محمود ياسين كوردي @m88kurdi Channel on Telegram

محمود ياسين كوردي

@m88kurdi


بەخێر بێن ناچاری هەرچی ڤیدیۆ و وێنە هەیە لەم تیلیگرامە بڵاوی بکەینەوە لە ترسی ریپۆرتی فەیسبووک

https://www.facebook.com/Mahmoo

محمود یاسین کوردی (Kurdish)

بۆ هەموو هاوکارانی ڤیدیۆ و وێنە، بەخێربێن بۆ کەناڵی تیلیگرامی 'محمود یاسین کوردی' بە ناوی کۆمەڵگایی 'm88kurdi'. ئەم تیلیگرامە بۆ هەموو ئەوانەی لە ترسی ریپۆرتی فەیسبووکی محمود یاسین کوردی داین جی بوونەوە. بەرهەمەکانی تازە و لەنەتوانەی چندین ڤیدیۆ و وێنەی بەشداریی محمود یاسین کوردی لە فەیسبووک، ئەم تیلیگرامە پێشبینییەکە بۆ پێشنیارکردنی هەموو ڤیدیۆ و وێنەکان.

محمود ياسين كوردي

09 Feb, 22:34


لە کەناڵە عێراقییەکان بە کادیرانی پارتی رادەبوێرن 😂

ئەم کاک (وەفا محەممەد)ــە کادیری پارتییە بۆ میدیا عێراقییەکان زۆر درۆزنە (لەگەڵ رێزم بۆی) لە کەناڵێک بەرامبەر من قسەی کرد گوتی: خۆپیشاندەران مۆڵەتیان وەرنەگرتووە!

منیش بە بەڵگە بۆم راست کردەوە کە مۆڵەتیان وەرگرتووە و دەقی قانونم بۆی هێناوە کەچی بە منی دەگوت راست نییە 🤦🏻‍♂️

https://www.facebook.com/share/v/161cGMvVyZ/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

09 Feb, 16:14


ئاگاتان لێبێ ئەو سکاڵایە پەیوەندی بە مووچەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە بڕیارێکی سوودانییەوە هەیە دژی کۆمپانیای کوڕەکەی سەرۆک!
لەم لینکە زانیارییەکەم بۆ ئاشکرا کردوون
👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/15kjE3BCFM/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

07 Feb, 16:58


پارتی کێشەی چییە لەگەڵ یوسف کیلابی!؟

محمود ياسين كوردي

07 Feb, 13:03


لەم لینکە ئەو ژنە بناسە!
👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/15ioGu5ARk/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

06 Feb, 20:05


سوودانی لە نوێترین چاوپێکەوتنی دەڵێ: ناردنى پارەى مووچە بۆ مانگەکانى داهاتوو بەردەوام دەبێت

محمود ياسين كوردي

06 Feb, 13:35


کێ بەرپرسە لە شەهیدکردنی رۆژنامەنووس وریا حەمە کەریم؟!
👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/1EHWBL5jCV/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

06 Feb, 11:39


ئەم غوربەتە ئەوەی تاڵە هەموو بەیانییە بە ترسەوە دەبێ سەیری مۆبایلەکەت بکەی نەوەک ئازیزێکت ماڵئاوای یەکجارەکی لێکردبی و تۆش فریای ماچ کردنی کفنەکەشی نەکەوی!

جێگات بەهەشت بێت (کاکە وریا) بەراستی هەواڵێکی ناخۆش بوو جگە لە گوتنی

‌‌‌‎إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْــهِ رَاجِــعُـــــــــونَ

هیچ دەسەڵاتێکی دیکەمان نییە بێ تاقەتی ئەو هەموو خەڵکە نیشانەی باشی خۆت بوو برام

محمود ياسين كوردي

05 Feb, 19:58


#رادیۆ

محمود ياسين كوردي

05 Feb, 11:01


لە هەولێر کۆنگرەی رۆژنامەوانی پەرلەمانتارێکی (دەرەوەی پارتی ویەکێتی) تێک دەدات کەچی دەستی بە سینگیەوە گرتووە بەرامبەر جێگری سەرۆکی پارتی وەستاوە!

لە سلێمانی پەرلەمانتارێکی (دەرەوەی پارتی و یەکێتی) لە نێو خێوەتگای مانگرتووانی مامۆستایان دەردەکات کەچی بە شەو دەستی بە سەر سینگییەوە گرتووە پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی دەکات!

ئەمانەن پیاوی دەسەڵاتن دەیانەوێ رەش و سپی تێکەڵ بکەن!

ئەمانە دەڵێن: هەموویان دزن تا دزی راستەقینە ون بێت!

ئەمانە دەیانەوێ بەرگری لە دەسەڵات بکەن بەس بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ!

ئەمانە بە هێرشکردنە سەر خەڵکی دەرەوەی پارتی ویەکیتی دەیانەوێ تەرکیزی میللەت لە سەر شتە گەورەکان لاببەن!

دەستخۆشی لە مامۆستایانی نارازی سلێمانی دەکەم کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆیان لەو کەسە بێ بەریکرد کە ویستی پەرلەمانتارێک دەربکات.

گوێ لەم پەیامەی مامۆستایانی مانگرتوو بگرن.
👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/15o7a9upgt/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

04 Feb, 12:04


وەک نوێنەری فراکسیۆنی نەوەی نوێ یاداشتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوم گەیاندە دەست سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئاریان تاوگۆزی

محمود ياسين كوردي

03 Feb, 19:50


محمود ياسين كوردي pinned «پارتی لە بەغداد لەگەڵ تیـ.ـرۆستێکی ترسنۆک کۆدەبێتەوە! ئەمڕۆ لە بەغداد شاندێکی باڵای پارتی کە خۆی لە ١٠ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی دەبینیەوە بە ئامادەبوونی سوودانی لەگەڵ ئیتاڕی شیعی کۆبوونەوە. ئەوەی زۆر سەیر بوو بوونی (ئەبـ.ـو ئالا وەلائـ.ـی) ئەمینداری…»

محمود ياسين كوردي

03 Feb, 19:49


بۆچی خۆتان لەگەڵ ئەبو ئالای وەلائی ئەمینداری گشتی کەتائیبی سەیدولشوهەدا کۆدەبنەوە و کێشەتان نییە و حەڵاڵە!؟

گوێ لەو پەیامە دەنگییە خوارەوە بگرە
👇🏼

محمود ياسين كوردي

03 Feb, 17:53


بە ڤێرژنی بادینی 😃
سەحەت خۆش سەید وەحید سندی

محمود ياسين كوردي

06 Jan, 17:51


فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم دەڵێ: پشكی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 20 ترلیۆن دینار بووە بەڵام بەغداد 10 ترلیۆن دیناری ناردووە

بە کورتی دەڵێ بەغداد 6.4%ی بۆدجەی بۆ هەرێم ناردووە

محمود ياسين كوردي

06 Jan, 13:16


https://www.facebook.com/share/v/1CmqVymUbK/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

05 Jan, 20:06


حکومەتی تاڵـ،ـیبان شەمەندەفەری دروستکرد

کۆمپانیای گەشەپێدانی نیشتیمانی سەر بە ئەمارەتی ئیـ،ـسلامی ئەفـ،ـغانستان(حکومەتی تاڵیـ،ـبان) بۆ یەکەمجار نموونەیەکی شەمەندەفەری نمایش کردو بڕیارە لە داهاتوو بخرێتە نێو خزمەتگوزارییەکان.

پێشتر هەمان کۆمپانیا بارهەڵگری گواستنەوەی خواردن دروستکردبوو.

*سەرچاوە: لە لاپەڕەی رۆژنامەنووسی ئەفـ،ـغانی (خالید ئەنەس ئەفـ،ـغانی) لە پلاتفۆڕمی ئێکس
👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/15xtbwWNTd/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

05 Jan, 17:07


بەغداد مووچەی مانگی 1 ساڵی 2025 خانەنشینانی دابەشکرد

سەرچاوە: بەشی عەرەبی کەناڵی رووداو

محمود ياسين كوردي

02 Jan, 15:33


بزانە دوێنێ شەو حکومەتی عێراقی چی کردووە!
👇🏼👇🏼👇🏼
https://www.facebook.com/share/r/SqTcj3TTR2uZpqjq/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

01 Jan, 20:45


بە ڤیدیۆ

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی تێسلا لەبەردەم هۆتێلێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوەی ئەمریکا لە لاس ڤیگاس

محمود ياسين كوردي

30 Dec, 22:01


بیـ،ـکوژن و لە سێـ،ـدارەی بدەن ئەم پیاوە بەرپرسە لە
👇🏼

١- دزینی مووچەی مانگی 11 فەرمانبەران!

٢- گرانکردنی فەحسی گـ،ـو و مـ،ـیز!

٣-بەرز نەکردنەوەی پلەی فەرمانبەران!

٤-دانەمەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان!

٥-لە نەبوونی ئاو، کارەباو نەوتی سپی و لاوفاو!

٦-بڵاوکردنەوەی گازی ژەهراوی لە هەولێرو شێرپەنجە!

٧- لە زیندانیکردنی رۆژنامەنووس و چالاکوانان!

٨- هێنانی سوپای بێگانەو رادەستکردنی کوردی پارچەکانی دیکە!

٩-دزینی 300 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە!

١٠- قاچاغچیەتی سنوورەکان!

مەحموود یاسین کوردی

محمود ياسين كوردي

30 Dec, 11:49


دوێنێ شەو لە کەناڵێ العربیة (ئەحمەد الشرع) بە پێچەوانەی وڵاتانی دراوسێ گوتی: لەگەڵ قسد گفتوگۆ دەکەین و هێزەکانیان ئەوانە ئامادەن لە چوارچێوەی سوپای سوریا و وەزارەتی بەرگری رێکدەخەینەوە!

قسەیەکی زۆر موهیم کرد کە گوتی: کوردەکان برامان وەکو ئێمە دووچاری زوڵم و ستەم بوون لە سەر واجبە بیانپارێزین و لە هەندێک گووندو ناوچە دەرکراون دەبێ بیانگەڕێینەوە ناوچەکانی خۆیان!

ئەحمەد الشرع ناوه عەفرین نەهێنا، بەڵام پەیامەکە روونە دەرکردنی کورد دیارە لە کوێ و بە فەرمانی کێ دەرکراون؟!

هەر لە دوای چاوپێکەوتنەکە مامۆستا ساڵح موسلیم قسەی کرد و گوتی: جگە لە قسەی باش و خێر هیچی دیکەمان لە بەرێز ئەحمەد الشرع نەبینوەو ئێمە ئامادەین گفتوگۆ بکەین.

محمود ياسين كوردي

29 Dec, 19:28


ئێمە بەس کێشەی (ئیسلام و مزگەوت)ـمان هەیە!؟
👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/L9QQQAtLsx9AxKdT/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

29 Dec, 14:29


هەندێک چالاکوانی عێراقی دەڵێن محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکی حکومەت و فائق زێدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کێشەیان هەبووە.

بۆیە ئەمڕۆ قـ،ـەیس خـ،ـەعەلی دوای گەڕانەوەی لە (بەهەشت) پاش کوژرانی لە لایەن فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی و ئیسرائیلی هەردوو لایەنی لە بەغداد لە ماڵەکەی خۆی ئاشتکردووتەوە و پێشوازی لێکردوون!

محمود ياسين كوردي

27 Dec, 16:44


هاوڕییەکی عێراقیم هەیە ماوەیەکی زۆر لە BBC کاریکردووە و کەسێکی وریاو بە زانیارییە دوێنی شەو دەیگوت، شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی (حەمید شەتڕی) سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق رەتیانکردووتەوە پشکنین و پڕۆتۆکۆل ئەنجام بدەن بەو پێیە عێراق وەکو دەوڵەت جارێ مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتی کاتی سووریا!

بۆیە لەبەرامبەردا هەموو شاندەکەی سووریا بە ئەحمەد شەرع (جـ،ـۆلانی) دەمانچە و چەک بچووکیان پێ بووە، هەردوولا تا رادەیەک متمانەیان بە یەکتر نەبووە!
👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/VZ5BqHjQ9rVQZiCA/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

26 Dec, 15:17


👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/VZ5BqHjQ9rVQZiCA/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

25 Dec, 14:34


بەس (بەشار ئەسەد) ماوە رەخنە لە خۆی و حوکمڕانی بنەماڵەکەی بگرێ 🤷🏻‍♂️

بەشار جەعفەری نوێنەری پێشووی سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رەخنە لە رژێمی ئەسەد دەگرێ و دەڵێ: ئەوەی هەبوو سیستەمێکی مافیاوی گەندەک بوو!

جا من زۆر متابعەی ئەو پیاوەم دەکرد پیاوێکی زمانزانی بەهێز بوو لەبەردەم هەموو جیهان 13 ساڵ لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆڕک بەرگری لە کوشتنی ژن و منداڵی سووریا گرت، بەڵام کاتێک بەشار ئەسەد رووخا بەشار جەعفەری رەخنەی گرت و خۆی بێ بەریکرد!

ئەمە ئامۆژگارییەکی باشە بۆ پارتی ویەکێتی زۆر گوی بۆ کۆیـ،ـلەکان و کاسەلێسەکانی ئەوروپا و ناوخۆ ناگرن ئەو رۆژەی لێتان دەقەومێ پێش هەمووان ئەو کۆیـ،ـلانە رەخنە دەگرن!

محمود ياسين كوردي

24 Dec, 19:34


مردین لەگەڵ هەواڵی درۆ!

ئیعلامی کوردی وەکو میـ،ـزی حوشتری لێهاتووە رۆژ لە دوای رۆژ دەچێتە دواوە هەفتەیەک زیاتر لە زۆربەی پلاتفۆڕمە عێراقییەکان هەواڵی کـ،ـوژرانی (قـ،ـەیـ،ـس خـ،ـەزعـ،ـەلی) بڵاوبووتەوە بە تایبەت لە پلاتفۆمی X

کابرایەک لە ئەمریکا دادەنیشێ خۆی بە ئۆپۆزسیۆن دادەنێ لە کەناڵێکی پارتی بە عەرەبی گوتی: خـ،ـەزعـ،ـەلی لە سلێمانی لە لای (بافڵ تاڵەبانی) میوان بووە، بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان لێیدراوە بەس نازانین ماوە یان مردووە!

منیش بە بەڵگەوە بۆم نووسی کە دوای رۆژی ٥/٩/٢٠٢٤ هیج هێرشێکی درۆن لە پارێزگای سلێمانی رووی نەداوە کوچی نەوێرا وەڵام بداتەوە!

دوێنی (قــ،ــەیس خـ،ـەزعـ،ـەلی) لە کەربەلا دەرکەوت تەنانەت بە ئەنقەست لە لای سەعاتێک دەرکەوتووە کە بەروار و سەعاتەکەی رۆژی دووشەممە ٢٣/١٢/٢٠٢٤ پیشاندا.

کەچی هەفتەیەک دوای ئەو دەنگۆیە کۆمەڵێک تازە بە تازە پەیج و سایتی کوردی هەواڵەکە گەرم دەکەنەوە، کاکە گوناحتان دەگاتێ هەواڵی درۆ بڵاومەکەنەوەو پاشان (خـ،ـەزعـ،ـەلی) لە لیستی داواکراوانی ئەمریکا نییە بە پێچەوانەوە حیزبەکەی لە حکومەتی سوودانی بەشدارن و پلەو پۆستیان هەیە سەبارەت بە ئیسـ،ـڕائیلیش هەتا ئێستا لە هیچ سەرکردەیەکی فەسائیل و حەشـ،ـدی نەداوە تا خـ،ـەزعـ،ـەلی بدات!
👇🏼👇🏼👇🏼

محمود ياسين كوردي

23 Dec, 18:45


چارەنووسی ئۆتۆمبێلەکانی (مەلیکە) چی بەسەر دێ؟!

کێ 37 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایی داخڵ کردووە
👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/mWSS4Y7KbCGJc3mP/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

22 Dec, 20:07


نوێترین پەیامی مامۆستا کرێکار لە زیندانەوە

محمود ياسين كوردي

21 Dec, 13:15


وەزیری نوێی دەرەوەی سووریا خەڵکی شاری (حەسەکە)ـییە لە دایک بووی ساڵی 1987ـە

👇🏼

محمود ياسين كوردي

20 Dec, 14:46


شعرێکی بڵاونەکراوەی (خۆم)ـتان پێشکەش دەکەم

پێم دەڵێن تەوتین حەڕامە
کەی ئەمە رەوا و ویژدانە.

بۆچی هەژماری من لە تەوتین پیرۆزتر بێت
ناوی لە لای بابی (*ئارین و **ئاری) ئازیزتر بێت.

مێژووم پڕە لە پاشەکەوت و لێبڕین
خەبات و تێهەڵدان لە مامۆستا و فەرمانبەر.

هەرێمی ئەنفال و قوربانیم
پڕ لە شەقوەشێن و زیندانی (بادینی)ـیم.

خاوەنەکان لە سەری رەش و داباشان دەرکران
هاوردە لە شوێنیان داندران

بۆ مێژووی من لە بیر دەکەن
ناو و نیشانم لێڵ دەکەن

57 مووچەم لای براگەورە و مامی بچووکە
44ـیان هی سەردەمی ئەندازیاری ئاوەدانییە

کوا کەپکۆ و هەلی کار
بشمرم لە بیریان ناکەم.

شاری خەونەکان و گۆیژەی داگیرکراوم
پێشمەرگەی بێ پارەو پاسەوانی مەزرعەکانم.

فەرموودەی دکتۆر عەلی تەتەر جوانە
کەی شۆڕشمان بۆ مووچە کردووە؟!
……..

*بابی ئاریـ،ـن: سەرۆکی حکومەت
**بابی ئاری: جێگری سەرۆکی حکومەت

تێبینی: وەکو ئەمانەتێکی (ئەدەبی و مافی نووسین) سوودم لە شاکارەکەی جەنابی سەرۆکوەزیران وەرگرتووە!

مەحموود یاسین کوردی
هەینی 20/12/2024 بەریتانیا

محمود ياسين كوردي

19 Dec, 20:03


لەم لینکە گوێ لە گفتویەکی چوار قۆڵی بگرە

👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/nisdamYdkKwa5zEi/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

17 Dec, 19:55


بە کێ بڕوا بکەین!؟

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز کە بارەگی سەرەکی لە لەندەنەو ئۆفیس و نوێنەری لە 100 وڵاتی جیهان هەیە و زیاتر لە 3هەزار رۆژنامەنووس و وێنەگری هەیە لە راپۆرتێکدا دەڵێ: (ماهیر ئەسەد) برای بەشار ئەسەد بە هێلیکۆپتەر هاتووتە عێراق و پاشان چووتە مۆسکۆ.

کەچی کەناڵی العربية-الحدث کە سەر بە حکومەتی سعوودیە کە وڵاتێکە رۆژنامەنووس بە مشار پارچە پارچە دەکات و لە تیزاب دەیتوێنەوە دەڵێ: نا (ماهیر ئەسەد) لە سلێمانییە!

جا وەختی خۆی جەماعەتی حـ،ـەشد بە ئەنقەست لە کەناڵی (صـ،ـابڕین نیوز) لە تیلگرام ناوی جەنەڕاڵێکی ئێرانیان بە درۆ بڵاوکردبووەوە بە ناوی (حسن سوهانی) کە گوایە لە سووریا کوژراوە بۆ رۆژی دواتر کەنالێ العربية بە ناوی سەرچاوەیەک بڵاویان کردەوە دواتر تووشی ئابڕوچوونێکی گەورە بوو!

بە کامەی بڕوا بکەین!؟ بە العربية یان رۆیتەرز؟!

من لە ڤیدیۆیەک ئەمەم روونکردووتەوە

محمود ياسين كوردي

17 Dec, 16:42


دوو لایەن لە پشت بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵەن!
لەم لینکە گوێ لە زانیارییەکان بگرە

👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/JzPeNkd3nQxzV6SC/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

17 Dec, 13:22


دڵنیابن 100% تـ،ـڕۆ دەکرێن وەک ئەسەد.

قوبادی بێ ئیش و کار
کوا وەعدەکەی ساڵی پار

ئەندازیاری تاڵانکاری

یەکێک لە دروشمەکانی خۆپشاندەرانی ئەمڕۆی هەڵەبجە

محمود ياسين كوردي

17 Dec, 10:54


سەرۆک بارزانی ساغ بیت 80 رۆژ مووچە وەربگرین رازین!

پرسیارێک کەسێک بە حەقی خۆی خانەنشین کرا بێت و تەنیا یەک مووچەی حکومی هەبێت و مووچەی لق و ناوچەی نەبێت ئامادەیە 80 رۆژ جارێک مووچە وەربگرێ!؟

خەڵک هەبوو مانگانە بە 7 دۆلار مووچە شەڕی بۆ بنەماڵەی ئەسەد دەکرد (حەوت دۆلار نەک حەفتا) بۆیە کاتێک بەشار رایکرد ئەو کۆیـ،ـلانەی لەگەڵ خۆی نەبرد!
👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/ks5NujNsEp2mCkcp/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

16 Dec, 13:28


دوای راکردنی لە سووریا بەشار ئەسەد یەکەم بەیاننامەی خۆی لە مۆسکۆ بڵاوکردەوە و دەڵێ: هیچ رۆژێک لە رۆژان هەوڵگ بە دەستهێنانی پۆست وپلەم نەداوە بەڵکو خاوەنی پڕۆژەی نیشتیمانیم!

هەست دەکەم ئەو قسەیەم گوێ لێ بووە بە کوردی!

محمود ياسين كوردي

15 Dec, 19:28


ئەو کەناڵ و دەزگایانەی ڤیدیۆی دەستگیرکردنی بەرێوەبەری زیندانی (صیدنایا)ـیان بڵاوکردووتەوە با بچن بیسڕنەوە و داوای لێبوردن بکەن، چونکە هەواڵەکە راست نییە و فەیکە!

من لە چالاکوانێکی دیاری سووریا پشتراستم کردەوە کە ئەو کەسەی لە ڤیدیۆیەک دەردەکەوێ بەرێوەبەری زیندانی (صیدنایا) نییە بەڵکو شەبیـ،ـحەو کۆیـ،ـلەیەکی بەشار ئەسەدە وەکو ئەوانەی خۆمان کە شەقیان لە مامۆستا دەدات و ریشی مامۆستای ئاینیان دەسـ،ـوتاند!

محمود ياسين كوردي

15 Dec, 15:48


سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە بزانە لۆ
👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/imWq4rwAzPijnDS3/?mibextid=wwXIfr

محمود ياسين كوردي

15 Dec, 12:55


https://www.tiktok.com/@mahmoodykurdi?_t=8sElIbEGgiG&_r=1

محمود ياسين كوردي

14 Dec, 12:48


پارە بەشی مووچە ناکات و مەسروف گرانە، چونکە (دادە ئیلهام شاهین)ـیان دەعوەت کردووە!

محمود ياسين كوردي

13 Dec, 19:47


کـ،ـەر بچێتە بەغداد نابێتە هێـ،ـستر

جا کادیری کۆیـ،ـلەی پارتی بچێتە ئەوروپا نابێتە مرۆڤێکی ساغ هەر بە کۆیـ،ـلایەتی دەمێنێتەوە!

کادیرێکی جـ،ـنێو فرۆشی پارتی لە نەرویج دەژی لە جیاتی فێربوونی ئەدەب و ئەخلاق و زمانی گفتوگۆ و رەخنەگرتن کەچی هاتووە جنێـ،ـو بە خوشک و دایکمان دەدات!

نازانم (کاک شیفا بارزانی) لە ئەوروپا خەریکی چییە؟!

کاکە گیان بڕۆ خوولێکی ئەخلاق و رەوشت بۆ هەندێک کادیرتان بکەنەوە حەیای ئێوەو حیزبەکەشیان بردووە!

وەرە زەلام ٢٥ ساڵ لە ئەوروپا بژی کەچی لە فەیسبووک جنێـ،ـو بدەی 🤦🏻‍♂️

سەیری جنێوەکانیان بکەن!
👇🏼

محمود ياسين كوردي

03 Dec, 10:04


👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/utbafwv5P9srrJjQ/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

02 Dec, 22:14


بە پێی میدیاکانی تورکیا (چالاک جاف) سکرتێری سەرۆککۆماری عێراق لەو وڵاتە لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بووەو ئێستا لە نەخۆشخانەیەو دۆخی سەقامگیرە

محمود ياسين كوردي

02 Dec, 15:17


تێبینییەکی سەیر لە کاتی سەردانی (خاتوو ڤالا فەرید) بە نوێنەرایەتی فراکسیۆنی پارتی بۆ لای (خوشکە هێرۆ عەتار) پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەری لە ناو باڵەخانەی پەرلەمان شاشەی تەلەفزیۆنێک دەرکەوت بوو لە سەر کەناڵی رووداو بوو.

کەناڵی کوردستان ٢٤ + سایتی باس نیوز بە فۆتۆشۆپ وێنەکەی تەلەفزیۆنەکەو شاشوکەیان لابرد بوو 😂

کاکە یان رسمەکە دامەنێ یان دەستکاری مەکە!

👇🏼

محمود ياسين كوردي

02 Dec, 11:45


👇🏼👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/5Y7EhNSEDVDFZ1Lu/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

28 Nov, 13:54


تەڵعەت تاهیر: تێناگەم ئەو هەموو رقە لە کتێبی ئایینی چییە!

👇🏼👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/gfcXyFhN9hcXyeRb/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

25 Nov, 18:28


#رادیۆ !

محمود ياسين كوردي

25 Nov, 16:56


سەبسکرایبی چەناڵەکەی براتان لە یوتیوب بکەن🤍
👇🏼👇🏼👇🏼

https://youtube.com/@mahmoodykurdi?si=1JQ8rF7yE4os429v

محمود ياسين كوردي

25 Nov, 14:10


👇🏼👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/bWmQQjQ5tFZ7xWPR/?mibextid=UalRPS

محمود ياسين كوردي

25 Nov, 11:21


جەمال سوڵتان زاوای سەدام حوسێن و سکرتێری دووەمی بۆ کاروباری هاوڵاتیان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ غەسان شەربل سەرنووسەری رۆژنامەی (الشرق الاوسط)ـی سعودی ئاشکرای دەکات لە ساڵی ٢٠٢١ دوای ئازادبوونی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە سەردانی هەولێر کردووە و پاشان کاک مەسعود بارزانی نوێنەری خۆی ناردووتە لای تا سەردانی بکات بۆیە رۆژی دواتر لە سەری رەش سەردانم کرد و پێشوازییەکی گەرمی لێکردم و ئامادەی هەموو هەموو هاوکارییەکی دەربڕیوە منیش داوای دەرکردنی پاسپۆڕتم لێکرد بۆیە بۆ رۆژی دواتر کەسێک هاتە ماڵەوە پەنجەمۆری لێ وەرگرتم و ل بەغداد بۆ چەندین مانگ بەدواداچوونی بۆی کرد!

پرسیارەک سەدان کادیر و کەسوکاری پێشمەرگەی پارتی داوای بینینی کاک مەسعود بارزانی دەکەن بۆچی نایانبینێ!؟

هەر ئەو کادیرانی پارتی لە بەرامبەر چی ئەو هەموو سوکایەتی و بێ رێزییە بە (ئێمە)مانان دەکەن لەبەرامبەر رەخنەو گلەی لە شێوازی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان دەیگرین لە کاتێکدا زاواکەی سەدام نرخی لە لای سەرۆکەکەیان زیاترە!؟

محمود ياسين كوردي

22 Nov, 19:33


گوێ لەم ڤیدیۆیە کورتە بگرن
👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/BxKzsKiiNmjzVkaS/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

20 Nov, 21:24


لەم لینکە گوێی لێنگرن

👇🏼👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/iMUhhKf257TKfpTV/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

20 Nov, 14:07


لە پارێزگای بابل سەگی بە دوای کارمەندانی سەرژمێری کەوتوون 😂

محمود ياسين كوردي

18 Nov, 20:50


تەلئەبیب ئەمشەو

محمود ياسين كوردي

16 Nov, 16:08


ئەو کاتەی بە دوو پیاو گۆرانییەکیان بۆ یەک کچ دەگوت!

ئەو کاتەی خەڵک تەنیا (قوباد زیرەک و ئەندام محەممەد)ـیان دەناسی!

هاوڕێیەکی عاشقی ئەو زەمانەت تاگ بکە

👇🏼👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/Pyc8RThGN7td9JVi/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

13 Nov, 11:09


مستەفا سەند لە رێگای دادگای بەغدادوە رێگری لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد 400 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیای (کار) خەرج بکرێ!

کۆمپانیای کار داوای 400 ملیۆن دۆلار دەکات دەڵێ لە سەردەمی شەڕێ د١١عش کارەبامان بۆ پارێزگای سەڵاحەددین دابینکردووە!

مستەفا سەند دەڵێ: درۆیە کارەباکە وەهمییە و راست نییە!

پرسیارێک ئێوە کارەبا بۆ پارێزگاکانی عێراق دابین دەکەن ئەی بۆچی بۆ هەرێمی کوردستانی دابین ناکەن!؟

👇🏼

لەم لینکە سەیری هەواڵەکە بکەن
👇🏼

https://t.me/ALAhadKu/16228

محمود ياسين كوردي

11 Nov, 14:43


https://www.facebook.com/share/r/kAD31PvyDhzuuQLb/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

09 Nov, 20:42


ئەگەری زۆرە رۆژی چوارشەممە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێرو سلێمانی بکات

محمود ياسين كوردي

09 Nov, 20:20


کاک هیوا مەحمود عوسمان لە 964+ فەرمانبەرێکی فەعـ،ـۆی هەیە بە حسابی خۆی هەستی قەومی زۆر بەرزە ڤیدیۆیەکی لە سەر من بڵاوکردووتەوەو دەڵێ: بەس بە ناو (کوردی)ـیە دەنا هەموو پۆستەکانی لە سەر فەڵـ،ـەستین و وغـ،ـەززە!

یەکەم: شت ئەو قسەیە درۆیەکی گەورەیە زۆربەی پۆستەکانم لە سەر هەریمی کوردستانی عێراقە بەهۆی سانسۆز و یاساکانی فەیسبووک کەمتر باسی ئەو جەنگە و کـ،ـوشتار دەکەم بەراستی خۆم بە کەمتەرخەم دەزانم!

دووەم: ئەخر هەی (فەعـ،ـۆ) UN لە راپۆرتێکی ئاشکرای کردووە لە هەر 100 قوربانییەکی کە بەدەستی ئیـ،ــسڕائیل لە غـ،ـەززە کوژراون (70)ـیان ژن و منداڵن!

چییە ئەوانیش هەستی نیشتیمانییان نییە، نازانم هەتا کەی واز لەو کـ،ـلاوات و قسە قۆڕانە ناهێنن!؟

محمود ياسين كوردي

05 Nov, 19:15


هەر لە لێدوانەکەدا ئاماژەم بەوەداوە کە خەڵک متمانەی بە هەژماری من نییە و پارتی ویەکێتیش ئەم بابەتە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنن دەنا ئەو پرسە لە نێو حکومەت دەنگی لە سەردراوە

فەرموو لەم لینکە لێدوانەکە بخوێنەوە بە زمانی عەرەبی
👇🏼

https://t.me/abcnews_agency/61474

محمود ياسين كوردي

04 Nov, 09:47


بۆ هاوڕییانی خۆشەویست فەرموون گوێ لە گفتوگۆکانمان بگرن
👇🏼
بەشی یەکەم

https://www.facebook.com/share/v/TRQrxFjgPhWbK87f/?mibextid=WC7FNe

بەشی دووەم

https://www.facebook.com/share/v/w6Erm7N1H8foaSp5/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

02 Nov, 19:32


حکومەتی زۆرینە بەبێ پارتی!

دوای کشانەوەی (موقتەدا الصدر) لە پەرلەمانی عێراق هەر یەک لە لیستی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی کە خاوەنی ٣٨ کورسی بوو لەگەڵ هاوپەیمانی الفتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری و قـ،ـەیـ،ـس خەزعـ،ـەلی کە خاوەنی ٣١ کورسی بوون کە لیستی یەکەم و دووەم بوون پاشەکشیەیان لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران کردو پۆستەکەیان رادەستی رەوتی الفراتین بە سەرۆکایەتی (محەمەد شیاع سوودانی) کە خاوەنی ٣ کورسی کرد.

بۆیە ئەگەر یەکێتی راستگۆیە لەوەی دەیەوێ پارتی رابگرێ با لەگەڵ (نەوەی نوێ+یەکگرتوو+ هەڵوێست و کۆمەڵ) حکومەتی زۆرینەی دروست بکات هەر وەکو چۆن پارتی وەیستی بەبێ یەکێتی حکومەتی زۆرینەی لە عێراق لەگەڵ الصدر و محەممەد حەلبووسی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی سێ قۆڵی دروست بکات.

ئایا یەکێتی ئامادەیە پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی و هەندێم وەزارەتی سیادی وەکو دارایی و سامانە سرووشتییەکان بداتە لایەنەکانت دیکە!؟

بەندە دوێنێ لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی Zoom وەڵامی ئەو پرسیارەم
دایەوە!

👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/RBxB4kg8EJbqhAWp/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

02 Nov, 00:32


ئێستا
حیـ،ـزب اللە بە مووشەک باکووری تەلئەبیبی مووشەکباران کرد

محمود ياسين كوردي

30 Oct, 19:39


شەوێک پێش هەڵبژاردن ئەو زانیارییەم ئاشکرا کرد زۆرێک لە یەکێتییەکان نیگەران بوون!

ئەمرۆ بە چاوی خۆتان لە دیداری مێری بینیتان کاک بافڵ گوتی بۆچی پارتی بروخێنم باپیرم ئەو حیزبەی دامەزراندووە!

سوپاس بۆ خوای گەورە لەگەڵ خواو خەڵک راستگۆ بووین زۆربەی قسەکانمان بە ئەمانەت و راستگۆی گوتووە ئەگەرچی کاتی ویستووە تا راستییەکان ئاشکرابن.
بەس راستی ون نابێ

👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/wytjuJ75RfrLM9az/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

29 Oct, 13:42


باشە کاکە!؟

حکومەتی تاڵیـ،ـبان لە ئەفغـ،ـنستان دەستی بە سەر 400 تەنکەر نەوتی قاچـ،ـاغی هەرێمی کوردستاندا گرتووە

محمود ياسين كوردي

28 Oct, 13:43


ئایا هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە!؟
👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/J4XG69JX68Bq4SMh/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

28 Oct, 11:59


دوای هەڵبژاردن راستەوخۆ بەرمیلێک نەوتی سپی ماڵان 20 هەزار دینار گران بوو!

175 هەزار دینار باشە!؟

عالەم چییە!؟

محمود ياسين كوردي

27 Oct, 17:53


من یەحـ،ـیا سـ،ـنوار باسی دوا چرکەساتەکانی ژیانی خۆمتان بۆ دەکەم!

محمود ياسين كوردي

23 Oct, 13:41


دوای لێدوانەكانی دەوڵەت باخچەلی كە داوایكرد ئـ،ـۆجـ،ـەلان بێتە پەرلەمانی تـ،ـورکیا قسەی خۆی بكات، ئێستا لە ئەنـ،ـقەڕەی پایتەختی تـ،ـورکیا تەقینەوەیەك روویدا

باوكیشم ئەو تەقینەوەی كردبێت، هەر دەستی ئیـ،ـسرائیلی تێدایە بۆ تێكدانی پرۆسەی ئاشتی و بەكارهێنانی كورد!

دکتۆر مەحمود عوسمان جوانی فەرمووە کە دەڵێ ئیـ،ـسڕائیل بەس زیانی بۆ کورد هەبووەو ئیستیغلالی قەزییەی کوردی کردووە بۆ بەرژەوەندی خۆی!

محمود ياسين كوردي

22 Oct, 19:07


شەوی پێش هەڵبژاردن گوتم پارتی ویەکێتی رێککەوتن بەو سیناریۆ و شەڕە جنێوە برۆنە ناو ساڵی ٢٠٢٥و دەیانەوێ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بخەنە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق!
برۆن سەیری بەیاننامەکەی ئەم ئێوارەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بخوێنەوە بزانە چۆن باسی ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات!
👇🏼👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/5kjqnv2Dh8jtjeGz/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

17 Oct, 20:26


ئیرادەیەکی سەیرە (یەحـ،ـیا سنوار) بە برینداری لە سەرە مەرگ بە دار شەڕ لەگەڵ درۆن دەکات و تا دوا هەناسە لە پێناو بیروباوەڕەکەی دەجەنگێ!

محمود ياسين كوردي

17 Oct, 19:07


بۆچی نابێ ئەم وێنەیە لە یاد بکەین!؟
سبەی دەنگدانی تایبەتە نابێ هیچ پێشمەرگەو کارمەندێکی ئەمنی ئەمە لە بیر بکات

گوێ لەم ڤیدیۆیە بگرە
👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/UCPLbEYSB8r44cz6/?mibextid=UalRPS

محمود ياسين كوردي

15 Oct, 15:25


👇🏼👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/RwWkqLzTQSmwvKBm/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

14 Oct, 17:54


چۆن کـ،ـڵاویان خستە سەری بەرهەم ساڵح و پشتیان تێکرد و لە پشتەوە سوڕانەوە لەگەڵ ماڵی بارزانی رێککەوتن و گوتیان (کاک ڵڵەتیف) کاندیدمان بوو دوای هەڵبژاردنیش ئەوها بە خەڵک دەڵێن
👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/TqbWohHm8AiF6hKy/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

09 Oct, 16:43


لە بەر ریپۆرت و کۆیـ،ـلەکان جاریکی دیکە ڤیدیۆیەکەم داناوە

👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/BG1L2sdHzmwLV84p/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

08 Oct, 19:55


👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/v/fNcThZSXQaGGDM2S/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

08 Oct, 15:35


کابرا بە ئاشکرا بڵێ دەست و قاچی مەسعود بارزانی ماچ دەکەم

زۆر ئاساییە دوای هەڵبژاردن بچێتەوە لای بڵێ مامە ئەوەی گوتم بانگەشەی هەڵبژاردن بوو حەموومان پشتیوانی کاک مەسروور دەکەین بۆ کابینەی دە!

بیر بکەوە بۆچی لە بانگەشەکانی هیچ قسەیەک بەرامبەر (بارزانی باوک) ناکات!؟

بیرت کردووتەوە؟!

جنێو بە (کاک پێشەوا هەورامانی)ــیەکی فەقیر دەدەن کە هیچ پۆست و پلەیەکی لە حیزب نییە تەنیا فەرمانەکانی کاک شەعبان چالی جێبەجێ دەکات، ئەی بۆ ناوێری باسی (مەسعود بارزانی) بکەی؟!

دەوێرێ بە بچووکتری منداڵی ماڵی بارزانی بڵێ حوشــ،ـتر!؟

دوای تەلەفۆنەکەی نێچیرڤان بارزانی رووی قسەی لە خەڵکی دیکە کردووە!

کاک بافڵ دەزانێ باسی کامە تەلەفۆن دەکەم!

رێککەوتنەکە ئەوەیە هەتا ١٦ی ئۆکتۆبەر قسە بە یەکتر بڵێن لەگەڵ نەبەزاندنی هێلە سوورەکان و پاش هەڵبژاردنی (پەرلەمانی کوردستان + عێراق) کێکەکە گەورەتر دەبێ هەموو پۆستەکانی هەولێر و بەغداد لە نێوان هەردوو بنەماڵە دابەش دەکەن!

تۆی دەنگدەر دەبێ مێشکت بکەیتەوە بە قسەو کـ،ـلاواتەکەیان دەفـ،ـع نەبی

محمود ياسين كوردي

06 Oct, 17:06


پارتی بە پشتیوانی یەکێتی مووچەی بڕی، نەوتی فرۆشت، تەمەنی حکومەتەکەی مەسروور بارزانی درێژ کردەوە!

👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/H2wF8hYzHJzRM5V7/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

04 Oct, 15:41


کێ شەریکی پارتی بوو لە دزینی نەوت با گوێ لەم دوو لینکە بگرێ

https://www.facebook.com/share/r/UpeLWQjDiRGw5tNb/?mibextid=WC7FNe

https://www.facebook.com/share/r/oEA81tA5v8vt3wzZ/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

01 Oct, 12:56


دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن
👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/79GAP4WqPxwbq63N/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

26 Sep, 21:21


گوتارەکەی کاک مەسعود بارزانی لە دەستپێکی بانگەشەی پارتی رێک لە قسەی سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆن دەچێت کە وەعد بە خەڵک بدات بچێتە دەسەڵات وا دەکات!

یەک حکومەت
یەک پەرلەمانی بەهێز
یەک هێزی پێشمەرگە
نەهێشتنی سەرپێچی یاسای

جەنابت ١٢ ساڵ سەرۆکی هەرێم بووی لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونت لە 12/6/2005 لە پەرلەمانی کوردستان وەعدی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا، بەڵام نەتوانی هێزی پێشمەرگە یەکبخەیتەوە بە عەکسەوە پلەی سەربازی باڵات دایە برا، کور و برازاکانت.

سەیرە یەکێک خۆی لە دەسەڵاتە و براکەی کەسی دووەمی حکومەیە دەڵێ: دەیروخێنین

یەکێکی دیکەش لە دەسەڵاتی یەکەمەو کوڕەکەی سەرۆکی حکومەتەو برازاکەی سەرۆکی هەریم دەڵێ چاکی دەکەین!

کێ دەستی گرتووی بکەی؟!

محمود ياسين كوردي

26 Sep, 12:38


كۆیـ،ـلەی پارتی 2024

قەت بینوتانە منداڵە بارزانییەك یان منداڵە دەوڵەمەندێكی پارتی پۆستەرێكی هەڵبژاردن بدڕێنێ‌ یان لە سەر عەموود خەریكی هەڵواسینی پۆستەری دەسەڵات بێت كە خۆی سوومەندیشە!

هەرگیز بینوتانە دانیشتووانی (گووندی ئینگلیزی، ئەمریكی، ئیتاڵی، ئیمپایەر و شارە راقییەكان) خەریكی شەڕە سەگبن بۆ دەسەڵات و پەلاماری ئەم و ئەو بدەن.

هەموو ئەوانە خەریكی كاری خرووقات و ئیشی ناشرینی دانیشتووی گەڕەكە هەژارەكانی هەولێرن ئەوانەی كارەبایان نییە بە هاوین ئاوی نییە بە زستان لە ترای لافاوی خەویان نییە.

بە دەگمەن دەبینی منداڵە دەوڵەمەند و سوودمەندێكی پارتی كە هەر رۆژە لە ولاتێكە و سەیارەی جی كڵاس و پۆڕشی پییە خەریكی خۆ ناشرین كردن بێت تەنیا لە سناپ چاتەكەی رسمێكی ماڵی بارزانی دادەنێ‌ و دەنووسێ‌ بژی سەرۆكی!

كەچی كۆیـ،ـلە پاسپۆرتەكەیان ئیكس پایەر بووە هێشتا فرۆكەخانەی نەبینوە هەتا ئێستا بە ڤیزەی شنگن دەڵێ‌: شنگل!

تەماشا بكەن كۆیـ،ـلەیەكی پارتی كە كەم ئەندامە و بە سواری عارەبانەیەك لەوانەیە دەزگایەكی خێرخوازی لۆی كڕی بێت بەو نیوە شەوەی خەریكی دڕاندنی پۆستەری لایەنێكی ئۆپۆزسیۆنە!

ئەخر تۆ دوو مانگە مووچە 150 هەزار دینارەكەی وەزارەتی كارەت وەرنەگرتییە ئەو كویلایەتی لە پێناو چ لۆ (بابی ئارین و بابی ئیدریس)ی دەكەی ئەخر ئەوان حسابی هیچت لۆ ناكەن!

هەزار رەحمەت لە پێشینان كە گوتیتیان خوای گەورە هەتا سەران نەبینێ‌ بەفران ناوێتێ‌!

👇🏼👇🏼👇🏼👇🏼

محمود ياسين كوردي

26 Sep, 10:15


لە دزینی نەوتەوە بۆ دزینی ریکلام…یەکێتی دوو ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیایەک تا پڕۆمۆ و فلێکس و ڤیدیۆ بۆ دروستبکات، کەچی چوون بیرۆکەی ریکلامی چاڤیلاندیان دزیوە! هەموو هەڵبژاردنێک کۆمپانیای (سـ،ـولی میدیا) کڵاو دەخاتە سەر یەکێتی و پارەیەکی زەبەلاحی لێ وەردەگرێ کەچی شتی کۆپی بۆ دروستدەکات. جا کێشەکە ئەوەیە سەرۆکی یەکێتی هێناوەتە ئاستی شێر و مەیموونی ساخـ،ـتەچییەکە!

سەیری بکە
👇🏼👇🏼👇🏼

https://www.facebook.com/share/r/TR6YofWakFPtWDY2/?mibextid=WC7FNe

محمود ياسين كوردي

24 Sep, 13:03


دواین لیستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان