964 دەرودراوسێ @outside964 Channel on Telegram

964 دەرودراوسێ

@outside964


لێرە هەواڵەکانی دەرودراوسێ بە کوردی ببینە

964 دەرودراوسێ (Kurdish)

بۆ کەسانی کە دەیانی خەڵکی کوردی بەرزی بوونەوە، 964 دەرودراوسێ کانالێکی بەهاموویی هەیە. ئەم کانالە ئاستیا لە وەشانی کوردی لەسەر هەواڵەکانی دەرودراوسێ دابین دەکات. ئەم کانالە لە لایەن username- ی 'outside964' دەستکاریکراوە و پێشنیاریەکان و هەواڵەکانی تایبەتی بەردەست دەکات

964 دەرودراوسێ کانالێکی پەرەپەڕین بۆ وانەیشنی خەڵکی کوردی. ئەم کانالە دەسڕێکی نوێ بۆ خەڵکی کوردیە و دەتوانن لەوەرەیه رێکخراوی هەواڵەکان و بەدروستی دەتوانن بیسفرن. بۆ کارکردنەوە لەم کانالە، تۆ دەتوانی بەشی بازاڕیات بکەی و ببینی هەواڵەکانی نوێ

ئەگەر دەتەوێت لەسەر بەرهەمەکانی بەرنامە و هەواڵەکان زانیاری زیاتری بدەی، 964 دەرودراوسێ کانالێکی بەهاموویی بۆتە. ئەم کانالە دەسڕێكی بۆ خەڵكی کوردی و دەتوانێت یاریی كردنی بابەتەكانی گونجاو تایبەت بۆ خەڵكی کوردییەکان پێشكەش بکات. بۆ زانین زیاتر و بەڕێوبەری بەرنامە، ئێمە تۆش وازیانێك زیادتریان پێشناوتوانیان لێبێن. بڕۆ بۆ 964 دەرودراوسێ کانال بۆ هەلبژاردنی ئەو تایبەتییان لە کوردستان.

964 دەرودراوسێ

11 Jan, 06:44


ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆس هەروا دێ و زیاتر تەشەنە دەکات؛ دار و بەردی سووتاندووە

بەپێی دوایین زانیارییەکان، زیاتر لە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 153 هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەر بوونە.

964 دەرودراوسێ

10 Jan, 18:57


جەنابی وەزیر سەرقاڵی گەنمەشامی خواردنە

وەلید فەیاز وەزیری وزەی لوبنان بە وەزیرێکی سادەو قسەخۆش ناسراوە
لە چاوەڕوانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا دوو دڵەو زوو زوو مشتێک گەنمەشامی لە جانتا دیبلۆماسییەکەی دەردەهێنێت و دەیخوات

964 دەرودراوسێ

10 Jan, 18:24


ترەمپ و ئۆباما چەند ساڵە شیرو تیر لە یەک دەسوون و قسە بەیەک دەڵێن

کەچی ئەم ڤیدیۆیە لە دوێنێوە لە ئەمریکا لێدەدرێتەوە و باس دەکرێت، موو بە بەینیاندا ناچێت

964 دەرودراوسێ

10 Jan, 08:45


 ئاگرەکەی کاڵیفۆرنیا بەردەوامە و لانی کەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە

180 هەزار کەسیش ئاوارەبوون

دەرودراوسێ - هەواڵ

https://ku.964media.com/263676/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 دەرودراوسێ

10 Jan, 05:25


https://ku.964media.com/263637/

964 دەرودراوسێ

09 Jan, 17:16


دار و بەرد و ماڵی سووتاندووە

دیمەنەکان دۆخی ئێستا و پێش ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆس نیشان دەدات

964 دەرودراوسێ

09 Jan, 13:40


https://ku.964media.com/263507/

964 دەرودراوسێ

09 Jan, 13:35


ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆس ماڵی هەشت ئەستێرەی بەناوبانگی هۆڵیودی سووتاند

ڤیدیۆکە دیمەنی ماڵی ئەستێرەی تەلەفیزیۆنی کامیرۆن ماسیسۆنە، بەپێی زانیاریەکانیش ئاگرەکە نزیکە لە لۆگۆی هۆڵیدەوە، بەڵام جارێ نەسووتاوە.

964 دەرودراوسێ

09 Jan, 13:02


دوای 26 مانگ.. لوبنان ئێستا سەرۆکی هەیە

عیماد جۆزێف عەون فەرماندەی سوپا لە خولی دووەمی دەنگدان، دەنگی پێویستی بەدەستهێناو بووە سەرۆک کۆماری لوبنان.

964 دەرودراوسێ

03 Jan, 18:58


روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایدەگەیەنێت، لەسەرەتاى شۆڕشى سوریاوە زیاتر لە 65 هەزار کەس لە ناو زیندانەکانى رژێمى پێشوو کوژراون، دەشڵێت: توانیومانە کوژرانى 500 زیندانى دیکۆمێنت بکەین.
وردەکارییەکەی لەم لینکەوە بخوێنەوە:
https://ku.964media.com/261837/

964 دەرودراوسێ

03 Jan, 16:07


زیاتر لە 95 ئۆتۆمبێل لە کازاخستان پێکیاندادا

بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە هەرێمی ئاکمۆلای وڵاتی کازاخستان زیاتر لە 95 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و تیمەکانی فریاکەوتن لە شوێنی رووداوەکە هەوڵی رزگارکردنی زیانلێکەوتووان دەدەن و تا ئێستا هیچ ئامارێک لەبارەی ژمارەی بریندارەکانەوە بەردەست نییە

964 دەرودراوسێ

03 Jan, 09:51


یەکەم رووداوی کەوتنەخوارەوە فڕۆکە لە ساڵی تازەدا لە ئەمریکا روویدا

لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا فڕۆکەیەکی بچووک کەوتەخوارەوە و خۆی بە کۆگایەکی کۆمپانیایەکی دروستکردنی قەنەفەدا کێشاوە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 18ـی دیکەش برینداربوون.

964 دەرودراوسێ

03 Jan, 09:46


https://ku.964media.com/261740/

964 دەرودراوسێ

03 Jan, 08:43


لە دەروازەی سێمێلکا – پێشابوری باشوور و رۆژئاوای کوردستان، 948 پەنابەر لە هەرێمی کوردستانەوە، گەڕاونەتەوە ژێردەسەڵاتی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر.

ئەو پەنابەرانە لەلایەن ئاژانسی UNHCRی پەیوەست بە کۆچ و کۆچبەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان داتا کراوە.

UNHCR لە بڵاوکراوەیەکدا باسی لەوەکردووە، لە 8.12.2024 وە، زیاتر لە 115 هەزار پەنابەر کە هەڵگری رەگەزنامەی سوریا بوون، گەڕاونەتەوە وڵاتەکە، لەو رێژەیە تەنیا لە 8.12.2024 بۆ 2..1.2025، لە هەرێمی کوردستانەوە 948 کەس گەڕاونەتەوە سوریا.

ئەوانەی گەڕاونەتەوە، زۆرینەیان لە وڵاتانی تورکیا و ئوردن بوون، تەنیا لە تورکیا و لە سێ هەفتەدا، 35 هەزار و 113 پەنابەر چونەتەوە وڵاتەکەیان.

لە 8.12.2024 وە، زیاتر لە 22 هەزار پەنابەر لە ئوردنەوە گەڕاونەتەوە کە سێ هەزار و 100یان لای ئاژانسەکەیان ناویان تۆمارە، بە قسەی بەرپرسانی ئوردن بێت، زۆرینەیان ژن یان منداڵ بوون.

964 دەرودراوسێ

03 Jan, 06:57


پاشماوەی فڕۆکە تێکشکاوەکە کۆدەکرێتەوە

ئەو فڕۆکەیەی بە 181 سەرنشینەوە لە کۆریای باشور کەوتەخوارەوە، ئەمڕۆ پاشماوە سووتاوەکەی کۆدەکرێتەوە، تەنیا دوو کەس رزگاریان بوو.

رۆژی یەکشەممە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مۆئان لە باشووری رۆژئاوای کۆریای باشوور لە رێڕەوی خۆی لایداوە و خۆی بە دیوارێکدا کێشاوە.

964 دەرودراوسێ

03 Jan, 05:56


“دەوڵەتی تورکیا، چەکداری ئۆزبەکستانی، تورکستانی و چیچانی رێکخستووە، لەژێر ناوی “حوراس ئەل دین”، هێرشیان پێ دەکاتە سەر بیابانی مەنبج و بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان بۆردوومانی بەنداوی تشترین و دەوروبەریشی دەکات”.

ئەوە نوێترین راگەیەندراوی، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوور*یای دیمو*کراتە

لە راگەیەندراوێک کە پێگەی خۆی بەیانی کردووە، هێزەکە دەڵێ، بەرە بەیانی ئەمڕۆ بە پشتگیری پێنج فڕۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا، تانک و چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عەتشانە، سەعیدین، خربەتوینی، زمالە، مستاحە، مەحشیە، گردی سیریاتیل، گوندی عەلوش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە بێت، شەڕ*ڤانان تەواوی هێرشەکەیان تێکشکاندوەە، هەسەدە دەڵێ، “دەیان چەکدار کوژران، دوو تانک و دوو ئۆتۆمبێلی دۆشکەهەڵگر، بە گشتی شەش ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێکشێندراون”.

https://ku.964media.com/?p=261706

964 دەرودراوسێ

02 Jan, 20:50


https://ku.964media.com/261691/

964 دەرودراوسێ

02 Jan, 18:49


https://ku.964media.com/261651/

964 دەرودراوسێ

02 Jan, 09:55


"بەشار ئەسەد ژەهرخوارد کراوە"

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوودا باری تەندروستی ئەسەد بە تەواوی تێکچووە و دوای پشکنینە تەندروستیەکان دەرکەوتووە کە ژەهرخوارد کراوە.

964 دەرودراوسێ

01 Jan, 14:40


ئۆتۆمبێلێک لە شەقامێکی بەناوبانگی نیو ئۆرلیانزی ئەمریکا خۆیی کرد بە ناو خەڵکیدا و ژمارەیەک کەسی شێلا و پۆلیس دەڵێت 10 کوژراون و زیاتر لە 35 کەسیش بریندارن، هێرشبەرەکەش لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە

964 دەرودراوسێ

01 Jan, 13:56


ئۆتۆمبێلێک لە شەقامێکی بەناوبانگی لە نیو ئۆرلیانز ئەمریکا خۆیی کرد بە ناو خەڵکیدا و ژمارەیەک کەسی شێلا و پۆلیس دەڵێت 10 کوژراون و زیاتر لە 35 کەسیش بریندارن، هێرشبەرەکەش لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە

964 دەرودراوسێ

01 Jan, 09:50


لوبناییەکان بە کۆمەڵ ئاهەنگی سەری ساڵیان لە شاری جوبەیلی باکوری بەیروت گێڕا و هیوایان خواست ساڵی نوێ باشتر بێت لە 2024
ڤیدیۆ؛ AFP

964 دەرودراوسێ

30 Dec, 07:38


بە ڤیدیۆ؛ رۆژێک دوای رووداوە کارەساتبارەکەی کۆریای باشوور کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 179 کەس لە کۆی 181 کەس، تەنیا دوو کەس رزگاربوون تێیدا

964 دەرودراوسێ

29 Dec, 14:47


ئەمساڵ نەهاتە بۆ فڕۆکەکان و فڕۆکەیەکی دیکەش لە دوبەی کەوتە خوارەوە

ئەو سەرنشینەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 26 ساڵە و فڕۆکەکەی بەکرێ گرتووە بۆ گەشتکردن و بڕیاربووە برا بچووکەکەی گەشتی داهاتوو ئەنجام بدات، فڕۆکەوانەکەش تەمەنی 29 ساڵان بووە و لەگەڵ سەرنشینەکە هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکە رۆژی پێنجشەممە 26ــی 12 روویداوە کە فڕۆکەیەکی گلایدەری دوو کورسی لە یانەی فڕۆکەوانی جزیرە لە کەناراوەکانی رەئسولخەیمە کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکەو سەرنشینەکەی گیانیان لەدەست دا، ئەمڕۆ دەسەڵاتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی رووداوەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ زانینی هۆکاری کەوتنە خوارەکەی.

964 دەرودراوسێ

29 Dec, 08:36


تەندروستى باشە و ئامادەى دۆزینەوەى چارەسەرە بۆ کورد

دواى ئەوەى دوێنێ لەگەڵ ئــ،*ــۆ*جە*لان کۆبوونەوە، دەم پارتى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کردووە و دەڵێن، ئــ،*ــۆ*جە*لانتەندروستى باشە و وتویەتى ئامادەى چارەسەرێکى هەمەلایەنەش بووە بۆ پرسى کورد.

964 دەرودراوسێ

29 Dec, 07:02


بەپێی ئامارەکانی بەرگری شارستانی کۆریای باشوور، ژمارەی گیان لەدەستدانی فڕۆکە تێکشکاوەکە بۆ 122 کەس بەرزبووەتەوە لە کۆی 181 کەس

بەرپرسانیش دەڵێن، تا ئێستا تەنیا دوو کەس رزگارکراون و وا گریمانە دەکرێت هەموو کەسە ونبووەکانی دیکە گیانیان لە دەستدابێت

964 دەرودراوسێ

29 Dec, 05:35


بە ڤیدیۆ: ساتی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی کۆریای باشوور، بەلایەنی کەم 85 کەس گیانیان لە دەستداوە

964 دەرودراوسێ

29 Dec, 04:36


بەپەلە: سکای نیوز| بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەیەکی کۆریای باشوور، 85 کەس گیانیان لەدەستدا.

964 دەرودراوسێ

28 Dec, 20:30


بە نیازی کشانەوە مەبن.. ئەمریکییەکان بەتەواوی لە عێراق شوێنی خۆیان قایم دەکەن

ئەم چەند رۆژە لە ناوەندە سیاسییەکانی بەغداو واشنتن، باسوخواسی چارەنووسی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق هاتووەتەوە بەر مەیدان، هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەڕۆن تا چەند ساڵێکی تر ئەو هێزانە لە عێراق شوێنی خۆیان خۆش بکەن، چونکە بای دۆخەکە بە ئاراستەی چارۆکەی ئەو هێزانە هەڵیکردووە.


وردەکارییەکەی لەم لینکە بخوێنەرەوە:
https://ku.964media.com/260228/

964 دەرودراوسێ

28 Dec, 20:20


دادگای هەشتی تاوانە قورسەکانی ئاماد بڕیاریدا دایک و براکەی و مامی نارین گۆران بە زیندانی هەتا هەتایی سزا بدات، تۆمەتبارێکی دیکەشیان بە چوار ساڵ و شەش مانگ سزا بدات.

نارین گۆران کیژۆڵەیەکی تەمەن هەشت ساڵانی خەڵکی ئاماد بوو، رۆژی 21.08.2024 لە گوندی چولی سەر بە شارۆچکەی رەزانی ئامەد لە باکوری کوردستان بێسەروشوێن بوو، دوای پانزە رۆژ تەرمەکەی بە خنکێندراوی لە نزیک رووبارێک لە ناو تورەکەیەکدا دۆزرایەوە.
بەپێی بڕیاری دادگا تۆمەتبارە سەرەکییەکان بریتی بوون لە یوکسەڵی دایکی و ئەنەسی برای و سالم گۆرانی مامی نارین لەگەڵ نەوزاد بەختیاری هاوسێیان.

964 دەرودراوسێ

28 Dec, 16:25


"دووشەممەی داهاتوو گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە" و ئەولەویەتیش بۆ پەنابەرە لوبنانییەکانە
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق دەڵێت، هێڵی ئاسمانی عێراق سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکانی تەواوکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە راستەوخۆ و بێبەرامبەرەکان بۆ پەنابەرە لوبنانییەکان، ئەوە جگە لە گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی نێوان بەغدا و بەیروت کە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەست پێدەکاتەوە.

964 دەرودراوسێ

28 Dec, 10:27


شەوى رابردوو وەزارەتی دادى تورکیا، ئەنجامدانی دیداری دەم پارتی لەگەڵ ئــ،*ــۆ*جە*لان، سەرۆکى زیندانیکراوى پــ،*ــارتى کــ،*ـــرێکا*رانى کوردستان، لە ئیمراڵی پەسەند كرد.

وە میدیاکانى تورکیا بڵاویان کردەوە، کەمێک لەمەوبەر پەرلەمانتارانى دەم پارتى، سیرى سوڕەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان بۆ کۆبوونەوەکە گەیشتوونەتە ئیمڕاڵى.

دیدارەکەش لە کاتێکی زۆر هەستیاردایە، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی سوریاوە پێشبینی دەکرێت قسەی هەم لەسەر رۆژئاوای کوردستان و هەم باکورو تورکیاش هەبێت و قسەى ئــ،*ــۆ*جە*لان کاریگەرى لەسەر رەوتى رووداوەکان دەبێت.

964 دەرودراوسێ

28 Dec, 09:41


هێزەکانی سوریای دیموکرات: لە شەڕی نێوان شەڕڤانانمان و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە دەورووبەری بەنداوی تشرین، 17 چەکداری ئەو گروپانە کوژراون و 40ـی دیکەش برینداربوونە کە فەرماندە و سەرکردەی ئەو گروپانەشیان تێدایە

964 دەرودراوسێ

27 Dec, 18:39


هەر ئەوپەڕی دوو رۆژی دیکەیە هەواڵی تازەی ئــ،*ــۆ*جە*لان دەبیستن دواجار تورکیا بە دیدارى ئیمڕاڵى رازى بوو

بەپێى میدیاکانى نزیک لە پــ،*ــارتى کــ،*ـــرێکا*رانى کوردستان بێت، پەرلەمانتارانى دەم پارتى، سیرى سوڕەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، سبەینێ یان دووسبەى، بچنە ئیمڕاڵى و لەگەڵ ئۆجەلان کۆببنەوە،

دیدارەکە لە کاتێکی زۆر هەستیاردایە، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی سوریاوە پێشبینی دەکرێت قسەی هەم لەسەر رۆژئاوای کوردستان و هەم باکورو تورکیاش هەبێت.

وردەکاری زیاتری ئەم هەواڵە لەم لینکەیە: https://ku.964media.com/259940

964 دەرودراوسێ

27 Dec, 11:08


"بۆ پاڵپشتی دیمەشق و رووبەڕووبوونەوەی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا"
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی حەدەسی وتووە، لە سەروبەندی پێشڕەوی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا بۆ سەر دیمەشقی پایتەخت، بەشار ئەسەد داوای لێ کردوون هێزی سەربازی بۆ سوریا بنێرین، ئێمەش رەتمانکردەوە
سودانی دەشڵێت، حکومەتی عێراق و هێزه سیاسییەکان رێککەوتوون که دەستوەردان له کاروباری سوریا نەکەین و “بەشێک نابین، له دەستکاریکردنی ئاسایشی وڵاتەکە”.

964 دەرودراوسێ

27 Dec, 11:08


ویستوویەتی کورسییەکەی بگۆڕێت بەهۆیەوە دەمەقاڵی دروست بووە، تا عومرەکارانی دیکە ناوبژییان کردوون
سەرچاوەیەک بە 964ـی راگەیاند، تیمی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی، هەوڵیاندا سەرنشینێکی عێراقی له فڕۆکەخانەی محەمەد بن عەبدولعەزیز رادەستی بەرپرسانی سعودیە بکەن، دوای ئەوەی لەگەڵ تیمی فڕۆکەکه، لەسەر گۆڕینی کورسییەکەی بووە بە دەمەقاڵییان و ئەمەش وایکردووە گەشتەکە بۆ ماوەی 45 خولەک دوابکەوێ.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، سەرنشینانی فڕۆکەکە عومرەکارانی چەند پارێزگایەکی جیاوازی عێراق بوون و هەر ئەوانیش رێگرییان لە رادەستکردنی گەشتیارەکە کردووە و دۆخەکەیان هێورکردووەتەوە.

964 دەرودراوسێ

27 Dec, 08:42


نەتەوە یەکگرتووەکان؛ نزیکەی 730 هەزار کەس کە لە ناو خێمەدا و لە کەمپەکانی ئاوارەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا دەژین، لە زستانی ئەمساڵدا بەدەست بارودۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن، لەنێویاندا لافاو
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، زیاتر لە 200 خێمەی خێزانی لە کەمپەکانی ئیدلب و گوندەکانی باکووری حەلەب زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی لافاوێکەوە کە لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ درووست بووە.
وردەکارییەکەی لەم لینکە بخوێنەرەوە:
https://ku.964media.com/259793/

964 دەرودراوسێ

26 Dec, 18:02


"فڕۆکەکەی کازاخستان لەلایەن روسیاوە خراوەتە خوارەوە"

چوار سەرچاوە لە ئازربێجانەوە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان وتووە: فرۆکە نەفەرهەڵگرەکەی کازاخستان لەلایەن روسیاوە خراوەتە خوارەوە.

سەرچاوەکانی رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکەن، ئەنجامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوە ئەوەیان دەرخستووە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی باتنسیرزی روسی خرابێتە خوارەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی کازاخستانیش دەڵێت، ناتوانین پشتراستی ئەوە بکەینەوە کە روسیا ئەو کارەی کردبێت.

964 دەرودراوسێ

26 Dec, 14:04


"گەشتەکان لە ترسى هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان راگیراون"
ئەمڕۆ ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی رووسیا بڕیاریدا گەشتى ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆ و کالوگا رابگرێت لە ترسی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، راگیرتنى گەشتەکان و سنووردارکردنیان بۆ ماوەیەکى کاتییە و دەیانەوێت لە رەواندنەوەى مەترسییەکان دڵنیا ببنەوە.

964 دەرودراوسێ

26 Dec, 12:22


ده‌وڵه‌تى توركیا دانوساندن له‌گه‌ڵ رێبه‌رى زیندانیكراوى په‌*كه‌*كه‌ عه‌*بدوڵا ئۆ*جه‌*لان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیار دراوه‌ شاندێك ئەمڕۆ یان سبەی سه‌ردانى دورگه‌ى ئیمڕالى بكات و له‌نزیكه‌وه‌ ببینن.
رۆژنامه‌ى ده‌یلى سه‌باحى توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى ده‌كه‌ن هه‌ردوو په‌رله‌مانتارى ده‌م پارتى په‌روین بوڵدان و سری سوره‌یا ئۆندۆرن.
ئەوەش له‌سه‌ر داوایه‌كی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رستى توركیت كه‌ هاوپه‌یمانى ئاكپارتی ئەردۆگانە ئەنجامدرا.

964 دەرودراوسێ

26 Dec, 07:03


بەساڵاچوویەک دۆلار شاباش دەکات

لەناو سەنتەرێکی گەورەی بازرگانی و بازاڕیکردن لە کالیفۆرنیا، پیاوێکی بەتەمەن دۆلار بەسەر کڕیاراندا هەڵدەدات و دڵخۆشیان دەکات.

964 دەرودراوسێ

26 Dec, 06:48


بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنیەوە گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەی تۆکیۆ لە ژاپۆن بۆ ماوەیەک راگیران

964 دەرودراوسێ

24 Dec, 12:45


بە ڤیدیۆ؛ دیمەنی تەقینی گڕکانی کیلاویا لە ویلایەتی هاوایی ئەمریکا

گڕکانی کیلاویا یەکێکە لە چالاکترین گڕکانەکانی سەر زەوی و دەکەوێتە ویلایەتی هاوایی ئەمریکا و لە ساڵی 1983ـیەوە تەقینەوەی تێدا روودەدات.

964 دەرودراوسێ

24 Dec, 08:03


بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی تەقەمەنی لە پارێزگای باڵکئەسیری تورکیا روویداوە و بەهۆیەوە بەلایەنی کەمەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە

ئیسماعیل ئوستائۆغڵو، پارێزگاری باڵکئەسیر رایگەیاند، بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش بە برینداری گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا،

هەر بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، کارگەکە تایبەتمەندبووە بە دروستکردنی چەکی سووک و لە ساڵی 2014ـەوە کاردەکات.

964 دەرودراوسێ

23 Dec, 09:08


"زۆر جار وا دەڵێن کە دێن بۆ کۆبوونەوە، بەڵام نایەن”
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکى ئەنەکەسە سەردانى مە*زڵوم عە*بدى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بکەن و لەگەڵى کۆببنەوە، بەڵام تا ئەو خولەکە شاندەکە نەگەیشتووەتە لاى.
هۆشەنگ دەروێش، نوێنەرى ئەنجومەنى سوریاى دیموکراتە لە هەرێمى کوردستان بە 964ـى، زۆر جار وا دەڵێن کە دێن بۆ کۆبوونەوە، بەڵام نایەن، هەوڵى کۆبوونەوە لەسەر پێداگیرى ئەمەریکا و فەرەنسایە، ئەوان دەیانەوێت کورد بەیەک شاند و یەک پاکێج بچنە دیمەشق.

964 دەرودراوسێ

23 Dec, 07:32


هێزەکانى سوریاى دیموکرات بڵاویکردەوە، لە ماوەی 23 رۆژدا کە 15 شەڕڤانیان لە چەند ناوچەیەکى رۆژئاواى کوردستان لە کاتى رووبەڕووبونەوەى گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا لە لادێکانى حەلەب، مەنبج، پردى قەرەقۆزان و بەنداوى تشرین و دێرەزوور گیانیان بەخشیوە.

964 دەرودراوسێ

21 Dec, 06:55


تورکیا واز لە کۆبانێ ناهێنێ، فڕۆکەکانی لە ئاسمانەوە بۆردومان دەکەن و چەکدارەکانیش لەسەر زەوی هێرش دەکەن

بەپێى هەواڵى میدیاکانى نزیک لە (هــ*ـەــسـ*ـەدە)، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ئاسمانەوە دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنی پردی قەرەقۆزاق و گوندی شێخ فەوقان لە رۆژئاوای کۆبانێ، هەر لەگەڵ ئەو بۆردومانانەش، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لەسەر زەوی هێرشێکی چڕیان بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستپێکردووە،

بەپێى هەواڵى ئەو میدیایانە بێت، دوای بانگەوازی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە رایانگەیاندبوو، تورکیا بەنیازە هێرش بکاتە سەر کۆبانێ و عەین عیسا، بەشێکی زۆر لە گەنج و خەڵکی ئەو ناوچانە چەکیان هەڵگرتووە و ئامادەییان بۆ پارێزگاری لە خاکەکەیان دەربڕیوە.

964 دەرودراوسێ

20 Dec, 19:59


باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئە*حمەد شە*رع، بەڵێنی پێداوین رێکخراوە تیرۆرستییەکان لە سوریا کاروچالاکییان نەبێت، لەبەر ئەم هۆکارە خەڵاتە 10 ملیۆن دۆلاریەکە لادەبەی کە پێشتر بۆ دەستگیرکردنی دیاریمان کردبوو.

964 دەرودراوسێ

20 Dec, 16:38


روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: بەهۆی هێرشی درۆنەکانی تورکیاوە لەماوەی 20 رۆژدا 54 کەس لە باکورو خۆرهەڵاتی سوریا کوژراون و شەڕو پێکدادان لە دەوروبەری کۆبانێ بەردەوامە.

964 دەرودراوسێ

19 Dec, 18:21


مــ،*ــەزڵــ،*ـــوم عەبــ،*ــدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند: ئەگەر لەگەڵ تورکیا بگەینە رێکەوتن و ئاگربەست، چەکدارە کوردەکان ئەوانەی سوری نین خاکی سوریا جێدەهێڵن.

عـــ،*ـــەبدی مەبەستی چەکدارانی پـــ،*ـــارتی کـــ،*ــرێکــ،*ــارانە کە تورکیا کردونیەتە بیانوو بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان.

964 دەرودراوسێ

19 Dec, 12:44


"کۆچبەرێکی کورد لە ئاوەکانی ئیتاڵیا خنکا و خەڵکی پشدەرە"
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە لە ئیتالیاوە بە 964ـی راگەیاند، یەختەکە دوێنێ لە لیبیا دەرچووە و کاتژمێر سێ بۆ چواری بەیانی ئەمڕۆ لە دورگەی لامپادۆسای وڵاتی ئیتالیا نوقم بووە.
وتیشی، یەختەکە نزیکەی 115 کۆچبەری تیادا بووە و 10 کۆچبەریان خنکاون بەشێکیان کوردی هەرێمی کوردستان بوون و لە ناویاندا یەکێکیان کە خەڵکی پشدەرە خنکاوە و گیانی لەدەستداوە، ئەو کۆچبەرانەشی رزگاریان بووە گەڕێندراونەتەوە لیبیا و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت لەسەر رووداوەکە و هۆکاری نوقمبوونی یەختەکەیان.

964 دەرودراوسێ

19 Dec, 11:16


"کوردەکان مرۆڤی ئاشتیخوازن لە سوریا و وازیان لێ بێنە"
سیناتۆرە تەمەن 73 ساڵەکەی كۆمارییەكان، لەوتارێكدا لە كۆنگرێس، بێ سێ و دوو بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دەڵێت، دەزانم تۆ رقت لە کوردە، بەڵام وازیان لێ بێنە، کورد گەلێکی جیاوازە و دۆستی ئەمریکان، 30 بۆ 40 ملیۆن کەسن.

964 دەرودراوسێ

19 Dec, 06:31


یانەیەکی شەوانە لە ڤێتنام گڕیگرت و 11 کەس گیانیان لەدەستدا

درەنگانێکی ئەمشەو یانەیەکی کاریۆکی و گۆرانی وتن لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام گڕیگرت و بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، پۆلیسیش دەڵێت، پێدەچێت بە دەستی ئەنقەست شوێنەکە سوتێندرابێت.

964 دەرودراوسێ

18 Dec, 17:12


هێزەکانی سوریای دیموکرات: بە سەرکەوتوویی هێرشەکانی چەکدارانی سەر بە تورکیامان بۆ سەر بەنداوی تشرین پوچەڵکردەوە، لە ئەنجامیشدا 37 چەکداری سەر بە تورکیامان کوشت و ژمارەیەکی زۆریش بریندارکران

964 دەرودراوسێ

18 Dec, 09:00


ئەمڕۆ یەکەم فڕۆکەی مەدەنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشقەوە بەرەو فڕۆکەخانەی حەلەب فڕی، ئەمەش یەكەم گەشتە لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی سوریا
وەزارەتی گواستنەوە لە حکومەتی كاربەڕێكەری سوریا رایگەیاند، کار بۆ ئامادەکردنی فڕۆکەخانە مەدەنییەکان دەکەن، بۆ ئەنجامدانی گەشتەكان و كاركردنیش لە فڕۆکەخانەکانی حەلەب و دیمەشق بەردەوامە.

964 دەرودراوسێ

17 Dec, 19:35


مــ*ـــەزڵــ*ــوم عەبــ*ــدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر ئێکس نوسیویەتی:

وەک پێشتیوانییەک بۆ پابەندبوونی نەگۆڕمان لە پێناو ئاگربەستی سەرتاسەری لە هەموو سوریا، ئامادەیی خۆمان رادەگەیەنین بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارێک بەوەی شاری کۆبانێ بکرێتە ناوچەیەکی لە چەک داماڵدراو، لەگەڵ دووبارە دابەشکردنەوەی هێزە ئەمنیەکان لە ژێر سەرپەرشتی و ئامادەبوونی ئەمریکادا،

ئەم دەستپێشخەرییە بۆ رەواندنەوەی ترسی تورکیاو گەرەنتی ئارامی ناوچەکەیە بە شێوەیەکی هەمیشەیی.

964 دەرودراوسێ

17 Dec, 19:30


ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئاگربەستی نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەوروبەری شاری مەنبەج کە وادەکەی تەواو ببوو و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە درێژکرایەوە

964 دەرودراوسێ

17 Dec, 17:16


فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت تورکیا خۆی ئامادە دەکات هێرش بکاتە سەر کۆبانێ، لە بانگەوازەکەدا هاتووە:

- تورکیا پلانی داناوە هێرش بکاتە سەر کۆبانێ چەکی قورسی داوەتە گروپە چەکدارەکان.
- ئێمە تا کۆتایی دژی هەموو هێرش و پلانێک دەوەستینەوە.
- کۆبانێ وەک چۆن کۆتایی بە دا*عــ*ــش هێنا، ئاوهاش کۆتایی بە ئاردۆگان و بە کرێگیراوەکانی دەهێنێت.
- داوا لە گەنجانی کورد و عەرەب دەکەین بەزوویی پەیوەندی بکەن بە هێزەکانی هەسەدەوە بۆ بەرگری.
- داوا لە خەڵک دەکەین لە دۆخی ئامادەباشی (نەفیر عام) بژین و ژیانی خۆیان رێک بخەن لەگەڵ ئەم شەڕە سەختە.

964 دەرودراوسێ

17 Dec, 08:05


بەهۆی تەقینەوەکەی مۆسکۆوە بەرپرسێکی باڵای سەربازی روسیا و جێگرەکەی کوژران

پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوە لە شوێنی تەقینەوەکەی مۆسکۆیە و ئیگۆر کیریلۆڤ فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی روسیا لەگەڵ جێگرەکەی لە تەقینەوەکەدا کوژران، لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن، تەقەمەنییەکە لەناو سکۆتەرێکدا شاردرابووەوە لەکاتی چوونەدەرەوەیان لە باڵەخانەیەکی باشووری رۆژهەڵاتی مۆسکۆ بەرەبەیانی زوو تەقیوەتەوە پێیان و هەردووکیان کوژراون.

ڤیدیۆ: AFP

964 دەرودراوسێ

16 Dec, 19:54


بەپەلە؛

میدیاکانی نزیک لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دەڵێن: سوپای تورکیا دیواری کۆنکرێتی نێوان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپاکە و کۆبانێی لابردووەو هێزێکی زۆری لە سنوورەکە کۆکردووەتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشکردنە سەر کۆبانێ.

964 دەرودراوسێ

16 Dec, 13:27


تێلیگرام لەبەر ئەوەی روسییە بۆیە چەناڵەکە هەر لای تیمەکەی ئەسەد ماوەتەوە
سەرەڕای کەوتنی رژێمەکەی، بەشار ئەسەد تا ئێستا چەناڵی تێلیگرامی سوریا لای ماوە و کەمێک لەمەوبەریش بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت، پلانی نەبوو سوریا جێبهێڵێت

https://ku.964media.com/256735/?utm_source=telegram&utm_medium=social

964 دەرودراوسێ

16 Dec, 12:56


بەشار ئەسەد سەرۆکی لەسەر کارلادراوی سوریا لەسەر تێلیگرامی سەرۆکایەتی سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت:

هەتا بەرەبەیانی رۆژی 8ـی مانگ لە سوریا مامەوە، پلانم نەبوو وڵات جێبهێڵم، چوومە بنکەی سەربازی حەمیم بۆ ئەوەی لەوێوە سەرپەرشتی هێزە چەکدارەکان بکەم، بەڵام کە بنکەکە بۆردومانکرا، روسەکان بڕیاریاندا فەرماندەکان بنکەکە چۆڵ بکەن و بە هۆی ئەوەوە رومکردە مۆسکۆ

964 دەرودراوسێ

27 Nov, 17:40


سوپای ئیسرائیل: هێشتا لە باشووری لوبنان نەکشاوینەتەوەو ئەمڕۆش چەند کەسێکمان کوشتووە کە لە هێزەکانمان نزیک بوونەتەوە

964 دەرودراوسێ

25 Nov, 08:02


ترەمپ دەیەوێت هەموو ئەو سەربازانە لە سوپای ئەمریکا دووربخاتەوە کە رەگەزی خۆیان گۆڕیوە
ئەم بڕیارە چاوەڕوان دەکرێت لە یەکەم رۆژی گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی جێبەجێبکرێت، و دەبێتە هۆی قەدەغەکردنی کەسانی رەگەزگۆراو بۆ هێزەکانی سوپا. پێدەچێت نزیکەی 15 هەزار سەرباز هەبن کە ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە بەپێی سەرچاوەکانی بەرگری.
سەرچاوە: رۆژنامەی تایمز

964 دەرودراوسێ

16 Nov, 21:03


بەیاننامەیەکی هاوبەشی پۆلیسی ئیسرائیل و شاباک: دوو بۆمبی رووناککەرەوە کەوتوونەتە حەوشەی ماڵەکەی ناتەنیاهۆ لە قەیساریا

-پۆلیس: ناتەنیاهۆ و خێزانەکەی کاتی هێرشەکە لە ماڵ نەبوون.
-میدیاکانی ئیسرائیل: هێرشەکە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە ئەنجامدراوە

-وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل: هێرشەکەی سەر ماڵی ناتەنیاهۆ بەزاندنی هەموو هێڵە سوورەکانە

-بن غەفیر: دەبێت هەموو جۆرە هێرش و هاندانێک دژی ماڵی ناتەنیاهۆ بوەستێت و پێشبینی دەکەم پۆلیس زوو بگەنە هێرشبەرەکان

-سێ هەفتە پێش ئێستا بە درۆن هێرش کرایە سەر ماڵەکەی ناتەنیاهۆ

964 دەرودراوسێ

13 Nov, 16:58


ترەمپ و بایدن چاویان بەیەکتر دەکەوێت لە کۆشکی سپی دوای بردنەوەی لە سەرۆکایەتی ئەمریکا
ڤیدیۆ: AFP

964 دەرودراوسێ

13 Nov, 15:21


بیتکۆین چرکە بە چرکە لە بەرزبوونەوەدایە و نرخەکەی 91 هەزار دۆلاری تێپەڕاند
دوای سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەم بەرزبوونەوەیەی بیتکۆین پێشبینیکراو بوو، چونکە ئیلۆن ماسک و هەندێ لە خاوەن دراوەکان پاڵپشتییان دەکرد.

964 دەرودراوسێ

09 Nov, 08:32


ئاگر لە گەراجێکی شەقامێکی بەیروت کەوتەوە و دەیان ئۆتۆمبێل سووتان و تەقینەوە
ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی لوبنان بڵاویکردەوە، بەهۆی مۆلیدەوە ئاگرێکی گەورە لە گەراجێکی شەقامی حەمرا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کەوتەوە.
تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکەن و تا ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە و دەیان ئۆتۆمبێل سووتاون و تەقیونەتەوە

964 دەرودراوسێ

09 Nov, 05:31


https://ku.964media.com/245956/

964 دەرودراوسێ

09 Nov, 05:30


https://ku.964media.com/245954/

964 دەرودراوسێ

08 Nov, 06:22


چوار کورد لە ورمێ لەسێدارە دەدرێن یەکێکیان خەڵکی سلێمانییە

https://ku.964media.com/245784/

964 دەرودراوسێ

06 Nov, 19:34


کامالا دڵی گەورە، سەرەڕای ئەوەی گەورەترین هەڵبژاردنی ژیانی دۆڕاند، بەڵام پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکات

کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا شکستی هێنا، پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپەوە کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لێکرد.

ڤیدیۆ: AFP

964 دەرودراوسێ

06 Nov, 18:48


ترەمپ بەتەمەنترین سەرۆکە دەچێتە کۆشکى سپى

بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا ئەمریکیەکان سەرۆکێکی تۆمەتبار هەڵدەبژێرن کە کەیسی یاسایی هەیە لە دادگاکان بەهۆی تاوانەوە، هەرچەندە بەپێى راپرسییەکان بوایە، ئەنجامى هەڵبژاردنەکە چەند رۆژێکى پێدەچوو

توانا نەقى، نێردراوى 964 لە لە ئەمەریکا باس لەوە دەکات

#964kurdi
#هەڵبژاردنەکانی_ئەمریکا

964 دەرودراوسێ

06 Nov, 15:44


لە ویلایەتی پەنسلڤانیا تایفەیەکی کریستیان هەیە پێیان دەوترێت ئامیش، ئەمانە گۆشەگیرن و بڕوایان بە تەکنەلۆژیا نییە و نە ئۆتۆمبێل، نە مۆبایل، نە داهێندراوە سەردەمییەکان بەکارناهێنن، بڕوایان بە هەڵبژاردن نییە و دەنگ نادەن،
بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە گەنجێکی سەر بەو تایفەیە بە سەرسەختانە چووە پشتی ترەمپەوە 18 هەزار دەنگی بۆ کۆکردەوە لەناو تایفەکەی خۆیدا.
#964kurdi
#ترەمپ

964 دەرودراوسێ

06 Nov, 04:06


لەگەڵ دەرکەوتنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا بە پێشکەوتنی ترەمپ، نرخی بیتکۆیین نزیکەی 9%ی چووە سەرو نزیک بووەوە لە 7 دەفتەرو 50 وەرەقە، خۆ ئەگەر ئەنجامی کۆتایی دەریبخات کامالا براوە دەبێت، ئەوا ئەگەری زۆر هەیە نرخەکەی بێتە خوارەوە

964 دەرودراوسێ

06 Nov, 03:32


دەنگەکانی کامالا بەرز بووەیەوە
بەشێکی زۆر لە بنکەکانی دەنگدان لە ویلایەتەکانی ئەمریکا داخراون و لە چەند ویلایەتێکیش لە کۆتا ساتەکاندان و کات بەرەو کۆتایی دەچێت.
هەموو ئەو ویلایەتانەی یەکلابوونەتەوە، پێشتر ساغ بووبوونەوە بۆ کام کاندید دەبن.
#964kurdi
#هەڵبژاردنەکانی_ئەمریکا

964 دەرودراوسێ

06 Nov, 01:25


تا حەوت ویلایەتە خۆڵەمێشیەکە یەکلانەبێتەوە براوە دەرناکەوێت
بەمزووە چاوەڕێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا مەکەن و بنکەکانی دەنگدان لە خۆرهەڵاتی ئەمریکاش داخران
#964kurdi
#هەڵبژاردنەکانی_ئەمریکا
#بەرەوە_کۆشکی_سپی

964 دەرودراوسێ

06 Nov, 00:14


بایدن بۆ دەنگدەرانی ئەمریکا پەیامی هەیە و دەڵێت، ماندوو مەبن و بنکەکانی دەنگدان جێمەهێڵن، کامالا بکەن بە سەرۆک

964 دەرودراوسێ

06 Nov, 00:14


وادیارە ترەمپ وەزعەکەی بەدڵنییە و لە هەموو لایەکەوە باسی ساختەکاری دەکات و دەشڵێت، بڕۆنە دەرەوە و دەنگ بدەن هێشتا کات ماوە.
داواکاری گشتی فیلادلفیاش رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، قسەکانی ترەمپ راست نین و هیچ ساختەکارییەک نەکراون.

964 دەرودراوسێ

05 Nov, 23:45


رێک لە چەقی رووداوەکەو لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا
تیمی 964 ورد و درشتی هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆ دەخەنە روو
زانکۆ ئەحمەد سەرۆکی بەشی کوردی 964 هەرچی پێویست بێت بیزانن باسی دەکات

964 دەرودراوسێ

05 Nov, 20:52


"کەسێک بە دەمانچە و مەشخەڵی ئاگر هەڕەشەی کردووە"
هەڵبژاردنەکە لە بارودۆخێکى ئەمنى توندوتۆڵدا بەڕێوە دەچێت

#964kurdi
#بەرەوە_کۆشکی_سپی
#هەڵبژاردنەکانی_ئەمریکا

964 دەرودراوسێ

05 Nov, 19:15


پیاوی پێشبینییەکان دەڵێت، کامالا هاریس دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا
تا ئێستا نۆ سەرۆکی ناردووەتە کۆشکی سپی و سووریشە لەسەر پێشبینیەکەی

964 دەرودراوسێ

05 Nov, 18:31


هەر لای خۆمان نەبوو ئەمریکاشی تێکەوت، ئامێرەکانی دەنگدان تەقەی تێکەوت
ماڵپەری سی بی ئێس نیوز رایگەیاند، لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا چەند ویلایەتێکی تر ئامێرەکانی دەنگدان کێشەیان تێکەوت و بڕیاری دادگا بۆ درێژکردنەوەی کاتژمێرەکانی دەنگدان تۆمارکراوە، خەڵکەکەی ئێستا بە کاغەز دەنگەکانیان دەدەن و نوسینگەی کۆمیساریش دەڵێت، " هەموو دەنگەکان هەژمار دەکرێن و بەردەوامین لە هاندانی هەمووان بۆ هاتنە دەنگدان."

964 دەرودراوسێ

05 Nov, 18:18


بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، وەزیرى بەرگرى لە پۆستەکەى دوورخستەوە.

964 دەرودراوسێ

05 Nov, 17:27


فڕین بەسەریدا قەدەغەیە و 43 سەرۆک تێیدا ژیاوە

کۆشکی سپی بە بڕیارەکانی دنیا سەراوژێر دەکات و ماڵی سەرۆکەکانی ئەمریکایە، ئەی تۆ چی دەزانیت دەربارەی؟

گرافیک: 964

964 دەرودراوسێ

05 Nov, 16:34


ئەمڕۆ کۆتا رۆژی دەنگدانە و ئەمریکییەکان تەنیا سەرۆک هەڵنابژێرن بەڵکو دەنگ دەدرێت بە 435 ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانیش.
لەم رووماڵەدا توانا وردودرشتتان لەسەر دەنگدانی ئەمریکییەکان پێدەڵێت.
#بەرەوە_کۆشکی_سپی
#هەڵبژاردنەکانی_ئەمریکا

964 دەرودراوسێ

05 Nov, 16:16


ئەمریکییەکان ئەمڕۆ کێ هەڵدەبژێرن؟
وردەکارییەکان لە 964ەوە بزانە
#بەرەو_کۆشکی_سپی

964 دەرودراوسێ

05 Nov, 16:04


دەنگدان لە ئەمریکا بە ژمارە؛ وردەکارییەکان لەم گرافیکەی 964 بزانە
#964kurdi
#بەرەوە_کۆشکی_سپی
#هەڵبژاردنەکانی_ئەمریکا

964 دەرودراوسێ

05 Nov, 13:31


کلیلی گەیشتنی کامالا بۆ کۆشکی سپی، خودی ترەمپە.

لەم لینکەی خوارەوە کلیلەکانی کامالا و ترەمپ بزانە بۆ رۆژە یەکلاکەرەوەکە

https://ku.964media.com/244972/

#بەرەو_کۆشكی_سپی

964 دەرودراوسێ

04 Nov, 12:55


تا 2025 چاوەڕوان بن..

رۆژە گەورەکەی ئەمریکا دڵەراوکێی ترەمپ و کامالا ناڕەوێنێتەوە، کەواتە کێ رۆژە یەکلاکەرەوەکە دەزانێت؟

توانا نەقی، نێردراوی 964 لە ئەمریکا یە و کورت و پوخت پێتان دەڵێت


#بەرەو_کۆشکی_سپی

964 دەرودراوسێ

02 Nov, 07:00


https://ku.964media.com/243673/

964 دەرودراوسێ

29 Oct, 08:48


سەركردایەتی حزبوڵای لوبنانی شێخ نەعیم قاسمی وەك ئەمینداری گشتیی نوێی حزبەكەی راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024 حزبوڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەنجومەنی شورای حزبەكە رازیی بوون لەسەر هەڵبژاردنی شێخ نەعیم قاسم وەك ئەمینداری گشتیی نوێی حزبەكە، لە شوێنی حەسەن نەسڕوڵا، كە لە لایەن ئیسرائیلەوە كوژرا.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، “بەیەكەوە كاردەكەین بۆ بەدیهێنانی بنەماكانی حزبوڵا و ئامانجەكانی”.

ئەمینداری پێشووی حزبوڵا، حەسەن نەسڕوڵا لە 27.9.2024 لە هێرشێكی فڕۆكەكانی ئیسرائیل لە ناوچەی زاحیەی جنووبی لە بەیرووت كوژرا.
نەعیم قاسم كێیە؟

پیاوێكی ئایینی شیعە مەزهەبە و لە 1953 لە ناوچەی كەفرفیلا لە لوبنان لەدایكبووە، چوارەم ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانییە و لە 1991وە جێگری ئەمینداری گشتی بوو.

قاسم زانایەكی ئایینییە و تا ئێستا 28 كتێبی نووسیوە.

964 دەرودراوسێ

29 Oct, 08:37


نەعیم قاسم
بە ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی هەڵبژێردرا

964 دەرودراوسێ

26 Oct, 06:48


جە‌عفەر یازەرلو وتەبێژی هێڵی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران: گەشتە ئاسمانییەکانمان دەستیپێکردەوە

964 دەرودراوسێ

26 Oct, 06:15


دیمەنی ئەم بەیانیەی تاران دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر نزیکەی 20 پێگەی سەربازیی ئێران.
ڤیدیۆ: AFP

964 دەرودراوسێ

26 Oct, 05:48


هیچ فڕۆکەیەک بە ئاسمانی ئێران و عێراق و سوریاوە نیە
بەپێی ماڵپەری فلایت راداری جیهانی، تا ئەم ساتە هیچ جوڵەیەکی فڕۆکەوانی لەو ناوچانە نیە و فڕۆکەوانی مەدەنی ئێرانیش دەڵێت، کاتژمێر 09:00 دەستپێدەکاتەوە

964 دەرودراوسێ

26 Oct, 05:35


بارەگای بەرگری ئاسمانیی ئێران دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردووتە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی لە پارێزگاکانی تاران و خوزستان و ئیلام، بەڵام سیستمی بەرگریی موشەکی بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە و تەنیا چەند زیانێکی کەم بەر ئەو ناوچانە کەوتووە و لێکۆڵینەوەش لە هێرشەکە دەستی پێکردووە

964 دەرودراوسێ

26 Oct, 05:25


فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران: گەشتە ئاسمانییەکانمان کاتژمێر 09.00 دەستپێدەکاتەوە

964 دەرودراوسێ

25 Oct, 10:11


https://ku.964media.com/241424/

964 دەرودراوسێ

25 Oct, 09:39


https://ku.964media.com/241417/

964 دەرودراوسێ

24 Oct, 10:31


🔴 ناسنامەی یەکێک لە چەکدارەکانی هێرشەکەی دوێنێی ئەنقەرە ئاشکرا کرا

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یارلیکایا لە پۆستێکیدا لە ئێکس رایگەیاند، ناسنامەی یەکێک لەو چەکدارانەیان ئاشکرا کردووە کە دوێنێ لە هێرشەکەی کۆمپانیای توساشدا بەشداربووە و دەڵێت، ئەندامی رێکخراوی پەکەکەیە و ناوی خۆی عەلی ئۆرێک و ناوی خوارزراوی رۆژگار کۆدی بەکارهێناوە.

دەشڵێت، هەوڵەکانمان بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی چەکدارە ژنەکە بەردەوامن.

964 دەرودراوسێ

23 Oct, 15:06


🔴 میدیا‌ توركیەکان‌: یه‌كێك له‌ئه‌نجامده‌رانی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ئه‌نقه‌ره‌ ژنه

964 دەرودراوسێ

23 Oct, 15:03


🔴 سکای نیوز: عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: جگە لەو دوو هێرشبەرەی کوژراون، سێ کەسی دیکەش لە رووبەرووبوونەوەکەدا کوژراون و 14 کەسیش بریندارن.

964 دەرودراوسێ

23 Oct, 14:32


دیمەنی ساتێکی تری هێرشە چەکداریەکەی ئەنقەرە

964 دەرودراوسێ

23 Oct, 14:25


🔴 ماڵپەری شەفەقی نوێ: هێرشەکە لەلایەن سێ چەکدارەوە ئەنجامدراوە و دووانیان کوژراون

964 دەرودراوسێ

23 Oct, 14:12


🔴 سی ئێن ئێن تورک: ئەو کەسانەی هێرشەکەی دەروازەی ئەمنی کۆمپانیای توساشیان ئەنجامداوە، دوای تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێک، هێرشی چەکدارییان دەستپێکردووە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان و تیمە پزیشکییەکان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و ژمارەی کوژراو و برینداران تا ئێستا نەزانراوە

964 دەرودراوسێ

23 Oct, 14:11


ساتی رووبەرووبوونەوەی هێزە چەکدارەکان و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەکی به‌هێز له‌ كۆمپانیای توساشی پیشه‌سازى فڕۆكه‌وانى روویداوە و دواتریش چەند چەکدارێک لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان رووبەروو بوونەتەوە.

964 دەرودراوسێ

23 Oct, 14:03


🔴 عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ئێکس رایگەیاند: “هێرشێکی تیرۆریستی لە “کەهرەمانکازان” لە ئەنقەرە دژی کۆمپانیای توساش ئەنجامدرا، بەداخەوە شەهید و بریندارمان هەیە”.

964 دەرودراوسێ

23 Oct, 13:54


وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە، هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر کۆمپانیای توساش بۆ پیشەسازی فڕۆکەوانی لە ئەنقەرە و کوژراو بریندار هەیە.

964 دەرودراوسێ

21 Oct, 05:52


میدیاکانى تورکیا پاڵپشت بە تویتێکى کوڕەزاکەى، مردنى فەتحوڵا گولەن رابەری بزووتنەوەی خزمەتیان راگەیاند.

964 دەرودراوسێ

19 Oct, 07:20


میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن: درۆنێک لە لوبنانەوە هەڵدراوە راستەوخۆ بەر ماڵەکەی بنیامین ناتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کەوتووە لە ناوچەی قیساریا، بەڵام ناتەنیاهۆو ژنەکەی لە ماڵ نەبوون.

964 دەرودراوسێ

18 Oct, 18:17


https://ku.964media.com/239740/

964 دەرودراوسێ

18 Oct, 16:02


دادوەری فیدراڵی ئەمریکا بڕیاریدا سیفەتی نهێنیبوون لەسەر 1800 بەڵگەنامە هەڵبگرێت، بەپێی بەڵگەنامەکان دۆناڵد ترەمپ تۆماتبار دەکرێت بەوەی رۆژی 6ی کانوونی دووەمی 2020 پلانگێڕی کردووە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە دژی بایدن.

964 دەرودراوسێ

18 Oct, 13:53


https://ku.964media.com/239628/

964 دەرودراوسێ

17 Oct, 15:50


https://ku.964media.com/239402/

964 دەرودراوسێ

17 Oct, 15:37


دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت وێنەی یەحیا سنوارە پاش کوژرانی

964 دەرودراوسێ

17 Oct, 15:12


🔴 رادیۆی ئیسرائیل: تیمی پەڕەشووتوان و دوو یەکەی سەربازی تایبەت بەشدارییان کردووە لە کوشتنی سنواردا

🔴 یەحیا سنوار و چەند چەکدارێکی حەماس لە خانوویەکدا رووبەرووی سوپای ئیسرائیل بوونەتەوە، تانکێکی ئیسرائیلی چەند مووشەکێکی گرتووەتە خانووەکەو سنواری کوشتووە.

🔴 ئەفسەرێکی ئیسرائیلی تەرمەکەی سنواری ناسیوەتەوە و وێنەی ناردووە بۆ فەرماندەیی سوپا.

🔴 سنوار پێشتر لای ئیسرائیلییەکان زیندانی بووە، بۆیە دوای کوژرانی تێستی خوێنی بۆ کراوەو بەراورد کراوە و بەرێژەی 90% لێی دڵنیابوون.

🔴 تێستی DNA سنوار نێردراوە بۆ ئەوروپا و چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایین.

🔴 سوپای ئیسرائیل زانیاری پێشوەختی نەبووەو بە رێکەوت چونەتە سەر ئەو بینایەی سنواری تیا بووە.

964 دەرودراوسێ

17 Oct, 14:32


رادیۆی سوپای ئیس*رائیل بە فەرمی رایگەیاند: یە*حیا سن*وار لە غە*زە کوژرا

964 دەرودراوسێ

17 Oct, 14:13


سوپای ئیس*رائیل رایگەیاند ئەمڕۆ سێ چەکداریان لە غە*زە بە ئامانج گرتووە، گومان دەکەن یەکێکیان یە*حیا سن*وار پیاوی یەکەمی حەم*اس بێت لە غە*زە.
سنوار داواکراوی یەکەمە لە لایەن ئیس*رائیلەوە، چونکە بە پلانداڕێژەری هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری دەزانێت.

964 دەرودراوسێ

13 Oct, 10:40


لە رووداوەکەی میسر دوو گیان لە دەستدان و 20 بریندار هەیە

لە پارێزگای مینیای میسر کرێنێکی شەمەندەفەر راکێش خۆی دا بە بەشی پشتەوەی شەمەندەفەرێکی نەفەر هەڵگرداو دوو فارگۆنی کەوتە ناو رووبارێکەوە، تائێستا دوو گیان لە دەستدان و 20 بریندار هەیە.

964 دەرودراوسێ

13 Oct, 09:58


عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق تاوتوێى هێرشى ئی*سرائیل بۆ سەر لوبنان و غەزە بکات.

ئاژانسى تەسنیمى ئێران بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچى لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و وەزیرى دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە گفتوگۆ دەکەن لەبارەی بەردەوامیدان بە راوێژ و گفتوگۆ هەرێمییەکان.

964 دەرودراوسێ

12 Oct, 07:49


داروبەرد هەڵدەگرێت

زریانی میلتۆن کە رووی لە کەناراوەکانی فلۆریدا کردووە هێندە بەهێزە داروبەرد هەڵدەگرێت، بەهۆیەوە سەدان هەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە

964 دەرودراوسێ

12 Oct, 05:54


کوچە و کۆڵانەکانی لوبنان وێران بوون

دوو لە قەرەباڵغترین گەڕەکەکانی لوبنان پاش هێرشەکانی ئیس*رائیل بووەتە وێرانە، لە ئەنجامی هێرشەکەش 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و 117 کەسیش برینداربوون.

ڤیدیۆ: AFP

964 دەرودراوسێ

10 Oct, 14:54


کەناڵی عەرەبییە: بەهۆی دزەکردنی زانیاری لە ئۆفیسەکەیەوە بۆ ئیسرائیل، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە ئێران دەستبەسەرکراوەو بەهۆی ئەشکەنجەی دەرونییەوە تەندروستی تێکچووەو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە

964 دەرودراوسێ

08 Oct, 19:22


دوژمنەکەی پەژاک و ئۆکرانیا و ئارامکۆ
درۆنە باڵشکاوەکەی پێنجوێن چییە و کێ خاوەنیەتی؟

بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێک لە دەشتاییەکانی پێنجوێن کەوتە خوارەوە، قایمقامی شارەکە بە 964 وت هێشتا نازانین لە کوێیوە هاتووە، بەڵام لە ژووری هەواڵ لێی وردبووینەوەو بە پرس و را لەگەڵ کەسانی شارەزا دەرکەوت ئەم درۆنە ئێرانییەو هەمان ئەو جۆرەیە کە روسیا لە شەڕەکەی ئۆکرانیا بە کاری دەهێنا.

درۆنەکە لە کاتژمێر 6:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 08.10.2024 کەوتە خوارەوە، ئەوەی تائێستا لەبارەیەوە هەیە تاکە وێنەیەکە کە لەکاتی کەوتە سەر زەوی تۆمارکراوە.

بە وێنەکەدا دیارە درۆنەکە جۆری (شاهد 131)ە ئەم جۆرە درۆنێکی ئێرانییە، هەم وەکو کامیکازی خۆکوژ بەکاردەهێندرێت و هەم توانای چاودێریکردنی هەیەو مەودای فڕینی زۆرە، ئەوەندەی زانراوە ئێران بۆ چاودێری گەریلاکانی پەژاک بەکاری دەهێنێت.

روسەکان ئەم درۆنەیان لە ئێرانەوە دەست کەوتووەو بۆ شەڕی ئۆکرانیا بەکاری دەهێنن، کاتی خۆی سەرۆکی ئۆکرانیا وێنەی پەرچەکانی بڵاوکردەوە، هەروەها هەمان درۆن بۆ هێرشەکانی سەر کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی بەکارهێنراوە لە ساڵی 2020

964 دەرودراوسێ

08 Oct, 17:51


میدیای ئیسرائیل: لە هێرشەکەی دیمەشق فەرماندەیەکی گەورەی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراوە

964 دەرودراوسێ

08 Oct, 17:45


لە نزیک باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق تەقینەوەیەکی گەورە روویدا، گومان دەکرێت هێرشی درۆن بێت

964 دەرودراوسێ

08 Oct, 16:57


بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند شوێنگرەوەی حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتی حیزبوڵایان کوشتووە، بەڵام ناوی نەهێنا ئاخۆ مەبەستی هاشم سافیەدینە یان نا