ئۆقیانووسێک لە ئومێد @anoceanofhope Channel on Telegram

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

@anoceanofhope


كُــلُّ شَــيْءِِ بِیَــدِ اللّــهِ،،
فَتَوَكَّــلْ عَلَیْـهِ وَابْتَسِــمْ ...💛

هەمـوو شتێـک بە دەستـی خوایـە،،
جا پشـت بـەو ببەستـە و زەردەخەنـە بکـە🤍

ئۆقیانووسێک لە ئومێد (Kurdish)

ئۆقیانووسێک لە ئومێد یەکێک لە کەناڵەکانی تێلێگرامە کە بەلای دەنگی "anoceanofhope" یان بە زمانی کوردی دەنگدارێت. ئەم کەناڵە چۆنێکی نوێ و پەرەپەرشتیارییە بۆ خۆشحالی و دانانی بەشدارییەکان لەگەڵ هاوڕێکانی لە هەموو کاتێکدا

هەر کەسێکی تایبەت دەتوانێ بەرامبەری کردن و بڵاوکردنی تەنها لە لای لەو شەخسییەکاندا ناوەراست بگرەت. ئەم کەناڵە ڕێنمایی یارمەتیدەر بۆ ههموویانە کە گرنگەبەندەکانی تەنها بەشدارییەکانیان سەرچاو بکات

ئۆقیانووسێک لە ئومێد دابەشی دادەگات بۆ پەیوەندی و یارمەتی و هاوکاتێکانی هەندێکی گوماننی ئەمە دەستنیایێ. بۆ هەموو کارهێنانەی کە دوازدەیەکی گونجاو و خۆشعێر پێشکەش دەکات. ئەمانەش لەسەر وەشانی "كُــلُّ شَــيْءِِ بِیَــدِ اللّــهِ،، فَتَوَكَّــلْ عَلَیْـهِ وَابْتَسِــم..." وە هاوشانی "هەموو شتێک بە دەستی خوایە،، جا پشت بەو ببەستە و زەردەخەنە بکە". ئەمە پانێکی خۆشەویستی و بەهۆشترین خۆشیانە بۆ هەمووی کە دەخوێنن

بەرزی کاتێکدا بەرامبەری کردن و بڵاوکردنی ئۆقیانووسێک لە ئومێد ببەردەوام بێت و بە زانیاریی نوێ و بۆی خۆشحالییەکدا بڕوانبەیت. بەهۆشترین نوێیەکان و پێشانگەکانی تایبەتی دوایی ناچالاک بکەوە و بەرزبەری جیاوازی بەرامبەری کردن و لەبەرامبەری دوای بڵاوکردنیان پێویستی لەپێشبینیان هاتووە. ئێمە بە سەرهێڵ بەرزرێنگارییەکان لە پەیامبەڕی ئۆقیانووسێک لە ئومێد و پەیامدانی هۆکاری زانیارییەکان بۆ هەمووان دەکرین

بۆ خوێندنی زانیاری زیاتر و بۆ بەشدارییەکانی کەناڵەکە بڕوانبەیت بەسەر بەرزی دواتران لە توانای ژمارەیه‌کانی ئۆقیانووسێک لە ئومێد بۆ بەشدارییەکانیش. به‌رزی زیاتر و به‌رزی ڕێنمایییەکان له‌ تاقیکردنی زانیارییەکان بۆ ههمووانێان.

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

15 Feb, 17:19


📚شێوازەکانی زیکری دوای نوێژەکان📚
پرسیار:
زۆرێک لە خەڵکی لە دواى نوێژە فەرزەکان (٣٣) سبحان الله (٣٣) الحمد لله (٣٤) الله أکبر دەکەن ئایا هەر ئەم شێوازە هەیە یان شێوازی تر لە سوننەتدا هاتووە؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
لە دواى نوێژە فەرزەکان بە پێنج جۆر دەتوانى زیکرەکان بکەی ، وە باشتر وایە هەرجارەو بە جۆرێک بیکەی بۆ ئەوەى کار بە هەموو ئەو فەرمودانە بکەی کە باسی ئەم پێنج جۆرەمان بۆ دەکەن :
یەکەم : (٣٣) سبحان الله (٣٣) الحمد لله (٣٤) الله أکبر.
دووەم : (٣٣) سبحان الله (٣٣) الحمد لله (٣٣) الله أکبر پاشان یەک جار دەڵێى : لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ.
سێیەم : (٢٥) سبحان الله (٢٥) الحمد لله (٢٥) الله أکبر (٢٥) لا إله إلا الله.
چوارەم : (١١) سبحان الله (١١) الحمد لله (١١) الله أکبر .
پێنجەم : (١٠) سبحان الله (١٠) الحمد لله (١٠) الله أکبر .

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

14 Feb, 13:01


📚 بەڕێزان دوعاتان لەبیر نەچێت 📚

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ

{ إِنَّ فِي الْجُمُعَةِ لَسَاعَةً، لَا يُوَافِقُهَا مُسْلِمٌ يَسْأَلُ اللَّهَ فِيهَا خَيْرًا إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ واللفظ لمسلم

واتای فەرموودەکە: پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی { بێگوومان لە جومعەدا کاتێک هەیە، بەندەی مسوڵمان تێیدا داوای هەر شتێکی چاک لە اللَّهُ تَعَالَى بکات پێی دەبەخشێت }

جا زۆربەی زانایان دەفەرموون ئەو کاتە  پێش مەغریبە، بۆیە خۆشەویستانم لەم کاتەدا زۆر بپاڕێنەوە لە اللَّە

كَانَ طاووسُ بْنُ كَيْسانَ { إِذا صَلَّى العَصْرَ يَوْمَ الجُمُعَة، اسْتَقْبَلَ القِبْلَةَ، وَلَمْ يُكَلِّمْ أَحَدًا حَتَّى تَغْرُبَ الشَّمْسُ } تأريخ واسط

واتاكەی: طاوسی کوڕی کەیسان وابوو { ئەگەر نوێژی عەسری ڕۆژی هەینی بکردایە، ڕووی لە قیبلە دەکرد و قسەی لەگەڵ کەس نەدەکرد هەتا خۆر ئاوا دەبوو - دوعای دەکرد - }

كَانَ سَعِيدُ بْنُ جُبَيْرٍ { إِذا صَلَّى العَصْرَ، وَلَمْ يُكَلِّمْ أَحَدًا حَتَّى تَغْرُبَ الشَّمْسُ } زاد المعاد ١ / ٣٨٢

سەعیدی کوڕی جوبەیر وابوو { ئەگەر نوێژی عەسری کردبا قسەی لەگەڵ کەس نەدەکرد هەتا خۆر ئاوا دەبوو }

وَقَالَ الإِمَامُ أَحْمَدُ بْنُ حَنْبَلٍ رَحِمَهُ اللَّهُ { أَكْثَرُ الحَديثِ ‌في ‌ساعةِ ‌الجُمُعَةِ أَنَّها بَعْدَ العَصْرِ }

واتاکەی: پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل فەرموویەتی { زۆرترین وتە دەربارەی ئەو کاتەی ڕۆژی جومعە بریتییە لە دوای عەسرە }

رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِّلَّذِينَ آمَنُوا

رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ

رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِين

رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

13 Feb, 14:02


#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا


--------------------

🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .



📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ

#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

13 Feb, 10:21


📚ئەو كەسەی نوێژی بەیانی ناكات چی زیانێكی كردووە؟📚
بِسْمِ‌ اللَّهِ ‌الرَّحْمَنِ ‌الرَّحِيمِ‌
ئەو کەسانەى کە نوێژى بەیانی ناکەن و گوێی نادەنێ و لێی غافڵ و بێ ئاگان با باش بزانن توشی ئەم هەموو زەرەر و زیانە گەورانە دەبن بە پێی بەڵگەی فەرموودەى صەحیحی پێغەمبەرى خوا ﷺ بەم شێوەیە:

١. لەدەستدانی شاهێدی ئەستۆپاكی لە تووشبوون بە دووڕوویی.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: " أثقلُ الصلاةِ على المنافقين صلاةُ العشاءِ وصلاةُ الفجرِ "
٢. لەدەستدانی هۆكاری هەرەگەورەی چوونە بەهەشت.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: " مَن صَلَّى البَرْدَيْنِ دَخَلَ الجَنَّةَ "
٣ - ڕزگاربوون نەبوون لە ئاگر.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:
" لَنْ يَلِجَ النَّارَ أَحَدٌ صَلَّى قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ، وَقَبْلَ غُرُوبِهَا "
٤ - لەدەستدانی چاودێری وپاراستنی خوایی .
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: " مَن صَلَّى الصُّبْحَ فَهو في ذِمَّةِ اللهِ "
٥ - لەدەستدانی پاداشتی هەموو شەوەكە وەكو شەونوێژ.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: " مَن شَهِدَ العشاءَ في جَماعةٍ كانَ لَهُ قيامُ نِصفِ ليلَةٍ، ومَن صلَّى العشاءَ والفَجرَ في جماعةٍ كانَ لَهُ كقيامِ ليلةٍ "
٦ - لەدەستدانی گەیشتن بە فریشتەكان و نەنووسینی ناوی لە تۆماری ناوەكانیاندا.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: " يَتَعاقَبُونَ فِيكُمْ مَلائِكَةٌ باللَّيْلِ ومَلائِكَةٌ بالنَّهارِ، ويَجْتَمِعُونَ في صَلاةِ العَصْرِ وصَلاةِ الفَجْرِ، ثُمَّ يَعْرُجُ الَّذِينَ باتُوا فِيكُمْ، فَيَسْأَلُهُمْ وهو أعْلَمُ بهِمْ: كيفَ تَرَكْتُمْ عِبادِي؟ فيَقولونَ: تَرَكْناهُمْ وهُمْ يُصَلُّونَ، وأَتَيْناهُمْ وهُمْ يُصَلُّونَ. "
٧ - لەدەستدانی نور و ڕۆشنایی لەڕۆژی قیامەتدا.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: " بشِّرِ المشائينَ في الظُّلَمِ إلى المساجدِ بالنورِ التامِّ يومَ القيامةِ "
٨ . لەدەستدانی پاداشتێك كە باشترە لە دونیا و ئەوەشی تێیدایە لە گەنجینە و جوانی.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:  "رَكْعَتَا الفَجْرِ خَيْرٌ مِنَ الدُّنْيَا وَما فِيهَا "
٩ -     لەدەستدانی خێر و بەرەكەت و زایەبوونی پاداشت و چاكە. 
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: " لَو يعلَمُ النَّاسُ ما في صلاةِ العِشاءِ وصلاةِ الفجرِ لأتَوْهما ولَو حَبوًا "
جا ئەو كەسەی تەمبەڵی كرد لەنوێژی بەیانی ئەوا لەززەتی خەوتنی دەستكەوت بەڵام ئەو باوەڕداری ئەنجامدەری نوێژی بەیانی خێری دونیا و دواڕۆژی دەستكەوت و بردەوە.
    بانگدەر ڕاستی کرد دە دەفەرموێ: (الصلاة خير من النوم) .

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

10 Feb, 10:56


📚کاتێک من نوێژ ئەکەم تووشی تەنگە نەفەس دەبم دەڵێی کەسێک قورگم دەگرێت، بەڵام کاتێک لە نوێژ و زیکر تەواو دەبم تۆزێک باشتر دەبم؟📚

وەڵام: ئەم کردەوەیە هەناسە تەنگ بوون لە کاتی نوێژ و کاتی زیکر کردن زۆربەی جار تەعدا کردنی شەیتانە لە مرۆڤ، جنۆکە چەند جۆر هەن، عالەمی جنۆکە عالەمێکە باش و خراپ و ئیماندار و کافری تێدایە، هەروەها جنۆکە داخلی ناو لاشەی مرۆڤ دەبێت، عادەتەن جنۆکە دەچێتە ناو لاشەی مرۆڤ کاتی خەمێکی زۆر یان ترسێکی زۆر یان خۆشییەکی زۆر، هەندێک جاریش لە حەمام و ئاودەست شوێنیتر دەچێتە ناو لاشەی مرۆڤ.

باشترین شت لەم حالەتە ئەوەیە موسلمان دوعا بکات و دەست بە ڕوقیەی شەرعییەوە بگرێت، چونکە هەموو شتێک بە دەست خوای گەورەیە و ڕوقیەی شەرعی سوودی دەبێت بە ئیزنی خوای گەورە، جا تەعدا کردنی جنۆکە چ سیحر بێت یان جن چوونە ناو لاشە بێت یان چاوەزار و حەسوودی بێت.

ڕوقیەی شەرعیش ئەمانە دەخوێنیت: 

-خوێندنەوە سورەتی بەقەرە.

-خوێندنەوەی ئایەت کورسی و فاتحە و معوذات بەیانیان و ئێواران.

-خوێندنەوەی ئایەت کورسی و فاتحە و معوذات لەسەر ئاو، پاشان بخۆیتەوە. 

-خوێندنەوەی ئایەت کورسی و فاتحە و معوذات لەسەر ڕوونی زەیتون، پاشان لاشەت مەسح بکە بەو ڕوونە. 

-خوێندنەوەی ئایەت کورسی و فاتحە و معوذات لەسەر هەنگوین، پاشان بخۆیت. 

-خواردنی حەوت دەنکە خورما بەیانیان.

📔معوذات مەبەست سورەتی الفلق و الناس

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

09 Feb, 10:36


📚بۆچی ڕەمەزان ناونراوە(ڕەمەزان)؟📚
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
دوو بۆچوون هەیە:
یەکەم:دەڵێن لە وشەی(رمض)وەرگیراوە واتا سەختی گەرما.
دووەم:بۆیە ناونراوە ڕەمەزان چونکەر گوناهـ دەسوتێنێت وە هەندێ کەس وشەی(رمضان)والێکدەدەنەوە.
(ر)واتە:(رحمة)رحمەت و بەزەیی و میهرەبانی.
(م)واتە:(مضفرة)مغفیرەت و لێخۆشبوون.
(ض)واتە:(ضمان)دەستەبەر و زەمانەت بۆنە چوونە ئاگر.
(أ)واتە:(أمان)ئەمانەدان بەو کەسەی کە بەڕۆژوو بووە.
(ن)واتە:(النجاة)نەجات و رزگاربوون لە دۆزەخ.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

07 Feb, 17:15


📚پاک بوونەوە لە تاوان و خراپە📚
پرسیار:
چۆن خۆمان پاک بکەینەوە لەو تاوانانەى کە ئەنجاممان داوە؟ هۆکارەکانى پاک بوونەوە لە تاوان کامانەن؟ چی بکەین کە خواى گەورە سزامان نەدا؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
شێخی ئیسلام ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێبێ دەفەرموێت: 
موسڵمان ئەگەر تاوانێکی ئەنجامدا سزا و بەڵاکەی لەسەری لادەچێت بە یەکێک لەم (10) دە هۆکارە:

یەکەم : ئەگەر تەوبە بکات خوای گەورە لێی خۆش دەبێت چونکە بەپێی فەرمودەی صەحیح تەوبەکار لە تاوان وەکو ئەوە وایە کە تاوانەکەی نەکردبێت.
دووەم : داوای لێ خۆشبون (أستغفر الله) بکات خوای گەورە لێی خۆش دەبێت.
سێیەم : ئەنجامدانی کردەوەی چاکە دەبێتە هۆکاری سڕینەوەی تاوان چونکە خوای گەورە فەرمویەتی: [إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ] واتە : به‌ڕاستی چاكه‌كان خراپه‌كان ئه‌سڕێته‌وه‌و نایهێڵێت .
چوارەم : یاخود هاوڕێ موسڵمانەکانی داوای لێ خۆشبونی بۆ بکەن و دوعای بۆ بکەن لای پەروەردگاریان بە مردویەتی و بە زیندویەتی.
پێنجەم : هاوڕێ موسڵمانەکانی یان جگە لەوان کردەوەی چاکی بۆ ئەنجام بدەن لەوەی کە سودی پێ دەگەیەنێت.
شەشەم : یاخود بکەوێتە بەر شەفاعەتی پێغەمبەر .
حەوتەم : خوای گەورە لە دونیادا تاقی بکاتەوە بە بەڵاو موسیبەت کە دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی.
هەشتەم : خوای گەورە لە ژیانی ناو گۆڕدا تاقی بکاتەوە بە سزا و ترس ودەنگی بەهێز و...  کە ئەمانەش دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی.
نۆیەم : خوای گەورە لە ساحەی مەحشەردا تاقی بکاتەوە کە دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی.
دەیەم : یان خوای گەورە ڕەحمی لێبکات .
📔هەر کەس نەکەوتە بەر ئەم دە هۆکارە ئەوە با جگە لە نەفسی خۆی لۆمەی کەسی تر نەکات.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

06 Feb, 13:53


#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا


--------------------

🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .



📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ

#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

06 Feb, 10:41


📚مەرجەکانى گاڵتە و سوعبەتی شەرعی چی یە؟📚
گاڵتە و سوعبەتی شەرعی چەند مەرجێکی هەیە :
یەکەم : نابێ بەهیچ شێوەیەک گاڵتە کردنی بەدین تێدا بێت .
دووەم : هیچ گاڵتەیەک نەکات تەنها مەگەر ڕاست بێت ودرۆی تێکەڵ نەکات .
سێەم : ترساندنی کەسانی تری تێدا نەبێت .
چوارەم : نابێ گاڵتە کردنەکە چاو داگرتن وئیشاراتی تێدا بێت وبەو شێوەیە گاڵتە بەیەک بکرێت .
پێنجەم : نابێ گاڵتەکە زۆر بێت و زیادە ڕەوی تێدا بکرێ .
شەشەم : ناسینی کەسەکان و لەبەر چاو گرتنی کەسایەتیان .
حەوتەم : گاڵتە کردنەکە کەم بێت هەروەک چۆن و چەند خوێ دەکرێتە نێو خواردنەوە .
هەشتەم : گاڵتە کردنەکە غەیبەت کردنی کەسی تێدا نەبێت .
نۆیەم : هەڵبژاردنی کاتی گونجاو بۆ گاڵتە کردن .

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

05 Feb, 18:16


📚ڕەمەزان عومرە کردن📚
حەتمەن عیبادەت کردن لەمانگی ڕەمەزاندا چێژی تایبەتی خۆی هەیە ، کەسانی باوەڕداری ڕاستگۆ هەستی پێ دەکەن ، ئەوانەی کەچاوەڕێی ئەوەن خوای پەروەردگار لێیان ببوورێت ، وپاداشتیان بداتەوە ، بۆیە لێرەوە دەبینی موسوڵمانان پێشبڕکێ دەکەن لەئەنجامدانی کاری خێر وچاکەدا وجۆرەها عیبادەت ئەنجام دەدەن بەفەرز وسوننەتەوە ..
جا یەکێک لەو عیبادەتانە عومرە کردن وسەردانی کردنی ماڵی خودایە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ؛ چونکە لەڕەمەزاندا خێرێکی هەیە لەهیچ مانگێکی تردا ئەو خێرەی نی یە بەشێوەیەک خێری حەجێی هەیە:
عبداللەی کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت :((فإذا جاء رمضان فاعتمري. فإن عمرة فيه تعدل حجة))(1).
واتە: بەئافرەتێکی فەرموو (کەنەیتوانیبوو حەجی لەگەڵ بکات) و هەرکات ڕەمەزان هات ئەوا عومرەیەک بکە ، عومرە کردن لەمانگی ڕەمەزاندا خێری حەجێکی هەیە.
( ابن حجر ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : (فالحاصل أنه أعلمها أن العمرة في رمضان تعدل الحجة في الثواب)(2).
واتە: وەلحاسڵ فێری کرد کە عومرە کردن لەڕەمەزاندا خێری حەجێکی هەیە .
وە گەر حەجی وەرگیراو هیچ پاداشتێکی نەبێت جگە لەچوونە بەهەشت ، وکاتێ دەگەڕێتەوە کاری خراپە وفیسق وقسەی ناشیرین نەکات ، ئەوا بەشێوەیەک لەتاوان پاک دەبێتەوە وەک ئەو ڕۆژەی کەلەدایک بووە ، وکەسی عومرەکاریش لەمانگی ڕەمەزاندا هەمان خێر وپاداشتی دەست دەکەوێت ، وفەزڵ ومیهرەبانی خودا زۆر فراوان وبێ ئەندازەیه.
وە عومرە بۆ عومرەیەکی تر دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی نێوانیان :
ئەبو هورەیرە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا  فەرمووی: ((العمرة إلى العمرة كفارة لما بينهما))(3).
واتە: عومرەیەک بۆ عومرەیەکی تر دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی نێوانیان .
بۆیە هەرکات موسوڵمان ئەم عیبادەتەی ئەنجام دا لەکاتی سەفەر وناڕەحەتی دا ، وتەنها نیەتی خودا بێت ، وچاوەڕێ پاداشت بێت لەخودا ، وترسی سزای خودای هەبێت ئەوا بەویستی خوا ئەوەی دەست دەکەوێت کەئومێدی پێیەتی.
---------------
(1) رواه البخاري (1782)، ومسلم (1256).
(2) ((فتح الباري)) لابن حجر (3/604).
(3) رواه البخاري (1773)، ومسلم (1349).

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

03 Feb, 09:57


📚له‌باره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام📚
بِسْمِ‌ اللَّهِ ‌الرَّحْمَنِ ‌الرَّحِيمِ‌
1- خـوای گـه‌وره‌ ده‌فـه‌رموێ:[ فَلَوْلَا نَفَرَ مِنْ كُلِّ فِرْقَةٍ مِنْهُمْ طَائِفَةٌ لِيَتَفَقَّهُوا فِي الدِّينِ](التوبة:122) واتـه‌: ده‌بـوا لـه‌ هـه‌ر هـۆزێكی موسوڵمانـان كۆمه‌ڵێك ڕاپه‌ڕیبان بۆ (جیهاد)كردن و كۆمه‌ڵێكیش بۆ خوێندن، تاكوو له‌(شه‌ریعه‌تی ئیسلام) تێ بگه‌ن.
2- پێغـه‌مبـه‌ری خـۆشـه‌ویست(صلی الله علیه‌ وسلم)ده‌فـه‌رمـوێ((مَنْ يُرِدِ اللّةُ بِهِ خَيْراً يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ)). رواه البخـاری و مسلم، واتـه‌: هـه‌ركـه‌سێك خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ چـاكه‌ی بـداتێ ،له‌(شـه‌ریعـه‌تی ئیسلام)تێی ئه‌گه‌ێنێ.
3- ئیمـامـی(عمر بـن الخطـاب رضی الله‌ عنه‌) ده‌فه‌رمـوێ:((تَفَقَّهُو قَبْلَ أَنْ تُسَوَّدُوا،فَمَنْ سَوَّدَهُ قَومُهُ عَلَى فِقْهٍ،كانَ حَياةً لَهُ وَلَهُمْ))رواه الدارميُّ، واتـه ‌:له‌(شه‌ریعه‌تی ئیسلام)تێ بگه‌ن پێش ئه‌وه‌ی بكرێنه‌ گه‌وره‌،چونكه‌ هه‌ركه‌سێك(شه‌رع)بزانێ و گه‌له‌كه‌ی خۆی بیكاته‌ گه‌وره‌،ئه‌بێته‌ هۆی ژیانێكی خۆش بۆ خۆی و بۆ ئه‌وان .
4- ئیمام(الأعمش)ده‌فه‌رموێ:((يَامَعْشر الْفُقَهاءِ أًنْتُمُ الأَطِبَّاءُ وَنَحْنُ الصَّيَادِلَةُ))رواه المیصري،واته‌:ئه‌ی چینی(شه‌رعزانان)ئێوه‌ پزیشكن،ئێمه‌ی(حه‌دیس گێره‌وه‌ش)ده‌رمانناسی ده‌رمانخانه‌ین.
5- ئیمام(الشافعی)ده‌فه‌رموێ:((مَنْ حَفِظَ الْفِقْهَ عَظُمَتْ قِيمَتُهُ وَمَنْ تَعَلَّمَ الْحَدِيثَ قَوِيَتْ حُجَّتُهُ)).رواه ابن حجر الهیتمي،واته‌:هه‌ر كه‌سێك له‌(شه‌ریعه‌تی ئیسلام)شاره‌زا ببێ نرخی به‌رز ئه‌بێته‌وه‌،هه‌ركه‌سێك(حه‌دیس)فێر ببێ به‌ڵگه‌ی به‌هێز ده‌بێ.
6- ئیمامی(البخاری)ده‌رفه‌رموێ:((هُوَ- أَيَ الْفِقْهُ- ثَمَرةُ الْحَدِيثِ، وَلَيْسَ ثَوابُ الْفَقِيهِ دُونَ ثَوابِ الْمُحَدِّثِ))رواه القسطلاني،واته‌: ‌(شه‌ریعه‌تی ئیسلام)به‌رهه‌می حه‌دیسه‌،پاداشتی(شه‌رعزان)كه‌متر نیه‌ له‌ پاداشتی (حه‌دیس گێره‌‌وه).‌

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

01 Feb, 17:10


مجموع الفتاوى (1-191)
 ابن عثيمين دەلێت :
بۆ چوونی صەحیح ئەوەیە بەڕۆژوو بوون لەنیوەی مانگی شەعباندا یاخود تایبەت کردنی بەقورئان خوێندن یاخود بەزیکر هیچ ئەسڵێکی نی یە ، جا ئەو ڕۆژە هاوشێوەی ڕۆژەکانی ترە و هیچ تایبەتمەندیەکی نی یە .
 مجموع الفتاوى (20-23).
 ابن عثيمين دەڵێت :
ڕۆژوو گرتن لەنیوەی مانگی شەعباندا بەتایبەتی سوننەت نی یە جا گەر سوننەت نەبێ بیدعەیە ؛ چونکە ڕۆژوو عیبادەتە جا گەر بەڵگەی لەسەر نەبێت دەبێتە بیدعە . مجموع الفتاوى (20-26).
9- حوکمی شەو نوێژ کردن لەنیوەی مانگی شەعباندا  ؟
 ابن عثيمين دەڵێت :
شەو نوێژ کردن لەنیوەی مانگی شەعباندا سێ جۆرە  :
1- کەسێک عادەتی وا بێت لەو شەوانەدا شەو نوێژ بکات ئەوا بەردەوام دەبێت بەبێ زیاد کردنی شتێکی تر لەو شەوەدا ئەمە کارێکی دروستە .
2- کەسێک تەنها لەو شەوەدا شەو نوێژ بکات ئەمە بیدعەیە ودروست نی یە .
3- لەو شەوەدا چەند جۆرە نوێژێکی دیاری کراو بکات ، وهەموو ساڵێک ئەمە دوو بارە بکاتەوە ، ئەم جۆرەیان هەر زۆر بیدعە وزیاتر دوورە لەسوننەتەوە  . مجموع الفتاوى (20/28-30).
10- ئایا لەشەوی نیوەی مانگی شەعباندا ڕزقی ساڵێک وکردەوەی ساڵێک دەست نیشان دەکرێت ؟
 ابن عثيمين دەڵێت :
ئەمە باتڵە وهیچ ئەسڵێکی نی یە بەڵکو ئەو شەوە تەنها لە شەوی قەدردایە .
مجموع الفتاوى (20-30).
11-حوکمی دروست کردنی خواردن لەشەوی نیوەی مانگی شەعباندا ؟
 ابن عثيمين دەفەرموێ :
هەندێ خەڵک لەشەوی نیوەی مانگی شەعباندا خواردن دروست دەکەن ودابەشی دەکەن بەسەر هەژاراندا ، ئەم کارە هیچ ئەسڵێکی نی یە ولەپێغەمبەرەوە  شتی وا نەهاتووە بۆیە تایبەت کردنی بەو شەوەوە بیدعەیە وداهێنراوە .
مجموع الفتاوى (20-31).

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

01 Feb, 17:10


📚چەند حوکمێکی کورت تایبەت بە مانگی شەعبان📚
پرسیار:
ئایا فەزڵی مانگى شەعبان چۆن باس کراوە لە فەرمودەکاندا؟ وە دروستە بە بۆنەى شەوی بەراتەوە ئاهەنگ بگێڕین و نوقڵ و چکلێت دابەش بکەین؟
ئەمەى خوارەوە چەند حوکمێکی کورتە تایبەت بە مانگی شەعبان :
1- هۆکاری ناو  نانی بەم ناوە :
 ابن حجر دەڵێت :
«ناو نراوە بەم ناوەوە لەبەر گەڕانیان بەدوای ئاودا دوای ئەوەی کە مانگی ڕەجەب کۆتای دێت » فتح الباري (4/213).
2- فەزڵی مانگی شەعبان  :
1- کردەوەی تێدا بەرز دەبێتەوە بۆ لای خودا :
ئوسامەی کوڕی زەید دەڵێت : ئەی پێغەمبەری خودا ، من نابینم تۆ بەقەد شەعبان لەهیچ مانگێکی تردا بەڕۆژوو بیت ، فەرمووی : «ذَلِكَ شَهْرٌ يَغْفُلُ النَّاسُ عَنْهُ بَيْنَ رَجَبٍ وَرَمَضَانَ، وَهُوَ شَهْرٌ تُرْفَعُ فِيهِ الأَعْمَالُ إِلَى رَبِّ العَالَمِينَ، فَأُحِبُّ أَنْ يُرْفَعَ عَمَلِي وَأَنَا صَائِمٌ»  حسنه الألباني
واتە : ئەوە مانگێکە کەخەڵک تیایدا بێئاگان لەنێوان ڕەجەب و ڕەمەزاندایه ، وەمانگێکە کە کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا ، جا من پێم خۆشە کردەوەکانم تیایدا بەرز بێتەوە بۆ لای خودا لەکاتێکدا من بەڕۆژوو بم .
2- پێغەمبەر  زۆر تیایدا بەڕۆژوو دەبوو :
 عائشة رضي الله عنها دەڵێت : «لَمْ يَكُنِ النَّبِيُّ يَصُومُ شَهْرًا أَكْثَرَ مِنْ شَعْبَانَ، فَإِنَّهُ كَانَ يَصُومُ شَعْبَانَ كُلَّهُ» رواه البخاري
واتە : پێغەمبەر  لە هیچ مانگێکدا بەقەد مانگی شەعبان بەڕۆژوو نەدەبوو ، بەشێوەیەک مانگی شەعبان هەموو بەڕۆژوو دەبوو .
3- لێخۆش بوون لەشەوی نیوەی مانگی شەعباندا  :
پێغەمبەر  فەرموویەتی : «إِنَّ اللَه تَعَالَى لَيَطَّلِعُ فِي لَيْلَةِ النِّصْفِ مِنْ شَعْبَانَ فَيَغْفِرُ لِجَمِيعِ خَلقِهِ إِلَّا لِمُشْرِكٍ أَوْ مُشَاحِنٍ» رواه ابن ماجه وحسنه الألباني .
واتە : خودا لەشەوی نیوەی شەعباندا تەماشای بەندەکانی دەکات و لەهەموو دروست کراوەکانی خۆش دەبێت مەگەر کەسێک نەبێت کەهاوبەشی بڕیار داوە یاخود لەگەڵ برایەکیدا نێوانی باش نی یە وقسەی لێ دابڕیبێت .
3-  حیکمەت لەڕۆژوو گرتنی مانگی شەعبان  :
 ابن رجب دەڵێت :
بەڕۆژوو بوون تیایدا وەک خۆ ڕاهێنانە بۆ ڕەمەزان بۆ ئەوەی لەناکاو نەچێتە نێوە ڕەمەزانەوە ، جا کاتێ کەڕۆژووی مانگی شەعبان وەک خۆ ڕاهێنانێک دانراوە بۆیە تیایدا قورئان خوێندن وخۆ ڕاهێنان لەسەر عیبادەت تیایدا کارێکی چاک وخۆش ویستراوە .
(لطائف المعارف 138).
4-  سەلەف چیان دەکرد لەمانگی شەعباندا ؟
*  سلمة بن كهيل دەڵێت  : بەمانگی شەعبان دەوترا مانگی قورئان خوێنان .
* وە حەبیبی کوڕی سابت کاتێ شەعبانی بەسەر بهاتبایە دەیگوت : ئەم مانگە مانگی قورئان خوێنانە .
* وە عەمری کوڕی قەیسی مەلائی کاتێ مانگی شەعبانی بەسەر بهاتبایە حانوتەکەی دادەخست و خۆی یەکلای دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان .
(لطائف المعارف 138).
ئەحکامی شەوی نیوەی شەعبان :
5-  چۆن جەمع دەکرێت لەنێوان ئەو فەرموودەیە  "إذا انتصف شعبان فلا تصوموا"
واتە : کاتێ شەعبان گەشتە نیوە تیایدا بەڕۆژوو مەبن .
وەفەرموودەی  " أنه  يصل شعبان برمضان "؟
واتە : پێغەمبەر  مانگی شەعبانی گرێ دەدا بەمانگی ڕەمەزانەوە .
 ابن باز دەڵێت :
أ- پێغەمبەر  لەشەعباندا بەڕۆژوو دەبوو وزۆر جار هەندێکی نەبێت هەمووی بەڕۆژوو دەبوو  .
ب- بەڵام ئەو فەرموودەیەیی کەتیایدا ڕێگری کراوە لەبەڕۆژوو بوون دوای نیوەی شەعبان صەحیحه ، هەروەک شێخ ئەلبانی ئاماژەی پێداوە ، وەمەبەست لەڕێگریەکە ئەوەیە لەدوای نیوەی شەعبانەوە دەست بکرێت بەڕۆژوو گرتن ، بەڵام گەر کەسێک زۆربەی مانگەکە بەڕۆژوو بێت یاخود هەمووی بەڕۆژوو بێت ئەوا موافقی سوننەتی کردووە .
مجموع الفتاوى (15/ 385)
6- ئایا سوننەتە نیوەی مانگی شەعبان تایبەت بکرێت بەڕۆژوو گرتن ؟
تایبەت کردنی ڕۆژێک بەڕۆژوو گرتن کەیەک بگرێتەوە لەگەڵ نیوەی شەعبان مەکڕوهە وهیچ بەڵگەی لەسەر نی یە   .
مجموع الفتاوى (10/ 385)
7- حوکمی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی شەوی نیوەی مانگی شەعبانەوە ؟
 ابن باز دەڵێت :
یەکێکە لەو بیدعانەی کەخەڵک دایان هێناوە ، وەهەندێ فەرموودەی لاواز هاتوون لەبارەی ڕێزیەوە و ناکرێت پشتیان پێ ببەسترێت .
مجموع الفتاوى (1-186)
8-  حوکمی تایبەت کردنی نیوەی مانگی شەعبان بەڕۆژوو گرتن ونوێژ کردن ؟
 ابن باز دەڵێت :
ئەوەی هاتووە لەم بارەیەوە هەمووی دروست کراوە وصەحیح نی یە .
 مجموع الفتاوى (1-186)
 ابن باز دەڵێت :
ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی شەوی نیوەی مانگی شەعبانەوە ونوێژ کردن تیایدا وتایبەت کردنی ڕۆژەکەی بەڕۆژوو گرتن بیدعەیە لە لای زۆربەی زانایان و هیچ ئەسڵێکی نی یە لەشەرع دا ، بەڵکو لەدوای سەردەمی هاوەڵان داهێنراوە رضي الله عنهم .

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

31 Jan, 18:27


📚خودا کێی خۆش دەوێ؟📚

إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ.
بەراستی خوا تەوبەکارانی خۆش ئەوێت.

وَاللَّهُ يُحِبُّ المُحسِنِينَ.
خوا چاکەکارانی خۆش ئەوێت.

إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ المُقسِطِينَ.
بەراستی خوا ئەوانەی خۆش ئەوێت کە دادگەرن.

إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ المُتَّقِينَ.
بەراستی خوا پارێزکارانی خۆش ئەوێت.

وَاللَّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ.
خوا خۆڕاگرانی خۆش ئەوێت.

وَاللَّهُ يُحِبُّ المُطَّهِّرِينَ.
خوا خاوێن و خۆ پاک ڕاگرانی خۆش ئەوێت.

إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ.
خوا ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت که پشتی پێده‌به‌ستن

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

30 Jan, 17:53


نوری نیوان دوو هەینی لەبیرمەکەن سورة الهکف.

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

30 Jan, 17:53


📚ئاداب و سوونەتەکانی ڕۆژی هەینی📚

۱-صەلاواتان دان لەسەر پێغەمبەر ﷺ.
📚[سلسلة الصحیحة] (۱٤۰۷)

٢-خۆ شۆردن و خۆ بۆن خۆشکردن و سەر چەور کردن.
📚[البخاري] (٣٧٠/٢)

٣-پۆشینی پۆشاکی نوێ.
📚[اخرجە ابو داود] (٩٨٩)

٤-زوو چوون بۆ مزگەوت.
📚[البخاري] (٣٦٦/٢)

٥-بە پێ ڕۆیشتن و قسەنەکردن لە کاتی وتار.
📚[رواە احمد] (١٦٢١٨)

٦-خوێندنی سورەتی الکهف.
📚[البهیقي] (٦٢٠٩)

٧-سیواک کردن.
📚[مسلم] (٨٤٦)

٨-نزیک بوونەوە لە ئیمام.
📚[رواە احمد] (١٦٢١٨)

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

30 Jan, 14:34


#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا


--------------------

🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .



📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ

#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

30 Jan, 10:35


📚چۆن گرنگی بە تەمەنی گەنجێتیمان بدەین و لە شتى چاکەدا سەرفی بکەین؟📚
پرسیار:
چۆن گرنگی بە تەمەنی گەنجێتیمان بدەین و لە شتى چاکەدا سەرفی بکەین؟
بِسْمِ‌ اللَّهِ ‌الرَّحْمَنِ ‌الرَّحِيمِ‌
لە وەڵامی ئەم پرسیارە دەچیتە خزمەت فەرمودەیەکی پێغەمبەری خوا ﷺ کە هانی داوین و ئامۆژگارى کردوین کە ئاگامان لە پێنج گەنجینە و دەستکەوتى گەورە بێ  و دەفەرموێ : 
{ اغْتَنِمْ خَمْسًا قبلَ خَمْسٍ } پێنج شت بقۆزنەوە پێش ئەوەی پێنج شتتان بەسەردا بێت: 
یەکەم : (شَبابَكَ قبلَ هِرَمِكَ) گەنجێتیت پێش پیربوونت 
چەند زۆرن ئەو گەنجانەی كە لە تەمەنی لاوێتیدان و تووشی بەخۆسەرسام بوون هاتوون و بیرلەوە ناكاتەوە كە مردن هەموو خۆشیەكان دەپچڕێنێت و لەززەتەكان تێك دەدات، ئومێد و هیواكان بڵاوبوونەتەوە بەشێوەیەکی هەڕەمەكی ، خەریکی تاوان و خراپە و ڕابواردنە و سود لەو تەمەنی گەنجێتی و هێز و توانایە نابینێ کە کارێکی پێ بکات بۆ قەبر و قیامەتی و غافڵ و بێ ئاگایە لەوەى ئەم هێز و گەنجێتیەى هەر وا بۆ نامێنێتەوە و بەشێوەى مانگەکە کەمە کەمە بەرەو لاوازی و نەمان دەچێت . ئەوجا خۆی لە پیریدا دەبینێتەوە و پەشیمانیش نەسوودی بۆی هەیە و نە فریای دەكەوێت.
پێغەمبەری خواوە ﷺ دەفەرموێت: هەر كەس تەمەنی گەیشتە شەست ساڵ ئیتر هیچ بڕوبیانوویەكی بەدەستەوە نامێنێت بۆ ئەنجامدانی تاوان و گوناه، و دواخستنی تۆبە و خوا بیانووی ئەو كەسەی بڕیوە. 
دووەم : (وصِحَّتَكَ قبلَ سَقَمِكَ) تەندروستیت پێش نەخۆش كەوتنت 
چەند زۆرن ئەوانەی كە لەشساغ بوون بەڵام نەخۆشی چۆكی پێ داداون پێش ئەوەی بتوانێت خۆی لێ بپارێزێت ولێی دەربچێت، ئیتر ئەو كەسە لەحاڵەتی نەخۆشیەكەیدا ناتوانێت ئەو كاروكردەوە چاكانە ئەنجام بدات كە لەكاتی لەشیاغیدا نەیكردبوون و هەربیریشی لێ نەكردبوەوە .
سێیەم : ( وغِناكَ قبلَ فَقْرِكَ ) دەوڵەمەنديت پێش هەژاركەوتنت 
چەند زۆرن ئەو دەوڵەمەندانەی كە هەژاری و نەبوونی هێرشی بۆ هێنا پێش ئەوەی كۆگاكانی ئاخیرەتی پڕ بكات ، و سودی لە پارەکەى وەرنەگرت بۆ توێشوی قیامەتی .
چوارەم : ( وفَرَاغَكَ قبلَ شُغْلِكَ ) دەست بەتاڵیت پێش سەرقاڵیت 
چەند زۆرن ئەو كەسانەی كە هێشتا قورسایی بەرپرسیارێتی و ئەركی ژیانیان لەسەر نییە یان كەمە و كاتی زۆرە و نیعمەتی زۆر لەبەردەمیدا فەراهەم كراوە، بەڵام نرخ و بەهای نازانێت و مافی نادات، بەڵكو لەبری ئەوە سەرقاڵی بەفیڕۆدانی كاتەكانێتی لە گاڵتە وگەپ و خۆشی وسەرگەرمی خۆیدا و بگرە ئاگای لەدەوروبەری نزیكی خۆیشی نییە و تەنها خۆی بەلاوە گرنگە و سەفەر وبرادەر ودەشت ودەر و مۆبایلەكەی دەستی بوەتە هەموو ژیانی .
پێنجەم : ( وحَياتَكَ قبلَ مَوْتِكَ) ژیانت پێش مردنت 
چەند زۆرن ئەوانەی مردن هێرشی بۆ هێنان و ڕاپێچی كردن پێش ئەوەی ئەمان هێرش بۆ ژیان ببەن و بیقۆستنەوە، بەشێوەیەك سەرقاڵ و ڕۆچوو بوو لە دونیادا و ئومێدەكانی وەها داگیریان كردبوو هیچ سوودێكی لە دونیای وەرنەگرت جگە لەو خواردنەی كە بوو بەپاشەڕۆ و ئەو جلەی كە داڕزا، هەر بە ئاگا نەهاتەوە هەتا خۆی بینیەوە وا لە نێو قەبرێکی تەنگ و تاریکە .
   لە كۆتاییدا... برا و خوشکی بەڕێزمان چۆن خوێندنەوەی ئەم نووسینەت تەواو كرد، تەمەنیش هەربەو شێوەیە تەواو دەبێت، پرسیار لەخۆت بكە بەچ شتێكەوە دەگەیتە پەروەردگارت؟ وەڵامت چی دەبێت كاتێك لەبەردەم خوادا وەستاویت و لێت دەپرسێت: " ئەی بەندەكەم, ئایا لەشساغم نەكردیت، ئایا ڕزقم نەدایت و ئاوی ساردم پێ نۆش نەكردی ؟ " حاڵت چۆن دەبێت ئەو كاتەی كە تاوانەكانت هەموو پیشان دەدەن و تۆش دانی پێدا دەنێیت؟ سوێند بەخوا زەلیلی ئەو حاڵەتە و ئەو ساتەوەختە ئەوە خودی سزایە چ جای ئاگری دۆزەخ؟!
📔بۆیە تاوەکو لە ژیاندای قەدری کاتەکانت بزانە و کارێک بکە بۆ ژیانی دواى مردنت .

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

29 Jan, 16:40


📚ئایا ووشەی (ئیلحاد) مانای چیە ؟📚
پرسیار:
ئایا ووشەی (ئیلحاد) مانای چیە و جیاوازی هەیە لە نێوان كەسێك كە (ملحد) بێت لەگەڵ كەسێكی كافر، یاخود ئەویش كافرە وەكو جولەكەو گاور؟
بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ووشەی ئیلحاد واتای زمانەوانی هەیە و واتای عورفیشی هەیە، واتا زمانەوانیەكەی بریتیە لە لادان لە گوێڕایەڵی كردنی خوا بەسەرپێچی كردنی، ئیتر بە وازهێنان بێت لە واجبێك یان ئەنجامدانی حەرامكراوێك بێت، لەبەر ئەم فەرمایشتەی خوای پەروەردگار: [وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ] واتە: هەركەسێك لە مزگەوتی حەرام لەڕێی ڕاست لابداو كاری ناپەسەند بكات، هاوبەش بۆ خوا پەیدا بكا ئەوا سزایەكی زۆر ئێش پێگەیەنەری پێ دەچێژین. لەسەر ئەم بنەمایە هەموو سەرپێچیكارێكی خوا مولحیدە، بەڵام ئیلحاد دەبێت بە دوو بەشەوە: جۆرێكی خاوەنەكەی لە دین دەردەكات، ئەوەش ئەگەر بێباوەڕی لێ بوەشێتەوە، جۆرەكەی تری خاوەنەكەی لەدین دەرناكات ئەوەش گوناهو تاوانی ترە جگە كوفر و شیرك. بەڵام مانا عورفیەكەی بریتیە لەوەی كە كەسێك نكۆڵی بوونی خوا بكات(پەنا بەخوا) یان هەڵگەڕانەوەی موسڵمانێك لە دین، ئەمە مانا عورفیەكەیەتی كە من بیزانم، هەربۆیەشە جولەكەو گاور لە ڕووی عورفیەوە بە مولحید ناژمێردرێن، بەڵام ئەم عورفەش ڕاست و دروست نیە، چونكە هەركاتێك عورف پێچەوانەی شەرع بوو ئەوا دەبێت وەلابنرێت و دووربخرێتەوە، وە بۆچوونی ڕاست ئەوەیە كە هەركەسێك لە ئیسلام و دروشمەكانی دەرچوو موسڵمان نەبوو ئەوا مولحیدە ئیتر ئەگەر بدرێتە پاڵ دین یان نا، یاخود دان بە بوونی خوادا بنێت یان نا، بۆیە هەریەكێك بێباوەڕبێت یان هەڵگەڕێتەوە لەدین ئەوا مولحیدە، هەرچەندە پلەو جۆر و بەرزو نزمیان هەیە بەڵام بەو بۆچوونەی كە دەرچوونە لەئیسلام.
#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

26 Oct, 18:29


واتای((لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه))واتە:هیچ پەرستراوێك نییە بە حەق کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە.

#گوێگربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

26 Oct, 09:45


🎧فەرموودەی❹❶

❖عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ:
«كَانَ النَّبِيُّ ﷺ إِذَا أَرَادَ أَنْ يُوتِرَ، أَيْقَظَنِي فَأَوْتَرْتُ».

عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ کاتێک دەیویست نوێژی ویتر بکات، بە ئاگای دەهێنامەوە، جا نوێژی ویترم دەکرد.

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

24 Oct, 13:44


#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا


--------------------

🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .



📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ

#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

24 Oct, 09:38


📚ئایا سزای گۆڕ بوونی هەیە؟📚
سزای گۆڕ سەلمێنراو و دامەزراوە بە بەڵگەی ڕوونی و ڕاشکاوی سوونەت و زاهیری قورئان و کۆدەنگی موسوڵمانان بەم شێوەیە:
سەبارەت بە بەڵگەی ڕوون و ڕاشکاوی سوونەت ـ پەیامبەری خوا  دەفەرموێ:
(تعوذوا بالله من عذاب القبر، تعوذوا بالله من عذاب القبر،تعوذوا بالله من عذاب القبر)
‌واتە(پەیامبەری خوا سێ جار فەرموو پەنا بگرن بەخوا لە سزای گۆڕ)
وە سەبارەت بە کۆدەنگی موسوڵمانان ـ لەبەر ئەوەی تێکرای موسوڵمانان لە نوێژەکانیاندا دەڵێن:
(أعوذ بالله من عذاب جهنم ، ومن عذاب القبر)
واته( خوایە پەنات پێدەگرم لەسزای دۆزەخ و سزای گۆڕ)
کە ئەم دوعایە خەڵکی عامی موسوڵمانیش دەیڵێن لەنوێژدا کە لە زانایان و ئەهلی عیلم و کۆدەنگیش نین۰
وەسەبارەت بە بەڵگەی زاهیری قورئان وەک نمونەی وتەی خوای گەورە سەبارەت بە قەوم و ئالی فیرعەون :
(ٱلنَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا ۖ وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ أَدْخِلُوٓا۟ ءَالَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ ٱلْعَذَابِ)
واتە(به‌یانیان و ئێواران ده‌برێنه‌ دیاری ئاگری دۆزه‌خ ڕۆژێکیش قیامه‌ت هه‌ڵده‌ستێت (فه‌رمان ده‌درێ) دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون بخه‌نه‌ سه‌خترین سزاوه‌.)
کە هیچ گومان نیە کە نمایشکردنیان بەسەر ئاگردا بۆ مەبەستی ڕزگاربوونیان نیە لێی ـ بەڵکو بۆ ئەوەیە تووشی سزا و ئازارەکەی ببن۰
وە خوای گەورە دەفەرموێ:
(وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِى غَمَرَٰتِ ٱلْمَوْتِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ بَاسِطُوٓا۟ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوٓا۟ أَنفُسَكُمُ ۖ ٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ ٱلْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ غَيْرَ ٱلْحَقِّ وَكُنتُمْ عَنْ ءَايَٰتِهِۦ تَسْتَكْبِرُونَ)
واتە(خۆزگه‌ سته‌مکارانت ده‌بینی کاتێ وان له‌ ناڕه‌حه‌تی و سه‌ختی سه‌ره‌ مه‌رگدا و فریشته‌کان ده‌ستیان بۆ درێژ ده‌که‌ن (پێیان ده‌ڵێن) خۆتان ده‌رباز که‌ن (له‌م ناڕه‌حه‌تی گیان کێشانه‌) ئه‌مڕۆ پاداشتی ڕیسواکه‌ر ده‌درێنه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ قسه‌ی ناڕاستان هه‌ڵئه‌به‌ست به‌ده‌م خواوه‌ و خۆتان به‌ گه‌وره‌ ده‌زانی له‌ به‌رانبه‌ر ئایه‌ته‌کانی خوادا.)
کە ووشەی (الیوم) لێرە بەمەبەستی (العهد الحضوري) دێت و ئەمرۆ لە ئایەتەکەدا بۆ باسکردنی کاتی ئامادەبوون و ئێستایە و واتای ڕۆژی وەفاتکردنیانە کە
(ۖ ٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ ٱلْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ غَيْرَ ٱلْحَقِّ وَكُنتُمْ عَنْ ءَايَٰتِهِۦ تَسْتَكْبِرُونَ)
واتە(ئه‌مڕۆ پاداشتی ڕیسواکه‌ر ده‌درێنه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ قسه‌ی ناڕاستان هه‌ڵئه‌به‌ست به‌ده‌م خواوه‌ و خۆتان به‌ گه‌وره‌ ده‌زانی له‌ به‌رانبه‌ر ئایه‌ته‌کانی خوادا.)
هەر بۆیە سزای گۆڕ جێگر و سابتە بە بەڵگەی ڕون و ڕاشکاوی سونەت و زاهیری قورئان و کۆدەنگی موسوڵمانان و ئەو زاهیری قورئانەش وەک بەڵگەی ڕوون و ڕاشکاو وان چونکە هەردوو ئایەتەکە کە ئاماژەمان پێکردوون وەک بەڵگەی ڕاشکاو و ڕونن۰

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

23 Oct, 09:49


🎧فەرموودەی❸❶

❖عَنِ البَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ (رضي الله عنه) قَالَ:
«أَمَرَنَا النَّبِيُّ ﷺ بِاتِّبَاعِ الجَنَائِزِ».


بەڕائی کوڕی عازيب (رضي الله عنه) دەڵێ:پێغەمبەر ﷺ فەرمانی پێ دەکردین شوێن تەرمی مردوو بکەوین (تا کاتی ناشتنی).

■«اتِّبَاعِ الجَنَائِزِ» واتە: ڕۆیشتن لەگەڵی، لە شوێنی لێ دەرچوونی تا ئەو شوێنەی نوێژی لەسەر دەکرێ، یان هەتا دەنێژرێ لە گۆڕەکەیدا.

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

22 Oct, 09:47


📚فەزڵەکانی ڕەوشت جوانی📚
پرسیار:
ئەو کەسانەى کە ئەخلاق و ڕەوشتى خۆیان دەپارێزن و ڕەوشتیان جوانە چ خێر و پاداشتێکیان هەیە لاى خواى گەورە ؟
 
پێغەمبەری خوا  دەفەرمووێت: (إنَّما بعثتُ لأتمِّمَ مَكارِمَ الأخلاقِ) بەڕاستی من نێردراوم بۆ ئەوەی ڕەوشتە جوانەکان تەواو بکەم. 
ئەمانەى خوارەوە هەندێکە لە فەزڵ و پاداشتى ڕەوشت و ئەخلاق جوانى : 
یەکەم: ڕەوشت جوانی یەکێکە لە هۆکارەکانی چوونە بەهەشت:
پرسیار کراوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ چ شتێک زۆرترین خەڵک ئەباتە بەهەشتەوە؟ یان چ شتێک ئەبێتە هۆی ئەوەی کە خەڵک بباتە بەهەشتەوە بەزۆری؟ ئەویش فەرمووی: تەقوای خوا و ڕەوشت جوانی. 
دووەم: ڕەوشت جوانی هۆکارێکە بۆ ئەوەی ببین بە یەکێک لەو کەسانەی کە خوا خۆشی دەوێن. 
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (أحب عباد الله إلى الله أحسنهم خلقًا  )
سێیەم: ڕەوشت جوانی هۆکارێکە بۆ ئەوەی ببین بە یەکێک لەو کەسانەی کە پێغەمبەری خوا ﷺ خۆشی دەوێن. 
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (إنَّ من أحبكم إليَّ وأقربكم مني مجلسًا يوم القيامة أحاسنكم أخلاقًا  )
چوارەم: ڕەوشت جوانی قورسترین شتە لەسەر تەرازوو. 
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (ما من شيء في الميزان أثقل من حسن الخلق  )
پێنجەم: ڕەوشت جوانی تەمەن زیاد دەکات و بەرەکەتی تێدەکات و پیرۆزی دەکات. 
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (حسن الخلق وحسن الجوار يعمران الديار ويزيدان في الأعمار  )
شەشەم: ڕەوشت جوانی پاداشتەکانی چەند جارە و چەند قات ئەکاتەوە. 
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (إن الرجل ليدرك بحسن خلقه درجات قائم الليل صائم النهار  )
حەوتەم: ڕەوشت جوانی نیشانە و ئاماژەیە یاخود بەڵگەیە لەسەر تەواوێتی ئیمان و باوەڕی کەسێک. 
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتى : (أكمل المؤمنين إيمانًا أحسنهم خلقًا)
هەشتەم: ڕەوشت جوانی یەکێکە لە خێرترین و باشترین کارەکان و عیبادەتەکان.
پێغەمبەری خوا ئامۆژگارى ئەبو زەڕی کرد و فەرمووی : (عليك بحسن الخلق، وطول الصمت، فو الذي نفس محمد بيده، ما عمل الخلائق بمثلهما)

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

21 Oct, 09:43


🎧فەرموودەی❷❶

❖عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:«مَنْ قَالَ لِصَاحِبِهِ: تَعَالَ أُقَامِرْكَ، فَلْيَتَصَدَّقْ».

ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:هەر کەسێک بە هاوەڵەکەی گوت: وەرە قومار بکەین (وەک کەفاڕەت)، با خێرێک بکات.

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

20 Oct, 11:02


🎧فەرموودەی❶❶

❖عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ (رضي الله عنهما) قَالَ:
«كَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ يَعْتَكِفُ العَشْرَ الأَوَاخِرَ مِنْ رَمَضَانَ».

عەبدوڵڵای کوڕی عومەر (رضي الله عنهما) دەڵێ:پێغەمبەری خوا ﷺ دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان لە مزگەوت ئیعتیکافی دەکردو دەمایەوە.

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

18 Oct, 12:07


📚 بەڕێزان دوعاتان لەبیر نەچێت 📚

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ

{ إِنَّ فِي الْجُمُعَةِ لَسَاعَةً، لَا يُوَافِقُهَا مُسْلِمٌ يَسْأَلُ اللَّهَ فِيهَا خَيْرًا إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ واللفظ لمسلم

واتای فەرموودەکە: پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی { بێگوومان لە جومعەدا کاتێک هەیە، بەندەی مسوڵمان تێیدا داوای هەر شتێکی چاک لە اللَّهُ تَعَالَى بکات پێی دەبەخشێت }

جا زۆربەی زانایان دەفەرموون ئەو کاتە  پێش مەغریبە، بۆیە خۆشەویستانم لەم کاتەدا زۆر بپاڕێنەوە لە اللَّە

كَانَ طاووسُ بْنُ كَيْسانَ { إِذا صَلَّى العَصْرَ يَوْمَ الجُمُعَة، اسْتَقْبَلَ القِبْلَةَ، وَلَمْ يُكَلِّمْ أَحَدًا حَتَّى تَغْرُبَ الشَّمْسُ } تأريخ واسط

واتاكەی: طاوسی کوڕی کەیسان وابوو { ئەگەر نوێژی عەسری ڕۆژی هەینی بکردایە، ڕووی لە قیبلە دەکرد و قسەی لەگەڵ کەس نەدەکرد هەتا خۆر ئاوا دەبوو - دوعای دەکرد - }

كَانَ سَعِيدُ بْنُ جُبَيْرٍ { إِذا صَلَّى العَصْرَ، وَلَمْ يُكَلِّمْ أَحَدًا حَتَّى تَغْرُبَ الشَّمْسُ } زاد المعاد ١ / ٣٨٢

سەعیدی کوڕی جوبەیر وابوو { ئەگەر نوێژی عەسری کردبا قسەی لەگەڵ کەس نەدەکرد هەتا خۆر ئاوا دەبوو }

وَقَالَ الإِمَامُ أَحْمَدُ بْنُ حَنْبَلٍ رَحِمَهُ اللَّهُ { أَكْثَرُ الحَديثِ ‌في ‌ساعةِ ‌الجُمُعَةِ أَنَّها بَعْدَ العَصْرِ }

واتاکەی: پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل فەرموویەتی { زۆرترین وتە دەربارەی ئەو کاتەی ڕۆژی جومعە بریتییە لە دوای عەسرە }

رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِّلَّذِينَ آمَنُوا

رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ

رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِين

رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

17 Oct, 16:59


نوری نیوان دوو هەینی لەبیرمەکەن سورة الهکف.

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

17 Oct, 16:59


📚ئاداب و سوونەتەکانی ڕۆژی هەینی📚

۱-صەلاواتان دان لەسەر پێغەمبەر ﷺ.
📚[سلسلة الصحیحة] (۱٤۰۷)

٢-خۆ شۆردن و خۆ بۆن خۆشکردن و سەر چەور کردن.
📚[البخاري] (٣٧٠/٢)

٣-پۆشینی پۆشاکی نوێ.
📚[اخرجە ابو داود] (٩٨٩)

٤-زوو چوون بۆ مزگەوت.
📚[البخاري] (٣٦٦/٢)

٥-بە پێ ڕۆیشتن و قسەنەکردن لە کاتی وتار.
📚[رواە احمد] (١٦٢١٨)

٦-خوێندنی سورەتی الکهف.
📚[البهیقي] (٦٢٠٩)

٧-سیواک کردن.
📚[مسلم] (٨٤٦)

٨-نزیک بوونەوە لە ئیمام.
📚[رواە احمد] (١٦٢١٨)

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

17 Oct, 14:18


#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا


--------------------

🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .



📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ

#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

17 Oct, 12:23


📚فەرموودە لەسەر پزیشکی📚

1_عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«مَا أَنْزَلَ اللَّهُ دَاءً، إِلَّا أَنْزَلَ لَهُ شِفَاءً».
ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: خوا هیچ دەردو نەخۆشییەکی دانەبەزاندوە، مەگەر چارەسەرەکەشی دابەزاندوە.

2_عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«فِي الحَبَّةِ السَّوْدَاءِ شِفَاءٌ مِنْ كُلِّ دَاءٍ، إِلَّا السَّامَ».
ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ڕەشکە چارەسەری هەموو نەخۆشییەکی تێدایە، جگە لە مردن.

«السَّامَ»: بە مانای مردن دێت.

3_عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«إِنَّ أَمْثَلَ مَا تَدَاوَيْتُمْ بِهِ: الحِجَامَةُ، وَالقُسْطُ البَحْرِيُّ».
ئەنەسی کوڕی مالیک (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: بێگومان باشترین شت کە چارەسەری خۆتانی پێ بکەن: کەڵەشاخگرتن و قوستی دەریاییە.

«القُسْطُ البَحْرِيُّ»: تەختەداری سوودبەخشە، لە هندستان دەچێنرێ.

4_عَنْ سَعِيدِ بْنِ زَيْدٍ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«الكَمْأَةُ مِنَ المَنِّ، وَمَاؤُهَا شِفَاءُ العَيْنِ».
سەعیدی کوڕی زەید (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: دۆمبەڵان وەک گەزۆ وایە (خواڕسکن)، ئاوەکەشی چارەسەرە بۆ چاو.

«الکَمْأَةُ»: جۆرێکە لە جۆرەکانی دۆمەڵان، لە ناو زەوی دەردەچێ بێ ئەوەی تۆو بکرێ و ئاو بدرێ.

5_عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«الحُمَّی مِنْ فَيْحِ جَهَنَّمَ، فَأَبْرِدُوهَا بِالْمَاءِ».
عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: نەخۆشی تا لە گەرمایی دۆزەخە، جا بە ئاو ساردی بکەنەوە (بە خواردنەوەی ئاو، یان دەستنوێژ شۆردن).
«أَبْرِدُوهَا بِالْمَاءِ» واتە: گەرمی تایەکەی سووک بکەنەوە بە ئاوی سارد، ئەویش بە خواردنەوەو خۆشۆردن و دەستنوێژ شۆردن.

6_عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ (رضي الله عنهما) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«الشِّفَاءُ فِي ثَلاَثَةٍ: شَرْبَةِ عَسَلٍ، وَشَرْطَةِ مِحْجَمٍ، وَكَيَّةِ نَارٍ، وَأَنْهَی أُمَّتِي عَنِ الكَيِّ».

عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس (رضي الله عنهما)، دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: چارەسەری نەخۆشی لەو سێیەیە: خواردنی هەنگوین، کەڵەشاخگرتن، داغـکردن بە ئاگر، داغکردنم لە ئوممەتی خۆم قەدەغە کردوە.

«شَرْطةِ مِحجَم»: مەبەست پێی کەڵەشاخگرتنە، «وَکَيَّةِ نَارٍ»: «الکَيِّ»: بریتیە لە گەرمداهێنانی ئاسن بە ئاگر، ئەو شوێنەی لە لاشە ئازاری هەیە پێی داغ بکرێ.

7_عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ:
«أَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ أَنْ يُسْتَرْقَی مِنَ العَيْنِ».
عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمانی پێکردوه کە دوعا بخوێنرێ لەسەر کەسێک چاوی پیسی بەرکەوتوە.

«الرقية الشرعيّة»: بریتیە لە پەنابردن بۆ خواو داوای شیفاو چارەسەر لێکردنی، ئەویش بە خوێندنەوەی قوڕئان و سوننەتی ڕاست و دروست، لە زیکرو وێردو دوعاکان.

8_عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ:
«رَخَّصَ النَّبِيُّ ﷺ الرُّقْيَةَ مِنْ كُلِّ ذِي حُمَةٍ».
عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: پێغەمبەر ﷺ ڕێگەی داوە کە دوعا بخوێنرێ لەسەر هەر کەسێک ژەهراوی بووبێ (جا دووپشک، یان مار گەستبی).
«ذِي حُمَةٍ» واتە: هەموو خاوەن ژەهرێک، وەک: مارو دووپشک.

9_عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ:
«كَانَ ﷺ يُعَوِّذُ بَعْضَ أَهْلِهِ، يَمْسَحُ بِيَدِهِ اليُمْنَی، وَيَقُولُ: اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ، أَذْهِبِ البَاسَ، اشْفِهِ وَأَنْتَ الشَّافِي، لاَ شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لاَ يُغَادِرُ سَقَمًا».
عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ کاتێک سەردانی نەخۆشێکی خانەوادەی خۆی دەکرد، دەستی ڕاستی بەسەر ئەو شوێنەدا دەهێنا کە ئازاری هەبوو، دەیفەرموو: ئەی خوایە، پەروەردگاری خەڵک، لابەری ئازار، شیفای بدە هەر خۆت شیفادەری، هیچ شیفایەک نیە جگە لە شیفاو چارەسەری تۆ، شیفایەک کە هیچ نەخۆشییەک جێناهێڵێ و کۆتایی پێ دێنێ.

10_عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ:
«كَانَ ﷺ إِذَا اشْتَكَی، نَفَثَ عَلَی نَفْسِهِ بِالْمُعَوِّذَاتِ، وَمَسَحَ عَنْهُ بِيَدِهِ».
عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ ئەگەر نەخۆش ببووایە سووڕەتەکانی فەلەق و ناسی دەخوێندەوەو فووی بە خۆیدا دەکردو دەستی دەهێنا بەلاشەی خۆیدا.

«اشْتَکَی» واتە: نەخۆش دەکەوت.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

16 Oct, 10:58


🎧فەرموودەی⓿❶

❖عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:«أَحْسَنُ الجِهَادِ وَأَجْمَلُهُ الحَجُّ، حَجٌّ مَبْرُورٌ».

عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:باشترین و جوانترین جیهادو تێکۆشان حەجە، حەجێکی وەرگیراو (بێ ڕووپامایی ئەنجام درابێت).

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

14 Oct, 10:49


🎧فەرموودەی❾

❖عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:«صَلاَةٌ فِي مَسْجِدِي هَذَا، خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ صَلاَةٍ فِيمَا سِوَاهُ، إِلَّا المَسْجِدَ الحَرَامَ».

ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:نوێژێک لەو مزگەوتە (مزگەوتی مەدینە)، پاداشتی زیاترە لە هەزار نوێژ لە هەر مزگەوتێکی غەیری خۆی، جگە لە مزگەوتی حەڕام.

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

12 Oct, 18:55


🎧فەرموودەی ❽

❖عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:«الحَلِفُ مُنَفِّقَةٌ لِلسِّلْعَةِ، مُمْحِقَةٌ لِلْبَرَكَةِ».

ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:سوێند خواردن دەبێتە هۆی فرۆشتنی کاڵاو بەرەکەتیشی ناهێڵێ.

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

11 Oct, 12:28


📚 بەڕێزان دوعاتان لەبیر نەچێت 📚

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ

{ إِنَّ فِي الْجُمُعَةِ لَسَاعَةً، لَا يُوَافِقُهَا مُسْلِمٌ يَسْأَلُ اللَّهَ فِيهَا خَيْرًا إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ واللفظ لمسلم

واتای فەرموودەکە: پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی { بێگوومان لە جومعەدا کاتێک هەیە، بەندەی مسوڵمان تێیدا داوای هەر شتێکی چاک لە اللَّهُ تَعَالَى بکات پێی دەبەخشێت }

جا زۆربەی زانایان دەفەرموون ئەو کاتە  پێش مەغریبە، بۆیە خۆشەویستانم لەم کاتەدا زۆر بپاڕێنەوە لە اللَّە

كَانَ طاووسُ بْنُ كَيْسانَ { إِذا صَلَّى العَصْرَ يَوْمَ الجُمُعَة، اسْتَقْبَلَ القِبْلَةَ، وَلَمْ يُكَلِّمْ أَحَدًا حَتَّى تَغْرُبَ الشَّمْسُ } تأريخ واسط

واتاكەی: طاوسی کوڕی کەیسان وابوو { ئەگەر نوێژی عەسری ڕۆژی هەینی بکردایە، ڕووی لە قیبلە دەکرد و قسەی لەگەڵ کەس نەدەکرد هەتا خۆر ئاوا دەبوو - دوعای دەکرد - }

كَانَ سَعِيدُ بْنُ جُبَيْرٍ { إِذا صَلَّى العَصْرَ، وَلَمْ يُكَلِّمْ أَحَدًا حَتَّى تَغْرُبَ الشَّمْسُ } زاد المعاد ١ / ٣٨٢

سەعیدی کوڕی جوبەیر وابوو { ئەگەر نوێژی عەسری کردبا قسەی لەگەڵ کەس نەدەکرد هەتا خۆر ئاوا دەبوو }

وَقَالَ الإِمَامُ أَحْمَدُ بْنُ حَنْبَلٍ رَحِمَهُ اللَّهُ { أَكْثَرُ الحَديثِ ‌في ‌ساعةِ ‌الجُمُعَةِ أَنَّها بَعْدَ العَصْرِ }

واتاکەی: پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل فەرموویەتی { زۆرترین وتە دەربارەی ئەو کاتەی ڕۆژی جومعە بریتییە لە دوای عەسرە }

رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِّلَّذِينَ آمَنُوا

رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ

رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ

رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِين

رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

10 Oct, 14:38


#زۆرترین_سڵاوات_لە_شەو_و_ڕۆژی_جمعەدا


--------------------

🔷  پێغەمبەری خواﷺدەفەرموێت:

" زۆر سەڵاواتم لەسەر بدەن لە ڕۆژ وشەوی جومعەدا، هەرکەسێك یەك سەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە جار سەڵاواتی لەسەر ئەدات" .



📘الألباني : حسن السلسلة الصحيحة - 1407
ــــــــــ

🔹)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ـــــــــــــــــــــ

#خوێنەربن
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

10 Oct, 10:04


🎧فەرموودەی❼

❖عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ (رضي الله عنهما) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:«مَا حَقُّ امْرِئٍ مُسْلِمٍ لَهُ شَيْءٌ يُوصِي فِيهِ، يَبِيتُ لَيْلَتَيْنِ إِلَّا وَوَصِيَّتُهُ مَكْتُوبَةٌ عِنْدَهُ».

عەبدوڵڵای کوڕی عومەر (رضي الله عنهما) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:هیچ مسوڵمانێک بۆی نیە کە شتێکی هەبێ وەصیەتی تێدا بکات و دوو شەویش لای بمێنێتەوە، مەگەر وەصیەتەکەی لە لای خۆی نووسیبێتەوە.

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

08 Oct, 10:55


🎧فەرموودەی ❻

❖عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ:
«كُلَّ اللَّيْلِ أَوْتَرَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ وَانْتَهَی وِتْرُهُ إِلَی السَّحَرِ».

عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ:پێغەمبەری خوا ﷺ لە هەموو کاتێکی شەودا ویتری کردوە، هەتا جاری وابووە ویترەکەی کەوتۆتە بەرەبەیان (پێش بانگی بەیانی).

◆یانی: بەردەوام ئەم نوێژەی ئەنجام دەدا لە کاتی سەحەر، واتە: پێش نوێژی بەیانی.

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

07 Oct, 10:24


🎧فەرموودەی❺

❖عَنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ (رضي الله عنهما) قَالَ: قَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «يَا عَبْدَ اللَّهِ، لاَ تَكُنْ مِثْلَ فُلاَنٍ، كَانَ يَقُومُ اللَّيْلَ، فَتَرَكَ قِيَامَ اللَّيْلِ».

عەبدوڵڵای کوڕی عومەر (رضي الله عنهما) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ پێی فەرمووم:ئەی عەبدوڵڵا وەک فڵان کەس مەبە، سەرەتا زۆر شەونوێژی دەکرد، دوایی بە یەکجار وازی لێ هێنا.

ئۆقیانووسێک لە ئومێد

06 Oct, 16:56


🎧فەرموودەی❹

❖عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَت: «كَانَ ﷺ يَقُومُ مِنَ اللَّيْلِ حَتَّی تَتَفَطَّرَ قَدَمَاهُ».

عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ شەوان هێندە هەڵدەستایەوەو شەونوێژی دەکرد هەتا پێیەکانی هەڵدەئاوسان.