كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟ @labarcrdn Channel on Telegram

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

@labarcrdn


"فَاحْفَظْ فَكُلُّ حَافِظٍ إِمَامُ"

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟ (Arabic)

يعتبر تلاوة القرآن الكريم وحفظه من أعظم العبادات التي يقوم بها المسلمون. ولكن كثير منا يواجه صعوبة في الحفظ والتثبيت. لحل هذه المشكلة وتوفير الدعم اللازم للمسلمين الراغبين في حفظ القرآن الكريم بدون نسيان، نقدم لكم قناة Telegram الجديدة بعنوان "كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟". تابعونا عبر المعرف @labarcrdn للحصول على نصائح قيمة واستراتيجيات فعالة لحفظ القرآن دون نسيان. nnمن خلال القناة، ستجد معلومات مفيدة تساعدك على تحسين تقنيات الحفظ والتثبيت بطرق عصرية ومبتكرة. كما ستتعرف على قصص نجاح أشخاص قاموا بحفظ القرآن الكريم بدون نسيان وكيف استفادوا من ذلك في حياتهم اليومية. nnلا تدع الفرصة تفوتك للانضمام إلى مجتمعنا الهادف والملهم. انضم الآن إلى قناتنا على Telegram وابدأ رحلتك نحو حفظ كتاب الله بدون نسيان. "فَاحْفَظْ فَكُلُّ حَافِظٍ إِمَامُ".

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

21 Nov, 21:29


[ نزا بکە خوای گەورە جێگیر و دامەزراوت بکات ]

ئێمە لە هەموو عیبادەتێک دا پێویستمان بە جێگیری و دامەزراوی هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بین ،لەوانیش دامەزراوییە لەسەر •لەبەرکردنی کەلامەکەی خوای گەورە • .

كَذَلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ • الفرقان | ٣٢

بـــــەردەوام بن ✍️

https://t.me/Labarcrdn

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

21 Nov, 13:36


[ لە باشترینی کردەوەکانە ]

ئیمامی ئیبن و بادیس ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی :خوێندنەوەی قورئان لە باشترینی کردەوەکانی زمانە؛ وە تێڕامان لە ماناکەی باشترین کردەوەکانی دڵە .

📚[ آثار ابن باديس (١٤٤/١) ].

گەورەیە بەڕاستی ،هەمووی هەر خێر و بەرەکەت و خۆشبەختی یە بۆ ئەو کەسەی کە: دەیخوێنێتەوە و لەبەری دەکات و کاری پێ دەکات و تێڕامان لە ئایەتەکان دەکات .

بەردەوام بن ✍️

https://t.me/Labarcrdn

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

21 Nov, 11:40


محاضرة الشيخ | أحمد نفيس
بعنوان • الثـــبات بالقـــــرآن

لە دەست نەدەن !

https://t.me/Rigaysalaf

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

20 Nov, 21:10


دوور بوون لە • قورئان •
دووربوونە لەهەموو خێرێک
!

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

20 Nov, 11:00


[ چۆن بتوانم تێڕامان بکەم لە قورئان ] ؟

« 5 » هەنگاومان هەیە بۆ تێڕامان لە قورئانی پیرۆز ::

| 1 |: خوێندنەوەی قورئان بە خوێندەوەیەکی • ڕاست و دروست و لەسەر خۆ • .

| 2 |: • تێگەیشتن • لە واتای وشە نامۆکان .

| 3 |: خوێندنەوەی تەفسیرێکی کورت و پوخت وەک: • المختصر في تفسير القرآن الكريم •

| 4 |: زیاتر • قوڵ ببیتەوە • لە واتای ئایەتەکان و بتوانی شتی زیاتر فێر ببیت .

| 5 |: داوا لە خوای گەورە بکەیت ئەم • قورئانە • بکاتە مایەی هیدایەت بوونت و خۆشبەختی دونیا و قیامەتت وە تێگەیشتنی ئایەتەکانت پێ ببەخشێت .

« پەروەردگارا• قورئان • بکەیتە بەهاری دڵمان »

الشيخ | أحـمد النفيس

خادمـة القرآن ✍️

https://t.me/Labarcrdn

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

19 Nov, 22:29


هیچ کتێبێک نییە وەکو • قورئان
بە یەک پیتی « 10 »چاکەمان بۆ بنووسرێت !

سوپاس و ستایش بۆتو ئەی پەروەردگارم .

https://t.me/Labarcrdn ✍️

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

19 Nov, 13:22


[ چۆن تەرکیزم نەڕوات لەکاتی لەبەرکردنی قورئان ،چونکە تەرکیزم زۆر جار دەڕوات ؟ ]

یەکێک لەم هۆکارانەی لە کاتی لەبەرکردنی قورئان کە جێبەجێی بکەیت تەرکیزت ناڕوات بریتییە لە • خوێندنەوەی تەفسیری قورئان • پێش لەبەرکردنی و تێڕامان لە ئایەتەکان بکەیت کە خوای گەورە فەرمان بەچی دەکات و چیت لێ داوا دەکات .

لەبەرکردنی قورئان بە تەفسیرەوە
چێژی تایبەتی خۆی هەیە .

« بڕگەی پرسیار »

بەردەوام بن ..

خادمة القرآن ✍️

https://t.me/Labarcrdn

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

18 Nov, 22:32


گـەشتی • لەبەرکردنی قورئان
گەشتێـــــک پڕ لە ئـــارامی !

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

18 Nov, 10:24


[ لەبارەی هاندانەوە ]

سەبارەت بەم ڕێگایەی لە کەناڵ باستان کرد هەر سوڕەتێک « 10جار » بیخوێنیتەوە؛ من پێشتر تاقیم کردۆتەوە بۆ مراجعەی قورئان بەڕاستی سوودێکی یەکجاێ زۆرم لێی بینیوە ،وات لێدەکات ئایەتەکان جێگیر ببێت لە مێشک و مراجعەت بۆ ئاسانتر بێت .

خوای گەورە بەردەوام تان بکات و لێتان ڕازی بێت .

خوای گەورە لە ئێوەی بەڕێزیش ڕازی بێت خوشکەکەم ؛ خوای گەورە هەموو لایەک بەردەوام بکات و نیەتی هەموو لایەک پاک بکات؛ دڵخۆشم بە بەردەوام بوونتان .

وتەی خوشکێکی بەڕێز ،بارك الله فيكن .

بەردەوام بن ✍️

https://t.me/Labarcrdn

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

18 Nov, 04:16


[ با کورت و پوختی بکەینەوە ]

شێخ لەم دەنگەی سەرەوە کە ناردوومانە باسی لە « 7 »خاڵ کرد کە لە لە میانەی ئەم خاڵانەدا پشت بە الله دەتوانی لە ماوەی کەمتر لە« 7 »خوڵەک پەڕەیەکی قورئان لەبەر بکەیت کە بریتین لە :

| 1 |: سەرەتا دانیشە بە دانیشتنەکی ئاسوودە و لەسەر خۆ کە « عەمودی فەقەڕی » پشتت ڕێک و ڕاست بێت نەک خوار .

| 2 |: پاشان قورئانەکەت بگرە و بۆ لای سەرەوەی چەپ بڵند بکەوە .

| 3 |: تەرکیز بخە سەر ئەو ئایەتەی کە دەتەوێ لەبەری بکەیت وەکو بڵێیت بە بێدەنگی دەخوێنیتەوە .

| 4 |: لە میانەی تەرکیز کردنە لەسەر ئایەتەکە هەناسەیەکی قوڵ بە لوت هەڵمژە نەک بە دەم .

| 5 |: پاشان ڕاستەوخو ئەم ئایەتە بخوێنەوە کە دەتەوێ لەبەری بکەیت بە دەنگێکی بەرز .

| 6 |: پاشان چاوت داخە و ئەو ئایەتە لەبەر خۆت بڵێرەوە کە لەبەرت کردووە « 3 بۆ 5 » جار .

| 7 |: هەنگاوی کۆتایی ئایەتەکان پێکەوە ببەستەوە ئەوەی لەبەرت کردووە و ئەوەی دوای ئەو دێت تا زەبت دەبێت .

کۆمەڵێک سوودی باس کرد کە بۆچی قورئان لای سەرەوەی لای چەپە ڕابگرین ؟ یەکێک لەوان لەبەر ئەوەی کە وات کرد پشت و سەرت ڕێک و ڕاست دەبێت .

ئەمانە و چەندین سوودی تری باس کرد دەتوانن بە گوێ گرتن لە دەنگەکە سوود وەرگرن .

تاقی بکەنەوە ..

ئادمیـن ✍️

https://t.me/Labarcrdn

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

18 Nov, 04:01


https://youtu.be/IpP83G4FASo?si=PGuuOykJqkMEwP-X

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

18 Nov, 04:00


چۆن پەڕەیەکی قورئان لەبەر بکەم لە ماوەی کەمتر لە « 7 » خوڵەک ؟

گوێ بگرن ؛بەڕاستی زۆۆر بەسوودە .

د.یحیی الغوثاني

https://t.me/Labarcrdn

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

17 Nov, 11:00


[ لەبارەی پێداچوونەوەی قورئانەوە ]

ڕێگایەکی تر بۆ پێداچوونەوەی قورئان:: هەر سوڕەتێک « 10 »جار بخوێنەوە تاوەکو لەسەر ئەم حاڵە خەتمە دەکەیت ،جا ئەمە تا کۆتایی خەتمەکە بۆ کەسێکە هەمووی لەبەر بێت ،ئەوەشی هەموو نەبێت تا کۆتایی ئەو شوێنەی لێی وەستاوە .

جا ئەوەی بە لەبەر بۆت هات قورئانەکەت بگرە و بیڵێوە بە لەبەر؛ ئەوەشی هێشتا زەبت نەبووە بیخوێنەوە تا زەبت دەبێت و هەموو بە لەبەر بیخوێنیتەوە .

بەڕاستی ئەوەندە بەسوودە وەسفی نییە ،
هەوڵدەن تاقی بکەنەوە و سوود وەرگرن .

بەردەوام بن

خادمة القرآن ✍️

https://t.me/Labarcrdn

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

17 Nov, 06:04


باشترین بڕیار کە لە ژیانت بدەیت
بڕیار دانە لەسەر • لەبەرکردنی قورئان•

سبحـان الله !

https://t.me/Labarcrdn

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

17 Nov, 03:07


[ پەلەی تێدا نەکە و لەگەڵ ئایەتەکان بژی ! ]

گەشتی • لەبەرکردنی قورئان • گەشتێکە لە ئەوپەڕی جوانی و چێژ دایە ! بۆیە چێژ وەرگرە لەگەڵ هەر سانیەیەک کە لە خزمەتی دەبیت و داوا لە خوای گەورە بکە ئەم قورئانە گەورەیە بکاتە بەهاری دڵت و ڕووناکی سینەت و لابردنی خەم و خەفەتەکانت .

• بەردەوام بن و ژیاونتان پڕ لە بەرەکەت بکەن
بەهۆی لەبەرکردنی فەرمایشتەکەی خوای گەورە •

ئادمیـن ✍️

https://t.me/Labarcrdn

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

16 Nov, 19:53


[ وتەی ئەندامانی کەناڵ ]

السلام علیکم ،رب العالمین پاداشتی خێرتان بداتەوە بۆ ئەم کەناڵە بەسوودە ،بەڕاستی زۆر سوودمان لێ بینییە ،هەر کاتێک ساردبوونەوە ڕووم تێدەکات یەکسەر دێمە خزمەت کەناڵەکەتان و هەندێک پۆست دەخوێنمەوە زیاتر و زیاتر هان دەدرێم و بە هێممەتێکی بەرزەوە دەڕۆمەوە خزمەت لەبەرکردنی قورئان .

خوای گەورە سەرفرازتان بکات
بۆ خزمەت کەلامەکەی خوای گەورە .

وعلیکم السلام خوشکەکەم •دڵخۆشم بە بەردەوام بوونتان • ،خوای گەورە نیەتی ئێمە و ئێوەی بەڕێزیش پاک بکات و بەردەوام مان بکات .

بیریان بهێننەوە چونکە بەڕاستی بیرهێنانەوە سوودی دەبێت بۆ موسوڵمانان .

بەردەوام بن لەبەرکارانی بەڕێزی • ئەهلی قورئان

ئادمین ✍️

https://t.me/Labarcrdn

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

16 Nov, 12:33


ئێمە چیــن بەبێ قورئان ؟!

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

16 Nov, 12:23


وصية لحفظ القرآن | الشيخ أحمد النفيس

https://t.me/Labarcrdn

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

15 Nov, 21:43


[ منداڵەکانتان ڕابێنن لەسەر حیفزی قورئان ]

باوک و دایکی بەڕێز منداڵەکانتان ڕابێنن لەسەر •حیفزی قورئان لە تەمەنی بچووکی وە• ،هەرگیز نەڵێ هێشتا بچووکە با گەورە بێت ئینجا ،نەخێر ئێستا دەست پێبکە و با ببێتە یەکێک لە ئەوانەی کەلامەکەی خوای گەورە لە سینەیان دەپارێزن .

ناتەوێ منداڵەکەت لەناو هەموومان نموونە بێت ؟

ئادمین ✍️

https://t.me/Labarcrdn

كيف أحفظ القرآن بدون نسيان{چۆن قورئان لەبەر بکەم بێ بیرچوونەوە}؟

15 Nov, 11:38


[ بڕۆینە خزمەت سوودێکی گرنگ لەم ئایەتەدا ]

« لَقَدۡ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَٰذَا نَصَبٗا »
به‌ڕاستی له‌م سه‌فه‌ره‌ماندا زۆر هیلاك و ماندوو بووین .

بەڕاستی• ئامانجە گەورەکان • پێویستی بە هەوڵدان و ماندوبوونە ،دەبێت هەوڵدەیت بۆ ئەوەی بگەیت بە کۆتایی گەشتەکەت ،بۆ لەبەرکردنی قورئانیش دەبێت ماندوو بیت و هەوڵدیت و شەونخونی بکەیت .

جا شتێکی تایبەت تریش بۆ لەبەرکردنی قورئان ئەوەیە: کاتێک ئایەتەکە تێدەگەیت و تێڕامان لێ دەکەیت ئینجا لەبەری دەکەین چێژی تایبەتی خۆی هەیە .

خوێندنەوەی ئەم سوڕەتە تایبەتە لەبیر نەکەن لەم ڕۆژە تایبەتەدا .

سورة الكهف
يوم الجمعة


[ سورة الكهف اية :٦٢ ] ✍️

https://t.me/Labarcrdn