هەلی کار بۆ کارمەندی بەشی تەکنیکیی نێتۆرک لە کۆمپانیای دریم ئایتی
شوێن: سلێمانی
جۆری کار: Full Time
ئاست: مامناوەند
ڕەگەز: نێر
کورتە
کۆمپانیای دریم ئایتی پێویستی بە کارمەندێکی تەکنیکیی نێتۆرکە بۆ ئەوەی بەشداری تیمەکەمان بکات. ئەم ڕۆڵە بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنج دەخاتە سەر دامەزراندنی نێتۆرک و چاککردنەوە و پێشکەشکردنی پشتگیری تەکنیکی بۆ کڕیارەکانمان. کاندیدی پێشبینیکراو پێویستە زانیاری لەسەر بنەماکانی نێتۆرک هەبێت و شارەزا بێت، هەروەها ئەزموونی لەگەڵ بەرهەمەکانی Ubiquiti،Mikrotik، و ZKTeco هەبێت، و خاوەنی لێهاتوویی تەکنیکی ئایتی بێت.
تێبینی: لەکاتی چاوپێکەوتندا هەندێک پرسیار سەبارەت بە نێتۆرک و ئایتی بەگشتی لە کاندیدەکە دەکرێت.
بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان:
• دانان و ڕێکخستن و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئامێرەکانی نێتۆرک، لەوانەش ئامێرەکانی Ubiquiti و Mikrotik.
• دابینکردنی پشتگیری و چاککردنەوە بۆ بەرهەمەکانی ZKTeco (سیستەمی کۆنترۆڵی دەستڕاگەیشتن و ئامادەبوونی کارمەندان).
• ڕێکخستنی کەیبڵ و ڕاکێشانی کەیبڵ لە ئاستی سەرەتایی.
• پشتگیری لە ئەرکەکانی پەیوەست بە ئایتی دەکات، لەوانەش چارەسەرکردنی کێشەکانی هاردوێر، سۆفتوێر و نێتۆرک.
• تۆمارکردنی زانیارییەکانی کڕیار و دروستکردنی بەڵگەنامە بۆ ئەو کارانەی دەکرێت.
کارامەییە داواکراوەکان
• زانیاری دەربارەی نێتۆرک و ئایتی بە گشتی
• زانیاری دەربارەی ڤیلان، ڕاوتین و سویچین
• زانیاریی دەربارەی فایبەر ئۆپتیک
• بڕوانامەی MTCNA یان CCNA هەبێت هەلی وەرگرتنی زیاترە
• زمانی ئینگلیزی و عەرەبی بۆ خوێندنەوە و نووسین بزانێت
سیڤیەکانتان بنێرن بۆ:
[email protected]#RD_HaliKar