Stêrk TV کوردی @sterktvsorani Channel on Telegram

Stêrk TV کوردی

@sterktvsorani


www.sterktv2.net

Stêrk TV کوردی (Kurdish)

Stêrk TV کوردی is a popular Telegram channel dedicated to providing the Kurdish community with news, entertainment, and information. With a focus on delivering content in the Kurdish language, this channel has become a go-to source for Kurds looking to stay updated on the latest developments in the region. From breaking news to cultural insights, Stêrk TV کوردی offers a wide range of content to cater to the diverse interests of its audience. Whether you're interested in politics, culture, or entertainment, this channel has something for everyone. With a dedicated team of journalists and content creators, Stêrk TV کوردی ensures that its followers receive accurate and timely information on a variety of topics. Stay informed and entertained with Stêrk TV کوردی, the premier destination for Kurdish news and entertainment. Follow @"sterktvsorani" for updates and visit www.sterktv2.
et for more information.

Stêrk TV کوردی

08 Jan, 08:05


بە پێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوروبەری بەنداوی تشرینی بە فرۆکەری بێفرۆکەوان بۆردومانکرد.

Stêrk TV کوردی

08 Jan, 07:40


“هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ژینگە هەبووە”

Stêrk TV کوردی

08 Jan, 07:04


لەدوای چەندین جار بڕیاری درێژکردنەوەی سزای سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری توركەوە جارێكی دیكە قەدەغەكە بۆ ٦ مانگی دیکە درێژکرایەوە، یەنەکەش سوورە لەسەر هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی، ئەمەش یەنەکەی لە بەرەی گەلەکەی هێشتووەتەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی هەر کوردێکە کە ڕادەستی داواکارییەکانی نەبێت، هەمیشە بە بیانوی ڕێگری لە جێبەجێکردنی پیلان و داگیرکارییەکانی لەسەر خاکی کوردان، دژایەتی و هێرشی کردووەتە سەر هەر کوردێک و هەر شار و ناوچەیەک کە ئاستەنگیان بۆ تورکیا و هاوکارەکانی درووستکردبێت، لەو چوارچێوەیەشدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان- یەنەکە و سنووری سلێمانیان بە ئامانج گرتووە.

هێڵی بەرخۆدان لەناو کورداندا هەمیشە لە لایەن نیشتیمان پەروەران و ئازادیخوازانەوە پشتیوانیکراوە و گەلی کورد بەگشتی بە چاوی ڕێزەوە سەیریانکردوون و پشتیوانیانکردووە، یەنەکەش لە باشووری کوردستان بەجۆرێک سیاسەتی کردووە، کە زۆربەی کاتەکان پشتیوانی براکانی کردووە لە پارچەکانی تری کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا لە لایەن داگیرکەرانەوە هەمیشە دژایەتی کراوە و بە ئامانج گیراوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین جار بە ئاشکرا هەڕەشەی لە بەرپرسانی یەکەمی یەنەکە و سنووری ژێر دەسەڵاتی ئەو حزبە کردووە کە نابێت پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستانبن، بەڵام لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی گشتی ئەو حزبە بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، کە هیچ هەڕەشەیەکی دوژمنان و ناحەزان لە هاوکاری براکانمان لە ڕۆژئاوا ڕامان ناگرێت، ئەم هەڵوێستە نیشتیمانییە پشتیوانی گەلی کوردی بە بیرکردنەوەی جیاوازیشەوە بۆ ئەو حزبە زیاترکردووە و دوژمنانی کورد و هێڵی خیانەتیشی زیاتر هارکردووە.

هێڵی خیانەت ڕێگرە لە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی

لە کاتێکدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئاشکرا دژایەتی کوردان دەکات و کار لەسەر لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردان دەکات، بەڵام هێڵی خیانەت بە پێشەنگایەتی پەدەکە بەردەوام کاری بۆ ئەوەکردووە کە تورکیا سزای زیاتری سلێمانی و ژێر دەسەڵاتی یەنەکە بدات، بە ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بێت، یاخود بە پێدانی زانیاری ناڕاست بە دەزگای هەواڵگری تورکیا بۆهێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و عەربەت و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیان و ڕۆژنامەنوسان کە پەدەکەش ئەمانە لەبەر چەند هۆکارێک دەکات ئەوانیش.

یەکەم– بەم کارانەی تۆڕی سیخوڕی هاوبەشی میت و پاراستن لە باشووری کوردستان و سنووری ژێر دەسەڵاتی یەنەکە زیاتر دەکات کە خۆی لە کۆمپانیای خزمەتگوزاری، هۆتێل و ڕێستۆرانت، ئارایشتگا، هێڵەکانی گواستنەوە و گەیاندن و چەندانی تر کە هەم لەڕووی هەواڵگرییەوە سوودی لێدەبینێت هەم لە ڕووی داراییەوە.

دووەم– بە درێژکردنەوەی سزاکانی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، تەواوی هاوڵاتیان لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەشت و کاری بازرگانی ئەنجام دەدەن، کە بەهەمان شێوەی دەزگای سیخوڕی میت لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەموو دژبەرێکی دەسەڵاتەکەی ئەردۆغان دەکات و تەواوی داهاتەکانیش بۆ خۆی دەبێت.

سێیەم– پەدەكە وەک فەرمانبەرێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە خاکی هەرێمی کوردستان تەواوی پیلانەکان جێبەجێدەکات، زۆرکاتیش زانیاری ناڕاستی لە ڕێی میدیاو دامەزراوەی حکومەتەوە بڵاوکردووەتەوە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا بۆ تێکدانی دەروونی هاوڵاتیان.

لە ئێستاشدا کە بارودۆخی کوردستان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت یەنەکە نەیشاردووەتەوە کە پشتیوانی خوشک و براکانیان دەبن لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمەش پیلانەکانی پەدەکە و دەوڵەتی داگیرکەری تورکی تێکداوە، وەک هەمیشە لە پیلاندان دژی یەنەکە و تەواوی ئەو هێزانەی کە پشتیوانی هێڵی نەتەوەیین و ناچنە بەرەی داگیرکەر و خیانەتەوە، بەردەوامیش گەل لە پشتی ئەو لایەنانەن کە لەسەر هێڵی نەتەوەیین، چونکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک تا سەر حەسەن خەیرییەکانی ناوێت، بەڵکو رۆژێک دێت ڕسوای بەردەم مێژوویان دەکات.

ئەم بڕیارەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیش لە کاتێکدایە، لە ڕۆژى ٣ـی نیسانی ساڵى ٢٠٢٣ەوە گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگرتووە و بەردەوام بە بیانوی جیاواز سزاکەی درێژ دەکاتەوە، لە ماوەی ڕابردووشدا پەدەکە بەردەوام لەڕێگەی دەزگای پاراستن و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمەوە زانیاری ناڕاستی داوەتە تورکیا و داوای لێکردووە کە سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوامبێت تا یەنەکەش وەک پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی بچنە هێڵی خیانەتەوە و ژمارەی حەسەن خەیرییەکان زیادبکات.

Stêrk TV کوردی

08 Jan, 06:27


دیمەنی بەفربارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شارباژێر.

وێنەکان؛ ناسیح عەلی خەیات

Stêrk TV کوردی

07 Jan, 20:55


کەمێک پێش ئێستا هێزەكانی سووریای دیموكراتیك (قەسەدە) خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بەیرەقداری توركیی لە بەنداوی تشرین ڕاگەیاند.

هێزەكانی سووریای دیموكراتیك (قەسەدە) ڕایانگەیاند، لەسەر بەنداوی تشرین، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بەیرەقداری جۆری TB2ـی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان خستووەتە خوارەوە.

وابڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا قەسەدە زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو بکاتەوە.

Stêrk TV کوردی

07 Jan, 20:21


زەینەب جەلالیان: پێویستە هەمووان بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلان بکەن

Stêrk TV کوردی

07 Jan, 20:11


بەپەلە - قەسەدە: شەڕڤانان لە ناوچەی بەنداوی تیشرین فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بەیرەقداری جۆری TB2ی تورکیایان خستە
خوارەوە

هێزەكانی سووریای دیموكراتیك (قەسەدە) خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بایراكداری توركیی لە بەنداوی تشرین ڕاگەیاند.

ئێستا هێزەكانی سووریای دیموكراتیك (قەسەدە) ڕایانگەیاند، لەسەر بەنداوی تشرین، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بایراکداری جۆری TB2ـی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان خستووەتە خوارەوە.

وابڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا قەسەدە زانیاری فراوان لەوبارەیەوە بڵاو بکاتەوە.

Stêrk TV کوردی

07 Jan, 19:40


محەمەد بابان: کۆبانێ پرسی کوردی لە ئاستی جیهاندا ڕەوا کرد

Stêrk TV کوردی

07 Jan, 19:10


شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا
دانیشتوانی ڕەققە ماڵئاواییان لە جەنگاوەرانی شۆڕشی ئازادی کرد

Stêrk TV کوردی

07 Jan, 18:46


هاوژین شەهید فەخرەدین: تورکیا بە هەموو ویستی دەیەوێت کۆمەڵکوژی ئەنجامبدات لە رۆژئاوای کوردستان و وڵاتانیش بێدەنگ و رایناگرن

بینەری تەواوی بەرنامەی سەرنج بن لە چەناڵی یوتیوبی ستێرک تیڤی : https://youtu.be/3SnVs06-0x0?si=s3p9SM5YuVofHeYe

Stêrk TV کوردی

07 Jan, 18:20


سەرانی هەرێم بە قافڵە سەردانی دەولەتی داگیرکەری تورک و بکوژانی کورد دەکەن

Stêrk TV کوردی

07 Jan, 17:47


ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگاتە عێراق
ئەمریکا داوای کۆنترۆڵکردنی چەک لە چوارچێوەی دەوڵەت لە عێراق دەکات

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 20:41


یەکینەکانی شەهید هارون بەردەوامن لە کردنە ئامانجی بەکرێگیراوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و لەناوبردنی ئۆتۆمبێلەکانیان

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 20:16


شاندی کەنەکە ئەمڕۆ دیداریان لەگەڵ نووسینەگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی کرد و باس لە گرنگی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان کرا.

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 19:34


دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دوای شکستەکانیان ماڵی هاوڵاتیان و ناوەندەکانی خزمەتگوزاری بۆردومان دەکەن

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 18:46


بێریڤان محەمەد: دەوڵەتی تورکیا هەموو هەوڵێک دەدات ڕۆژئاوای کوردستان بکەوێت و دۆخی ئارامی تێکبدات

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 18:10


ئاوارە کەرکوکی: تورکیا بەهۆی ئەوەی ئەندامی ناتۆیە وڵاتان پشتی دەگرن لە تاوانەکانی
بینەری تەواوی بەرنامەی ڕووگە بن لە چەناڵی یوتیوبی ستێرک تیڤی : https://youtu.be/pz7p_xI5xp4

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 18:04


ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە :
تاکە چارەسەر بۆ سوریای نوێ پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتییە

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 17:05


دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگیی و مرۆیی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدات

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 16:40


قەسەدە:هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج هەموو هێرشەکانی داگیرکەرانیان تێکشکاند

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 15:20


"کورد پێشەنگایەتی دیموکراتی دەکات لە سوریا"
غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی گشتی پەیەدە: ئەو شاندانەی دەچنە دیمەشق لە دۆخەکە ڕازی نین چونکە تورکیا دەستێوەردان دەکات.
بینەری تەواوی بەرنامەکە بن لە چەناڵی یوتیوبی ستێرک تیڤی : https://youtu.be/xHQytntwvt4

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 14:35


سوارە مەحموود: تێکۆشانی گەلی کورد لە چیاکان و ناوەوە و دەرەوەی وڵات، دەوڵەتی تورکی ناچار کردووە بێتەوە باسی پرۆسەی ئاشتی بکات

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 13:50


بەوێنە.. شەپۆلێکی بەفربارین پارێزگای ئاگری باکووری کوردستانی گرتووەتەوە

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 13:10


د. هیوا سەلام: تاوەکوو دەوڵەتی تورکیا دەستبەرداری نەهی کردن نەبێت لەنەتەوەکانی دیکە پرسی ئاشتی نایەتەبوون
بینەری تەواوی بەرنامەی رەڤەی رۆژ بن لە چەناڵی یوتیوبی ستێرک تیڤی : https://youtu.be/7rh89jzm-dk?si=Mn1V_knpuVZ6SJ_s

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 12:33


شەڕڤانان لەگەڵ پەیامی پاراستنی وڵات.. گۆرانی دەڵێن

Stêrk TV کوردی

05 Jan, 11:12


کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمرۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە شەودا بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت، دەشڵێن، سبەی نمە باران دەبارێت و لە ناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت و لە سنووری دهۆك و هەولێر ڕێژەی دابارین زیاد دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما چوار تا شەش پلە نزم دەبنەوە.

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 18:00


رێبەر ئاپۆ: ئەم سەردەمە بۆ تورکیا و ناوچەکەش سەردەمی ئاشتیی و دیموکراسییە

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 16:25


ئەنجومەنی سەربازی منبج: لە چالاکی سەڕڤاناندا شەش چەتە کوژران و دوو ئۆتۆمبێلیان تێکشکێندرا

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 15:20


سەر رووى دەریاچەى باڵک لە پارێزگاى 'ئاگری'ـى باكوورى كوردستان بەستوویەتى کە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی لە زستاندا وایکردووە گەشتیاران سەردانی بکەن

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 14:35


دایە فاتمە هیلالی: هێرشی سەر ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار دەکەم، شەهید نازم و جیهان بە کامێراکانیان ئەو دڕندەییانەی کە بەسەر گەلی کورددا سەپێنرا پیشانی جیهانیان دەدا

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 13:50


منداڵێک لە کۆبانی

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 13:10


ئەنفالی سپی؛ کۆمەڵکوژییە نهێنییەکانی گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 12:25


شەڕڤانانی یەپەژە: واز لە خاک و گەلەکەمان ناهێنین

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 11:42


بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە هەڕێمەکەوە بەدەستهێنراون، دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق کە زیاتر لە دوو هەفتەیە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سووریا بووەتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە فرۆکەی شەڕ بۆردوومان کراوە.

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 11:10


یەکینەکانی جەنگاوەرانی شەهید سەما ئەیلولی یەپەسە-ژن کاتژمێر سێ لە ناوەندی ئامەد لە شەقامی شەهیدلیک لە دژی بنکەیەکی پۆلیسی تورك چالاکییان ئەنجامدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە بۆمبی دەنگی لەو پۆلیسانە درا کە لە بنکەکەوە هاتنە دەرەوە و بە مۆلۆتۆف و بۆمبی دەنگیش بۆ دووەم جار لێیان درایەوە و پاشان شەڕ ڕوویدا.

دەشڵێن: لە کاتی چالاکیەکەدا شڵەژانێکی زۆر لەناو پۆلیسی تورك بڵاوبوەوە و زیانی ماددی بەر بنکەی داگیرکەران کەوت.

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 10:57


ئیبراهیم ئەحمەد پێشمەرگەیە و دەڵێت: بەهۆی ئەوەی لە ئەركی فەرمی و دەوامدابووین نەمانتوانی لە كاتی خۆی مووچە وەربگرین، ئەمڕۆ هاتوینەتە بانكی سەیدسادق بۆ وەرگرتنی مووچەكەمان كەچی داخراوە

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 10:33


لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێ گوێدانە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی مافی ڕۆژنامەنوسان، تا ئێستا ١٣ ڕۆژنامەنووس شەهیدکراون و هەروەها حەوت ڕۆژنامەنووسیش بریندار بوون.

لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر شارەکانی باشووری کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕۆژنامەنووسان کراونەتە ئامانج. ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە دوو ڕۆژنامەنوسی چالاک بون و بەردەوام لە بەنداوی تشرین و تێکشکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەو ناوچانە و دوایین پێشهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان بۆ ڕای گشتی دەگواستەوە، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورك بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر ڕێگای نێوان بەنداوی تیشرین و شارۆچکەی سیرین کرانە ئامانج و شەهیدبون.

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە یەکەم ڕۆژی بەردەوامی هێرشەکانەوە بەدواداچوون و ڕاپۆرت لەسەر پێشهاتەکان دەکەن، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یان تۆپخانە کراونەتە ئامانج. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و باشووری کوردستان لانیکەم ١٣ ڕۆژنامەنووس بووە کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کراونەتە ئامانج، تا ئێستاش ٧ ڕۆژنامەنووس لە هێرشەکاندا بریندار بوون.

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 10:00


"بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە بەشداری ئەرێنی پێویستە"

ئەندامانی شاندی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و سەری سورەیا ئۆندەر کە دوێنێ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەتەوە، ڕاگەیەندراوێکی نووسراویان بڵاوکردەوە

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 09:20


ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: کاتی ئاشتی و دیموکراسییە

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 08:46


گرنگترین پەیامەکانی رێبەر بۆ گەلی کورد و جیهان...

Stêrk TV کوردی

29 Dec, 08:17


لێدوانێکی شاندەکەی دەمپارتی سەبارەت بە سەردانیکردنیان بۆ ئیمڕاڵی.

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 19:38


لە ناوچەی هەزۆ لە شاری وانی باکوری کوردستان ڕێپێوان بۆ پشتگیری ڕۆژئاوا ئەنجامدرا

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 18:46


لە تل تەمر لە مەراسیمێکی بەشکۆدا دوو شەهیدی شۆرش بەخاک سپێردران

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 17:10


لە ئەنجامی بەرخودانی شەڕڤاناندا دوێنێ ٢٢ چەتە کوژران و ٢٥ی دیکەش بریندارکران

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 16:34


هەواڵێکی بەپەلە، تایبەت بە دیداری ئیمراڵیەوە.
یەکشەممە شاندێکی دەمپارتی سەردانی ئیمڕاڵی دەکەن.

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 16:28


لە شەڕو پێکدادانی گوندی تشرین و منبجدا ١٤ چەتە کوژران

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 15:20


چەند دیمەنێك لە سەرەتای زستانی هەورامان كە بە كامێرای "هۆگر كەمال" وێنەگیراون.

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 14:31


شێخ مورشید خەزنەوی: دەبێت گەلی ئێمە و هێزەکەمان هۆشیاری ئەو پیلانانە بن کە هەن

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 13:45


"ئەمانە خاوەن ئەخلاق و ئیتیکی میدیای نین"
نووسەر، لەتیف فاتیح فەرەج چۆن باسی میدیای شەڕی تایبەت دەکات..؟

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 13:01


شێخ مورشید خەزنەوی، باسی بانگەواز بۆ یەکێتی نەتەوەیی دەکات و دەڵێت: ئەوە بانگەوازی جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی بوو

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 12:20


"هیچ شتێک ناتوانێت ڕێگری لە پشتوانی ئێمە بکات بۆ ڕۆژئاوای کوردستان"
چرۆ شوانی: داگیرکەران لە دەنگی ئازاد دەترسن

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 11:38


عەزیز حاج بۆزان کە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بوو کە هەردوو رۆژنامەنووس جیهان بیلگین و نازم داشتانی تێدا شەهیدبوو، خۆشی بریندار بوو باسی رووداوەکە دەکات و دەڵێت: لەسەر هێڵی نازم و جیهان درێژە بە خەباتی خۆی دەدات، دوژمن هەرگیز بە کوشتن بە ئامانجەکەی ناگات.

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 10:32


کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ باران دەبارێت و لەكاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت، دەشڵێن، سبەی باران دەبارێت و لە كاتەكانی شەودا كۆتایی بە شەپۆلی بارانبارین دێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما یەك تا سێ پلە نزم دەبنەوە.

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 09:17


خەڵکی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەرگری لە خۆیان دەکەن

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 08:55


"برینی هەر پارچەیەکی کوردستان برینی ئێمەیە"

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 08:10


نووسەر، لەتیف فاتیح فەرەج: لە تورکیا چیرۆکی کوشتن بووە بە کولتور لای تورکەکان.

Stêrk TV کوردی

27 Dec, 07:20


دیمەنی سەرنجڕاکێشی ناوچەی شەمێران و نەوڕۆڵی

وێنە، دیار عەلی

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 20:23


بە مەبەستی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ژنانی باشووری کوردستان سبەینێ کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە سەکۆی ئازادی - پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی سازدەکەن

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 19:39


کەمێک پێش ئێستا..فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بۆردومانکرا

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 19:30


پەرلەمانتارانی پێشوو: پێویستە سەرجەم گەلی كورد هاوكاری و پشتیوانی ڕۆژئاوا بكەن

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 18:50


دۆخی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان
ئاوارەکان: ئاواتی ئێمە گەڕانەوەیە بۆ زێدی خۆمان

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 18:10


ئاسۆ بێکەس، ڕۆژنامەوان لە قامیشلۆە نوێترین زانیاری لەسەر رەوشی رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەخاتەروو

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 17:30


لە شەوی رابردووەوە ١٣ هاوڵاتیی مەدەنیی لە هێرشەکانی سوپای تورکدا لە رۆژئاوای کوردستان شەهیدبوون

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 17:27


دیمەنەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج دژی بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورک و چـ.ــ.ـەتەکانی لە مەنبەج.

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 16:50


لە بۆردوومانێکی سوپای تورکدا لە سنووری عەین عیسا ١٢ ئەندامی یەک خێزان شەهیدبوون

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 16:14


هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر منبج
شەڕڤانان لە چەندین ناوچەی منبج گورزی تووند لە سوپای تورک و چەتەکانی دەوەشێنن

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 15:43


هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی جۆری UCAV (ANKA)
تورکیان خستۆتە خوارەوە کە بەسەر ئاسمانی تل تەمردا دەفڕی.

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 15:40


کاروخ سەید ڕزگار: ئەگەر بێتو بنەماڵەی بارزانی پەدەکە، بەخۆیاندا نەچنەوە نەبن بە بەشێک لە چارەسەری دۆخی هاوڵآتیان، ئەوا دەرئەنجامیان هاوشێوەی بەشار ئەسەد دەبێت.

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 15:00


مامۆستایەکى ئاینى: ئێمە لە مانگى ١٢ داین و تا ئێستا مامۆستایان و فەرمانبەران مووچەى مانگى دەیان وەرنەگرتووە

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 14:25


ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان:
گرنگترین شت ڕێزگرتنه‌ له‌ مافه‌كانی هه‌موو هاوڵاتیانى سوریا به‌بێ جیاوازی

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 13:45


ڕۆژنامەنووس، هێلین ئاسمین دواین زانیارییەکان لەسەر بارودۆخى سوریا و هێرشى چەتەکان بۆ سەر ڕۆژئاوى کوردستان بە پاڵپشتى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک دەخاتەڕوو.

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 13:03


کوشت و لەناوبردنی دەیان تیرۆریست و چەتەی دەوڵەتی تورک لە مەنبەج

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 13:01


هاوڵاتیانی باشووری کوردستان: دەبێ کوردان لە دژی ئەم هێرشانە یەکبگرن و بەرگریی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 12:11


چـ**ـەتـ**ـەکان بەچۆکدا دێن

ناو و وێنە و ناسنامەی ئەو چـ**ـەتـ**ـانەی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج دەستگیری کردوون.

Stêrk TV کوردی

09 Dec, 11:41


ژنێکی ڕۆژئاوای کوردستان:

⚫️ لە ئەردۆغان ناترسین،
⚫️ ئێمە گەریلامان هەیە،
⚫️ ٤٥ ساڵە بەرخودان دەکەین،

Stêrk TV کوردی

21 Nov, 20:05


ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان: لەبەرامبەر توندوتیژی سەر ژنان خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین

Stêrk TV کوردی

21 Nov, 19:06


نوسەر و ڕۆژنامەوان، لەتیف فاتیح فەرەج لە بارەی
پرۆسەی سەرژمێریی لە عێراق و هەرێمی کوردستان زانیاری گرنگ دەخاتەڕوو

Stêrk TV کوردی

21 Nov, 18:55


چەند دیمەنێک لە شەوانی شەقامی سالم(سەهۆڵەکەی سلێمانی)

Stêrk TV کوردی

21 Nov, 18:05


لە ئێستادا هێلیکۆپتەری جەنگی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە چڕی گوندی گوهەرزێ و شارەدێی دێرەلوکی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکات.

Stêrk TV کوردی

21 Nov, 17:39


هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تولای حاتیمۆغولاری و تونجەر باقرخان سەردانی سەرۆکی گشتیی یەنیدەن ڕەفا فاتیح ئەرباکانیان کرد.

دوای کۆبوونەوەی نێوانیان هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی و سەرۆکی گشتیی پارتی یەنیدەن ڕەفا کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

تولای حاتیمۆغولاری ئەوەی خستەڕوو، کە لە دیدارەکەیاندا باسیان لە پێشهاتەکانی تورکیا و ناوچەکەیان کردووە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە زەوتکردنی شارەوانییەکان دەربڕییوە.

تولایحاتیمۆغولاری باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها پرسی کوردیش خراوەتەبەرباس و ڕایگەیاند: “ئێمە لەسەر ئەو هەنگاوانەی دەتوانرێت بنرێن قسەمان کرد، هیواخوازین کە گفتوگۆی نوێ بێتە ئاراوە، بە جۆرێک ئەو گفتوگۆیانە بەرەو ئاشتی کۆمەڵایەتیمان ببەن”.

Stêrk TV کوردی

21 Nov, 16:56


پەدەکە رێگە نادات ئێزدییەکان بۆ سەرژمێرییش بگەڕێنەوە بۆ شنگال

Stêrk TV کوردی

21 Nov, 16:21


ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بەڕێوەچوو

Stêrk TV کوردی

21 Nov, 15:20


دەڵێت، ژنان لەم ڕۆژگارەدا شان بە شانی پیاوان کاردەکەن و تێدەکۆشن

Stêrk TV کوردی

21 Nov, 14:35


ژنێک: توندوتیژیەکان لە نایەکسانی ژنان و پیاوانەوە روودەدات

Stêrk TV کوردی

21 Nov, 13:50


ناڕەزایەتی گەل لە خەلفەتی دژ بە سەپاندنی قەیوم بەردەوامە

Stêrk TV کوردی

21 Nov, 13:10


چەند دیمەنێکی دهۆک لە ڕۆژی سەرژمێری و قەدەغەکردنی هاتووچۆدا.

Stêrk TV کوردی

21 Nov, 12:31


غەزال قادر، یەکێک لە توشبووانی شێرپەنجە بوو پاش تێپەڕاندنی نەخۆشیەکە باس لە ئەزموونی خۆی دەکات لە سەرکەوتن بەسەر ئازارەکانیدا

Stêrk TV کوردی

21 Nov, 12:17


سیروان ساڵح ڕایگەیاند، له ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە لە ناوچە شاخاوییە کوێستانییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و کەشی زستانە لە تەواوی ناوچەکان دەستپێدەکات.

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 19:18


ساتی بە ئامانجگرتنی داگیرکەران لە ناوچەی سەرگەلی ؛ە زاپ، لە ئەنجامدا سێ داگیرکەر سزادران و دوو داگیرکەری دیکەش بریندارکران،

لە هەمان کاتدا دوای چالاکییەکەی گەریلاکانی ئازادی دژ بە داگیرکەران، پەدەکە بەهانای سوپای تورکەوە دەچێت و بریندار و کوژراوەکانیان بۆ دەگوازێتەوە

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 18:23


هاوسەرۆکی دەم پارتی باتمان داوای بەشداری گەلی کرد لە گردبوونەوەی ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگەی شارەکەیان

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 17:40


کەنەکە یادی تێکۆشانی سەید ڕەزای دەرسیم و هاوڕێیانی کردەوە

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 16:56


سەربازێکی زۆر ڕەوانەی مێردین و جۆلەمێرگ و چەندین ناوچەی دیکەی باکوری کوردستان کران

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 16:25


هەپەگە: لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکاندا ٣ داگیرکەر سزادران و گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 15:19


دروستکردنی رووبەهەنار لەناوباخدا لەگوندی خەرپانی لە هەورامان

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 14:35


شانۆکار، ڕێزان ساڵح باس لە کارەکانی خۆی دەکات لە بواری شانۆ و نوسیندا

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 13:45


عومەر عەبدوڵا باس لە قۆناغی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکات و دەڵێت سەرەتا نەماندەزانی کیمیاوییە

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 12:59


قۆناغەکانی شانۆ لە باشوری کوردستان چۆن بوو..؟
ڕێزان ساڵح باسی ئەکات

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 12:15


عومەر عەبدوڵا لە بەرنامەی ڕابوری باس لە یەکەم کاری شانۆیی خۆی دەکات

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 11:52


هەڵمەتی بەرگریکردن لە شەریفە محەمەدی ڕایگەیاند، دانیشتنی دادگایی کردنی شەریفە محەمەدی لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە دواخرا، دەشڵێن: ئەو کارە بە درێژەی ڕێگرییکردن لە ئامادەبوونی شەریفە محەمەدی لە دادگا پێناسە دەکەین.

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 11:14


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەلی-هەپەگە، ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشەکانی ئەو دەوڵەتە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، لە ڕۆژانی ١٢، ١٣ و ١٤ـی تشرینی دووەم، پێنج چالاکییان لە دژی سوپاسی داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی بەهار و جودی لە زاپ ئەنجامداوە، بەشێک لە چالاکییەکان لەو کاتانەدا بووە کە هەوڵیان دەدا دار ببڕنەوە یان ڕێگا بۆ درێژەدان بە داگیرکاریی دروست بکەن.

هەپەگە لە بارەی زیانەکانی ئەو چالاکییانەوە ڕایگەیاندووە، سێ داگیرکەر سزادرا و گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا و ناچار بە پاشەکشەکران.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، لە ڕۆژانی ١٢، ١٣ و ١٤ـی تشرینی دووەم سوپای داگیرکەری تورک سێ جار گردی ئێف ئێمی لە زاپ بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کردووە.

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 11:05


جارێكی دیکە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی گەلیە دریانێی گەڤەر دەستی پێکرد و ژمارەیەکی زۆر سەرباز و کۆنترا بەشدارییان تێیدا کردووە، بە هۆشیەوە دانیشوانی ناوچە ناتوانن کاری ئاژەڵداریی و کشتوکاڵی خۆیان بکەن.

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 10:25


کەنەکە سەید ڕەزای دێرسیم و هاوەڵانی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، کۆمەڵکوژیی دێرسیم دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکی لە بەرامبەر گەلی کورد و ئەو زهنیەتە دڕندانەیەی بە ڕوونی ئاشکرا کرد، تا لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکان نەکەین، ناتوانین ئەرکی مێژوویی خۆمان بەجێ بگەیەنین و ڕاستگۆیانە بژین.

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 09:42


ماڵپەڕی گەریلا تیڤی نوێترین دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی ئازادیی بڵاوکردەوە، کە بە هۆیەوە سێ داگیرکەر سزادران و دوو داگیرکەری دیکەش بریندارکران، لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، پەدەکە بەهانای سوپای تورکەوە دەچێت و بریندار و کوژراوەکانیان بۆ دەگوازێتەوە

Stêrk TV کوردی

15 Nov, 09:15


ئەمڕۆ ٣٨٨ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنى ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەددا تێدەپەڕێت، کە دوای ٢١١ ڕۆژ ڕێگە بە پارێزەرەکانی درا سەردانی بکەن، دواتر بە تۆمەتێکی ناڕەوا پەدەکە ڕۆژى ٢٩ـى تەممووز لە دادگایەکی سیاسییدا سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 19:06


گەلی بەرخودێر دوپاتی دەکەنەوە تا وەرگرتنەوەی شارەوانیەکان مەیدانەکان چۆڵناکەین

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 18:30


شاندێکی دەم پارتی گەیشتنە شاری هەولێر؛
بەدواداچوون بۆ هۆکاری دەکردنی نوێنەر و ئەندامەکانیان لەلایەن پەدەکەوە لە هەولێر دەکەن

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 17:55


لە کاتی سەردانی سوودانی بۆ هەرێم دەوڵەتی تورک گوندنشینانی بادینانی بۆردومانکرد

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 17:10


سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەولێر لەگەڵ سەرانی بارزانی کۆبووەوە

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 16:42


"وریشە مورادی بو بە دەنگی شۆڕش ، تێکۆشانی ژنان و گیراوانی ژن لە زیندانەکان"

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 15:20


یادى 240 ساڵه‌ى بونیادنانى شارى سلێمانى له‌ئاماده‌یى نه‌غه‌ده‌ى كچان له‌شاره‌كه‌

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 14:35


“ئەوەی تورکیا باسی دەکات پرۆسەی ئاشتیی نییە بەڵكو فێڵێکە لە کوردی دەکات”

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 13:50


ئازاد بوونی عەبدوڵا دەمیر لە زیندانی دەوڵەتی تورکیا دوای بەسەر بردنی 30 ساڵ لە زیندانی ئامەد

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 13:10


ڕۆزەرین کەمانگەر پەیامی کژار دەنێرێت بۆ تەواوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و دەڵێت: یەکگرتن تەنها پەیامێکە دەتوانین کۆسپ و لامپەرەکانی سەر ڕێگەمانی پێلابەرین

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 13:10


شاندێکی دەم پارتی کە پێکهاتووە لە پەرلەمانتاران بێریتان گونەش و بەدران ئۆزتورک، بەیانی ئەمڕۆ سەردانی نوێنەرایەتی هەدەپەیان لە باشووری کوردستان کرد.

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 11:55


ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی پەیامیان بە سوودانی دا، کە مووچەکانیان لە ڕێگەی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەینەوە تەوتین و دابەشبکرێت، هەروەها داواشیان کرد سەرانی دەسەڵاتداری هەرێم بداتە دادگا.

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 11:21


ناوەندی گوندی بازێ، لە بەرواری باڵا لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە تۆپباران کرا.
بەهۆی تۆپبارانەکەوە زیانی ماددی بەر ماڵێکی مەدەنی کەوتووە.

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 11:05


کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی لە گوندی ئێلوشەی سەر بە شارۆچکەی ئێهداس سەر بە کانتۆنی شەهبای بۆردومان کرد.

تا ئێستا سەبارەی بە زیانی گیانی زانیاری بەردەست نییە.

Stêrk TV کوردی

13 Nov, 10:56


بەپێی زانیارییەکان، لە کاتژمێر ٨:٠٠ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، جموجۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر لە ئاسمانی شەنگال هەیە، دەوترێت تاکو ئێستاش بەردەوامە.

شایانی بیرهێنانەوەیە کە ئەمڕۆ ١٣ـی تشرینی دووەم، ٩یەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی ناوەندی شەنگال لە دەستی چەتەکانی داعشە.

ئەمەس لە کتتێکدایە، سێ ڕۆژ لەمەوبەر فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئۆتۆمبێلێکیان لە ڕێگای لۆفا لە شەنگال کردە ئامانج و لە ئەنجامدا گەنجێکی ئێزدی بە ناوی کەریم شەهید بوو.

Stêrk TV کوردی

02 Nov, 12:10


کەش و هەوای باراناوی ئێستای سلێمانی.

ڤێدیۆ؛ سۆشیال میدیای ستێرک

Stêrk TV کوردی

02 Nov, 11:37


هەپەگە: ڕۆژی ٣١ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ١٤.٤٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی گیرێ بەهار هێزەکانمان لە 2 حەفارەیان دا کە هەوڵی دروستکردنی ڕێگای سەربازییان دەدا بە مەبەستی لەشکرکێشی و ئەو زرێپۆشانەی کە پارێزگارییان لێدەکرد بە چالاکیی گەریلایەکی هاوئاهەنگ لە دوو لاوە ‌هێرشیان کرایە سەر لە ئەنجامدا داگیرکەریک سزادراو پێنج داگیرکەری دیکەش بیرندار کرا ٢ حەفارەش تێکشکێندرا.

Stêrk TV کوردی

02 Nov, 11:01


کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران، دەشڵێن، سبەى لێزمە باران دەبارێت و هەروەها پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەك تا سێ پلە نزم دەبنەوە.

Stêrk TV کوردی

02 Nov, 10:30


دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەردەوامی گوندەکانی دەڤەری گارە بۆردومان دەکات

Stêrk TV کوردی

02 Nov, 09:29


ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردوومانەكانی بۆسەر ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چڕتر كردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی ئەمساڵ ١٨٤ هێرشی ئەنجامداوە، بەوهۆیەشەوە ٣٨ كەس كـ..ـو-ژراون و ٤٤ سەرباز و ٧١ هاووڵاتیش برینداربوون، لە نێو بریندارەكانیشدا شەش ژن و سێ منداڵیان تێدابووە.

Stêrk TV کوردی

02 Nov, 08:48


هاوڵاتییانی گەرمیان لە گرانی نرخی نەوت نیگەرانن و دەڵێن: نرخی نەوت زۆر گرانە و حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم نەوتمان پێدەفرۆشێت لەبری دابەشکردن،

لێپرسراوی هۆبەی بەرهەمە نەوتییەکانی گەرمیانیش دەڵێت: نرخی نەوتی سپی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دیاری کردووە و بڕیاری ئێمە نییە.

Stêrk TV کوردی

02 Nov, 08:13


ڕاوچیەکانی ماسی لەبەنداوی دەربەندیخان خەریکی ماسیگرتنن

ڤیدیۆ کەریم حاجی قادر

Stêrk TV کوردی

02 Nov, 07:41


لە چەندین ناوچەی ئەلباکی سەر بە شاری وانی باكووری كوردستان وەک “هەرێمی ئەمنیی تایبەت” ڕاگەیەندران و بۆ جاری دووەم و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ هاتوچۆ لەو ناوچانە قەدەغەکرا.

Stêrk TV کوردی

02 Nov, 07:16


چەند دیمەنێکی دروستکردنی ڕووبەهەنار لە هەورامان
وێنەکان؛ ئەمین حاجی زەڵمی

Stêrk TV کوردی

01 Nov, 20:48


کەمێک پێش ئێستا... دەوروبەری شارەدێی شێلادزێ لە شارۆچکەی ئامێدی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردومان کرا.

Stêrk TV کوردی

01 Nov, 20:05


ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری..
بە دەنگی هونەرمەند شێرکۆ مستەفا

Stêrk TV کوردی

01 Nov, 19:20


سەردانی سودانی بۆ تورکیا؛
تەوەری سەرەکی دیدارەکانیان جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێکەوتنی ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ دەبێت

Stêrk TV کوردی

01 Nov, 18:40


دەوڵەتی تورک بۆردوومانی بناری قەندیلی کرد

Stêrk TV کوردی

01 Nov, 18:01


لە چەندین شاری باکوری کوردستان ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆز کرا

Stêrk TV کوردی

01 Nov, 17:17


یەپەژە: بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێوە تێکۆشان بەرز بکەنەوە

Stêrk TV کوردی

01 Nov, 17:13


لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان یادی بەرخودانی کۆبانێ کرایەوە