ئاراستەیان بکات بە کردنە قدوە و پێشەنگی کەسانی ناو (صراط الذین أنعمت علیهم).
کە بریتین لە (پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاکان).
ئەوە سەرەتای ئیصلاح و چاکسازیە،
دروستکردنی قدوەی دروست بۆ تاکەکان کە چاکترین بەندەکانی خودان.
هەوڵدە با زۆرترین بینین و بیستن و خوێندنەوەی ڕۆژانەیان لەسەر کەسانی (أنعمت علیهم) بێت، چونکە زۆرینەی کاتیان لەدیار کێ بن، بێ ئەوەی هەست پێبکەن ناڕاستەوخۆ هەوڵی لاساییان دەکەنەوە و دەبێتە قدوەی چاک بۆیان.
خۆ گەر تۆ قدوەیان بۆ دروستنەکەی، دوژمنان قدوەی خراپیان بۆ دروست دەکەن بە زۆر خستنە پێش چاوی نمونە فاشیل و بێسوودەکان لە هەموو هۆکارە بەردەستەکانی پێیان دەکرێت.
بزانە زۆرترین تێڕامانی ڕۆژانەیان بۆ کێیە،
بێت دەڵێم ئەو کەسە تا چەند پەروەردە بووە.
+ زۆرترین تێڕامان و بینین و بیستن=بوونە قدوە بتەوێ یان نا.