واتە: خودایە تۆ پەروەردگارمیت و ھیچ پەرستراوێکیش نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە تۆ، دروستت کردووم و منیش بەندەی تۆم، خودایە من لەسەر پەیمان و بەڵێنەکەی خۆمم، کە بە تۆم داوە تا چەندە لە توانامدا بێت (٣) ، خودایە پەنات پێدەگرم لە شەڕ و خراپەی ئەوەی، کە ئەنجامم داوە، خودایە دان بەوەدا دەنێم، کە تۆ بەخشش و نیعمەتت بەسەردا ڕشتووم، دانیش بە تاوانەکانمدا دەنێم و داوای لێخۆشبوونت لێ دەکەم، ھیچ کەسێکیش لە تاوانەکان خۆش نا بێت، جگە لە تۆ (چونکە بەڕاستی خۆشبوون لە تاوان بەس تەنیا شایستەی خودایە).