️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️ @sultraffic Channel on Telegram

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

@sultraffic


راگەیاندنی هاتووچۆ سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی (Kurdish)

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی یەکێک لە کۆمەڵگای کوردی لە سلێمانیە کە دەتوانی باریگریت بەهیوای و بەتەنها چند کرێیەک کردنەوە بۆ چەندین کاتەوە. ئەم کۆمەڵگایە نوێ دامەزرێنەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆ لە سلێمانی دەکات کە هەموو فیلم و وێنەی هاتووچۆی سلێمانی لە بنەمای پیرۆزە مردووەکان دەتوانن ببینن و باریگرین. ئەم کۆمەڵگایە هەروەها وتوێژەی ترافیکی سلێمانی و ناوەرزی سەر بەرنامەکانی تاوانباخەکانی گشتی. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی یەکێک لە کۆمەڵگای سلێمانیەکانە کە کاری بە هەموو کۆمەڵگای سلێمانی ناوەرزی ترافیکی گشتی دەکات.

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

23 Dec, 16:02


ئاگاداری

ڕوونکردنەوەێک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن و ڕای گشتی .

لەیەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن ھەواڵێکی ناراست و چەواشەکاری بڵاوکراوەتەو دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان وتیایدا ھاتووە کە دوای سەری ساڵ و بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بەرامبەر بە بڕی ملیۆن ونیوێک ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تۆمار دەکرێن ، ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی ئەم ھەواڵە سەرلەبەری ڕەت دەکەین و بەڕاشکاوی ڕایدەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە ، و بەلای ئێمە داڕشتن و بڵاو کردنی ئەم ھەواڵە لەو کەناڵە کە ھیچ گرنگ نیە ناوھێنانی ، مەرام ومەبەستێکی سیاسی و چەواشەکاری ئێجگار ئاست نزم و داماڵراو لە پرینسیپی کاری ڕاگەیاندن لەخۆ دەگرێت ، و ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ ھەر بڕیارێک دەربکات ئەوا لەپەڕەی فەرمی وەزارەت و بەئاشکرا دەیخاتە ڕوو نەک پەنا بەرێت بۆ کەناڵێکی بەناو ڕاگەیاندنی لەو جۆرە .
ھەرکەناڵێکی راگەیاندن پەنا بەرێت بۆ ھەواڵی درۆ و ساختە وچەواشەکاری بێ گومان ھۆکاری سەرەکی بۆ مایەپوچبونی سیاسی وئیعلامی وجەماوەری دەگەڕێتەوە ،
ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ ھەموو لاێکی رادەگەێنین کە بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە ڕۆژی دەرچونییەوە تاکۆ ئەم ساتە وەک خۆی جێ بەجێ دەکرێت و ھیچ گۆرانگاری وپاشگەزبونەوێکی تیا نیە ونەکراوە وئامانجی سەرەکی لێوەی گەڕانەوەی شکۆی یاسا وپاراستنی ئەمنییەتی ھاوڵاتیان وچەسپاندن و بەرقەراربونی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە و ئۆقرەیی ڕەوشی ھاتوچۆیەلە سەرشەقامەکانە .

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

23 Dec, 11:03


ئاگادارییەک سەبارەت بە پشووەکانی سەری ساڵ

ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێرانی بەڕێز دەکەین کەوا بە هۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێريارى ، سبەینێ ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/٢٤ کۆتا ڕۆژی ساڵی ژمێریاریە لەبەرئەوە ڕايیكردنى مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەوەستێت ، تاوەکو دەست پێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.
داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەو ماوەیەدا سەردانمان نەکەن ، وە هەر مامەڵەیەک لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بە سەربچێت وەک (ساڵانەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلیکترۆنی )ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ساڵی نوێی ٢٠٢٥ دا ، وە هیچ کەسێک توشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

22 Dec, 20:31


لیژنەی ئەمنی سلێمانی بەردەوامە لە جێ بەجێ کردنی بڕیاری قەدەغە کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و ھیچ گۆڕانکاریێک نیە بەسەر ئەو بڕیارە

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

22 Dec, 20:28


لیژنەی ئەمنی سلێمانی بەردەوامە لە جێ بەجێ کردنی بڕیاری قەدەغە کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و ھیچ گۆڕانکاریێک نیە بەسەر ئەو بڕیارە

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

21 Dec, 16:11


بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ھاوڵاتیانی بەرێز و خۆشەویست دەکات کە سبەینێ رۆژی یەکشەممە لەبەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بەسەرجەم بەرێوەبەرێتی وبەش و ھۆبەکانییەوە دەوام ئاسایی دەبێت و سەرجەم مامەڵەی ھاوڵاتیان ڕایی دەکرێت ، و ھەر ھاوڵاتیێکی بەرێز ھەرجۆرە کار و مامەڵەیەکی ھەبێت لە ھەر جێگایەکی بەرێوەبەرایەتیمان کارەکانی بۆ جێ بەجێ دەکرێت.

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

20 Dec, 19:20


مەترسییەکانی شۆفێری لە کەشی تەمدا و چەند زانیارییەک لە لایەن عقیدی هاتووچۆ (بەختیار محمد عبداللە)

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

20 Dec, 15:51


‎بەناوی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی زۆر دڵتەنگ و غەمباربوین
‎بە ھەواڵی گیان لەدەستدانی عەمید (فەرھاد محمد ) جێگری بەرێوەبەری پۆلیسی ھەرێم بەروداوێکی ھاتوچۆیی ،
‎بەناوی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو وخانەوادەو ھاوڕێیان وھاوپیشەکانی خوالێخۆشبوو دەکەین ، اناللە وانا الیە راجعون .

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

12 Dec, 20:04


هەڵمەت و بڕیاری جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆکردنی ئوتومبیلە بێ سەرەتاکان و ئەو ئوتومبیلانەی کە ژمارەیان ساختەیە لەناو شاری سلێمانی لەلایەن لیژنەی ئەمنی باڵای سلێمانی بەردەوامە

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

03 Dec, 16:09


🔴روونکردنەوەیەک لە لێژنەی ئەمنی سلێمانی
بۆ ڕای گشتی

لە چەند پەیج و ماڵپەر و کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست وچەواشەکارانە بڵاو کراوەتەوە کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرا گرتن و قەدەغە کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کراوە ، یاخود بڕیارەکە گۆرانگاری بەسەر ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ناگرێتەوە .
ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی و بۆ ھەموو لاێکی رادەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لاێنەپەیوەندیدارەکانی لەسەرە وبەتەواوی نییەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی ویاساشکێنی وشێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرین ، و زۆر جدی و سوورین لەسەر جێ بەجێ کردنی ھەر بڕیارێک دەبین کە بڕیاری لەبارەوە بدەین .

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

02 Dec, 15:34


ئاگادارییەک لە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی

بۆ ڕای گشتی

ئاشکرایە لەلای هەمووان کەلەئێستادا بوونی سوارڕەوی بێ سەرەتا و هەڵگری ژمارەی ساختە و جام ڕەش بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکە دەبێتە دیاردەیەک لەسەر شەقامەکان کە بێگومان ڕەنگدانەوەی نەرێنی دروست دەکات لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بەدەر لەوەش لە ڕووی ئەمنی و یاسایی و تاوانکارییەوە کاریگەری خراپ و لێکەوتەی مەترسیداری هەیە، لە چوارچێوەی ئەم ڕاستییە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە: -

1- دەست بەسەرداگرتن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێکی نایاسایی، (( بۆ خاوەنەکانیان هەیە کە بیبەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان)) وە سەرجەم بازگەکان دەستکراوە دەبن و ڕێگە نادەن دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بڵاونامەیە لەژێر هیچ پاساوو بیانوویەک هیچ جۆرە سوارڕەوێکی بێ سەرەتا بێتە ناو شاری سلێمانی.
2- گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێک کە هەڵگری تابلۆی ساختەو نایاسایی بێت.
3- هیچ ڕێگەپێدان و نووسراوێک لە هەر لایەنێک جگە لە بەڵگەنامەی فەرمی و یاسایی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە دەرکراوە کاریان پێ ناکرێت.
4- جێبەجێکردنی ئەم بڵاونامەیە گوزارشت دەکرێت لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی، وە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەپاندنی باری ئارامی و سەروەری یاسا و نەهێشتنی هەموو دیاردە دزێوەکان داواکارین لەم پرسەدا دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاوکارمان بن شان بە شانی ئەوانیش هاوڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویست.

لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی
3/12/2024

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

27 Nov, 13:46


نوێ_کراوەتەوە #سزای_ئۆتۆمبێل #تجديد_قسم_الغرامات

#هاتووچۆی_سلێمانی بە هەردوو سیستەمی #کۆن و #نوێ

27\11\2024

#کوردی
🔷ئێستا دەتوانیت بزانی ئۆتۆمبێلەکەت چەند سزای لە#کوردی

#العربیة

🔷الیوم تم تجدید قسم الغرامات في موقع مديرية مرور محافظة
السليمانية.

الان بامكانكم زيارة الموقع والتحقق من الغرامات المفروضة على سياراتكم.

🔷 https://www.sultraffic.com/fines

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

24 Nov, 08:33


ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە کامێراکانی چاودێری خێرایی ڕێگای چەمچەماڵ

https://www.sultraffic.com/detail/4495

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکات کە لەئێستادا کامێراکانی سیستەمی چاودێری خێرایی جێگیر بە سیستەمی خاڵ بۆخاڵ (پۆینت تو پۆینت)ی نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە ووردتر لە سەرەتای پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازگەی (بانی مەقان) لە قۆناغی تێستدایە وە کارەکانی تەواو بووە و ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 27/11/2024 کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ دەکەوێتە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆمار دەکات.

ئەوەی گرنگە شۆفێران بیزانن وە بۆئەوەی تووشی ڕووداو و کارەسات و سزای دارایی و غەرامات نەبن، پابەند بن بەو خێراییانەی کە دیاریکراوە لەڕێی هێماکانی هاتووچۆ.

بۆ زانیاری بەڕێزتان کە باس لەوە دەکرێت شۆفێر لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی یاسایی بڕوات دواتر خێراییەکەی زیاد بکات تا ئاستی کامێرایەکی تر وە دووبارە هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات ئەبێت دڵنیابن کە ئەم بۆچوونە هەڵەیە ، چوونکە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ( پۆینت تو پۆینت) ئەو ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات وە سەرجەم کامێراکان بە هەردوو ئاراستە لە نێوان تاسڵووجە – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بەرەو ئاراستەی سلێمانی بەستراونەتەوە بەیەکەوە کە ژمارەیان (٢٨) کامێرایە.
بەهیوای پابەند بوونی هەموولایەک بە خێراییە یاساییەکان.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

16 Nov, 13:20


پەیامی بەڕێز بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
بەبۆنەی یادی رۆژی جیھانی قوربانیانی ھاتووچۆ

بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی قوربانیانی هاتووچۆ کە هەموو ساڵیک لە سێهەم یەکشەممەی مانگی یانزەدا یادی دەکرێتەوە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی بەکارهێنەرانی شەقام دەکات:

دەقی پەیامەکە:
شۆفێرانی بەرێز ئێمە وەک بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی لەم رۆژەدا پەیمان تازە دەکەینەوە کە وەک ھەمیشە و زیاتر کۆشش و تواناکانمان دەخەینە کار و کاراتریان دەکەین بۆ جێبەجێ کردنی یاسا و رێنماییەکانی ھاتووچۆ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ھاتووچۆ و پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان لە مەترسییەکانی رووداوەکانی ھاتووچۆ، ھەروەھا کۆشش وکۆنتاکتی زیاتر دەکەین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی سێکتەری ھاتووچۆ و رێگاوبانەکان بەمەبەستی فەراھەم کردنی زیاتری تۆڕی رێگاوبانەکان وچاکسازی لەھەر کەموکورتییەک ، لەھەمان کاتدا ئومێدەوار و ھیواخوازین لە سەرجەم خوشک وبرایانمان لە بەکارھێنەرانی شەقام بەگشتی و زۆر بەتایبەتی شۆفێرانی ئازیز کە زیاتر پابەندی سەرجەم یاسا و رێنماییەکانی ھاتووچۆ بن کە لەخزمەت سەلامەتی بەرێزتان دانراون بەمەبەستی سەلامەتیتان و دابەزاندنی ئاماری قوربانیانی رووداوەکانی ھاتووچۆ، کە ئەمەش ئامانجی سەرەکیمانە .

عەمیدی ھاتوچۆ
ئاسۆ محمد امین بھرام
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

10 Nov, 18:17


پاش ئەوەی ئەم ماتۆڕسوارە بینرا کە سەرپێچی هاتووچۆیی ئەنجام دەدات، راستەوخۆ دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا گیراو رەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتن کرا.

داواکارین لە سەرجەم شۆفێرانی بەڕێز و بەتایبەتی شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەکان خۆیان بەدوور بگرن لە هەر سەپێچییەکی هاتووچۆ، لەبەرئەوەی لەکاتی بینینیان لەلایەن ئەفسەران و مەفرەزەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

10 Nov, 10:03


بە سەرپەرشتی زانکۆی سلێمانی سیمینارێکی ژینگەیی ڕێکخرا

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 10/11/2024 سیمینارێک ڕێکخرا بەسەرپەرشتی زانکۆی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە هەریەک لە بەڕێزان قایمقامی شاری سلێمانی و سەرۆکی شارەوانی سلێمانی سەرۆک شارەوانی ئەو قەزاو ناحیە یانەی کە شوێنی گەشتیارین و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری گەشتیاری ئامادەی بوون کە تیایدا تاوتوێ ی پرسی خۆڵ و خاشاک ڕشتن کرا لەسەر شەقام و ڕێگا سەرەکیەکان کە دیاردەیەکی دزێو نایاسایی و ناشارستانییە ڕەگ و ڕیشەی کێشەکان دیاری کران و پلانی وورد دانراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەنوێنەرایەتی عەقیدی هاتووچۆ (بەختیار محمد عبدالله) بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و ووشیاری ئامادەی سیمینارەکە بوو.

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

06 Nov, 16:31


لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا (٦) کەس بریندار بوون کە دوانیان منداڵن

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای قوڵقوڵە نزیک کانی گۆران لە مێرگەپان ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا.

هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵەو مەترسیداری ئوتومبیلی جۆری نیسان پیک-اب و بەداخەوە لەم ڕووداوەدا (٦) کەس برینداربوون کە سەرنشینی هەردوو ئوتومبیلەکە بوون.

لەلایەن ئێشکگری بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی بازگەکان کەشف و هێڵکاری ئەنجام دراوە بۆ رووداوەکە، کەشفەکان ئاراستەی بنکەی پۆلیس کراون بۆ لێکۆڵینەوە. بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانە و سوپاس بۆ خودا لەم رووداوەدا گیان لەدەستدانی تیادا نەبووە.

داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و تێپەڕاندنی هەڵە و مەترسیدار ئەنجام نەدەن، بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

رووماڵکردنی میدیایی ڕووداوەکە لە لایەن بەشی ڕاگەیاندن و فۆتۆگرافەرە ئێشکگرەکان ئەنجام دراوە.

فۆتۆ: بەرهەم محمود

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

03 Nov, 21:21


🔴ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

لەسەر رۆشنایی هۆشداری و ئاگاداری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز دەکەین (پردی خەلیفاوا) کە لەناوچەی پیشەسازی و لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی هاتووچۆی سلێمانی بەرەو خوار هەروەها لە بەکرەجۆوە کە بۆ هەمان پردی ناوبراو دەڕوات، ئەو پردە لە ئێستادا بەهۆی لێزمە بارانی بەخوڕی ئەمڕۆ وە ناهەمواری لە کەش و هەوادا مەترسی هەرەسهێنان و رووخانی لەسەرە.

بۆ پاراستنی سەلامەتیتان داواکارین بەهیچ جۆرێک ئەو پردە بەکارنەهێنن، وەلای خۆشمانەوە وەک هاتووچۆی سلێمانی و لەسەرفەرمانی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی، سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بۆ سەلامەتی شۆفێران گیراوەتەبەر.
بەهیوای پابەندبوون و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

02 Nov, 20:38


سەبارەت بەو شەپۆلی باران بارینەی کە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە، وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە گرنگی دەزانین شۆفێرانی بەڕێز پابەندبن بەم خاڵانەی لای خوارەوە:

۱: پابەندبوونی تەواو بە هێماکانی هاتووچۆ بە تایبەت هێماکانی دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقام و ڕێگاکان.
٢: پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئوتومبیلی خۆت و ئوتومبیلەکانی بەردەمت.
٣: مافی پیادەکان بدە و هاوکارییان بکە لە پەڕینەوەی شەقامەکان.
٤: پێش دەستکردن بە ڕۆشتن دڵنیابکەرەوە لە ( فڵچەکان، ئاو و ڕۆن، برێک، لایت، ،تایەکان )
٥: پێویستە هەر یەک لەم پارچانە لە ئوتومبیلەکەتدا هەبن ( ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر،پێویستییەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، لایتی دەستی، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان).
٦: لەو شوێنانە دوور بکەوەرەوە کە کۆبوونەوەی ئاو یان لافاوی تیادا دروست دەبێت
۷: هەمیشە ئەم ژمارانەت لەبیربێت
۱۸۸ کۆنترۆڵی هاتووچۆ
۱۱٥ بەرگری شارستانی
۱٠٤ پۆلیسی فریاکەوتن
۱۲۲ فریاگوزاری تەندروستی

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

01 Nov, 11:37


‎ئەمە تەنها سێبەرە، بەڵام لەهەمان کاتدا ئاگادارکردنەوەیە.

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

20 Oct, 17:35


‎ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

‎ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین کە سبەینێ ڕێکەوتی ۲۱/۱٠/۲٠۲٤ دووشەممە پشووی فەرمییە و مامەڵەی هاوڵاتییان ڕایی ناکرێت و بۆ رۆژی دواتر کە دەکاتە سێشەممە ۲۲/۱٠/۲٠۲٤ کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاسایی دەبێتەوە

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

11 Oct, 11:53


ئاگاداری
ئاگادارییەک لە قائیمقامیەتی قەزای شارباژێڕ کە وێنەیەکی گەیشتۆتە بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی تێیدا هاتووە کە (تونێلی پێشڕەو) بۆ ماوەی (4) چوار شەو لە بەرواری (14/15/16/10/2024 ) لە کاتژمێر( 8 ) هەشتی ئێوارە بۆ (4) چواری بەیانی دادەخرێت بە مەبەستی صیانە کردنی سیستەمی (هەوا گۆڕکێ و ڕووناکی و ئاگرکوژێنەوە و سکادا) و لەم ماوەی دیاری کراوە شۆفێران دەتوانن ڕێگای سەر شاخ بەکار بهێنن .

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

02 Oct, 19:43


نوێ_کراوەتەوە #سزای_ئۆتۆمبێل #تجديد_قسم_الغرامات

#هاتووچۆی_سلێمانی بە هەردوو سیستەمی #کۆن و #نوێ

02\10\2024

#کوردی

🔷ئێستا دەتوانیت بزانی ئۆتۆمبێلەکەت چەند سزای لە#کوردی

#العربیة

🔷الیوم تم تجدید قسم الغرامات في موقع مديرية مرور محافظة
السليمانية.

الان بامكانكم زيارة الموقع والتحقق من الغرامات المفروضة على سياراتكم.

🔷https://www.sultraffic.com/fines

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

30 Sep, 09:14


ئاگاداریەک لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی

ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەرێوەبەرایەتی کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان

بڕیار درا بە بەردەوام بوونی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچی هاتووچۆ بە ڕێژەی لە (٢٠٪) .
تا بە نوسراوێکی فەرمی دیکە لە کۆتایی هاتنی ئاگادار دەکرێینەوە.

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

29 Sep, 10:17


ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە داخستنی شەقامێک
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە لە ڕێکەوتی 29/09/2024 کاتژمێر (06:00) ی ئێوارە شەقامی شوقەکانی دەروازە لە یوتێرنی یەکەم تا بەردەم پارێزگا بە ئاراستەی داخڵبوونی شەقامە سەرەکییەکە بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت بەمەبەستی هەڵکەندن و چاککردنی شەقامەکە، داواکارین شۆفێران تا تەواوبوونی کارەکان ڕێگا جێگرەوەکان بەکاربهێنن.

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

24 Sep, 17:16


پەیامی بەرێزعەمید ئاسۆ محمد ئەمین بەرێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی بەبۆنەی دەستپێکردنی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان .

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

23 Sep, 10:08


لەچوار چێوەی کار و چالاکییەکانی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ، ئەمرۆ و بە ھەماھەنگی لەکەڵ کۆمپانیای تەڵبات ئیڤێنتێک رێکخرا بۆ ژمارەێکی بەرچاو لە شۆفێری ماتۆرسکیلەکان لەلایەن بەشی راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی ، لە ئیڤێنتە کە عەقید بەختیار محمد بەرێوەبەری بەشی راگەیاندن ولەژێر رۆشنایی داتا وئامارەکان ویاسای ھاتوچۆ مەترسی ودەرھاویشتەکانی ئەو سەرپێچی وسەرکێشی و مانۆرە ھەڵانەی لەلایەن ھەندێک لەشۆفێری ماتۆرسکیلەکان کە رۆژانە ئەنجام دەدرێت بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو و دواتریش دەرگای گفتوگۆ و پرسیاریش بەھاوبەشی کرا ئامانجی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لەم ئیڤێنتە بەرزکردنی ئاستی ووشیاری وپابەند بوونی شۆفێرانی ماتۆرسکیلەکانە لە سەرشەقامەکان ولە کاتی شۆفێری کردنیان و پارستنیان لە رووداو و کارەساتەکانی ھاتوچۆ.

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

21 Sep, 13:03


لینکی پەرەی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
https://www.facebook.com/gdt.media1/

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

17 Sep, 07:58


ئەو جانتایەی کە لە هاتووچۆی سلێمانی دۆزرایەوە گەڕێندرایەوە بۆ خاوەنەکەی
دوای ئەوەی ئەمڕۆ 17/9/2024 ڕێپێدراوی هاتووچۆ ( هاوسەر جەبار حەمە نوری) کارمەند لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی،
جانتایەکی لەناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دۆزییەوە کە بڕێک پارەو بەڵگەنامەی تێدا بوو رادەستی خاوەنەکەی کردەوە.
جێی ئاماژە پێکردنە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی هاوشێوە هەبووە و کارمەندە دەست پاکەکانمان پارەکانیان گەڕاندۆتەوە بۆ خاوەنەکانیان پاش ئەوەی وونیان کردبوو.

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

16 Sep, 08:47


هاوڕێ و هاوپیشەکانمان لە یاد ناکەین
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 16-09-2024 و پێش دەستپێکردنی دەوامی فەرمی مەراسیمی ماڵئاوایی بۆ کۆچی دوایی یەکێک لە کارمەندە چالاک و ئەزیزەکانی هاتووچۆی سلێمانی سازکرا.
بەئامادەبوون و سەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی عمید ( ئاسۆ محمد امین بهرام) و بەڕێوەبەری بەشەکان و ئەفسەران و کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی و خانەوادەی کۆچکردوو مەراسیمێکی شایستە بۆ هاوڕێ و هاوپیشەی کۆچکردوومان ڕێپێدراوی هاتووچۆ ( صالح سعید مارف) بەڕێوەچوو.
کاک صالح یەکێک بوو لە کارمەندە بەتوانا و بەئەمەکەکانی هاتووچۆی سلێمانی کە چەندین ساڵ لە بەشە جیاوازەکاندا خزمەتی بە بواری هاتووچۆ کردووە و لە کۆتاییەکانی تەمەنی لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی خزمەتی بە هاوڵاتییانی شارەکەی دەکرد، بەداخەوە کاک صالح بەهۆی نەخۆشییەوە بەجێی هێشتین، داواکارین لە خوای گەورە جێگاو مەکانی کۆتایی بەهەشتی بەرین بێت.

️بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی️

13 Sep, 10:51


ئاگادارییەک لەبەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی سەبارەت
بە بەشی مۆڵەت

بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتیانی بەرێز دەکات کە لە رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ١٦ / ٩ / ٢٠٢٤ چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە ، واتا ھاوڵاتی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بکات بۆ رایی کردنی مامەڵەکەی بێ وەرگرتنی کۆد ، وەک نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وھەرکارێکی دیکە لەبەشی مۆڵەتی شۆفێری ، تەنھا بەرلەوەی بێتە ژوورەوە، لای عەریزە نوسەکانی بەردەم بەرێوەبەرایەتیمان فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕ دەکاتەوە و پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکانی ( أصلي ) پێبێت و راستەو خۆ دێتە ناو بەرێوەبەراتیمان بۆ تەواو کردنی مامەڵەکەی .

‎تێبینی: رۆژی یەکشەممە پشووی فەرمییە