Dengubas دەنگوباس @dengubasnet Channel on Telegram

Dengubas دەنگوباس

@dengubasnet


دەنگوباس، دەنگ و باسی تۆیە

Dengubas دەنگوباس (Kurdish)

دەنگوباس یانی تایبەتە کانالێکە کە ئەمەش دەنگ و باسی تۆیە. ئاگاداری و ئامانجی به‌ختانی کۆنگرۆیان و پێشەنگییەکانیان بریارکردووە لەسەر دەنگوباس. ئەم کانالە هەروهەر کاروبارییەکی بینەرچاو دەکات لەگەڵ هەوڵی نیشان دادنی ئامانجییەکان. nn دەنگوباس دەست بهۆکێشان لە پەرەپەریی ڕاست بەرهەمات و زانیارییەکانی ناوەڕۆکی وێبسایتەکانی بینەرچاو دەکات و بەم پێویستە کە دووجار خاوەن بڕوانامەی خۆی پاراستە گوند بکات. nn ئەگەر زانیاری زیاتر دەخوێنیتووە و یان شتەکانت هەیە زیاد بکەیت، دەنگوباس هەمیشە بۆ کردنی زیاتر تراز دانەوریان سەردانی دایبەزی نوێ بەردەست دەکات. nn بۆ چوونەژورەوەی زانیاریی زیاتر و بۆ بچۆژکردنی چاوی زانستی و هاوڕێیان، دەنگوباس هەمیشە تایبەتییەکی خۆی بۆ گۆڕانکاریان پارەدانی دەیە. دەنگوباس ڕێنماییی ترازی دایبەزی نوێەکان بەردەست دەکات بۆ هەموو بەکارهێنەرانی خوداوچووە، وە زانیاریی زیاترە بۆ ئەوانی کە دەتوانن داخستنی ھەر دەرهەچۆ لەسەر وێبسایتە دیاری کراو دەیان. nn ئەگەر ئەتوانی دۆخ تراز دانەوە و زانیاری زیاتری بگریت، دەنگوباس هەمیشە ئامادەیە بۆ یارمەتیت. بنوسه‌ریان دیاری کرێتی تاقیکردنەوی ڕێچتانی چالاکیەکانی سەردانە کاریگەرانی دهێنرێت. nn دەنگوباسی ئامیدوارە کە هاورە مەرسی و بە یارمەتی یارمەتیان ئەنجام بدە، دەنگوباسی هەر کەس چاوەڕب تایبەتی هەیە بۆ داخستنی زانیارییەکان بەبەشی خۆی پێناسە و پەیوەندییەکاندا.

Dengubas دەنگوباس

15 Nov, 20:42


🔴 ئاگرێکی گەورە لە هەولێر کەوتەوە

Dengubas دەنگوباس

15 Nov, 20:25


دانپێدانانێک لەهەناوی بنەماڵەی دەسەڵاتداری سلێمانییەوە!

Dengubas دەنگوباس

15 Nov, 16:18


🔴 بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەشەقامی پشتینەی کەرکووک، ئۆتۆمبێلێکیان گڕی گرت و سوتا

Dengubas دەنگوباس

15 Nov, 13:32


بە سەمایەک پەرلەمانی نیوزلەندا دەهەژێنن.

Dengubas دەنگوباس

13 Nov, 21:26


ئەمە ڕاستیی دەسـ.ـەڵاتەکەی سـ.ــوودانییە بۆیە لاهور شێخ جەنگی ئامادەنەبوو لەگەڵیدا کۆبــبێتەوە.

Dengubas دەنگوباس

13 Nov, 21:11


شاناز ئیبراهیم باسی کاولکارییەکانی یەکێتی بەرامبەر بە سلێمانی دەکات!

Dengubas دەنگوباس

12 Nov, 18:26


🔵 لاهور شێخ جه‌نگى سەرۆکی بەرەی گەل له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ ڕادو بوتوم بەرپرسی نوێی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لەهەولێر ڕایگه‌یاند: بەرەی گەل بەردەوامدەبێت لەو بەرنامە فراوانەی هەیەتی بۆ خزمەتکردنی خەڵک‌و بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی‌و پاراستنی مافەکانی خەڵک‌و گەڕانەوەی شەرعیەت بۆ دامەزراوەکان...

Dengubas دەنگوباس

11 Nov, 19:35


ئەمشەو بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند مەترسی هەیە مووچەی ئەم سێ مانگەی کۆتایی 2024 بفەوتێت.

وتیشی: ئەگەر محەمەد شیاع سودانی بیەوێت دەتوانێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات و پێویستە هەرێمی کوردستانیش پێی بڵێن قبوڵی ناکەین ئەو کێشە چارەسەر نەکرێت.

Dengubas دەنگوباس

09 Nov, 21:48


ئەگەر ڕاست دەکەن بۆ نایکەن؟!
سۆران عومەر پرسیاێکی سادە ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی و قوبادی برای دەکات.

Dengubas دەنگوباس

07 Nov, 21:06


ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە شارەزوور بەهۆی تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون گەیشتە 1300 کەس.
هۆکاری نەخۆشییەکەش بۆ پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە دەگەڕێتەوە.
بەرپرسانی ئیداری و تەندروستیش لەبری کارکردن بۆ دابینکردنی ئاوی پاک، بە هاووڵاتیان دەڵێن ئاو بکوڵێنن.

Dengubas دەنگوباس

05 Nov, 20:58


کێ دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا؟

Dengubas دەنگوباس

05 Nov, 18:58


♦️ بەرپەرچدانەوەى مووشەکەکانى حزبوڵڵاى لوبنان لەباکوورى ئیسرائیل لەلایەن گومەزى ئاسنینەوە

Dengubas دەنگوباس

05 Nov, 13:26


هەنار... دیارییەکەی خودا

Dengubas دەنگوباس

04 Nov, 20:35


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "جوگرافیای ئیسلامی وای لێهاتووە خوێن، ئازار، فرمێسک و ستەمدیدەیی دێنێتەوە یاد کە لە مێژوودا ڕووینەداوە. یەکێک لە دڕندانەترین جینۆسایدەکانی ئەم سەدەیە لە پاڵماندا لە غەززە ڕوویدا و ڕوو دەدات".

Dengubas دەنگوباس

04 Nov, 18:21


قوباد تاڵەبانی، خاوەنی بیرۆکەی پرۆژە بەدناوەکەی "هەژماری من"، بێدەنگە!

Dengubas دەنگوباس

01 Nov, 19:49


🔶 ئیسرائیل ئاشكرایكرد، د. عیزەدین کەساب بەرپرسی دۆسیەی نیشتمانی‌و پەیوەندییە ناوخۆییەکانی حەماسى كوشتووه‌....

Dengubas دەنگوباس

01 Nov, 17:39


سەربازانی تورکیا سەرقاڵی دزینی کەلوپەلی پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵن کە لە گوندی سەرگەلی ئامێدی بۆردومانیان کردبوو، چەکدارانی پارتیش پاسەوانی ئەو هێزانەی تورکیا دەکەن کە سنوورێکی بەرفراوانی پارێزگای دهۆک و هەولێریان داگیرکردووە.

Dengubas دەنگوباس

31 Oct, 21:14


قوباد تاڵەبانی بۆ لەسەر "هەژماری من" قسە ناکات؟
هۆشیار عەبدوڵا مووچەخۆران لە فێڵێک ئاگادار دەکاتەوە.

Dengubas دەنگوباس

31 Oct, 20:48


ئاوات شێخ جەناب دەربارەی بەردەوامبوونی لە دەوامکردن لە وەزارەتی دارایی دەڵێت: "وەزارەتی دارایی گرێدراوە بە ژیانی خەڵکەوەو ناچم کێشە بۆ ژیانی خەڵک دروست بکەم، ناشکرێت بە بێ وەرگرتنی ئەستۆپاکی وەزارەت جێبهێڵرێت".
https://dengubas.net/details.aspx?id=4791

Dengubas دەنگوباس

26 Oct, 10:08


مەزڵوم عەبدی: پەیوەندیمان بە چالاکییەکەی ئەنقەرەوە نیە، ئەگەر هێرشەکانی تورکیاش بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوام بن، وەڵاممان توندتر دەبێت.

Dengubas دەنگوباس

26 Oct, 08:41


هێزەکانی سووریای دیموکرات بنکەیەکی سوپای تورکیایان لە تل تەمر تۆپباران کرد و چوار سەرباز بریندار بوون

Dengubas دەنگوباس

26 Oct, 00:47


دیمەنی ئێستای ئاسمانی عێراق،ئێران،سووریا و لوبنان دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی.

Dengubas دەنگوباس

26 Oct, 00:39


ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، زیاتر لە 100 فڕۆکە و درۆن لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئێران بەشداری دەکەن.

Dengubas دەنگوباس

26 Oct, 00:32


میدیای ئیسرائیل ڕایگەیاند، قۆناغی دووەمی هێرشکردنە سەر ئێران دەستپێکرد و ئامانجەکانی شاری شیراز بۆردومان دەکرێن.

Dengubas دەنگوباس

26 Oct, 00:22


وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە هێرشی لە دژی ئامانجە سەربازییەکان لە کۆماری ئیسلامی ئەنجام داوە.

ئەم پشتڕاستکردنەوەیە فەرمییە لە کاتێکدایە پێشتر دەنگی تەقینەوە گەورەکان لە هەندێک بنکەی سەربازی لە تاران و ناوچەکانی دەوروبەری بیسترابوو.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە لە کاردانەوە بە "هێرشە بەردەوامەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییی ئێران و بریکارەکانی دژ بە ئیسرائیل" ئەنجام دراون و ئۆپەراسیۆنی وردی دژ بە ناوەندە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لەخۆ گرتووە.

Dengubas دەنگوباس

25 Oct, 18:33


"بەڵگەم لایە ساختەکاری کراوە"
ئومێد حەمەساڵح، شارەزای هەڵبژاردن باسی شێوازی ساختەکارییەکە دەکات

Dengubas دەنگوباس

24 Oct, 17:20


لە پشتی پەردەوە چی ڕوویدا؟
ئاڵا تاڵەبانی پەیامی ئێرانییەکان و میلیشیا شیعەکان بۆ لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات.

Dengubas دەنگوباس

24 Oct, 13:43


ببینە شوێنی مۆرە سووتاوەکە لە تەنیشت وێنەی کاندیدێکی سەربەخۆ ماوەتەوە کە دەنگەکەی بە تەزویر براوە بۆ پارتی.

Dengubas دەنگوباس

24 Oct, 12:11


لە چوارچێوەی هەڵمەتی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکێتی و نووسینگەکانی "هەژماری من"ی لە سلێمانی داخست.

ئەوەی جێی سەرنجە یەکێتی فۆرمی بانکی "تی بی ئای" بە مووچەخۆران پڕدەکاتەوە کە ئەو بانکەش هەر بەشێکە لە پرۆژەی "هەژماری من".

Dengubas دەنگوباس

24 Oct, 09:50


عەلی حەمەساڵح دەڵێت: وەڵامێک بۆ دزێکی ساختەچی قۆڵبڕ و بەردەستی دەسەڵات.

Dengubas دەنگوباس

24 Oct, 09:23


عەلی حەمەساڵح وەڵامی شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە و دەڵێت: بازرگانی ساختەی دز، زەوی تاڵانی ببات، پارەی هەزاران هەژار بخوات، سووخۆری و قومار بکات، بەشێک بێت لە ساختەکاری و سەفەقات.. قسەش نەکرێت! کە ئێمە بەڵگەی ساختەکاریمان بڵاوکردەوە! ئەوان مەستی سەرکەوتنی ساختەبوون!

Dengubas دەنگوباس

23 Oct, 15:24


♦️ دیمه‌نى یه‌كه‌م ساتى هێرشه‌ چه‌كداریه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نكه‌ره‌....

Dengubas دەنگوباس

23 Oct, 14:22


♦️ ساتى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نكه‌ره‌ كه‌ سه‌ربارى هێرشێكى چه‌كداریى، كرده‌وه‌ى خۆكوژیش له‌ناو کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانیی تورکیا ڕوویداوه‌و كوژراوو بریندارێكى زۆر هه‌یه‌...

Dengubas دەنگوباس

22 Oct, 20:11


جیهاد ئەنوەر لەڕێگەی نووسین و ڤیدیۆوە زانیاری دەخاتەڕوو سەبارەت بەوەی 14 ساڵ پێش ئێستا ئەو تەکنەکۆژیایە هەبووە کە نووسینێک لابەرێت و نووسینێکی تر دانێت

Dengubas دەنگوباس

22 Oct, 20:11


هەرێم شێرە: 96 هەزار دەنگ لە هەولێر دیار نییە!

Dengubas دەنگوباس

22 Oct, 19:22


"بەرەی گەل" دەستی بە ژمارەی ڕاستەقینەی دەنگەکانی گەیشت
🔴بەرەی گەل بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی، دەستی بە ڕاستی ژمارەی دەنگەکانی گەیشت لە هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستاندا بەدەستی هێناوەن.
🔴بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست "دەنگوباس" کەوتوون، ئەو دەنگانەی کە بۆ "بەرەی گەل" هەژمارکراون، تەنها ڕێژەی 10٪ی دەنگە ڕاستەقینەکانین.
🔴هەر بە پێی زانیارییەکان لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستەکە لە سلێمانی، لە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیدا نزیکەی 100 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام تەنها 10 هەزار دەنگی بۆ ئەژمارکراوە و ئەوانەی دیکەی بە مۆری سوور پووچەڵکراوەتەوە.

Dengubas دەنگوباس

22 Oct, 19:22


نوێترین وێنەی لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ کاندیدەکانی بەرەی گەل لە سلێمانی کە بە ورەیەکی بەرز و ئیرادەیەکی بەهێزەوە دەردەکەون.

Dengubas دەنگوباس

22 Oct, 18:33


“بەرەی گەل” بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی، دەستی گەیشتووە بە ژمارەی ڕاستەقینەی دەنگەکانی و "دەنگوباس" پاش کەمێکی دیکە ئاشکرای دەکات.

Dengubas دەنگوباس

22 Oct, 17:59


هەڵبژاردن کۆتاییهات و پارتی و یەکێتی دەستیان کردەوە بە قاچاخچێتی نەوت بۆ ئێران.

Dengubas دەنگوباس

21 Oct, 21:22


ڕاگەیاندنکار کامیل قەرەداغی، مەترسییەکی گەورەتر لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕوو و نووسیویەتی: هەڵەیەک لە تێگەیشتنی خەڵکدا ڕوویداوە، کەس نایەوێت بیرلەوەبکاتەوە کە ئەو ئەنجامانە بۆچی بەوشێوەیە ناسروشتین. ڕەنگە ئەمە کۆتا هەڵبژاردن بێت. عێراق یاریەکەی بردەوە.

Dengubas دەنگوباس

21 Oct, 18:30


مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەوە کورتە پەیامێکی بڵاوکردەوە دەڵێت؛
نەیانتوانی…
شوکر بۆ خودا و پشتیوانی خەڵک و متمانەیان، سەرکەوتین.

Dengubas دەنگوباس

21 Oct, 18:01


بەگوێرەی یاسا بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات، لەو خولەشدا محەمەد سلێمان سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی، بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانە و یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان بەڕێوەدەبات.

Dengubas دەنگوباس

21 Oct, 17:07


سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی 20/10ی پەرلەمانی کوردستانی ئاشکرا کرد.
لێرەدا وێڕای سوپاسی خودای باڵا دەست، کە بە سەلامەتی و ئارامی و تاڕادەیەکی زۆر لە پاکی بەڕێوەچوو، پیرۆزبایی لە لیستە براوەکان و کاندیدە سەرکەوتووەکان ئەکەم، بەهیوای هەرێمێکی ئارام و هەڵمەتێکی پێکەوەیی بۆ گێڕانەوەی متمانەو شکۆی پەرلەمان.

Dengubas دەنگوباس

21 Oct, 16:55


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەرکە گرنگەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات کە ئەویش پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، زامنکردنی مووچە و بەهێزکردنی دامەزراوە یاساییەکانی هەرێمی کوردستانە.

Dengubas دەنگوباس

20 Oct, 07:33


میدیای تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە و لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، شەهیدکردنی دوو بەرپرسی پەکەکەی بەناوی پەروین ڕۆژ و ئامین ئۆلاش ڕاگەیاند.

Dengubas دەنگوباس

19 Oct, 21:35


د. فایەق گوڵپی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: ئەرێ خەڵکینە دەبینن لەو کاتەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە یەک درۆن بە ئاسمانی زۆنی سەوزەوە نەماوە، هەڤاڵان پشوویانداوە، دیارە سایەق درۆنەکان سەرقاڵی هەڵمەتی هەڵبژاردنن.

Dengubas دەنگوباس

19 Oct, 16:25


لاهور شێخ جەنگی هاووڵاتییان دڵنیادەکاتەوە کە سبەینێ بچن بۆ دەنگدان و هۆشداریش دەداتە دەسەڵات لە هەر هەوڵێکی پێشێلکاری و دەڵێت؛ سبەینێ هێز بەرامبەر هێز دەبینن.

Dengubas دەنگوباس

19 Oct, 10:10


🔵 ڤیدیۆى ڕوداوه‌كه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆى سه‌ر ڕێگه‌ى پێنجوێن سه‌یدسادق كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو چوارى دیكه‌ش برینداربون....

Dengubas دەنگوباس

18 Oct, 08:38


یەکەم بەرهەمی هونەریی "دەنگوباس"

Dengubas دەنگوباس

18 Oct, 04:04


دیاریکردنی چارەنووسی کوردستان دەستیپێکرد.

Dengubas دەنگوباس

17 Oct, 19:23


چەندی دیمەنێکی ئابڕووچوونێکی نوێی پارتی، چەکدارەکانی حزبەکەی کردووە بە پاسەوانی ئەو سەربازە تورکانەی کە ڕووبەرێکی فراوانی هەولێر و دهۆکیان داگیرکردووە.

Dengubas دەنگوباس

17 Oct, 18:35


ئابڕووچوونێکی نوێی یەکێتی. هاوشێوەی پارتی دەیانەوێت کورسی کۆتاکان داگیربکەن

Dengubas دەنگوباس

17 Oct, 14:24


یەحیا سنوار سەرۆکی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە ئاکامی هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا.