سەکینەت 💚 @sakinat7 Channel on Telegram

سەکینەت 💚

@sakinat7


اللّهمّ إستَعملنا ولاتَستبدلنا، واجعَلنا سببَاً لنُصرةِ الدّين


بۆ پەیوەندی کردن بە ئێمە 👇

t.me/Sakinat7bot

سەکینەت 💚 (Kurdish)

سەکینەت 💚 یەکەمین کەناڵێکە لە تێلێگرام بۆ پەرەپێدانی ئاوای دینی. ئەم کەناڵە بۆ هەموو ئەوانەی کە دیاری دەکەن کە دڵیان بەرزی پێ بکەن و بە شێوەیەکی زۆر سەرنج بەدەست ببێن. لەم کەناڵەدا زانیاری و پەیامەکانی گوێڕانی دینی و زۆر باشیان هەیە. سەکینەت 💚 زانیاری زۆر بەبێ دەگرێت و ئازیزان بەوبەستیارییە و پەیوەندیەکانی تایبەتی بپارێزن. بۆ زیاتر زانیاری و بەرزی گوێڕانی دینی، ببینەوە و پەیوەندی بکە بە https://t.me/Sakinat7bot

سەکینەت 💚

27 Jan, 18:01


ڕازیبوون و تەسلیمبوون و بە خوا سپاردن، چارەی هەموو قەلەقی و ترس و خەمێکە!


﴿ ‏وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ ﴾

سەکینەت 💚

27 Jan, 16:16


ئەم دکتۆرە بەڕێز و پڕ عیلمە، زانیارییەکانی ئەونە زۆرن ماشاء الله، سەرەیان گرتووە و پەلە ئەکەن تا هەریەکەیان زووتر لە زاری بێنە دەرەوە!

ماشاء الله، خوای گەورە بەرەکەت بخاتە تەمەن و عیلمییانەوە

لە هەر جێیەک هەر شتێکی د. عیمادتان کەوتە پێش چاو و گوێ بەسەریا تێمەپەڕن ئیللا گوێی لێ بگرن و خۆتانی لێ بێبەش مەکەن.

سەکینەت 💚

27 Jan, 16:16


https://youtu.be/aFOvYqc5Mx8?si=Q1DnJVOPEk3CULzU

سەکینەت 💚

27 Jan, 15:56


جا پاراستنی چاو و کۆنترۆڵکردنیشی، سەبەبێکی سەرەکییە لەوەی پارێزراو بیت لە خۆ بەراوردکردن و بە کەم تەماشاکردنی ئەو هەموو نیعمەتەی خوا پێی بەخشیووی

سەکینەت 💚

27 Jan, 15:28


چاوێک گەر بخەینە سەر هەبوو و نیعمەت و پێبەخشراوەکانی خۆمان، ئەو کات دەرەکەوێ بۆمان گەر زیاتر نەبن کەمتر نین لە هیی ئەوانەی هەموو کات چاومان لەسەریانە و حەسوودییان پێ ئەبەیت و ئاواتی ئەوانە ئەخوازین کە بەوان بەخشراوە.

تەنیا بابەتەکە ئەوەیە تۆ ئەوەت پێ بەخشراوە کە پێویستتە + زۆرێکیشیان نابینیت و بە نیعمەتیان نازانیت، لە کاتێکا ئـاواتی چەنەها کەسن، نەک ئەوەی بە کورتبینی و عیلمی کەمی خۆتەوە حەزت لێیەتی و واش ئەزانی پێویستتە ...!

لە هیچ شتێک بێبەش نەکراوی، ئیللا ئەوە نەبێ پارێزراو بوویت لە شەڕەکەی!

سەکینەت 💚

27 Jan, 13:44


{أَشِدَّآءُ عَلَى ٱلۡكُفَّارِ رُحَمَآءُ بَيۡنَهُمۡۖ}

سەکینەت 💚

27 Jan, 10:06


جەژنە لە غەززە

سەکینەت 💚

26 Jan, 20:31


بێنۆ، کۆ ببنۆ، شێخمان قسەی گرنگ و نەسیحەتی هەیە بۆمان

سەکینەت 💚

26 Jan, 19:43


اللهم بلغنا رمضان ...

سەکینەت 💚

26 Jan, 18:15


ڕاستییەکەی من خۆم لەگەڵ وێنە و ڤیدیۆگرتنیان و دانانەوەی نیم، بەڵام تا ئێوە بەرهەمی دوونیایی بەخشینەکانتان ببیننەوە ناچار کە داینێم ...

سەکینەت 💚

26 Jan, 18:13


بەشی یەکەمی هەڵمەتەکە:


بە بەشداری هەر سێ کەناڵی (نوری دیدەم ، سەکینەت، الفرقان)

🔻دابەشکردنی پارەی نەقد بەسەر شەش خێزان، هەر زەرفێک 200 شیکل...


#دینداری_هەڵوێستە

سەکینەت 💚

26 Jan, 13:51


خوا خۆی بەڵێنی پاراستن و سەرخستنی دینەکەی داوە، ئەوەی بۆ ئێمە ماوەتەوە ئەوەیە کە بڕیار بدەین ئایا بەشێکمان هەبێ لەو پاراستن و سەرخستنە، یانیش نا ....

سەکینەت 💚

26 Jan, 10:47


واز لە شوکر مەهێنە، بێبەش ئەبیت لە زیادە!

{لَئِن شَكَرۡتُمۡ لَأَزِيدَنَّكُمۡۖ}

سەکینەت 💚

26 Jan, 09:28


هەموو تەکەبوورەت لە چییە بەسەر ئەو هەموو گوناهەوە، لە کاتێکا بەرگەی گەرمیی کوپێک چایی ناگریت ...!!!

چی دەربارەی ئاگری جەهەننەم؟!!

سەکینەت 💚

26 Jan, 07:47


‏﴿وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعْجِزَهُ مِن شَيْءٍ﴾

سەکینەت 💚

26 Jan, 07:39


بێئوومێدت ئەکا لەو ئەسبابانەی کەلێی دڵنیا بووی
تا ئەندازەی یەقینەکەت بە خۆی تاقی بکاتەوە ...!

سەکینەت 💚

25 Jan, 21:34


گەر لە سجنا نیت، لە ئیمانەکەت بترسە ...!

«الدنیا سجن المٶمن»

سەکینەت 💚

25 Jan, 21:28


لە کۆتایی ڕۆژەکەت دە دەقەیەکیش نادەیت بە وەستان لەبەردەم خوا، بۆ سێ ڕکعاتی وتر ...؟!

سەکینەت 💚

25 Jan, 19:05


دنیاش سەراسەر دەرد و ئازارە
لەزەتی ببێ لە جاران جارە
ما تشتهیە الانفس ڕاستە
بەڵام بۆ بەهەشت نەک ئەم دیارە

م. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس

سەکینەت 💚

25 Jan, 17:10


موڕاجەعە نەکەیتۆ لە مێشکت نامێنێتۆ و ئەڕوا😁


جا ئا لەم پۆستەیانۆ موڕاجەعەیەکی پۆستەکانی ئەمڕۆ بکەنۆ با جوان زەبت بێ، ئەم ڕۆژانە ڕۆژی خوان، با حەقی تەواویان پێ بدەین لە دڵخۆشی ....

سەکینەت 💚

28 Dec, 17:34


بە نموونەگەلێکی وەکوو سارووت ئوممەت سەر ئەکەوێ ....

فیردەوس جێگات بێ یا رەبی ...

سەکینەت 💚

28 Dec, 12:51


چاوەڕێی بابەتەکەیشین کە لە کۆڕبەندی ئاستانە پێشکەشیان کرد ...

سەکینەت 💚

28 Dec, 12:50


لە هەر کوێ ناوی کاک دکتۆرتان پێش چاو کەوت، بەڕاکردن بچن و بەدیارییەوە دانیشن و گوێی لێ بگرن ....

https://youtu.be/i1_dNiVvDGA?si=2VC07coS_gWKfw4l

سەکینەت 💚

28 Dec, 12:04


ئەگەر ویستت دەست بەسەر کەسێکدا بگریت
وای لێ بکە پشتت پێ ببەستێت ...!


https://youtu.be/KsQC65CRixA?si=Se9g80pw84cJ-Jof

سەکینەت 💚

28 Dec, 10:35


خۆ گەر دەسەڵاتم هەبووایە فەرزم ئەکرد لەسەر هەر کەسێ کە ئەڵێ موسڵمانم، دانیشێت و گوێ لەم ئیماندارە ڕاستەقینەیە بگرێ و لە مانای ڕاستەقینەی ئیمانداری و صبر و خۆڕاگری و حوسنی زەن و هیممەت بەرزی و کۆڵنەدان و دەستگرتن بە مەبدەء و عەقیدەوە و....تاد تێبگات


https://youtu.be/Ej6VK9lXOBc?si=Nq6iIofC_ghbO2hz

سەکینەت 💚

27 Dec, 20:28


بارانە و دوعا قبووڵە

بەس خواش خۆی ئەزانێ ئێسە و ئەو خوشک و برانەمان لە غەززە لە چ ناڕەحەتییەکان لەو خێمە سارد و سڕانە

مناڵەکانیان مناڵەکااان💔

دوعایان بۆ بکەن، خۆ ئەوە کەمترینە شتێکە کە لە دەسەڵاتمانا هەیە ....

سەکینەت 💚

27 Dec, 19:26


ڕوودانی گۆڕانکاری لە ژیانی تۆ ، جا لە هەر لایەن و بوارێکەوە بێت

هیچ پەیوەندی بە سەری ساڵەوە نییە

بەڵکو پەیوەندی بە سەری تۆوە هەیە ....

سەکینەت 💚

27 Dec, 17:08


قەوسێکی بچووک لەو نێوانە

ئێمە سێ جۆر لە ئافرەتی کوردی دەرکەوتومان هەیە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان:

جۆری یەکەم:
زۆۆۆۆۆرینەی ئافرەتە کوردە دەرکەوتووەکان لەم جۆرەن، کە بەشدارن لە ڕەواجدان بە پووچێتی و هەموو ئەوەی ئەیکەن نیشاندانی ژیانی تایبەتی خۆیان و ڕیکلام و پارە پەیا کردنە لەسەر حسابی بینەرەکانیان. کە ئەمە دیارە بە هیچ شێوەیەک نابێت بینەریان بیت و بە لایک و کۆمێنت و شەیر و بینەربوونت بەشدار بیت لە گەورەکردن و بەردەوامبوونیان و هاوبەشی تاوانەکەیان بیت.


جۆری دووەم:
ئەم جۆرەیان کەمترن، شێوازەکەشیان لە شێوازی یەکەمەوە نزیکە، بەڵام بە کەمێک جیاوازی، ئەویش بەو شێوەیەیە کە شتێکی سوودبەخش پێشکەش ئەکات و بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیامدار و ئامانجدارە و سوودێکی دینی و دونیایی هەیە، ئەمما لەو نێوانە وێنەی خۆی پۆست ئەکات، وێنەی ناو ماڵەکەی، هاوسەرەکەی، گەشتەکانی، چوونەدەرەوەکانی، بە عام شتە تایبەتەکانی پۆست ئەکات، کە ئەویش هەر ڕەواجدانە بە پووچێتی گەر سوودێکی کەمیشی هەبێت.

بۆ ئەم جۆرەیان گەر بەدیلێک هەبوو بۆ ئەو سوودەی کە ئەو پێشکەشی ئەکرد - کە بە دڵنیایی بەدیلی زۆۆۆر چاکتر هەیە- ئەوە ئەویش وەک جۆری یەکەم نە بینەری بە، نە بە هیچ جۆرێک لە جۆرەکانی پشتگیری، پشتگیری بکە( لایک، کۆمێنت، بینەر بوون ....تاد).

جۆری سێیەم:
ئەم جۆرەیان کەمترینە بە داخەوە، کە ئەویش‌ ئەو ئافرەتە سەربەرزە خاوەن پەیام و ئامانجدارانەن کە بەو شێوازەی خوای گەورە داوای لێکردوون بوونیان هەیە لە مەیدانەکە، ئەکاونتی بە ناوی خۆیەوە نییە، وێنەی خۆی لەسەر پڕۆفایل نییە، مۆسیقا بەکار ناهێنێ، خۆی و ژیانی تایبەتی نمایش ناکات، بۆ لایک و کۆمێنت و ڤیوو و ڕیکلام کار ناکات و ..... تاد.

بۆ ئـەم جۆرەیان ئەرککککە لەسەرت کە هەم بینەری بیت، هەم لایکی بکەیت، هەم کۆمێنتی زۆۆۆری بۆ بنووسیت، هەم هەتتا ئەتوانیت ئەکاونتەکەی بناسێنیت و گەورەی بکەیت.

خوای گەورە جۆری یەکەم و دووەم هیدایەت بدات و جۆری سێیەمیش جێگیر و زیاتر بکات ....

سەکینەت 💚

27 Dec, 12:19


وەختی دووعاکردن، مەیدانی ئیختیباری ڕاستییەتی خۆشەویستییە ....

سەکینەت 💚

27 Dec, 10:21


وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا

سەکینەت 💚

24 Dec, 11:32


لەوانەیە بۆ زۆر شت درەنگ بێت
ئەمما هیچ کاتێک درەنگ نییە بۆ چاککردنی خۆت و، گۆڕینی خۆت بۆ باشترین نووسخە ...!

سەکینەت 💚

23 Dec, 11:55


https://youtu.be/qpGSgioMgss?si=d9gwwxih843pmua5

سەکینەت 💚

08 Dec, 14:57


فَتح السّجون لوحده فَتح!

سەکینەت 💚

08 Dec, 14:33


ترس لە داهاتوو، و لە تەحەددی ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی سوری و زامنکردنی دەوڵەتێکی یەکپارچە و بەهێز: لەجێی خۆیەتی.
بەڵام لانی کەم ئەمڕۆ کاتی نییە. مرۆڤی عاقڵ کات دەداتە هەر شتێک بە ئەندازەی شیاوی خۆی، نە لە خۆشیدا نقوم دەبێ، نە چێژ و خۆشی خەڵکیش تێک دەدات.

سەکینەت 💚

08 Dec, 12:50


دیمەنی گەڕانەوەی خاوەن خاک، بۆ خاک و ماڵیان ...

الحمدلله

سەکینەت 💚

08 Dec, 12:20


..

سەکینەت 💚

08 Dec, 11:20


الناس في غزة فرحانة لأهل سوريا كتييير، اه والله فرحانة !!

سەکینەت 💚

08 Dec, 10:53


هلكَ الأسد
وبقي البلَد
واللّٰه أكبر للأبد

سەکینەت 💚

08 Dec, 10:37


زۆۆر دەمێ بوو چاوەڕێ بووم ...

سەکینەت 💚

04 Dec, 17:45


ناوالله غەززەی خۆشەویست لەبیرمان نەکردوویت، خۆ گەر چاوێکمان لە خۆشیا بگریی بۆ شام، ئەوە چاوەکەی دیکەمان لەبەر ئازاری و ناڕەحەتیی ئێوە تک تک فرمێسک ئەڕژێ..


دەی تۆ لە هیچ جێیەک بیستووتە و بینیوتە کەسێک جیاوازی لە نێوان چاوەکانیا بکات؟!

سەکینەت 💚

04 Dec, 13:02


چ موژدە بووی
لە عومری کەمی ئێمەدا لەدایک بووی ...

سەکینەت 💚

01 Dec, 12:38


گوێ لەم بابەتە زۆۆۆر گرنگە بگرن
بە دوایشیا کە چوونە پێشانگا لە ئاستانە کتێبی «ئیسلام و خۆرئاوا، پیلانە گەورەکە» بکڕن


https://youtu.be/b-jMNcTFHKQ?si=sx8_GeuJr_uuOX2U

سەکینەت 💚

29 Nov, 17:08


👋👋

سەکینەت 💚

29 Nov, 17:08


ئەو کەسەی ناتوانێت و چەکی هەڵنەگرتووە بۆ سەرخستنی ستەملێکراوان، ئەوا با ئەو کەسە چەکی دەستی دوعا و پاڕانەوە بێت بۆیان، لە ئەسەرێکدا هاتووە: «چەکی بڕوادار دوعا و پاڕانەوەیە»

لە فەرموودەشدا هاتووە: «ٲعجز الناس من عجز عن الدعاء»، واتە: بێتواناترین مرۆڤ ئەو مرۆڤەیە بێتوانا بێت لە ئاست پاڕانەوە.

ئەمڕۆ ئەوان لە تەنگانەیەکی زۆردان.

الشیخ الطریفی
خوای گەورە ئازادی بکات

سەکینەت 💚

29 Nov, 17:02


دەجال گەورەترین فیتنەیە بۆ سەر زەوی، شوێنی تیاچوونی لە شامە، جا ئەگەر ئەمە سەرەنجامی دەجال بێت، ئەی ئەبێت سەرەنجامی دەجالۆچکەکان چۆن بێت!

لە سەحیحدا هاتووە: «دەجال لە پشت ئوحودەوە ئەوەستێت، پاشان فریشتەکان ڕووی وەرئەگێڕن بەرەو شام و هەر لەوشێدا تیا ئەچێت»

الشیخ الطریفي
خوای گەورە ئازادی بکات

سەکینەت 💚

29 Nov, 16:53


ئەم ڕۆژانە هیییچ بێ ئاگا مەبن لەو ڕووداوانەی ڕوو ئەدەن، وە من بە هۆی نەبوونی کات و کەمیی زانیاریی خۆشم ناتوانم وەکو پێویست هەواڵ و ڕووداوەکان دابنێم، جا بچنە ئێرە لەوێوە ئاگاداری ڕووداوەکان بن و دڵخۆش بن و داوای زیاتریش لە خوا بکەن


https://t.me/TOFAN_7OCT

سەکینەت 💚

29 Nov, 16:50


- لە سەڵاحەددینی ئەیوبییەوە دەگێڕنەوە و دەڵێت:
“ هەرگیز بۆ فەتحکردنی هیچ قەڵایەک بەوێنەی ڕزگارکردنی قەڵای حەلەب دڵخۆشنەبوومە، کە حەلەب ڕزگاربکرێت بە پشتیوانی خودا شامیش ڕزگاردەکرێت! “
- لە ئەسەدەدین شێرکۆوە دەگێڕنەوە و دەڵێت:
“ خاوەندارێتی شام لەڕێی حەلەبەوە دێتەدی، هەروەها ئەوەی ببێتە خاوەنی حەلەب ئەوا بەسەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا باڵادەست دەبێت. “

‌ #ردع_العدوان
#طريق_الى_بيت_المقدس

سەکینەت 💚

29 Nov, 16:40


ئەو کەسەی بینەری ئازار و کۆمەڵکوژییەکانی ساڵانی پێشوو بووە و لە دڵ و زاکیرەیدا چەسپیووە، هەر ئەوە کە بە حەق ئەمڕۆ دڵخۆشە بە فەتحکردنی باکووری سووریا ...

وە هەرچەندە ئینسان زیاتر زانیاری و موتابەعە و تێگەشتنی هەبێت بەوەی ڕوویداوە و ڕوو ئەدات لە ساڵانی ڕابردوودا و، بیروبۆچوونی حیزبی و عەقەدی خراپ ڕێگری لێ نەکربێت، ئەوە بە دڵێکی موتمەئینەوە پشتگیریی تەواوی ئەم فتوحاتە گەورەیەیە، کە داوا لە خوای گەورە ئەکەین بەردەوامی پێ بدات.

وە من دڵتەنگم بەوەی کەسانێک ئەو دڵخۆشییەی ئەم ڕۆژە گەورەیەیان لەکیس چوبێت بە هۆی ناڕوونی دیدگایانەوە یانیش بە هۆی گومانی ئەوەی کە فیکری سیاسی ناڕوون و پیلانگێڕی شاراوە و ئەجێندای ڕۆژئاوایی و ڕۆژهەڵاتی لە پشتە، وەک ئەوەی دوژمن ئیددیعای ئەکات، وە ڕەنگە ئەوەشی بە هۆی نەبوونی زانیاریی بێت بە حاڵە ڕاستەقینەکە!

سوپاس بۆ خوای گەورە بۆ فەتح و سەرکەوتنیی

گومان لەوەدا نییە ئەوەی لە داهاتوو ڕوو ئەدات تەحەددیاتی قورس و بە ئازاری تێدایە، بەڵام ئێمە دڵخۆش و بە ئوومێدین، خوایش تاکە پشتیوان و سەرخەر و یارمەتیدەرە ..

وە لە خوا داوای نصر و ڕزگاربوون و عیززەت ئەکەین بۆ خوشک و براکانمان لە غەززە و سوودان، وەک چۆن لە سووریا پێی نیشان داین ...

شیخنا احمد السید

سەکینەت 💚

29 Nov, 16:03


ئەوەی ئەمڕۆ ڕوو ئەدات لە فەتحکردنی باکووری سووریا و گەڕانەوە بۆ حەق و یەکبوون و کۆمەڵکاریی و یەکدەستی و، وازهێنان و وەلانانی نیزاعە ناوخۆییەکان، ڕاستییەتی ئەو یاسایە جێگیر ئەکات کە ئیبن تەیمییە رحمه الله فەرموویەتی:

"هەرکات ئوممەت جیهادی کرد دژی دوژمنەکانی، خوا دڵیان یەک ئەخات، هەرکاتیش وازیان لە جیهاد هێنا بە یەکترییەوە سەرقاڵیان ئەکات"

ئەمەش یاسایەکی گشتگیرە بۆ چاکسازان لە مەجالە جیاوازەکانی چاکسازیدا، بەوەی هەرکەی ڕوویان کردە قەزییە گەورەکان و پێوەی سەرقاڵ بوون و، ئەولەوییاتەکانیان ڕێک خست و ڕووبەڕووی فەسادی گەورە بوونەوە، خوا دڵەکانیان یەک دەخات و بەرەکەتیش ئەخاتە جوهد و کاریانەوە، هەرکاتیش وازیان لەوە هێنا و دوور کەوتنەوە لە واجباتە گەورەکان و سەرقاڵ بوون بە کارە بچووکەکانەوە ئەو کاتە ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوانیان دروست ئەبێت و تەشەنە ئەسێنێت ....

شیخنا احمد السید

سەکینەت 💚

29 Nov, 14:00


گەوهەررر

خۆشتان لە خوێندنەوەی ئەم کتێبە ناوازەیەی شێخمان بێبەش مەکەن...

سەکینەت 💚

29 Nov, 13:57


بەمە ئەڵێن، هەواڵی خۆش و ناخۆش لە یەک کاتا💔

خوا بە نسیبی ئێمەشی بکا

سەکینەت 💚

29 Nov, 13:57


بەپێی نوێترین هەواڵ، ئەڵێن ئەو تۆزەشی نەماوە لە تەواوبوون نزیکە، کێ دەستی نەخستووە با بەزوویی فریای کەوێت، ئەبێت باسی خواناسی لە زیندانەوە چۆن نووسرابێت! ما شاء اللە.

سەکینەت 💚

28 Nov, 10:01


تۆ بێدەنگ بیت ئەی کێ بدوێ؟
تۆ ھەڵوەرێی ئەی چی بڕوێ؟
لە ناو ئەم گەلە گورگەدا شوان چۆن ئەنوێ؟

سەکینەت 💚

28 Nov, 08:04


وە من خۆشم نازانم کە بۆچی هەر کات لێرە بێدەنگی هەڵەبژێرم، لە خانمان ئەکەومەوە قسەکردن ...!!

لێرەم من، بەڵام ئەوێ تەنیا بۆ خوشکانە ...
https://t.me/xanmanisakinat77

سەکینەت 💚

27 Nov, 20:32


فیکرت زیندانی ناکرێ ...

سەکینەت 💚

16 Nov, 19:33


هێزو چێژی شیعر وا له‌ مانای شاراوه‌یدا، له‌ به‌رفراوانی خه‌یاڵییدا، له‌ سیفه‌تی لێكچووانیدا. ئه‌مه‌ گیانی شیعره‌كه‌یه‌، كێش و سه‌رواو ریزبه‌ندیی ووشه‌و رسته‌به‌ندییه‌كه‌ی په‌یكه‌ری ئێسك و باقی كۆئه‌ندامه‌كانی ترن.. ئه‌ویان خۆراكه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌و ئه‌مانی تر به‌هاراته‌كه‌ی. بۆیه‌ حه‌زم ده‌كرد له‌م شیعره‌ گه‌رِێم و راڤه‌ی نه‌كه‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌یدا ده‌یان كه‌س په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردمه‌وه‌و زۆریان ده‌پرسی كه‌ مه‌به‌ستم كێیه‌ وا سۆزی فیراقیم هاتۆته‌وه‌ دڵ؟! به‌رِێزێكیان ووتی: وام زانیووه‌ بۆ خێزانه‌كه‌تت نوسیووه‌، كه‌ شایانێتی!! ووتم: جا خۆ ئێستا له‌ هه‌موو كه‌س له‌و نزیكترم!!..
عه‌زیزان .. ئه‌مه‌ سۆزێكی ده‌روێشانه‌ی ترمه‌ بۆ خیلافه‌ته‌ كه‌ناردراوه‌كه‌ی ئیسلام. نابینن شێوازی دارِشتنیشی له‌ شیعره‌ دوورودرێژه‌كه‌ی (سۆزێك بۆ خیلافه‌ت) ده‌چێت؟! دێرِی كۆتاییدا وه‌ڵامی هه‌مووتانی داوه‌ته‌وه‌؟!
وا به‌ كورتی راڤه‌یه‌كی ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ستتان، به‌و هیوایه‌ی ماوه‌یه‌ك ـ با كه‌مێكیش بێت ـ ئێوه‌ش گوێبیستی ناڵه‌ی كپ و ئاهونزووله‌ی ئه‌و سۆزه‌م بن كه‌ خۆمی هه‌زاران جار هه‌ژاندووه‌و له‌ كاتی نووسینیی ئه‌م شیعره‌كه‌شدا زۆری گریاندووم..
وێنه‌كه‌: من ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئێمه‌ ئوممه‌ته‌كه‌مانن و ئازیزه‌كه‌ش خیلافه‌تی ئیسلامییه‌..
دوای په‌شیمانی و بێكه‌س كه‌وتنم.. په‌شیمانم له‌ جێهێشتنی، په‌شیمانم له‌ وازلێهێنانی، په‌شیمانم له‌ به‌رگریی لێنه‌كردنی.. كه‌ ئه‌و هه‌موو موسوڵمانه‌ زۆره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بێ به‌رگریی كردنێك كه‌ شایانی ئه‌و خیلافه‌ته‌ بێت، له‌ رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی ئیستیعماری رۆژئاوایی كۆڵیان داو جیهاده‌كه‌یان واز لێهێنا.. بۆیه‌ به‌ حه‌سره‌ته‌وه‌ ده‌ڵێم:

ئازیزه‌كه‌م
ده‌بوو وه‌ك وه‌لی دێوانه‌
وه‌كو فه‌رهاد
وه‌كو مه‌جنوون
بێ چه‌ندو چوون
به‌ پێی په‌تی .. به‌ سه‌ری رووت
وێڵ بم له‌ دووت..
جوامێرانه‌
به‌ری هێرشی دژ بگرم
له‌ ئامێزت ستار بگرم
به‌رامبه‌رت هه‌ڵتروشكێم
بۆ ساتێكیش چاو لێك نه‌نێم
له‌ سه‌یری رووت..

ئینجا من كه‌ وه‌كو كورِێكی سپڵه‌و لاسار، وه‌كو هه‌رزه‌كارێكی نامه‌سئوول، كه‌ هه‌ر له‌ خه‌می چێژی جه‌سته‌یی خۆیدایه‌و به‌ها پرِ ماناكانی دیدو رێی دین و خیلافه‌ته‌كه‌ واز لێ ده‌هێنێت، وه‌كو كه‌ رۆڵه‌یه‌كی بێ وه‌فاو یاخی بۆ له‌زه‌تێكی حه‌رامی شه‌یتانی واز له‌ دایكی دڵسۆزی دێنێ و ئه‌وو خێزان و ماڵ جێ ده‌هێڵێت! منیش (نموونه‌یه‌و مه‌به‌ست له‌و نه‌وه‌یه‌ی سه‌رده‌مانی ئیستیعماره‌ كه‌ پێیان سه‌رسامبوون و كه‌وتنه‌ دوایان) بۆ هێنان و چه‌سپاندنی سیستمێكی رۆژئاوایی ته‌زویر كه‌ ئیستیعمار ناوی ئه‌ویشی وه‌كو ئه‌سڵه‌كه‌ی لای خۆیان ناو نابوو (دیموكراسی و مه‌ده‌نیی).. ئاوا ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئوممه‌تی ئێمه‌ی پێ فریوو داو وای لێ كردن ئه‌و دایكه‌ی خۆیان (كه‌ خیلافه‌ته‌كه‌یه‌) و باوه‌شی پرِ سۆزو عیززه‌تی ئه‌و واز لێبهێنن كه‌ ره‌نجی ته‌مه‌نی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خوا ێلى الله علیه وسلم و خوێنی یاوه‌ران و تابعین و مێژووی ئه‌م ئوممه‌ته‌ بنیاتیانابوو.. وا ئێستاش ئه‌م نه‌وه‌ فریودراوه‌ نه‌فامانه‌ شوێن تراوێلكه‌ (سه‌راب)ێك ده‌كه‌ون كه‌ دیدی شارستانێتی رۆژئاوایه‌. هه‌روه‌كو كه‌ سۆزانیانه‌ له‌شفرۆشه‌كانیان گه‌نجه‌ هه‌رزه‌ یاخییبووه‌كانمان به‌ چێژی به‌رچاو بۆ خۆیان بانگهێشت ده‌كه‌ن و رایانده‌كێشن.. ئیدی چۆن ئه‌و گه‌نجه‌ موراهیقه‌ به‌ره‌ڵایانه‌مان لێیانه‌وه‌ تووشی ئایدز ده‌بن! ئه‌و بیرمه‌ندو سیاسه‌تمه‌رانه‌ش كه‌ شوێن دیدو رێی رۆژئاوا كه‌وتوون، سه‌رگه‌ردان بوون و ئه‌وه‌تا بۆ پاسكاریی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان وه‌كو ئاژه‌ڵ به‌كاریان ده‌هێنن و له‌ ناو میلله‌ته‌كانیشیاندا سووك بوون.. بۆیه‌ ووتوومه‌:

ئازیزه‌كه‌م
من وه‌ك مه‌ستی فوولی شه‌راب
وه‌ك هه‌رزه‌بیر
له‌ دووی به‌دیلێكی سه‌راب..
وه‌ك جوتیاری خه‌رمان سووتاو
وه‌كو دایكی جه‌رگبڕاو
وا به دوومدا ده‌تزریكان:
تۆ به‌دووی وه‌همـدا وێڵی..
بۆچی بۆ چێژی باوه‌شی
له‌شفرۆشێكی ئه‌وروپا
به‌ جێم دێڵی؟!!!

ئینجا دێمه‌ سه‌ر گرنگی و كاریگه‌ریی هه‌بوونی ئه‌و خیلافه‌ته‌و مه‌تحی ده‌كه‌م كه‌ ئه‌وی سونبوولی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامه‌كه‌ تروسكایی ئومێدی هه‌موو زه‌مه‌نێكی موسوڵمانانه‌.. خولیایه‌كی زۆر به‌ ده‌گمه‌نی ساڵانی ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌كه‌مانه‌.. خیلافه‌تی ئیسلامی په‌رژینی هه‌موو به‌ها دینییه‌كانمانه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ت و به‌ها پیرۆزه‌كانی ژیانمان.. له‌و رۆژه‌وه‌ كه‌ په‌رژینی خیلافه‌تمان له‌ چوار ده‌وره‌ لادراوه‌ وه‌كو باخی بێ خاوه‌ن و قه‌ڵای بێ پاسه‌وان كه‌وتووین و هه‌ر دوژمنه‌و به‌ جۆرێك ده‌مان چه‌وسێنێته‌وه‌.. ئه‌وه‌ به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئیتالیای قه‌دیم ئه‌وه‌ ئه‌مریكاو سۆڤیه‌ت و روسیای ئه‌مرِۆ..

سەکینەت 💚

16 Nov, 19:33


ئه‌وه‌ش هه‌رزه‌بیره‌كانی سیاسه‌تی ووڵاتی موسوڵمانان كه‌ له‌ به‌ردی شه‌تره‌نج و سه‌گی پاسه‌وانی زیاتر نین به‌ ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌و بۆ ناو گه‌لانی خۆشمان چ درِنده‌یه‌كن. بۆیه‌ ده‌ڵێم:

ئازیزه‌كه‌م
تۆ به‌وه‌فا
منیش سپڵه‌و موراهیقێكی پڕ جه‌فا
تۆ هه‌ر وه‌ك خۆت
سونبولی عیشق و دڵداریی
منی هه‌رزه‌ش پڕ ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریی..
تۆ تروسكه‌ی ئومێدی هه‌موو زه‌مه‌نی
تۆ خولیایه‌كی ده‌گمه‌نی
ساڵ به‌ سالآنی ته‌مه‌نی
تۆ په‌رژینی
هه‌موو به‌هایه‌كی دینی..

دیسان ده‌ڵێم تۆ هه‌ر بۆ ئێمه‌ی موسوڵمان سایه‌ی ئه‌مان نه‌بوویت. بۆ ده‌یان قه‌ومی ترو خاوه‌ن دینی تریش هه‌ر ئه‌مان بوویت، بۆ جوله‌كه‌و مه‌سیحی، بۆ سیخ و هيندۆس، بۆ بودایی و یه‌زیدی و دینی دی.. بۆ بزربوانی خۆشمان و ئاواره‌كانمان مناره‌یه‌كی بڵندی فسفۆریانه‌ بوویت كه‌ له‌ دووره‌وه‌ ده‌مانبینیت و تۆش به‌ هه‌ستی به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ بۆ ئه‌مانی سایه‌ی خۆتت بانگ ده‌كردین.. چونكه‌ تۆی خیلافه‌ت ئاسه‌وارێكی میراتی وه‌حیه‌ خواییه‌كه‌مان بوویت.. كه‌ خوله‌فای راشیدین رایان گرت و خۆیان له‌ پێناویدا شه‌هید كرد. بۆیه‌ به‌ هه‌ناسه‌ساردی غوربه‌ته‌وه‌ پێی ده‌ڵێم:

ئازیزه‌كه‌م
تۆ چه‌تری سایه‌ی سه‌رم بووی
باوه‌شی سۆزی غه‌ریبی و هه‌ستی ئه‌وینی گه‌رم بووی
تۆ (ئه‌مان)ی
گه‌لانی ده‌وروبه‌رم بووی
مناره‌یه‌كی فسفۆریی
میراتی پێغه‌مبه‌رم بووی !

ئینجا وه‌كو په‌رِیده‌و نامۆی ووڵاتانی غه‌ریبی هاواری سۆزهێنی لێ ده‌كه‌م كه‌ بگه‌رِێره‌وه‌ بۆمان.. ئه‌مجاره‌ به‌ڵێن بێت به‌ وه‌فا ده‌بین.. به‌رگه‌ی هێرشی دوژمنانت بگرین یان نه‌گرین، هه‌ر به‌ رووی ئیحتیلال و نۆكه‌ره‌كانیاندا ده‌وه‌ستینه‌وه‌و كێشه‌كانی ناوخۆشمان كه‌ له‌ بێ تۆیی كه‌وتۆته‌ ناومان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ناكۆكیه‌كانمان له‌ خۆ ده‌گرینه‌وه‌.. ئه‌مجاره‌ زۆر به‌ راستمانه‌ شه‌یدای هاتنه‌وه‌تین..له‌ پێناوی هاتنه‌وه‌ی تۆدا دژی هه‌موو دیدو بۆچوونێكین كه‌ له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی تۆ خیلافاتمان له‌ ناودا دروست ده‌كات.. با هه‌موو كه‌سێكیش بزانێت كه‌ ئه‌م سۆزه‌مان بۆ خیلافه‌تی ئیسلامیمانه‌ كه‌ دوژمنانی رۆژئاوایی و كلكه‌كانیان ئێمه‌و ئه‌ویان لێكدابرِاندووه‌و وه‌كو دایك و رۆڵه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ جێگایه‌ك زیندان كردووین.. ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێم:

ئازیزه‌كه‌م
وه‌‌ره‌وه‌ بۆم
رۆحم ده‌رچوو
له‌ زه‌ليلى به‌رده‌ستی رۆم.. ‌
ئه‌مجاره‌یان هه‌تا ده‌مرم
چ به‌رگه‌ بگرم چ نه‌گرم
به‌ر له‌ ناحه‌زانت ده‌گرم
(قال و قیل)ی عاشقانیش له‌خۆ ده‌گرم
ئه‌مجاره‌یان به‌خوا قه‌سه‌م
راسته‌.. شه‌یدام
تاكو ده‌مرم
دژ به‌و (خیلاف)اته‌م هه‌ته‌
هاناو هاوارو سه‌رسه‌دام
بۆ كۆتایی ئه‌م فیراقه‌و
ساتێك سایه‌ی (خیلاف)ه‌ته‌..

سەکینەت 💚

16 Nov, 16:52


ئازیزه‌كه‌م
ده‌بوو وه‌ك وه‌لی دێوانه‌
وه‌كو فه‌رهاد
وه‌كو مه‌جنوون
بێ چه‌ندو چوون
به‌ پێی په‌تی .. به‌ سه‌ری رووت
وێڵ بم له‌ دووت..
جوامێرانه‌
به‌ری هێرشی دژ بگرم
له‌ ئامێزت ستار بگرم
به‌رامبه‌رت هه‌ڵتروشكێم
بۆ ساتێكیش چاو لێك نه‌نێم
له‌ سه‌یری رووت..
*
ئازیزه‌كه‌م
من وه‌ك مه‌ستی فوولی شه‌راب
وه‌ك هه‌رزه‌بیر
له‌ دووی به‌دیلێكی سه‌راب..
وه‌ك جوتیاری خه‌رمان سووتاو
وه‌كو دایكی جه‌رگبڕاو
وا به دوومدا ده‌تزریكان:
تۆ به‌دووی وه‌همـدا وێڵی..
بۆچی بۆ چێژی باوه‌شی
له‌شفرۆشێكی ئه‌وروپا
به‌ جێم دێڵی؟!!!
*
ئازیزه‌كه‌م
تۆ به‌وه‌فا
منیش سپڵه‌و موراهیقێكی پڕ جه‌فا
تۆ هه‌ر وه‌ك خۆت
سونبولی عیشق و دڵداریی
منی هه‌رزه‌ش پڕ ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریی..
تۆ تروسكه‌ی ئومێدی هه‌موو زه‌مه‌نی
تۆ خولیایه‌كی ده‌گمه‌نی
ساڵ به‌ سالآنی ته‌مه‌نی
تۆ په‌رژینی
هه‌موو به‌هایه‌كی دینی..
*
ئازیزه‌كه‌م
تۆ چه‌تری سایه‌ی سه‌رم بووی
باوه‌شی سۆزی غه‌ریبی و هه‌ستی ئه‌وینی گه‌رم بووی
تۆ (ئه‌مان)ی
گه‌لانی ده‌وروبه‌رم بووی
مناره‌یه‌كی فسفۆریی
میراتی پێغه‌مبه‌رم بووی !
*
ئازیزه‌كه‌م
وه‌‌ره‌وه‌ بۆم
رۆحم ده‌رچوو
له‌ زه‌ليلى به‌رده‌ستی رۆم.. ‌
ئه‌مجاره‌یان هه‌تا ده‌مرم
چ به‌رگه‌ بگرم چ نه‌گرم
به‌ر له‌ ناحه‌زانت ده‌گرم
(قال و قیل)ی عاشقانیش له‌خۆ ده‌گرم
ئه‌مجاره‌یان به‌خوا قه‌سه‌م
راسته‌.. شه‌یدام
تاكو ده‌مرم
دژ به‌و (خیلاف)اته‌م هه‌ته‌
هاناو هاوارو سه‌رسه‌دام
بۆ كۆتایی ئه‌م فیراقه‌و
ساتێك سایه‌ی (خیلاف)ه‌ته‌..
 
سۆزێکی دەروێشانەی شێخی زیندان، بۆ خیلافەتە کەناردراوەکەی ئیسلام ....

سەکینەت 💚

15 Nov, 20:58


خوایە ئێمە هەمیشە سوپاسگوزارین کە دەنگێکی حەکیم بە زمانی کوردی ئاوا ئامۆژگاریمان ئەکات .....


چ موژدە بوویت
لە عومری کەمی ئێمەدا لەدایک بوویت ....

سەکینەت 💚

15 Nov, 19:07


وە منیش لەگەڵ ئەوەم کە ناکرێ و ناگونجێ دەرچووی دانەمەزراو(ئافرەت) هەر دەرفەتێک بێتە پێش خێرا بەرەو ڕووی ڕابکات، بڕی پارەی وەرگیراو لە بەرانبەریشی هەر چەنێک بێت!

سەرەتا بیدە لەو فلتەرانەی کە خوا بۆی داناوی گەر لەو فلتەرانە دەرنەچوو، بەرەو ڕووی ڕامەکە بەڵکوو لێی ڕاکە، گەر پاداشتی دونیایشی زۆر زیاتر لەوەبوو کە تۆ پێویستتە!

بابەتەکە باسی سەرژمێری و چوونی ئافرەتی گەنجە بە تەنیا بۆ ماڵانێک و مانەوەیەتی بۆ ماوەی چەن کاتژمێرێک!!!

سەکینەت 💚

15 Nov, 13:34


ئەگەر کرا و توانیتان
با ئێمەش لە سووچێکی زۆر بچووکی دوعاکانتان بین ...

سەکینەت 💚

14 Nov, 06:35


کوردییە، بۆ تەماشانەکردنی هیچ بیانوویەک نییە ...!

سەکینەت 💚

14 Nov, 06:34


ئای کە چەندێ تینوو و بە تاسەی ئەم دانیشتنانە بووین، ئای فیکر و مێشکمان چەنێ پێویستی بەم گوشین و بەئاگا هاتنەوەیە بوو، ئای دڵ چەنێ پێویستی بە لابردنی ئەو تۆزی غەفڵەتە بوو کە لەسەری نیشتبوو، ئااای کە چەنێ پێویستمان بەو ئاگادارییە گرنگانە هەبوو بۆ هەنگاو نان لە ئازاد بوون و پچڕاندنی ئەو کۆت و زنجیری کە خراوەتە مێشک و فیکرمان!!!

خوایە خۆت ئەزانیت چەنێ موحتاجی ئەو مەجلیسانەین، دەی یا رب هەر خۆت بەرەکەتیان تێ بکە و زیادیان بکە، خوایە توانامان پێ ببەخشە ئەوەی لەو مەجلیسانە ئـەوترێ وەری بگرین و کاری پێ بکەین، خوایە بمانکە بە ئەداتێک لە ئەداتەکانی هەستانەوەی ئوممەت یا ربییی...

ئەجر و پاداشتی هەر کەسێک کە بچووکترین ڕۆڵی هەبووە لە سازدانی ئەو دیدارە هەتتا مامۆستایانی بەڕێزی قسەکەر، فیردەوسی ئەعلا بێ یا رەبی ...


https://youtu.be/DJadFJbNlZ8?si=LbizfB2galWwHwhN

سەکینەت 💚

13 Nov, 19:29


.
يَحمِلُ الواحِدُ منّا قَلبًا يَسبِقُ عُمرَه!

سەکینەت 💚

12 Nov, 20:21


بە صاڵحبوونمان ئەبین بە ئەداتی قەدەری خوا ...

سەکینەت 💚

12 Nov, 07:02


زیندانی نییە، ئەوەی جەستەی لەچوار دیوار نراوە، لەکاتێکدا لەعەقڵ و عیلم و فیکر و قەڵەم و هەڵوێستیدا ئازادە.

زیندانی ئەوانەن: خاوەن مینبەری قەبە و کورسی خواری تەدریسی جامیعە و ڕێکخراوی مەدەنی و حیزبی سیاسی و ناسیاسین و، لەبەرامبەر باتڵ و ناعەدالەتی و دزی و گەندەڵی و ناحەقیدا بێ دەنگن.

زیندانی ئەوانەن کە: هێندە موجامەلەی زاڵمان و گەندەڵانیان کردووە و دزراویان لەقوڕگ نراوە، وا ئازادییان لەدەستداوە، ئەو دەمەشی بە تەنیا لەگەڵ نەفسیاندا دائەنیشن، ناحەق بە ناحەق نابینن!
چونکە بێ دەنگی لێی، تەواو ڕایهێناون لەگەڵی و بە دۆخە نۆڕماڵەکەی ئەزانن!

ناتەوانی لەبەرزکردنەوەی حەق و جێبەجێکردنیدا، بیانوو نییە بۆ نەوتنی حەق، بۆ ئەوەی نەوەیەک نەیەت و بڵێن: ئەمەمان لەباوباپیرمانەوە نەبیستووە!
حەق ئەوترێت، بۆ مانەوەی دەنگ و سەدای، با بستێکیش نەڕوات.

(٤٥٠)لاپەڕە لەزیندانی ئیتاڵیاوە، لەسورەتی فاتیحەدا.

سەکینەت 💚

11 Nov, 18:33


لە خەڵوەتی زیندانەوە لە دایک ئەبێ ....

سەکینەت 💚

11 Nov, 18:31


#پێشانگای_کتێب

"زادی" خۆت ناوێکی چەند شیرینیت لە دڵماندا، بە بەرگی تەفسیری قورئانیشەوە بیت چەند شیرینتر ئەبیت!

بەرگی نوێی (تەفسیری زادی)
نوێترین کتێبی چاپکراوی جەنابی مامۆستا کرێکار، بە ناوی (خواناسی لە سوورەتی فاتیحە). ان شاء اللە لە پێشانگا یەکەم کتێب تەفسیری خواناسی هەڵدەبژێرین، تا ئێستا بە pdfیش بڵاو نەکراوەتەوە.

سەکینەت 💚

11 Nov, 18:30


ئەمەیان بخەنە سەری سەرەوەی لیستەکە حەتممەن...

سەکینەت 💚

11 Nov, 11:20


وریا و ئاگاداربە لە چوونە ناو کار و بابەتێک کە فیترەتت ڕەتی ئەکاتەوە، لە چرکەساتەکانی سەرەتادا

ـ پەیوەندییەک کە هەر لە سەرەتاوە دڕکاوی دیارە
ـ بابەتێک کە ئەزانیت بە تێپەڕبوونی کات ئەگۆڕێت بۆ خوویەکی ئاڵودەبوون
ـ کارێک کە گومانت لە حەرامێتیی هەیە
ـ بڕیارێک کە دژی ڕێزگرتنتە لە خۆت، یان بەها باڵاکانت

چرکەساتەکانی سەرەتا، لە کاتێکا تۆ هێشتا بە کاملی ئیرادە و عەزمتەوەیت، دووریت لە هەر کارتێکەرێک لەسەر بڕیاردانت، ئەم چرکەساتانەی سەرەتا کاتی نموونەییە بۆ کۆتایی هێنان و وازهێنان لەو کارە.

پرسیار لەو کەسانە بکە کە پێشت کەوتوون و لە یەکەم هەنگاوەکانت نەکشاونەتەوە و بەردەوام بوون لەسەر کردنی کە کارەکە کە چۆن هەوڵدان بۆ دەرچوون لێی قورس و بە ئازارە لە هەنگاوەکانی دواتردا!

خاڵی سەرەتا ئاسانترین وێستگەیە کە ئەتوانیت لە بڕیارەکەت پەشیمان ببیتەوە و بکشێتەوە و هەنگاوی دیکە نەنێیت...

سەکینەت 💚

11 Nov, 08:32


بەنو نەزیر کە زۆر چەکدار بوون، دەوڵەمەند و جێگیربوون، جەنگاوەر بوون و لەناو قەڵا و قوللەی مەحکەمدا بوون و، هەموو پێکەوە لە یەک جێگادا بوون، بە خەیاڵی کەسدا نەئەهات ببەزێنێرن، چ جای ئەوەی ناچار بکرێن لەو ناوچە عاسییە مەحکەمە بێنە دەرەوە و، هەر خۆشیان بکەونە ڕماندنی هەندێک لایەنی قەڵاکەیان و، زەلیلانەش مەرجەکانی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم قبووڵ بکەن!

ئەمە تەئکیدە لەوەی کە حەقیقەتی ئیدارەی ململانێ و جەنگ و جیهاد خوای گەورە ئەیگرێتە دەستی خۆی و، خۆی سەرپەرشتیاریی کات و شوێن و چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوە و ئەنجامەکەی ئەکات.

ئەوەی لە موسڵمانان داوا کراوە بۆ خوا ساغبوونەوەیە کە نییەت پاکییە، لەگەڵ ئەو ئامادەباشییەی توانیویانە ئامادەی بکەن و، ڕەفتارکردنی شەرعییانەیە کە بۆ خوا لێبڕانەکەیە، واتە بە قەولی فوزەیلی کوڕی عیاز رحمه الله بریتییە لە (الاخلاص و الصواب)، واتە:کارەکە بۆ خوا بێت و بە پێی سیرە و سوننەتی پێغەمبەری خوا بێت صلی الله علیه وسلم.


شێخی زیندان، خوای گەورە ئازادی بکات
تەفسیری زادی

فتٲمل .....

سەکینەت 💚

10 Nov, 20:34


وێڵم منیش بێخوود ئاسا بە دوایا ...

سەکینەت 💚

10 Nov, 14:52


بەرھەمەکانی ئاستانە شایەنن کە ڕەففەیەک لە کتێبخانەکەتی بۆ دابنێیت و ھەموو دانە بە دانەی بەرھەمە ناوازەکانی ئاســتــانە بکڕیت.

ئەو ڕەففەیەت خۆش بوێت و زوو زوو سەیری بکەیت، سەردانی بکەیت و دەست بە ناونیشانەکاندا بھێنیت تا فیکرت ئۆقرە بگرێت لەم سەردەمی تەوژمە نالەبارەکانی فیکر و شەپۆلی ھزری چەوتدا و، تاریکستانی لاڕێیی بە کۆتا بێت. بە ویستی پەروەردگار
پرشنگی خۆری یەقین و دڵنیایی بەسەر ئاسمانی ڕۆشنبیری و زانست و ماریفەتدا ھەڵبێت...

م، بیلال جەلال حەدداد

سەکینەت 💚

08 Nov, 11:50


ئیبنو عەبباس خوا لێیان ڕازی بێت، ئەفەرمووێت:
کە گوێت لە (یا ٲیها الذین آمنوا) بوو، دڵ و هۆشی بدەرێ، چونکە بۆ فەرمانێکی تایبەت بانگت ئەکات ....

سەکینەت 💚

04 Nov, 20:43


ئەیەوێ لە باوەشی دایکیا بخەوێ ...💔

نا هەر بە ڕاستیی من بیر لەوە ئەکەمۆ، کە ئێمە لەم مۆبایلە بێ ڕۆحەوە ئەو دیمەنانە ئەبینین دڵمان پارچە پارچە ئەبێ، ئەی چی دەربارەی ئەوانەی خۆیان خودی دیمەنەکەن، چی دەربارەی ئەوانەی خودی دیمەنەکە بە ڕاستەوخۆیی ئەبینن، چی دەربارەی دەرونی ئەوااان ....؟!!!!
یا الله، وەڵڵاهی من بە ئاشکرا ئەوە ئەبینم کە خوا لەگەڵیانە و خۆی هێزیان پێ ئەدات بۆ بەرگە گرتن و مانەوەیان ....

قورسە زۆۆر زۆر
گەر دڵت ئارامە، گەر ئەم دیمانەنە لەبیر ئەکەیت دوای چەن سەعات و چەن ڕۆژێکی تر، ئەوە باااش بزانە خیانەتت لێیان کردووە ....!

سەکینەت 💚

04 Nov, 20:34


السلام علیکم

گەر کەسێک ماوە پرسیاری بۆ بۆت ناردبێ و وەڵامی مامۆستا کۆساری وەرنەگرتبێتەوە و بیرمچووبێت، بە ئەرک نەبێت یەک نامەی تر بنێرێتەوە بۆ بۆتی کەناڵ، یان نامەکەی پێشووی کۆپی بکاتەوە و بینێرێتەوە


وە یەک تێبینیش، تکایە کە نامەیەک بۆ بۆتی کەناڵ ئەنێرن، دواتر بۆتەکە لای خۆتان مەسڕنەوە، چونکە من گەر وەڵامیش بدەمەوە لای ئێوە وەڵامەکە دەرناکەوێ گەر سڕیبێتتانەوە، ئەمڕۆ لە کاتی ناردنەوەی وەڵامەکانی مامۆستا چەن کەسێک بەو شێوەیە بوو و بۆتەکەیان لە چاتەکانیان سڕیبویۆ!

سەکینەت 💚

04 Nov, 19:39


هلک المستوفون ...

ابن الجوزی فەرموویانە:
کار دواخستن یەکێکە لە هەرە جنودە گەورەکانی شەیتان ...

سەکینەت 💚

04 Nov, 19:37


بۆ دەقەیەک بیر بکەرۆ....

کۆتا جار کە وتت ئیتر دەسپێئەکەم، گەر هەر ئەو کاتە دەستت پێ بکردایە و بەردەوام بویتایە، ئێستە لە کوێیا ئەبویت ...؟!

ئەی ئێستە کە هێشتا دەستت پێ نەکردووە لە کوێیای ...؟!

گەر ئێستە دەسپێبکەیت و بەردەوام بیت، ساڵێکی دیکە ئەم کاتانە لە کوێیای ...؟!

سەکینەت 💚

04 Nov, 15:32


خوایە
الطریق الی الاندلس ....

سەکینەت 💚

04 Nov, 15:30


.

⌛️


⚔️📚🔗

.

سەکینەت 💚

04 Nov, 11:48


ئەی گرۆی ژنان!
منداڵەکانتان فێری سوورەتەکانی «الانفال و محمد» بکەن، ئەم سوورەتانە بۆ ئەوە دابەزیوون هەزار هەزار پیاو دروست بکەن، هەواڵیان پێ بدەن و فێریان بکەن کە ئەوەی بۆ نەفسی خۆی بژی خێری تێدا نییە.

خۆ گەر ئوم ئەیمەن نەبوایە ئوسامە نەدەبوو، گەر اسماء نەبواهە ئین زوبەیر نەدەبوو!

بۆیە ئێوە ئەی گرۆی ژنان ئەتوانن تەواوی هاوکێشەکە بگۆڕن بە دروست پەروەردەکردنی منداڵەکانتان!

وە سوورەتەکانی «النور و النساء» بۆ ئێوە سووتەمەنی پەروەردەکردنی خۆتانە

سەکینەت 💚

03 Nov, 20:58


کەسێک کە کەودەنی و لاوازی و کۆڵەواری لە خۆیدا هەست پێ دەکات لە ئاست ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ نەیارانیدا، نابێت خۆی دووچاری وەها تووشهاتێک بکاتەوە، بۆئەوەی شتێکی ناخۆشی پێ نەوترێت کە بەرگەی نەگرێت و بێدەنگبوونیشی لێی زیانی پێ بگەیەنێت.

الشیخ الطریفي، لە پەرتووکی: داوەری نێوان نەفس و عەقڵ

سەکینەت 💚

03 Nov, 20:32


ئارام ببنەوە و بێدەنگ گوێ شلکەن
منشاوی باسی دیمەنێکی بەهەشتمان بە ئەکات ...

سەکینەت 💚

03 Nov, 15:18


پیرۆزتان بێت ئەوانەی جێگیر ماونەتەوە لە سەرخستنی ئەهله زوڵملێکراوەکەی غەززە و سوودان، ئەوانەی سەنگەرتان چۆڵ نەکردووە لە فەزحکردنی مونافیقان و جێگیرکردنی ئیمانداران و بەئاگاهێنانەوەی غافڵان و خۆبێبەریکردن لە زاڵمان و ئینکاریکردنی فاسقان.

ئەوانەتان کە مینبەرەکانتان چۆڵ نەکرد و وازتان لە هەوڵدان نەهێنا بۆ سەرخستنی ئەهلی حەق و لە دوعا دەستتان بەرنەدا.

ئەوانەتان کە ژیانی گۆڕا بە هۆی ئەو ڕووداوانە، زووهدیان لە دونیا کرد و بەرەو بۆ ئاخیرەت ژیان هەنگاویان نا، وە هەنگاویان نا بەرەو خوا بەو هەنگاوانەی بۆیانی ئاسان کردبوون.

بڕوادارانی متمانە بە خوا، پشتبەستوو بەو، ئارامگر، پڕ یەقین بەوەی کە سەرکەوتن لە لایەن خواوەیە ....


الشیخ احمد السید

سەکینەت 💚

03 Nov, 14:47


یا رب ....

سەکینەت 💚

03 Nov, 14:46


گەر لە ئەهلی غەززە ئەپرسن
ئەوە حاڵیانە ....💔

سەکینەت 💚

03 Nov, 13:28


دادە گیان السلام علیکم

ستایلی هاوینە و پایزە و زستانە و بەهارە بۆ تۆ یەک ستایلە، جا قوڕ مەکە بەسەر قیامەتی خۆتا و فەرمانی خوا بە شێواوی و ناشرینکردنی لە بلۆگەر و ملۆگەر و ئینفلۆنسەری سەرلێشێواو وەرمەگرە...

دانەیەکی فاشیلیان بۆ ناردووم خۆیی تێک داوە و ڤیدۆ ئەکا بە یەک تەشت میکیاج و خۆ عەرزکردنۆ، ستایلی زستانە بۆ کچانی باڵاپۆش دائەنێ، ڕێێێک هۆرەی گەرەکە هۆرە!!!

دادەی ئازیز فەرمانی خوا لە خوا و پێغەمبەرەکەی صلی الله علیە وسلم و فەهمی سەلەفی صالح و عولەما وەربگرە. گەر نیەتی وەرگرتنی ڕێی ڕاستت هەبێ بە ئاسانی بەدەستی ئەهێنی.

کە وەریشت گرت مەجالی لادان و خۆخەڵەتاندنی تیا نییە و شێوازی جلوبەرگی هەر چوار وەرزەکەت بە جوانی ڕوون کراوەتۆ!!

وابزانم ئەونە بەسە
والسلام علیکم🙂

سەکینەت 💚

03 Nov, 13:02


دەربارەی ئینتەرنێت و ئەوەی تیایەتی ئەم چوار خاڵە بزانە:

١- بزانە کە ژیانت لەسەر ئەرزی واقیع بریتییە لە ماڵەکەت، مزگەوتەکەت، کارەکەت، لەگەڵ خێزان و منداڵ و هاوڕێکانت، ئەمە ئەسڵە، وە ئینتەرنێت فەرعە و لاوەکییە کە ڕۆژانە ئەچیتە ناوییەوە، بۆیە بزانە کەی و چۆن ئەچیتە ناویەوە، وە چەنێکیش تیایە ئەمێنیتەوە.

٢- بزانە کە ئینتەرنێت جیهانێکی کراوەیە، لە هەموو ئاستەکانی تیایە، لە گەورەترین کافر و فاسق و تاوانبار و مولحیدەوە تا شەڕ و خراپە بە هەموو جۆرەکانییەوە، هەروەک چۆن لە ئیمان و هیدایەت و نوور و ڕۆشنکەرەوە و هاندانی بۆ خێر تیایە.

٣- خێر و شەڕەکەی لە یەک جیا بکەرەوە، وە سوودبەخشەکەی لە زیانبەخشەکەی بە هەمان شێوە، وە ئەوەی کە چی لەگەڵ عەقڵ و بیرکردنەوەت ئەگونجێت و چیش ناگونجێت، بەمەش ئەو خێرە داوا بکە کە لەگەڵت ئەگونجێت، لەو شەڕەش دوور بکەوەرەوە کە زەرەرت لێ ئەدات.

٤- شتانێکی تیایە موباحاتە، بەڵام کات بەفیڕۆدەر و سووتێنەری تەمەن و هەوڵەکانتە کە ئەو شتانەن پەیوەندی بە تۆوە نییە،(هەواڵ، چیرۆک، وێنە و ڤیدۆی بێ سوود)، بۆیە خۆت بگرە لە فزووڵیکردن لە ئینتەرنێت چونکە حەرامێکی شاراوەیە.

زۆرێک لە خەڵکی سوپاس بۆ خوا خۆیان لە حەرامەکانی ناو ئینتەرنێت ئەپارێزن، بەڵام ناتوانێت زاڵ بێت بەسەر فزووڵی خۆیا و بەمەش تەمەنی ئەدزرێت و هەستیشی پێ ناکات.

الشیخ حسین عبدالرزاق
حفظە الله

سەکینەت 💚

02 Nov, 18:07


ڕۆژی مارەبڕین
مقیاس و پێوەرێکی عەجیبە!
بۆ(غیرەتی پیاو)و(تەقوای ئافرەت)
سات بە ساتی بڕیار و کردارەکان لەو ڕۆژەدا
"لە جلک و بەرگ و شوێن و تێکەڵی و ماکیاژ و چاولێکەری کافران و تاد .."
بەتۆ ئەڵێن غیرەت و پیاوەتی ئەو پیاوە و تەقوا و خۆپارێزی ئەو ئافرەتە بەرامبەر پەروەردگاری چەندە؟
"چەندە غیرەتی هەیە بەرامبەر خێزانەکەی و خێزانەکەی چەندە ئامادەیە بەرامبەر پەروەردگاری شەهوەتی بگرێت"

.

سەکینەت 💚

02 Nov, 16:15


"ئەوەی ئوممەتی ئیسلام پێویستییەتی لە جەنگەکانیدا -سەرەڕای دواکەوتوویی ناوخۆ و مەڵاسدانی هێزە دەرەکییەکان- بریتییە لەو سەرکردە باوەڕدارەی لە ڕۆحی جیهاد پەیام وەربگرێت و ڕیزەکان ڕێک بخات و ڕاگەیاندنی جەنگ لە ئەستۆ بگرێت"


چ موژدە بوون لە عومری کەمی ئێمەدا لەدایک بوون ...

سەکینەت 💚

02 Nov, 15:34


مُطِرْنَا بفضل الله ورحمته

اللهم صیبا نافعا ...

سەکینەت 💚

02 Nov, 13:37


یەک لەو گەنجانەی کە پڕ بە دڵ جێی شانازییە -بە چاوی ئوممەتی نەک قەومییەت-

لە دوای تەواوبوونی سەیرکردن و گوێگرتن لێی، کە حەتمەن ئەوەش بڵێم بە جارێک گوێگرتن کیفایەت مەکە، دواتر ڕێک بچۆ کۆمێنتەکان بخوێنۆ، ئەو کات بزانە ئەو گەنجەی کە هاوتەمەنی من و تۆیە، بە ئەگەری ئەوەی لە هەنێکمان گەورەتر و لە هەنێکمان مناڵتر، چ کاریگەرییەکی گەورەی دروس کردووە لەسەر گەنجانی ئوممەت!!
بە چیش! هەر بەو مۆبایلەی کە من و تۆ بەکاری ئەهێنین!!

بلۆگەر و ئینفلۆنسەرە، دە وەرە تۆ ڕووت بێ بڵێی ئێمەش بلۆگەرمان هەیە! بزانم ئەتوانی ...!!!

تەنیا ئەڵێم سوود لەو گەنجە ببینن، گەر قەرار بینەری ئینفلۆنسەر و بلۆگەر بیت و لاساییان بکەیتەوە، ئەوە لاسایی ئەو بکەرەوە ...

سەکینەت 💚

02 Nov, 13:25


بێ هیوایی و خەم و برینێکی قوڵ و، پێدانەوەی ئومێد و چارەسەریش ...


https://youtu.be/bQPG_1mJqtk?si=IfCrdkpLguuEcZxP

سەکینەت 💚

02 Nov, 12:44


بۆ ئێمە پێش چوونە زانکۆ ئەم قسانەمان بۆ نەکرا و زۆر شتمان نەئەزانی، بۆ ئێوە کە هەیە، زۆۆۆر قەدری بزانن و بە نیعمەتێ گەورە لێی بڕوانن، دانە بە دانەی قسەکان لە یادتان بمێنێتۆ و کاری پێ بکەن ...


https://youtu.be/QZ-RxttPOs0?si=d-keDsfj1_E8XTwO

سەکینەت 💚

02 Nov, 11:49


ئەو بەڕێزانی تازە تەشریفتان هێناوە، یا خوا بەخێر بێن، خێر و بەرەکەتتان هێنابێت

ئێمە لێرەش هەین و، لەوێش گەر هەبن سوودی چاک ئەبینن ان شاء الله👇

https://t.me/shexturaifi77

سەکینەت 💚

02 Nov, 11:45


شەیتان خۆی لە خۆیدا کاریگەر نییە، بەڵام ئەو دەرونانەی فشەڵن، ئەو باوەڕەی لە دڵدا شلۆقن ڕێ خۆش دەکەن بۆ شەیتان و دەستێوەردانی، کاریگەری سەرەتا و کۆتا هەر خوای گەورەیە ...


تەفسیری زادی
شێخی زیندان

سەکینەت 💚

01 Nov, 19:08


ئەتوانن لە ڕێگەی بۆتی کەناڵەوە پرسیارەکانتان بنێرن و بە مامۆستای ئەگەینم ان شاء اللە

لینکی بۆت
http://t.me/Sakinat7bot

سەکینەت 💚

01 Nov, 19:07


فەرموون ڕیکۆردی سیمینارەکە
بە هیوای سوود

سەکینەت 💚

01 Nov, 19:04


Live stream finished (1 hour)

سەکینەت 💚

01 Nov, 17:10


Live stream started

سەکینەت 💚

01 Nov, 13:43


دوعاکانمان ...

سەکینەت 💚

01 Nov, 08:43


ئەمشەو، ان شاء الله
لە بیری مەکەن ...

سەکینەت 💚

31 Oct, 19:53


ئەوەی کە حەق بە حەقی ببینی و شوێنی بکەویت و، باتڵ بە باتڵی ببینی و لێی دورکەویتەوە؛ نیعمەتێکە کە زۆۆر کەس لێی بێبەشن ...

سەکینەت 💚

31 Oct, 13:35


خوای خاوەنمان، خۆت نەفسمان بپارێزە لەوەی مەیلی هەبێ بۆ ئەو جۆرە فستیڤاڵانەی کە ئەوەی تۆ پێت ناخۆشە تیای ئەکرێت

ناو لە دۆڵێک و ناوەڕۆک لە هەزار دۆڵی ئەودیوتر

باشترین نمونەش بۆ ئێستە فستڤاڵی بەناو هەنارە ..!!!

سەکینەت 💚

31 Oct, 11:08


بڕوانەرەوە ئایەتەکان و کۆتاییان: (قَدۡ سَمِعَ ٱللَّهُ) (وَٱللَّهُ يَسۡمَعُ تَحَاوُرَكُمَآۚ) (إِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُور) (ذَٰلِكُمۡ تُوعَظُونَ بِهِ) (ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِير) (ذَٰلِكَ لِتُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۚ) (َتِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِۗ) ئەم هەموو ئاراستە و بیرخستنەوە و حەزەرانە بۆئەوەیە لەگەڵ جیهازی ناخی هەریەکەیاندا بدوێت، تا ڕاستەوخۆ هەست بەوە بکات کە عەبدایەتی و موسڵمانێتی ئەوە دەخوازێت هۆشی لە گوناح و تاوان و سنووربەزاندن بێت، ئەوە دەخوازێت دڵی ئیمان زیندووی خۆی هەست بە چاودێریی و زانایی و هێز و دەسەڵاتی خوای گەورە بکات و، بشزانێت کە چۆن لێرە ڕەفتار دەکات، لەولاش ئاوا پاداشت یان سزا دەدرێتەوە (الجزاء من جنس العمل).

لەگەڵ ڕوونکردنەوەی ئەحکامەکاندا -کە وەکوو یاسا دەکەوێتە بەردەستییان- هەست و هۆشیی ئیمانی و چاودێریی تەقواکاریی و هەستی مەسئولییەتی قیامەتیان بەردەوام بیر دەخاتەوە، بەرانبەر یەک حوکمی شەرعی، یەک کێشەی کۆمەڵایەتی، چۆن هەر خۆیان دەکاتەوە بە ڕاپەڕێنەری ئەحکامەکان. ئەمەش ئەو خاڵەیە گرنگەیە کە ئەحکامی شەرع ئەگەر موسڵمانان (دەوڵەت و دەسەڵات)یشیان نەبوو، ئەوە شەرع خۆی لە ناخیاندا حاکمی دەسەڵاتدارە و، ناچاری ملکەچییان دەکات، ئەوە ئەو هەستەیە کە بیرمەند و سیاسەتمەدار و کۆمەڵناس و یاساناسانی ڕۆژئاوا خۆزگەی بۆ دەخوازن لە هاووڵاتیانیاندا هەبێت، چونکە لە وڵاتی ئەوان هەرکەسێکیان -لە سەرۆکەوە تا ڕەشۆکی سەر جادەکانیان- ئەگەر چاوی چاودێریی یاسا و پۆلیسان لێ دیار نەبێت، بە ڕۆژی نیوەڕۆ هەموو مافێکی یەکتریی هەڵدەلووشن!
ژیاین و دیمان ...

تەفسیری زادی
شێخی زیندان

سەکینەت 💚

30 Oct, 11:28


خوای گەورە بە دڵنیاییەوە هەواڵی حەق و ڕاست و ڕەوای خۆی دەداتە هەموو لایەک کە ئەو کەسانەی دوژمنایەتی خوا و پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەکەن، خوای گەورە لەسەری نووسیوون کە زەلیل دەبن و دەست و چاو شۆڕ دەبن و زەرەرمەند هەر ئەوانن، هەر بەو دڵناییەشەوە هەواڵی حەق و ڕاست و ڕەوای خۆی دەداتە هەموو لایەک کە خۆم و پێغەمبەرەکانم زاڵ و باڵا دەست دەبین.

وا نەزانن بەرەی ئەوان ـ بەرەی کوفرـ بەسەر بەرەی خوای کارزان و بەتوانادا زاڵ دەبێت، ئەمەش لایەنێکی دیکە ئاراستە پەروەردەییەکەی خوای گەورەیە بۆ موسڵمانانی بازنەی دووەم و سێیەمی دەوری نوخبە هەڵبژاردەکە کە هێشتا مابوویان لە خواناسییدا قووڵ ببنەوە لەوە دڵنیا ببن کە ئاراستەی سرەوت و بزاوت و چۆنییەتی ململانێ و بردنەوە و سەرکەوتنی کۆتایی لەدەست خوای گەورەدایە، نەک بە هێز و توانا و ژمارەی بەرەی کوفرەوە پەیوەست بێت!

لەم لایەنەشەوە ئەو موسڵمانانەی ئاراستە دەکرد کە جاری وا هەبوو هێزی کوفریان بە بەدەسەڵات دەهاتە پێش چاو و نەیاندەویست پەیوەندییەکانیان بە تەواوی لەگەڵیاندا بپچڕێنن، تا لەوە دڵنیایین بکاتەوە کە سەرکەوتن نسیبی بەرەی ئیماندارانە، چونکە لەم بەرەیەدا خوای گەورە و بەهزێز و بەتوانای تێدایە، بەرەی ئەوبەریش نابووت و شکستخواردوو و بەزیووە، ئیدی بۆچی هەندێک کەس سوورە لەسەر نەپسانی پەیوەندی خۆی بە تاقیمەکانی بەرەی کوفرەوە؟!!

ئاوا خوای گەورە دەیویست ڕیزی ئیمانداران سەربەخۆ بن و بواری دزەی کوفر و کافرانی تێدا نەمێنێت، دەیویست هەمووان هەست بەوە بکەن کە مادام لە ژێر سایەی ئاڵای خوادان، ئەوە با دڵنیا ببن لەسەرەنجامی ڕۆشنیان، با شانازی بە بەرەی خۆیانەوە بکەن کە لەژێر چاودێریی و سەرپەرشتیارێتی خوای بەدەسەڵاتدایە، با لەوە دڵنیا بن کە خوای گەورە بەرەی ئەمان دەپارێزێت و گەشە ونەش و نمایان پێ دەکات تا بۆ ڕۆڵە جیهانییە قەدەرییە گەردوونییەکەی خۆیان ئامادە بکات.

تەفسیری زادی
سوورەتی المجادلة
شێخی زیندان ....

سەکینەت 💚

29 Oct, 21:16


ئینسان پێویستە بە ئەندازەیەک خۆی سەرقاڵ بکات، کە سەرقاڵی بکات لە ئاوڕدانەوە و کاتدان بە نەهامەتییەکانی، کار و سەرقاڵبوون بەو شتانەی کە سوودێک ئەگەیەنن هەرچەندە قورس و ماندووکەریش بێت ئەمما وەک فەراغ بکوژ و بە زیان نییە.

ڕوون و ئاشکرایە کە فەراغ ئینسان بەرەو نەهامەتی و نائومێدی و خەمێکی قورس ئەبات، ئەوەی فەراغ ئەیکات گەورەکردنی ئەو شتانەیە کە نابێت لە ئاستی خۆیان زیاتر گەورە بکرێن، لەوانەش خەم، هەستەکان، کێشەکان، ماندووبوون، ناکۆکییەکان، ... تاد، گەورەکردنی هەریەکێک لەمانە سەر دەکێشێت بۆ کێشەگەلێکی زۆر لە ناوەوە و دەرەوەی نەفسی ئینسان.

ئەو ئینسانەی کە سەرقاڵە بە شتێک کە زیانی پێ ناگەیەنێت، ئینسانێکی هاوسەنگە لە ڕووی کاردانەوەکانی بۆ ژیان و ڕووداوەکانی ناوی، چونکە زۆر بە سادەیی ئەوەندە کاتی نییە تا بە شتی بێ سوود و هیچ پڕی بکاتەوە، یانیش خەم لە شتانێک بخوات کە کارە دروستەکە تەنیا فەرامۆشکردنییەتی نەک گەورەکردنی!

وە لە کۆتاییش ئەم ڕستە بە دیواری مێشکت هەڵبواسە:
فەراغ دوژمنی ڕاستەقینەی ئینسانە.

سەکینەت 💚

29 Oct, 19:55


جێی دەسخۆشی و دڵخۆشی و پشتگیرییەکی زۆرە، بابەتێکی ئاوەها گرنگ و درێژ کە ماندووبوون و کاتێکی زۆری ئەوێت بۆ وەرگێڕان و ڕێکخستنەوەی ...

بینەری بن، هەم لەبەر مانووبوونی برایانی وەرگێڕ، هەم لەبەر گرنگی و پێویستی بابەتەکە، هەم ئەتوانن سوودی زۆر چاکی لێ ببینن بۆ فێربوون و باشترکردنی زمانی عەرەبی

دوعای خێرمان هەیە بە هەر کەسێک کە بە بچووکترین ڕۆڵ دەستی هەیە لەم کارە تایبەت و پێویستانە ....

https://youtu.be/zxjYHcS6TKA?si=6cN8tn-UFhmYyL8L

سەکینەت 💚

29 Oct, 13:15


https://t.me/WargeraMusilmanakan

سەکینەت 💚

28 Oct, 20:46


السلام علیکم

ناونیشان ( مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگەی زانکۆ و پەیمانگا )

بابەتەکانی سیمینار:
⁃ درووستکردنی ژینگەیەکی دیکە بۆ خۆت لەپاڵ ئەم ژینگەیە .
⁃ چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر .
⁃ ھەنگاوە خۆپارێزییەکان بۆ تووش نەبوون بە پەیوەندی ھەڵە و ناشەرعی .
⁃ پارێزگاریکردن لە کەسایەتی خۆت و ئەو زانستەی کە بۆی دەخوێنیت .
⁃ پڕکردنەوەی کاتە زیادەکان بە بابەت گەلێکی بەسوود کە پەیوەندی بە خوێندنی زانکۆوە نییە و بەرەکەتداربوونی کات .
⁃ چۆنییەتی خۆئاماددەکردن بۆ دوای زانکۆ و پەیمانگا .

بابەتی خۆپارێزی لە تووش نەبوون بە پەیوەندی حەرام و بۆ ھەموو کەسێک دەبێت چ لە زانکۆ بێت یاخود دەرەوەی زانکۆ

ئەوەی لێرەش باس دەکرێت لە ھیچ سیمینار و پانێڵ و ... باس نەکراوە و بابەتەکان بە شێوەیەکی واقیعی باس دەکرێن ان شا الله

سەکینەت 💚

25 Oct, 15:52


مەولەوەی لێرەیا دەڵێت:
ئەگەر دەربەسی قیامەت و شەرمەزاری خۆت نایەیی، بیرێ لەوە بکەوە لەو ڕۆژەیا ئەو سەروەرە ﷺ دێنن دەڵێن: ئەمە سەر بە ئوممەتی تۆیە ئەم هەموو تاوانەی هەیە؟!
ئەویش بە شەرمەوە سەر دادەخات لەبەر خراپی و زۆری تاوانم، کە منیش ئەوە دەبینم لە حەسرەتان ئاخۆ کام قوڕ بکەم بە سەری خۆما!

سەکینەت 💚

25 Oct, 15:52


مەولەوی دەڵێ:
"بارێ ئەر غەفڵەت دام تەندەن نە ڕێت
نییەنی وە تەنگ شەرمەساریی وێت"


"یادی ئەو سەروەر وە دەروون باوەر
ئەر واچان پەنەش نەو بەزمی مەحشەر"

"یە مەنسووبی تۆن ئینە کردەشەن
چەنی توانای سەر هوردەردەشەن"


"ئەو بە شەرمەوە مدیۆ بە وەردا
من مشیۆ کام خاک کەروون وە سەردا"

"ئیسە موینی چێش پەنەم ئامان
هانا هاوارەن های نەیچی ئامان"

#سالاری_مەدینەﷺ
#پایە
@payekurd

سەکینەت 💚

25 Oct, 14:30


https://youtube.com/shorts/LY729OzJ1sc?si=e3yWD1aOwrWuJ0hp

سەکینەت 💚

25 Oct, 13:13


🔥🔥🔥

https://youtu.be/jfKdolmZv8E?si=8a70HmmTbT9haDWk

سەکینەت 💚

25 Oct, 12:19


"خوایە، فەرمووتە (ٲدعوني استجیب لکم) بە دڵی پڕ سۆزەوە ڕووت لێدەنێم و دەڵێم: دڵی پیاوان و ژنان، بیر و گەنجان، سەرپەرشت و کۆی میللەتانمان بە یاد و بەرنامەی خۆت زیندوو بکەرەوە، ڕووناکییەکمان پێ ببەخشە ڕێی پێ دەربکەین لەنێو گەلانی پیلانگێڕ و ناحەز بە خۆمان و ئایینمان.

خوایە، من بێ هیوا نابم لە ڕەحم و میهرت کە تەنیا بێباوەڕان لێی بێهیوان، خوایە خۆڕاگری و یەکدڵی و ترس و شەرم لە سەرپێچیتمان پێ ببەخشە.

خوایە، لەژێر سایە و سەرپەرشتیی خۆتدا ڕامان بگرە، تۆ باشترین سەرپەرشت و پشتیوانیت ..."

سەکینەت 💚

25 Oct, 12:14


دوعا لەبیر مەکەن بۆ ئەهلیی غەززە ...

سەکینەت 💚

24 Oct, 18:49


لە کارکردن و هەوڵدان بۆ ئوممەت، دەوری بەتەڵ و پاڵەوان بوونی نییە

بۆ هەر تاکێک سەنگەرێک ...

سەکینەت 💚

24 Oct, 16:00


زەمین تاکو حیجاز تەی کا ....

سەکینەت 💚

23 Oct, 21:37


https://t.me/zmani3araby

سەکینەت 💚

23 Oct, 21:35


ببورن بە هۆی نەبوونی کات و مەجال بۆ وەرگێڕان و چاککردنەوەی ڤیدۆکە و دیزان و بەزمەکانی، هەر بە عەرەبی دایانئەنێمەوە.

هەنێک کاتیش هەر بە ئەنقەست بە عەرەبی دایانئەنێم، تا تێبگەی گەر عەرەبی نەزانیت زۆر شت نازانیت ...

ڕێی فێربوونی عەرەبیشم زۆر کات لێرە بە چەن شێوازی جیاواز داناوە

سەکینەت 💚

23 Oct, 21:33


ئااگاداربە ...❗️

سەکینەت 💚

23 Oct, 20:58


یوسف صقر ابو ربیع، تەمەنی ٢٤ ساڵ بوو، ئەندازیاری کشتووکاڵ بوو، لە دوای جەنگی برسیکردنی غەززە، بە تەوفیقی خوای گەورە هەستا بە چاندنی تۆ و پاشان هەستا بە دابەشکردنی نەمام و شەتڵەکان بەسەر جوتیار و ئاوارەکان و خاوەن ماڵەکان تا بە چواردەوری خانوەکانیان بیچێنن، خوای گەورە لەسەر دەستی ئەم کارەکانی ئاسان کرد و دووبارە بەرهەمهێنانی سەوزەوات گەڕایەوە بۆ باکووری غەززە، لە دوای پێگەشتنی بەروبوومەکان ئیتر خەڵکی لە بەروبوومی دەستی خۆیان دەخوارد.

دوژمنی ترسنۆک چەندین جار هەوڵی شەهیدکردنی ئەم پاڵەوانەیان دا و نەیانتوانی و خوای گەورە ڕزگاری ئەکرد، لە شەوی ڕابردوو کۆتا هێرش خۆی و هاوڕێیەکی شەهید کران و، خەڵکی باکور زۆۆر بۆی دڵتەنگ و ناڕەحەت بوون ...

خوای گەورە بە شەهیدی قبوڵت بکات یووسفی پاڵەوان، وە لەعنەتی خوا لە بکوژەکانت و ئەوانەشی کە یارمەتیدەرین لە ئازاردان و شەهیدکردنی موسڵمانان، وە خوای گەورە قەرەبووی نەبوونی تۆ بۆ ئەهلی غەززە بکاتەوە و یارمەتی ئێمەش بدا کە ئەسبابێک بین و بەشێک بین لە ڕزگاربوونیان لەو ناڕەحەتی و سەختییان ....

سەکینەت 💚

23 Oct, 16:51


لێیان گەڕێن چییان دەوێت بیکەن بە دڵی خۆیان، هەتتا دەگەنەوە بەو ڕۆژەی وەعدی سزا و تۆڵەیان پێ دراوە ...

سەکینەت 💚

23 Oct, 15:41


کوان ئەوان...؟!

سەکینەت 💚

23 Oct, 15:29


وە، نەسڕ کەی دێ کاری ئێمە نییە، کاری ئێمە ئەوەیە ئەسبابێک بین لە ئەسبابەکانی ئەو نەسڕە ...

سەکینەت 💚

23 Oct, 15:18


يا رب إنهم طغوا في البلاد
وأكثروا فيها الفساد
فصبَّ عليهم سوط عذاب...

سەکینەت 💚

23 Oct, 15:09


سڵاوی خوا لەوانەی خۆیان بە خاوەنی قەزییەکە ئەزانن و سڵاوی خواش لەوانەی هێشتاا خۆیان بە خاوەنی نازانن، بـە کورتی جۆرێکی نوێی سەختترین ئازارتان بۆ باس ئەکەم کە بەسەر پارچەیەک لە ئوممەتەکەمان هاتووە، کە ئیتر نە چاو ئەتوانێ فرمێسک ڕاگرێ، نە دڵ ئەتوانێ تەنگ نەبێ و پارچە پارچە نەبێ

چیرۆکەکە بە کورتی:

داگیرکەری زایۆنی هاتووە لە جبالیا هەموو مناڵەکانی لە دایکیان جیا کردۆتۆ، لە چاڵێک دایناون، پاشان بە دەبابە و تانک بە چواردەوری ئەم چاڵە سوڕاونەتۆ و تۆز و خۆڵێکی زۆریان دروس کردووە، لەم ساتانەش تەنیا خوا دەنگی هاوار و گریانی دایکان و مناڵەکانی ئەبیست، لەدوای ئەمە جنوودە پیسەکان هاتوون و مناڵەکانیان هەڵداوەتە بەردەسی هەموو دایکەکان، هەر دایکێ هەر مناڵێکی کەوتە بەر دەم ئەبێ خێرا هەڵیگرێ و بە خێرایی دوورکەوێتۆ و، مەرجیش نییە مناڵەکەی خۆی بێ ...

زۆرێک لە دایکەکان مناڵانێکیان بەرکەوت کە هی خۆیان نییە و ناچار کران کە دوورکەونەوە و مناڵەکانی خۆیان لە دەس دایکانێکی تر جێبهێڵن ....

لێرەوە جەولەیەکی زۆۆۆر سەختتر لە ئازار و ناڕەحەتییەکانی پێشووتر دەسی پێکرد کە هەر دایکێ سەیری ئەکرد بزانێ مناڵەکەی بە دەس کێوەیە و بۆ کوێی ئەبا و، نەشیەزانی ئەم مناڵەی لایەتی هی کێییە و چ دایکێک چاوی لە دەسی ئەمە و بۆ مناڵەکەی دڵی پارچە پارچە بووە

لە زاری دایک و خوشکێکمان لە جبالیاوە ...

وحسبنا الله ونعم الوکیل

سەکینەت 💚

23 Oct, 06:41


منیش ئەم مامۆستایە زۆۆر خۆشەوێت، خوای گەورەش خۆشی بوێت

دووبارە گەورەییان نواند و زۆۆر زیاتر لەوەی شایەنمە لە بارەی منەوە قسەیان کردووە، خوای گەورە لێیان ڕازی بێت، وە من قەت هی ئەوە نیم کە ئاوا بە گەورەیی لێم بڕوانرێت ...

بەڵام، سوپاس بۆ هەر کەسێک کە وەکو مامۆستا لەوە تێئەگات کە هەر نا لایەنی کەم لە ئێستەیا و تا ئێستە ئەوە بڕیارمە کە نامەوێ دەربکەوم، نە ناوم نە هیچ شتێکی تایبەتیم ...

دوو ساڵ و نیوو تەمەنی سەکینەتە، هەتا ئێستەش ئەو نامەیە یان ئەو قسەیە بۆ من زۆۆر ئارامییە کە نامەیەک دێت و ئەڵێت (نازانم کچیت یان کوڕ، بەڕێزم ئێوە کچن یان کوڕ، بە هۆی فڵان پۆستەوە هەستم کرد کچن، هەستەکەم کچن ئێوە، ئایا ئەوە ڕاستە ... تاد) ڕێک لەو کاتە پڕ بە دڵ سوپاسی خوا ئەکەم کە پاراستوومی لەوەی کە لێی ئەترسم ...

سەکینەت 💚

23 Oct, 06:40


ئەم دادەیەم زۆر خۆشەوێ ماوەیە پێش ئێستا پۆستم کرد و وتم نایناسم نازانم کێیە ، دواتر گومانم بۆ دادەیە چوو ، وەدڵنیاش بوومە ئەوە بس قەت جورئەتی ئەوەم نەکرد بڵێم تۆ ئەو دادەیی چونکە خۆی ویستی لێ بوایە ئەی وت فڵان کەسم ، کەسێک حەزناکات دەربکەوێ ڕێزی ڕایەکەی بگرن ، بەڵکوو زۆر دەستی خۆشی لێ بکەن چونکە بەخوا لەم سەردەمی خۆ عەرز کردنە جورئەت و ئازایەتی ئەوێ کەسێک بیەوێ خۆی دەرنەخات وەک کاک هێمن ووتی ئێستا دەرنەکەوتن هونەرە.....


ئەم دادەیەو مامۆستا ڕەوەند هیچ داوای ناسین و دەرکەوتنی لێ مەکەن خێر لەوەیە کە خۆیان ئەیانەوێ کەس بەقەت خۆت خۆی ناناسێ ....ئەوان وایان پێ باشە مەچنە ووردەکاری ژیانی کەسەوە ئێمە پێویستمان بە ناسین و تەعارفی هەموو کەس نیە سوود لەکەناڵەکانیان ببینەو نزای خێریان بۆبکە تا خوا بەردەوامیان بداتێ.

سەکینەت 💚

22 Oct, 14:57


زنجیرە وانەیەک لەوپەڕی گرنگی

https://youtube.com/playlist?list=PL1vr-diU58RUBofd7sDqL1O047BHPjHhd&si=LxdRRNikuzQ16ms9