هەمیشـە لەدانانی هەواڵ زۆر بە حەزەرم ، دوێنێ شەو کە پۆستەکەم دانا باسی تەمویلم کرد نەک هاتنی پارە، ئەوانەی دیکە زانیارییەکەیان بە هەڵە بە ئێوە گەیاند.
تەیف سامی دوێنێ ڕێک بەم شێوەیە قسەی کردبوو"سبەی ڕێککارەکانی تەمویلی مووچەی مانگی 1 دەست پێدەکرێت" ئیتر خەڵکی دیکە بۆ ئەکتیڤ هەواڵ دەگۆڕن من بەرپرسیار نیم ، %100 دەمزانی ئەمڕۆ پارە نایەت.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دیکە ئەوەیە شاندی هەرێم دەیەوێت پرسی ئەو کەسانەی تازە خانەنشین بوون لەگەڵ مووچەی مانگی 1 یەکلابکاتەوە چونکە دەترسێت دواتر بە بیانوی دیکە جارێکی دیکە مووچەی ئەو کەسانە دوابکەوێت ، سەرەتا وایان گووت کە نزیکەی سێ مانگی دەوێت وەک دوێنێش پێم ووتن کە ئەوەش بۆ گوزەرانی ئەو کەسانە زۆر زۆر خراپە.
دوو پێشنیار هەیە بۆ ئەو کەسانە
یەکەم..مووچە و پاداشتەکانیان لەگەڵ مووچەی مانگی 2 بۆ خەرج بکرێت هەمووی پێکەوە.
دووەم..لەگەڵ تەواوبوونی کارەکانیان ڕاستەوخۆ بە گوژمەیەکی تایبەت مووچە و پاداشتەکانیان لەلایەن بەغداوە خەرج بکرێت.
لە زانیاری تازە بێ هەواڵتان ناکەم...
هـاوڕێ سـەردار