🖤هەوارگەی هەست🖤 @hawargayhast Channel on Telegram

🖤هەوارگەی هەست🖤

@hawargayhast


#هەوارگەی_هەست
• قسەی دڵ
• ئاهەنگ و دەنگی کوردی
• کلیپی ئەوینداری بێ‌وێنە
• داخوازی گۆرانی تایبەت
پەیوەندی

@kurd_1990

هەوارگەی هەست (Kurdish)

هەوارگەی هەست چیه؟ کەیەوە؟ ئەم کانالەیە گەلەری هەستی کوردی. لەم کانالەدا قسەی دڵی هەست، ئاهەنگ و دەنگی کوردی، کلیپی ئەوینداری بێ‌وێنە، و داخوازی گۆرانی تایبەت پێشکەش دەکرێت. ئەگەر دەتەوێ بە هەوارگەی هەست ببینیتەوە و پەیوەندی بکەیت، تکایە تکایە بچۆ کەن لەم بەستەرەی خوارەوە: https://telegram.me/BChatBot?start=sc-1202526-7N7FWec

🖤هەوارگەی هەست🖤

09 Feb, 18:41


دانیشتووی کام شاری😍،

بەشداربووی کام شار زیاتر لەگەڵمان؟
👇👇😍😍👇👇😍😍

🖤هەوارگەی هەست🖤

08 Feb, 17:47


هەروەک عەباسی کەمەندی دەڵێ:
نۆبەی من و تۆش هەر سەردەمێک بوو،بەشمان لەخۆشی تەنیا کەمێک بوو!

🖤هەوارگەی هەست🖤

08 Feb, 10:00


بە درێژایی ئەو کاتانە من لەوێ بووم
شەو هات،ڕۆژ چوو
ساڵ هات،ساڵ چوو
هێشتا لەوێم
لەبەر پەنجەرەی تەمگرتووی تەنیاییدا
چاوەڕێت بووم و چاوەڕێم

🖤هەوارگەی هەست🖤

08 Feb, 09:20


یانەو دڵی


یانەو دڵی چن کاولەن ژیوای سەراپا مەینەتەن
خەم پەی ئەمن قووتوو شەوێن، شادٚی گرانەن عەزرەتەن

ڕێبوارێوی کۆرەن وێساڵ یاوای بە تۆ لێڵەن وەنەم
ڕاو وەسڵوو یاری چێگەنە دژوارەن و چن سەخڵەتەن


#سروەمورادی_کازیوە
خوێندنەوە: #ئارام_مستۆفی

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

08 Feb, 09:17


یانەو دڵی
دەنگ: کازیوە
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

07 Feb, 22:13


#خەونی_پرتەقاڵی

کە شان بە شانم پیاسە دەکەی
شێعرێ تازە دەس پێدەکات
هەنگاوەکانمان چەن قافیەن لە گەڵ یەک
دەستەکانمان چەن ڕەدیفن..؟
من
و
تۆ
شێعرێکی تازەین
نوێ و سپی
کورت و ئاشقانە
شتێک وەکوو..!
یەک دانە ماچی نەهێنی
لە شەوێکی ئەنگووستە چاو
لە نێو خەونێکی پرتەقاڵی...
@HawargayHast
#عوسمان_شێرزاد

🖤هەوارگەی هەست🖤

07 Feb, 21:36


تکایە هاوڕێمان بن🙏❤️

🖤هەوارگەی هەست🖤

07 Feb, 21:36


https://instagram.com/hawargayhast?igshid=ZDdkNTZiNTM=

🖤هەوارگەی هەست🖤

07 Feb, 21:09


کە تۆ ڕۆیشتی؛
ئەوجار زانیم ئەو خەڵکە بۆچی بوون بە شاعیر.🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

07 Feb, 20:53


#شەو...دوبارەبوونەوەی بێ کۆتایی نەکوتراوەکانە.🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

07 Feb, 19:48


گەر گرانیش گوێی تەمەن بگرێ ، هەم و خــۆڕاگرم
سەر لەپێناو ، بۆ ڕەواییم سوورم و پێــــداگرم

کۆنەگڕکانی لەخەوهەستاوم و کەیلی وزەم
سەیری گڵپە و ناڵەناڵم  یەک دەم ئارام ناگرم

هێند لە شەترەنجی ژیانا شارەزا و باوڕبەخۆم
یەک پیادەیشم بمێنێ نابەزێم‌ و شاگرم

شانی زستانیی شکێنم، چون سروودم سروەیە
تا لە خاکم لالە دەربێ ، دەست لە ژین هەڵناگرم

لانساری دڵحەوێنی بەرزەکۆسارم، لە بۆ؛
گوڵ‌تەواران و هەڵۆیان سروەخێز و باگرم

زاری شێعری زایەڵەی شیرین وشەی کورد بم هەتا
دەردی بێ‌دەرمان گرم گەر دەست لە نووسین ڕاگرم

دەست لە دەستی هەست و پێنووسی نەترسم تا ئەبەد
هەر لە بۆسەی شێعری شۆڕا بۆ مەبەستم ڕاگرم

#مادێح_کۆنەپۆشی (زایەڵە )

🖤هەوارگەی هەست🖤

07 Feb, 19:30


ئێمە بچوکترین بەساڵاتچۆکانی ئەم سەردەمەین.🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

07 Feb, 17:52


چەو بوەس؛حاشا بکە وەێ لێوە،مانگ و مانگەشەو
یە وڵات بێ چەوەیلە،هەرکە چەو دێرێ کوشن...

#ماجوو_میهری

@takabayt

🖤هەوارگەی هەست🖤

07 Feb, 15:50


#ناسر_ڕەزازی
#دەبارێ

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

07 Feb, 15:45


لە شەقامە ساردەکانی شاردا
جگە لە خشەی پێو دەنگی ماڵاوا چێ تر نابیسم...🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

07 Feb, 09:22


💗

پێ بە پێی شێعر دەڕۆم
تا بگەم به تۆ
ئەو کاتە له تەنیشت پێشمەرگەیەک
جامانەکەت ماچ دەکەم


#kazîwe

🖤هەوارگەی هەست🖤

06 Feb, 17:34


ئەو وشانەی کە پەیوەستن بە بەفرەوە:
#پرووشە
#کڵێڵە
#ڕچە
#بەفرەبەسەر
#هەرەس(ڕنوو)
#پەپوولە
#بێڵە
#بەفرە_تاو
#کڕێوە
#تۆپەڵ
#وەروەرە
#کەوانە
#بووکەبەفرینە
#تەپکە
#بەفرەچاڵ
#تووکەتووکە
#بووڵکە
#بەستەڵەک
#چلوورە
#بایەوە
#بۆران
#شەخته
#شڵێوە(دوودانگ)
#بەفرەژیلکە
#باپزوو
#جۆگەت
#باکوت
#کەڤی
#باسوو
#ئاشۆت
#ڤەوریس
#هۆریەس،
#سیپان
#شەپە
#کەوبەبەفر
#زوقم‌وزەلالەت
#بەفرەشۆ
#کەرەسیسە
#کرتەک
#پەڵک‌ڕەش
#وەروە_وەرێ
#قەشا
#بەفرەخۆرکە
#قەندیل

کۆکردنەوە:
#مادێح_کۆنەپۆشی

🖤هەوارگەی هەست🖤

06 Feb, 15:52


باران دەبارێ

لە گەڵ خەیاڵت

پیاسە دەکەم

وای!

چ خەیاڵێکی باران لێداوی تۆ!


#سروەمورادی_کازیوە


@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

06 Feb, 08:11


کەندیەوە گەردوون بەرگی جەوانـــیم
ڕووی لە زەردی نا ڕووی ئەرخەوانیم
باوێ بەرەو پێش دوو بەرەو پاشــــە
وا ڕێ ڕێ‌دەبا بە ناتەوانــــــــــــــیم

#زایەڵە

🖤هەوارگەی هەست🖤

06 Feb, 06:21


ئەی ئەو ژنەی
دڵت بۆ پەیمانبەستنە...
جووتە لێوت
ڕێبازی ماچ و گەستنە!
ئەو خودایە خەڵقی کردووی
چەن شایەنی پەرەستنە...

#فەلاح_وەیسی
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

23 Jan, 08:36


https://t.me/addlist/zMTjJjOo910zZDA0


بۆ بشداری لیستی کانال بینە ئه م ئایدە یە👇👇👇

@kurdistanlsarubarzbot

🖤هەوارگەی هەست🖤

22 Jan, 16:49


دوور نییە قووتدانەوەی قسەکان
ڕۆژیک بمانخنکێنێ.🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

22 Jan, 15:34


حەسەن هەیاس
وەرە مانگی چواردەی جوانم
نوێ

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌♡     ⎙      ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ˢᵃᵛᵉ  ˢʰᵃʳᵉ

🆔@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

22 Jan, 07:36


⚫️ زوڵف و ڕوخسار.
🎙 محەممەد ماملێ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🔲 ئەمڕۆ ٣ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مەقامبێژی گەورەی کوردستان، مامۆستا "محەممەد ماملێ"ـیە. مامۆستا "محەممەد ماملێ" ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ساڵی ٢٦٢٥ی کوردی لە گەڕەکی خڕێی شاری مەهاباد لەدایک بووە. مامۆستا "محەممەد ماملێ" ڕێکەوتی ٣ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٦٩٨ی کوردی بەهۆی نەخۆشیی بیرچوونە لە شاری مەهاباد، کۆچی دواییی کرد و دەنگە خۆش و ناوازەکەی بۆ هەمیشە وەکوو دەنگێکی ڕەسەن و تایبەتی کوردی، لەنێو کورددا، دەمێنێت. ڕۆحی شاد و یادی هەرمان بێت.
@fergeyhema

🖤هەوارگەی هەست🖤

21 Jan, 20:45


خۆی ڕەستەیەکە،،،بێدەنگیم...

🖤هەوارگەی هەست🖤

21 Jan, 20:23


شەیتان ڕاستی کووت،
مرۆڤەکان شایەنی عیبادەت نین...

🖤هەوارگەی هەست🖤

21 Jan, 06:48


کە کورد و کوردیخوو بین گەر من و تۆ
فیدای ئەو خاکە بین تا سەر من و تـــۆ

"دەڵێ عەشقی وەتـەن مایەی ئیمــــــانە"
چیمان داخواز لەبۆ مەحشـەر من و تۆ؟

دە نەشکێنین بەڵێن بۆ زێدی پیـــرۆز
بەسەربەرزی بژین یەکسەر من و تۆ

دە بەس پشت کەینە دۆست و بۆ نەیار یار
هەتا کەی کۆچ و هەم کۆچــــــەر من و تۆ

کە ڕووڕەش بن چینی خائن لە خاکم
گەلێک دلشاد دەبن نەک هەر من و تۆ

لەپێنــــاوی وەتــــەن با بەختی کەین گیان
بە دیدە و دڵ بە جەستە و ســەر من و تۆ

نەکەین ملکەچ ببین بۆ دوژمنی پەســــت
نەبیـــن بــــا ژێـردەسی نۆکەر من و تــــۆ

#فەلاح_وەیسی
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

20 Jan, 08:44


"دوای تۆ من زستانێکم،
بەسەد بەهار ناتوێمەوە❄️☃️"

🖤هەوارگەی هەست🖤

20 Jan, 07:10


ڕەش ئەگەر چاوی تۆیە...ڕووناکی منە.❤️

🖤هەوارگەی هەست🖤

19 Jan, 22:07


دەستم بگرە،
با نەڵین
دیسان ئەو شاعیرە بە دەستی خاڵی هاتەوە...

#قاسم_تاباک.

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

19 Jan, 19:14


لەگەڵ تەنـیایی لێرە هاودەمێکم
گرفتاری شەپۆلی زێی خەمێکم

نە تەنیایی بەجێم دێڵێ، نە زێی خەم
عەجەب دۆڕاوی مـەیـدانـی گـەمێکم


#ڕەبەن
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

19 Jan, 19:12


پێبکەنە گیان  پێکەنینی تۆ وزەی گشت گیانمە
دەنکە مرواریدەکانی ناو دەمت دەرمانمە

بۆبە بێدەنگیت ئەزیزم خۆت لەمن نامۆ دەکەی
هێڵی قووڵی خەندەکانی تۆ درێژەی  ژیانمە

#زیوەر_عەبدووڵڵاھی

🖤هەوارگەی هەست🖤

19 Jan, 18:14


«پێکەنیت» شاری دڵ ڕازێنەرە
بەڵگەیێک بۆ بوونی خوای خوڵقێنەرە

وەک هەوێنێ، بۆ شێعر داهێنەرە
کاتی خەمباری دڵم ڵاوێنەرە

#جەلال_عەبدوڵڵاهی

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

19 Jan, 16:07


هەموو "دوو"یەکم خۆش‌ئەوێ؛
دوو گۆی سەربەمۆری سەر سینەی غەزەلی نالی،
دوو دڵی یەکتر جێنەهێڵ
دوو دوو دوانی لێو بە کاتی ژوان
دوو دوو لێکدانی پێکەکان
دوودڵی غەزەل بۆ هاتن و....
لای سەرووی هەموویانەوە؛
دووی دووهەمین مانگی زستان!

#زایەڵە

🖤هەوارگەی هەست🖤

18 Jan, 23:08


لە کوێ دەڕوانی
ژیان چرکەیەکه....

🖤هەوارگەی هەست🖤

18 Jan, 22:42


کوتم:بە ویســـالت دەمکــــوژی یا بە هیـــــجران؟
کوتی:خەمت نەبێ،دەتکوژن ئەم دووانە یەکیان

🖤هەوارگەی هەست🖤

17 Jan, 22:07


سڵاو لە تۆ کە پێش جەستەم
خەمم لە ئامێز دەگری.

🖤هەوارگەی هەست🖤

17 Jan, 21:59


ئەگەر ساقی بکا مەستم بە بادەی ئاڵ و سووری
ئەگەر بشکێ لە ڕێی عەشقا دڵم فیز و غرووری

بەڵێنی بێ بە دۆی ماهوور له ڕاستا بێمە سەر ڕێ
ئەگەر چی تۆ بە چەپ کۆکی له مێژە هێنده شووری

#سروەمورادی_کازیوە

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

17 Jan, 19:41


🔸از یادداشتهای مردم شناسی موسیقی نواحی کُردنشین جنوب دریاچە اورمیە، مهرداد رامیدی نیا

❄️ گوڵخونچەی شاری شنۆیە ❄️ ئاهەنگی هونەرمەند محەمەد جاشێرانی  ❄️ کوتنەوی: هونەرمەند قادر مامەندی  بە هاوکاری هونەرمەندان نەبی خزری و ڕەحمان هەنگابادی شوێن: زەلیلانی نەغەدە ساڵی ١٣٧٨ 

گوڵخونچەی شاری شنۆیە ئاهەنگی مەڕحوم محەمەد جاشێرانی خۆشەویست بو بەڵان لە دوایە دا ڕەزازی لە سوێدێ کوتی بە نێوی وی تەواو بو، چون لە ئێرانێ نیە لەوێ هونەر باڵایە.ئەمیش هەر بە یادی جاشێرانی خۆشەویست دەێڵێم.[ قسەی قادر مامەندی]
🔸بە داخەوە دزی فەرهەنگی لەو وڵاتە بێداد دەکا...

❄️ ترانە کُردی گل غنچه شهر اشنویه ❄️ اثر هنرمند زندەیاد محمد جاشیرانی  ❄️ بازخوانی هنرمند زندەیاد قادر مامندی با همکاری هنرمندان نبی خضری و رحمان هنگ آبادی ، مکان اجرا: زلیلان نقده ١٣٧٨

@KORDSHENASI

🖤هەوارگەی هەست🖤

13 Jan, 06:50


سەر قافڵەی خەمبارانم...🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

12 Jan, 23:36


لە دارتاشێک فێری هیوا بووم،،،کە دوکانەکەی سووتا دەستی کرد بە خەڵوز فرۆشی...🔥

🖤هەوارگەی هەست🖤

12 Jan, 22:05


کاتێڪ شەو دێت
ئەو شێعرانەی بۆ تۆم نووسیبوون
جارێڪی تر ئەیخوێنمەوە...
پیتەڪانی ، وشەڪانی
جیایان دەڪەمەوە
خەیاڵی شاراوەی ناو هەستەڪانم
زیندوو دەڪەمەوە...

#بەهار_ناهیدی

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

12 Jan, 20:24


جیاوازیی ئێمە و ئێوە ئەوەیە،

" ئێمە چاومان بە تاریکی هەڵنایەت، ئێوەش بە ڕۆژ"

#ڕەبەن
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

12 Jan, 20:23


"لە وڵاتی ئەوینت کوردێکی ماف خووراوم🖤"

🖤هەوارگەی هەست🖤

12 Jan, 20:21


ھەڵگری خەمێکم
کە ھەمووکات
لە قاقای پێکەنیندا
دەمخاتە گریان..!🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

12 Jan, 20:16


خۆم بێدەنگم؛
بەڵام دڵم ئامێری خەم دەژەنێ...🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

12 Jan, 13:30


باوانت! ئاخ بۆ باوانت...
ئەترسم ببنە بەربەست بۆت
هیچیشم نەیە لەدەست بۆت!
دڵە بێگەردەکەت بێژێ:
هەر بەدەرەک!
ئەشقی ئەو شاعێرەی
بەدڵ خۆشمی گەرەک!

#فەلاح_وەیسی
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

11 Jan, 21:26


#محەممەد_ماملێ
#چاوی_ڕەشی_زۆر_جوانە
#ڕەسەن

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

11 Jan, 16:06


تۆ ئەو کەسەی
لە گەڵ کۆچت ژیانەوەم
بوو بە خەزان

چی گەڵای سەوزی
بەژنم بوو

بە زریانی سەردی
نیگایەک هەڵوەران...

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

11 Jan, 16:06


@srwayqalla

🖤هەوارگەی هەست🖤

11 Jan, 15:57


من پێکەنینەکانم درۆیە ئێوە ژیانتان🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

11 Jan, 15:43


لە گلارەی چاوەکانم
ئەسرینی هێجران دەبارێ
دڵم پڕە لە بێ تۆیی
ڕۆحم خامۆش و بێدەنگە

کازیوەی عەشقم
زۆر لێڵە
ڕێگای وێساڵی ئەوینم
شەودێزێکە و شەوەزەنگە


#سروەمورادی_کازیوە

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

11 Jan, 07:54


#ئەشقی_تۆ

ئەشقی تۆ...
بووەته وانەی ڕۆژانەم
بووەته ورە
بووەتە هێزم
بۆ نازانی ئەی نیشتمان ؟!
ئەگەر ڕۆژێک لە سەر ئەشقت
بمدەن لەدار
بە پەتی سێدارەیشیان
پێدەکەنم ...

#عوسمان_شێرزاد
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

10 Jan, 21:54


" تەمی خەم "

زۆرجار دەمهەوێ هەڵفڕم
بە باڵی خەیاڵی هەستم
بەرەو کەشەکەڵانی ئاوات
کەچی ڕیگام لێ ون دەکا
تەمی خەمی پیرەوڵات

#ڕەبەن

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

10 Jan, 17:40


کاتێک بەهێزی کە هۆگری هیچ کەسێک نەبی...

🖤هەوارگەی هەست🖤

10 Jan, 17:28


تاریکه بازاری شاری مه‌هاباد👌😍دڵنیابە بچنە ناوەندی شار و سەردانی چایخانەی کوردستان بکەن.ناونیشان: مەهاباد، گۆڕەپانی ئارد، کوچەی چاورشان، کافێی تەقلیدی کوردستانداواکاری خواردن بە شێوەی کەسی و لە ڕێگەی تەلەفۆنەوەبەڕێوەبردن لەلایەن مام جەمال09149447988

🖤هەوارگەی هەست🖤

10 Jan, 16:54


زۆر جار
پرسیارت لێ ئەکەم بێهۆ!
گرنگ نییە وەڵام
من ئەڕوانم بۆ لێوی تۆ...
چەن شیرینتر ئەبێ کوردی
کاتێ کە دێیتە گۆ...

#فەلاح_وەیسی

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

09 Jan, 22:03


ئەبێ چەند ئەستێرەی دیکە
لە کەزیەی کازیوە بدەین
کە ڕێی ڕۆژمان پێ‌پیشان دا ... ؟!

#زایەڵە

🖤هەوارگەی هەست🖤

09 Jan, 21:43


ژیان پڕە لە ماڵئاوایی لە ناکاو...🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

09 Jan, 21:38


سەیرە بێ شەو شادەکانت دەخەوم کەچی بەیانی خەبەرم دەبێتەوە💔

شەوتان هێمن

🖤هەوارگەی هەست🖤

09 Jan, 21:32


ئاخ؛
دیسان شەو هاتەوە بۆ زیندوو بوونەوەی خەمەکانم!🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

09 Jan, 20:45


پاییز ،خۆی بیانوو بوو
دار لە گەڵا ماندوو بوو

🖤هەوارگەی هەست🖤

09 Jan, 20:43


دار لە گەڵا بوو ماندوو
پاییزی کرد بە بیانوو.🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

09 Jan, 20:35


ئەو نەبێ

شەرتە دڵ نادەم بە یارێ ئەو نەبێ
هیچ کەسم ناوێ لە شارێ ئەو نەبێ

من کە ئاسۆگی ئەوینم گوم بووە
کێ لە ماڵی خۆم وەشارێ ئەو نەبێ

مامۆستا
#قەلەندەر
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

09 Jan, 20:30


تەنیاتر
لەوەم
کە بە
هاوارم
بگەی

🖤هەوارگەی هەست🖤

09 Jan, 18:46


ژیان بۆتە بارێکی قورس لە سەر شانمان!🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

08 Jan, 16:44


هیچ کەسێک لە مێژوودا ،،، وەک ئێمە نەمردوە بۆ
چرکەیەک ژیان...🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

07 Jan, 15:32


ئەو گۆزە وەکو من ئاشقی زارێ بوو
گێرودە بە داوی زوڵفی دڵدارێ بوو
دەستێ کە وەباڵی ملەکەی داماوە
ڕۆژێکی لەدەوری گەردنی یارێ بوو

خەیام و...
#سەلاح_کوردی

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

07 Jan, 13:53


مرۆڤەکان لێره نازت ناکێشن،
هەتا فریشتەكان ڕۆحت نەکێشن..

#بەختیار_عەلی

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

06 Jan, 20:28


لەگەڵ کچێک دۆست بووم سەگەکەی مرد ،،، تا چل ڕۆژ دەیکوت دەس خۆش کە هەی جێگاکەیم بۆ پڕ دەکەیەوە😐😂💔!

🖤هەوارگەی هەست🖤

06 Jan, 19:46


سێ شتن ئەمڕۆ لە دنیا بێ وەجاخ و جێگەدار
شاعیران یەک، عالمان دوو، نیشتمانی کوردەوار

سێ شتن لەم دەورەدا، هیچ شۆرەت و ناویان نییە
عەیبی دەوڵەتمەند و شیعری قانع و مەرگی هەژار

وەک پڵاوی خانقا ئیسمێکی بێ‌جسمن برا
یەک مرووەت، دوو سەخاوەت، سێ وەفای عەهد و قەرار

سێ نەخۆشی کەوتە دونیا، هیچ دەوا و چاریان نییە
کیبر یەک، بەرتیل دوو، سێ موخلیسی پارە و دینار

سێ مەتاعی پڕ بەها ئەمڕۆ تەواو بێ‌قیمەتن
یەک شیعر، دوو ڕاستی، سێ حورمەتی خاک و دیار

بێ‌وەفایی لازمەی سێ تایەفەن لەم کاتەدا
دولبەران یەک، کورسی دوو، سێهەم گوڵی خونچەی بەهار

سێ کەسن هەرگیز بە مەیل و ئارەزووی خۆیان نەگەن
"قانعی" یەک، برسی دوو، سێ بولبولی دێوانەکار

#قانع

@srwayqalla

🖤هەوارگەی هەست🖤

06 Jan, 18:12


بێ هیوایی
زۆر مەترسیدارترە لە پیری،،،

لە کاتی پیری دا
جەستەی مرۆڤ زیان دەبینێ،،،
بەڵام لە بێ هیوایی دا ڕۆحی...🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

06 Jan, 13:34


ئەو کەسەی ڕۆحی لەدەست داوە
ڕەنگە پێبکەنێ،،،بەڵام چاوەکانی چیتر نادرەوشێنەوە!🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

06 Jan, 12:35


#مەریوان_سەفادین
#خەرامان
#نوێ

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

06 Jan, 05:44


ئێرە کوردستانە
کێوە داڵدەی دەرد و خەمت!
خەمدەرکەرم دوندی مەمت...!
ئێرە کوردستانە
شاخ و شەقام خۆشبۆ...
عەتری چیا چنوورە و لۆ
عەتری شاریش هەناسەی تۆ!

#فەلاح_وەیسی
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

05 Jan, 20:16


"ناڵێم تەنیام بەڵام چیتر هەست بە بوونی کەس ناکەم."🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

05 Jan, 15:52


https://t.me/Rojhalati_kurdistan1324

🖤هەوارگەی هەست🖤

05 Jan, 14:18


جا بە من چی بن بە دەف بۆ  نەرمەباران؛ چەترەکان ؟
با کچانی سوورەگۆنایش ، بن بە نازاری خەزان

#زایەڵە

🖤هەوارگەی هەست🖤

04 Jan, 18:13


لێرە؛
لە خاکدا خەوتووە
هەزار ئاواتی ڕوون...🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

04 Jan, 17:33


تا له چاوتا نوقم نەبووم
باران لە دڵما دای‌نەکرد!

#شێرکۆ_بێکەس

🖤هەوارگەی هەست🖤

04 Jan, 17:27


من بە بزەی لێوەکانی تۆ زیندووم...❤️

🖤هەوارگەی هەست🖤

04 Jan, 15:52


لەگەڵ دڵ چووم و بێ دڵ دێمەوە، ئەم گەوهەرە یارەب
لەوێ کەوت و بە جێ ما، یا لە ڕێ دا کەوت و بێ جێ کەوت

#مەحوی

🖤هەوارگەی هەست🖤

04 Jan, 09:37


چەترم خۆش ئەوێ و بارانیش!
مەڵێ ڕۆمانسی نیت، خانم!
هیچ بەوێنەی چەتر و باران
شانت ناهێنێ بۆ شانم...

#فەلاح_وەیسی
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

04 Jan, 07:56


🔲 پەڕتووکی ژمارە ٢٣
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 ناو: فەرهەنگی باشوور
نووسەر: #ئاکۆ_جەلیلیان
🗒 بابەت: #فەهەنگ
🔘 زمان: #کوردی
@SercaweyPertuk

🖤هەوارگەی هەست🖤

03 Jan, 18:16


هەموو مڕوڤەکان وەکوو یەکن
بەس هێندێکیان جوانتر دڕوت بۆ دەکەن..!

🖤هەوارگەی هەست🖤

03 Jan, 18:15


چاوەکانت
دەس‌نووسێکن لە ڕۆژانی شێواوی من
کە شەوانە لەگەل پیاسەی هەنگاوە سڕەکانمدا لە شەقامی پڕ لە چۆڵیی تەنیاییدا
لەبەر خۆمەوە شێتانە
وشە وشە ئەیخوێنمەوە...!

#زایەڵە

🖤هەوارگەی هەست🖤

03 Jan, 14:08


🔲 پەڕتووکی ژمارە ١٠٦
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 ناو: پەندەکانی پیرەمێرد
کۆکردنەوەی: #ڕەفیق_ساڵحی
🗒 بابەت: #پەند
🔘 زمان: #کوردی
@SercaweyPertuk

🖤هەوارگەی هەست🖤

31 Dec, 19:31


♥️🥹🫀 ئەم دیکلەمە پێشکەشە بە دایکان🥺🫀♥️

گۆرانی کام گۆرانی بێژت بە دڵە ؟!
لە خوارەوە کلیک بکە👌🏻

بۆ بەشدار بوون لە لیست👇🏻👇🏻
@Zheyan1457

🖤هەوارگەی هەست🖤

31 Dec, 18:34


❀   بۆ کورد و بۆ کوردستان  ❀

❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀

☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇

@exchange_kurdistan
@exchange_kurdistan

🖤هەوارگەی هەست🖤

31 Dec, 15:10


لەهەڵبەست وهۆنراوەكانی شەپۆل ڕێكەوتی خوێندنەوە شەوی یڵدای٢٧٢٤ی

🖤هەوارگەی هەست🖤

30 Dec, 20:17


#بەڵێندار

لە شێعریکا...
نووسیوتە بۆم،
ترسم هەیە لە دابڕان!
من شاعیرێ بەڵێندارم...
قەسەم دەخۆم بە کوردستان،
هەتا ماوم خۆشم بوێی؛
وەک ئازادی...
وەک نیشتمان.
@HawargayHast
#عوسمان_شێرزاد

🖤هەوارگەی هەست🖤

30 Dec, 18:21


تۆ لەو شەوە
دەچی کـە دیکتاتۆر
دەمرێ و شۆڕش سەر دەکەوێ ..!🕊

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

30 Dec, 16:52


بریا...
ئەو ئێوارە لێوەکانت لە تاسەم دوور دەخستەوە
با بارانمان وا ئاشقی پەنجەرەکان نەکردایە...!

#زایەڵە

🖤هەوارگەی هەست🖤

30 Dec, 16:50


ژیان خۆ دۆزینەوە نییە
ژیان یانی خۆ درووست کردن

𝖣𝗈 𝗇𝗈𝗍 𝖿𝗂𝗇𝖽 𝗒𝗈𝗎𝗋 𝗅𝗂𝖿𝖾
𝖫𝗂𝖿𝖾 𝗆𝖾𝖺𝗇𝗌 𝖻𝗎𝗂𝗅𝖽𝗂𝗇𝗀 𝗒𝗈𝗎𝗋𝗌𝖾𝗅𝖿

زندگی خودت را پیدا کردن نیست
زندگی یعنی خودت را ساختن

🖤هەوارگەی هەست🖤

30 Dec, 08:38


لە خاکێکا خۆشم دەوێی
بێ دەربەستی
کە بیری مەرگ و وێرانی
بەهێزترە
لە ئەندێشەی خۆشەویستی!

#مامۆستا_ک_د_ئازاد

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

30 Dec, 07:26


پۆلێک پەپوولە سەر کراسە گوڵگوڵییەکەی دایکم نیشتوون...
پێیان وایە باخچەیە!❤️

پێشکەش بە دایکانی نیشتمانم
❤️❤️❤️

🖤هەوارگەی هەست🖤

29 Dec, 20:05


#ئاڕەش_عوسمان
#حەیاتم
#نوێ

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

29 Dec, 17:24


وڵاتەکەم!
خەونەکانت...
بوون بە تاراوگەی بێکەسی و،
دیاسپۆڕای ئاوارەییم.

وەختە بمرم!
ئاخر بە ناچاری دەڵێم:
هێشتا ماوم...
بەڵام بە یادی تۆ دەژیم.

#مامۆستا_سەلاح_کوردی Uppsala_1993

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

29 Dec, 09:46


غه‌زه‌ل: له‌یله‌که‌م
ناتق مه‌جیدی(سۆران)
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

29 Dec, 07:31


شـەرتە ڕەش پـۆش بــم
لـە داخـی باخـی عوومـری بێ سەمەر.🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

28 Dec, 21:09


خۆزگە منیش وەک

                 پەپوولە

گشت تەمەنم وەرزێک بوایە

@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

28 Dec, 18:13


باشترین ڕستە کە خوێندومەتەوە،،،
دەڵێ:

پێویستم بە هاوارە،،،
بەڵام:

بێدەنگیم هەڵبژاردوە
!

🖤هەوارگەی هەست🖤

28 Dec, 18:04


ئیتر ئارەزوی ئەشقم نییە!
بێ دڵان کوا ئارەزویان؟
🖤

🖤هەوارگەی هەست🖤

28 Dec, 17:10


"بڵێی هێشتا دڵی لام بێ؟"

ئەو پرسیارە هەرگیز نەسپێری بە نیگات؛
بەرگەی بیستنی ناگرێ
هەتا بە وڵامی بگات...!

#زایەڵە
@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

28 Dec, 16:03


ئێمە درەختی زڕ و بێبەر نین،
تا لە چوار لاوە بمانبڕنەوە.
ئێمە تووتن نین،
چەرچی و بازرگان
بمانفرۆشن و بمانکڕنەوە.
ئێمە بە هەنیەی دنیاوە تف نین،
بە سووکەدەستێک بمانسڕنەوە.


#مامۆستا_پەشێو


@HawargayHast

🖤هەوارگەی هەست🖤

28 Dec, 08:31


بۆ نووسینی پڕۆفایل👆👆

هەوارگەی هەست

23 Nov, 18:08


جـوانـترین چـەناڵـەکـانی تـیلیگرام🖤🖤'

هەوارگەی هەست

23 Nov, 04:07


وەکوو بۆنی
بەرەبەیانی یاسەکان
بۆنت
دەمباتە خەیاڵی خۆشی جێژوان!🩵

بەیانیت باش هەناسەم

هەوارگەی هەست

22 Nov, 21:19


#شەونیە

شەو نیە...
دێڕ بەدێڕ وشە بەوشە
تـــــۆهەست نەکەم
شەونیە
بەشێعرەکانم
هەڵ نەفڕم و
بەدزیوە ماچت نەکەم.
@HawargayHast
#عوسمان_شێرزاد

هەوارگەی هەست

22 Nov, 20:45


باخەوان...هەناری خۆش دەوێ.
پێشمەرگە...نارنجۆک
من...مەمکی تۆ..!

#قوباد_جەلیزادە

@HawargayHast

هەوارگەی هەست

22 Nov, 20:27


لێوەکانت،
ئاودارترن
        لە چی هەناری ژیوارە
هەرگیز نایاننووسمەوە
تا دڵی غەزەل ئاو نەکا...!

#زایەڵە

هەوارگەی هەست

22 Nov, 20:20


بەوێنەی هەنار شەیداتم!
لەجێی ئەوە
دڵ بێتە جێگەی سەدان کەس
هەر لە تۆیەک سەدان وێنە و
بۆ تۆیەک سەدان جێگەی هەس...

#فەلاح_وەیسی
@HawargayHast

هەوارگەی هەست

22 Nov, 15:46


تکایە بە دانانی (ری اکشن) لە ژێر پۆستەکان پاڵپشتی کاناڵ بن🙏🌺

هەوارگەی هەست

22 Nov, 15:45


زستان مەبه،
وەرزی ساردی تۆم قەت خۆشناوێت
گەرمی جارانت کوانێ؟!
سەرمای ئێستات وا دەمکوژێ
پشکۆی گەرمت لەسەر دڵی تەزیوم دانێ!

#تەنیا_محەممەد

@HawargayHast

هەوارگەی هەست

22 Nov, 14:12


غه‌زه‌ل (بۆ یادی نە‌مر مامۆستا برایم قادری)
چوارته‌‌نیشتی کورده‌واری پڕ له شین و ماتە‌مه
پێکه‌نین تۆراوە بیللا نۆره‌باوی هه‌رخه‌مه
پیری مه‌یخانه‌ی ئه‌وین و شێعر و گۆرانی له کوێی؟
دوور له باڵات ئاسمانی شاری سابڵاغ پڕ‌ته‌مه
نه‌ک مه‌هاباد کورده‌واری ڕه‌ش ده‌پۆشێ مامه گیان
چۆن ده‌بێ ئه‌سرین نه‌بارێ و شین نه‌گێڕدرێ، حه‌سته‌مه
"مامه قاله‌"م دی به جلکی ڕه‌ش له خه‌ودا دوێ‌شه‌وێ
ڕێی بوداق سوڵتانی گرتبوو هه‌ر به ناڵه و هه‌مهه‌مه
بولبولی چه‌وگالی بۆ شین هاتە شینگه‌ت چون ئه‌ویش
ساڵهایه ژان و داخی ڕۆڵه‌ڕۆیی هه‌مده‌مه
نیوە‌شه‌و بوو ڕاچه‌نیم داوێنی شێعرم گرت له بۆت
تا بڵێم ئوستووره تۆی ئه‌ی شاهه‌ڵۆی ئه‌و سه‌رده‌مه
ماڵی گۆرانی به کۆچت وا به قوڕ گیرا که‌سم
ڕوونە لێم تێدا ده‌چن هۆنه‌ر به کۆ به‌و وه‌رهه‌مه
شه‌و به سه‌ر ڕۆژدا وه‌ها زاڵ بوو کە تۆرا ڕۆژهه‌ڵات
ماڵی هه‌ر کوردێ ده‌بینی بێ‌چرایه و بێ‌شه‌مه
ئۆغرت خێر بێ له لای هاوڕێ و هه‌ڤاڵ بنوه گوڵم
شێعری (سۆران)ت به دوودا دێ به بانگ و زه‌مزه‌مه
ناتق مه‌جیدی(سۆران)
١٤٠٣/٩/٢
@HawargayHast

هەوارگەی هەست

22 Nov, 14:02


تۆ کچی کام "بیابانی" وا بارانی چاوەکانم تێرت ناکا؟
قژت پەلی کام "دارە" وا پەنجەی من شانەی ناکا...؟

هەوارگەی هەست

22 Nov, 13:48


#من_یاری_تۆم

@HawargayHast

هەوارگەی هەست

22 Nov, 12:59


خۆشەویستم
زۆۆۆۆۆر لەمێژە
دەڵێم دێم و دەریش نایەم!

بۆ ژەمێ ژین
جەستەبەستــراو، دیل و بەندی
گەمەوگاڵی ئەم دونیایەم

لێم ببــــوورە ئازیــــزەکەم
سەرم گێــــژە
لە دەس ژینی
پڕ لە کایەم!!

#هەستیار_قه‌لا‌ره‌شی



@HawargayHast

هەوارگەی هەست

22 Nov, 09:08


مەپرسن لێم؛ دڵت بۆ لاو نەماوە؟
مەپرسن لێم؛ ژەمانت بۆ خەماوە؟
لە کوندی شەو هەواڵ‌پرسیی بکەن، خۆ
دەمێکە جێی دڵم بەو شوومە داوە

#زایەڵە

هەوارگەی هەست

22 Nov, 08:26


"با" هەرچەن بلورێنێ ،،،هەڵــۆ لە فرین ناکەوێ... 🖤

هەوارگەی هەست

21 Nov, 19:56


ڪام گۆرانی بیژت بەدڵە"!؟
گوبیستی کام هونەرمەندی؟🎵👇

بۆبەژدار بوون لەلیست چات بۆ ئەم ویزرە بەکەن
@hama_barznjem

هەوارگەی هەست

21 Nov, 19:55


🍁 ابراهیم قادری
( برایم قادری در زبان کُردی ) هنرمند و خوانندە آوازهای فولکلور و عاشقانه کُرد، زادەی سال ١٣١٣ در روستای عیسی کند مهاباد. این هنرمند کُرد روز سه شنبه گذشته ٢٩ آبان ١٤٠٣ در سن ٩٠ سالگی در شهر مهاباد چشم بر جهان فروبست و در گرد ئەستێران گورستان بوداق سلطان این شهر به خاک سپرده شد. قادری میراث دار بخشی از گذشته ی موسیقایی و ترانه و آوازهای عاشقانه ی نواحی کُردنشین جنوب دریاچه ی اورمیه ( مکریان کنونی /  زامـوای باستان ‌‌‌) و یکی از اندک بازماندگان نسل ترانه خانان توانای موسیقی اصیل و فولکلور کُردی در این نواحی بود. یاد و نامش گرامی باد.

🍂 قطعه یادم بکەن ( یادم آرید) . شعـر: هیمن مهابادی🍂 صدا: هنرمندان ابراهیم قادری و علی گلِنانی.
Ibrahim Ghaderi         Ali Glenani

🍁 مهــرداد رامیدی نیا . چهارشنبه ٣٠ آبان ١٤٠٣

@KORDSHENASI

هەوارگەی هەست

21 Nov, 14:06


فیدای دیدەت بام، وە بێ مەی مەستەن
نیـگـای دیـدەی تــۆ، بــادەی ئــەلـەستەن

بـەھــای نـیـگـای تــۆ گــیـان ئــاڵــەمــەن
زەڕەی مــەیـلـەکــەت شــەفـای ناڵەمـەن


#مەولەوی




@HawargayHast

هەوارگەی هەست

20 Nov, 18:35


من خەمم؛
جێگاێ من بە شادی پڕ مەکەن...🖤

هەوارگەی هەست

20 Nov, 18:31


شەوانی تەنیاییم؛
پڕن لە یادی تۆ...

هەوارگەی هەست

20 Nov, 09:07


💠باران💠

💧شێعری: #ئەمین_گەردیگلانی💧

خوێندنەوەی:
💦خاتوو #کەژاڵ_فەرهادی💦

💧باران💧

ئەمین گەردیگلانی

ئامێزی هەوری بەردا، دڵۆپی وێڵی باران
خۆی خستە باوەشی با ـ و کاروان و خێڵی باران

کلتووری هەوری پڕ کرد لە کل، دەستی برووسکە
چاوی بەیان دەڕێژێ، ئاسۆ بە مێڵی باران

دەیکاتە جاڕە شەونم، ئەم قاقڕی دەروونەم
تا، پڕ لە ئەشکی شێعرە، چاوی هەسێڵی باران

پەنجەی دەنێ بە زامی سنگی کەژ و چیاوە
زەردەی دەزێتە لێوان، سۆڵاڤی لێڵی باران

ڕەوەز شەقار شەقارن، لە بەر تەوژمی ڕێژنە
کەنگێ لە بەرد ئەترسێ، شووشەی تەوێڵی باران؟

کەیلی سروودی ژینن، ناخ و گەرووی چرۆکان
نۆتی پڕیشکە دەڕژێ لە لێوی هێڵی باران

شەوبا کە ڕادەژێنێ، بێشکەی هەور بە نەرمی
تۆ، زوو لە سەر بەرۆکی شەوبۆ ڕەهێڵی، باران!

ڕەنگە حەزت لە ماچی بسکی تەڕی گەنم بێ،
بۆیە بە نووکی برژۆڵ، عەرزی دەکێڵی، باران!

گەر ئاشقی زەوی نیت، بۆچی وەها بە سەر دێی؟
دواییش بە باڵی تیشکێ، بەجێی دەهێڵی، باران

#ئەمین_گەردیگلانی

هەوارگەی هەست

20 Nov, 06:33


ئەو ئەسرینەی دەخزێتە خوار
شیلەی ڕۆحی بریندارە
ئەو ئازارەی دێتە زمان
هەمان شێعرێکی خوودارە
شاکاری سووکی سووتان و
کۆتایین هێزی بڕیارە


#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@HawargayHast

هەوارگەی هەست

20 Nov, 06:33


کە سەر دەنێمە سەر شانت
بە ئاسپایی
هەمو خەمەکانی دنیا
لە لام دەڕۆن
پەژارە و دڵە کوتە و شین
لە دڵ دەکەن ماڵ ئاوایی
شانەکانت ئۆخژنە دەخەنە گیانم
دەڵێی دەرگای بەهەشتی خوا
کراوەیە
بۆ داهاتو و هیواکانم

#بەختیار_تاڵاوی


@HawargayHast

هەوارگەی هەست

20 Nov, 06:19


بۆیە شێعرم خوێناوییە و
سوورە ڕەنگم

من شاعیری نیشتمانی
خوێن و کوێستان و تفەنگم...

#جەلال_مەلەکشا
@HawargayHast

هەوارگەی هەست

19 Nov, 21:32


🔲 بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هونەرمەندی ناوداری کورد، مامۆستا "ئیبراهیم قادری" کۆچی دواییی کرد.

ڕۆحی شاد و یادی هەرمان بێت.
‌ــــــــــــــــــــــــــــــــ
⚫️ شەوانە.
🎙 ئیبراهیم قادری.
@fergeyhema

هەوارگەی هەست

19 Nov, 16:06


ژیان  ...
وەک دیلەکانێیە ؛
کە بڕێ‌جار بەجێی ئەوەی
چێژت باتێ ، گێژت ئەدا ...

یان
جۆگەیەکی باریکی
تەمووی باخێکی بێ‌بەرگە
کە بای پایز
تا دواچۆڕ یاری پێ‌ئەکا ...!

#زایەڵە

هەوارگەی هەست

19 Nov, 16:04


بێ تۆ نەمردم...
بەڵام باشیش نەژیام...💔

هەوارگەی هەست

19 Nov, 06:03


هەر بەیانیەک کە لە خەو هەڵدەستی
وا بزانە ئەمڕۆ ڕۆژی تۆیە!
ئەگەر نەبوو، بۆ خۆت دروستی بکە...❤️


بەیانیت باش هاوڕێی دڵۆڤان🌹🌹

هەوارگەی هەست

18 Nov, 15:38


بە جورعە و مورعە کار پێک‌نایە ساقی پڕ کە مینایە
بەقەد کێوی دەماوەند و سەهەندم خەم لە دڵ دایە

#حەقیقی
@HawargayHast

هەوارگەی هەست

18 Nov, 08:44


شێتە! دیوانی ئەشق پێ‌پەستە هەستم قاقڕە
پیت‌بەپیتی ژانە دەڕژی دیارە شێعریش دڵپڕە

تۆ بڵێی جارێکی تر هێگای حەزم بشنێتەوە؟
کەسنەکێڵی ئەو دڵەی تەنگی ئەویندارم شڕە

#سەلاح_کوردی

@HawargayHast

هەوارگەی هەست

17 Nov, 21:21


سینەی پڕ ئاهم .. هەورێ تیا دەگری و
لە چاوانمەوە.. باران داناکا!
عومریشم .. بەفری بەر هەتاوێکە..
هەر ئەبێ بە شوێن مردنا ڕاکا

کێ بێ پایزی دڵی ئاوارەم..
بنێتە کۆشی قرمزیی بەهار؟
کەشتیییەکی وێڵ لە دەریای تووشا..
تۆ بڵێی ڕۆژێ بگاتە کەنار؟

با خۆم گێل نەکەم.. منی غوربەتیی..
کەنارم تۆف و شەستەبارانە
کەس ناگری بەسەر ڕوخساری منا..
تەم و مژێکی دەم ئێوارانە

بۆ شادمانیی زۆر کورتە تەمەن..
بۆ کوێرەوەریی.. نابڕێتەوە
چۆن گڕ ناگرێ بەفری بەرهەتاو؟..
خۆ دوای چەند ساتێ.. سەرئەنێتەوە!

بەفری بەر هەتاو  چییە جوانیییەکەی..
گەر خوێن نەهێنێ لە دەستی گزنگ؟
ئەگەر نەبێتە جەنگەڵی هاوار..
کە تووانەوە عومری نایە چنگ

ئای چەندە مەیلم لە گریانێکە..
دڵ و جەرگمی تیا بتوێتەوە
تەنیام و تەنیا.. کەس نیە باوەش..
بۆ ئەم ئازارەی من بگرێتەوە

لە تاو تەنیایی دوێنێ نیوەشەو..
چووم سەگێکی مات بگرمە باوەش
چاوانی ئەتوت گەڵای پایزە
ئەویش جێی هێشتم تف لە بەختی ڕەش

شەو نیوە شەوان.پیاسەی نیوەشەو..
سەگێک ئاشنا بە ڕۆیشتنی ڕێم
چاوم ئەبڕییە چاوانی زەردی
چەمی عاتیفەی ئەڕشتە بەر پێم

لەبەر ڕەهێڵەی برسێتی یا  ئای
ڕەنگە ئەو سەگە ئێستا مردبێت!
بە دەم هەناسەی گیان دەرچوونەوە..
یادێکی منی تەنیای کردبێت!

#ژەنەڕاڵی_پاییز

هەوارگەی هەست

17 Nov, 08:54


برینە‌کان دەبنە باڵی فڕین‌مان...

هەوارگەی هەست

17 Nov, 07:23


بۆ شەوشاد ئەم جار نووسیبووی
"شەوت شاد بێ ئازیزەکە"
"م"ی خاوەنیەتی لە قەڵەم کەوتبوو...
چی خەم بوو خستییە شەوم
بۆیە ئەمشەو
شار بێخەم کڕخەو خەوتبوو...


#فەلاح_وەیسی
@HawargayHast

هەوارگەی هەست

16 Nov, 20:16


ئەو کوتی دڵی من چەشنی بەردە،،،
هە ٫٫٫ من چاوەڕێ بووم لە دەرزەکانیەوە گوڵ بڕوێ...🖤

هەوارگەی هەست

16 Nov, 17:47


دانیشتووم؛
چاوەڕێی تۆزی بێ سوار...🖤

هەوارگەی هەست

16 Nov, 17:11


لای‌ده لەسەر مانگی ڕووت
زوولفی تاریکە شەوت.
🩵

هەوارگەی هەست

15 Nov, 21:14


ئێستا کێ مۆسیقای شادیت بۆ دەژەنێ؟
کە وا دەنگی من لەلات ژاوە ژاوە...🖤

هەوارگەی هەست

15 Nov, 21:08


جارێکی تر لەو ئاسمانە دا نافڕم
کە باڵم تێیدا شکابێ...🖤

هەوارگەی هەست

15 Nov, 21:02


چارەنووسم وەک شقارتەیەکی[شەمچە] تەڕە
هەرگیز داناگیرسێ..‌.❤️‍🔥

هەوارگەی هەست

15 Nov, 20:34


ئەی دڵ؛
بە کێت بسپێرم کە وێرانت نەکا؟🖤

هەوارگەی هەست

15 Nov, 16:44


بریا لە جێی مندا دەبووی
تا هەست بکەی خۆشویستنت چەندە سەختە،
بریا لە جێی تۆدا دەبووم
تا تێر چێژم ببردایە
لە ئەم هەموو خۆشویستنە...!

ازدمیر ئاسف
وەرگێڕ:
#زایەڵە

هەوارگەی هەست

15 Nov, 14:55


دڵم پەشۆکاوی خەیاڵی هەل فڕینە...🕊

هەوارگەی هەست

15 Nov, 14:51


#ئاوات_بۆکانی
#شازادەی_سەردەم

@HawargayHast

هەوارگەی هەست

14 Nov, 18:04


گوتی: عود و كەمانت بێ، گوتم: نەی
گوتی: جامی شەرابت بێ، گوتم: مەی
گوتی: كوشتن سەوابت بێ، گوتم: دەی
گوتی: ماچێ خەڵاتت بێ، گوتم: کەی؟

#عەونی

@HawargayHast

هەوارگەی هەست

14 Nov, 17:53


بەهاری دڵ لەگەل تۆدا دەمێ بوو
مەزەی ئەشقمان شەو و لێو و دەمێ بوو
بەهاری دڵ خەزانی وا بەسەرهات
ئەوەی جێ‌ما لە جێیدا بەس خەمێ بوو

#زایەڵە

هەوارگەی هەست

14 Nov, 08:42


بۆ یادی نه‌مر موقبیل هونە‌رپه‌ژووه
شێعر: ناتق مه‌جیدی(سۆران)
@HawargayHast

هەوارگەی هەست

13 Nov, 18:31


🎼گۆرانی کام گۆرانی بێژت بە دڵە؟👑

گوڵچین گۆرانی🎸❤️


         مامۆستا حەسەن زیرەک🎸❤️‍🩹


مامۆستا موحەمەد ماملێ🎸💙


                 مامۆستا ناسر ڕەزازی🎸


مامۆستا عەدنان کەریم🎸💜


          مامۆستا مەزهەر خالقی🎸🧡


مامۆستا ئاوات بۆکانی🎸🖤


                مامۆستا حەمە شەیدا🎸🖤


مامۆستا سماییل سەردەشتی🎸🖤


         مامۆستا نەجمەدین غولامی🎸🖤


مامۆستا مەرزیە فەریقی🎸💗


                مامۆستا جێگر میدیا🎸

بۆ بەشداری لە لیست👇
@lale7278

هەوارگەی هەست

13 Nov, 15:58


وەک گردەلولێکی ماندوو بەدوای خۆما دەگەڕێم.🖤

هەوارگەی هەست

13 Nov, 06:09


ئاواتەکانی دڵ وەک فرمێسک لە چاومان دەڕژێ...🖤

هەوارگەی هەست

12 Nov, 19:26


دڵم
دوگمەی کراسەکەتە
کە دەتبینم دەکرێتەوە...!

#قاسم_تاباک

هەوارگەی هەست

12 Nov, 17:20


دوو لێو لە تۆ
دوو لێو لە من،
چوارینەیەک بکەین بە ماچ

دیوانی خەیامی مەزن
بۆ شوکرانەی، بدەین لە خاچ..!

#ج_عەلیزادە

@HawargayHast

هەوارگەی هەست

11 Nov, 19:23


ئەی دڵ مەناڵە کە دڵبەر دوورە
گوێ مەدە بە چاو کە هێشتا سوورە
دڵنیابوونت نەدەی بە پاییز
بەرگی بەهاریی هیوای بۆ دوورە

#زایەڵە

هەوارگەی هەست

11 Nov, 19:08


دەبێ خەمی کام خەم بخۆم...؟ 🖤

هەوارگەی هەست

11 Nov, 11:09


هەر زیندووە سەردەشت
وەکوو دڵم
دوای ئەو نیوەشەوەی
بۆردمان کریا بە قینی تۆ
سیی سەردەشت مەکۆی شەهیدە و
دڵ پارێزگەی ئەوینی تۆ...

#فەلاح_وەیسی
@HawargayHast

هەوارگەی هەست

11 Nov, 08:45


هەتاوی ڕووت،،،خەیاڵی دڵ دەسووتێنێ...🖤

هەوارگەی هەست

09 Nov, 16:27


تۆی کچ وەک 🌺گوڵ🌺 وای مەهێلە کەسێک بۆنت بکات کە شایەنی نییە...🖤

هەوارگەی هەست

09 Nov, 14:52


ئێمە لە کۆڵانی هەژارەکان
پەروەردە بووین!
ناومان بەردێک ڕایدەگرێ،
جەستەمان گۆڕێک و
یادمان...!🖤

@cvarcra

هەوارگەی هەست

09 Nov, 08:55


نەبەز گۆران ئەڵێت:
-یەسنا گیان!
ئەگەر ئەم جارە هاتی
کەمێک بێڕەحمی بێنە بۆ باغی سینەم
تا وەجاخی وەرزەکانی پێ ڕۆشن کەمەوە
دەی دڵی من!
بەزەییت بە ڕیشی سپی تەنیاییمدا بێتەوە
بمبەخشە کە سەرگەردانت کردم
ئەتبەخشم کە فەرامۆشت کردم!

@HawargayHast

هەوارگەی هەست

09 Nov, 07:07


بە نەشئەی یادی تۆ،
دڵ مەسته بێ مەی

#ناری


@HawargayHast

هەوارگەی هەست

28 Oct, 21:54


هەتا ئەبەد لە سووچێکی خەیاڵم نیشتەجێی...🖤

هەوارگەی هەست

28 Oct, 21:17


من تۆم بێ ئەوەی هیوایەکم هەبێ،،،
خۆش دەوێ....🖤
🕊️

هەوارگەی هەست

28 Oct, 20:22


وەرە بمێنەوە ،،، ڕێبوار زۆرن...!

هەوارگەی هەست

28 Oct, 16:15


پاییز
وەک تۆ دڵبــڕاوم

تۆ بۆ باخ و...
من بۆ مەرگـی خاک و ئاوم...🖤

هەوارگەی هەست

28 Oct, 16:03


"گوڵسووی ژیان"


داپێچراوی قۆزاخەی خەم
چیتر ئێرە جێگەم نییە
پەپوولەی ڕاز، بانگم دەکا
دەبێ بەرەو نیازم بفڕم
بیدڕێنم ئاسۆگی تەم

گەر جێگایەک بۆ عەشق نییە!
ئەی ئەم شەوقەم لەکوێوە دێت!؟
ئەم ئازادی و ڕەهاییە
لە کام قوژبن، لە کام کەلێن؟
سەری هەڵدا و بەرەو ڕووم دێت!؟

با پێت بڵێم، ئەی خۆشەویست!
ئاسمانم تۆی!
       ئازادیم تۆی!
پەنا و لەنگەر،
       هاندەرم تۆی!
جێم نەهێڵی لەم حوزنەدا،
لە زریانی دڕدۆنگیما
قۆڵبەسم کەی لە پەرژینی
دڵ و ڕۆحتا

بەو دەستانەت خۆر بڕژێنە
لە کازیوەی چاوانتەوە
گوڵسووی ژیانم بۆ بێنە

ڕێبوارێکم، مەستی تیلە و نیگایەکتم
پێکێ بوێریم نۆشیوە
درزی ترسم ئاخنیوە
دڕکوداڵی بەر پەنجەرەم
هەڵپاچیوە

وەتەنی من هەنیەی تۆیە و
ئاوێزانی چاوەکانتم
ڕەشاییەکان بتارێنە
بە چەخماخەی نیگای شەیدات
چرای عەشقمان داگیرسێنە.


#سروەمورادی_کازیوە

@HawargayHast

هەوارگەی هەست

27 Oct, 21:23


"ئارامم."
وەک دارێک لە پاییزدا؛
کە"با" هەموو گەڵاکانی هەڵوەراندوە.🖤

هەوارگەی هەست

27 Oct, 19:25


"یادی هێدی"
ناڵه‌ناڵی گه‌ل به جارێ وە‌رزی شینی پێ گه‌یاند
چاوی مۆمی ویست و هیوام ئه‌شکی ڕوونی داوە‌راند
بای شه‌ماڵ بۆ ماتە‌مینی کۆچی "هێدی" کە‌وتە ڕێ
هات مچوڕکێ سه‌ر هه‌تا پا و گه‌رمه‌شین زوو خۆی نواند
کوا ده‌گاتە مانگی هه‌ستت، هه‌ست و گاگۆڵکه‌ی وشه‌م
بۆیه مه‌ست و واژه‌کڕ، ئاوێنە شێعری خۆم شکاند
بولبولی هێلانە‌شێواوی گه‌لم بۆ کوێ ده‌چی؟
بای ئه‌جه‌ل ڕمبی نە‌مانی، چۆن له سینە‌ی تۆ چه‌قاند
که‌ی به‌ڵێن بوو سه‌نگه‌ری پاراستنی گه‌ل چۆڵ بکه‌ی
مێخه‌که‌ی سه‌د ئاره‌زووم هێنا و له سه‌ر سینه‌ت ڕواند
له‌م خه‌زانی ماتە‌مه‌ی‌دا دێتە گوێ بانگی جە‌ڕه‌س
دێ ده‌ڵێ ئه‌و کۆچە پشتی کورده‌واریمی چە‌ماند
شێری پرچن، هاتە‌وە بۆ ماڵی دڵ شینگێڕه‌که‌ت
پاکی ژینی خۆی سریشکی چاوی بۆ تۆ هه‌ڵوە‌راند
چه‌شنی بارانی په‌ڵه، ده‌گرین به کوڵ لاس و خە‌زاڵ
زین و مه‌م دێن تا بڵێن تۆ تۆوی عه‌شقت لێره چاند
نە‌تده‌زانی ده‌ردی دڵ بۆ کێ به‌یان که‌ی، بۆیه وا
مه‌رگە هات و پاکی ئاواتی له تۆ و به‌ستە‌ت ستاند
تۆ تە‌ره‌ی هێلانە بووی و به‌ستە‌که‌ت ئاواره بوو
چۆن له ئاوات و حە‌قیقی چاوی دیدارت نواند؟
سه‌د مخابن! خاکی بۆکان دوور له باڵات مایه‌وە
ئه‌ی فه‌له‌ک، سێ کوچکە‌که‌ی شێعر و وتارت تێک ڕماند
پاشی تۆ کێ بێ که شێعری تە‌ڕ بڵێ بۆ زێده‌که‌ی
کۆچی تۆ ڕووناکی هه‌ست و چاوی هه‌ڵبه‌ستی مراند
ده‌رد و ژانی ئه‌و برینه‌ی کۆن، کە ده‌تگووت ده‌مکووژێ
ئاخری ئاڵای ڕه‌شی هێنا و به توندی ڕایوە‌شاند
چوویه گۆشێک تاکوو هه‌رمان، هه‌ر به تە‌نیا بی و تە‌نێ
تا نە‌ڵێن، دێو و په‌ری، ده‌ستی له باڵای تۆ وە‌شاند
یادی تۆ ئاواڵی سات و کاتی "سۆران" بوو، که‌چی
داخە‌که‌م ساقیی ئه‌جه‌ل تۆماری ژینی تۆی دڕاند
ناتق مه‌جیدی(سۆران)
📖 کتێبی ڕێگه‌ی دڵ و سه‌فه‌ری گوڵ
٦ی خه‌زه‌ڵوە‌ری ۹٥ی هه‌تاوی
@HawargayHast

هەوارگەی هەست

27 Oct, 13:13


#شەو_تاریکیش_بێ...

هەوارگەی هەست

26 Oct, 20:27


کەسایەتی؛
شتێـکە تۆ ناتوانی پێناسەی بکەی،،،
خۆی لە ئاکار و کردار دا دەردەکەوێ...

هەوارگەی هەست

26 Oct, 18:53


له گه‌ڵ قورئان و ئایین  هاونشین بووی
گڵۆپ و شه‌وچراغی ماڵی دین بووی
مه‌کان و جێت به‌هه‌شتە شێخی جه‌ننه‌ت
له ژینا چونکە شازی سه‌ر‌ زه‌مین بووی
ناتق مه‌جیدی(سۆران)
@HawargayHast

هەوارگەی هەست

26 Oct, 17:30


دڵم جێی  گشت  شتێکی تیا  دەبێتەوە  ...
خوا  ...........   شەیتان  .....
زەوی  .........   ئاسمان  ....
تۆ   ....
شیعر  .....
دارستان
گوڵ  .....  دڕک  ....  شاخ  .....  بیابان  ...
هتد  .....  !
بەڵام هەرگیز   ......  نە ئەستێرە  بادەیبات  و
نە  هیچ شتێک لە دڵمدا 
داگیر دەکا   ....
جێی  نیشتمان   .....

#لەتیف_هەڵمەت

هەوارگەی هەست

22 Oct, 15:52


دەتەوێت کامیان هەڵبژێریت؟🤔👇

هەوارگەی هەست

22 Oct, 15:06


"شەوانەی بێ‌ئەوی" من و
ڕۆژانەی گۆچانی کوێرێ
نزیکن لێک !

ئەم لە  خەیاڵت ئەگەڕێ،
ئەویش لەشوێن؛
ڕێگایەکی لەبەرکراو...!!

#زایەڵە

هەوارگەی هەست

22 Oct, 12:37


بۆ ئەشقت وەفادارم قەت بێوەفایی مەکە
لە شاڕێی ئەوینداری ئەشقم فیدایی مەکە

قەیناکا قاروقینت سەگبەحەوشەم پێدەکا
سەبر و قەراری دڵمی باسی جودایی مەکە

#سەلاح_کوردی

@HawargayHast

هەوارگەی هەست

21 Oct, 20:06


هەرچەند لەگەڵ تەنیایی رابێی
دڵ هەر حەز دەکا ئازیزی کەسێک بێ.🖤

هەوارگەی هەست

21 Oct, 19:40


وەرنە کۆڕ👆👆👆

هەوارگەی هەست

21 Oct, 19:39


https://t.me/Hawargayhast2

هەوارگەی هەست

21 Oct, 11:22


لێوانم گشت میوەی وەرز و
دەستەکانم هەنار ئەگرن!
کاتێ
لە پاییزەژوانی تۆدا
نیگای چاومان
ڕەهێڵەیەک لە ئاگرن...!

#فەلاح_وەیسی
@HawargayHast

هەوارگەی هەست

21 Oct, 08:33


مـــــن برینی تــــــــــۆ
        بە هیچ مەرهەمێک نادەم...!!!


#مەولانا

هەوارگەی هەست

21 Oct, 05:01


ئەوەی ڕوناک بکات بەیانی من،،،
بزەی لێوی تۆیە...❤️

هەوارگەی هەست

21 Oct, 04:42


بەیانەت باش چرۆی لێوی
گوڵی ئاوات و تاسەم
پشوویەک ماوە تامەزرۆم
بەدی ناکەی هەناسەم؟

بەیانیت باش و ڕووناکی
لە سەر ئاسۆی ئەوینم
دەخۆت بنوێنە خۆری من
کە تیشکی ڕووت ببینم

#گەزیزە_مەهابادی

@HawargayHast

هەوارگەی هەست

20 Oct, 20:42


باوک؛
ڕێبوارێکی نەحەساوەیە...🖤

هەوارگەی هەست

20 Oct, 15:09


کەندیەوە گەردوون بەرگی جەوانـــیم
ڕووی لە زەردی نا ڕووی ئەرخەوانیم
باوێ بەرەو پێش دوو بەرەو پاشــــە
وا ڕێ ڕێ‌دەبا بە ناتەوانــــــــــــــیم

#زایەڵە

هەوارگەی هەست

19 Oct, 21:03


چاوے یاخیت،،،
تاڵانچی دڵە....🩵

هەوارگەی هەست

19 Oct, 17:13


ژوانەڕێگا"💗

ژوانەڕێگای پڕ ئەوینی نێو دڵم ئازینە بۆت
دەم هەناسەی ئاخری ژین هەر گەش و نارینە بۆت

پێم گوتی ئەز عاشقی تۆم ڕەوتی پیریش بێتە ڕێم
ڕۆح و گیانم سا فیدات بێ مێهری دڵ بارینە بۆت

#سروەمورادی_کازیوە


‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@HawargayHast

هەوارگەی هەست

19 Oct, 08:13


پاییز به ڕەنگەکانی دەتوانێ بتکوژێ،،،
تەنیا پێویستە بزانێ دڵتەنگی...🍂

هەوارگەی هەست

19 Oct, 07:51


لەیلێ
مەگەر باوان
یەکەم و دواداڵدە نییە؟
دەشزانی بۆ من باوان تۆی؟
"بەڵێت باقی"
ئەی چۆن دەڕۆی؟

#فەلاح_وەیسی

هەوارگەی هەست

18 Oct, 23:08


داری هیوام چرۆی وەری
لەم پاییزە سارد و سڕە
وشە ناڕوێ لە سەر زارم
هەرچەند دڵم لە ژان پڕە

شیلان جەیرانی


@HawargayHast

هەوارگەی هەست

18 Oct, 18:36


پێویسته به شوێن شادیەکانی ژیاندا بگەڕێن ،،،بەڵام خەم دەمان دۆزێتەوە !🍂

هەوارگەی هەست

18 Oct, 18:08


پاییزەو؛🍂
خەمەکانم یەک لە دوای یەک چرۆ دەکەن.🖤

هەوارگەی هەست

18 Oct, 17:23


"خۆڕاگری"
نە‌تده‌زانی ده‌س به سه‌ر بووکی حه‌زی من داگری
دۆزه‌خی بۆ خۆشه‌ویستی و ده‌س له دڵ هه‌ڵ‌ناگری
نە‌مده‌خوارد نانی به‌ڵێنت قه‌ت به هه‌نگوینی خە‌یاڵ
گە‌ر کە زانیبام کە بۆ دڵ چە‌شنی کڵپه‌ی ئاگری
بوویه میوانی دڵی پڕ ئێش و زامار و کە‌چی
قه‌ت نە‌بوو جارێکی چاوێکی له شێعرم داگری
بۆ له‌ناکاو، بۆ به‌بێ‌هۆ، ماڵی عیشقت کرد به‌تاڵ
من به دووی تۆدا ده‌چووم و تۆش به شوێنی لاگری
دڵ ده‌ناڵی مانگ و ساڵ و نێوی "گیان"م هه‌ر نە‌بیست
تۆ بڵێی کە‌نگێ له ڕووت لاده‌ی په‌چه‌ی خۆڕاگری
ناتق مه‌جیدی(سۆران)
کتێبی ڕێگه‌ی دڵ و سه‌فه‌ری گوڵ
@HawargayHast

هەوارگەی هەست

18 Oct, 14:39


ساتی ئێوارانی پاییزانێ دڵتەنگی دەوێ
ڕووبەری شەیدای دڵت گیراوە بەردەنگی دەوێ

هەوارگەی هەست

18 Oct, 14:29


غەزەل
#پاییز


دڵبەری  پاییزی هەستم ژوانی دڵتەنگی دەوێ
زەبر و زەنگی ئەو خەیاڵە موشتەری مەنگی دەوێ

ئەو دەمەو ئێوارەکانی بێسوبات و سەرسەری
هەستی باران تێکەڵی با کێشی هاوسەنگی دەوێ

واقی وڕما ئەو گەڵایەی بێ گلەیی کەوتە خوار
ئێستە وا بۆ سووکەساتێ خەونی ئاستەنگی دەوێ

با دەڕەخسێ سامی دەشکێ بادەدا داوێنی گوڵ
بۆ دەلیلی هەڵوەراندن شەرح و فەرهەنگی دەوێ

دڵبەرانەی شک دەخاتە تەشک و داوێنی چیا
ڕووتوقووتی بەژنی داران دادی یەکدەنگی دەوێ

سوورهەناری هەندەروونی هەڵدەپڕژێ گەرم و سوور
ئەو لە ڕێزمانی خەزانە و زەردەئاهەنگی دەوێ

ڕۆژمێری وەرزی شەیدای چوارهەواری ئەو دڵەم
پەڕپەڕی شێعری شەکاوە و پڕ لە ئاوەنگی دەوێ

شێعر و دیکلەمە:
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@HawargayHast

هەوارگەی هەست

18 Oct, 14:01


🔲 فەرهەنگی ئەژی.

🔘 "فەرهەنگی ئەژی"، فەرهەنگێکی تایبەت بە کۆکردنەوەی بێژەی جیاوازی وشەکان بەپێی ناوچە لە شێوەزار و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردییە. لە ئەم فەرهەنگەدا بەپێی ناوچەکان بێژەی جیاوازی وشەکان کۆ دەکرێنەوە.

هۆکاری ناونانی فەرهەنگەکە بە "فەرهەنگی ئەژی":
"ئەژی" لە "ژیان"ـەوە سەرچاوەی گرتووە. ناوێکی کوردیی کوڕانەیە کە به واتای بەردەوامبوون لە ژیانە. کورد و نەتەوەی کورد هەمووکات بەردەوامن و "ئەژی"ـن!

هەندێک تێبینی و خاڵی گرینگ سەبارەت بە "فەرهەنگی ئەژی":

1⃣. بێژە جیاوازەکانی وشەیەک بەپێی وڵامدانەوەی بەشداربووانی بەشدار لە وانەی "وشەی ڕەسەن" لە کۆڕی فێرگەی هێما دەنووسرێن، واتە بە شێوەی ڕاستەوخۆ پرسیار لە ئاخێوری شێوەزار و بنشێوەزارە جیاوازەکان دەکرێت.

2⃣. زۆر جار پرسیار دەکرێت کە بۆچی ناوی ناوچەیەک نەنووسراوە؟ هۆکاری ئەوەیە کە کاتی کۆکردنەوەی وشەکان، لە هەموو ناوچەکان بەشداربوو نییە و هەر کەسانەی بەشداری دەکەن و بێژەی جیاوازی وشەکان دەنووسن، ناوی ناوچەکانیان دەنووسرێن.

3⃣. ئەگەر کاتێک کە بابەتێک لە کاناڵ بڵاو کراوەتەوە و دەبینن بێژەی ناوچەیەک نەنووسراوە، ئاگادارمان بکەنەوە هەتا بێژەی ئەو ناوچەش زێدە بکەین.

4⃣. لە "فەرهەنگی ئەژی"ـدا هەوڵمان ئەوەیە کە سەرچاوەیەکی گرینگ و بەپیز لە بێژە جیاوازەکانی هەموو شێوەزار و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردی بەپێی ناوچە کۆ بکەینەوە.

5⃣. هیوادارین ئێوەی ئازیز و بەڕێزیش لە کۆکردنەوەی "فەرهەنگی ئەژی"ـدا یارمەتیدەر بن و لە داهاتوودا بتوانین بە شێوەی فەرهەنگێکی چاپکراو، پێشکەشی پەڕتووکخانەی کوردی بکەین.


- بەستەری بەشداریی لە کاناڵی "فەرهەنگی ئەژی":
https://t.me/Ferhengieji

هەوارگەی هەست

18 Oct, 09:33


پرسیم لە بولبول بۆچی ڕەشپۆشی
بۆچ وا بێزاری لە کەیف و خۆشـــی

زاری نـــــازارت ! بۆ ناکەیـــــــتـەوە
بڵێ پـــــێم بۆچی وا بێ خرۆشـــێ

وتی ئەی شاعیر ! هەستت لەکوێیە
بۆچی من پرسیم خۆت بۆ پەرۆشی ؟!

مەگەر نــازانی ئازاری پایــــیز
تاڵاوی ژینـی بە گــوڵــم نــۆشـــی؟!

وازم لێبـــێنە و دەردت تیـمـــار کە !
ئەزانم چـــەنێ لە کــوڵ و جـــۆشی

بە ناســۆرێکی یەکـــجار ســـەردەوە
دەفتەری شێـــعرم نایە سەر کــۆشـی

خوێندیەوە ، ئەسرین ئامانی هەڵگرت
تێرتێر شــینی کرد بۆ من و خۆشـــی...

#مادێح_کۆنەپوشی(زایەڵە)

هەوارگەی هەست

18 Oct, 07:47


کاتێک نابینایەک داوات لێ دەکا وەسفی ئاسمانی بۆ بکەی
تازە دەزانی تۆ هیچ کات نەتزانیوە قسە بکەی!🖤