نیگەرانییەکانی) دا سێ هۆکار وەک هێورکەرەوە دەست نیشان دەکات بۆ ژیانی شارستانی، چونکە ژیانی ژیار و شارستانی لەگەڵ ئەوەی پێشکەوتن و تاڕادەیەک خواستەکانی تاک تێیدا دەستەبەر دەکەن، بەڵام تژیشە بە کۆمەڵێک قەلەقی و نیگەرانی و سترێس، بۆیە فرۆید سێ جۆر هێور کەرەوە دەست نیشان دەکات کە مرۆف هانای بۆ دەبات و ئازارەکانی ژیانی نێو شار کەم دەکەنەوە. ئەوانیش بریتین لە :
١- خواناسی و ئایینداری، ئەمەش جۆرێکە لە چونەدەرەوەی واقیع و خۆبەستنەوەیە بە هێزێکی ئاسمانی، ئەمەش وا دەکات زۆر فشاری گەورە و تەحەمولنەکراو لەسەر مرۆڤ ئاسان بکات و بەرگەی بەگرێت.
۲. هۆکارە بەدیلەکانی وەک هونەر و مۆسیقا، کە باوەڕی وایە تا ئاستێک دەتوانن مرۆڤ غایب بکەن و دایببڕن لە فشارەکانی واقیع، بەڵام ڕیشەکێش نین و کاتین.
۳. ماددە سڕکەرەکانی وەک تلیاک و ئەلکهول، کە دەزگا ئاگادارکەرەوەکانی ناو جەستەی بایەلۆژی سەرخۆش دەکات و مرۆڤ دەخاتە دەرەوەی واقیع.
هەڵبەت بێ هۆ نییە ئەم سێ هێورکەرەوە لە یەک لیستدا ناو دەهێنێت، وەک ئەوەی هەرسێکیان لە خاڵێکدا لێکبچن و یەک وەزیفە ئەنجام بدەن. ئەویش دوورکەوتنەوەیە لە ئازار و فشارەکانی ژیان.