وهزارهتی پێشمهرگه رایگەیاند، درێژكردنهوهی راژهی فهرمانبهر لهكاتی تهواوكردنی تهمهنی یاسایی خانهنشینی فهرمانبهران ههڵوهشاوهتهوه، ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە کە ئێستا خانەنشین دەبن بەپێی یاسای خانەنشینی سەربازی ژمارە سێیی ساڵی ٢٠١٠ خانەنشین دەکرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگە بە پشت بەستن بە بریارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، بەپێی بریارەکە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە کە ئێستا خانەنشین دەبن بەپێی یاسای راژە و خانەنشینی سەربازی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠١٠ خانەنشین دەکرێن.
هاوکات، وەزارەتی دارایی چەند رۆژی رابردوو بڵاویکردەوە، ئەو فەرمانبەرانەی لە تەمەنی ٦٥ ساڵی خانەنشین دەکرێن بریتین لە، ئەو فەرمانبەرانەی کە بە گوێرەی یاسای فەسڵکراوانی سیاسی راژەیان گەڕیندراوەتەوە و دواتر گواستنەوەیان کردووە بۆسەر حکومەتی کاربەڕێکەر، لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسی پلە یەک و پلە دوویان شەهیدە، هاوکات ئەو فەرمانبەرانەیشی کە یاسای زیندانیکراوی سیاسی دەیانگرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو فەرمانبەرانەی کە خۆیان داوای خانەنشین بوون دەکەن بە گوێرەی یاساکە دەبێت تەمەنیان ٥٠ ساڵ بێت و ٢٥ ساڵ خزمەتیان هەبێت.
دەشڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی خانەشینیان هاتووە دەبێت دەست لەکارکێشانەوەیان بۆ بکرێت و هەر فەرمانبەرێکیش خانەنشین بکرێت تەواوی ئیمتیاز و شایستەکانی پێدەدرێت.
هاوڕێ و هاوپۆلەکانت بانگێشتی ئەم گروپە بكە