هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا @chamochya Channel on Telegram

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

@chamochya


هۆنراوەم، شیرەی دڵ و دەروونمه
ئاوێنەی ژین و بوون و نەبوونمه
سروودی گەرمی تافی لاویمه
هەڵچوونی خوێنی ئاگراویمه
بۆیه جیاوازی نییه ئەی جوانم
منت خۆش بوێ، یا شێعرەکانم

"پەشێو"

https://t.me/joinchat/UOM83hO0xtqSb25A

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا (Kurdish)

بەخێربێیت بۆ هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا! ئەم کاناڵەی تێدایەوە بۆ هۆنراوەکان و هەندێک پەخشاکانی کوردی کە لەشێوەی چەم و چیان بەرزی دەکەن. ئەگەر دڵت بە ڕشەی بەرزی و هاوبەشیەکانی هۆنەر و هەنراوەی کوردی هەیە، ئەوا ببێ لە کاناڵەکەمان. ئەم کاناڵە هەروەها دەفتی ڕۆژانەی هۆنر و هیوایی کوێستان راکێشەتەوە. بەشی کاتێک جوانە و نوێ دەستەی نوێترین پەخشانی کوردی بۆ بینینیان. هەروەها، ئەم کاناڵە هەر هۆکاریەک پێشوو ناکرێت بۆ دڵخوازی شتی ناسراوەکان. بۆ بزنان بەشداربوون و بەربەرگرتنی هێشتا هونەرەکان، ئەم کاناڵە بکە بەردەستی بکرەوە. بیبەربەریتان بکات بۆ زانینی زانیاری زیاتر و بەرهەمەکانی نوێ! #شێرکۆ_بێکەس

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

20 Feb, 06:28


بەیتی سەرەمەڕی مامۆستا هەژار بە دەنگی پیرۆزی خۆیان


https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

20 Feb, 05:59


زمان سەرەکیترین ئێلێمانی بوون و نەبوونی نەتەوەیە. زمان هەڵگری بیر و کلتووری نەتەوەیە. بەپێی گرێبەستی مافی مرۆڤ هەموو نەتەوەیەک مافی سروشتی خۆیەتی کە بەزمانی خۆی بئاخڤێ و بخوێنێ و بنووسێ.  هەر جۆرە بەربەست دانان بۆ زمان و گەشەکردنی, تەرەکردن و قۆرخکردنی ئەندێشەیە.

پیرۆز بێ دووی ڕەشەمه ڕۆژی جیهانی زمانی دایک🌹

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

19 Feb, 18:36


«نووسین بە زمانی دایک» نوێژی دوای مردوو نییە کە ئەگەر یەکێک کردی، لە سەر ئەوانی دیکە فەڕز نەمێنێ؛ لە سەر هەر مرۆڤێکە و کەمترین و سادەترین کارێکە بەرامبەر نیشتمانەکەی دەبێ بیکا، کە بە زمانی خۆی بدوێ و بنووسێ.


«٢ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک»

#زمانی_دایک
#زمانی_زگماک
#زمانی_کوردی

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

19 Feb, 14:51


بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردی ‌

زمان هه‌رگیز به‌ ته‌نیا یه‌ك پردیی په‌یوه‌ندی نییه‌، بەڵکو ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌روونییه‌كانی خۆئاگا-خۆئاگا، خۆئاگا-ناخۆئاگا و ناخۆئاگا-ناخۆئاگا له‌ ڕێگه‌ی زمانه‌وه‌ هه‌ڵده‌سووڕێت. ئه‌وە زمانی دایکە‌ كه‌ بۆ تۆ زمانی یه‌كه‌مە‌؛ واتا زمانی كۆمه‌ڵگای هاوزمانی خۆت. سێمانتیك به‌ زمان شێوە دەگرێت، زانەوانی یان مه‌عریفه‌ لەسەر زمان هەلدەچنرێت، خودناسی، خۆناسی و دیكه‌ناسی و جیهانناسی و جیهانبینی و جیهانسازی لەسەر‌ زمان ‌هەلدەستێتە سەر پێ. هه‌م شوناسی تاكه‌كه‌سی، هه‌م كه‌سێتی و هه‌م كه‌سایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی لەسەر پێی زمان ئەژنۆ راست دەکاتەوە و ژیانی مرۆیی بە زمانیی دایکی یەکەم سەرتوێی خۆی دەبەستێت. هەر بۆیە زمان و خاک بەیەکەوە دوو کۆڵەکەیی سەرەکی نەتەوەبوونن. 

زمان هەوێنی یەکەمە بۆ مەیینی هەستی خۆبوون و ناسینی خود و گه‌شه‌ی خود واتا هه‌موو شتێك لە ناخ و دەرووندا، و ته‌نانه‌ت هێز و وزەی ژیانیی مرۆییش. ئەوە واتا زمان زۆر مەزنترە لە تەنیا کەرەسە، بەڵکو ژینگەیە؛ ژینگەیەکی دەروونییە کە ڕۆڵی کێڵگە دەگێڕێت بۆ سەرهەڵدانی ناخ لە دەروونی ئێمەدا وەک یەکەم ژینگە بۆ شێوەگرتنی خود و هەموو ڕەهەندەکانی، بۆ شێوەگرتنی کەسێتی هەموو دەرهاوێشتەکانی، بۆ شێوەگرتنی توانستەکان و شیانەکان، بۆ خۆدۆزینەوە و هتد... بۆیە زمان زۆر زیاترە لە کەرەسە، و ئەگەر کارکردی کەرەسەشی پێ بدرێت، ئەوە نەک وەک ئامێرێک بە ڕۆڵێکی ویشکی میکانیکی، بەڵام وەک بنگەیەک کە ڕۆڵی کێڵگە دەگیڕێت بۆ هەر هەموو شتێک کە لەناو دڵی هەڵقوڵێت. مەگەر یەکەم هەنگاوی دەبستان و پەروەردە و خویندن لە زمانەوە دەست پێ ناکات، مەگەر هەتا کۆتاییش زمان ڕۆلی سەرەکی نییە؟!

ژیان چوار دیوی هه‌یه‌؛ تاكه‌كه‌سی، ژینگه‌یی، نەتەوەیی و جیهانی. بۆ هه‌ر كام له‌وانه‌ زمان وەک کۆلەکەی یەکەم ڕۆڵ هەڵدەگرێت. كه‌س ناتوانێ به‌بۆنه‌ی یه‌كێك له‌و دیوانه،‌ ئه‌وانه‌ی دیكه‌ نادیده‌ بگرێ بەبێ ئەوەی لێکەوتەی زیانباری بۆی نەبێت، لە ڕاستیدا بەبێ زمان هه‌موو شتێک پەکی دەکەوێ و ژیانی کۆمەڵایەتی دەوەستێت. له‌ڕاستیدا زمان وه‌ك یه‌ك له‌ سه‌ره‌كیترین كه‌ره‌سه‌كانی سازكردنی هارمۆنیی مرۆیی، كه‌ره‌سه‌ی ئازادی و ڕەهابوونە لە هەستی سەربەستیدا. ‌هەر بۆیە زمان كێڵگە‌ی ئه‌ندێشه‌سازییه‌، كه‌ بناغه‌ی سازكردنی سیسته‌مه‌ مرۆییەکانە.

زمان ڕۆڵی زۆر زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ كه‌ زۆر كه‌س فكری بۆ ده‌چێت. كه‌مگرتنی زمان و بچووكاندنی بۆ ئاستی ته‌نیا بۆ كه‌ره‌سه‌ی وێژكاری، بچوكاندنی هه‌موو ئه‌و دەرهاوێشتانەی زمانه‌ کە زۆرترین و بەرینترین بەشی پانتایی ژیان دەگرێتەوە له‌‌ هێز و ده‌سه‌ڵاته‌‌وه‌ هه‌تا خۆشه‌ویستی و ڕۆمانتیك، هه‌تا ئه‌ده‌ب و زانست، هه‌تا هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ مه‌زه‌نه‌ له‌ زانه‌وانی مرۆیی و  هتد...

هەتا ئێستا زمانی کوردی بە شێوەی سەرەکی کەوتۆتە بە شاڵاوی چەند ڕەهەندێک کە بریتین لە نەیارانی جیهانی، دوژمنانی ناوچەیی، ئایدیۆلۆژییە چەپڕەوە دژەنەتەوەکان، بەڵام لە هەموو دڕتر سێ دیاردەی ناوخۆیین کە بە شێوەی ژێرزەمینی دزەیان پێکراوەتە ژێرپیستی کۆمەڵگای کوردستان کە بریتین لە ١) گرێی خۆگچکەبینی، ٢) دەبستان و ئاکادمیای بێگانه، ٣)هونەر و فەرهەنگی بێگانە و ٤) حیزبە سەربەخۆیینەخوازە بێگانەدۆستەکان. هەموو کار و ئاکار و کرداری ئەوانە داتەکاندنی هێزی زمانەوانی و توانای واتاسازیی و چەمکسازیی لە زمانی کوردییە تاکو نەتوانێت ئەندیشەسازی بکا و  لە بەرکەوتەکاندا هێزمەند و بەرخۆدێر بمێنێ و لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمنان خۆ بگرێت و مل بە توانەوە بدات. پەرەدان بەو باوەڕە کە زمان تەنیا کەرەسەی پەیوەندی و وێژکاریی و قسەکردنە، ڕێك بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زمانی کوردی داوەشێنن هەتا لێواری سەرەمەرگ.

هه‌موو هه‌وڵی دوژمن ئه‌وه‌یه‌ زمان له‌ كورد بستێنێ تاكو هێزی لێ بدزیتەوە و توانای ئەندێشەسازی و زانستسازی و دەست گەیشتن بە کەرەسەکانی نەتەوەسازی لە لپی زێڕینی بترازێت. هەموو ئەوانە کە بەداخەوە زمانیان لە چارەکێک زیاتر وشەی بێگانەی تێدایە، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە پرۆژەی تواندنەوەی کورد و سڕینەوەیی یەکجاری کوردستان، بەڵام بە خۆشییەوە کوردستان-تەوەری بە هێز و هەناسەیەکی نوێ لە وەژیندایە و لە داهاتوویەکی نە زۆر دوور وەک خۆرەتاو بەسەر ئاسمانی وڵاتماندا هەڵدێت، و ئازادی و ئاوەدانی دەگەڕێنیتەوە بۆ کوردستان.

ڕۆژی زمانی کوردی وەک کۆڵەکەیی دووهەمی ناسنامەیی کوردستانی، نەک هەر پێویست، بەڵکو پیرۆزە. ئەم ڕۆژە لە دایەکوردستان و هەمو و ڕۆڵەیەکی بەئەمەگی ئەم نیشتمانە پیرۆز بێ.

#مانی_ڕەحیمی

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

18 Feb, 15:36


‍ زەماوەند لەگەڵ باران

یوونس ڕەزایی

کاتژمێر، نزیک بزەی کەنیشکێکی سنە بوو
پێنج خولەکی مابوو بۆ کرانەوەی دەرگاکانی ئێوارە
من چڵێکم باڵندە بەدەستەوە بوو
کوتم: تکایە لیوانێک لە شینایی نیگاتم دەیە!

کاتژمێر، سەری سەعات زەنگی کلیسای لێدا
کچە کوتی: مەگەر تۆ عەهدی تازەت لە بیر نەماوە
من دڵم بە عەهدی کۆنەوە بوو
کوتم بەڵێن بێ
تۆ و ئاویەر لە چەمەدانەکەم‌دا بشارمەوە
کوتی: نوێتر
کوتم: تۆ و هەموو دارەکانی قەراغ شەقام
لە دەفتەری نەققاشی‌دا بکێشمەوە.

پێنج خولەک لە ئێوارە لایدابوو
زەنگێکم گوێ لێبوو
لە بانگی مزگەوتی کۆترەکان دەچوو
کوتی: تۆ سووڕەی نوورت لە بەرە
کوتم من تەنانەت ئەنفالیش دەزانم
بەو تەنگی نوێژی شێوانە
کە وادەی دەست لێک‌بەردانە

دە خولەک تێپەڕی لە تەنیایی کۆتر
کچێکی سنەیی کوتی:
باشە گەرەکت نییە وێنەم بکێشیەوە لە درێژەی پاییزدا؟
کوتم: من هەموو شتێک زەرد نابینم
پێم خۆشە ببیە درێژەی چۆمێک
لە منەوە سەرچاوە بگری
بڕۆی تا دەگەیە باشوور
لە باکووری منەوە دەست پێبکە
پێکەنی و کوتی:
کاتژمێر خەریکە نیوسەعات لە تاریکی‌دا پیاسەدەکا.

من لەگەڵ کچێکی سنەیی
بەڵێنی کۆنمان چاندووە لە بڵوارەکان
کچە گوڵفڕۆشەکانیش بوونەتە بەشێک لە کاتمان
تەنانەت دەستفرۆشەکانی شەقام فیردەوسیش
سەعاتێکیان ماوە بگەنە باکووری ئاور

سواڵکەرەکانی ئاوارەی شاریش
لە نەورۆزدا وەبیر کاتژمێرێک دەکەونەوە
زمانی ئەوان نیشانی خەڵک بدا

کاتژمێر زۆر لەشەودا خەوت
پێنخ خولەکی دی دەبێتە بەهار.

من لەگەڵ کەنیشکێکی سنەیی دەچینە چوارڕاکان
دەنووسین؛ نان و رادەکەین.

دەچینە سێ‌ڕاکان؛ دەڵێین باڵ و خۆ حەشار دەدەین.

دەچینە دووڕێیانەکان
شارێکی خوێناوی وەبیر دێنینەوە و مات دەبین.

دەچینە سەر راستەڕێگای شار
دەستی یەکتریمان نەگرتووە
ئەو بەرەو باکووری کاتژمێر دەبەن
من بەرەو باشووری ئێوارێ.

شەقام پێنج خولەک بۆ خوێن بوو
کە بەڵێنی نوێ دەخوێندراوە لە مەیدانی ئازادی
کچێک ناوی مەهاباد بوو
بە زاراوەی هەورامی نەخشەی دەریای دەکێشاوە و
دەیکوت مەسیح واتایەکی لێڵە
لەپەنای دارێک کەوتووە.

ژنێک ناوی "شنۆ" بوو
بە زمانی بەردەنووسەکان دەیکوت
هەر کەس خەونی گێلاسێک لەسەر لەشی "کێلەشین" بسڕێتەوە
دەستی تاڵانی تۆفان بێ و
دەریا وێک بێتەوە کاتی رابردنی.

کوڕێک ناوی "شاهۆ" بوو
بە شوێن واتایەکی ون لە شاخ‌دا دەگەڕا
یەکیش نازناوی "سیروان" بوو
خەریک بووو ماسی دەفرۆشت بە منداڵانی باشوووری شار
کە هەموویان ببوونە رووبار و
ناوەکانیان لە جانتای کاتژمێر دایە

تا بەڵینی رووناکی خۆمم خوێندەوە
لە دەمارەکانی سنە خۆرهەڵات
و
منیش زەماوەندم لەگەڵ باران کرد.

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

18 Feb, 10:59


هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا pinned «📙ژیاننامەی مارف ئاغایی (1343-1376)ی هەتاوی 📙ئامادە کردن و نووسینی: فەرهاد نامۆ 🔹مارف ئاغایی لە کڕێوەیێکی دووهەم ڕۆژی ڕێبەندانی ساڵی 1343ی هەتاوی لە گوندی «وەزنێ»ی ناوچەی سندووسی سەر بە شاری نەغەدە لە دایک بووە و ناوی باوکی حاجی محەممەد لە بنەماڵەی پاشایی‌یە…»

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

18 Feb, 10:57


ئاگربارانە،
ئاگربارانە...
کامیان هەڵ گرم؟
کامیان دەرباز کەم؟
ئەمیان نەخۆشە و نۆبەرەمانە،
ئەوی دی تازە پێڕەوەکە بووە،
چاو پڕ بیلبیلە،
دەم پڕ زمانە.

دوو دەستم هەبوون،
یەک دوژمن بردی، یەکێکم ماوە
کامیان هەڵگڕم؟
کامیان دەرباز کەم؟
ئەمیان بەندی دڵ،
ئەوی تریشیان، گلێنەی چاوە...

"پەشێو"

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

17 Feb, 21:22


👆👆👆
🔹مارف ئینسانێکی زۆر هەست ناسک بوو، زۆر زوو هەستی بریندار و دڵی پڕ دەبوو، لە دوای کارەساتی هەڵەبجە و کۆچی سوورەوه، زۆری سەردانی کەمپی ئاوارەکان لە ناوچەی مەرگەوەڕی شاری ئورمیە کردووە و بە هاوکاری بنکەوە چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە و شەوەشێعریان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بەڕێوە بردووە و لە ڕەشەمەی ساڵی 1374دا سەفەرێک بۆ باشووری کوردستان دەکات و لە دوای چەند دیمانەیێک لە شاری سلێمانی دەگەڵ نووسەران و شاعیرانی ئەم شارە، سەردانی دایکی شارەزوور (هەڵەبجه) دەکات و لە هەشتەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بەشداری دەکات.
🔹لە ساڵی 1375دا مارف ئاغایی دەگەڵ هاوڕێیەکانی، هەوڵی دامەزراندنی «حەو‌تەمین ئەنستیتۆی کورد»ی جیهان لە تاران دەدات، کە ئەو ئەنستیتۆیە بە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێک بە ناوی «کوردستان» دەست بە کارەکانی دەکات و بە دوای بڵاوکردنەوەی ژمارەی یەکی ئەم گۆڤاره، وەزارەتی فەرهەنگ پێش بە بڵاوکردنەوەی دووبارەی گۆڤارەکە دەگرێت و چەند ساڵ دوای داخستنی گۆڤارەکە ئەنستیتۆش بۆ هەمیشە دادەخرێت.
🔹مارف ئاغایی لە پەنا نووسینی شێعر، کورتە چیرۆکیش بەتاقی‌دەکاتەوە و چەند وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی لە گۆڤارەکانی ناوخۆی کوردستان‌دا بڵاودەکاتەوه. هەروەها وێڕای چەند هاوڕێیەکی هەوڵی وەرگێڕانی فەرهەنگی موعین (لغتنامە معین) دەدات. لە کۆتایی ساڵی 1375 شێعرەکانی کۆ دەکاتەوە تا لە کتێبێک‌دا بە نێوی «پردی برووسک» چاپیان بکات بەڵام دوایی نێوی کتێبەکە دەگۆڕێت بە «زەوی سەخت و ئاسمان دوور» و هەموو شتێک بۆ چاپ‌کردنی کتێبەکە ئامادە دەکات.
🔹لە ڕۆژی 30ی ڕێبەندانی 1376ی هەتاوی لەگەڵ دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سروە بۆ پرسەی خاتوو مینای هاوسەری پێشەوا قازی بەرەو مەهاباد وەڕێ‌دەکەون و دوای گەڕانەوەیان لە ڕێگای مەهاباد بەرەو ئورمیە تووشی کارەساتی دڵتەزێنی تڕۆمبێل دەبن و دەگەڵ جەعفەر قازی دڵیان لە لێدان دەکەوێت و سەرتیپ مەنسووری هاوڕێی‌تریان بریندار دەبێت و دوای دوو حەوتوو لە نەخۆشخانه، ئەویش دڵی بەم دنیایەوە خۆش نابێت.
🔹جێی ئاماژەیە کە مارف ئاغایی دەرفەتی لە چاپ‌دانی کتێبەکەی ناکات و کتێبەکەی لە لایەن بنەماڵەی ئاغایی و دوای مەرگی شاعیر لە چاپ دەدرێت.
🔹بە پێی وەسیەتی مارف ئاغایی تەرمەکەی لە گۆڕستانی هونەرمەندان و شاعیران لە شاری مەهاباد دەنێژن.
🔹سەرچاوەکان:
1. دیمانەی خاتون گوڵان خەلیلی (دایکی شاعیر)
2. دیمانەی بەڕێز ڕەسوڵ وەیسی (هاوڕێی 13ساڵە و هاوکاری 10 ساڵەی شاعیر)
3. چەند پرسیارێک لە بەڕێزان کەریم ئاغایی و خەبات ئاغایی (برای شاعیر)
4. زەوی سەخت و ئاسمان دوور (کتێبی شاعیر)
5. کتێبی ڕازی مانەوەی خاک (کۆ کردنەوەی هادی حەبیبی)

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

17 Feb, 21:21


📙ژیاننامەی مارف ئاغایی
(1343-1376)ی هەتاوی

📙ئامادە کردن و نووسینی: فەرهاد نامۆ

🔹مارف ئاغایی لە کڕێوەیێکی دووهەم ڕۆژی ڕێبەندانی ساڵی 1343ی هەتاوی لە گوندی «وەزنێ»ی ناوچەی سندووسی سەر بە شاری نەغەدە لە دایک بووە و ناوی باوکی حاجی محەممەد لە بنەماڵەی پاشایی‌یە و دایکی گوڵان خەلیلی‌یه.
🔹سەردەمی منداڵی هەر لە وەزنێ تێپەڕ کردووە و تا پۆلی پێنجی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئەم گوندە خوێندوویەتی.
🔹لە ساڵی 1356 ماڵیان دەچێتە شاری نەغەدە و هەتا پۆلی دووی خولی ناوەندی وێڕای بنەماڵەکەیان لەوێ نیشتەجێ دەبن.
دوای ئەو ماوەیە کە نزیک بە سێ ساڵان دەخایەنێت بە هۆی پشێویێک کە لە شاری نەغەدە ساز دەبێت، بەناچار ماڵیان بار دەکەن و بەرەو شاری شنۆ وەڕێ‌دەکەون.
🔹ساڵی 1362ی هەتاوی لە دوا قۆناخی خوێندنی ئامادەیی دەبێت کە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەبێ دادگایی دەخرێتە گرتووخانەوه.10 مانگ دواتر ڕزگاری دەبێت. دوای بەربوونی لە زیندان بە دیپڵۆمی ئابووری، خوێندنی ئامادەیی تەواو دەکات و لە ئەزموونی هەڵبژاردنی زانکۆکان بەشداری دەکات و بە پلەیێکی باش بۆ زانکۆ دەردەچێت بەڵام بە هۆی ئەو پێشینەیەی کە لە گرتووخانە بۆی دروست کرابوو بەرپرسان پێش بە خوێندنی باڵای مارف لە زانکۆ دەگرن.
🔹لە ساڵی 1364ی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ دامەزرانی یەکەمین بنکەی ئەدەبی و فەرهەنگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری «ئورمیە» بە ناوی «سەلاحەددین ئەییوبی» و بڵاوبوونەوەی گۆڤاری «سروه» کە لەو سەردەمەدا مامۆستا هێمن وەکوو سەرنووسەری گۆڤارەکە خەریکی چالاکی بوو، دەست بە بڵاو کردنەوەی شێعر و بەرهەمەکانی خۆی دەکات.
🔹دوو ساڵ دواتر و لەو کاتەوە کە ئەحمەدی قازی جێگای مامۆستا هێمن دەگرێتەوه، بە ماوەی دوو مانگ ئەزموونی، دەست بە وەرگێڕانی بەرهەمی فارسی دەکات و دوای ئەو ماوەیە وەکوو ئەندامێکی فەرمی ئەو بنکەیە دادەمەزرێت و بەشی شێعر دەخرێتە ئەستۆی «مارف ئاغایی»ەوه.
🔹لە دوای نیشتەجێ‌بوونی لەو بنکەیەدا، زۆر بە پەرۆشەوە بۆ پەرەپێدان و گەشانەوەی ئەدەب و فەرهەنگی کوردستان تێدەکۆشێت و بە تەنیایی دەبێتە باڵێکی ئەو گۆڤارە و ماندوو نەناسانە شەو و ڕۆژ لەم ڕێگایە هەنگاو هەڵدەگرێت.
🔹لە هاوینی ساڵی 1367 دەگەڵ خاتون ئازەر سەمسامی کە دەبێتە پوورزای خۆی، ژیانی هاوبەشی پێک دێنێت و ئامانجی ئەو زەماوە‌ندە کچێک (ساڵی 1368) بە ناوی «شەونم» و کوڕێک (ساڵی 1376) بە ناوی «پەیام»ه.
🔹مارف لە دوای هاتنی بۆ ئورمیە هەوڵ دەدات زمانی ئینگلیزی فێر بێت و بڕوانامەی پێویستی لەم بەشەدا پێ دەدرێت و بە باشی کتێبی ئینگلیزی دەخوێنێتەوە و تەنانەت هەوڵی وەرگێڕانی کتێبی (هەستی ناسیۆنالیستی کورد) لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ کوردی دەدات کە بە داخەوە دەست‌نووسی ئەم وەرگێڕانە نادیاره.
🔹گۆڤاری سروە بۆ مارف ئاغایی دەبێتە پردێک بۆ پەیوەندی کردن دەگەڵ شاعیران و نووسەرانی گەورەی کورد.
ئەو سەردەمەی مارف دەست بە نووسینی شێعر دەکات هاوکاتە دەگەڵ گەشە کردنی شێعری نوێی کوردی کە کەسانێکی وەکو (شێرکۆ بێکەس، عەبدوڵڵا پەشێو، لەتیف هەڵمەت، ڕەفیق سابیر و هتد) دەستیان پێ‌کردبوو و مارف زۆر زوو پەیوەندی دەگەڵ شێعری ئەو شاعیرانە ساز دەکات و لە شێوە داڕشتنی شێعردا جێ‌پەنجەی شێعری پەشێو و لەتیف هەڵمەت دیارە بەڵام لە ڕواڵەتی شێعری‌دا زۆرتر کەڵک لە هەیبەر و بەژنی سروشت وەردەگرێت و لێرەش‌دا لە ژێر کاریگەریی سوڵتانی خولیا (شێرکۆ بێکەس) بووه. لە ئاکام‌دا مارف بە تەمای خوڵقاندنی شاکارێک بوو کە مژارەکانی تێکەڵاوێک لە کەڵەشاعیرانی کوردی سەردەمی خۆی بوون. مارف لەو سەردەمەدا و بە بڕوای زۆرێک لە ڕەخنەگران بەو‌ پێچەوانە‌وە کە لاو بووە و تەمەنی لە چاو شاعیرانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەم‌تر بووه، ئاستی شێعری خۆی لەوانیش تێدەپەڕێنێت، سەرنجیان ڕادەکێشێت و بە هەرە باش‌ترینیان ناو دەردەکات.
🔹پێم‌وایە غەدرێکمان لە مارف ئاغایی کردووە ئەگەر باسی دیمانە و چالاکییە ڕۆژنامەوانێکانی نەکەین کە لەم نێوەدا بەتایبەتی زۆر دیمانە و وت‌ووێژی دەگەڵ شاعیران و نووسەرانی کوردستان ئامادە کردووە کە لە چەند ژمارەی جیاواز و ژمارەیێکی تایبەتی گۆڤاری سروەدا بڵاو بوونەتەوە کە دەتوانین ئاماژە بە دیمانە دەگەڵ (محەممەد قازی، ئیبڕاهیم یۆنسی، شێرکۆ بێکەس، حەسیب قەرەداخی، لەتیف هەڵمەت، مەسعود محەممەد و هتد) بکەین.

https://t.me/chamochya
👇👇👇

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

17 Feb, 21:07


پێت ناگیرێم.
وەکوو زریان من ماڵێکی،
دیارم نییه.
وەکوو هەتاو من پەنجەرە و
دوو پەنجەرە و
سێ پەنجەرەی،
ئاسۆیەک و
چیایەک و
هەوارێکی دیارم نییه.
من مێژوویەکی کۆچەریم،
زەمانم داوه به کۆڵما و
هۆبه هۆبه
لەگەڵ خۆمدا ئەیگەڕێنم.
کڵپه و گڕێکی کۆچەریم،
ئاگردانم له گیانمایه و
ئاسۆ ئاسۆ
لەگەڵ بادا، ئەیگەڕێنم.

ڕووباره خوێنی کۆچەریم.
شەپۆلم وا له دەنگمایه و
ئاواز ئاواز،
لەگەڵ هەورا ئەیگەڕێنم.
من شۆڕشێکی کۆچەریم،
جێگەم خستۆته مشتمەوه و
برین برین،
لەگەڵ چەکمان ئەیگەڕێنم.
من، مەقەڕ و
وەرزی ساڵ و
ئێستگە و سروود و گۆرانیم،
هەمووی له هەگبەی پشتمایه و
هیوا هیوا،
لەگەڵ عەشقی ئازادیدا،
کەژ به کەژ ئەیانگەڕێنم.

پێت ناگیرێم.
ئێسته لێرەم،
لێره تۆوی نێو قەندیلی شەخته و بەفرم،
بەڵام سبەی له گەرمیان سنەوبەرم.
دوێنێ دەواری گڤەی خۆم،
لەولا هەڵ دا،
ئەمڕۆ لەم لا،
سوورەبەڕووی سەر کێوێکی بەرزترم.
باران ماچی
هەر شوێنێکی خاکمی کرد،
منیش لەوێم.
تاریکیی تۆ له هەر کوێ بێ،
من لەو شوێنه پێ ئەبم و دائەگیرسێم.
پێت ناگیرێم.
وردەورده من مردنتم،
ئەو وەختەی تۆش پێ ئەکەنی و
وا ئەزانی لەنێو چنگتام،
من هەر زووتر،
ئەبمه مووروی غەیبی تیشک و
ون ئەبم و
لێت بزرم.

"شێرکۆ بێکەس"

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

17 Feb, 20:15


لەدوای هەموو دیدارێکی من و بادە
بۆ سبەینێ، لەناو ژوورێکی نەخۆشدا
بوتڵێکی کۆکەکۆککەر و
پەرداخێکی بێتاقەت و
هەندێ لە توێکڵە خەیاڵ و
قەسیدەیەکی ناتەواو بەجێ دێڵم!

#شێرکۆ_بێکەس

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

17 Feb, 11:05


سەد و بیست و دوو

🌸 بە نۆشی جانی وەردەگرم پیاڵەیی زەهری هەر نێشێ
بە دەردی دڵ بچم گەر بێ لە جەوری تۆ دڵم بێشێ

نێش: ئازار.
واتە: پیاڵەی زەهری هەر ئازارێک کە بە هۆی عیشقەوە تووشم ببێ، بە نۆشی گیانمی دادەنێم. خوایش بکا ئەگەر دڵم لە جەورو ستەمی یار بێشێ، بە دەردەدڵ بمرم.

🌸 بەوەم زانی لە باغا چقڵی گوڵ هەڵچەقیە داوێنی
کە لێرە دڵ لە سینەمدا برینی نەشتەری دێشێ

واتە: بەوەدا زانیم کە دڕکی گوڵی ناوباخ بە داوێنەی یاردا چەقیوە، دڵم لە سینەمدا هاتە ژانی برینداربوونی نەشتەر لێدان. مەبەستی لەوەیە لەگەڵ یاردا بەجۆرێک بوون بە یەکدڵ و یەکگیان، هەرکامیان ئازارێکی تووش ببێ، ئەویشیان دەستبەجێ هەستی پێ دەکا.

مەحویی لەم بەیتەدا زیادەڕەوییەکی وردو ناسکی کردووە کە ئەوەتە گوڵی بە چقڵ ناو بردووە. مەبەستی لەمە ئەوەیە یار ئەوەندە ناسکە تەنانەت گوڵ بچەقێتە داوێنی -کە گوڵ ناچەقێ بە مرۆدا و داوێنیش ئەندامی لەش نییە تا هەست بکا - وەک دڕک بە لەشیا چەقیبێ وایە،

🌸 شوکر یار ئیزنی دام هەم گریە کەم هەم قوڕ بە سەردا کەم
بە جارێ شاهی من بەحر و بەڕی بەخشی بە دەروێشێ

گریە: گریان.
مەبەستی ئەوەیە کە یار ڕێگای گریانو قوڕ بە سەری خۆدا کردنی دام، ئیتر ئەوەندەی ئاوی دەریای هەموو جیهان دەگریم و ئەوەندەی خۆلی هەموو جیهان قوڕ بە سەر خۆمدا دەکەم. بەمجۆرە منی هەژار دەبم بە خاوەنی بەڕو بەحری هەموو جیهان

🌸 لەمێ مەیدانی عیشقە، کلکە ڕێوی ڕیشی تۆ، زاهید
چ بێ قەدری؟ دەبێ گەر شێری بێتێ کلکی ڕاکێشێ

لەم: لەم.
واتە: کاکەی بەدیمەن دەست لە دنیا داشۆردوو! دەبێ ڕی شتی وەک گلک ڕێتوبێ تۆقەدرێ:لەم مەیدانی عیشقەدا چی بێ، کە ئەوەندە بە سام و شکۆیە تەنانەت ئەگەر شێریشی تێ بێ، دەبێ سەر شۆر کاو کلکی بە دوای خۆیدا بە کێش کا تیایدا. مەبەستی لەوەیە ڕیشی «زاهید» لە مەیدانی خواناسیی ڕاستەقینەدا وەک کلکەڕێوی وایە لەناو کۆمەڵی شێراندا.

🌸 وتم ڕوخسەت دە جانا، دا بە قوربانی لەبت کەم جان
وتی بەحرێکی شەهد ئەڵبەت دەنیشێ پێیەوە مێشێ

جانا: گیانەکەم.
دا: تا.
شەهد: هەنگوینی پاڵفتە.
واتە: بە یارم وت گیانە ڕێگام بدە گیانم بکەم بە قوربانی لێوت. ئەویش لە وەلامدا وتی ڕێت لێ ناگرم گیانت بکەی بە قوربانی لێوم؛ چونکە لێوی من لە شیرینیدا وەک دەریای هەنگوینەو گیانی تۆیش وەک مێشە و دەریایەک هەنگوینیش دەبێ مێشێکی هەر پێوە بنیشێ و کە پێیشیەوە نیشت پێیەوە دەرناکەوێ.

🌸 خودا گرتوو دڵم، چۆتن بە گژ شۆر و شەڕی عیشقا
بە نەسسی ئایە ئەفلاک و زەمین ئەم بارە ناکێشێ

چۆتن: چوو.
واتە: دڵەی خواگرتووم بە گژی شۆر و هەرای دڵداریدا چووەو خۆی خستوەتە ئەو مەیدانە، ئاگای لەوە نییە کە خوا خۆی لە قورئانا فەرموویەتی ئەم بارە بارێکی ئەوەندە قورسە ئاسمان و زەوی پێیان هەڵناگیرێ.

مەحویی لەم بەیتەدا ئیشارەت بۆ ئایەتی «إنا عرضنا الأمانة على السماوات والأرض والجبال فأبين أن يحملنها وأشفقن منها وحملها الإنسان إنه كان ظلوما جهولا» کردووە و ئەمانەتی بە عیشق مەعنا لێداوەتەوە. مەعنای ئایەتەکە ئەوەیە ئێمە ئەمانەتمان دا بە سەر شانی ئاسمان و زەوی و شاخەکاندا کەسیان هەڵیان نەگرت و سامیان لێ نیشت؛ ئادەمیزاد لە ئەستۆی خۆی گرت. بەڕاستی ئادەمیزاد ستەمی لە خۆی کرد و سوودی خۆی نەزانی

🌸 سەنەد بێ مۆر و خەت دەعوەی مەحەببەت کردنە مەحوی
تەعەششوق، بێ دڵێکی داغدار و سینەیی ڕێشێ

سەنەد: قەبالەی خاوەنێتیزەوی و زار و مولک و شتیوا کە باسی ئەو خاوەنێتییەی تیا نووسرابێ و پیاوانی باوەڕپێکراو مۆریان کردبێ؛ (تاپۆ).
واتە: ئیددیعا کردنی دلداری بێ ئەوەی ئەو کەسە دڵێکی داخدار و سینەیەکی برینداری ببێ، وەک قەباڵەیەک وایە کە نە هیچی لێ نووسرابێ و نە مۆری هیچ کەسێکی پێوە بێ. دیارە قەباڵەی وایش هیچی پێ ئیسبات ناکرێ.

شێعری مەحوی لێکدانەوەی مەلاعەبدولکەریم مودەڕیس

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

17 Feb, 09:17


چی دەبوو ئەو یارە گەر ڕوویێکی دیکەی نواندبا
یان لە ئەستێری نیگایەکدا ئەوینی نواندبا

چی دەبوو بدوێ بە شیرینی لەتەک دڵما دەمێ
بەو دەمە قەندەی سەهۆڵی بێکەسیمی تواندبا

چی دەبوو وەک خەونێ بمهێنێتە دی و بۆم پێبکەنێ
خۆری سەد خۆزگەی لە ناخمدا بەجارێ چاندبا

یەک تەماشای بەس بوو بۆ وەی من بە دونیا بێمەوە
با نمێکی لەو بیاوانی بەڕە پڕژاندبا

دەستی ئەو دەیتوانی هەڵبەستێ سروودی ژینەوەم
چی دەبوو ئەو پردە سادەی بێخەیاڵ نەخشاندبا


#م_ئاران

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

17 Feb, 08:47


عەبا مەپۆشە

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

16 Feb, 18:14


‍ "نوون" پیتێکی ون بوو کە من دیتمەوە

یوونس ڕەزایی

مژ هەموو دەستەکانمی داگیر کردووە
جادە تا ئەوبەری کەسێکی ناسیاو
ونە
ماشین دەدەمە قەراغ ڕێ
با، تا دەرفەتێک بۆ چۆلەکە دێتە پێش
چاوەڕێ بم

مژ هەموو وشەکانی رووت کردوەتەوە
زمان تا ئەو بەری شێعرێکی نامۆ
لێڵ
قەڵەم دەخەمە قەراغ ئاورێک
با، تا رێگایەک دەدۆزمەوە بۆ گریان
بێدەنگ بم.

من کارم بە کۆتایی هیچ رێگایەک نەماوە ئیتر
دەمهەوێ سەرەتای رێگاکان بسڕمەوە لە گومان
جانتایەک لەشان کەم پڕ بێ لە -با-
کتێبێک هەڵگرم پڕ بێ لە -سەخڵەتیی-
وەرزێک لەبەر کەم
پڕ بێ لە -رووتی-ی هەنگاوەکان.

من ئیتر دەستم لە باران شوشتۆتەوە
پاک و بێگەرد هاتوومەتە بەر تاریکیی
خۆم لە هەتاو تەکاندووە
تاریک تاریک گەیشتوومەتە سەر برینێکی خۆماڵی

تا چاو هەتەر دەکا
خۆمم
دووپات دەبمەوە لە شەودا
تا دەنگ دەڕوا
مەودای خامۆشیم بەرین بۆتەوە

لەقەڕاغ جادە فەرمانی با بەدەستەوە دەگرم و
سەرەتای ئەو رێگایە لێدەخوڕم
ئەگەر مژ مەودایەک بدا بۆ سەفەر بە ناو دۆزەخ دا

مژ دەستەکانم بەربدا
فەرمانی باخ بە دەستەوە
تا وەرزێکی دیکە دەڕۆم
کە سەرەتای بێدەنگی تێدا وێران بوو.

با دەنووسم و
دەریاکان لێدەخوڕم تا سنووری کۆڵان
دار دەژیم
باڵندە دەنگ دەدەم تا هەرێمی حەوشە
شاخ دەڵێم و
رەوەز وەپێش خۆم دەدەم تا شارێک
کە یەستا ناوی نازانم.

من هەموو رێگاکانم رووت کردووەتەوە
لەقەراغ زامی خۆمەوە دانیشتووم
بڕیاڕە تا مەودایەک دەدرێ بە تۆفان
مژ لێخوڕم
بەشکوو بگەمە ئەوبەری ئینسان
کە هەموو شتێک سەرەتای بە نوون دەست پێدەکا

وەک نیشتمان
وەک ئایەتێک کە بەزمانێکی دیکە دەدوێ
نوون والقلم و مایسطرون.

https://t.me/chamochya

https://t.me/younesrazaie

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

16 Feb, 18:03


کەچی مەحوی بە پێچەوانەوە دەڵێ:

«گەهێ دەردێ دەکا دەرمان، بە قەتڵێ گەهـ دەدا فەرمان
منم کز غایت حرمان، نه با آنم، نه با اینم»

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

16 Feb, 15:35


لە لایە لاو دراونە بەر شکەنجە
لە لای دیکە سەمایە و لار و لەنجە

لە کونجێ بێوەژن دەگری و دەناڵێ
لە کۆشکێ بادەگێڕە چاو کەژاڵێ

لە سووچێ باب لە سوێی ڕۆڵەی دەسووتێ
لە قەسرێکی دەڕەقسێ نیوەڕووتێ

کچی بێ بەش لە ژوورێ ئەشکی دەسڕێ
کوڕی ئاغاش بە پارە جوانێ دەکڕێ

هەتیوی برسی چڵمی هەڵدەلووشێ
کوڕی شێخ ئارەقی نابڕێ لە شووشێ

لەلایە چارەڕەش کەوتووە لە کۆڵان
لەلایە پارە بەش دەکرێ بە کۆڵان

لەلایە جامی بادە پڕ کراوە
لەلایە داری ئیعدام هەڵخراوە

بەڵێ ڕاستە قەڵای مێرانە شەوگار
بەڵام تێیدا ونە تاوانی بەدکار

کچ و کوڕ نووستبوون بێ خەم لە کەپرێ
نەیانزانی کە دارۆغە دەیانگرێ

لە کوێ دڵداری پاکی چاکی ساکار
دەزانێ فێڵ و مەکری پیاوی زۆردار

لە چین بێ یا لە ماچین بێ دیارە
کە ئاغا دوژمنی چینی هەژارە

لە لای خۆیان هەیانە غیرەت و ڕەگ
لەهەر شوێنێ هەبن توخمی دەرەبەگ

لە چین کیژی ئەمیرێ هەڵبگیرێ
لە ماچین کەسری شانە بۆ ئەمیرێ

لە میران هەر کەسێکی دڵنیا بێ
لە ژینا تووشی خێر و خۆشی نابێ

نەیانزانی ئەوەی ئێرەش ئەمیرە
خەریکی ڕاو و ڕووت و ڕەش بگیرە

هەتا لێیان وەژوور کەوتن یەساوڵ
لە خەودا سواری سینگیان بوون نەخافڵ

نەیانهێشت ڕاپەڕن، ببزوون، هەڵستن
دەس و پێیان بە چۆڵەپێچە بەستن

کە دوایی هات لەوێ خانەبگیری
بە ڕێیان کردنەوە بۆ دەرکی میری

بەیان ئەنگووت و سۆفی تاکە تاکە
گوتیان هەستین بچینە نوێژێ، چاکە

بڵیند بوو بانگدەری کوێری خەواڵوو
گوتی: «بانگی بەیانی درەنگە یا زوو

«دەبێ زوو بم هەتاکوو نەبڕێ نانم
«بە بێ دەستنوێژ بدەم بانگی بەیانم»

#مامۆستا_هێمن

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

16 Feb, 13:55


https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

13 Feb, 09:43


وشکەساڵه زەوی کڕە
وڵات تا بڵێی قاقڕە

شینایی وشکەڵ و زەردن
گوڵ لارەمل لەسەر هەردن

هەوا گەرمە گوڵ دەوەرن 
شیوەن بگێڕن، دە وەرن

گیانلەبەر دەڵێی بێگیانە
ئەوەی مانای نییە ژیانە

ژانە ژیان، ژیان مەرگە 
زووخاوی دنیام بە جەرگە

کۆمەڵ تاولەمەی گەشاوە
ڕۆژێ سەدچین ڕاوەشاوە

بەسەرهاتێکە دڵتەزێن
خەفەتهێنەر شادیبەزێن

بە فەرمانی هەلاکۆخان
گوڵ نابێ شین بن لە باخان

نامووس، حەیا، شەرەف، فڕی
قاڵاو بەسەر گوڵدا قڕی

ئەوڕۆ رۆژی دڕک و داڵە
دڕوو بەسەر گوڵدا زاڵە

ئەستێرەکان مات و نەوین
دەڵێی پاکی چەسپی زەوین

بزە لەسەر لێوان قاتن
ئینسانەکان کش و ماتن

فەرهەنگ و زانین بێقەدرە
وڵات لیپاولیپی غەدرە

وڵات پاکی بۆتە بەستێن
بۆ رۆڵانی تۆڵەئەستێن

"هەڵوەدا"

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

13 Feb, 06:34


#ڤالانتاین...

واتە ڕۆژی خۆشەویستی
ڕۆژی عەشق و شیعر و ژن و ئازادی
ڕۆژی یەکتر ناسین بۆ دەست پێ کردنێکی نوێ
لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و شارستانیدا
لێرە بێ یان لەوێ
ڤالانتاین گوڵێکی سوور بۆ خۆشەویست و باوەشێک لە هەتاو و ماچێک لە کانیاوی ناو دەمی ئازیز ژیان بە بێ خۆشەویستی قاقڕە و بیابان نەک هەر ئەوەندە
بەلای منەوە ئەوە هەر خۆشەویستییە
کە مرۆڤایەتی جوان کردووە
هەر هێزی گەورەی خۆشەویستیە
کە تاریکی و نادادپەروەری و غەدر ڕائەماڵێ و لە جێی ڕق و کینە باخچەی گوڵ لە لێبوردەیی و ئاشتی گونجاندن لە ڕۆحمانا ئەڕوێنێ
لەم ڕۆژەدا سەرلەنوێ لەدڵماندا کانیاوی خۆشەویستی ئەتەقێتەوە و سەرلەنوێ سەرزەمین، بە ماچی دڵداران ئەبووژێتەوە

شێرکۆ بێکەس

خۆشەویستان ڕۆژی خۆشەویستیتان پیرۆز بێت

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

13 Feb, 05:34


ئەوشۆ مانگ شەرمەزارە بۆیە دەر نەکەوتووە
چونکە لەو ڕێکەوتەیا گوڵێ لەدایک بووە🌹❤️

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

13 Feb, 04:56


بۆ ڕۆژبوونی #تۆ ئەمجارە
دەڵێم: گوڵم
ڕێبەندانم لێ بەهارە،
کە هاتیتە نێو وەرزی ژین!
لەنێو دڵم پشکووت
سەدان
گوڵی هیوا  و
چرۆی ئەوین !!

#ج_م_هەڵبەست

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

12 Feb, 21:16


خەیاڵت وەک حەزێکی دڵڕفێنە
وەکوو پاییز گەڵای تاسە وەرێنە

خەیاڵت بوو بە ساقی بۆ شەوانم
پڕی شێعرم، وەرە و جامێ دی بێنە

#ژاڵە_سەفییاری

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

12 Feb, 16:35


ئەو ئاوی حەیاتەی ڪە وەرم گرت لە کەفی تۆ
ئیکسیری جەوانی بوو لە پەنجەی سەدەفی تۆ

لــەو ڕۆژە ئـــەویــنــــت پڕی ڪردوومە له جەزبه
دەروێـشی دڵــم گـەرمـە دەڕەقـسێ بـە دەفـی تۆ

#ناسرئاغابرا
#ژاڪــــــاو

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

12 Feb, 08:50


سەد و بیست

🌸 لە تاو ئەعدا عەدوو بەر نیوە دوژمن ئیلتیجا بارێ
لە چنگی گیانەڵاوی فیرقەتا ماوم ئەجەل چارێ

بارێ: جارێ.
گیانەڵاو: گیانەڵا.
واتە: جاریوا دەبێ ئادەمزاد لەتاو دوژمنی بێئامان پەنا دەباتە بەر نیوە دوژمن. کەواتە ئەی ئەجەل! وەرە بمکوژە و چارێکی دەردەم بکە؛ چونکە لە دەستی گیانەلای خووری باردا گیرم خواردووە؛ نە ئەوەتە لێم لادا و بگەم بە یارو نە ئەوەتە بە تەواوی بمکوژێ و رزگارم کا.

ئەم بەیتە لەف و نەشرێکی مورەتتەبی تیایە، «گیانەلاوی فیرقەت» بۆ «ئەعذا عەدوو» و «ئەجەل» بۆ «نیوە دوژمن» دەگەڕێتەوە

🌸 بەڵا هەر وەک کوللە دابارییە سەر مەزرەعەی ئومێد
مەگەر ئەو تیپی موژگانە بکەن وەک عەینەمەل چارێ

عەینەمەل: باڵدارێکی ڕەشە لە چۆلەکەیەکی قەلەو گەورەتر و زۆر دوژمنی کوللەیە و پۆلپۆلیش بە کۆمەڵ دەفڕن. زیانیشی بۆ میوە زۆرە. هەر ساڵێک کوللە زۆر بێ دەنێرن لەو وڵاتانەی عەینەمەلیان تیایە، ئاوی کانی دەهێننو بە دەغڵ و دان و ناوباخیدا دەپرژێنن، گوایە عەینەمەل بە دوای ئاوی وڵاتەکەی خۆیدا دێت و ئیتر دەستدەکا بە قەلاچۆ کردنی کولە لەو شوێنەدا کە ئاوەکە کراوە بە دەغڵودان و ناو باخیدا.

واتە: بەڵا وەک کوللە بەسەر کێڵگەی هیوامدا داباریوە، مەگەر ڕمی برژانگی ڕەشی یار چارێکم بکاو بێ وەک عەینەمەل بدا بەسەر ئەو بەڵایەدا و بیفەوتێنێ.

🌸 ئەسیری زوڵفە دڵ، ئەی بازی غەمزە، غیرەتێ، حەیفە
زەلیل، ئەم عەندەلیبە کەوتووە بەر دەستی قەل، چارێ

عەندەلیب: بولبول.
مەحویی لەم بەیتەدا دڵی خۆی شوبهاندوە بە بولبول و زوڵفی یاری شوبهاندوە بە قەلەڕەش و غەمزەی چاوی یاری داناوە بە باز و داوای لێ دەکات بێت بوولبوولی دڵی لە قەلەڕەشی زوڵفی یار ڕزگار بکا.

🌸 نە پێیەک هەڵگرێ شوێنی، نە دەستێ گەییە داوێنی،
خودا! دەرحەق بە ئەحواڵی منی بێ پا و پەل، چارێ!

واتە: نە پێیەک هەبوو، خواه گورج و گۆڵ بێ یا خاو و خلیچک بتوانێ شوێن پێی یار هەڵگرێ و بزانێ لە کوێیە و پێی بگات و نە دەستێک هەبوو، خواه کورت بێ یا درێژ، پێی بکرێ لە داوێنی گیر ببێ. ساخوایە چارێکی منی بەستەزمانی بێ دەست و پێ بکا.
دەستێ «ن». دەستم.

🌸 عیلاجی دەردی عاشق بۆتە خاسەی ئەو دەم و لێوە
شیفای ئەمرازی سەودا خاسیەت چەشمەی عەسەل چارێ

چەشمە: کانیی.
واتە: تەنها دەم و لێوی یار چاری دەردی دڵداری پێ دەکرێ؛ چونکە دەم و لێوی یار وەک سەرچاوەی هەنگوین وایە و دەردی عیشقیش دەردی سەودایە و دەرمانی سەودایش هەنگوینە.

🌸 مەگەر قەتعی نەفەس چاری بکا، وەرنا نییە هەرگیز
لە پێوەندی کەمەندی پڕ غەمی تۆلی ئەمەل چارێ

پێوەند: ئەوەی پێی پێ دەبەسترێتەوە.
پڕخەم: پڕ لە پێچ و لوول و گرێکوێرە.
واتە: لە گیان دەرچوون بەولاوە هیچ چاری نەفس ناکا و لە کەمەندی ئاڵۆزکاوی هیوا درێژی ڕزگاری ناکا.

🌸 لەگەڵ ئەم عیلمە مەحوی داغداری جەهلە تۆ تەوفیق
تەبیبی بۆ مەریزی دەردی عیلمی بێ عەمەل چارێ!

واتە: مەحویی لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەم هەموو ڕاستییە دەزانێ، خۆی بە دەردی نەزانی گرفتار بووە. سا ئەی تەوفیقی خوا! چارێکی بکە؛ چونکە هەر تۆ تیمارکەری دەردی زانینی بێ ڕەفتار پێ کردنی.

شێعری مەحوی لێکدانەوەی مەلاعەبدولکەریم مودەڕیس

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

12 Feb, 08:28


خۆشم دەوێی
       ئەوەندە زۆر
         لە دەربڕین  لاڵە زمان

سەت جار پرسیت، باشە چەندە؟؟

لە یەک ڕستە بۆت دەنووسم
        تا سنووری مەرگ و نەمان!!

#هەڵگورد_پەسوێ


https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

12 Feb, 08:07


غەزاڵی خۆشخەرامی من، کە توڕڕە ئینتیشار ئەکا
هەزار شێری سەفشکەن بە ڕشتەیێ شکار ئەکا
کە تیری غەمزە تێژ ئەکا، لە جەرگ و سینە کار ئەکا
کە قامەتی بەدەر ئەخا، قیامەت ئاشکار ئەکا
چ قامەتێ؟ بەڕاستی لە سەروی جۆیبار ئەکا

فیدایی دڵبەرێ ئەبم کە عەینی دڵڕوبایییە
غوڵامی سەروەرێ ئەبم کە فەخری پادشایییە
کە ڕۆژی هیجری ماتەمە و شەوی ویساڵی شایییە
کە سەد هەزاری وەک منی بە جان و دڵ فیدایییە
نە من کە نەقدی جان و مڵک لە ڕێی ئەوا نیسار ئەکا

شەها بە غەیرەتت قەسەم دەمێکە دیلە ئوممەتت
بەدەس عەدووی دینەوە عەجەب زەلیلە ئوممەتت
لە خەستەخانەیی غەما وەها عەلیلە ئوممەتت
بە چیهرەزەردییا ئەڵێی دوچاری سیلە ئوممەتت
دەوایی ڕەحم و لوتفی تۆ هەمیشە ئینتیزار ئەکا

خۆش ئەو دەمەی کە ڕۆژ و شەو تەواف ئەکا ڕەواقی تۆ
خۆش ئەو سەرەی کە کەوتبێ لە کووچە و سوقاقی تۆ
بە تیکە تیکە بێ دڵێ کە نەیبێ ئیشتیاقی تۆ
حەیاتی من ویساڵی تۆ، مەماتی من فیراقی تۆ
بەڵێ پەری خەیاڵی تۆ عیلاجی شێت و هار ئەکا

لە «بێخود» ئەر سوئال ئەکەن کە چۆنە چاکە سیححەتی
بە دەردی عەشقی لەیلەوە نەماوە هێز و قووەتی
بە ناڵەناڵی گەرمیا، بە ئاهی سەردی حەسرەتی
بە ئەرخەوانی ئەشکیا، بە زەعفەرانی سووڕەتی
لە چۆڵی بێنەواییا، لە قەیسی لەش بەبار ئەکا

هەتا تەجەللیی خودا لە عالەما بکا زوهوور
بە ئاگری گوڵی چەمەن چیا ببێتە کێوی توور
فریشتە و ئادەمی ئەڵێن هەتا ئەبەد لە خوار و ژوور
سەلاتی حەق لەسەر شەهێ کە شەق ئەکا قەمەر لە دوور
سەلامی حەق لەسەر مەهێ کە ئەسپی خۆر لە غار ئەکا

#بێخود

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

11 Feb, 18:00


تریفەی ڕووت شکاندی شەقڵی شەوگار
لە خەرمانەی وەفا ئەدوێ دڵی زار

سریوەی پۆلە ئەستێرەن لە ناخم
لە ڕێی کانیی نیازی دڵ ئەویندار

  #پشکۆ_یاسینی

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

11 Feb, 16:58


‍ زمانی فەرمی کۆڵان

#یوونس_ڕەزایی

وێنەیەکی سێ لە چواری خۆت و دارم بۆ بنێرە
دەبێ لە پشتتەوە چیا نەبیندرێ
واباشە دەنگی ئاسمان دەرنەکەوتبێ
هەر دوو چاوت روو لە من بن
تا قووڵایی ئەوڕۆی دەریا مەزەندە کەم
گوێچکەکانت دیار بن تا خەمم ببیستی.

پاڵ بەدارەوە بدە و سەوز بە
خۆ سەوازیی تاوان نییە
مەگەر لە کاتی تایبەتدا.

بزەیەک
بە قەت تێپەڕینی نوور
لە شووشەیەکی چڕژاویش
خۆ بزە هیچ یاسایەکی تایبەت نایگرێتەوە
مەگەر بەڵینەکانی دەماری ئەمن.

کارتی نەتەوەیی باڵندەم بۆ پۆست کە
دەمهەوێ بزانم
راوێژی جوغڕافیای ئێستاکەی چۆنە
بەتەمام کۆپی هەڵگرم لە بەر و پشتی باڵی زوڵاڵی
کە هەموو مەودای شەو هەدایان نەداوە.

هەر کەس کوتی وەدوای کێ کەوتووی؟
ئاوا رەنگ بە ڕووی کاتتەوە نەماوە
کۆپییەکی لە هەڵفڕین نیشان دەدەم و
دەڵێم: ئەوە کورتەیەک لە تەنیاییم.

ژمارەی ناسنامەی هەورم بۆ بنووسە
دوو ڕەقەمی ئاخریم هەر لەسەر زارە
کە وەک ژمارەی کلووە بەفرەکانی ناو خەونت
بیست و چوارە
گرینگ ئەوەیە کاتێک شەکەتی ئێخەی گرتم
ژمارەی ویست
هەتاکوو تینوێتی رێگا بڕەوەێنێ
بڵێم لەهەور دڵنیاتر؛ مەگەر وشەیەک
کە دادەبارێ لە زمانمەوە.

بارکۆدی تەنیاییم دەیە
ریزێک میلەی تەریبی یەک بە رەنگی ئاو
کە بتوانم تێیاندا مەلە بکەم بەیانان.
پۆلێک جەغز بە ناوەندێتی شەقامێک
کە بتوانم ناوی ژن بخوێنمەوە
بە واتای نامۆی وەکوو بەرد
ناوی پیاو بدۆزمەوە
بە مانای ناسیاوی وەک با.

لەوڕۆوە دەمهەوێ وەدوای چارەنوووسی ئاو کەوم
سەربردەی ئاور بزانم
زاراوەی خیابان تاقی کەمەوە
زمانی فەرمی کۆڵان بچێژم
ناونیشانێکی وام بۆ بنێرە یەکسەر بگەمە باران
چەترێکم هەڵگرتووە بە قەت نیشتمان
کە رێگا نیشان چۆمەکان دەدا.

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

10 Feb, 21:17


گیان و دڵمی خستە هەڵپەڕكێ و سەما تیشكی بزەت
قەترە ئاونگێكە جەستەم، ڕووت كە هەڵدێ ون دەبێ.

#ئەمین_گەردیگلانی

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

10 Feb, 13:04


نە بەبوون و بە نەبوون مەیکەوە ڕازی دڵی خۆت
لە سەری بێ کەسەری مەیبەوە نازی دڵی خۆت

کە شەوێک تاسی تەمەن جووت شەشی بەختی خستی
له شەوەزەنگی زەمەن لەیدەوە سازی دڵی خۆت
                           بیژەن ڕەحمانی
              ۱۴۰۳/۰۸/۲۴

@bizhanrahmani
@chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

10 Feb, 11:49


https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

10 Feb, 09:43


ــــــ ئاوەنیای دەروون ـــــــ

وەرزی نۆبەتیەی دڵە، دنیا، لە ڕووحی منت کەوێ ...
سیلەچاوێ باوێ ئاوەنیای دەروونم، شەو شەوێ

خوێنی سەد ئاواتی شەوگاری لە ئەستۆدایە، ڕۆژ
نایەڵێ خەونێک وەدی بێت و، بخەمڵێ سەرخەوێ

ڕێ شەکەت، ڕێبوار بە تاڵووکە و، سەفەر ناشارەزا
نم‌نمەی ئاونگی ئەشقت چیی لە مەیتی دڵ دەوێ؟

خەمڕەوێنی من گزنگیی نیشتمانی لەت لەتە
ڕۆژهەڵاتی دڵ، نساریی ئەو خەمەی پێ ناڕەوێ

پەرچەمت بۆنی هەناسەی گڵ دەدا، بۆیە ئەمن...
گیان دەدەم بۆ: پەرچەم و ئاڵا و وڵات ئاشتبوونەوێ

دەرسی ئەشقێکی بە دڵ داداوە، ئەو ئاو و گڵە
پۆل بە پۆل دێن هەڵدەکورمێن، یادی یارانم، لەوێ

هەر هەنیسکەو پێکەنینێکت خلیسکەی لێ دەکات
قەت حەیاگرتوو نەبوو دڵ،  زۆنگی چاوم بسرەوێ

خەم وەخۆم ناگرێ هەتا تۆ شک بەرێ لەو ناوەدا
خۆ وەخۆ ناگرم، نەبم بەو مەوتەنەی، تۆ دەتهەوێ

گیان هەڵیوێزنیومە بەر قاپی سروشتی شەوکەتێک
لێک دەهاڵۆزێم لەگەڵ هەرچی بەهاڵۆزیم نەوێ

خۆ دەخافڵێنن ئەوانەی ڕوو بە کابە نوێژ دەکەن
کوا لە زێد و دڵ بەدەر، ڕووگە و پەسیو و ڕێڕەوێ

تیرەگێکی دیکەمان بەینە، هەتا تاو هەڵورێ و...
هەڵوەرێنێ، نەرمەئیلهامی نیگای مانگاشەوێ

#ساماڵ_گەنمانی
@samal1946
@chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

10 Feb, 08:36


حەیفە دانا بە جەفا و جەوری فەلەک خەمگین بێ
حەیفە ئاوێنەی دڵی ئەهلی سەفا ژەنگین بێ

چەرخی کەچڕەو کە سەباتێکی نییە خەم چ ئەخۆی
گەر بە میهر و شەفەقەت یا بە جەفا و قین بێ

لە کن ئەربابی مەحەببەت ئەوە ڕووسوورە کە ڕووی
هەر وەکوو لالە بە خوێناوی جگەر ڕەنگین بێ

هەموو هەر عارییەیە خەلسەت و کاڵایی جیهان
گەر کەوات ئەتڵەس و خارا بێ ئەگەر پەشمین بێ

کیبر و نەخوەت مەکە بۆ نیعمەتی دوو ڕۆژە کەمال
بۆ چی بێهوودە بەشت ڕەجم و تف و نەفرین بێ

#کەماڵی

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

10 Feb, 07:57


ئازاردان هاوشێوه‌ی تیرێكه‌ كه‌ به‌هه‌ڵه‌ ده‌یهاوێژیته‌ ناخی كه‌سێك
داوای لێبوردنیش لێی ، هه‌وڵێكه‌ بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و تیره‌ی له‌ناخیت داوه‌
بۆیه‌ وریابه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وشەو پیتانه‌ی داوای لێبوردنی پێده‌كه‌یت
چونكه‌ وه‌ك ده‌ڵێن : به‌هه‌ڵه‌ ده‌رهێنانی تیره‌كه‌ ئازاری له‌پێكانه‌كه‌ی زیاتره

#عه‌بدولڕه‌حمان_سەدیق

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

10 Feb, 07:45


#شیرین_ئیمەیل_ئەنێرێ!

لەشەرمی بەژنی ئالا ،دڵی زەمانە لەرزی
کە دەرکەوت لەکۆڵان نەمامی قەددی بەرزی
تەون و تەشی وەلانا ، گۆڕاوە تەور و تەرزی
نەماوە گوڵچنینی بەسێحری نووکی دەرزی
نەماوە حەدد و مەرزی ، شیرین ئیمەیل ئەنێرێ


برۆی بە مۆدی ئەمڕۆ ، زولفی بە ڕەنگی تازە
کە لێنزی خستە چاوی ، بەچاوی ڕەش مەنازە
ئەگەر دەچێتە گەڕیان ، بەرۆک و سینە وازە
لەچک وکراس وپشتێن، دەگەڵ ڕۆحی نەسازە
لەبۆ لیباسی تازە ،شیرین ئیمەیل ئەنێرێ


چەتی لەگەڵ ئەم و ئەو، چەتیونەکەی ، نەماوە
ژوانی عەسر و شێوان،شەوانە دانراوە
شەقامی خستە لەرزین ، کە هات لەجامێعاوە
قڕانی کوڕ پەیابوو ، سڕ و وڕن بەپاوە
بۆ ئاگەداری لاوە ، شیرین ئیمەیل ئەنێرێ


دەچێتە ئەیڕۆبیک و کلاسی ڕەقس و ئاواز
لەگەڵ بەهار و شەونم ، نەسیم و زین و مەهناز
بەوەرزش و بەزانین ، بەژن بە کێشی دڵخاز
چەکی مەچەک خڕ و پڕ، بەپەنجە فیتەپەرداز
ئەدی بەدەر لە ئەنداز ، شیرین ئیمەیل ئەنێرێ!


خەرامی تاوسانەی بەهەشتی کوردەواری
دەمێ لە کافیشاپ و دەمێ لەباغی شاری
دەمێ دەچێتە بازاڕ ، بۆ سەندنی دیاری
لەچاوی بەد بەدووربێ ، باغی بەی و هەناری
بۆ دۆستی ساڵی پاری ، شیرین ئیمەیل ئەنێرێ


بەڵام شیرینەکەی دڵ ، چەکی شەڕەف لەمستا
لەکاری شاری زانا ، لەژینی دێیە وەستا
دمێ کەبانی سەنگەر ، دەمێ قەڵەم لەدەستا
ژییانی نابەرابەر ، بەهەستی ئەو نەوەستا
لەبۆ خەباتی ئێستا ، شیرین ئیمەیل ئەنێرێ!

#ع_شەیدا

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

10 Feb, 06:43


به مەولا  گەر لەمەولا دڵ به قوربانت نەبێ نابێ
به دڵ گەر دڵ موتیع و بەنده فەرمانت نەبێ نابێ

کەسێ مەقسوودی کەسبی دەوڵەتی قوربی مەحەببەت بێ
غوڵامی بۆ غوڵامانی غوڵامانت نەبێ نابێ

زهووری نووری تووری مەعریفەت بۆ چاوی بێ نوورم
له تۆزی سورمە ڕەنگی خاکی دامانت نەبێ نابێ

فیراری قەیسەری زوڵمەت له شاری شامی خاتر دا
به حوکمی بەرقی تێغی شاهی تورکانت نەبێ نابێ

بەیانی داستانی شیوەنی بولبول له بەر گوڵدا
به خەندەی لێوی شۆڕ ئەنگیزی  خەندانت نەبێ نابێ

فەلەک مەشهووره لافی ئیتقداری ڕەفعەته ئەمما
وجوودی بۆ سەریری خاکی ئەیوانت نەبێ نابێ

سەرم سەمتووره سینەم نەی سوراحی دیده ئەشکم مەی
مەزەی مەی ، یا  نەوایی نەی ، له دیوانت نەبێ نابێ

له بۆ گوڵ شۆری بلبل ، شۆڕشی تووتی له بۆ شەککەر
به شەوقی شەهدی لێوی شەککەر ئەفشانت نەبێ نابێ

بەلالەی مەعریفەت تەعمیری قەتعەی باغه کۆنی دڵ
هەتا مەعمووری بەستی فەیزی ئیحسانت نبێ نابێ

له ڕۆژی کەشمه کەشدا (ناریا) هەرگیز نەجاتی تۆ
حیساممەدین کەفیلی باری عوسیانت نەبێ نابێ

  #ناری

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

09 Feb, 21:20


پشکۆی خەم

دەچۆڕێ خەم لە چاوی ژین بە شینم
دڵم دەریا و شەپۆلم گەرمەشینم

لە بارانێ گەلێ تەڕتر دەبارم
چەم و کانی بە ئەسرین دێنە دینم

بەری باخی هەناسەی دەم شەماڵم
بە بێ نازی خەریکی هەڵوەرینم

دڵم بەندیی سیاسی نێو ئەوینه
خەمی دووریت بە سەر پشکۆی برینم

هەتا دوور بی نەمانی من نزیکە
بە موو بەندە کەڵی شاخی ئەوینم

شەرارەی خەم دەژاکێنێ لک و پۆم
لە گێژی ژین هەتا تۆم بێ ئەمینم

دەبینم گوڵ لە ناخی دڵ دەبینم
قەڵای هیوام ئەوینم یایە زینم

لە کۆڵانی خەیاڵمدای هەموو دەم
شەویش مانگی لە ئاسۆگی خەمینم

#کامیل_یاغیانی

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

09 Feb, 17:19


گیانەکەم ئەمشەو لە خەودا دیم کە لێو خەمباری تۆ
سیس ببوون لالە و وەنەوشەی باخی خەندەی زاری تۆ
زولف و ئەگریجەت پەرێشان بوو لەسەر شان و ملت
هەوری غەم پۆشاندبووی سیمای گەشی ڕوخساری تۆ

ناز و غەمزەی پێنەمابوو چاوە وەک ئەستێرەکەت
دەیپڕژاند فرمێسکی گەش دوو نەرگسی بیماری تۆ
ڕەنگی لیمۆی گرتبوو کوڵمەی وەکوو باغی گوڵت
شەونەمی ئەسرینی لێ دەتکا ڕوخی گوڵناری تۆ

چاوی گریانم کە دیتی باوەشم ئاوەڵا کرد
دەستە دەستە لالەچینی کرد لەناو گوڵزاری تۆ
پێموتی ئەی خۆشەویستی ڕوی جیهانم بۆ چی وا
مات و سەرگەردان و دڵ خەمناک و لێو پڕ باری تۆ

بۆچی غونچەی لێوەکەت ئاوەڵا ناکا پێکەنین؟
بۆچی ئاڵۆزە کەمەندی زولفی وەک ڕەشماری تۆ
بۆچ گوڵاڵەی کوڵمەکانت زەرد و ئاڵ پیشان ئەدا؟
بۆچی بێ گەردش بووە تیری مۆژەی پڕ کاری تۆ؟

#گیانەکەم
#نەجمەدین_غوڵامی

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

09 Feb, 14:22


بۆ خۆت سەرمەشقی زولف و دەرسی باڵات دام، ئەمن چ بکەم؟

نموونەی دەسخەتی خۆتم ئەگەر ئەلفم ئەگەر دالم

#وەفایی

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

09 Feb, 13:15


(تیانووسی پاشای هیچ)

من بە یەك دەرگای ژیانا رۆیشتم،
كەچی لە هەموو دیوارەكان توڕەم
لە یەك پەنجەرەوە دنیام بینی‌ و
لە هەموو ڕوانینەكان بێزارم
یەك  ڕێگا لەسەر پشتی خۆی هەڵیگرتم‌ و
بێزم لە هەموو كاروانچییەكان ئەبێتەوە
من لە یەك ڕووباری ئەزموونم داو
توڕەم لەهەموو تەڕایی زیندەگی....
توڕەم لە خۆم لە جەستەم،
بڕوانە چەند بیمار و چەند ئازاردیدە و
چەندخەستەم.

      .......  ..... .......

توڕەشم لە ئێستا،
نە پیاسەی جادەكانی هی ئێمەن
نە تیری كەوانەكانی بە دەستی ئێمە ئەتەقن،
هەموو نیشانەكانی ڕەشن
هەموو زەنگەكانی هی مەترسیین،
گوێم لە قیڕەی بۆقێكە
هاوارئەكا:
"خەریكە بەرامەی نەعنا تیرۆر ئەكرێ‌".

      .......  ..... .......

بێزارم لە داهاتووش،
سبەی خۆر بەگومانەوە نیگامان بۆ ئەكا
سبەی "تی ئێن تی"  ئەبێتە یەكێك لە ژەمەكانی  رۆژانەمان.
سبەی گەر كچێك گوڵێكی پێشكەشكردین
دەبێت بەتكاوە پێی بڵێین
لە چ كۆگایەك ئەم گوڵەت كڕی؟
دڵنیایت بە ڤایرۆسێك ئالودە نییە؟
پێشتر سیاسییەك بە دیاریی نەیناردووە بۆ سیاسیەكی دیكە؟
سبەی گەر مناڵێك میزەڵانێكی پێداین بۆ فووتێكردن،
دەبێت لەخودا بپاڕێینەوە نەتەقێتەوە..
سبەی سبەینێی گومانە،
گومان لەخۆت
كە نەكا ئاگات لە خۆت نەبووبێت‌ و سەریان گۆڕیبیت،
گومان لەدڵت نەكا لە ساتێكی غەفڵەتا
قەسابەكانی مرۆڤ لێیاندزیبیت‌ و
دڵی شەمپانزییەكیان بۆ چێكردبی.

      .......  ..... .......

كۆتاییش مەرگ سەمفۆنیای خۆی پێشكەشئەكا
ئیدی كە كۆتایی؛ تا ئەوسەر تەنیایی مانەوەیە
توڕەنەبوون لە "پێكەوەبوون" چ حیكمەتێكی تیایە ؟.

كەواتە:

توڕە لەئاسمان ‌و لە باران
توڕە لە عەشق و خیانەت
توڕەش لە ڕەقیب و لە یاران.
                       
#یاسین_عومه‌ر

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

09 Feb, 12:25


هەناسەم کەوتە ئەژمار و چ سایەی تۆم وەسەر نایە
خەوی لێ کەوتووە بەختم، دەمێکی بەختەوەر نایە

سەبا هات خۆڵی ڕێگەی تۆی لە دیدەم کرد و لەو ساوە
ئەمن ئاوی حەیاتیشم وەبەر دیدە و نەزەر نایە

هەتا بەژنی بڵندی خۆت لە بەژنی من نەئاڵێنی
درەختی کام و ئاواتم، لقێکی قەت وەبەر نایە

مەگەر ڕووی یاری دڵئارام بە ئارامی دڵی من بێ
دەنا دەرمانی ئەو دەردە لە هیچ نەوعی بەشەر نایە

دڵم لەو دەشتی کەزیەی تۆ، هەواری هیندە دڵگیرە
کە لەو ئاسکی غەریبی من، بە ساڵ و مانگ خەبەر نایە

لە سەرپەنجەی دڵی بێگەرد، هەزار تیری دوعام هاویشت
نەهاتیمە، هەزار تیریش، یەکێکی کاریگەر نایە

گەلێک ڕازونیازم بوو بە بای وەختی سەحەر بێژم
کەچی ئەمشەو لە بەختی من چ نیشانەی سەحەر نایە

هەموو عومرم بەسەر چوو بەو خەیاڵانە و کەچی ئێستاش
بەڵای زولفی وەکوو شەوگار ڕەشی کۆتایی هەر نایە

بە چەشنێکی دڵی «حافز» تەرەی دەستی هەموو کەس بوو
چووە نێو داوی زولفی تۆ، بە هیچ لەونێکی دەرنایە

#شێعری_حافز
#وەرگێڕانی_خالید_حیسامی

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

09 Feb, 06:43


https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

23 Oct, 07:21


تەعبیری خەونێکی ئاڵۆز

بەشی حەوتەم

دوێنێ شەو لە خەونمدا،
قش قش ڕووحی پەپوولەیەک
لە نێو قیلی قەهر و ڕەق و قیندا دەکوڵی.
کە ڕاپەڕیم،سەری بڕاو
لەسەر تەرمی سەربڕاوی خۆی دەگریا.
تەرمی بێسەر
سەری بڕاوی خۆی دەبرد بە دیاری
بۆ سوڵتانی نادیاری
دریای فرمێسک.
گرین قاقا پێدەکەنی و پێکەنین گوڕگوڕ دەگریا.
ئەسپی ڕەشی سەرکەشی ئاسمانی شەو دەیحیلاند.
شیعرێک، پڕ بە زاری هەموو دەریاکان دەخرۆشا:
<ئینسانییەت بەستوویەتی لە مەڵبەندی بەستەڵەکی کفری تفهەڵاویشتنی ژێری سیفری
موتڵەقی مینهای بێبڕانەوە.
بەستوویەتەوە زنجیری کەڕڕەی قافیە،
دەست و پێی شێعری زەردی گەڵاڕێزان.
پاییزێکی زۆر ناخۆشە.
نابارێ شەکراوی بزە لە هیچ هەورە سپیلکەیەک.
نابارێ پەڕی نەستەڕەن لە باڵی هیچ فڕندەیەک.
کڕێوەی گەڵای پەنجەیە و ڕەهێڵەی بارانی فرمێسک.
تەمتوومانی شڵەژانە و تۆقینی زراوی زەندەق.
گەردەلوولی هەناسەیەکی درێژە.
لە بادیەی سینەیەکی زۆر بەتاسە.
پاییزێکی زۆر ناخۆشە،
زۆر ناخۆشە،
زۆر ناخۆشە
شەختە لێیداوە تەماتەی دڵی بێستانی تەڕاوەت.
دۆک لێیداوە ترێڕەشەی دارە مێوی باخی ئەوین. شەختە لێیداوە هەناری ترش و شیرینی باخی ژیان
پشتاوپشت دەگەڕێنەوە عەقرەبەکانی ئینتزار
شل بوونەوە پێچ و مۆرەی بزووتنەوە>

درێژەی هەیە👇

#قاسم_موئەییدزادە #هەڵۆ

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

23 Oct, 07:18


تەعبیری خەونێکی ئاڵۆز

بەشی شەشەم


تەلەڤەزۆن فیتووی لێدەدا
بۆ ئەسپی تینووی خەیاڵێکی پووچی پێچەڵاوپووچ.
بۆمبێکی ساعەتیان لە نێو ڕادیۆکەمان دانابۆوە.
بۆمبێکی ساعەتیان لەژێر زمانی من دانابۆوە
بۆمبێکی ساعەتی لە نێو کاتژمێری باغەڵێکم.
دوو بۆمبی ساعەتی لە نێو گلێنەی دوو چاوەکانم.
دوو بۆمبی ساعەتی لە نێو لۆکەی هەرتک گوێچکەکانم.
بۆمبێکی ساعەتی گەورە لە نێو مێشکم.
بۆمبێک لە نێو باغچەکەمان.
بۆمبێک لە بەر دەرکی حەوشەی
دەرک و فام و تێگەیشتن.
بۆمبێک لە نێو بارەلۆکەی هەوری سپی.
بۆمبێک لە نێو بارەڕەژی هەورێکی ڕەش.
بۆمبێک لە نێو بووکەشووشەی منداڵێکی سەرەتایی.
بۆمبێک لە نێو گرێپووچکەی پەروەندەیەکی جینایی.
بۆمبێکی ساعەتی بچووک.
لە نێو بۆمبێکی گەورەتر.
بۆمبێک لە سەر ڕێگەی مێژوو.
بۆمبێک لە ژێر نەخشەی کۆنێ جوغرافیا.
بۆمبێکی زۆر گەورە لە ژێر مەعنای قووڵی شێعری باران.
بۆمبێکی زۆر گەورە لە ناو کۆشکی هەتاو.
گەورەترین بۆمبی ساعەتی ئاتۆمیان
لەنێو بەردی
کاتژمێری
دڵی پڕم
دانابۆوە...

درێژەی هەیە 👇

#قاسم_موئەییدزادە #هەڵۆ

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

22 Oct, 17:31


تەعبیری خەونێکی ئاڵۆز

بەشی پێنجەم

دوو دووپشک پەپوولەیەکیان دەکرماند.
چوار چوارپێ پێشەیان دەکرۆشت.
دەستفرۆشێک،دەستی دەفرۆشت.
قەسابێک،زگی خۆی دەدڕی
نەججاڕێکیش، پەنجەرەیەکی ساز دەکرد،
لە ئێسقانی کارژۆڵەیەک.
مارێک لە سەر هێلکە کەو پاپۆکەی خواردبوو.
هەڵۆی مەرگ!
قەرەپووڵی بۆمبی خووشەیی هەڵداویشت،
بە سەر بووکی بەدبەختیدا.
لە ژێر دیواری تەم و تۆز،
دوو بێچووە مەیموونی بزۆز،
کایەیان دەکرد پێکەوە
بە شووشە مەڕمەڕی تازەی دوو چاوی شین،
لە سەر گێلاسی دوو گوارەی دوو گوێچکەی هەڵپچکڕاوی
کیژێکی سەر و قژ ئاڵۆز.
زڕدایکێک،ئەنگوتکی دڵی زڕکچەکەی لە تیر دەدا.
ڕێوێکی پیر، بێچووە گورگێکی شیر دەدا.
کتکێکی ڕەش، قاچکی بێچوەکەی خۆی دەخوارد.
ورچێک،
بازەڵێنی دەکرد،
بە دەم و لووتی هەناسەی هەستی سەربەستی.
لاوێک،
شەقی لە کاژیلکەی سەری دایک و بابی دەدا.
کوندێک،
لە سەر دار هەناری سینەی کونکونتر لە سی نەی
لە سەر دوو هێلکەی کڵۆڵی، هەڵنیشتبوو.
دوو هەژدیها،
لە قاپێلکەی لە دایکبوونی پیلانێکی زۆر گەورە،
سەریان تازە هێنابوەدەر.
گژەبا،بە ژێی زێتاری دارتێلەکان،
ئاهەنگی مەرگی لێدەدا.
زمانم وەسیمی ڕووتی هەستێکی گیان سووتێن کەوت و
بوو بە کلژی دووپشکی ڕەش.
بوو بە گۆچان.
بوو بە مار و بوو بە هەژدیهای بێئامان

درێژەی هەیە 👇

#قاسم_موئەییدزادە #هەڵۆ

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

22 Oct, 17:28


تەعبیری خەونێکی ئاڵۆز

بەشی چوارەم

نینۆکی پلووسکی خوێن و
قژی سووری، تاڤگەی بەراوەژووی گڕ بوو
گوێچکەکانی کونە مێرووی پیتی مۆرس و
زاری هێلانە زەرگەتە و ژەنگەسوورەی
تەوس و تیس و تانە و بوختان و درۆ بوو.
کلکی پرسی دووپشکی دوژمنایەتی و
هەناسەی ڕەشی دووکەڵی پشوو سوار بوون.
لەپی دەستی،
جێگە مۆڵی گورگ و بەراز و ڕێوی بوو.
لاقەکانی تاکو ئەژنۆ بە عەردا ڕۆ چووبوونە خوارێ.
چاوەکانی گۆمی خوێن بوو،
جێگەی مەلە و قڕنە گۆمەی دێوەزمە و ڕمۆزنە.
نووشتەی ئەسکەناسی بە مل ڕەشەگادا هەڵدەواسی.
زەنگوڵەی دەکردە گوارەی گوێچکەی کەلـلە شێری شەرزە و
بە کلکی گوێدرێژدا هەڵیداوەسی.
ئاوری بە خاک دەگۆڕێوە و
بای دەفرۆشت و ئاوی دەکڕی
قڕقڕۆچکەی عەنقای عەشقی هەڵدەلۆشی و
دەڵەمەی هێلکە قەقنەسی سەرهەڵدانەوەی هەڵدەقوڕاند.
دانەکانی پێکەنین و لێوی بزەی
وەبەر چەرخی کەڵپی بێ‌بەزەیی دەدا.
بە تەبەنەی شاخە مار و
داوەدەزووی جاڵجاڵوەکە،
کڵاوی ونبوونی دەچنی، بۆ سەغرەجن

درێژەی هەیە👇

#قاسم_موئەییدزادە #هەڵۆ

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

21 Oct, 20:05


تەعبیری خەونێکی ئاڵۆز

بەشی سێیەم


دوێنێ شەوێ لە خەونمدا،
دەنێو جەرگەی دڵی دەردا،
ددانی دەردێکی تازە چزووی دەردا.
کە ڕاپەڕیم،
زەوی زاری ئاوەڵە کرد،
گوڵاڵەیەک دەنێو گولـلە و پووکە و خوێندا سەری هەڵدا.
دەستی دڕوو ڕادەوەشا بە گژەبا،
بۆ تەهنیەت بە خێوی شەو
دوێنێ شەوێ لە خەونمدا،
دێوەزمە جەرگ و دڵی منی دەخوارد.
پەنجەی براکەمی دەکرۆشت.
بە هاوریشمی پرچی خوشکم
دەم و پەلی دەستڕێوە.
بە ئێسکی پەراسووی باوکم،
دانەکانی دەئاژنێوە.
کە ڕاپەڕیم
_با_ لە کووچە، لانکی بەتاڵی ڕادەژاند.
جادووگەرێک لە کەلاوە
مەشکەی خوێنی خەڵکی دەژاند.
بە پەتکی ماری زمانی،
پەڕەسللێرکەی دەخنکاند.
تۆکوولەکەی زمانی خەڵکی دەترووکاند.
پەڕوباڵی هەڵفڕینی هەڵدەپڕووزاند
تەسبیحێکی بە چنگاڵی دەستەوە بوو
نا... ببوورن
ملوێنکێکی لە ملدا بوو،
دەنکەکانی کەلـلەی سەری بنیادەم بوو.
بنێشتی نەرمایی گوێجکەی منداڵێکی ساوا دەچوو.

درێژەی هەیە 👇

#قاسم_موئەییدزادە #هەڵۆ

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

21 Oct, 10:51


تەعبیری خەونێکی ئاڵۆز

بەشی دووهەم

دوێنێ شەوێ لە خەونمدا،
پەیتا پەیتا،
قوڕقوشمیان لە گەرووم دەکرد.
کە ڕاپەڕیم،
خرم خرم ددانی ڕقهەڵگرتنم دادەکرۆشت.
دوێنێ شەوێ لە خەونمدا،
چەقۆی کۆ کەڵاشکم دەجوو،
لە بەر تاڵی بە دەم و چاوی داوەڵما تف دەکردەوە.
بۆ تەعبیری ئەم خەونە چوومە لای هەتاو،
هەتاو پێکەنی و چی نەکوت.
دوێنێ شەوێ لە خەونمدا چیا بۆ دەریا دەگریا.
بۆ تەعبیری ئەم خەونە چوومە لای هەور
هەور بە سەر مندا گریا و هیچی نەکوت.
دوێنێ شەوێ لە خەونمدا،
تەرمم لە سەر بێشکەی شەپۆلان ڕادەژا.
بۆ تەعبیری ئەم خەونە چوومە لای باوکم.
باوکم ڕۆیی و هیچی نەکوت.
دوێنێ شەوێ لە خەونمدا،
گورگێکی گەڕ،
بە کلکی ڕێوێکی گەڕۆڵ،
شمشاڵی بۆ شوان لێدەدا.
شوانیش خرپ بۆی خەوتبوو.
چوارپێ کارتی داوەتی دەبرد بۆ شەگەل؛
_ئێمە لێمان گێڕانەوە،
بۆ هاتنی ئێوەی بەڕێز
بۆ زەماوەندی <ددان> و <گۆشتی تازە>.
ڕۆژ:نادیار.
کاتژمێریش:دیاری نەکراو._
ئەو خەونەم بۆ شوان گێڕاوە.
گۆچانی لە مل مەڕێک کرد،
سەری بڕی و کەوڵی کرد و
جەرگ و دڵ و سێپەلاکی خوارد و کوتی:
ئەمەش تەعبیری خەونەکەت!

درێژەی هەیە👇

#قاسم_موئەییدزادە #هەڵۆ

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

21 Oct, 10:33


تەعبیری خەونێکی ئاڵۆز

بەشی یەکم


پریش پریش،
لە ژێر هەوری بارانی بۆمباردوماندا.
پەراش پەراش،
لە مەڵبەندی سەرکوتبوون لە سەرهەڵداندا
غەریب غەریب،
لە غوربەتی ئینسانییەتی ئینساندا.
تاساو تاساو،
لە حالەمێک فیمابەینی ئیمکان و غەیرە ئیمکاندا
شەقاو شەقاو،
لە شوێنی سانۆی شینێکی بێنیشاندا
ڕووناک ڕووناک،
تاریکترین نوختەی ڕەوان دەدۆزمەوە و
دەقیق دەقیق
ژمارە ڕەمزی کلیلی ئەم زاویە ڕەمزاوییە دەبنەوە و
ژمار ژمار،
وەریدەگێڕمەوە بە پیت.
نوختە نوختە،
بە پێنووسی نووکی عەنقا،
دڵۆپ دڵۆپ،
بە جەوهەری خوێنی هەڵۆ،
وەرەق وەرەق،
لە پەرتووکی باڵی هوما،
ڕستە ڕستە،
ڕەسمولخەتی ڕەسمی لە ڕەسمە دەرچوونی هۆنراوەیەک دەهۆنمەوە و
وشە وشە،
بە خۆڵەمێشی قەقنەسیش،
هەودا هەودا،
ئەمڕا وشکی دەکەمەوە و
حەیران حەیران،
هاودەنگ دەگەڵ
سۆزی سازی باڵندەی باڵ سەوزی شەپۆل،
شەپۆل شەپۆل،
هاودەنگ دەگەڵ
ئاهەنگی شەقژنی فڕقژنی گریان،
ڕەوان ڕەوان،
لە نێو جەرگ و دڵ و گۆشت و پێست و ئێسک و خوێنی خوێنما دەیخوێنمەوە.
قورتم قورتم،
ژەهری هەلاهەلی شەوگار
دەخۆمەوە و
لێکدا لێکدا،
لە تەسمیەی سەمای باڵ و پەڕ لێکدانێک بۆ باڵگرتن.
هەپروون هەپروون،
لە شەقامی قامی فەیز و فەوزی فەنا،
ئاڵۆز ئاڵۆز،
خەونێکتان بۆ دەگێڕمەوە و
شەقار شەقار،
بۆشتانی لێکدەدەمەوە!

درێژەی هەیە👇

#قاسم_موئەییدزادە #هەڵۆ

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

21 Oct, 10:05


ئەوە ئایشەگوڵم دەڵێ:ئەمن وەڕەزم وەڕەزی دە بەحرانم.
گوێ‌ماسیلکەی دەم چۆمانم
کەروێشکەی پێی سوارانم
غوڵامی دوازدە ئامۆزایانم
بن‌پشکی حەوت برایانم
خوارزای بیست و چوار خاڵانم
هەموویان بشۆنەوە بە شۆرتنێ
لەسەر گیایەکەی مردنێ
ئەمن نامێنمەوە لە چاوڕشتنێ

بەڵام ڕۆژێکی ناسکەسواری خۆ نابینم هەر وەدەزانم سەرشین و قەلەندەر و بابان‌وێرانم
سوارۆ هەی سوارۆ مەڕۆ لە من بەتەنێ.

#بەیتی_کوردی
#گۆرانی_ژنان

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

21 Oct, 06:46


#چی_بۆ_چی؟

چاوەکەم، داخۆ بزانی من، کە چاوم بۆ چییە؟
یان زوبان و دەست و پێ و بیر و هەناوم بۆ چییە؟

چاو کە فرمێسکم بڕێژێ و دابنیشێ چاوەڕێت
کۆڕی برژانگ بێ بە جاڕووی کاتی هاتن، تۆزی پێت

بیر، کە تۆی تێدا بنیشی تاکوو ڕۆژی مردنم
جا زووبان بۆ ناڵەناڵ و شین و شیوەن کردنم

پێت بڵێم بۆ چیمە ئازیز، هێز و هەستی دەست‌وپێ
پێ کە وەیلان بێ لە شوێنت، دەس کە داوێنت گرێ

گوێ کە مزگێنی وساڵت لە زوبانت با بە دڵ
دڵ، کە غەم‌خواری غەمت بێ تاکوو ڕۆژێ بێ بە گڵ

وەرنە بۆ چیمە لەشی ناساز و سەرباری ژیان
یاخۆ چی لێ کەم، لەپێ گۆشت و ڕەگ و پێس و سوقان؟

تۆ نەمێنی بۆ بمێنم؟ ژینی تاڵم بۆ چییە؟
یاخۆ ئازاری بێ‌خەم و خۆف و خەیاڵم بۆ چییە؟

بۆم بمێنە، با بمێنم وەک سەهۆڵ و خۆرەتاو
پڕ لە داخت با لەسەر خۆم قەترە قەترە بم بە ئاو

#عەباس_کەمەندی


https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

20 Oct, 06:45


#کتێبی_کوردی

گێله پیاو (صوتی)-به‌شی 15
نووسه‌ر: عه‌زیز نه‌سین
وه‌رگێڕ: عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

20 Oct, 06:43


#کتێبی_کوردی

گێله پیاو (صوتی)-به‌شی 14
نووسه‌ر: عه‌زیز نه‌سین
وه‌رگێڕ: عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

20 Oct, 06:41


#کتێبی_کوردی

گێله پیاو (صوتی)-به‌شی 13
نووسه‌ر: عه‌زیز نه‌سین
وه‌رگێڕ: عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

20 Oct, 06:37


#کتێبی_کوردی

گێله پیاو (صوتی)-به‌شی 12
نووسه‌ر: عه‌زیز نه‌سین
وه‌رگێڕ: عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

19 Oct, 21:14


بیست و هەشتی ڕەزبەر، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی مەزنی کورد، مامۆستای ئاواز و مەقامی کوردی،

نەمر #تاهیر_تۆفیق


https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

19 Oct, 19:15


غوبار و تۆزی ئاوێنە بە ئاوی ڕوون نەبێ ناچێ
مەگەر من هەر بە مەی فیکرێ بە حاڵی ڕۆحی شەیدا کەم...

🔘مەلەکشا

@chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

19 Oct, 13:19


غەزەل بەر تەسکە بۆ هاواری عاشق خۆزگە ئەمتوانی

لە هیجران و فیراقی گوڵ فوغانێ بولبول ئاسا کەم!

#جەلال_مەلەکشا

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

19 Oct, 13:08


#کتێبی_کوردی
#کتێبی_سه‌وتی
گێله پیاو (صوتی)-به‌شی 11
نووسه‌ر: عه‌زیز نه‌سین
وه‌رگێڕ: عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

19 Oct, 13:06


#کتێبی_کوردی
#کتێبی_سه‌وتی
گێله پیاو (صوتی)-به‌شی 10
نووسه‌ر: عه‌زیز نه‌سین
وه‌رگێڕ: عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

19 Oct, 10:45


بێ شوعاعی شەمسی ڕوخسارت لە بۆ کێ
حەل دەبێ

هەندەسەی خاڵی سەحیفەی عاریزی حیکمەت نومات

#ناری

https://t.me/chamochya

هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

19 Oct, 05:36


سەد و نۆ

🌸 «حقاً» لە ڕەقیب ئەو بەر و دەرگانە حەرامە
لەو دێوە، کە ئەم تەختی سولەیمانە حەرامە

مەبەستی لەوەیە بەدکار وەک دێو و بەردەرگای یاریش وەک تەختی حەزرەتی سولەیمان وایە،‎ حەزرەتی سولەیمانیش دێو و درنجی هەموو بەستبووەوە، لەبەر ئەوە دروست نییە بەدکار ڕێی‎ بکەوێتە بەڕدەرگای ماڵی یار.

🌸 «قیل»ێکی زەعیف: ئاهی حەزین ئیزنە لە عیشقا
گریانی بە کوڵ، ناڵەیی مەستانە حەرامە

قیلی زەعیف: لە ئیستیلاحی شەرعدا بەو قسانەی زانایانی شەرع دەڵێن زۆر جێگەی باوەڕ نەبن.‎
واتە: فتوایەک هەیە زۆر جێگەی باوەڕ نییە، دەلێ دروستە بۆ دڵدار هەناسەی خەفەتباری‎ هەڵکێشێ، بەڵام گریانی بە کوڵ و ناڵەی مەستانە ئەو قسەی تیا نییە کە نارەوایە.

🌸 سووتانی بە بێ دەنگییە ئادابی مەحەببەت
وەک بولبول ئەم ئەفغانە بە پەروانە حەرامە

ئاداب: شێوە.
ئەفغان: هاوار و ناڵەناڵ.‎
واتە: داب و نەریتی خوشەویستی ئەوەیە دڵدار بێدەنگ بۆ خۆی بسووتێ و دڵداری راستەقینەی‎ وەک پەروانە حەرامە بۆی وەک بولبول دەس بکا بە ناڵەناڵ.

🌸 وا دەربەدەرە دڵ، وەتەنی سینەمی ون کرد
لەو شێرە خوێڕی بووە ئەم لانە حەرامە

واتە: دڵ بەجۆرێک بە دوای یاردا وێڵ بووە نیشتمانی سینەمی ون کردوە، تازە ئیتر لانەی دارم لە شێری خوێڕی بووی دڵم حەرامە و نابێ بگەڕێتەوە بۆی، چونکە ئەگەر شێری تەواو دەبوو بە دەردی خۆیەوە دەیساچاند و بەدوای یاردا خوێڕی نەدەبوو، خوێڕیبوونەکەی نیشانەی ئەوەیە یارای هەڵگرتنی دەردی دڵ نەبوە.

🌸 دەیوت کە بەڕەهمەن: مەهی ڕۆی ئەم سەنەمەم دی
گەر بت ئەمە بێ، خزمەتی بتخانە حەرامە

بەڕەهمەن: پێشەوای ئایینی بەڕاهمایی.
واتە: کە گەورەی ئایینی بتپەرستانی بەڕاهمایی ڕووی وەک مانگی یاری دی، وتی ئەگەر بت ئەمە بێ، حەرامە ئیتر خزمەتی بتخانە بکەم و پێویستە ئەم بپەرستم.

🌸 من پادشەهی عیشقم و هەر داغی جنوونم
تاجی سەرە، باقی کە لە دێوانە حەرامە

واتە: من لە مەیدانی عیشقدا ئەوەندە شێت بووم،ڕبووم بیە،پادشا، بەلام لە جیاتی!تیاجی پادشایەتی، تەنها داخی شێتیم ناوەتە سەر سەر، چونکە شت لەو داخە بەولاوە هیچیتر ناگرێتە خۆی و هیچ بەرگێک لەبەر ناکا.

🌸 هەر «کۆکەن» و «مەجنوون»ە کوڕی کێو و بیابان
غەیری کون و قوژبن کە لە فەرزانە حەرامە

کۆکەن: فەرهادی شیرین.
مەجنوون: مەجنوونی لەیلا.
فەرزانە: خاوەن عەقڵ و تێگەیشتوو.
واتە: ئەوەی دڵی زیندوو بێ و گرفتاری دەردی عیشق بووبێ، دەبێ لە تاو قسەی بەدکاران، وەکوو فەرهادی کۆکەن بداتە کێو یا وەک مەجنوونی لەیلا وێڵی دەشت و بیابان ببێ؛ چونکە لە کون و قوژبنی کێو و بیابان بەولاوە حەرامە لێی. یا، لەبەر ئەوە کە پیاوی تێگەیشتوو ناچارە ئەگەر نەداتە کێو و بیابان، دەمی خۆی بگرێ و کەنارەگیری بکا و غەیری کون و قوژبن لە خۆی حەرام بکا.

🌸 بێ داغی نەدامەت دڵ و بێ دەردی ئەسەف جان
لەم کالیبەدە دڵ، لە دڵ ئەو جانە حەرامە

نەدامەت: پەشیمانی. کالیبەد: قەوارەی لەش.
واتە: ئەگەر دڵ داخی پەشیمانی پێوە نەبێ و گیان توو بووبێ، حەرامە قەوارەی لەش دڵی تێدا بێ و دڵ گیانی لەبەردا بێ

🌸 خوێناوی جگەر، گۆشەیی «بَیْتُ الحَزَن»ێ بوو
مەحوی! بەسە، مەیلی مەی و مەیخانە حەرامە

واتە: مەحویا ئەگەر خوێناوی جگەرو کونجی مەیخانەیەکت دەسگیر ببێ بەستەو لەوە بەولاوە ئارەزووی مەی و مەیخانە کردن حەرامە لێت؛ چونکە دەتوانی لە جیاتی مەیخانە لەو کونجی خەفەتخانەیەدا بکەوی و لە بریتیی مەی، خوێناوی جگەر بخۆیتەوە.

شێعری مەحوی لێکدانەوەی مەلاعەبدولکەریم مودەڕیس

@chamochya