💊زانیـاری پزیشکی🚑 @doktor_999 Channel on Telegram

💊زانیـاری پزیشکی🚑

@doktor_999


بەپەلە ..... بەپەلە
لەم کەناڵە
زۆرترین زانیاری وەربگەرە و ببە بەخاوەن تەندروستیەکی باش و جوانیەکی سەرنج ڕاکێش

💊زانیـاری پزیشکی🚑

@doktor_999

💊زانیـاری پزیشکی🚑 (Kurdish)

ئایا دەتەوێت زانیاریەکانی پزیشکی و تەندروستی لەسەر هەر بەرنامەیەک دابنرێت؟ ئەگەر بەژداریت، تاوانی لە کەناڵی تێلەگرامی زانیـاری پزیشکی🚑 بدەیت. ئەم کەناڵە باشترین وەربگەرە بۆ زانیاریەکانی پزیشکی و تەندروستییە و بە خاوەن تەندروستیەکی باش و جوانیەکی سەرنجی راکێش دەکات. زانیـاری پزیشکی🚑 کەناڵێکی بەرنامەییە کە باشترین وەربگەران و پەیوەندییەکانیە دەربڕینی زانیاریەکانی پزیشکی. بە هاوڕێیان، زانستییەکانی تەندروستییەکانی نێزیکیمان بۆ جوان و باسی تازەی تر بکرێن. بۆ زانیاری زیاتر و دەربارەی ئەم کەناڵە، کرتەکە بکە بۆ پەیوەندیی ناوی کەناڵ. @doktor_999

💊زانیـاری پزیشکی🚑

21 Nov, 14:50


الله تعالى شيفاي هەموو ئەوکەسانە بدا کە ئەناڵێنن بەهۆی ئازارو ناڕەحەتی نەخۆشیەکەیان
🤲

💊زانیـاری پزیشکی🚑

20 Nov, 04:17


ئەو خواردنانەی کە نابێت لەگەڵ هەندێک دەرمان بخورێت!

هەندێک ئامۆژگاری گشتی پزیشکی باس لەوە دەکەن کە هەندێک دەرمان دەتوانرێت بە سکی بەتاڵ بخورێت، بەڵام هەندێکی تر پێویستە لەگەڵ خۆراکدا بخورێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی.
بەڵام، ئایا جۆری خواردن یان خواردنەوە دەتوانێت کاریگەری لەسەر کاریگەری دەرمانەکە هەبێت لە جەستەدا؟

شارەزایانی تەندروستی ئاماژەیان بەوە کردووە، میوەی لیمۆ، بۆ نموونە، هەڵمژینی نزیکەی ٨٥ دەرمانی جیاواز تێکدەدات، لە ستاتینەکانەوە تا دەرمانی دژە خەمۆکی.

کێشەی میوەی لیمۆ ئەوەیە کە پێکهاتەیەکی تێدایە کە پێی دەوترێت فورانۆکومارین، کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئەنزیمێک لە جەستەدا هەبێت کە دەرمانەکان تێکدەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی مەترسیدار لە خوێندا.

لە هەلومەرجێکی ئاساییدا ئەم ئەنزیمە بڕی ئەو دەرمانە کەمدەکاتەوە کە دەچێتە ناو خوێنەوە، بەگوتەی سیمۆن ماکسوێڵ، توێژەر لە زانکۆی ئەدینبۆرگ.
بەرهەمە شیرەمەنیەکان وەک شیر و پەنیر دەتوانن هەڵمژینی ئەو دژە زیندەییە باوانە کەم بکەنەوە کە بۆ چارەسەرکردنی چەندین جۆری هەوکردن بەکاردەهێنرێن.

گۆگینز دەڵێت: "بۆ نموونە ئەگەر لە کاتی خواردنی سیپرۆفلۆکساسین ماست بخۆیت، ئەمە دەتوانێت کاریگەرییەکەی تا 42% کەم بکاتەوە".

هەروەها گۆشتە پرۆسێس کراوەکان دەتوانن کارلێک بکەن لەگەڵ هەندێک حەبی دژە خەمۆکی کۆن کە بە ڕێگریکەرانی مۆنۆئەمین ئۆکسیدایز (MAOIs) ناسراون، کە بە کەمکردنەوەی چالاکیی ئەنزیمێکی سەرەکی (مۆنۆئەمین ئۆکسیدایز) کاردەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ماددە کیمیاییەکان لە مێشکدا کە یارمەتیت دەدات هەست بە خۆشی باشتر بکەیت ، لەوانەش نۆرئەپینفرین، سیرۆتۆنین و دۆپامین.
بەڵام ئەم ئەنزیمە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی ترشی ئەمینی تایرامینیش دەدات کە لە گۆشتی پرۆسێس کراودا هەیە.
بەرزبوونەوەی ئاستی تیرامین دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، دەبێتە هۆی سەرئێشەی توند و کاڵبوونەوەی بینین.

خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵیان تێدایە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەری دەرمانی غودەی دەرەقی لیڤۆتایرۆکسین، بەو پێیەی ڕیشاڵ بە دەرمانەکە دەبەسترێتەوە کاتێک بەناو کۆئەندامی هەرسدا دەڕوات، بەمەش هەڵمژینی کەمدەکاتەوە.

خواردنی مۆز کاریگەری لەسەر کاریگەری دەرمانی بەرزی پەستانی خوێن و سستبوونی دڵ هەیە، کە بە ڕێگریکەری ئەنزیمەکانی گۆڕینی ئەنجیۆتەنسین (ACE) ناسراوە، کە زیاتر لە بەرژەوەندی مانەوەی پۆتاسیۆم (لە مۆزدا) لە گورچیلەدا.
بەڵام کاریگەری خواردن یان خواردنەوە هەندێک جار دەتوانێت ئەرێنی بێت.

دەوترێت خواردنەوەی یەک کوپ ئیسپرێسۆ دەتوانێت کاریگەری پاراسیتامۆڵ بەرز بکاتەوە، بەو پێیەی کافاین هەڵمژینی دەرمانەکە لە ڕیخۆڵەدا خێراتر دەکات، دەرمانسازێکی پسپۆڕ لە کارلێکەکانی خۆراک، ئایدن گۆگینز دەڵێت.

گۆگینز دەڵێت: "کارلێکەکانی خۆراک و دەرمان لەگەڵ هەمان ژەم ساڵانێکە تاقیدەکرێنەوە" "زۆرجار، کارلێکەکانی پەیوەندیدار بە کلینیک لەگەڵ خۆراکەکانی دیکەدا لە ساڵانی دوای بوونی دەرمانەکان لە بازاڕدا دەستنیشان دەکرێن، بۆیە لە پاکەتەکانی دەرماندا لادەبرێن و هەرگیز پەیوەندییان پێوە ناکرێت بۆ نەخۆشەکە.”

پێدەچێت ئامۆژگاری و هۆشداری زیاتر سەبارەت بە کارلێکی خۆراک زیاد بکرێت بۆ پاکێجی دەرمانەکە.
پێویستە پێش ئەوەی گۆڕانکاری لە خۆراک یان ڕۆتینەکەتدا بکەیت، ڕاوێژ بە پسپۆڕێکی چاودێری تەندروستی بکەیت، ئەگەر دەرمانی ئاسایی یان دەرمانی ڕێنماییکراو دەخۆیت.

💊زانیـاری پزیشکی🚑

19 Nov, 15:00


https://t.me/bawky_abdullah

💊زانیـاری پزیشکی🚑

18 Nov, 17:58


https://t.me/+0C-kU1qKkUM3ZGUy

💊زانیـاری پزیشکی🚑

18 Nov, 06:42


چارەسەری چەوری خوێن

یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی چەوری‌ خوێن بریتیه‌ له‌ خواردنێكی ته‌ندروست و كه‌مچه‌وری. خواردن په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی به‌ ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ندێ خواردنی ته‌ندروست به‌قه‌ده‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان سوودی ده‌بێت.

- گرنگیدانی تایبه‌ت به‌ سه‌وزه‌ (وه‌كو خه‌یار و كاهوو و كه‌له‌رم و گێزه‌ر) و میوه‌كان (به‌تایبه‌تی سێو و هه‌رمێ و مزره‌مه‌نیه‌كانی وه‌كو پرته‌قاڵ و لیمۆ) و دانه‌وێڵه‌كانی وه‌كو نۆك و بازیلا و پاقله‌مه‌نیه‌كان زۆر به‌سووده‌ بۆ هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن، هه‌روه‌ها خواردنی چه‌ره‌زاتی وه‌كو گازۆ و فسته‌ق و عه‌لی بابا و گوێز زۆر به‌سووده‌ (به‌ڵام گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ چه‌وری خوێن زیاددەكا).

- بۆ نانی بەیانیان وا باشە دوورکەویتەوە لە خواردنی سەر توێژی ماست و قەیماغ و کەرە و پەنیری زۆر چەور.

- وا باشه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ زۆربه‌ی خواردنه‌كانی كوڵاو بێت و دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ خواردنی سوره‌وەكراو و له‌فه‌و پیتزا.

بۆ گۆشتیش پێویسته‌ زیاتر گۆشتی ماسی و گۆشتی مریشك بخورێت.

- بۆ دابه‌زاندنی ئاستی چه‌وری خوێن وا باشه‌ وه‌رزشێكی ڕێك و پێكی به‌رده‌وام بكرێت هەفتەی سێ ڕۆژ، ڕۆژی یەک سەعات وەرزشێکی مام ناوەند - قورس بکات.

- ده‌رمانی دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن كاتێك به‌كاردێت كه‌ كه‌سه‌كه‌ ئاستی چه‌وری خوێنی زۆر به‌رزبێت یاخود نه‌خۆشی دڵ یان شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدا بوو، یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ پارێزی خواردن و وه‌رزشكردن ئاستی چه‌وریه‌كه‌ هه‌ر دانه‌به‌زی. پێویسته‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ش نه‌خۆشه‌كه‌ له‌سه‌ر پارێزی خۆی هه‌ر به‌رده‌وام بێت.

💊زانیـاری پزیشکی🚑

14 Nov, 07:17


ئەو تەمبەڵانە کێن بەس بینەرن بیخۆننەوە کاکە سوودی لێ ئەبینن بإذن اللە 🤔

💊زانیـاری پزیشکی🚑

12 Nov, 08:10


ڕۆژانە دەبێت بەشێكی خواردن بریتی بێت لە خۆراكی كاڵ (سەوزە و میوەی تازە)، چونكە هەندێك لە ئەنزیمەكان و ڤیتامینەكان بە پلەی گەرمی بەرز وە بەركەوتنی هەوا (لەدوای لەتكردن یان وردكردنی) تێكدەچن و كاریگەریان نامێنێت.

🏷لەم ڤیتامینە گرنگانە بریتییە لە (ڤیتامین E) كە زۆر پێویستە بۆ:

- هەرسكردنی خۆراك و توانای ماسولكەكانی لەش بەهێز دەكات و بۆ بێهێزی زۆر باشە. 
- بۆ تەندروستی دڵ و بۆریەكانی خوێن زۆر پێویستە.
- دژی جەڵتەیە و دژی ڕەقبونی بۆریەكانی خوێنە.
- بۆ كاركردنی مێشك و دەمارەكان.
- بۆ تەندروستی دەرونی و ئارامی دڵ و دەرون.
- دژی شێرپەنجەیە.
- دژی ماددە زیانبەخشەكانی ناو خوێنە.
- بەهێزكردنی توانای بەرگری لەش.
- بۆ باشتركردنی بینین، خۆپاراستن لە ئاوی سپی.

🟢سەرچاوەكانی ڤیتامین ئی:

دەبێت كەمێك چەوری یان زەیتی زەیتون لەگەڵ سەوزە بخورێت تاوەكو ڤیتامین E هەڵبمێژرێت لەلایەن ڕیخۆڵەوە.

1. گوێز و بادام، گوڵەبەڕۆژە، چەرەسات، ناوكەكولەكە؛  كە گرفتی لەناوچونی ڤیتامین ئی بە گەرمی وادەكات بە كاڵی بوخرێت.

2. سەوزەی گەڵای پان؛ سڵق، كاهو، سپێناغ، بڕوكلی.

3. زەیتی دانەوێڵە.

4. زەیتی زەیتون.
 
5. میوە؛ قەیسی، كێوی.

6. ماسی.

7. گۆشتی باڵندە.

بەشێوەی دەرمان ڤیتامین E هەیە كە لە ئەندازەی ڕێپێدراوی ڕۆژانە  زۆر زیاترە (200 - 400 یەكە) كە باشترە هەر سێ ڕۆژ یەك حەبی بوخرێت.

💊زانیـاری پزیشکی🚑

11 Nov, 09:04


3-خۆشتن لە گەرماوێکی گەرم و هەڵماویدا سوودێکی زۆری هەیە و هەوکردنی لوت کەمدەکاتەوە و لایەنی کەم بۆ ماوەیەک هەناسەدانت هێواش و ئاسان دەبێت و هەست بە ئارامی دەکەیت.

4-هەوڵدان بۆ خواردنەوەی بڕێکی زۆر شلەمەنی وەک ئاو و خواردنەوە گەرم و سروشتی و ڕووەکیەکان، چونکە یارمەتیدەرە بۆ زوو چاکبوونەوە.

5-جەوەنەی بچوک هەیە کە بڕێکی کەم ئاوی گەرمی تێدەکەن و دەتوانیت بەهەمان شێوەی بەشەکانی دیکە بۆ لوت بەکاریبهێنیت، چونکە ئەو گەرمیە سوودی و هەیە و هەستێکی ئارامکەرەوەت پێدەبەخشێت.

6-خواردنی سیر یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ زۆر نەخۆشی بەتایبەت سەرمابوون و تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و کۆکە و لەناوبردنی بەکتریا و میکرۆب، هەوڵبدە ڕۆژانە 2-3 دەنگ سیر یان حەبی سیر بخۆیت.

7-لەکاتی نزیکبوونەوە لە خەو شەوانە پێشتر کەمێک سەرت بە بەرزی ڕابگرە بۆ ئەوەی کەمێک هەناسەدان ئارام بێتەوە.

8-هەڵمژینی بۆنی پیاز ڕێگایەکی بەسوودە بۆ ئاسانکردنی هەناسەدان و کەمکردنەوەی هەوکردن و هەڵامەت، هەوڵبدە بۆ ماوەی 3-4 خولەک بۆنی هەڵمژیت یان لە پەنا سەری خۆتدا دایبنێت کاتی خەو.

9-سرکەی سێو کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە بۆ چارەسەری هەڵامەت و دەکرێت دوو کەوچک سرکە و کەوچکێک هەنگوین لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم تێکەڵ بکەیت و پێش نوستن بیخۆیتەوە.

10-زەیتی ئۆکالبتوس یان کافور لە دووکانی تایبەت بە ڕووەکە سروشتیەکان و عەتارەکان دەستدەکەوێت و سوودێکی زۆری هەیە بۆ چارەسەری هەڵامەت، دەکرێت کەمێک بخەیتە سەر لۆکە و بۆ ماوەیەکی بۆنی بکەیت یان بیدەیت لە پێخەفی نوستنەکەت.

#کۆتای

💊زانیـاری پزیشکی🚑

10 Nov, 12:10


تووشبوون بە هەڵامەت و هاتنە خوارەوەی ئاوی لوت بەهۆی سەرما و ڤایرۆس یان هەوکردنی لوتەوە نەخۆشیەکە بە گشتی تووشمان دەبێت و بێزارمان دەکات، چونکە دەبێت کەسی تووشبوو بەردەوام لووتی بە پارچەیەک کلێنس بسڕێت و زۆرجار لە ئەنجامی زۆر دووبارەبوونەوە لوت بریندار دەبێت، ڕەنگە بۆ خانمانی دووگیان دووهێندە بێزارکەر بێت، چونکە ناتوانن دەرمان بەکاربهێنن.

دەکرێت دوور لە بەکارهێنانی دەرمان لەڕێگای ئەم پێکهاتە سروشتیانەوە چارەسەری هەڵامەت بکەیت و ئەو ئاوەی بە لوتدا دێتە خوارێ کەمی بکەیتەوە یان نەیهێڵیت:

1-بەکارهێنانی هەڵمی ئاو و هەڵمژینی، یەکێکە لە چارەسەرە گونجاوەکان بەتایبەت بۆ خانمانی دووگیان، دەفرێکی پڕ لە ئاو گەرم بکە و سەری پێدا بگرە و هەڵیمژە بەڵام ئاگاداربە سەرت هێندە نزیک نەبێت ئاوە گەرمەکەی بەربکەوێت، هەوڵبدە ڕۆژانە 2-3 جار ئەم کردارە دووبارە بکەیتەوە، دەکرێت ئاوەکە کەمێک چای سەوز یان زەنجەبیلی تێبکەیت بۆ ئەوەی کاریگەری زیاتر بێت.

2-بەکارهێنانی ئاو و خوێ وەک چارەسەر زۆر گونجاوە وەک پێکهاتەیەکی سروشتی و کەمێک خوێ و ئاوی شلەتێن تێکەل بکە و چەند دڵۆپێک بکەرە لوتتەوە بە سەرنج یان هەر ئامرازێکی دیکە و ڕۆژانە سێجار هەوڵبدە دووبارەی بکەرەوە بۆ پاککردنەوەی تەواوی لوت و نەهێشتنی هەوکردن.

#بەردەوام ئەبێ

💊زانیـاری پزیشکی🚑

08 Nov, 18:02


🌸جۆینی باشترین کەناڵەکان بکەن  لەم لیستەی خوارەوە👇


🏷@gashtedarun0  👈گەشتی دەروون

🏷 @hawrekam123 👈 هاورێکەم

🏷@G4ranawa 👈 نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّەُ آوَّاب

🏷@panag4M 👈 مأوی

🏷@Yasamee23n 👈کاری دەستی یاسەمین

🏷@ktebxan4 👈 کتابخانەی شافعی

🏷@hejaby_umyahea_online👈 عاباونیقابی ام یحیی الکردیة

🏷@prsyar_w_walam 👈پرسیار و وەڵام

🏷@doktor_999 👈 💊زانیـاری پزیشکی🚑

🏷@ha_dis0  👈 طالب حدیث صحیح

🏷@sara1234444 👈 سارا

🏷@manhajy_a  👈 بیروباوەری ئەشعەری

🏷@shafxy_shafxy 👈 ئیمام شافعي

🏷@garanawa1  👈 گەڕانەوە

🏷@nafs_0  👈 تەقوای تەوبەکاران

🏷@kalashax11  👈چارەسەری سروشتی

🌱 اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد

🚫پۆستکردن لەدوای لیست قەدەغەیە🚫

https://t.me/gashtedarun0

💊زانیـاری پزیشکی🚑

08 Nov, 10:38


سبحان اللە تەماشای مرۆڤ بکەن چۆن دروست ئەبێت؟!

💊زانیـاری پزیشکی🚑

06 Nov, 02:25


🔊 جوان بیبینە کە جگەرە چی پێ دەکرێت...

💊زانیـاری پزیشکی🚑

04 Nov, 16:33


یەک قاپ لە گەنمەشامی نزیکەی سێ گرام لە مادەی ریشاڵیی تێدایە، دەزانین ئێمە هەمیشە قاپێک زیاتر دەخۆین، ئەمەش زۆر باشە چونکە لەڕۆژێکدا دەبێت بەنزیکەیی ٢٥ گرام بخۆین"
چونکە مادە ریشاڵەییەکان وات لێدەکات زووتر هەست بە تێربوون بکەیت، هەروەها ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێنیش لەخوێندا کەم دەکاتە و لە مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک بەدوورت دەگرێت.
هەروەها گەنمەشامی پڕێتی لە جۆراو جۆری مادە خۆراکییەکان وەک ڤیتامین B و دژە ئۆکسان و سوڕی خوێن باش دەکات و کۆئەندامی هەرس پەرە پێدەدات .

💊زانیـاری پزیشکی🚑

03 Nov, 14:54


🌸جۆینی باشترین کەناڵەکان بکەن  لەم لیستەی خوارەوە👇



🏷@nafs_0  👈 تەقوای تەوبەکاران

🏷@charasarysrushty  👈چارەسەری سروشتی

🏷@gashtedarun0  👈گەشتی دەروون

🏷 @hawrekam123 👈 هاورێکەم

🏷@G4ranawa 👈 نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّەُ آوَّاب

🏷@panag4M 👈 مأوی

🏷@Yasamee23n 👈کاری دەستی یاسەمین

🏷@ktebxan4 👈 کتابخانەی شافعی

🏷@hejaby_umyahea_online👈 عاباونیقابی ام یحیی الکردیة

🏷@prsyar_w_walam 👈پرسیار و وەڵام

🏷@doktor_999 👈 💊زانیـاری پزیشکی🚑

🏷@ha_dis0  👈 طالب حدیث صحیح

🏷@sara1234444 👈 سارا

🏷@manhajy_a  👈 بیروباوەری ئەشعەری

🏷@shafxy_shafxy 👈 ئیمام شافعي

🏷@garanawa1  👈 گەڕانەوە

🏷@Naxla_srush 👈سروشتخانەی نخلة

🌱 اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد

🚫کەس ناخرێتە لیستەوە تاماوەیە تر🚫

https://t.me/nafs_0

💊زانیـاری پزیشکی🚑

03 Nov, 11:55


ئەو شتانەی بە هۆی گوناهەوە ڕوو لە مرۆڤ ئەکەن :

* سەرفرازنەبون
* تێک چونی بۆچون
* ڕاستی لێونبوون
* دڵ وێرانبوون
* نەمانی زیکر
* کات بەفیڕۆدان
* نامۆیی نێوان بەندە و پەروەردگاری
* گیرانەبونی دوعا
* دڵ ڕەقی
* نەمانی بەرەکەت لە تەمەن و ڕزقدا
* بێ بەش بوون لە زانستی بەسود
* سەرشۆڕی و شەرمەزاری
* گاڵتە پێکردنی لە لایەن دوژمنانیەوە
* دڵ تەنگی
* توش بوون بە برادەری خراپ کە دڵی بۆگەن دەکەن و کاتی بەفیڕۆ دەدەن
* غەمگینی و خەفەت باری
* بێ کامەرانی و ژیان ناخۆشی ... هتد

#کتێبی_ئاوێتەی_دڵ

💊زانیـاری پزیشکی🚑

01 Nov, 08:21


هەندێ خۆراک هەن کەدژی قۆلۆنە ، لەوانە :

گەنم بەهەمو جۆرێکی

خوواردنی چەور

خواردنەوە غازێکان

خواردنی تیژ 
 
شیرینی

شیر

ئەلیاف

ئەو خواردنانەی کافینی تێدایە ، وەکو قاوەوو چاو. . هتد

💊زانیـاری پزیشکی🚑

30 Oct, 12:17


مەساج کردنی ئەم شوێنە لەژێر پێیەکان هۆکارە بۆدابەزینی فشاری خوێن ،،بەئیزنی اللە

وەبەردەوام بون لەسەر کەڵەشاخ باشترینە بۆ ئاسایی بونی فشاری خوێن .

💊زانیـاری پزیشکی🚑

25 Oct, 02:13


پەیامێك ..
️ رسول اللّٰه فەرمویەتی العین حق ، لەگەڵ ئەوەشا نابێ ئێمە هەموشتێ بەرینەوە بۆچاو بێ ئاگا لەتاوانەکانمان ،

ئۆتۆمبێل تێکدەچێت = دەوترێ چاوە.
دەستگیراندارییەک کە ڕووی نەدا = دەوترێ چاوە
کێشەی هاوسەرگیری = دەوترێ چاوە.
لەدەستدانی بازرگانی = دەوترێ چاوە.

بێ ئاگا لەوەی کە ئێمە لە سەرپێچییەکاندا دەسوڕێینەوە،هەرگیز بە بیری هیچ کام لە ئێمەدا نەهاتووە کە هۆکاری ئەو بەڵایانەی بەسەردمان دێت گوناهەی خۆمانە!!.

وەکۆ چۆن اللە تعالی فەرمویەتی بۆقەمانی پێش ئێمەش ،،

💎فأخذهم اللە بذنوبهم
💎فأهلکنهم بذنوبهم
💎اصبناهم بذنوبهم

دەبێ دڵنیابین کە هەموو شتێک بە قازانجی ئێمە دەڕوات..اللە تعالی شتەکان بە حیکمەتێک بەڕێوە دەبات کە لە تێگەیشتنی تۆ زۆر گەورەترو زیاترە.

وەپلەو پایەی بەرز تەنها بە ناخۆشی وناڕەحەتی  بەدەست دەهێنرێن.

💎ابن تیمیە 💎

💊زانیـاری پزیشکی🚑

24 Oct, 16:00


نەخواردنی خۆراك بە گەرمی

ئەگەر ئێمەی موسڵمان شوێن سوننەتی پەیامبەرەکەمان (ﷺ) بکەوین، ئەوا سەرفەرازی دونیاو قیامەت دەبین.
لەم فەرمایشتەدا سەروەرمان هانمان دەدات کە خواردن بە گەرمی نەخۆین، تەماشاکەن کە چۆن توێژینەوەکان سەلماندوویانە خواردنی گەرم دەبێتە هۆی شێرپەنجە! کە لە یەکێک لە گۆڤاری پەبڵیشەرە بەناوبانگەکانی وەکو (Elsiever) و چەند پەبڵیشەرێکی دیکە بڵاو بوونەتەوە..
ئەم فەرمایشتە هەم بەڵگەی پێغەمبەرایەتییە، هەم ڕێنیشاندەرە بۆ دووربوون لە شێرپەنجە!

https://onlinelibrary.wiley.com/doi/full/10.1002/1097-0215%2820001115%2988%3A4%3C658%3A%3AAID-IJC22%3E3.0.CO%3B2-T

https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0749379715004134

««««««««««««««««»»»»»»»»»»»»»»»»

خواردنی گەرم (بە عەرەبی: طعام ساخن، بە ئینگلیزی: hot food). هاوسەنگی لە هەموو بەشێکی ژیاندا شتێکی باشە، دەبێت ئەم هاوسەنگییە لە خواردنیشدا ڕەچاو بکرێت، واتا ئەو خۆراکانەی دەیخۆیت دەبێت نە زۆر گەرم بن نە زۆر سارد، نە بە بڕێکی زۆر بێت نە کەم، چونکە خواردنی زۆر گەرم یان زۆر سارد کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت.

دوورکەوتنەوە لە خواردنی خۆراکی زۆر گەرم

کاتێک خۆراکێکی گەرم دەخۆیت لەوکاتەوەی دەچێتە ناو دەمەوە. بەرکەوتەی لەگەڵ ماددەکانی ناو دەم و زمان دەبێت، تا دەگات بە قوڕگ و سورێنچک، کاریگەری لەسەر هەموویان دەبێت، واتا دەبێتە هۆی ئازار و خورانی هەوکردنی ئەم ناوچانە.

کاریگەرییەکانی خواردنی خۆراکی زۆر گەرم

یەکێک لە کێشەکان کە دروست دەبێت ئەوەیە کە ئامانجی یەکەم لە خواردنی خۆراک بەدی نایەت، ئەوەش چێژوەرگرتن و تامکردنی خۆراکە کە بەهۆی گەرمی خۆراکەکەوە لەدەستی دەدەن.
دەرفەتی جوینی خۆراک لەدەست دەچێت، ئەگەر خۆراکەکە لەناو دەمدا بەباشی نەجویرێت لەکاتی هەرسدا ناتوانرێت قەرەبوو بکرێتەوە.
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گەدە و کێشەی هەرسکردن بۆ ئەوەی گەدە بتوانێت بەشێوەیەکی باش و دروست خۆراک هەرس بکات، دەبێت پلەی گەرمی گونجاوبێت، واتا ئەگەر گەدە سارد یان وشک ببێتەوە پڕۆسەی هەرسکردن کێشەی دەبێت، بەهەمان شێوە ئەگەر پلەی گەرمی گەدە زیاد لەپێویست بەرز بێت کێشە بۆ هەرسکردنی خۆراک دروست دەبێت، کاتێک خۆراکی زۆر گەرم دەخۆیت پلەی گەرمی گەدە ئاستی سروشتی خۆی تێدەپەڕێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی قۆناغەکانی هەرسکردن و هەڵمژینی خۆراک.
ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر خۆراکی زۆر گەرم دەخۆن دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە قوڕگ، سورێنچک و برینی گەدە، لەکۆتاییدا شێرپەنجە.
بەکارهێنانی خۆراکی زۆر گەرم دەبێتە هۆی سووتانەوەی کۆئەندامی هەرس، بەجۆرێک خواردنەوە زۆر گەرمەکان لەگەڵ چوونە ناو دەم، هەتاکوو دەگات بە گەدە کاریگەری جێدەهێڵێت، بەشێک لە ماددە خۆراکییەکان کە لە دۆخی ڕەقیدان، زیانی کەمتر بە کۆئەندامی هەرس دەگەیەنن. چونکە پێش چوونە خوارەوەیان گەرمییەکە لەناو دەمدا جێدەهێڵن و زیانی زۆر بە سورێنچک و گەدە ناگەیەنن.
خۆراکی زۆر گەرم دەتوانێت زیان بە چەژەگۆپکەکان بگەیەنێت، ئەگەر چەژەگۆپکەکان بسووتێن، کەسەکە توانای تامکردن و جیاکردنەوەی تامەکان لەدەست دەدات.

💊زانیـاری پزیشکی🚑

22 Oct, 07:25


ئایا دەزانی پەلکی پرتەقاڵ و لەیمون (حامز) گەوھەڕێکە بەڵام ئێمە فڕێی دەدەین و نڕخی ئەو گەوھەرە نازانین؟؟
ئیتر فڕێ مەدن دەتوانن ووشکی بکەنەوە دوواتر بەکاری بھێنن

# چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی ئێمە:-
- پێست جوان و شێدار دەکات

- پێربوونی دەم و چاو دوادەخات

- ددان سپی دەکاتەوە

- چەوری خراپ ناھێلی و کێش دادەبەزێنێت

- ھەرسکردنی خۆراک ئاسان دەکات

- لە قەبەزی و سکچون دەتپاڕێزی

- لەگەڵ گۆشت کوڵاندن بەکاربھێنن بۆن و تامی خۆش دەکات

- ئەتوانی ڕۆژانە چای لێ ئامادە بکەیت و بیخۆنەوە

## سوودی بۆ ماڵەوە:

- وەک پەینی سروشتی بۆ خاک و ڕووەکی ماڵەوە

- پاڕێزگاری دەکات لە نەھێشتنی مێرووڵە و پێشکە لە ماڵەوە

بلاوی بکەوە بەشداربە لەو خێرە .

💊زانیـاری پزیشکی🚑

18 Oct, 17:52


چۆن سیستمی بەرگری جەستەم بەهێز بکەم؟

چەندین خۆراک هەن کە دەتوانن سیستەمی بەرگری لەش (مەناعە) بەهێز بکەن. ئەمانە هەندێک لە باشترین بژاردەکانن:

1. میوە و سەوزە:
• پرتەقاڵ، لیمۆ، کیوی (سەرچاوەی ڤیتامین C)
• سپێناغ، کەلەرم (سەرچاوەی ئەنتی ئۆکسیدانت)

2. چای سەوز:
• دەوڵەمەندە بە پۆلیفینۆڵ و ئەنتی ئۆکسیدانت

3. زەنجەفیل:
• خاسیەتی دژە هەوکردنی هەیە

4. سیر:
• یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی دەدات

5. ماست و پرۆبایۆتیکەکان:
• یارمەتی سیستەمی هەرس و بەرگری دەدەن

6. گوێز و تۆوەکان:
• سەرچاوەی باشی ڤیتامین E و زینکن

7. ماسی (وەک سەلمۆن):
• دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا-٣

8. گۆشتی سوور (بە ڕێژەیەکی کەم):
• سەرچاوەی زینک و ئاسنە

9. شۆربای مریشک:
• یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات

10. تورمەریک (زەردەچێوە):
• خاسیەتی دژە هەوکردنی بەهێزی هەیە

11. بیبەری ڕەنگاوڕەنگ:
• سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین C-یە

12. چای دارچینی:
• خاسیەتی دژە میکرۆبی هەیە

13. هەنگوین:
• خاسیەتی دژە باکتریایی هەیە

14. کاکاو و شۆکۆلاتەی ڕەش:
• دەوڵەمەندە بە ئەنتی ئۆکسیدانت

15. ئاوی خواردنەوەی تەواو:
• یارمەتی پاککردنەوەی لەش و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری دەدات

گرنگە بزانین کە خواردنێکی هاوسەنگ و جۆراوجۆر لەگەڵ ژیانێکی تەندروست (وەک خەوتنی باش، وەرزش، و کەمکردنەوەی سترێس) باشترین ڕێگەیە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش.

💊زانیـاری پزیشکی🚑

17 Oct, 21:36


❤️ اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد ❤️

💊زانیـاری پزیشکی🚑

17 Oct, 02:37


💎ئاگاداري دەماری حەوتەم بن لەدەموچاو💎

زۆربەی دایکو باوکان لەدەموچاوی منداڵەکانیان دەدەن بێ ئاگا لەوەی چی زیانێکی گەورەی لێ دەکەوێتەوە لەداهاتو

دەماری حەوتەم بەرپرسە لە جوڵەی ماسولكەكانی دەموچاو كە پێكەنین و گریان و هەر جوڵەیەكی تری دەموچاو بەهۆی ئەم دەمارەوە روو دەدات، بۆیە هەر زیانگەشتنێك بەم دەمارە كاردەكاتە سەر نائاسایی بوونی جوڵەی ئەو ماسولكانە.

لەوانەیە هەندێک کەس تووشی ئەو حاڵەتە بووبێتن کە بەشێک لە دەموچاویان بوەستێت کە وادەکات روومەت و هەتا لوتیش کار نەکات و چاویشی بە تەواوەتی دانەخرێت و برۆشی نەجوڵێت بەهۆی ئیفلیجبوونی ئەو دەمارەوە کە زۆرکات یان کاتییە یان هەمیشەییە ئەم حاڵەتە.

باشترین چارەسەری ئەم حاڵەتە ،،کەڵەشاخ گرتن لەسەر ڕومەت بەکوپێکی گەورە تاهەمو ڕومەتی تێ بچێت بەدەرزی کەڵەشاخی بۆ ئەنجام بدرێت دو هەفتە جارێک ،وەمەساج کردنی ڕۆژانە بەنەرمی ،،،،

💎واللە هو الشافي💎

💊زانیـاری پزیشکی🚑

14 Oct, 09:12


ترێ باشترین پاککەرەوەی لەشی مرۆڤە و دژە شێرپەنجەیە ،

اللە لەقورئانی پیرۆزدا چەن جارێ باسی کردوە ،،، سبحان الخالق

💊زانیـاری پزیشکی🚑

13 Oct, 12:25


تەنها حَسٌبیَ اللهُ وَنِعٌمَ الٌوَكِيلُ

ئەوە چارەسەرێکە بۆ هەموو
﴿دڵتەنگێك ، نەخۆشێك ، بێ هیوایێك،
زوڵم لێکراوێك ، بەش خوراوێك ، خاوەن ئاواتێک﴾

بـۆیە بەردەوام بڵێ :

حَسٌبیَ اللهُ وَنِعٌمَ الٌوَكِيلُ

💊زانیـاری پزیشکی🚑

12 Oct, 15:16


قەڵەوی زۆری منداڵ زۆر مەترسی دارە بۆڕابردوی منداڵەکە..

💊زانیـاری پزیشکی🚑

11 Oct, 06:46


چاو نەفەس دوجۆرە. .👁️

جۆری یەکەم : کەسی حەسود لەکەسێکی تری دەدات بەهۆی کینەو ڕق لێ بونەوەیە ،

👁️.نیشانەکانی : هەست کردن بەگەرمیەکی زۆر لەپێیەکان و لەهەندێ شوێنی جەستە. .

جۆری دوهەم : ئەو جۆرە چاولێ دانەیە کەبەهۆی سەرنج ڕاکێشی کەسەکە لێ ئەدرێت بۆنمونە کەسێک کەسێکی لەلا جوانە یاخود ماڵەکەی لەلا جوانو پاکە چاوی کاریگەری ـەبێ لەسەر ئەوکەسە بێ ڕقو کینە ،

👁️نیشانەکانی : هەست کردن بەسەرمایەکی زور زۆربەی کات ،، واللە تعالی اعلم

💊زانیـاری پزیشکی🚑

09 Oct, 18:55


https://t.me/nanaqaysy_bawar

💊زانیـاری پزیشکی🚑

09 Oct, 10:53


بۆچارەسەری خوێیەکانی ناو خوێن -
مەعدەنوسی کوڵاو هاوشێوەی نییە بۆچارەسەری .

چۆنێتی بەکارهێنانی .

یەک مەعدەنوسی وردکراو + ٤ کوپێ ئاو
بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر بیکوڵێنە تا دەبێتە ٢ کوپ لەسەر ئاگرێ کز

کەمێک بەگەرمی بیخۆرەوە

بەیانیان کوپێک + ئێواران کوپێک
بۆ ماوەی یەک هەفتە پێش خواردنی بە نیو کاتژمێر..

💊زانیـاری پزیشکی🚑

08 Oct, 09:57


بەهێ یەکێکە لە کۆنترین میوەکان لە میژوودا و پەیوەندی بە داب و نەریتی ڕۆمانیەوە هەیە، هەروەها لەبەر ئەوەی تامەکەی تێکەڵەیەکە لە ترش و شیرین خەڵکی زۆر ئارەزووی پێدەکەن.

ئەمەش دیارترین سودەکانیەتی:

خواردنی بەهێ بۆ ئەوکەسانە گرنگە کە کەم خوێن، چونکە بەهێ یارمەتی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەدات و چالاکی دەکات.

ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و ڕەبۆیان هەیە و تووشی تەنگەنەفەسی دەبن، گرنگە خواردنی بەهێ لەیاد نەکەن، چونکە سوودی گرنگی هەیە بۆیان.

بەهێ رێگری دەکات لە تووشبوونی مرۆڤ بەنەخۆشی شێرپەنجە، هەروەها بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە ماددەی ئاسن لە لەشیاندا کەم.

هاوکات شارەزایان هۆشداریدەدەن بەوەی‌، میوەی‌ بەهێ‌ زۆر خراپ‌و مەترسیدارە بۆ ئەو كەسانە، كە كێشەی‌ بەرزبوونەوەی‌ فشاری‌ خوێنیان هەیە، هاوكات ئەگەر زۆریش بخورێت ئەوا مرۆڤەكان تووشی‌ قەبزی‌ دەبن.

💊زانیـاری پزیشکی🚑

07 Oct, 03:57


زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ، مەترسییەکی گەورە بۆ سەر تەندروستی دروست دەکات، هەربۆیە واباشە دووربکەونەوە لە خواردنی بڕێکی زۆر لێی بۆ ئەوەی لە کێشە تەندروستییەکان بە دووربیت.
لە بابەتیکی ماڵپەڕی " altibbi" دا باس لە دیارترین نیشانەکانی زیادبوونی خوێ دەکات لە جەستەدا، کە بریتین لە:
١. هەستکردن بە تینوێتییەکی زۆر.
٢. بەرزی پەستانی خوێن.
٣. دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشی دڵ.
٤. کۆبوونەوەی ئاو لەناو جەستە کە دەبێتە هۆی ئاوسان.

زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ ئەگەری تووشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی زیاد دەکات کە دیارترینیان بریتین لە:
جڵتەی مێشک.
سستبوونی دڵ.
پووکانەوەی ئێسک.
شێرپەنجەی گەدە.
نەخۆشی گورچیلە.

💊زانیـاری پزیشکی🚑

04 Oct, 09:36


گەورەترین نەخۆشی‌ نەخۆشی دڵە ، ئەو دڵەی کەبەتاوان نەخۆش کەوتوە ...

اللهم یامقلب القلوب ثبت قلبي علی دینك..

💊زانیـاری پزیشکی🚑

03 Oct, 07:14


ڕۆژانە ئاوی لێمۆ وئاوی خواردن تێکەڵ بکەو بیخۆرەوە لەبەر ئەم سودانە..

🌼چەوری سەر جگەر دەتوێنێتەوە .
🌼کۆلسترۆل لەلەشدا ڕێک دەخات
🌼کێش دادەبەزێنێ
🌼لەش لەژەهر پاک دەکاتەوە .. هتد

💊زانیـاری پزیشکی🚑

02 Oct, 21:14


💗 اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 💗