هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

@halgranpeshbrke


پەیجی فەرمی هەڵگرانی قورئان

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

24 Mar, 18:42


بسم اللە الرحمن الرحیم
پشتیوان بە خوا سبەی شەو دەست دەکەین بە ناونوسین بۆ دابەشکردنی 300 قورئانی الحفظ المیسر ، بۆ قوتابیانی لەبەرکار کە ئەم خاڵانەی خوارەوەیان هەیە.

🌻🌻مەرجی پێدانی ئەم قورئانە:🌻🌻

١- کەسەکە تەجویدی خوێندبێت یان تەجوید بزانێت واتا هەڵەی قورئانی نەبێت .
٢- کەسەکە لەبەرکاری قورئان بێت یان بەڵێنمان پێبدا دەسبکات بە لەبەرکردنی قورئان .
٣- پێویستە پێشتر ئەم جۆرە قورئانەی نەبووبێت و یاخود لێمانی وەرنەگرتبێت بۆ ئەوەی مافی خوشک و براکانی تری نەخوات .
٤- کەسەکە بەڵێن بدات قورئانەکە پشتت گوێ نەخات و پێویستە بەردەوام لەسەری بخوێنێتەوە، بەشێوەیەکی کورت کەسەکە دەبێ ئەهلی قورئان بێت .
........
هاوڕێ لەبەرکارەکەت تاگبکە و ئاگاداریبکەوە 🌸🌹
شێری بکەن تا بگاتە زۆرترین قوتابی لەبەرکار .
@أبرز المعجبين
#هەڵگرانی_قورئان

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

04 Mar, 20:00


https://t.me/Halgran3iQuran

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

28 Jan, 15:26


@Halgran3iQuran

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

28 Jan, 15:25


ئـــەی فێرخوازی سەرکەوتوو (دووبارەکردنەوە) دەستەواژەیەکە بۆ زوو وتنەوەو دووپات کردنەوەی دەقێکی لەبەرکراو یان نووسراوێک و چەند بارە وتنەوەی و زۆر درێژە دادڕی تێیدا هەتا ئەو بابەتە بەتەواوی لەبەر بکەیت و لە مێشکتدا بچەسپێنن ، ئیدی ئەو بابەتە چەند لاپەڕەیەکی قورئان یان چەند فەرموودەیەک یان دەقێکی ئەدەبی بێت بتەوێت لەبەر بکەیت و داوتر زۆر دووبارەی بکەیتەوە پەنچا یان سەد یان دووسەدجار........

ئەگەر هاتوو ئەو کارەت ئەنجام دا ، ئەگەرچی بابەتەکەت قورس و ئاڵۆزیش بێت، ئەوا لەبەرکردن و چەسپینی لەمێشکتدا بۆ ئاسان ئەبێت ، ئەوکاتە تووشی گرانی زۆرو پێداچوونەوە و دەورکردنەوە نابێت هەروەها خێرا بیرچوونەوش نایەتە ڕێت و ئەوکات بابەتە لە بەرکراوەکانت لەهەموو کات ۆ ساتێکدا بەکەمترین ماوە ئاماده ئاکەیتەوەو بەئاسانیش دەوریان ئەکەیتەوە

کتێب: (قورئان وەک فاتیحە لەبەر بکە)
✍️نوسەر: (درید ابراهیم موصلي)

#هەڵگرانی_قورئان
#هاندا
#کتێب(1)

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

19 Jan, 14:47


@Halgran3iQuran

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

19 Jan, 14:46


#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
#ڤیدیۆ

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

22 Dec, 04:52


السلام علیکم ورحمة الله
کەناڵی هەڵگرانی قورئان
بەشی هاندان جوینکەن و
شێریکەن بۆ هاوڕێکانتان
و بەشداری ئەم خێرە نەبراوەبن.
جزاکم اللە خیرا.
👇👇👇👇

@Halgran3iQuran

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

22 Dec, 04:49


ئایا هەرهێندە بەس نیە بۆ تۆی هەڵگری قورئانی پیرۆز کە سینەت خەزێنەی کەلامی ئیلاهیە؟ چی لەوە گەورەتر؟

#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان
#تێڕامان

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

10 Dec, 12:54


//t.me/Halgran3iQuran

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

10 Dec, 12:54


السلام عليكم ورحمه الله
ما شاءالله چەندی باسی چیرۆکی لەبەرکاران بکرێت تەواو نابێت، با باسی چیرۆکێکی جیاوازترتان بۆ بکەم بە کورتی کە تا ئێستا لەناویدام.

خوێندکاری پزیشکیم و دەرسمان یەکجار زۆرە، ساڵی یەکەمم تەواو کرد و هەر دەموت مەجالم نییە و پێم ناکرێت کەچی هەم دەرەجەم خراپ بۆ هاتەوە هەم قورئانیشم لەبەرنەکرد.

لێشاوی بەرەکەتەکان لە هاوینی قۆناغی دووەمم دەستی پێکرد کە سەنتەرێکی باشی قورئانم دۆزیەوە و زۆریم لەخۆم کرد لە سەرەتادا تا لەبەری بکەم و لە سوڕەتی بەقەڕە دەستم پێکرد،
سەرەتای قورس بوو بەهۆی کەمی ئەزموون و زۆری گوناحەکانم بەڵام کە مامۆستایەکی چاکم لێ هەڵکەوت و قەرزاری ئەوم کە چەند لەبەرکردن بوو ئەوەندەش ئامۆژگاری، ئیتر بەرە بەرە حەز و خۆشەویستی و پەیوەستبوونم بە قورئانەوە زیاتر دەبوو، لە دەزگای لەبەرکردن دوو ڕوبعمان بۆ دانرابوو کەچی جاری وا هەبوو چوار روبعم بە یەک حەفتە لەبەر دەکرد سەڕەڕای زۆری دەرسی کۆلێژ.
لێتان ناشارمەوە تا ئیستاشی لەگەڵ بێت هەر کاتێک جەدوەلی مراجعە و لەبەرکردنم ڕێک بووبێت خوێندنی پزیشکیشم زۆر باشتر بووە و لە گوناحیش دوورتر بووم و باوەرکەن کەسایەتی و ڕێزیشم لەناو خەڵک زیاتر بووە،

ئیستا الحمدلله ثم الحمدلله ثم الحمدلله خوا خاتوونێکی حافیز قورئانی جوانی بە قسمەت کردم و ١٢ جوزء قورئانیشم لەبەرە و بەیانیان دەچمە کۆلێژ و ئێوارانیش ئیشی خۆم هەیە بە مووچەیەکی باش شەوانیش خەریکی خوێندنی پزیشکیم وە خەریکە مونافەسەی ئەوائیلەکانیش دەکەین لە خوێندن.!! کە هیچ یەک لەوانەم نەبوو پێش لەبەرکردنی قورئان.!!!

وە تا ئێستاش بەردەوامم لە لەبەرکردنی قورئان لە دەزگا و حەفتانە ڕوبعێک لەبەر دەکەم و الحمدلله مڕاجعەشم زۆر باشە و بێجگە لەوەش جار جار لایەنی ڕۆشنبیریشم بەهێز دەکەم و دەخوێنمەوە جگە لە قورئانی بەرز و خوێدنی کۆلێژ

پێم خۆشە سەرەتای بخوێننەوە و بەراوردنی بکەن بە کۆتاییەکە کە زۆر بە ڕوونی و ڕاشکاوی جیاوازی بەرەکەتی قورئان دیارە

تاکە داوا کە لێتان بکەم ئەوەیە کە دوعا بۆ برای خۆتان بکەن ئەو ڕۆژە ببینم کە هەموو قورئانم لەبەرکردبێت بە ئیتقانەوە

اللهم لك الحمد كما ينبغي لجلال وجهك وعظيم سلطانك

واسلام عليكم ورحمه الله وبركاته

#چیرۆکی_هەڵگرێکی_قورئان
#هەلگرانی_قورئان
#هاندان

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

09 Dec, 19:52


هاوکارمان بن لە بڵاوکردنەوەی کەناڵەکە، تا کەسانی تریش لێی سودمەند بن.
جزاکم اللە خیرا
👇👇

t.me/Halgran3iQuran

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

09 Dec, 19:52


پەندو وانەی زۆر جوانی تێدایە بۆ ئەوکەسەی تێبگات، کە ئیش کارو مال و ژیان هیچ شتێک رێگری لە نیەتێکی پاک ناکەن.

لەهەمووان گرنگتر ئەم هەمووساڵە و ئەم هیمەت بەرزیە.

خودای پەروەردگار بەردەوامی بەهەموومان ببەخشێ و نیەتمان خالص بکات.

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

09 Dec, 19:52


السلام عليكم
من عیشایەک لەمزگەوتێک نوێژم دەکر مامۆستای مزگەوتەکە لەوێ نەبوو گەنجێک هەڵسا پێش نوێژی کرد دیاربوو قورئانی لەبەربوو قورئانی خوێندوو نوێژەکەی کەمێک درێژکردەوە زۆر هەستێکی تایبەتی بوو لەلام دەم ووت چەند خۆشە منیش قورئانم لەبەر بوایە بۆخۆم لەنوێژەکاندا لەماڵەوەبم خوێندایە دەستم پێ کرد سەرەتا چەند سورەتێکی کورت، هەستم بەئاسودەی دەکرد هەتا زیاترم لەبەر کردایە ڕۆحم ئارامتر دەبوو شەوڕۆژم خستە سەریەک لەکاتێکدا نەم دەزانی قورئان بخوێنمەوە خودا ڕەحمی خۆی ڕژاند بەسەرمدا ئەوشەرەفەم پێ بەخشرا توانیم 24 جزئ لەبەر بکەم پشتیوان بەخودا ئەوەی کەماومە بەم نزیکانە تەواوی دەکەم
ئەوەی من فێری بووم تەنها ئارام گرتنە بەیەک ساڵ سورەتی البقرە م لەبەرکرد بەساڵێک ال العمران بەهەشت ساڵ 24 جزء گرنگ ئەوەیە نەوەستم ئای خوایە لەوهەستە چەند خۆشە ببیتە حافض قورئان گرنگترین شت نیەتە ڕەحمەتان لێ بێ ئاگاتن لەنیەتان بێت چونکە قورئان خوێنان یەکێکن لەوتاقمەی کەجەهەنمیان پێ گەرم دەکرێ، من ئێستەیش حەسودی بەوگەنجە دەبەم کەبوە هاندان بۆمن بێ ئەوەی بەخۆی بزانێ چەندێک پاداشتی بۆدەڕوات یەکەم جار لەسەربۆردێکی بچوک دەم نوسی ئایەت بەئایەت تالەبەرم دەکرد و دەم کوژاندەوە برادەرێک تەختەسڕێکی بەهەدیە پێدام لەدڵی خۆمدا شتەکەم زۆربەکەم زانی ئاخر ئەوەچییە بە250 دینارە دوای ئەوە تا سێ ساڵ بەوتەختەسڕە دەم کوژاندەوە دەرزم وەرگرت کەلە دونیایە هیچ خێرێک بەکەم نەزانم، والحمد للە
لەئێستادا هەموو ڕۆژێک سێ جوزء بەلەبەر دەڵێم 10 جوزء بە سماع گوێ دەگرم تەبعەن ئیشیش دەکەم چوار مناڵیشم هەیە کرێچیشم کەبۆ خودا کردت هیچ شتێک ڕێگر نابێت.


#چیرۆکی_هەڵگرێکی_قورئان
#هەڵگرانی_قورئان
#هاندان

هەڵگرانی قورئان - حفاظ القران

03 Dec, 14:24


السلام علیکم ورحمة الله وبركاته کێ ویستی چیرۆکی سەرکەوتنی لەبەرکردنی قورئانەکەی بۆمان بگێرێتە، وئێمەش بڵاوی بکەین وەک هاندانێک بۆ قوتابیانی لەبەرکردن با لەرێگەی ئەم بۆتەوە ئاگادارمان بکات👇👇

@Hatwanidaroon89_bot

1,709

subscribers

250

photos

21

videos