ساڤیا🌸 @savya_12 Channel on Telegram

ساڤیا🌸

@savya_12


میهرەبانی وەڵامی هەر میهرەبانیە

ساڤیا🌸 (Kurdish)

ساڤیا🌸 کەناڵێکی تێدایە کە بۆ میهرەبانی وەڵامی هەر میهرەبانیە دەژیە. لەم کەناڵەوە، ئەوەیە کە هەموو میهرەبانیەکان پێبەڕێن بە یەکەمین هەولێر. دەتوانن بەردەوام بگرین و پارتنەرێک ببینن کە هاوکارییەکی و شتی بۆ زنجیرەی هەولێری هەولێرتان زیاد بکات. ساڤیا🌸 یەکەمین کەناڵێکە کە پارتی زۆریارەکان لە تەلەگرام هەیە کە لەناو دەکرێت بەم جۆرە میهرەبانیەکان. ئەگەر دەتەوێت تازەکان و ڕاستییەکانی میهرەبانی بەرزبکەوە، ساڤیا🌸 لە بەرنامەی تەلەگرام تایبەتییەکان بینونەوە. بیبە بە شتێکی و شتیشتە بە ساڤیا🌸 و لەبەردەوامی بەدڵی ڕەشتێکەی نوێ بەرزبن.

ساڤیا🌸

12 Feb, 21:43


“بڕێ كات

“نەك بڕێ كات بەڵكو هەمووكات شەخسیات و كەسایەتی خۆت بۆ تۆزێك حەزیش نەخەیتە ژێر مەترسیەوە، ڕەنگە حەزەكان جۆراو جۆربێت بەڵام شتێك بزانە شەخسیات یەك شتە و جۆری نیە.”

ساڤیا🌸

12 Feb, 17:58


خۆت گرنگی بەخۆت بدە گرنگی ئـەوانی تر مەبەستدارە.

ساڤیا🌸

12 Feb, 13:31


ناكرێ شوێنە جوانەكان بۆ هەمیشە تاریك بن، ئـەو شتانە لە ژیانت دەربكە كە پێویستت نین.

ساڤیا🌸

12 Feb, 10:13


ئـەوە خۆشویستراوە كەسێك تا لەدونیابێت وەك ڕێبواربێت شوێنی خۆی لە دڵی هەمووی هەبێت و شاراوەوبێت، كاتێك مرد هەمووی شاهێدی باش بوونی بۆبدەن بێ جیاوازی و بێ هیچ بەرژەوەندیەك.

ساڤیا🌸

12 Feb, 10:09


زۆرێك لەخەڵكی دەڵێن تا خۆی هەبوو بۆ ئـەمانەی بۆ نەكرا بۆ ڕێزو حورمەتی لێ نەنرا بۆ تا هەبوو ئـاوا باستان دەكردو ناوبانگتان دەرنەخست!!

لام سەیرە موسڵمانان ئـەمە بڵێن!!
وسف و سەنای دونیا و پیاهەڵدان له دونیادا ڕێگری لێگراوە لەپێش چاوی كەسەكە خۆی چونكە وەسف و سەنای دونیا هەڵخەڵەتێنەرە و هەر بۆیە پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی: ئـەگەر كەسێك ڕووبەڕوو وەسفی كردی خۆڵ بكە بەدەموو چاویدا.
وەسفی دونیا لەناوبەرە.

ساڤیا🌸

11 Feb, 19:45


باشە بۆ فێری ئـەم قسەین دەڵێین زیندوو كوژی مردو خۆشەویست ئـایا ئـەمە وایە؟؟

ڕای خۆتانم پێ بڵێن.

ساڤیا🌸

11 Feb, 19:25


هەموو مرۆڤێك خودا وای دروست كردوە شتەكان بەحەڵاڵی و حەرامیش هەن، تۆ هەمووكات بۆ ئـەو حەرامەی دەستی بۆ دەبەی بەدیلە حەڵاڵەكەی بەكاربهێنە.

ساڤیا🌸

11 Feb, 19:12


باشە ئـێمە چی بكەین بۆ ئـەمانە؟؟

ساڤیا🌸

11 Feb, 19:11


حەزی حەڵاڵ لەخۆتدا دروست بكە بۆ جێگرەوی حەرامەكان، كاتە بەتاڵەكانت بە كاری حەڵاڵ پڕبكەرەوە تا كات بۆ حەرامەكان نەمێنێتەوە.

ساڤیا🌸

11 Feb, 19:09


خوشكی ئـەزیزم برای بەڕێزم مرۆڤ ئـەگەر بە كاری حەڵاڵەوە سەرقاڵی نەكەی كاتە بەتاڵەكانی بەحەرام بەسەردەبات، هۆكاری ئـەوەی موسڵمانان توشی حەرام دەبن بەهۆی دەست بەتاڵیەوەیە.

ساڤیا🌸

11 Feb, 17:15


باشە چۆن دڵمان پڕ بكەین لە حەڵاڵ؟؟

ساڤیا🌸

11 Feb, 16:38


ئـەگەر دڵ بەحەڵاڵ پڕ نەبێت ئـەوە پەنا دەباتە بەر حەرام. سەیری خۆت بكە ئـەگەر پەنات بردە هەر حەرامێك بزانە هێشتا تۆ دڵت پڕ لە حەڵاڵ و باوەڕنەبووە.

ساڤیا🌸

11 Feb, 10:28


من ئـیتر دكتۆرم فەحسێك لێی تێنەگەشتن بۆمنی بنێرن منیش عیلاجتان بۆ دەنوسم🙂چیە زۆر ئـاسانە گیرام لەجێگەی حەپی فلاوت كۆجیستاڵت پێ بدەم🙃

ساڤیا🌸

11 Feb, 07:36


ئـێمە ئـەگەر ئـێرەمان نەبوایە خەمی دووری مەدینە لەجێی دەخستین. ئـێرە هەستی نیشتمانێكمان پێ دەدات لەناویدا ئـارام و لەدووریشی شەكەت.

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

09 Feb, 15:54


مامۆستایەك لە دەربەندیخان خەونی پێوە بینیوە وتوویەتی خەمم بۆ مەخۆن جێگەی من زۆر خۆشە. كەواتە ئـێستا سەرەی ئـەوەیە من و تۆ بۆخۆمان بگرین.

ساڤیا🌸

09 Feb, 15:51


وە دەڵێن هەر لەو شوێنەی مردووە لەو شوێنەدا مزگەوتەكەی بۆ دروست بكەن.

ساڤیا🌸

09 Feb, 15:49


وتیان مزگەوتێكی بەناوە دروست دەكەن.

یەكێك بۆی نوسی بوو من وەستای سپیكاریم لە دهۆكەوە ئـامادەم و دێم.

یەكێكی تر بۆی نوسی بوو من وەستای بۆریم و لەهەولێرەوە دێم.

ئـەی تۆ لەكوێوە و بەچی بەژداردەبیت؟؟

ساڤیا🌸

09 Feb, 10:40


وتی من چایەكی تاڵم دایتێ.
ئـەویش وتی: چای تاڵی دەستی تۆ هەر شیرینە.

ساڤیا🌸

08 Feb, 21:55


“هەمیشە مرۆڤ كەسێكی ویستووە بێ ئـەوەی قسەبكات تێبگات، كاتێك وتی ئـەلیف بەرامبەرەكەی بزانێت باء دێت، بەڵام هیچكات چاوەڕێ نەبوومە كاتێك من وتم ئـەلیف بەرامبەرەكەم بڵێت باء”

هەڵبەت دۆستی ئـەلیف و باء زۆركەمە

ساڤیا🌸

08 Feb, 20:41


نازانم كێ بوو پۆستەكانیان بۆ ناردم نوسی بوویان ئـافرەت تەواووی فیتنەكەن ئـاخر پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم وای فەرمووە ڕاستە وای فەرمووە.

ئـ برا چاوو ڕەش و شینەكەم تۆش برایەتیە ڕاستەقینەكە بۆ خوشكەكەت بكە خوشكەكەشت بۆ دوو قسە دەرگای فیتنەكە ناكاتەوە بۆ پیاوانی تر.

ساڤیا🌸

08 Feb, 20:39


وابزانم زۆر لەسەر پۆستەكان بچم شتی تریش دێتە پێش قسەی لەسەربكەین.

تەنها هێندە باوكایەتی ڕاستەقینەو برایەتیەكی ڕاستەقینە بۆ خوشكەكانتان بكەن بەمە دوو سوودی تێدایە كەسایەتی خۆت و بنەماڵەكەشت ئـەپارێزی دوویش فەسادی و دەست بردن بۆ حەرام كەم دەبێتەوە.

ساڤیا🌸

08 Feb, 20:37


پڕ نەكردنەوەی فەراغەكانیان ئـەزیزم كوڕێكی دەرەوە بۆی پڕدەكاتەوە!!

خوشكەت بەیانی تا ئـێوارە خزمەتی تۆ دەكات دەرگاكەی حەوشەتان نیە لە ئـاسن دروستكرابیت و هیچیش نەڵێت. جەنابت چوار ڕۆژ كچێك بناسی هەست و سۆزت بۆی بجوڵێ لەسەر پێنجەم بەدایكت دەڵێت بە باوكم بڵێ با داوای بكات بۆم خوشكەشت چاتی كوڕێك لە مۆبایلەكەی ببینی مەگەر تۆزێك عاقڵ بیت ئـەگینا ئـەیكوژی!! باسی ئـەوەش ناكەم كچەكان ناشوێرن كە كوڕێكیانیش بەدڵ بێت.

ساڤیا🌸

08 Feb, 20:30


یانی تاوانی ئـەوان چەند هێندە بێت هێندەش بۆ باوك و براكانیان، چونكە هیچكات سۆزو خۆشەویستیان بۆیان نیە هیچكات براكانیان دەستێك بەسەری خوشكەكانیان ناهێنن باوكێك
بەكچەی بڵێت هەرچەند وتی لەشەرعدا دروست نیە بڵێت بەرەڵاو برایەك بڵێت ئـاوا و ئـاوا بۆ پەرداخێك ئـاو!! ئـەتەوێت خوشكەت فریشتەش بێت بۆت؟؟

ساڤیا🌸

08 Feb, 20:26


هەمووكات وتوومە%98 خراپ بوونی كچی كۆمەڵگە سەرگەردان بوونی توش بوونی بەحەرام باوك و براكانی خۆیان هۆكارن نەك پیاوانی دەرەوە.

ساڤیا🌸

08 Feb, 20:25


بەهەموو ژیانم هێندەی ئـەمشەوو بەزەیم بە هەندێك لە كچەكان نەهاتۆتەوە.

هەمیشە كچەكان كوژراوی پیاوانی دەرەوە نین بەڵكو كوژراوی دەستی باوك و براكانیانن پێشا.

ساڤیا🌸

08 Feb, 20:17


ئـەمشەوو شتێك بڵێین لەسەر كچەكان و كوڕەكانی ئـێرەش بزانن.

ساڤیا🌸

08 Feb, 16:11


من لەناو قەڵاكەی خۆمدا ماومەتەوە.

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

07 Feb, 22:43


“یارەب دڵمان توشی تێكەڵ هاتن بكە لەتاوان هێنده بۆگەن بێت هەر نزیكی بووینەوە دڵمان تێكەڵ بێت و بگەڕێینەوە، یارەب قاچەكانمان لەسەر ڕێگە ڕاستەكە جێگیربكەو توشی هیچ پێ هەڵخسكانێكی مەكە”

ساڤیا🌸

07 Feb, 22:40


“كاتێك دەگەن بەم مەرتەبە بێز لەتاوان دەكەنەوە دڵیان لێی تێكەڵ دەبێت، بەڵام ئـەبێت سەیرێكی خۆت بكەی تۆ گەشتووی بەم مەرتەبە یاخود تا ئـێستا هەر گیرۆدەی دەستی نەفسی خۆتی”

ساڤیا🌸

07 Feb, 22:36


‘ژیانی بێ تاوان و “شەووی بێ تاوان” چێژەكەی لای ئـەوانەیە كەوا ڕۆژانێك ناو تاواندابوون ئـێستا گەشتوون بە پلەی گوێڕایەڵی خودا و دەزانن ئـەوكات لەچی سەرلێشێواویەك و ئـێستا لەچی نیعمەتێكن”

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

07 Feb, 19:27


ڕۆژوو شیفای نەخۆشی شێرپەنجەی تێدایە.

ساڤیا🌸

07 Feb, 15:07


خۆزگە ئـەمانزانی ئـەو كەسانەی كە دەمردن و لەدوای خۆیان كاریگەری گەورەیان هەیە، چی كردەوەیەكی بەردەوامیان هەیە. ئـەرێ سڕی ئـەم شتە چیە؟؟

دڵنیام و دڵنیام شتێك هەیە نهێنیەك سڕێك من لەبیردنەوەی ئـەوەم خودا بمگەیەنێ بەوەڵامی ئـەو پرسیارە بەڵام تەنهاو تەنها مێشكم دەمباتەوە سەر یەك فەرموودە.

ساڤیا🌸

07 Feb, 15:02


“ئـەم جۆرە مردنانە بۆ هەموو كەسێك نیە”

“مردنێك لەدوای خۆت هەمووان دڵیان غەمباربێت، مردنێك لەدوای خۆت خەڵك بباتە قوڵای و بیرێك لەخۆی بكاتەوەو بڵێت مردن چیە؟؟؟ ئـەم مردنە بۆ هەموو كەسێك نیە كەوا هەموان حەسرەتی هەبوونتیان بێت، مردنێك لەدوای خۆت هەركەس ناوت بهێنێ دوعات بۆ بكات ئـەم جۆرە مردنە بۆ هەمووكەسێك نیە كەوا گەورەوو بچوك هەمووچین و توێژێك بهێنێتە قسه.”

ساڤیا🌸

19 Jan, 22:08


ئێــــهـ دونیا! ئەوەی تێتدا بژیێت و وەفای نەبێت هەروەکو خۆت بێنرخە!.

#یەقین

ساڤیا🌸

19 Jan, 16:48


كورد تەبیعەتێكی زۆر خۆشی هەیە گرتی بەشتێكەوە وازی لێ ناهێنێ گەورەكە ئـاوەكەی ڕژاند ئـیتر هەمووی بەدوایدا.

تێگەشتنەكەی بۆ خۆتان

ساڤیا🌸

19 Jan, 15:19


مرۆڤ گەشت بەو فەرمووده حوكمە شەرعیانەی كە بەتەنها بوون چەند خراپە هەرگیز بەتەنها هیچ سەفەرێكی نەدەكرد، ئـێمە ئـەم هەموو فەرمووده بخەینە لا هەرچیمان توش بێت لە سەفەرەكانمان ئـەوكەسەی لۆمەی بكەین خۆمان دەبین.

ساڤیا🌸

19 Jan, 13:54


ئـەگەر هەزار مەجلیس ببینم هەر دەڵێمەوە مەجلیسی ئـێوە.

زیادبوونت بۆ ئـومەت، بوون بەڕابەری ئـەم دینەبێت یارب🤲

ساڤیا🌸

19 Jan, 10:14


وەرگیراوە 🥰📚🌸

ساڤیا🌸

18 Jan, 20:44


هیچ کات بە دەستی خۆت، خۆت لەناو مەدە، بۆ هیچ خەمێکی ئەم دونیایە خۆت مەفەوتێنە، کێ زەرەر ئەکات؟
تەنها خۆتیت کە زەرەر ئەکەیت
خەم بۆ کێ ئەخۆیت؟ ماڵ و مناڵ؟ فڵان و فڵان؟
ئایە ئەمانە حاڵیان چییە لە دوای نەمانی تۆ!؟ مەگەر نازانی خەم و خەفەت لەناوت ئەبات؟
باشە کاتت ئەوەنە زۆرە کە دابنیشی بە خەم و خەیاڵات و قەلەقی سەرفی بکەیت؟
بۆ ئەوەندە دەست بەتاڵیت
هەوڵدە هیچ کات دەست بەتاڵ نەبیت، دەست بەتاڵی دەردێکی کوشندەیە کوشندە!

ساڤیا🌸

18 Jan, 15:31


تۆ كام دابڕانەت بینیوە ئـەگەر نەگەشتبێتی بەدیداری و لە دیداری دانەبڕابیت كام دیدار دیداری دابڕانە. وتی هاوڕێ لەمن دادەبڕێی ژیانت چی لێ دێت، وتم كام دابڕان مەگەر من گەشتووم تا دابڕێم؟ من لەگەڵ ئـەو ژیانەی دەژیم كە خۆی نیەو شوێن هەنگاوەكانی هەیە. ئـەگەر پێی گەشتم وەعدی الله یە هەرگیز دابڕانی نیە.


باشە بۆ پشتان لەیەك كردوە مەگەر نازانن ڕاوچیەك ڕۆژێك لەوی تر دای دەبڕێت یان شەوێكی زستان لەبەر بێ شوێنی ڕەق دەبێتەوە و دواجار مردار دەبێتەوە.

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

17 Jan, 21:53


ئـەم خەڵكە خولیشی بۆ بكەیتەوە هۆشیارنابێت خۆ ئـەم سەردەمە دەگمەن نەخوێندەوار بێت بەحساب هەمووی خوێندەوار و ڕۆشنبیرە خوێندەوار واتا خۆی خوێنەرە پێویستی بە هیچ نیە بەس خۆزگە هەر وەك دایك و باوكمان نەخوێندەواربووینایە بەس نەبوو چوار یاسای دیكتاتۆرانەمان ئـەبوو حاڵی منداڵی داماویش ئـەمەی ئـێستا نەدەبوو.

ساڤیا🌸

17 Jan, 21:48


دكتۆرەیەكی هاوڕێمان وتی چەندین جارە دوادەكەین كەوا كچان و كوڕان پێش هاوسەرگیری خولێك ببینن خولێك هۆشیاری پەروەردەی لەسەر خودی خۆیان پاشان كاتێك ئـەم ئـافرەتە حەملی بوو لەیەكەم سەردانكردنی دكتۆر خولێك هۆشیاری پەروەردەی منداڵ ببینێ ئـەوكات دكتۆر بڕیاربدات جاری دووەم ببینێ وتی ئـێمە بەدەست ناهۆشیاری ئـەم دوو حاڵەتەوە كۆمەڵگا بووە بە فلم.

ساڤیا🌸

17 Jan, 21:35


ئـێمە كۆمەڵگەیەكی زۆر فاسدین ئـەوانەی وا بەشی دەروناسی تەواوو دەكەن یەك بابەتیان باسی منداڵ و تەمەنی منداڵ و حەزو ویستی منداڵە بۆ ڕۆڵیان لە وشیاركردنەوە نیە وەك پێویست، یانی هەندێك سەرچاوە باسی ئـەوەدەكات تەنانەت منداڵ نابێت بەتەمەنی منداڵی تەنانەت بچوكترین شتێك ئـینسان بورژێنێت نیشانیان بدرێت چونكە هۆرمۆنیان بەردەوام گەشە دەكات و بەو دیمەنانە دوو هێندە دەبنەوە چ كچ بێت یان كوڕ ئـێمە بێ ئـاگا منداڵەكان بەدیار فلم و مۆبایلەوە جێ دەهێڵین باوەڕكەن جیلێك دروست بووە لە ١٦ ساڵی ماڵیان بۆ پێك نەهێنی هەرچی فاحیشەیە بڵاو دەبێتەوە بەڵام كەسانێك لەجاران هیچ نیشاندانێك نەبووە لە فلم مۆبایل چووەتە زانكۆش وتوویەتی خۆزگە بمزانیایە ئـافرەت منداڵی دەبێت چۆن ئـەم منداڵە دروست دەبێت لە سكی.

ساڤیا🌸

17 Jan, 21:25


یاساكان لەماڵەكاندا جیاوازن ئـێمەش تا منداڵیان نەچیتە زانكۆ مۆبایل نیە
هەندێك تا منداڵەكانی نەبن بە 18 خەت بۆیان نیە بەكاربهێنن. هەندێك لەدوای 11 ماڵ بۆیان نیە خەت و مۆبایل بەكاربهێنن هەندێك تا منداڵی نەبێت بە ٦ ساڵ خۆشیان مۆبایلی باش بەكارناهێنن.

ڕەنگە بەلای تۆە حوكمێكی دیكتاتۆرانە بێت خۆی ئـەم یاسایانە بەمانای كەلیمە پەروەردەت دەكات

ساڤیا🌸

17 Jan, 21:15


خۆی منداڵ تا ٢ ساڵی نابێت هیچ شاشەیەكی مۆبایل و تەلەفیزۆن ببینێ قسەی من نیە دكتۆرەكان ئـەڵێن، تۆ بۆ دەرسێك منداڵەكەت ژیربێتەوە لەماڵی سمۆرەخان و قد قد مریشكەی بۆ لێدەدەی ٢ سەعات كاكە خێر ئـەوەیە ئـەو منداڵە عەقڵی نوقسان نەكەی، منداڵەكەت مودمین شاشەیەك نەكەی منداڵێكی ٤ ساڵ ئـێستا ٣ ڕۆژ مۆبایلی بەدەست نەبێت هەر بیبینێ پەلاماری دەدات وەك چۆن شێر پەلاماری نێچیرێك دەدات ئـەبێت لە ٢۰ ساڵیاندا چیان لێ بێت ئـەمانە!!

ساڤیا🌸

17 Jan, 21:07


ڕای من وایە ئـافرەت منداڵی بوو تەنها دین فێربێت و منداڵ پەروەردەبكات مۆبایلەكەشی سیسەركەكان بێت تا ٦ ساڵیان، واز لە دەعوەی تۆڕی كۆمەڵایەتی بهێنێ ئـەوەی فێردەبێت منداڵەكەی پێ فێربكات و پەروەردەی بكات. تا ئـەوكاتەی ئـەوەی ویستی لەواندا دروستی كرد پاشان دەعوە بۆ خەڵك بكات.

ساڤیا🌸

17 Jan, 21:00


کومەڵگا بەرخی قەڵەوی ناوێت
پیاوی بەهێز و خۆڕاگری دەوێت


ئـەی_ڪۆمەڵەی_ئافرەتان
لە شیرینی پارە بەفیڕۆدان ڪەم بڪەنەوە دەستپێشخەری بڪەن لە ئـامادەڪردنی پیاوان چونڪە ئـەوەی بەڕێوەیە لە ڪاروباری ئـاین وا دێت پێویستی بە بەرخانێك نیە بەس بخۆن و قەڵەو بن بەڵڪو پێویستی بە پیاوانێڪە بەهێزبن و ئـیمان لە دڵیان دابێت ....

لەسەر تۆی ئـافرەت پێویستە ئـاگاداری منداڵەڪانت بیت هەموو بیر وهۆشت لای پەروەردەڪردنیان بێت لەسەر دین و خوڕەوشتی جوان لە ڕۆژی قیامەتدا لێپرسینەوەت لێ دەڪرێت وپرسیارت لێ دەڪرێت چۆنت پەروەردەڪردن
تەنها تێرت ڪردن و بەرەڵات ڪردن یان فێرت ڪردن و ئازادت ڪردن !ا؟

الْأَطْفَالُ عَلَىٰ دِينِ أُمَّهَاتِهِم
منداڵەڪان لەسەر دینی دایڪانیانن

ساڤیا🌸

17 Jan, 18:19


لە چەند وێنەیەكدا.

ساڤیا🌸

17 Jan, 15:47


ئـەو چرایە پڕ نەوت بكەو سەیرێكی پڵیتەكەی بكە بزانە تەواووە بیخە ئـیش و دونیا تاریكی كردوە تۆش و براكەت شەرتان لەسەری لەبەردەستی كامتان بێت بەیانی تۆ ئـیمتحانت هەیەو براكەشت هەروەها لەم كاتەدا باوكت بڵێ ئـا عائـیشە كچم هەستە ئـەو لاڵەشیان بۆ بخە ئـیش ئـومێدەكەم لە كۆتایدا ببن بە دكتۆر.

نەڵێی چەند خۆش دەبوو قەناعەت بكە تۆ ئـیدارە ناكەی لەو ژیاندا بە گڵۆپی %100 تاقەتت نیە بخوێنی چرا ئـیش بكات خەوت دێت.

ساڤیا🌸

17 Jan, 15:42


ژیان ئـەگەر بگەڕێتەوە بۆ كاتی چرا و كتێبەكان ئـەوكات لە دوو ڕۆژدا ڕەنگە 600 پەڕە كتێب بخوێنیتەوە.

ئـەم چرانەش تایبەتن

ساڤیا🌸

06 Jan, 14:12


▪️فائـیدەی ئـەمڕۆ

ئـێستا دونیای بێ عەقڵیە خەڵكی خەریكی شتی تافیهـ و بێ مانایە، ئـەبێت بە وریایەوە مامەڵە بكەین.

ئـامۆژگاری مامۆستای بەڕێز م.محمد عبدالرحمن كەلاری بۆ كۆمەڵێك لە قوتابیەكانی.

ساڤیا🌸

06 Jan, 13:39


ڕۆژی وا هەیە لەژیانی هەموومان
كەوا دەزانی تەنها ئـەو ڕۆژە یەك ساڵی تری خستۆتە سەر تەمەنت.

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

06 Jan, 09:26


هەموومان بیرمان كردۆتەوە ئـەگەر زەویەكەمان ڕۆژێك بڵێن نەوت لەژێر ماڵتان هەیە چەنێك پارەت پێ دەدەن😊 خەیاڵەكانی منداڵی

ساڤیا🌸

06 Jan, 09:22


بەناماقولی مەزانە داری خورما گوێزی لە بەربێ، دەشێ ڕۆژێك بیرهەڵكەنی لەبری ئـاو نەوت دەربێ، هیچ دوورنیە كەسێك موسڵمانی لاتەكفیربێ خۆی لەسەر سفرەی عەلمانی نانی دەربێ، لەوانەیە كەسێك بە مرۆڤی بزانی دڕندەترین ئـاژەڵی جگەر خۆربێ، شۆك مەبە ئـەگەر هاوڕێ ئـەژدیهای دووسەربێت.

وەرگیراوە

ساڤیا🌸

05 Jan, 20:22


خۆ هەر سیاسیەكان مێزی وایان بۆ نەڕازێندراوەتەوە ئـەو مێزە بەقەدەر حوكمی سیاسیەكان بڕیاری لەسەر دەركراوە🙂

ساڤیا🌸

05 Jan, 20:19


لەنێو تەمەنێکدام کە ئەزمونی زۆر شتی ژیانم کردوە بەڵام هیچیان هێندەی ئەم دیمەنە كۆبوونەوەی هاوڕێیان ڕۆحی گەرم نەکردومەتەوە، هیچی هێندەی سەر ئەو سفرەییەی دۆستان ئاسودەی نەکردوم.

نوسراوەكە وەرگیراوە بەدەستكاریەوە.
دانیشتنەكەش دانیشتێكی هاوڕێیانەی دوای ٢ ساڵ بینینەوە بوو.

ساڤیا🌸

05 Jan, 19:19


پرسیار کرا لە مامۆستای بەڕێز (مامۆستا محمد عبدالرحمن -حفظه الله-):

چیتان هەیە بۆ ئەو مامۆستایانەی مەرجیان داناوە بۆ تەلەبەکانیان کە لە کاتی گوێگرتنیان بۆ دەرسە سەوتییەکانی بەڕێزتان دانە بە دانەی ووشەکان بنوسنەوە؟
ئایە فائیدە نوسین ئاوها ئەکرێت مامۆستای بەڕێز؟

فەرموویان:
نوسینەوەی ووشە بە ووشە هەڵەیە، شتی وا هەر نەبووە و نەکراوە، هەرکەسێکیش بیکات هەڵە ئەکات خوا لێی خۆش بێت، بۆ گوێگرتن لە دەرسەکان تەنها فەوائید ئەنوسرێ، ئەو خاڵانەی کە گرنگ و سەرنج ڕاکێشن و تا ئێستا نەبیستراوە، یان پاراستن و لەبەرکردنیان پێویستە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تۆش دەرسی لەسەر بڵێیتەوە، ئەوانە دەنوسرێت و هەموو شت نانوسرێت، بارك الله فیك.

ساڤیا🌸

05 Jan, 16:16


ئـێستا ئـەزانی ئـەگەر علم فێربیت و كاری پێ بكەی و بڵاوی بكەیتەوە لەدوای خۆتیش خەڵك سود لەقسەكانت ئـەبینێ ئـەزانی ئـەمە بەردەوام چاكەت بۆ دێنێ لەدوای مردنیش...

چی ڕێگرە لەگەشتن بەم پلەیە؟؟

ساڤیا🌸

05 Jan, 16:14


ئـەوەی دوێنێ ئـامۆژگاری خەڵكی دەكرد ئـەمڕۆ خۆی مردووە، ئـەی چی لەدوای خۆی جێماوە قسەكانی باشەكانی بۆ خەڵكی.

ساڤیا🌸

05 Jan, 13:13


دونیا لە نەخۆشەكانەوە ببین
خوای گەورە لەم مامۆستا بەڕێزە خۆشبێت گۆڕی پڕ نوربێت. گوێ بۆ قسەكانی بگرن زۆر بەسودە.

ساڤیا🌸

05 Jan, 13:12


چەند ئامۆژگارییەکی مامۆستای بەڕێز
م. سەرتیپ (خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت)
بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە وەفاتی کرد.

ساڤیا🌸

05 Jan, 07:50


زۆر دەڵێن وێنەكان با ناوی خۆتی لەسەربێت پارێزراو بێت حەزم بەو خۆ نیشاندانە نەبووە تائـێستا پێویستم نیە كە ناوم هەبێت ناومان لای خودا هەبێت و لای فریشتەكان باسمان بكات و بڵێت من فڵانم خۆش ئـەوێت ئـێوەش خوشتان بوێت ئـەوە هەموو خۆشی دونیاو ناوی دونیایە بۆمان. ناوێك لەسەر وێنەیەك هەبێت سودی چیە كە من نەزانم پلەم لای خودا چیە.

ساڤیا🌸

05 Jan, 07:47


“ئـەگەر مرۆڤ بیزانیایە زیكر و یادی خودا بۆ دڵ و لاشە چەند پێویستە ئـەوە زیكركردنی پێش خواردن دەخست”

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

04 Jan, 22:08


جاران بەمۆدێلەكانیان ئـەوت خەتای ئـەوان نیە خەتای ئـەم خەڵكەیە ناو ئـەكاونتیان و گەورەیان ئـەكەن.

ئـەمانەش خەتای كەس نیە ئـیلا من و تۆ نەبێت بەناوی دینەوە من و تۆش خەریكە وەك خۆیان دەخەنە سەر ڕێگەكە.

ساڤیا🌸

04 Jan, 22:04


سەلماندنی پیاوەتی لەجاران ئـەوەبوو پیاوەكە خێزانی بەهەموو شێوەیەك بپارێزێت هەتا لەبەرچاووی منداڵێكیشی دەستی ژنەكەی نەگرتووە ڕەنگە تۆ بەژیانت ناو ماڵی خۆتانیش باوكت نەبینی بێت دەستی دایكتی گرتبێت هێندە خۆپارێزبوونە لە منداڵەكانیشیان، وەرە پیاوی ئـێستاش ببینە بەوەیان ئـەوترێت پیاو دەست خۆشی لێ دەكرێت كە خۆی كردووە بە فلم بۆ ئـەو خەڵكە!

ساڤیا🌸

04 Jan, 21:57


لە كۆتایدا وتی من حەقم وتووە تۆ هەست و شعور بریندار دەكەی

وەك ئـەوەی بیریان چووە خۆیان بە حەزەكانیان دینیان پارچە پارچە كردوە بۆ دوو لایك بڕێك پارەی ئـینستاگرام شەرم و حەیایی پیاوەتی و خێزانەكەی كردووە بەكاڵایەك بۆ هەزارها پیاوو.

ساڤیا🌸

04 Jan, 21:50


بیریشم نەچێت وتی ئـێوە چی ئـەزانن من هەموو صحیح البخاري لەبەركردووه كاتی خۆی!!

هەموو صحیحمان لەبەرنیە ئـێمە دوو فەرموودەمان بەكردارەوه لەبەرە و شەرمانیش لە باو باپیرانەوە بۆ ماوەتەوە.

ساڤیا🌸

04 Jan, 21:48


حاڵی ئـێمە ئـاوایە
پیاوانمان بەبەرچاوی كامێراوە بە ڕیش و خانمیش بە نیقابێكەوە ناوچاوی ئـافرەتەكە ماچ دەكات و گوڵی بۆ دێنێ و لەباوەشی دەكات و خێزانە نیقابەكەشی پۆستی دەكات و 4kبینەری هەیە دێت بەنامەیەكیش بە ئـێمە ئـەڵێت تۆ وتاری فڵان مامۆستا دامەنێ ئـەم مامۆستا ئـاوایەو ئـاوایە، وابزانم پیاو كەشەرمی نەما ماچی خێزانی بۆ خەڵكی لا ئـاساییە و قسەی مەلاش لای خراپە.ئـەمە حاڵی ئـەم نەزانانەیە.

ساڤیا🌸

29 Dec, 10:41


ئـەم دوو دێڕەم لا جوان بوو...

ئایینتان مەدەن بە دەست کەسی نەزانەوە بۆ ئەوەی هەر ڕۆژەو نەتانخەنە سەر پەتێک و جەهلی خۆیانتان لێ نەکەن بە عیلم.. خۆتان فێربن و خەمی قیامەتتانبێ بۆ خاتری خوا!

ساڤیا🌸

29 Dec, 10:38


وای دانێ لایەك لەم خەڵكە خەڵك كافردەكەن تۆ جارێ خۆت چاك بكە بە ١۰ پۆست كەوتوویتە قسەكردن باشە تۆ وتار بێژی تۆ ڕووداوی بۆ هەواڵەكان یان هەوراز گوڵپیت؟؟ تۆ پێت وتراوە مَن صَمَتَ نَجَا ئـەم هەموو قسەت لەچیە ئـەم هەموو پۆست و ستۆریە یەك لەدوای یەكەم كاكە فڵان وابوو ئـەمەی وت وتی وتی دەی ئـیتر تۆ دەرزی لێ وەرگرە ئـیتر بۆ ئـەیكەی بە قال و قیل.

ساڤیا🌸

29 Dec, 10:34


مَن صَمَتَ نَجَا
ئـەوەی بێدەنگ بێت نەجاتی دەبێت.

یانی طالب علمی ٢ كتێب ناكرێت دەمت بگری قال و قیلی زیاتر نەكەی. ئـەرێ بێدەنگ بە بێدەنگ، بەقەدەر زانایەك لەهەرچی بابەتە دێیتە قسەكردن.

ساڤیا🌸

28 Dec, 21:54


“خۆزگە مرۆڤ ئـەیهێشت تێبگەی لەو خاڵانەی كە ئـەبێت تێبگەی، هەمیشە له مێشكدا بڕێك پرسیار هەیە، هەر هێندە بهێنیتە سەر زمان دەڵێن بێدەنگبن، هەر دەمارێكی مێشكمان پرسیارێكی پێوە گرێدراوا و گرێكانی ئـەم پرسیارانە ناكرێتەوە”

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

28 Dec, 20:09


لەدونیادا بەرهەمی كردەوەكانمان دەچێنین و ڕۆژێك بەرهەمەكانمان دەوورینەوە بەڵام لە دونیا نا لە قیامەت.

✍️ساڤیا
وەرزی دوورینەوەی گەنم و جۆ بوو

ساڤیا🌸

28 Dec, 17:58


بڕێكیش زوو نامە ئـەنێرن ئـەڵێن باسم مەكە، ئـەرێ تێناگەم بۆ خەڵك ئـاواشت بەخۆی تێدەگات، بەس كورد جوان ئـەڵێت قەلە ڕەشكە........ كۆتایەیەكەی خۆتان تەواووی بكەن.

ساڤیا🌸

28 Dec, 17:53


تۆ سەیری ئـەم خەڵكە بێ دەماخە من هەر تاقەتی هەندێك كەناڵ و ئـینسانم نیە كەچی هەندێك كەناڵ من هەر لەكەناڵی نەبوومە نازانم بەم ڕێگەی ئـەتوانی خەڵك داخڵی كەناڵەكەت بكەی داخڵی كردووم و دوایش بلۆكی كردووم😁تا پۆستی نەبینم😁

بسم الله چی عاقڵن ئـەم خەڵكە 👀

ساڤیا🌸

28 Dec, 10:19


ڕۆژەكەمان...

ساڤیا🌸

28 Dec, 05:10


بڕێكمانیش فێربوون پۆدكاستەكان بە زمانی تر دەكەن عەرەبی و ئـینگلیزی نازانم عەزیمەتی ئـەم كارە بەزمانی تر لەچیدایە؟؟!! كە جارێك كوردەكەی خۆت وێرانبووە لە هەمووی زیاتر پێویستی بە قسەكردنە بۆی.

ساڤیا🌸

28 Dec, 05:08


پۆدکاستیش بووەتە یاری مناڵانە ها ...!
شت کە بوو بە چاولێکەری، ئیتر تامی تیا نامێنێ، چی لەوە چاکتر گەنجانمان خەریکی ئاوەها شتانێکی چاک بن و خزمەت بکەن، بەس خۆزگە نییەت تەنیا خزمەت کردن ئەبوو، نەک بۆ ڕیکلام و زۆری بینەر و لایک و کۆمێنت و ناوبانگ و مونافەسە و ....تاد.

بۆ پۆز‌ و شت ئەمە ناڵێم ها لە عەرەبیش ئەو مونافەسە و شتە هەر هەیە، سەردەم سەردەمی پارە پەیا کردنە بە ڤیوو، بەس من لە بیست پۆدکاستی عەرەبیا انجا دانەیەکی کوردی گوێ لێ ئەگرم! ئەو کوردییەش ئەبێ خااااس بە دوایا بگەڕێم بزانم کامەی ناوەڕۆک بە قوەتە، نەک دەمەتەقێ و قاقا و پێکەنین و پرسیار و قسەی ڕووکەیش و سواو و بابەتی ناپێویست و زیادە و ...تاد! کە ئەونە زۆر‌ن ڕژاون!

ساڤیا🌸

27 Dec, 21:44


“لێرە كە من هەم”

“نە ئـامانجم دەركەوتنە نە ئـامانجم ناسراوییە نە ئـامانجم ئـەوەیە دەست خۆشیم لێ بكرێت، ئـەگەر بەدوای شتێك لەمانەدابم بە بچوكترین ڕێگەش ڕەنگە بتوانم بەدەستی بهێنم بەزیادیشەوە، بەڵام مرۆڤ ناسرابوون بۆی بەڵایە دەرگای هەزار كارە، هەمووتانم بەقەدەر خۆشەویستی بۆ هەر خوشك و برایەكی موسڵمان هەیە خۆشم ئـەوێن ڕێك وەك ئـەو فەرموودەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی موسڵمانان یەك جەستەن، چۆن ئـەمەوێت ئـەم جەستەم له دونیاو ئـاخیرەتدا سەلامەتبێت بۆ ئـێوەش هەمانشتم ئـەوێت بەدەر لەمە هیچم ناوێت، نە حەزدەكەم كەس بمناسێ نە هەنگاو بۆ دەركەوتن دەنێم، وەك وتم ئـێوە بۆمن هەمان جەستەی خۆمن ئـازارێكتان هەبێت ئـازارم ئـەبێت دڵخۆشبن دڵخۆش دەبم، دیداری دونیا چیە ئـێمە با هەوڵدەین دیدارمان له بەهەشت بێ

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

27 Dec, 21:27


جاری پێشوو نامەیەك هاتبوو كە گوایە كچێك لە خولی پێشوودا وتوویەتی ئـەم ساڤیایە بۆیە خۆی نیشان نادات جوان نیە دیارە حەزناكات كەس ڕوخساری ببینێ😎😁

ئـافەرینتان بكەم وەك كورد ئـەڵێت یابان بەئـێوە بزانێت ناهێڵت لێرەبمێننەوە بەس ئـەزانم ئـێوە چوونە وڵاتی كافرتان پێ دروست نیە دەمێننەوە هەر لێرە، چەند جوان بیرتان كردۆتەوە!!

ساڤیا🌸

27 Dec, 21:10


زۆرێك لەم نامانەتان ناردوە.
چی دەبێت ئـێمە كەسمان كەسمان نەناسین هەروەكو دوو موسڵمان كۆببینەوە لە شوێنێك و وەك دوو ڕێبواربین

بهێڵن بەڕێبواری بمێنینەوە، ڕەنگە تەوقەیەكیش بكەین پێكەوە نەتۆ بزانی من كێم و نە منیش بزانم تۆ كێی كۆببینەوە تەنها لە پێناو ئـەم دینە.

ساڤیا🌸

27 Dec, 20:53


“هەمیشە سەیرم لە مرۆڤانێك دێت كاتێك بە كارەكانی تۆوە ئـەبن بەشت، بۆچی هێندە خۆیان لێ دەبێت بەشت!!”

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

27 Dec, 16:11


مەجلیسەكانیان ئـاوایە بەدیار فەرموودەكانەوە

پێت بڵێم ئـەو مەجلیسەی ئـافرەتانی خولەكان چۆنە ئـەبێت ٣ بوەستێت بڵێت بێزەحمەت بێدەنگبن گوێمان لە دەرس نیە!!! شایەتحاڵی ئـەو بابەتەم كەوا بەپێوەو بە كتێبێكەوە ٤ دەوەستاو بۆ ئـەوەی چاوی لە هەر طالب علمێك قسەبكان بڵێت بێدەنگبن خوشكم گوێ بۆ دەرسەكە
دەگرین!!! هەر طالب علمێك قسەبكات!!

لەخزمەت فەرموودەبوون هەیبەت و شكۆمەندیە خودا بەهەركەسێكی بدات و لەئـاستی نەبێت شایستە بەهاوڕێیەتی كردنی لەكوێ دەبێت!!

ساڤیا🌸

27 Dec, 10:43


من ڕیكلامی كاتی هەڵبژادنەكان ئـێستا ئـەبینم كە لیستەكان ناردویانە🙂

ساڤیا🌸

27 Dec, 10:37


دوو ڕێگە بگرەبەر:

1- قورئـان خوێندن و زیكركردنی زۆر لە ڕۆژەكانتدا دوعاكردن.

2- دڵنیابیت ئـەم ناڕەحەتیە ویستی خودایەببێت و ئـەبێت ببێت وە خێرێك لەم ناڕەحەتیەدا هەیە، تێبگات كەوا هەرچیەك ڕوودەدات ویستی خودایە شتێكیش ویستی خودابێت ئـەوە پێی دڵخۆش بێت.

ساڤیا🌸

06 Dec, 22:16


لێگەڕێن با هیچ مرۆڤێك لێتان نەپرسێتەوە، بۆچی موحتاجی خۆتان بۆ مرۆڤ دەردەبڕن؟ ئـەوە خودایە چاوی لێمانەو ئـاگای لە دڵەكانە، كەسێك خودا خۆی بیەوێت لەپشتی بێت قسەو پشت پێ بەستنی مرۆڤی بۆ چیە؟؟

ساڤیا🌸

06 Dec, 20:04


👆👆
سەیرێكی ئـەم فیدۆیانە بكە ئـەو خەڵكە هەژارە ببینەو حاڵی خۆتیش ببینە بۆ ئـەو هەموو نازو نیعمەتەی پێت دراوە سوجدەیەكی شكورببە كەتۆ یەكێك نیت چاو بەگریان و چاو لەڕێگابیت....

ساڤیا🌸

06 Dec, 20:03


https://www.instagram.com/hiway__dalak?igsh=MWh0YWNuMTdjNzc4dw==

ساڤیا🌸

06 Dec, 19:15


تــۆی #طالب_العلم زۆر لە نیعمەتێکی گەورەدایت، ئەو عیلمە کە ئەیبیستیت مێشکت نۆژەن ئەبێتەوە پێی، دڵت سەکین و ئارام ئەبێتۆ، کاتێك کرداریشی پێ ئەکەیت ئیمانت زیاد ئەکات و بەمەش ڕۆحت زۆر ئاسوودە ئەبێت و خواکەی خۆتت زیاتر خۆش ئەوێت، پاشان کە دەعوەی بۆلا ئەکەیت هەست ئەکەیت لە جاران زیاتر پێویستت بە عیلمە و ئەوە بەشی تۆ ناکات و هێشتا لێی تێر نەبوویت، وە بە دەعوەکەش زۆر لە نێو خەڵکدا خۆشەویست و حورمەتدار ئەبیت بەهۆی #عیلم و #حیکمەتەکەتەوە، ئەمەش فەزڵی پەروەردگارە ئەیداتە هەرکەسێك کە ویستی لێی بێت یاخوود هەوڵی بۆ بدات بە ئیخلاصەوە.

#یەقین

ساڤیا🌸

06 Dec, 18:21


من لەگەڵ خوێندنەوەی كتێبی سیاسی نیم لە ئـێستادا هەرچەند خۆم ئـەو مەرحەلەم بەنەزانیی تێپەڕاند چونكە مرۆڤ ئـەوەندەی خۆی بە هەندێك بابەت خەریك دەكات كە پێویست نین خۆی بە علمێكی تر پەیوەست بكات.... بەڵام لەگەڵ خوێندنەوەی تەواووی كتێبە مێژوویەكانم بەتایبەت مێژووی كورد.

ساڤیا🌸

06 Dec, 18:16


ڕۆژێك خزمێكمان هاتە ماڵمان كتێبێكی سیاسی بەدەستمەوە بینی وتی ئـەمە كتێبی تۆ نیە تۆ ئـیشت لە مەتبەخە ئـێستا ئـەو كەسە خوێندنی تەواوو نەكردو لە مەتعەمێك كار دەكات و قاپ ئـەشوات منیش شەهادەیەكی مامۆستایم بەدەست هێنا.

كتێبەكەش هین زۆر لەمەو پێشە و ویستم لەناوی بدەم بۆ هەتا هەتایە.

ساڤیا🌸

06 Dec, 11:16


چوار پیاوی ئـەم ئـومەتەی ئـیستام بۆ بهێنن چوار ژنی هەبێت و بە هەموویەوە 30 منداڵی هەبێت و ناو دیندا بێت و و ئـەم 30 منداڵە 10 حافظ قورئـان بێت 6 مەلابێت و 4 بنێرێت بۆ وڵاتەكان بانگەواز بكەت و دوو دانەشی ناردبێت بۆ غەزە... ئـەمانە بوون دەستان خۆش بێت سونەتی دووەم سێیەمتان زیندوو كردۆتەوە ماڵتان ئـاوابێت ئـەم ئـومەتە پێتان سەربەرزە🙂

ساڤیا🌸

06 Dec, 11:10


لەسەردەمی صحابە و دوای صحابەش كاتێك پیاوێك دوو ژن بۆ ٣ ژن و چواری ئـەهێنا بۆ ئـەوەبوو زۆرترین منداڵی بێت بۆ ئـیسلام و دەعوەكردن و شەڕكردن لە پێناو دیندا موغیرة دەفەرموون 70 و ئـەوەندە خێزانی هێناوە زانایان ئـافەرموون ئـەم پیاوە هەموو ئـامانجی ئـەوە بووە زۆرترین منداڵ بخاتەوە بۆ خزمەتی دین و بەشێك لە و 70 یە كەنیزەك بوون.

ئـەی ئـازیز ئـێستا پیاوەكان ژنی دووەم و سێیەم بەهەمان نیەت دێنێ؟؟ نا ئـەگەر بۆ ئـەوەبووایە ژنی یەكەمی نەی دەوت دوومنداڵ بەسەو بەدوای ژنی دووەم بگەڕێت!!

✍️ ساڤیا

ساڤیا🌸

06 Dec, 07:37


تۆ ئـەو گۆچانە بەكارهێنراوەی كە مرۆڤەكان بەكارت دێنن هەتا پێویستیان بەتۆ هەبێت تۆ بەرچاوو ڕۆشنی ئـەوانی، كە كاریان بەتۆ نەما وەكو ئـەو مرۆڤەی كە هەر چاوی چاك بوویەوە گۆچانەكەی فڕێ دەدات ئـاوایە سیفەتی مرۆڤ لەگەڵتدا.

تۆ هەر ئـەو گۆچانەبە بەڵام تۆ بۆخودای بكە كێ تۆی هێشتەوە ڕۆشنكەری بە كێ تۆی فڕێدا چاوەڕێی پاداشت بە.

ڕۆژتان پڕبەرەكەت
✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

05 Dec, 19:49


خۆشترین شتی دونیا ئـەوەیە مرۆڤ بەندكراوی ماڵەكانی خودابێت، هەركەسێك لەوێ بەندكراوبێت ئـازادترین مرۆڤ دەبێت.

دوعا بكەو بڵێ خودایە بمكە بەندكراوی ماڵەكەت.

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

05 Dec, 16:30


ئـەی پۆلە كۆترە كێوییەكە ئایە یەكێ لە ئـێوە باڵەكانی ئـەدا بەكرێ بەشكو بتوانم بفرم بۆ لای ئـەوەی دڵم ئـارەزووی ئەكا.

سەیری كۆترەكانیش بكەن

ساڤیا🌸

05 Dec, 15:30


ئـێمە كارمان ئـەوەیە دەم كوتی ئـەوانە بكەین كە قسەبە زانایان ئـەڵێن ئـەی تخوا دەمكوتی ئـەوانە بكەن كە دایك و باوكمان كافر دەكەن ئـەوانە وا لەغەزە هەرچی موسڵمانە لەناویاندا دەم كوتی ئـیسرائـیل بكەن وڵات بە وڵات پێماندا دێته خوارەوە.

ساڤیا🌸

05 Dec, 15:26


هەربا بە وتەیەكی ئـەمڕۆی دكتۆر عبدللطیف كۆتایی بهێنم بە قسەكانم بۆ خوشك و برا سەلەفیەكانمان فەرمووی: گەورترین بێ ئـەدەبی و بێ ڕێزی کەمرۆڤ بیکات لە دوای شیرك ئـەوەیە قسە بکەیت لەسەر نیەتی مسوڵمانان لەسەرشت بێ بەڵگە قسەبكەی.

ساڤیا🌸

05 Dec, 15:21


پاشان تخوا ئـێمە بدەین بەو ناوچاوانەی خۆماندا هێشتا كەمە، ئـاخر كەسانێك ناومان هەیە باوكی من و ئـێوە و دایكی من و ئـێوەو چی كەسی من و ئـێوەیە پێی كافرە تۆ دێیت بەرامبەر موسڵمانێك شت دەڵێت كە لەكاتێكدا ئـەوەی خوێنی هەموومان حەڵاڵ دەكات چوار قسەمان بۆیان نیە، وەڵای گەرمیانی جۆرێك
بەرد هەیە پێی ئـەڵێت بەردی ئـاسن بدەین بەو ناوچاوانەی خۆمان هێشتا كەمە بۆ ئـەم حاڵەی ئـومەت......

ساڤیا🌸

05 Dec, 15:18


پێش هەموو شتێك ئـەوەی لێرەبێت و خوێنەری پۆستەكانم بێت دەزانێت من تا ئـێستا گاڵتەم بە مامۆستایەكی ئـاینی نەكردوە چ بگاتە زانایان!! تێناگەم مرۆڤ خوا عەقڵێكی كامڵی پێدابێت بۆچی بەرد دەگرێتە پەنجەرەیەك كە نازانێت لەو دیوی پەنجەرەكەوە چی هەیە!!
من لە ئـسلوب و بەرنامەم نیە جوابی هەمووكەس بدەمەوە بەڵام هەندێك شت كە ئـەوترێت لازمە شتێك بڵێین.

ساڤیا🌸

05 Dec, 15:13


پێم خۆشە شتێك بڵێم چونكە ئـاگاداركرامەوە لەم ماوەدا پۆستێكی من كراوە بە مانشێت بەوەی من سوكایەتیم بە زانایان كردوە!!

ساڤیا🌸

05 Dec, 15:12


قسەم لەسەر ئـەم پۆستەیەم هەیە

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:51


بۆ كاتێكی تر لەسەر ڕەنگی جلەكانیش قسەدەكەین إن شاء الله

زۆرم بۆ وتن بەڵام هیوادارم وردبن لە خوێندنەوەدا بۆ ئـەوەی هیچ دێڕێك بەهەڵە نەگات... ..

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:43


ئـیتر خوشكی شیرینم جلەكانت ئـەم مەرجانەی تێدابوو نیقابە عابایە عابای سەرشانیە هەرچیە ئـەم مەرجانە بوون ئـیتر لەبەری بكەو خوا لەخۆت ڕازی بكە، كێ وتی دروست نیە بڵێ لە ئـەهلی علم شارەزاترنیت بەم دینە تكایە تەداخول مەكە......

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:42


زانایان (أهل العلم) هەشت مەرجیان بۆ پۆشاکى ئیسلام داناوە , پێویستە لەسەرى سوربی و لەبەرى بکەیت و کارى پێبکەیت , کە لەم خاڵانەى خوارەوەدا کۆدەبنەوە :

یەکەم : پێویستە ئەم پۆشاکە هەموو لەش دابپۆشێت بێ هەڵاوێردنى هیچ شوێنێک (دەم وچاو و هەردوو دەست و هەردووپێ و هەردوو قۆڵەکان ) کە عەورەتن دەبێ دابپۆشرێن. ئـەم بابەتە دەست و دەمووچاو خیلافی لەسەرە تۆ ئـەتوانی بەدوای بابەتەكەدا بەدواچون بكەی خۆت گەشتی بەكام حەقیقەت ئـەوەیان بكە

دووەم : نابێ ئەو پۆشاکە بۆ خۆڕازاندنەوەبێ , وەک بڵێى ڕازاوەو ڕەنگاو ڕەنگى سەرنج ڕاکێش بن وە نابێت بە داوى زێرین و بریقەدار چێنرابن.

سێهەم : پێویستە پۆشاک ئەستوربێت و تەنک و تیوار و روت نەبێت لەشى تێڕادیاربێت.

چوارەم : نابێ پۆشاک تەسک بێت و ئەندامەکانى لەش دەرپەرێنێت و وێناى شوێنە فیتنەکان بکات و دەبێ جلەکان بەرین وفراوان بێت و بەلەشەوە نەنوسێت.

پێنجەم : نابێ جل وبەرگەکان بۆندارو ڕازاوەو بۆن خۆشبن , وە ماناى ئەوەنیە کە نابێ پاک بێت دەبێ موسڵمان پاک وخاوین بێت.

شەشەم : نابێ پۆشاکى ژنان بەپۆشاکى پیاوان بچێت , واتە نابێ لە قوماشى پیاوان و لەشێوەى پیاوانە بدورێت جلى پیاوانە لەبەر بکات.

حەوتەم : نابێ پۆشاکى ژنان و ئافەرتانى موسڵمان لە پۆشاکى ژنانى کافر بچێت و لەشێوەى ئەوان بدورێن و کورت و تەسک وڕوت بن.

هەشتەم : نابێ ئەو پۆشاکەى لەبەرى دەکەن پۆشاکێکى بەناوبانگ و دەگمەن و ڕازاوەبن و خۆیان پێوەبابدات و شانازى و لەخۆ بایی بون و گەزافیان پێوە لێبدات , هەروەک پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى : (من لبس لباس شهرة ألبسه الله ثوب مذلة يوم القيامة ثم ألهب فيه نارا)رواه ابوداود.
واتە : هەرکەسێک جل وبەرگێک لەبەر بکات بۆ خۆهەڵکێشان و گزاف و ناو ناوبانگ ئەوا خودا لە دواڕۆژ جل وبەرگى سەرشۆرى لەبەردەکات و فرێدەداتە ئاگر.

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:39


زۆرم بۆ وتن بەڵام وەرن لە جلەكانت ئـەم 8 مەرجە مەرجانە تەتبیق بكەو سەربەرزبە لەدونیادا كەوا شوێن حەقەكە كەوتووی إن شاء الله.

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:36


ئـەمەت لەبیرنەچیت باشترین شتیك
ئـافرەت لەم سەردەمە بیكات نیقابە بەتایبەت هەندێك زانا دەڵێن سەردەم فیتنەبوو واجبە كەواتە بەپێی فەتوای هەندێك زانا واجبە چونكە سەردەمەكە فیتنەیە.....


بەڵام كام نیقاب ئـەو نیقابە نە كەكردت ئـیتر وێنەگرتن بۆ ئـاسایی بێتەوە پەیجێك دانەی بە پێشا بڕۆی بەبەگ بێیتەوە بەچەپدا ڕابكەی و بەڕاستدا كتێب هەڵگری. ئـەمە نا ئـەمە ئـەم هەموو شتەی ئـیستا لێكەوتەوە لەژێر نیقابەوە هەزارتاوانیش هەبیت هەر هاتیتە دەرەوە بڵین نیقاب بەسەرەكان وریابە لەم كاتە تۆ ئـەبیت بەسەبەب تانەدان لە دینەكە....

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:30


من تەنها ئـەوكەسەم پی باشترینە چووە دەرەوە جل و بەرگەكەی نە تەسك بێت و نە ڕەنگی زەق داپۆشراوێكی باش بێت و نەخۆی جوان كردبێت بە میكیاج و خشڵ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ ئـەمەی تەتبیق كردبێت عابا بێت یان هەرچیەك گرنگ
نیە گرنگ ئـەوەیە جوانی خۆی دەرنەخستبێت....

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:28


من لەگەڵ ئـەوەنیم پێم وابێت تەنها ئـەوەی نیقاب بێت باشترینە و ئـیتر لەخوار ئـەوە لامان هیچ بێت و پێمان وابێت ئـەوان هێشتا نەگەشتوون بە ئـیمانی تەواوەتی ڕەنگە كچێكی داپۆشراوەی عابای سەرشانی دەكات لای خوا خۆشەویست بێت لەمن و تۆیەكی عەبا و نیقاب.

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:22


خوشكی شیرینم وەرە خودا عەقڵی پێداوی لەهەمووی گرنگتر خوێندەواری تخوا گوناح نیە خۆت ٢۰ كتێب نەگەڕێیت و نەچی بەدوای شتەكان بگەڕێی دوای قسەی ئـەم مامۆستاو ئـەو مامۆستابكەویت و خۆت خوێندوەت نەبێت بۆ شتەكان ئـەرێ لە مەرحەلە چوار 1 ساڵ خەریك بەحس بووین ئـەگەڕاین تا ٣ شەوو لێكۆڵینەوەمان دەكرد بۆ بابەتێك تا لێی دەرچین وەرە خۆت ئـەم لێكۆڵینەوە بۆ قیامەتی خۆت بكە....

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:16


ئـێستا ئـێمە بڵێین چی ئـێمە چی بكەین؟؟ كام جل و بەرگە لەبەربكەین و چۆن خۆمان بكەین بەباشترین؟؟؟

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:14


ئـیتر كاكە لەصحابەوە خیلاف هاتبێت لەبابەتەكەدا تۆ چۆن دێیت هەندێك شت بڵێی بڵێی نا ئـەوە تەواوونیە!!! ئـەو هەموو زاناو عولەمایانە و ئـەو هەمووەی 1400 ساڵە خیلافیان تێداهەبووە ئـیشكال لەبابەتەكە نەبووە بۆتۆ دروستی دەكەی؟؟

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:12


وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا

واتا: وە با جوانی خۆیان، یان بازن و گوارەو ملوانكەو خەڵخاڵ و خشڵی خۆیان دەرنەخەن تەنها ئەوە نەبێ كە خۆی دەركەوتووە

ئەوەی خۆی دەركەوتووە خیلافى لەسەرە
ابن مەسعود دەفەرمێت: مەبەست پێی جلوبەرگە
ابن عەبباس دەفەرمێت: مەبەست پێی دەموچاو و هەردوو دەستە

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:05


بەڵام تكایە كە خوێنەربوویت خوێنەری دانە بەدانەی پۆستەكانن ببە با دوای بەهەڵە شتەكان نەگات پێت.....

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:03


با بگەڕێینەوە سەر ئـەسڵی بابەتەكە یەك تۆز بڕۆنەوە بۆ دواوە ئـەو ئـایەتەی سورەتی نور دووبارە جوان تەفسیرەكەی بخوێننەوە بزانن درك بەچی دەكەن......

ساڤیا🌸

22 Nov, 20:02


ڕۆژێك كچێك عابای سەرشانی كردبوو وتی دروستە دانەیەك لامان بوو وتی ناوەڵا هیچ هیچ دروست نیە فقط عابا و عەبای سەرشانیش دروست نیە وتم بەڵگەی دروست نەبوونی چیە وتی فڵان مامۆستا وتی... وتم باشە مامۆستا خەلیل احمد فەرموویەتی ئـەگەر لەچكێكی گەورەی بەسەردا بدرێت و شان دەرنەكەوێت دروستە وتی ناوەڵا دروست نیە، وتم تۆ بە ئـەم دینە شارەزاتری یان ئـەو مامۆستایە وتی قسە لەعلمی ناكرێت زیرەكە وتم دەكەواتە ئـەوكاتێك فەتوابدات خۆی بۆ ئـەم خەڵكە تاوانبارناكات شتێك پێی نەگەشتبێت بڵێت وایە......

ساڤیا🌸

22 Nov, 19:57


قەت ڕۆژێك دەعوەكارێكم نەبینیوە كچێك عەزێی داپۆشراوی كردبێت وتبێتمان دەستت خۆش بێت زۆرجوانی ئـاوا داپۆشراوبە تۆ زۆر لە كچە سفورێك زۆر باشتری كاتێك وتبێتی ئـەم جلەم باشە هەر وتوومانە ئـەمەش دروست نیەو ناوەڵا نەعلەتی لەسەرە و نابێت و تەنها عابا...

ساڤیا🌸

22 Nov, 19:56


ئـێمە لە دەعوەكردن بۆ خەڵك كێشەمان هەیە لەوەی هەرگیز ناتوانین دەعوەیەكی نەرم و نیانیان بۆ بكەین كچێكی پانتۆڵ لەپێ دەبینی دادە تۆ بیكە بە عابا ئـەمە دروست نیە ئـەمە نەعلەتی لەسەرە غەیری عابا دروست نیە ئـیتر تۆ وەرە بینیوتە كەسێك هەر بەو قسە بچێته مێشكی و بێ ببێت بە عابا و نیقاب؟؟؟

ساڤیا🌸

22 Nov, 19:53


لەنێوان كچێك كە سفورەبێت و كچێك عەزی و تەنورەی پان و پۆڕ كامیان باشترە؟؟ لەنێوان كچێك عەزی پان و پۆڕلەبەربكات و كچێك عابای سەرشانی بكات كامیان باشتره؟؟ لە نێوان كچێك تەنها عابا بكات و كچێك نیقاب بكات كامیان باشترە؟؟؟

ساڤیا🌸

22 Nov, 19:46


پێم خۆشە پێشا بڕیك ئـایەت و فەرموودەتان نیشانبدەم....

ساڤیا🌸

22 Nov, 19:45


پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : "صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا ..." وذكر أحدهما : "وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ ، لَا يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ ، وَلاَ يَجِدْنَ رِيحَهَا" . . ((دوو چین لە خەڵكی دۆزەخ نەمبینیون : ... ، وە چینەكەی تریان ئافرەتانێكن جلیان لەبەردایە و ڕووتیشن ، بە لەنجەولارەوە رێ‌دەكەن و دەڕۆن و سەرنجی پیاوان بۆلای خۆیان ڕادەكێشن ، قژیان ئەبەستن و كۆی دەكەنەوە لەسەر تەوقی سەریان وەك كۆپارەی وشتری لێ دەكەن ، ئا ئەو ئافرەتانە ناچنە بەهەشتەوە و بۆنیشی ناكەن ، لەگەڵ ئەوەی چەندەها ساڵ بۆنی دەڕوات)) .

ساڤیا🌸

22 Nov, 19:43


خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ ) [ النور: 31] .
واتە : با ئافرەتان جوانى خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەى كە دیارە با سەرپۆشەكانیان بدەن بەسەر سینەو ملیاندا و جوانى و زینەتى خۆیان دەرنەخەن بەتەواوەتى بۆ هاوسەرەكانیان نەبێت یان باوكى خۆیان یان باوكى مێردەكانیان یان كوڕى خۆیان یان كوڕى مێردەكانیان یان بۆ براكانى خۆیان یان برازاكانیان یان خوشكەزاكانیان .

ساڤیا🌸

21 Nov, 22:05


خودا كۆمەڵێك شت لە ژیانتدا دادەنێت بۆ تاقیكردنەوەت، بۆ بەرگەگردنت، دەی ئـاڵتون تا نەتوێندرێتەوە هیچی لێ دروست ناكرێت، ئـەگەر درەوشانەوەت ئـەوێت ئـەبێت بتوێیتەوە.

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

21 Nov, 20:04


بڕێكات هەست دەكەی شتانێك لە ژیانت زەرورترین شتە كە هەبێت كەسێك لێت تێبگات.

ساڤیا🌸

21 Nov, 14:53


كاتی وایە ئـینسان بێ ئـەوەی ئـاگات لێ بێت ئـەو بەخشیشی خۆی پێشكەش بە مرۆڤەكان دەكات كە سەیری ئـەم بەشەم كرد بینم دووبارە ستۆریم بۆ چالاك دەكەنەوە دۆستانی ئـێرەم

بەقەدەر هەر Boosts خودا نووری خۆی بهێنێتە ژیانت 🤲🥰

لەدڵیشەوە یەك دوعا بۆ ئـەو ئـەزیزەبكەن🌸 هەرچەند درەنگ پێمان زانی

ساڤیا🌸

21 Nov, 14:38


یەقینم یەقینم هەیە تەواوو ئـەو ناڕەحەتیانەی ڕۆژانێك پێت دراوە وەكو ئـاگر لەژیانیاندا دەی بیننەوە....

https://t.me/Yaqeeen01

ساڤیا🌸

21 Nov, 12:23


"هەرکات بینیت خەڵکی خیلاف قبوڵ دەکەن،ئەوە بزانە عیلم لە نێوانیان بڵاوبووەتەوە،وەکاتێ بینیت خەڵکی خیلاف قبوڵ ناکەن ئەوە بزانە عیلم لەناویان ڕۆشتووە"

شیخُ البلاغیین في الأزهر الشریف

ساڤیا🌸

21 Nov, 10:45


زۆر نا 70 ساڵ پێش ئـێستا هەمووان ئـەسپیان هەبوو تەنها ئـەوكەسانەی دەوڵەمەندبوون سەیارەیان هەبوو، ئـێستا هەمووان سەیارەیان هەیەو تەنها ئـەو كەسانەی دەوڵەمەندن ئـەسپیان هەیە.... ئـەبینی كە ئـەوترێ چەرخی دونیا وەك فەلەكە ڕۆژێك بەملاو ڕۆژێك بەولا


دڵ داوای جەوێكی ئـاوا دەكاتەوە

ساڤیا🌸

21 Nov, 10:00


ناو براو خوشكە موسڵمانەكانمان نەشید دەبێت بە ترێند!! ئـەی بۆ فەرموودەكانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ناكەن بە ترێند؟؟!

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

21 Nov, 09:49


هەندێك شت هەن نابێت زۆر توندبكەی لەسەر مرۆڤ، مرۆڤ تەبیعەتی ئـاوایە لە شوێنك زۆر حەسری بكەی زۆر یاسای بەسەردا بدەی ئـیتر تێیدا سەخڵەت دەبێت، تۆ بینیوتە ئـەو ماڵەی مێردەكەی لەبەرخۆشەویستی و غیرەی بۆ خێزانەكەی ناهێڵی هەندێك شت بكات ئـەم نەهێشتنە بۆ ئـافرەت قورسترین ژیانە تێیدا هەست دەكات هەمووشتەكان بەوپەڕی بێزاریش دەكات، لەكاتێك بەرامبەر ئـەو پەڕی خۆشەویستیەتی بۆی، مروڤ هەتا ئـەگەر خۆشەویستت بۆی %100 بوو كە لە چوار چێوەیەك هێشتەوە ئـیتر بێزاردەبێت هەتا باشترین شوێن و مەكانیشی هەبێت... ئـەمە بۆ هەموو شتەكانی تر هەمان شتە.

بهێڵن مرۆڤ ئـازادبێت ئـەگەر یاسای زۆرت لەسەر دانا لێت هەڵدێت چونكە مرۆڤ عادەتی بە ڕاگرتن نەكردووە وەك ئـەو چۆلەكەی لەقەفەز كرا هەر دەرگاكەت لێ كردەوە نابینیتەوە.

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

21 Nov, 09:28


هەندێك گەڕانەوە جوانترین گەڕانەوەن مۆدێلترین گەڕانەوەیە بۆ ژیانكردن وەك چاوكردن لە ژیانی ئـافرەتانی صحابە.

ساڤیا🌸

20 Nov, 22:32


وریاش بە خودا ئـاگای لێتە...

ساڤیا🌸

20 Nov, 22:31


كەواتە لە پێناو چی شتێكی ئـێرە خۆتت كۆت و بەندكردوە؟؟

ساڤیا🌸

20 Nov, 22:29


ئـەوشتەی تاقیامەت دەمێنیتەوە كردەوەكانە

ساڤیا🌸

20 Nov, 22:28


تەمەنیش چەند درێژبێت هەر كورت دەبێتەوە

ساڤیا🌸

20 Nov, 22:26


شەوو چەند درێژبێت هەر دەبڕێتەوە....

ساڤیا🌸

20 Nov, 21:57


ئـەوانەی عەرەبیان باشە كتێبێكی تایبەتە بۆ خوێندنەوە.

ساڤیا🌸

20 Nov, 20:50


ڕەنگە كەسانێك هەبن چاوەڕێی یەك پەیوەندی و یەك وشەیەك بن بڵێت بەڵێ، ئـەمە هەستێكی زۆر زۆر ناخۆشە من باسی حەرامت بۆ ناكەم باسی دەنگی گەنجێكت بۆناكەم، باسی ئـەو دەنگەت بۆ دەكەم كە تا قیامەت نابینیتەوە باسی ئـەو ژمارەی ناو مۆبایلەكەت دەكەم تا دونیایە پەیوەندیەكت بۆ نایەت لێیەوە، ئـای جیابوونەوە چەند ئـازاری هەیە ئـای نەبوونی دۆستانێكی نزیك چەند ئـازاری هەیە، ئـازارەكەی هیچ كەس هەستی پێناكات، چاوەكان هەزارجار بۆی گریان و یەك ئـومێدیش نیە بۆ ئـەو دەنگە، دێتە خەوت و گوێت لە دەنگی نابێتەوە.

ئـازاری ئـەو دەنگانە مەدەن كە هەمووجارێك چاوەڕێی بڵێ بەڵێ كە ڕۆشت یەكجاری تر ناڵێتەوە بەڵێ.

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

20 Nov, 17:41


مەهێڵە لە قیامەتدا لە تۆ ببەنەوە، ئیتر قەینا با دونیایان پێشکەش بێت!.

#یەقین

ساڤیا🌸

20 Nov, 15:37


تەفسیرەكانیش هەركەس پێی بكرێت تەفسیری ابن كثیر نایابە و زۆر وردە بەجۆرێك شتێكی تێدا جێ نامێنی كە لە تەفسیرێكی تردا وەری بگری، بەڵام نرخی ئـەو تەفسیرە هەندێك گرانە،،،، بەدیلی ئـەوە تەفسیری ڕێبەر هەیە ئـەتوانن ئـەوە بەكاربهێنن، بەڵام تا پێتان دەكرێت شەرح هەبوو بەشەرح گوێی بۆ بگرن

ساڤیا🌸

20 Nov, 15:35


پاشان ئـەگەر قورئـان لەبەردەكەی ئـەو پەڕەی بڕیارە لەبەری بكەی پێشا دانیشە تەفسیرەكەی بخوێنە بەشەرح ئـاسانترین دەبێت بۆت بۆ لەبەركردن، ئـەگەر مامۆستا صلاحدین شەرحی هەبێت بۆ قورئـان باشترین شەرحی قورئـان گوێی بۆ بگری بەڕای من مامۆستا صلاحدینە، ئـەگەر ئـەویش نەبێت دكتۆر شەرحی قورئـانی هەیە ئـەمەی ڕەمەزانی ئـەمساڵ نا ئـەوەی لە 2013 و 2014 خەریكە ئـەو شەرحەش باشە هەرچەند بۆ طالب علمە وردەكانیش نیە واتا ئـەو طالب علمانەی زۆر بەوردی گوێ لەشەرح دەگرن، هەر بۆ عامەی خەڵكیە بەزۆری چونكە شەرح بۆ طالب علم وردی وردترە بۆ عامەی خەڵك ئـەو تەفاسیلانە نادرێت.

ساڤیا🌸

20 Nov, 15:30


قورئـان بە گرنگترین بەشی ژیانت بزانی و مانای كەلیمەكانی لات گرنگترین بێت، هەر دانیشتنێك بۆی دادەنیشی بە گرنگی بزانی كە بەدیار كتێبەكەی خودا دادەنیشی بۆ لێتێگەشتنی، كاتێك دانیشتی هەمووشتێك لابەری تەنها مێشكت لای دێڕەكان و تەفسیرەكان بێت خودا بۆتۆ قسەدەكات و فەرمان بەتۆ دەكات كەواتە بە ئـەدەبترین بە، پاشان هەر ئـایەتێك تەفسیرت خوێند بەشەرح یان بە خوێندنەوە سوپاسی خودابكە لەوەی گەشتی بە ئـایەتێك و لێی تێگەشتی لەوەی هیدایەتی داوی بۆ دانیشتن لە تێگەشتن بۆ كتێبەكەی..

ساڤیا🌸

20 Nov, 14:49


هەر پەڕەیەكت لەبەركرد تێی مەپەڕێنە تاوەكو تەفسیرەكەی بە شەرحێكی زۆر ورد نەخوێنی، دەی با تۆ بە دووساڵ نەبیت بە حافظ قورئـان تۆ بە 10 ساڵ ببە بە تێگەشتنێكی قوڵەوە....

ساڤیا🌸

20 Nov, 13:07


تێدەپەڕێت هەموو كاتە سەختەكان
بەهیوام زوو تێپەڕێت و بگەی بەو خۆشیەیی كە چاوەڕوانی.

جوانی گوڵەكەش....

ساڤیا🌸

20 Nov, 10:36


بە وێنەی تاوان پێویستە گریان.

ساڤیا🌸

20 Nov, 10:00


ئـیمام احمد كەس دەزانیت چەند عەمرەو حەجی كردوە؟؟ لەكاتێك ڕۆژی 300 ڕكعات نوێژی لە ماڵەكەی خۆیداكردوە...
ناو ماڵی خوداش تامردن نوێژ بكەی هێشتا ئـەو ئـیمانەی لەدڵی ئـیمام احمد هەبوو لەدڵی من و تۆدا نابێت ئـەو خزمەتەی بۆ دینی هەبوو بەمن و تۆ ناكرێت. لەسعودیەو ماڵی خوداش نەبوو.

ساڤیا🌸

20 Nov, 09:57


بڕكیشمان خۆزگە دەخوازین جێگەو مەكانمان سعودیە بوایە!! چۆن خۆزگە خواستن بە سەردەمی پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم دروست نیە بۆ ئـەم كات و ساتەش هەمان شتە ڕەنگە تۆ مرۆڤێك بوویتایە لەو وڵاتەو بەژداربووی ئـاهەنگەكان بوویتایە.

دڵ پێویستی بەهیدایەت و ئـیمانە هەموو زەوی موڵكی خودایە، وەكو شاعیر وتی سەر بجوڵێێ و دڵ نەجولێ چی فایدەی هەس؟؟

ساڤیا🌸

20 Nov, 09:52


ئـەوان لەو پەڕی نەزانی خۆیاندا دەگەڕێنەوە موسڵمان دەبن و دێنە ماڵەكەی، موسڵمان بوونی بێ باوەڕێك گەڕانەوەی بۆ حەق

ساڤیا🌸

19 Nov, 21:05


ئـێمە هەموو گەڕانی دونیامان نزیك لەتاوان و حەرام تەرك كردوە بۆ پیاسەی ژێر دارەكانی بەهەشت (بە ئـیزنی خوا).

ساڤیا🌸

19 Nov, 21:04


خۆ بەڕۆشتن بەم پێشانگاو ئـەو پێشانگانیە
بینیومە ئـەوەندە قەڵەباڵەغ بووە شانی پیاو لە شانی ئـافرەتی داوە جێگەی قەڵەباڵەغ لەو هەموو پیاوە ئـافرەت لەو نێوەندەدا!!
من بۆ كتێبێكیش بچم كتێبەكە باسی ئـافرەت بكات لەسەردەمی صحابەو سەلەف دوای هەر تەریق ئـەبینەوە لەخوێندنەوەدا...!!

ساڤیا🌸

19 Nov, 20:58


لەوێش و لێرەشەوە هەندێكتان نامەتان ناردوە دەڵێت دێیت بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی

من تا ئـێستا نەچوومە بۆ ئـەم پێشانگایەو مرۆڤ ڕەغبەتی خۆیەتی چون و نەچوون حەزم لێیە جارێك بچم بەڵام چەند دەیبەم و دەهێنم بۆمن گونجاونیە و پاشان دەرفەت نیە و كاتێك نیە كە كەمترین كەسی تێدابێت و بتوانی بە ئـیسراحەت ئـەوەی ئـەتەوێت بۆی بكڕی.

پاشان بڕوام بەكتێبی زۆرنیە ڕەنگە یەك كتێبێكی باش تا دووساڵ پێویستم بە یەك كتێبی تر نەخات بۆیە ئـەو كتێبانەی من ئـەمەوێت لەخارج پێشانگاش ئـەتوانم دەستی بخەم بەڕێگەی خۆی.....

ساڤیا🌸

19 Nov, 19:48


ئـەم زانیاریانەش بزانی خراپ نیە....

ساڤیا🌸

19 Nov, 19:46


لەمێژووی سۆمەرییەکانەوە ھاتووە دەڵێت: ناوی کەرکووك لە (کارکوك)ەوە ھاتووە بە واتای کاری تەواو یان ئیشی ڕێکوپێك کەواتە ئەمە جێی سەرنج و تێڕامانە بۆ ئەوانەی کە کەرکووك بە کوردستان نازانن و بە ماڵی تورك و عەرەبی دەزانن لەگەڵ ئەوەشدا کە ھەرسێ ناوی (باباگوڕگوڕ) و (کورکوا) و (کارکوك) ھەر کوردییە و بەڵگەی کوردستانی بوونی کەرکووکە لە چەند ھەزار ساڵ لەمەوبەرەوە سەلمێندراوە.

ساڤیا🌸

19 Nov, 19:38


ڕێزو حورمەتیشم بۆ هەركەركوكیەك لێرە هەبێت🌸

ساڤیا🌸

19 Nov, 19:36


لەوەتەی كەركوك دروست بوو زۆر دەوڵەتی زلهێز هەبوون ویستی داگیركردنیان هەبوو كەركوك لە هەبوونی تا ئـێستا بەوەناسرا قەومێكی تێدایە و پێی ئـەوترێت كورد ئـەو شارە بەهیچ شتێك تەسلیم ناكات بۆ هیچ هێزێكی ناوچەكە ئـەبێت هەر خۆی هەبێت لەوشارەدا، بەڵام ئـەوە بۆ 10 ساڵێك دەچێت خەڵكی ئـینتمایی بۆ نەماوە بگرە بڕێك دەڵێت جا كەركوك چیە بۆ كوردبێت یاخود نا، ئـەبینی ئـەوەی 20 پشتی پێش تۆ هیچ هێزێك خۆی لێ نەدەدا ئـێمە لامان قیمەتی نیە....
من مرۆڤێكم هەركەسێك كەركوكی لا هیچ بێت لای منیش هیچە ئـەو مرۆڤە تۆ ئـەمە ناو دەنێیت چی ناوی بنێ من ناوی لێدەنێم نیشتمانم.....

ساڤیا🌸

15 Nov, 18:08


📜 : گوناح (تاوان) تەبیعەتی ئاوی سوێری هەیە ، کە دەیخۆیتەوە تینووت دەکات.

#وەرگیراوە

ساڤیا🌸

15 Nov, 15:48


ئـێستا خۆزگە كێشەكە بەس پشیلە بوایە

نیقاب بەسەرەكانمان ڕۆتینی ڕۆژانەی تەسویردەكات و شامپۆ و ئـاو حەمام و دوشەكەو جلێكی سپی و كرێمەكان و شانەكەو فێرەكەو قرتێلەو تەوقەكان و پاشان بەرماڵەكەی.....

ئـەی لەو هەموو شەرمەی لە نیقاب بەسەرەكانمان دەبارێت!!

ساڤیا🌸

15 Nov, 15:32


ئـاوای لێهاتووە...... عەیب و شوورەیی!!

ابو هریرة ڕەزاو ڕەحمەتی خودای لێبێت پشیلەیەكی هەبوو ابو هریرة پشیلەكەی لە مەتبەخ و ژووری خەوتن و بان كتێبەكان و ئـەمانە نەبوو بەڵكو لەحەوشەكەیاندا كولانەیەك هەبووە پشیلەیەكیشی لێ بوو ڕۆژانە خواردنی پێداوەلەحەوشەكەیدابووە.كاتێك وتراوە پشیلە دروستە دەم بخاتە خواردنەكانتان و بیخۆن و پاكە ئـاخر نەوتراوە لەباوەشتانیش بیخەوێنن و بەشار بیگەڕێنن.

ساڤیا🌸

15 Nov, 12:11


هەر بۆ زانیاریشت ترەمپ بۆ جاری دووەم بووە بەسەرۆكی ئـەمریكا گەشتووە بەخەونەكەی🙂

ساڤیا🌸

15 Nov, 12:07


هەموو ئـەمڕۆ سێرچێكم بۆ هەواڵە جیهانیەكان كردوە با هەربزانین دونیا گەشتووە بەچی وابێت شتەكان باش دەڕوات🙂

ساڤیا🌸

15 Nov, 12:06


هەواڵە جیهانیەكانیش یەكەم بڕیاری ترەمپ بڵاودەكەنەوەكە هەمووانی توڕەكرد.

ترەمپ بڕیاری داوە هەركەسێك ڕەگەزی خۆی گۆڕیووە بۆیان نیە بچنە سەربازی و ناوی خۆیان تۆماربكەن هەر قوتابخانەیەك یان كۆمپانیایەك لە ئـەمریكا پشتیوانی لە هاوڕەگەزخوازان بكات بوجەكەی دەبڕدرێت مامۆستاكانی لادەبرێت بۆ هەمیشەیی، دوای ئـەم بڕیارە كوڕی ئـیلۆن سیك كە ڕەگەزی خۆی گۆڕی بوو بۆ كچ ئـەمریكای جێهێشت و وتی ژیان لێرە نەماوە....

بەتەواووەتی نەمزانی هەواڵەكە دەقیقی وایە یان نا.

ساڤیا🌸

15 Nov, 11:53


دەڵێن بەم دوایانە

هەموو جیهان چاوی لەسەر یاریزانێكە لە سعودییە چاوەڕێی موسڵمان بوونی بكەن، كاتێك دەچێتە ناو مەجلیسێك دەڵێت السلام علیكم كاتێك نیازی كارێكیان بێت دەڵێت إن شاء الله كۆمەڵێك وشەی تر، ئـ خودا هیدایەتی هەموو كەسێك بدات بۆ ڕێگەی ڕاست ئـەمە ئـەگەر یاریزانە پیاوەكان ئـەدەبی جوانی ئـیسلامیان بەم یاریزانە پێشاندابێت و كاریگەریان لەسەر هەبێت، ئـەم یاریزانە ئـافرەتێكی لەگەڵە ئـەم ئـافرەتە لەگەڵ ئـافرەتانی ئـەم وڵاتە تێكەڵاوی كۆنفراس و كۆمەڵێك شتیان هەیە كاتێك دەچێتە شوێنەكان لەم ئـاهەنگ وشتانە زۆربەی كات بەشی زۆری ئـافرەتەكان لەچكیان لەسەرنیە سبەی ئـەم ئـافرەتەش لەگەڵ ئـەم یاریزانە بوون بە موسڵمان ئـەرێ ئـەم ئـافرەتە لای وایە لەچك بۆ كۆنفراس و كۆبوونەوەنیه تەنها بۆ نوێژەكانە بۆ شەهادەتەكەیانە. ئـەمە پیشاندانە هەڵەكەی ئـافرەتانی موسڵمانە بۆ غەیرە موسڵمان....!!

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

15 Nov, 11:08


بەڵام ئـێمە ئـەو وڵاتانەین كە موسڵمانێك لە یەكێك لەوڵاتە بێ باوەڕەكانەوە هاتە وڵاتێكی موسڵمان بژی كاتێك ئـەو هەمووی بینی وتی ( سوپاس بۆ ئـەو خودایەیی پێش ئـەوەی موسڵمان بناسم ئـیسلامم ناسی!!)

ساڤیا🌸

15 Nov, 11:06


ئـەم موسڵمانانەی لای ئـێمەش هیچ نەكەن تەنها تەعن و یەكترناشرینكردن پیشەمانبێت، لەكاتێك ئـەسڵ ئـەوەیە هەموو هێزت ئـەوەبێت بتوانی چوار بێ باوەڕبكەی بە موسڵمان.

ساڤیا🌸

15 Nov, 11:02


ئـەمانە چی ئـەجر و پاداشتی گەورەیان بۆ هەیە، لەناو جەرگەی وڵاتی كافردا تۆ دەعوە بكەی بۆ ئـەم دینە قسە بۆ ئـەم خەڵكە بكەی... هەندێك شت فەزڵە خودا بە هەمووكەسی نادات.

ئـەوانەشتان ئـینستاگرامتان هەیە ئـەتوانن هیمەتی ئـەم كابرایە ببینن ناو وڵاتێكی كافر چی دەكات بۆ ئـەم دینە. بە موكەبەری گەورەو لێدانی قورئـان و ڕێنمایكردنی خەڵك.

https://www.instagram.com/reel/DCHUTHDNUWN/?igsh=djIwM3p4cjV1cmdi

ساڤیا🌸

15 Nov, 10:37


بابەتێك شایستە بەوەیە بخوێندرێتەوە و گرنگی پێ بدرێت...

https://t.me/BAHA_Beauty_Health/978

ساڤیا🌸

14 Nov, 22:17


https://youtu.be/M1fR3GtgdmM?si=vqB_ssqGZBK9bayQ

ساڤیا🌸

14 Nov, 21:29


ئـەو سێ تاقمەی ئـەخرێنە جەهەنم كێن؟؟ سوێند بەخودا نە كافرە نە مونافیقە نەموشریكە. كێیە؟ موسڵمانان كێی ناو موسڵمانان؟ مامۆستایانی ئـاینی قورئـان خوێنەكان دەعوەكارەكان.

لەڕۆژی قیامەت هەزاران ڕیشدار ڕەنگە بخرێنە جەهانم و هەزاران بێ ڕیشیش بۆ بەهەشت هەزاران نیقاب و عابا بۆ جەهەنم و هەزاران كەسی تر عابایەكی ئـاسایی كردبێت بۆ بەهەشت. بۆیە لەخۆت نەگۆڕێیت بەو پلەو پۆستەو ڕیشەی هەتە بەو نیقابەی هەتە، بەو دەمە زڕەی بۆ موسڵمانان هەتە، بەو یەخەگرتنە بۆ سەر كەرامەتی خەڵك هەتە.

ئـەوە گرنگە ناخت پاك بكەیتەوە هەرچیەكی.

ساڤیا🌸

14 Nov, 20:32


ئـینسان ئـەگەر خەریكی خۆ پێگەیاندن نەبێت بەم دینە شتێك لەناوی دەدات، جا ئـەوە ڕكابەرێتی بێت یان ڕق یان حەسوودی.

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

14 Nov, 19:00


پەیامێكی جوانی پەیامبەرە....

ساڤیا🌸

14 Nov, 18:43


زەمانێكە حاڵی موسڵمانان تێك چووە.

ساڤیا🌸

14 Nov, 18:41


بەویان وت شێت و ساحیر
خۆ چاوەڕێ ناكەم تۆ پێم بڵێی عاقڵ....

ساڤیا🌸

14 Nov, 16:21


هیوادارم بەزووی بگەیت بەوەی، ئەوەی ڕۆشت هی تۆ نەبوو، ئەوەی نەبوو دەبوو نەبێت، وە مرۆڤ هەتا ئەو ڕۆژەی دەمرێت خودا شتی نوێي پێ دەبەخشیت.

جوانی لەگوڵە جەهەنمی دەبارێت.

ساڤیا🌸

11 Nov, 20:50


دونیا كە هیچە، جوملە دەزانن كەچێ چ كەس
مەردانە بۆ خودا نیە دەس هەڵگرێ لە هیچ


واتا: هەمووكەس دەزانێت دونیا هیچ و پوچە، كەچی كەسیش نیە مەردانە بۆ خوا دەست لەشتێ هەڵگرێ لەم دونیا هیچ و پوچە.

مەحوی

ساڤیا🌸

11 Nov, 20:40


ئـەمە كاتی خۆی نوسی بووم لە بەرامبەر دوو دێڕی مەحویدا بەو عەقڵە بچوكەمەوە لاسایی دوو دێڕیم كردۆتەوە بە وەرگێڕانەكەی🤦🏻‍♀️👀

ساڤیا🌸

11 Nov, 20:38


تۆ بینیوتە یار دیارنیە
هەر نەبونیشی لەبەر دڵانە
ئـەرێ كێ دیویەتی لە نەبوونی بێت
ئـەوەندە ساڵە هەر خۆشەویست بێت
بەڕاستی سەیرە یەك دەریا ئـاوبێت
لە یەك كانیاوێك دەربچێت.

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

11 Nov, 19:22


هەمان پرسیار لە ابن قیم الجوزیة دەكەن ئـەویش كتێبێك دەنوسێت بەناوی داء و دواء
خۆشبەختانە كراوە بەكوردیش نەخۆشی و چارەسەر یان دەردوو دەرمان.

ئـەگەر تۆ یەكێكی لەوانە پێشنیاری خوێندنەوەی ئـەو كتێبەت بۆ دەكەم.

ساڤیا🌸

11 Nov, 19:19


لە دوعاكانتان هەمووكات بڵێن خوایە برینی زامی دڵی ئـومەتەكەم ساڕێژبكە ئـەگەر نەخۆشە شیفای بدە ئـەگەر غەمبارە دڵخۆشی بكە ئـەگەر لەكێشەدایە بۆی چارەسەربكە.... ئـاخر هەرچی كەسی ئـەم ئـومەتەیە بە ئـازارێك گرفتارە.

ساڤیا🌸

11 Nov, 19:17


بەجۆرێك ئـازارەكان تێدەپەڕێنی وەك وابێت هەرگیز نەت چەشتبێت

ساڤیا🌸

11 Nov, 18:59


نامەكانی ئـەمشەووتان پڕبوو لەوشەی هیواو ئـازارو دڵخۆشی.

ساڤیا🌸

11 Nov, 15:50


بیكردنەوەی جوانی مرۆڤەكانی ناو ئـومەت...

ساڤیا🌸

11 Nov, 14:50


هەتا ئێستا ۲٠۲٤ چۆن تێدەپەڕێت؟

https://t.me/Savya12_bot

ساڤیا🌸

11 Nov, 13:27


ئـەگەر هەركەسێك لەزەتی شاراوەی بزانێت لە كارەكاندا كە بۆ خودایە بە مەقاش دەمار لە جەستەی دەربكەن تا بزانن كێیە زمانی هەڵناهێنێ بڵێ من فڵانم.....

ساڤیا🌸

11 Nov, 13:26


خەڵك واتێگەشتووە تەنها عاباو نیقابی كرد تەواوو ستره و هیچ كێشەیەكی تری نیە، با هەزاركەس بیناسن و با بزانن كچی فڵان چی كچێكە!!

ساڤیا🌸

11 Nov, 13:24


هەموو ئـەمانەی وا بە ٢ و ناو ٣ ناو نەبێت دەعوەناكەن حاڵتان چۆنە لەگەڵ دەعوە و شەیتان چۆن ناتانباتە بابی ڕیاو هەزار شتی ترەو؟؟

لەهەمووشی ناخۆشتر ئـافرەتانە بۆچی ئـافرەت لە ئـەكاونتەكانیەوە لە كەناڵەكانیانەوە باپیری باپیریشی بناسرێ كێیە!!!

ساڤیا🌸

11 Nov, 13:21


ناسراو بوون ئـەوەندە خۆشە كەوا بەجۆرێك ئـەتەوێت بناسرێت بزانن تۆ كێی و باوكت كێیە؟!!!

بۆچی خەڵك بزانێت تۆ كێیت تۆ كە لەم دونیادا ڕێبواڕێكی دە ڕێگەیەكی دەعوەت بە ڕێبواری بهێڵەوە وەك ڕێبوارێك كەهیچ كەس لێی ناپرسێت ئـەرێ بابە تۆ كێی.

ساڤیا🌸

11 Nov, 10:23


نە خۆت پەیوەست بكە بەكەسەوە نە ژیانی خۆت بۆ كەس دانێ نە لەڕەحمی خودا بێ ئـومێدبە نە ئـەوەندەش هیوای گەورەت هەبێت، بەڵكو تۆ هەمووكات جۆرێك بژی نە شیشەكە بسوتێت نەكەبابەكە...

خوا بەپێی هەوڵی تۆیە ئـێرە بەهەشت نیە دەستت كردەوە هەرچی بوو بێتە ناوی....

ساڤیا🌸

11 Nov, 10:20


بۆیە ژیرانە ئـەوەیە

كچێكت بەدڵە تەواوو بچۆ پێشەوە پارەت نیە ماڵت نیە هەرچیەكە بۆچی یەكەم شتێك ئـەڵێی نیمەو بەمن ناكرێت دەی تۆ پشت بەخودا ببەستەو بابەتەكە بۆ ژیانت یەكلای بكەرەوە تۆ 1000 شەوو بە خەیاڵی كچێكەوە بخەوی و هەزار شەوو چاوەڕێ بیت ببیت بەخاوەن خان و ماڵ و مەئـویس بیت لە ڕەحمی خودا، زۆر ئـاساییە بچۆ پێشەوە خاوەن دینارێك نیت مەبە بڵێ فڵانی كچی فڵان تۆم دەوێت و خاوەن 250 نیم ڕازی بوو خێر گەورە ڕازیش نەبوو بۆ 3 ساڵ چاوەڕیی خۆت و مرۆڤێكی تر لە چاوەڕوانی بهێڵیتەوە بڵێی بەس دوعاو دوای ئـەوەش خودا ویستی وابێت بۆیەك نەبن چی لەو هەموو ناڕەحەتیە دەكەی؟؟

ساڤیا🌸

11 Nov, 10:16


ئـەگەر تۆ ئـینسانێكی لەم حاڵەتەی پێویست ناكات دووساڵ بەدوعاو سوجدەبردن بەسەربەری وەرە بابەتەكە یەكلای بكەرەوە،بڕێك وا ئـەبرێتە مێشكیەوە ئـەڵێت خودا هەر دوعایەكی خستە دڵتەوە واتا پێت دەبەخشێت!! گریمان من بەدڵ ئـەمەوێت سبەی نەوەكەمان ئـیمام مەهدی بێت هەر لەبەرئـەوەی خودا خستوویەتیە دڵمەوە دانیشم دوعابكەم محمدی مەهدی لەمن و تۆ دەبێت؟؟؟

ساڤیا🌸

11 Nov, 10:13


كەواتە چیبكەین ئـێستا عاقڵانە لەبابەتەكە بڕوانین شتێك بكەین نە نەشیش بسوتێت نە كەباب؟؟

ساڤیا🌸

11 Nov, 10:11


هەمیشە ئـەوەندە شارەزابە لە علم لەنێوان دوو فەتوای جیاوازدا بتوانی خۆت ژیرانەتر مامەڵە لەگەڵ بابەتەكەدا بكەی وەكو ئـەم مەسەلانە بەتایبەت.

یانی هەڵەی ئـێمە ئـەوەیە فڵان فەتوای دا وتی وایە لە هەندێك مەسائـیل تەواوو دەڵێیت وایە خۆت گەڕانێكت بۆ نابێت خۆت ژیرانە دانانیشی لە بابەتەكەدا بڵێی لایەنی ڕاست بۆمن ئـەمەیانە هۆكاریش نەكرانەوەی مێشكە مەشغوڵ نەبوونی تۆیە بەعلم.

ساڤیا🌸

11 Nov, 10:07


ئـەرێ ئـێستا دوو كەسی گەنج چیبكەن لەنێوان دوو فەتوایی دوو لایەنی جیاوازدا؟؟؟

ساڤیا🌸

27 Oct, 20:22


وتیان تۆ چۆن گەشتی بە ئـێرە: وتم من چاوم لە دەست و كاری هیچ كەسێك نەبوو تەنها كارەكەی خۆم نەبێت، هەوڵم نەدەدا خۆم بخەمە سەر شێوەی كەس، وتیان دەی هەر ئـەوەی كە ئـێستا وەكو ئـەوان نیت ئـەوان ڕەخنەت لێ دەگرن: وتم دەی من بڵێم چی ئـەگەر وەك خەڵك بیت لاسایی كەرەوەی ئـەگەر وەك ئـەوانیش نەبیت تۆ هەڵەی!!

ئـیسە من بەقسەی ئـێوەبكەم ئـەبێت چۆنبم؟

ساڤیا🌸

27 Oct, 19:54


“ئـەرێ بینویتانە قەت دار گلەیی لەپایزبكات بڵێت لەداخی ئـەم وەرزە ئـەبێت هیچكات نەهێڵم گەڵایەكم لێ هەڵوەرێت؟ نا ناڵێت بەڵكو لێدەگەرێ تەواووی گەڵاكانی لێ بكاتەوە، بەڵام دواتر دەیسەلمێنی كەوا چەند گەڵاكانی لێ ببەن ئـەو هەر ئـەتوانێت گەشە بكاتەوە، ئـەی تۆ بەوەی ئـەیانەوێت پەڕوباڵت لێ بكەنەوە خۆت تەسلیم دەكەی؟؟ بۆ جوانتر بۆیان ناسەلمێنی بۆ جوانتر گەشەناكەی؟”

✍️ساڤیا
حەوشە تایبەتەكەی ماڵی پورم.

ساڤیا🌸

27 Oct, 15:20


ئـاواش پێشكەشتان...

ساڤیا🌸

27 Oct, 15:18


چیرۆكی ساڵێكی ئـێرەشمان هەڵگرتەوە

فیدۆكەش پێشكەش بە ئـێوە.
یادگاریەكانیش بۆ ئـێمە.

ساڤیا🌸

27 Oct, 09:47


سەلامەتی دڵ لە سەلامەتی بیكردنەوەدایە.
سەلامەتی جەستە لە پاراستنیدایە.

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

26 Oct, 21:34


من لێرە هەموو ئـامانجم دینەكەمە، خودا نیەتی دڵم پاك بكاتەوە لەهەر خەوش و گەردیەك كە هەبێت، من دەزانم ڕۆژانە كۆمەڵانێك ڕقیان لێمەو بڕێك دژایەتی و بڕێك و بڕێك.... بەڵام بڕێك ڕۆژانێك دەستخۆشیان دەكرد لێم ئـێستا دژت دەبێت، ڕۆژانێكی تر كەسانێك جنێویان ئـەداو ئـێستا ئـەڵێت گەردنم ئـازادبكە، هەموومان ئـەو فەرموودەمان پێگەشتووە “هەموو كردەوەیەك بەپێی نیەتە” من تێنەگەشتووم كەسانێك ئـاگایان لەنیەتی خۆیان نیەو دێن لەسەر كارو نیەتی خەڵكی ئـەڵێن.... ئـارام و ئـاسودەبن من ئـەگەر ئـەمەم بۆ دونیابێت چ زەرەێكم بۆ تۆ هەیە؟ ئـەگەر زەرەبێت بۆ قیامەتیشم چی زەرەرێكی بۆ قیامەتی تۆ هەیە؟؟ ئـەو ڕقەو حەسودیەیی دڵتان لابەرن چونكە ئـەوەی لەكۆتایی سزای لەسەر دەدرێت خۆت دەبیت .... سەقفی كتێبەكانتان بەرزمەكەنەوە بەڵكو سەقفی ئـەدەبەكەتان با بەرزبێت.

ئـێوەم خۆش دەوێت كە چەندە بەوشەكانتان هاوكارمن.

ساڤیا🌸

26 Oct, 20:43


https://t.me/rozhanay_savya12/53

👆👆
چەند پۆستێكم لەوێ بۆ داناون ئـەگەر ئـەتەوێت بزانی چۆن دەست بكەی بە طلبی علم خوێنەری ئـەو چەند بابەتە بە كە لەوێ بۆت دانراوە....

بۆ هەمووان

ساڤیا🌸

26 Oct, 20:35


ئـەمە بۆ هەمووتان

خەونی ناخۆش بۆ هیچ كەسێك مەگێڕنەوە.
پەیڕەوی ئـەو ڕێگەیەبكەن كە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دایناوە لەكاتی بینینی خەونی ناخۆش دوور دەبن لەهەموو خراپەیەك ئـینسان كە ئـەو ڕێنمایەی پێغەمبەری خودای جێبەجێ كرد ئـیتر ترسی نیە.

ساڤیا🌸

26 Oct, 20:30


دانە بەدانەتان كاتی تایبەت بۆ ئـەم كتێبە دانێنن بیخوێننەوە...

ساڤیا🌸

26 Oct, 20:30


كتێبێكم بۆدانان دوێنی شەوو گەر بیخوێننەوە دووردەبن لەمەسەلەی وابەستەبوون .

ساڤیا🌸

26 Oct, 20:27


بیرتانە جارێك تەسەسولێكم بۆدانان پێم وتن بەم تەسەسولە بڕۆن چاوەڕوان دەبم هەریەكەیەكتان ببنە قدوەیەك بۆ ئـەم دینە، ئـێستا دڵخۆشترم چونكە كەسانێك لەڕێگە هەڵەكەی علمیش هاتوونەتە سەر ئـەم ڕێگەیە.

ساڤیا🌸

26 Oct, 20:22


چەند دڵخۆشم كەوا ڕێگەی ڕاست بە موسڵمانانمان نیشان دەدەین كە ئـەسڵی ڕێگەكەیان پێ ئـاشنا دەكەین، ئـەگەر ڕێگەیەك لەسەری گەشتم بەم كاتە ئـاشنای دانە بەدانەتانی ئـەكەم، بۆچی سەركەوتنی خۆم بشارمەوە تەنها دانیشم وشك و برین دین بگەیەنم، ئـەی بۆ نەچمە ناو دڵەكانەوە بزانم ئـێستا من و تۆ پێویستمان بەچیە؟؟ ئـەی بۆ تۆ فێری ڕێگەكان نەكەم مەگەر دین هەر ئـەمەنیە بۆ من و تۆ؟؟

ساڤیا🌸

26 Oct, 19:53


دەرگای گفتوگۆبكەینەوە هەر شتێك دەڵێی بفەرموون

https://t.me/Savya12_bot

ساڤیا🌸

26 Oct, 18:54


“لە چاكێتی ئـینسان ئـەوەیە كە زوو زوو مەجالسی علمی بۆخۆی ڕێك بخات، زوو زوو دۆستە قیامەتیەكانی كۆبكاتەوە و بڵێ ئـەرێ شتێكتان بیستووە و ئـێمە پێی نەگەشتبێتین؟؟ لە هەر مەجلیسێكی
زیكربیت ئـیلا ئـیمان تێیدا گۆڕانكاری بەسەردێت، گەر ترسێك بێت لە سزایەكی خوداش.”

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

26 Oct, 15:04


سوپاسێکی زۆری صبر و تەحەمولی خۆم ئـەکەم کە بەرگەی هەندێك ڕووداو و هەندێك کەسی گرتووە .

ساڤیا🌸

25 Oct, 21:32


جوانترین نوسراو

میللەتێکین ئەمانەوێ
وەکو ئەوروپا بژین و
وەکو صەحابە بمرین..!

ساڤیا🌸

25 Oct, 21:30


ئـێمە ئـەو میلەتەین پیاو باشەكان بەرشەق دەدەیت نەزانەكانیش ناوماندا بووە بەپیاو، ئـەو میلەتەین نە ژیان ئـەزانین بكەین نە ئـەزانین بەڕاستی خوداش بپەرستین، ئـومەتێكین ئـەوەی دوورلەخوایەو شەوان لەنادیەكان دەبێت شەرەف لای گرنگترە لە پیاوێكی موسڵمان، گەنجێكە یاری بە دەیەها كچ دەكات ئـەیەوێت لەتاوانەكە دەرچێت بەناوی ئـەوەی نەیزانی لەكاتێك خەریكی فەرموودەش ئـەبێت، ئـەوەشی كە تەنها ٥ نوێژدەكات نایەوێت سەربەرزبكاتەوە چونكە ئـەڵێت خوشكم هەیە. پیاوێكی دوور لەدین ٢٥۰ ماڵی خەڵك ناخوات موسڵمانەكە لە بازاڕدا هەزار سوێند دەخوات لەسەر دینارێك.

ئـێمە خودانەبێت هیچ كەس سەرمان لێ دەرناكات.

ساڤیا🌸

25 Oct, 21:19


ئـێمە میلەتێكین لەكاتی خۆشیدا ناڕەحەتین و كێشە بۆخۆمان ئـەدۆزینەوە هەر پێدەكەنێت بەكەسێك لەناو جەنگدابێت و خۆی لە بیرنەكات. ئـەم بۆ هاوڕێ كوڕەكەی جواب نامەی نەداتەوە ئـەگری ئـەو وڵاتی وێران دەكەن هەر خۆی ون ناكات... ئـاخر ئـێمە بۆیە هەر لە ژیاندا وەستاوین ئـەمەیە حاڵمان.

ساڤیا🌸

25 Oct, 21:02


پەیامی شەوانە.. پەیامێك بۆ تۆ.

ئـەتەوێت ببیت بە دەوڵەمەندترین كەس؟؟

ساڤیا🌸

25 Oct, 20:20


ئـەمەش زۆر زۆر گرنگە بیخوێننەوە..

ساڤیا🌸

25 Oct, 20:15


ئـەم كتێبەش پێویستە كچەكان بەوردی بیخوێننەوە...

ساڤیا🌸

25 Oct, 20:12


5- دونیا وێران نابێت دوای هیچ كەسێك و مروڤ بیەوێت ئـەیەوێت باشترین ژیانیش بكات بۆخۆی، بۆچی تۆی كچێكی 20 ساڵ خۆت دەكەی بە كەسێك
لەژیان كە بیركردنەوەی كەسێكی 60 ساڵت هەبێت كە لە هەموو شتێك بێ ئـومێدبووە و تەنها چاوەڕوانی مردن بێت!! بۆ ئـاوا ئـیرادەتان لاوازە بۆ ئـاوا بۆ ڕووداوەكانی ژیان سەر دادەنەوێنن تا ئـاستی مردن!!

ساڤیا🌸

25 Oct, 20:08


4- تۆزێك چاوكراوەبە بۆ ژیانی خۆت ئـەرێ تۆ خۆتت لێ كەمە خۆت بخەیتە باری شتێك چاوەڕوانی تێدابێت یان حەرام، كە لەناو شتی وادابووی ئـەبێت چاوەڕێی هەموو ئـەنجامێك بكەی، باشە دینداری من و تۆ چی تێدا ئـەمێنێتەوە كە باوەڕمان بە قەزاو قەدەرنەبێت و گوێ بە حەرامیش نەدەین خاوەن ئـیرادەیەكی بەهێزیش نەبیت لە ڕووداوەكاندا!!

ساڤیا🌸

23 Oct, 21:22


تەبعەن لەگەڵ ڕاكێشانی زۆری پۆستی كەناڵی ترنیم بۆ نێو كەناڵ ئـیلا لەشتێك
نەبێت بەزەوری بزانم،، ئـەم پۆستە شتێكی بیرهێنامەوە ڕۆژێك نامەیەكم بۆ هاتبوو نوسرابوو ئـەم پۆستانەت بۆ سەرنج ڕاكێشانی خەڵكیە ئـەگەرنا خۆت ئـەوەنیت!!

زۆرجار وتوومە پۆستی كەناڵم نە بۆ ئـەوەیە پێم بڵێن كچی چاكە نە بۆ ئـەوەمە ناوبانگم هەبێت، بەردەوامیش خۆمم لەو پەڕی نهێنی هێشتۆتەوە بە هەركەسێك بزانێت كێم وتوومە بمپارێزە لەوەی باسم بكەی لای هیچ كەسێك بڵێێ كێم، نازناو ناوی من دراوە بەكەسانێكی تر من خراومەتە سەر بەرگی مرۆڤێكی تر، بەڵام هیچ ڕۆژێك ئـامادەنەبووم هێشتا بڵێم من كێم... باوەڕتان هەبێت ئـەتوانم بڵێم زۆرێك هەن مەمنون وشەیەكیش بڵێم لەگەڵیان بەڵام هێشتا ئـامادەنیم دینم و كەرامەتم بۆ هیچ كەسێك بڕوشێنم بەناوی حەزی قسەكردن.

ساڤیا🌸

23 Oct, 21:10


سوێن ئەخۆم هەرکەسێك چاتی حەرامی هەبێ تووشی ڕیاییش ئەبێ بەدەست خۆت نییە ئیللا ئەبێ تووش بی وە هۆکارەکەشی خۆتی بەتایبەت ئێستا و دیندارەکان، توخوا شەرم نییە پۆستێ بکەم بۆ ئەوەی فڵانە کچ یان کوڕ بیبینێ و ئەویش بڵێ بەخوا کچێ یان کوڕێ چاکە وردە وردە متابەعە کردن و ......تاکۆتایی

ئاممان زۆرکەم هەیە هاوسەرگیریان سەربگرێ لەڕێی چاتەوە نامحرەم بێ ئیتر نەك بڵێی خزممە یان چی و چییە گەر ڕاسەکەی بۆ حەزناکەی کەس بزانێ بەو چاتانە؟ کە خوا ئاگای لە هەموویەتی و لێپرسینەوەیشت لەسەری ئەکا

ساڤیا🌸

23 Oct, 20:25


“جاران كتێبەكانم یەك وشە لەسەر نەدەنوسی و دڵم نەدەهات نوكە قەڵەمێكیشی لەسەر بدەم و هەردوای خوێندنەوەی دەمبەخشی بەكەسێك سودی لێ ببینیایە، ئـێستا كتێبەكانم ئـەوكاتە ئـاسودەم زۆرترین فوائـیدم لەسەر پەڕەكانی نوسیبێت بەڵام نەك دڵم نایەت مسقاڵ بە مسقاڵ ئـاڵتون بكەن بەدیاری بۆم ناتوانم یەك كتێبم لە كتێبەكانم ببەخشم...”

✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

23 Oct, 19:41


“يَقُولُونَ مَا لَا يَفعَلونَ”
خەڵكانێك دێن شتانێك دەڵێن خۆیان نایكەن.

ئـەمە بەڵگەیە لەسەرئـەوەی حەرامە ئـینسان شتێك بڵێت و خۆی كاری پێ نەكات.

شرح ریاض الصالحین.

ساڤیا🌸

23 Oct, 19:33


شەوەگارە درێژەكان ماڵی علمە ماڵی بەسەركردنەوەی فەرموودەكانە كاتی چوونە حزووری ژیانێكی،چاوكردنە لێی.

نازانم پێت بڵێم چی تەنها ئـەم كتێبە بخوێنەو لەگەڵ هەناسەكانی بژی.

ساڤیا🌸

23 Oct, 17:04


حەزدەكەم شەوێك ئـەزموونێكی شتێكتان بۆ باسبكەم...

تا وانەیەك بێت بۆ ژیانی ئـێوەش

ساڤیا🌸

23 Oct, 17:03


مرۆڤ هەڵەدەكات یەكەمین هەڵەی ژیانم وانەیەكەبوو بۆ نەبوونی هیچ هەڵەیەكی تر.

ساڤیا🌸

23 Oct, 17:01


كەسێك هەبوو لەم كاروانەی ناسینی مرۆڤەكاندا لەناو ئـەو ناسینەماندا زۆر زۆر درۆی دەكرد، من هەمووكات پێم وابووە ئـەو ڕاستگۆترین بووە، تاخودا زۆرشتی نیشاندام وەك زلەیەك بوو لێم درا و خەبەری كردمەوە...

سوپاس خودایە كەوا منت هەمووكات دوور خستۆتەوە لەشتانێك كەمن خێرو شەڕی شتەكانم نەدەزانی.

ساڤیا🌸

23 Oct, 16:21


ئـەگەر تۆ خۆتت خۆش نەوێت...

ساڤیا🌸

23 Oct, 13:56


سوپاس بۆ خودا لە پایزدا فێری كردین مرۆڤە ڕزیوەكانی ژیانمان چەشنی گەڵا ڕزیوەكان بوەرێنین وگوڵە جوان و سەوزەكان بهێڵینەوە...

ئـێوارەیەكی پایز لەبەردەرگای ماڵێك هیچ گەڵایەك ناوەرێت

ساڤیا🌸

23 Oct, 07:55


تۆ چوزانی دارێك لەو پەڕی سەوزی و گەشەدا چی شتێك دەیگەیەنێ بە پلەی هەڵوەرین!!!

ساڤیا🌸

23 Oct, 07:50


پێویستە فێرببیت داوای لێبوردن لە خۆشت بکەیت کاتێك شتێک قبوڵ دەکەیت کە شایستەت نییە کاتێک قورساییەك دەخەیتە سەر ژیانت کەلە توانای خۆت بەدەرە.

هەموومان داوای لێبوردنێك بەخۆمان قەرزارین.

ساڤیا🌸

22 Oct, 21:59


ئـیمانی ئـەوێت نەخۆش بیت وەك پێغەمبەر ئـەیوب بیت و بەرگەبگری، بوهتانت بۆ بكەن و عائـیشە ئـاسابیت، ئـازیزێكت لێ ببەن و پێغەمبەر یەعقوب بیت هەمووان ڕووی لێ بكەن و ئـەویش بڵێت من گلەیی و گازندەی خۆم هەر لای خودا دەكەم.

ئـەی ئـیمانی ئـێمە...!!
✍️ساڤیا

ساڤیا🌸

22 Oct, 21:51


بڕێكات نەك نێوان دووكەس بەڵكو تەواووی شارێك بێدەنگە، تەنها دەتوانیت گوێت لە ڕۆشتنەكانیان بێت هەریەكەو بۆ ئـامانجێك و شتێك، تۆ نازانی چی لەدڵی هەموویان هەیە بەڵام دەزانی شتێك هەیە هەمووانی گیرۆدەكردەوەو لای هەریەكەوشتێكە پێی وایە ئـەوەی بیری ئـەباتەوە مردنە.

دیمەنێكی شەوانی شار
✍️ساڤیا

1,063

subscribers

2,128

photos

390

videos