کۆسار _ ھەورامی @kosarhawrami Channel on Telegram

کۆسار _ ھەورامی

@kosarhawrami


کۆسار _ ھەورامی (Kurdish)

بەخێربێیت بۆ کۆسار _ ھەورامی! ئەم کانالەی تێپەڕەبەری پرسیار و بەردەوامی دەکات بۆ هەموو کەسێک کە لە کەم زۆری پیاو بکات بۆ دانانی زانیاریی تایبەتی و ڕەسەن بە خۆڕایی هێشتایەکان. ئەم کانالەی خۆتۆمارکراو بۆ سەرنجاندنی سەرەکی و زۆربەی لەسەر زانستی ھەورامی و پاراستنی ئاگاداریەکان بۆ ئەوان کە دەتوانن بەربەری کەنەوە بکرێن. ئایا تۆ ئایا دەتەوێت نێوان کۆمەڵێک بەرهەم بکەیت؟ کۆسار _ ھەورامی بەردەوامی ڕەسەن ھەیە و پێویستە ناو ئەم کانالە بکەیت بۆ زانینی ئامەژەی جوانترین کۆمەڵانی ھەورامی.

کۆسار _ ھەورامی

11 Jan, 16:25


تۆ سێری ئەو هەموو موسوڵمانە پەمەییەی کە بۆیان پەروەردە کردووین !!!!!

ئەڵێت : پێم سەیرە موسوڵمانان پێیان خۆشە کە شارێکی گەورەی ئەمریکا ئاگری گرتووە و ماڵ و حاڵی ئەو خەڵکە مەدەنییە وێران بووە !!!! نابێت ئاوها بین و ئەوان هیچ تاوانێکیان نییە !!!!

جا بۆ هەر یەکجاری نایەیت کەمپینێک ڕابگەیەنیت و کۆمەکیان بۆ کۆبکەیتەوە یان بچنە مەیدانێک و بە کۆمەڵ دۆعای خێریان بۆ بکەن!!!!!

جا وەرە دوو ڕۆژی دیکە خودای گەورە سبحانە وتعالی فەزڵ و منەتی جیهاد بکات بەسەرماندا و دەروێکی خێر لە موسوڵمانان بکاتەوە کە بتوانن گۆڕانکاریەک بکەن !!! ئەبێت چ دڵێکمان بەم گەنجە پەمەیانە خۆش بێت لەو کاتەدا !!!

لەوانەیە بە دەمانچەی ئاو یان مووروو شەڕ بکەن !!!!!

کۆسار _ ھەورامی

11 Jan, 15:16


موسوڵمانان لە ھەر شوێنێکی سەر ئەم ڕووی زەویە بن و پێویستیان بە ھاوکاری من و تۆی موسوڵمان بێت ، پێویستە لەسەرمان ھەرکەس بەپێی توانای خۆی ھاوکاریان بکات .

وە ھاوکاریەکەش بۆ ئەوان و بۆ ئێمەش وەھا بەرژەوەندی و بەرەکەتەکەی زیاترە کە (صدقة ) بنێرین بۆیان نەوەک ( زەکات ) . لەبەر ئەم ھۆکارانە :

1. ئێمە لە ھەرکاتێکدا ھەڵمەتێک ڕابگەیەنرێت دەتوانین بە ئارەزووی خۆمان پارەیان بۆ بنێرین بەڵام زەکاتەکە وەھا نییە و ساڵی یەک جارە .
2. بە حوکمی بارودۆخی خەڵکی ڕێژەی زەکاتەکە ساڵ بە ساڵ كەمتر دیاریدەکرێت و ئەوانەشی زەکاتی زۆریان لەسەرە بە داخەوە حەقی خۆی لێ دەرناکەن بەڵام صدقة بە ئارەزووی خۆمانە .
3. ڕێژەی ئەو کەسانەی کە توانایان ھەیە صدقة بنێرن زۆر زیاترن لەوانەی زەکاتیان لەسەر واجبە . عادەتەن کەس نییە نەتوانێت بڕێکی کەمیش بێت بینێرن .
4. زەکات بە دەقی شەرعی جێگیر کراوە کە نابێت تەنانەت لە شارێکی دیکەوە بینێرن بۆ شارێکی دیکەش نەوەک وڵاتی دیکە ، مەگەر لە حاڵەتی ئەوەی کەس نەمێنێ لەو ناوچەیە کە زەکاتی پێ بشێت ئەوجا دەبێت بڕواتە شوێنی دیکە ، بەڵام صدقةکە دەتوانیت بۆ ھەر شوێنێت بوێت بینێریت .

جا بۆیە ڕەحمەتی خوداتان لێبێت ، چیتان لەدەست دێت لە ناردنی ھاوکاری ئێستا بینێرن بۆیان ھەم زستان و ھەمیش وا مانگی ڕەمەزان نزیکە و زۆریان پێویستە . مەنیشن بە دوو دیناری زەکات و بەو مانگی ڕەمەزانە ناکۆکی و دڵ ئێشانی لێ بکەوێتەوە ، یەکێ ئەڵێ درووست نییە بڕوا و یەکێ ئەڵێ با بینێرن !! ، کاری خێری خۆت بکە بە بێدەنگی و بە ئارامی ، مەگەر خەمی ئەوانت نیە تۆ !؟! دەی ئەمەی کە باسمان کرد لە بەرژەوەندی ئەوانە .

کۆسار _ ھەورامی

10 Jan, 18:17


پێغەمبەری خوداﷺ فەرمووی : حُفَّتِ الجنَّةُ بالمكارِهِ وحُفَّتِ النَّارُ بالشَّهواتِ

لە ڕیوایەتەکەی أبو هریرة فەرمووی: حُجِبَتِ النَّارُ بالشَّهَواتِ، وحُجِبَتِ الجَنَّةُ بالمَكارِهِ

بەهەشت دەورە دراوە بە ناڕەحەتیەکان ، جەهەنەمیش دەورە دراوە بە حەز و ئارەزووە حەرامەکان.

ئیتر ئێستا تۆ بەنیازیت بەبێ تێپەڕاندنی ناڕەحەتیەکان بڕۆیتە بەهەشت !!!! ئیتر لە بچوکترینەوە بیگرە تا گەورەترین . هەر لە بەردەوامی و صبرگرتن لەسەر فەرمان و قەدەغەکراوەکانی خودا کە هەموو ڕۆژێک دێتە بەردەممان تاوەکو قیامەت هاتاوەکو دەگاتە ئەو موصیبەت و کێشانەی کە ناو بەناو خۆیان دەکەن بە وەزعەکەدا .

وە جەهەنەمیش دەورە دراوە بە حەز و ئارەزووەکان ، ئەمەیان ئاسانە و ئازایەتی تیا نییە بۆ کەسێک کە گوێ نەدات بە قیامەت و وەک پێویست خودای نەناسیبێت سبحانە وتعالی ، ئیتر لە تەماشاکردنێکی حەرامەوە بیگرە تا دەگاتە زینایەک خوای گەورە پەنامان بدات .

ئەمە ئیتر فەرموودەی کێیە !؟! لەو زاناترین بە بەزەیی و سزای خودا ؟! ڕێگاکەی ئێرەی بۆ ڕوون کردووینەتەوە ، وە سەرئەنجامی هەر ڕێگایەکیشیانی نیشانداوین .

کۆسار _ ھەورامی

10 Jan, 13:27


ئەم ژیانە ھێندە ئاڵۆز مەکەن لە خۆتان ....

ئێمە کاتین کاتی ...

ئەم ھەموو قەلەقی و خۆ مشەوەش کردن و خۆ تێک دانە! لەپای چی ئاخر !! بە ئومێدی چی !؟ بۆ کێ !! .

کۆسار _ ھەورامی

10 Jan, 12:23


ئای لە خەجاڵەتی و شەرمەزاربوونی ڕۆژانێک کە ئیتر بۆت دەردەکەوێت خوای گەورە سبحانە وتعالی چەندێک بیسەر و بینەر و زانا و دانا بووە بە پێداویستیەکانت و دۆعاکانت .....

شەرمەزاربوونەکە لەو چرکە ساتە ڕوودەدات کە بیرت دەکەوێتەوە چەندێک بە بەدگومانی و ڕەشبینیەوە داوات لێدەکرد ....

کۆسار _ ھەورامی

09 Jan, 19:59


بەخوا ھەر تۆ نیت کێشەت ھەیە .
ھەر تۆ نیت کە تامەزرۆی ئەنجامی دۆعایەکیت لە واقعدا بیبینیت .
ھەر تۆ نیت ژینگە و چواردەورەکەت بە شێوازە دڵ خوازەکەی خۆت نییە ..
ھەر تۆ نیت کە ناو بەناو تاقیکردنەوەیەکی خودا سبحانە وتعالی دێتە سەر ڕێگاکەت .
ھەر تۆ نیت کە کۆمەڵێک دەرفەت و ھەلی زێڕین و ئاواتت لەدەست چووبێت بەھۆی ھەندێک کێشە و گرفتی تایبەتی .
تاکە کەس نیت کە پەشیمان بیت بۆ ئەو تەمەنەی لەدەستت چووە و لە شتانێکی بێ بەھا بەفیڕۆت داوە .

ئیتر تۆ بتەوێت :

نەخۆشیەک .
کەمبوونەوەی ڕزقێک .
نەگونجانێکی طبیعەتی کەسانی چواردەورت .
قسەی ڕەق و ھەڵسوکەوتی ناشرینی کەسێک .
لاساری و بێ گوێی منداڵێکت.
شکست ھێنان لە ھەوڵدانێک و نەگەیشتن بەو ئەنجامەی کە تۆ دەتەوێت .

ئەمانە و چەندان بابەتی دیکە کە لەسەر دڵ و دەروونی تۆ قورسە و پێت ناخۆشە بە نیازیت ھیچیان ڕوونەدەن و وەک ئەوەی دەتەوێت کت و مت ئیش و کارەکانت بڕوات !!!!

بۆ تۆ ئێرە بە کوێ تێگەیشتووی بەقوربان !!! ئێرە دونیایە دونیا !! سجنی ئیماندارانە ، لە کام سجنەدا ھەموو شتێک بە خواستی بەندکراوەکان بووە !!!!

ئەوەشی کە بە دڵی تۆیە شوکری خوای لەسەر بکە کە بە فەزڵ و منەتی خۆی بۆی فەراھەم کردووی .

گەر لەمە تێگەیشتیت ، ئەوا ناخۆشیەکانیش ئاسایی دەبێت لەلات و دەبنە خۆشی .

کۆسار _ ھەورامی

09 Jan, 13:08


کەفالەتی غەیبەت :

گەر کەسەکە ئەم غەیبەتەی تۆی پێگەیشتەوە و پێی زانی ئەوا دەبێت داوای گەردن ئازایی لەو کەسە بکەیت

ئەگەر نەگەیشتەوە پێی ئەوا دەبێت لەهەمان مەجلیس و لەلای هەمان ئەو کەسانەی غەیبەتەکەت کردووە وەسف و ستایشی ئەم کەسە بکەیت و بە باشە باسی بکەیت .

کۆسار _ ھەورامی

09 Jan, 10:23


زانایان دەفەرموون : هیچ کەسێک مافی ئەوەی پێنەدراوە کە بە هاوڕێ و کەسانی چواردەوری بڵێت : هەرچی دەڵێن بیڵێن دەربارەی من و گەردنتان ئازاد بێت و هیچ پێی دڵگران نابم .

ئەمە ئاسانکردن و کەمکردنەوەی سەنگی تاوانی غەیبەت کردنە لەلای خەڵکی .

کۆسار _ ھەورامی

09 Jan, 10:19


شەوان خەو لە خۆت ببتۆرێنیت و هەڵبستیت بۆ شەو نوێژ !

ڕۆژووی سونەت بگریت هەفتەی دوو جار !

جار جارەش سەرقاڵی دەرس و دەورێکی شەرعیش ببیت

بیهێنە پێش چاوت ئەم کردەوە چاکانە ببینیت لەناو فایلی چاکەی کەسێکی دیکە لە قیامەت !!!!

ئەمە تەنها بۆ غەیبەتێکی ٣ خولەکی !! هەر بەنیازبووت باسی
هەرکەس بکەیت ١٠ دانە خولەک بوەستە و ئەمانە بهێنە پێش چاوت .

کۆسار _ ھەورامی

09 Jan, 10:08


ئەڵێم غەیبەت مەکە

خێرا دێتە جواب و دەڵێت : ئەی چی بکەین قسەش نەکەین !! مەگەر قوفڵێک بدەین لە دەممان !!!! ئەی دوو قسەی خۆشیش نەکەین !!!

کەس ئەڵێت قسە مەکە!؟
کەس ووتی قسەی خۆش مەکە !؟

یانی بۆچی ئەبێت قسەکردن یەکسان بێت بە غەیبەتکردن !؟

وە الا هەر ئەبێت لەسەر حسابی سوکایەتیکردن و شکاند و توڕەکردنی کەسێکی دیکە پێبکەنیت !؟!

کۆسار _ ھەورامی

08 Jan, 18:29


پەپولەیەکی خێزانەکەم کە دایکمە ، نەخۆشە و ان شاء الله لە دۆعای خێر بێبەشمان مەکەن .

کۆسار _ ھەورامی

08 Jan, 04:00


پێغەمبەری خودا ﷺ بە نمونەیەک ئاگادارمان دەکاتەوە لە زیان و کارەساتی زیادەڕۆی و ڕۆچوونی موسوڵمان لەسەر کۆکردنەوەی پارە و سامان و نەسەب و ..... نمونەکەش بریتییە لەمە :

دوو گورگی زۆر برسی بھێنە پێش چاوی خۆت ، ئەم دوو گورگە برسییە لەبەرامبەریان یەک ڕانە مەڕ و ئاژەڵێکی زۆری لێییە ، جا ئەم دوو گورگە ئەنێریت بۆ گیانی ئەو مەڕانە !! چیان لێ دەکەن !!!؟

کۆمەڵێکیان ھەر لە ڕێگاوە دەکوژن و دەیانخنکێنن

کۆمەڵێکی دیکەشیان عەیبدار دەکەن و زۆر بە خراپی برینداریان دەکەن .

خۆشەویستمان دەفەرمووێت : ما ذئبان جائعان أُرسِلا في غنمٍ بأفسدَ لها من حِرصِ المرءِ على المالِ والشرفِ لدِينِه .

زەرەری ئەو دوو گورگە برسیە بەو مێگەلە ناگاتە ئاستی زیان و کارەساتی سووربوونی موسوڵمانێك بۆ بەدەستھێنانی پارە و سامان و نەسەب و .... کە زەرەر لە دینەکەی بدات و کەلێنێکی عیلمی و عبودیەت بخاتە ناو ئیمانی ئەم کەسە .

بەخوا تەجروبەی چەندەکا کەسمان ھەیە ، ئەوەی سەرقاڵی بەدەستھێنانی بڕاوانامەی ڕواڵەتی و ناوبانگ و کۆکردنەوەی پارە و سامانی زۆری دابێت الا زەڕبەیەکی باشی داوە لە ئاستی زانستی خۆی و فەراغێکی عیلمی باشی پێوە دیارە .

بۆیە پێویستە لەسەر کەسی زانستخواز کە ئاستێکی مامناوەندی بگرێت لە بابەتی کەسابەت و کۆکردنەوەی ماڵ و سامان ، ئەو ھەڵپە ھەڵپ و ڕاکە ڕاکە بێ بەرەکەتەی خەڵکی دەستی داوەتێ بۆ ئەم نابێت . نە کارێ بکە دەست لە خەڵک پان بکەیتەوە و نەبیتە خاوەنی پێداویستیە ئەساسیەکانی ژیانت ، نە بەو جۆرەش کە لەسەر حسابی عیلمەکەت بکەویتە بەر لێشاوی دونیا پەرستیەکەی خەڵکی .

کۆسار _ ھەورامی

07 Jan, 18:42


ناو بەناو بابەتەکان درێژە دەکێشێت لێرە و جار وا ھەیە لە یەک ڕۆژدا زیاد لە ٥ پۆست دادەنرێت .

ئامانجەکەش ئەوەیە :

1. دەروونتان ڕابھێنن لەسەر زنجیرە نووسین و زنجیرە بابەتێکی دیاریکراو و ھیممەت و صبر پەیدا بکەن لەسەر بابەتی دورودرێژ . نەوەک ھەر خوێنەری کورتە وتە و ... بن
2. ئاستی زانیاریتان پەرش و بڵاو نەبێت و ھەر خولەکێک لەسەر شتێک قسە بکرێت .
3. لە سەرەتای ھەفتە تا کۆتایی ھەفتە ھەوڵمان داوە لەسەر بابەتێک بڕۆین و کەمێک بەرچاو ڕونی بدەین دەربارەی بابەتێک . بۆ ئەوەی کۆتای ھەفتە تایبەت بکرێت بە ھەندێک بابەتی تزکیە و ئامۆژگاری گشتی و تایبەت بۆ زاخاوی مێشکتان .

ان شاء الله تعالى

کۆسار _ ھەورامی

07 Jan, 18:00


سوپاس بۆ خوا کە کۆمەڵێک مسند و کتێب گەلێکی چەند بەرگی زۆر باش کراوەتە بە کوردی لەسەر فەرموودەکانی خۆشەویستمان ، بەڵام خۆ هەر ئەرکەکە دەکێشن بۆ ئەوەی کارەکە بەرەکەتدار بێت هەوڵبدەن تەنها وەرگێڕانێکی ڕواڵەتی و وشەسازی نەبێت ، بەڵکو گرنگی بدرێت بە شەرح و وردەکاریەکانی فەرموودەکان .

چونکە :

١. چۆن هۆکاری دابەزینی ئایەتێکمان هەیە بە هەمان شێوەش سبب ورود فەرموودەمان هەیە

٢. چۆن ناسخ و منسوخ هەیە ئاوهاش لە فەرموودەدا هەمانە .

٥ دانە مەرجمان هەیە بۆ فەرموودە کە دووانی پەیوەندی بە مەتنەکەوە هەیە و سیانیان پەیوەندی بەو کەسەوە هەیە کە ڕیوایەتی کردووە .

ئەمە جگە لە کۆمەڵێ وردەکاری دیکە و پەیدابوونی علمێکی وەک علومی رجال کە خزمەت بە لە فلتەردانی فەرموودە دەکات .
وە مەرجیش نییە ھەر فەرموودەیەک لە بخاري و مسلم بێت ئیتر بە کوردیەکی ڕواڵەتی وابزانیت تەواو حەقی خۆیت پێداوە ، فەرموودەمان ھەیە لە مسلمدایە بەڵام شازە و وەرناگیرێت ، وە مەرجیش نییە کە لە مسلم وبخاري نەبێت ئیتر صحیح نەبێت .

بۆیە تا پێتان دەکرێت ، کە فەرموودەیەک دەگەیەنن هەوڵبدەن گەر بە تەواوەتیش نەبێت لانی کەم لەسەدا ٨٠ حەقی خۆی پێ بدەن .

کۆسار _ ھەورامی

07 Jan, 17:30


مامۆستایەک فەرمووی : ڕۆژێک لە مەجلیسێکدا بووم لە وڵاتی ئێران . تەماشا دەکەم لە مەجلیسەکە دوو مامۆستا قسەیان دەکرد و بەحساب مەجلیسی تەزکییە ....

نزیکەی یەک کاتژمێر و نیو قسەیان کرد یەک دانە فەرموودەم لێ نەبیستن و هەر باسی قسەی دوو کەسایەتی ناودار و خواناسی ناو ئێرانیان دەکرد !!! وە تەماشا دەکەم شەرح و شیتەڵ دەکەن بۆ قسەکانیان و تەفسیری دەکەن !!!!!

ئەو هەموو فەرموودەیە !!!؟؟ ئەو هەموو ئایەتە !!!؟ ئەی ئەمانە چی لێ دەکەن !!!؟شەرح بۆ چی ئەکەی بەس پێم بڵێ !!!!

ئامۆژگاریکەر وبانگخوازم بینیووە شەرحی قسەی فەیلەسوفەکانی وەک نیچە و شۆپین هاوەر و .... کردووە !! ئەوە هەر بە جدی تۆ تەواوی !!!!!

ئەو هەموو زانیانەمان هەیە کە لە بوارە جیاجیاکان شارەزایەکی باشیان هەیە !! هاتووی نیشتووی بە نیچە و ابن سیناوە !!!!!

لە ئەوروپا کتێبەکان و وتەکانیان خرایە نێو زبڵدانەوە و سوودیان نەبوو بۆیان !! تازە بە تازە لێرە سەری ئەم تەنەکە خۆڵانە هەڵ ئەدەنەوە !!!!

کۆسار _ ھەورامی

07 Jan, 16:37


نەیاران و ناحەزانی ئەم ئیسلامە تازە لەو ڕاستییە گەیشتوون کە ھیچیان پێناکرێت لەگەڵ قورئانی پرۆز و بچوکترین گومان بوروژێرنێت ڕاستەوخۆ دەکرێتە ھەرا و دەستەکەیان ئاشکرا دەبێت ، کورت و پوخت : بێ ئومێد بوون لە ڕەخنە گرتن لە کەلامەکەی خودا سبحانە وتعالی . ھەر زۆر تینیان بۆ بێت ئەڕۆن بە سوتاندی کرمەکەی خۆیانی پێ ئەکوژن .

بەڵام ئەوەی کە بەردەوام دەرگای گومان و ڕەخنەی لەسەر بکەنەوە و بیانەوێت لە ڕێگایەوە پەلاماری دینی پێ بدەن بریتییە لە ( فەرموودەکانی سەروەرمان + دەربڕین و ھەڵوێستی ھەندێک لەو ھاوەڵە بەڕێز و زانایانەی کە قسەکانیان سەنگیان قورسە لەلای عامی ئەم ئوومەتە) .

جا بۆیە ڕەحمەتی خودا لەو طالب علم و مامۆستا و بانگخوازەی کە دوای وەرگرتنی بابەتە ئەساسیە عیلمیەکان دەڕوات لە خزمەت مامۆستا و زانایەکی مەنھەج پاک و سەلامەت پسپۆڕیەکی باش وەردەگرێت لە بواری فەرموودەکانی سەروەرمان .

بەڵام داخێکم ، بەشێک ھەر خەریکی ژن مارەبڕین و بەشێکی دیکە ناسراون بە قسەی خۆش و نوکتە ، ئیتر خۆ ھەفتەی جارێک وتاری ھەینییەکە ماوە بۆ ئەو خەڵکە مزگەوتەکە پڕیەتی لە بیدعە و وتارەکەش ھەر چیرۆک و تۆزێ گریان و ....

ڕەحمەت لە ابن مسعود کە فەرمووی : سەردەمێک دێت بەسەر ئێوەدا کە وتاربێژ و قسەزان زۆر دەبێت بەڵام زاناکان کەم دەبن لەناوتاندا .

ئاخر بەرپرسیارین لە قیامەت لەسەر ئەم ئیھمالی و کەموکورتیەمان لەم فەرمانکردن بە چاکەو و نەھی کردن لە خراپەیە .

ئیمامی عومەر لە خۆڕا نەیفەرموو : ھەر کەس بزانێت ئەرک و بەرپرسیاریەتی بوون بە ئیمام ی ناوچەیەک و کەسانێک چەندە قورسە ئەوا کەس نەیدەگرتە ئەستۆی خۆی و خۆی لێ لادەدا .

کۆسار _ ھەورامی

07 Jan, 15:19


ئایا ھیچ فەرموودەیەکمان ھەیە کە قەدەغەکرابێت لێمان کە ڕۆژانی ( سێشەممان ) ی ھەموو ھەفتەیەک بڕۆینە سەرتاشخانە و قژمان ببڕین یاخود ھەر ڕۆژێکی دیکەی ھەفتە !؟

ئەمەش سێ بارە و ھەزار بارە ھیچ ئەصل و ئەساسێکی نییە و خوڕافیاتکی ڕوون و ئاشکرایە .

تەبعەن ئەوەندەی ورد بوومەتەوە لەم بابەتە زیاتر لە وڵاتی سوریا و ھەندێک وڵاتانی دیکەی عەرەبی ڕۆژانی دوو شەمان ھەموو دوکانی سەرتاشخانەکانەکان پشوویانە و لە شوێنی ئەوە ڕۆژانی ھەینی کار دەکەن . ئەمەش ھیچ بۆنەیەکی ئاینی تایبەت و عورفێکی لە پشتەوە نییە کە بەھۆیەوە ئەمە درووست بووبێت ، تەنھا دەڵێن لە باو و باپیرانیانەوە وەھا بووە و ئەمانیش لەسەری دەڕۆن و قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا أَلْفَيْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا.
باو باپیرانیشیان ھەندێک دەڵێن ھۆکارەکەی ئەوە بووە کە ھەندێک والی و پاشایی ئەو ناوچانە سەرجەم کاسبکار و کرێکارەکانی ناو بازاڕیان کۆکردوەتەوە و دەعوەت و بانگێشتیان کردوون بۆ شوێنێکی تایبەت کە میوانی پاشا ببن و ئەم دەعوەتیە و کۆبوونەوەیەش لە ڕۆژانی دوو شەممە بووە . بۆچوونێکیش ھەیە کە دەڵێن لە سەردەمی فاطمییەکان ئەمە بوونی ھەبووە .

ئیتر ئەم بابەتە چۆن ئاوھا تەقلەکەی لێداوە و خۆی ھەڵداوەتە ناو میللەتی کورد ئەمەیان والله اعلم .

بەڵام ئەبێت ئەوە بزانین کە وابەستە بوونی خەڵکی بەم بابەتانە و وەھاش تێبگەن کە لادان لێی تاوانە و .... خودا پەنامان بدات بە جۆرێک لە جۆرەکانی شیرک ھەژماری دەکەن . نەگبەتیەکە لەوەیە دەیبینم و دەیبیستم کە خەڵکی ناوچە و شارێکی گەورە لەم کوردستانە ئەمە بووە بە یاسا و بەرنامە تیایاندا و کەئەنەما دەقی ئایەتی لەسەر بێت و سێشەمان بە ھێندەی مەڕێک موو بە سەرتەوە بێت سەرتاشخانەیەک نابینی کە دوکانەکەی کردبێتەوە !!!!

ئەمانە ئاسایی بوو بە لامانەوە و بێدەنگ بوون بۆیە سەری کێشە بۆ یادی مەولودیش !! پاشان بۆ یادکردنەوە و ئاھەنگ لە شەوی اسرا و معراج و ..... ئیتر گەورە بوو بۆ پەرلەمان و دیموکراسیش !!!!

مامۆستا ئاینیەکان لە کوێن !؟ ئەمە بەشێکە لەو خوڕافیات و ھەڵە دیارانەی خەڵکی لەسەری دەڕۆن !! دابنیشم تاوەکو ٣ ساڵی دیکە تەواو نابم گەر تەنھا باسی ئەو فەرموودە ضعیف و موضوع و ھەڵە تێگەیشتنانە بکەم کە خەڵکی ئێمەی لەسەرە !؟ چەنەھا ساڵە !؟ بانگخوازەکانمان لە کوێن !؟ خەریکی چین بێزەحمەت !؟!

کۆسار _ ھەورامی

07 Jan, 06:02


ئەم فەرموودەیەشمان ھەیە :

أرَأَيْتَ إذا صَلَّيْتُ الصَّلَواتِ المَكْتُوباتِ، وصُمْتُ رَمَضانَ، وأَحْلَلْتُ الحَلالَ، وحَرَّمْتُ الحَرامَ، ولَمْ أزِدْ علَى ذلكَ شيئًا، أأَدْخُلُ الجَنَّةَ؟ قالَ: نَعَمْ، قالَ: واللَّهِ لا أزِيدُ
علَى ذلكَ شيئًا

پیاوێک دێتە خزمەت پێغەمبەری خودا و پێی دەفەرموێت: من نوێژە فەڕزەکان دەکەم و ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبم و ..... یانی بە کورتیەکەی پێی فەرموو من تەنھا واجبەکان دەکەم و ھیچ سونەتێک ناکەم ، ئایا بە تەنھا بەم کارانەم دەڕۆمە بەھەشتەوە !؟

خۆشەویستمان فەرمووی : بەڵێ .

ئەویش پێی فەرموویەوە : مادام وابێت بەخوا ئیتر لەوانە زیاتر ناکەم.

ئیتر پێغەمبەری خودا ھیچی دیکەی نەفەرمووە پێی و بێدەنگی لێکردووە .

ھەندێک کەس دێن ئیسغلالی ئەمە دەکەن و دەڵێن تەنھا واجبەکان دەکەین و ھیچ سونەتێ ناکەین بە بەڵگەی ئەم فەرموودە . تەبعەن کێشەمان لە پلەی صحیح نییە فەرموودەکە تەواو ڕاست و درووستە .

ئەمما ڕێسایەکمان ھەیە کە : النبي يخاطب كل انساني بما تقتضي الحال / واتە: سەروەرمان بەگوێرەی بارودۆخ و حاڵی کەسی پرسیارکەر لەسەر بابەتەکان قسەی کردووە و ھەر وەھا بە ڕواڵەتی نەبووە و
ھەموو شتێکی لەبەرچاو گرتووە

دەی ئەم کەسەی کە ئەم پرسیارەی کرد ناوی ( نوعمان )بوو و ( تازە موسوڵمان بوو بوو )

گەر باسی ھەموو سونەتەکانی بۆ بکردایە و کۆمەڵێ عیبادەتی دیکەی فێر بکردایە دەبوو بە بارگرانی لەسەری و تاقەت و حەوسەڵەی دینەکەشی نەدەما و کافر
دەبوویەوە .

نەوەک تۆیەکی خۆت بە موسوڵمانی عەیارە ٢٤ بزانیت بەڵام بێیت ئەمە بقۆزیتەوە و خۆت بدزیتەوە لە ھەموو سونەتێک و پاڵی لێبەیتەوە . بۆ واجبەکان زۆر بە جوانی جێبەجێ دەکەین تاوەکو دەست لە سونەتەکانیش هەڵبگرین !!!!!؟؟

کۆسار _ ھەورامی

06 Jan, 19:18


فەرموودەیەکی دیکەمان ھەیە کە کەسێک ھاتە خزمەتی پێغەمبەری خودا و پرسیاری لێی کرد دەربارەی پایەکانی ئیسلام و ناچینە تەفاصیلی پرسیارەکە لە ئێستادا .

ئەوەی گرنگە باسی بکەین کە لە کۆتایی فەرموودەکە خۆشەویستمان دەفەرمووێت : ( أَفْلَحَ وَأَبِيهِ إِنْ صَدَقَ )
وە دەربڕینی ( أَفْلَحَ وَأَبِيهِ ) ھەندێک دێن وەھا تەفسیری بۆ دەکەن کەئەنەما ئاساییە سوێن بوخرێت بە غەیری خودا و بە تایبەت سوێن خواردن بەسەری باوکی !!!!

ڕوونکردنەوەی ئەم ھەڵە تێگەیشتنە لەم خاڵانەدا خۆی دەبینێتەوە :

١. امامی نووي لە شرح مسلم کەیدا دەفەرمووێت ئەمە عادەتی قسەکردنی عەرەب بووە کە سوێن خواردنەکەیان بە خودا دەرنەبڕیوە و ڕاستەوخۆ بە کورتی دەریانبڕیوە و واتە خۆی ئاوھایە ( افلح والله ان صدق ) .
٢. ھەر امامی نووي دەفەرمووێت ئەم فەرموودە شازە و کاری پێناکرێت .
٣. لە کتێبی تسیر العزیز الحمید لاپەڕە ٥٢٦ وەڵامی ئەمە دراوەتەوە کە دەفەرمووێت : ئەمە بۆ تأکید کردنەوەیە نەوەک بۆ سوێن خواردن . وە دەفەرمووێت ئەم فەرموودەیە
نەسخ بووەتەوە .
٤. لە ڕیوایەتێکی دیکەی ابن عمر کە عومەری کوڕی خەطاب لەگەڵ پێغەمبەری خودا دەبێت و لەو کاتەدا لەسەر بابەتێک امام عومەر سوێن بە سەری باوکی دەخوات و خۆشەویستمان دەفەرمووێت : خوای گەورە نەھی لێکردوون کە سوێن بە باوانتان بخۆن و گەر نیازتان ھەبوو سوێن بخۆن ئەوا فليحلف بالله أو ليصمت ) سوێن بە خودا بخۆن یان بێدەنگ بن .

٥. هەندێکیش دەفەرموون ئەم پیتی ( و ) بەردەم وشەی (أَبِيهِ) واوی قەسەم و سوێند خواردن نییە بەڵکو واوی مەعیە واتە خۆی و باوکی .

بۆیە درووست نییە سوێن بە غەیری خودا بوخرێت و گەر کەسێک زۆر حەزی بەم بەزمە بێت و سەری بۆی بوخرێت و بۆ خەڵکی باس بکات بەم شێوازە ھەڵەیە ئەوا ئەم کارە بە شیرک ھەژمار دەکرێت و خۆشەویستمان فەرمووی : من حلف بغير الله فقد أشرك. رواه أحمد والترمذي والحاكم بإسناد
صحيح
.

ھەر کەس سوێن بە غەیری خودا بخوات ئەوا شیرکێکی ئەنجام داوە لە ڕیوایەتێکی دیکە فەرمووی فقد کفر .

کۆسار _ ھەورامی

06 Jan, 16:42


خۆشەویستمان دەفەرمووێت : إن لله تسعة وتسعين اسمًا، من
أحصاها دخل الجنة

خوای گەورە سبحانە وتعالی ۹۹ ناوی هەیە و هەرکەس لەبەریان بکات و هەموویان بزانێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە .

تەبعەن زانایان دەفەرموون ئەمە مانای ئەوە نییە کە خودا تەنها هەر ۹۹ ناوی هەبێت و بەس ، بەڵکو خودا ناوی زیاتری هەیە و لەکۆی گشتی ئەو ناوانەی هەیەتی ۹۹ ناویان بە دیاریکراوی بریتییە لە مەبەستی فەرموودەکە .

وە وشەی ( أحصاها ) تەنھا مەبەست لێی لەبەرکردنێکی کورت و کوێرانە و ڕواڵەتی نییە ئەزیزەکەم ، بەڵکو زانایان لەم چەند خاڵەدا باسیان لە مفھومی ئەم وشەیە کردوو:

1. ماناکەی بزانیت کە بە زمانی
دایکی خۆت واتای چییە .وە مانەیەک بێت کە پێچەوانەی مەنهەج و بیروباوەڕە ڕاست و درووستەکەی اهل سنة و جماعة نەبێت.
2. وە ئەو مانایەی بچەسپێت لە دڵ و دەرووتدا و ھیوا و ئومێدی لەسەر بونیاد بنێیت .
3. زانینی ئەو مانایە لە ھەڵسوکەوت و قسەکردنتدا ڕەنگ بداتەوە .
4. ئەوجا لەبەرکردنەکەیە و ھەمووی لە مێشکتدا بچەسپێت .
5. بیگەیەنیت بە خەڵکی بەھەمان شێوەی خۆت فێری بوویت .

تب/ ئەو ٩٩ ناوەی کە ئێستا لە بەشێکی زۆری مزگەوتەکانی کوردستان و وڵاتانی دیکە ھەڵواسراون و نووسراون لەسەر دیوارەکان ، ٢٠ بۆ ٢٣ دانە لەو ناوانە ھەڵەیە و صفاتی خودان نەوەک ناو ، چونکم مەنھەجی اھلی سنة و جماعة وەھایە کە مەرج نییە ھەموو صفاتێکی خودا لەھەمان کاتدا ناویشی بێت .

کۆسار _ ھەورامی

02 Jan, 19:03


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

کۆسار _ ھەورامی

02 Jan, 17:52


لە فڕۆکەخانەی مەدینە بووین دەھاتینەوە بۆ کوردستان ...

تەماشا دەکەم ناوی من و خێزانێکی دیکە و برایەکی دیکەش کە ھەر خەڵکی کوردستان بوون لەناو سەرنشینەکانی ئەو فڕۆکەیە نییە و ڕێگە نادەن بێینەوە بۆ ئێرە !!!

قەدەری خودا ئەو کۆمپانیایەی کە ڕێک کەوتبووین لەگەڵیدا تاوەکو تکتی و بلیتی فڕۆکەکەمان بۆ دابین بکات لەوسەرەوە دواکەوتبوون و ھەڵەیەک ڕوویدابوو لای ئەوانەوە .

ئیتر وتم کاکە خۆتان تێک مەدەن و زۆر ئاساییە ھەر زۆر زۆر بڕوات و ناڕەحەت ببین ئەمشەو لەم فڕۆکەخانەیە دەخەوین و بەیانی بە فڕۆکەیەکی دیکە دەڕۆین .

نزیکەی ٣٠ خولەکێکی خایاند ھیچ ھەواڵێک نەبوو بۆ چارەی کێشەکە و ھێندەی نەمابوو فڕۆکەکە ئاماددە ببێت بۆ ڕۆشتن ! لەناکاو وتیان دووبارە پاسپۆرتەکانتان بدەنەوە لە ئامێرەکان و کۆمپانیاکە چارەسەری کێشەکەی بۆ کردوون ، سوپاس بۆ خوا کە چارە بوو .

کە ڕۆشتمە لای کارمەندی بەردەرگای فڕۆکەکە و بلیتەکەم پێدا وتی : بڕۆ بەشی VIP و لە پێشی فڕۆکەکە دابنیشن ئێوە بلیتی VIP تان بۆ دابین کراوە لەلایەن کۆمپانیاکە و حەزیان نەکردوە ئەمشەو لێرە بمێننەوە !!!! . تەبعەن ھەر بە ھەمان نرخیش و پارەی زیادەمان نەداوە .

تەبعەن ئەوەی چووبێتە بەشی VIP فڕۆکە دەزانێت کە جیاوازی ھەیە لەگەڵ سەرنشینەکانی دیکە تەنانەت لە شێوازی کورسی و فراوانی شوێنی دانیشتنەکەشی . ئەو برا و خوشکانە خەمیان دەخوارد کە کورسی نەمێنێ بۆیان و ئەمشەو لەناو فڕۆکەخانە بخەون بەڵام خودا جێگای VIP بۆ ئاماددە کردبوون !!!! .

جا مەبەستم / ھەموو ( دواکەوتن - کێشە و گرفت و ئاستەنگ - ئاسان نەبوونی کارێک - شکست ھێنان لە کارێک ) یان ھەر شتێک کە تۆ بە باشی نابینی و خەمی لێ دەخۆیت ، یەقینەن و گومانت نەبێ کە خێری تیایە و باشتر و جوانتر و بەرەکەتدارتر و گونجاوتر لەلایەن خوداوە بۆت ئاماددە کراوە .

کۆسار _ ھەورامی

02 Jan, 13:01


بە ھەر کەس ئەڵێی بۆچی ھیچ ئامانجێکت نییە و بەرنامە و پلانێکی تایبەت بە خۆتت نییە !؟

بە خێرای ھەموو ھۆکار و بیانووەکانی دابەش دەکات بەسەر چواردەورەکەیدا !!

پشکێکی بەر دایک و باوکی دەکەوێت کە بەحساب لەم تێناگەن و وەکو ئەم بیرناکەنەوە ! جا کێ وتوێتی ئەبێت دایک و باوک وەکو تۆ بیر بکەنەوە ئەزیزەکەم !؟ ئە ھەموو جیاوازی تەمەن و سەردەم و بارودۆخە !!!! دەتەوێت وەکو تۆ بن !!!!

پشکێکی بەر خیانەت و سپڵەی و بێ وەفای ھاوڕێکانی دەکەوێت !؟ جا کێ وتی ئەوەنە ساویلکە بێت تاوەکو بە دڵی خۆیان بتھێنن و بتبەن ئەزیزەکەم !!!

پشکێکی دەدات بە بارودۆخی وڵات و .... / جا ئیشمان چییە !؟ ئێمەش بەپێی بارودۆخ و زروفەکە بەرنامە و پلانی خۆمان با دابنێین .

بەشێکیش دەدات بە خودای گەورە خودا پەنامان بدات و دەڵێت وەڵامی نزاکانم ناداتەوە و .... ئەمەش بەھۆی کەم عیلمی خۆیەتی کە باش خودای نەناسیوە سبحانە وتعالی و بەشێکیش شەیتانە ھێندەی تر بەنزین دەکات بە ئاگرەکەدا .

یان چاوەڕێی کاتێکی نمونەی دەکات کە بێتە بەردەستی تاوەکو ھەنگاوی بۆ بنێت کە ئەمەش خەیاڵێکی خاوە و ئەو کاتە نمونەییە کە ئێستا لە بەردەستت دایە نەوەک ئەوەی خەیاڵ و وەھمی بۆ دەکەیت .

ئیتر محاڵە یەکێک نییە ئازایانە و ڕاستگۆیانە دان بنێت بە ھەڵە و کەموکورتیەکانی خۆیدا و بڵێ ھۆکارەکە ھەر خۆمم و ھەر دەبێت خۆشم ھەوڵی گۆڕانکاری بدەم .

کۆسار _ ھەورامی

01 Jan, 18:26


پیاوێک ھاتە خزمەت پێغەمبەری خودا ﷺ و پرسیاری لێی کرد : کارێکم پێ بفەرموو کە ھەم خودا و ھەمیش خەڵکی خۆشی بوێم !؟

سەروەرمان فەرموویﷺ :

١. بێ پێویست ببە لە دونیا و زۆر ڕۆمەچۆ تێیدا ، ھەوڵ و کارەکانت با زیاتر بۆ قیامەت
بێت.

٢. بێ پێویست ببە لە خەڵکی و پشت بە خودا ببەستە و چاوت لە دەستی خەڵکی نەبێت و خۆت کاروبارەکانی خۆت جێبەجێ بکە و داواکاری و تەکلیفی زۆر لە خەڵکی مەکە.

بەم جۆرە ھەم خودا و ھەمیش خەڵکی خۆشیان دەوێیت .

کۆسار _ ھەورامی

01 Jan, 18:20


بە کورتی , لە خزمەت ابن قیم جوزی رحمە الله 👆

کۆسار _ ھەورامی

01 Jan, 18:19


پێویستە دڵمان خاڵی بکەینەوە و ئاماددەی بکەین بۆ سێ ئەرکی گەورە :

١. خۆشویستنی خودا سبحانە وتعالی .

٢. ڕقمان لە ھەموو شتێک ببێتەوە کە ببێتە مایەی لەناوبردن و کەمکردنەوەی ئەم خۆشەویستیەی خودا

٣. وە ھەر شتێکمان خۆش ویست لە لەبەر خودا خۆشمان بوێت .

کۆسار _ ھەورامی

01 Jan, 18:13


ھەر کەسێک پێ بنێت بە حەز و ئارەزووەکانیدا و شوێنیان نەکەوێت ئەوا : یفرق الشیطان من ظلمە ،

شەیتان لە سێبەرەکەشی ھەڵدێت و ھیچی پێناکرێت لەگەڵیدا .

کۆسار _ ھەورامی

01 Jan, 18:11


ھەر کەسێک تەمەنی بڕازێنێتەوە بە شوێن کەوتنی سونەتی محمد و لە ناخیدا دامەزراو بێت وە بە تەواوی و زۆر بە وردی ھەست بە چاودێری خودا بکات ئەوا فیراسەی ھەرگیز ھەڵە ناکات

کۆسار _ ھەورامی

01 Jan, 18:09


نەزەر و تەماشاکردنی حەرام دڵ لاواز پەرتەوازە دەکات و مرۆڤ بە ھۆیەوە ھەست بە وێڵی و تەنھایی دەکات

کۆسار _ ھەورامی

31 Dec, 16:20


سرووشتی حەز و ئارەزووە دونیایەکان هەر وەها بووە ....

سەرەتاکەی لەزەتە و کۆتایەکەی ئازار و ناڕەحەتی .

کۆسار _ ھەورامی

31 Dec, 06:32


ئەگەر ڕاست دەکەن و عیسا کوڕی خوایە بۆچی دەستیان تێی چوو لەناوی ببەن ؟!؟

ئەوان هێندە پیرۆز بێت لەلایان دەبێت لەناوی بەرن یان شوێن پەیامەکەی بکەون ؟!؟

خۆ گەر وایە و کوڕی خوایە چی دەکرد لەسەر زەوی ؟!؟ بۆچی لە ئاسمان نییە ؟!؟ گەر کوڕی خودا بێت چۆن الله سبحانە وتعالی ڕێگە دەدات لەناوی ببەن ؟!؟

کۆسار _ ھەورامی

31 Dec, 03:35


ابن تيمية رحمە الله ، دەفەرمووێت : یەک فەرموودەمان هەیە دەربارەی قنوت ی نوێژی بەیانی ئەویش لاوازە و زۆر ناڕوونە و ئاڵۆزە وردەکاریەکەی ،

وە ئەو فەرموودەیەی کە دەیگێڕنەوە لە ئەنەسی کوڕی مالک ەوە گوایە هەموو بەیانیەک پێغەمبەری خودا خوێندبێتی تاوەکو کاتی وەفاتی 👇‎،

هذا الحديث عن طريق انس بن مالك في ثلاث طرق كلها ضعيف .

کۆسار _ ھەورامی

30 Dec, 18:37


ذَٰلِكُم بِمَا كُنتُمْ تَفْرَحُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَمْرَحُونَ .

ذَٰلِكُم / ئەم سزایەی کە لە قیامەت تووشیان دەبێت !

ئێ !؟ ھۆکارەکەی چییە !؟ ئەم عەزابە بۆ دەچێژین !؟

بِمَا كُنتُمْ تَفْرَحُونَ فِي الْأَرْضِ / بەھۆی ئەوەی لە ژیانی دونیادا خۆشی و شادی و کاتی خۆشیان بەسەر دەبرد !

بەزیایی خێرم نەکرد ! بۆ کات بەسەر بردن و جەو گۆڕینیش سزای لەسەرە لە قیامەت !؟ ئەی چی بکەین !؟!

نا ئەزیزەکەم ، با تەواوی بکەین ...

بِغَيْرِ الْحَقِّ / ئەم خۆشی و شادی و جەو گۆڕینەیان بە ناحەق بوو ! لەسەر حسابی شکاندنی فەرمانی خودای گەورە سبحانە وتعالى و پێغەمبەرەکەی بوو ، لەسەر حسابی ئەوەی ناشەرعییە و تاوانێکی گەورەیە دەڕۆیت بەشداری ئاھەنگی بەناو سەری ساڵ دەکەیت .

وَبِمَا كُنتُمْ تَمْرَحُونَ / وە بەھۆی تەواو ڕۆچوونیان لەو خۆشیانە و بێ ئاگایی بوونیان بوو لە قیامەت . تا نیوەی شەو لە دەرەوەیت و بێ ئاگا دەبیت لە عیبادەتی خودا و نوێژی بەیانیەکەت خۆمان خۆش ، شەو نوێژی چی و شتی چی ھەر ......

کۆسار _ ھەورامی

30 Dec, 08:19


ئاساییە کە زانایەک و مامۆستایەک عەقیدە و مەنهەجێکی ڕاست و درووستی هەبێت بەڵام لە بواری تزکیە و هەندێک بابەتی دیکە نەتوانێت بە باشی ئەدائی بکات و لێی نەیەت ، دەتوانیت بڕۆیتە لای چەندین کەسی دیکە کە لە بواری تزکییە دەتوانن کاریگەریەکی باشت لەسەر درووست بکەن .

بەڵام دەبێت ئاگاداربیت ، کاتێک مامۆستایەک وبەناو عالمێکی گەورە کراو مەنهەجێکی پڕ لەگومڕایی پێیە جا بە لایەنە توندڕەویەکە و خەوارج ئاسا بێت یان بەلای شل ڕەوی و عەقڵانیەکە بێت ،

وریایی خۆت نەبیت بەهۆی بابەتی تزکیە و شعر و عیرفان و ..... قوڕ ئەکات بەسەر عەقیدەکەشت و دەبیتە شوێن کەوتەیەکی کوێرانەی .

کۆسار _ ھەورامی

30 Dec, 06:46


سوکایەتی کردن بە زانایان و پیاو چاکانی ئەم ئوممەتە ، بابەتێک نییە کە تۆ بێیت بتەوێت بە شعرێکی پیرەمێرد پینە و پەڕۆی بکەیت و بڵێیت سبەی سەرەی ئێوەش دێت و گەورەی مەکەن .....

تۆیت کە شەیتان فێڵی لێکردوویت و بێ دەنگیت هەڵبژاردووە . بە چوار هەڵوێست و بێ دەنگی ئاوها بوو لەئاستی فکرە گومڕاییەکان بەم دەردەی بردووین و کار گەیشتە ئەم ڕۆژە

کۆسار _ ھەورامی

29 Dec, 19:05


خۆشەویستمان ﷺ فەرمووی : ولا تَتَّبِعُوا عَوْرَاتِهِم ، فإنه مَن تَتَبَّعَ عَوْرَةَ أَخِيه المسلمِ ، تَتَبَّعَ اللهُ عَوْرَتَه ، ومَن تَتَبَّعَ اللهُ عَوْرَتَه ، يَفْضَحْهُ ولو في جوفِ بيتِه .

شوێن عەیب و عار و کەموکورتی یەکتری مەکەون ، چونکە هەر کەسێک شوێن عەیب و عاری برا موسوڵمانەکەی بکەوێت ئەوا خوداش شوێن عەیب و عاری دەکەوێت

پاشان فەرمووی: هەر کەسێکیش خودا شوێن عەیبەکانی بکەوێت ئەوا فەزحی دەکات و ئابڕووی دەبات تەنانەت گەر لەناو ماڵ و حاڵی خۆیدا بێت .


ئەوەش نەتیجەکەی ....... بەیانی خەبەری ئەبێتەوە خوای گەورە سبحانە وتعالی خستوێتیە بەر لێشاو و هێرش و لۆمەی خەڵکی ......

کۆسار _ ھەورامی

29 Dec, 18:47


خودای گەورە لە فەرموودەیەکی قودسیدا دەفەرمووێت: من عادى لي وليا فقد آذنته بالحرب .

ھەر کەسێک دوژمنایەتی بەندەیەک و خواناسێک و خۆشەویستێکی لای من بکات ئەوا جەنگی لەگەڵ مندا ڕاگەیاندووە .

جەنگ لەگەڵ کێ !؟ لە گەڵ خودا ، لە جەنگی بەدر کاتێک شەیتان نزیک بوویەوە لە شەڕەکە بە موشریکەکانی دەوت من بێ بەریم لە ئێوە ، وتیان بۆ ، ووتی ئێ کاکە : إِنِّي أَرَىٰ مَا لَا تَرَوْنَ ، برا من شتانێک دەبینم ئێوە نایبینن ، ئەوەتا مەلائیکەت دابەزیوە بۆ شەڕ لەگەڵ ئێوە و منیش لەگەڵ ئەوان پێم ناکرێ و ئەھ ،لەخوا ئەترسم . شەیتان بە شەیتانی خۆی کە سەری مارەکەیە. ئەی تۆی داماو و سەر لێشێواو کە پەلاماری زانایان دەدەیت و قسەیان پێ دەڵێیت و نازناویان لێ دەنێیت !!! ئەبێت چیت بەسەربھێنێت خودا !!

گوێم لە نەزانی وەھا بووە بە ابن تیمیە وتووە ابن تەنەکە !؟!؟ئەی قور بەو سەرەت خۆت ئاماددە کردووە بۆ جەنگ لەگەڵ خوا !؟ یان لەقەبی زانایەکی گەورەی وەک محمد ی کوڕی عبدالوهاب دەنێن لە خەڵکی و دەڵێن : وەھابی، وەھابی !!!

ئەم فەرموودەیە قودسیە ئاگاداربن ، لەفظ و واتاکەشی لە خوداوەیە . سەنگی قورسە .

ابن عباس لە تەفسیری ئەمەدا دەفەرمووێت : یانی حسابکە تیاچوویت .

کورە کاکە ابن عساکر فەرمووی : اعلم أن لحوم العلماء مسمومة . گۆشتی زانایان ژەھرە ھا وریابن ھەرکەس زمانی بخاتە گۆشتیانەوە و قسەیان پێ بڵێت دەمرێت و بەرگە ناگرێت .

کۆسار _ ھەورامی

29 Dec, 18:42


شێخ الاسلام ابن تیمیة رحمە الله ،
یەکێکە لەو زانایانەی کە زانستەکەی سەنگی زۆر قورسە لەلای عامی ئەم ئوممەتە ، وە بەداخەوە زۆر زوڵمی لێدەکرێت لەلایەن فرقەکانەوە

کۆمەڵێک وتەی دەهێنن بەبێ گوێدانە شەرحەکانی و وردەکاریەکانی خودی ئەم زانایە و دینی پێ شل دەکەنەوە و خەڵکی پێ تووشی گومڕای دەکەن ، وە دیسانەوە کۆمەڵێ بابەتی دیکەی دەهێنن بە کورت و کوێری و باش لێی حاڵی نابن و دینی پێ بەرەو توندڕەوی و زیادەڕۆی دەبەن و دەکەونە گیانی موسوڵمانان و زانایانی پێ کافر
دەکەن .

کۆسار _ ھەورامی

28 Dec, 16:58


بەردەوام بوون لەسەر ھەمان ڕێچکەی ھیممەت نزمی و ئیھمالی لەبەرامبەر خودای گەورە سبحانه وتعالى ، ئیتر لە بچوکترین شتەوە بیگرە تا گەورەترین ، ئەگەرچی کامەی بە بچوکی دەزانیت گەر بیر بکەیتەوە لە بەرامبەر چ زاتێکە لە ھەموویان گەورەترە .

بەردەوام بوونت لەسەر ھەمان ( خوو - بیرکردنەوە ) ی خراپ .

مانەوەت لە ھەمان پەیوەندی حەرام و ھەڵە .

نەبوونی ھیچ ئامانجێک و بێ بەرنامەیی لە ژیانتدا .

ئەمانە و چەندین بابەتی دیکە کە تۆ بە دەستیەوە دەناڵێنیت .....

ئێستا بێیت بتەوێت بە تەقاندنی یاریەکی ئاگرین لە شەوی بەناو سەری ساڵ !

یان دانیشتن بە دیار چرکەی کاتژمێرێکەوە کە ئاخۆ کەی دەبێتە کاتژمێر 12:00 ی شەو !

یاخود بە بەشداریکردن لە بۆنە و ئاھەنگێکی ئەو شەوە !

یان بە پیاسەیەکی شەقامی سەھۆڵەکە و دانانی کۆتا وێنەی ساڵی ٢٠٢٤ !!!؟

دەتەوێت بەمانە گۆڕانکاری لە ژیانت ڕوو بدات لە ساڵی داھاتوو ! دەتەوێت بەمانە ئەو برین و دەردانەی نێو ژیانت ساڕێژ بکەیت و چارەسەر ببن ؟! گەر پێت وایە بەمانە گۆڕانکاری ڕوودەدات ئەوا زۆۆۆۆۆۆر ھەڵەیت و لە خەیاڵدا دەژیت ، کاتێک بە خۆت دەزانیت بۆ بەیانیەکەی بانگت دەکەن و دەڵێن : ھەستە لە خەو وا نیوەڕۆیە !!!!

با لەیەک تێبگەین ئەزیزەکەم ! ئەتەوێ خۆت فریوو بدەیت و فێڵ لە نەفسی خۆت بکەیت یان لە خەڵک !؟ یان لە خوا سبحانه وتعالى !؟!

کۆسار _ ھەورامی

25 Dec, 18:22


گریمان تۆ کەسێک بوویت کە شارەزایی لە بابەتە شەرعیەکان نییە و زانستی عقیدةت هێچ نەخوێندووە

گریمان خوشکێکی باڵاپۆش نیت و وەک پێویست پابەند نیت بە ئەحکامە شەرعیەکان

یان برایەکی کە زۆر گوێ نادەیت بە حەرام و حەڵال و هەر دینداریەکی عادەتیت گرتووە و تەواو

کورە با هەر وایدابنێین کە هیچ پابەند نیت بە دینەوە


بەڵام تۆ :

گەنجیت .

خوێنەواریت .

تێگەیشتوویت.

خۆت بە موسەقەف دەزانیت .

ئاخر تۆ بوویت لە پێشانگایی کتێب هەردوو دەستت پڕی بوو لە کتێب .

ئاخر تۆ بوویت لەبەردەم کەناڵەکان دەتفەرموو منداڵەکانم هیوایەتیان کتێبە و دەخوێننەوە .

تۆ بوویت و بێ کۆتا وەسفی ڕواڵەتی و بە قسەی خۆشت ناوەڕۆکەکەشت دەبێت وابێت


باشە کەسێک ئەمانە سیفەتی بێت !!! کاری چییە بە کۆبوونەوە و مەجلیس و ئاهەنگێک کە هەمووی خوڕافیات و درۆیە !؟!؟

ئاخر خۆ جەژنی وەثەنیەکانە و ئەسڵیشی جەژنی مەسیح نییە !!! هەر ئەو کاتەی دیاریان کردووە لەگەڵ خودی کاتە ڕاست و درووستەکە نزیکە ۲٥ بۆ ۱٥ ڕۆژ جیاوازیانە !؟!

بەزم و ئەفسانەیی کاوەی ئاسنگەر و نەورۆز چەند ڕاستە ئەم سەری ساڵەش هەر ئەوەندە ،

هەر هیچ نەبێت لەبەر ئاستی خوێنەواری و ڕۆشنبیری خۆت بەشدار مەبە لەم خوڕافیاتە و دامەبەزە بۆ ئەو ئاستە .

کۆسار _ ھەورامی

24 Dec, 16:55


کۆتا وێنە لە ساڵی ٢٠٢٤


لەم ساڵدا ئەوەنە کتێبم خوێندوەتەوە


یادگاریەکانی ساڵی ٢٠٢٤

کۆمەڵێ پۆست و ستۆری دیکەی منداڵانە و ....

هەر هەمووی بە ناڕاستەوخۆ خزمەتکردن و بەشداریکردنە لە ئەم جەژنە درووستکراو و خورافیاتە

وە گەورەکردن و وروژاندنی بۆنەکەیە .

کۆسار _ ھەورامی

24 Dec, 16:51


فَمَن جَاءَهُ مَوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّهِ

هەر کەسێک حوکم و بڕیارێکی شەرعی دەربارەی شتێک پێ گەیشت کە ئەم بابەتە حەرامە !

فَانتَهَىٰ = وازی لێهێنا و دەستی هەڵگرت و سنووری خودای نەبەزاند .

فَلَهُ مَا سَلَفَ وَأَمْرُهُ إِلَى اللَّهِ = ئەوا ئەوەی کە لە ڕابردوودا ئەنجامی داوە عوزری هەیە و بڕیاری لای خودایە کە چۆنی لەگەڵ دەکات و ڕوونیشە کە إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ . ( حەتمەن گەر بە نەزانین بووبێت نەوەک بە دەستی ئەنقەست چونکم ئەمەیان جیاوازە ) .

وَمَنْ عَادَ = بەڵام ئەی ئەوەی سەرەڕای زانینی ئەوەی کە ئەم کارە حەرامە هەر بڕوات ئەنجامی بدات و بەشداری ئاهەنگی بەناو سەری ساڵ بکات !؟!

ئەوا فَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ . خوای گەورە پەنامان بدات .

تب/ ئەم ئایەتانە بۆ بابەتی ڕیبا دابەزیوون و زانایان قیاسیان کردوەتە سەر بەشێکی زۆری حەرام کراوەکانی دیکە ، ئەوەی پێویستە بکرێت دوای ئەنجامدانی حەرامەکە و وازهێنان لێی لە تاوانێکەوە بۆ تاوانێکی دیکە دەگۆڕێت ، ئەوەی کە زەرورە بۆ وازهێنان لە ئاهەنگی بەناو سەری ساڵ ئەوەیە کە لەمەودوا تەنانەت بە وشەیەکیش بەشداری نەکەیت و بەپێی تواناش خەڵکی ئاگادار بکەیتەوە لەم تاوانە .

کۆسار _ ھەورامی

24 Dec, 12:35


طالب الحق يكفيه دليل واحد ، و صاحب الهوى لا يكفيه ألف دليل .

کەسێک تامەزرۆی حەق بێت و بیەوێت ڕاستیەکانی بۆ دەر بکەوێت تەنها یەک بەڵگەی بەسە ، قەناعەت دەکات وت تەسلیم دەبێت .

ئەمما کەسێک تەنها حەز و ئارەزووەکانی خۆی بوێت و شوێن بەڵگە و ڕاستیەکان نەکەوێت هەزار دانە بەڵگەی بۆ بهێنەرەوە هەر سوودی نییە و بەس نییە بۆی .

لە کۆتایدا هەر دەڕوات شوێن حەز و ئارەزووەکانی و بەرژەوەندییە دونیایەکانی خۆی دەکەوێت

کۆسار _ ھەورامی

23 Dec, 16:56


ئەڵێت: ئەی ئەوە نییە ئێمە پیرۆزبایی لە دوو کەس دەکەین بەبۆنەی چوونە ناو پڕۆسەی ھاوسەرگیری !!؟ ئێ ئەمەش کەی کێشەیە بڕۆین پیرۆزبایی جەژنی بەناو سەری ساڵ بکەین !؟!

کاتێک ئێمە پیرۆزبای لە دوو کەس دەکەین بەبۆنەی چوونە ناو پڕۆسەی ھاوسەرگیریان و بەوانەی دیکەش دەڵێین نوخشەش بێت لە ئێوە و خودا بۆتانی ئاسان بکات و ......

ئەمە بۆ دڵ خۆشی و ئاسوودەی زیاتری ئەو خێزانە ھەروەھا ھاندانی ئەوانەی دیکەش بۆ چوونە ناو ئەم پڕۆسە پیرۆزە کە خودای گەورە بە میثاق و پەیمانی گەورە ناوی دەبات، ئەمـ پیرۆزبایی و دیاری پێدان و نزای خێرانە لەبەر کۆمەڵێك حیکمەت و سوودی دونیا و قیامەتی ئەنجام دەدرێت و شەرع تەواو پشتگیری دەکات .

ئەمما جەنابت ھاتووی پیرۆزبایی لە کەسانێک دەکەیت کە دەڵێن خودا کوڕی ھەیە !!!
والعياذ بالله ....
وە ئاھەنگەکەیان پڕە لە فەسادی و بەزاندنی سنوورەکانی خودا !!!

ئەرێ پێم ناڵێیت حیکمەت و سوودی ئەم پیرۆزباییەی تۆ بۆیان کامەیە و لە کوێدایە !؟!

ھانیان دەدەیت لەسەر کوفر و شیرک و فەساد !؟!؟

کۆسار _ ھەورامی

22 Dec, 19:00


پاشان دەفەرمووێت :
هەر کەسێک پیرۆزبایی بکات لێیان بەبۆنەی ئەم جەژنانەوە ئەوا : فَهَذَا إِنْ سَلِمَ قَائِلُهُ مِنَ الْكُفْرِ فَهُوَ مِنَ الْمُحَرَّمَات ، گەر ئەو کەسەی پیرۆزبایەکە دەکات سەلامەت بووبێت و پارێزراو بوو بێت لەوەی نەکەوتبێتە ناو کوفرەوە ئەوا بە دڵنیای کەوتوەتە ناو یەکێ لە قەدەغەکراو و حەرامکراوەکانی کە لە شەرعدا ڕێگە پێدراو نییە .

وە ئەم پیرۆزبایی کردنە لێیان : وَأَشَدُّ مَقْتًا مِنَ التَّهْنِئَةِ بِشُرْبِ الْخَمْرِ، زۆر قورستر و خراپترە لەچاو ئەوەی دەست خۆشی بکەیت لە کەسێک لەسەر خواردنەوەی مەشروب و ماددەکحولیەکان !!
________

جا وەرە وشەیەک ئەوەندە سەنگی قورس بێت کە گومان لە کەوتنە ناو کوفری کەسەکە بکرێت ، تۆ بڵێیت ئەوەی بە کردار و عەمەلیەن دەڕوات بەشدار دەبێت سەلامەت بێت لەم کوفرە و یەقینەن تووش نەبووبێت !!!!!

کۆسار _ ھەورامی

22 Dec, 14:51


لەم کتێبەدا ابن قیم رحمە الله دەفەرمووێت :

درووست نییە بۆ موسوڵمانان کە بەشداری جەژن و بۆنەی کافران بکەن ، وە بە هیچ شێوازێک نابێت ببنە هۆکاری کار ئاسانی کردن و هاوکاریکردنی ئەوان بۆ زیاتر ڕازاندنەوەی بۆنەکانەکانیان .

وە دەفەرمووێت: هەرکاتێک ئەهلی چاکە تێکەڵ بە ئەهلی خراپە ببن بەبێ ئەوەی نەهی و ئینکاری لەو خراپەیە بکەن ئەوا مانایی وایە ئەمانیش ڕازین بەو کارەی ئەوان و هەرکاتێک توڕە بوونی خودا دابەزێتە سەر ئەوان ئەمانیش دەگرێتەوە .

کەواتە :

۱. بردنە دەرەوەی ماڵ و مناڵ و خێزانەکەت لە شەوی سەری ساڵ و درووستکردنی قەرەباڵغی لەناو شەقامەکان .
۲. ڕازاندنەوەی ماڵ و دوکان و شوێنی کارەکەت بە داری کریسمس_ سنەوبەر و.......

۳. بەشداریکردن لە هەر بەرنامەیەکی تەلەڤیزۆنی لەو شەوەدا جا بە ڕاستەوخۆ بێت یان بە دیار موبایل و تەلەڤیزۆنی ماڵەکەت تەماشای بکەیت .

٤. پۆستکردن لە ئەکاونتی تایبەتی خۆت و پەیجێک کە تۆ خاوەنداریەتی دەکەیت ، کە تێیدا پیرۆزبای ساڵی تازە بکەیت لە خەڵکی.

٥. لایک و کۆمێنت کردن بۆ هەر کەناڵ و پەیجێک کە ئەم بابەتانە پۆست بکەن و ببیتە هۆی بەرزکردنەوەی ئەکتیڤی پۆستەکانیان و خەڵکی زیاتریش بیبینێت . مەگەر ئەوەی وەکو موسوڵمانێک لە کۆمێنت بۆی بنووسیت :
جەژنی ئێمە نییە و پیرۆزیش نییە لەلامان .

کۆسار _ ھەورامی

21 Dec, 15:00


ابن قیم الجوزي رحمە الله ، کۆمەڵێک ئەحکامی تایبەتی بۆ داڕشتووین کە هەمووی کۆکراوەتەوە لە کتێبێکدا بەناوی ( أحكام أهل الذمة)

باسی پەیوەندی موسوڵمانان دەکات لەگەڵ
أهل الكتاب

کە پێک هاتووە لە 1748 لەپەڕە بە دوو بەرگ

ئەم کتێبە سەرەتاکەی لە بابەتی جزية دەست پێ ئەکات بە بابەتی قسە وتن و جنێودان پێغەمبەری خودا و هاوەڵە بەڕێزەکان کۆتای پێ دەهێنێت

هەموو حوکمەکانی بە وردی و بە پشت بەستن بە بەڵگەی شەرعی باسکردووە .

یەکێک لەو بابەتانە باسی بەشداریکردنی موسڵمانە لە جەژن و بۆنەی کافران و پیرۆزبایکردن لێیان

خوای گەورە تەمەن و کات بدات هەر بە چەند نووسینێک ، کە کورت بێت و ڕوون بێت لێرە بۆتان دادەنێین، تاوەکو نەڵێن ئێ بۆ کەس نەیوتووە بەشداریکردن لەو جەژنی سەری ساڵ حەرامە و ...
با دوای بیانوو نەمێنێت .
إن شاء لله تعالى

کۆسار _ ھەورامی

20 Dec, 17:37


عەرەب قسەیەکیان هەیە و دەڵێن ، ڕزقەکەت هەر دێت بۆ لات ئەگەرچی بە پەت و حەبلیش دەست و پێت ببەستن

جا ئەم رەسمە ڕێک ئەوەیە 😄

کۆسار _ ھەورامی

20 Dec, 13:44


: هەندێک لە زانایان دەفەرموون کاتێک کە خودای گەورە تۆ دەکاتە هۆکاری یارمەتیدانی کەسێک ، نەوەک هەر نابێت لەم یارمەتیدانە بەرژەوەندی دونیای لەو کەسە چاوەڕێ بکەیت لەبەرامبەردا

بەڵکو هەر نابێت پێشی بڵێیت دۆعای خێرم بۆ بکە تاوەکو گرفتێک نەکەوێتە نیەتەکەتەوە !!!!!!

تۆ سێری ئەو ئیخلاصە

کۆسار _ ھەورامی

19 Dec, 19:58


سوێن بە الله تعالى

دەبووایە لەگەڵ بیستنی ئەوەی کە خودای گەورە هەموو شەوێک لە سێیەکی شەو دێتە ئاسمانی زەوی !!!

وە خۆی پێت بفەرمووێت : کێ داوای لێخۆشبوونم لێدەکات تا لێی خۆش ببم و کێ داواکاری هەیە با بۆی فەراهەم بکەم !!!

والله ی دەبووایە خەو لە چاومان بتۆرایە و بە تامەزرۆی هەموو ئامادەکرایەکمان بکردایە بۆ ئاماددە بوونمان لەو ساتەدا .

بەڵام داخێکم و هەزار حەیف ......

کۆسار _ ھەورامی

19 Dec, 13:43


ابن قیم الجوزی رحمە الله دەفەرمووێت :

ھەندێک بابەت ھەیە ناچێتە چوارچێوەی ئارام نەگرتن و کەسەکە بە ناشکور نادرێت لەقەڵەم .

کێشەیەکت ھەیە و کەسێک دەناسیت ک لەو بابەتەی تۆ شارەزایی ھەیە و دەڕۆیت ڕاوێژ و ڕێنمای لێ وەردەگریت تاوەکو ھاوکارت بێت وەک سەبەبێکی دونیای دەیگریتە بەر . بەو مەرجەی قسەیەک نەکەیت کە وەھا دەربکەوێت گلەی لە خودا دەکەیت لەلای ئەو کەسە .

ھەروەھا وەک خۆشەویستمان دەفەرمووێت : دڵ خەفەت دەخوات و چاویشە فرمێسک دەڕێژێت بەڵام بە زمانمان شتێک ناڵێین کە خودا پێی خۆش نەبێت و بە شێوازێک لە شێوازەکان ناشکوری بکەین .
-------
نمونەی تاقیکردنەوەکان و موصیبەتەکانی ژیانی خۆت باس دەکەیت بۆ کەسێک تاوەکو سوودی لێ ببینێت و وەک تەقویەیەکی ئیمانی ئەمە دەکەیت .

کۆسار _ ھەورامی

19 Dec, 11:16


لەوانەیە یەکێک پێمان بڵێت: کورە ئەم کابرایە هەر لە تێری و لەسەر اسراحەت قسە دەکات و با دوو جار تاقیبکرێتەوە و بەزمێکی تووش ببێت ئیتر تێئەگات لەئێمەش کە چەن ناخۆشە !!!.

بڕوا و قەناعەتتان هەبێت هەر دوێنێ ، بە دوو کاتژمێر بەر لەوەی لەسەر ئەم بابەتە قسە بکەم موصیبەتێک هاتوەتە ڕێگام لەوانەیە چوا دانە تاڵی سپی لەناو مووەکانی سەرم درووست بووبێت 😂 .

دەی خێرا داوام لە خودا کرد صبرم پێ بدات ، وە دام لە فلتەری ئەم فەرموودەیە و کۆمەڵێ ئەزموونی مامۆستاکانی خۆمم هێنایە پێش چاوم و بۆ نوێژی عیشا مزگەوتەکەم گۆڕی و لای نزیک ماڵی خۆمان نوێژم نەکرد وتم با کەمێ ژینگەکە بگۆڕم و کۆمەڵێ روخساری نوێ ببینم .

دەی الحمدلله سەرەڕای باش بوون ، کار و چالاکی و بەرنامەکانیشم ئەنجامدا و هاتمە ئێرەش وتم با سوودێکمان هەبێت قسەم لەسەر بابەتەکە کرد .

بەڵام بە حوکمی ئەوەی موصیبەت و کێشەکە وەهای دەخواست کە هەندێک ڕێکاری کرداری بگریتە بەر بۆ چارەسەر کردنی خودی کێشەکە ، کەمێک کاتی بەرنامە و پلانەکانی خۆم کەم بوویەوە ، ئەمما هەر نەمهێشت بوەستێت و بەردەوام بووم و بەپێی ئەو کاتەی مابوو بە دەستمەوە .

ئێستا گەر دوێنێ ئەو چالاکی و بەرنامانەی کە دامنابوو لە لە ڕقان لامبردایە و هەر ئاوا دابنیشتمایە هیچ سوودی دەبوو !؟ کێ زەرەری دەکرد!؟ کێشەکە بەوە چارەسەر دەبوو !؟ ئەمڕۆ هەر دەڵێی کە دوێنێ هیچ ڕووینەداوە و وەزعەکە زۆر ئاسایی دەڕوات . !!

کۆسار _ ھەورامی

18 Dec, 19:11


تۆزێ بیریش بکەرەوە ئەزیزەکەم

بزانە ئەم تاقیکردنەوەیە کێ بۆی ناردوویت !!!!؟؟

لە زاتێکەوە هاتووە کە هەرچی صیفات و ناوی جوان و بەرزە بە کامڵی قابیل بە خۆیەتی و لەلای ئەوە

باشە خۆ خودا ( الرحيم ) ە وایە !؟ ئەی بۆ ئەم خێزانە طەبیعەت ناخۆشەی کردووە بە تووشی منەوە !؟ ئێ حەتمەن دیارە شتێک هەیە کە من نایزانم .

ئێ ( الرزاق) نییە مەگەر !؟

باشە بۆ ئەم ڕزقەی منی کەمکردوومەتەوە !؟ دەی دیارە شتێ هەیە لە ئارادا با صبر بگرم بزانم چییە مەسەلە .

جا تۆ ئاگادری چیت و درک بە چی دەکەیت !؟!

ڕابردوو بە حوکمی ئەوەی تێپەڕیوە هەندێکی دەزانیت و ئەویش لەوەیە هێشتا حیکمەتی هەندێکیت بۆ دەرنەکەوتبێت کە بۆ ئەوانە ڕوویاندا!

ئێستایە ئەوە تەنها بە ڕواڵەت شتێکی ناخۆش دەبینیت و ئاگاداری وردەکاری و شەرح و شیتەڵەکەی نیت

داهاتووشە ئەوە هەر عەوامێکی بۆ خۆت و نازانی چی دەگوزەرێت .

دەی بۆ داوا ناکەیت و بڵێت و خودایە صەبری زیاترم پێ ببەخشە لەسەر ئەم بابەتە و بە حیکمەتەکانتم ئاشنا بکە تاوەکو زیاتر ئاستی ئیمانم بەرزبێتەوە !!

کۆسار _ ھەورامی

18 Dec, 18:27


هەر لە ئادەم تاوەکو خاتەم یەکێکیان نییە تاقینەکرابێتەوە و ناڕەحەتی نەهاتبێتە ڕێگای .

ئیتر بە خراپی دایک و باوک یان منداڵ و خوشک و برا

بە نەخۆشی

بە قسەی زبری خەڵکی

بە کەمی ڕزق و ڕۆزی

کامەشی لە دەرد و ناخۆشی و تاقیکردنەوەی کە تۆ پێی موبتەلا بوویت و دونیات لێ هاتوەتەوە یەک الا هەر کۆدێک و چارەسەرێکی هەیە لەم شەرعە پیرۆزەی ئێمەدا

ئیتر ئەکرێ چارەسەرەکە نمونەیەکی پێغەمبەران بێت

یان وتەی زێڕینی هاوەڵێکی خۆشەویستمان

یان تابعینێک و زانایەکی ئەم سەردەمانەی دوایی .

یان کۆدێک و فکرەیەک بێت کە خودای گەورە لە مەجلیسێکدا لەسەر زاری پیاو چاکێک و مامۆستایەک پێتی ئاشنا بکات .

بۆیە واباشترە چاوێکت بکەیت بە هەزار چاو و بگەڕێیت بۆ ئەو کۆد و دەرمانە .

کۆسار _ ھەورامی

18 Dec, 16:52


سەروەرمان ﷺ دەفەرمووێت : من يُرِدِ اللهُ به خيرًا يُصَبْ منه .

خوای گەورە خێری بوێت بۆ هەرکەسێک ئەوا بەڵا و ناخۆشی و ناڕەحەتی دەهێنێتە ڕێگایی .

زانایان دەفەرموون ئەمە یەکێکە لە نیشانەکانی خۆشەویستی خودا بۆ بەندەکەی ، چونکم دەیەوێت بەم ناخۆشیانە تەواو پاکی بکاتەوە لە تاوان و سزاکانی قیامەتی لەسەر لابدات .

تەشبیهات نەبێت ولله المثل الاعلى ، کاتێک کەسێک هاوڕێ و کەسێکی بێتاقەت دەکات بەهۆی کارێکەوە دواتر بۆ دڵنەوای پێی دەڵێت : ئێ کاکە گیان برام نەبوویتایە و یان خزم و مەحبوب نەبوویتایە و ئەمانە .

ئێ تۆش خۆشەویست نەبوویاتایە ئەزیزەکەم ، کە خوای گەورە خۆشی دەوێیت حەتمەن بەپێی پلەکەت ماف و پاداشتت پێ دەدات لە دونیا و قیامەتیش بەڵام بەخوای گەورە ئیلتزامات و ئەرکیشت زیاتر دەبێت لەبەرامبەردا و دەبێت ئەمانەت قەبوڵ بێت .

هەر زۆر زۆر پێت ناخۆشە و حەز ناکەیت خودا خۆشی بوێیت فەرموو ئەوەنە تاوان بکە و سەرپێچی بکە هەتاوەکو فەرامۆشت بکات و چیتر ناوت لە ئاسمانەکان نەمێنێت و ڕادەستی نەفسی خۆتت بکات !! بزانم دەستت تێی دەچێت شتی وەها بکەیت !!!

ئێ خۆشی ئەوێیت !! تێناگەیت !!

کۆسار _ ھەورامی

17 Dec, 17:46


عەرەب لە کۆنەوە فەرموویانە :

عِشْ رجباً.. ترى عجباً

ئەوەی لە مانگی ڕەجەبدا بژی و زیندوو بێت

ئەوا شتی سەیر و سەمەریش دەبینێ
------
سبحان الله ، ھەر ڕۆژەو فەتوایەک و قسەیەک و فکرەیەکی گومڕای ھەڵدەدرێتە مەیدانەکە !!! بابەت گەلێکی سواو و کۆن و ڕزیو و بۆگەن زیندوو دەکەنەوە بۆ خەڵکی !!

ئیتر بەبێ بیرکردنەوە لە ئەنجام و بەرھەمی بابەتەکان ، ھەر ئەوەنە تۆزێ عیلمیان لە شوێنێکەوە دەست بکەوێت و بزانن لای عامی خەڵک نامۆیە و لێی نازانن دێن ئەیوروژێنن و نمایشی ئاستی عیلمی ئەکەن بەسەر خەڵکی عەوامەوە .

کۆسار _ ھەورامی

16 Dec, 17:47


غەیری یەک دوو مامۆستای خۆشەویست و پڕ عیلم نەبێت زۆر بە کەمی جورئەت دەکەم کە وانە و چەناڵی کەسێک پێشنیار بکەم تاوەکو سوودی لێ ببینن بە تایبەت لە مەجالی وەرگرتنی علومی شەرعی لێیان . بە حوکمی فراوانی مەیدانەوە و زۆربوونی ئەو ھەموو فکرە گومڕاییە کە ھەر ڕۆژێک بە بەرگێک دێنە پێشەوە .

بەڵام ئەم مامۆستا لای خودا خۆشەویستەی کە چەناڵەکانی و یوتوبەکەیم بۆ داناون زانستێکی بەسوود و مەنھەجێکی پاک و پوختی پێیە و کەم تا زۆر ئاگاداری ھەندێک لە ڕێڕەوی ژیانە عیلمیەکەی ھەم و خوێندکارانی زانستی شەرعی سوودێکی ئێجگار زۆری دەبێت بۆتان ان شاء الله تعالى .

لینکی چەناڵەکانی :

( https://t.me/Wana_shwan_hamid )

( https://t.me/Aldrws )


لینکی یوتوبەکەی :

( https://youtube.com/@Shwan_Hamid_Hamza?feature=shared )

کۆسار _ ھەورامی

15 Dec, 16:19


ئەبێت تێبگەیت کە :

کە خوای گەورە سبحانە وتعالی بەرنامە و ڕێرەوی ژیانی هەر یەکێک لە ئێمەی بە تایبەت داناوە و بڕاوەتەوە . شانس و بەخت و ناوچاوان بوونی نیە و هەر هەمووی قەدەری خۆیەتی و بە جوانترین شێواز و پڕ لە حیکمەتی خۆی دایڕشتووە بۆمان .

کەسی وەها هەیە لە تەمەنی ۲٠ ساڵیدا هاوسەرگیری دەکات بەڵام خودای گەورە منداڵی پێ نابەخشێ تاوەکو تەمەنی ۳۱ ساڵی و نزیکەی ۱۱ ساڵ بە حەسرەتی منداڵەوە دەیانهێنێ و دەیانبات بەڵام کەسی وەهامان هەیە لە ۳٠ ساڵی هاوسەرگیری دەکات دوای ساڵێک خودا منداڵێکی جوانیان پێ دەبەخشێ !! جیاوازی ماوەی هاوسەرگیریەکەیان ۱۱ ساڵە !! بەڵام هەردووکیان لە یەک ساڵدا خودا منداڵی پێ بەخشن !!

وە بابەتی هاوسەرگیریش شتێک نییە کە مرۆڤ دابنیشێت دەروونی خۆی بسوتێنێت بە حەسوودی بە بەرامبەرەکەی چونکم بەدەر لەوەی کە مافێک و ئارەزووێک بێت ، ئەوا لەلایەکی دیکەوە ناوەڕۆکەکەی پڕاوپڕ پڕۆسەیەکی بەرپرسیاریەتی و ئەرک و هەڵکردن و تەحەمول کردنە لەگەڵ مەخلوقێکی ڕەگەز جیاواز لە هەموو
بوارەکاندا

وە گرتنە ئەستۆی ئەرکێکی قیامەتی و دونیایە لەبەرامبەر پەروەردەکردنی جیلێکی نوێی ئەم ئوممەتە .

کۆسار _ ھەورامی

14 Dec, 18:28


بەشێکی زۆری ئەو برایانەی کە دەست دەکەن بە خوێندنی زانستی شەرعی لە سەرەتاوە بڕیارێک دەدەن و دەڵێن : تاوەکو چوا ساڵی دیکە یان سێ ساڵی دیکە ھاوسەرگیری ناکەین و بە چڕی و بە وردی دەست دەکەین بە خوێندنی ئەم علومە شەرعیانە و ھەندێک بابەتی دیکە کە دەکرێت لە ژیانی ھاوسەرگیری بیخوێنین تەنھا ئەوانە ھەڵدەگرین بۆ ئەو کاتە و ئێستا ھاوسەرگیری ناکەین تاوەکو مەجالمان ھەبێت بەباشی .

بەڵام دوای شەش مانگ یان ساڵێک ھەست دەکەیت ئەم برایە جۆرێک لە سارد و سڕی و پەشیمانی تێدایە لەم بڕیارەی کە داوێتی ، پرسیار دەکات و باسی دەکات کە چۆن ھاوسەرگیری بکات و حەزی بە پێشخستنی پڕۆسەکەو و گۆڕینی ڕێرەوی ژیانی ھەیە ....

ھۆکاری ئەمە دوو خاڵە :

1. کاریگەری چواردەوری خۆی ، ھاوڕێیەک یان کەسێکی نزیکی ھاوسەرگیری کردوە ئیتر ئەم لێرەوە ھەست بە نەقص و ناتەواوی و فەراغێک لە خۆیدا دەکات و خەریکە بەھۆی ژیانی خەڵکی دەست لە ھەموو ئامانج و بەرنامەیەکی خۆی ھەڵدەگرێت .
2. لاوازی و بچوکی ئەو ئامانجەی کە داتناوە بۆ فێربوونی زانستە شەرعیەکان وەھات کێ دەکات بە بچوکترین شنە با ڕەگەکەت بشکێتەوە ، گەر تەنھا بتەوێ وەک حەز و شارەزابوونێکی سەرەتای و وەک ھەر زانستێک و بابەتێکی دیکەی دونیای تەماشای بکەیت حەتمەن ئەمەت تووش دەبێت ، ئەمما بە نیازی ئەوە بیت کە خودای گەورە لەسەر دەستی تۆ کەلێنێکی ئەم ئومەتە پڕ بکاتەوە و شوێن دەستت دیار بێت بەخوا قسەی قەدەری خودام نییە ئەمما محاڵی کوڕی محاڵە کە ھیچ شتێک ڕێڕەوەکەت لێ تێک بدات ، بە جۆرێک بەرەو خاڵی سەر نەخشەکەی ژیانت دەڕۆیت کە نە وەستان و نە لادان و ئاوڕدانەوەیەکت تێدا درووست نەبێت .

کۆسار _ ھەورامی

28 Nov, 19:23


خۆشتان لە تێکەڵاوی بپارێزن و بەرەکەت لەسەر کارەکە هەڵمەگرن

بە پاص خوێندکار و گەنج دەبەیت بۆ پێشانگا خوای گەورە پاداشتت بداتەوە بەڵام بە تێکەڵی نا لەناو یەک سەیارە .

خوشکانیش ئاممان خۆتان بپارێزن لە ئیحراجکردنی مامۆستا و بانگخواز و کەسایەتیە دیارەکان بە وێنە گرتن لەگەڵیان

والله وبالله وتالله ، درووست نییە ئافرەت و پیاوی بێگانە ڕەسم بگرن بە یەکەوە . کاکە خۆشتەوێ لەبەر خوا و بووەتە سەبەبی گۆڕانکاری لە ژیانت ئێ دوو دۆعای بەرەکەتی عیلم و رزق و کات و تەمەنی بۆ بکە .

کۆسار _ ھەورامی

28 Nov, 16:11


زانایەک کە خەڵکی مصرە دەفەرمووێت : یەک شاخ و کێوی گەورە و زەبەلاح بدە بە کۆڵی شەیتاندا و پێی بگوازەرەوە زۆر لەوە پێی خۆشترە کە بەری بدەیتە گیانی کەسێک کە سەرقاڵی زانستی شەرعییە و بینێریت بۆ لای ئەم کەسە و بڵێیت بڕۆ وەسوەسەی بۆ
درووست بکە و بەلاڕێدا بیبە .

چونکم دەزانێت کە ئەهلی علم زۆر بەباشی شارەزان بەرامبەر فێڵەکانی و وردەکاریەکەی دەزانن و شەیتانیش زۆر هیلاک و ماندوو دەبێت بە دەستیانەوە .

کۆسار _ ھەورامی

28 Nov, 14:59


لە تبلیس ابلیسدا ابن جوزي فێڵێکی شەیتانمان بۆ ئاشکرا دەکات و دەفەرمووێت :

شەیتان دێتە لای کەسێک و پێی دەڵێت کورە خۆ تۆ ئەم زکر و دۆعایانەی کە دەیکەیت ھیچی دڵت لەلای نییە و خشوعت نییە و خەیاڵت لە شوێنێکی دیکەیە ، کاتێ بیکە کە دڵت لای بێت !!!!!!!

تۆ سێری ئەو دڵ سۆزییە !!!!!!!! وەرە شەیتان فێرت بکا چۆن زکر بکەیت !!!

جا ئەفەرمووێ ھەڵەی وەھا نەکەیت دەست ھەڵبگریت و ھەر بەردەوام بە تاوەکو وەسوەسەکەت لە کۆڵ دەبێتەوە .

پیاو چاکێکیش لەم بارەیەوە فەرمووی : نزیکەی ٢٠ ساڵ ھەر زکر و نوێژم دەکرد و خەیاڵم دەڕۆیشت !؟ یان شتێک مەشغوڵی دەکردم و بیرم دەچوویەوە !؟ یان ژمارەی زکرەکانم لێ تێکەڵ دەبوو !

بەڵام کۆڵم نەدا و ھەر بەزۆر دڵم ڕاکێشا بە دوای خۆمدا ، تا وەھای لێھات ئیتر ئەمانە ھیچی نەما و لە کۆڵم بوویە و ئیتر پێی نەکرا لەگەڵم .

کۆسار _ ھەورامی

28 Nov, 14:48


جا ئەگەر شەو خەوت تێکچوو ، وە زانیت گەر ئاوھا بڕوات خەبەرت نابێتەوە بۆ نوێژی بەیانی ، بڵێ : سوێن بەخوا ١٠ خولەکی دیکە خەوم لێنەکەوێت ھەڵدەستم تاوەکو نوێژی بەیانی شەو نوێژ دەکەم .

یان ١٠٠٠ جار استغفار دەکەم ..

جا بزانە چۆن خێرا خەوت لێدەکەوێت !

کۆسار _ ھەورامی

28 Nov, 14:31


کابرایەک بڕێک پارەی دیار نەمابوو و بیری چووبوویەوە کە لە کوێدا دایناوە، بە خەمباری و بێ جەویەوە ھاتە لای امام ی مالك تاوەکو چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە .

امامیش پێی فەرموو : بڕۆ شەو نوێژ بکە ھەتاوەکو بیرت دەکەوێتەوە .

نیوەی شەو کابرا ھەستایەوە بۆ شەو نوێژ و ھەر لەگەڵ نیەتی ھێنا نوێژەکە دەست پێبکات بیری کەوتەوە کە پارەکانی لەکوێیە و ڕۆیشت بەلای پارەکانەوە و شەو نوێژەکەی بیر نەما !!!!

کە ڕۆژ بوویەوە ئەمەی باسکرد و ئیمامی مالک فەرمووی : والله شەیتان لە دوولاوە زەڕبەی لێدایت !! بیری بردیتەوە تاوەکو خەمبار و بێتاقەتت بکات ، دواتر بەبیری ھێنایتەوە تاوەکو شەو نوێژەکە نەکەیت !!!!! .

ئیتر ئاوایە کاکە ، ئەڵێ پەلە مەکە و جارێ بخەوە خۆ گەر ٥ خولەکی تریش ھەڵبستیت ھێشتا فریای ٤ رکعات شەو نوێژ دەکەوی بە اسراحەت و نوێژی بەیانیش دەکەیت !!! بە ٥ خولەک و ١٠ خولەک تا بانگی بەیانی ئەدات !!! دوای ئەڵێ کاکە خۆ مزگەوت ١٩ خولەک دەوەستن جارێ پەلە مەکە ! کاتێک ئەزانیت ئەوەندە درەنگە ئەڵێ کورە خۆ تازە فریای جەماعەتەکە ناکەویت و سەعات و نیوێکی ماوە بۆ خۆرھەڵاتن !!

ئیتر وەختێک ئەزانی نوێژەکەت خۆمان خۆش .

یان سەرقاڵت ئەکا بە کۆمەڵێ سونەتەوە تاوەکو واجبەکانت لە دەست دەردەچێت !؟

وەک یەکێک لە زانایان فەرمووی شەیتان بە ( ٧٠ ) دەرگای خێردا دەتبات تاوەکو تووشی یەک دەرگای شەڕت بکات کە تۆڵەی ئەو ٧٠ خێرەت لێ بکاتەوە و سەرباری ئەوەش باجی ئەم یەک دەرگای شەڕ و خراپەیە زیاتر بێت .

کۆسار _ ھەورامی

28 Nov, 09:28


تەبعەن ئەمە چەندین جارە ئاگادرم دەکەنەوە کە کۆمەڵێک کەسی داوێن پیس و بێ ڕەوشت پەیج و ناوی گەورە گەورەیان لەخۆیان ناوە بەناوی چارەسەرکاری دەروونی و راوێژکاری دەرووونی و ..... بەڵام کۆمەڵێک لە خوشکانیان فریوو داوە و تووشی کاری خراپ بوون لەگەڵیان . بۆ چارەسەری دەروونیان پەیوەندیان پێوە کردوون بەڵام دەردی ئەخلاقیشیان تووش کردوون

چاوەڕێم تا بە جوانی هەموویان بکەونە تەڵەکەوە و زیاتر زانیاریمان هەبێت دەربارەیان

صەبرم لێ گرتوون بزانم تا چ ئاستێک دەڕۆن ئەوجا ئەبێت لێرە بیانکەمە پەڕۆی بێ نوێژ و هەموو خەڵکیان لێ ئاگادار بکەمەوە إن شاء الله تعالى

کۆسار _ ھەورامی

28 Nov, 08:52


ئەبێت اخلاصی ڕاستەقینە ئەوها بێت و دوور لە نیەت و تەماحی دونیای

فەرموون ئەوە کتێبەکە بە pdf

هەر کەس توانای کڕینی نوسخە اصلیەکەی نەبوو ئەمە ڕابکێشێت هەرچەن کەمی تێدەچێت بەڵام پەیوەندی بکات بەم تێلگرامەی خوارەوە بە FIb پارەی اننساخ یان چاپکردنەوەکەی بۆ دەنێرنەوە .

چار نییە و تا حەلێک دەدۆزینەوە ....

@kosarhawram

کۆسار _ ھەورامی

28 Nov, 08:45


گرفتێکمان هەیە بۆ کردنە دیاری کتێبەکەی مامۆستا لە شارەکانی دیکە ، ئەویش ئەوەیە بەشێکی زۆری مەکتەبەکان یاخود شار و ناوچەی وەها هەیە هەر ئەم کتێبەی تێدا نییە .

بەشێکی هۆکارەکە ئەوەیە کە کتێبەکە نادرێتە قەرز بە مەکتەبەکان و حەقی خۆشیانە چونکم پێشتر دەستیان سوتاوە و مافیان خوراوە .

بەڵام کاتێک من بڵێم هەموو مانگێ بە گەرەنتی ئەوەنە کتێب دەکڕین لێتان بۆچی نایکڕن و ئەو خەڵکەش سوودێک ببینێت !!!!!!!

سبحان الله ….

کۆسار _ ھەورامی

28 Nov, 08:42


لەو باوەڕەدام کە خوای گەورە ئیرادەی خێری بە ڕاستکردنەوە یان دانانی بناغەیەکی ڕاست و درووستی عقیدەی بە هەر کەس هەبێت ئاشنای دەکات بەم گەوهەرە بە شەرحی مامۆستا خۆیەوە .

لە کتێبخانەکەی مامۆستا ناصح دەست دەکەوێت

کۆسار _ ھەورامی

28 Nov, 08:07


لای عامی خەڵک وەها بیردەکەنەوە کاتێک خوشکێکی لەچک بەسەر و نیقاب دەبینن یان برایەک کە ڕیشی هەیە و پانتۆڵەکەی کورت کردوەتەوە خێرا فکری بۆ لای کەسێکی نەخوێنەوار دەڕوات و دەڵێن بەخوا ئەمە لەوانەیە کە هەر خەریکی نوێژ و عیبادەتە ، خۆی نوێژ و زکر ئەوپەڕی شانازییە بۆمان ، ئەمما ئەمان بەو مەبەستە دەیڵێن کە بەحساب نەخوێنەوارن و هیچ ڕۆشنبیریەکیان نییە و ناخوێننەوە و کەسانی ساویلکە و گەمژەن .

جا بتانبینم ، کارێک بکەن بە خوێندنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و هۆشیاریتان کە ئەم تێڕوانینە بگۆڕن لەلای خەڵکی ، هەرکات چاویان کەوت بە کەسانی وەک ئێوە با لە دڵی خۆیدا بڵێت بەخوا ئەمە لەوانەیە کە مەکتەبەیەکی گەورەی لەماڵەوە هەیە و ئێستا وەڵامی هەموو گومانێکی پێیە با بڕۆم پرسیاری لێ بکەم دەربارەی فڵانە شت ، ئا با بچم پرسیاری لێ بکەم بزانم ئەو خووە خراپەی ژیانم چۆن تەرک بکەم ، با بچم پرسیاری لێ بکەم. ........

کۆسار _ ھەورامی

27 Nov, 17:43


ڕەحمەتی خوداتان لێبێت کتێبێک بکڕن کە پێویست و گرنگە بۆ ژیان و بارودۆخی ئێوە و دەبێتە ھۆی گۆڕانکاریتان .

نەوەک کتێبێک بکڕن تەنھا لەبەر ھەرزانییەکەی .

با یەک کتێب یان کتێبێکی چەند بەرگی بکڕن کە نرخەکەی ٥٠ ھەزار دینارە وگۆڕانکاری درووست دەکات ئێوەدا زۆر لەوە باشترە بەو نرخە ١٠ کتێبی ٥ ھەزاری بکڕن لەبەر ھەرزانیەکە و سوودێکی وەھایی نەبێت و لەماڵەوە فڕێی بدەن .

ھێندەش گرنگی دەدەن بە بڵاوکردنەوەی ڕەسمەکانتان بۆ خەڵکی تا بزانن کەسێکی خوێنەریت بە نیوەی ئەوە گرنگی بدە بە گۆڕانکاری لەخۆتدا ، چونکم ئەوەی بەلای خەڵکیەوە گرنگ نەبێت تۆیت ئەوە باش بزانە ، خەڵکی ئەو سوودەیان لەلا گرنگە کە پێیان دەگەیەنیت و ئەمەش بە گرنگیدان بە خودی خۆت و پڕ زانستکردنی خۆت دەکرێت .

کۆسار _ ھەورامی

27 Nov, 17:36


ان شاء الله لە پێشانگای کتێب سەردانی کتێبخانەکەی مامۆستا ناصح سازانی بکەن .

کتێبی زۆر بە سوود و ناوازەی لەلایە بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی . بۆ خوێندکارانی زانستی شەرعی وە بۆ کەسێک بیەوێت لە بواری تەزکیە و ... کتێبی باشی دەست بکەوێ لەوێ ھەیە . کتێبەکانی بۆ ھەموو ئاستێک دەبێت .

نرخەکانیشی گونجاوە و کورد وەتەنی معامەلەی خۆشە .

تب / سەرجەم کتێبەکانی مامۆستا احمد ملا فائق لەوێ دەست دەکەوێ.

ژمارەی شوێن / F-2

گەر نەدۆزرایەوە بۆتان پەیوەندی بە ژمارەکەی مامۆستا بکەن / 07719903880 .

کۆسار _ ھەورامی

26 Nov, 19:36


نە ئەوەندە پەمەییە کە بە فشقیات و منداڵانە وەریبگرن

نە ئەوەندەش قورس و گرانە نەوێرن نزیکی بکەون و لەو بەرپرسیاریەتیە بترسن

کۆسار _ ھەورامی

26 Nov, 19:32


ئەو برایانەی کە سەرقاڵی زانستی شەرعین و دەیانەوێت خزمەتێک بە ئومەت بکەن کەمێک دوای بخەن باشە بەس زۆر نا ، ڕاستە هەموو شتێک بەرنامە و پلانە بەڵام بتەوێ یان نا مەجالی دەرس و دەورەکانت کەمێک بەر تەسک دەبێتەوە ، تا بۆشتان دەکرێت ئەوەی زەرورە لە کتێب و مەنهەج و چوونە خزمەتی مامۆستا ئەنجامی بدەن چونکم ئەوکات دەڵێی ئەم پارەی کتێبانە هەڵیگرم بۆ خێزانەکەم باشترە و دەستت تێی ناچێت

خوشکانیش هەرگیز هاوسەرگیری دوانەخەن بەبیانووی هیچ جۆرە خوێندنێک و هەرچۆنێک بێت ئێوە مەجالەکەتان فراوانترە .

کۆسار _ ھەورامی

26 Nov, 19:26


هاوسەرگیری شتێک نییە تۆ لەبەر حەسودی و لە ڕقی ئەوەی هاوڕێ یان خزمەکەت کردوێتی تۆش ملی خۆت بشکێنی و بەپەلە پەل کەسی خراپ تووشی خۆت بکەیت .

وە پڕۆسەیەکیش نییە تەنها لەبەر ئەوەی ژینگەی خێزانەکەی خۆت لەبار نییە بۆت و تینووی کەمێ ناز و خۆشەویستی و لێک تێگەیشتن بیت ئیتر بە کوێرانە هەنگاو بنێیت و بەهۆی ئەم تینویەتیە ئاماددە بیت ژەهر بخۆیتەوە و ژیانی خۆت زیاتر تاڵ بکەیت.

کۆسار _ ھەورامی

26 Nov, 12:59


بەھۆی ھەڵەی ھەر کەسێک بێت ...
یان سەرکەوتوو نەبوونت لە پەیوەندیەک و دڵ شکاند .

ھیچ کەسێک ئەوە ناھێنێت کە بڕیاری ئەوەی لەسەر بدەیت کە ھەرگیز ھاوسەرگیری نەکەیتو بکەویت بە ڕقدا .

پەرداخێک شکا ! ئێ باشە دەبێت تەرکی ئاو خواردنەوە بکەیت و ھەرگیز ئاو نەخۆیتەوە !؟!!!

ئاخر یادگاریم زۆر لەگەڵ ئەو کەسە ھەبووە و دەچمە ھەر شوێنێک ئەوم بیردێتەوە !!

نە ھیچ شوێنێکی ئەم شارە موڵکی ئەو کەسەیە و تاپۆیە لەسەری ، وە تۆش دەتوانیت لەگەڵ کەسی نوێ و بەحەڵاڵی و لەگەڵ منداڵی ئەم کەسە لە ھەمان شوێن لە کاتی جیاواز یادگاری جوانتر بنووسنەوە .

گەر بڵێیت با چاوەڕێ بکەم تاوەکو دەروونیەن کاریگەری ئەم پەیوەندیە حەرامە نەمێنێ لەسەرم و تەواو ئاماددە باش ببم ، ئەمەیان تا ڕادەیەک کێشەی نییە کارێ باش دەکەیت ، ئەویش ماوەیەک بێت نەوەک تەمەنی لەسەر دابنێیت .

کۆسار _ ھەورامی

26 Nov, 12:57


کارێکی تەواو شەرعییە، کە خوشکێک لەڕێگای مامۆستایەکی خۆی یان ھەر کەسێکی لەخۆی بە تەمەنتر و بە ئەزمونتر پێی خۆش بێت کە برایەکی گونجاو ھەبێت ھاوسەرگیری لەگەڵ بکات و ئەم مامۆستا و کەسە ڕیش سپییە وەک نێوەندگیرێک دەستی خێری ھەبێت تێیدا و کەسی باشی بۆ بدۆزێتەوە .

ئەمما خوشکێکی بەڕێز بڕواتە نێو سۆشیال میدا و ھەر کوڕێک پڕۆفایلەکەی ڕواڵەتێکی دیندارانەی پێوە دیار بوو یان ئەندامی گروپێکی ئاینیی بێت ھەڵبستێت نامەی بۆ بنێرێت و ھەموو زانیاریەکی خۆی پێبدات و بڵێت ئەرێ بە نیازی زەواج نیت !!

بەم کارە نیشانەی پرسیار دەخەیتە سەر ڕەوشتی خۆت و کەسایەتیت خوشکی بەڕێز ، کاری وەھا مەکەن ھەرگیز .

ڕوونتر بڵێین کارێکی وەھا مەکەن کە سبەینێ بوویتە ھاوسەری ئەو کەسە نەوێریت گلەی و تێبینیەکی پێ بڵێیت یەکسەر پێت بڵێت : ئێ جا خۆ من نەھاتوم بکەوم بەسەر دەست و قاچتا و خۆت مەمنون بوویت و ئەپاڕایتەوە تا زەواجت لەگەڵ بکەم .

کۆسار _ ھەورامی

25 Nov, 11:19


عبدالله ی كوڕی موبارەک دەفەرموێت :

کاتێک تاوانێک ئەنجام دەدەم ، کاریگەریەکەی لەسەر ھاوسەر و منداڵ و ئاژەڵەکانم بە ئاشکرا ھەست پێدەکەم .

ئەڕۆمە لای گوێدرێژەکەم ھیچم نەکردووە شەقێکم لێدەدات !!

ھاوسەرەکەم کە زۆر منی خۆش دەوێت قسەیەکی ڕەق و ناخۆش دەکات دڵم ئازار دەدات .

منداڵەکەم بەبێ ھۆ لاساری دەکات و گوێم بۆ ڕاناگرێت .

ئیتر ئەمە بۆھەموو مەجالێکی دیکە ڕاستە ، بڕواتان ھەبێت تاوان کاریگەری ھەیە لەسەر ھەموو لایەنێکی ژیانمان ، ھەر لە نەرم بوونی دڵی خەڵکی بەرامبەرمان تا دەگاتە ئاسانی و باش بەڕێوەچوونی کارەکاکانی ڕۆژانەمان .

ئەمە ھەر لە دونیادا ئەمانە بەچاوی سەر دەبینین !!! ئەبێت بۆ ئاوادنکردنەوەی قیامەت و زیاتر گەرمکردنی ئاگری دۆزەخ بۆ خۆمان چەندێک کاریگەری ھەبێت !!!؟؟

کۆسار _ ھەورامی

24 Nov, 19:28


یان ئەم ھەموو خولی ئۆنلاین و ... دەربارەی :

خود ناسی و خۆ ناسین و .....

والله ی قوربان گیان ، زۆر باش خۆمان ئەناسین ، وە دەزانین لە کوێوە ھاتووین و دەڕۆینەوە بۆ کوێ ، زۆر باشیش ئامانج لە درووستبوونی ئەم دونیایە و مرۆڤمان درک پێکردووە ، زۆر بە جوانی و بە وردی بەرنامە و پلانی ژیانمان داناوە . وە پشتمان بە خوای خۆمان بەستوە سبحانە وتعالی .

ئەمما زۆر بە جوانی و بە باشیش ئێوە دەناسین و دەزانینن بایی چەندن ، دەتانەوێت بە کۆمەڵێ دەتەواژە و ناونیشان کە بەداخەوە گەنجەکانمان زانیاریان نییە دەربارەی گیرفانتان پڕ بکەن لەسەر حسابی گەوجاندنی گەنج و فرۆشتنی وشە و سەردێڕی نامۆ پێیان ، وە ناوبانگ و بوونی ھەواداریشتان دەقۆزنەوە بۆ ئەم کارە .

لەبیریشمان نەچێت کەم نین ئەو گەنجانەی کە باجێکی زۆریان بە دەروون و کەسایەتی خۆیان داوە بەھۆی بەشداریکردن لەم بەناو خولە ئۆنلاینانە بە تایبەت خوشکانی موسوڵمان .

کۆسار _ ھەورامی

24 Nov, 17:18


ئەمانە ئایەتی خودای گەورە نین سبحانە وتعالی !؟!👆👆👆

فەرموودەی خۆشەویستمان نین مەگەر ﷺ !؟!؟

بەشی ئەوەندەی ئیمان و یەقین و تەوەکول و دڵ خۆشیمان پێی دامەزراو بێت وەصفی زاتی خۆی بۆ نەکردووین خودای گەورە !؟! مەگەر نازانین !؟

مەگەر نازانین کە خۆشەویستمان إِنْ هُوَ إِلا وَحْيٌ يُوحَى !؟ ھەموو شتێکی بە وەحی بۆ ھاتووە و قابیلی ئەوەیە فەرموودەکانی ئومێدی لەسەر بونیاد بنێین !؟

ئێ بۆچی سوودی لێنابینن !؟ یانی ھەر ئەبێت ڕاھێنەرێک و قسە زلێکی ئەوروپی بێ دین بێت بە کۆمەڵێ قسەی گەورە گەورە و مۆسیقایەکی ھاندەر لەسەر ڤیدۆکانی ئینجا ئەبێت تۆ بجوڵێیت و بتوانێ تۆزێک چالاکیت ھەبێت !؟! یان دابنیشی سواڵی ئومێد و ھیوایان لێ بکەیت !؟

یان ھەر ئەبێت کەسێک ھەبێت لە ڕەگەزی بەرامبەر بەناوی ھاوڕێیەتی و متامانەم پێیەتی ئەم قسانەت بۆ بکات و بە گیان و بەساقە ورەت بەرز بکاتەوە !؟!؟

ئاخر مەعقولە خوشک و برای موسوڵمان چاوەڕێی ئەوە بن تاوەکو کەسێک لەبواری دارای و بازرگانیدا زیرەکە و ڕۆچووە لە بابەتە دونیایەکاندا بێت تەفسیری ئایەتیان بۆ بکات و ئەمانیش لە کۆمێنتا بنووسن : واو !! بەڕاستی تاوەکو ئێستا کەسمان نەبینیوە ئاوھا تەفسیری بکات بۆمان !!!!!

تەفسیری صەحابیەکت بۆ بھێنم بۆ ئایەتێ کە بەست بێت تا قیامەت ھیوا و ئومێدی لەسەر ھەڵبچنی !؟ فەرموودەی سەروەرمانت بۆ بھێنم کە یەک ملیۆن ڤیدۆی ١ کاتژمێری ھیچ ڕاھێنەر و شارەزایەکی دەروونی پێی نەگات !؟!؟

بەخوا عەیب و شوورەییە و داماوییە ئاوھا بین بەرامبەر دینەکەی خۆمان و منەتی کۆمەڵێ قسە زل و عەوام ھەڵبگرین .

کۆسار _ ھەورامی

24 Nov, 16:57


لِّكَيْلَا تَأْسَوْا عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا بِمَا آتَاكُمْ

با خەفەتی ئەوەی کە لەدەستتان چووە و دڵخۆشی ئەوەی کە بەدەستتانهێناوە نەبێتە مایەی لادانتان و لەخۆتان نەگۆڕێن .
وَتِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ

ڕۆژەکانی دونیا ئاڵوگۆڕپێدەکەین لەنێوان خەڵکیدا، ئەم ژیانە بەرز و نزمی تێدەکەوێت لە هەموو ڕوویەکەوە و هیچ بارودۆخێک تا سەر نابێت بۆیە خەم خواردنی ناوێت .

وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
ڕوخاو و ورە نزم و بێ هیوا مەبن و خەفەتیش مەخۆن هەر ئێوەن سەر بەرز و براوە و سەرکەوتوو (ئەگەر ئیماندارن )

ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ

بێ منەت بن چی داوا دەکەن وەڵامتان دەدەمەوە و بۆتان فەراهەم دەکەم ( بە باشترین شێوە و لە گونجاوترین کات )

احرص على ما ينفعك، واستعن بالله ولا تعجز، وإن أصابك شيء فلا تقل: لو أني فعلت كان كذا وكذا، ولكن قل: قدر الله وما شاء فعل؛ فإن لو تفتح عمل الشيطان

سوور بن لەسەر بەدەستهێنانی ئەو شتەی کە سوودی هەیە بۆ دونیا و قیامەتتان پشت بە خودا ببەستن و داوای هاوکاری لەو بکەن و بێ هیوا و دەستەوەستان مەبن ، گەر شتێکیشتان تووش بوو مەڵێن ئەگەر وەهامان بکردایە ئاوها نەدەبوو ، ئەگەر و مەگەری تێ مەکەن و بڵێن قەدەری خودا بوو چونکە وشەی ئەگەر وا دەکات دەرگا بۆ شەیتان بکەیتەوە و تووشی خەم و قەلەقیت بکات .

من لزم الاستغفار جعل الله له من كل ضيق مخرجا، ومن كل هم فرجا ورزقه من حيث لا يحتسب.

ئەوەی بەبەردەوامی داوای لێخۆشبوون بکات ئەوا خودای گەورە لە هەموو گرفت و ناخۆشیەک دەرگای دەربازبوون و چارەسەری لێدەکاتەوە ، وە لە هەموو خەفەت و بێزاریەک ڕزگاری دەکات و دڵ خۆشی و فەرەحی بۆ دەهێنێت
، ڕزقیشی لە شوێنێکەوە بۆ دەنێرێت کە بەمێشکیدا نەهاتووە .

کۆسار _ ھەورامی

24 Nov, 12:00


ئەمە دوو سیمینارمان بوو دەربارەی 👆👆:

1. چۆنیەتی دەستکردن بە خوێندنی زانستی شەرعی و کۆمەڵێک وردەکاری بەسوود
2. ژیانی زانکۆ و مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر بە وردی ، لەو ژینگەیە و هەر ژینگەیەکی دیکەی تێکەڵاو +کۆمەڵێک پرسیار و تێبینی باوی گەنجان

قەدەری خودا لێرە دامان نەناوە

کۆسار _ ھەورامی

24 Nov, 11:59


فەرموون ڕیکۆرووی سیمینارەکە
بە هیوای سوود

کۆسار _ ھەورامی

24 Nov, 11:59


ڕیکۆردی سیمینارەکە
زۆر زۆر بە گرنگی بزانن و کاتی تایبەتی بۆ دابنێن.

لە دوعای خێر مامۆستا و گەر کرا ئێمەش لە بیر مەکەن

کۆسار _ ھەورامی

22 Nov, 13:24


مامۆستایەکمان ھەبوو لە زانکۆ ، کاتێک تاقیکردنەوەمان ھەبووایە لە وانەکەی ئەو ، بەر لەوەی دەست بکات بە ڕوونکردنەوەی پرسیارەکان بۆمان پێمانی دەفەرموو :

جیاوازی ئەم تاقیکردنەوەیەی ئێستا و قیامەتتان دوو خاڵە :

1. ئەم تاقیکردنەوەی ئێستا گەر دەرنەچن دەرفەتی کۆتای ساڵ و خولی دوو و ساڵێکی دیکەشتان لەبەردەستە ، بەڵام کە لە قیامەت دەرنەچوون ئیدی لەوێ دەرفەتی دیکە نییە و ناگەڕێنەوە بۆ دونیا جارێکی دیکە .
2. ئەم تاقیکردنەوەیی ئێستا پرسیارەکانتان نەبینیوە و چەند خولەکێک دەبێیت خراوەتە بەردەستتان بەڵام پرسیارەکانی قیامەت لەئێستاوە ڕوونە و دەیزانن چییە ، شەرمەزرایە بۆتان کە پرسیارێک ئێستا بیبینن نمرەی تەواوی تێدا بھێنن و یەکەم بن بەڵام پرسیاری قیامەت لەوەتەی عەقڵتان بە دونیا دەشکێت دەیانزانن بەڵام دەرنەچن تێیدا .

کۆسار _ ھەورامی

21 Nov, 17:57


وَمِنَ النَّاسِ مَن يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ.

گەر تووشی خۆشیەکمان کرد ئەوا اطْمَأَنَّ بِهِ ۖ .

خۆ گەر تووشی ( فِتْنَةٌ ) کرد ئیتر دڵ و دەروونی هەڵدەگەڕێتەوە لە دین و واز لە دین دەهێنێت یان وەک جاران لەسەر عیبادەت و خواپەرستیەکانی بەردەوام نابێت ..

جا دیقەت بدەن نەیفەرموو تووشی ناخۆشی دەکەین !! فەرمووی فِتْنَةٌ. واتە تاقیکردنەوەیەکمان تووش کرد .

ئیتر تاقیکردنەوە ناوی خۆی بە خۆوەیەتی ئەزیزەکەم ،کەمێک چاو کراوە بەو صبر بگرە و تاوەکو تاقیکردنەوەکە کۆتای پێدێت و داوای هاوکاری و ئارامگرتنیش لە خودا بکە حەتمەن .

جا کێن ئەوانەی کە بەم جۆرە بە تاقیکردنەوەیەکی بچوک دونیایان لێ دێتەوە یەک و دەگاتە ئەو ئاستەی واز لە دینی خوداش سبحانه وتعالى بهێنن؟!؟

هەر لە سەرەتای ئایەتەکە باسی دەکات بۆمان مَن يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍ ۖ ، ئەوانەن کە دینداری و خواپەرستی دەکەن لەسەر گومان و دوودڵی و یەقین و تەوەکولیان تەواو نییە و دامەزراو نین .

ئەمەش بە خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی عیلمی تۆ بەدەست دێت، بەتایبەت تر وردبونەوە لە بابەتی ناو و صیفاتە بەرز و پیرۆزەکانی خودا .

کە ناوی الرزاق جێگیر دەبێت لە دڵ و دەروونت بە تەواوەتی ئەوجا بزانە تێڕوانینت بۆ پارەو سامان چی بەسەر دێت . ئارامیەکەشی لەولاوە بوەستێت .

یان کە ڕەگی السميع دادەکوتیت لە دڵ و دەروونت بزانم لەمەودوا زمانت چۆن بەکاردەهێنیت ، بزانم قەناعەتم نەکردووە ببمە باڵاپۆش !!کورە وس بە خوشکی بەڕێز !! دەیبیستێ

یان البصير !!! دەتبینێ ئەزیزەکەم !!! نامەکانی ناو موبایلەکەت ! وێنەکان ! ئەوەی لە ڕەگەزی بەرامبەر قسەی لەگەڵ دەکەی !!

امامی ابو بکری صدیق کە دەچوو دەست نوێژ بگرێت و دەست بە ئاو بگەیەنێت نەیدەوێرا جلەکانی لابدات دەیفەرموو خودا دەمبینێ !! کە زۆری بۆ دەهات ئەوجا ناچار لایدەبرد

امام احمد لەسەر ئاوێک بوو دەیویست لەشگرانی خۆی لابدات و تەماشای دەکردبۆ ئەوەی کەس دیار نەبێت ئەوجا جلەکانی لابدات لە کۆتایدا فەرمووی خۆ هەر خودا دەمبینێ ئیتر بە جل و بەرگەوە خۆی فڕێ دایە ناو ئاوەکە !!!!

کۆسار _ ھەورامی

21 Nov, 12:39


ئەگەر شوێن پێی زانایانی پێشین ھەڵبگرین دەبینین کە ھەندێک بابەت ھەیە کە زانیویانە کاریگەریەکی ئەوتۆی نییە لەسەر دین بە گشتی و فکری موسوڵمانان بە تایبەتی ئەوا زۆر گەورەیان نەکردوە و لەسەری نەڕۆشتوون .

بە نمونە خیلافێکی زمانەوانی درووست بووە لەسەر بابەتێکی فقھی یان زانایەکی مەنھەج پاک فەرموودەیەکی ضیعیف ی بەسەردا تێپەڕیوە و بە صحیح نەقڵی کردوە یان لە کۆی شتەکانی باشە بەڵام دێڕێکی دەربڕیوە کە سیمای فرقەیەکی لادەر بووە و ئەمانەو ھاوشێوەکانیان ئاسایی بووە و ....

بەڵام کۆمەڵێک بابەت ھەبووە کە پەیوەستە عقیدة و مەنھەجی موسوڵمان و زانیویانە زەڕبە دەدات لە دین و زیانی قیامەتی و دونیای دەبێت بۆ موسوڵمانان ، بە ھیچ جۆرێ قابیلی قەبوڵ نەبووە لەلایان و ڕاستەوخۆ خەڵکیان لێ ئاگادارکردوەتەوە بە تایبەت گەر کەسە لەناو خەڵکی دیار بووبێت یان ناوی گەورە گەورەیان لێنابێت . وە ڕەچاوی ئەوەش نەکراوە ئەو کەسە لە ژیان مابێت یان نا ، تەمەنی زۆر بێت یان گەنج بێت ، وەک لای خۆمان ناوێری باسی ھەڵەی کەسێ بکەی دەڵێن کابرا مردوە حەقت چییە بەسەریەوە !!!

بە نمونە ھەردوو زانای بەڕێز ابن تیمية و ابن جوزي خەڵکی ئاگاداردەکەنەوە لە کتێبێکی ( الغزالي )بەناوی ( احیاء علوم دين ) و دەفەرموون گەر کەسێک ئاستێکی زۆر باشی نەبڕیبێت لە لە زانستی شەرعی بە تایبەت عقیدة با ئەم کتێبە نەخوێنێتەوە چونکە کۆمەڵێک ھەڵەی زەق و دیار و قسەی فەلسەفی تێدایە دەربارەی عقیدە و قیامەت و .... کەسی خوێنەر تووشی لادان دەکات .

ھەر خودی ابن تیمیة یەک کتێبی ١١ بەرگی نووسی بەناوی درء تعارض العقل والنقل بەس تایبەت بە وەڵامدانەوەی گومانەکانی ئەو کەسانەی کە عەقڵانین و عەقڵی خۆیان و ھەندێک بابەتێ فەلسەفی پێش دەقەکانی شەرع دەخەن.

یان بۆ نمونە ابن عثیمین رەحمەتی خودای لێبێت دەفەرمووێت : تەفسیری فەخرەدین ی ڕازی نەخوێننەوە و نزیکی مەکەون ، چونکە ھەر لە یەکەم پیتی کەلیمەی بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيم کە پیتی ( ب ) دەتخاتە گومانەوە و تووشی لادانت دەکات و دەڵێت ئەم پیتە زائدەیە و بۆ ئیستیعانە نیە و مرۆڤ خۆی کاروباری خۆی درووست دەکات و خودا تەداخول ناکات !! دەی ئەمە قسەی فرقەیەکی گومڕایە بەناوی قەدەریەکان .

یان امام احمد یەکێ لە خوێندکارەکانی ئاگاداردەکردەوە دەربارەی فکرەی ھەڵەی کەسێک ، پیاوێک کەو کاتەدا خۆی کرد بە ژوورا و وتی ئەوە چییە ئەی ئیمام غەیبەت دەکەیت !؟! فەرمووی نەخێر ، ئەگەر من ئاگاداری نەکەمەوە و پێی نەڵێم کە کابرا گومڕایە دوو ڕۆژی دیکە ئەمیش تێدەکەوێت و بە قسەی دەکات .

تب / نابێت ئەمانە بقۆزرێتەوە و سنووری بابەتەکان ببەزێنرێت و بێ ئەدەبی بکرێت ، بۆ ڕێگریکردن لەمەش باشترین کار شوێن کەوتن و ئاشنابوونی زیاترە بە مامەڵەی زانایان لەسەر ئەم بابەتە .

کۆسار _ ھەورامی

21 Nov, 11:19


زانا و ئیمامی ئومەت امامی شافعی دەفەرموێت : گەر فەتوایەکی ئێمە لەگەڵ کتاب و سنە یەکینەگرتەوە و پێچەوانە بوو ئەوا وەری مەگرن و لە نەفسی خۆمانەوەیە .

د.زاکیر نایک دەڵێت : کاتێک من لەسەر ئەم قسەیەی ئیمامی شافعی فەتوایەکی وەرناگرم و کاری پێ ناکەم و بە گوێی دەکەم .

وە کەسێکیش کە شوێن کەوتەی کوێرانەیە و دەڵێت هەر کاری پێ دەکەم .

د.زاکیر دەڵێت : ئێستا من و ئەم کەسە کاممان شافعی ترین ؟! کاممان گوێرایەڵی ئیمامین و شوێن کەوتەی مەزهەبەکەین ؟!؟

کۆسار _ ھەورامی

21 Nov, 10:13


بابەتێکمان ھەیە لە أصول الفقه دا پێی دەوترێ ( سد الذرائع ) ، مەبەست لەم ڕێسایە ئەوەیە کە زانایان و شارەزایان ھەڵدەستن بە قەدەغەکردنی ( کارێک - قسەیەک - مامەڵەیەک - فکرەیەک - ..... ) کە دڵنیان یاخود بە ئەگەری سەدا ٩٠ دەزانن ئەم کار و قسە و .... سەر دەکێشێت بۆ بابەتێکی خراپتر و زیانی زیاتری دەبێت بۆ دین و موسوڵمانان . لە دونیا و قیامەت .

بۆیە کاتێک کۆمەڵێک زانا و مامۆستای شارەزا بەباشی نازانن موسوڵمان خۆی پابەند بکات بە مەزھەبێکی دیاریکراوەوە لە ھەموو بابەتێک و بڵێت فڵانە مەزھەب چی فەرمووە من بە ھیچ جۆرێ لێی لانادەم گەرچی لای زۆرینەی زانایان و مەزھەبەکانی دیکەش ئەمەی من ھەڵە بێت .حەتمەن دیارە ئاگاداری کۆمەڵێ کێشە و کارەسات و زیان ھەن کە پێشتر یان ئێستا یان ئەگەری زۆرە لە داھاتوو درووست ببێت بەھۆی ئەم کارەوە بۆیە وەھا دەڵێن .

تەماشا بکەن ابن كثیر لە البداية والنھایة ئەم باسانەی زۆر تێدایە ڕەحمەتی خودای لێبێت دەفەرمووێت : لە سەردەمێکدا ھێندە بە کوێرانە و بە توندی خۆیان پابەند کردوە بە مەزھەبێکی دیاریکراودا کە کار گەیشتوەتە ئەوەی لەناو حەرەمدا قیبلە ی جیاواز ھەبووە بۆ ھەر مەزھەبێک !!!!!!!!!

یان لە کتێبێکی دیکەدا بکر ابو زید بەناونیشانی المدخل الفصل الی فقە امام احمد وتخریجات الاصحاب بەرگی یەک لاپەڕە ٥٥ دەفەرموێت : کار گەیشتوەتە ئەوەی حەنەفی مەزھەب لە پشتی شافعی مەزھەبەوە نوێژی نەکردوە !!! ژنیان لەیەکتری مارە نەکردوە !!!!!! خۆ گەر بیانکردایە وەک گاور و جولەکە مامەڵەیان کردووە لەگەڵ یەکتردا !!!!!!!!

تەبعەن ئەمانە ھێندەی دووری نێوان زەوی و ئاسمانەکان دوورە لە فکر و حیکمەت و فەتوا و تێڕوانینی ھەر یەک لە ئیمامە بەڕێز و خواناس و پڕ عیلمەکانی ئەم سەر مەزھەبانە . ئەوەشی ئێستا ھەیە ھیچی لەسەر ئەوان حساب ناکرێت و خۆیان بێ بەری کردوە لە ھەر کەسێ کە کار فەتوایەکیان دەکات لەگەڵ کتاب و سنە یەکینەگرتێبەوە و بەبێ ھێنانی بەڵگەی ئەوان قسە بکات .

کۆسار _ ھەورامی

20 Nov, 18:56


دوو پەرداغ ئاوی زەم زەم

دوو پەرداغ ئاوی ئاسای بۆ خواردن بشێت

نیو شوشە میسکی ڕەشی ئەصڵی بە خەستی و بەبێ کحول

٣ کەوچکی چێشت خوێ

ھەموو ئەمانە تێکەڵ بکەن لەناو دەبە و دەفرێک کە بەشی سەرەوەی دەبەکە پەمپێکی ھەبێت و وەک عەترێک لە خۆتی بدەیت . بەر لە بەکار ھێنان جوان دەبەکە ڕادەوەشێنیت تاوەکو تێکەڵ ببن ئەم ٤ شتە ، چونکم میسکەکە خەستە و چەورە دەکەوێتە سەر ئاوەکە .

شێوازی بەکارھێنان : دوای خۆشۆردن یان بەیانیان بەر لەوەی پۆشاکەکەت لەبەر بکەیت دەیدەیت لە تەواوی جەستەت لە سەرەوە تا نوکی پێت ، بە تایبەتتر دوو شوێن : بن گوێیەکانت + سەری پەنجەکانی دەست و قاچ .

ئەمە لە عەللامەی ڕوقیەی شەرعیم وەرگرتوە و زۆر سوودی دەبێت ان شاء الله ھێندەی یەک ڕۆژە ڕێ بابەتەکانی سحر و چاوپیسی و ... لێت ھەڵدێن .

کۆسار _ ھەورامی

20 Nov, 16:31


بابەتی ڕەتکردنەوەی سحر و جن و ئینکاریکردن لەوەی کە بوونی هەبێت لەلایەن کۆمەڵێک کەسەوە👆👆👆

ئەزانم دورو درێژە بەڵام سوودی تایبەتی دەبێت ان شاء الله تعالى

کۆسار _ ھەورامی

20 Nov, 12:48


ھەرگیزا و ھەرگیز جورئەتمان نەکردوە غەیری ئەو وەصفە شەرعی و ھەڕەشانەی کە ھاتووە لەسەر بابەتێک سنووری قورئان و سنە و زانایانی پێشین ببەزێنین و سوکایەتی بە ھیچ چینێ بکەین . ھیچ کاتێک لە دەربڕینی خوشکانی قەدرگران و خوشکی بەڕێز زیاترمان بەکارنەھێناوە بۆ خوشکانی سفور خوای گەورە ھیدایەتی ئەوان و ئێمەش بدات . ئەوانەشی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەم چینەبوون و بووین بە سەبەبی ئاسانبوونی بارگرانیەکیان شاھیدی ئەمە دەدەن کە مامەڵەمان چۆن بووە لەگەڵیان .

بەڵام ڕاستیەک ھەیە با لێی ڕانەکەین ، کاتێک تۆی بانگخواز و مامۆستا وئامۆژگاریکەری خەڵکی یان پێشکەشکاری بەرنامەیەک قەناعەت ناکەیت بەوەی کە نیقاب سونەت بێت و یان واجب ، وە ھەر کات دێتە باسی نیقاب ، بەشێوازێکی پڕ لە تانە و سوکایەتی و گاڵتەجاڕی ، ( بە دوو پەنجەی دەستت ئاماژە بۆ چاوت دەکەیت) .

ئەگەر ئەمە لە شێوازی دەربڕینی تۆیە بۆ بابەتەکان و زمانی جەستە زۆر بەکار دەھێنی ئەوا دەبێت لەکاتی باسکردنی خوشکێکی سفوریش لەبەرچاو کامێراکە تەنورەیەکی کورت لەبەر بکەیت و سنگ و کەمەرت دەربخەیت وە ناساندنێک بۆ ئەو چینە خۆت ڕووت بکەیتەوە . ( کە من خۆم لەگەڵ ئەمە بە شەرعی نازانم بەڵام باسەکەم لەم شێوازە ناشرینەی ئەم کەسانەیە ).

خۆ گەر وەھا نییە و مەبەستی تەواوەتیت گاڵتەکردن و بێ ڕێزی و بێ ئەرزشکردنی بابەتەکەیە ئەوا باش بزانە کە ھەر برایەک کە خوشکی نیقابە ، ھەر پیاوێ کە ھاوسەری نیقابە - ھەر کوڕێک کە دایکی نیقابە . حەقی شەرعی خۆیەتی کە چ بە زمان چ بە جەستەی ئازارت بدات چونکم تۆ باسی شەرەف و ناموسی بەشێکی زۆری کۆمەڵگا دەکەیت و بەردەوام بە دواییانە ڕووی لە زیادبوونە . کوردەواری دەڵێن ھەموو کەس بۆ شەرەف و ناموسی خۆی ئازایە ، کامەی بێغیرەتە لە پیاوان ھاتە سەر بابەتی ئافرەتانیان غیرەتیان دەگاتە لوتکە .

کەمێک ھۆۆۆششش + یار بن بزانن چۆن مامەڵە دەکەن و چی دەڵێن .

کۆسار _ ھەورامی

19 Nov, 20:16


لە کۆڵانی ئێمە شوبوهات وەرناگرن 😉

کۆسار _ ھەورامی

19 Nov, 20:09


بە پۆشینی قات و بۆینباخێک یان جلوبەرگی بانگخوازێکی وڵاتانی دەرەوە ..

بە بەکارھێنانی بۆنێکی ١٠٠ دۆلاری ...

بە بەستنی مێزەرە و عەگالەیەکی ئیمامێکی مەککە ...

بە خوێندنەوەی دوو کتێبی کورتە وتەی دینی و دەرووناسی ...

بە دانانی ئاهات و مۆسیقایەکی حەزین لەسەر وتە و کورتە ڤیدۆکانت

بەمانە نابیتە کەسێکی شارەزا لە دین و فەرموودەناس و مفسیر و ..... گەر بەمانە نەفسی خۆشت فریوو بدەیت لەوەیە بۆت بچێتە سەر ، ئەمما کەسی شارەزا و ئەھلی خۆی لەسەر خاڵ بە خاڵی قسەکانت ڕاتدەگرن ، ئەوکاتت کورد وەتەنی پۆڕتت دەشکێت .

کۆسار _ ھەورامی

19 Nov, 17:53


کاتێک بە ڕواڵەت دژیەکی دەبینین لەنێوان دەقێکی شەرعی و بەڵگەیەکی ئەقڵی کە ئەمە پێی دەوترێت دژیەکی و تێکگیران لەنێوان عقڵ و نقڵ ، ئەوا لە سێ حاڵەت بەدەر نییە :

1. بەڵگە شەرعیەکەی کە ھێناوتە لەبەرامبەر بەڵگە مەنطقی و عقڵیەکە داتناوە صحیح نییە و لاوازە . بە نمونە کەسێک ڕاست دەبێتەوە دەڵێت فەرموودەمان ھەیە کە بزنێک لاپەڕەیەکی قورئانی خواردوە و بەڵگەی عقڵی لەسەر ئەمە دەھێنێتەوە ، ئێ ئەزیزەکەم ئەم فەرموودەیە کۆدەنگی زانایانی لەسەرە کە ضعیف و کاری پێ ناکرێت کە لاواز بوو لە دەلیل دەخرێت و بەڵگەکەت وەرناگیرێت ، ئێ مایەوە بە تەنھا عقڵە بچوکەکەی خۆت و ناکۆکیەکە کۆتای ھات .
2. بەڵگە شەرعیەکە ڕاستە و تەواوە بەڵام بەڵگە عەقڵیەکەی کە جەنابت ھێناوتە درووست نییە و لە شەرعدا جێگای نابێتەوە . بۆ نمونە فەرموودەیەکمان ھەیە صحیح و صریح و کێشەی نییە بەڵام تۆ بێیت بە وشەیەکی عقڵی بڵێیت حەدیسمان ھەیە ڕاستە بەڵام ( معقول نییە ) یان بڵێی فەرموودەکە کاری پێناکرێت لەبەر ئەوەی یەک کەس ڕیوایەتی کردوە ئاحادە ، ئێ گوڵە باخ لە زانستی فەرموودە شتێک نییە بەناوی مەعقول و ئاحاد ، نەتیجەی فەرموودە : ضعيف-صحيح - موضوع - حسن لنفسه - حسن لغيره - معلق ......... ئەمانەیە ئەزیزەکەم ئیتر یان مقبول یان وەرناگیرێت و تەواو ، ئیتر شتێک نییە بە ناوی ئاحاد و مەعقول و ئەمانە ، پێغەمبەری خودا بە قسەی یەک کەس کە مانگی بینیوە کردوێتی بە جەژن یان ڕەمەزان بووە و بەڕۆژوو بوون ، جارێ لەبابەتی غەیبی گەر سەندی فەرموودەکە صحیح بێت سەنگی قورسە ئەزیزەکەم چونکم غەیبێ لە پێغەمبەریان وەرنەگرتبێت لەکوێیان بووە !؟!
3. بەڵگە شەرعیەکە تەواو و ڕاست و درووستە و بوونی ھەیە ، بەڵگە عقڵیەکەش تا ڕادەیەک لەجێگەی خۆیەتی ، بەڵام کێشەکە و کەموکورتیەکە لە خودی ئاستی زانستی کەسەکەیە کە بە وردی و بە جوانی نەگەڕاوە بە شوێن ناوەڕۆک و تێگەیشتن لە دەقەکان ، چونکە ئێمە کاتێک دوو دەقمان ھەبێت کە بە ڕواڵەت دژی یەک بن نزیکەی ( 50 ) دانە ڕێگامان ھەیە بۆ ئەوەی ئەم دوو دەقە کۆبکەینەو و ناکۆکیەکەی نێوانیان نەھێڵین .

کۆسار _ ھەورامی

19 Nov, 15:16


بابەتی توندڕەوی و شل ڕەوی لە دین

گرنگی پێ بدەن ان شاء الله تعالى 👆👆👆

کۆسار _ ھەورامی

18 Nov, 17:55


پیاو چاکانیش دەفەرموون :

ڕزقەکەت زۆر بەباشی ناونیشانی تۆ دەزانێت .

کۆسار _ ھەورامی

18 Nov, 16:26


وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا
وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ۚ.....

ئەوەی تەقوای خودای ھەبێت دەرگای خێر و ڕزگاربوونی لێ دەکەینەوە .....

بە دوایدا ڕاستەوخۆ فەرمووی چی !؟ بەشێوازێک ڕزقی دەدەین کە ھەر بە مێشکیدا نەھاتوە و بیریشی لێ نەکردوەتەوە .

خۆی درووستی کردووین و باش دەزانێت کە زۆربەی لادان و نەبوونی تەقوا لەبابەتی کار و کەسابەت و ڕاوە دیناردایە .

دەتەوێت ڕزقت بدات و بیڕژێنێت بە سەرتدا !؟ تەقوای خودات ھەبێت ، کە ڕۆشتیت بۆ ھەلی کارێک و وتیان مەرجەکەمان ئەوەیە کە ڕیش بتاشیت نەیکەیت ئاگاداربە تەقواکەی تۆ لێرە ئەمەیە ، گەر بیکەیت پارەیەکت ھەر پێ دەدرێت بەڵام دەرگای بەرەکەتە و ڕزقە فراوانەکە دەگرێتەوە لێت ، وتیان دەبێت لەچکەکەت لابدەیت و خۆت جوان بکەیت و بێیتە سەر شاشەی تەلەفیزۆن نەیکەیت ، تەقواکەی تۆ لێرەیە ، یان دەزانێ ڕێگریت لێ دەکرێ بۆ نوێژ و دینەکەت دەکەوێتە مەترسی ، وریابە یەک ساتی کەمە و بەس ، لەگەڵ تەقواکەت ھەبوو بەجۆرێک دەڕژێ بە سەرتدا کە سەرت دەسوڕمێت .

وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَىٰ آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَكَاتٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ....

ئەگەر ئەو ئومەتانەی پێش ئێوە ئیمانیان بھێنایە و تەقوایان ھەبووایە ئەوا دەرگای بەرەکەتی زەوی و ئاسمانەکانمان بەڕوودا دەکردنەوە و لەناومان نەدەبردن بەڵام .......

کۆسار _ ھەورامی

18 Nov, 15:07


وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ

فَوَرَبِّ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ إِنَّهُ لَحَقٌّ مِّثْلَ مَا أَنَّكُمْ تَنطِقُونَ .

ھەر وەک چۆن ئێوە قسە دەکەن ، ئاوھاش خودای گەورە لەسەر خۆی دایناوە کە ڕزقی ئێوە لە ئاسمانەوە بنێرێت .

تەماشای ئەو بیانوو بڕین و نەھێشتنی خەم و دوو دڵی و قەلەقیە !! چۆن دڵنیای کە قسە دەکەیت ئاوھاش دڵنیابە لەوەی ڕزقت لای ئەوە و گەرەنتی ھەیە و لەسەر خۆی دایناوە .

تەشبیھات نەبێت گەر کەسێک بیەوێت دڵنیای بدات بە کەسێکی دیکە دەربارەی ئەوەی کە دەیڵێت ، پێی دەڵێت : چۆن ناوی خۆم دەزانم ئاوھاش دەزانم ئەو قسەیەی من ڕاستە ، یان دەڵێ چۆن ئەزانم خوا ھەیە ئاوھاش دڵنیام کە ئەم شتەی من ڕاستە .

کۆسار _ ھەورامی

18 Nov, 14:54


ابن قیم الجوزي دەفەرموێت : خەڵکی مێشک و دەروونی خۆیان سەرقاڵ كردووە بە کۆمەڵێک بابەت کە لای خودا دیاریکراوە و گەرەنتی ھەیە و خودا لەسەر خۆی داناوە کە بۆیان فەراھەم بکات وەک ڕزق و .....

بەڵام کۆمەڵێک بابەت و کارگەلێک ھەن کە دەبێت مشوری خۆن و لە ھەوڵدا بن بۆی بەڵام گوێی نادەنێ و فەرامۆشیان کردووە وەک : بەجێھێنانی فەرمانەکانی خودا و دوورکەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکان . بە کورتیەکەی گوێ بە ئاوەدانکردنەوەی قیامەت نادەن و کردەوەیان نییە .

کۆسار _ ھەورامی

17 Nov, 18:40


هەر هەمان سورة و هەمان لاپەڕەش لە بەشی خوارەوەی .

خودای گەورە سبحانە و تعالی باسی قۆناغەکانی درووستکردنمان دەکات :
1. وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنسَانَ مِن سُلالَةٍ مِّن طِينٍ
2. ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ
3. ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ
4. ثُمَّ إِنَّكُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيِّتُونَ

پوختە و پاڵفتەی هەموو خۆڵێکی سەر زەوی

پاشان خوێنێکی مەیو و زۆر خەست

دواتر پارچە گۆشتێک

درووستکردنی ئێسک بۆ ئەم گۆشتە

پاشان درووستکردنی گۆشت بە دەوری ئەم ئێسکانە و تەواوبوونی هەیکەلی مرۆڤ

ئەوجا ڕۆحکردن بە بەریدا

ئەی دوایی !!!!!!!!!؟؟؟
1. ثُمَّ إِنَّكُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيِّتُونَ
مردن ؟!!!!!!؟؟

ئەی ژیانی دونیا ؟! چۆنە و چی بکەین ؟!؟
کوا دونیا ؟!

هەر ئاوا بە خێرای بۆ قیامەت ؟!؟

هەر لە سەریشی نەوەستا و لەسەری نەڕۆیشت !؟

ثم = دوای ماوەیەک
کام ماوەیە ؟!
ئەوەی کە لە قیامەت دەڵێین لَبِثْنا يَوْماً أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ

ڕۆژێک یان چەند ڕۆژێک بوو ژیانی دونیا !!!!

کۆسار _ ھەورامی

17 Nov, 18:20


ئیماندارەکان کێن !؟

1. الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ
2. وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ
3. وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ
4. وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ
5. وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ
6. وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ

با ورد ببینەوە کەمێک ، لە خاڵی ٢ تا ٦ ، باسی ئەمانە دەکات :

ئەوەی پەیوەندی بەو تاوانانەوە ھەی کە بە زمان ئەنجام دەردێت . لە غەیبەت و بوھتان و زمان پیسی و مەجلیسی بەتاڵ و ھاوشێوەکانی ، خۆیانی لێ بەدووردەگرن .

ئەوەی پەیوەندی بە سامان و دارای ھەیە کە کەسێکی ڕەزیل و پیسکە و ..... ی لێ دەرنەچێت و دەستی بچێتە پارەیی خۆی لەپێناو خودا بیبەخشێت .

بابەتی ئەخلاقی و پاراستنی داوێن و ھەرشتێک پەیوەندی بەم بابەتەوە ھەبێت .

پاشان پاراستنی ئەمانەتەکان لە ھەموو بوارێک و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان .

تەماشای خاڵی یەک و شەش بکەن ! کە ئایەتی ٢ و ٩ دەکات ، باس باسی چییە !؟ ( نوێژ - نوێژ ) ، پێش و دوای ھەموو ئەمانەی گرت بە نوێژ . دەورەی ئەمانەی دا بە نوێژ .

بە ئاستی قەدرزانینی نیعمەتی نوێژ .
بە ئاستی ئاگای دڵ و دەروونت لە نوێژەکانت .
بە ئاستی خەمخۆری و ھەوڵدانت بۆ ئەنجامدانی .
نوێژە سونەتەکان بە تایبەتتر شەو نوێژ و لەدەست نەچوونی جەماعەتەکان .
بە ئاستی مانەوەت لە سوجدە و رکوعەکان .

پارێزراو دەبیت لە تاوان و دامەزراو دەبیت لەسەر چاکەکاری .

کۆسار _ ھەورامی

16 Nov, 18:58


نیەت و مەبەستی تۆ بۆ دەستپێکی ھەر کارێک کاریگەریەکی زۆر زۆر ڕوون و ئاشکرای ھەیە لەسەر ئاستی بەرەکەتی کارەکە و گەیشتنە ئەنجامێکی باش و درووست .

دایکی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەیفەرموو ھەر کاتێک شیرم دابێت پێی دەستنوێژم گرتووە ئەوجا شیرم پێ داوە !!! چاوت لێە کردی بە چ سەرکردەیەک !!

بۆچی زانستی شەرعی دەخوێنیت !؟ ئەگەر نیەتەکەت تەواو بۆ خوا بێت ئەوا ھەر لە ناساندی حەقەکە بە تۆ و دەستگرتنت بۆ ڕێگا حەقەک و ناساندنی زانایانی حەق کاریگەری ھەیە تا دەگاتە سەر فراوان بوون و کرانەوەی ئاستی تێگەیشتنت بۆ بابەتەکان ، بڕوات ھەبێت بابەتی وەھا دێتە مێشکت و بە دوایدا دەچیت ھەر نازانیت لە کوێوە ھاتووە .

بۆچی ھاوسەرگیری دەکەیت !؟ بۆچی دەتەوێت منداڵت ھەبێت !؟! دەتەوێت منداڵەكەت بکەیتە کەسێکی پێشەوا و پێشەنگ و سەبەبی ھیدایەتی خەڵکی !؟ دەتەوێت ھاوسەرت بکەیتە دایکێکی نمونەی و پێشەنگی ئافرەتانی کۆمەڵگاکەت !؟

جا بزانە ئەو منداڵە چۆن دەبێت بە ھەڵماتێک و بە دەستی خۆت و بە دڵی خۆت چۆنت بوێت ئاوھا دەیسوڕێنیت دەکەوێتە سەر ڕێگا ڕاستەکە و خوداش ھاوکارت دەبێت . ئەی نابین ئەو ھەموو باوکە موسوڵمانە بۆچی گیریان خواردوە بە دەست کوڕ و کچەکانیانەوە !؟!؟ باشە زانیمان پێغەمبەرانیش تاقیکراونەتەوە بە منداڵ و ھاوسەری خراپ بەڵام ئەمە بەشێکی کەمی بابەتەکەیە ، ئەم باوکە بۆچی منداڵی بوو سەرەتا !؟ چ ئومێد و نیەت و بەرنامەیەکی ھەبوو بۆی !؟ ھەر دەیخستنەوە و دەیوت ڕزقیان لەسەر خوایە !؟! دەی بیخۆن ئەوە ئەنجامەکەی .

بۆچی دەتەوێت ببیتە نووسەر و قسەکەر و ئامۆژگاری خەڵکی بکەیت و لە ھۆڵێکی گەورە ھەزاران کەس گوێت بۆ بگرن !؟ گەر بۆ خۆ دەرخستن و وێنەگرتن لەگەڵ تۆ و چاولێکەریە لە کەسانی دیکە ، ئەوا دواتر کە کەوتیتە بەر لێشاوی گاڵتە جاڕی و کۆمیدی کۆمەڵگاکەت و ھەر ماوەیەک باوت دەبێت و لەناکاو لوتت دەشکێنن و دەدرێیت بە زەویدا مەڵێ بۆچی ئاوھام لێ ھات .

کۆسار _ ھەورامی

16 Nov, 11:26


جا ئیمامی الدارامي لە کتێبێکی بەناوی الرد على الجهمية دەفەرمووێت : باشە ئەوانەی کە دەڵێن خودا لەسەر عەرش نییە و لە هەموو شوێنێکە ، مادامێک خودا لە هەموو شوێنێک بێت چ پێویست دەکات لەو ئاسمانە بەرزەوە قورئان بنێرێتە خوارەوە بۆ محمد !؟!؟

گەر لە هەموو شوێنێک بێت هەر لەسەر زەوی و لەناو ئەشکەوتەکە و ماڵەکەی خۆیدا قورئانی پێدەدا و جبرئیلیشی نەدەویست !!!!!

دەی خۆ هاوڕان لەسەر ئەوەی قورئان لە ئاسمانەوە دابەزیوە ؟!؟

-------

یان امام احمد بە خەلیفەی سەردەمی خۆی فەرموو : ئەمشەو نوێژم دەکرد و لەناکاو سورة فاتحە م بیر چوویەوە و هەرچەندم دەکرد بۆم نەدەهات ! دواتر لە سوچێکی ژوورەکەم تەماشا دەکەم قورئان مردووە !!!! خەلیفە پێی وت چۆن شتی وەها دەبێت قورئان دەمرێت !؟ امامیش فەرمووی ئەی ئێوە ناڵێن قورئان مەخلوقە !؟! ئێ مەگەر مەخلوق نامرێت !؟!

کۆسار _ ھەورامی

16 Nov, 08:08


بڕۆن تەماشای خێر و بەرەکەتی زانا و بانگخواز و شارەزایانی بواری ئەم ئایینە پیرۆزە بکەن لە وڵاتانی دیکە

بزانن چ محازەرە و زنجیرە وانەی بە سوودیان هەیە بۆ میللەتەکەیان و بۆ تەواوی ئەهلی زانست لەهەر شوێنێک بن

بانگخوازم بینیوە چووەتە سەر شەقامەکانی وڵاتەکەی و سەردانی کەسانی ئالوودە بوو دەکات بە ماددەی هۆشبەر و زۆربەیان کەسانی خراپەکارن .ئەڵقە لە گوێ و جەستەیان هەمووی نەخش و تاتۆیە .

دوای چەند ڕۆژێکی دیکە ڤیدۆی هەمان کۆمەڵە گەنج دادەنێتەوە هاتوون بۆ مزگەوتەکەی و بووەتە هۆکاری هیدایەتی هەموویان .

جا سێری خێر و بێری بەشێکی لای خۆشمان بکەن خەریکی چین !؟!

خوا لەسەر عەرش نییە و لە هەموو
شوێنێکە !!!

فەرموودەی ئاحاد ڕەت دەکەینەوە و
لە بواری عقیدة وەری ناگرین ؟!

قورئان مەخلوقە یان موعجیزە نییە ؟!

بیدعەی حسنة و سیئة بوونی هەیە و هەمووی خراپ نییە !!!!

والله کاکە دین و فەلسەفە تێکەڵ بە یەکترین و دەبێت لەڕێگای فەلسەفەوە دین وەرگرین !!!!!!

کە خودا دەفەرمووێ :أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ. دەربڕینی وَاجْتَنِبُوا بە مانای پەرستنەکە دێت و کێشەی نییە و قەیچیەکات با نزیکی طاغوت بکەوین و خۆشمان بوێت و ئەمانە !!!!!


ئیتر گەنجی قوربەسەریش چی بکات ؟! کەوتوەتە گێژاوێک و متمانەیان بە کەس نەماوە کە علمێکی پاک و پوختی لێوەربگرن

کۆسار _ ھەورامی

15 Nov, 16:20


جا دەفەرمووێت : تاوان کۆمەڵێک قۆناغی ھەیە و وریابە لە ھەر یەکێک لەو قۆناغانە دەتوانیت بگەڕێیتەوە و مەجالی وازھێنان ھەیە .

1. وەسوەسەی شەیتان .
2. وەسوەسەکە دەبێتە خەیاڵ .
3. خەیاڵەکە دەبێتە قسەی سەر زمان وەک شاعرە عاشقەکان .
4. قسەی سەر زمانەکەش دەبێتە ئیرادە.
5. ئیرادەکە دەبێتە کردار .

پاشان دەفەرمووێت لە کردارەکەشدا وریابە دەست ھەڵبگرە ، ئەمەشت نەتوانی ڕێگا مەدە تاوانەکە ببێتە خوو و طبیعەت لە تۆدا و بەردەوام مەبە لەسەری .

بەردەوام بوون لەسەر تاوان و بوون بە طبیعەتی لەم کەسەدا ، وەک ئیمامی شافعی دەفەرمووێت :فَكَبِّرْ عَلَيْهِ أَرْبَعًا لِوَفَاتِهِ ، چوار الله اكبر ی نوێژی جەنازە بەسەر کەسەکەدا بخوێنە و حسابی مردووی بۆ بکە .

تەبعەن ئەم وتەیەی ئیمامی شافعی لە شوێنێکی دیکەدا ھاتووە بە شێوازێکی تر بەڵام ھەندێک لە زانایان لە بابەتی ئالوودەبوون بە تاوان باسی دەکەن :
وَمَنْ فَاتَهُ التَّعْلِيمُ وَقْتَ شَبَابِهِ
فَكَبِّرْ عَلَيْهِ أَرْبَعًا لِوَفَاتِهِ

ئەوەی بێبەش بووبێت لە فێربوونی زانست لە تەمەنی گەنجی
چوار الله اكبر ی نوێژی جەنازە بخوێنە بۆ مردنی

کۆسار _ ھەورامی

15 Nov, 13:35


ئۆتۆمبێل و خانوو و .... دیکە دەهێنێتە پێش چاوی و تۆوەکە دەخاتە دڵی ، ئیتر خەیاڵ دەست پێ دەکات کە ئەگەر ئەمانەی هەبێت چەند دڵ خۆش دەبێت ،

پاشان دوو قسەی بازرگان و ڤیدۆیەکی مۆتیڤەیشنی کەسێک کە هیچ التزاماتێکی دینی نیە و دونیا پەرستێکە بۆ خۆی دەهێنێتە پێش چاوی تا زیاتر هانی بدات بۆ پارە و سامان کۆکردنەوەی زیاتر و ئەمانە

ئینجا ئیرادەکەی بەهێز دەکات و هەر کاتێک پلە و پۆست و موچە زۆرەکە و پارە حەرامەکەی بۆ هەڵ کەوت سێ و دووی لێ ناکات و هەموو تەنازولاتێک دەکات لە دینەکەی و کەسایەتی خۆی بۆ ئەوەی بگات بەو ئاوات و حەزانەی .

کۆسار _ ھەورامی

15 Nov, 12:34


ڕەگەزی بەرامبەر دەھێنێتە پێش چاوی

دواتر خەیاڵی بۆ درووست دەکات کە ھاوسەرگیری لەگەڵ دەکات

پاشان لە دوو پەیج ڤیدۆی عاشقانە و شعری دڵداری ئەھێنێتە پێش چاوی و زیاتر بەنزین دەکات بە ئاگرەکەدا بۆی

وردە وردە ئیرادە و ویستی بۆ درووست دەکات تا بڕوات داوای پەیوەندی لێ بکات ، گەر بزانێ شەرم دەکات یان بە حەرامی دەزانێ ئەڵێت تۆ عەزیەت مەکێشە، خۆی ئەڕوات کەسەکەی بەرامبەر ھان دەدات بۆ ئەوەی یەک سڵاوی بۆ بنێرێت و ئیرادەکەی ئەمیانی ئاماددە کردوە بۆ تاوانەکە و یەکسەری وەڵامی دەداتەوە

کۆسار _ ھەورامی

15 Nov, 12:25


ابن قیم الجوزي ئاگادارمان دەکاتەوە لە فێڵێکی زۆر گەورە و وردی ئیبلیس .

دەفەرموێت : ئیبلیس پیلان و نەخشەی خۆی بۆ شەیتانەکانی بەردەستی باس دەکات و دەڵێت دڵ لە جەستەدا وەک پاشا و سەرۆکی ھەموو ئەندامەکان وەھایە گەر دەست بگرن بەسەر ئەوێدا ئەوا تەواوی جەستەی کۆنتڕۆڵ دەکەن .

وتیان چۆن تەختی ئەم پاشایە بگرین کە دڵیەتی ؟!

پێی وتن: لەڕێگای چاوی ، حەز و ئاواتێک بخەنە پێش چاوی و پاشان ئەم حەزە وەک تۆوێک وەھایە دەبێت ئاوی بدەین ، بە ئاوی ( ئاوات و ھیوا ) ئاوی بدەن تا تۆوەکە گەورە دەبێت ، دواتر دەبێت بە خەیاڵ ، خەیاڵەکەش وردە وردە دەبێت بە قسەی سەر زمان ، ئەمەش گەشە دەکات و دەبێت بە ئیرادە و ویست بۆ بەدەست ھێنای ئەو حەزە ، دواتر کە ئیرادەکە بەھێز بوو ، دوای ئەوە کارە حەرامەکەی بۆ ئاسان بکەن و ئیتر خۆی پێ ناگیرێت و بەبێ دواکەوتن ئیرادەکە جێبەجێ دەکات و بۆخۆی بەم شێوازە دڵی داگیر دەکەین .

کۆسار _ ھەورامی

14 Nov, 17:21


چەند ساڵ دەژییت !؟

٦٠ !؟ ٧٠ یان ١٠٠ !؟

ھەرچی بێت و ھەرچۆن بێت !؟

( کاتییە) ، ئەم وشەیە گرنگە ، ئەمە قابیلی تێڕامانە ، ماوەیەکە و بەس .

دونیا خۆی و ھەموو ئەوەی تیایەتی .

( ماوەیەکە )

کۆسار _ ھەورامی

14 Nov, 17:08


بەس کێشەکە لەوەیە کە باسی بەھەشت و جەھەنەم دەکەیت بۆ خەڵکی وا دەزانن چیرۆک و خەیاڵ و داستانیان بۆ دەخوێنیتەوە !!!

ھەر ئەو دەقەیەیە و بەس !!

بە زمان ئەڵێت خوا پەنامان بدات لە جەھەنەم و لە بەھەشت کۆمان بکاتەوە .

بەڵام بەھۆی نەچەسپاندنی ئەمانە لە دڵ و دەروونی، نائارامی و خەمێکی ڕوون و ئاشکرا بە ڕوخساریدا دیارە بۆ بابەتە دونیایەکان .

کۆسار _ ھەورامی

14 Nov, 15:06


ھەر شتێک کەوتە بەر چاوت لە ( خانوو و باڵەخانەی ناوازە - ئۆتۆمبێلی گران بەھا - پۆشاکی جوان - شوێنی گەشتیاری پڕ لە سەوزای و دەریایی فراوان - ڕەگەزی بەرامبەر ) ئیتر لە بچوکترین تا گەورەترین .

ئەم شتە بھێنە پێش چاوی خۆت بە کۆتا دەرەجەی جوانی و گران بەھایی و تایبەتمەندی ناوازە کە لە بەھەشتدا دەدرێت بە تۆ ان شاء الله ، ھەرچەندە وێناکردنەکەشت لە بەرزترین ئاستی جوانی بێت ناگات بەوەی کە لە بەھەشتدا ھەیە چونکە ئەوەی ئەوێ ھەر بە خەیاڵیشدا نایەت ، بەس تۆ کامەی ناوازەیە ئەوە بھێنە پێش چاوت .

ئەوجا بزانە ھەرگیز تووشی خەم و حەسوودی و چاو لێکەری دەبیت !!!!؟؟ نەوەک ئەمانە ، والله ی ھێندە بە سوک و بێ مانا تەماشای ئەو شتە دونیایانە دەکەیت و دێتە پێش چاوت گەر خاوەنەکەی بەچاوی تۆ بیبینێت ھەر فڕێی دەدات و دەیبەخشێت بە تۆ .

کە ئەو خەڵکە دەبینیت وەکو ئیمامی علی دونیایان تەڵاق داوە و زۆر ئاسوودەن ئەوا بزانە ئەمە یەکێکە لە نھێنیەکان ، کە بەچاوی قیامەت و بەھەشت دەڕوانن لە خۆشی و جوانیەکانی دونیا .

کۆسار _ ھەورامی

13 Nov, 18:14


ئەگەر لە دەرەوەی مزگەوت دوو کەس بوەستن بە یەکەوە قاچیان جووت دەکەن بە قاچی یەکەوە ؟!؟ یان شانیان دەنێن بە شانی یەکەوە ؟!؟

شتی وەها ئەبێت ؟!؟

ئێ منداڵە و نازانێ ئەزیزەکەم ، لای مێشک و بیرکردنەوەی ئەو وا درووستە کە کە لە نوێژدا نابێت قاچ بنێیت بە قاچی کەسی تەنیشتەوە ، لێی توڕە مەبە و ئازاری مەدە ، نوێژەکە تەواو بوو دەست بهێنە بە سەریدا و بۆی ڕاست بکەرەوە .

کۆسار _ ھەورامی

13 Nov, 17:45


چاو لێکەن لە هەڵوێستی خۆشەویستمان ،کەسێک پەرژینێکی قایم بێت لە ڕووی جەنابتان لەناو
مزگەوت میزی کرد

هاوەڵان هاواریان لێ هەستا و پێیان قەبوڵ نەکرا ، نیازیان هەبوو بۆی بچن و سەروەرمان فەرمووی : بوەستن با میزەکەی تەواو بکات و اسراحەتی خۆی وەربگرێت . کە تەواو بوو بانگی کابرای کرد و ئامۆژگاری کرد و تێیگەیاند کە ئەم کارە هەڵەیە و شوێنی ئەوە نییە

دواتر بە هاوەڵەکەی فەرموو : دە تۆش بڕۆ تۆزێ ئاو بکە بە شوێنەکەیدا و پاکی کەرەوە .

تەواو !!!! دونیا کاول بوو ئیتر ؟!؟


ئارامت هەبێت.و کەمێ ژیرانە بیربکەیتەوە کام کێشەیەت گەورەیە بچوک دەبێتەوە

ئەمما وەها نەبیت مێشێک دەکەیت بە گامێش لە خۆت

کۆسار _ ھەورامی

13 Nov, 17:40


ڕۆژێک موبایلێکمان کێشەی تێ کەوتبوو . کە بردمە لای کەسێکی شارەزا بۆم چاک بکاتەوە ، وتم ئەمە بۆچی وەهای لێ هاتووە و هۆکارەکەی چییە !؟!

وەستاکە وتی : جا تخوا ئەوە قسەیە تۆ ئەیکەی ؟!

وتم بۆچی ؟!

فەرمووی : ئێ خوا ڕزقی منی داوە و ئیشەکەم ئەمەیە ، موبایلی خەڵک تێک نەچێ من چی بکەم 😅 . بێنە ئەو ڕزقەم بدەرێ کە خوا ناردوێتی و تەواو .


چاوت لێیە ؟! موبایل شکانێک و هەزار پەند و ئامۆژگاری !!!

کەسی وا هەیە ئۆتۆمبێلەکی تێک بچێ توڕە ئەبێت و کوفرێک ئەکا !!! خوای گەورە کردویتی بە سەبەبی ڕزقی فیتەرەکە کاکە گیان بڕۆ بۆی ببە و تەواو ئەم بۆڵە بۆڵەی ناوێ .

کۆسار _ ھەورامی

13 Nov, 16:19


لەگەڵ کۆمەڵێک برا لە شوێنێک کارمان دەکرد ، ئیتر سبحان الله بەڕێوبەری ئەو شوێنە مایەی تاقیکردنەوەی ئێمە بوو 😂 . طەبیعەتی ناخۆش ، زۆر بڵێ ، نەزان ، لە واجبە شەرعیەکان سفر بوو ، زۆر سەری دەخستە سەر کارمەندەکان .

قەدەری خودا ڕۆژێک گرتی بە برایەکەوە و بانگی کرد، لێپرسینەوەیەکی زۆر ناخۆشی لێکرد و سەر و دڵی گرت و جەوی تێک چوو ......

بە بێزاریەوە ھاتە لای ئێمە و برایەکی دیکە پێی فەرموو : کەفالەتت بێت براکەم ان شاء الله 😂😂😂 .

والله ئیتر ئەمیش خۆی بۆ نەگیرا و دەستی کردە پێکەنین و جەوی کرایەوە کە ئەنەمما ھیچ نەبووە ، لە دوای ئەو ڕۆژەوە ھەرچی ببوایە بە یەکتریمان دەوت کەفالەتت بێت ان شاء الله😅 ببێتە مایەی ھەڵوەرینی تاوەنەکانت .

جا مەبەستم، بۆ ھەر ناڕەحەتی و کێشەیەکی ئەم ژیانە ئەبێت شتێک درووست بکەیت وەکو کۆدێک لەو کاتەدا بەکاری بھێنیت تاوەکو بتوانیت پشوو درێژ بیت و کەسێکی ئارامگر بیت ، ئیتر ڕێگای کردارییە یان دەروونی ئەبێت شتێک بکەیت بۆ خۆت ئەزیزەکەم . ئەگینا تیا ئەچیت و خەم و خەفەت دەتڕزێنێت و بە گەنجی پیرت دەکات بەخوا .

کێشەی خێزانییە !؟ ھەر لە خراپی باوک و دایک تا دەگاتە منداڵ و خوشک و برا و دراوسێ و .... سەیارەکەت تێک چووە !؟ جلەکانت جوان ئتوو نەکراوە لە ماڵەوە !؟ خراپن لەگەڵت !؟ خاوەن کارەکەت خراپە !؟ ژیان ھەر خۆی بە گشتی ناگونجێ لەگەڵ ئێمە و بە دڵی ئێمە نییە ئیتر ئێمەش نابێت بە دڵی دونیا بجوڵێینەوە .

کۆسار _ ھەورامی

13 Nov, 08:44


ئەوەندەش متابەعەی شعر و نشید بکەن کە نەبێتە زکری سەر زمانتان و بەوە ناو دەربکەن

کۆسار _ ھەورامی

12 Nov, 19:04


هەندێک تاوان و کاری نابەجێ هەیە بەرەکەت لەسەر زانستی خوێندکاری شەرعی هەڵدەگرێت لەوانە :

قسەکردن و تێکەڵاوی لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر بەناوی ئامۆژگاری و دەعوە و کاری خێر

یان پشتگوێخستنی برایان و تەنها گرنگیدان بە خوشکان لەکاتی ئامۆژگاریەکانی

لەخۆبایبوون و سەرسام بوون بە خۆت کاتێک دەزانیت ئاستی زانیاری تۆ لەوانەی چواردەورت زیاترە

هەوڵدان بۆ ئەوەی بەم ڕێگایە دونیا بەدەست بهێنیت و ڕەزامەندی خودات بیربچێتەوە کە ئەساسەکەیە

پشتگوێخستنی نەفسی خۆت بۆ خەڵکی

هەوڵ نەدان بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئامۆژگاریانەی کە بە خەڵکی دەڵێیت

کۆسار _ ھەورامی

12 Nov, 12:17


تەقوا زۆر کاریگەری هەیە لەسەر کرانەوەی فەهمی کەسی زانستخواز

تەماشا بکەن ابن تیمیة کاتێک هەستی بە لاوازی ئاستی علمی و تێگەیشتنی بۆ بابەتەکان بکردایە ئەوا دەڕۆشتە ناو ئەو مزگەوتانەی کە زۆر لەمێژە درووست کراون و لەوێ نزای دەکرد و دەیفەرموو : ئەی ئەوەی محمد و ئیبراهیمت فێر کردوە منیش فێر بکە و شارەزام بکە لە علمە


وَاتَّقُواْ اللّهَ وَيُعَلِّمُكُمُ اللّهُ

کۆسار _ ھەورامی

12 Nov, 11:47


بەشێک لە زانایان کاتێک ئامۆژگاری خوێندکارەکانیان دەکەن پێیان دەفەرموون : ئەم زانستەی کە ئێوە لەم تەمەنەدا دەیخوێنن لەتەمەنی ٤٥ ساڵیدا لە شتەکان تێدەگەن و فەهمێکی باشتان دەبێت بۆ وردەکاری بابەتەکان .

کۆسار _ ھەورامی

12 Nov, 11:39


ساڵێک درەنگتر دەست پێ بکەیت زۆر لەوە باشترە بناغەکەت بە هەڵە دابنێیت

چونکم لە سەرەتاوە بە هەڵە هێنات گەر دواتریش ڕێگا ڕاستەکە بگریت هەر کاریگەری ئەم ڕابردوە هەڵەیەت لەسەر دەمێنێ و ئاسان نییە دەربازبوون لەو فکرەیە

کۆسار _ ھەورامی

12 Nov, 11:37


چۆن زانیاریەکان وەربگریت هەر ئاوهاش نمایشی دەکەیتەوە بۆ خەڵکی

بۆیە وریابە کە لە کێی وەردەگریت

وە پەلەش مەکە لە گەیاندنی ئەوەی وەریدەگریت

کێ ناڵێت مامۆستاکەت هەڵەیە !؟ چ مەجبوریت ببیتە هەڵگری هەمان فکری هەڵەی ئەو ؟!

کۆسار _ ھەورامی

12 Nov, 11:33


محمد کوڕی سیرین فەرمووی :

زانستی شەرعی دینە

دینیش لە هەموو کەسێک وەرناگیرێت

کاتێک دەڕۆیت بۆ خوێندنی زانستی شەرعی دەبێت بزانیت کە دەڕۆیت بۆ وەرگرتنی دین

کۆسار _ ھەورامی

11 Nov, 17:24


خۆشەویستمان فەرمووی : ئەوەی بترسێت ئەوا ھەوڵیش ئەدا و کار دەکات ، ئەوەشی کاری کرد و جوڵەی ھەبوو ئەوا (بلغ المنزلَ) ، دەگاتە شوێنی مەبەست و ئامانجەکەی کە لێجۆشبوون و بەزەیی خودایە و بەھەشتی بە نسیب دەبێت .

بۆیە بەردەوام ھەوڵ بدەن لەبواری عیبادات و شەرع بە گشتی ترس بەکاربھێنن نەوەک بەوەی خودا بە ڕەحمە و ئەمانە بابەتەکان لەکۆڵ خۆت بکەیتەوە و لێی ڕابکەیت .

کۆسار _ ھەورامی

11 Nov, 16:20


کاتێک پێغەمبەری خودا ناوی مونافیقەکانی بە ( حذیفە ) فەرموو ، ئیمامی عومەر خێرا چووە لای ئەم ھاوەڵە بەڕێزەو پێی فەرموو : سوێندت ئەدەم بە خودا کە ڕاستیەکەم پێ بڵێیت ، ( ئایا لەناو ناوی ئەو مونافیقانە منی تێدا بووم یان نا ؟! ئەمیش فەرمووی نەخێر ناوی تۆی تیا نەبوو و .......

!!!!!!!!!!!

ئیمامی عومەر ! بەبێ چوونە ناو بابەتی زوھد ! بەوپەڕی جدیاتەوە ! بڵێت خۆشەویستمان ناوی منی لەناو دووڕووەکان ھێناوە یان نا !؟!؟ تۆ بڵێی نێوان خۆی و خودا ھەڵەیەکی وردی نەکردبێت و ترسابێت لەم حاڵەتە !؟

ئەوان بەو ترسەوە گەیشتن بەو ئاستە ، ئێمەش ھەر بە ان شاء الله و خوا گەورەیە و بەڕەحمە و ..... پاڵمان لێداوەتە و چاوەڕێی گەورەترین و بەرزترین پلەی بەھەشتیش دەکەین !!

کۆسار _ ھەورامی

11 Nov, 15:15


جا ابن قیم الجوزي دەفەرموێت : کاتێک تۆ بە ھیوا و ئومێد یان بە ان شاء الله و خوا بەڕەحمە و ئەمانە دەتەوێت خودای گەورە کارێکی خێرت بۆ بنووسێت کە لە دەستت چووە یان توانای ئەنجامدانیت نییە ، ئەمە بە دەربڕینە شەرعیەکە پێی دەوترێت ( الرجاء ) .

دەفەرمووێت سێ مەرج دەبێت لە تۆدا ھەبێت تاوەکو ئەم رجاء ی تۆ شوێنی خۆی بگرێت و سوودت پێ بگەیەنی لە دونیا و بەتایبەتتر لە قیامەت :

1. ئەو کارەت زۆر خۆش بوێت و تامەزرۆی ئەنجامدانی بیت .
2. لەناخەوە زۆر زۆر پێت ناخۆش بێت کە لە دەستت چووە و پێت ئەنجام نادرێت .
3. ئەبێت ھەوڵی تەواوەتی بدەیت بە شێوەیەکی کرداری بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە و ھەموو ھێز و توانای بۆ تەرخان بکەیت و ڕێگا جۆراو و جۆرەکانی بۆ تاقیبکەیتەوە .

بەس ورد ببنەوە لە خاڵی سێھەم !!، لە سەدا ٩٩ خەڵکی خاڵی سێھەمیان نییە و ئیھمالی دەکەن تێیدا .

ھەمووی بە ڤیدۆ و بە نووسین و بە زمان حەزی بە شەو نوێژە ، ئەی چەند کەس ھەوڵی تەواوەتی بۆ داوە !؟ شەو زوو دەخەویت !؟ خواردنی زۆر چەور و شیرینی ناخۆیت تاوەکو خەوت قورس نەبێت !؟ موبایل کەم بەکاردەھێنیت !؟ زکرەکانی پێش خەوتن دەخوێنی !؟ بە دەست نوێژەوە دەخەوی !؟
نوێژی ویتر دەکەیت !؟ کوپێک ئاوی سارد دەخۆیتەوە !؟ موبایلەکەت دوور لە خۆت دادەنێیت بۆ ئەوەی بجوڵێیت بۆ کوژاندنەوەی زەنگی کاتژمێرەکەت و لە پشت سەرتەوە نەبێت !؟

چەند کەس ئاواتی ئەنجامدانی عەمرەیە !؟ ھەموو مانگێ لە موچەکەت پارەیەکی کەمت داناوە بۆی !؟ گەر زۆر کەمیش بێت بە سێ ساڵ دەتوانی پارەکەی کۆ بکەیتەوە و بە ڕێگای وشکانی بڕۆیت !؟ لەوە باشترە خۆ ڤەو ئاواتەوە سەر بنێیتەوە !؟

چەند کەس دەیەوێت خۆی فێری زانستی شەرعی بکات !؟ کوا ھەوڵەکان !؟ چۆن دەگەڕێیت بۆ خواردنگەیەکی خۆش و پۆشاکی نوێ بزانە ئاوھاش عەوداڵی بەشوێن ئەم زانستە و مامۆستاکانی ئەھلی ئەم زانستە و .....

جا ئەمە بکەنە پێوەر بۆ ھەموو کارەکانی دیکە .

کۆسار _ ھەورامی

10 Nov, 15:16


خوشک بۆ برا وەک دایکی دووەم وەھایە .

برا لەلای خوشک ، گەر سەروەتی قارونی ھەبێت ھەر پێی خۆشە ئەم برایەی شتێکی بۆ بکات گەر بچوکیش بێت ، خاوەنی ھەزار پاسەوانی تایبەت بێت ھەر پێی خۆشە کارێک بسپێرێت بەم برایەی خۆی .

تۆزێک ئاگاداری دڵی یەکتری بن ، خێزان لەنێوان خۆیان خراپ بن !! ئەی کێ بۆیان باش بێت !؟ لە کوێ ئەم باشی و نازە وەربگرن !؟!

کۆسار _ ھەورامی

10 Nov, 15:12


کوڕی بچوکی ماڵی

یان تاقانەیت

ئەمە مەقۆزەرەوە و وەک خزمەتکار و بەردەست مامەڵە لەگەڵ دایکت مەکە

کۆسار _ ھەورامی

10 Nov, 15:12


خوا ئاگادارە جاری وا ھەیە کە دایکم دەیەوێت قاپێک یان پەرداخێکی بەردەم من لابدات یان لە دەستمی وەربگرێت ناھێڵم بچەمێتەوە بۆ من و خێرا یان ھەڵدەستمە سەر ئەژنۆ بۆ ئاستی دەستی ئەو یان خۆم قاپەکەی بەردەمم لادەبەم .

کۆسار _ ھەورامی

10 Nov, 15:08


زۆر زۆر عەیبەیە
ناشرینە

نامەردیە

تاوانبارییە

کە باوک و برا و کوڕ لەماڵەوە وەک و کوێخا لەناو جێگای گەرمدا بن،

بەڵام بەیانیان زوو دایک و خوشک و ژنیان بنێرن بۆ ئەوەی نانی گەرم بھێنێت بۆ ئەم کەڵەگایانە !!!!!!

نازانم چەند خوێنەوار و ڕۆشنبیریت یان ئاستی
عیبادەتت چەندێکە،

بەڵام والله ی مردنتان باشترە لەم بارودۆخەتان .

کۆسار _ ھەورامی

09 Nov, 18:55


ھەنگاوەکانیشت کەمێک ھێواش بکەرەوە ، بەو پەلە پەل وھەڵەشییە لەزەت و تام و چێژ لە ڕێگاکە و چواردەورەکەت نابەیت .

چونکێکم دڵ خۆشی ساتی بەدەستھێنان و گەیشتن زۆر کورتە و لەوەیە نەگاتە چەند کاتژمێرێکیش ، ئەمما ئەوە ڕێگای گەیشتن و بەردەوام بوونە لەسەر ئامانجی بەدەستھاتوو لەزەتێکی تایبەت بە خۆی ھەیە .

کۆسار _ ھەورامی

02 Nov, 16:58


لەم هەموو ناز و نیعمەتە پێت بەخشیووین و درکی پێ ناکەین

لە گەورە تا بچوک

گەرچی ورد ببینەوە لە بچوکترینیان دەبێتە گەورەترین نیعمەتیان

ئێمە لە دڵەوە دەمانەوێت کۆمەڵێک وەسف و سەنا و ستایشی جۆراوجۆرت بکەین

بەڵام چی بکەین و دەسەڵات نییە کە خۆت الحمد الله داناوە و دیارە ئەوە شایەنی خۆت دەزانی و زاناتریت

وەک ابن تیمیة کە دەڕۆشتە ناوچە چۆڵ و سەحراکان ئەم پارچە شعرەی دەوتەوە:

فيا شوقي إلى بلد خلي  

لعلي باسم من أهوى أنادي

خۆزگا لە شوێنێکی زۆر بێدەنگ و چۆڵەوانی بوومایە

تاوەکو ئەو زاتەی خۆشم دەوێت بە هەموو دەنگ هاوارم لێبکردایە و بانگم بکردایە

کۆسار _ ھەورامی

02 Nov, 00:56


تۆش گەر دەزانی هاوڕێیەکت چالاکە لە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی ، چ کێشەی تێداتە کە داوای لێ بکەیت بەیانیان تەلەفونت بۆ بکات و خەبەرت بکاتەوە بۆ نوێژ ؟! هەر ئەوەنە کەوتیتە سەر سکەکە و ڕاهاتیت ئیتر ئەوت ناوێ

هاوڕێیەتی بۆ دوو شتی وەها نەبێ بۆ چی باشە

کۆسار _ ھەورامی

02 Nov, 00:54


گەر دەزانی هاوڕێیەکت لە ئەجامدانی نوێژی بەیانی کەموکورتی هەیە و ناتوانی لەخەو هەڵبستێت ، هاوکاری بکە و هەموو بەیانییەک تەلەفونی بۆ بکە تاوەکو بەخەبەری بهێنیت

کۆسار _ ھەورامی

01 Nov, 19:25


فەرموون ڕیکۆرووی سیمینارەکە
بە هیوای سوود

کۆسار _ ھەورامی

01 Nov, 17:13


https://t.me/Sakinat7?livestream

کۆسار _ ھەورامی

01 Nov, 17:12


کەمێکی دیکە دەست پێ دەکەین إن شاء الله

کۆسار _ ھەورامی

01 Nov, 11:25


ان شاء لله ئەمشەو لە دەست خۆتانی مەدەن .

جۆینی چەناڵی سەکینەت ببن لەوێ سیمینارەکە دەکرێت

کاتژمێر ۸:۱٠

کۆسار _ ھەورامی

01 Nov, 11:24


السلام علیکم

ناونیشان ( مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگەی زانکۆ و پەیمانگا )

بابەتەکانی سیمینار:
⁃ درووستکردنی ژینگەیەکی دیکە بۆ خۆت لەپاڵ ئەم ژینگەیە .
⁃ چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر .
⁃ ھەنگاوە خۆپارێزییەکان بۆ تووش نەبوون بە پەیوەندی ھەڵە و ناشەرعی .
⁃ پارێزگاریکردن لە کەسایەتی خۆت و ئەو زانستەی کە بۆی دەخوێنیت .
⁃ پڕکردنەوەی کاتە زیادەکان بە بابەت گەلێکی بەسوود کە پەیوەندی بە خوێندنی زانکۆوە نییە و بەرەکەتداربوونی کات .
⁃ چۆنییەتی خۆئاماددەکردن بۆ دوای زانکۆ و پەیمانگا .

بابەتی خۆپارێزی لە تووش نەبوون بە پەیوەندی حەرام و بۆ ھەموو کەسێک دەبێت چ لە زانکۆ بێت یاخود دەرەوەی زانکۆ

ئەوەی لێرەش باس دەکرێت لە ھیچ سیمینار و پانێڵ و ... باس نەکراوە و بابەتەکان بە شێوەیەکی واقیعی باس دەکرێن ان شا الله

کۆسار _ ھەورامی

31 Oct, 17:21


دایکە عائشە فەرمووی : پێغەمبەری خودا ھاتە ژوورەوە و ئافرەتێک لای من بوو ، پرسیاری لێ کردم کە ئەم ئافرەتە کێییە و منیش پێم فەرموو ئەوە فڵانە کەسە و شەوان ناخەوێت و ھەر شەونوێژ دەکات ، خۆشەویستمان فەرمووی : ھێندە کار لەسەر خۆتان دابنێن و بڕیاری ئەنجامدانی کارێک بدەن کە بتوانن بەردەوام ببن لەسەری و پێتان بکرێت ، خودای گەورە پێی خۆش نییە کە ئێوە بە ناڕەحەتی و بێزارییەوە کارێک بکەن ،خۆشەویسترین کار لای پێغەمبەری خودا ئەوە بووە کە خاوەنەکەی لەسەری بەردەوام دەبێت .

ھەر لە فەرموودەیەکی دیکە پرسیار دەکرێت لە ھەردوو دایکمان عائشە و ام سلمة کە کام کارە زۆر خۆشەویست بووە لای پێغەمبەری خودا !؟ فەرموویان : ئەو کارەی کە بەردەوامی ھەبێت گەرچی کەمیش بێت .

جا موسوڵمان گەر ورد ببێتەوە لەم فەرموودانە و کاریان پێ بکات و ڕەچاویان بکات لە کاتی دانانی بەرنامە و پلانی ڕۆژانەی خۆی لە چ لە کاری دونیای بێت یان قیامەتی ئەوا سوودێکی ئێجگار زۆری لێ دەبینێ .

ھەموو شەوێک دوو ڕکعات شەو نوێژت ھەبێت زۆر لەوە باشترە کە ساڵی جارێک ھەڵبستیت و ٨ ڕکعات بکەیت . ھەموو ڕۆژێک با یەک لاپەڕە قورئانت ھەبێت بە تەفسیرەوە باشترە لەوەی ڕەمەزان و ڕەمەزان خەتمێک بکەیت بە پەلە پەل و لەکۆڵ خۆتی بکەیتەوە . لە ڕۆژوی سونەتیش موراعاتی نەفسی خۆت و چواردەور و .... بکە .

کۆسار _ ھەورامی

31 Oct, 10:38


ئەو مامۆستا و بانگخواز و ئامۆژگاریکارەی کە دەزانیت بەدەر لە بوارە شەرعیەکە لە کۆمەڵێک بواری دیکە شارەزایت هەیە و چاو کراوەیە. شیاوی ئەوەیە کە کێشەی خۆتی بۆ باسبکەیت و ڕاوێژی پێ بکەیت ، ئیتر هەر شتێک هەبوو زانیت بە تەنها پێت ناکرێت لەگەڵ ئەودا ڕاوێژ بکە و مەچۆرە لای کەسی دیکە.

مەگەر ئەم کەسە متمانە و دڵنیای بە کەسێکی دیکە هەبێت و بتنێرێتە لای ئەو گەر نا مەڕۆ.

پێویست ناکات هەموو کەسێک بە کێشە و بابەتی تایبەتی تۆ بزانێت
دوایش بێت مەجلیس و وتاری بە کێشەکەی تۆ گەرم بکات .

کۆسار _ ھەورامی

30 Oct, 18:55


ئەم جارە سلێمانی بوو ، ھەموو شارەکانی دیکەش بەریان دەکەوێت ان شاء الله صبر بکەن

وە دووبارە سەرەی سلێمانیش دێتەوە دوای شارەکانی دیکە .

کۆسار _ ھەورامی

30 Oct, 18:50


بۆ دیکۆر وەریمەگرن و گەر زانیتان ناتوانن بیخوێنن لەگەڵ زنجیرە وانەکان ، بیدەنە کەسێکی دیکە تا خودا فەزڵی خوێندنیتان پێ ببەخشێ

کۆسار _ ھەورامی

30 Oct, 18:49


گوناھبار دەبن وەریبگرن و نەیخوێنن

کۆسار _ ھەورامی

30 Oct, 18:48


ماشاء الله
سلێمانی قەپات بوو

کۆسار _ ھەورامی

30 Oct, 17:10


جا بەم بۆنەیەوە ، یەک شەو نزیک کاتژمێر ۹ بۆ ۱۲ پیاسەیەک بە شەقامی سالم ی شاری سلێمانی بکە و کەمێ ورد ببەرەوە لەو کچ و کوڕانەی میللەتەکەمان

بەسە بۆ ئەوەی تەواو بێ ئومێد ببیت لە گەنجەکانمان .

کۆسار _ ھەورامی

30 Oct, 17:08


لەم ڕۆژانە لەسەر شەقامێک هاوکاری گەنجێکم کرد و ئۆتۆمبێکەلەم وەستاند تاوەکو ئەو بپەڕێتەوە لە شەقامەکە .

گەنجەکە هەردوو دەستی لەسەر ئەم شێوازی ئیمۆجییە لێکرد و سوپاسی خۆی دەربڕی بۆم ( 🙏🙏🙏 )

جا تەبعەن ئەم شێوازی دەست بەرزکردنەوەیە بۆ سوپاس و داوای لێبوردن لە کەسی بەرامبەر لە وڵاتی تورکیا و ئێرانیشدا نەبینراوە و زۆر کەمە .

زیاتر لە وڵاتانی کۆریا و هاوشێوەکانی باوە و عاداتی ئەوانە .

هەرچەن لە جلوبەرگیشدا نابێت موسوڵمان خۆی بەوان بشوبهێنێت ، بەڵام کار گەیشتبێتە ئەوە هەڵسوکەوت و مامەڵەی ڕۆژانەی تاکێکی کورد کە خۆی بە موسوڵمان بزانێت کت و مت لە کەسێکی دانیشتووی کۆریا بچێت !!!

کارەساتێکە زۆر لەوە گەورەترە بە ساددەی وەریبگرین .

کۆسار _ ھەورامی

30 Oct, 15:22


ھاوسەنگی ڕاناگیرێت لەنێوان قیامەت و دونیا .

لەگەڵ ھەرکەسێک قسەم کردبێت و وتێبتی ھەم قیامەت و ھەم دونیا و بە یەکسانی و ئەمانە .

کە ورد بوومەتەوە لەژیانی الا کاڵ و كرچیەک و ئیھمالیەکی ڕوون بە خەتی قیامەتیەوە دیار بووە .

بە حوکمی نەفسی مرۆڤەکان و ژینگەکەی ئەم سەردەمەش بە گشتی فەزڵی دونیاکە دەدرێت بەسەر قیامەت ، جا ئەبێت وریا بین و ڕێگە نەدەین بەم نا ھاوسەنگییە .

کار بکە و ڕزق پەیدا بکە و بڕۆ بۆ گەشتیش و وەرزشیش بکە ، ئەمما خەم و ھەوڵدان و سەرقاڵی مێشکت با ڕێژەیەکی زیاتری بەربکەوێت لە دونیاکە .

وە ھەوڵ بدە لە کارە دونیایەکانیشت نیەتی قیامەتی تێبکە و خودا بکەرە شەریکی خۆت تێیدا .

وەرزش بکە بۆ ئەوەی جەستەت چالاک بێت و ھەڵبستیت بۆ شەو نوێژ .

لەو ڕزقەی خودا پێی بەخشیوویت مانگانە لە ھەر ١٠٠ ھەزار دینارێک ١٥ ھەزار پێش خۆت بخە بۆ قیامەت .

کۆسار _ ھەورامی

29 Oct, 15:18


سیمینارەکە لەم چەناڵە دەکرێت👆 و جۆین ببن تاوەکو لەدەستتان نەچێت إن شاء الله تعالى

لینکی چەناڵەکە

https://t.me/Sakinat7

کۆسار _ ھەورامی

29 Oct, 15:15


السلام علیکم

ناونیشان ( مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگەی زانکۆ و پەیمانگا )

بابەتەکانی سیمینار:
⁃ درووستکردنی ژینگەیەکی دیکە بۆ خۆت لەپاڵ ئەم ژینگەیە .
⁃ چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر .
⁃ ھەنگاوە خۆپارێزییەکان بۆ تووش نەبوون بە پەیوەندی ھەڵە و ناشەرعی .
⁃ پارێزگاریکردن لە کەسایەتی خۆت و ئەو زانستەی کە بۆی دەخوێنیت .
⁃ پڕکردنەوەی کاتە زیادەکان بە بابەت گەلێکی بەسوود کە پەیوەندی بە خوێندنی زانکۆوە نییە و بەرەکەتداربوونی کات .
⁃ چۆنییەتی خۆئاماددەکردن بۆ دوای زانکۆ و پەیمانگا .

بابەتی خۆپارێزی لە تووش نەبوون بە پەیوەندی حەرام و بۆ ھەموو کەسێک دەبێت چ لە زانکۆ بێت یاخود دەرەوەی زانکۆ

ئەوەی لێرەش باس دەکرێت لە ھیچ سیمینار و پانێڵ و ... باس نەکراوە و بابەتەکان بە شێوەیەکی واقیعی باس دەکرێن ان شا الله

کۆسار _ ھەورامی

27 Oct, 18:52


ھەر ھیچت دەست نەکەوت بە جلێکی کۆن و جووتێک نەعلەوە پیاسەیەک بەو ناو بازاڕەدا بكە

یان نیوەڕۆیەک سەتڵێکی بەتاڵ ببە و لەگەڵ ئەو خەڵکە ھەژارە نۆرە بگرە بۆ خواردن وەرگرتن لە مزگەوتی گەورە .

کۆسار _ ھەورامی

27 Oct, 18:45


ئیمامی عومەر لە گەرمەی وتاردان فەرمووی : خەریک بوو بەخۆم سەرسام دەبووم و نەفسم دەیوت ئەھا ئەی عومەر ئەو ھەموو خەڵکە گوێت بۆ دەگرێت و ئەمانە ....
فەرمووی منیش ڕاستەوخۆ وتارەکەم ڕاگرت و بابەتەکەم گۆڕی و بە خەڵکەکەم فەرموو : ئەی خەڵکینە ، من ھەر ئەو عومەرە بووم کە بۆ چەند دەنکە خورمایەک شوانیم بۆ فڵانە کەس و فڵانە ھۆز دەکرد و ئاژەڵەکانیانم دەلەوەڕاند تەنھا بۆ پەیداکردنی ھەندێک خورما . تاوەکو نەفسی خۆی پێ شکاند .

سەروەرمان کاتێک پیاوێک لەبەردەمیدا دەلەرزی و دەپەشۆکا ، پێی فەرموو : لەسەرخۆ و ئارامبە ، من پاشا نیم و کوڕی ئافرەتێکی قوڕەیشیم !!!!!!!

تب. بۆیە فەرمووی ئافرەتێکی قوڕەیشی ، چونکە عادەتەن پاشاکان خۆیان نادەنە پاڵ دایکیان و بە نازناوی باوک و عەشیرەتی باپیریان دەنازن و تەکەبور دەنوێنن .

گەر بە ھەر ھۆکارێک بێت ھەستت بە لەخۆبای بوون و سەرسامبوون بە خۆت کرد ، ئەوا زوو فریای بکەوە و نەفسی خۆت بشکێنە ئیتر بە ھەر ڕێگایەک بێت بیشکێنە .

کۆسار _ ھەورامی

26 Oct, 17:19


بۆ ئەم بابەتانە بڵێ : وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ ، نەوەک بۆ کۆمەڵێ بابەت کە لەلوتکەی ھەڕەمەکەیە و گڵۆپە سورەکەیە دێن ئەم ئایەتە دەقۆزنەوە بۆ ......

کۆسار _ ھەورامی

26 Oct, 17:15


شيخ الاسلام ابن تيمية دەفەرمووێت :

چەندین ساڵ بەشوێن خیلاف و ڕا جیاوازی مەزھەبەکاندا ڕۆشتم لە کۆتایدا بۆم دەرکەوت کە ھەر ھەموویان پێکاویانە و بۆچوونەکەیان ڕاست بووە لە ( کات - شوێن - سەردەم ) ی خۆیان .

کۆسار _ ھەورامی

26 Oct, 16:46


ئەگەر لەسەر بۆچوونی مەزھەبێکی دیاریکراو دەڕۆیت و قەناعەتت پێی ھەیە یان کام بۆچوونە بگونجێت بۆ باروودۆخەکەی خۆت کار بەوە دەکەیت ئەوا گرنگە کە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت :

1. نەبیتە ھۆکاری خۆ جیاکردنەوە لەنێوان کۆمەڵێک موسوڵمان . واتە ناکرێت تۆ خوێندکارەکانت ببەیت بۆ گەشت و سەیران ، لەوێ خۆت جیا بکەیتەوە و بڵێیت من وەک ئێوە نوێژ قصر و جمع ناکەم چونکە لە مەزھەبی ئیمامی شافعی بۆ گەشتی دونیای درووست نییە بیکەیت !!!! ئەی بۆ ھێشتت ئەوان بیکەن !؟ تۆیەک ئەھلی قیامەت گەشتەکە ھێندە دونیاییە کە ئەمەی بۆ نابێت ئەسڵەن بۆ چوویت ؟! !!!
2. نەبیتە ھۆکاری بارگرانی بۆ کەسانی چواردەورت ، لە ڕێگای مەدینە بۆ مەککە بووین کە نزیکەی ٧ سەعات ڕێگایە ، لە سەدا ٨٥ ی ئەو خەڵکە پیر و بەساڵاچوون ، بەشێکیان زەخت و شەکرەیانە ، ھەمووی ئیحرامی بەستووە ، ( ٣ کەس ) ڕاست بوونەوە لێمان وتیان کاکە ئەم نوێژەی ئێوە کە بەم شێوە کورتی دەکەنەوە لەلای ئێمە درووست نییە و دەبێت چاوەڕێ بکەن تا نوێژەکەمانە بە اسراحەت دەکەین . سێ دانە پاسی گەورەیان ڕاگرتووە !!!!
3. نەبێتە بارگرانی و ناڕەحەتی بۆ خۆت ، بە نمونە گەشتەکەت ٨٤ کیلۆمەتری تێنەپەڕاندووە زۆر ئاساییە کە لەسەر فەرموودەکەی ئەنەسی کوڕی مالیک کە لە ٣ فەرسەخ خۆشەویستمان نوێژی کورت کردوەتەوە کە دەکاتە نزیکەی ١٤ کیلۆمەتر ، لەمەش کەمتر بوو دەتوانیت لەسەر وتەی ابن عثیمین کە بەڵگەکەی فەرموودەیەکی صحیح ە دەفەرمووێت لەو گەراج و تێرمیناڵەی ناو شارەکەی خۆت کە لەوێوە دەڕۆی بۆ گەشتەکەت دەتوانی نوێژەکەت کورت بکەیتەوە .
4. لوتکەی ئەدەب بنوێنن بەرامبەر ھەر بۆچونێک کە دەزانن لەباتی دوو ئەجرەکە یەک ئەجری بۆ ھەیە . چونکم لە کۆتایدا ھەمووی بە بەڵگەکاری و وردەکاری گەیشتوون بەو ئەنجامە.

کۆسار _ ھەورامی

26 Oct, 12:52


تەبعەن گەردنمان ئازاد بکەن کە بەشێکتان پێتان باش بوو لە هۆڵی یەکێک لە زانکۆکان بکرێت .

ڕاستی وەک طبیعەتی خۆم حەزم بە دەرکەوتن نییە بەو شێوازە

وە بابەتەکەشمان باس باسی مامەڵەکردنە لەگەڵ ئەو ژینگەیە و ناکرێ ئێستا بەهۆی ئێمەوە هەمووی لەوێ بترشێن بەسەر یەکدا و تێکەڵ ببن .


هەر بە ئۆنلاین دەبێت ، بەس لە کوێ و کەی سەبر بکەن ئاگادارتان دەکەمەوە إن شاء الله

کۆسار _ ھەورامی

25 Oct, 18:55


جا سبحان الله عێراقی ناوی باش نەهاتووە 😂

ھەر کاتی خۆی لە سەردەمی عمری کوڕی عبدالعزیز دەست کرا بە نووسینەوە و کۆکردنەوە و تدوین و لەفلتەردانی فەرموودەکانی خۆشەویستمان ،امامی زوھری فەرمووی یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەم کارەمان ئەوە بوو کە تەماشا دەکەین لە ناوچەی عێراقەوە فەرموودەیەکی زۆر دەگەیشت پێمان و کە ورد دەبووینەوە لێی ھیچی فەرموودە نەبوون و بەناوی پێغەمبەری خوداوە ھەڵبەستراون . 🤦‍♂️🤦‍♂️🤦‍♂️

کۆسار _ ھەورامی

25 Oct, 17:39


دایکە عائشە ڕەحمەتی خودای لێبێت لەناو مزگەوت دەنگە دەنگ و کۆبوونەوەیەک درووست بوو ، دایکمان پرسیاری کرد کە ئەوە چی ڕوویداوە!؟!

وتیان ئەوە کابرایەکی عێراقییە کە قورئان دەخوێنێت دەبوورێتەوە و زۆر پێی کاریگەرە .😂

دایکمان فەرمووی : بۆ ئەمە لە عمر و ئەبو بەکر ئیمانی بەھێزترە کە ئەوان بە خوێندنەوەی موچورکەیەک و تەزویەک دەھات بە جەستەیاندا !؟!

محمدی کوڕی سیرین فەرمووی : ئەگەر ڕاست دەکات با بڕوات لەسەر ئەو دیوارە بەرزە بیخوێنێ و ببورێتەوە بزانم لەوێش دەبوورێتەوە 😂😂😂 !؟! والله ڕێک دەکەوێتە خوارەوە و مێشکی دەتەقێت .

ئێ ئەمە چییە ئەگەر ڕیاباز نەبیت !!!!

کۆسار _ ھەورامی

25 Oct, 17:26


ابن قیم دەفەرموێت : تاوانی ڕیابازی بەوەوە ناوەستێت کە تەنھا عیبادەتەکەت لێ قەبوڵ نەکرێت ، بەڵکو دەڕوات بۆ سزادانیش لەسەر ئەو کارە .

ئەوەیە سزا !!! پڕ بە پێستی خۆی ، خێر بکەیت کەچی بە سزا بدرێیت لەسەری .

کۆسار _ ھەورامی

25 Oct, 15:19


دەرچوونی ناوی زانکۆ و پەیمانگاکان نزیک بووەتەوە .

جا زۆر داوای سیمینار و ڕێنمایی و بەرچاو ڕوونی دەکەن بۆ ژیانی زانکۆ پەیمانگا و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو
ژینگەیە بە تایبەتتر لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر

بە دیاریکراوی نازانم لە کوێ و بە چ شێوازێک دەبێت

بەڵام بزانین لێرە بێت یان لە هەر چەناڵێکی دیکە هەوڵی سیمینارێک دەدەین
خۆ گەر نەگونجا هەر بە کۆمەڵێ تۆماری دەنگیش لێرەوە خزمەتێک دەکەین

ان شاء الله تعالى

کۆسار _ ھەورامی

25 Oct, 13:37


حسن بصري فەرمووی : ھەر کەسێک پێشبڕکێی لەگەڵدا کردیت لە دیندا ئەوا تۆش پێشبڕکێی لەگەڵدا بکە ، عەمرەی کرد تۆش بڕۆ ، سونەتێکی کرد تۆش بیکە ، ڕیزی یەکەمی مزگەوت بەرنادات تۆش زووتر بڕۆ و شوێن بگرە بۆ خۆت .

بەڵام

ئەگەر پێشبڕکێیان لەگەڵ کردی لەسەر دونیا ئەوا دونیا واز لێبھێنە بۆ خۆیان و لەو پێشبڕکێیە بکشێرەوە و با ئەوان یەکەم بن .

کۆسار _ ھەورامی

25 Oct, 13:30


خۆشەویستمان دەفەرمووێت : ھەر کەسێک ھەموو خەمێکی بکات بە خەمی دونیا ئەوا فرق الله عليه أمره ، ھەموو کار و بەرنامەکانی ژیانی پەرتەوازە دەبن .

مانایی ئەوە نییە کە تۆ ھیچ ھەوڵێک نەدەیت لە دونیادا و ئامانج و بەرنامەیەکت نەبێت ، بەڵام ھەر شتێک دەکەیت سنووری بۆ دابنێ .

دەتەوێت ببیتە کەسێکی سەرمایەدار و دەوڵەمەند !؟ سەرکەوتووبیت بەڵام لەسەر حسابی نوێژەکانت نا !؟ لەسەر حسابی جومعە و جەماعەتەکەت نا ، لەسەر حسابی زیکر و سونەتەکانت نا . لەسەر حسابی سەر شۆڕی و تەنازول کردنت لە حەرام و مەبادیئەکانت نا . ئاگاداری ئەم لایەش بە .

لە ھەر بوارێکدا دەبیت، وریابە بەشی قیامەت بھێڵەرەوە کۆمەڵێ ھاندەر و ڕاھێنەر بەناوی ئەوەی گەنجی و وزە و توانات زۆرە فریووت نەدەن و ڕۆبچیت لە دونیادا .

چونکم بە الله قەسەم ، ھەتاوەکو خودا ویستی لەسەری نەبێت و بەرەکەتداری نەکات نەک ١٠ کاتژمێر ، ١٥ کاتژمێر دابنێی بۆ ھەوڵ و کار و ھەڵپە ھەڵپ ناتوانی پێی بگەیت و بەبێ خودا ئیش ناڕوات .

( جا ئەوە قسەی تیا نییە ھەمووی فەزڵی خودایە !! ) ئێ ئەزیزەکەم با وەفای ئەم فەزڵە بە زمان و کردارتەوە دیار بێت .

کۆسار _ ھەورامی

24 Oct, 17:46


إِنَّمَا تَقْضِي هَذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا

وَاللَّهُ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰ

ساحر بوون !!
تەوبەیان کرد
فرعەون لەبەردەمیاندا وەستاوە !

تەماشا تێڕوانینیان بۆ دونیا و قیامەت چۆنە !!!

کۆسار _ ھەورامی

24 Oct, 17:26


ئەبێت هۆکارەکەی ئەوە نەبێت کە پێی دەوترێت ( دونیا ) وە زۆر بە قورسی باوەشمان پیادا کردبێت !!!

کۆسار _ ھەورامی

24 Oct, 16:56


ھاوەڵانە بەڕێزەکان بەر لەوەی نوێژ دابەستن لەبەر خۆیانەوە دەیانفەرموو : چی بکەین ئێستا نوێژەکە تەواو دەبێت ، خۆ خودا ھەر چوار ڕکعاتی داناوە لەم جەماعەتە بیکەین و ناتوانین زیاتر بکەین . خەفەتیان دەخوارد بۆ ئەوەی کە کەمێکی دیکە نوێژەکە تەواو دەبێت !!!

کاتێک دەستیان دەکرد بە نوێژ منداڵەکان دەیانوت: با دەست بکەین بە یاریکردن و بە دڵی خۆمان ھاوار بکەین تاوەکو ئەوان لەنوێژدان ، چونکە ئێستا لەگەڵ خودای خۆیان قسە دەکەن و ئاگایان لە ئێمە نییە .

ئەوان پرسیاریان دەکرد دەربارەی ئەوەی کە چ شتێک سونەتە تاوەکو ئەنجامی بدەن ، ئێمە ھەر لەگەڵ بیستمان ئەم کارە سونەتە بەجۆرێک دەستبەرداری دەبین کە ئەنەمما پێشەوایەکمان نییە ناوی محمد بێت .

ئەبێت نھێنیەک لە بابەتەکە ھەبێت !! ئەم جیاوازییە زۆرەیی ئێستا !!! ھەموو عوزرێک دەھێنینەوە بۆ نەکردنی نوێژی جەماعەت . لەگەڵ سەلاممان دایەوە ناتوانین ٥ خولەک ئارام بگرین لەسەر زکرەکان و ڕادەکەین . بۆ کوێ دەڕۆی !؟! لە چی ڕادەکەین ؟! کارەکانی دەرەوەت بە دوو دۆعای ناو مزگەوت چارە دەبێت، ئێ لە کۆتایش ھەر لە مزگەوتەوە جەنازەکەت دەبرێتە دەرەوە .

کۆسار _ ھەورامی

24 Oct, 15:49


فەرموودەیەکمان ھەیە بۆ ئەم کەشە ساردە و ھەڵە تێگەیشتنێک ھەیە بۆی ...

خۆشەویستمان دەفەرمووێت : ھەواڵتان پێ بدەم دەربارەی شتێک کە تاوانەکانتان دەسڕێتەوە و پلەتان بەردەبێتەوە پێی ، وەک دەستنوێژگرتن لەسەر شتە ناڕەحەت و قورسەکان .....
امام مسلم بە ٢٥١ و ابن ماجە بە ٤٢١ و ترمزی بە ٥١ .

امامی نووی دەفەرموێت : مەبەست پێی دەستنوێژگرتنە لە زستان و کەشی سارد بە ئاوی سارد .

ھەندێک موسوڵمانی خۆشەویستمان ھەیە سوپاس بۆ خوا ئاوە گەرمەکە ھەیە بەڵام دەڕوات بە ئاوە ساردەکە دەستنوێژ دەگرێت و دەڵێت پاداشتی زیاترە .

ئەمە ھەڵەیە ئەزیزەکەم ، شەرع لەگەڵ ئەم بارگرانی و ناڕەحەتیەی تۆ نییە ، بۆ کاتێک سوود لەم فەرموودەیە وەردەگرین کە کەسێک بەھۆکاری ئاوی سارد و زستان نوێژ دوابخات یان دەست نوێژ نوێ نەکاتەوە بۆ ھەموو نوێژێک .

کۆسار _ ھەورامی

24 Oct, 02:36


کراسێک
بلوزێک
قەمسەڵەیەکی ئەستوور

وەھاش دەست و قاچم چرچ و لۆچ بوو بوو لە سەرمادا ئەم بەیانییە


ئەبێت حاڵی ئەوە چۆن بێت کە لە ژێر خێمەیەکدایە و ماڵ و حاڵێکی نییە !!!!!!!!!

کۆسار _ ھەورامی

23 Oct, 19:15


ئەمشەو خۆمان ڕەزا قورس کرد وابزانم

بڕواتان هەبێ لە خەمخۆری و هەستکردنمان نەبێت بە ئەم بەرپرسیاریەتییە سەری ئێوەش و خۆشمان نائێشێنین

کۆسار _ ھەورامی

19 Oct, 19:47


سەروەرمان عليه الصلاة والسلام فەرمووی :

فەرمان بکەن بە چاکە و نەھی بکەن لە خراپە ھەتاوەکو دەگەنە سەردەمێک کە :

1. خەڵکی زۆر شوێن کەوتەی ھەواو ئارەزوویانن و لێی لانادەن .
2. زۆر بەخیل و نەفس پیسن بەرامبەر یەکتری .
3. زۆر سوور و پێداگرن لەسەر بەدەست ھێنانی بابەتە دونیایەکان و لە یەک مساقڵی خۆیان خۆش نابن .
4. سەرسام بوونی ھەموو کەسێک بە ڕاو و بۆچوونی خۆی .

پاشان فەرمووی کە گەیشتیتە ئەم سەردەمە و ئەمانەت بینی ئەوا : فعليكَ بنَفْسِكَ، ودَعْ عَنْكَ..... ، سەرقاڵی پەروەردەکردنی نەفسی خۆت بە و دوور بکەوەرەوە لە فیتنە و عامی خەڵک .

ناچار نیت بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە دوو ڕکات نوێژی سونەت بکات لە ئاستی عیلمی و عبودیەتی خۆت دابەزیت و خۆت فەرامۆش بکەیت بۆ ئەوان .

کۆسار _ ھەورامی

19 Oct, 19:29


لە گەرمەی ناکۆکی نێوان هەندێک لە هاوەڵە بەڕێزەکان و ئیمامی عەلی ، ناردیان بە شوێن یەکێ لە هاوەڵان تا پشتگیریان بکات ، فەرمووی : شمشێرێکم بۆ بهێنن کە لەسەری نوسرابێت فڵان کەس کافرە و فڵانە کەس موسوڵمانە پاشان دێم پشتگیریتان دەکەم

کۆسار _ ھەورامی

18 Oct, 17:48


سەروەرمان عليه الصلاة والسلام فەرمووی:

ئەگەر ئەم دونیایە قیمەت و بەھای ھەبووایە بە ھێندەی باڵی مێشوولەیەک لەلای خودا ئەوا ڕێگەی نەدەدا کەسانی کافر یەک پەرداخ ئاوی تێدا بخۆنەوە .

کۆسار _ ھەورامی

18 Oct, 14:23


مامۆستایەکی قوتابخانەیان نارد بۆ فەرمانەگەیەک و لەوێ خوشکێکی بینی و کەوتە دڵیەوە و ھاوسەرگیریان کرد .

برایەک ماوەی ٣ ساڵ ھاوسەرگیری بۆ نەدەگونجا تاوەکو ڕۆشتە ماڵی ھاوڕێیەكی لەوێ خوشکێک دەبینێ و برادەرەکەی دەبێتە نێوەندگیر و ھاوسەرگیری دەکەن .

برایەک ھاوسەرەکەی لە نەخۆشخانە حاڵی زۆر خراپ بوو ، بۆ کڕینی دەرمان دەڕواتە دەرەوەی نەخۆشخانەکە و لەوێ کەسێکی ھەژار دەبینێ و ژمارەکەی خۆی پێدەدات و دەیخاتە سەر کارێکی باش لە کۆمپانیاکەی خۆی .

دوو برا بەھۆی مەجلیسێکی ٣٠ خولەکی یەکتری دەناسن و ڕۆژێک یەکێکیان لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمێک دەنێرێ بۆ ئەوی دیکە کە ھەلی وەرگرتنی خوێندکاری زانستی شەرعیە لە وڵاتانی دەرەوە و ئەمیش ھەر وەھا بە ساددەی پڕی دەکاتەوە و ئێستا لەوێ دەخوێنێ .


مەبەستم ، کە دەڵێین نزا و داواکاریەکەی تۆ تەنھا (كُن فَيَكُونُ ) بۆ خودای گەورە . دەکرێ ئەمە :

سەردانێک بێت .
تەلەفونێک یان نامەیەک بێتە سەر شاشەی موبایلەکەت .
بارودۆخێکی ناخۆش بێت تا ئەو ئاستەی ناخۆشی کە مەریەم فەرمووی: ( يَالَيْتَنِي مِتُّ قَبْلَ هَذَا وَكُنْتُ نَسْيًا مَنْسِيًّا ) .
ناسینی کەسێک بێت .

تۆ بەس نزا بکە و کارت بە چۆنیەتی و کاتەکە نەبێت ، چونکە دڵنیابە لە شوێنێک و بەھۆکارێکە کە ھەرگیز بە مێشکتدا نەھاتووە .

کۆسار _ ھەورامی

17 Oct, 17:11


حەسەنی بصری دەیفەرموو :

بەر لەوەی فیتنە ڕوو بکاتە شوێنێک و بقەومێت ، کەسانی شارەزا و بە ئەزموون و زاناکان بۆن و بەرامەی فیتنەکە زووتر بەر لوتیان دەکەوێ و دەزانن کە نزیکە فتنەیەک لە یەکێ لە بوارەکان بێت بەرەو موسوڵمانان .

جا ئەمە ھەر ھیچ نییە کە ئێستا درووست بووە ، یەکێ ئەڵێ جیھادە ، یەکێ تر ئەڵێ پیاوی شیعە و یەکێ تر ئەڵێ حیکمەتیان نەبووە .

تۆ با بگاتە ئەو کاتەی بڵێن : کاکە دەرگای جیھاد کراوەیە و کێ دەیەوێت بێت بۆ غەزە ئەوا ڕێگاکان کراونەتەوە و ھەموو ئاسانکارییەک دەکەین بۆیان .

فیتنە ئەوەتا لەوێ قوربان گیان ، جا لەبەرچاومە سەریان کز دەکەن و ھەر یەک بە بیانویەک خۆی لا دەدات . ھەندێکیش دەڵێن کاکە ئێمە خەڵک فێری دین دەکەین و واجب نییە لەسەرمان .
ھەندێکیش دەڵێن ئێمە بە قەڵەم و بە دەرسی عیلمی جیھاد دەکەین .

ئێ خۆ وەکو ابن تیمیە مان بۆ ناکەن . !!!

کۆسار _ ھەورامی

16 Oct, 15:41


السَّلامُ عَلَيكُم وَرَحْمَةُ الله وَبَرَكَاتُه

کۆسار _ ھەورامی

16 Oct, 15:40


دڵتان مۆر دەکەن !!!

کۆسار _ ھەورامی

16 Oct, 15:38


نازانم چیان بۆ کردوویت

بەڵام هەرچیەکیان کردبێت

مادامێک بەهۆیەوە پەلاماری حەقی پێ دەدەیت و قیامەتت ددەخەیتە مەترسی ئەوا هیچ قیمەتێکی نییە ئەو شتە .

کۆسار _ ھەورامی

16 Oct, 15:35


واجبە .
خیلافی لەسەرە

هەردوو قسەکە دوو ڕووی یەک
دراون

بەڵام دووەم لە ترسی کەوتنە بەر لێشاوی خەڵک و کەسایەتی تۆزێک خاترمان دەگرێت

کۆسار _ ھەورامی

16 Oct, 11:33


هەر کەسێکیش پۆست و نووسینی ئێرەی گواستەوە بۆ شوێنیکی دیکە گەردنی حەوت پشتی ئازاد بێت و با اسراحەتی خۆی وەربگرێت

چۆن پێی خۆشە بەو جۆرە بینێرن و کۆپی بکەن . حەز دەکەن هەر ناوی خۆشتانی لەسەر ببێت هەر گەردنتان ئازاد بێت

بەڵام ئەو بابەتانەی کە بە زنجیرە پۆست و نووسینی زۆری لەسەرە هەوڵبدەن هەمووی بنێرن تاوەکو هەر کەسێک خوێنەری بوو بە جارێک هەموو زانیاریەکان وەربگرێت و ئاستە زانستیەکەی کەلێنی تێ نەکەوێت

کۆسار _ ھەورامی

16 Oct, 11:13


پێغەمبەری خودا لەگەڵ موشریک و کافرەکان پەیمانامە و ڕێکەوتن لەنێوانیان ھەبووە !؟!؟

بەڵێ ھەبووە دەیان نمونەمان ھەیە .

( بەڵام )

یەک ڕێکەوتننامە و پەیماننامە بھێنن بۆمان کە پێغەمبەری خودا لەناو ئەم ڕێکەوتننامانە فەرمووبێتی : وەرن با بە ھاوبەشی شاری مەدینەی پیرۆز بەڕێوە ببەین !!!! یان ھەر جێنشین و ئیمامێکی دیکە کە سەردەمانێک پێشەوای موسوڵمانان بووبێت ئەمەی کردبێت !!!؟!

جا چۆن بەڕێوبردنێکیش !؟!!!

موسوڵمان لە خوارەوەی ھەڕەمەکە بێت ، ھەر مانگی جارێ دوو پڕۆژەی قورئان ڕابگەیەنێت و ئیتر ئەوانی دیکە لەسەرەوەی ھەڕەمەکە : مەعیشەت و قووتی موسوڵمانان - خوێندن و بەرەوپێشچوونی وڵات و داھاتووی گەنجەکانمان - .......... ھەموویان بەدەست بێت .

سوێن بە خودا کە بە شەقامێکدا دەڕۆم و دەبینم خوشکێکی باڵاپۆش و دیندار بە ناچاری لە قاوەخانەیەک یان ھەر شوێنێکی دیکە کار دەکات و خزمەتی (ھەندێک ) لات و لەوێر دەکات خەریکە لە پێستی خۆم دێمە دەرەوە .

کۆسار _ ھەورامی

16 Oct, 11:11


پێغەمبەر یوسف عليه السلام :

ھەموو سەروەت و سامانی وڵاتەکە لەبەردەستی بوو و بە شێوازێکی دادپەروەرانە بەکاریدەھێنا .

ڕاوێژکاری وڵات بوو ، سەرۆکی وڵات بەبێ گەڕانەوە بۆ پشتگیری و بۆچوونی یوسف عليه السلام یەک ھەنگاوی بچوکی نەناوە .

بە کورتیەکەی ، سەرۆکی وڵات تەنھا ئامڕازێک بوو بۆ جێبەجێکردنی بۆچوون و پێشنیارەکانی ئەم پێغەمبەرە . ھەموو شتێک بە دەستی خۆی بوو .


ئەمانە بەم برا موسوڵمانەمان دەكرێ ؟؟!؟ ئەی کراوە !؟!؟

کۆسار _ ھەورامی

15 Oct, 15:42


شتێکمان ھەیە لە شەرعی ئێمەدا پێی دەوترێ ( المصلحة المرسلة) ، ئەمە کۆمەڵێ کارە کە دادەنرێت بۆ پێویستی ڕۆژگار و ئەو کات و سەردەمەی موسوڵمانان . وە ناچێتە چوارچێوەی عبادات .

ئەمە بە ڕواڵەت تەماشای بکەیت وا ھەست دەکەیت کە ( بیدعە - کوفر - شرک - یاسادانان لە شوێنی خودا ) ئەمانە بێت ، بەڵام وەھا نییە . بەڵکو بۆ ئاسانکردنی کار و ژیانی موسوڵمانانە لە ھەر سەردەمێک .

بۆ نمونە کەسێک سەیارە دەکڕێت یان خانوویەک ، ھاتین بەپێی شەرع گرێبەستێک و نووسراوێکمان کرد ، دواتر لەم سەردەمە خۆ تۆ ناکرێ بە گرێبەستێک گەرەنتی ئەوە وەربگریت کە سبەینێ ھیچ کەسێک نەتوانێ ئەوە شتە لە تۆ داگیر نەکات ، بەڵکو دەڕۆیت لە فەرمانگەی تاپۆ ئەمە دەکەیتە ناوی خۆت و ئیتر تۆ مافەکەت بە تەواوی پارێزراوە وەک موسوڵمانێک . ئەمە کێشەی لە کوێدایە !!!؟

دوو کەس ھاوسەرگیری دەکەن و بۆ ئەوەی مافەکانیان پارێزراو بێت و مارەیی ئەم ئافرەتە نەخورێ لە کاتی جیابوونەوە لە دادگا ئەم گرێبەستە تەنھا مۆرێکی لێ دەدرێ، وا کەسی نەبوو بەرگری لێ بکا ئەم ئافرەتە ؟!؟ وا پیاوەکەی ناڕەسەنێک بوو ئازاری دابوو !!! کێشەی ئەمە لە کوێیە !؟

حەتمەن ئەمە بە کۆدەنگی زانایان دیاری دەکرێت کە ھەبێت یان نا ، وە دەبێت مەرجە شەرعیەکانی تێدا بێت .

ھەندێک بابەتیش ھەیە کە بوو بە واقیع و ناچاری شەرع ڕێگای مامەڵەکردن لەگەڵی پێشنیار دەکات بۆمان تاوەکو ئەو کاتەی چارەسەری ڕیشەی دەکرێت ، بە گەنجێک دەڵێم : بڕۆ بخوێنە لە زانکۆ و با موسوڵمان نەخوێنەوار نەبێت ، تێکەڵاوی زانکۆ ناچارییە کە لە یەک ھۆڵدا کچ و کوڕ وانە دەخوێنن ، بەڵام پێی دەڵێین نابێت بڕۆیت بۆ گەشتی تێکەڵاو لەگەڵیان ، نابێت لە کافتریا دابنیشی لەسەر یەک مێز لەگەڵیان . مەڕۆ بۆ ئاھەنگی تەخەروج و تەعارف . ئەمانە بە دەستی خۆیەتی و نەڕۆشتنی زیانی پێ ناگەیێنێت و بگرە سوودیشی ھەیە بۆی و خۆی دەپارێزێت .
نمونەش بۆ ئەمانە وەک : کۆکردنەوەی قورئان لەیەک مصحف و دانانی دوو بانگ لەسەردەمی امامی عوسمان
جا مەبەستم / ناکرێت ئەم بابەتانە بە قیاسکردنێکی ھەڵە بکەیتە بیانوو بۆ کار گەلێک کە موسوڵمانان بەرەو ھەڵدێر بچن ، قیاس مەرج و ھەنگاوی خۆی ھەیە . بەسەر عەوامیشدا ئەمانە بڕوات بەسەر ئەھلی خۆێدا تێناپەڕێ ئەزیزەکەم.

کۆسار _ ھەورامی

14 Oct, 19:41


کاتێک دەبینی و دەبیستی و دیخوێنیتەوە کە مامۆستایەکی خاوەن :

زانستێکی زۆر .
حیکمەتێکی زۆر .
لەسەرخۆی و نەرموونیانیەکی زۆر .
کاتێک لەسەر بابەتێک قسە دەکات لەخۆیەوە قسە فڕێ نادات و واقع و وردەکاریەکان دەخوێنێتەوە ئەوجا فەتوایەک دەدات .

کاتێک ئەمە بێت لەسەر بابەتێک بفەرمووێت ناکرێت و مەجالی تیا نییە و حەرامە و ھێڵی سوورە . ئەوا بەبێ ھۆکار نییە ، دیارە ئەو بە حوکمی ئەوانەی سەرەوە چاو کراوەترە لەمن و تۆ و ھەست بە دەرئەنجامی کارەکان دەکات .

کۆسار _ ھەورامی

14 Oct, 19:37


ئاساییە و بە شانازییەوە بۆچوونی فەیلەسوفێکی وەک ئەرستۆ دەھێنن بۆمان کە دژی سیستەمی دیموکراسییە و دەڵێت پێم باش نییە . وە ناوی ئەمە دەنێێن ئازادی ڕادەربڕین .

لە بابەتی وەکو چارەنووسی میللەتێک و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ، کۆمەڵێ ھاتن بە درووشمی : نەخێر لە ئێستادا . خۆیان جیاکردەوە و ناوی ئەمەشتان نا ئازادی و سیاسەت .

ئێستا بۆچی و خێرە لەلاتان سەیرە و چاوتان زەق دەرپەڕیوە کە مامۆستایەکی ئاینی یان بانگخوازێک دێت دەفەرمووێت من قەناعەتم بەم بابەتە نییە و بە سەرکەوتوووی نازانم بۆ موسوڵمانان !؟!؟ وە دەبێت بە دوژمنی دینیش لەقەڵەمی بدەن و ھەموو کارێ بکەن بۆ ئەوەی ئەم کەسە بببوغزێنن و ناشرینی بکەن لای خەڵکی ؟!؟

بۆ ئازادی بەس بۆ ئێوەیە ؟!؟ خودا ئەم تایبەتمەندییەی پێ بەخشیوون ؟!

کۆسار _ ھەورامی

13 Oct, 19:27


منداڵی کەسێکی نزیکم شیری نەدەخوارد و حەزی پێی نەبوو ، دایکی بە زۆر نیو پەرداخی پێدەدا.

کێشەکە ئەوە بوو دکتۆریش بۆی نووسیبوو بۆ گەشەی جەستەی .

لەم شەوانە خۆم پەرداخێک شیرم خوارد و ئەو کچە بچوکەش لەگەڵ برا بچوکەکەی ھاتە پاڵم دانیشتن، ئیتر ھەر ئەموت بیخۆن و ئەمانە دوای گەورە نابن و باڵاتان بەرز نابێت ، وتی چۆن !؟ بانگی دایکیانیم کرد وتم وەرە ڕێک بوەستە لەپاڵی مندا و شان بنێ بە شانمەوە با بزانین باڵای من و دایکت کاممان بەرزترە .

ئێھ باڵای من بەرزتر بوو لە دایکیان و منداڵەکانیش ھەر سێریان دەکرد ، وتم ئەھا دایکتان شیری نەخواردووە چەند باڵای کورتە ، من زۆرم خواردووە چەند بەرز و گەورەم . ئەگەر ئێوەش نەیخۆن ئیتر باڵاتان نزم ئەبێت و دواتر لە کۆڵان منداڵەکانی دیکە گاڵتەتان پێ دەکەن .

بڕوا دەکەن لەو کاتەی ئەم قسەیەم کرد منداڵێکیان سەرقاڵی شتێکی دیکە بوو دەیخوارد ڕاستەوخۆ فڕێی دا و ئەوەشی لەناو دەمی بوو ھەڵیھێنایەوە سەر زەویەکە و وتی ئیتر لەو شیرە دەخۆم !!!

کچەکەشی لەو شەوەوە جار جار ئەم بیری دایکی دەخاتەوە و دەڵێت شیرم بۆ بکە !!!

ڕێگا و شێوازی قەناعەتپێکەر زۆر زۆرە لە ژماردن نایەت بۆ چارەسەری منداڵەکەت لە ھەموو بوارێک ، بەس کەمێک ورە بەرزی و ئارامگرتن و حیکمەتی دەوێت ، حەتمەن بەبێ داوای ھاوکاری لە خودا ئیش ناڕوات .

تب / دایکی منداڵەکان خوشکی خۆمە .

کۆسار _ ھەورامی

13 Oct, 15:35


باوکیت - دایکیت - خوشکی - برایت

گەر خەمی ئەخلاق و دین و کەسایەتی منداڵی نێو ماڵەکەی خۆتە ئەوا :

ھەتاوەکو بۆت دەکرێت دووری بخەرەوە لە قوتابخانەی تێکەڵ ، گەر سەرەتاییە و چار نییە ھەمووی وەھای لێ ھاتووە ئەوا تێی بگەیەنە و ئامۆژگاری بکە کە لە تەنیشتی ڕەگەزی بەرامبەر دانەنیشێت لەسەر یەک کورسی
.
لە پۆلی ٧ ی ناوەندییەوە بە ھیچ جۆرێ لە قوتابخانەی تێکەڵ ناوی مەنووسە .

لەبەرچاوی کەچەکەت بەبێ لەچک و سەرپۆش مەگەڕێ و مەڵێ جا خۆ لەناو ماڵی خۆمم و منداڵە لە ھیچ تێناگات .

بەردەوام با تەلەفیزۆن و موبایلەکەت لەسەر قورئان و زکری بەیانیان و ئێواران بێت .

کە میوان ھاتە ماڵەکەت با پیاوان لە ژوورێک نان بخۆن و دابنیشن خوشکانیش لە ژوورێکی دیکە .

لە ٥ نوێژ سیانیان بیبە لەگەڵ خۆت بۆ مزگەوت ، وە پشووی ھاوینی ھەموو ساڵێک بیخەرە مزگەوت و ناوەندێکی قورئان خوێندن .

وردە وردە تێکەڵاوی لەلای ئەم منداڵە دەبێتە شتێکی عەیبە و عادات و خوویەک . ئیتر کە گەورە بوو سەنگی بابەتەکە لەسەر دڵی زۆر قورس دەبێت چونکە ئەو کاتە بە پاڵپشتی شەرع بابەتەکەی زیاتر بۆ ڕوون دەبێتەوە .

مەڵێ منداڵە چی لێ بکەم ، ئەزیزەکەم ئەم قسەیە زۆر کێشە و کارەسات ئامێزە ، جا ئێستا ھیچت پێ نەکرێ ئەی لە ھەرزەکاری ئەبێت چی بڵێیت !!!!

ناتوانیت بە شوێن ڕێگای باشدا بگەڕێیت و زانیاری لە دوو سەرچاوەی ڕاست و درووست وەربگریت بۆ پەروەردەی منداڵەكەت و تاقەتت نییە ، ھاتوویت دەتەوێت بەم دێڕە بێ دەسەڵاتی و تەمبەڵی خۆت بشەرعێنی . دەبێت لە منداڵیەوە وەھا پەروەردەی بکەیت کە لە ھەرزەکاری ھەرچیت پێ وت چەن و چونت لەگەڵ نەکات و خەمی ئەوەت نەبێ کە تووشی لادانی گەورە ببێت .

کۆسار _ ھەورامی

12 Oct, 17:25


خۆشەویستی نێوان کوڕ و کچ لەگەڵ ئەوەی پێی دەڵێن تەنھا ھاوڕێین ، ئەم دووانە ھەردووکی بە یەک سک لەدایکبوون و شیری یەک دایکیان خواردووە .

لە ھاوڕێیەتیەکەوە بوون بە کەپڵ و بەناو خۆشەویست ، یان ئەوەتا جیابوونەتەوە و ناتوانن بە تەواوی دەست بەرداری یەکتری ببن و بەناوی ھاوڕێیەتی دەمێننەوە و قسە دەکەن. وەک کوردەواری دەڵێن : لەگەڵ تۆ نامکرێ و بەبێ تۆش نامکرێ .

ئێھ یان ئەوەتا بۆ فێڵ کردن لە نەفسی خۆیان و چواردەورەکەیان ھەر لەژێر ناونیشانی ھاوڕێیەتی ھەمان مامەڵەی دوو بەناو خۆشەویستەکە دەکەن و سنوورەکانی شەرع و ئەخلاق دەبەزێنن .

وە شتێکی تریشیان درووستکردووە جیاواز لەم ناوانە و دەڵێن : بۆ زەواجە !!!! یانی ھای پەیوەندیەکە شەرعیە و نیەتمان خراپ نییە .

ئەم ناوە سەیر و خۆ ھەڵخەڵەتێنەرانە لەناو ئەھلی دیندارەکانمان زۆر بووە چونکم نەفسی پێی ھەزم ناکرێ بڵێ من لە پەیوەندی حەرامدام ، ئەبێ بە ھەندێ وەسفی وەک : قسەی خێر دەکەین بۆ یەک _ متمانەم بەم کەسەیە و دەردە دڵی لەلا دەکەم _ دەمەوێ بیکەمە کچێکی محاجەبە _ دەمەوێ بۆ نوێژی بەیانی ھەڵیبستێنم _ ..... محارەبەی نەفسی پێ بکات و ڕازی بکات تاوەکو نائارام و ترسی نەبێ لەم پەیوەندییە .

2,176

subscribers

48

photos

9

videos