بەکوردی
نووسینی: ئیبن قەییمی جەوزی
گرنگیی ئەم کتێبە: کتێبێکی کەموێنە و دانسقەیە، هەموو ئەوەی کۆ کردووەتەوە کە پەیوەستە بە ژیانی پێغەمبەرەوە ﷺ، لە قسە و کردار و تەقریر (دانپیانان)... باسی سوننەت دەکات لە ڕێگەی سیرەوە و باسی سیرە دەکات لە ڕێگەی سوننەتەوە، کاتێك ئەم کتێبە دەخوێنیتەوە، هەست دەکەیت گەڕاویتەتەوە بۆ سەردەمی پێغەمبەر ﷺ و یارانی - خوا لێیان ڕازی بێت -.
ئەم کتێبە یەکێکە لە باشترین کتێبەکانی سیرە و فیقهـ، کتێبێکی ناوازە و دانسقەیە و هاوشێوەی کەمە، گرنگییەکی تەواوی داوە بە ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ و ڕێنمووییەکانی لە پەرستشە سەرەکییەکاندا، لەگەڵیشیدا لایەنی موعامەلات و کاروباری ڕۆژانەی باس کردووە، بە جۆرێك، لەدوای ژیاننامەکەی هەردوو لایەنی عیبادات و موعامەلاتی هێناوە وەکوو لە کتێبە فیقهییەکاندا هەیە، بەڵام شێواز و مەنهەجی ئیبن قەییم - ڕەحمەتی خوای لێ بێت - لە بابەتە فیقهییەکاندا وەکوو کتێبەکانی تری فیقهی نییە، بەڵکوو ئاوێتەیە لەگەڵ ئیمانی و لایەنی تەزکیە و پاکردنەوەی دەروون و ئەو هەلومەرجانەی باس کردووە کە ئەو ژینگەیە دروست دەکات بۆ ئەوەی حوکمێك جێی خۆی بگرێت لە کۆمەڵگەی موسڵم