🔻سەرجەم دەنگدەران بەپەلە ئاگادار دەکرێنەوە
🔹بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەی ئاگادارەوە دەستکەوتوون، لایەنی دەسەڵات لە سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر هاوشێوەی هێزە ئەمنیەکان فشاری زۆر لە هاوڵاتیان دەکەن کە لە کاتی دەنگدانەکەیاندا وێنەی فۆرمی دەنگدانەکەیان بگرن بزانن ئایا دەنگیان بەوان داوە یاخود نا.
هاوکات، هەر هاوڵاتییەک یان کادرێک زۆری لێکراو نەیتوانی دەنگی خۆی بە ئازادانە بدات و فشاری وێنە گرتنی لێکرا لەلایەن ئەو کەسانەی کە راسپێردراوی حزبن دەتوانن دوو هەڵبژاردەیان هەبێت:
1- لە کاتی دەنگدانەکە دەتوانن دەنگبدەن بەو لایەنەی فشاری لێکردوون و وێنەی دەنگەکە بگرن، دوای وێنەکە بە قەڵەمی مۆرەکە دوو سێ خانەی دیکە پڕ بکاتەوەو بەو شێوەییە دەنگەکەت پوچەڵ دەبێتەوەو ئازادی و ویژدانی خۆت ئاسودە دەکەیت و دەنگەکە ناچێت بۆ دەسەڵاتی ستەمکار.
2- دەنگدەران لە کاتی دەنگداندا مافی ئەوەیان هەیە کە دوو فۆرمی دەنگدان بەکاربهێنن, بۆیە تۆی دەنگدەر ئەگەر دوای وێنەت لێ دەکرێت و لەژێر فشاری حزبیدای دەتوانن وێنەکە بە فۆرمی یەکەم بگریت و ئەوەیان پوچەڵ بکەیت و داوای فۆرمی دووەم لە کارمەندی کۆمسیۆن بکەیت و دەنگ بەو لایەنە بدەیت کە خۆت ئازادانە دەتەوێت دەنگی پێ بدەیت و بەم شێوەیە ناتوانن زیاتر فشارت لەسەر دروست بکەن..
♻️ئاگاداربن دەنگتان ویژدانتانەو قیامەتانی پێوە بەندە.!