نوری مالیکی هێزێکی نوێی سەربازی پێکدەهێنێت
بوار
لە چەند رۆژی رابردوو ڕۆژنامەی الاخباری لوبنانی هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە نوری مالیکی دەیەوێت هێزێکی سەربازی نوێ بەناوی رۆڵەکانی دەوڵەت پێک بهێنێت.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە، ئامانجی دروستکردنی نوری مالیکی لە هێزە نوێیەکەی ئەوەیە کە عێراق بپارێزێت لە هەر پێشهاتێکی نوێ کە ڕووبەرووی عێراق دەبێتەوە لە داهاتوو.
لەبەرامبەر ئەو هەواڵەی رۆژنامە لوبنانییەکەدا دەوڵەتی یاسا به سهرۆكایهتی نوری مالیكی رهتیدهكاتهوه نیازی دروستكردنی هێزی چهكداری تایبهت بهخۆیان ههبێت.
بەپێی راگەیاندراوێکی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیكی بهشداری كردوه له پڕچەککردنی هێزە فهرمییەکانی عێراق و باوەڕی بە بەهێزی هێزە ئەمنییەکان هەیە بۆ پاراستنی خاکی عێراق.