بسم اللە الرحمن الرحیم
ئێمە سەربازی ڕێگای ڕزگاری (قود*سین )
ئەمڕۆ یان سبەی (جی*هادی) گەورە لەدەرگامان دەدات و چاوەڕێمانە ، ئێمە خۆمان بە سەربازی ئیسلام و قەڵغانی دینەکەمان دەزانین ،
الحمد لله
سوپاس بۆ سەرجەم دەنگدەرانی کۆمەڵی دادگەری لەپارێزگای هەڵەبجە ( کۆمەڵ - بزوتنەوەی پەیوەندی- کەسایەتیە ئاینی و کۆمەڵایەتیەکان - خزمان - سەرجەم عەشیرەتەکان - دەنگدەرە بێلایەنەکان )
منتان منەتبار و قەرزداری خۆتانکرد ،
سوپاس بۆ ماندوبونتان کە زۆرترین متمانەی لیستەکەی کۆمەڵتان بەخشیە ئەم برا بچوکەتان ،
سوپاس بۆ هەموو براو خوشکانی دەنگدەری کۆمەڵی دادگەری . سوپاس بۆ ئەوانەی بەقسەی خێر و دوعای خێر هاوکارمان بوون ،
تاماووم شانازیتان پێوەدەکەم و بەڵێن بە خوای پەروەردگار و ئێوەی ئازیزم دەدەم تا دوا هەناسەی ژیانم سەربازێکی گیان فیدای ئەم ئیسلامەبم ،
بەلامەوە گرنگ نیە لەچی کایەیەکی کاری ئیسلامیی خزمەت بکەم بەڵام ئەوەی لام گرنگە هەمیشە بەڕۆح و گیان فیداکاردەبم بۆ دینەکەم ،
اللەش دەفەرموێت شتانێک بەخێر دەزانن بۆخۆتان بەڵام شەڕە یان بە شەڕی دەزانن بەڵم خێرە بۆتان ،،،
منیش خوایەگیان ڕازیم بەوەی بۆم هە چاکی دەزانیت
جەماوەەی شەرەفمەندی ئیسلام پەروەری هەڵەبجە ، هیچکات متمانەی ئێوە لەیاد ناکەم...
لەکۆتایدا دەڵێم لە ١٣ ساڵی سەرەتای هاتنی ئیسلام چونکە موسوڵمانان لەترس و ناڕەحەتی و مەینەتی و نەبوونی بوون , ژمارەیان لەو ١٣ ساڵە کەمتر بوو لە سەد موسوڵمان ،
دوای کۆچ بۆ مەدینە و دروستبوونی کیانێک بۆ موسوڵمانان ژمارەی موسوڵمانان ملیۆنانی تێپەڕاند !!!
وسلام علیکم
عادل عیززەت