بۆ هاوسەرەکان @bu_hawsarakan Channel on Telegram

بۆ هاوسەرەکان

@bu_hawsarakan


بۆ خزمە ت ڪردنی دین و خێزان و هاوسەرانی موسوڵمان
بە ڕێنمایی قورئان و سوننە ت
ئێوەش هاوڪاربن لەبڵاوڪردنەوەی ئەم ڪەناڵە بەسوودە

بۆ هاوسەرەکان (Kurdish)

بۆ هاوسەرەکان چەندانە لە لایەن یەکەمین کەناڵی تێلێگرامی کوردییە کە بۆ خزمە ت ڪردنی دین و خێزان و هاوسەرانی موسوڵمان بە ڕێنمایی قورئان و سوننەت. ئەم کەناڵەی تایبەتە بهێزەکانی دینی موسلمانان و هاوسەرانی ھەرێمە کوردستان و ھەریمیانی تر. ئەم ڕاژەی تەواوی بەشداری و گرینەوەی زانستی خۆشەویستانیان دەکات بەرامبەر بە زانایی قورئان و سوننەت. بەرهەمچووە، ئەم کەناڵەی تائبەتە جێبەجێی خزمەتی و مەوراھانی دەینی موسلمانان دەکات و پێویستەریان بە زانایی نوسیچان و خوێندکارانی پیاو. بەبەرامبەر، ئەم ڪەناڵەی تێلێگرامی بەسوودە بەرامبەر لەبڵاوڪردنەوەی ئەستێرێکی کردار ئەوانی کە بە شێوەی زۆر بهینەر بۆ هاوسەران دەیکەن.

بۆ هاوسەرەکان

10 Feb, 17:51


بێگومان! سیفاتی ئافرەتی چاک دەتوانێت لە چەندین ڕووەوە دەربڕی بکرێت، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەم سیفاتانە پەیوەستن بە ڕەفتار، هەست، و کەسایەتییەوە. بەشێک لە سیفاتی ئافرەتی چاک بریتین لە:



1 ـ زیرەکی و عەقڵ
   - ئافرەتی چاک زۆر جار زیرەک و بە عەقڵە، دەتوانێت بە باشی بڕیار بدات و لە بارودۆخە ئاڵۆزەکاندا چارەسەری گونجاو بکات.



https://t.me/Bu_Hawsarakan

بۆ هاوسەرەکان

09 Feb, 20:09


﴿ لَا تَقۡنَطُوا۟ مِن رَّحۡمَةِ ٱللَّهِ ﴾
[سُورَةُ الزُّمَرِ: ٥٣].

تاوانت چەنێک زۆر بێت و گەورە بێت
ئەگەر خراپترین کەس بیت
تەنانەت دەفتەری کردەوەکانت هەمووی خراپە بێت
نەکەیت بێ ئومێد بیت لە ڕەحمەتی خوا ...

بەڵام ئاگات لە حەقی خەڵك بێت
ئەگەر حەقی کەسێکت لەسەرە بۆی بگەڕێنەوە.....

#تدبرات_القرآنية

بۆ هاوسەرەکان

05 Feb, 09:09


#وتراوە:

ئەگەربێتو بیست جار پەشیمان ببمەوە لەسەر عەفو و لێبووردن
ئەوەم پێخۆشترە لەوەی تەنها جارێك پەشیمان ببمەوە لەسەر تۆڵە سەندنەوە.

بۆ هاوسەرەکان

05 Feb, 08:20


◥پاکترین خۆش⭐️ترین جوانترین شوێن◤

کاتی هەموونوێژێک شوێنی تەواف  میسک پرژێن دەکرێــــ⭐️ــــــت





https://t.me/Bu_Hawsarakan

بۆ هاوسەرەکان

05 Feb, 05:23


https://youtu.be/eE7lakEETpU?feature=shared

بۆ هاوسەرەکان

01 Feb, 19:55


#وتراوە:

ڕەخنە و سەرزەنشتێکی ئاشکرا
خێرتر و باشترە لە حیقد و کینەیەکی شاراوە.

📚 بهجة المجالس: (٢/ ٧٢٦).

چەندێك هەیە بەناوی برادەری و خۆ نزیکردنەوە هیچ ڕەخنە ناگرێت، بەڵام کەسێکی حاقد و کینە لە دڵە، چی شتێك هەیە کە بەدڵی نەبێت هەمووی لە دڵی خۆی هەڵگرتووە و بەچاوێکی کەم تەماشات دەکات ...
بەڵام ئەگەر کەسێکی باش بوایە، ئەوا سەرزەنشتی دەکردی تا بەخۆتدا بچیتەوە ...
هەروەکو وتراوە: ڕەخنەگرتن نیشانەی کەسی بەوەفایە -ڕەخنەگرتنێك بە ئەدەبەوە بێت و بۆ چاککردنەوەی هەڵەی بەرامبەر بێت و بە نهێنی نەك بە ئاشکرا و بۆ شکاندنەوەی-.

هشام لطیف بەرزنجی
٣ شعبان ١٤٤٦
#وتە

بۆ هاوسەرەکان

30 Jan, 17:14


شەو و ڕۆژی هەینی زۆر صڵاوات بدە لەسەر ئەو کەسەی کە فەرمووی:
ئەی خوایە لە تاوانەکانی عائیشە خۆشببە ئەوەی لە ڕابردوو کردوویەتی و ئەوەی لە داهاتوو دەیکات و ئەوەی بە نهێنی و ئاشکرا کردوویەتی....
پاشان فەرمووی: ئەمە دوعای منە بۆ ئوممەتەکەم لە هەر پێنج نوێژە فەرزەکە.

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".

بۆ هاوسەرەکان

30 Jan, 17:13


ئافرەتی موسڵمان و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان
نوسینی: الشیخ إبراهيم بن عبدالله المزروعي
وەرگێڕانی: هشام لطیف البرزنجي

کوردی
#بەشی_ئافرەتان
#بەشی_کتێب

بۆ هاوسەرەکان

30 Jan, 11:29


دەبیستیت
دەڵێن: ڕوخسارت جوان بکە
چاوەکان تۆ لەبیر ناکەن

بەڵام لە حەقیقەتدا
ڕەوشتت جوان بکە
چونکە دڵەکان تۆ لەبیر ناکەن.

چەندێك هەیە بەهۆی ڕەوشت جوانی خۆشمان دەوێن لە کاتێکدا هەر نەمان بینیوە
وە چەندێکیش هەیە بە پێچەوانەوە .....

#وتە

بۆ هاوسەرەکان

29 Jan, 08:55


حوکمی داوای هاوسەرگیریکردنی کچان لە کوڕان

بۆ هاوسەرەکان

27 Jan, 06:06


جابری کوڕی عبدالله ڕەزای خوایان لێبێت


📚 چل فەرموودەی پەروەردەیی... ، لاپەڕە: (١٥).


#بە_کورتی
#ژیاننامەی_هاوەڵان ڕەزای خوایان لێبێت

بۆ هاوسەرەکان

26 Jan, 07:16


#وردبەوە

خوای گەورە ئەگەر بیەوێت کارێك بکات
هۆکارەکانیش ئاسان دەکات
تەماشا بکە کاتێك پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لێبێت)
دەکرێتە بەندیخانەوە
دوو کەس لەگەڵی دەکرێنە بەندیخانەوە
تا بەهۆی ئەوەوە خەو دەبینن
لەدوای لێکدانەوەی خەوەکە ...
پاشان ئازاد دەکرێت

﴿ وَدَخَلَ مَعَهُ ٱلسِّجۡنَ فَتَیَانِ﴾
[سُورَةُ يُوسُفَ: ٣٦]


📚 رحلة التدبر (٢٠٦/٣). بە دەستکارییەوە

#تدبرات_القرآنية

بۆ هاوسەرەکان

26 Jan, 07:15


#بەشی_دروستکردنی_خواردن

بۆ هاوسەرەکان

23 Jan, 04:17


﴿قَالَ أَنَا يُوسُفُ وَهَذَا أَخِي ﴾  [يوسف: ٩٠]
فەرمووی: من یوسفم ..
نەیفەرموو: من عەزیزی میسڕم
تەنها ناوی خۆی هێنا
بۆیە دڵت پاك بکەرەوە
پلە و پایە و پۆست و دەوڵمەندی و .....
کارت لێ نەکات و لەخۆت نەگۆڕێی...

#تدبرات_القرآنية
#لە_بارەی_یوسف_بۆتان_دەدوێم

بۆ هاوسەرەکان

20 Jan, 18:47


زەویەکەی ڕەقە و گا تاوانبارە
هەمیشە تاوان بەشی هەژارە

📚 پەندی پێشینیان و فەرموودەی ژیران (٧٩/٢).

یەعنی خەتاکە ناکەنە سەر ئەوەی خەتابارە، بەڵکو دەیکەنە سەر کەسانی تر و دەستە چەورەکەیان بە کەسی تر دەسڕن ..


#پەندی_پێشینان

بۆ هاوسەرەکان

19 Jan, 10:39


ئەگەر پێت بوترێت:

دوو کەس شەڕ دەکەن لەسەر مێشوولەیەك
ئایە گاڵتە ناکەیت بە عەقڵیان .!؟
ئەی چۆن زۆر کەس شەڕ دەکەن و قسە لەگەڵ یەکتری ناکەن
کە هەموو دونیا قیمەتی نەك مێشوولەیەك بەڵکو قیمەتی باڵەکەیشی نییە ..
بۆیە هەرکەس ئەم ڕاستییەی زانی
ئەوا جێگای ئەوە نییە خەفەت بخوات هیچ شتێکی دونیا کە لەدەست دەچێت
ئیتر هەرچییەك بێت ...

#وتە
#ژیانی_دونیا

بۆ هاوسەرەکان

19 Jan, 09:10


⦁⦀ سەرنجێکی گرنگ لە پەروەردەکردنی منداڵ:

شێخ ئیبنو عوثەیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرموێت:

پێویستە کە منداڵەکان بە بەڵگە فێری شەرع بکرێن:
... بۆ نمونە: ئەگەر دەتەوێت بە منداڵەکەت بڵێیت: لەسەر خواردن «بِسمِ الله» بکە، وە «الحَمدُ لله» بکە کاتێك تەواو بویت
ئەگەر ئەوەت پێی وت ئەوە بەمەبەستەکەت گەیاندوە،
⇐ بەڵام ئەگەر پێی بڵێی: «بِسْمِ الله» بکە لە پێش خواردن، وە «الحَمدُ لله» بکە کاتێك تەواو بویت؛ لەبەرئەوەی پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمانی پێکردوە،
وە فەرمویەتی: « إِنَّ اللَّهَ لَيَرْضَى عَنِ الْعَبْدِ أَنْ يَأْكُلَ الْأَكْلَةَ فَيَحْمَدَهُ عَلَيْهَا، أَوْ يَشْرَبَ الشَّرْبَةَ فَيَحْمَدَهُ عَلَيْهَا ». [صحيح مسلم، رقم الحديث: (٢٧٣٤)].
واتە: خوای گەورە لە بەندەکەی ڕازی دەبێت کاتێك کە خواردنێکی خوارد سوپاسی خوای لەسەر کرد، یان خواردنەوەیەکی خوارد سوپاسی خوای لەسەر کرد.
⇐ ئەگەر ئەمەت کرد ئەوا دوو سوودت گەیاندووە:

🔹یەکەم:
منداڵەکەت فێردەکەیت کەوا شوێنی بەڵگە بکەوێت.
🔹دووەم:
وە ئەو پێغەمبەرە ﷺ ئەو ئیمامە کە شوێنی بکەویت کە دەست بگریت بە رێنماییەکانی.

⇐ ئەمە حەقیقەتێکە کە زۆرێك لە خەڵکی لێی بێئاگان؛ زۆرێك لە خەڵكی ئاڕاستەی منداڵەکانیان تەنها بۆلای حوکمە شەرعییەکان دەکەن، بەڵام فێریان ناکەن لەسەر بەڵگە کە ئەویش قورئان و سوننەتە.

📚 القول المفيد على كتاب التوحيد (٤٢٣/٢).


#الشيخ_ابن_عثيمين رحمه الله
#بەشی_منداڵان
•◆◇◆◇■□■◇◆◇◆•

بۆ هاوسەرەکان

18 Jan, 17:22


#وتراوە:

شەرم و حەیا شتێکی باشە

لە ئافرەتدا هەبێت باشترە (یەعنی: دەبێت ئافرەت زۆر بە شەرم تربێت)
~~~~
#قيل:
الحياء حسَن
وفي النساءِ أحسن

بۆ هاوسەرەکان

17 Jan, 22:04


#وتراوە:


ئەوەی خوڕەوشتی جوان بێت نەفسی لە ئارامیدایە
خەڵکیش لێی سەلامەتن.

بۆ هاوسەرەکان

16 Jan, 17:19


گوێڕایەڵی کردنی مێرد :
پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی :
{ إذا صلت المرأة خمسها، وصامت شهرها، وحصنت فرجها، و أطاعت بعلها - أي زوجها - دخلت من أي أبواب الجنة شاءت } [رواه أبن حبان].
واتە :ئەگەر ئافرەت پێنج نوێژەکەی بکا ، وە مانگی  ڕەمەزان بە ڕۆژو بێ ، وە داوێنی خۆی بپارێزێ ، و گوێڕایەڵی مێردەکەی بکا ، لە ڕۆژی قیامەتێدا پێی دەگوترێ : بە کامە دەروازەی حەزت لێیەو ئارەزوو دەکەی ـ بەوێدا ـ بچۆ نێو بەهەشتەوە .

بۆ هاوسەرەکان

15 Jan, 13:50


﴿ أَمَّن یُجِیبُ ٱلۡمُضۡطَرَّ إِذَا دَعَاهُ ﴾ [سُورَةُ النَّمۡلِ: ٦٢].


ئافرەتێك تەلەفون بۆ یەکێك لە ئەهلی عیلم دەکات
گلەیی ئەوە دەکات کە منداڵبوونی دوا کەوتووە و منداڵی نابێت
ئەویش پێی دەفەرمووێت: دڵت وابەستەی خوای گەورە بکە
وەکو کەسێك لەناو بەحردا بێت و وەختە بخنکێت چۆن داوا لە خوای گەورە دەکات
مانگێکی نەبرد ئەو ئافرەتە دووگیان بوو ..

📚 تغريدات قرآنية، لاپەڕە: (٤١).

چەندین کەس هەیە لەم ژیانە
لە ناڕەحەتی و دڵتەنگی بووە ..
خوای گەورە ژیانی گۆڕی بۆ حاڵەتێکی باش و ئەمین
#تدبرات_القرآنية

بۆ هاوسەرەکان

11 Jan, 11:13


ئایا ئافرەت بەڕۆژوو دەبێت لەکاتی سووڕی مانگانە؟
١

بۆ هاوسەرەکان

11 Jan, 11:13


٢

بۆ هاوسەرەکان

11 Jan, 11:08


ئەم جەهالەتە چییە؟

بۆ هاوسەرەکان

11 Jan, 11:08


https://vt.tiktok.com/ZS6uTdWK1

بۆ هاوسەرەکان

09 Jan, 17:28


شێخ موقبیل (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:

ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەم کە توشی وەهم و وەسوەسە بوونە
با گرنگی پێنەدەن (بیری لێ نەکەنەوە ئەوە بۆخۆی چاك دەبێت)


📚 البشائر في السماع المباشر لاپەڕە (٤٦).

#الشيخ_مقبل_الوادعي_رحمه الله
#وەسێتەکان

بۆ هاوسەرەکان

07 Jan, 08:03


دوو بچوکەکە: دڵ و زمان

ئیمامی ئیبنو ڕەجەبی حەنبەلی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:

گەورەترین شتێك کە ئاگات لێی بێت و چاودێری بکەیت و پارێزگاری لێ بکەیت و بەردەوامیت هەبێت لەسەری لە پاش دڵ: زمانە
لەبەرئەوەی زمان پارێزەری دڵە (لە کەموکوتری و هەڵەکانی).

📚 ‏جامع العلوم والحكم، لاپەڕە: (٣٨٦).

بۆ هاوسەرەکان

06 Jan, 18:54


پرسیار/
ئەگەر کەسێك لەناو تەیارە بوو ئاو نەبوو دەستنوێژ بگرێت یان لە نەخۆشخانە
یان لەناو تەیارە بوو چۆن نوێژ بکات؟
وەڵام/
ئەگەر ئاو نەبوو تەیەموم دەکات لە نەخۆشخانە بێت یان تەیارە ..
ئەگەر لەناو تەیارە بوو بە هەر شێوەیەك بێت نوێژەکەی دەکات لەسەر کورسیەکە ... ئەگەر پشتیشی لە قیبلە بێت
وە نوێژەکەیشی دووبارە ناکاتەوە ئەگەر لەکاتێك بگاتە ئەو شوێنە کاتی ئەو نوێژەش مابێت ...


#الشيخ_سليمان_الرحيلي حفظه الله
#وەڵامە_کورتەکان

بۆ هاوسەرەکان

02 Jan, 10:35


خـۆت بـنـاسـە و نـیـوەکەی خـۆت بدۆزەوە..

د. محمدی خانی

بۆ هاوسەرەکان

02 Jan, 10:34


﴿نَسُوا۟ ٱللَّهَ فَنَسِیَهُمۡ﴾
[سُورَةُ التَّوۡبَةِ: ٦٧].
ئەوان گوێڕایەڵی و عیبادەتی خوای گەورەیان لەبیرکرد

خوای گەورەش وەکو لەبیرکردوویەك مامەڵەیان لەگەڵ دەکات بەوەی هیدایەتیان نادات لە دونیا و ڕەحمیان لێ ناکات لە قیامەت ...

بۆیە #ئاگاداربە دەتەوێت لەوان بیت یان پێچەوانەکەی

بۆ هاوسەرەکان

31 Dec, 04:41


#دەنگی_قورئان
#دیمەنی_جوان

بۆ هاوسەرەکان

29 Dec, 14:20


#بیربکەرەوە

تۆ ...
ئەگەر دەبینیت ..
ئەگەر قسە دەکەیت ..
ئەگەر دەبیستیت ..
ئەگەر دەڕۆیت ..
ئەگەر ...........
سوپاسی خوای گەورە بکە ..
زۆرێك هەیە لەو نیعمەتانە بێ بەشن ..

بۆ هاوسەرەکان

28 Dec, 05:36


{ وَنَضَعُ ٱلۡمَوَ ٰ⁠زِینَ ٱلۡقِسۡطَ لِیَوۡمِ ٱلۡقِیَـٰمَةِ فَلَا تُظۡلَمُ نَفۡسࣱ شَیۡـࣰٔاۖ وَإِن كَانَ مِثۡقَالَ حَبَّةࣲ مِّنۡ خَرۡدَلٍ أَتَیۡنَا بِهَاۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَـٰسِبِینَ }
[سُورَةُ الأَنبِيَاءِ: ٤٧]

هەندێك تەرازوو هەیە لە دونیادا
کە ئینسان دروستی کردووە
زۆر وردبین و سەرسوڕهێنەرە
ئەی دەبێت تەرازووی خوای گەورە چۆن بێت؟

بۆیە ئەوە بزانە لەم ژیانە چی دەکەیت
یان بۆ تۆیە
یان لەسەر تۆیە

#ئاگاداربە
چی دەڵێی
چی دەکەیت
هەمووی دێتەوە ڕێت
لە چاکە یان خراپە

#تدبرات_القرآنية

بۆ هاوسەرەکان

28 Dec, 05:35


#وتراوە:

زۆربەی سزای خوای گەورە بۆ ئوممەتەکان لە کاتی دەوڵەمەندییان بووە
نەك لە کاتی هەژاری و برسێتی
بۆیە #بیربکەرەوە

بۆ هاوسەرەکان

19 Dec, 17:10


شەو و ڕۆژی هەینی زۆر صڵاوات بدە لەسەر ئەو کەسەی کە دەیفەرموو: خۆزگا براکانی خۆم ببینیایە:

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".

بۆ هاوسەرەکان

18 Dec, 15:01


لە هەر کاروبارێکی ئەم دونیایە سەرکەوتوو بوویت
دینی بێت یان دونیایی ..

لە هەر بوارێك بوو:
- لە دەعوە و بانگەوازکردنت بۆلای خوای گەورە
- لە سۆشیاڵ میدیا بێت
- کەناڵێکت هەبێت و کەسانێکی زیاتر سەیری بڵاوکراوەکانی تۆ بکەن ..

- لە کاروکەسابەت...
- کڕینی شتێك .. یان فرۆشتنی ..
- ژیانی زەواج ..
- یان منداڵەکەت باش بوو ..
- سەرکەوتوو بوویت لە خوێندن..
- یان .....

هیچ شتێك مەدە پاڵ خۆت و شانازیی بە خۆتەوە مەکە ..

ئەوەت لە بیر نەچێت هەمووی بە دەستی خوای گەورەیە ..
ئەوەتا پێغەمبەر شوعەیب (سەلامی خوای لێبێت) فەرموویەتی: ﴿وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ﴾ [هود: ٨٨].

#تدبرات_القرآنية

بۆ هاوسەرەکان

16 Dec, 05:19


ئایە دەزانیت گەورەترین بەڵاو موسیبەت چی یە؟

وا گومان نابەم بەڵایەك هەبێت لەمە گەورەتر:
- کەسێك نییە دەوڵەمەند بێت و هەژار بکەوێت.
- کەسێك نییە لەشساغ بێت و نەخۆش بکەوێت.
- وە کەسێك نییە منداڵی ببێت و بمرێت.

بەڵکو گەورەترین موسیبەت - لە پاش موسیبەتی دین (یەعنی ئەو کەسە دینەکەی لە دەست بدات -وەرگێڕ-)- خوای گەورە منداڵی بداتێ، هەوڵی لەگەڵ بدات و یارمەتی بدات و خزمەتی بکات و هەوڵی چاکبوونی بدات و پەروەردەی بکات، پارەی بداتێ و کاتی بۆ دابین بکات
تاوەکو منداڵێکی صاڵح دەرچێت و دڵی خۆش بکات، وە ئاواتەکان و ئومێدە گەورەکانی بێنێتە دی، وە بەو پەروەردەکردنە هیواداربێت بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوونەکەی ببینێتەوە بەوەی گوێڕایەڵی خوای گەورە بێت و چاکەکاربێت بەرامبەر دایك و باوکی، یارمەتی بدات و پێداویستییەکانی بۆ جێبەجێ بکات و یارمەتی خوشك براکانی بدات و پشتگیریان بکات.

بەڵام لەپاش چەند ساڵێك کە ئەو ئومێدانەت هەبووە، و ئەو ماڵ و کاتانەت بۆ تەرخان کردبوو:
بەو شێوەیە دەرنەچێت، و ببێتە گرێیەك و خەفەتێك لە قوڕگتدا، وە تووشی چەندین کێشە ببیت بەهۆی ئەوەوە،
وە خەفەتبار و بێتاقەت ببیت بەهۆی درەنگ هاتنەوەی و نەشزانیت لەکەڵ کێدایە، وە هاوڕێیەتی کەسانی خراپ بکات،
وە بکەوێتە ناو تاوان و جگەرە بکێشێت،
قورئان نەخوێنێت و گوێ لە مۆسیقا بگرێت، و لە شوێنە خراپەکان و قاوە خانە خەریکی کات بەسەربردن بێت، و نوێژ نەکات، و ئەخلاق و ڕەوشتی خراپ بێت، و خراپ بێت بۆ دایك و باوکی و کەسێکی درۆزن بێت.

سوێند بەخوا نازانم موسیبەتێك هەبێت لەوە گەورەتر بێت، وە نازانم تاقیکردنەوەیەك هەبێت لەوە سەختتربێت.

پیاوێك تەلەفۆنی بۆ کردم و گلەیی لەو ناڕەحەتی و ئازارە دەکرد لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵی زینداندا ڕووبەڕووی بووەتەوە، وەکو ئەوەی توشی گەورەترین موسیبەت بوبێت.

پێم وت: کوڕت هەیە؟
وتی: بەڵێ.
وتم: تەمەنی چەندە؟
وتی: دە ساڵ.
وتم: چۆن بویتە لەگەڵی؟
وتی: هەوڵێکی زۆرم داوە بۆ ئەوەی بەختەوەر بژێت.
وتم: لە بەندینخانە بیت یان خراپبوونی منداڵەکەت کامیان سوکترە لەلات؟
دەست بەجێ و بە کاریگەرییەوە وتی: بەڵکو سجنەکەم زۆر پێ سوکترە.

بۆیە ئەی منداڵ: ئایە دڵت نییە؟
ئایە عەقڵت نییە؟
ئایە هەستت نییە؟
ئایە دڵی ئەو دایك و باوکەت دەڕەنجێنی و ئازاریان دەدەیت لە کاتێکدا ئەو تۆی بەخێو کرد و فێری کردیت و خواردنی بۆت ئامادە کرد و شوێنی بۆت دابین کرد؟
ئایە دڵیان دەشکێنیت کە ئەوان هۆکاری بوونی تۆن لەم دونیایە؟
ئایە نازانیت عقوبە و سزای ئەو کەسەی ئازاری دایك و باوکی دەدات لە دونیا وەری دەگرێت پێش قیامەت؟

بۆیە بگەڕێرەوە بۆلای خوای گەورە و چاکبە لەگەڵ دایك و باوكت پێش ئەوەی ژیان بەجێ بێڵیت.

خوایە ڕەحم بە دایك و باوکان بکەیت کە هەوڵی باشکردنی منداڵەکانیان داوە بەڵام بە قودرەتی تۆ - کە حیکمەتی گەورەی تۆی تیایە ئەی خوای گەورە - گومڕابوون.

خوایە ئەو دڵە شکاوەیان چاك بکەیتەوە،
وە پاداشتیان لە دونیا و دواڕۆژدا بۆیان زیاد بکە،
وە زوو منداڵەکانیان بۆ چاك بکە، چونکە جگە لە تۆ کەس نییە بتوانێت هیدایەتیان بدات.

الشيخ: #أحمد_الطيار
وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی

١٥ جمادي الثاني ١٤٤٦ کۆچی
٢٠٢٤/١٢/١٦ لە دایك بوون - دوو شەممە

بۆ هاوسەرەکان

09 Dec, 12:57


چیت ئامادەکردووە بۆ ئەو ڕۆژە!؟

هەوڵبدە کردەوەی باش ئەنجام بدەیت
پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت نەتوانی کردەوەی باشی تێدا ئەنجام بدەیت
شتێك بکەوێتە نێوان تۆ و کردەوەی باش
ئیتر بە نەخۆشی بێت یان مردن ..

#مردن

بۆ هاوسەرەکان

09 Dec, 12:55


#دەنگی_قورئان
#دیمەنی_جوان

بۆ هاوسەرەکان

08 Dec, 17:14


کاتێك لە سوریا کەسێکیان دەگرت و سجنیان دەکرد و سزایان دەدا پێیان دەوت یان بەو کەسەیان دەوت بڵێ: يسقط ربك ولا يسقط الأسد
پەروەردگار دەڕوخێت (پەنا بەخوا لەو قسەیە) بەڵام ئەسەد ناڕوخێت
ئەوە شیعار و دروشمیان بوو

بەڵام ئەوە دەسەڵاتی خوای گەورەیە ...

ئەسەد ڕوخا
خوای گەورە مایەوە و هەر دەمێنێت..

کێی بوێت دەیڕوخێنێت...
کێی بوێت بەرزی دەکاتەوە...

قال تعالى:  ﴿ قُلِ ٱللَّهُمَّ مَـٰلِكَ ٱلۡمُلۡكِ تُؤۡتِی ٱلۡمُلۡكَ مَن تَشَاۤءُ وَتَنزِعُ ٱلۡمُلۡكَ مِمَّن تَشَاۤءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَاۤءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَاۤءُۖ بِیَدِكَ ٱلۡخَیۡرُۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَیۡءࣲ قَدِیرࣱ ﴾
[سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ: ٢٦].

وقال تعالى: ﴿ فَتَعَـٰلَى ٱللَّهُ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡحَقُّۖ لَاۤ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡكَرِیمِ ﴾
[سُورَةُ المُؤۡمِنُونَ: ١١٦].

وقال تعالى: ﴿ سُبۡحَـٰنَهُۥ وَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا یَقُولُونَ عُلُوࣰّا كَبِیرࣰا ﴾
[سُورَةُ الإِسۡرَاءِ: ٤٣]

وقال تعالى: ﴿ لِّمَنِ ٱلۡمُلۡكُ ٱلۡیَوۡمَۖ لِلَّهِ ٱلۡوَ ٰ⁠حِدِ ٱلۡقَهَّارِ ﴾
[سُورَةُ غَافِرٍ: ١٦]

وقال تعالى: ﴿ إِنَّا نَحۡنُ نَرِثُ ٱلۡأَرۡضَ وَمَنۡ عَلَیۡهَا وَإِلَیۡنَا یُرۡجَعُونَ ﴾
[سُورَةُ مَرۡيَمَ: ٤٠]

ڕاستترین وتە وتەی خوای تاك و تەنها بە حەق شایستەی پەرستنە

ئایە ئەمە جێگای دەرس وەرگرتن نییە
بۆ هەموومان
بۆ ئەو کەسەی ستەمی لێ دەکرێت
ئەگەر ستەمکار هەرچەند بە توانا بێت و ...
ئایە ڕۆژێك نایات لەناو بچێت ...!!!؟؟

هشام لطيف بەرزنجی
٧ جمادي الثاني ١٤٤٦
٢٠٢٤/١٢/٨ - یەك شەممە

بۆ هاوسەرەکان

05 Dec, 22:23


ئەوەی بە دوای دونیا بکەوێت و دونیا هەڵبژێرێت

تەمەنی کورتە

زۆر بیر دەکاتەوە

زەرەری لێ دەدات و سوودی پێ ناگەیەنێت.

📚 الكناشة، لاپەڕە (٢٧٨).

#سوودەکان

بۆ هاوسەرەکان

03 Dec, 16:05


🔹 چوار هەنگاو هەیە بۆ ڕەواندنەوەی هەموو دودڵی یەك لە هەموو بابەتێکدا:

١- نوێژی استخارة و دوعا کردن.
٢- ڕاوێژکردن بە کەسی باش و شارەزا لەو بوارە.
٣- ویستن و سووربوون.
٤- پشت بەستن بە خوای گەورە.

📚 الكناشة، لاپەڕە (١٥٦).
#سوودەکان

بۆ هاوسەرەکان

29 Nov, 19:27


💎 ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی دەڕۆن بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی


لە پێشانگا نێو دەوڵەتییەکان بۆ کتێب ئامۆژگاری زۆر دەکرێت فڵان کتێب بکڕن
وە دیعایە و پڕوپاگەندەش زۆر دەکرێت لەلایەن نوسەر و کتێبخانەکان بۆ ئەوەی فڵان کتێبی تازە دەرچووە، ....

بەڵام ئەوە بزانە ئەگەر سەروەتی قاڕونت هەبێت ئەوا ناتوانیت و فریای کڕینی هەمووی ناکەویت ...

بۆیە پێش ئەوەی بڕۆیت #بیربکەرەوە

یەکەم: ئەوەی پێویستتە ئەوەیان بکڕە.
دووەم: ئەو کتێبەی لەلایەن چەند نوسەرێکەوە نوسراوە و جێگەی سەرنجی بەڕێزتە.
سێ یەم: ئەو کتێبانەی دەگمەنە و بە کەمی دەست دەکەوێت.
چوارەم: لەسەرووی هەمووی ئەو کتێبانەی کە پاكن و دوورن لە فیکرەی خراپ.

#علي_العمران

بە دەستکارییەوە. هشام لطیف بەرزنجی

بۆ هاوسەرەکان

27 Nov, 09:53


خێزانەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ:

١- خەدیجە ڕەزای خوای لێبێت
٢- پاشان سەودە ڕەزای خوای لێبێت
٣- پاشان عائیشە ڕەزای خوای لێبێت
٤- پاشان حەفصە ڕەزای خوای لێبێت
٥- پاشان زەینەب ی کچی خوزەیمە ڕەزای خوای لێبێت
٦- پاشان ئوم سەلەمە ڕەزای خوای لێبێت
٧- پاشان زەینەبی کچی جەحش ڕەزای خوای لێبێت
٨- پاشان جوەیریە ی کچی حارث ڕەزای خوای لێبێت
٩- پاشان ئوم حەبیبە کچی ئەبی سوفیان ڕەزای خوایان لێبێت
١٠- صەفیە ڕەزای خوای لێبێت
١١- مەیمونە ڕەزای خوای لێبێت

📚 مختارات من زاد المعاد، لاپەڕە: (١٣ - ١٤)
بقلم/ الشیخ ابن عثیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت). طبعة/ مؤسسة الشیخ .

#بەشی_سیرە

‏••═══ ༻✿༺═══ ••

بۆ هاوسەرەکان

26 Nov, 07:33


ئامۆژگاریەکی کاریگەر👇

شێخ سلێمان سلیم الله الرحیلي ـ خوا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:

ئەوەی لە هەموو مامۆستاکانمان وەرمانگرتووە دەیگوازینەوە بۆ جگه لەخۆمان:  لەگەڵ حەق بە: بیروباوەڕی ئەهلی سوننەو جەماعەتت هەبێت و دەست بە بنەماکانی سوننەت و ئەهلەکەیەوە بگرە، لەسەر مەنهەج و ڕێبازی پێشینان بڕۆ و زانستی بەسوود بڵاوبکەرەوە و بانگەوازی بۆ لا بکه بەپێی علم و توانات، بە شێوەیەک ئەوە دەربخە علم و حیکمەتی لەگەڵدا بێت و پابەند بە بەوەی وشەکانت کورت و پوخت وماناداربن، وە دووربە لە هەموو زوڵم و ستەمێک، پاشان دوای ئەوە ئاوڕمەدەرەوە کێ لەگەڵت هاوڕا دەبێت و کێ هاوڕات نابێت، وە ئاوڕ مەدەرەوە لەوەش کە بەقسەت ناکات و سەرت ناخات، وە ئاوڕ مەدەرەوە لەوکەسەش کە جنێوت پێدەڵێت و کۆمێنتت بۆ دەکات و پێچەوانەت دەکات، دامەزراوبە هەتاوەکو دەگەیتەوە بەخودای گەورە لەسەرئەوە.

من نصائح شیخنا الشیخ سلیمان الرحيلے ـ حفظه الله ـ

بۆ هاوسەرەکان

25 Nov, 05:38


شێخ ئیبنو عوثەیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:

ئەگەر ئەتەوێت عەقیدەیەکی پاکت هەبێت ئەوا
دەستبگرە بە کتێبەکانی
شێخول ئیسلام ئیبنو تەیمیە و ئیبنول قەیم (ڕەحمەتی خوایان لێبێت).

📚 تفسير سورة الأنعام: (١٣٨).

بۆ هاوسەرەکان

23 Nov, 07:34


ژن گوڵە، پیاویش باخەوان. خەمخۆرترین باخەوان جوانترین گوڵی هەیە.

بۆ هاوسەرەکان

21 Nov, 17:02


شەو و ڕۆژی هەینی زۆر صڵاوات بدە لەسەر ئەو کەسەی کە دەیفەرموو: خۆزگا براکانی خۆم ببینیایە:

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".

بۆ هاوسەرەکان

20 Nov, 19:20


خۆتان و ماڵ و مناڵتان بپارزێن لە چاو پیسی:

چاو پیسی حەقە:

شێخ حەمماد ئەنصاری (ڕەحمەتی خوای لێبێت) بینینی زۆر بەتوانا بوو، ئەو بینینە باشەی ڕۆیشت و نەما بەهۆی چاو پیسی:

دەفەرمووێت: هۆکاری چاو کزیم ئەوەبوو ڕۆژێك لە یەکێك لە مزگەوتەکان قورئانم دەخوێند لەسەر مزصحەفێکی بچوك، لە تەنیشتمەوە پیاوێكی لێبوو وتی: تۆ بەم تەمەنەوە لەسەر ئەو موصحەفە دەخوێنیت؟
لەدوای نوێژ دەرچووم لە مزگەوتەکە، بۆ بەیانییەکەی توشی نەخۆشی چاو بووم، لەدوای ئەوەوە نەمدەبینی زۆر بە کەمی نەبێت.

📚 المجموع في ترجمة العلامة المحدث الشيخ حماد الأنصاري، (٤٥١/١).

#الشيخ_حماد_الأنصاري رحمه الله

بۆ هاوسەرەکان

19 Nov, 20:15


💎 ئەی خوشك و برای بەڕێزم
ئەم دە سیفەتە هۆکاری بناغەی ژیانی ئیمانییە:

خوای گەورە فەرموویەتی:

﴿إِنَّ ٱلۡمُسۡلِمِینَ وَٱلۡمُسۡلِمَـٰتِ وَٱلۡمُؤۡمِنِینَ وَٱلۡمُؤۡمِنَـٰتِ وَٱلۡقَـٰنِتِینَ وَٱلۡقَـٰنِتَـٰتِ وَٱلصَّـٰدِقِینَ وَٱلصَّـٰدِقَـٰتِ وَٱلصَّـٰبِرِینَ وَٱلصَّـٰبِرَ ٰ⁠تِ وَٱلۡخَـٰشِعِینَ وَٱلۡخَـٰشِعَـٰتِ وَٱلۡمُتَصَدِّقِینَ وَٱلۡمُتَصَدِّقَـٰتِ وَٱلصَّـٰۤىِٕمِینَ وَٱلصَّـٰۤىِٕمَـٰتِ وَٱلۡحَـٰفِظِینَ فُرُوجَهُمۡ وَٱلۡحَـٰفِظَـٰتِ وَٱلذَّ ٰ⁠كِرِینَ ٱللَّهَ كَثِیرࣰا وَٱلذَّ ٰ⁠كِرَ ٰ⁠تِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغۡفِرَةࣰ وَأَجۡرًا عَظِیمࣰا﴾ [ الأَحۡزَابِ: ٣٥].

١- ئیسلام.
٢- ئیمان.
٣- گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خوا و پێغەمبەری خوا ﷺ (بۆ ئافرەت گوێڕایەڵی مێردەکەی بکات. وەکو ئیبنو عەبباس ڕەزای خوایان لێبێت فەرموویەتی: المطيعات لأزواجهن.).
٤- ڕاستگۆیی.
٥- ئارامگرتن.
٦- خشوع.
٧- خێرکردن.
٨- ڕۆژووگرتن.
٩- پاراستنی داوێن.
١٠- زۆر یادکردنی خوای گەورە.


📚 للمرأة آيات، محاضرة ٣، ص: (٦).

#بەشی_ئافرەتان

بۆ هاوسەرەکان

19 Nov, 17:57


ئیمامی ئیبنول قەیم (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:

کەمترین بەرەکەت بۆ کەسێكە
تەمەنی و
دین و
دونیای
کە سەرپێچی خوای گەورە بکات
بەرەکەت لەسەر زەوی نامێنێت تەنها بەهۆی تاوانەوە نەبێت.

#الإمام_ابن_القيم رحمه الله

بۆ هاوسەرەکان

19 Nov, 17:56


بەڵاو موسیبەتی ئەم دونیایە ئەوەیە
قەدر و قیمەتی نازانیت
تا مانەوەت تێیدا.

📚 الثلث الأخير
#وتە

بۆ هاوسەرەکان

16 Nov, 20:35


▫️ ئایە دەبێت بەهۆی ئیش و خزمەتکردنی ماڵەوە نوێژ دوابخڕێت

پرسیار (٦٧٠)/ هەندێك جار نوێژ دوا دەخەم لەبەر زۆری ئیش لە ماڵەوە نەک لەبەر تەمبەڵی، ئایە تاوانبار دەبم؟
وەڵام/ بەڵێ تاوان بار دەبیت، دروست نییە بەهیچ شێوەیەك نوێژەکەت دوابخەیت و لە کاتی خۆی لابدات، نوێژ ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی ئیسلام، خوای گەورە فەرموویەتی:
﴿إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا﴾ [النساء: ١٠٣].
واتە: به‌ دڵنیایى نوێژ كردن فه‌رز كراوه‌ له‌سه‌ر ئیمانداران وه‌ كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌یه‌ له‌ كه‌یه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات وه‌ له‌كه‌یدا كۆتایی دێت نابێ له‌وه‌ دوابخرێ ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك عوزری هه‌بێ وه‌كو خه‌وتن یاخود له‌ بیرچوون ئه‌گه‌رنا له‌ كاتی ترسیشدا له‌ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوژمنیشدا خوای گه‌وره‌ ڕێگه‌ی نه‌دا كه‌ نوێژه‌كانیان دوابخه‌ن وه‌ به‌جه‌ماعه‌تیش فه‌رمانی پێ كردن كه‌ بیكه‌ن.
بۆیە دەبێت لەکاتی خۆیدا نوێژەکەت بکەیت.
پێت دەڵێم: ئەگەر لە کاتی خۆیدا نوێژەکەت بکەیت دەبێت یارمەتیدەرت بۆ ئیشەکانت، خوای گەورە فەرموویەتی:
﴿وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ﴾[البقرة: ٤٥].
واته: وه‌ پشت به‌ صه‌بر گرتن و نوێژ كردن ببه‌ستن له‌سه‌ر چاكه‌.
تەفسیری ئایەتەکان لە تەفسیری ڕێبەر
#الشيخ_ابن_عثيمين_رحمه_الله
#بەشی_ئافرەتان

‎‌─┅┅═༅𖣔‎‌📜𖣔༅═┅┅─

بۆ هاوسەرەکان

15 Nov, 04:33


🔴 قال بعضُ السلف:

لكُلِّ شَئ مُختَصَرٌ، ومُختَصرُ طَرِيقِ الجَنَّة: الصلاةُ على النَّبيِّ صلى الله عليه وآله وسلم.

📚 النوادر والنتف، لأبي الشيخ الأصبهاني، رقم ( ٧٦٣).
-_-_-_-_-_- _-_-_-_-_-_-_

هەندێك لە سەلەف فەرموویانە:

هەموو شتێك ڕێگەیەکی کورتی هەیە،

ڕێگەی بەهەشتیش بە کوردی صڵاواتدانە لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ.

بۆ هاوسەرەکان

14 Nov, 19:37


#هاوسەرگیری

‏إنَّ مَهر الفَتاة الحقِيقي، هو ما تجدهُ بعْدَ الزواج وليْسَ قبلهُ.

مارەیی ڕاستەقینەی ئافرەت، ئەوەیە دوای هاوسەرگیری بیبینێت نەک پێش هاوسەرگیری.

ـ الرافعيّ.

بۆ هاوسەرەکان

14 Nov, 16:03


#إليك_أخية

‏" أول ما تسئل عنه المرأة يوم القيامة عن صلاتها ، و عن حق زوجها "

یەکەم شت ئافرەت کاتێک پرسیاری لێدەکرێت لە ڕۆژی قیامەت سەبارەت بە نوێژەکانیەتی و سەبارەت بە حەقی مێردەکەیەتی.

(‏📔مصنف عبد الرزاق (304/11)

بۆ هاوسەرەکان

13 Nov, 10:47


لەکاتی خەم و خەفەت و ناڕەحەتییەکان #بیربکەرەوە

بۆ هاوسەرەکان

10 Nov, 15:44


لە ئەعمەشەوە ئەویش لە شەقیقەوە دەڵێت:


پیاوێك هات ناوی أبو حورەیز بوو، پێی ووتم: كچێكی گەنجم مارە كردووە، وە من ترسی ئەوەم هەیە كە ڕقی لێم بێت، جا عبدالله ی كوڕی مسعودیش ووتی: " خۆشەویستی و پێكەوەبوون لە خواوەیە و ڕق لێبوونی یەكتر لەنێوان ژن  وپیاودا لە شەیتانەوەیە و دەیەوێت ئەو شتەی خوا بۆتانی حەڵاڵ كردووە لەپێش چاوتانی بخات و ڕقتان لێی بێت، جا ئەگەر ئەو كچە هات بۆ لات فەرمانی پێ بكە با لە پشتتەوە دوو ركعات نوێژ بكات". 


أَخْرَجَهُ عَبْدُ الرَّزَّاقِ وَابْنُ أَبِي شَيْبَةَ.

بۆ هاوسەرەکان

06 Nov, 19:43


وتار

📋  ڕاگرتنی هەستی خەڵك


🔹 وتاری: ١٣٦

|| خطبة ١٦ جمادي الثاني ١٤٤٥
              ٢٠٢٣/١٢/٢٩ ـ ||

⌚️ ↫ 20:02 د


•┈•🕌•┈•ذ

بۆ هاوسەرەکان

04 Nov, 03:47


💎 مامەڵەکردن و تەعامول کردنی ئافرەتانی پێشوو لەگەڵ مێردیان:

خێزانەکەی سەعیدی کوڕی موسەییب -کە تابعییە، ئەوانەی صەحابەیان بینیوە ڕەزای خوایان لێبێت- (ڕەحمەتی خوایان لێبێت) دەفەرمووێت:

ئێمە قسەمان ناکرد لەگەڵ مێردەکانمان
مەگەر وەکو ئەوەی لەگەڵ پاشاکان و سەرکردەی وڵات نەبێت
دەمان وت: خوای گەورە ئیصلاحی حاڵتان بکات، خوای گەورە بتانپارێزێت.

📚حلية الأولياء لأبي نعيم (١٩٨/٥).

#بەشی_ئافرەتان

بۆ هاوسەرەکان

31 Oct, 13:01


لە وتارەکانی ئیبن مەسعود (ڕەزای خوای لێبێت)

فەرمووی:

شیعر (شیعری خراپ کە درۆی تێدابێت و باسی ئافرەت و ..) مۆسیقای شەیتانە
عارەق کۆکەرەوەی تاوانەکانە
ئافرەت حەبلی شەیتانە (هۆکارە بۆ سەرنج ڕاکێشانی پیاو کە بەرەو تاوانی دەبات)
گەنج بەشێك لە شێتی تێدایە
خراپترین کۆکردنەوە و دەستکەوتی ماڵ دەستکەوتنی ڕیبایە
وە خراپترین خواردن خواردنی ماڵی هەتیوە (بە زوڵم)
وە خۆشبەخت ئەو کەسەیە دەرس وەردەگرێت لە کەسانی تر (باشەکانی وەردەگرێت و خراپەکانیش وازلێدێتێت)..

(صحيح)
ابن أبي شيبة (٣٥٦٩٤).

‎‌─┅┅═༅𖣔‎‌📜𖣔༅═┅┅─

بۆ هاوسەرەکان

29 Oct, 03:48


ئافرەتانێك هەن
پۆشاکەکەیان دە دوورنەوە تا داپۆشراوبن

ئەی چەندێك لە ئافرەتان هەیە بە ویستی خۆیان پۆشاکێك لەبەردەکەن تا لەشەیان بەدەربکەوێت؟؟!!

#وتە

بۆ هاوسەرەکان

27 Oct, 05:23


💎 ئەگەر خوای گەورە ویستی لێبێت بە تەنها ساتێکی کەم یان لە چاو تروکاندنێك شتەکان دەگۆڕێت ..

#بیربەکەرەوە لە چیرۆکی پێغەمبەر موسی (سەلامی خوای لێبێت)
خوای گەورە فەرمووی: ﴿فَأَسۡرِ بِعِبَادِی لَیۡلًا﴾ بە شەو بەندەکانی من دەریان بکە
﴿إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ﴾
چونکە فیرعەون سەربازەکانی شوێنتان دەکەون
[الدُّخَانِ: ٢٣].

تەماشا بکە
بە شەو دەترسان لەناو بچن

بەڵام
لە بەیانی ژیانیان گۆڕا ئەوەی لێی دەترسان کۆتایی پێ هات

ئەوەیە دەسەڵاتی خوای گەورە ویستی لێبێت چۆن ژیان دەگۆڕێت...

#تدبرات_القرآنية

بۆ هاوسەرەکان

26 Oct, 17:18


ئەی گەنجانەکان سوور بن لەسەر هەڵبژاردنی «ئافرەتی چاک»

سوور بن لەهەڵبژاردنی | ئافرەتێکی چاک | بۆ ئەوەی منداڵی صاڵحت لێی هەبێت، وە ببێتە هۆکارێک بۆ قیامەتێکی باشت

الدكتور عبدالسلام الشويعر • حَفِظَهُ الله •

بۆ هاوسەرەکان

25 Oct, 17:42


ڪە شووت ڪرد مەیڪە بەدەنگ و هەرا لەخۆت ...لەبەر ئەم هۆڪارەی خوارەوە...

📌هەندێڪ لە زانایان پێیان باشتر بووە ڪەوا مارەبڕینەڪان بە نهێنی بڪرێن لە ترسی حەسادەتی ئەوانەی ڪە نیازی دووبەرەڪیان هەیە لە نێوان بنامەڵەی ڪچەڪە و ڪوڕەڪە.


📚شرح مختصر الخليل ٣/١٦٧📚

ئێستاش دەچن لەسۆشیاڵ میدیاو دارو بەرد بڵاوی دەڪەنەوە

بۆ هاوسەرەکان

25 Oct, 11:36


ئەو ژنەی داوای جیابوونەوەی دەکرد


ئەم چیرۆکە لەوانەیە لە شێوەی ئەفسانەیی بێت، بەڵام دەرسی تیایە ئەگەر کەسێك بیەوێت دەرسی لێ وەربگرێت ...

#بەشی_چیرۆك

بۆ هاوسەرەکان

25 Oct, 08:12


💎 نیعمەتی کچ 💎

کچەکەی عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود (ڕەزای خوای لێبێت) هات بۆلای کە بچوك بوو،
ئەویش باوشی پیاکردوو کردییە باوەشی و ماچی کرد
فەرمووی: بەخێربێیت
ئەی ئەوەی دەبیتە بەربەست لە ئاگری دۆزەخ بۆ من.

#بەشی_ئافرەتان
#بەشی_منداڵان

بۆ هاوسەرەکان

24 Oct, 14:32


شەو و ڕۆژی هەینی زۆر صڵاوات بدە لەسەر ئەو کەسەی کە دەیفەرموو: خۆزگا براکانی خۆم ببینیایە:

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".

بۆ هاوسەرەکان

24 Oct, 06:24


📍لە نیشانەکانی ڕۆژی دوایی کەمبونی زانست و زۆربونی نەزانین📍

عَن عبد اللَّه بن عمر رضي الله عنهم قَالَ: سَمِعتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم يَقُول (إِنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ لَا يَقْبِضُ الْعِلْمِ انْتِزاعًا يَنْتَزِعُهُ مِن الْعِبَادِ، وَلَكِنْ يَقْبِضُ الْعِلْمَ بِقَبْضِ الْعُلَمَاء حَتَّى إِذا لم يُبْقِ عَالِمًا اتَّخَذَ النَّاسُ رُؤَسَاءَ جُهَّالًا فَيُسْأَلُوا،فأَفْتَوْا بِغَيْرِ عِلْمٍ فَضَلُّوا وَأَضَلُّوا).

📚 صحيح البخاري (رقم الحديث ۱۰۰ ، ومسلم (رقم الحديث ۲٦۷۳).


واتە: لە عبداللە ی کوڕی عمر (ڕەزای خودایان لێبێت) دەفەرموێت: گوێم لێ بو پێغەمبەری خودا ﷺ دەیفەرمو:
خودای گەورە زانست هەڵناگرێت بە دەرکردنی لە دڵی بەندەکانی، بەڵام زانست ناهێڵێت بە نەهێشتنی زاناکان،
تا وای لێدێت زانا نامێنێت،
ئیتر خەڵکی کەسانێکی نەزان دەکەن بە گەورەی خۆیان و پرسیاریان لێ دەکەن، ئەوانیش بە نەزانی فەتوایان بۆ دەدەن، سەر لە خۆیان و خەڵکیش دەشێوێنن.


•◆◇◆◇■□■◇◆◇◆•

بۆ هاوسەرەکان

22 Oct, 17:28


وتاری هەینی

📋 باسی تەڵاق

ئەم باسانە لەخۆ دەگرێت:
- نیعمەتی زەواج
- هۆکاری تەڵاق
- کێشەکانی دوای تەڵاق
- چارەسەری تەڵاق


https://t.me/Bu_Hawsarakan

بۆ هاوسەرەکان

18 Oct, 18:11


"گەر ئەتەوێ زەواج لەگەڵ باشترین بکەیت،ئەوە هەرگیز نایکەیت،یاخود بشیکەیت کۆتاییەکەی نەمانە،چونکە باشترین بەردەوام لەو باشتر درووست ئەبێت،ئەوەی گرنگە ئینسانێک هەبێت.مەحبەتی بۆت هەبێت، ڕێزت بگرێت، دەروونت ئارام بێت لەگەڵی و تەبعی لەگەڵ تەبعت هاوتا بێت و بتوانی لەتەمەنی پیری گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت وئاسووده بیت،داواکردنی شتێک لەمە زیاتر کارێکی باش نییە."

بۆ هاوسەرەکان

18 Oct, 17:50


ژیانی هاوسەرگیری دانامەزرێت
لەسەر بنەمای
چاوی ڕەشی ئافرەتەکە
یان ڕوومەتی جوانی (یەعنی لەبەر ئەو خۆجوانکردنەی نییە کە لە دەرەوە بۆ خەڵکی دەکات)

بەڵکو دادەمەزرێت لەسەر
ئەخلاق و خوڕەشت و ئاکاری جوانی.

📚 وحي القلم، (٢٩٣/١).

#بەشی_ئافرەتان

بۆ هاوسەرەکان

14 Oct, 11:37


قال تعالى: ﴿ فَلَمَّاۤ أَن جَاۤءَ ٱلۡبَشِیرُ أَلۡقَىٰهُ عَلَىٰ وَجۡهِهِۦ فَٱرۡتَدَّ بَصِیرࣰاۖ قَالَ أَلَمۡ أَقُل لَّكُمۡ إِنِّیۤ أَعۡلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ﴾ [ يُوسُفَ: ٩٦].

- پەلە بکە لە بڵاوکردنەوەی موژدە بۆ ئەوانەی چاوەڕێی دەکەن، لەبەرئەوەی نازانی بەهۆی ئەوەوە چ خەمو خەفەتێك لادەبات، وە چ بارگرانییەك لەسەری لادەبات.
- ئەگەر چەند خەمو خەفەتەکەت لە دڵتدا گەورە بێت، ڕۆژێك دێت خوای گەورە لای ببات تەنانەت ئەگەر لە دوای ماوەیەکیش بێت.

#لە_بارەی_یوسف_بۆتان_دەدوێم
#تدبرات_القرآنية

بۆ هاوسەرەکان

13 Oct, 12:00


"سكينة".


#بدر_التركي

بۆ هاوسەرەکان

13 Oct, 08:37


قال تعالی: ﴿وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ ﴾ [الرحمن: ٢٧]

کەس بەردەوام نابێت تەنها خوای گەورە نەبێت
کەس نامێنێت تەنها خوای گەورە نەبێت
ئەم واتایە دڵنەواییت دەکات
لەکاتی لە دەستدانی هەرکەسێکت بێت ..
تا دڵت وابەستەی ئەو شوێنە بێت
بەردەوامە و دەمێنێتەوە.

#تدبرات_القرآنية
#مردن

بۆ هاوسەرەکان

13 Oct, 04:33


حقوق المرأة في ضوء السنة النبوية

بۆ هاوسەرەکان

12 Oct, 16:54


ماڵەکەت بگۆڕە....


⚪️ماڵی تۆ لەکام جۆرە ماڵانەیە....

✍🏻شێخ صالح الفوزان دەفەرموێت:

✍🏻ئەو ماڵەی کەوا

نوێژی تێدا ناکرێت
زیکری خوای تێدا ناکرێت

وەکو گۆڕستان وایە، ئەی چی بۆ ئەو جۆرە ماڵەی کەوا گۆرانی تێدا دەگوترێت و دەبیسترێت  وە پڕە لە غەفڵەت ئەوە چ جۆرە ماڵێکە؟

وا پێویست دەکات لە ئێستادا ماڵەکان پڕ بکرێن لە نوێژ و زیکر و قورئان خوێند و شەونوێژ و هەموو جۆرە عیبادەتێک بۆ ئەوەی نەبێتە گۆڕستان بۆ دانیشتوانەکەی و لە ڕۆژی دواییدا لەسەری سزا نەدرێت وە بۆ ئەوەشی کەوا نەوەیەکی تەندروستی تێدا پەروەردە بکرێت.


📖شرح کتاب التوحید📖

بۆ هاوسەرەکان

12 Oct, 11:19


🌴 #بمێننەوە_لە_ماڵەکانتان..

شاژنی هەنگ لە شانەڪەی خۆی ئەمێنێتەوە دەرناچێ و گرانبـەهاترین هەنگـــوینی هەیە....
لە ڪــاتێڪدا مێش بە ئازادی ئەگەڕێ و ئەچێتە سەر هەموو شتێ و بێــــنرخە، قێــزی لێ ئەڪــرێتەوە...!
ئەمە جیاوازی نێوان #ئافرەتانی پابەندی شەریعەت و ئەوانەی پابەند نیین

{وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ}📖الاحزاب: ٣٣)

واتە: جێگیربن و بمێننەوه له ماڵەکانتان ئەی ئافرەتان..

بۆ هاوسەرەکان

11 Oct, 16:28


مانه‌وه‌ى ئافره‌تان له‌ ماڵدا خێر و چاكه‌یه‌كى زۆرى تێدایه‌، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خودا
صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رمووێت:

« وَبُيُوتُهُنَّ خَيْرٌ لَهُنَّ »

ماڵه‌كـانیان چاكتره‌ بۆیان
.

بۆ هاوسەرەکان

10 Oct, 17:02


هـەمیشە داوای ئەفظەل باشترین کەس لە خـودا بکە کە دینت بۆ تەواو بکات

نەک دانەیەک کە نەزانێت تەوحید چیە شیرک چیە. ....هـتـ 
وە بەدوای هەواو ئارەزووی دوونیاوە بێت هەر ئۆندە بزانێت نوێژ فەرزە ناشی کا ڕۆژو چەندی لێ بە ئەنقەست ناگرێ
خوشکە شیرینەکەم ئـافرەت لاوازە
چا جەند عەبا بیت پۆشتە بیت دیندار بیت
سوێند بەخوا کە شووت بە دانەیە کرد
دینی هەبوو بەڵام زۆر لاواز بوو
بەخوا ئەگۆڕێی حیجاب بیت قورئان بخوێنی بەدوای علم بویت کە شووت
بەدانەیە کرد لە زەعیف بوو
لە  چکەکەی سەرت بەخوا  ئەبێت بە نیوە🙂
جلە پۆشتەکەن تەنک دەبێتەوە
قورئانەکەت زەعیف دەبێت
بەدوا علم گەڕانت ئەبێت بەدوای دونیا
بابەتی هەڵبژاردنی کەسەکان وردە زۆری ئەوێ لەسەری بڕۆی

زۆرمان بینی کە مولتەزیم بوو بەڵام دوای شوکردن گۆڕا پەنا بەخوا

بۆیە بەکورتی خوشک و بـرایانـم هـەڵبژاردنی کەسەکان زۆر گرنگە
ئـاگادار بن  کـەسانێک هەڵبژێرن تـەقوای خـودا بکەن لە خـوا ترس بن👍🏼

بۆ هاوسەرەکان

10 Oct, 09:27


دوعاکردن بە نهێنی بۆ کەسە نزیك و خۆشەویستانت لە بیر مەکە:

لە شارەکەم -الزلفي- پیاوێك دایکی توشی نەخۆشی سەڕەتان دەبێت تا وای لێ دێت لەسەر جێ دەکەوێت ناتوانێت بڕوات، ئەو پیاوە داوا دەکات لە برادەرێکی چاکی کە دوعای خێر بکات بۆ دایکی، ئەویش کاتێك شەو هات هەستا بۆ شەونوێژ بەردەوام دوعای کرد بۆ دایكی ئەو پیاوە تا نزیکی نوێژی بەیانی.
وتی: هەستم کرد وەکو بڵێی ئاوێکی سارد کرا بەسەر سینگم، لاشەم دەلەرزی، ڕەنگە ئەمەش یەکێك بێت لە نیشانەی وەرگیرانی دوعاکە.
بەیانی دوای نوێژی نیوەڕۆ ئەو کەسە پەیوەندی بەو برادەرەیەوە کرد کە داوای کردبوو دوعا بکات بۆ دایکی، تا موژدەی پێ بدات دوعای کردووە بۆی، پێی وت: دوێنی شەو زۆربەی دوعاکانم بۆ دایکت کرد.
وتی: سبحان الله، سوێند بەخوا ئەو ڕۆژە دایکم هەستا لەسەر جێگاکەی دڵخۆشبوو، و ئێمەی لە خەو هەڵسان و خواردنی بەیانی بۆمان ئامادە کرد، ئەوەمان زۆر پێ سەیر بوو.
دوای دوو هەفتە بردمان بۆ نەخۆشخانە، پزیشەکەکان هەواڵی ئەوەیاندا کە ئەو نەخۆشی یەی لەسەر لاچووە بە ویستی خوای گەورە کە هیچ نییە توانای نەبێت بەسەریدا.

بۆیە دوعاکردن بۆ خوشك و براکانتان وە کەسی نزیك و خۆشەویستانتان لە بیر مەکەن، هەرکاتێك ئەوەت کرد ئەوا خوای گەورە فریشتەیەك دەنێرێت تا دوعا بۆ تۆ بکات.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «دوعاکردن بۆ برای موسڵمان بە نهێنی وەرگیراوە، فریشتەیەك لەلای سەری ڕاوەستاوە، هەرکاتێك دوعا دەکات فریشتەکە دەفەرمووێت: امین بۆ تۆش بەهەمان شێوە» رواه مسلم. (٢٧٣٣).

وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی

#أحمد_الطيار

بۆ هاوسەرەکان

09 Oct, 13:58


🔲لە وەسێتی زانایان

◾️ئیمام ئیبن قودامەی مەقدیسی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
هیچ کاتێك لە تەمەنت بەفیڕۆ مەدە بەبێ کارێك، با نەڕوات بەبێ سوود،
هەوڵبدە با هەناسەکانت لە دەست نەچێت ئیللا با لە عیبادەتی خوای گەورە بێت، چونکە ئەگەر تۆ گەوهەرێکت (ئاڵتون) هەبێت لە گەوهەرەکانی دونیا ئەوا لە دەستت بچێت خەفەتێکی زۆری بۆ دەخۆیت، بەڵکو ئەگەر دینارێکت (پارەیەکی کەم) لە دەست بچێت خەفەتبار دەبیت،
ئەی چۆن ئەو کاتە زۆرەت لە دەست دەدەیت؟
ئەی چۆن خەفەتبار نابیت زۆرێکی بڕوات بەبێ سوودێك (بۆ دونیا یان قیامەت).

📚 وصية الحافظ ابن قدامة المقدسي، لاپەڕە: (١٢).

#وەسێتەکان

بۆ هاوسەرەکان

09 Oct, 13:58


{ فَرِحِینَ بِمَاۤ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ وَیَسۡتَبۡشِرُونَ بِٱلَّذِینَ لَمۡ یَلۡحَقُوا۟ بِهِم مِّنۡ خَلۡفِهِمۡ أَلَّا خَوۡفٌ عَلَیۡهِمۡ وَلَا هُمۡ یَحۡزَنُونَ }
[سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ: ١٧٠]

الشيخ: #ماهر المعيقلي
#دەنگی_قورئان

بۆ هاوسەرەکان

07 Oct, 14:20


💎 زوهد و دونیا نەویستی زانایان

شێخ عەلی عیمران فەرموویەتی:
کتێبی -حراسة الفضیلة- لەگەڵ ئەوەی زۆر بەربڵاوە و نوسخەیەکی زۆری لێ بڵاو کراوەتەوە بە ملیۆنانی لێ چاپ کراوە.
بەڵام شێخ بەکر ئەبو زەید (ڕەحمەتی خوای لێبێت) لە هیچ یەکێك لەو کتێبخانە یان هەر شوێنێك کە بڵاوی کردووەتەوە تەنها فلسێکی وەرنەگرتووە، من پێشنیاری ئەوەم بۆی پارەیەکی کەم بۆ ئەو کتێبە وەربگرێت -ربع ریال- وە ئەو پارەیە بیکاتە وەقف بۆ کتێبی تر،
بەڵام ئەو قەبوڵی نەکرد و ڕەتی کردەوە.

📚 سيرة الشيخ بكر أبو زيد وأخباره (رحمه الله)، لاپەڕە: (٧٠).

#الشيخ_بكر_أبو_زيد رحمه الله

بۆ هاوسەرەکان

05 Oct, 16:53


باسی تەبایی خۆت و هاوسەرەکەت لاخەڵک مەکە

ئەی پیاو
ئەی ئافرەت

بۆ هاوسەرەکان

05 Oct, 11:56


﴿وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ﴾النور ۳۱
جوانی خۆیان دەرنەخەن...

٭ کە بەڕێگادا ڕۆشتیت:
﴿وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ﴾النور۳۱

نابێت ئافره‌تانی ئیماندار قاچیان ده‌ربخه‌ن و پێیان بده‌ن به زه‌ویدا (تا ده‌نگی خشڵ و پاوانه‌کانیان بێت)...

٭ کە قسەی کرد:
﴿فَلَا تَخْضَعْنَ بِٱلْقَوْلِ فَيَطْمَعَ ٱلَّذِى فِى قَلْبِهِۦ مَرَضٌۭ﴾الاحزاب۳۲

قسه به‌ناسكی و شێوه‌یه‌ك مه‌که‌ن، نه‌وه‌کو ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه بووروژێت و نیازی خراپ بکات...

ئەمە ئەدەبی ئافرەتە لە قورئانی پیرۆزدا

بۆ هاوسەرەکان

05 Oct, 08:27


هيچ جیاوازییەك نییە لە دەست نوێژ شوشتنی پیاو و ئافرەتدا (واتا ئەو فەرموودانەی هاتووە سەبارەت بە دەست نوێژ شوشتن بۆ پیاو و ئافرەت وەك یەکە) بە یەك دەنگی زانایان.

📚 مواهب الجليل (٣٠٢/١)، إجماعات العبادات ص: (٥٥).

•◆◇◆◇■□■◇◆◇◆•