زۆرێک لە ئێمە بە هەر هۆیەک بێت، هەندێکجار مێشکمان جەنجاڵ دەبێت و نازانین چۆن لە ژاوەژاوی ناخمان ڕزگارمان ببێت، وێبسایتی (HealthLine)ی تەندروستی ئاماژەی بە چەند چالاکییەکی کاریگەر داوە بۆ ئارام کردنەوەی مێشک، کە بریتین لە؛
- پیاسە کردن؛ ڕۆیشتن بە پێ جگە لە سوودە جەستەییەکانی، کاریگەرییەکی زۆر باشی لەسەر ئارام کردنەوەی مێشک، و باشبوونی دەروون هەیە.
- سەرنج خستنە سەر کارەکانی ڕۆژانەت؛ بۆ نموونە لە وردەکارییەکانی شۆفێریکردنت بکۆڵەرەوە، کاتێک نان دەخۆیت سەرنج بخەرە سەر بڕی خواردن، یاخود خواردنێکی نوێ تاقیبکەرەوە، بێگومان بەم جۆرە مێشکت لە کێشە سەرەکییەکە دوور دەخەیتەوە، و بە شتی بچووکەوە سەرقاڵی دەکەیت.
- خاوێن کردنەوە؛ دەتوانیت خۆت بە خاوێنکردنەوەی ماڵ و باخچەکەتەوە سەرقاڵ بکەیت.
- چالاکی نوێ ئەنجام بدە؛ بۆ نموونە هەوڵبدە سەردانی شوێنێک بکەیت کە دەمێکە ئارەزووی دەکەیت، بەڵام کاتت نەبووە.
- ئەو کارانە ئەنجام بدە کە چێژیان لێدەبینیت؛ ڕەنگە چێژ لە چالاکییە وەرزشییەکانی وەک (مەلەکردن، تۆپی پێ، یاخود بۆڵینگ ببینیت).