🔴ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم له میاندواو بەهۆی بەڕێوەچوونی سەرەخۆشیی دایە ئەستی، شوراکانی گوندی برایماباد و چەندین هاووڵاتی و مامۆستای ئایینی بانگهێشت کردووە.
ماموستا خالق بەرجەسته، هیوا ورمزیار بانگهێشت کراون و خەڵکیش چووەتە بەر دەرگای ئیتڵاعات هەرایان ناوەتەوە و بەریان داون.
مەئمورانی ئیتلاعات داویان کردوە ئەو کەسانەی بە ئاڵاو گوڵی سوور چوونەتە سەرەخۆشی بە ئیتلاعاتیان بناسێنن.
خەڵکی گوندیش بە واستەی سەرهەنگ جەسوور بەردەوام هەڕەشەیان لێ دەکرێ.
چەند هاووڵاتیی دیکەش بانگهێشتی ئیتلاعات کراون کە بریتین لە:
کەیوان بەرجەسته، ڕەحمان بەرجسته، حومەیرا حەسەن خانی، کەماڵ ئیبراهیمپوور، خالق حاجیحەبیب، هیوا ورمزیار، مەلا کەریم تاران، یونس حاجی تەها، شەهرام بەرجەسته، مەسعوود چەمەنی، مەعسوومه بەشاد، سولەیمان بارزان و ئەسعەد بەرجەستە.
@Xornews2