KURD MEDIA @kurdmedia01 Channel on Telegram

KURD MEDIA

@kurdmedia01


KURD MEDIA (English)

Are you looking for a reliable source of news and information about the Kurdish community? Look no further than KURD MEDIA - your go-to Telegram channel for all things related to Kurdish culture, politics, and current events. With a dedicated team of moderators and contributors, kurdmedia01 provides up-to-date news articles, videos, and analysis on a wide range of topics that are relevant to the Kurdish people. Whether you are interested in the latest political developments in Kurdistan, cultural events, or human interest stories, KURD MEDIA has you covered. Stay informed, stay connected, and join the conversation on kurdmedia01 today!

KURD MEDIA

27 Nov, 13:59


مامۆستایەكی زانكۆ، ژنێك كە هاوپیشەی خۆیەتی لە زانكۆی بەسرە، دەكوژێت. بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، بكوژ كوڕی خەزووری ئەسعەد عیدانی پارێزگای بەسرەییە

KURD MEDIA

26 Nov, 23:29


🔻شوان محمد،بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی:

🔴بەرپرسانی بەغداد پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانیان پێ قبوڵ ناکرێت

🔴زۆرجار تەیف سامی بە قسەی سودانی ناکات و پارە خەرجناکات

KURD MEDIA

26 Nov, 22:10


ج وویژدانێکە سێ کووڕ باوکیان فڕێ دەدەن لەپێناو ژن

KURD MEDIA

26 Nov, 16:44


پڕۆفیسۆر دکتۆر رعد رفعە محمد ئەندازیای تەوتینی مووچە ڕایگەیاند ،،هیوادارم پەرلەمانتارە کوردەکانی عێڕاق، ئەو گفتوگۆیەمان گوێ بگرن بۆ کارکردنی جدی بۆ تەوتینی مووچە.

KURD MEDIA

25 Nov, 19:43


مەشخەڵ کەوڵۆسی : کشانەوەی کورد لە بەغدا ، عەرشی ئیحتیلال دەلەرزێنێت و هەر ئەمشەو مووچەی سێ مانگەکە دەنێرێت .

KURD MEDIA

25 Nov, 15:51


غەریب ئەحمەد - ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەکێتی:

🔺مووچەی مانگی ١٢ جگە لە خوێندنی فاتیحە، ئومێدێكی ترم نیە بیدەم بە مووچەخۆرانی هەرێم.

🔺ماوەی 55 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 و هێشتا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دیاری نەكراوە.

🔺حكومەتی هەرێمیش بە داهاتی چەند مانگی ڕابردوو ئامادە نییە مووچە دابەش بكات.

🔺هه‌مو رۆژێك 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشرێت و داهاتی ناوخۆش هه‌یه‌.

KURD MEDIA

24 Nov, 21:50


🔻وەزارەتی ناوخۆ پلە بەرزکردنەوەی بۆ 547 ئەفسەر راگەیاند.
🔹بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، فەرمانی وزاری بۆ پلەبەرزکردنەوەی 547 ئەفسەر لە خشتەی مانگی تەمووزەوە جێبەجێ دەکرێت.

KURD MEDIA

24 Nov, 21:45


🔻تێچووی کۆنفرانسی مێپس لە دهۆک کە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی کوڕی سەرپەرشتیان کردووە بە نزیکەی زیاتر لە 16 ملیۆن دۆلار تێچووەکەی بووە، واتا 1600 دەفتەر دۆلار.. ئەگەر ئەو کۆنفرانسە رۆتینیە نەکرایە دەتوانرا موچەی موچەخۆران بە ئاسانی دابەش بکرێت کە 60 رۆژە موچەیان وەرنەگرتووە.

KURD MEDIA

24 Nov, 08:58


ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە سەبارەت بە ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "گرفتی ناردنی مووچە نەماوە و ئەمڕۆ تا سبەی بڕیاری خەرجکردنی پارە دەدرێت بە مووچەی هەرێم".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: "بە دوو گوژمە پارەی مووچەی مانگی ١٠ ڕەوانەی هەرێم دەکرێت".
بڕیارە ئەمرۆ تا سبەینێ گوژمەیەک پارە ڕەوانە بکریت و هەر لەم هەفتەیەدا تا دوو سبەی سێشەمە تەواوی مووچە بگاتە هەریم و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

KURD MEDIA

23 Nov, 20:32


پ.د. رعد رفعە محمد ، هۆکاری راستەقینەی پشت دروستکردنی کۆسپ وتەگەرە بۆ تەوتینی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێم.
وەڵام لەم ڤیدیۆیەیە..

KURD MEDIA

23 Nov, 12:26


سەرچاوەیەك لە بەغداوە ئەوەی ئاشكراكردووە، کێشەی دابینکردنی موچەی مانگی ١١ و ١٢ی ئەمساڵ چارەسەر کراوە و دەبێت هەرێم داهاتی ناوخۆی ڕادەستبکات بەپێی ئەو بڕەی کە بۆی دیاریکراوە.

KURD MEDIA

22 Nov, 12:08


🔺کاروان یاروەیس ـ پەرلەمانتاری عێراق:

بەغداد بە هەرێمی وتوە کاکە خەڵکی شارەزا بێنن وەڵا لە وەفدەکانتان تێناگەین.

KURD MEDIA

19 Nov, 16:05


میدیای پارتی ،، تەیف سامی سەفەری کردوە موچەی مانگی ۱۰ دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو چونکە ئەم هەفتەیە سەرژمێریە

KURD MEDIA

19 Nov, 15:22


بەپەلە ... بزانە چی قەوماوە بە ناو مامۆستای ئاینی بە ئایفۆن 14 ژنی بەتەڵاقدان داوە و خۆی هێناویەتی!

KURD MEDIA

18 Nov, 08:18


بەپێی زانیارییەکان تا کۆتایی مانگی 12 مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ بەیەکەوە وەردەگرن..

KURD MEDIA

17 Nov, 11:36


ڕێباز حەملان: بە زووترین کات مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت
ڕێباز حەملان، وەک بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە کار بوو و ڕایگەیاند، هەر ئەمڕۆ لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی کۆ بووەتەوە.
باسی لەوەشکرد: “مووچەی مانگی 10 بە زووترین کات دەگاتە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.

KURD MEDIA

16 Nov, 17:57


بەرپرسێکی دارایی پێیڕاگەیاندم:بۆ پرسی مووچە لەئاستێکی باڵا نووسراوێک بۆ بەغدا کراوە و چاوەڕوانی ئەنجامەکەی دەکەین.
شوان بەرزنجی

KURD MEDIA

15 Nov, 17:42


پڕۆفیسۆر دکتۆر رعد رفعە ئەندازیاری تەوتینی موچە خۆران ڕونکردنەوەیەکی گرنگ بۆڕای گشتی

KURD MEDIA

15 Nov, 07:02


پێگەی ئەلمەعلومەی عێراقی : ته‌قه‌لای پێكهێنانی حكومه‌ت له‌كوردستان ته‌واو به‌بنبه‌ست گه‌یشتوه‌، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێکهێنانی بكه‌وێته‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی داهاتوو.

KURD MEDIA

13 Nov, 18:05


پ.د.رعد رفعە گفتوگۆیەکی راشکاوانە لەسەر هەنگاوەکانی یەکێتی بۆ تەوتینی مووچە..

ئەوەی یەکێتی لەزۆنی سەوز دەیکات تەوتینە؟
دوا زانیاری لەسەر گفتوگۆی تیمی سکاڵاکارانی ستاندەر لەگەڵ لیژنەی تەوتینی یەکێتی.
هەڵوێستمان بەرامبەر تەوتینی مووچە لەلایەن یەکێتیەوە..

KURD MEDIA

13 Nov, 08:32


پ.د. رعد رفعە ئەندازیاری بەنیشتیمانیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لیستی موچەی مانگی 10،بەراورد بە مانگەکانی دیکە 100 بۆ 200 ملیار دینار زیادی کردوە و بەغدادیش ئەمەی قبوڵ نییە و موچەکە نانێرێت

KURD MEDIA

12 Nov, 21:07


پێشبینیکارێکی کەشناسی هۆشداری بە شۆفێران دەدات و دەڵێت” ئەمشەو تەم دەبێت و وریابن”.
ئەمڕۆ 12ـی تشرینی دووەم محەمەد کەلاری شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، به‌هۆی بونی رێژه‌یه‌كی زۆر شێ له‌ناوچه‌كانمان پێش نیوه‌شه‌وی ئه‌مشه‌وو تا كاتژمێر ٦ ی به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌مه‌ ئه‌گه‌ری ته‌م و مژ هه‌یه‌ له‌ ( گه‌رمیان-سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه‌-ده‌شتی هه‌ولێر ) ئاستی بینین كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی چڕی تەمەکەوە ئاستیبینین زۆر کەمدەبێتەوە و داواكارم له‌ شۆفێران زۆر ئاگاداربن و پاپه‌ند بن به‌رێنمایه‌كانی هاتووچۆوە.
جێی باسە هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە عێراق و هەرێم کرد و لەهەندێک ناوچە بووەهۆی دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو، هاوکات پێشبینیش دەکرێت هافتەی داهاتوو شەپۆلێکی تری باران عێراق و هەرێم بگرێتەوە.

KURD MEDIA

11 Nov, 21:07


برۆفیسۆر دكتور رعد رفعه‌ محمد رایگه‌یاند ئەو دواکەوتنەی مووچە هیچ پەیوەندی بەڕادەسکردنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم نیە بەعێڕاق، بەڵکو حکومەتی بنەماڵەکان بەمەبەستی راکێشانی دەنگی هەندێک توێژی مووچەخۆری هەرێم لەپێش هەڵبژاردنەکان، مووچەی هەندێکیانی زیاد کردوە بێ ئەوەی رەزامەندی بەغدا وەرگرێت وئێستاش زیاتر لە ۱۰۰ ملیار دینار لەلیستی مانگی ۱۰ زیادیکردوە وعێڕاقیش تێبینی هەیە لەسەر ئەو زیادکرنە بێ رەزامەندیە.
بڕی ئەو زیادەی مووچەیەش لەمانەی خوارەوە سەریهەڵداوە:
یەکەم: هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان پێش هەڵبژاردنەکان بێ رەزامەندی عێڕاق.
دووەم: گۆڕینی وانەبێژانی وەزارەتی پەروەردە وخوێندنی باڵا بۆ مووچەی گرێبەست.
سێیەم: گۆڕینی مووچەی بەشێک لەگرێبەستان بۆ مووچەی میلاکی هەمیشەیی کەهەندێکیان پازدە ساڵ خزمەتیان هەیە.

KURD MEDIA

11 Nov, 15:17


هۆکاری خۆکـوشتنی ئەفسەرەکـەی پاسپۆرتی سلێمانی ئاشکرا کرا.

KURD MEDIA

08 Nov, 20:17


حکوومەتی هەرێمی کوردستان: گەشبینین تاوەکو کۆتایی ساڵ لەسەر گرفت و تێبینییەکانی لیستی لەگەڵ بەغدا دەگەینە ڕێکەوتن.
شوان بەرزنجی

KURD MEDIA

08 Nov, 19:10


پ.د. رعد رفعە ڕونکردنەوەیەکی گرنگ بۆ هاونیشتیمانیان سەبارەت بە قەوارەی هەرێم.

KURD MEDIA

08 Nov, 19:10


پ.د. رعد رفعە ڕونکردنەوەیەکی گرنگ بۆ هاونیشتیمانیان سەبارەت بە قەوارەی هەرێم.

KURD MEDIA

07 Nov, 00:28


حاكم شێخ لەتیف لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی ئەم پۆستەی كردووەو دەڵێت ، فەلسەفەو بەرنامەی وەزارەتی دارایی هەرێم:
بەغدا بدات دەدەین ، نەدات نادەین .

KURD MEDIA

06 Nov, 22:34


پێشەوا هەورامانی: مووچەی مانگەكانی داهاتوو نافەوتێت

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تیمە تەكنیكییەكانی هەرێم لە گفتوگۆدان كە لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی 10 بنێردرێت و دەشڵێت، "مووچەی مانگەكانی داهاتوو نافەوتێت".

KURD MEDIA

06 Nov, 15:15


🔴 حکومەتی هەرێم: پێویستە عێراق بە زووترین کات مووچەی مانگی 10 خەرج بکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جەختی کردەوە لە سەر ئەوەی:

🔶 پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ لە ژێر هیچ پاساو و بیانوویەک، مووچەی هەرێمی کوردستان دوانەخات یان لێی ببڕێت و ڕێگری نەکات لە دابینکردنی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێم

🔷 بەڵکوو پێویستە هاوشێوەی مووچەخۆران لە ناوچەکانی دیکەی عێراق ، مووچەی هەرێمیش لە کاتی خۆی و بە بێ کەموکوڕی خەرج بکات هەروەک دادگای باڵای فیدڕاڵ بە ڕوونی لە بڕیارەکانیدا داوای کردووە بابەتی مووچە تێکەڵی هیچ ناکۆکیيەکی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت، بەو پێیەی شایستەی یاسایی مووچەخۆرانە و دەبێت بە دوور بگیرێت لە هەر ناکۆکیەکی سیاسی، تەنانەت ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ لە دوا بڕیاری خۆی، وەزارەتی دارایی عێراقی پابەند کردووە کە بەردەوام بێت لە خەرجکردنی مووچەی هەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ.

🔶 هەروەها وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم ، لە ماوەی ڕابردوودا، سەرجەم کەموکورتی لیستەکانی مووچەیان ڕاستکردووەتەوە و ناردویانە بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، بۆ ئەوانەشی کە تا ئێستا بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە یان ژمارەی وەزیفیی بێ هاوتایان نیە، ڕۆژی 20ی ئەم مانگە وەک دوا وادە دەستنیشانکراوە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران داوا لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ دەکات کە بە زووترین کات، مووچەی مانگی 10 خەرج بکات و ڕێکاریی جیاکاریی بەرامبەر هەرێمی کوردستان نەگرێتە بەر لە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ڕێکارە داراییەکان.

KURD MEDIA

05 Nov, 19:12


پ.د. رعد رفعەت محمد ئەندازیاری بەنیشتیمانیکردنی موچەخۆرانی هەرێم ئه‌مڕؤ حكومه‌تی عێڕاقی دوابزماریدا له‌تابوتی ئابوری سه‌ربه‌بنه‌ماڵه‌كاندا...
ئه‌مڕؤ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێڕاقی به‌ئاماه‌بونی وه‌زیره‌كانی پارتی وبه‌تایبه‌ت جێگری سه‌رۆك وه‌زیران د.فوئاد حسین بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت وغازی هه‌رێمی كوردستان وراده‌ستكردنی ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێم به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاقی چه‌ند بڕیارێكی پراكتیكی پابه‌ندكه‌ری (ملزم) ده‌ركرد كه‌ده‌توانین پێی بڵێین لێدانی دوابزمار له‌تابوتی ئابوری سه‌ربه‌بنه‌ماڵه‌كانی هه‌رێم.
گرنگترین سه‌رنج له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ:
1- حكومه‌تی عێڕاقی ته‌نازول وده‌ستشلیه‌كی زۆری نیشانداوه‌ سه‌باره‌ت به‌نرخی ده‌رهێنان وگواستنه‌وه‌ی به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم، به‌جۆرێك له‌عێراق به‌گشتی بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نزیكه‌ی (6) دۆلار داندراوه‌ به‌ڵام بۆ هه‌رێم (16) دۆلاری خه‌مڵێنراوه‌ وله‌بودجه‌ی سیادی عێڕاقیش خه‌رج ده‌كرێ.
ر- هه‌ر بۆ به‌یاساییكردنی خاڵی یه‌كه‌م، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه‌ یاسای بودجه‌ی عێڕاقی بۆ هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ له‌دره‌وه‌ی یاسا وده‌ستور ئه‌نجام نه‌درێ.
3- له‌مه‌ودوا نه‌وت وغازی هه‌رێم له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆ و وه‌زاره‌تی دارایی عێڕاقه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت نه‌ك وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێم.
4- ماوه‌ی (60) رۆژ داندراوه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ وخه‌مڵاندنی كولفه‌ی به‌رهه‌مهێنان وگواستنه‌وه‌ی ‌هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن لایه‌نێكی راوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی پسپۆر بۆ گۆڕین یان جێگیركردنی ئه‌و (16) دۆلاره‌ی بۆ هه‌ر به‌رمیلێك داندراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێڕاقه‌وه‌.
5- ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق وحكومه‌تی هه‌رێم رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌، ئه‌وا حكومه‌تی عێڕاقی خۆی لایه‌نه‌كه‌ دیاری ده‌كات.
6- ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كسه‌ر (فورا) نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ یان وه‌زاره‌تی دارایی عێڕاق بكات و وه‌زاره‌تی دارایی عێڕاقیش پاره‌ی كۆمپانیاكان بۆ هه‌ر به‌رمیلێك (16) دۆلار ده‌دات نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم.
7- له‌كۆتایدا پێویسته‌ بگوترێ، ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مڕۆ هیچ بوارێكی بۆ بنه‌ماڵه‌ حوكمڕانه‌كانی هه‌رێم نه‌هێشتۆته‌وه‌ بۆ خۆدزینه‌وه‌ی له‌راده‌ستكردنی نه‌وته‌كه‌ی به‌حكومه‌تی عێراقی كه‌مانگانه‌ بایی زیاتر له‌ سێ سه‌د ملیۆن دۆلار نه‌وتی خه‌ڵكی هه‌رێم به‌قاچاغ ده‌فرۆشن، به‌تایبه‌ت كه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنان وگواسته‌نه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت سێ قاتی نرخی به‌رمیلی نه‌وتی عێڕاقی بۆ داناوه‌.

KURD MEDIA

05 Nov, 15:03


ئاوات بۆکانی" من ئەبمە پاسەوان خەڵك تەفتیش ئەکەم.!
وئەگەر تەمەن بەبەخشین بوایە تەمەنی خۆم ئەدا بەبارزانی"

KURD MEDIA

05 Nov, 14:57


ئەو کەسەی دەیگوت هەر کەسێک ئۆتۆمبێلەکەم بکڕێت،ژنی دەمرێت دەستگیرکرا

سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند؛بەدوای بڵاوبونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆ و لێدوانێك لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە نێو پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر
کە کەسێك باسی لەوە دەکرد ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویتا پیکئاپ ٢٢ جار فرۆشراوە و ئەو بیست و دوو کەسەی کڕیویانە سەرجەمیان هاوسەرەکانیان مردووە لە ئێستاشدا بە نرخێکی بەرز دەیفرۆشێت و بە کرێی دەدات بۆ ئەو مەبەستە کە ئەمە بێڕێزی کردنە بە ئافرەت ، لە سەر داواکاری پارێزگاری هەولێر و لە ڕێگای داواکاری گشتیەوە ئەو کەیسە جوڵێندرا و فەرمانی دەست گیرکردن بۆ ئەو کەسە دەرچوو وە فەرمانی دەست بە سەرداگرتن بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە دەرچوو کە بانگەشەی بۆ دەکرد

KURD MEDIA

05 Nov, 11:16


🔹مەشخەل کەولۆسی ـ کادری پارتی:

“خوای گەورە بەلافاو سزای عێراقی داوە چونکە موچەی خەڵکی هەرێمی بڕیوە”

KURD MEDIA

04 Nov, 21:49


چیرۆکی ئەو پیکابەی هەڕکەس بکڕێ دەمرێت

KURD MEDIA

04 Nov, 21:21


چیرۆکی ئەو پیکابەی هەرکەسێك بیکرێت خێزانەکەی دەمرێت😁

KURD MEDIA

04 Nov, 10:55


میدیای پارتی ڕایگەیاند بەگوێرەی ڕێککەوتنێک لەنێوان بانکی" تی بی ئای و هەژماری من "لەگەڵ حکومەتی هەرێم ڕێکەوتون کە مووچەخۆرانی هەرێم لە چوارچێوەی هەژماری من تەوتین بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای پارتی: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا شاندی تی بی ئای لە هەولێر ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ تیمی هەژماری من واژوو کردووە.

بەپێی زانیاری میدیای پارتی، بانکی تی بی ئای لەچوارچێوەی هەژماری من بەشدار دەبن لەبەبانکیکردنی مووچە و تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

تاکو ئێستا وردەکاری گرێبەستی نێوان پڕۆژەی هەژماری من و بانکەکە بڵاونەکراوەتەوە.

KURD MEDIA

04 Nov, 09:49


دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران لە پشکی یەکگرتوو لەبارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان پڕۆژەی “هەژماری من” و بانکی “تی بی ئای” ڕایگەیاند:

🔹دادگای فیدراڵی دەڵێت دەبێت بەبانکیکردن لە ڕێی بانکە فیدراڵییەکانەوە بکرێت و بانکی “تی بی ئای”ش یەکێکە لە بانکە فیدراڵییە حکومییەکان.

🔹ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی باشە، بەڵام بەو مەرجەی پشتیوانی بانکی ناوەندی عێراقی هەبێت.

KURD MEDIA

03 Nov, 10:01


کاک(پشتیوان)تاقانەی حەوت خوشکەو دوێنێ لە ٧٠٪ جگەری بەخشیە دایکی لە ووڵاتی هیندستان چاندنی جگەریان بۆ کرا پشت بەخوا، دوعای تەندروستی و خيريان بؤبکەن موسوڵمانان.

KURD MEDIA

02 Nov, 21:47


🔻بەپەلە.. تورکیا لە نزیک گوندی گوهەرزی سنوری قەزای ئامێدی بەم درەنگی شەوە بە چڕی هێرشی دەستپێکردووە..

KURD MEDIA

02 Nov, 20:36


غەریب ئەحمەد - ئەندانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: سەبری عێراق تاكۆتایی ئەمساڵە، ئەگەر تەوتین چارەسەر نەكرێت كێشەی موچە بەردەوام دەبێت

KURD MEDIA

01 Nov, 10:37


١٦پیاو، لەلایەن ژنانەوە دەستدرێژی کراوەتەوە سەریان!

KURD MEDIA

01 Nov, 10:29


سەرۆك بارزانی دەتوانی بێ کارەباو ترومبێل بژی بەڵام بەبێ ئاو ناتوانی

KURD MEDIA

31 Oct, 12:13


لە هەولێر نیو چای تر خرایە ناو جامخانە بەرپرسەکان منافەسەی یەکتر دەکەن.

KURD MEDIA

26 Oct, 14:15


م.عەلی باپیر-سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری:

ناچینە پەڕلەمانی كوردستان،چونكە پێمان وایە ساختەكاری تێدا كراوە

KURD MEDIA

26 Oct, 12:36


بەدەل بەرواری کاندیدی دەرچووی ڕەوتی هەڵوێست, بەپێچەوانەی عەلی حەمەساڵحەوە دەڵێت: ئەگەر یەک کورسیمان هەبێت هەر دەچینە پەرلەمان.
شایانی باسە دوای کاتژمێرێک پۆستەکەی ڕەشکردەوە

KURD MEDIA

26 Oct, 09:36


پێتوایە لەم خولە نوێیەی پەرلەمانی کوردستان هەمان ئەم دیمەنانەی خولی پێنجەم دووبارە دەبنەوە؟

KURD MEDIA

25 Oct, 22:17


كاندیدێك ده‌ڵێت: 100 ملیۆنم خه‌رجكرد كه‌چی 84 ده‌نگم هێناوه‌

KURD MEDIA

25 Oct, 21:10


بریارە دروستەکە بدەن

هەموو پێمان وا بو لەم هەڵبژاردنەدا ساختەکاری ناکرێت، چونکە عێراق بە وردی چاودێری وەزعەکە دەکات. بەڵام نەمانزانی بە پلان و بەرنامە بۆ دارێژراوو موئامەرەیەکی نێو دەوڵەتی ئەم ساختەکارییەیان لە هەڵبژاردن و خودی دەنگدەران کرد.
ئەوەی ویستیان بۆ هەردو حیزبی دەسەڵات وەک کراسێک بە بەری خۆیان بۆیان بڕین و دوریان و لەبەریان کرد ، کێشیان بەدڵبو وەک پێویست کورسیان پێدان تا ئەوەی لە پیکهێنانی حکومەت کێشە کەوتە نێوان ئەو دو حیزبە بتوانن بە هاوئاوازەکانیان نیسابی پەرلەمانی تەواو بکەن و حکومەت پێک بێنن.
بۆیە ئەوەی گرنگە بە تایبەت بۆ کۆمەڵی دادگەری و بەرەی گەل و رەوتی هەڵويست بریارە دروستەکە بدەن و ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەنگدەرانیان لێیان داوا دەکەن بەشداری نەکردنە لە پەرلەمان و حکومەت.

وا مەزانن بەم هەڵوێستەتان لاواز دەبن،بە پێچەوانەوە زیاتر لای جەماوەر کاریگەریتان دەبێت و متمانە پەیدا دەکەن. دڵنیا بن لە پەرلەمان هیچتان پێ ناکرێت جگە لەوەی لە بریارە نادروستەکاندا دێنە دەرەوەو کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی دەبەستن و ئاو بێنەو دەست بشۆ.

KURD MEDIA

25 Oct, 20:10


بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی پێیڕاگەیاندم: لیستی مووچەی مانگی 10کێشەی نییە و لەم چەند ڕۆژە بۆ بەغدا دەنێردرێت.
شوان بەرزنجی

KURD MEDIA

25 Oct, 18:30


عەلی حمە ساڵح لە فیس بوکی خۆی بڵاویکردەوە . ڕەتکردنەوەی پەرلەمانی ساختە
گفتوگۆکردن لەسەر ساختەکاری ڕێکخراو…
هەڵوێست وەرگرتن دژی ساختەکاری و پەرلەمانی ساختە.
تاتوێی ئەو ساختەکاریە گەورەمان کرد کە لێمانکراوە.
ڕەتکردنەوەی پەرلەمانی ساختەو دەنگی ساختە.. ئامانجی هاوبەشمانە..

KURD MEDIA

25 Oct, 17:37


لەبەردەم دادگایی شەعب لە بەغدا، ئافرەتێك دوای ئەوەی لە پیاوەكەی جیا دەبێتەوە، تەقەی لێ دەكات

KURD MEDIA

24 Oct, 21:11


وتە بێژی ڕەوتی هەڵوێست: سەردار قادر
ئێمە ناچینە ناو پەرلەمانێکی دیزاینکراو ناچینە پەرلەمانێک دەنگەکان بەدزی و گەندەڵی هاتبن.

KURD MEDIA

24 Oct, 20:15


بڕیاری ڕەتکردنەوەی چونە پەرلەمان بەنیوە کەمتری حەقی خۆمان و بەدزینی دەنگی پاکی هاوڵاتیان و دەنگدەران ، بەباشترین بژاردە دەزانم و ڕەوتەکەمان و کۆمەڵی دادگەریش لە تاووتوێ کردنی ئەو بڕیارەدان لەکاتی وەڵامنەدانەوەی سکاڵاکانمان و نەگێڕانەوەی ماف و دەنگەکانمان.
لای ئێمە دەنگی دەنگدەرانمان لەچەند کورسیەک بەنرخترە و شەق لەو چەند کورسیە دەدەین کە بەتەزویر دانرابێت و لای ئێمە بەرگری کردن لە دەنگ و ماف گرنگترە لەپەرلەمانتاری و کورسی.
وەک یەکێک لە کاندیدە دەرچوە دەنگ سفرکراوەکان بۆچونم لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەی ترمدایە کەنەچونە پەرلەمانێکی تەزویر و بەرگری کردن لەدەنگی پاکی هاوڵاتیان و ستۆپ کردن بەتەزویر لەپێشینەی کارەکانمان بێت و دەبێت بشزانرێت کە رەتکردنەوەی چوار کورسی کەهەندێ کەس خۆی لەسەر بەکوشت دەدات بەهەمو هێزێک ناکرێت و غیرەتی سیاسی دەوێت
.
زریان علی
کاندیدی ژمارە ٢٢ی رەوتی هەڵوێست
٢٤/١٠/٢٠٢٤

KURD MEDIA

24 Oct, 17:00


500 هەزار دەنگی یەكێتی وپارتی
دەنگی هێزە ئەمنیەكان و كەسوكاریانە

ئیبراهیم عەلی

لەو هەڵبژاردنە نزیكەی 140 هەزار كەس لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان لە تەواوی هەرێم دەنگیان بە پارتی و یەكێتی داوە.

نزیكەی 20 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەكان لە هێزە ئەمنییەكانی پارتی و یەكێتی لەسەر داوای ئەو دوو حیزبە دەنگیان بە كاندیدانی مەسیحی و توركمانداوە.

نزیكە 45 هەزار هەزار لە ئەندامانی ئەو هێزانەی لە چوارچێوەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم وەك دژە تیرۆری هەردوو حیزب و دەزگای پاراستن و زانیاری و هەواڵگری سەربازی و تەواوی هێزە تایبەتەكان دەگرێتەوە لە دەنگدانی گشتی دەنگیان داوەو ناویان لە لیستی دەنگدانی تایبەتدا نییە.

واتە ئەوانەی بە فیعلی دەنگیان بە لە چوار چێوەی هێزە ئەمنییەكان دەنگیان بۆ ئەو دوو حیزبە بووە ژمارەیان لە نێوان 200 تا 210 هەزار كەسە. ئەوانەشی دەنگییان بە لایەنەكانی دیكە داوە لە چوارچێوە هێزە ئەمنییەكان ژمارەیان نزیكەی 20 هەزار كەسە و ئەوانەشی بە هەڵە دەنگیانداوەو لە كاتی دەنگداندا هەڵەیان كردووە بە نزیكەیی 20 هەزار كەس دەبن.

لەهەرێمی كوردستان دەنگدان بە عائیلەییە بە تایبەت لە نێو ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان، واتە ئەگەر تەخمین بكەین بە نزیكەیی پارتی و یەكێتی تەنیا لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییەكاندا 500 هەزار دەنگییان بە دەستهێناوە. جا بە چاو سوركردنەوە بێت یا بە هەر جۆرە ترسێكی تر ئەوە ڕاستییەكەیە و دەنگیان بەو حیزبانە داوە.

كام هێزی ئۆپۆزیسیۆن ژمارەی سودمەندانی پارتی و یەكێتی لە لایە؟ ئەوانەی كە لە بارەگا حیزبیەكانی ئەو دوو حیزبە دەوام دەكەن؟ ئەوانەی موچەخۆری پارتی و یەكێتین؟ ئەوانەی بە هەر ڕێگەیەك لە ڕێگەكان سود مەندن لەو دوو حیزبە؟

تۆ بتەوێ ڕكابەری پارتی و یەكێتی بی دەبێت بەشی ئەوەندە زانیارییت هەبێت لەسەر ئەو دوو حیزبە، ئەوان بەپێی ئامارە نافەڕمییەكانی ناو ئەو دوو حیزبە 400 هەزار كەسی سود مەندییان هەیە لە تەواوی هەرێمی كوردستان. واتە ئەو 400 هەزار سەرۆك خێزانەی سودمەندی پارتی و یەكێتین لە هەر خێزانێك دوو دەنگ بۆ پارتی و یەكێتی چوو بێت دەكاتە 800 هەزار دەنگ. لەگەڵ 500 هەزار دەنگی خێزانی هێزە ئەمنییەكان دەكاتە یەك ملیۆن و 300 هەزار دەنگ.

ئێستا ئەو دوو حیزبە یەك ملیۆن و 200 هەزار دەنگ، واتە هێشتا دەنگی ئەندامانی خۆیان و سودمەندانی خۆیان نەهێناوەتەوە.

دوو ئامراز هەیە بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن، یەكێكیان ڕاگەیاندنێكی بەهێزو كاریگەرە، دووەمییان بونی مەكتەبی هەڵبژاردنێكی بەهێزی بە ئاگا كە داتای وردی لابێت و پلانی پێش وەختەی كاریگەری بخاتە بەردەم بەرپرسانی حیزبەكەی.

پارتی لە 15 ساڵی ڕابردوو زۆر بە وردی كاری لەسەر داتاو زانیاریی دەنگدەران دەكرد و ئەنجامەكەشی ئەوەبوو كە پارتی بوو بە هێزی یەكەم. ئێستا سێ ساڵە یەكێتی بە هەمان ستایلی پارتی كار لەسەر داتا و زانیاری وردی دەنگدەران دەكات. ئەمەش وایكردووە تا ڕاددەیەك ئەو حیزبە ژمارەی دەنگەكانی زیاد بكات.

ئێستا ئەو لایانانەی كە نیگەرانن لە ئەنجامەكان پێمان بڵێن كام لەو شتانەتان هەیە؟ تەنانەت بە قەد شاسواریشتان تێ نابێت، فەرموو شاسوار ئەگەر مەكتەبێكی هەڵبژاردنی كاریگەریشی نەبێت، بەڵام میدیایەكی كاریگەری هەیەو لە ڕێی ئێن ئاڕتییەوە ساڵ 12ی مانگ لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندایە.

هەبوونی زانیاری دروست وا دەكات بیركردنەوەی دروست هەبێت و بڕیاری دروستیش بدرێت.

خستنەڕووی ئەو زانیارییانە مانای وانییە من پارتی و یەكێتیم پێ شەریف بێت، ئەو دوو حیزبە لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان دەستیان چۆتە خوێنی دەیان هەزار گەنجی ئەو وڵاتەو ئێستاش باكیان بە هیچ شتێك نییە. ئەوان دەستیان چووبێتە خوێنی خەڵك بە هەزاران ڕێگە، ئەزیەت نەبێت تەزویركردن چییە؟ تا پەنای بۆ نەبەن؟

KURD MEDIA

24 Oct, 16:39


بەپەلە..
سەرچاوەیەک موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت

KURD MEDIA

24 Oct, 16:15


م.زانا هەر حیزب و لایەنێک لە هەڵبژاردن ناڕازین ئەگەر ڕاستگۆن نابێت بچنە پەرلەمان

KURD MEDIA

23 Oct, 19:55


داوا لە کچەمۆدیلەکان دەکەم لەگەڵ هاواری خۆیان هاواری ئەم میللەتە مەزڵومەش بگەیننە بەرپرسان

KURD MEDIA

23 Oct, 16:26


🔴زانا بایز: وەزعی بازاڕم ڕاگرتووە و گەمارۆی ئاسمانی و ئابووری دەخەمە سەر هەرێم و عێراق

#ئەلوو….تەزویرکراوە؟

KURD MEDIA

23 Oct, 15:41


ئەو پێنج لایەنە ئەگەر بەیەکەوە بمێننەوە و شەرعیەت نەدەن بەو ساختەکاریە (ئەگەر سەلمێنرا) و نەچنە پەرلەمان ئەوا ئومێدێک بۆ خەلکی کوردستان دروست دەبێتەوە...
زانا سەعید

KURD MEDIA

22 Oct, 18:14


🔺 "هەر حزبێك ئەنجامەكان رەتبكاتەوە و دواتر بچێته‌ په‌رله‌مان، درۆی كردوە"

🔺 هێمن باقر، رۆژنامه‌نوس:

🔺هەرحزبێك ئێستا ئەنجامەكان رەتبكاتەوە و بڵێت تەزویر كراوە، دواتر ئامادەبێت بچێتە پەرلەمان، لەگەڵ ڕێز و حورمەتما درۆی كردوە و تەنها بۆ پاساوی شكستەكەی دەگەڕێت

🔺كە ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەكەیتەوە، دەبێت ئازایانەش چونە پەرلەمانی تەزویركراو ڕەتبكەیتەوە، درۆزن و ڕاستگۆ لێرەدا دەردەكەوێت

KURD MEDIA

22 Oct, 08:56


بزانن پارتی و یەکێتی چۆن میللەتیان هەڵخەلەتاندوە

KURD MEDIA

21 Oct, 18:03


پ.د. رعد رفعە محمد ئەندازیاری بەنیشتیمانی کردنی موچەی موچە خۆرانی هەرێم لەواڵی خۆی بڵاویکردوە ڕایگەیاند : جوان نیە بۆ کاندید ولیستە دۆڕاوەکانی ئۆپۆزسیۆن، شکستی خۆیان بشارنەوە بەگلەییکردن لەمیللەت. خوای مەزن فەرمویەتی قل هو من عند ٲنفسکم

KURD MEDIA

21 Oct, 11:26


مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی د. ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووی سامانە سرووشتییەکان کرد و دەڵێت: ‌خواى مه‌زن گيانی د. ئاشتی هەورامی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايی بە هەمووان ببەخشێت

KURD MEDIA

19 Oct, 15:16


پ.د. رعـد رفـعەت ،، سبەی ڕۆژێکی گرنگە تۆڵەی ۳۳ ساڵی زوڵم وستەم بکەرەوە..

KURD MEDIA

18 Oct, 16:54


لەكۆی 952 دەنگ ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە:

یەکێتی: 479
گۆڕان: یەک
کۆمەڵ: 18
یەکگرتوو: 36
نەوەی نوێ: 34
هەڵوێست: 8
بەرەی گەل: 4
پارتی: 11
بزووتنەوەی ئیسلامی: 4

KURD MEDIA

18 Oct, 15:09


مەلایەکی پارتی:ئەوەی دەنگ بە پارتی نەدات خوای گەورە لێپرسنەوەی لەگەڵ دەکات👇

KURD MEDIA

18 Oct, 09:20


د. ڕەعەد ڕەفعەت ئامادەیە بۆ چاڵنجەکە بەبەڵگەو ودیکۆمێنت.

KURD MEDIA

17 Oct, 21:09


م. مەسعود عەبدولخالق ھەڵوێستی دەزگای ستاندەر لەبارەی ھەڵبژاردن دەخاتەڕوو…

KURD MEDIA

17 Oct, 19:31


فەزاحەتێکی گەورەی پارتی ئاشکرا بوو

KURD MEDIA

17 Oct, 11:43


بەپەلە:پ. د. رەعەد ڕەفعەت ئامادەی تەحەدایەکەی موسەنا وەڵام بداتەوە بە دیکۆمێنتاری بەو مەرجانە

KURD MEDIA

17 Oct, 09:01


بەپەلە ....
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی بڵاوکردەوە

KURD MEDIA

16 Oct, 20:47


وەزارەتى دارایى هەرێم: سبەی پێنجشەممە خشتەی مووچەی مانگی ئەیلوول رادەگەیەندرێت

KURD MEDIA

16 Oct, 13:51


پ.د. ڕەعەد رەفعەت وەڵامێکی کەمەرشکێنی؟درۆ کانی موسەنا ئەمینی یەکگرتوی دایەوە

KURD MEDIA

16 Oct, 11:55


کۆمسیۆن: لەدەنگدانی گشتی و تایبەتیش بردنە ژوورەوەی مۆبایل و وێنەگرتن لە بنکەکان قەدەغەیە

KURD MEDIA

15 Oct, 21:38


ئەوپزیشکەی لەڵایڤێکدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

KURD MEDIA

15 Oct, 20:16


نوێترین دەرکەوتنی کۆسرەت ڕەسوڵ علی لەدواساتەکانی بانگەشەی لیستی ١٢٩ لەهەولێر

KURD MEDIA

14 Oct, 21:56


ڤیدیویەکی دیکەی ئیستای شاری هەولێر گەیشت.

KURD MEDIA

14 Oct, 21:09


ئێستای هەولێر دەنگی تەقەیەکی زۆر ئەبیسترێت

KURD MEDIA

14 Oct, 19:28


د.رەعد رەفعەت، سەرۆکی تیمی سکاڵاكارانی دەزگای ستاندەر لە دادگای فیدراڵی: جیاوازی نێوان تەوتین وهەژماری من

KURD MEDIA

14 Oct, 19:23


هێمن مامەند وەڵامێکی توندی هاوسەرەکەی علی حمە ساڵحی دایەوە

KURD MEDIA

14 Oct, 16:13


🔻بافڵ تاڵەبانی: خوا قوەتتان بدات لەگەڵ ئەوەی بەتەمام سبەی لە هەولێر بیڵێم

🔹راوێژکاری ئێوە کورت بینن، توخوا ئەوە حوکمڕانییە..
🔹زابخودێ بەم کارانە خۆشەویست نابن بەڵکو دەهێندە ناشرینتر دەبن.
🔹رۆژ بە رۆژ دەوڵەمەندەکانی ئێرە دەوڵەمەندتر دەبن و هەژارەکانی هەژارتر دەبن.

KURD MEDIA

14 Oct, 16:05


کوێخا دێرین عوزێری: لەسایەی سەرۆك بافڵ هەموومان شانازی ئەکەین کە یەکێتین

KURD MEDIA

14 Oct, 10:03


میدیای پارتی بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت /فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی پەیجی (سەكۆ)وە، ڕیزبەندیی ئەو كەناڵ و سایت و پەیج و كەسایەتییانەی بڵاو كردووەتەوە كە لە دوو مانگی ڕابردوودا، زۆرترین هەواڵی ساختەیان بڵاو كردووەتەوە.

لە زانیارییەكەی پلاتفۆرمی سەكۆی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە، بەگوێرەی بەدواداچوونەكان لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا لە 1/8 تا 25/9/2024، 10 كەناڵ و ماڵپەڕ و پەیج و كەسایەتی، زۆرترین هەواڵی ساختە و بێ بنەمایان بڵاو كردووەتەوە، كە كۆی ئەو هەواڵە ساختە و زانیارییە بێ بنەمایانە 432 هەواڵ و زانیارییە.

" پرۆسەی چاودێری و بەدواداچوون و ڕووپێوی بۆ 130 دەزگا و ماڵپەڕ و پەیج و كەسایەتی كراوە كە زۆرترین هەواڵ و زانیاریی ناڕاستیان بڵاو كردووەتەوە"

ڕیزبەندیی 10 كەناڵ و پەیج و كەسایەتی بەم شێوەیەیە

یەكەم: NRT
دووەم: واژۆ
سێییەم: SNN
چوارەم: پەیام
پێنجەم: عەلی حەمەساڵح
شەشەم: سپێدە
حەوتەم: KNN
هەشتەم: كۆباس
نۆیەم: بوار
دەیەم: شارپرێس