سپی میدیا
درەنگانێکی شەوی رابردوو رووداوێکی شەرکردن لەنێوان چەند گەنجێک لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ روویدا بەهۆیەوە گەنجێکی 27 ساڵی بە چەقۆ کوژرا.
بەپێ زانیاریەکان شەرەکە لە گەرەکی مهەندیکێ لەنزیك مزگەوتی بەشیر لە نێوان چەند گەنجێكدا روویدا یەکێکان بە سەختی بریندار دەبێت و پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
هەر بەپێ زانیاریەکان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە لە نەخۆشخانەی زاخۆ.
جێی باسە رۆژی شەممە 16ـی مانگ دوو کەس کە هاورێ و کورخالەتی یەکتربوون پێکەوە دانیشتبوون، سەرەتا دەمەقاڵە لە نێوانیاندا دروستبووە و دواتر شەڕ لە نێوانیان دروستبووە.
هەردوولا بە چەقۆ یەکتر بڕیندارکردوو یەکێکیان کە تەمەنی 26 یاڵ بووە بەسەختی بڕینداربوو و لە شوێنی رووداوەکە گیانی لە دەستداوە و ئەویتر بەسوکی برینداربوو.