ئارامی دڵان 🌻 @a_ramee Channel on Telegram

ئارامی دڵان 🌻

@a_ramee


"چەند ئومێد بەخشە ئایەتی
پەروەردگارمـــان ڪە دەفەرموێت "

{هوَ عليَّ هَيِّنٌ}. سورة مريم آية ٢١
واتە:ئەو شتە لەلای من ئاسانـــە
ئیتر خەمی چیتە؟؟
بە یەقینەوە داوای لێبڪە و چاوەڕوان بە....🌻

ئارامی دڵان 🌻 (Kurdish)

ئارامی دڵان 🌻 یەکەمین چەناڵە رۆژانەی تەلەگرامە کە داوای لێبوونی ئایەتی پەروەردگارمان لە سورەی مریم بە زمانی کوردی دەکات. ئەم چەناڵەوە ڕابردەوەی مەرجە زۆربەیی كردوە بە زمانی کوردی، ئاوێزی پەیوەندی و دانانی ئەیتیقاد. لەم چەناڵەوە دەتوانیت بەشداری بیت لە بحثەكانی دایكردنی پێی ئایەتی پەروەردگارمان و بەرژنی پێی سەبارەتی ئیمانیەكانی تەواو. بە كرداری بیروكی لێبكەوە، ئەم چەناڵە دەبێت بەشی زنجیرەكەكانی هەموو ئایەتی پەیوەندی و ناونیشانی زیاتری ئاوێز ببێت، بۆ ئەوەی زانیاری زۆرتری لەسەر دەستپێكردنی ئایەت و پەیوەندی زیاتریان بدوەیت. دەتوانیت بە چالاكی بدەیت و بەشی گرێبەری ئایەتی كرداری بكەیت بۆ ئەوەی زانیاری زۆرتری گرێبەی ئایەت بدەیت.

ئارامی دڵان 🌻

26 Dec, 20:52


چۆن بەشداری ئاهەنگێ دەکەی کە گەورەترین بوختان و شیرک بەرامبەر خوای باڵادەست دەکەن؟

کەی بە ئاگا دێیتەوە کە ئەوەندە کوێرانە لاسایی دەوروبەر نەکەیتەوە❗️

ئارامی دڵان 🌻

26 Dec, 20:35


خودایە..

وا هەست ئەڪەم ڪە ئەوە بەس بێت من بڕوام بە هەموو شتێڪی تۆ هەیە ...

ئارامی دڵان 🌻

26 Dec, 19:51


. . ئیـنـتـەر نــێـت . .

گەورەترین قوتابخانەیە بۆ
تاقی ڪردنەوەی ئارەزووەڪان

ئارامی دڵان 🌻

26 Dec, 15:52


#شـــەونــوێـژ

ئەها ئەتگەیەنێت بە ئەو شتەی ڪە ئەگریت لەتاو سەختی بەدیهاتنی..

ئارامی دڵان 🌻

26 Dec, 10:59


هەناسەیەك بدە ...
بۆچی ئەوەندە ماندوویت بە بیرکردنەوە لە شتانێک لای تۆ مەحاڵە ڕووبدات لەکاتێکدا لای خودا هەمووی ئاسانە !!

ئارامی دڵان 🌻

26 Dec, 09:06


ڕاوێژکاری موفتی ئەزهەر وتی: ئاهەنگگێران بەبۆنەی لەدایک بونی پێغمبەرمان عیسی کارێکی دروستەو ئەجرو پاداشتی خۆی هەیە
لەکۆمێنتا مەسیحیەک بۆی ئەنوسێ :"سوپاس بۆ یەکێتی هاونیشمانیان بەڵام ئێمە چەژن ناگێرین بەبۆنەی لەدایک بونی عیسی وەک #پێغمبەر بەڵکو ئاهەنگ دەگێرین بەبۆنەی میلادی #خوایەکی بەرجەستەکراو..جا لەبەر ئەوەی پیرۆزبایتان لەگەڵ باوەڕی ئێمە ناگونجێ هەر نەیکەن باشترە !!!!

ئارامی دڵان 🌻

26 Dec, 06:06


بەڕاستی زۆر قورسە!

دەتەوێت واز لەزەم کردن بهێنیت و هەموو مەجلیسێک بووە بەزەم
ئەتەوێت وا لەگۆرانی بهێنیت و هەموو شوێنێک گۆرانیە
ئەتەوێت واز لەسفوری بهێنیت و هەموو دەوروبەرت سفورن..

دەی هەر ئەمەیە تاقیکردنەوەکەی تۆ، خوداش هەوڵەکانت ئەبینێت دڵنیابە.

ئارامی دڵان 🌻

25 Dec, 20:27


هەستە لەخوای خۆتی داوا بکە
هەرچیت دەوێ لەسەر دەستەکانت
داینێی و بەڕێی بکە بۆ ئاسمان لە شەونوێژا..

دڵنیابە بەدەستی خاڵی ناتگەڕێنێتەوە
ئاخر ئەو میهرەبانترینە و دادپەروەرترینە🥹


#شـــەونوێژ_نزاكانتان

ئارامی دڵان 🌻

25 Dec, 20:21


لەخۆت پرسیوە لەوکاتەیا بمریت چی جوابی خوا دەدەیتەوە.؟
لەخۆت پرسیوە مناڵەکانت فێری چی کردووە.؟

؟!

ئارامی دڵان 🌻

25 Dec, 17:49


سەیر چییە ؟

مناڵێکی بچوک ئایەتی { لم يلد ولم يولد} ئەزانێت،
کریسمس ئاهەنگ گێڕانە بۆ یادی " کوڕی خوا"
لەلای جولەکەکان کە #مەسیحە

پرسیارێ بۆ ئەوانەی ئاهەنگی ئەو بۆنەیە ئەگێڕن
ئێوە لەئێمەن یان لەئەوان ؟
لەکاتێکا ڕەنگە چەن جار فەرموودەی
(هەرکەس خۆی بە قەومێک بشوبهێنێت ئەوا لەو قەومەیە)

سەیرە بۆ موسڵمانێک بەدرێژای ساڵ ئەخوێنێ
"قل هو الله أحد.."
دواتر ئاهەنگی ئەوانە ئەگێڕێ کەوتویانە "ان لِلە ولد"
خوا کوڕی هەیە!
پەنا بە خوا

ئارامی دڵان 🌻

25 Dec, 17:39


کۆمەڵگایەڪین گیرۆدەین بە دوو وشەوە..
" خەڵڪ دەڵێت و خەڵڪ گووتی "

ئارامی دڵان 🌻

25 Dec, 16:48


نمونەی جـــــوانی بە..

لەهەمو شتێک، لەهەموو کاتێک، لەهەمو شوێنێک 🙂

ئارامی دڵان 🌻

24 Dec, 19:10


چا نابێ جیهان بە ئێمە،
با دڵ چا بێ
🫶

ئارامی دڵان 🌻

24 Dec, 14:58


ھەر لە بنێشتەوە بزانە
ھیچ شیرینیەك تا ئەبەد نیە😌

ئارامی دڵان 🌻

24 Dec, 13:56


هیچ کات هەبوە!

کاتێ میوانەکانتان  دەڕۆنەوە لەبری ئەوەی بڵێی خوات لەگەڵ بڵێی بەخێربێن ؟🤦‍♂

ئارامی دڵان 🌻

24 Dec, 11:01


ناو خێمەکان هێندە ساردە، ئەم بەیانییە کە لە خەو هەستام لە تاو سەرمادا لوتم خوێنی لێ داهاتبوو،

ئەی دەبێت حاڵێ منداڵە بچووکەکان چۆن بێت؟!
ئەی دەبێت حاڵی ئافرەت و بەساڵاچووەکان چۆن بـێت؟!
دەبێت حاڵی نەخۆش و خاوەن پێداویستیەکان چۆن بێ؟!

خـودایە ئەم سەرمایەیان لەسەر ئاسان بکەن،
گەرمی میهرەبانیەکەت بڕژێنە بەسەریانا،
لەم ناڕەحەتیە ڕزگاریان بکە و ئاگری ئەم شەڕە خامۆش بکە.

- جهاد حلس
و: ئەیاد فەهمی

ئارامی دڵان 🌻

23 Dec, 20:00


میهرەبانی زمانێکە کە کەڕەکان دەتوانن بیبیستن و کوێرەکان دەتوانن بیبینن .💛!

ئارامی دڵان 🌻

23 Dec, 16:19


لە #نزاکانی پێغەمبەری خواﷺ،

( یَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قُلُوبَنَا عَلٰی دِینِکَ)
ئەی دامەزرێنەی دڵەڪان دڵەڪانمان
لەسەر دینت جێگیر بکە.

ئارامی دڵان 🌻

23 Dec, 13:53


🔻پۆڵندا ڕایگەیاند هەر لەگەڵ گەیشتنی ناتەنیاهۆ بەو وڵاتە دەستگیری ئەکەن وەک ڕازیبوونێک بەو بڕیاڕەی دادگای لاهای دەریکردووە..

#ناتەنیاهۆ خۆی بەڕەچەڵەک پۆڵەندییە هاتۆتە قەوارەی زایۆنی و لەوێوە خاکی موسڵمانانی داگیرکردووە، کەچی وڵاتەکەی خۆی قبوڵی ناکات پێ بنێتە سەر خاکەکەی بەهۆی ئەو هەموو وەحشیگەری و کۆمەڵکوژیەی ئەنجامی داوە دژ بە موسڵمانان...

ئارامی دڵان 🌻

23 Dec, 12:52


کەفارەتی دووری باوەشێکی درێژە 🖤💙

ئارامی دڵان 🌻

04 Dec, 21:31


تاکە شتێك شایەن بە گریان و خەم خواردن بێت!


تاوانەکانمانە.

ئارامی دڵان 🌻

04 Dec, 21:22


خوایە

حاڵمان بە دەستی تۆیە، خۆت ئیصلاحی بکەیت
🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

04 Dec, 20:28


لە سوجدە بەصەوتێڪی
هێمنەوە وتی :
خـوودایە من بزر بومە ، بەتــەنها
جێم مەهێڵە

ئارامی دڵان 🌻

04 Dec, 19:53


هەر قۆناغێڪی ژیانت فێرتدەڪات
چۆن گەشە بڪەیت , چۆن خۆت ساڕێژبڪەیت
چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بڪەیت

ئارامی دڵان 🌻

04 Dec, 15:07


پەروەرینی من تینووی ئەوساتەم..💔

بیبەخشە بەهەمو ئەوانەی مووشتاق و چاوەڕوانن یارب🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

04 Dec, 03:59


اللهُّم لا تجعل الدُنيا أكبر همنا ولا مَبلغ علمنا ولا إلى النار مصيرنا ، وأجعل الجنّة هي دارنا وقرارنا،،

خودایە دونیا نەكەیتە گەورەترین خەم و ئامانجمان، وە وامان لێ نەكەیت لوتكەی زانیارییەكانمان تەنیا لە چوارچێوەی دونیا بێت،
وه چارەنووسمان بو ئاگر نەبێ،
خودایە بەهەشت بكە مال و شوێنی نیشتەجێ بوونمان🤲🏻🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

03 Dec, 11:22


زۆر ئاساییە کاتێک لەحاڵەتێکی ناخۆشدایت و ئەتەوێت لەهەمووان دوور بیت ، ئاساییە کاتێک حەز ناکەیت قسە لەگەڵ کەس بکەیت چونکە لەبارودۆخێکی نەگونجاو دایت ، ئاساییە شتانێک ڕەت بکەیتەوە و بڵێی ناتوانم و بۆم ناکرێت چونکە “دڵتەنگیت” بێ ئەوەی هەست بکەیت کارێکی هەڵەت کردووە ، ژیان هەمیشە لەبارێکی گونجاودا نییە بۆمان ، وە پێویستیش ناکات بیشارینەوە و وا دەریخەین کە هەمیشە باشین.

ئارامی دڵان 🌻

03 Dec, 09:30


🌱دائماً قُل :

اللهم جمّلني بـ قلب رحيم ..
وعقل حكيم و نفس صبوره ..
يارب اجعل بسمتي عاده و حديثي عباده ..
و حياتي سعاده و خاتمتي شهادة .."

🌱هەموکات ئەمە بڵێ؛

اللهم جوانم کە بە دڵێکی بە بەزەیی
وە عەقڵێکی بە ئاگا و تێگەیشتوو
و نەفسێکی ئارامگر..
یارەب زەردەخەنەکانم بکە عادەت بۆم
وە گوفتار و وتەکانم بکە عیبادەت بۆم
وە ژیانم بکە ژیانێکی بەختەوەرانە
وە کۆتایشم پێبێنە بە پلەی شەهادە☝🏼

ئارامی دڵان 🌻

02 Dec, 22:37


ئەی پەروەرێنم …
ئێمە نەسەبری ئەیوبمان ھەیە و نە رەنج کێشی
نوح یشین ، ھەموو دەست بەدوعا چاوەرێیین 🤲
وەک چۆن چاوەکانی حەزرەتی یەعقوب ی نابینات
روناک کردەوە ،
رووناکییەکیش دەربخە لە ئاسۆی تاریکستانی دڵەوە
يــا موجيبُ الدعواتِ .

ئارامی دڵان 🌻

02 Dec, 21:56


ئەگەر دڵ نەحەسایەوە ئەوە بزانە هیچ چارەیەکی نیە زیکرو یادی خودا نەبێ!

ئارامی دڵان 🌻

02 Dec, 16:24


لەو کاتەی دڵ بە گەورەیی خۆی تەنگ ئەبێت،
پێویستە قورئانەکەت بخەیتە نێویەوە تاوەکو جێگەی هەموو نەبوونیەکانی نێو دڵت بگرێتەوە.

ئارامی دڵان 🌻

02 Dec, 12:59


هه‌ستێك كه‌ وه‌سف ناكرێ
مه‌جلیسێك كه‌ ئاوات و خۆزگه‌ی پێ ده‌خوازرێ

🥹🥹

ئارامی دڵان 🌻

02 Dec, 04:06


بەناوە جوانەکانی خودا بپاڕێنەوە

امین یارب🤲🏻🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

02 Dec, 01:25


ئێوەش بڵێن آمین

ئیلاهی دەستی پڕ لەدوعامان بەخاڵی مەگێڕەوە🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

01 Dec, 21:25


لە قورئان هێمن تر نییە و نابێت
مەگەر یەڪ شت ئەویش نوێژە

ئەزانن بۆچی ئەو دووانە ؟
چونڪە ڪاتێڪ قورئان گوێ
لێ دەگری قسەی خودا ئەبیستی

ڪاتێڪ نوێژ دەڪەیت
لەگەڵ خودا موناجات ئەڪەیت

دەی ڪەواتە خودا بۆ ئێمە
هێمنڪەرەوەی دڵ و ڕۆحمانە🥹

ئارامی دڵان 🌻

01 Dec, 20:12


خودایە،
لە هەموو کاروباری ژیانمدا شوێنەواری میهرەبانیت دەبینم،
هەرگیز دەستت نەناوە بە ڕوومدا،
پێش ئـەوەی داوات لێ بکەم پێم دەبەخشیـت،
کە داوایش دەکەم لـەوە زیاترم پێ دەبەخشی...
سا خودایە داوات لێ دەکەم
ئەو سۆز و ڕەحمەتەت لەسەرم بەردەوام بکەیت و
بۆ ساتێکیش لێمی نەگریـتەوە...🤲

ئارامی دڵان 🌻

01 Dec, 19:17


چووم فەحسی خوێن بکەم دکتۆرەکە وتی دایکو باوکت چین؟ وتم ژن و مێردن🙂
وتی گروپی خوێن ئەڵێم😂
دکتۆر چوزانم وامزانی ئەکرێت خوشکو براشبن 🦦😭

ئارامی دڵان 🌻

01 Dec, 18:29


شتێکتان لێ ناشارمـەوە، دڵـم ترسێکی زۆر دای دەگرێبت ئەو دەمەی کەسـێک وەسفم دەکات و تاریفـی دینداریی و کارەکانم دەکـات، دەترسم لەلای خودا سفربـم و لەوانەبـم کە
کۆششیان بەفێڕۆچووە و وادەزانن کاری چاکە دەکەن...

دەترسم یەکێک منی کردبێـت بە سەرمەشقی خۆی و
ئەهلی ئەو شتە نەبم و شایەنی نەبـم...

وەڵڵاهی هەرگیز بانگەشەی ئەوەم نەکردووە دیندارێکی باشم، منیش مرۆڤـم خودام خۆشدەوێت و هەوڵدەدەم لێم ڕازی بێت، دەکەوم و هەڵدەستـمەوە، تاوان دەکەم و تەوبە دەکـەم...

خودایە ناخ و ڕووکەشم چاک بکە،
بمکە کەسێکی چاک و چاکسـاز...
خۆم بەری دەکەم لە هەر تاریفێک کە تێمدا نییە،
لە هەر پێگەیەک کە منی تێدا دانراوم و شایستەی نیم...

کە شتێکی باش پۆست دەکەم،
واتای ئەوە نییە لەڕیزی پیاوچاکانم،
لەوەیە بەهۆی ئەوەوە دڵێک بە ئاگا بێتەوە،
وێڵـێک ڕێنوێنی بکەم، هیدایەت وەربگرێت
پاداشتەکەیشی بۆ من بـێت و ببێتە هیدایەت بـۆم...

تەنـها هەوڵی ڕزگاربوون دەدەم،
هەوڵدەدەم لە ئەهلی تەقوابم و بچمە ڕیزی چاکانەوە،
لەگەڵ ئەواندا حەشر بکرێم...
بەندەیەکـم خودا پۆشیومی،
هەوڵدەدەم ڕەحمەت و مەغفیرەتی خودا بمگرێـتەوە...

هەر کەسێک خێرێک لەمندا دەبینێت،
وەسفم نەکات بەڵکوو لەپەنهانیدا دوعام بۆ بکات،
دوعام بۆ بکات خودا لەوەم خۆشبێـت کە لەئێوە شاراوەیـە،
دوعای بەردەوامیم بۆ بکەن،
ئەمە زۆر دڵخۆشـم دەکات و سوودی هەیە بـۆم...☺️🤲🏼

ئارامی دڵان 🌻

01 Dec, 17:17


🌻بەبیرهێنانەوە...

1_سبەی ڕۆژی دوو شەمەیە سونەت وایە بەڕۆژوو بیت،بۆیە هەوڵبدە بەیانی لە کاروانی ڕۆژوو گران بی.

2_ئەبو سەعيدی خودريی رضي الله عنه دەڵێ: پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی:هەر کەسێک یەک ڕۆژ بەڕۆژوو بێ بە مەبەستی ڕەزامەندی خوا خوا حەفتا پایز ڕووخساری لە ئاگری دۆزەخ دووردەخاتەوە.

3_ئەبو هوڕەیڕە رضي الله عنه دەڵێ: پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی:ڕۆژووگر دوو دڵخۆشی هەیە دڵخۆشیەک کاتی ڕۆژوو شکاندن دڵخۆشیەک کاتێ دەگاتەوە پەروەردگاری.

4_سەهلی کوڕی سەعدی ساعيديی رضي الله عنه دەڵێ: پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی لە بەهەشتدا هەشت دەرگا هەیە دەرگایەکی تێدایە پێی دەگوترێ ڕەییان کەس لەو دەرگایە ناچێتە ژوور جگە لە ڕۆژووگران.

#ڕۆژو
#سونەت
#توێشووی_قیامەت🌻

ئارامی دڵان 🌻

16 Nov, 04:51


"اللَّهُمَّ نور قلوبنا بنور هدايتك
كما نورت الأرض بنور شمسك"

"خوایە دڵمان ڕوناك بکەوە بە ڕوناکی هیدایەتت وەك چۆن ئەو زەوییەت ڕوناکردوتەوە بە خۆرەکەت.🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

16 Nov, 03:21


ئیلاھی🥹

ئەی پەنای بێ پەنایان ئەی بە ئاگا لە حاڵی دڵـەڪــان..

بڕژێنە ئارامیت بەسەر دەروونە ماندوەڪانمان
بەفەزڵ و کەرەمی خۆت دەست و دڵمان پڕبکە لە قبووڵکردنی دوعاکانمان

لەم کاتەدا دڵانێك هەن تەنگن
چاوانێك هەن پڕ فرمێسکن
سەرانێک کزۆڵ و زەلیلن
ڕۆحانێك هەن ئازارئـەچێژن
خودایە ئاسوودەیی بێنە بۆیان..

آمین یارب🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

16 Nov, 03:18


پەروەردگارا ..

کۆتایی بەخەمەم و ئازارەکانی غەززە بهێنە🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

15 Nov, 10:15


ڕۆژی هەینیە
ڕۆژی صەڵاواتە
صەلاوات لەسەر ئازیزی دڵان لەیاد مەکەن

🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ  إِبْرَاهِيمَ
إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا
بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ
حَمِيدٌ مَجِيدٌ.🌻

ئارامی دڵان 🌻

15 Nov, 08:02


اللهم امین یارب
🤲🏻🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

14 Nov, 23:04


ئوومێد چرۆیەڪە ..

لەو ڪاتانە درووستەبێ
ڪە بــێجگە خـواگیان ڕێیەڪ بۆ رزگاری
شڪ نابەی بە دەستی مرۆڤەڪان

ئارامی دڵان 🌻

14 Nov, 17:35


من لە نەفسی خۆم ڕازی نیم چجای زەمی ئەم و ئەو کەم!
💛!

ئارامی دڵان 🌻

14 Nov, 10:52


چـاوەڕێی ئەو کاتە ناوازە و زێڕینە بە کە هاوار دەکەیت و ئەڵێت خوای گەورە وەڵامی دامەوە🥹

ڕاستەوخۆ سوجدەی شوکر دەبەیت
دڵخۆشیەکەشت لە دڵخۆشی کەسی تر ناچێ چونکە بێ ئەندازە پڕە لە خۆشی

هیوای ئەو دڵخۆشیەت بۆ دەخوازم ڕەفیق گیان🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

14 Nov, 10:46


دڵی مرۆڤ 🫀

هیچی کەمتر نییە لەو پەرداخەی سارد و گەرمی پێبکرێ درز ئەبات..

ئارامی دڵان 🌻

14 Nov, 09:40


ئەم پایزە  هەین بۆ پایزێکی تر دڵنیا نین خۆمان دەبین یان گۆرەکەمان ، بۆیە لە "خوا" م داوایە :

ئیلاهی ژیانێک بمان ژیێنە
پڕ بـێ لە ڕەزامـــەندی خـۆت🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

14 Nov, 03:52


اللهم امین یارب
🤲🏻🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

13 Nov, 22:06


< خــودا >

لە بەهەشتە خۆشەکەی خۆی شوینت بۆ دانێ ڕەفیقی ئەزیز…

ئارامی دڵان 🌻

13 Nov, 22:05


ئاوڕ لە رابڕدووەکەت مەدەوە
هەموو کەسێک بە ئەندازەی خۆی رابڕدوویەکی هەیە کەوا پر لە خەم و ئازارە بەڵەم بە گەڕانەوەت بۆی داهاتووشت لە دەستدەدەی ….

رابردوو شایەنی دەرس وەرگرتنە نەوەک مانەوە و گەڕانەوەی بۆی…

ئارامی دڵان 🌻

13 Nov, 16:24


هەرکەسێک لەئێوە
نیگەرانی و دڵەڕاوکێی زۆری هەیە

با زۆر بڵێت:  " لا حَولَ ولا قُوَّةَ إلا بِاللَّهِ "

ئارامی دڵان 🌻

13 Nov, 15:35


بۆ بە دیهێنانی ئامانجەکانت تەنها ئەوەت لەسەرە کە باوەڕت بەخۆت هەبێت ..😊

ئارامی دڵان 🌻

13 Nov, 09:16


خودایە بمانگەیەنەوە ڕەمەزان🥹

بە روحێڪی پاڪتر و بە دڵێڪی تەقوادارتر و
بە ڪار و ڪردەوەیەڪی بەرزتر و چاڪتر 🤲🏻

« اللهُمَّ بَلَِغْنَا رَمَضَان »

ئارامی دڵان 🌻

13 Nov, 07:44


.
تەنها ساتی پاداشتی خودای
لە حیكمەتی داخستنی سەرجەم دەرگاكان تێئەگەیت
تەنها ئەو ساتە تێئەگەیت پێنەبەخشینی خودایی و داخستنی دەرگاكانی لەسەرت و ئارامگریەكانت تۆی گەیاندوە بە چ خۆشیەك...

💛!

ئارامی دڵان 🌻

13 Nov, 05:12


هەڵەیت ئەزیزەکەم گەر وابزانیت ئێرە بۆ خۆشیە

﴿ يَا قَوْمِ إِنَّمَا هَٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا مَتَاعٌ وَإِنَّ الْآخِرَةَ هِيَ دَارُ الْقَرَارِ﴾

ئارامی دڵان 🌻

13 Nov, 03:42


امین یارب العالمین
🤲🏻🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

12 Nov, 20:40


‌︎
بۆ بەختەوەریم پێویستم
بە بوونی تۆیــە ئیلاهــــی  . .

ئارامی دڵان 🌻

12 Nov, 16:34


هۆکاری سەرەکی دڵتەنگیەکانی ئێستای مرۆڤ :

زۆر تاوانکردن و خۆشویستنی دونیایە ، خۆت لەو دڵتەنگیە بپارێزە!

ئارامی دڵان 🌻

12 Nov, 14:12


جەستە بە ئاو پاکدەبێتەوە ،نەفس بە گریان پاکدەبێتەوە ،بیر و هۆش بە زانیار و ڕۆح بە خۆشەویستی پاکدەبیتەوە.!

ئیمامی علی

ئارامی دڵان 🌻

12 Nov, 03:34


خۆت پڕچەك بکە بە زیکرەکانی پەروەردگار، ئیتر لەهیچ شتێك مەترسە.

🌻أَسْتَغْفِرُ ٱللَّهَ
🌸سُبْحَانَ اللَّهِ
🌼الْحَمْدُ لِلَّهِ
🌻اللَّهُ أَكْبَر
🌸لاَ إِلهَ إلاَّ ألله
🌼حَسْبِيَ الله وَنِعْم اَلوَكيْل
🌻لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلا بِاللَّه
🌸الْحَمْدُ للهِ عَلَى كُلِّ حَالِ
🌼اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ﷺ

ئارامی دڵان 🌻

11 Nov, 22:57


لەدڵدا ناڕەحەتیەک هەیە

بە خودا نەبێ بە کێ بوترێ؟
بە خودا نەبێ بە کێ چارەسەر بکرێ؟

ئارامی دڵان 🌻

11 Nov, 22:11


ئەمە ڕزقی تۆیە ،ئەمە ژیانی تۆیە!

لە ڕازیبوونت پێی ئومێدی زیادبوون هەیە،
بەلام لە ناشكوریت  ئازارو نارەحەتیەكان زیاد دەكات.

ئارامی دڵان 🌻

11 Nov, 22:00


تۆیی كە بەبێ ئەوەی بۆتی باس بكەم
تەواوی چیڕۆكەكە دەزانی🥺

چ دڵخۆشییەكە...

ئارامی دڵان 🌻

11 Nov, 21:30


لەکۆتایی شەودا دەرگاکانی ئاسمان دەکرێنەوە و چپەیەك لەزەویدا لە  سوجدە ڕاستەوخۆ دەگاتە ئەو زاتەی لەئاسمانە و دەفەرمووێت :
داوام لێ بکەن وەڵامتان دەدەمەوە ...

سروشت ئەرین ....🍀

ئارامی دڵان 🌻

11 Nov, 12:40


ڪچێڪ دەڵێت :

دەزگیرانەڪەم هات بـۆ ماڵمان و
هەردووڪمــان بە تەنیا دانیشتین

دایڪم هاتە لامان شەربەت و پیتزای بۆمان
دانا دواتــر ڕۆشـت ڪارەڪانی ماڵەوە تەواو
بـڪات

پارچەیەڪ پیتزای خوارد  پێم وت :
خۆشبـوو بەلاتەوە. . ؟!

وتی: بەڵێ ، زۆر بە چێژە !
وتم: خۆم دروستم ڪردووە« بۆ ئەوەی
زیاتــــــر پێی سەرسام بێت و لە دەستم
ڕانەڪات  ئیتر ماڵی ئاوابێت زۆر تاریفی
خواردنەڪانی ڪردم، ئەو دەمەی ڕۆشت

چــــووم بـۆ لای دایڪم و لێم پرسی :
ئەو پیتزا خۆشەت لە ڪوێبـوو. . . ؟
پێی وتم : دەزگیرانەڪەت هێنابووی

باشه ڪاڪە
🙂😂

ئارامی دڵان 🌻

11 Nov, 02:48


دوعای باران بارین🌧️
(اللَّهُمَّ صَيَّباً نَافِعاً) .

دوعای ھەورە بروسکە⛈️
(سُبْحَانَ الَّذِيِ يُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَ المَلاَئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ) .

دوعای دوای باران بارین🌟
(مُطِرْنَا  بِفَضْل اللهِ وَرَحْمَتِهِ) .

دوعای با 🌪️
(اللَّهُمَّ إِنَّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا وَ أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا) .

ئارامی دڵان 🌻

10 Nov, 20:59


کەسی وا هەیە زۆر خۆی پێ دڵپاک و فەقیرە وا ئەزانێ کەس لەو باشتر نییە

کەچی کە کەسێکی نزیکی ڕووداوێکی خۆشی بەسەردا دێت
ئەم یەکسەر دڵی توند ئەبێت و بێتاقەت ئەبێت ئەوەنە حەسودی و ناخ پیسی تێدایە کەچی خۆیشی وا ئەزانێ زۆر شەریفە بەس هەستی پێ نەکردووە

کەسی وا هەیە چاوی بە خۆشی برا و خوشک و کەسی نزیکی خۆیشیدا هەڵ نایەت.

پەنابەخودا لەم جۆرە نەخۆشیە

ئارامی دڵان 🌻

10 Nov, 20:51


خوایە گیان ئەگەر هەموو شتێکیشت لێ وەرگرتینەوە

نێعمەتی عەقڵ و دڵ پاکیمان لێ وەرنەگریتەوە

وای چ کارەساتێکە نەبوونی عەقڵ و دڵێکی پاک
چ کارەساتێکە دڵت پیس بێت بە هەموو جۆرە نەخۆشییەکانی دڵ
( کیبر، حەسوودی، ڕق، گومانی خراپ، ناخ بۆگەنیی)

الحمدلله

ئارامی دڵان 🌻

10 Nov, 20:42


هەناسەیەک بدە

بۆچــی ئەوەندە ماندوویت بەبیرکردنەوە لە شتانێک لای تۆ مەحالە ڕوبدات،لەکاتێکدا لای خوا ئاسانە

ئارامی دڵان 🌻

10 Nov, 20:15


« فَكُلُّ حُزْنٍ لاَ يَدُومُ »

هیچ ناخۆشییەك تاسەر نیە!

ئارامی دڵان 🌻

10 Nov, 20:05


تاکە ڕووناکی شەو ، شەونوێژە🌻


#شەونوێژ
#سورەالملك

ئارامی دڵان 🌻

10 Nov, 11:21


ئەگەر بشزانم کەتاوانەکانم زۆرن
بەڵام ئەوە دەزانم عەفوی تۆ زۆر گەورەترە لە تاوانەکانم

لەدەرگای تۆنەدەم لەهی کێ بدەم پەروەرێنم🥹

ئارامی دڵان 🌻

10 Nov, 10:09


جوانترین فرمێسڪ 🥲

ئەو فرمێسڪەیە
ڪە لەڪاتی قسەڪردن لەگەڵ خودایە دەڕژێـت..

ئارامی دڵان 🌻

10 Nov, 09:00


مەگەر چی شتێ لای خودا مەحاڵ بووە
تائەوەی تۆ پێت ئەستمە نێتە دی؟


💛!

ئارامی دڵان 🌻

10 Nov, 03:22


ئارامی دەروون
💛!

ئارامی دڵان 🌻

10 Nov, 01:39


دوعای نوێژی بەیانی…

پەروەرێنم
له ڕابردووم خۆشبە
ئێستام باشتر بێت له ڕابردوو
بێبەشم نەکەی له خۆشیی ئەو
خەونانەی کە چاوەڕوانی بەدیهاتنیانم

للهم آمین🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

04 Nov, 03:21


خودایە جەستەی دایک و باوکمان لەئاگری دۆزەخ حەرام بکەیت لەوانەش خۆش بیت کەلە ژیان نەماون

اللهم آمین یارب  اجمعین🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

04 Nov, 03:01


" اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ, وَشُكْرِكَ, وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ "

خودایە یارمەتیم بدە لەسەر ئەوەی، کە یادت بکەم و سوپاست بکەم و بەچاکی پەرستشت بۆ بکەم🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

04 Nov, 02:57


أللّهُمَّ غَشِّني فيهِ بالرَّحْمَةِ وَ ارْزُقني فيهِ التَّوفيقَ
وَ العِصْمَةَ وَ طَهِّر قَلبي مِن غياهِبِ التُّهمَةِ
يا رَحيماً بِعبادِهِ المُؤمنينَ

" خوایە ، لەو ڕۆژەدا بە میهرەبانی دامبپۆشە
سەرکەوتن و پاراستنم پێ ببەخشە و دڵم پاك بکەوە لە تارمایی وەهم و گومان

ئەی بە بەزەیی لەگەڵ بەندە ئیماندارەکانی 🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

04 Nov, 02:45


رَّبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ

"په‌روه‌ردگارا: له گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت

امین یارب🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

03 Nov, 22:27


پەیامی ئەمشەو

هەموو شتێ لەم دونیایە کاتییە...
تەنانەت ڕۆژانی سەخت و شەوانی
بێ خەویش!!

سەیری دواوە دەکەیت ، پەشیمانیت!
سەیری پێشەوەدەکەیت، پەرێشانیت!!
سەیری سەرەوە بکەو متمانەت هەبێت.

چونکە لەوێ خودایەك هەیە
بیسەرە و نائومێدت ناکات...

ئومێدت هەبێت باش🥹💌

ئارامی دڵان 🌻

03 Nov, 18:28


هاوار لەو ڕۆژەی حاکم خودایە
سەر پردی صراط پڕ واوەیلایە

بە ڕیز وەستاون گەنج و جوان و پیر
سەرەم دێتە سەر پێم لەدوام نایە

بۆیە پێت دەڵێم باتێشووت هەبێ
وەک وبەڵگەیەک کەهاوکارت بێ

نوێژو زیکری خواو کردەوەی چاکە
ئەوەی کە هەیبێ لەوێ بێ باکە

ئارامی دڵان 🌻

03 Nov, 15:45


ڕوژانێک ژیان ئەوەنە جوان بوو
کەس ڕقی لەکەس نەبوو
لەهەر شەقامێکا
پیاوێک کە گەنجێکی ئەبینی ئەیوت : چونیت خاڵە ؟
باوەشێکی پیا ئەکرد و
پێی ئەوت : بۆدیار نین مامە گیان ؟
ژنێک بێ گوێدانە
ناسین و ناو و ناتورە
کە کچێکی ئەبینی : هەردوو ڕومەتی ماچ ئەکرد و
وای چەند جوان و شیرینە کچەکەم
خو نەساغ نین ؟
کوڕان لومەی یەکتریان نەئەکرد و
بو خەمی یەکتری گشتیان
وەک ئەوەی برایان بێ نەساغ و دڵتەنگ بوون
کچانیش
تک تک فرمێسکیان ئەڕشت
بو لەدەست دانی ئازیزی کچێکی کە ,
ژیان جورێک بوو
هەموویان مولکی یەکتری بوون ,
واااای لە ئێستا
کەس ناسیار و کەس خوی
بەخاوەنی دڵێک نازانێ 😞
نە کەس بیری لێرە نەبوونی کەس ئەکا و
نە کەس گوێی لە شکانی
دڵی کەسێکە !!
ئەم سەردەمە
چ ئافات و ئاشوبێک بوو ؟
خودایە
هێزمان پێ ببەخشە فێری
قبوڵ کردنی ئەو هەستە بین 😭
سینەیەکمان پێ ببەخشە
میهرەبانی مروڤەکانی تری بخەرە ناوی ,
ئەرێ هیچ کاتێک
هێندەی ئێستا پێویستیمان
بە باوەشێک نیە
پێویستیمان بە سڵاوێکی گەرم و ماچێ نیە !!
😊💛🌸

- شڤار - 👉

ئارامی دڵان 🌻

03 Nov, 15:42


ئەگەر کچێکی سفورو لە ڕەفتاردا هەرزەکار و نابەرپرسیار ،
ئەمشەو ئایەتێکی لە ستۆری دانا ، حەدیثێک ووتاری مامووستایەکی ئاینی شەیرکرد لە پڕوفایلەکەی ،
لە دڵەوە سەرزەنشتی مەکە و بەدڵە بچوکەکەت
مەکەوە ناو زەم و ئیهانەی شەخسیەتی ئەخڵاقی و
ئیمانی ئەو ،
سوپاسی خودا بکە کە هێشتا عەقیدەیەکی پاکی هەیە و بە دوعاکردنێک ئاواتی ئەوەی بۆ بخوازە لە جلەکانی و کەسایەتی گشتی ئەودا
ڕەنگ بداتەوە .. 😊
ئەگەر کوڕێکی نێرگەلەکێش ، جگەرەکێش ، لە ڕەفتار لاسار و وا دەرکەوتوو لات کە خوێڕی بێ ، ئەمشەو
پارچە ڤیدویەکی قورئان خوێنێک ، نەسیحەتێکی ئیمانی لە پڕوفایلەکەی بڵاو کردەووە
وا پێشبینی مەکە فریوودەر و دووڕووە
سوپاسی خوودا بکە
کە هێشتا ئیمان له دڵیدا زیندووە و
بە دەستخووشی لێکردنێک و بە دوعاکردنێک لەدڵەوە بۆ هیدایەت و ڕەنگدانەوەی ئەو جوانیە
لە کەسایەتی و سلوکیاتی ، ببە هۆکارێک ..

عەزیزم ، دادگایی کردنی ئیمانی منێکی هیچ
ئیشی خوودایە ،
تەنها
دڵخووشبوون بە جوانیەکانم و
دڵتەنگ بوون بە ناشرینیەکانم ، ئیشی ئێوەیە..!!🌸💙

ئارامی دڵان 🌻

03 Nov, 15:16


واللەهی سەردەکەوین🥲

ئەمە ئیمان و یەقینی ئەهلی غەززەیە بۆیە تا ئێستا دوژمن نەتوانیوە زاڵبێ بەسەریان

ئارامی دڵان 🌻

03 Nov, 13:58


دیسـان بیرت چوو تەنھا ڕێبوارێڪی,
نەوەك نیشتـەجـێی ماڵێڪی هەمیشـەیـی..

ئارامی دڵان 🌻

03 Nov, 12:11


آمین یارب🤲🏻🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

03 Nov, 07:39


عەجەب لەم قافڵەۍ تەمەنە
چـەنـدە خێـرا تێـدەپـەڕێـت ..

خودایە کۆتاییەکی پڕ ئیمانمان بە قسمەت کەیت🤲🏻🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

03 Nov, 03:40


چەندی سەیر دەکەم، پێموایە بەنج کراوین، هەموومان بەنج کراوین و شەلەلین، بەڵام بە ئەندازەی جیاواز!

ئەوەی ئێستا بە بەرچاوی یەک بە یەکمان دەگوزرێت شتێکی ئەوەندە گەورە و کارەساتە خۆزگەم دەخواست لە سەردەمێکدا ژیابام مۆبایل و ئینتەرنێت و ڤیدیۆ و ... یان نەبا، یان ئەگەر هەبا ئاوا نەباین، پێموایە ئێمە - ئەوەی بەوردی بیردەکاتەوە - زۆرجار لە خەڵکی ناو غەززە ناڕەحەتترین، چونکە ئەوان کە دەشمرن سەربەزن، شەهیدن، بەڵام ئێمە چی؟! ئێمە زەلیل کراوین، ناتوانین کەمترین کاریان بۆ بکەین! ئیدی چۆن هەموو ڕۆژێکمان مردن نییە؟! جا خەفەتی گەورە ئەوەیە ئەو هەموو ڕۆژ مردنەی ئێمە زۆر جیاوازە، بۆیە چەندی سەیری دەکەم بە سزای دەروونی خۆمانی دەبینیم، ئێمە ئێستا سزای دەروونی دەدرێین! بە دیار شاشەیەکی بچووکەوە بەس سەیر دەکەین، سەیری چی؟! سەیری ترسناکترین فیلمی ڕاستەقینەی کۆمەڵکوژکردنی برا و خوشکمانمان!

ئارامی دڵان 🌻

03 Nov, 02:56


پـــــــەروەردگـــــــارا

کلیلی دڵەکان تەنها لای تۆیە.. دەسا دڵی ئێمەش بە نووری خۆت ڕوونـــــــاک بکەوە🤲🏻🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

02 Nov, 22:00


- مۆڵەتم دراوە هیجرەت بڪەم!
ئەبوبەڪر فەرمووۍ: ئەۍ پێغەمبەرۍ خودا ﷺ،
هاوڕێۍ سەفەرت دەبم؟
فەرمووۍ: بەڵێ!

عائیشە دەفەرموێت: واللە وام دەزانۍ ڪەس لەخۆشیدا ناگرۍ،
هەتا ئەو ڕۆژە باوڪمم بینۍ لەخۆشـیدا دەگریا...♥️🥲

ئارامی دڵان 🌻

02 Nov, 20:23


تەنها با چاوت لەسەر ئەمڕۆت بێت،نازانین سبەی چی ڕوودەدات...

(وَما تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا)

ئارامی دڵان 🌻

02 Nov, 19:14


هەر جارێک بەدیهاتنی خەون و ئاواتێکم دوا دەکـەوێت،
ئەو ئاواتانەی پێشوو دەهێنمەوە یادی خۆم
کە خودا بە حیکمەتی خۆی دوایخست و من نەمزانی،
ئێستا بۆم دەرکەوتوە ئەگەر بەدی بهاتایە تیادەچووم...

بە تەواوی بۆم دەردەکـەوێت کە گرتنەوەکەی بەخشینبووە،
بەخشینی ئەو بەخشینی تەواوە،
بە تەواوی خۆم تەسلیمی ئەو زاتە دەکەم،
ئەو پەروەردگاری منـە بەزایەم نادات...

- عبدالرحيم محمد

ئارامی دڵان 🌻

02 Nov, 16:49


کاتێ لە دوعاکانت ئەڵێی خودایە بەهەشتم بە نسیب بکە ،
بیرت نەچێت هەتا زیاتر کار و کردەوەت ئەهلی بەهەشتی بێت ..
ئەوەندە زیاتر نزیکی لە قبوڵ بوونی دوعاکەتەوە...

ئارامی دڵان 🌻

01 Nov, 19:43


لەپڕ جەستەی ساردی باوکت بێتە پێشت
خودایە لەم ئازارە😭

ئارامی دڵان 🌻

01 Nov, 19:43


⚠️لەمە قورستر هەیە ؟

🔴بگەڕێیت لەشوێنێکی بۆردومانکراو لەپڕ تەرمی باوکت بدۆزیتەوە ؟

ئارامی دڵان 🌻

01 Nov, 19:35


خەیاڵی ئـەوە بـکە دوای بۆمبباران،
بە ناو ماڵەکەتدا بگەڕێی بزانیت چی شتێکی مـاوە،
لەناوکادا لاشەی باوکت ببینی...

- دیمەنێک لە ژیانی خەڵکی غەززە...💔

ئارامی دڵان 🌻

01 Nov, 19:11


بتەوێ یان نەتەوێت دەگۆڕێی

هەرچەندە دەستبەرداری خۆت بیت ، ڕۆژێک دووبارە بەهێز دەبیتەوە .

هەرچەندە ئازارت کێشابێت وەک
چۆن گریاوی بەهەمان شێوە پێدەکەنی .

هەرچەندێکت لەدەست دابێت گەلێکی تر بەدەست دەهێنیتەوە .

هەرچەندە خەمت خواردبێ بۆ لەدەستدانی کەسێک یان شتێک ، هەر ڕۆژێک دێت لەنەبوونی ئەودا باکت نابێت .

مرۆڤ بەهێزە زیاتر لەوەی کە دەیزانی 💛!

ئارامی دڵان 🌻

01 Nov, 15:39


زۆر جوانە بۆ ڪچێڪ بە دوای داناییدا بگـــەڕێ ..
لە ڪاتێڪا هاوتەمەنــەڪانی
بە دوای دەرمانی جوانڪاریا ئەگەڕێــن

ئارامی دڵان 🌻

01 Nov, 13:41


🤲

ئارامی دڵان 🌻

01 Nov, 13:40


🚨ئەم گەنجە ناوی یوسف شەفیقە لەجەبالیا سوپای زایۆنی برینداریان کردووە و ڕێگەشیان نەداوە کەس بچێت بەدەمیەوە تاوەکو یەک ڕۆژی تەواو بەتەنها وبرینداری ماوەتەوە و خوێنی لێڕۆشتووە تا شەهید بووە


ئەوەی قسەکردن لەسەر ئەم جینۆسایدە بەزیاد دەزانێت شەریکی تاوانەکەیە و کۆیلەی سیستەمی کۆیلایەتیەکەیە

ئارامی دڵان 🌻

01 Nov, 12:26


اللهم امین یارب
🤲🏻🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

01 Nov, 11:08


پیر بین یان گەنج ..
تەندروست بین یان نەخۆش ..
دەوڵمەند یان فەقیر ..
پاشا بین یان گەدا ..

" بەڕێوەین بۆ لای خودا "

ئاگاداری ڕێگاکەت بە ..!

ئارامی دڵان 🌻

01 Nov, 03:05


ئەگەر زیکری بەیانیان و ئێوارانت لێ ڕۆشت و نەتخوێند
ئەوە بەبێ سیلاح چوویتەتە نێو شەڕەکەوە

الشّيخ رسلَان -حَفِظَه الله-.

ئارامی دڵان 🌻

31 Oct, 20:20


پەروەرێنم..

دڵانێک هەن لە ئازاردان..
دڵانێک هەن لە ناڕەحەتی و پەژارەدان..
کەسانێک هەن لە ناو ئازار و نەخۆشی و ناخۆشیدان ..

یا فتاح، دەرگای پڕ لەڕەحمەتی خۆت بەڕویاندا بکەرەوە و ئارامی و سەکینەت و خۆشی ببارێنیت بەسەرماندا 🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

31 Oct, 17:19


تۆم نەناسیەوە دایکە😭

خودایە سەبریان پێبدەی لەسەر ئازارەکانیان🥺

ئارامی دڵان 🌻

31 Oct, 16:21


بیرت بێت
ڕەوشـت، سەلمێنەری ئیمانە ..

ئارامی دڵان 🌻

31 Oct, 02:56


اللهم امین یارب
..🤲🏻

ئارامی دڵان 🌻

30 Oct, 22:08


زۆر خەوتن
زۆر خواردن
زۆر قسەکردن
زۆر بەکار هێنانی سۆشیاڵ میدیا


ئەم چوار کردارە گەر لە ژیانت زۆر بوون و لە سنوری خۆی زیاتر ئەنجامت دا، تووشی دڵتەنگی و بێزاریت دەکات...

ئارامی دڵان 🌻

30 Oct, 20:27


هەندێک بارودۆخ و قۆناغ هەیە،
دەبێت بەتەنها پێیدا تێپەڕیت بەبێ خێزان، هاوڕێ، کەسە نزیکەکانت،

هەر لەو قۆناغەشدا هێز و ئیرادەی تۆ دەردەکەوێت..

ئارامی دڵان 🌻

30 Oct, 19:06


شانازی بەشتێکەوە مەکە لەلای خەڵکێک کە ئەوەی پێ نەدراوە کە تۆ پێت دراوە،

جا دەوڵەمەندی بێت یان بڕوانامە یان پیشەیەک یان هەر شتێکی تر ...،

چونکە ڕەنگە ئەگەر هەمان دەرفەتیش بۆ ئەو ڕەخسابا زۆر لە تۆ باشتر و هەڵکەوتووتر و بەتواناتر بایە.

ئارامی دڵان 🌻

30 Oct, 18:52


هەموو شتێڪ باشە
ڪاتێڪ لەگەڵ خودای
..

ئارامی دڵان 🌻

30 Oct, 14:14


دایکە ابراهیم شەهید بوو🥺