نوێترین دیوانە شیعریم و سێیەمین کتێبم بەناونیشانی (۱٦ ڕۆژ) پێشکەشتان..
خۆشەویستی و بەیەک گەیشتن و دابڕان، خۆشەویستی یەکلایەنە، خۆشەویستی دایک و باوک و خوداو خود، هەژاری و هەستانەوە، هۆکارەکانی دابڕان و بەیەک گەیشتنەوەکان، هۆکێشەکانی کۆمەڵگەو خۆشەویستی نیشتیمان و ئەو چیرۆکانەی بۆتان ناردبوین و زۆر بابەتی تر، ناوەڕۆکی شیعر و چیرۆکەکانی کتێبی (۱٦ڕۆژ)ە، بەخوێندنەوەی خۆت لەناو شیعرەکانی ئەم دیوانە دەبینیتەوە و کاتێک چیرۆکی پشت شیعرەکان دەخوێنیتەوە، هەست دەکەیت بۆتۆ نوسراوە، پێشکەش بەو کەسانەی لەماوەی ئەم چەند ساڵە بەشێوەی نامە و تەلەفون قسەیان لەگەڵکردوم و چیرۆک و کێشەکانی ژیانی خۆیانیان بۆ باسدەکردم و دڵنەواییمان دەدانەوە...
سەرەتا لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی و لە کتێبخانەی گۆڵدن بووک بەردەست دەبێت، کە لەبەرواری ۲۸/۱۱/۲٠۲٤ دەکرێتەوە و لەبەرواری ۸/۱۲/۲٠۲٤ کۆتایی پێدێت، بەهیوام بەزووی کتێبەکەتان دەست بکەوێت و دواتر سەرنج و تێبینیەکانتانم بۆ بنێرنەوە...
✍ @Shabaz_Ozery