Xunyager🌱 @xunyager Channel on Telegram

Xunyager🌱

@xunyager


خونیاگەر بۆ ژیانەوە🌱.

Xunyager🌱 (Kurdish)

Xunyager🌱، کەنالێکە بۆ هەمووان کە دڵخوازیان بۆ ژیانەوە و بوونی خونیاگەر بۆ جیاواز بکەن. ئایا دەتەوێت پاراستنی سوپەرمارکێت و خوندنەوەی ئەسمانی بەپلە کەینێک بکەیت؟ Xunyager🌱 کەنالێکەی تەواوی کوردییە کە ئامادەی بۆ ئەوانەی کە دەتوانن زیاتر لەخۆشی و بەرهەمکانی خونیاگەر پێ بکەن. بڕۆ بۆ Xunyager🌱 و دەست بنێ بۆ چرکۆکەی نوێ لە دنیای خوندن.

Xunyager🌱

19 Jan, 16:56


فڕینی دووبارەم فێر دەکەن
بۆنی ئەو وشانەی لە زمانت هەڵدەفڕن
《فەرەیدوون ئەرشەدی》

#فەرەیدوون_ئەرشەدی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

16 Jan, 07:42


دوو کورسیی تامەزرۆم هەیە

#پەشێو
#کاروان_عوسمان
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

14 Jan, 09:10


سەیرکە جیهان لە چواردەورمان هەمووی ماندووە، درەختەکان ماندوون،باڵندەکان ماندوون،ئێمەش بە وێرانی گەیشتووینەتە ئێرە..
بەختیار عەلی/ ئێوارەی پەروانە》


#بەختیار_عەلی
@Xunyager

Xunyager🌱

12 Jan, 14:57


لەیلا فەریقی (بریندارم دەناڵم)
@Xunyager 🌱
ئەی مانگ من و تۆ هەردوو هاودەردین
هەردوو گرفتار یەک ئاهی سەردین

تۆ وێڵ و ڕەنگ زەرد بەئاسمانەوە
منیش دەربەدەر بە شارانەوە

دەخیلتم ئەی مانگ قیبلەی دڵداران
دەرمانی دەردی دڵەی بیماران

شەوێکە و ئەمشەو بگەرە فریام
بێ یار و هاودەم عاجز و تەنیام

دڵزار و بێزار پەست و غەمگینم
گیرۆدەی داوی یاری شیرینم
《فایەق بێکەس》

بریندارم دەناڵم پڕ بە دیدەی خەیاڵم
بۆچی ناپرسی حاڵم پەرێشان و ئەڤداڵم
هەی نایێ نایێ نایێ چارەی من و تۆ نایێ
ئەرێ بۆ نایێ

بەهارە خەمڕەوێنە دونیای شیرین شیرینە
کەژ و کێوان ببینە بزانە چ ڕەنگینە
ئاخ نایێ نایێ نایێ چارەی من و تۆ نایێ
ئەرێ بۆ نایێ

دەردی من چەن گرانە دەردێکی بێ دەرمانە
دەروونم پڕ لە ژانە دڵم مەکۆی خەمانە
ئاخ نایێ نایێ نایێ چارەی من و تۆ نایێ
ئەرێ بۆ نایێ

#فایەق_بێکەس
#لەیلا_فەریقی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

11 Jan, 10:49


بە هەر لا دەنۆڕم وەکوو یادگارێ
کەلامێک و نەخشێک لە ڕابردوو ماوە
لە سەر سینگی ئەو دارەپیرە دەبینم،
دڵی خۆم و خۆتە کە تێکەڵ کراوە
《جەلال مەلەکشا》

#جەلال_مەلەکشا
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

10 Jan, 07:20


گرە‌وی بە‌ختی هە‌ڵاڵە9(کۆتایی)
ئێپیزۆدی نۆهەم
نووسەر: عەتا نەهایی
دەنگ: مێهرداد ئەحمەدزادە

#گرەوی_بەختی_هەڵاڵە
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

09 Jan, 09:20


وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
《هێمن》

تاریک و ڕوون و کوڕەکەم🐈 و هێمن🫠

@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

08 Jan, 09:33


《بەختیار عەلی/ ئێوارەی پەروانە》


#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

07 Jan, 09:23


ناسر ڕەزازی(لە سەرە مەرگی هیوادا)

ڕۆڵەی تاقانەم، هیوای ژیانم!
ئەستێرە گەشەی بەری بەیانم!

خونچەی پشکووتووی باغی جوانیم!
ڕۆلەی شیرینم، ئەی گیانی گیانیم!

توخوا بەو جووتە چاوە شینانە
ئاخر نیگاتە تێر بۆم بڕوانە!

هیوا! ئەو لێوەی بە زەردەخەنە
گزنگی ڕۆژی گوڵانی منە

بۆ زەردەخەنەی ئێستا تێ نازێ؟
بۆ لە ژێر هەوری مەرگا ئەلەرزێ؟
《گۆران》

#گۆران
#ناسر_ڕەزازی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

06 Jan, 09:07


هەر تەنیایی
چرای هزر و خۆبینینم بۆ هەڵدەکا
《پەشێو》

#پەشێو
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

05 Jan, 10:19


دڵ وا لەبەر ئازاری وەکوو نوقتەیی زارت
گاهێ لەوجودا هەیه گاهێ لە عەدەم‌دا
《سافی هیرانی》

#سافی_هیرانی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

03 Jan, 07:59


گرە‌وی بە‌ختی هە‌ڵاڵە8
ئێپیزۆدی هەشتەم
نووسەر: عەتا نەهایی
دەنگ: مێهرداد ئەحمەدزادە

#گرەوی_بەختی_هەڵاڵە
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

27 Dec, 08:31


گرە‌وی بە‌ختی هە‌ڵاڵە7
ئێپیزۆدی حەوتەم
نووسەر: عەتا نەهایی
دەنگ: مێهرداد ئەحمەدزادە

#گرەوی_بەختی_هەڵاڵە
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

20 Dec, 07:32


گرە‌وی بە‌ختی هە‌ڵاڵە6
ئێپیزۆدی شەشەم
نووسەر: عەتا نەهایی
دەنگ: مێهرداد ئەحمەدزادە

#گرەوی_بەختی_هەڵاڵە
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

18 Dec, 07:35


وازم لێبێنە، بەو ڕێگایەدا مەڕۆ کە من دەڕۆم... من دەزانم ڕێگاکان هەمووی هەڵەن، ڕوو لە هەر جێگایەک بکەیت هەر هەڵەیە، بەرەو خۆرهەڵات بڕۆیت یان باکوور، خۆرئاوا یان باشوور... هەموویان هەڵەن، بەڵام بەشوێن مندا مەیە... من ئەوسەری هەمووشتەکان دەبینم، تۆ بڕۆ و ژیانێکی دیکە بۆ خۆت بژی.
《بەختیار عەلی / ئێوارەی پەروانە》

#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

13 Dec, 08:53


گرە‌وی بە‌ختی هە‌ڵاڵە5
ئێپیزۆدی پێنجەم
نووسەر: عەتا نەهایی
دەنگ: مێهرداد ئەحمەدزادە

#گرەوی_بەختی_هەڵاڵە
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

12 Dec, 09:53


من کە دەمەوێت بەر لە مردن تێبگەم، ئەوە چ ژیانێک بوو ئێمە ژیاین..
《بەختیار عەلی / ئێوارەی پەروانە》

#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

09 Dec, 13:27


تەعریب

لە ئاسمانەوە نەهاتووم،
من مێوان نیم
من مێوانی سێبەرقورسی کوردستان نیم
بەر لە مێژوو
کانییەک بووم، لێرە دەربووم
بەر لە مێژوو
ئاگرێک بووم، لێرە هەڵبووم

بار کەن، بڕۆن!
کانیاوەکان، جگە لە من،
کەسێکی تر تێرئاو ناکەن
دار گوێزەکان، جگە لە من،
بۆ هیچ کەسێک
سێبەری خۆیان هەڵناخەن!

بار کەن، بڕۆن!
زەویی ئێمە
دانی ئێوە لێ شین نابێ
مێرگەکانمان
لەژێر پێی گاڕانەکانتان وەک ئاگرن...
تا دارتووشمان یاخی دەبن،
جۆڵانەیەک بۆ مناڵتان ڕاناگرن!

بار کەن، بڕۆن!
بار کەن، بڕۆن!
مێوەی درەختەکانمان کاڵە،
ئاومان سوێرە،
هەنگوینمان بە دەمتان تاڵە!
بار کەن، بڕۆن!
بار کەن، بڕۆن!
《پەشێو》

#پەشێو
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

09 Dec, 12:58


دادار بێ و پەشێو بێ و جا کرابێ بە گۆرانی🫠

Xunyager🌱

09 Dec, 12:57


مستەفا دادار (بارکەن بڕۆن)
بارکەن بڕۆن
بارکەن برۆن
لە ئاسمانەوە نەهاتووم
من میوان نیم
من میوانی سێبەرقورسی کوردستان نیم
بەر لە مێژوو کانییەک بووم لێرە دەر بووم
بەر لە مێژوو ئاگرێک بووم لێرە هەڵبووم

بارکەن بڕۆن
بارکەن بڕۆن
کانیاوەکان جگە لە من کەسێکی تر تێراو ناکەن
بارکەن بڕۆن
دارگوێزەکان جگە لە من سێبەری خۆیان هەڵناخەن
بارکەن بڕۆن
بارکەن بڕۆن

بارکەن بڕۆن
زەوی ئێمە دانی ئێوەی لێ شین نابێ
بارکەن بڕۆن
مێرگەکانمان لە ژێر سمی گاڕانەکانتان وەک ئاگرن
تا دارتووشمان یاخی دەبن
جۆلانەیەک بۆ مناڵتان ڕاناگرن
بارکەن بڕۆن
میوەی درەختەکانمان تاڵە
ئاومان سوێرە
هەنگوینمان بە دەمتان تاڵە
بارکەن بڕۆن...
《پەشێو》

#پەشێو
#مستەفا_دادار
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

08 Dec, 10:10


مەرزییە فەریقی (شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم)
شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخەکەم
هەر بۆ ئێوە لێو بە باری خەمم
بولبولی بەستە و گریە و ماتەمم
هەر وەکوو پاییز ڕەنگزەردی ئێوەم
داخی دەروون پڕ لە دەردی ئێوەم
خەمی ئێوەیە خەو و خۆراکم
شەوی تاریکە ڕۆژی ڕووناکم
بەرد ئەسووتێنێ گەرمی هەناسەم
بە سۆزی دڵ و ئاگری تاسەم
هاوار و ناڵەی مات و بێدەنگم
خورپە و لێدانی دڵەکەی تەنگم
شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم

هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخەکەم
لەو ڕۆژەوە من دوورم لە ئێوە
هەر خۆم ئەزانم دڵ چەن پەشێوە
هەر خۆم ئەزانم کام بڵێسەی خەم
لە دەروونەوە بەر بۆتە جەسەم
هەر خۆم ئەزانم دەردی دڵی خۆم
توخوا با هەر خۆم بۆ خۆم خەم بخۆم
هەر خۆم ئەزانم چەن بە سەرسامی
گرتوومە ملی ڕێی بێئارامی
دەست لە ناو دەستی دڵی ڕەنجەڕۆم
بە ڕێی دڕکاوی مەینەتا ئەڕۆم
شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم

هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخەکەم
دەستە بە دەستە باخەوانەکان
ئەگەڕێنەوە بەرەو باخەکان
موژدە بێ موژدە بێمەوە لاتان
ئەکەم بژاری باخچەی هیواتان
شاد ئەبینەوە ئەمڕۆ یا سبەی
ئاوات، خۆزگە، خەو، ئەبن بە ئۆخەی
ئەژین ژیانێ هەموو ئۆخەی بێ
هەرچی پێ بڵێی خەفەت ئەو نەیبێ
پەپوولەکانم، پەپوولەی ئازیز
وا بە سەر ئەچێ ماتەمی پاییز
شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم
《کاکەی فەلاح》

#کاکەی_فەلاح
#مەرزییە_فەریقی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

08 Dec, 10:10


مەرزییە فەریقی(شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم)

هۆنراوە: کاکەی فەلاح


#کاکەی_فەلاح
#مەرزییە_فەریقی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

08 Dec, 10:07


دەنگ: مەرزییە فەریقی
هۆنراوە: کاکەی فەلاح
کاری گرافیک: شاد کامەران

شاد ئەبینەوە ئەمڕۆ یا سبەی
ئاوات، خۆزگە، خەو، ئەبن بە ئۆخەی
ئەژین ژیانێ هەموو ئۆخەی بێ
هەرچی پێ بڵێی خەفەت ئەو نەیبێ
پەپوولەکانم، پەپوولەی ئازیز
وا بە سەر ئەچێ ماتەمی پاییز
شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم
《کاکەی فەلاح》
#مەرزییە_فەریقی
#کاکەی_فەلاح
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

06 Dec, 06:38


گرە‌وی بە‌ختی هە‌ڵاڵە4

ئێپیزۆدی چوارەم
نووسەر: عەتا نەهایی
دەنگ: مێهرداد ئەحمەدزادە

#گرەوی_بەختی_هەڵاڵە
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

04 Dec, 10:35


@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

04 Dec, 09:06


دەنگ: کەژاڵ شاڕوخ
کاری گرافیکی: سۆنیا ئەحمەد
کامەرنیمان سەرابە، جێژوان وێرانەیە
دەستی یەکگرتن مەحاڵە لەم ڕووباری خوێنەیە
وات وت و ڕۆیشتی ئازیزم، وتت نامبینیتەوە
دوا ڕۆژەکانی بابلۆ
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

03 Dec, 11:12


لە دونیای ئەمڕۆدا مرۆڤەکان چۆن لە دەردێکی سامناک دەترسن، بەوجۆرەش لە بێدەنگی دەترسن.
بەڵام بێدەنگی ئەو تەنیا جێگایەکە کە دەشێت شتێکی نوێی تێدا لەدایک بێت، بەبێ بێدەنگی، بەبێ خامۆشکردنی دەنگەکانی‌تر، هیچ‌کات ناکرێت شانۆکە بۆ دەنگی نوێ چۆڵبکەین.
《بەختیار عەلی/ مۆسیقا و بێدەنگی/منداڵەکانی ساتۆرن》

#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

29 Nov, 07:04


گرەوی بەختی هەڵاڵە3

ئێپیزۆدی سێهەم
نووسەر: عەتا نەهایی
دەنگ: مێهرداد ئەحمەدزادە

#گرەوی_بەختی_هەڵاڵە
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

26 Nov, 10:12


Ez dûr mame, yar nizanim
Ne çîrok im, ne stran im
Tûrkê kula, min da pişta xwe
Ez perwer im, dilê min talan e

#bêhzad_Yûsifî

Xunyager🌱

26 Nov, 10:11


Ez naxwazim

Vê êvarê tu hat bîra min
Wek her carî, êş ket dilê min
Kambax bûye yar bedena min
Wek her carî, êş ket dilê min

Ez naxwazim, vira bimînim
Ji boy sewa ez te nebînim
Ez te dibînim, ez har û dînim
Û tû dinalî, bimrim nabînim

Ez dûr mame, yar nizanim
Ne çîrok im, ne stran im
*Tûrkê kula, min da pişta xwe
Ez perwer im, dilê min talan e

Ez naxwazim, vira bimînim
Ji boy sewa ez te nebînim
Ez te dibînim, ez har û dînim
Û tû dinalî, bimrim nabînim

#Bêhzad_Yûsifî
#Adem_Tepe
@Xunyager 🌱

*Tûrkê/ توورەکە
دەفرێکە هەڵدەدروێ بۆ شت تێ کردن

Xunyager🌱

25 Nov, 09:31


گوڵ و نەسرین لە خاکم سەوز ئەبن، گەر بێت و ئەو یارە
لە ڕۆژێکی خەزانا بێتە سەر قەبر و مەزاری من
《ئەحمەد موختار جاف》

#ئەحمەدموختارجاف
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

24 Nov, 16:39


بەختیار عەلی/ هەورەکانی دانیال

#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

23 Nov, 09:11


شوانی کورد
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

23 Nov, 09:08


باوکە گیان.. دەمهەوێ هەموو نەتەوەکانی ئەم جیهانە بە مافی خۆیان بگەن. خەڵکی گوندیش جێ‌جووتی خۆیان هەبێ؛ حەز دەکەم ئەوان بەختەوەر بن، قەفی زنجیری دیلی و یەخسیری بپسێنن و لە چنگ وەیشوومەی نەزانی و چارەڕەشی و بێ‌بەشی ڕزگاریان بێ.
ئەگەرچی وڵاتەکەمان زۆر و زەوەند و دەوڵەمەندە، بەڵام کورد نەتەوەیەکی بندەست و برسی و بەجێماوە. چونکە لە لایەک، دەرەکی و داگیرکەر و لە لایەکی تریش، دەرەبەگ و دەوڵەمەندی خۆماڵی، هەوسارمان لێ ڕادەکێشن و وەک ئاژەوەرێکی باش لێمان دەخوڕن. باوکە گیان، ئێمە ناخوێنین و دەسخەرۆ دەبین، ئەوان دەخوێنن و هەڵناخەڵەتێن. کردەمان دەبێتە بردەی ئەوان. ئێمە لە زانین بەش‌بڕاو و بێ‌بەرگ و برسین، کەچی ئەوان دەخوێنن لە قوتابخانەی شاران و ڕایدەبوێرن لە نێو کۆشک و تەلاران.
شوانی کورد/ عەرەبێ شەمۆ/ وەرگێڕ: محەممەد خزری ئەقدەم》

#عەرەبێ_شەمۆ
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

22 Nov, 07:20


گرەوی بەختی هەڵاڵە2

ئێپیزۆدی دووهەم
نووسەر: عەتا نەهایی
دەنگ: مێهرداد ئەحمەدزادە

#گرەوی_بەختی_هەڵاڵە
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

19 Nov, 09:02


قەت نەبوو کەس هاوبەشم بێ بۆ پەژارە و مەینەتێ
بۆیە ئەمڕۆ کەوتمە داوی دووروڵات و غوربەتێ

#مەرزییە_فەریقی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

19 Nov, 08:59


مەرزیە فەریقی (قەت نەبوو کەس هاوبەشم بێ)

قەت نەبوو کەس هاوبەشم بێ بۆ پەژارە و مەینەتێ
بۆیە ئەمڕۆ کەوتمە داوی دووروڵات و غوربەتێ

هەر دەڵێن دڵسۆز لە ژینا زۆر کوانێ هیمەتێ؟ 
بەرد لە شوێنی خۆی بەسەنگە دەربچێ کوا قیمەتی؟

#مەرزییە_فەریقی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

18 Nov, 08:37


به‌ جورعه‌ و مورعه‌ كار پێک نایه‌ ساقی پڕ كه‌ مینایه‌
به‌ قه‌د كێوی ده‌ماوه‌ند و سه‌هه‌ندم خه‌م له‌ دڵ دایه‌
《حەقیقی》

#حەقیقی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

15 Nov, 08:04


گرەوی بەختی هەڵاڵە1

ئێپیزۆدی یەکەم
نووسەر: عەتا نەهایی
دەنگ: مێهرداد ئەحمەدزادە

#گرەوی_بەختی_هەڵاڵە
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

15 Nov, 08:02


هەینی باش کوردستان🌱
هاوڕێیان بە ئیزنی مامۆستا عەتا نەهایی گرەوی بەختی هەڵاڵە بە دەنگی مێهرداد ئەحمەدزادە خوێندراوەتەوە و لە 9 ئێپیزۆددا پێشکەش بە خونیاگەرییەکان دەکرێ.
هەموو حەوتوو ڕۆژانی هەینی ئێپیزۆدێک بڵاو دەکرێتەوە.
هیوادارم چێژی لێ وەرگرن
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

14 Nov, 10:10


لە خۆی دەپرسی: بۆچی من دەبێ پێویستم بە کەسێک بێت تا دوو قسەی لەگەڵ بکەم؟
خۆ بۆخۆم لەگەڵ خۆم زۆر زۆرتر لە دوو قسە دەتوانم بکەم و لەخۆشم تێبگەم و ئەگەر کەسێک وەها کارەساتێکی بەسەر هات ئیتر بەدوای کەسدا ناگەڕێت و چاوەڕوانی لە هیچ کەسێک نییە لەگەڵی بدوێ و لێی تێ بگات.

ئەو نووسراوە بەشێک لە کتێبی شەوە ڕۆشنەکانی دۆستۆیەڤسکیە کە زۆر لەوەپێش خوێندمەوە و ئێستا هاتەوە بیرم و هاوکات چەند نووسراوەی کوردیشم هاتەوە یاد کە چەند بە تێر و تەواوی لە چاوەڕوانی دەدوێن و تا سەر ئێسقان هەستیان پێ کردووە، عەتا نەهایی دەڵێ: مردن ئەو ڕۆژەیە کە چاوەڕوانی وەک گەڵایەک بە داری ئەندێشەوە وشک دەبێ و دەوەرێ.
ڕەفیق سابیر دەڵێ: چاوەڕوانی دووڕیانێکە
گیان لە جەستە دەترازێنێت/ چاوەڕوانی جۆرێکی تری مردنە هەڵبەت ڕەفیق سابیر زۆر زۆرتر لەوانە لە چاوەڕوانی دەدوێ.
هێدی دەڵێ: ناتگەمێ، سەرێکم لێ هەڵێنه چاوەڕوانی چاوانمی کەم‌سۆ کرد
بەختیار عەلی لە دیوانی شێعری شەوێک ئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی شێتدا نووسراوەیەکی هەیە بە نێوی چاوەڕوانی لەوێدا نووسەر وەها چاوەڕوانە کە دار و بەرد و دەریا و هەور و بروسکە و خوداش دەیانهەوێ مەنعی ئەو چاوەڕوانییەی بکەن بەڵام لە کۆتاییدا دەگاتە ئاستێک دەڵێ: لە چاوەڕوانی زیاتر چی هەبوو بیسەلمێنم کە من هەم. ئاوها چاوەڕێم کردی من چاوەڕوانی تۆم، کەواتە هەیت تەنیا بە چاوەڕوانی ویستم بۆ دەریای بسەلمێنم کە دێیت، بۆ خودای بسەلمێنم کە هەیت.

نازانم ڕەنگبێ چاوەڕوانی ڕۆحی ژیان بێ!
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

13 Nov, 11:43


نە بە کووچەی خەزاندا وەریوم
بە مەکری با،
نە ژاری ژیانەوە لە زارما
تاڵ
کە هەزار تام
دەدرەوشێتەوە لە خەڵوەتی خەندەتا
بە ئاکاری هەنار.
《فەرەیدوون ئەرشەدی》

#فەرەیدوون_ئەرشەدی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

11 Nov, 17:21


لەگەڵ زەردەی ئێوارانا یادی خەندەم بکەرەوە
لەگەڵ ڕەهێڵەی بارانا گریانم بێنەرەوەیە یاد
لەگەل وەرینی گەڵادا سۆزی عەشقی بەجێماوم
ئارامگای دڵەی شێواوم بۆ ساتێ بەسەر کەرەوە

#لەیلا_فەریقی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

11 Nov, 17:18


لەیلا فەریقی(سەفەر)
@Xunyager 🌱
وام ئەزانی گەر سەفەر کەم ئیتر تۆم بیر ئەچێتەوە
چیتر ڕەگی خۆشەویستیت لە ناو دڵما وشک ئەبێ و ناژێتەوە
کەچی نەمزانی عەشقت دەبێتەوە تەوقێک و دێتە ملم
زامی دڵیش سات لە دوایی سات گەورە دەبێ و ئەکولێتەوە
گەر دووریش بیت و نەتبینم قەت ساڕێژ نابێ برینم
تەنیا هەر تۆی نازەنینم هەر بۆ تۆیە خەندە و شینم
  
بەجێت دێڵم دڵنیاشم ئەگەر ڕۆیشتم سەرابترین ژینی دنیا لە غەریبی چاوەڕێمە
بەجێت دێڵم گەر نامۆش بووم ئەندێشەی تۆ و بیرەوەری و یادەکانت هەموو شەوێ مۆتەکەیە و لە سەر جێما لە یاد ناچێ
 
سیمای مەرگی ئەرخەوانی عەشقێکی وێڵ لەسەر ڕێمە
وا ئەڕۆم و سەری کاسم هەڵگرتووە
هەگبەی غەمم لە کۆڵ ناوە
دڵی وێڵم بە ناچاری بە زیندوویی لە چاڵ ناوە

دەمێ ساڵە چاوەڕێم و داری هیوام بەر ناگرێ
زۆر لە مێژە عەشقی تۆم و گوڵی عومرم چرۆ ناگرێ
عازیزەکەم  وا ئەڕۆم و هەنگاوەکان بەرەو دواوە ڕامئەکێشن
یادگارییەکان، هەناسەی بێ ئومێدیم بۆ هەڵئەکێشن
عازیزەکەم گەر ڕۆیشتیشم
لەگەڵ زەردەی ئێوارانا یادی خەندەم بکەرەوە
لەگەڵ ڕەهێڵەی بارانا گریانم بێنەرەوەیە یاد
لەگەل وەرینی گەڵادا سۆزی عەشقی بەجێماوم
ئارامگای دڵەی شێواوم بۆ ساتێ بەسەر کەرەوە


ئەڕۆم، ئەڕۆم تا ئەگەمە ئەو جێگایەی تۆیەکی تر ئەدۆزمە
یان ئەمجارەش بە ناچاری کۆرپەی خۆزگەم بە دەستی خۆم ئەنێژمەوە

#لەیلا_فەریقی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

11 Nov, 17:18


لەیلا فەریقی (سەفەر)


#لەیلا_فەریقی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

04 Nov, 13:21


باران گڕی دەروونم ناکوژێنێتەوە

Xunyager🌱

01 Nov, 06:48


هەینی باش کوردستان 🌱

Xunyager🌱

30 Oct, 08:05


لەسەر تا جەواڵێکی کاروانچییەکان بەچیچکانەوە هەڵتروشکام و سەرم نایە سەر ئەژنۆم. لە ئەوەڵی عومرمەوە هەتا ئەو دەقیقەیە پەڕە پەڕە تەئریخی ژیانی خۆم خوێندەوە کە لە دنیادا من بە ئەمەل و هیوای چی ژیاوم و ئێستا چ ڕۆژ و سەعاتێکم دی، زۆر زۆر مەئیوس بووم دڵم پڕ بوو لە خوێناو.
《جەمیل سائیب/لە خەوما》

#جەمیل_سائیب
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

27 Oct, 16:21


تیپی مۆسیقای بابان ئەم هۆنراوەی بە گۆرانی کوتووە.

Xunyager🌱

27 Oct, 16:17


بە عەشقت ژیام لەسەر ڕووی دونیا...
《کەماڵی》

#کەماڵی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

25 Oct, 06:50


هەینی باش کوردستان 🌱

Xunyager🌱

23 Oct, 18:14


ئەی وەتەن یەعقووبی تۆم و یۆسفم لێ گوم بووە
《قانع》

#قانع
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

21 Oct, 18:40


ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
《هۆنراوە: هێمن/ دەنگ: عەلی خزری》

#هێمن
#عەلی_خزری
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

16 Oct, 08:31


لەیلا فەریقی (کیژی خەم)
کیژێک، بێناوێک،
خەم لێ هاڵاوێک،
بووکی چارەڕەش،
لە ژیان بێبەش،
زەردەی خەزەڵوەر،
سروودی ڕۆژپەڕ،
دوو چاوی کەژاڵ،
وەک بادەی خەیاڵ:
مەستن، مەست ئەکەن
دڵ پڕ هەست ئەکەن
کەزیە: باری شان،
لەش: زیندانی گیان،
لێو: خونچەی ژاکاو
بەستەی نەوتراو
خۆی: ڕەنگی بێڕەنگ
بێهەست و بێدەنگ،
ئاواتی مردوو
بۆنی بابردوو،
بڵێسەی بێتین،
دواهەناسەی ژین،
چاوەڕێی نەمان
کەوتن، هەڵنەستان
《عەلی حەسەنیانی/هاوار》

#عەلی_حەسەنیانی
#هاوار
#لەیلا_فەریقی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

16 Oct, 08:31


کاری گرافیک: سۆنیا ئەحمەد
هۆنراوە: عەلی حەسەنیانی
دەنگ: لەیلا فەریقی
@Xunyager 🌱


#لەیلا_فەریقی
#عەلی_حەسەنیانی
#هاوار

Xunyager🌱

15 Oct, 12:18


بە دیتنی ئەو کارە لە هونەرمەند (یوڤاڵ ڕۆبیچێکYuval Robichek) وەبیر ئەو نووسراوەی پیرباڵ هاتمەوە کە دەڵێ: گریان پاکت دەکاتەوە.
هەڵبەت زۆرتر بەم نووسراوەیە بڵاو بۆتەوە: چ لە فرمێسکەکانت دەکەی.

Xunyager🌱

08 Oct, 14:42


مەرزییە فەریقی (ڕۆژێ بەجێت دێڵم)

کوا پێم بڵێ چیم لە دەست دێ خۆشەویستیم بێگەرد و پاک بێ
کوانێ سووچی منی تیایە گەر دڵت سارد و بێ باک بێ
خۆشەویستیت بێ ئەرزشە چونکە پێت وایە من دیلم
هەر دەڵێم ئەمڕۆ نە سبەی ڕۆژێ دێ من بەجێت دێڵم

کێ دەزانێ چەن بەهارم بە خۆڕایی لێ ڕۆییوە
کوانێ لە کوێ باخی دڵم نەرگس و وەنەوشەی دیوە
خۆشەویستیت بێ ئەرزشە چونکە پێت وایە من دیلم
هەر دەڵێم ئەمڕۆ نە سبەی ڕۆژێ دێ من بەجێت دێڵم

هەر بەڵێنە بە دوای بەڵێن ئیتر من هێزم تیا نەما
بۆ من هەر وەک خەیاڵێکی دەڵێی ناژی لەم سەردەمە
خۆشەویستیت بێ ئەرزشە چونکە پێت وایە من دیلم
هەر دەڵێم ئەمڕۆ نە سبەی ڕۆژێ دێ من بەجێت دێڵم

#مەرزییە_فەریقی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

08 Oct, 14:41


کێ دەزانێ چەن بەهارم بە خۆڕایی لێ ڕۆییوە
کوانێ لە کوێ باخی دڵم نەرگس و وەنەوشەی دیوە

دەنگ:مەرزییە فەریقی
کاری گرافیک: سۆنیا ئەحمەد

#مەرزییە_فەریقی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

05 Oct, 13:41


ساقیم دەوێ شەراب بێنێ
عەکسی خۆی تێدا بنوێنێ
ئینالیللای لێ بخوێنێ
بەو چاوەی گیانم دەستێنێ.
《ئۆسکار مان/بەیتی عەلی عاشق》

#ئۆسکار_مان
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

04 Oct, 07:52


هەندێ خەم چەشنی دەریا کراوەن،
هەندێ وەک تۆمار، سەربەمۆر و لوول.
《پەشێو》

#پەشێو
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

02 Oct, 13:45


لەگەڵ وشک بوونی گیای تەرت‌وتەلانان، ژیانی ئێمەش ناخۆش‌تر دەبوو؛ چونکە بەبێ گیای خواردنێ کە بەشێک لە بژیوی ئێمەی دابین دەکرد، وا بە ئاسانی تێر نەدەبووین و تا ئەوکاتەی گەنم دەپەڕی، برسێتیمان دەکێشا. هەرکە گەنم هەڵسابا، گوڵەکەیمان دەچنی؛ لەسەر ئاوری دەمانبرژاند و دەمانکردە برێشکە و بەم جۆرە خۆمان پێ تەسەل دەکرد. پاش ئەوەی گەنمەکەمان دەدروویەوە، کڵۆشەکەمان ئاور تێ بەردەدا و خێرا بە داری دەمانکوتا، هەتا ئەو دانەی پێیانەوە ماوە و برژاون، نەسووتێن. ئەو دەنکانەی ئاوا دەبرژان زۆر بەتام بوون لە کۆشمان‌دا نەرم دەبوونەوە و پێیان دەگوترا قەلینۆک.
《شوانی کورد/ عەرەبێ شەمۆ/ وەرگێڕ: محەممەد خزری ئەقدەم》

#عەرەبێ_شەمۆ
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

19 Sep, 15:15


تازەم کە بە کەونە مەی! جیهانیش کەونە
زۆر لاش و سەری تێوەدرا ئەم تەونە
چۆن هاتی؟ چلۆن دەچی؟ چلۆن بووی و دەبی؟
خەو داتنەگرێ! وەکوو خەیاڵ و خەونە
《هەژار》

ای دل غم این جهان فرسوده مخور
بیهوده نی غمان بیهوده مخور
چون بوده گذشت و نیست نابوده پدید
خوش باش غم بوده و نابوده مخور
《خەیام》

#هەژار
#خەییام
#خەیام
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

18 Sep, 10:21


شەو و شەوگارم شەق کرد
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
لە ناو سینگ و مەمکانی
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ

#ماملێ
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

18 Sep, 09:44


ماملێ(سەر لە سەر ڕانی)

زۆرم حەول لە دوا دا
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
بێوەفا بووی نەمزانی
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
شەو و شەوگارم شەق کرد
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
لە ناو سینگ و مەمکانی
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ

کەڵەگەتێ نابینم
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
هەناوم بۆی نەماوە
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
دەڵێن شووی کرد بە ڕەقیب
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
دیارە وەفای نەماوە

عاشق و ماڵوێران بووم
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
بە برینی خۆم نەزانی
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
با بڕوا بە لەعنەت بێ
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
دۆستی نامیهرەبانی

یار بۆ من بێوەوفا بوو
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
تازە ناکەم دڵداری
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
شەرتە دەچمە بیابان
سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی
بوومە میوانی نازەنینێ
نامێنمەوە لە شاری

#ماملێ
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

17 Sep, 10:01


مرۆڤی پاک ئەوەیە هەموو مرۆڤەکانی خۆشدەوێت بێئەوەی داوایان لێ بکات لەو بچن.
《بەختیار عەلی/داگیر کردنی تاریکی》

#بەختیار_عەلی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

15 Sep, 17:55


عەدنان کەریم (خەندەی گوڵ)

هێشتا دڵەکەم سەرخۆشە نایێتەوە سەرخۆ
ساقی کە بەناز دوێنێ کە جامێکی بە من دا

بۆ خاتری خەندێکی بە ڕەنگی گوڵ و باران
عاشق ئەوەتا هەر کوڵی گریانی لە دەمدا

قوربان وەرە سەیرێکی دڵ و عالەمی دڵ کە
هەر زەوقە بە دڵ، شەوقە لە سەر، ئاهە لە دەمدا

تا هەوری بەهاری نەبزووت غونچە نەپشکووت
بۆیە دەگری خەندە بەسەر گریەیی مندا

خەندەی گوڵی زارت کە نەبووە باعیسی مەستیم
بۆچی دڵی من دەستی لە گوڵزاری ئیرەم دا

تیرت کە قەراری جگەرم بوو وە دڵم کەوت
تا ڕۆژی حەشر داخی خەدەنگت لە جگەردا

تاتا کە بە داو زوڵفی وەکوو سونبولی بادە
گوڵدەستەیی شەوبۆ بوو بە بەرگی گوڵی دادا
《وەفایی》
#عەدنان_کەریم
#وەفایی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

15 Sep, 17:52


تیرت کە قەراری جگەرم بوو وە دڵم کەوت
تا ڕۆژی حەشر داخی خەدەنگت لە جگەردا
《وەفایی》
#عەدنان_کەریم
#وەفایی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

13 Sep, 16:55


گوڵ کوانێ؟ گوڵ لێوی بە بزە پشکووتە!
《گۆران》

#گۆران
#هۆمەر_دزەیی
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

12 Sep, 15:26


بەڵام چ بکەم، پێت نەگەیشتم؟!
سەرم بەخشی بە باران و شەو سوارێک بوو
لە پاشکۆی ڕەشەبای خۆیدا سواری کردم
بەڵام چ بکەم
پێت نەگەیشتم، چ بکەم! چ بکەم!
《شێرکۆ بێکەس》

#شێرکۆ_بێکەس
@Xunyager 🌱

Xunyager🌱

09 Sep, 09:52


با لە دەستی ژینی پەستی شار و دێ شار و دێ
ڕا کەین و ڕوو بکەینە چۆل و هەردێ ناو هەردێ
کاری گرافیک:
https://www.instagram.com/havok_jinda?igsh=MTFnd3p2YXh1eTN6ZA==
دەنگ:هۆمەر دزەیی
هۆنراوە:ئەحمەد هەردی


#هۆمەر_دزەیی
#ئەحمەد_هەردی
@Xunyager 🌱