عەطا شێخ عەلی:: عطایی @ataee10 Channel on Telegram

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

@ataee10


لە سەختیدا چێژ هەیە و لە چێژیشدا سەختی.

عەطا شێخ عەلی:: عطایی (Kurdish)

ئایا دەتوانین ئەم بەشەی تێلێگرامە بەنجوان بگۆڕین؟ بۆ ئەوەی کە هیوای و دانیشتنی نوێترین زانیاری و هاوردەکانی عەلی بهەبێت، بەڕێوەبەری چەندین عەلی و پرسیارەکانی نرخەکانی داهاتوەکان. ئەرکاتی ئەو لەبارەی شێخ عەلی و زانیاریەکانی ویە؟ گونجاییەک بکەن و چونکە دەتوانن بەرزی کاریشان بۆ شێخ عەلی بکەن. ئەم بەشەی تێلێگرامە هەروەها دەربارەی پەیامەکانی کوردی، پەڕگەی تێلێگرام بهەرهەمەکانی بزووتنێکی تایبەت بە زانیارییەکانی خۆتان و بەشەی ناوەندی و هەواڵەکانی کەناڵەکەی دەکرێت. هەروەها دەتوانن سەردانی قسەی تێلێگرام بکەن بۆ زانیاری زیاتر و کەرەستنی زانیارییەکان. بنووسین بۆ کەناڵ بۆ یارمەتی لە کارەکانتان!

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

25 Jan, 12:31


🤍 #بۆ_ئارامی_مێشک_و_دەروون💆🏻

لەو گیایانەی ئارامی بۆ دەروون و دەماری مێشک دێنێت:
«اسطوخودوس یان لاڤندەر»🥰

یەکێکە لە باشترین گیایەکان بۆ ئارامی دەروونی و نەمانی فشاری دەروونی و پاک بوونەوەی مێشک.


https://t.me/BAHA_Beauty_Health/1094

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

25 Jan, 11:00


🟢 ئەپڵیکەیشنی ئافەرین بۆ منداڵانی چاوگەشی خوار ٣٠ساڵ😁🫰🫶🏻


ئافەرین بۆ ئافەرین🫶👏

بۆ ئەندرۆید 👇

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.afarintv

بۆ ئایۆس👇🏻

https://apps.apple.com/iq/app/afarin-kids/id1498074436

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

24 Jan, 06:20


🔻🔻وانەی حەوتەم

🤲حیکمەتێکی ئیبن عەطای ئیسکەندەری و تێڕامان لە درووستکراوەکان🤲


✍🏻سیفەتەکانی کامڵگەرا و هەوڵيک بۆ تێگەشتن و چارەسەری

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

24 Jan, 05:38


⚡️بگەڕێ، دەدۆزیتەوە. بدە لە دەرگا، بۆت دەکرێتەوە.

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

24 Jan, 05:31


من بەڕاستی دان بەوە دەنێم کامڵگەڕام ، چونکە پێشتر مامۆستایەک پێیوتبووم زۆرتێنەگەشتم تائەوکاتەی دوای ماوەیەک پۆستێکی بەڕێزتانم خوێندەوە لەسەر کامڵگەڕا ، دواتر وردە وردە هەوڵمدا ئاساییە باڕۆژێک ماڵ شپرزبێت و کۆی نەکەیتەوە ، هەمووڕۆژێ بەبەرنامە کتێبم دەخوێندەوە ئەموت چی بائەمڕۆ لەفڵان کات و سەعات نەبێ یانی چی دەبێت،
چی دەبێت بائەمڕۆ سەعاتەکەم لەدەست نەبێت و بچمەدەرەوە، هەمووڕۆژێ خواردنەکانم تەندروستە بەڵام چیدەبێت واڕۆژێک خواردنێکی ناتەندروستم خوارد خۆم سەرزەنشت نەکەم و دواتر خواردنێ باش بخۆم

بەکورتی جدیەت و هەمووسیفەتە جوانەکانم تێدایە
بەڵام بەجدی دڵگران دەبووم گەر پلان و خاڵێک وەک خۆی نەبوایە وەک ئەوەی کە دامدەنا،
بۆیە چێژم بۆژیانم زیادکرد،
تا ئەوەندە ئارامبمەوەو ماوەەیک پابەندنەبم و چێژببینم

خواردن دروستکردنم بەکات بەفیڕۆدان دادەنا، بەڵام بەجدی ئێسە چێژی لێدەبینیم بۆیە ویستم زیاتر بزانم

بەشداری تاقیکردنەوەگشتیەکاام نەدەکرد یان سەد یان هیچ ، بزەبت
بەڵام ئێسەوانیم

هەوڵدەدەم و بەهەموو ئەنجامەکانیش قایلم وردە وردە چارەسەری دەکەم نەک بەکامڵگەرایی

باوەڕکە گوێم لەدووبارەی وانەکانی بەڕێزت نەدەگرت تا دەفتەروقەڵەمم پێنەبوایە ، ئێبۆ ، ئێ ئێسەدەڵێم چی دەبوو گوێم لێبگرتایەو دواتر دەفتەروقەڵەمەکەت بهێنایەو دیسانەوە گوێی لێبگریتەوەو بتنوسایەتەوە..
مەبەستم چەند کامڵگەراو ورد م .

باوەڕکە سی بۆ چل بڕوانامەم هەیە خۆم دانم بەخۆم نەدەنا ،
تا هاوسەرەکەم و هاوڕێیکانم دەیانوت ماشاءاللە تۆزۆرباشی ،
یانی هەستم بەچاکی و جلەکانم نەکرد تا پێیان نەوەتم تۆ ئەم شتانەی هەتە کەس نیەتی ،.
کاتێ خۆمم بەراوردکرد بەخەڵکی و چوومە ماڵی هاوڕێکانم ئەو کاتە زانیم من زۆرشتم هەیە کەس نیەتی ، بەس هەستمم بەکەمی کردولۆمەی خۆمەکرد چێژم نەدەبینی ، هەر ئەموت جارێ ماومە،
ئێسەش سوپاسی خوادەکەم بۆهەمووشتێ هەموونیعمەتێک و هەموو خوێندن و بڕوانامەیەکم لەبوارەکان.

زۆرسووپاس بۆتۆ مامۆستای بەڕێز خوالێت ڕابی بێت


زۆرسووپاس بۆتۆ
دیسانەوە گوێ لەم وانانەش دەگرمەوە و سوودمەنددەبمەوە لێی ،.

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

24 Jan, 05:29


Live stream finished (1 hour)

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

24 Jan, 05:14


ئێوە چیتان هەیە لەسەر کامڵگەرایی؟

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

24 Jan, 04:31


چیتان هەیە لەسەر ئەم وەرزش و حیکمەتە؟

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

24 Jan, 04:02


Live stream started

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

23 Jan, 18:18


⚡️🔈ئەزیزان سبەی کاژمێر ٠٧:٠٠ وانەی حەوتەم دەبێت ان شاءاللە

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

23 Jan, 16:18


🗣️💟چۆن پابەندبوونمان بە دین وەسواس و خەمۆکاویمان نەکات⚡️


https://t.me/Ataee10/1594

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

23 Jan, 15:38


✍🏻بەرپرسیاری خۆشترە لە ئازاری نادیار و غەیب...!

مرۆڤ زۆرجار بۆ بیانووی هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی کارەکانی، یان نەکردنی کارە پێویستەکان، خۆی دەداتە پاڵ شتە نادیار و تەمومژاوی و لە حساب نەدراوەکان! واتە ناتوانیت بیپێویت ئەوشتە کە ئایا تا چەندێک وایە و وا نییە!

زۆرجار لەسەر دەممانە ئەڵێین:
قەدەری خوابوو
خێری تیایە
نازانین خێر لەچیدایە
بۆ خۆم ماندوو بکەم خۆ هەر ئەمرم
خوا باشتر دەزانێت
من کردم ئیتر خوا بڕیاریدا ئەوەبێت
چاو لێیداوم
نەفەسم لەسەرە
سیحرم لێکراوە

هەموو ئەم دەستەواژانە زۆر جار بۆ ئەوە بەکاردێن وەکو ئیمامی عەلی وتی:
کلمة الحق أراد بها الباطل!
کەلیمەکە حەقە و ئەم بۆ شتێکی پووچ بەکاری دێنێت!

ئاخر قەدەر بوو یان نەبوو خوا خێری تێ کرد یان نا، ئەمە بابەتی مرۆڤ نییە،،، ئەوە بابەتی مرۆڤە کە ئەوەندەی دەتوانێت بەرپرسیارێتی و عەقڵ و وزە و ویژدانی خۆی بخاتە کار!


بەرپرسیارێتی شتەکان هەڵناگرین، بەڵکو لەناوچەی ئارام و ئیسراحەت ئەبین، ئینجا بۆ دەم و قسەی ئەم و ئەو ڕێک ئەڵێین: چاوم لێدرا، نەفەسم لەسەرە، سیحرم لێکراوە، قەدەری خوا بوو، خوا خێری تێ کردوو، و...!

چونکە بەدڵنیایی بەرامبەرەکەتیش ئەڵێ: ئا وایە قەدەری خوابوو ئیتر!
قابیلە باوەڕت بە قەدەری خوا و چاو و سیحر و شتیش نەبێت!!!

بەمجۆرە سیحری مرۆڤ بەرامبەر هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی بەتاڵە و دواڕۆژی خۆش ناکەن!

تکایە! زۆر ئاساییە بڵێ ئیتر ئەوەندەم پێکرا!
بڵێ ئەوەندە دەرەجەم هێنا و ئیتر سوپاس بۆ خوا و سوپاس بۆ هەمووتان، خێر و شەڕی بابەتەکە خۆم هەڵیئەگرم و بەرپرسیارم!

ئەمە ئیسراحەتترە تاوەکو هەزار وشەی نادیار و ناشەرعی و زانسیی بەکاربێنیت!


بمێنن بەخێر🫀🌷

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

21 Jan, 19:34


🧠هۆکارەکانی لەبیرچوونەوە و
تێکچوونی مێشک!

ئەگەر ئەم هۆکارانەت هەبوو ئەوا کەمێک وریاتربە لە خواردن و لە وەرزش و تەندرووستی و بەکارهێنانی ميشک🧠

🟢کێشەی لاشەیی وەکو:

✔️بەکارهێنانی زۆری دەرمانەکیمیاییەکان
✔️نەخۆشی شەکرە
✔️نەخۆشی شێرپەنجە
✔️پەستانی خوێن«زەخت»
✔️غودەی دەرەقی
✔️کەمی ڤیتامین D3,B12,B1
✔️کەم و زیاد و تێکچوونی خەو
✔️کەمی ئاسن
✔️کەمی خوێن
✔️کەمخواردنەوەی ئاوی پاک و دوور لە کلۆر
✔️نەخواردنەوەی چایە گیاییە بەسوودەکان
✔️خواردنی ڕۆن و زەیتی خراپی دەرەوە و دەستکرد!
✔️خواردنی شەکر و ئەوەی لەشەکر درووست دەکرێت
✔️خواردنی ئاردی سفر و ئەوەی لە ئاردی سفر درووست دەکرێت
✔️خواردنی خوێی مارکێتی و خراپ
✔️ماددەی هۆشبەر و جگەرە و ..


🟢تەمەن: تاوەکو تەمەن بەرەوسەرەوەبچێت و مێشک وەرزشی پێ نەکرابێت، زیاتر تووشی لەبیرچوونەوە و خراپی مێشک دێت.

🟢هۆکاری دەروونی:
✔️فشاری و دڵەڕاوکێی دەروونی زۆر
✔️خەمۆکی و خەفەتی بەردەوام
✔️تووڕەیی زۆر
✔️ماندووبوون زۆر
✔️زۆر سەرزەنشت و لۆمەکردنی کاتی منداڵی


🟢هۆکاری ژینگەیی:
✔️پیسبوونی هەوا و ژیان لەشوێنی دووکەڵی ئۆتۆمبیل و کارگە و شارە ژینگەپیسەکان.
✔️نەگەڕان و گەشت نەکرد بۆ شوێن و شار و ژینگەی نوێ. (هەیە بە هەمووتەمەنی دووسێ وڵات و شاری تری نەبینیوە و مێشکی بچووکبووەتەوە لەو ڕووەوە)


🟢وەرزش نەکردن:
وەرزش و ڕاهێنان نەکردنی دەروونی
وەرزش و ڕاهێنان نەکردنی لاشەیی
وەرزش و ڕاهێان نەکردنی یادگە

✍🏻کۆمەڵێ هۆکاری تریش، بەڵام ئەمانە زۆر دیار و کاریگەرن!



🔴کەسێک تەمەنێک لەناو ئەمانە ژیابێت کاریگەری زۆری لەسەرە!
پێویستی بە خواردن و خواردنەوە و دەرمانی سرووشتی و خول و ڕاهێنانی باش هەیە بۆ ماوەی چەند مانگ و ساڵێک تاوەکو باشبێتەوە پشت بەخوا، وە ئارامگربێت لەو ڕێیەدا.


خوا بەدوورتانبگرێت لە دەردوبەڵا.

😊🫀تکایە گەر بڵاوتانکردەوە ناونیشانەکەشی دابنێن🫶🏻🌷🤲

https://t.me/BAHA_Beauty_Health/1092

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

19 Jan, 20:46


عەطا شێخ عەلی:: عطایی pinned an audio file

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

19 Jan, 20:45


ئەمە لە ٧ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ نووسیم

چی بەروارێک و یادگارییەکە بۆم😢

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

19 Jan, 10:20


ئەو ژنە ئیسپانیەی ئەمڕۆ لە خۆشیدا گریا!

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

18 Jan, 19:17


من پێش ئەوەشی بڕۆم بۆ مەدینە بخوێنم، خەڵکی داغستانم خۆشەویست و پێم خۆش بوو ئەوێ بناسم، چونکە کتابی«داغستانی من»ی ڕەسول حەمزەتۆڤ بە وەرگێڕانی عەزیز گەردی بخوێنیتەوە، زۆر دڵت ئاوێتە و ئاوێزانی ئەوێ دەبێت، مەحاڵە حەزنەکەیت سەفەربکەیت بۆ ئەوێ،
خۆشبەختانە لە مەدینە وەرگیرام چەند هاوڕێیەکی شیرینم خەڵکی ئەوێ بوون...

ئەمجارەش کە چوومەوە بۆ مەدینە، لەناو مزگەوتی پەیامبەر ئەو دووانەم ناسی کە خەڵکی داغستان بوون، جا ئەو ملپێچەی بە دیاری پێدام،،، خۆ کوردە حەیاتەکەی خۆمان هەر ئەبێ شتی بدرزیتێ قەت ناڵێ شتێکمدا بە فڵانە نەتەوەی تر😁

بەڕاستی مەدینە، تۆ یادگاری خۆش و ناخۆشی زۆرت بۆ من جێهێشت لە قووڵایی دڵ و مێشکم🫀🤩🥲




ئەو شعرەش هەر بەیادی ئەهلی مەدینە🌷🫀🤲

إذا لم تَطِب في طيبَةٍ عندَ طَيِّبٍ
به طيبَةٌ طابت فأينَ تَطيبُ
وإن لَم يُجِب في أرضها رَبُّنا الدُعا
ففي أيِّ أرضٍ للدُعاء يُجيبُ
أيا ساكِني أكنافِ طيبَةَ كُلُّكُم

إلى القَلبِ من أجلِ الحبيبِ حَبيبُ

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

18 Jan, 15:45


ئەی خۆ لەبەر تۆ دەستم پێ نەکرد تا لەبەر تۆ وازی لێ بێنم!

ئەمە قسەیەکی تەواوە کە بە ڕووی هەرسێک کە:
هاوڕێی نیوەڕێ
دوژمن
دور و نزیکە و، دەبنە هۆی بێتاقەتی و ساردبوونەوەت لەو ئیش و پڕۆژەی دەست پێ کردووە.

گەر لەبەر ئەو دەست پێ کرد بڕۆ باجەکەی بدە و لەبەر ئەویش وازی لێبێنە🥲

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

18 Jan, 09:46


🔻ئێوەش گوێ لەم نامەدەنگییە بگرن ئومێدەکەم سوودی لێ ببینن🫀🧠

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

17 Jan, 14:05


عەطا شێخ عەلی:: عطایی pinned «⚠️ هەر دەفعت دەکەن تۆ دەتوانیت و تۆ هەوڵبە و تۆ بگە بە ئامانجەکان و خولیاکانت، تۆ شایەنی باشترین نمرەیت لە ئاستی هینەکەت.... جا توخوا هونەری ئەمە لەکوێدایە تۆ بەس هاندان بێ و هەڵا بێت! ئەی چی گرنگە؟ لەوە گرنگتر« مانا، بەها»یە! هەرکەس مانا و بەها بەرزەکانی…»

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

16 Jan, 20:21


🫶🫶ئەزیزان و خۆشەویستانم، زۆر زۆر سوپاسی هەواڵپرسینی گەرمتان دەکەم لەسەر خولی «پەرەپێدانی ئیمانی و کەسی»،
کاریگەربوونی ئەو وانانە لە جوانبینینتان و دوعاکانتان و بەرەکەتی مەجلیسی بەیانیانەوە بووە!

زۆربیری ئەو مەجلیسانە دەکەم کە لەخزمەتان بووین... بەیارمەتی خوا لەم هەفتە دەست دەکەینەوە ئەو چەند وانەی ماومانە تەواوی دەکەین..

ڕێز و دوعای زۆرم بۆ یەک بەیەکتان، خوا هەردەم پڕ لە مانا و بەهای باڵا و هەستی جوانتان بکات🫀
⚡️🤲

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

16 Jan, 18:57


قورئانەکان بەرزبکەنەوە و لەسەر سەرتان دایبنێن...
قورئانەکان بخەنەسەر نووری چاو...
چونکە ئەو گەلە هەر بەقورئان هەستان، وەستان، چەسپان..!
لەم ماوە سەختەی جەنگ، کە سەختییەکەی هێندەبوو، وەڵڵاهی عەقڵ شێت دەبوو تەحەمول دەپچڕا گەر کۆمەکی خوایی نەبووایە!
کەچی ئەو گەلە بە بەردەوام قورئانیان دەخوێند و لەبەردەکرد و پێداچوونەوەی یەک مەجلیسییان هەبوو!


جاران ئاواتم سەرشاخەکان بوو، بینینی ئاسمان بوو، بینینی دارەبەرزەکان و باڵندە جوانەکان بوو،
ئێستا ئاواتم ئەوەیە بڕۆمە غەززە، یەک نوێژ بکەم لەو خاکە شیرینە، یەک تۆز تونێلەکان ببینم و نوێژێکی تێدابکەم

بڕۆمە بازنەی قورئانەکان و تێر بەدیار عیززەت و شکۆی ئەو گەلەوە تەماشابکەم
بڕۆم بریندارەکان ببینم تێر ماچیان بکەم

بڕۆمە ماڵەکەی سینورا و هەنییە و عاروری و شەهیدەکان، تێربگریم و نوێژبکەم و سورەتی نصر و فتح بخوێنم..

لێتانی ناشارمەوە حەزەکەم تێر تف لە فارس و عەرەب و تورکی درۆزن و مونافق بکەم، کە بەناوی سورەتی نصر و فتح و انفال وەکو سەگ و کەمتیار بەربوونە گیانمان، کەچی ئەهلی جوانی غەززە بەو سورەتە جوانانە لوتی دنیایان لە ژێر خاکەکەی غەززە نەک سەرخاکی غەززە کرد بەقوڕا!


غەززە شیرینترین خاکە لە پاش کوردستان بۆ من!

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

15 Jan, 20:32


🔻🔻🔻لەڕێگای مەدینە لە عومرە ئەم فەرموودەم بۆ جەماعەت باسکرد

كُنَّا مَع النَّبِيِّ ﷺ في غَزَاة فَقَالَ: إِنَّ بِالْمَدِينَةِ لَرِجَالاً مَا سِرْتُمْ مَسِيراً، وَلاَ قَطَعْتُمْ وَادِياً إِلاَّ كانُوا مَعكُم حَبَسَهُمُ الْمَرَضُ وَفِي روايَةِ: إِلاَّ شَركُوكُمْ في الأَجْر.
رَواهُ مُسْلِمٌ.

هاوەڵەکە ئەفەرموێت: ئێمە لەگەڵ پەیامبەر بووین لە جیهادێک، فەرمووی: لە مەدینە کەسانێکی لێیە «لەگەڵمان نییە ئێستا» هیچ ڕێگایەک و هیچ دۆڵ و شیوێکتان نەبڕیوە ئیللا ئەوان لەگەڵتان بوونە، نەخۆشی نەیهێشتووە لەگەڵتان بن. لە گێڕانەوەیەکی تر: ئەوان شەریکی خێرەکەتان بوونە!
موسلیم ڕیوایەتی کردووە!

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

15 Jan, 20:12


🥳🫀🫶مژدەمان لێبێت، ئەوەی بەس بە نییەتیش لەگەڵ غەززەبووە نییەتێکی صادقانە نەک زمانی بەدوعای درۆینە و قسەی جەرگبڕ،،، ئەوە وەکو ئەوە وایە لە غەززە جیهادی کردبێ و ئەجری بۆ نووسراوە⚡️⚡️⚡️🤲🤲🤲

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

15 Jan, 19:48


بەوخوایە جارجار خۆشییەک دێت بە دڵم نازانم چییە خۆم پێ ناگیرێت

جارجار بیر لە سەرکردە و شەهیدەکانمان ئەکەمەوە، هەم نازانم چی بکەم

کاتێک گەلێک دەبینیت حافظ قورئانەکانیان لە سوجدەدا و لە جیهاددا شەهید دەبن، ئیتر زمان و دڵت چی بڵێ و چۆن نەفڕێ و چۆن بەکوڵ نەگری
🫡

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

15 Jan, 18:56


🫶🫶⚡️⚡️❤️‍🔥🔥
هەموو سڵاو و ڕێزێک بۆ ئێوە🫡🫡🫡

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

15 Jan, 18:47


🥳🥳😊😊اسجدوا للە سجدة الشکر والنصر🫶🏻👏🏻

سوجدەی سوپاسگوزاری و سەرکەوتن ببەن!

وەڵڵاهی ئەهلی غەززە، هەرهەمووتان بکوژرانایە هەر وەکو «أصحاب الأخدود» ، هەرسەرکەوتووبوون، چی جای ئەم سەرکەوتنە مەزنە!


خوایە... خۆ ٤٦٦ ڕۆژە ئەڵێی شەڕی مان و نەمانی خودی ئێمەیە! ئەوەندە ڕۆژانە و شەوانە و بەردەوام چاودێریمان ئەکرد و دوعای کوڵا و کوڵمان ئەکرد، هاوکاریمان ئەنارد و دڵمان لە مشتمان بوو!

یاارب، لەهەرشوێنێکی دونیا، مسوڵمانان و کوردان وەکو ئەهلی غەززە بە عیززەت و خۆڕاگر و سەرکەوتووبکە!

ڕێز و سڵاو بۆ ڕۆحی بەرزی ئێوە سەرکردە مەزنەکانمان، هەنییە و سینوار
🫡🫡
وە هەموو شەهیدان و زیندووان و بریندارانمان
🫡🫡

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

15 Jan, 14:21


اللە اکبر...

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

15 Jan, 12:41


⚡️١ی٣ی٢٠٢٥
یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز
⚡️

خوایە بە خۆشی و سەلامەتی بمانگەیەنە

پێش وەختەش ڕەمەزانێک لە دڵ و گیانمان بەرپابکە

ئێمەش وردە وردە دەست پێ بکەین


هەرکەس ١٠٠ سبحان اللە بڵێت وەکو بەخشینی ١٠٠ ئەسپە لە پێناوی خوا

١٠٠ الحمدللە، تەرازووی چاکان پڕ دەکات، وەکو بەخشینی ١٠٠ وشترە

هەر لەسەر ئەوجێگای خەبەرمان دەبێت و هەڵدەستین پێش ئەوەی مۆبەکە داگیرسێنین دەستپکەین بە زیکر و موناجاتێک و کەسیش نایزانێت خۆت و خوا نەبێت

هەر
لە ناو تەکسییەکیت یان شوێنێک چاوەڕێیت یان بەڕێیەک دەڕۆیت یان قژی مناڵەکەت دائەهێنی، بڕێ دوعا و زیکر و موناجات بکە،،، دڵنیابن ئەم کردەوانە کۆمەڵێک بەختەوەری و ئیرادە دێنن خۆمانیش بەخەیاڵمان نەهاتووە.

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

14 Jan, 16:44


هیوام پێ بدە
هانم بدە
دڵنیایی داهاتووم بدەرێ
من سەردەکەوم؟
من هاوسەرگیری لەگەڵ دەکەم؟
من بزنسەکەم پێشدەکەوێت و داهاتی چاکی دەبێت؟
من دەبمە لەبەرکارێکی باشی قورئان؟
من منداڵەکەم لەدایک دەبێت؟
منداڵەکەم هاوڕێکانی باشن، فێری شتی خراپ نابێ؟
من.......

من و هەزار سەودا، هەزار حەسرەت، هەزاران هیوا!

منێک دەمەوێت ئەم سەرە گەرمە سەرلێشێواوە ئارام بێتەوە.
ئەم دڵە بێ ئۆقرە باوەشێکی گەرم سوکنایی بداتێ.
من لە خۆم و خەونەکانم نوقم بوومە!

خودایا،،، بەس هەر من وام؟ یان کەسی تر وەهایە؟
خودایا،،، زۆر هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەم،،، تو خوایەتیت، یەکجار، بەس یەکجار خۆت یان فریشتەیەکت بنێرە بۆم تۆزێ ئاو بەسەر ڕووحی کڵپەسەندووم بکات، بەخوا لای کەس باسی ناکەم!

خوای من، دەی ئەزانم هەر نەهاتی، ئەوە من ئەخەوم، با شتێکی نوورین هەڵمسێنێ و هەواڵەکەم پێبدات، یاخود دەی من کە خەوتم، لە خەودا پێم بڵێ...توخودایەتیت یەکجاریش بێت لەخەوێک لە کاتێک شتێک پێمی بدە..

موناجاتەکانی حەسرەتمەندێک

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

14 Jan, 10:52


⚡️خەمی زۆری ئیشەکانم و گوێپێنەدان!

لەم وێنەیە ئەڵێ:
تەمبەڵی مەکە!
یەک ڕۆژ لە کاردواخستن کاری یەک مانگ پابەندبوون«دیسپلین» تێکدەدات!

ئەم جۆرە بیرکردنەوانە کەسایەتی کامڵگەرا «پێرفێکشینیزم»ت بۆ درووست دەکەن!

ئەسڵەن پشوودان و خۆشی وەرگرتن و کارنەکردن و هەندێکجار ئیهمالی کردنیش تا حەدێک، پێویستی مرۆڤە!
وەستان و بەلاخستن هەندێکجار دەتپارێزێت لە پڕوکان و خەم و خەفەتی تەواونەکردنی کار.

هەندێکجار دەوەستی و هەرگوێی پێ نادەیت ئەوەندە پەستانت هەیە، سەیردەکەیت ئیشەکان خۆیان دەڕۆن یان کە دەگەڕێیتەوە سەری زۆر وزەت باشتر هەیە.

کارەکان خەم و خەفەتی بۆ بخۆیت یان نا، هەرخۆیان تەواودەبن و ڕۆژێک دێت ئەڵێی: ئەو هەموو خەم و بێتاقەتییەشی نەویست خۆزگا چێژم لەکات و ساتەکان ببینایە!

جار جار لەبەرخۆتەوە بڵێ: کورە چش با هەر بڕوا و نەکرێت، دنیا بەمە کاول نەبوو با ئەمەشی بچێتەسەر بزانین چییەبێ هههـ

وەکو کابرا نەبێت کە پشوودانی لە ئیش کردنی زۆرتربوو بەناوی تیژبوونەوە ههههـ
بەس
وەستان و دابڕان بەشێکی ئیشەکەیە!

ئەم فەرموودەش بەئاوی زێڕ بنووسەوە:
إنَّ لكلِّ عملٍ شِرَّةٌ ولكلِّ شِرَّةٍ فَتْرَةٌ ، فمن كانت شِرَّتُه إلى سنَّتي فقد أفلح ، ومن كانت فَتْرَتُه إلى غيرِ ذلك فقد هلكَ

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

05 Nov, 19:00


❤️‍🔥ئازیزان سوپاس بۆ پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە و کات بەخشینت👇

https://surveyheart.com/form/671ac20f27504a770d9576a1

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

05 Nov, 07:03


⚠️بەداخەوە ئێستا ئەمەشی بۆ زیاد بووە و بەناوی ئەکاونتی کچەوە نامە دەنێرن عەلەساس زەواجت بۆ ئاسانەکەن و دەتدەن بە کوڕێکی شیاو و باش!!

باندنی مافیایین ئەمانە زۆر ئاگاداربن!

کابرا خۆی هەر نازانی کێیە کەچی دێت وێنە و زانیاری و شتی تۆ وەردەگرێت و بە کوڕێکی فەیک و نەناسراوت دەناسێنێت!

ئاگاداربن! ئەم ساڵانەی دێن ساڵانێکی زۆر فێڵاوی و کێشە و هەڵخەڵەتاندنە!

مرۆڤی زۆر زیرەک تێدەکەوێت چی جای کەسانی سادە!

لەدوای کۆرۆنا ژیان زۆر جیاوازبوو..
لە دوای شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا دونیا بە تەواوی چووە قۆناغێکی جیاواز

لەدوای شەڕی غەززە هەرگیز جیهانەکەی تر نەما..!

کۆتایی ئەم ٢٠٢٤ و
٢٠٢٥
ساڵێکی زۆر پڕ ڕووداوی گەورەیە!

دەست گرتن بە ئیمان و تەندرووستی باشترین شتە بۆخۆت و کەس و کارتی بکەیت!

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

04 Nov, 18:13


🔴سبەینێ کە سێ شەممەیە وانەمان نییە بەڕێزان

هەینی وانەمان دەبێت.

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

04 Nov, 16:58


ژیان لە نێوان:
چی بکەم؟
چیم کرد؟

یەکەمیان زیاتر لە داهاتوو دەتژیەنێت، بیرکردنەوەت بەهێزتر دەکات، دڵەڕاوکێت زیادتر دەکات...

دووەمیان، بیرهاتنەوەت بەهێزتر دەکات، دڵتەنگ و پەشیمانتر دەبیت، پەند و ئەزموونت زیاتر دەکات، هەلی ئێستات باشتر دەبینیت...

با شتێکت پێ بڵێم، ئایندەت لە ڕووی داهات و کەسایەتی و ژیانت وەکو ئێستاتە، ئەگەر هەمان بیرکردنەوەی ئێستات هەبن.

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

03 Nov, 12:13


نابێ ئێمە ئەم هەموو ناخۆشییەمان قبووڵ بێت، شایەنی چێژین لەم ژیانە..!
تۆ هەر پاڵەوانی!
تۆ هەر ئەبێ سەرکەوتووبیت!


دەیانی تر لەم مەشهەد و قسانە وامان لێ ئەکەن، تەنانەت قوربانی بە پیرۆزترین شتی خۆمان بدەین تاوەکو لەوانە نەبین هەژارین یان ناخۆشی ببینین!

ئامانجم بۆ چییە؟ کە من ببمە کۆیلەی ویستی ئەوانی تر؟
تاوەکو لوتم، شەهادەم، قژ و مۆبایلم وەکو کەسە زۆر هەبووەکان نەبوو ئەوە واتە من نیم و حساب نەکراوم!

ئامانج و هاتن و چوونەکانی ئێمە لە ناو ئەوانی تر ون بووە!

هاوسەرگیریمان ئەبێ بەدڵی ئەوانی تر بێت!
سەیارە و مۆبایل، کتێب و خواردن و ژووری میوانی و هەمووشتمان، ئەبێ دەستی ئەوانی تری تیا بێت... ئەگینا ئێمە نین و حسابمان بۆ ناکەن!

بەختەوەری و ئاسوودەیی لە خودی خۆت و قبووڵ بوونی خۆتدایە،
لەوا نییە کە هەموو شت بەش بکەیت بۆ خۆت و خەڵک!

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

02 Nov, 15:46


✔️ ئەزیزان و دۆستانی بەڕێز دەتوانن وانەکە بنێرن بۆ دۆستانتان کەناڵ کراوەتەوە

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

02 Nov, 15:04


🧠❗️ تۆزێ سوودی زیاتر لەوانەکەوە:

سێ جۆر فێربوون هەیە:
لە خێزان و کەس و کارت
لە قوتابخانە و مامۆستاکانت
لە ژیان...

تاوەکو یەکەم و دووەم زیاد بکات سێیەم کورت دەهێنێت!

ئێمە زیرەکی ئەکادیمیمان زۆرپێویست نییە بە ئەندازەی زیرەکی عاتفی!

دەیان و سەدان کەسانی زۆر زیرەکی ئەکادیمیمان هەیە، کەچی چەندەها گرفتی دەروونی و نائاسوودەییان هەیە!
خەڵکانێکمان دەوێت لە ژیان فێربن، تام و بۆنی جۆراوجۆرێتی ژیان بکەن، ئەزموون و زانست کۆبکەنەوە، نەک هەر بڵێنەوە و بڵێن و بڕۆن و بجووڵێن، بە بێ ئاسۆ و ئامانجێکی باڵا و پیرۆز!


خەڵکی غەززە، پڕن لەو کەسانەی لە ژیانەوە فێربوونە و،کەمێک لە زیرەکی
ئەکادیمی زۆرێک لە زیرەکی ژیانی بۆ بەرهەمهێناون!

تاوەکو لە یاسا و کۆت و بەندی قوتابخانە و زانکۆ و شوێنە سنورداخراوەکان دەرنەچیت، ناتوانیت لەگەڵ ژیان نەرمبیت و بەسوودبیت..!

تۆ دەتوانیت سەدان و هەزاران مەلزەمە و سلاید و مەتنی علمی تەواوبکەیت و لەبەربکەیت، بەڵام کەسێکی دەق بەستووی شوێن کەوتەی بیت و بەرهەمی ژیانت کەم دەبێتەوە!

ئەو هەمووو فێرخواز و قوتابییەمان هەیە بە لێشاو ساڵانە قۆناغەکانی خوێندن تەواودەکەن، بەڵام ڕێژەی بەختەوەری و پێشکەوتنی کەسی و مەعنەوی و زانستی زۆۆر کەمە!
بە جۆرێک، ئەوەی لە خوێندنە لە خوێندن و علم لە هەمووکەس و شت دوورترە!
کەواتە ئەمە زانست نییە
!

ئەوان دەڵێن تۆ سەرکەوتووبە!
سەرکەوتووبە لە کۆت و بەندەکانی ئەوان!
لە خوێندن و زانستە فەیکەکان!
لەو زانستانە تەنها قسە و بابەت و پارەکانی ئەوان زیندوو دەکەیتەوە، نەک بۆ ژیان و لە ژیان ئاسوودەبیت!

زانست لە خودی ژیان و تاقیکردنەوەی ژیاندایە، نەک تاقیکردنەوەی نووسراوە ساردەوەبووەکان... شتانێک نووسراوەن، ٢٠ ساڵ پێش ئێستا کاریگەری نەماوە و بەلاخراوە، تۆ و من و مناڵی ئێمەش ئەبێت تەمەنی گەرم و تەڕی جوانی خۆمانی بۆ بسوتێنین و وشک بێتەوە..!

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

02 Nov, 10:58


🧠🧠🫶🫶کەسانێک، پۆلە گەنجێک، لە دەشت و دەر، لە شاخ و داخ، لە شار و «مار»

خەریکی خۆ پێگەیاندن و یادی خوای باڵامانن... ئەمانە بەختەوەرەکانی سبەینێن.
ئەمانە ئەوکەسانەن سبەی دەڵێی: خوا پێداون و نازانم بۆ ئەوان ژیانیان وا خۆشە و منیش هەر وەزعم خراپتر دەبێت!

وەڵڵاهی هیچ خۆشییەک ناگات بە خۆشی زانستێک بۆ گەشتن بەخوا ، گەشەکردنی خۆت و 💎🌸سەر زەوی بێت

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

01 Nov, 13:40


یا فتاح العلیم....🤲
یا فتاح العلیم....🤲
یا فتاح العلیم....🤲
ئەی زانای دەروازەواڵاکەر🤲

افتح لنا ابواب رحمتک🤲
دەروازەی ڕەحمەتەکانت واڵابکە بۆمان

وعلمنا ما ینفعنا🤲
وە فێرمان بکە ئەوەی بەسوودە بۆمان

وینفعنا بما علمتنا🤲
تووشی خێرمان بکە لەوەی فێرمانت کردووە

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

01 Nov, 12:09


✔️✔️ بۆ خوێدنکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان
بۆ هەر خوێندکارێکی تر

ئەم وێبینارە سوود دەبینن

https://t.me/Sakinat7/7889

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

01 Nov, 10:33


⚡️⚡️ ئەو بەڕێزانەی ئامادەنەبوون و زۆر داوایان کردووە، ئەمە وانەی ئەمڕۆ بوو

گوێی لێ بگرن چونکە دەسڕێتەوە

خوا بیکاتە مایەی سەلامەتی و ئاسوودەیی دڵ و ژیانتان ئەزیزان

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

01 Nov, 04:28


ئەزموونی ئەم وانە چی بوو بۆت🫶🏻🤲❤️‍🔥

ئەتوانیت ٣ بۆ ٥ شت بنووسیت؟

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

01 Nov, 04:27


Live stream finished (1 hour)

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

01 Nov, 03:55


لەسەر ئەو 5 یاسا ئێوە چیتان هەیە؟

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

01 Nov, 03:22


9 خولەک سورەتی الکهف یان خوێندنەوەی کتێبێک

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

01 Nov, 03:15


كاتی زیكرەكانە بەڕیزان

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

01 Nov, 03:10


Live stream started

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

01 Nov, 03:05


Live stream finished (7 minutes)

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

26 Oct, 11:16


هەواڵێکی خۆش🫶🏻🥰



لێکۆڵینەوەکان دەڵێن: تا تەمەنت زیاتر بێت، کاردواخستنت کەمتر دەبێتەوە، چونکە فێردەبیت کە کاردوانەخەیت😀

کاردواخستن، هەردەبێ و هەردەکرێت، بەڵام با جوانی تەمەن و بەرپرسیارێتییەکانمان لەبیر نەباتەوە!

کێشەکە ئەوەیە، کارێک تەواوناکرێ یان دوادەخرێت، بۆ کارێکی تریش مێشکت پێتەڵێ: ئەمەشیان ناکەیت چونکە ئەوەشت نەکرد!

چارەسەر:
کە دابڕای، دواکەوتی، ساردەوەبوویت... بەردەوام بەرەوە... کەمیش بێت یان خراپیش بێت ئەدای کارەکە، هەر بەردەوامبە!
بەردەوام بوون باشترە لە نەکردن و دواخستن و دوورکەوتنەوەی یەکجاری!

هەمووکەس لەکاتی خۆشی جەو و مەزاجیدا، کار هەر ئەکات..
بەڵام،
چی شتێک هاندەری تۆیە، ئەگەر لە خراپترین بارودۆخیش بوویت، ئەبێ هەر بیکەیت؟ چی وشەیەک یان ئامانجێک هاندەری تۆیە لە بارودۆخە ناخۆش و ساردەوەبووەکان بەخۆت دەڵێی و دەیکەیت؟

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

25 Oct, 09:59


پاش دۆزینەوە بگەڕێینەوە⁉️
چی بەرچاومان لێڵ و غێم دەکات🔥

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

25 Oct, 07:59


❤️‍🔥ئازیزان سوپاس بۆ پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە و کات بەخشینت👇

https://surveyheart.com/form/671ac20f27504a770d9576a1

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

24 Oct, 18:57


❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

24 Oct, 08:36


📹ڕێنمایی و ڕاهێنانی مێشک

https://youtu.be/FFMq4u96oM8?si=dQv1PmunEzJvMUMD

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

24 Oct, 08:07


🫶🫶🩵🩵 ئەم شتان زۆر نایابن بۆ دەروون سەلامەتی و ئارامی:

🤍یادی خوا و پاڕانەوەی پڕ خشوع و جوان

🔥 ئیمان و باوەڕی بەڵگەدار و بەهێز.

🩵ئاوی پاک خواردنەوە و هێشتنەوەی لاشە بەتەڕی

🍵 خواردنەوەی چای گوڵ و گیا، وەک: گوڵەباخ، سەوز، دارچین، گوڵەهێرۆ، زەعفەران...

🌸خەوی قووڵ و تەندرووست

🍔🌮 کەمخواردنی خواردنی سورەوەکراو و خێراکان یان نەخواردنی.

🏃🏻‍♂️ وەرزش ئەگەر کەمیش بێت.

💊خواردنی ترشە چەوری ئۆمێگا 3و6 و زەیتە سرووشتییەکان

🌍🌙🌈⛈️ گەڕان لەسرووشت و تەماشاکردنی ئاسمان


🤍🩵🌸 کەئەمانە دەکەیت پاش دوو مانگ :
✔️بیرهاتنەوەت باش دەبێت
✔️تەرکیزت باشتر دەبێت
✔️ مەزاج و دەروونت هاوسەنگ و بەهێزدەبن


#غزة_العزة

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

23 Oct, 08:47


کاتێک بۆنی ئەو هەنگوینەم کرد... تێر تێر هەڵممژی!
بیری ٦ ساڵ پێش ئێستای هێنامەوە..

لەناو دوکانێکی بێ ناز لە بەیانی تا شەو دادەنیشتم بۆ فرۆشتنی ئەو شتانە!

ئێمە ئەمانتوانی دەستکەوتی زۆرباشمان هەبێت بە شتی خراپ و ناسروشتی!
بەڵام نەماندەکرد، لەبەر ویژدان و تەندرووستی خەڵک..

ئەو دوکانە زۆر پڕیادگاری و خۆشی بوو.. پیاوی زۆر تەمەن گەورە و خەڵکی پڕ نهێنی لەگەنج و پیر دەهاتن قسە و دەردە دڵی گرنگیان دەکرد!
تەمەنێکی کەمم هەبوو بەس زۆر زۆر بەهیوا بووم بۆ کارەکە و بۆ خزمەتەکە، زۆر جێ قسە و نهێنی ئەوانی تریش بووم..

لەبیرم دێت، ئەوکاتەی دەرکراین لەدوکان بەهۆی کێشە لەگەڵ ساحێب کرێکە، من هەر شاگردێ بەسیت بووم.. بەس ئەو شەوە شتەکانمان هەمووی کۆکردەوە، دانیشتم دوکانم بەو چۆڵییە بینی، تێر گریام...
ساحێب کارەکە وتی: کاک عەتا مەگری خوا کاری ترت بۆ ئەنێرێ و بێ ڕزق نابیت.
پێش ئەوانیش هەر سێ ساحێب کرێکە بەڵێنی کاریان داپێم و وتیان هەر خۆمان کاری بۆ ئەدۆزینەوە بەس ئێوە دەربچن..!

بەڵام وەڵاهی لە ژیانم هەرگیز لە ڕزق و کار نەترساوم، تاکە گریان و خەمی ئەوکاتەی منیش تەنها خۆم لێی تێ ئەگەشتم، هەبوونی ئەو هەموو نیعمەتە جوانەبوو لە شارەکە، ئیتر بە نەمانی شوێنێ تر بەو دڵسۆزی و پاکییە نەبوو لەوکات..!

بیر و گریانی ئەو کەسانەم ئەکرد لەتەلەبەی داخلی و پیر و گەنج و کەسی خاوەن پێگە، قسە و دەردەدڵ و حیکمەتمان ئەگۆڕییەوە..!
ئیتر نەما..!

ئێستا کە ئەو هەنگوینەم بۆن کرد... لەگەڵ هەر هەڵمژینێک چوومەوە نێو ئەو ڕۆژ و شەو و هیوا زۆرانەی ئەوکات..!



مرۆڤ یادگارییەکانە و هیچی تر..!

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

22 Oct, 13:26


گەر پیاوێک ڕێی جەنگ بگرێتە بەر؛ قەڵغانەکەی لەسەر قورسبوو فڕێی دا، شمشمێرەکەشی بوو بە بار ئەویشی فڕێ دا، خواردن و خواردنەوەکەشی هەر گرانبوو لەسەری، جێی هێشت؛ گەشتە دوژمنەکەی بە ڕووتی، بێچەک و برسی—ئاخۆ چلۆن سەر دەکەوێت؟!
ئاوەهاش هەر کەسێک یادی خوای لەسەر سەخت بوو وازی لێ هێنا، سوننەتەکانی لا قورس بوون کەمتەرخەمی تێدا کرد، فەرزەکانیشی لا گران بوو دوای خست، فەرمان و ڕێگرییەکانی لا قورس بوو گرنگی پێ نەدا، کەچی پاش ئەمانە گلەییی لەوە دەکات شەیتان زاڵبووە بەسەر دڵیدا!
خۆی بەزاندووە پێش ئەوەی دوژمن بیبەزێنێت.

ئوەیسی قەرەنی (وەبەر دلۆڤانی کردگار بکەوێت!)

#پایە
#تاوانناسی

https://t.me/payekurd

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

21 Oct, 20:37


عەطا شێخ عەلی:: عطایی pinned «🩵🌺بەجدی تێر ناخۆم لەم فەرموودە نازدارە 💎💎🌍🌍 إنَّ اللهَ تعالى يُحِبُّ مَعاليَ الأُمورِ و أَشرافَها ، و يَكرَهُ سَفْسافَها.. بەڕاستی خوای پایەبەرز، کاروبارە بەرزەکان و بەڕێزترینەکانی خۆشەوێت، وە ڕقی لە شتە نزم و کەم بەهاکانە!»

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

21 Oct, 17:52


"لەهەر بوارێک بیت ئەتوانیت عەساکەی سنوار بهاوێژی لە وڵاتی خۆت في سبیل الله تعالی"

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

21 Oct, 17:15


🩵🌺بەجدی تێر ناخۆم لەم فەرموودە نازدارە


💎💎🌍🌍 إنَّ اللهَ تعالى يُحِبُّ مَعاليَ الأُمورِ و أَشرافَها ، و يَكرَهُ سَفْسافَها..
بەڕاستی خوای پایەبەرز، کاروبارە بەرزەکان و بەڕێزترینەکانی خۆشەوێت، وە ڕقی لە شتە نزم و کەم بەهاکانە!

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

21 Oct, 16:40


تاوەکو سەقفی تموح و ویستت بەرزتربێت، چێژ لە بەدەستهاتووەکان نابینیت، تووشی ساردبوونەوە و بێزاریش دێیت.

با ئامانجەکە، پلانەکان، بەهایان بەرزبێت. تێیدا هەست بە پیرۆزی و بوونێکی گەورەبکەیت!
مرۆڤ چەند شتێکی بەها بەرزی هەبێت، وە عاشقی بێت، ماندوونابێت، لێشی ساردنابێتەوە!

💎💎🌍🌍 قال رسول اللە: إنَّ اللهَ تعالى يُحِبُّ مَعاليَ الأُمورِ و أَشرافَها ، و يَكرَهُ سَفْسافَها..
بەڕاستی خوای باڵا کاروبارە بەرزەکان و بەڕێزترینەکانی خۆشەوێت، وە ڕقی لە شتە نزم و کەم بەهاکانە!

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

20 Oct, 18:55


❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

هەیە لە پشیلە فرەزانتر و عەیارتر؟😺

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

19 Oct, 20:09


✔️✔️ئەوان تاقەتیان نییە بیکەن، بۆیە نییانە ئەوەی ئارەزوویانە!
تۆ ئەوە بکە ئەوان نایکەن..!


ئەگەر هەر دەنگتدا، زۆر سەختە زۆر وەڵاهی، کە هاوبەشی هەرچی ستەم و خراپە و گوناهێک هەیە ببیت بۆ ماوەی 4 ساڵ🥲🥹
دەنگبدە بە کەسی ئەمین و پاک و پاک پرۆژە و ڕابردووپاک🌸


👏👏 چاڵنجی سبەی 20-10-2024

هەموو کاژمێرێک یان دوو کاژمێر جارێک ئەمە بکە 👇👇👇

https://t.me/Ataee10/1066

بە زیکر ژمێرەکەت: ٩٩٩+جار أستغفراللە
تاوەکو خوا دڵ و مێشکمان بشواتەوە لە گوناهـ و بیرکردنەوەی خراپ

✔️ 17 خولەک دەکات لە ١٤٤٠ خولەکی ڕۆژەکە

✔️خوێندنەوەی ١٠٠ بۆ ٤٠٠لاپەڕە کتێب

✔️ نوێژی چێشتەنگاو و شەونوێژ لەبیرمەکە

نەزەر و غەیبەت مەکە

🤲دوعا بۆ خوشکان و برایانی غەززەبکە😔

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

19 Oct, 19:53


بسم اللە علی برکةاللە

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

19 Oct, 12:13


✔️✔️ئازیزان و بەڕێزان
یەک دانە لەم ئامێرانە بکڕن بۆ چاڵنجەکانی ڕۆژانی داهاتوو.
یان شێوەی تریشی هەیە بەدڵی خۆتان.

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

17 Oct, 20:06


من كان يعبد محمداً فإن محمداً قد مات، ومن كان يعبد الله فإن الله حي لا يموت ...

﴿وَلا تَحسَبَنَّ الَّذينَ قُتِلوا في سَبيلِ اللَّهِ أَمواتًا بَل أَحياءٌ عِندَ رَبِّهِم يُرزَقونَ﴾

حەق ڕوونتر بوو، ڕێگا سوورتر بەخوێن بە باوەڕ، بەردەوامی ڕێگا گرنگتر، دووڕووەکانیش بوون بەیەک ڕوو!

سلام علیک یوم ولدت ویوم شهدت ویوم تبعثا شهیدا ..

وداعا یا عزیز روحي...

سلام علیکم بما صبرتم

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

17 Oct, 13:12


ئەمە یاسایەکە بیزانە:

هەرشتێک بەکارهێنان و بەدەستەوە هاتنی ئاسان بوو، دەرئەنجام و داهاتووەکەی قورس و سەختە!

مۆبایل و ئەپەکان بە نموونە!

ئەوانە لە پشتی ئەم بەرنامانەوەن، زانا و پسپۆڕی دەمارین! وا دەکەن بە ئاسانترین شێوە بێتە بەردەستت و بەکاری بێنیت، بەڵام داهاتووی زۆر بەکارهێنانی ئالوودەکەر و قورسەبێت!

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

16 Oct, 18:56


✔️ئازیزان فەرموون ئەم فۆرمە پڕ بکەنەوە و فیبداکی خۆتان لەسەر چاڵنجەکە بدەن

https://surveyheart.com/form/67100b9a0da536775521a129

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

14 Oct, 20:42


⚡️🔔🔝هەنگاوە حساب بۆ نەکردووەکانی ڕۆژانەن درووستمان دەکەن، جا یان بەڕێکییە یاخود بەخواروخێچی تەواوەبێت ئەم هەیکەلی بوونەمان.

هەوڵبەین خۆمان وەها درووستی بکەین دەمانەوێت، نەک ئەوانی تر درووستی بکەن و دواتر گلەیی بکەین!

👏👏چاڵنجی سبەی 15-10-2024


هەموو کاژمێرێک یان دوو کاژمێر جارێک ئەمە بکە👇👇👇

https://t.me/Ataee10/1066

✔️ سبحان اللە وبحمدە ١١٠+
✔️استغفراللە ١١٠+
✔️ الحمدللە ١١٠+
✔️٢ بۆ ٥+ لاپەڕە کتێب بخوێنەوە
✔️ نوێژی چێشتەنگاو و شەونوێژ لەبیرمەکە
✔️ شەو چیرۆکی ئەمڕۆی خۆت بنووسەوە.
نەزەر و غەیبەت مەکە

🤲دوعا بۆ خوشکان و برایانی غەززەبکە😔

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

14 Oct, 11:10


⭐️هاوڕێی قورئان بۆ خۆت درووست بکە... بیانوو مەهێنەوە لەنەبوون یان نەتوانینی لەبەرکردنی!

قورئان هاوڕێیە ئەزیزە🌸💎

بگەڕێ دەدۆزیتەوە. بدە لەدەرگا، بۆت دەکرێتەوە.

هاوڕێیانی قورئان، دڵنشین و ئاوازێکی تایبەتییان هەیە لە ژیاندا💎🌸

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

14 Oct, 07:56


بەشی زۆری ئەو کتێبانەی ئەیخوێنینەوە بیرمان دەچێتەوە ، ئەو فیلمانەی تەماشایان دەکەین هەروەها ، زۆرینەی دیاریەکان کە بۆمان دێت دیارنامێنن ، ڕەنگی جل و جانتا و کاڵای مارکە ، چیرۆک و بەسەرهاتەکان هەموویان بیر مرۆڤ دەچنەوە

تەنها شتێک کە لەمرۆڤدا وون نابێت ، ئەو ساتانەیە کە دەست لە ناوەوەی مرۆڤ دەدەن ، ئەستەمە هەموو ئەو چیرۆکانەی بەر دڵ بکەون بیر بچنەوە ، دەگەیتە تەمەنێک هیچ رستەیەک یان دیمەنێک یان دیاریەک یادەوەریت ناوروژێنن جگە لەوانەی کە بەردڵت کەوتوون و هەڵگیراون .


✍🏻هێمن عەبدولقادر

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

13 Oct, 18:32


👏👏چاڵنجی سبەی 14-10-2024

⚠️یاسای 5 خولەک بۆ ئیهمالی نەکردن بەکاربێنە🤩🤩

یاساکە👇👇👇

https://t.me/shadym2/47


سبەی دوو شەممەیە گەر توانیت ڕۆژووبگرە، گەر نەتتوانی 8 کاژمێر نان و ئاو و هیچ مەخۆ.

✔️ سبحان اللە وبحمدە ١١٠+
✔️استغفراللە ١١٠+
✔️ الحمدللە ١١٠+
✔️٢ بۆ ٥+ لاپەڕە کتێب بخوێنەوە
✔️ نوێژی چێشتەنگاو و شەونوێژ
✔️ شەو چیرۆکی ئەمڕۆی خۆت بنووسەوە.
نەزەر و غەیبەت مەکە

🤲دوعا بۆ خوشکان و برایانی غەززەبکە😔

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

13 Oct, 16:09


....هەميشه زۆرينە دەڕۆن، كەمينە دەمێننەوه!
بەيانی؛ رۆژێکی تازەیە! هەندێک دەڕۆن، هەندێکیش بەئاواتن بۆ هاتن!
هەر کەس پەیامێکی هەیە بۆ ژیانت، هەرکات پەیامەکە تەواو بوو و تێگەیشتی، ئەو کەسە دەڕوات بە رێگایەک لە رێگاکان!

عەطا شێخ عەلی:: عطایی

13 Oct, 11:11


🤔🤔 بۆ هەست بە گۆڕان ناکەم لە تەندرووستی و مێشکم🧠❤️‍🔥