♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡ @regay_islam01 Channel on Telegram

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

@regay_islam01


♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡ (Kurdish)

Welcome to the Telegram channel '♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡' with the username @regay_islam01. This channel is dedicated to sharing information, discussions, and resources related to Islam. Whether you are a practicing Muslim looking to deepen your understanding of the faith or someone interested in learning more about Islam, this channel provides a platform for meaningful dialogue and education. From Quranic teachings to interpretations of Islamic texts, from historical perspectives to contemporary issues, '♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡' strives to offer a comprehensive view of Islam. Join us in exploring the beauty and richness of this diverse and influential religion. Stay connected, stay informed, and stay inspired with '♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡'.

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

02 Jan, 19:27


هیچ شتێك بەقەد نزیك بوونەوە لە خوا دڵخۆشت ناڪات !

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

31 Dec, 19:14


ڪریسمس و شەڕی ساڵ ، ببوورن سەری ساڵ‼️

سەرنجی ئەم ئایەتە بدە:‼️
{إِنَّ مَثَلَ عِیسَىٰ عِندَ ٱللَّهِ كَمَثَلِ ءَادَمَۖ خَلَقَهُۥ مِن تُرَابࣲ ثُمَّ قَالَ لَهُۥ كُن فَیَكُونُ} [آلِ عِمۡرَانَ: ٥٩]
ئایەتەڪە وەڵامە بۆ گاور و جوولەڪە :

✓ وەڵامدانەوەی نەصاڕا - گاور :
دروستڪردنی ئادەم ڕێزدارترە لە دروستڪردنی عیسا -علیهما السلام- چونڪە خوای پەروەردگار ئادەمی بە دوو دەستی خۆی دروستڪردووە ، بە بێ دایك باوك و پاشان : پێی فەرمووە : (کن فیکون) ببە و بووەتە مرۆڤ ، ئەمما عیسا -علیه السلام- یەڪسەر بە (کن فیکون) دروستڪراوە لە ناو ڕەحمۍ دایڪێڪدا ڪە مەڕیمە -علیها السلام- ..

−ڪەواتە ڪارێڪی سەیرە ‼️ ئێوەی گاور خوایەتی بە عیسا دەدەن ؛ ئادەمیش وەڪو تاوانڪار تەماشای دەڪەن ؛ لەڪاتێڪدا ئادەم ڕێزارترە لە دروستبووندا ‼️ ئیتر بە ژیری ڪەسێڪی موشریك و هاوبەشبڕیاردەر ئادەم شایستەترە ڪە خوایەتی پێ بدرێت نەك عیسا -علیهم السلام- ئەمە لە ڪاتێڪدا هەردووڪیان دروستڪراون و لە خوایەتی بێ بەشن و لە بەندایەتی خواۍ پەروەردگار دەرناچن ..

✓ وەڵامدانەوەۍ جوولەڪە :
ئەگەر ئیمانتان هەبێت ئادەم بە بێ دایك و باوك دروستبووە ؛ بۆچی پێتان سەیرە عیسا تەنھا لە دایڪەوە دروست ببێت و دایڪۍ عیسا -علیهما السلام- تۆمەتبار دەڪەن‼️


−ئەمەۍ باسڪرا ئەگەر لێی ڕابمێنین چەند شتێك بۆمان دەردەڪەون :
❶بەڵگە عەقڵییەڪانی قوڕئانی پیرۆز موقنیعن بۆ ڪەسی منصف ..
❷سياسەتی (اعتقد و أنت أعمى = بە ڪوێری باوەڕ بھێنە ، لە قوڕئاندا بەڪار نایەت) ..
❸جوولەڪە و گاور دينەڪەیان تەنھا ئامرازە بۆ بەرژەوەندییەڪانیان لە دونیا ماددییەڪەیاندا ؛ باشترین بەڵگەش لە سەر ئەمە : سەرەڕای بووختانڪردنۍ جوولەڪە بە پەیامبەرۍ گاور -علیه السلام- ؛ گاورەڪان هاوپەیمانن لەگەڵ جوولەڪە دژ بە ئیسلام‼️

−بێگومان ڪە ئوممەتێك دەستڪاری دینەڪەیان دەڪەن لە پێناو دونیادا ؛ هیچ پێتان سەیر نەبێت ؛ ڪە ئەم ئوممەتە چاوپۆشی بڪات لە هەموو بەها بەرزەڪانیان بەرامبەر ویستە دونیاییەڪانیاندا ؛ تەنھا ئەوەی جێی سەیر و سەرسام بوونە ؛ خەڵڪانێڪە لە ئوممەتی ئیسلام -خاوەن دینێڪی پارێزراو- چاوپۆشی لە بەها بەرزەڪانیان بڪەن و هاوبەشیان بن لە ئاهەنگێڕان لە جەژنەڪانیان ڪە پڕن لە شیرك و بووختان و تاوان ‼️

[وَٱلَّذِینَ لَا یَشۡهَدُونَ ٱلزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا۟ بِٱللَّغۡوِ مَرُّوا۟ كِرَامࣰا] ..

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

31 Dec, 19:14


ڪریسمس‼️

🔴بەجیھانیڪردنی ڪریسمس و بابا نوئێڵ و ئاهەنگەڪان سەری ساڵی زاینی ، لەلایەن دەزگا بڕیار بەدەستەڪانی دونیاوە ؛ چەند پەیامێڪی ژەهراوییان لە پاڵە ؛ لەوانەش :

❶زاڵڪردنی ڕۆشنبیری نەصڕانييەت و گاورێتی بەسەر خەڵڪی دیانەتەڪانی دیڪەوە ..

❷سەپاندنی سەروەرێتی مرۆڤی سپی ئەوروپی و ئەمریڪی - ڪە گاورێتی بە ڪلتووری خۆی دەناسێت - بەسەر ڕەگەزەڪانی دیڪەی مرۆڤەوە ، لە گۆشەی خۆ نیشاندان وەڪو ئەصل و بنچینە و غەیری ئەوانیش نەفام و لاساییڪەرەوەن ‼️

❸گواستنەوەی سەروەتی چینی مامناوەند بۆ چینی سەرمایەدار ، بە بازاڕ گەرمڪردن لە ڕۆژەڪانی سەری ساڵ ، ڪاراڪردنی ڕیڪڵام بۆ ڪاڵاڪان و ئافرەتی جوان .. هتد

🔴وصدق القائل :
پێویستە ئێمەی موسوڵمان ئاگامان لە سەرمان بێت ؛ بزانین چی تێدایە ، نەك سەری ساڵ ‼️

° [وَإِذۡ قَالَ عِیسَى ٱبۡنُ مَرۡیَمَ یَـٰبَنِیۤ إِسۡرَ ٰ⁠ۤءِیلَ إِنِّی رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَیۡكُم مُّصَدِّقࣰا لِّمَا بَیۡنَ یَدَیَّ مِنَ ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَمُبَشِّرَۢا بِرَسُولࣲ یَأۡتِی مِنۢ بَعۡدِی ٱسۡمُهُۥۤ أَحۡمَدُۖ فَلَمَّا جَاۤءَهُم بِٱلۡبَیِّنَـٰتِ قَالُوا۟ هَـٰذَا سِحۡرࣱ مُّبِینࣱ]

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

31 Dec, 19:14


ڪریسمس‼️

🔴پاپا سیڵڤیستەی دووەم (Silvester II) ڪە لە ساڵی ٩٩٩ زاینی لە سەر ڪورسی پاپایەتی دانیشت ، پێشتر لە موسوڵمانانی ئەندەلوسەوە فێری ژمارەی بیرڪاری بوو ، بە شاهێدت و گەواهیدانی مێژوونووسە ئەوروپییەڪان (بڕوانە ڪتێبی : شمس العرب تسطع علی الغرب ص80-81 تألیف زیغرید هونڪە) ، بەڵام سەرەڕای فێربوونی بۆ زانستەڪانی بیرڪاری لە موسوڵمانانی ئەندەلوس ؛ قایل نەبوو لە موسوڵمانانەوە فێر ببێت ڪە : (3 ≠1)! یان خاڵێك لە نەریت و بیروباوەڕەڪەی بگۆڕێت‼️

🔴ئەمڕۆ زۆر لە موسوڵمانان ڪە شارستانییەتی ئەوروپایان بینیوە بە تەلەفزیۆن و یوتیوب و سەردان ..هتد ، بێئەوەی لێیان فێری شتێکی بەسوود بن ، تەنازول لە دروشم و شەعائیری ئیسلام دەڪەن و ئاهەنگی ڪریسمس دەگێڕن بە بۆنە لە دایڪبوونی ڪوڕۍ خوا ‼️ ڕاستی هاوڪێشەی (3=1) ‼️‼️

بەڕاستی ئاهەنگ گێڕانی موسوڵمانان بە ڪریسمس : شەرمەزارییە و نیشانەی نەفامییە ، لە هەمووشیان شەرمەزارتر و نەفامتر ئەوانەی بەناوی شەڕعەوە ڕێی پێدەدەن و ڕاجیای ڪۆدەنگی (إجماع) زانایانی ئیسلام دەڪەن‼️

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

27 Dec, 17:48


اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ سَمْعِي، وَمِنْ شَرِّ بَصَرِي، وَمِنْ شَرِّ لِسَانِي، وَمِنْ شَرِّ قَلْبي، وَمَنِيِّي.

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

23 Dec, 19:08


ڪەسێك خۆی بناسێت ئەو خۆ ناسینە سەرقاڵی دەڪات بە چاك ڪردنی عەیبەڪانی خۆی و ناپڕژێتە سەر عەیبوعاری خەڵك !

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

15 Dec, 20:11


لَا إِلە إِلا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ .

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

14 Dec, 20:25


جۆینی ئەم چەناڵە بەسوودە بن ، بارك اللە فیکم

https://t.me/Ayad_ibrahim1

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

13 Dec, 11:37


پێشەوا عەلی ڪوڕی ئەبی طالیب «رضي اللە عنە» فەرموویەتی: [بزە بڪە ؛ گەرچی دڵ دڵۆپ دڵۆپ خوێن بڕژێت ، وە پێشبینی چاك بڪە ؛ هەرچەندە تاقیڪردنەوەڪان زۆر بن] ..

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

20 Nov, 21:24


السلام عليكم ورحمة الله وبركاته


لەپێناو خوا بڵاوی بکەنەوە لای خۆتان

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

16 Nov, 19:36


کەس نەبوو ؟؟؟؟!!!

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

14 Nov, 16:18


السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

🔴بەڕێزانم خوشکێکی بەڕێز و دیندار وە نیقابە کەبەڕاستی لەبەر بێ وەزعی خۆی داوای لە ئێمە کردوورە زۆر پێویستی بەیارمەتی بەڕێزتانە وە دوای لێکۆڵینەوە لەسەری ڕاست دەرچووە کە بەڕاستی هەژارە و منداڵێکی نەخۆشی هەیە پارەی نییە شتی بۆ منداڵەکەی بکڕێت و بیخوات جا ڕەحمەتی خواتان لێبێت فی سبیل اللە هاوکاری بکەن گەرچی بە پارەیەکی زۆریش کەم بێت

ئەمە بزانن بە بەخشین ڕزقت کەم ناکات بەڵکو بەپێچوانەوە زیادیش دەکات بەخشینێك تەنها لە پێناو خوا ‼️

[مَّثَلُ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِی سَبِيلِ اللّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِی كُلِّ سُنبُلَةٍ مِّئَةُ حَبَّةٍ وَاللّهُ يُضَاعِفُ لِمَن يَشَاء وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ]

بۆ هاوکاری کردن لە ڕێگەی ئەم بۆتەوە نامە بنێرن👇
@subhanalla89_bot

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

13 Nov, 18:45


اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنَّ لَكَ الْحَمْدَ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، الْمَنَّانُ يَا بَدِيعَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ، يَا ذَا الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ، يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ.

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

10 Nov, 02:30


اللّهم صبحنا ببشائر خيرك ، و أمدنا بوافر جودك ، و اجعل لنا مع نسمات هذا الصباح رزقاً ، ‏و سعادة و عافية ، اللهم إنا نسألك أن تهب لنا نفوسا راضية ، وصدورا من الهموم خالية وقلوباً بحبك صافية ، وارزقنا اللّهم الصحة والعافية ..

‏أصبحنا وأصبح الملك لله رب
ّ العالمين ..

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

01 Nov, 19:50


چی دەبێت ئەگەر لە ناخەوە بڵێیت :

یــــــــارب ئەوە ئارامم گرت لە پێناوی تۆ دەســـــــا یارب هەموو بەرهەمی ئارامگرتنەڪەم ببینمەوە ..

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

30 Oct, 21:45


خوشکان و برایانمان کاک عبدالملیک ــی کوڕی مامۆستای خۆشەویستمان توشی حاڵەتێکی نەخوازراو بۆتەوە و لە قاتی چوارەوە کەوتۆتەوە خوارەوە و ئێستا لە ژێر چاودێری چڕدایە ..


_ تکا و داوامان ئەوەیە پڕ بە دڵ دووعای شفا و چاکبونەوەی بۆبکەن ..


لەهەر کاتێک زیاتر پێویستمان بە دووعای خەیرتانە ..



✍🏻 ئەدمین.

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

28 Oct, 11:13


اللَّهُمَّ إِنَّا نَعُوذُ بِكَ أَنْ نُشْرِكَ بِكَ شَيْئاً نَعْلَمُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُكَ لِمَا لا نَعْلَمُهُ.

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

27 Oct, 14:20


السلام عليكم

بەڕێزان إن شاءاللە هەمووتان بەژداری ئەم خولە بکەن بۆ لەبەرکردنی قورئان
👆🏻👆🏻

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

27 Oct, 14:19


بسم الله الرحمن الرحیم

مژدەیەک لە (فێرگەی نوورهێن)ه‌وه‌ بۆ فێرخوازانی قورئانی پیرۆز
(فێرگەی نوورهێن) بە شێوەی ئۆنلاین (لەڕێگەی كه‌ناڵی تێلیگرام)ـەوە خولێكی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ده‌كاته‌وه‌.
ئەم فێرگەیە ناوەندێکی ئەلیكترۆنی بێلایەن و بێبەرامبەر و قازانجنەویستە، مەبەست لێی خزمەتكردنە بە قورئاندۆستان.

له‌بەركردنی قورئان (تحفیظ القرآن) لە سێ ئاست پێكدێت:
1. ئاستی له‌بەركردنی جوزئی عەمە.
2. ئاستی له‌بەركردنی سێ جوزئی كۆتایی قورئان.
3. ئاستی له‌بەركردنی هەموو قورئان: ئه‌م ئاسته‌ش خۆی له‌ (6) قۆناغدا ده‌بینێته‌وه‌، هه‌ر قۆناغێكیش نزیكه‌ی (5) جوزء ده‌بێت (فێرخواز سه‌رپشكه‌ له‌وه‌ی، تاكو چه‌ند قۆناغ به‌رده‌وام ده‌بێت).
کاتی خوێندن:
- خشته‌ی لەبەرکردن به‌ جۆرێك ڕێكخراوه‌، كه‌ فێرخواز ڕۆژانە بڕێکی دیاریکراو قورئان لەبەردەکات و هەفتانە بۆ مامۆستاکەی دەخوێنێتەوە( واتە هەفتەی تەنها یەک وانە دەخوێنێت). بەپێی توانای ستافمان زۆرێك لە ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌ به‌رده‌ست دەخەین إن شاء الله.
- فێرخوازان لە هەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ دەتوانن بەشداربن و مامۆستای شاره‌زا بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز دابینكراوه‌.
- سه‌رجه‌م مامۆستایان شاره‌زای زانستی ته‌جوید و ڕێگاكانی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆزن مۆڵه‌تپێدراون (المجاز) له‌و بواره‌دا.

مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز:
- تەمەنی فێرخواز لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
- خۆتەرخانکردن بۆ خوله‌كه‌، لەگەڵ پابەندبوونی ته‌واو بە ڕێنماییەکانی فێرگە و شێواز و بەرنامەی لەبەركردنمان، ئەمەش لەڕێگەی چەند ڤیدیۆیەكی فێركارییەوە، كە لە فۆرمی ناوتۆماركردندا دانراوە.
- تەنها ئەو فێرخوازانە وەردەگیرێن، كە ئاستی خوێندنەوە و تەجویدیان زۆرباشە، چونكە مەرجە فێرخواز پێش لەبەركردن فێری زانستی تەجوید ببێت.
- ئه‌گه‌ر فێرخواز ئیجازه‌ی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی هه‌بوو، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ وه‌رده‌گیرێت و له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ده‌به‌خشرێت.

* ئەگەر فێرخوازی پێویست ناوی خۆی تۆماربكات، ئەوا ڕاستەوخۆ فۆرمەكە دادەخرێت... تكایە ئاگاداربن.

بۆ ناوتۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە لەڕێگەی ئەم لینکەى خواره‌وه‌:
https://docs.google.com/forms/d/1becCO1WFTVMiaVEaMXEqavapKtzQYl0uEy03YBtxdsQ/edit

تكایە داخڵی کەناڵی تایبەت بە خولەکەوە ببە لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:
https://t.me/noorhen2024

*بۆ وەرگرتنی زانیاریى زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
بۆ بريان:
07739405190
07503866736
بۆ خوشكان:
07739405323
07503434601

بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە کار و چالاکیەکانی فێرگەی نوورهێن، دەتوانن لە کەناڵی فەرمی تێلیگرام و پەڕەی فەرمی فەیسبووک سەردانمان بکەن:
https://www.facebook.com/FergayNoorhen
فێرگەی نوورهێن

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

22 Oct, 20:25


🔻دەربارەی ڪەسێك ڕێگایەڪی خێر پشانی ڪەسێك بات پێغەمبەر صلی اللەعلیە وسلـم ئەفەرموێت: من دلَّ على خيرٍ فَلَهُ مِثلُ أجرِ فاعلِهِ .

#ئەفەرموێت: هەرڪەسێك ڕێگایەڪی خێر نیشانی ڪەسێك بدات خۆشی بەقەت خێرڪارەڪە خێری دەگات .

🧩بۆنمونە: هەرخوشڪێك ئەم ڪەناڵە بۆخوشڪانی تر بنێرێت لەپێناو اللەعزوجل بۆئەوەی ئەوانیش فێری قورئان فێربونبن ، وەك وایە خۆت بێی دەرسیان پێ بڵێی بێ هیلاك بون و هیچ ڕەنجێك بەقەت ئێمە خێرت دەسەڪەوێت ان شاءاللە .

📎ئەمیش لینڪی ڪەناڵ ئەتوانن بۆ خوشڪانی تری بنێرن ان شاءاللە :
https://t.me/+42SnjovezQYyOTUy

📚|صحيح أبي داود/ الرقم : ٥۱۲۹ |

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

18 Oct, 19:20


پەیامبەری خوا |ﷺ| دەفەرمووێت : «إذا سقی الرجل امرأتە الماء أجر ».

واتا: ئەگەر پیاوێك ئاوبدات بەهاوسەرەڪەی پاداشتی دەست دەڪەوێت.

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
|صحیح الجامع /۱۳|

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

17 Oct, 03:30


لا إِلَهَ إِلا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ ..

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

13 Oct, 19:17


شیخ الإسلام [رحمە اللە] دەفەرمووێت :

خەڵك لە ڪۆتا ساتەڪانی شەو جۆرە ئاڕاستەڪردن و نزيڪبوونه له دڵیاندا بوونی هەیە ڪه لەڪاتەڪانی تردا بوونی نيیە وه ئەمەش دابەزينی خوايه بۆ ئاسمانی دونيا ڪه دەفەرمووێت : ئایا ڪەس هەيه لێم بپارێتەوه ، داوام لێ بڪات ، تۆبه بڪات.

مجموع الفتاوى (٥/ ١٣٠).

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

12 Oct, 19:04


#واجیب_بوونی_نیقاب !!

−پێشەوا ئەحمەد و شافیعی ڕایان وایە داپۆشینی دەست و ڕووخسار واجیبە.

−بەڵام پێشەوا ئەبى حەنیفە و مالیك ڕایان وایە سووننەت و موستەحەببە تەنھا ، هەرچەندە لە زەمانی زۆر زووەوە ڕای پێشەوا ئەبی حەنیفە و مالیڪیش لەگەڵ ئەوەدان ئەگەر سەردەمی فیتنە بوو ؛ ئەوا واجیب دەبێت داپۆشینی ڕووخسار و دەست.

∴ ڪەواتە هەر چوار پێشەوا «فەقیھـ» و تێگەیشتووەڪە لەگەڵ ئەوەدان ڪە ڕووخسار و دەستیش وەڪو هەموو ئەندامەڪانی تری جەستە مەرجە دابپۆشرێت بەتایبەتی سەردەمی فیتنە بوو ڪتومت وەڪو ئەم سەردەمەی خۆمان ، بەڵگەش زۆرە بۆ واجیب بوونی نیقاب ، لەوانە خوا فەرموویەتۍ : [ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِیُّ قُل لِّأَزۡوَٰجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ يُدۡنِينَ عَلَيۡهِنَّ مِن جَلَٰبِيبِهِنَّۚ ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن يُعۡرَفۡنَ فَلَا يُؤۡذَيۡنَۗ]

❖موفەسسیرین بڕیاریان لێرەدا ئەوەیە ڪە ڕووخسار و دەست داپۆشراو بێت ، بەڵام ئایەتی : [إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنۡهَاۖ]ـی سوڕەتۍ نوڕ ؛ لێرەدا واتە : (ظاهر الثياب - ڕووڪاری پۆشاك) ڪە ئەمەش وتەی [ئیبنو مەسعود] و یەڪێڪە لە زانا و فەقیهـ و تێگەیشتوانی هاوەڵان فەرموویەتی : شتێك بێت بە نەزانین لابچێت لەسەر جەستە وەڪو با و هاوشێوەڪانی ، بۆیە عەڕەبیش وەڪو زمانەوانی و تێگەیشتنیان و تەفسیری [زینة - جوانی] بە پۆشاڪی دەرەوە و بێ ئەندامەڪان تێگەیشتوون وەڪو خشڵ ، بۆیە تەفسیری [زینة - جوانی] بە هەندێك لە جەستە وەڪو ڕووخسار و دەستەڪان ڕێك ناچوونییەڪی ظاهر - ڕووڪارە !

❖هەروەها ئایەتی : [وَإِذَا سَأَلۡتُمُوهُنَّ مَتَٰعًا فَسۡـَٔلُوهُنَّ مِن وَرَآءِ ذَٰلِكُمۡ أَطۡهَرُ لِقُلُوبِكُمۡ وَقُلُوبِهِنَّۚ]ئەمە تەنها تایبەت نییە بە دایڪی باوەڕدارانەوە ؛ بەڵڪو سەرجەم ئافرەتانی موسوڵمانان دەگرێتەوە ..

❖ئایەتی : [وَلۡيَضۡرِبۡنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّۖ] پێشەوا بوخاری لە دایڪمان عائیشەوە گێڕدراوییەتەوە : [لما أنزلت هذه الآية أخذن أزرهن. فشققنها من قبل الحواشي فاختمرن بها] پێشەوا ئیبنو حەجەڕ فەرموویەتی : [فاختمرن] واتە : ڕووخساریان داپۆشیوە ..

❖ئایەتی : [وَٱلۡقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِی لَا يَرۡجُونَ نِكَاحٗا فَلَيۡسَ عَلَيۡهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعۡنَ ثِيَابَهُنَّ غَيۡرَ مُتَبَرِّجَٰتِۭ بِزِينَة وَأَن يَسۡتَعۡفِفۡنَ خَيۡرٌ لَّهُنَّۗ] ئەمانە تەنها ئافرەتانی زۆر گەورە و بەساڵاچوو دەگرنەوە ؛ بە بەڵگەی هەر ئەم ئایەتە : [غَيۡرَ مُتَبَرِّجَٰتِۭ بِزِينَة] مەبەست لێی ئاساییە ڕووخساریان دیار بێت ئەم ئافرەتە بەساڵاچوانە [زینة - ڕووخسار] ئەگینا ئافرەتانی تر مەرجە زینە و جوانی خۆیان [ڕووخساریان] داپۆشن ، ئەگینا ڪۆتایی ئایەتەڪە بۆ بەساڵاچوانیش فەرموویەتی : [وَأَن يَسۡتَعۡفِفۡنَ خَيۡرٌ لَّهُنَّۗ] باشترە بۆیان داپۆشراوتر بن ..

❖فەرموودەی : [المرأة عورة فإذا خرجت استشرفها الشيطان] بەڵگەیە لەسەر داپۆشینی تەواوی جەستە !

❖فەرموودەی : [لا تنتقب المرأة المحرمة ولا تلبس القفازين] پێشەوا ئەبوبەڪڕ ئەلعەڕەبی فەرموویەتی : [داپۆشینی ڕووخسار فەڕزە ؛ تەنها لەڪاتی حەجدا نەبێت] دایڪمان عائیشەش فەرموویەتی : [كنا إذا مر بنا الركبان – في الحج- سدلت إحدانا الجلباب على وجهها ، فإذا جاوزونا كشفناه] واتە : [ئێمە گەر تێپەڕباین -لە حەجدا- هەریەڪمان داپۆشەرەڪەی ؛ جلەڪەی بەسەر ڕووخساریدا دەدا ، ئەگەر تێپەڕیباین ئینجا دەرماندەخستەوە] ..

هەرڪەسێڪیش بەڵگەی زۆری دەوێت با سەردانی پەرتووڪی [عودة الحجاب] ی [محمد أحمد إسماعیل] بڪات و بیخوێنێتەوە ..

✍🏻Payam Adil

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

09 Oct, 07:40


«گرینگی زمانی عەڕەبی»

أبي بن ڪعب [رضي الله عنه] دەفەرمووێت:«فێری عەڕەبی ببن ھەروەك چۆن فێری لەبەرڪردنی قوڕئان دەبن».

[ المصنف لابن أبي شيبة - ڪتاب فضائل القرآن ].

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

02 Oct, 18:09


ئەو ڕۆژەی تۆوەڪە دەچێنیت ئەو ڕۆژە نییە ڪە میوەڪە دەخۆیت !!

تۆش ئەی ‘طالب العلم’ چاوەڕێی ئەوە مەڪە ڪە ئاسەواری زانست لە ماوەی مانگ و تەنانەت ساڵیشدا بەسەرتدا دەربڪەوێت ، چونڪە بەدەست هێنانی عیلم هەوڵ و ماندوو بوونێڪی زۆر زۆری دەوێت ، دەبێت تا مردن هەر بەردەوام بیت لێی واز نەهێنیت !!

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

02 Oct, 04:31


‏﴿رَبِّ أَوزِعنی أَن أَشكُرَ نِعمَتَكَ الَّتى أَنعَمتَ عَلَىَّ﴾

الحمدلله على النعم التي نعيشها ڪل يوم ولا
ندرڪها لدوام وجودها ، الحمدلله عند ڪل شيء وفي ڪل شيء وعلى ڪل شيء ، الحمدلله دائمًا وابدا.

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

27 Sep, 11:10


اللّهمّ إنا نسألك في يوم الجمعه ‏أن تفتح لأدعِيتنا أبواب الإجابه ..

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

23 Sep, 13:52


.•

تۆ بڵێی ڪەی بەم شوێنە بگەم ؟!

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

23 Sep, 04:19


«عن عبدالله بن عون ، أنه كان لا يغضب، فإذا أغضبه الرجل قال: بارك الله فيك».


«لە عبدالله کوڕی عون ھاتووە کە تووڕە نەدەبوو ، ئەگەر کەسێکیش زۆری بۆ بھێنایە و تووڕە بوایە تەنھا دەیوت : بارك الله فيك».

| حلية الأولياء٣٩/٣ |

………………………………………………

هی ئێستاش کاتێك تووڕە دەبێت هەرچی جوێن و قسەی قێزەن و ناشرین هەیە دەڵێت و گوێشی لێ نییە ..

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

22 Sep, 19:06


°.

استغفروا اللّٰه ،
إن الجنة منازلُ المستغفرين ..

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

21 Sep, 19:42


هەرگیز هەرگیز واز لە قوڕئان مەهێنە !

تەنانەت ئەگەر لە سەختترین بارودۆخ و سەختترین ڪاتدا بیت ، خوای پەروەردگار قوڕئانی ڪردووە بە دڵنەوایی بۆ بەندەڪانی ئا بەتایبەتی لەم ڪاتانەدا و سەرچاوەی هێز و بەختەوەری بۆ ئێوە ..

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

19 Sep, 18:56


هەندێك جار تاقیرکردنەوەی خوا زۆر قورسە ، گەر ئیمانێکی زۆر پتەومان بە خوای پەروەردگار نەبووایە ئەوا ئێستا ئێمە لەو تاقیکردنەوەیەدا سەرکەوتوو نەدەبووین و نەماندەتوانی ئارامبگرین لەسەری ..

یارب تاقیکردنەوەکانت چەندە قورس و زەحمەت بن ئەوا بۆ ئێمە زۆر حیکمەتە ..


یارب لك الحمد

♡ ڕێـــــگــــای ئـــــیـــســـلام ♡

18 Sep, 19:59


چی بکەم بۆ ئەوەی لەناو نوێژدا خەیاڵم نەڕوات ؟!

لەناو نوێژدا خەیاڵ دەڕوات ، جنۆکەیەك هەیە پێی دەوترێت [خەنزەب] پەیامبەری خوا️ [ﷺ] دەفەرمووێت هەرکاتێك وەسوەسەی بۆ کردن ئیستیعاذە بکەن ، سێ جار لەناو نوێژدا نەفث دەکەیت بەلای چەپدا واتا دەم لێو چەناگەت ناسووڕێنیتەوە بۆ لای چەپ بەڵام لە هەر شوێنی خۆیدایەتی تەنھا دەم و لێوت تۆزێك بۆ لای چەپ دەڕوات سێ جار نەفث دەکەیت ئینجا دەڵێیت: [أعوذ باللّە من الشّیطان الرّجیم] ئەمە بۆ جارێکە کە خەیاڵت بڕوات وەسوەسەت بۆ دروست بوو ، جارێك دوو جار سێ جار لە هەر شوێنێکی نوێژدا بوویت لە سوڕەتی فاتیحە دابوویت بە پێوە بوویت لە ڕکوع بوویت لە سوجدە دابوویت ئەم حاڵەتە دەکەیت.

إِنْ شَاءَ اللّٰه یەك دووجار ئەنجامتدا خۆی دەڕوات و وات لێدەکات خەیاڵت بگۆڕێت و بیرت لای نوێژ بێت ..