Payam TV @payam_digital Channel on Telegram

Payam TV

@payam_digital


ڕاستى و ڕاشکاوى

Payam TV (Kurdish)

بەخواڕیڤانی پەیام تیڤی، یەکەمین تەلەکەراوێکی دیجیتاڵی کوردی کە بۆ هەموو بەرهەمەکانی خەڵکی کوردیان ئامادەیە. پەیام تیڤی ڕاستی و ڕاشکاوی بە بەرزترین کوالیتی و دەق بۆ هەموویان کە پەنجەرەکانیان بە ئامانج و جیاواز دەکات. ئاگاداربوون بۆ هەمووان: لەم تەلەکەراوەدا یانە و ویدیۆیەکانی جوانترین فیلمە و سەرزەکانی سینەمایی کوردیان ببینن. هەروەها، بۆ کاروباری خۆشیار، پەیام تیڤی چیرۆکێکی جوان لە خۆتاندا دارایی بکات کە لە گورزەیەکانی شارەکان بۆ هەموویان چیرۆکەکانی جوان ئەوەشیان بەپەیوەندیدوون. جیاوازی بافلیدانی پەیام تیڤی لە چیرۆکە و فیلمەکانی خۆشیار جیاوازی وەک خۆشیار نییە، پێویستە هەموو کوردیان و تروریستانی خۆ ئەم پەیام تیڤی ببینن. بۆ هەمووی تایبەتمەندان و کوردیانی نەبوور، ئەم تەلەکەراوە خۆشاییەک لە هەموو کەسەکان لەگەڵ ناوەرۆک ئیشکانیان یان تایبەتمەندی کارەکتەرەکانی جیاواز بەبژاردەیەک لە کوردی.

Payam TV

07 Dec, 20:29


وەك هەمیشە مامۆستایانی كۆمەڵی دادگەری لە ڕیزی پێشەوەی ناڕەزایەتییەكاندان

Payam TV

07 Dec, 19:59


بە درێژایی حكومڕانیی پارتی و یەكێتی، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ هاووڵاتییان دابیننەکراوە

Payam TV

07 Dec, 19:29


ڕێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لە ئێرلەندا بەڕێوەچوو

Payam TV

07 Dec, 19:14


هەولێر.. فێستیڤاڵێك بۆ بەرهەمە خۆماڵی و پایزییەكان كرایەوە

Payam TV

07 Dec, 19:11


سی ئێن ئێن لەزاری سەرچاوەیەکەوە: بەشار ئەسەد لە دیمەشقدا نەماوە

Payam TV

07 Dec, 18:59


وەستانی پڕۆژەی دروستكردنی دەروازەی حاجیاوا ـ چوارقوڕنە بووەتە کێشە بۆ هاووڵاتییان

Payam TV

07 Dec, 18:44


ناوچەكە لە بەردەم هەرەسی ڕژێمی بەشار ئەسەد و گۆڕانكاریی گەورەدایە

Payam TV

07 Dec, 18:26


لە تەلئەبیب خۆپیشاندان بۆ داواکردنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە غەززە بەڕێوەچوو

Payam TV

07 Dec, 18:16


دابەشکردنی ژەمەخۆراک بەسەر بەشێک لە خەڵکی ستەملێکراوی غەززە

Payam TV

04 Dec, 19:01


كادیر و ڕێكخراوە سێبەرەكانی پارتی بۆ تاوانباركردنی بەغداد لە گرفتی مووچە، نمایشدەكەن

Payam TV

04 Dec, 18:30


ڕەوەندی كوردی ڕۆڵی پەیام لە ڕووماڵكردنی چالاكییەكانی كوردان بەرزدەنرخێنن

Payam TV

04 Dec, 18:00


خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان ترسیان لە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكانیان هەیە

Payam TV

04 Dec, 17:30


مامۆستایانی سەر بە كۆمەڵی دادگەری هەڕەشەی بایكۆت دەكەن

Payam TV

04 Dec, 17:13


کۆمەڵى دادگەریى پاش جووڵەکەى ئەمڕۆى بەغدادى

لە سلێمانى و هەولێریش دەستى بەجووڵە کرد

بزانە کۆمەڵ بەتەماى چییە..
https://www.facebook.com/payamtv/videos/1246407813238915

Payam TV

04 Dec, 17:02


ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە هەڵبژاردن بۆ بانگەشە بەكاردەهاتن و ئێستا قەدەغەدەكرێن

Payam TV

04 Dec, 16:22


"بابەتى مووچە پرسێکى سیاسی نییە، هەرێم بەهیچ ماددە و بڕگەیەکی بودجەوە پابەند نەبووە"

Payam TV

04 Dec, 14:58


حکومەتى ماوەبەسەرچوو 62 مووچەى مووچەخۆرانى خواردووە..

Payam TV

04 Dec, 13:35


کێ بەرپرسە لە ژینگەى شارى هەولێر؟

Payam TV

04 Dec, 13:00


بە ڕۆژژمێرى حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە ئەمڕۆ ٦٤ى ١٠ى ٢٠٢٤ و هێشتا کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى ١٠ نەهاتووە..

Payam TV

04 Dec, 12:35


ئەنجومەنى مامۆستایانى پێشەنگ پشتیوانیى خۆى بۆ داواى مامۆستایانى ناڕازى دەربڕى و داواى “تەوتین”ـى مووچەى فەرمانبەران دەکات

Payam TV

04 Dec, 10:27


سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر قوتابخانەی ئەبو حەمیسە سەربە UNRWA کە دەکەوێتە کەمپی پەنابەرانی بورەیج لە ناوەڕاستی غەززە و ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێیە.

Payam TV

02 Dec, 16:12


بفەرمون لێرەوە وردەکارى زیاتر بخوێننەوە:
https://www.peyam.net/Details/52711

Payam TV

02 Dec, 11:16


بەهۆى ئامادەنەبوونى رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان، دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان ڕاگیرا

Payam TV

02 Dec, 10:20


کۆمەڵى دادگەری: بەهۆی بەشداریکردنی (هێرۆ عەتار) لە کۆبوونەوەی پەڕلەمانە دیزاینکراوەکەی خولی شەشەم، بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی داگەری.

Payam TV

02 Dec, 10:15


ڕاگەیەندراوێك لە كۆمەڵی دادگەرییەوە

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

جەماوەری کوردستان
حزب ولایەنە سیاسییەکان
ئێمە لە کۆمەڵی دادگەری و لەبەر تەزویر و دیزاینی دەنگ و کورسی بۆ چەند لایەنێک و بۆ ئەوەی بە بەشداریمان نەبینە بەشێک لەو پەڕلەمانە دیزاینکراوە، بریاری بەشدارینەکردنمان دا، هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێت ئەوا لە ڕیزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت، هەر بۆیە ئەمڕۆ بە هۆی بەشداریکردنی (هێرۆ عەتار) لە کۆبوونەوەی پەڕلەمانە دیزاینکراوەکە، بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی داگەری.

ئەنجومەنی باڵا
2/12/2024

Payam TV

02 Dec, 08:04


ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

چ چاوەڕوانییەکت لەم پەڕلەمانە دیزاینکراوە هەیە؟

Payam TV

02 Dec, 07:11


عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران خۆیگەیاندە دیمەشق و لەگەڵ بەشار ئەسەدى سەرۆکى سووریا کۆبووەوە

Payam TV

02 Dec, 07:04


بەهاى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا

ئێستا 100 دۆلار بە 150 هەزار و 250 دینارە

Payam TV

02 Dec, 06:25


پێتوایە حکومەتى هەرێم لەم ڕۆژانەى کە ماوە لە ساڵى ٢٠٢٤ دا سێ مووچە دابەشبکات؟

میدیای پارتى دیموکرات بۆ مووچەخۆران: هیچ ئەگەرێک نییە ئەم هەفتەیە مووچە دابەشبکرێت

Payam TV

02 Dec, 06:10


#_بەوێنە ئێرە ناحیەى دێرەلوکە لە سنوورى قەزاى ئامێدى
📸| بیرهات شێلادزێ

Payam TV

01 Dec, 20:01


پەیام ١٦ ساڵە بڵندگۆى پاراستنى بەها باڵاکان و مینبەرى دەنگە ناڕازییەکانە

Payam TV

01 Dec, 19:30


بژمێرەکانى سەرژمێرى داواى هەلى دامەزراندن دەکەن

Payam TV

01 Dec, 19:00


لە یادى 100 ساڵەى لەدایکبوونى پرۆفیسۆر مستەفا زەڵمیدا دیدارێکى هزری بەڕێوەچوو

Payam TV

01 Dec, 18:30


چوار مانگە مووچە بە ژینگەپارێزانى سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین نەدراوە و کەسیش وەڵامیان ناداتەوە

Payam TV

01 Dec, 18:01


"پەیام ڕۆڵى گەورەى هەبووە و کاریگەری لەسەر وەرگرەکانى داناوە"

Payam TV

01 Dec, 17:30


هاووڵاتییان دەڵێن: دۆخى باشى کارەبا کاتى تا ئەنجامدانى هەڵبژاردن بوو

Payam TV

01 Dec, 17:15


پۆلیسى ڕاپەڕین بڵاویکردەوە:
“ئەم تۆمەتبارە دزیى لە سندوقى خێرخوازیى مزگەوتەکان دەکرد، دەستگیرمانکرد”

لە ناحیەی چوارقوڕنە تۆمەتبارێك بە تۆمەتی دزینی سندوقی خێراخوازی دەستگیرکرا
دوای ئەوەی هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە ئاگادارکرانەوە لە دزینی بڕێك پارە لە ناو سندوقی خێرخوازی لە مزگەوتی چوارقوڕنە، ڕێکاری پێویست گیرایەبەر و بڕیاری بەڕێز دادوەر بەدەستهات.
دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد و بە سوودوەرگرتن لە تۆماری کامێراکانی چاودێری، هێزەکانمان لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە ڕانیە و بە هاوکاریی هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارێك دەستگیربکرێت بە ناوی (ک، ب، ر) لە ڕەگەزی نێر، لە دایکبووی ٢٠٠٨.
دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار لە بەردەم پۆلیس و بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دانینا بە تاوانەکەیدا کە هەستاوە بە دزینی بڕی (٤٩٨،٥٠٠) دیناری عێراقی لە ناو سندوقی خێرخوازیی مزگەوتەکەدا.
بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بە ڕاگیرکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی (٤٤٤) لە یاسای سزادانی عێڕاقی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین
مەعنەوی و ڕاگەیاندن

Payam TV

01 Dec, 17:01


بزانە بریندارانى چەکى کیمیایى هەڵەبجە، لە بارەى کەناڵى پەیامەوە چى دەڵێن

Payam TV

16 Nov, 09:39


ئیسرائیل سێ هێرشی ئاسمانیی چڕی کردە سەر بەیروت

Payam TV

16 Nov, 07:43


🔻 کەرتی غەززە بە ٤٠٧هەمین ڕۆژی دەستدرێژی قەوارەى زایۆنیدا تێدەپەڕێت و بەرپرسی فریاگوزاری UNRWA ڕایگەیاندووە کە مانگی ڕابردوو یەکێک بوو لە خراپترین قۆناغەکانی شەڕ لە باکووری کەرتەکە، بەو پێیەی بۆ ماوەی مانگێکی تەواو ڕێگەی بە هیچ خۆراکێک نەدرا بچێتە ژوورەوە.

🔻 بەرپرسی فریاکەوتنی UNRWA پشتڕاستی کردەوە کە سێ نەخۆشخانەی ئەو ناوچانە بە تەواوی وێران بوون، و تەنها یەک پزیشکی نەشتەرگەری لە ناوچەی باکووری غەززە ماوەتەوە.

🔻 ئەمەش لە کاتێکدایە بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانە لە سەرانسەری کەرتی غەززە بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور و ناوەڕاست بەردەوامە و لە ئەنجامدا کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

🔻 لە میحوەری لوبنان، هەڵکوتانە سەر گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات بەردەوام بوو، هاوکات سوپای ئیسرائیل هۆشداری چۆڵکردنی بۆ دانیشتوانی دوو باڵەخانە لە گەڕەکی باشووری بەیروت دەرکرد.

🔻 لەڕووی سیاسییەوە حزبوڵڵا ڕەشنووسی پێشنیاری ئاگربەستی پێگەیشتووە و لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە\

Payam TV

15 Nov, 19:29


ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی پشتێنەیی کەرکوک بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

Payam TV

15 Nov, 18:53


ڕەوا محەمەدئەمین پێنجوێنی ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان لە پانێلی "ئایندەی وزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان" لە باكۆ/ئازەربايجان/COP 29 ڕایگەیاند:

-هەوڵی کارکردن بە وزەی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەدەین، بەتایبەتی سودوەرگرتن لە وزەی خۆر.

سێ گرێبەست بۆ دانانی وزەی خۆر، بە توانایی بەرهەمهێنانی 350 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان کراون.

- لە پلانی کورتخایەندا دەتوانرێت 1000 مێگاوات کارەبا بە وزە نوێبووەکانی وەک خۆر و ئاو و با زیاد بکرێت.

- لە پلانی درێژخایەندا 3000 مێگاوات کارەبا زیاد دەکرێت.

Payam TV

15 Nov, 15:29


وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە کە ماوەی ٤٠٦ ڕۆژە بەردەوامە، بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل سێ کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٢٨ کەس شەهیدبوون و ١٢٠ی برینداربوون.

باس لەوەش کراوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە شەهیدبوون بەرزبووەتەوە بۆ ٤٣ ھەزار و ٧٦٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠٣ ھەزار و ٤٩٠ کەس.

Payam TV

15 Nov, 15:14


لەسەر بانگەوازی سەرکردەی ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لایەنگرانی ڕەوتەکە لە بەغدای پایتەخت کۆبوونەوە و، بەمەبەستی پشتیوانی کردنی گەلی فەڵەستین و لوبنان لە شەقام و کۆڵانەکاندا نوێژی ھەیینیان ئەنجام دا.

ئەوانەی بەشداریان لە نوێژەکەدا کرد ھوتافیان دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل گوتەوە.

Payam TV

15 Nov, 15:09


"خەڵکى غەززە ئەگەر لە بۆردومانیش ڕزگاریان ببێت، برسێتى دەیانکوژێت"
شەش هەفتەیە ئەو خەڵکە لە خۆراك و دەرمان بێبەشن

Payam TV

15 Nov, 14:52


فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، زنجیرەیەک ھێرشیان کردە سەر ژمارەیەک ناوچە لە باشووری بەیروت پایتەختی لوبنان.

بەپێی زانیارییەکان لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک باڵەخانە ڕووخاون.

Payam TV

15 Nov, 13:05


- دابەشکردنی مووچەى مانگی ١٠ دەکەوێتە دوای سەرژمێری
- نرخی بەنزین گران بوو

#کورتەى_هەواڵەکان

Payam TV

15 Nov, 12:07


نامەیەک بۆ وەزیری زایۆنیستی “ئەدرەعی” لە زیندانی لیواکانی قودسەوە لە لایەن دیلی ئیسرائیلی “ئەلێکساندەر توربانۆڤ”ەوە.

Payam TV

15 Nov, 11:22


دوو زیندانیی فەڵەستینی لە زیندانەكانی قەوارەی زایۆنی شەهید بوون
https://www.peyam.net/Details/52364

Payam TV

15 Nov, 09:55


غەززە.. سەرەی وەرگرتنی ئارد بۆردومان كراوە و 70 كەس شەهید و بریندار بوون
https://www.peyam.net/Details/52360

Payam TV

15 Nov, 07:43


بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەى پێشوو نزیکەى ٤% زیادی کردووە

Payam TV

15 Nov, 07:06


پۆلیسی راپەڕین: ئێوارەى دوێنێ هاوڵاتییەك بە ناوی (هــ، ع ،ح) لە دایڪبووی ساڵی ۱۹۸۸ لە ڕەگەزی نێر دانیشتووی ڕانیە /گەڕەکی مامۆستایان پیشە/ کاسب بە هۆی کەوتنەخوارەوەی لە بینایەکی چوارنهۆمی گیانی لەدەستدا.

بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ناوبراو سەرقاڵی کارکردن بووە لەوکاتەدا کەوتۆتە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

Payam TV

14 Nov, 20:40


شەوی هەینییە زۆرترین سەڵاوات بدەن لە دیداری سەروەری مرۆڤایەتی

Payam TV

14 Nov, 20:21


پێنجەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە كەلار كرایەوە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوامدەبێت

Payam TV

14 Nov, 20:01


ئاماری تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە لە هەرێم هاوشێوەی جیهان ڕووی لە زیادبوونە

Payam TV

14 Nov, 19:40


بۆ ڕەتكردنەوەی ساختەكارییەكانی هەڵبژاردن، ڕەوەندی كوردی لە بەریتانیا گردبوونەوەیەكیان ڕێكخست

Payam TV

14 Nov, 19:20


بۆ تاوتوێكردنی سەرژمێریی گشتی، لە پارێزگای دیالە لایەنە كوردستانییەكان كۆبوونەوە

Payam TV

14 Nov, 19:00


یەكەم دیداری خورماڵ بە بەشداریی ژمارەیەك كەسایەتی بەڕێوەچوو

Payam TV

14 Nov, 18:31


سەرژمێریی گشتی بەڕێوەدەچێت، بەڵام كێشەكانی ناوچە كوردستانیەكان چارەسەرنەكراون

Payam TV

14 Nov, 18:12


لە بۆردومانێكی نوێی سوپای زایۆنیدا بۆ سەر گەڕەكێك لە ناوچەی قودسیا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا 15 كەس گیانیان لەدەست دا.

ئاژانسی هەواڵی فەڕمی سووریا (سانا) ڕایگەیاند: بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان هێرشەكەی قەوارەی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق دوو باڵەخانەی لە دوو ناوچەكە كردووەتە ئامانج و دەنگی تەقینەوەی گەورە بیستراوە.

لەلایەن خۆشییەوە ئێزگەی سوپای زایۆنی ڕایگەیاند: هێرشەكە بنكە و بارەگاكانی سەركردایەتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی لە دیمەشق كردووەتە ئامانج و بە مەبەستی تیرۆركردن نەبووە و لەچوارچێوەی هێرشە پلان بۆ داڕێژراوە پێشوەختەكاندا بووە.

پێشتریش دەزگاكانی رشاگەیاندنی سووریا ڕایانگەیاندبوو دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز بیستراوە و بەرگری ئاسمانی سووریا لە باشووری شاری حیمس لە ناوەڕاستی سووریا ڕووبەڕووی ئامانجێكی ئاسمانی دووژمن بوونەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممەش ئاژانسی سووریا ڕایگەیاند: سوپای زایۆنی لە هێرشێكی ئاسمانیدا ناوچەی قەسیری لە ڕیفی حمس لە ناوەڕاستی سووریا كردووەتە ئامانج و بەرگرییە ئاسمانییەكان لە ئاسمانی ڕیفی حیمسدا ڕووبەڕووی ئامانجەكانی دوژمن بوونەتەوە.

Payam TV

14 Nov, 18:01


ئەمڕۆ ٢٤٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری ڕۆشنبیری تێپەڕی

Payam TV

14 Nov, 17:19


لە هۆڵەندا و فەڕەنسا خۆپیشاندان لە دژی قەوارەی زایۆنی و پشتگیری بۆ فەڵەستین و لوبنان بەڕێوەچوو

لەگەڵ قەدەغەكردنی خۆپیشاندانەكاندا لە ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا، بەڵام خۆپیشاندەران وەك ڕەتكردنەوەیەوەك بۆ پێشێلكردنی مافە مەدەنییەكانیان گردبوونەوە و پشتگیری خۆیان بۆ فەڵەستین و لوبنان دەربڕی.

دیمەنی ناڕەزاییەكان خۆی لە توڕەبوونی ڕەوەندی موسڵمانان و هۆڵەندییە بەڕەگەز مەغریبیەكاندا دیوە، كە ڕێوشوێنەكانی حكومەتی هۆڵەندایان لە هەڕەشە بۆ سەر مافەكانیان و دەربڕینی ڕای ئازاد و خۆپیشانداندا دەبینییەوە.

هاوكات لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا خۆپیشاندان و ناڕەزایی بۆ قەدەغەكردنی ئاهەنگێك بەڕێوەچوو كە داهاتەكەی بۆ سوپای زایۆنی تەرخان دەكرا.

خۆپیشاندەران لە پاریس ناڕەزاییان لەبەرانبەر ڕێگەپێدانی دەسەڵاتدارانی فەڕەنسی بۆ ڕێگەدان بە گێڕانی ئاهەنگێك لەلایەن كۆمەڵەی ئیسرائیل بۆ هەتاهەتایە دەربڕی كە داهاتەكەی بۆ هاوكاری سوپای زایۆنی تەرخان دەكرا.

هەروەها خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامدانی یاری لە نێوان هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئیسرائیلیان كرد، كە ئیمانیوێڵ ماكرۆن سوورە لەسەر ئەوەی تێیجا ئامادەبێت.

Payam TV

14 Nov, 17:16


نەتوانراوە زەمینە بۆ سەرژمێریی گشتی بڕەخسێنرێت و پڕۆسەكە بۆ هاووڵاتییان ڕوونبكرێتەوە

Payam TV

14 Nov, 16:56


مقاوەمەی عێراقی بە درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشی كردە سەر قەوارەی زایۆنی

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشیان كردووەتە ژمارەیەك ئامانج لە شاری ئیلات باكووری قەوارەی زایۆنی.

لە ڕاگەیەندراوێكدا مقاوەمەی عێراق بڵاوی كردەوە شەوی رابردوو لە ڕێی ژمارەیەك فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشیان كردووەتە سەر شاری ئیلات، كە دەكەوێتە باشووری قەوارەكە.

لە بەرانبەردا سوپای زایۆنی ڕایگەیاند كەشتی جەنگی ڕێگریكردووە لە هێرشی درۆنێك و لە ئاسماندا تەقێندراوەتەوە بەر لەوەی بگاتە ئامانجەكەی لە ئیلات.

لە دوای دەستپێكردنی جەنگی غەززە، بە شێوەیەكی بەردەوام، گرووپە چەكدارەكانی عێراق بۆردومانی ناوچە جیاوازەكانی قەوارەی زایۆنی دەكەن، و لە دوای دەستپێكردنی جەنگی لوبنانیش ئەو هێرشانە زیادیان كردووە، مەترسی ئەوەش هەیە كە هێرشەكانی سوپای زایۆنی لە داهاتوودا عێراقیش بگرێتەوە.

Payam TV

14 Nov, 16:02


ئەنجامەکانی پڕۆژەى (قورئان بەهاری دڵانە) ڕاگەیەنرا..

https://t.me/quranbaharydll

Payam TV

14 Nov, 14:39


وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستنییەکان لە کەرتی غەززە کە ماوەی ٤٠٥ ڕۆژە بەردەوامە، بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل سێ کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٢٤ کەس شەهیدبوون و ١١٢ی دیكەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە شەهیدبوون بەرزبووەتەوە بۆ ٤٣ ھەزار و ٧٣٦ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠٣ ھەزار و ٣٧٠ کەس.

Payam TV

14 Nov, 14:19


ئیسرائیل بەردەوامە لە ھێرشی ئاسمانیی بۆ سەر لوبنان

Payam TV

13 Nov, 19:28


مامۆستایانى سلێمانى سوورن لەسەر داواکارییەکەیان و "هەژمارى من"ڕەتدەکەنەوە

Payam TV

13 Nov, 18:59


سەردانەکەى سوودانى و کاریگەرییەکانى لەسەر چارەسەربوونى کێشە کەڵەکەبووەکان

Payam TV

13 Nov, 18:29


مەترسیی سەرژمێرییەکە، لایەنە سیاسییەکانى کەرکووکى کۆکردەوە

Payam TV

13 Nov, 17:59


لە دادگاى سلێمانى سکاڵا لە دژى وەزیرى دارایى و ئابوورى هەرێم تۆمارکرا

Payam TV

13 Nov, 17:29


لە سلێمانى نامەیەکى کراوە پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانى عێراق کرا

Payam TV

13 Nov, 17:08


ڕاستەوخۆ.. وردەکارى کۆبوونەوەکەى سەرۆکوەزیران و کۆمەڵى دادگەریى

https://www.facebook.com/payamtv/videos/919406770254049

Payam TV

13 Nov, 16:40


ناوی كاندیدانی ترەمپ بۆ حكومەتی واشنتۆن سەرنجی خەڵك و میدیاكانی ڕاكێشاوە

Payam TV

13 Nov, 16:25


🔴کۆمەڵى دادگەرى دۆسیەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى خستە بەردەم سەرۆکوەزیرانى عێراق
🔴کۆمەڵ جەختى کردەوە "ناچێتە پەرلەمانى دیزاینکراوەوە"و بەڵگەى ساختەکارییەکانى ڕادەستى سوودانى کرد

Payam TV

13 Nov, 16:15


بزانە چەند پرۆژەى سلێمانى بە تەواو نەکراوى جێهێڵدراوە


بزانە چەند بەڵێندەرى شارەکە مایەپوچبوون

https://www.facebook.com/Payampublic/videos/3823247344600355

Payam TV

13 Nov, 13:44


کۆمەڵى دادگەرى داواکاریى مووچەخۆرانى هەرێمى بۆ ئەنجامدانى "تەوتین" گەیاندە سەرۆکوەزیرانى عێراق

لێرەوە زانیاریی زیاتر بخوێنەرەوە: https://www.peyam.net/Details/52335

Payam TV

13 Nov, 12:47


مامۆستا عەلى باپیر و محەمەد شیاع سوودانى دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

کەمێک لەمەوبەر سەرۆکوەزیرانى عێراق محەمەد شیاع سودانى گەیشتە نوسینگەى سەرۆکى کۆمەڵى دادگەری.

پێشتر سودانى لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کۆبووەتەوە و پرسى پێکهێنانى حکومەتى نوێى هەرێم و دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت و پرسى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمیان تاوتوێکردووە.

#_بەوێنە

Payam TV

13 Nov, 12:21


عەبدولستار مەجید: بە سەرۆکوەزیرانى عێراقمان ڕاگەیاند بەشداریى پەرلەمانێکى پێشوەختەدیزاینکراو ناکەین

Payam TV

13 Nov, 12:11


پاش کۆبوونەوەکەى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ مەسروور بارزانى، نوسینگەى محەممەد شیاع سودانى ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: سودانى جەختیکردووەتەوە لە گرنگیى جێبەجێکردنى بڕیاری دادگەی فیدراڵی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمى کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەى بڕیارى دادگەى فیدراڵى، دەبێت فەرمانبەرانى هەرێم "تەوتین" بکرێن، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ دروستکردنى هەژمارى فەرمانبەران نەکراوە و حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم لەبرى ئەوە جەخت لە جێبەجێکردنى پرۆژەى "هەژمارى من" دەکاتەوە.

پرۆژەکەى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمیش لەلایەن فەرمانبەران و مووچەخۆرانى هەرێمەوە ڕەتدەکرێتەوە.

Payam TV

13 Nov, 11:42


ڕاستەوخۆ.. سەرۆکوەزیرانى عێراق گەیشتە نوسینگەى سەرۆکى کۆمەڵى دادگەریى
https://www.facebook.com/payamtv/videos/1873356919857065

Payam TV

13 Nov, 09:55


سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی چەمچەماڵ دەستگیر کران

پاش ئەوەى بەرنامەى کارکردنى مۆلیدەکان گۆڕا، شەوى ڕابردوو خاوەنى مۆلیدە ئەهلییەکانى چەمچەماڵ بڕیارى مانگرتنیان دا و کارەبایان لە هاوبەشەکانیان بڕى.

لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەدا قائیمقامیەتى قەزاکە ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و ئاشکراى کرد بەفەرمانى دادوەر، بڕیارى دەستگیرکردن بۆ خاوەن مۆلیدەکان دەرچوو و ئەمڕۆش ئەو بڕیارە جێبەجێکرا.

Payam TV

13 Nov, 07:27


تەرمى ئەو کچە ١٦ ساڵە دۆزرایەوە، کە دوێنێ لە تەقتەق خنکا

بەگوێرەى ڕاگەیەنراوى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى کۆیە، تەرمى "لاڤە سەدرەدین" لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە لە سنوورى ناحسەى سێگردکان دۆزراوەتەوە.

دوێنێ لاڤەى ١٦ ساڵ بەهۆى نەشارەزابوونى ناوچەکە کەوتە نێو ئاوى تەقتەقەوە.

Payam TV

13 Nov, 07:06


سەردانەکەى سەرۆکوەزیرانى عێراق، سوودى بۆ هاووڵاتیانى هەرێم دەبێت؟

Payam TV

12 Nov, 20:29


چاودێران: هه‌ڵبژاردنی دیزاینكراو په‌رله‌مانێكی لاواز و حكومه‌تێكی ئیفلیجی لێ به‌رهه‌مدێت

Payam TV

09 Nov, 18:05


شارەزوور.. لە سێ‌ ڕۆژی ڕابردوودا هەزاران كەس تووشی سكچون و ڕشانەوە بوون

Payam TV

09 Nov, 17:57


"ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەى بایۆمەتریان نەكردوە، ئەگەر تا 20ی ئەم مانگە نەیکەن، موچەکانیان ڕادەگیرێت"

- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر

Payam TV

09 Nov, 17:44


کەسوکاری زیندانیانی غەززە: منداڵەکانمان ٤٠٠ ڕۆژە بە دیل گیراون بەهۆی سیاسەتی هەڵەی نەتانیاهۆوە

Payam TV

09 Nov, 17:30


پزیشكێك لە باكووری كوردستان بە توێژینەوەكانی توانیویەتی بگاتە ئاستی زانا گەورەكان

Payam TV

09 Nov, 17:14


وەزارەتی تەندروستیی لوبنان: لە سەرەتای دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، سێ هەزار و 136 شەهید و 13 هەزار و 979 بریندار.

Payam TV

09 Nov, 16:59


هەولێر.. دەرزییەك بە هەڵە لە ئافرەتێك دراوە و بێهۆشی كردووە

Payam TV

09 Nov, 16:54


🔻 400 رۆژ بەسەر كوشتوبڕ و جەنگی دڕندانەی قەوارەی زایۆنی بە پشتیوانیی ئەمریكا و ڕۆژئاوا بۆ سەر كەرتی غەززە تێپەڕی. بەڵام جەنگەكە بە 400 ساڵ بەسەر خەڵكی غەززەدا تێپەڕیوە بەتایبەت لە ناو بێدەنگی و قوڕوقەپی جیهان و ولاتانی ئیسلامیدا.

🔻 جەنگەكە لە سەردەمی نوێدا بێوێنەیە، تا ئێستا هەزار بنەماڵە و خێزان بە تەواوی لەناو چون و هەزارانی دیكەش تەنیا یەك كەسیان لێ ماوەتەوە، بەپێی ئامارێكیش ئەو تەقەمەنیەی بەسەر غەززەدا بەر دراوەتەوە زیاترە لە هەموو ئەو تەقەمەنیانەی لە جەنگی جیهانیی دووەم بەكارهاتوون.

Payam TV

09 Nov, 16:49


وەزیری تەندروستی: نەخۆشییەکەی شارەزوور هەوکردنی بەکتریایی بووە نەک کۆلێرا، بەهۆی تێکەڵاوبوونی ئاوی ئاوەڕۆ بووە بە ئاوی خواردنەوە، ئێستا دۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

Payam TV

09 Nov, 15:27


ئەو تەقەمەنییەى لە غەززە بەکارهاتووە زیاترە لەوەی لە جەنگی جیهانیی دووەمدا تەقێنراون

Payam TV

09 Nov, 13:17


- چەند شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین عێراق دەگرێتەوە
- دوای چەند ڕۆژێک نرخی تەماتە دابەزی

#کورتەى_هەواڵەکان

Payam TV

09 Nov, 10:51


بەرگریی شارستانیی هەولێر: بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە جووتسايدی بەحرکە بەرامبەر کورانی نوێ کەسێك گيانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

Payam TV

09 Nov, 09:52


سوپای زایۆنی هێرشی کردە سەر خێمەیەک کە ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێ بوون لە ناوچەی ئەلمەواسی لە ڕۆژئاوای شاری خان یونس

Payam TV

24 Oct, 19:29


بەهۆی بۆردومانی سوپای زایۆنی سێ سەربازی لوبنان و سەربازێكی سوریا كوژران

لە ڕاگەیەنراوێكدا، سوپای لوبنان بڵاوی كردەوە: سوپای ئیسڕائیل ژمارەیەك ئەندامی هێزەكانی سوپای لوبنانی لە باشوور لە كاتی پڕۆسەی گوستنەوەی بریندارەكاندا بە ئامانج گرتووە، بەهۆیەوە سێ سەرباز كوژراون كە یەكێكیان ئەفسەرە.
ڕۆژی یەكشەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیەش لە هێرشێكی دیكەدا هەر لە باشوور سێ سەربازی دیكە كوژران.

لەلایەكی دیكەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی سوپای زایۆنی بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا و ناوچە گوندنیشنەكانی پارێزگای حیمس، سەربازێكی سوپای سوریا كوژرا و حەوتی دیكە بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حكومەتی سوریا ڕایگەیاند: سوپای داگیركەر دوو خاڵی سەر بە سوپای لە ناوچەی كفر سوسەی دیمەشق و خاڵێكی سەربازی لە گوندەوارییەكانی حمس بۆردومان كردووە.

بەپێی ئەو سەرچاوە بەهۆی هێرشەكەوە سەربازێك كوژراوە و حەوتی دیكە بریندار بوون، هەروەها زیانی مادی لێ كەوتووەتەوە.

Payam TV

24 Oct, 19:15


ژمارەیەك كاندیدی سەربەخۆ ئەنجامی هەڵبژاردنە دیزاینكراوەكە ڕەتدەكەنەوە

Payam TV

24 Oct, 19:14


شەوی هەینییە سەڵاوات لەبیرمەکەن

Payam TV

24 Oct, 19:05


بەپەلە.. محەممەد حەکیم لەبارەى ئەگەری بایکۆتی پەرلەمان قسە دەکات

Payam TV

24 Oct, 18:59


كۆبوونەوە و دانوستانەكانی ئاگربەست دەست پێدەكەنەوە

میری قەتەر و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆ بوونەوە و هەوڵە دیبلۆماسییەكانیان بۆ ڕاگرتنی جەنگی غەززە دەست پێدەكەنەوە.

لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ هەر یەك لە تەمیم حەمەد ئالسانی میری قەتەر و محەممەد عەبدوڕڕەحمان ئالسانی سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی میرنشینی قەتەر كۆ بووەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەمریكا لە بژاردە جیاوازەكان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە گەڕانەوەی دیلەكان دەكۆڵێتەوە.

ئەنتۆنی بلینكن كە وڵاتەكەی گەورەترین پاڵپشتی سەربازی و دیبلۆماسی قەوارەی زایۆنییە لە جەنگی سەر غەززە و لوبنان، وتیشی: پێشبینی دەكەم دانوستانكارەكانمان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەبارەی غەززە كۆ ببنەوە.

لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند: قەتەر جارێكی دیكە میوانداری گەڕێكی دیكەی دانوستانەكانی ئاگربەستی جەنگی سەر غەززە دەكات.

ئەو بەبێ دیارییكردنی كاتەكەی، وتیشی: وەفدێكی دانوستانكاری ئەمریكی و ئیسڕائیلی سەردانی دەوحە دەكەن، لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا لەگەڵ مەكتەبی سیاسی حەماس لە دەوحە كۆ بووینەتەوە.

Payam TV

24 Oct, 18:44


هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان بەردەوامە

Payam TV

24 Oct, 18:30


کۆمەڵى دادگەری: ئەم ساختەکارییە لای ئێمە قبووڵکراو نییە و هەڵوێستی جددیمان دەبێت

Payam TV

24 Oct, 18:14


وتەبێژی کۆمەڵ دڵنیایی دەداتە لایەنگر و ئەندامانی حزبەکەى..

"ئەگەر بایکۆتی پەرلەمانیش بکەین، هەم بەخۆماندا دەچینەوە، هەمیش لە خەباتەکانمان بەردەوام دەبین دژی ستەمکاران"

Payam TV

24 Oct, 18:00


پێشێلكارییەكی ڕوون لەلایەن چاودێری لایەنە سیاسییەكان ئاشكراكرا

Payam TV

24 Oct, 17:44


محەممەد حەکیم: لەکاتی ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامە پێشوەختەکانی هەڵبژاردنە دیزاینکراوەکە، لایەن هەبووە هەڕەشەى دوو ئیدارەیی کردووە

Payam TV

24 Oct, 17:30


كۆمەڵ بە ئامانجی ڕەزامەندی خودا و بۆ خزمەتی خەڵك لە گۆڕەپانەكەدایە

Payam TV

24 Oct, 17:21


هێزی ئاسمانیی زایۆنی قوتابخانەیەكی دیكەی ئاوارەكانی بۆردوومان كرد

لە كۆمەڵكوژییەكی دیكەی سوپای زایۆنیی لە كەرتی غەززە و لە ئاكامی هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر قوتابخانەیەكی كە ئاوارەكانی تێدا نیشتەجێیە، دەیان كەس شەهید و بریندار بوون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومیی لە كەرتی غەززەی فەڵەستین ڕایگەیاند: ئەمڕۆ، پێنجشەممە، بەهۆی هێرشی ئاسمانیی سوپای داگیركەر بۆ سەر قوتابخانەی (شەهیدانی نوسەیرات) لە نێوەڕاستی كەرتەكە كە ئاوارەكانی تێدا نیشتەجێیە، 17 هاووڵاتی شەهید و 52ی دیكە بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی حكومی سوپای داگیركەری زایۆنی لە 384هەمین ڕۆژی هێرش و پەلاماری بۆ سەر كەرتی غەززە كۆمەڵكوژییەكی دیكەی دژ بە دانیشتووانی قوتابخانەیەكی ئاوارەكان ئەنجام دا.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆی 17 شەهیدی هێرشە ئاسمانییەكە نۆیان منداڵن.

لە حەوتی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە سوپا و هێزی زایۆنی 196 ناوەند و قوتابخانەی ئاوارەكانی لە كەرتی غەززە بۆردوومان كردووە.

Payam TV

24 Oct, 17:05


دوابەدوای بانگەوازەكەی باخچەلی، دەرگای ئیمڕاڵی بە ڕووی كەسوكاری ئۆجەلاندا كرایەوە

باخچەلی: "با ئۆجەلان بێت لە كۆبوونەوەی دەمپارتی لە پەرلەمان قسە بكات و كۆتایی بە پەكەكە بهێنێت و ڕێكخستن هەڵبوەشێنێتەوە، ئەگەر ئەم كارەی كرد، گۆشەگیری لەسەر لادەبرێت"

Payam TV

22 Oct, 18:00


چوار لایه‌نی سیاسی: ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هاتوونه‌ته‌وه‌ له‌ ئاست چاوه‌ڕوانیماندا نه‌بووه‌

Payam TV

22 Oct, 16:59


كۆمه‌ڵ هه‌وراز و نشێوی زۆری بینیوه‌ و هیچ كاتێك نه‌وه‌ستاوه‌

Payam TV

22 Oct, 16:22


بۆچوونى لایەنە ناڕازییەکان لە بارەى ئەنجامى هەڵبژاردنەکەوە

Payam TV

22 Oct, 14:17


کۆمەڵى دادگەرى بە فەرمى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى ڕەتکردەوە

Payam TV

22 Oct, 12:51


ماوەى 4 ڕۆژ و بۆماوەى 4 کاتژمێر تونێلى پێشڕەو دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارباژێڕ بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 27ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ تونێلی پێشڕەو رۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دادەخرێت.

بەگوێرەى بڵاوکراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى شارباژێڕ، داخستنی تونێلەکە لە نێوان کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، داخستنەکە بەهۆی پاککردنەوە و سیانەکردنی گڵۆپ و هەواکێشی ناو تونێلەکەیە و ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئاگاداربن.

ئاماژەش بەوە دراوە، رێگای سەر چیاى ئەزمەر کراوەیە و شۆفێران دەتوانن ئەو رێگایە بەکاربهێنن.

Payam TV

22 Oct, 12:45


لیستی هه‌ڵوێست: ته‌زویرات كراوه‌ و ئه‌نجامه‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

Payam TV

22 Oct, 12:30


ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: ساخته‌كاریی مه‌ترسیدار كراوه‌

Payam TV

22 Oct, 11:50


دەستەی حەج و عومرەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی داهاتووەوە بۆ دیارییكردنی ژمارەی پشكی حەج پشت بە سەرژمێریی گشتی دەبەسترێت.

حەسەن موسەوی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی حەج و عومرەی عێراق ڕایگەیاندووە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی سعودییە لەسەر هێڵن و ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی لەساڵی داهاتووەوە بۆ دیاریكردنی پشكی حەج بۆ دانیشتووانی عێراق و هەرێم، پشت بە ئەنجامەكانی سەرژمێریی گشتی دەبەستن.

ڕاشیگەیاندووە، سعودییە لەگەڵ وڵاتانی جیهان پشت بە سەرژمێریی دانیشتووان دەبەستێت بۆ دیارییكردنی پشك لە وەرزی حەج و ژمارەی عومرەكاران، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراقیش كە بڕیارە لە 20 ی مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت پرۆسەیەكی نێودەوڵەتیی باوەڕپێكراو و دانپیانراون و سعودییەش پشتی پێ دەبەستێت.

جێی باسە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا 41 هەزار حاجی لە عێراق و هەرێمی كوردستانەوە بە شێوەی فەرمی فەریزەی حەجیان ئەنجام دا، پێشبینییش دەكرێت دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی، پشكی كورسییەكان بۆ عێراق زیاد بكرێت.

Payam TV

21 Oct, 17:30


كۆمیسیۆن: لە دوای ئەنجامی كۆتایی دەتوانرێت تانە لە ئەنجامەكان بدرێت

Payam TV

21 Oct, 17:06


وۆڵ ستریت جۆرناڵ: میسر پێشنیاری دەرچوون لە غەززەی بۆ سنووار كرد، بەڵام ڕەتیكردەوە
https://www.peyam.net/Details/51883

Payam TV

21 Oct, 16:18


كۆمەڵى دادگەری: پشتیوان ‏بە خوا لە ئایندەدا هیوا و ئومێد بۆ ئەندامان و دۆستانمان ‏دەگێڕینەوە

Payam TV

21 Oct, 15:00


کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق:
لە سەدا ٩٩,٦٣ دەنگەکان جیاکراونەتەوە، ئەو بنکانە ماوەن کە سکاڵایان تێدا تۆمار کراوە

Payam TV

21 Oct, 13:59


دوای ڕاپەڕین قاچاخچێتی وەك نموونەی حكومڕانی نیشانى هاووڵاتییان درا

Payam TV

21 Oct, 13:39


تۆڕی شه‌مس تێبینییه‌كانیان لەسەر پڕۆسەى هەڵبژاردنى پەلەمانى کوردستان خستەڕوو

Payam TV

21 Oct, 13:19


ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردن ڕادەگەیەندرێت و ڕێژەی بەشداریش لەسەدا 72% بووە

Payam TV

21 Oct, 12:59


ماوەی 13 ساڵە یەكەكانی كرێنشینان لە سلێمانی نەدراون بە خاوەنەكانیان

Payam TV

21 Oct, 12:31


30 سەرپێچی و بەربەست نەیتوانی شكست بە روماڵكردنی میدیاكان بهێنێت
سلێمانی، 21ی تشرینی یەكەمی 2024: سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت كە لە هەردوو رۆژی دەنگدانی تایبەتی و گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، (30) سكاڵای بەدەست گەیشتووە كە بریتی بوون لە (25) رێگری، 2 هێرش بۆ سەر تیمی میدیاكان، (3) هێرشی ئەلیكترۆنی .
لە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەشێكی بەرچاوی میدیاكانی هەرێمی كوردستان توانیان لە رێی بەرنامە و راپۆرت و ناوەڕۆكی تری میدیایی زانیاری تەواو لەسەر حزب و سیاسەتی لیست و كاندیدەكان، تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن بگەیەنن بە وەرگرەكانیان جگە لەوەش لە كاتی هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیدا ئەركی چاودێری شەفافیەتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان كرد و كەموكوڕی پرۆسەكەیان خستە روو، بەشێكیان ئاستێكی بەرزی پیشەیی و وردبینی و بێلایەنیان لە ڕوماڵكردندا پاراست.
ئەوانەشی رێزیان لە رێساو هەڵسوكەوت كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق پەسەندی كردووە نەگرت و میدیاكانیان كرد بە مینبەری بەكارهێنانی زمانی رقوكینە و ترساندن و هاندانی توندوتیژی و سڕینەوەی ئەویدی جیاواز و چەواشەكردنی زانیاری، بینەرو بیسەری هەرێمی كوردساتانیان چەواشەكرد، خەریكە زۆر بەباشی دەناسرێن.
چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن یەكێكی ترە لە ئەركە گرنگەكانی میدیا لە سیستمی دێمۆكراسیدا، میدیای ئازادو فرە رەنگ فاكتەری گرنگی چەسپاندنی شەفافییەت و لێپرسینەوە و كۆڵەكەی(حوكمداری باش)ە، كە تیایدا مافەكانی مرۆڤ بە پرۆسەی گەشەسەندن گرێدەدات.
لەم سۆنگەیەوە هۆكارەكانی راگەیاندن بینراو، بیستروا، نوسراو، ئەلیكترۆنی، میدیای نوێ بە گشتی، رۆڵی گرنگیان لە پرۆسەی دێمۆكراسیدا هەیە، بە بێ میدیا و ئازادی كاركردنیان ناتوانین باس لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بكەین هەر رێگری و بەبەستێك لەبەردەم ئەم ئەركە هەوڵێكە بۆ شاردنەوەی زانیاری لە رای گشتی و پرۆسەكەش لەكەدار دەكات.
سەنتەری میترۆ سەرنجی داوە كە زۆربەی پێشێلكاریەكان لە دەنگدانی تایبەت روویانداو لە دەنگدانی گشتیدا كەمترین پێشێلكاری هەبووە ئەمەش یەكەمین جارە لە دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان روبدات.
میترۆ لە كاتێكدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكات كە هەڵبژاردنێكی سەركەوتووی بێ توندوتیژی بە ڕێكرد، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكات، لێكۆڵینەوە لە سەرپێچییەكان بەرامبەر رۆژنامەنووسان بكات و هەم كەموكوڕی ئامێرەكانی دەنگدانیش چارەسەربكات.
بە پێی لێدوانی رەسمی حكومەتی هەرێم لە ئاستێكی باڵای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی چاودێری پرۆسەكە كراوە كە بریتییە لە (1830) كەس لە (16) كونسوڵخانە و (15) ڕێكخراوی بیانی، (109) میدیاكار لە (22) دەزگای میدیایی جیهانی، (53) لایەنی سیاسی، (98) ڕێكخراوی ناوخۆ و (43139) بریكار و چاودێری تایبەت بە لایەنە سیاسییەكان و (9610) چاودێری ناوخۆیی چاودێری پرۆسەكەیان كرد. هەروەها (48) دەزگای راگەیاندنی ناوخۆ لە كۆمسیۆن بۆ ڕوماڵكردنی پرۆسەكە تۆمار كراوە.
ئەمانەش پێشێلكارییەكانی رۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەتن:
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە شارۆچكەی باعەدرێ‌، هێزێكی ئەمنی هێرشیانكردە سەر تیمی كەناڵی گەلی كوردستان ( ئەكرەم دەروێش ، بێكەس ئاسۆ) بەزۆر دوورخراونەتەوەو نەیانهێشتووە رووماڵی پرۆسەی دەنگدان لەو سنوورە بكەن.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە شاری هەڵەبجە رێگری لە پەیامنێری كوردستان 24 كراوە بۆ ماوەیەك نەیانهێشتوە روماڵ بكات.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە بنكەی كوردستانی نوێی ئیدارەی راپەڕین، رێگری لە پەیامنێری مۆجۆ كراوە.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە شاری كۆیە رێگری لە پەیامنێری كوردستان 24 كراوە، كەسێك بە بەرگی مەدەنییەوە لە بنكەی دەنگدان دەریكردووە.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە شاری هەڵەبجە، هێرشكرایە سەر كارمەندێكی نوسینگەی مۆجۆ، هەڕەشەی لێكراوە كە لە ناوەندی دەنگدان نزیك نەبێتەوە.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بنكەی بورهانی حاجی محەمەدی بامۆكی لە شاری هەڵەبجە بە شێوازی جۆراوجۆر بەربەست بۆ پەیامنێرانی كەناڵەكانی میدیا( رووداو، پەیام، زووم، كوردستان تیڤی، سپێدە، كەناڵ8، كەی ئێن ئێن، گەلی كوردستان، ئێن ئارتی، ئاڤا میدیا، 964، رادیۆی دەنگی نوێ، ئەلعراقیە،

Payam TV

21 Oct, 12:31


• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە بنكەی گوڵان، لە قەزای ئاكرێ رێگری لە تیمی كەناڵی سپێدە (عەزیز محمد، محمد مهدی) كرا روماڵ بكات.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە بنكەی زێڕینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رێگری لە كەناڵی پەیام كراوە روماڵ بكات.
• 18ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی تایبەت، پەیجی مۆجۆ كورد رایگەیاند، پاش بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەك هێرشێی ئەلیكترۆنی كراوەتە سەر پەیجەكەیان و ڤیدۆكە سڕاوەتەوە. هەروەها پەیجی ژیان بە سەنتەری میترۆی راگەیاند كە بە هەمان مەبەست هێرشی ئەلیكترۆنی كراوەتە سەر پەیجی ژیان و لاپەڕەكەیان هاك كراوە، پاشانیش، هەروەها دامەزراوەی میدیایی روون رایاگەیاند هێرش كراوەتە سەر پەیج و پۆستەكانیان.

• 20ی تشرینی یەكەم، ، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە بنكەی ئازادی لە لایەن كارمەندانی كۆمسیۆنەوە رێگری لە تیمی بوار نیوز ( نەبەز رەشاد، ئیدریس جورجیس)، (كوردسات نیوز، گەلی كوردستان) كرا.
• 20ی تشرینی یەكەم، ، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، مەئمون دەباغ كارمەندێكی هێزەكانی ناوخۆ، لە شاری هەولێر رێگری لە تیمی كوردستان پرێس (محمد خسرەو، محمد حەمەد) كرد و پەلاماری پەیامنێرەكەیانی دا.
• 20ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە بنكەی مەئمون دەباغ، شاری هەولێر، رێگری لە تیمەكانی خواكوڕك(بەڵێن حاجی، رێباز سیان) تیمی واگۆن (دانا سەباح، حەكیم مام رەش) كرا.
• 20ی تشرینی یەكەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە بنكەی بارزانی نەمر لە هەولێر، رێگری لە تیمی ئاپۆڕا (دیاكۆ حسێن، لێزمە گۆران) كرا.
لەبارەی میترۆوە:
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی IWPR ی ئەمریكی دامەزاروە، لەو كاتەوە 13 راپۆرتی دەربارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاو كردۆتەوە، لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، Gulf Center for Human Rights، وەزارەتی دەروەی ئەمریكا، Intenews، رێكخراوی IRI، لە رێگەی پرۆژەوە پاڵپشتی كردوە.
[email protected]

Payam TV

21 Oct, 11:22


شەعبانى 19ساڵ کە حافزى قورئان بوو لە بۆردومانێکى ئیسرائیلدا جەستەى بەتەواوى سووتێندرا

Payam TV

20 Oct, 07:34


کۆمەڵی دادگەری داوا لە دەنگدەران دەکات زوو بچن بۆ دەنگدان تا گرفتیان بۆ درووست نەبێت

Payam TV

20 Oct, 06:58


هاووڵاتییانی سلێمانی بڕیاریانداوە بێدەنگ و بێهەڵوێست نەبن و بە دەنگەکانیان بڕیاربدەن

Payam TV

20 Oct, 06:00


ڕاستەوخۆ.. مامۆستا عەلی باپیر لە وێستگەیەکی ئاسایی وەک هاووڵاتییان دەنگ دەدات و نەچووەتە وێستگەى VIP

https://www.facebook.com/Payampublic/videos/538721555778716

Payam TV

20 Oct, 05:45


هاووڵاتییانی هەولێر ئەمڕۆ بە دەنگەکانیان بڕیاری خۆیان دەدەن - بنکەى جمهوری

وێنە: ئیبراهیم زیاد

Payam TV

20 Oct, 05:30


لە سلێمانی هاووڵاتییان بە گەرموگوڕی دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان

وێنە: ئاریان فۆتۆگرافی