تا ئەوەی #بانگبێژی جیهاد جاڕی دا بۆ بەرەنگاری دوژمن، تەماشا ئەکەم خەریکم پشت هەڵەکەم و ڕائەکەم لە دەنگی تۆپ و فیشەک
زۆر دڵتەنگ بووم بۆ خۆم، كە چۆن منی زانای گەورە لەیەکەم بەرەنگاربوونەوە ڕائەکەم و دەستم دەلەرزێ لەپای هەموو ئەوەی بڕوام پێیە و خەڵکم لەسەر پەروەردە کردووە، لە عەقیدە و ڕاوەستاوی!!
تاوەکو چووم بەدرێژایی شەو نوێژم کرد و داوای ئیخڵاس و ڕاوەستاوی و لێخۆشبوونم کرد لای خوا لەوەی کە کردم، پاشان ڕووم کردە دوژمن و بەتەنها لەگەڵیان جەنگام بۆ ماوەیەک تاوەکو ڕایانکرد لەبەرم، ئەوکات زانیم کە ئەوەی لەنێوان من و خوایە ئیمان و لەخوا ترسینمە نەک کتێب و وانە و زانستە شەرعیەکەم
عزالدین القسام رحمە اللە