ئیرشاد محمد

@irshad_muhammad1


ئێرە شوێنی ئەو کەسانەیە کە نایانەوێ هەتا هەتایە هەژار بن!

بۆ پەیوەندی بەستن👇🏼
@irshad_muhamad

ئیرشاد محمد

22 Oct, 15:42


ئەم وتەیەی ئیمامی عومەر(خوا لێی ڕازیبێ) لە بەرزترین ئاستی جوانی دەربڕیندا پێمان دەڵێ هەژاری پیرۆز نیە، باش نیە، شایەن نیە!

هەڵەی زۆربەی خەڵکی ئەوەیە کە هەژاری و هەژارەکان تێکەڵ دەکەن، کاکە گیان هەژاری خراپە بەس هەژارەکان مەرج نیە خراپ بن، دەوڵەمەندی باشە بەس مەرج نیە هەموو دەوڵەمەندەکان باشبن، لە هەردوکیان کەسی باش و کەسی خراپیش هەیە!

باوڕ بکەن بوەتە یەکێک لە خەونەکانم کە خەڵکی لەو شتە سادە و ئاسانە تێبگەن!

ئیرشاد محمد

21 Oct, 17:00


لەوە زیاتر چت دەوێ؟
کورت و پوخت و بەسوود!

١- لە قۆناغی یەکەمدا وەبەرهێنان لەخۆتدا بەرەو داهاتی زیاتر و بزنسی خۆتت دەبات.

٢- لە قۆناغی دوەمدا وەبەرهێنان لە بزنسەکەتدا، بزنسەکەت لە بزنسێکی بچوکەوە دەبات بەرەو بزنسێکی گەورە.

٣- لە قۆناغی سێیەمدا وەبەرهێنان لە عەقاراتدا بەرەو سامانداری ڕاستەقینە و سەقامگیری و ئازادی داراییت دەبا.

بۆچونی تۆ چیە؟

ئیرشاد محمد

20 Oct, 19:07


تۆزێک واز لە هەڵبژاردن بێنە، وەرە ٧ خاڵت پێ بڵێم ئەگەر تێتدا نەبێ نابێ بزنس بکەیت!

١- دەبێت خۆت بناسیت.
دەبێت سەرەتا کەسایەتی خۆت بناسیت، هەندێک کەس بۆ کاری بزنس ناگونجێن، وە ئەمە زۆر ئاساییە و قبوڵی بکە.

٢- دەبێت کەسێکی پابەندبیت و ئامادەبی کاتژمێری زۆر کار بکەیت.
لە کاری سەربەخۆدا (بەتایبەت سەرەتا) ٨ کاتژمێر کارکردنی ڕۆژانە ناتگەیەنێ بە سەرکەوتن، کارساز دەبێ ئامدەبێ ١٢ بۆ ١٦ کاتژمێر کار لەسەر بزنسەکەی بکات، کە بۆ ئەمەش پێویستە کەسایەتیێکی پابەندی هەبێت(دیسپلین-خۆ کۆنتڕۆڵکردن)

٣- دەبێت لە بواری بزنسەکەت شارەزابیت.
ناکرێ لە بوارێک بزنس بکەیت کە تێیدا شارەزا نیت(ئەگەر وابکەیت ئەگەری زەرەر زیاترە)

٤- دەبێت بە ئەندازەی خەرجی ٣ مانگی بزنسەکەت و ٦ مانگی شەخسی خۆت پارەی پاشەکەوتت هەبێت.(تا بزنسەکەت دەکەوێتە سەر سیکە و خۆی و تۆش دەژەنێت)

٥- دەبێت ڕەچاوی خراپترین ئەگەر بکەیت!
کاتێک بزنس دەکەیت، حەتمەن دەبێ هەموو ئەگەرەکانی شکست لەناو ببەیت و، هەموو هۆکارەکان بۆ سەرکەوتن بگریتە بەر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ لە خۆت بپرسیت: خراپترین ئەگەر چیە کە ڕووبدات؟ ئایە من تەحەموولی هەڵگرتنی ئەم بەرپرسیاریەتی و زەرەرە دەکەم؟ ئەگەر تەحەمولی خراپترین ئەگەر ناکەیت ئەوا بەڕای من وا باشترە بزنسەکە نەکەیت🤷 (دەکرێ هەر بە ڕاستی خراپترین ئەگەر مەترسیداربێت یان شتێکی ئاسایی بێت بەڵام کەسایەتی تۆ بۆ بزنس نەبێت- بگەڕێوە خاڵی ١)

٦- دەبێت USP-خاڵی بێهاوتای فرۆشتنت هەبێت.
ناکرێ بزنسەکەت بە تەواوی لە بزنسەکانی تر بچێت، دەبێت خاڵێکی بەقوەت و جیاوازت هەبێت!

٧- دەبێت گرنگی بە فێربوون بدەیت!
کە تۆ بزنس دەکەیت ناکرێ هەندێک بابەتی وەک بازاڕگەری، فرۆشتن، بەڕێوەبردن، ژمێریاری، ..هتد فەرامۆش بکەیت.

ئەگەر سوودت بینی کۆمێنتێک جێبێلە، بۆ ئەوەی گرنگی زیات بەم جۆرە پۆستانە بدەین.

ئیرشاد محمد

20 Oct, 19:06


تۆزێک واز لە هەڵبژاردن بێنە، وەرە ٧ خاڵت پێ بڵێم ئەگەر تێتدا نەبێ نابێ بزنس بکەیت!

ئیرشاد محمد

17 Oct, 18:07


هێشتاش نامەوێ باوڕبکەم سەرکردە سنوار شەهیدبوە.

لە نێوان ژیان بە سەرشۆڕی و سەلامەتی یان بە مەردی مردن ئەو دووەمی هەڵبژارد!

ئینجا لەوانەیە زۆرێک لەوانەی یەکەمیان هەڵبژاردوە بە ئەودا بڕشێنەوە، باوڕبکەن وەڵامی کەس نادەمەوە و یەکسەر بلۆکیان دەکەم(خۆ ئەگەر خۆشتان بلۆکم بکەن خۆشحاڵتر دەبم)

خودا بە شەهیدت قبوڵبکات سەرکردە🤲

ئیرشاد محمد

15 Oct, 17:18


بەمانایێکی تر: پارەی کاش چارەسەر نیە، داهاتی باش چارەسەرە!

لە کۆرسی “نەخشەڕێگای دەوڵەمەندبوون و ئازادی دارایی” لە بەشی ٤ بە ناوی زیادکردنی داهات، بە سێ تەوەرە باسی داهاتمان کردوە:

تەوەرەی یەکەم: بنەماکانی داهات.
لێرەدا ٤ بنەمای داهاتمان باسکردوە، کە وەک بناغەیەکی تۆکمەن بۆ زیادکردنی داهات.

تەوەری دوەم: جۆر و سەرچاوەکانی داهات.
لێرەدا دوو جۆرەکەی داهات و چوار جۆرەکەی سەرچاوەی داهاتمان بە وردەکاریەوە باسکردوە.

تەوەری سێیەم: زیادکردنی داهات.
لێرەدا هەموو ئەوەی پێویستتە بۆ زیادکردنی داهات دەخوێنیت!

من زۆر جار وتومە کە ئەم بابەتی داهاتە بڕبڕەی پشتی کۆرسەکەمە و زۆر شانازینپێوە دەکەم!

(تێبینی: کۆرسکە لە ئێستادا بەردەست نیە)

ئیرشاد محمد

06 Oct, 19:51


▪️ هەر بە هەژاری دەمێنیتەوە ئەگەر ئەم ٧ سیفەتەت تێدابێ!

ئیرشاد محمد

30 Sep, 18:19


سڵاوی خواتان لێبێ،
هیوادارم زۆر باش و سەلامەتبن.

ئەوەی دەمەوێ پێتانی بڵێم سادەیە بەڵام زۆر زۆر گرنگە.

کەمێک هەڵوێستە دەکەین لەسەر پاشەکەوت و دوو شتی تریش.

بێگومان تەرکیز و هەوڵ(+پاشەکەوت)ی هەموومان دەبێ بۆ باشکردنی باری ژیانبێ یان بۆ باشکردنی باری دارایی یان هەردوکیان لە هەمان کاتدا!

باری ژیان و باری دارایی چین؟

باشکردنی باری ژیان: هەر شتێک کە باری ژیانت باشتر بکات، وەک کڕینی خانوو و سەیارە و ناوماڵ و مۆبایل و …هتد.

باشکردنی باری داراییت: هەرشتێک ئێستا یان داهاتووی باری داراییت باش بکات، واتە زیادکردنی سەرچاوە و بڕی داهات.

▪️ هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە کە باشکردنی باری ژیان و باری داراییش کاتی زۆریان پێویستە.

▪️ هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە بە باشکردنی باری داراییت باری ژیانیشت زۆر باشتر دەبێ.

واتە چۆن؟

لەو نمونەیەی کە ئێمە لە ڤیدیۆکەدا هێنامانەوە زۆر بەڕوونی دیارە کە ناتوانین بە پاشەکەوت باری ژیانمان باش بکەین.

ئەی چی بکەین؟

🔑 نهێنیەکە: دەبێت سەرەتا کار لەسەر باشکردنی باری داراییت بکەیت، کەی باری داراییت باشبوو ئینجا زۆر بە ئاسانی دەتوانی باری ژیانیشت باش بکەیت، وە ئەمەش کاتی دەوێت، بەڵام بڕیارە ژیرانەکەیە.

دەبێت لە ماوە درێژدا باری داراییت باش بکەیت، دەبێت ئەمە ئامانجی تۆ بێت، چونکە بە داهاتێ چاکەوە هەموو شتێک ئاسان دەبێت!

▪️ڕوونکردنەوەی زیاتر:

وا دادەنێین کە باری ژیان و باری دارایی نمرەی هەیە. (بۆ نمونە دوو کەس هەمان نمرەیان هەیە بەڵام دوو ستراتیژی جیاوازیان هەیە، هەردوکیان سەرەتا باری دارایی و ژیانیان نمرەی ١٠ی هەیە)

کەسی یەکەم: ١٠ ساڵ کار لەسەر باشکردنی باری ژیانی دەکا بەو داهاتە نمرە ١٠یەی کە هەیەتی، دەتوانێ خانوێک بکڕێ بەوە و باری ژیانی بگەیەنێ بە ئاستی نمرە ٣٠. بەڵام باری دارایی هەر نمرە ١٠یە(بۆ نمونە داهاتی ١ ملیۆن).

کەسی دووەم: ١٠ ساڵ کار لەسەر باشکردنی باری دارایی دەکات و دەتوانێ باری دارایی خۆی لە نمرە ١٠ەوە (وا دابنێ ١ ملیۆن دینار) بگەیەنێ بە نمرە ٣٠ (واتە ٣ ملیۆن دینار)، ئینجا ڕاستە باری ژیانی ئەو کەسە لەوانەیە هەر لە نمرەی ١٠ مابێتەوە، بەڵام ئەو کەسە بەم داهاتە تا ڕادەیەک باشەوە زۆر بە ئاسانی و لەماوەی دو سێ ساڵدا دەتوانێ باری ژیانیشی بگەیەنێ بە نمرە ٣٠ و. زۆر زیاتریش. یا ئەتوانێ لەم قۆناغەوە نیوەی داهاتەکەی تەرخان بکا بە باری ژیان و نیوەشی بە باری دارایی و لە ئەنجامدا وردە وردە ژیانی خۆشتر و باری داراییشی باشتر دەبێ!

▪️ هەواڵێکی خۆشی تر: باشکردنی باری ژیان بە پاشەکەوت کاتی زۆری دەوێت و ناتوانی ئەمە بگۆڕیت(نمونەی خانوەکە)، بەڵام باشکردنی باری ژیان بە بەکارهێنانی تەرکیز و هەوڵ و پاشەکەوتەکانت بە دروستی و بە ژیری دەکرێ باری ژیانت لەماوەیەکی کەمتردا باش بکات.

بۆ نمونە : لە نمونەی خانوەکەدا تۆ دوای ١٢ ساڵ تەنها دەتوانی خانوێک بکڕیت. بەڵام ئەگەر سەرەتا تەنها کار لەسەر باشکردنی باری داراییت بکەیت(هەوڵ و کات و سەرچاوەی داهاتەکەت بەکاربهێبی بۆ باشکردنی داهاتەکەت) ئەوا لەوانەیە لە ٥ بۆ ٨ ساڵدا باری داراییت باشبێت و تا دەگەیتەوە بە ١٢ ساڵەکە ی کەسی یەکەم تۆ داهاتێکی زۆر باشتر و لەوانەیە خانوێکی باشتریش لە ئەو بکڕیت!

کۆتایی: ئەوەی لەسەرەوە باسمکردوە بەسە بۆ ئەوەی لە ماوەدرێژدا باری دارایی و باری ژیانیشت ١٨٠ پلە بگۆڕێت!

{تێبینی: ئەم بابەتە یەکێکە لە بابەتەکانی کۆرسی “نەخشەڕێگای دەوڵەمەندی و ئازادی دارایی” کە لەوێدا بە وردی باسی ئەوەشمان کردوە چۆن دەتوانی کار لەسەر باشکردنی باری داراییت بکەیت و داهاتەکەت زیاد بکەیت(کۆرسەکە ئێستا بەردەست نیە بۆ بەژداریکردن)}

بەهیوای سوود💙

ئیرشاد محمد

30 Sep, 18:17


▪️بە پاشەکەوت کردن ناتوانی ژیانت خۆشبکەیت!

ئیرشاد محمد

26 Sep, 17:03


گەڕان بەدوای پارەی ئاساندا!
چەند سەرنجێک لەسەر هامستەر کۆمبات و هاوشێوەکانی!

🔘 بە کورتی هامستەر کۆمبات چیە؟

هامستەر کۆمبات یاریێکی تیلیگرامە، کە دەتوانی لە ڕێگایەوە ڕۆژانە کۆین کۆبکەیتەوە، بەژداربوانی یاریەکە بەهیوان کە کۆینەکانی هامستەر بچنە بۆرسەوە و ببن بە دراوی ئەلیکترۆنی حەقیقی و لە ڕێگەیەوە قازانج بکەن!

⚠️ من کەمترین زانیاریم هەیە لەسەر ئەم یاریە و لەسەر دراوی ئەلیکترۆنیش بە گشتی، بۆیە سەرنجەکانی من لە گۆشە نیگایێکی ترەوە دەبن لەسەر یاریەکە. بۆیە من باسی ئەوەتان بۆ ناکەم کە داهاتووی دراوەکە چۆن دەبێ ئایە دەبێتە دراوێکی حەقیقی یان نا!


١- ئایە حەڵاڵە؟
دراوەکە نوێیە، تا ئێستا هیچ فتوایێکم لەسەری نەبینیوە و ڕوون نیە کە ئایە لە ڕووی شەرعەوە حوکمەکەی چۆنە.
بۆیە ئەگەر حوکمی شەرع بەلای تۆوە گرنگە، ئەوا وا باشترە خۆتی لێ بپارێزی، هەر هیچ نەبێ تا زاناکانمان بۆمانی ڕووندەکەنەوە.(نوێ؛ ئێستا هەندێک فەتوای حەرامبونی هەیە، بەڵام پێم وایە هێشتا ڕونکردنەوەی زیاتری پێویستە)


٢- ئایە دەبێتە دراوی حەقیقی و چیڕۆکی بیتکۆین دوبارە دەکاتەوە؟
دەبێتە دراوێکی حەقیقی یان نا ئەمە شتێکی شایەنی ڕوودانە و مومکینە(پۆسەبلە) ، بەڵام من دووبارەبوونەوەی چیڕۆکی بیتکۆین بە مەحاڵ دەبینم!


٣- ئایە سەرنج و ماندوبەنەکە دەهێنێ؟
لە باشترین حاڵەتدا هامستەریش وەک پای دوای دوسێ ساڵ لەوانەیە وای لێبێ کەتۆ بەوەی کۆتکردۆتەوە مۆبایلێک بکڕیت.
بەڕای من ئەگەر ئەو هەموو سەرنج و کاتە کە بە یاریەکە دەبەخشرێت بە هەر شتێکی تری گرنگ بدرێ گۆڕانکاری زۆر گەورە لە ژیاندا دروستدەکات!

٤- ئایە شایەنی هیوا لەسەر هەڵچنینە؟
ئەگەر تۆ کاتت هەیە و تاقەتت هەیە و یاریەکە دەکەی، زۆر ئاساییە!
بەڵام کاتێک هیوای مەزنی لەسەر هەڵدەچنی من خەم دەخۆم، چونکە بە ئەگەری زۆر بێ هیوا دەبیت!
من خەم لەوە دەخۆم کە تۆ بڵێی بە هامستەر دەوڵەمەند دەبم!

٥- هەژارەکان دەبنە ئامانجی پڕۆژە ساختەکان و بەکاردەهێنرێن!
ئومێدی چیت پێی هەیە، لە کاتێکدا زۆربەی بەکارهێنەرەکانی هامستەر لە وڵاتە هەژارنشینەکانن، بەتایبەت ئێران و نەیجیریا؟
ئەرێ بۆچی زۆربەی بەکارهێنەرەکانی لە سین یان لە ئەمریکا یا ڕوسیا نەبوون؟

دوجار بیربکەوە، مەبە بە بەکارهێنراوێکی پڕۆژەیەکی جیهانی🤷🏻‍♂️

٦- هەژارەکان بەدوای پارەی بێ بەر پرسیاریەتیدا دەگەڕێن!
گرتنەبەری هۆکارێکی بەدەستهێنانی پارە، کە بێ مەترسی و بێ بەرپرسیاریەتیە، بڕیارێکی هەژارانەیە. هەمیشە دەستکەوتی مەزن بە هەڵگرتنی بەرپرسیاری مەزن و ڕیسککردن بەدەستهاتوە. بەداخەوە کە لەم سەردەمەماندا هەڵومەرجێک دروستبوە کە خەڵکی هیوایان بە بەرنامەیەک هەبێت کە تیایدا تۆ هیچ بەرپرسیاریەتیێکت نیە و هیچ ڕیسکێک ناکەیت!

▪️بە کورتی بە ڕای من سەرنج و کاتەکەت شایەنی ئەوەن بە شتێکی باشتریان ببەخشیت!

▪️ هەرگیز ئومێدت بە شتێک نەبێت کە تۆ بەبێ هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی و گرتنەبەری مەترسی(ڕیسک) پارەیەکی زۆر قازانج بکەیت!

ئەمە بۆچونی منە، تۆش ئازادیت!

ئیرشاد محمد

26 Sep, 17:03


گەڕان بەدوای پارەی ئاساندا!
چەند سەرنجێک لەسەر هامستەر کۆمبات و هاوشێوەکانی!

🔉 ئەم پۆستە دوبارەیە، ٢١ی ٦ ئەم بۆچونەم لێرە و سۆشیال میدیاکانم پۆست کردوە.

ئیرشاد محمد

26 Sep, 16:56


🌟سێ مانگ پێش ئێستا بۆچونی خۆمم وت، ئێستاش لەسەر هەمان بۆچونم!

هامستەرەکانی تۆ چەندی کرد؟

ئیرشاد محمد

24 Sep, 18:45


"بسم اللّٰە"

لەژێر ڕۆشنایی فەرموودەی «ئیمانداران وەك یەك جەستە وان» لە سێیەم هەڵمەتماندا بۆ کەمکردنەوەی ئازارو میحنەتی کەسوکارمان لە غەززە، هەڵدەستین بە ڕاگەیاندنی هەڵمەتی «ژەمێک بۆ غەززە» کە پێکهاتووە دابینکردنی ( خـێـمـە ، چــادر ، کەلــووپەلی زســتان ، خــواردن )ـە پشتیوان بەخوا.


"بە جیهادی ماڵەکەت، بەشداری جیهادی غەززە بکە، ئەگەر بە هەزار دیناریش بێت"

بۆ ناردنی هاوکارییەکانتان باڵانس بۆ ئەم ژمارانە بنێرن:

FIB:
07503709011
07765527923
07515731601
07719969760

Fastpay:
07719969760
07712157575
07515731601
07508454599

باڵانسی کۆڕەك:
07503709011
07515731601
باڵانسی ئاسیا:
07765527923
07734025860

حساب بانکی دەرەوە:
TR24 0020 3000 0984 4741 0000 01
YOUSIF KHWAMURAD QADIR AL JAF

بەڕێزان تا بکرێت لای خۆتانەوە بە "FIB یاخود فاستپەی" هاوکارییەکانتان بنێرن، بۆئەوەی حسابەکەمان کەم نەکاتو پارەی زیاتر بگەڕێتەوە لەکاتی ڕاکێشانی پارەکە.

«لە هەڵمەتەکانی پێشوومان زیاد لە ١٠ هەزار غەززاوی سوودمەندبوون، ئەم هەڵمەتەش کاتییە و چەند ڕۆژێک دەیەخایەنێت، لەدەست خۆتانی مەدەن»

پێشینەی کارەکانمان بە ڤیدیۆ ☟
t.me/jangyragayandn/21286

هەر سەرنج و پرسیارێکتان هەبوو؛ بەم ڕێگایانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوەبکەن، لەخزمەتتاندادەبین. ☟

تێلیگرام:
«
t.me/jangiragayandn»
«
t.me/Gazzakurd»
واتس ئاپ + تەلەفوون:
«07765527923
»
«07503709011»
ـ

ئیرشاد محمد

04 Sep, 19:09


👆🏼ئەمەی سەرەوە فیدبکای کاک هێمن جەلال هەڵەبجەییە لەسەر کۆرسەکەم.

(تێبینی: ئێستا بەژداریکردن لە کۆرسەکەم بەردەست نیە)