هۆشین - Hosheen @f_i_ruhani Channel on Telegram

هۆشین - Hosheen

@f_i_ruhani


کەناڵێکی پەروەردەیی وفێرکاری هزری وهۆشیاری ئایدۆلۆژیاییە


كەناڵێک بە پوختی وبە ئاسانترین و بەگفتوگۆیەکی لۆژیکی سادە لەبارەی فەلسەفە وهزر وئایدۆلۆژیای تازە هاتووووەکان دەدوێت.

هۆشین - Hosheen (Kurdish)

هۆشین - Hosheen، کەناڵێکی پەروەردەیی وفێرکاری هزری وهۆشیاری ئایدۆلۆژیاییە، بە پوختی وبە ئاسانترین و بەگفتوگۆیەکی لۆژیکی سادە لەبارەی فەلسەفە وهزر وئایدۆلۆژیای تازە هاتووووەکان دەدوێت. ئەم کەناڵە ڕاستی بە هۆشیاری وفێرکاری هزر و هۆشیاری ئایدۆلۆژیایی بەربژێردەوە، بەهاکانی زانیاری و پێكهێنانی وتنیاریەكانی تایبەتی لەسەر فەلسەفە، هۆش و ئایدۆلۆژیا. ئەم کەناڵە بۆ ئەوانەی کە دەتوانن بۆری بریندەکانی خۆیان بە یاری ئۆفیسی بەهێزترین زانیاری و هۆشیاریەکانی هەوڵی وهۆشەکانی خۆیان بپڕین.

هۆشین - Hosheen

16 Feb, 18:05


دە فەرموون وسەیری پیلانەکانیان بکەن دەیانەوێت لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی پڕ رەحەمات وبرەکات، چی بکەن وچی بڵاوبکەنەوە!!


#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

16 Feb, 06:40


🕌مزگەوتەکان بکەنە باخچەی منداڵان

مزگەوت لە ئیسلامدا شوێنێکی پیرۆزە و تەنها شوێنی ئەداکردنی نوێژ نییە، بەڵکو مزگەوت بە زانکۆی زانکۆکان و سەرچاوەی بنکەی ئایینی ئیسلام ومەعریفە وپەروەردەو ئەخلاق وسیاسەتێکی تەندروست وپڕ دادپەروەر وچاکسازییەکان دادەندرێت، وهیچیتر لەسەروویەوە نییە،

جا بۆیە تکایە دڵی پەپولە ومنداڵە فیترە پاکەکان ڕاگرن ودەریان مەکەن، وپێغەمبەرمان محمد ﷺ و هاوەڵان وتابعین و سەلەف وزانایان وپیاو چاکان وبۆخوا سوڵحانی ئوومەت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ منداڵان کردووە لە ناو مزگەووتدا با ئێمەش لەوانەوە فێرببین،

فەرموون چەندین نموونەی سەردەممان هەیە وببینن و بزانن بە هۆی مامەڵەیەکی خراپی هەندێک کەس لە نێۆ مزگەوتەکان بەرامبەر منداڵان دەرئەنجامی مولحیدبوونی ئەم منداڵەی لێدەرچووە، و ئێستاش بووەتە گرێیەکی دەروونی لەناخیدا و بەهەموو شێوەیەک ورێگایەک دژایەتی خوا ئیسلام و پێغەمبەرمان ﷺ دەکات،

جا با مانگی رەمەزانی پیرۆز بکەینە قوتابخانەی ئاشتبوونەوە ودووبارە گەڕانەوەی ئەو پەروەردە ڕەهاییەی ئیسلام پێی هاتووە، وعەقڵ ودەروون وڕۆحی خۆمان وخێزان ومنداڵانمانی پێ پەروەردەبکەین.

#علي_محمدكريم
#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

13 Feb, 17:47


ئەمەش بەرهەمی #ئۆشۆ لە هەرێمی کوردستان

کاتێک کە لە سەر ئۆشۆ وشووێنکەووتوانیم نووسی زۆرێک ووتیان کەی وایە؟!!

بەڵام بە فەزڵی خوا زانیم ئەوان بێ ئاگان لەوەی من کە لێی بە ئاگام، وئەوەندەی نەبرد، خوا بە هەمووانی نیشاندا ئا ئەمەیە بەرهەمی ئەخلاقی ئۆشۆ و ئەخلاقی شووێنکەووتوانی!

🪶
#علي_محمدكريم - لێکۆڵەری دکتۆرا لە فەلسەفەی ڕۆح

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

13 Feb, 07:21


هۆشین - Hosheen pinned «نێوان فەلسەفەی متمانەبەخۆبوون و حیکمەی متمانەبەخوابوون! لە دوای شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە بۆ سەرەوە کۆمەڵێک ڕاهێنان و خول لە ژێر ناوەکانی گەشەپێدانی مرۆیی و گەشەپێدانی خود و دەرخستنی توانا شاراوەکانی نێو ناوەوەی مرۆڤ و کۆمەڵێک ناوی تری بریقەدار و سەرنجڕاکێش…»

هۆشین - Hosheen

12 Feb, 11:35


نێوان فەلسەفەی متمانەبەخۆبوون و حیکمەی متمانەبەخوابوون!

لە دوای شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە بۆ سەرەوە کۆمەڵێک ڕاهێنان و خول لە ژێر ناوەکانی گەشەپێدانی مرۆیی و گەشەپێدانی خود و دەرخستنی توانا شاراوەکانی نێو ناوەوەی مرۆڤ و کۆمەڵێک ناوی تری بریقەدار و سەرنجڕاکێش هاتنە کایەوە، توانی لە نێو جەرگەی ئەو گەلە ڕووداوە سیاسی و ئایینی و هزری و زانستی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و هتد...، سەرنجی مرۆڤی سەردەممان ڕاکێشێت و فەلسەفەکانی نێو ئەم خولانە لەگەڵ داواکارییەکانی ئەم مرۆڤە گونجێندران! هەر لێرەوە ئەو فەلسەفەیەیان گەرم کردەوە کە ئیتر مرۆڤ ئەوەی بیەوێت دەتوانێت لە ناوخۆی خۆیەوە بیکات و پێویستی بە دەرەوەی خۆی نەما!

چەمکی متمانەبەخۆبوون کە ئاوێتەیە و لە دوو بەش پێک هاتووە، کە متمانە و بە خۆبوونە واتە: (باوەڕبوون بە نەفسی خۆت) چەمکێکی نوێیە، و باوەڕبوون (الثقة) بە بڕوای زمانناسانی عەرەبی بە واتای حوکمدان و متمانە دێت، ئەگەر بوترێت کەسێک جێی متمانەیە، مانای وایە متمانەپێکراوە، هەروەها (خۆبوون – النفس)یش لە ڕووی زمانەوانییەوە بە واتای خودی کەسەکە دێت لێرەدا، و زمانناسانی عەرەبیش ئەم دوو بەشەیان (الثقة بالنفس – متمانە بە خۆبوون)یان بە جیا پێناسە کردووە.

هەروەها لە ڕووی پێناسەی چەمکەمیشەوە زانایانی تەفسیر بە شێوازێکی سەریح پێناسەیان نەکردووە، بەڵکوو متمانە (الثقة) بە شێوەی ناڕاستەوخۆ باس کراوە لە بۆ تەفسیری بەشێک لە ئایەتەکان کە تێیدا (الثقة) بە مانای تەوەکولکردن و پشت بەستن بە الله دێت، و هەرگیز (الثقة) بە هاوبەشی و ئاوێتەیی لەگەڵ (النفس) پێکەوە نەهاتووە. واتە: لە هەموو کار و کردەوەیەکماندا بە دڵ و گیان و ڕۆح پشت بە خوا ببەستین و بۆ ئەنجامدانی کردەوەکانیش هۆکارەکان بگرینە بەر!

هەروەها متمانە (الثقة) لای زانایانی فەرموودە و زانایانی الجرح والتعدیلیش نزیکە لە ڕووە زمانەوانییەکەیەوە و مەبەست لێی لەو کەسەیە کە بە شێوەیەکی گشتی باوەڕ و متمانەپێکراوە، واتە: ئەو کەسەی کە لە ڕووی گواستنەوەی فەرموودەوە لە پێغەمبەری خوداوە (ﷺ) بە شێوەیەکی گشتی متمانەپێکراوە، و خودی متمانە بە خۆبوون پێکەوە لای ئەم زانایانە نەهاتووە و تەنها متمانە و باوەڕپێبوون هاتووە و دراوەتە پاڵ کەسەکە لە گێڕانەوەی فەرموودەدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم بابەتە، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://astane.org/CatDetail.aspx?id=3612&MapID=1&FolderID=8

نووسین/ عەلی محەمەدکەریم تاڵەبانی - پسپۆڕ لە پەروەردە و فەلسەفەی ئیسلامی (لێکۆڵەری دکتۆرا لە فەلسەفەی ڕۆح)

سەرچاوە:
لە لێکۆڵینەوەی فەلسەفەی ئیلحادیی ڕۆحی، عەلی محەمەدکەریم، لێکۆڵینەوەکە بڵاو نەکراوەتەوە.

هۆشین - Hosheen

12 Feb, 11:35


☝🏽
👇🏽👇

هۆشین - Hosheen

11 Feb, 19:12


هۆشین - Hosheen pinned «🪛وەڵامێكی كورت بۆ ئەم بەرێزە كە دەیەوێت لە رێگای فەلسەفەی وزەوە بەهەڵەماندا ببات و سەفسەتەی ڕۆحیمان بەسەردا بكات! 🪪 خود و باوەڕ  لە فەلسەفەی وزەدا سەری دێرە و لەسەر بنەمای دوو تیۆر دامەزراوە یەكەمیان تیۆری  فەلسەفەی یەكێتی بوون، كە ئیمانی وایە هەموو شتێك…»

هۆشین - Hosheen

10 Feb, 18:31


🪛وەڵامێكی كورت بۆ ئەم بەرێزە كە دەیەوێت لە رێگای فەلسەفەی وزەوە بەهەڵەماندا ببات و سەفسەتەی ڕۆحیمان بەسەردا بكات!


🪪 خود و باوەڕ  لە فەلسەفەی وزەدا سەری دێرە و لەسەر بنەمای دوو تیۆر دامەزراوە یەكەمیان تیۆری  فەلسەفەی یەكێتی بوون، كە ئیمانی وایە هەموو شتێك لەم گەردوونەدا بەیەكەوە گرێدراوە و هەموویان یەكن و لە وزەی گەردوونییەوە سەرچاوەیان گرتووە و ئەمەیە خوا لای ئەوان نەك الله تعالی لە نێو بیروباوەڕی ئیسلام، دووەمیان تیۆری فەلسەفەی بەخواكردنی مرۆڤە، كە ئەمان ئیمانیان وایە مرۆڤ خاوەنی توانای خوداییە  (حاشالله).

لە فەلسەفەی وزەدا  خود و ئاگایی مرۆڤ  ئەو وزەیە دیار دەكات كە ئەمان ئیمانیان پێیەتی و ئەم وزەیە كاریگەری لسەر دورست دەكات لە باش و خراپدا! چۆن؟

لە فەلسەفەی وزەی ئەماندا  ووشەی (من ـ ئەز) لەرەیە وگوزارشت لە ناسنامەی خود و هێزی ناوەوە و ئاگایی كەسی دەكات چونكە بەشێكە لە وزەی گەردوونی و پەیوەستدارە پێوەی و لە ناوەیەی مرۆڤیش توانا خوایەكە هەیە (حاشالله)، هەر بۆیە هەر كاتێك  و هەر مرۆڤێك باوەِر بەم (من)ەی ئەرێنی بوو ئەوە راستەوخۆ كاریگەری وڕەنگدانەوەی لەسەر ئەم وزە ناوخۆییەوە دەبێت و لێرەشەوە بۆ واقیع! ئیتر ئەوەی دەتەوێ لە باشە بیخولقێنە، و نەرێنیش بوو   ئەوە بەشت دەبێتە خراپە! .

🔴نموونە:  ئازاد باوەڕی وایە كە ئەو بەشێكە  لە وزەی گەردوونی ( لای ئەوان ئەو وزە گەردوونیە خوایە حاشا للە) ئەمە وا لە ئازاد دەكات هەست بە هاوئاهەنگی و ئارامی ناوەوەی خۆی بكات، و ئەگەر ئازاد ئەمەی كرد ئەو كات دەتوانێت باشترین هەلومەرجی گونجاو  بۆ ژیانی خۆی ڕاكێشێ و ئیتر لێرەوە ئەوەی دەتەوێ وەكو مۆكناتیز ڕایكێشە  و بۆت موسەخەر دەبێت!
بە پێچەوانەی  ئازادەوە، ئاكام خۆی بەجیا دەبینێت لەوەی ئازاد بیری لێكردووەتەوە و باوەڕی پێیەتی، و ئەمە وا لە ئاكام دەكات هەستی هاوئاهەنگی و ئارامی ناوخۆیی لەدەست بدات، ئەو كات  ئەم باوەڕەی ئاكام  پێچەوانەی باوەڕەكەی ئازاد هەلومەرجی ناگونجاو بۆ ژیانی خۆی ڕادەكێشێت و ئتیر لێرەوە ئەوەی ناگونجاو و خرابە وەكو مۆكناتیز ڕایدەكێشێت و ئەمەش تووشی وونبوون و  نا ئارامی وسترێسی وهتد..، دەكات!

💡دەی با ئەم باوەڕەی فەلسەفەی وزە بخەینە تەرازووی لۆژیك و زانستدا!
ئەم باوەڕەی ئەمان باسی دەكەن جگە لە بیروباوەڕی ئیسلام هاودژە لەگەڵ ئەزموون و واقیع، چۆن؟

🔴نموونە: سیروان بازرگانە زیاتر لە 10 كارگەی هەیە و داهاتی مانگانەی ملیۆنان دۆلارە،  تەنها بۆ سیروانی بازرگان وپڕ داهات ئەوە بەسە بۆی  رۆژانە ئەو باوەڕەی بڵێتەوە كە من  ئەرێنیم و ئەمە بۆ گۆڕینی واقیعم بەسە؟ ئەی لەم 10 كارگەیەدا بەهەزاران كرێكار و كەرەستەی كاركردن لە نێو كارگاكان بوونیان هەیە ودەیان شتی تری نێو كارگەكە، سیروان بە بێ ئەمان دەتوانێت كارگەكانی تەنها  بە باوەڕی ئەرێنی بەرێوەببات؟

🔴دەی با زانستیانە تێبفكرین، هەر بەجدی تەنها باوەڕ دروستكردن لە هزرتدا بۆ دەرچوون لە تاقیكردنەوەكانی قۆناغەكانی خوێندن بەسە؟
ئەگەر تەنها بیركردنەوە بەس بێت بۆ قوتابیان، ئەوسا پێویستیان بە خوێندن نەدەبوو، چونكە تەنها باوەڕیان بەوە هەیە كە لە تاقیكردنەوە دەردەچن، و ئەم باوەڕە بەسە بۆ دەر چونیان لە قۆناغەكانی خوێندنیان، بەڵام واقیعەكە ئەوەیە سەركەوتن لە قوتابخانە و پەیمانگا و زانكۆ و قۆناغەكانی خوێندن، پێویستی بە تێكۆشان و هەوڵ و شەونوخوونی و ماندووبوون هەیە، كەسمان نەبینیوە تەنها بە چەقەنە لێدانێك دەرچووبێت!


🪶 علی محمدكریم لێكۆڵەری دكتۆرا لە فەلسەفەی ڕۆح

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

10 Feb, 11:16


ئەمەش جەنگێکی تری مەترسیداری هزری لە دژی ژنان وکچان وخوشکانمان لە لایەن جەماعەتی وزە وئاگاییەوە

ئەمە ئەو پەڕی بێ ویژدانییە کە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا ئەنجامدەدرێت!

📢
#چاوەڕێی_وەڵام بکەن 📤📥

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

06 Feb, 19:55


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

06 Feb, 18:14


📢📢📢لە رەمەزانی پیرۆزدا #چاوەڕێ_بن

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

03 Feb, 18:13


👈🫷 رەخنەیەكی ئەكادمی و عەقڵی و لۆژیكی بۆ ئەم بەرێزە!

سەرباری ئەوەی ئەم بەرێزە هەر جارێك و بەناونیشانێك لە كەناڵە راگەیاندنەكان و خولەكانیدا خۆی دەردەخات،  جارێكیان پسپۆری دەرونی و جارێكی تر پسپۆری پەروەردەیی و جارانی پێشووتری چارەسەركاری ڕۆحی و هتد..، وناشزانم بڕۆانامەی ئەكادمی لە چ زانكۆیەكی باوەڕپێكراو بەدەستهێناوە!

دەی من كێشەم ئەوە نییە ئەو چ ناوێك لە خۆی دەنێ، بەڵام كێشەی هەموومانە وەكو ئەركێكی زانستی و ئەكادمی و ئەخلاقی و ئاینی و ئینسانی رێگری بكەین لە هەموو جۆرە بەهەڵەدابردنێك و سەفسەتەكردنێك بۆ تێكدانی مێشكی تاك  وخێران  و كۆمەڵگا! و پرسەكە وەكو خۆی بگەیەنین!!

دەی بەرێزم  نیەتی فەلسەفیت ‌چییە لەوەی كە دووپاتی رۆژت ئەوە بێ پارێزراوی لە شوێن وكات؟!
كێ لەدەرەوەی كات و شوێنە؟
مەگەر كات و شوێن هەردووكیان لە مەخلوقەكانی خالق نین؟

دەی خۆ كات و شوێن دەستپێك و كۆتاییان هەیە و لەگەڵ دروستبوونی گەردوون هاتوونەتە بوون! بۆ جەنابت دەتەوێ خۆت بخەیتە دەرەوەی بازنەی ئەو شتەی كە دەستپێك و كۆتایی هەیە؟
مەگەر نازانی ئەوەی ئەوەلو وئاخرە  هەر زاتی الله تعالی یە؟ دەی بۆ خۆت دەخەیتە پاڵ ئەم وەسف و سیفاتانەی خالق ئەگەر مەبەستت بانگەوازی نەبێ بۆ بەخواكردنی مرۆڤ؟

دەی بۆ دەتەوێ پاكی و بێگەردی لە هەموو كەموكوڕتیەك  بدەیتە پاڵ خۆت؟ لە كاتێك دا تۆی مرۆڤ پڕاو پڕی لە دەردو بەڵاو نەخۆشی و كەموكوڕتیەكانی تری ژیان وخاوەن هێزێكی ڕەها نیت!

باشبزانە نە زانیاریەكی تەندروست و مەنهەجیەتێكی تەندروست ونە رێسای لۆژیكێكی تەندروست رێگات نادات بەم جۆرە سەفسەتە بكەیت،  چونكە ئەوەی لەدەرەوەی كات و شوێنە ومەخلوق نییە ئەوە الله تعالی یە و ئەوە خالقی هەموو شتێكە و خاوەن دەسەڵاتێكی ڕەهایە، و بوونی ئەم خالقەش وابەستە و موحتاجی هیچ شتێكی دروستكراو نییە!

🗒 علی محمدکریم لێکۆڵەری دکتۆرا لە فەلسەفەی ڕۆح

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

03 Feb, 18:03


بیخۆێننەوە 👇🏽👇👇🏽

هۆشین - Hosheen

31 Jan, 13:02


ئاخر ئەگەر مەبەستدار نەبێت بۆ کۆرسی زیرەکی دەستکرد بە وێنەیەکی دیزاینکراوی پیرە پیاوێکی کورد یۆگا بکات سپۆنسەر بۆ خولەکەت بکەی؟!

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

30 Jan, 10:21


#فەلسەفەی_چارەسەرکردن_بە_ئەسپ

فەلسەفەی چارەسەری ڕۆحی بە گیانەوەران- نموووونەی ئەسپ🫏

كورتەی فەلسەفەی چارەسەركردن بە ئەسپ🫏 👇🏽👇!


لای ڕۆحانییەكانی مۆدێرنە، كە ئیمانیان بە خوایەكی حەق و راست نییە، و ئەوەی هەیە هەموو شت خوایە بە تۆی مرۆڤەوە (حاشالله)، و ئەم فەلسەفەیە لەسەر ئەوە بنیاتنراوە لە ئەسڵدا مرۆڤ جەوهەرێكی ئیلاهییە، و بۆ گەڕانەوە و بەدەستهێنانی ئەم جەوهەرە خواییە پێویستت بە هاوئاهەنگیكردنە لەگەڵ سروشت و بوونەوەرە زیندووەكاندا  تا بگەیتە قۆناغی ئەم خوابوونەی خۆت (حاشالله).

هەر بۆیە ئەم مولحیدە ڕۆحانیانە خودی ئەسپ بە رێبەر وچارەسەركاری ڕۆحی و هێمای وزە و ئاگایی ڕۆحی و هێمای هێزی خودایی ناوەوە  و ئاوێنەی ئاگایی و وزەی ناوەوەی مرۆڤ لەقەڵەم دەدەن،  و ئەمە وەک رێگایەك بۆ چارەسەری سۆزداری وكەمكردنەوەی فشار و باشتركردنی متمانە بەخۆبوون و ئازادكردنی هەستە كۆكراوەكان وهتد.. بەكاردێنن#!🤔

و خودی ئەسپیش بە هێمای هاوئاهەنگی نێوان مرۆڤ و سروشت دەبینن هەمان شێوەی فەلسەفەی وزەی یین و یانگ وفەلەسە ڕۆژهەڵاتییەکانە.

هەر بۆیە ئەم مولحیدە ڕۆحانیانە بەشێكیان ئەسپەكان بە چاكراكان - ناوەندەكانی وزەی جەستە دەبەستنەوە، و پێیان وایە كارلێككردن لەگەڵ ئەسپێك یارمەتیدەرە بۆ چالاككردنی چاكرای دڵ، و بۆیە یۆگا و مێدیتەیشن لە دورو تەنیشت و خۆپێوەنووسان بە ئەسپەوە ئەنجامدەدەن بۆ بلندبوونەوەی ئاستی ئاگایی و وزەی ڕۆحییە و تا لەوێوە مرۆڤ بگات بە خوابوونی خۆی ( حاشالله).


نووسین/ علی محمدكریم لێكۆڵەری دكتۆرا لە فەلسەفەی ڕۆح


#هۆشین_Hosheen@F_I_ruhani

هۆشین - Hosheen

30 Jan, 10:20


بیخوێننەوە👇🏽👇👇🏽
ئەمەش بەرهەمی یۆگا ومێدیتەیشن وچارەسەری وزە وئاگایی👇👇🏽

هۆشین - Hosheen

26 Jan, 10:56


📢ئاگاداری

ئەو بەرێزانەی ناویان لێرەدا هەیە و تاکو ئێستا دیارییەکانیان وەرنەگرتووە ئەرک بکێشن نامە بۆ ئەم تیلیگرامە بنێرن تا دیارییەکانتان بە پۆست بگەیەندرێتە دەستان
👇🏽👇👇🏽
نامە بۆ ئێرە بنرن
t.me/DariTalabani

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

24 Jan, 20:19


#فەلسەفەی_خود_خۆشویستن

کورتەی فەلسەفەی ئەم ڕاهێنانە ئەوەیە👇🏽👇

ئەم مولحیدە ڕۆحییانە ئیمانیان بەوەیە کە خودی خود جەوهەرێکی خواییە ( حاشا للە )

واتە/
هەموو مرۆڤێک خوای لەناخیدا هەیە حاشاللە، و خۆشەویستی خود ( خۆت خۆشبوێ بەم جۆرەی ئەمان ) ئەوە تۆ دانت بەم جەوهەرە خواییەنا 🤔

کورتەی بیرۆکەکە و فەلسەفەکەیان ئەوەیە: “تۆ دروستکەری واقیعی خۆتیت”. خۆشەویستی خود یارمەتیت دەدات وزەی ناوەوەت بەکاربهێنیت بۆ دروستکردنی ژیانێکی پڕ لە ئارامی و زۆری وخۆشی و بەختەوەری بێ ئەوەی پێویستت بە اللە حەق بێ، چونکە لای ئەوان اللە حەق بوونی نییە، ئەوەی هەیە ئەوە تۆی مرۆڤی! (لا ٳله ٳلا الله).

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

20 Jan, 13:39


اللهم خودایە تۆ گەورەیی خۆت و ناو وسیفاتە باڵاکانت رۆژوو وخێر وبەرەکەت وعیبادەتەکانی مانگی رەمەزانی پیرۆزی 2025 بکەیتە رزقمان

اللهم امیییین🤲🤲🤲

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

19 Jan, 12:12


#دڕۆ_و_فێڵێکی_تری_مولحیدە_ڕۆحانییەکان

ئەمەیە بەختەوەری ڕۆحی؟🤔

یان مەهزەلەیەکی تری ڕۆحی یە؟

یەکێکی تر لە درۆ و فێڵەکانی مولحیدە ڕۆحانییەکان چارەسەرکردنی مرۆڤە بە هێز وڕۆح،

چ هێز و چ ڕۆحێک؟

ئەو هێزو وڕۆحەیە کە لە ڤیدیۆکەدا دەیبینن، بە حیساب خۆیان ئەمە تەکنیکێکی ترە بۆ چارەسەری عەقڵی وجەستەیی وڕۆحی مرۆڤ و گەیشتن بەو پەڕی بەختەوەری وچونە نێو پڕۆسەی خودابوونەوە حاشا للە!

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

17 Jan, 11:27


#ئیلحادی_ڕۆحی_ئیلحادێکی_ئەخلاقییە

ئەو ئۆشۆیەی شوێنکەووتووانی بە
#ئۆشۆی_خوداوەند ناوی دێنن! حاشاللە

ئەمەش بەرهەمی فەلسەفەی ڕۆحانی ئۆشۆ

فەلسەفەی مێدیتەیشنی لەباوەشگرتن بە دڵی خۆت کێت دەستکەووت لەباوەشی بکە، دوو پیاو ویەک ژن، وشەش ژن ویەک پیاو کێشە نییە، گرنگ لەباوەشگرتنەیەکە!

ولێرەوە تێکدانی تاک و بۆ لەناوبردنی خێزانێکی تەواو ئامادەکراو بۆ کۆمەڵگایەکی نموونەیی بەرەو کومەڵگایەکی ڕۆحی شکێنەری هەموو جۆرە سنورێکی ئەخلاقی ئاینی وفیتڕی وکۆمەڵایەتی وهتد.. .!

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

15 Jan, 21:42


#نیعمەتی_ئیمانداری_راستەقینە

ئیماندار لە خۆشی وناخۆشیدا
#براوەیە

قال صلی الله علیه وسلم: (عَجَبًا لأَمْرِ المُؤْمِنِ، إنَّ أمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ، وليسَ ذاكَ لأَحَدٍ إلّا لِلْمُؤْمِنِ، إنْ أصابَتْهُ سَرّاءُ شَكَرَ، فَكانَ خَيْرًا له، وإنْ أصابَتْهُ ضَرّاءُ، صَبَرَ فَكانَ خَيْرًا له.)

واتە:
پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئەفەرمووێت: بارودۆخ وكاروباری ئیماندار چەندە سەرسوڕهێنەرە، هەموو بارودۆخ وكاروباری بۆی خێرە و لەسەری پاداشت وەردەگرێت، وە ئەمە بۆ هیچ كەسێكی دیكە  نییە جگە لە ئیمانداران نەبێت! چونكە ئەگەر شتێكی باش وخۆشی بەسەردا هات، ئەوا سوپاسگوزارە و شوكری خودا دەكات، ئەمەش بۆی بەخێر و ئەجرە، و ئەگەر تووشی ناخۆشی  وناڕەحەتیش بوو، سەبر و خۆڕاگر بێ، ئەمەش بۆی بەخێر و ئەجرە.

#هۆشین_Hosheen@F_I_ruhani

هۆشین - Hosheen

14 Jan, 18:59


فەرموون ئەمەش مێدیتەیشنی لە باوەشكردنی یەكتری لە نێو مولحیدە ڕۆحانییەكانی مۆدێرن

ناوی ئەم تەكنیكە : مێدیتەیشنی خۆشەویستی و لە باوەشكردن – ساتیارتی  یە

بەحیسابی خۆیان ئەم مێدیتەیشنی لە باوەشكردنە پراكتیزەیەكی قووڵە  و دڵەكان بەیەكەوە دەبەستێتەوە و ئاگایی دەچێنێت و ئینتیمای سۆزداری بەرز دەكاتەوە.

بڕوایان وایە بە تەنها لە باوەشگرتنی كەسێك بە ئاگایی و ئامادەیی تەواوەوە، فەزای خۆشەویستی و چاكبوونەوە و یەكێتی ( یەكێتی بوون لە گەڵ خوا حاشالله) دروست دەكات.

و بڕوایان وایە ئەمە  تەنها باوەشكردن نییە بەڵكو ئەمە  مێدیتەیشنێكی بێدەنگانەی ڕۆحی یە.

و پێیان وایە بۆ ئەنجامدانی ئەمە دەبێت بە نەرمی خۆت بگری، هەناسەیەكی قووڵ هەڵمژی و هەست بە سیحری پەیوەندیكردن بكەیت، و بەم جۆرەی نێو ڤیدیۆكە بە كۆمەڵیش یەكتری لەباوەش بكەی زیاتر ئاگاییت بەرزدەبێتەوە و دەگەیتە خوابوونی خۆت حاشاللە!!

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

11 Jan, 14:24


دەی رۆژئاوا چی نەما نەیکات بە خوا حاشاللە

فەرموون هەر لە فەلسەفەکانی مۆدێرنە و
وماتریالیزم و عەقڵانیزم
وزانستگەرایی و تا
#ڕۆحانی مۆدێرنە کە گەیشتە ئەو حاڵە مرۆڤ خۆی خوایە و هەموو شتێک هەر خۆیەتی و لەدەست خۆیدایە، و خوای حەق بوونی نییە وئەوەی هەیە خوابوونی مرۆڤە حاشاللە!!

دەی گەر وایە بۆ توانای خوابوونی خۆتان ناخەنە گەڕ؟

دەی گەر وایە کوا پڕۆژەی بارانی دەستکردتان بۆ نەیتوانی ئاگرەکەتان بۆ کۆنتڕۆڵ کات؟

دەی کوا ئەو هەموو ئامێر وتەکنەلۆژیا وپێشکەوتنەی شانازیتان پێوەدەکرد بۆ نەیتوانی فریاتان بکەوێت؟

#فیرعەونیش لە غڕوڕی وشانازی بەخۆبوون ولووت بەرزیدا ووتی بورجێکی وا وام بۆ درووست کەن تا دەگەمە خوایەکەی موسی علیە السلام، کەچی نەیزانی لە جیاتی رووبەرووبوونەوەی خوایەکەی موسی علیه السلام وگەیاندنی پەیامی خوابوونی خوی بە گەلەکەی بڵێ و ووتی من خوای راستەقینەم،
بەڵام ئەوەندەی نەبرد نەیتوانی بەرگەی ئاوەکە بگرێت ولەبەرچاوی هەمووان خنکا و دەسەڵاتەکەی سفربووەوە و بۆ مێژووش بووە عیبڕەت!

نوسین:
#علي_محمدكريم
#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

10 Jan, 19:29


خواردنگەوکۆمپانیای ماکدۆناڵ بوو بەخەڵووز
ئەزانن یەکێک لەسپۆنسەرە سەرەکیەکانی سوپای ئیسرائیلی داگیرکەر بوو

ئەم کۆمپانیای خواردنەیە بەجۆرێک زۆرترین پارەو خواردەمەنی بێ بەرامبەر پێشکەشی زایۆنی داگیرکەر کرد لە دژی موسڵمانەکانی فەڵەستیین وغەززە

ئەمە حیکمەتی خواییە یان رووداوی سروشتی یە


#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

09 Jan, 03:34


ترامپ ووتی ئەگەر دیلەکانی ئیسرائیل ئازاد نەکەن غەززە دەسووتێ، دوای ئەم قسانەی ئاگرێکی زۆر ترسناک و گەورە ئەمریکای گرتەوە

🤲🤲🤲 خوایە رەحممان پێ بکەی وهیدایەتمان بدەیت



#Hosheen@F_I_ruhani Hosheen

هۆشین - Hosheen

08 Jan, 17:46


پەیجی نوێی #هۆشین_Hosheen
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک

👇👇🏽👇

https://www.facebook.com/profile.php?id=100071216411261&mibextid=ZbWKwL

هۆشین - Hosheen

04 Jan, 16:31


☝🏽#زنجیرەی_پرسیار_و_وەڵام25


ده‌زانی فه‌لسه‌فه‌ی ماكڕۆبایۆتیك مانای چییه‌؟

بیخوێننەوە 👇👇🏽

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

04 Jan, 16:30


#زنجیرەی_پرسیار_و_وەڵام25


ده‌زانی فه‌لسه‌فه‌ی ماكڕۆبایۆتیك مانای چییه‌؟

بیخوێننەوە 👇👇🏽

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

03 Jan, 13:23


🫵🫵  #ئاگاداری

بەرێزان ئەم شەو تاقیکردنەوە
لە کاتژمێر ۱۲ دادەخرێت

هۆشین - Hosheen

02 Nov, 18:43


ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی خول بەم سێ قۆناغەی خوارەوە  ئەنجامدەدرێت:

یەكەم/ كۆمەڵێك ناونیشان دەدرێت لەسەر بابەتی ئیلحادی ڕۆحی، و پێویستە هەر بەشداربوویەك راپۆرتێكی سێ پەڕەیی لەسەر ئەو ناونیشانەی هەڵی دەبژێرێ بنووسێت، و چوار سەرچاوەی زانستیشی لەگەڵدا بێت و ئاماژەی پێبكات كە سوودی لەو سەرچاوانە بینیوە. نووسینی ئەم راپۆرتە سێ پەڕەییەش (20 نمرەی) تاقیكردنەوەی لەسەرە.

دووەم/ گوگڵ فۆرمێكی تێكڕای وانەكانی خولی ئیلحادناسی ڕۆحی تێدا بێت بڵاودەكرێتەوە، و پێویستە وانە بە وانە و بە زنجیرە بینەر وبیسەری ببنەوە، ئەمەش (30 نمرەی) لەسەرە.

سێ/ پاش بڕینی ئەم دوو قۆناغەی پێشوو، تاقیكردنەوەیەكی هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، لە رێگای لینكەوە بڵاودەكرێتەوە، و ئەمەش (50) نمرەی لەسەر.

تێبینی/
- پاش بڕینی ئەم سێ قۆناغە  تێكڕای نمرەكان كە ( 20 + 30 + 50) لێكدەدرێن، و هەر بەشداربوویەك توانی نمرەی تەواو بەدەستبهێنێت دەبێتە خاوەن خەڵات.

- تاقیکردنەوەش لە 20/12/2024ئەنجامدەدرێت، وپێوستە لەم رێکەوتە هەر سێ قۆناغ دەرباز بکەن.

هەر پرسیارێکتان هەبوو بفەرموون لێرەوە بینێرن
👇🏽👇👇🏽
‌‌
https://t.me/hoshinqandabot

هۆشین - Hosheen

02 Nov, 18:42


📢📢 #ئاگەداری
بەشداربوانی خولی
#ئیلحادناسی_ڕۆحی
السلام علیكم ورحمة الله وبركاتە

🥇سێ موبایلی بەنرخ خەڵاتە بۆ سێ یەکەمان ولە دەستی مەدەن


👇🏽👇👇🏽

هۆشین - Hosheen

31 Oct, 08:07


ئەمەش بەرهەم وپڕۆژەکانی احمد عمارە
لە رێگای گەشەپێدانی خود وگەشەپێدانی مرۆیی وباتنیەت وبەکارهێنانی ئایین بۆ بەرژەوەندی وسەرخستنی فەلسەفەکەی، بەم جۆرە دەستی کردووە بە بۆزی وبەهیندۆسکردنی موسڵمانان!

بگەڕێنەوە سەر 👇🏽👇👇🏽
#زنجیرەی_کوفرەکانی_احمد_عمارە

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

29 Oct, 17:38


ئا ئەم بیروباوەڕ وعەقڵیەتەیە خاوەنی یۆگا🤔

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

28 Oct, 16:01


بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا وزلهێزەکان

غەززە خەڵتان خۆێن دەکرێت

غەززە جینیۆساید دەکرێت

غەززە لەناو دەبرێت

غەززە بێ نانو ئاو ودەرمان وخوێندن وهتد..، دەکرێت

بینیتان مافی مرۆڤی بۆ خۆیان لەو پەڕی مافدان دایە وبۆ میللەتانی ئیسلام وموسڵمانانیش لەو پەڕی ئەم حاڵە دایە!

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

27 Oct, 15:38


#خورافەیەکی_تری_ئیلحادی_ڕۆحی

کورتەی خورافە وئەفسانەکەیان🤔

لە رێگای ئەنجامدانی وەرزشی ڕۆحی
#یۆگاوە گۆڕانکارییەکان بەدەست دێن، و دوای قۆناغی گۆڕانکاری ئەوەی بتەوێت لە میسباحی سیحریش🧞 و لە خێرایی خێراتر دێ تە دی بۆت!!

(لە خورافەکەیاندا) ئەم گۆڕانکارییەی یۆگاش دەتگەیەنێت بە قۆناغێک ئیتر ئەوەی بتەوێت بەدەست دێت، بێ ئەوەی پێویستیت بە هیچ هێزێکی تری دەرەکی بێ، تەنها خۆت و خۆت وخۆت، وهیچ شتێک بونی نامێنێ بە ناوی خالقێکی رزق دەر و داوای لێبکەی وئەم خالقە پێتی ببەخشێ (حاشاللە) ، ئەوەی هەیە خۆتی و هیچی تر بوونی نییە، و حاشالله خۆت خاوەن هێز ودەسەڵات وهتد..،ی كون فیكونی!!

ئەمەش ئەو پەڕی کوفر وشیرک وئیلحادی ڕۆحییە.


#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

26 Oct, 16:06


لە تیکتۆکی هۆشین
👇👇🏽👇
https://vt.tiktok.com/ZSjLaBWjM/

هۆشین - Hosheen

26 Oct, 16:06


#زنجیرەی_پرسیار_و_وەڵام24

حەقیقەتی دەرزی چینی وپەیوەندی بە وزەی بت پەرستییەوە!

بیخوێننەوە 👇👇🏽

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

25 Oct, 07:13


سنوار بە گیانی خۆی ئەم وەسیەتەی نوسیوە :

“ ئاڵای سپی هەڵناکەین “

ناترسین لەوەی لەپێناو دین و نیشتیمان و موقەدەساتماندا شەهید ببین..

یەحیا سنوار

هۆشین - Hosheen

24 Oct, 20:31


#خورافەیەکی_تری_ئیلحادی_ڕۆحی
خورافەیەكی تری ڕۆحی مۆدێرنە

خورافەیەك پڕاوپڕ لە كوفر و شیرك و ئیلحادی ڕۆحی!!

یەكێك لە خورافە ڕۆحییەكانی نێو مولحیدە ڕۆحانییەكانی مۆدێرنە وزەی وەرزەكانە؛ خودی ئەمە لە کۆندا لای ڕۆحییەکان هەبووە.

كورتەیەك لەمبارەیەوە..

زستان لای ئەم ڕۆحانییانە وەرزی لەدایكبوونەوەی گەردوونییە ( لای ئەوان گەردوون هەمووی خوایە حاشالله)، وەرزی لەدایكبوونی وزەی نوێیە، وەرزی شوشتنی وزەییە!!، وەرزی پاككردنەوەیە لە هەموو وزە خراپەكان و ئاستەنگەكان!!، (ئەم وزەیەی ئەوان باسی دەكەن هیچ پەوەندی بە وزەی زانستییەوە نییە،  وەرزی وزەی نوێیە بۆ پەیداكردنی توانای ڕۆحی و لەوێوە بۆ پەیوەندیكردن بە ڕۆحی باڵاوە، و لەوێشەوە بۆ گەیشتن ویەكگرتن و یەكبوون بە وزەی باڵاوە (لای ئەوان خوایە حاشالله) تا قۆناغی بەخوابوونی مرۆڤ دێتە دی (حاشالله).

ئەمەش ئەو پەڕی حیكمەی ڕۆحییە لای ئەوان و لای ئێمەش ئەو پەڕی كوفرو شیرك و ئیلحادی ڕۆحییە!!.

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

24 Oct, 09:17


📢📢 #ئاگاداری

ئەرک نەبێ ئەو بەرێزانەی ناویان لێرەدایە بۆ وەرگرتنی دیارییەکانیان با نامە بۆ ئێرە بنێرن
👇🏽👇👇🏽
‌‌
https://t.me/hoshinqandabot

هۆشین - Hosheen

17 Oct, 18:19


مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا (23)

شەهیدبوون، کەرەمێکی خواییە، نادرێتە هەموو کەس، ئەگەر ئەهل نەبی بۆی!
🤲🤲

هۆشین - Hosheen

17 Oct, 15:17


📢📢 #ئاگاداری

🎉بڕوانەمەکانتان پیرۆز بێ🎉

‌‌ بەرێزان وبەشداربووانی تاقیکردنەوەی خولی
#حەقیقەتی-سیحر
ئەرک بکێشن بچنەوە سەر ئیمێڵ وجیمێڵەکانتان، بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی بەشداریکردنتان.


تێبینی/ هەر بەشداربوویەک بڕوانامەکەی پێی نەگەیشتووە، یان هەڵەیەک هەیە با لە رێگای ئەم لینکەوە ئاگادارمانکاتەوە
👇👇🏽
https://t.me/hoshinqandabot

هۆشین - Hosheen

16 Oct, 19:09


#بەرھەمی_نوێ

پەرتووکی: تیۆری مەعریفە
نووسینی: ئاماد کازم - عەلی موحەممەد کەریم تاڵەبانی
بەسۆرانیکردنی: دیمەن عەبدوڵڵا

لەبارەی پەرتووکەکەوە:
ئەم پەرتووکە لە چەندین بابەتی گرنگ پێک دێت کە هەندێکیان بۆ ناساندنی تیۆری مەعریفە دانراون و، بابەتەکانی دیکە باسی چەمکی مەعریفە و سەرچاوەکانی لە لای قوتابخانە فەلسەفییەکان و ئایدۆلۆژیا فیکرییەکان دەکەن، هەروەها چەمکی وەحی و سەرچاوەکانی مەعریفە لە فیکری ئیسلامیدا. نووسەران هەوڵیان داوە کە ئەم پەرتووکە ئەو قوتابخانە و ئایدۆلۆژیایانە لەخۆ بگرێت کە لە هەمووان بەرچاوترن و کاریگەریی زیاتریان لەسەر مرۆڤایەتی هەیە.

ئەم بەرھەمە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بەردەست دەبێت.

لە ڕۆژانی: ٢٨/١١/٢٠٢٤ تاوەکوو ٨/١٢/٢٠٢٤
شوێن: سلێمانی - تاسڵوجە

#ئاستانە_Astana
#پەرتووکەکانی_ئاستانە
#SulyBookExpo
#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_سلێمانی

هۆشین - Hosheen

10 Oct, 18:43


📢📢📢 #ئاگاداری

السلام علیكم ورحمە الله وبركاته

بەڕێزان، بەشداربووانی ئازیزی
#خولی_ئیلحادناسی_ڕۆحی، بە پشتیوانی خوا خولەکەمان کۆتایی هات، و بەم زووانە چاوەڕێی تاقیکردنەوە بن..

هەر پرسیارێکتان هەبوو بفەرموون لێرەوە نامە بنێرن  👇🏽👇👇🏽

https://t.me/hoshinqandabot


#خولی_ئیلحادناسی_ڕۆحی

هۆشین - Hosheen

08 Oct, 09:44


📢📢 #ئاگاداری


‌‌ بەرێزان وبەشداربووانی تاقیکردنەوەی خولی
#حەقیقەتی-سیحر
لە ماوەیەکی نێزیکدا بڕوانامە و خەڵاتی یەکەمەکان دابەشدەکرێت،

چاوەڕوان بن



🤔دەتوانن پرسیارەكانتان لێرەوە بنێرن
https://t.me/hoshinqandabot

هۆشین - Hosheen

06 Oct, 17:33


📢📢
کۆتا وانەی خولی ئیلحادناسی ڕۆحی 🤲🤲

هۆشین - Hosheen

06 Oct, 17:31


سم اللە وانەی 8/ بەشی دووەم و كۆتاییمان دەستپێكرد

👤 پێشكەشكردن: م. سۆران احمد

🗒بابەت: پەروەردەی خۆ هۆشیاركردن وخۆ پاراستن لە بیروباوەڕ و هزرە تازە هاتووەكان


🔵 زانستەكان وهۆشیارییەكان لە كێ وەرگرین؟ و كێ بكەینە پێشەنگ ومامۆستا؟


🔵 چۆن خوێندنەوەیەكی هۆشیارانە بۆ بیروباوەڕ وهزرە تازە هاتووەكان بكەین؟


🔵 پێویستە چ خولێك وەرگرین و چۆن بچینە ناویانەوە؟

🔵 چۆن شورایەكی هۆشیارانە دروست بكەین بۆ پاراستن لە جیهانی ئیلحادی ڕۆحی؟

🤔دەتوانن پرسیارەكانتان لێرەوە بنێرن
https://t.me/hoshinqandabot

هۆشین - Hosheen

06 Oct, 06:36


📢📢ئاگاداری 📢📢
👇👇👇👇
🗒خشتەی وانەکان
💡خولی ئیلحادناسی ڕۆحی💡

✔️ خشتەی هەفتەی دووازدەهەمین وکۆتایی
🗒وانەی هەشتەم / بەشی دووەم

پێشکەشکردن/
👤بەرێز م. سۆران احمد

بابەت/
پەروەردەی خۆ هۆشیارکردن وخۆپاراستن لە بیروباوەڕ وهزرە تازە هاتووەکان

8:30ی ئەم شەو
#چاوەڕوان بن

🤔دەتوانن پرسیارەکانتان لێرەوە بنێرن
👇👇🏽👇

https://t.me/hoshinqandabot

هۆشین - Hosheen

02 Oct, 17:31


سم اللە وانەی 8/ بەشی یەكەممان دەستپێكرد

👤 پێشكەشكردن: م. علی محمدكریم

🗒بابەت: چۆن دیارترین كەسایەتی و قوتابخانەكانی نێو ئیلحادی ڕۆحی بناسین؟

🔵 كەسایەتییەكانی نێو جیهانی ئیلحادی ڕۆحی چۆن پەیوەندیان پێكەوە هەیە؟

🔵 چۆن بزانین كەسایەتییەكان سەر بە كام قوتابخانەی نێو ئیلحادی ڕۆحین؟

🔵 كەسایەتیەكانی نێو ئیلحادی ڕۆحی هەموویان یەك عەقیدە پەیڕو دەكەن؟

🔵 كەسایەتیەكانی نێو ئیلحادی ڕۆحی لەژێر ناوی چییەوە بانگەوازی بۆ فەلسەفەكەی خۆیان دەكەن؟

🔵 كێن و چۆن پاڵپشتی كەسایەتییەكانی نێو جیهانی ئیلحادی ڕۆحی دەكرێن؟

🔵 ماسۆنیەت چ پەیوەندییەكەكیان لەگەڵ كەسایەتییەكانی ئیلحادی ڕۆحی هەیە؟

🤔دەتوانن پرسیارەكانتان لێرەوە بنێرن
https://t.me/hoshinqandabot

هۆشین - Hosheen

02 Oct, 07:31


📢📢ئاگاداری 📢📢
👇👇👇👇
🗒خشتەی وانەکان
💡خولی ئیلحادناسی ڕۆحی💡

✔️ خشتەی هەفتەی یازدەهەم
🗒وانەی هەشتەم / بەشی یەکەم

پێشکەشکردن/
👤بەرێز م. علی محمدکریم

بابەت/
چۆن دیارترین کەسایەتی وقوتابخانەکانی نێو ئیلحادی ڕۆحی بناسین؟

8:30ی ئەم شەو
#چاوەڕوان بن

🤔دەتوانن پرسیارەکانتان لێرەوە بنێرن
👇👇🏽👇

https://t.me/hoshinqandabot

هۆشین - Hosheen

30 Sep, 13:22


کۆرسی چاوپێکەوتن لەگەڵ خودا ( حاشاللە )

بەڵام ئەمە لە ئەسڵدا چاوپێکەوتنە لەگەڵ شەیتانەکان👹

👀 سەیری کوفر وشیرک وئیلحادەکانیان بکەن!

حاشاللە خوا بە کۆمپانیا تێگەیشتوون، وخۆیان بە نوێنەر وشەریکی خوا داناوە (لا الە الا اللە)، و کاتێک پێویستی بەکارمەند بێ، کۆرس دەکەنەوە بۆ ئامادەکردنی ئەم کارمەندانە بۆ چاوپێکەوتنیان لەگەڵ خوا حاشاللە.


جیهانی وزە وئاگایی - ئیلحادی ڕۆحی، جیهانێکی پڕاوپڕ لە خورافات و وەهم وخەیاڵی درۆیینە،

سەرئەنجام مێشک ودەرون تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی دەکات، ورایاندەدکێشێ بۆ گۆشەگیری و دورکەوتن لە خێزان وکۆمەڵگا وراکردن لە راستییەکان وخۆکوشتن!

کێشەکە ئەوەیە دوو رۆژی تر راهێنەرێکی کورد دەڕوات کۆرسەکە لەلایان دەخوێنێت، و تۆزێک تورشو خوێی پێوە دەکات و دەیڕازێنێتەوە وپێمانی دەفڕۆشێتەو!!

#هۆشین_Hosheen

هۆشین - Hosheen

29 Sep, 17:38


سم اللە وانەی 7/ بەشی سێیەممان دەستپێكرد

👤 پێشكەشكردن: م. ئەمیرە ئەلعەزیز

🗒بابەت: دیارترین هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی ئیلحادی ڕۆحی لە هەرێمی كوردستان


🔵 هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی ئیلحادی ڕۆحی لە هەرێمی كوردستان چین؟


🔵 چۆن لە رێگای باوەڕبەخۆبوون و عەقڵی ناوەكی و چارەسەری چێگرەوە ئیلحادی ڕۆحی بڵاوكرایەوە؟

🔵 بەناو شارەزایانی ڕۆحی كێن؟ و پێشتر راهێنەرانی چی بوون؟



🔵 جیاوازی نێوان سیحر و ساحیرە كۆنەكان و بەناو شارەزایانی ڕۆحی لە چیدایە؟


🔵 راهێنەرە كوردەكان هەمان رێگای بەناو شارەزایانی ڕۆحی پەیڕۆ دەكەن؟

🔵 بۆچی بەشێك لە راهێنەر و كەسە بەناو ڕۆحانییەكانی كورد ناوی خۆیان گۆڕیەوە بۆ راهێنەری خێزانی؟

🔵 زۆربەی قوربانییەكانی دەستی جیهانی ئیلحادی ڕۆحی لە هەرێم كێن؟


🤔دەتوانن پرسیارەكانتان لێرەوە بنێرن
https://t.me/hoshinqandabot

هۆشین - Hosheen

28 Sep, 18:01


📢📢ئاگاداری 📢📢
👇👇👇👇
🗒خشتەی وانەکان
💡خولی ئیلحادناسی ڕۆحی💡

✔️ خشتەی هەفتەی ده‌یه‌م
🗒وانەی حەوتەم / بەشی سێیه‌م

پێشکەشکردن/
👤بەرێز م. ئەمیرە ئەلعەزیز

بابەت/
دیارترین هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیلحادی ڕۆحی له‌ هه‌رێم

8:30ی سبەی شەو
#چاوەڕوان بن

🤔دەتوانن پرسیارەکانتان لێرەوە بنێرن
👇👇🏽👇

https://t.me/hoshinqandabot

3,001

subscribers

579

photos

266

videos