ئارامی دڵان @quranhadisayat Channel on Telegram

ئارامی دڵان

@quranhadisayat


@osamaarami

ئارامی دڵان (Kurdish)

ئارامی دڵان یەکەمین کەناڵی تەلەگرامی کە خواهران و براستەی کوردیان لە خوێندکاری قوڕان تەواو دەکات. ئەم کەناڵە بۆ ئەوانەی خواهران و براستەی کوردیان لە زانیاری و تەفسیری قوڕان جیاوازی نوێ دەبێت. ئاگاداربوونەوەی تایبەتییەکان لەسەر ئایەتەکانی قوڕان و پێشاندانی وشەی بۆ شێعر بە خوەمین ترتیبەت دەکات. لەگەڵ ئەمەش پەڕەی تۆپ رۆژانە بۆ ئاگاداربوونی خوێندنی قوڕان و جیهانی کوردی دەکرێت. لەگەڵ ئەوانەی خواهران و براستەی کوردیان کە نەتەوەندی قوڕان و زانستی قوڕانی نوێ بگرن.

ئارامی دڵان

24 Jan, 20:29


وێنەی شەهید یەحیا سینوار لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ

ئارامی دڵان

24 Jan, 20:24


🔻سبەینێ لەبەرامبەر ئازادکردنی چوار سەربازی ئافرەتی زایۆنی ، 200 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکرێن کە 120 زیندانیان حوکمی هەتا هەتاییان هەیە 😎
80زیندانیشیان حوکمیان لەسەروو پانزە ساڵەوەیە

بەشەقی قەسام

ئارامی دڵان

24 Jan, 20:22


🔴🟢 چەند دیمەنێکی شەهیدی سەرکردە #یحیی_سینوار لەکاتی پلادانان و نێو گۆڕەپانی جەنگ

ئارامی دڵان

24 Jan, 14:33


🔻مەردایەتی پیاوانی غەززە بەرهەمی دایک و خوشک و کچ و هاوسەرەکانیانە.

کاتێک ئافرەتێک پەروەردە دەکەیت جیلێک پەروەردە دەبێت،
بۆیە کافران هەموو پیلانگێڕییەکانیان بەپلەی یەکەم لەسەر ئافرەتانی مسوڵمانە.

کاتێک ئافرەتێک دەبینم بەغیرەتە بۆ غەززەو بۆ ئیسلام
دڵخۆشەبم، چونکە ئەوە سەرەتای ڕێگە دروستەکەیە.

ئافرەتی هۆشیارو ئیماندار، دروستکەرو پەروەردەکاری پیاوی دواڕۆژە، پیاوانێک کە وەسفدەکرێن بە:
{ مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِینَ رِجَالࣱ صَدَقُوا۟ مَا عَـٰهَدُوا۟ ٱللَّهَ عَلَیۡهِۖ فَمِنۡهُم مَّن قَضَىٰ نَحۡبَهُۥ وَمِنۡهُم مَّن یَنتَظِرُۖ وَمَا بَدَّلُوا۟ تَبۡدِیلࣰا }

واتە: مه‌ردانێکی زۆر هه‌ن له‌ئیمانداران ئه‌و په‌یمانه‌ی داویانه به خوا، ڕاستیان کرد له‌سه‌ری ژیان و پابه‌ند بوون پێوه‌ی و لایان نه‌دا لێی، جا هه‌یانه په‌یمانه‌که‌ی جێبه‌جێ کرد و مرد له‌سه‌ری، هه‌شیانه چاوه‌ڕوانه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕان و لاری ڕووی تێ نه‌کردوون.

#ئافرەتانی_بونیاتنەر
#توێشووی_قیامەت🌻

ئارامی دڵان

24 Jan, 11:01


🔻دانوستاندن لەسەر ئەو شتانە مەکەن کە مافی خۆتانە، ئەوان زیاتر لە خۆڕاگریتان دەترسن لەوەی کە لە چەکەکانتان بترسن.

🔻ژیانی ژێر دەستەيی جگە لە زیندانیی هەمیشەیی واتايەکی تری نییە.

#وەسیەتی_شەهید_یەحیا_سینوار

ئارامی دڵان

24 Jan, 08:52


🩷خەتمی ڕۆژانە🩷

📖 ڕۆژانە خوێندنی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 📖

ئارامی دڵان

23 Jan, 20:51


بۆ ئەو کەسانەی تەحلیلی دۆخی غـ.ـەزە ئەکەن، ئەبێت بزانن، ئەم شەڕە هەر ئەکرا و شەڕەکە ئیختیاری نەبووە.
ئەوەی مابوویەوە ئەوە بوو کە ئیسـ.ـرائیل دەستپێشخەر ئەبێت، یاخود حـ.ـ.ـ0ـ.ــاس؟

ئەمە قسەی من نیە، ئەمە قسەی صالح العاروریە لە سەرەتای تۆفانی پیرۆزی ئەقسا، کە ئەڵێت

"ئێمە زانیاریمان هەبووە کە ئیسـ.ـرائیل دوای جەژنەکانیان، بەنیازی هێرشی فراوان بوون بۆ سەر غـ.ـەزە".
(سەیری ڤیدۆکە بکەن)


حـ.ـ0ـ.ـاس کە دەستپێشخەری کرد چ بەدەست هێنا؟


دەستکەوتەکانی دەستپێشخەری حـ.ـ.ـ0ـ.ـ.ـاس لە تۆفانی پیرۆزی ئەقسا:

ـ تێکشاندنی فیرقەی غـ.ـەزە بەتەواوەتی، کە فیرقەیەکی سوپای زایـ.ـۆنی بووە، تایبەت بووە بە کۆکردنەوەی زانیاری و هێرشی سەر غـ.ـەزە.

ـ شکاندنی هەیبەتی مـۆساد و شـابــاك، کە ئاگاداری هێرشێکی گەورەی لەو جۆرە نەبوون. بەمەش ئەفسانەی "مــۆساد و شـابــاك"ـی لەدڵی هەموو کەسێك سڕیەوە.

ـ شکاندنی هەیبەتی سوپای زایـ.ـۆنی، کە حـ.ـ.ــ0ــ.ـاس توانی دوای سەد سەعات لە شوێنێکی وەکو عەسقەلان شەڕ بەردەوام بکات، وە وەکو ئەبو عبیدەش ئەو کات ڕایگەیاند، هێزەکانیان دوای سێ ڕۆژ لەشەڕ دژی سوپای زایـ.ـۆنی،  ئاڵوگۆڕیان بەهێزەکانیان ئەکرد لەناو جەرگەی ناوچەی دوژمن.

ـ دەستکەوتنی زانیاریەکی زۆری هەواڵگری لە بنکەی هەواڵگری سوپای دوژمن.

ـ دەستکەوتنی دیلێکی زۆری دوژمن، کە ئێستە:
٭ شەڕی پێ ڕائەگرێت.
٭ دیلەکانی خۆی پێ ئازاد ئەکات.
٭ شەقامی زایۆنی پێ ئەخرۆشێنێت.
٭ کە دیلەکانی زایۆنی ئازاد ئەبن، وەسفی هەڵسوکەوتی جوانی حـ.ـ0ــ.ــاس ئەکەن.

کە ئەبینین یەکەمجارە، لەناو جەرگەی زایـ.ـۆنی و هاوڵاتی ئیسـ.ـرائیلی، وەسفی حـ.ـ.ـ0ـ.ـ.ـاس بکات، کە ئەمەش خەتەریاتی بۆ ئەمنی قەومی "دەوڵەتـ"ـی زایـ.ـۆنی هەیە.

ـ دروستکردنی کێشەی ناوخۆیی بۆ زایـ.ـۆنی، وەك ئەبینین کە ئێستە بەهۆی شکستی حەوتی ئۆکتۆبەرەوە، سەرکردەکانی زایـ.ـۆنی یەك لە دوای یەك دەست لەکار ئەکێشنەوە.

ـ ترساندنی خەڵکی ئیسـ.ـرائیل بەتایبەت غیلافی غـ.ـەزە، کە هەرگیز هەست بە ئەمن و ئەمان نەکەن، ئەمەش تا ئێستە بووە بە هۆکاری کۆچی یەکجاری هەزاران زایـ.ـۆنی بۆ وڵاتە ئەسڵیەکانی خۆیان.

ـ هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر بووە هۆی ڕووخانی هەردوو پایەکەی ڕاگرتنی "دەوڵەتـ"ـی زایـ.ـۆنی، کە بریتی بوون لە "ئەمن و ئەمان، وە خۆشگوزەرانی".


ئەمانە تەنها سوودەکانی دەستپێشخەری حـ.ـ.ـ0ــ.ــاس بووە لە تۆفانی پیرۆزی ئەقسا، نەك هەموو سوودەکانی تۆفانی پیرۆزی ئەقسا.

ئارامی دڵان

23 Jan, 19:15


ئاگادار کردنەوەیەکی ترسناک !!
خەتەری فەوتاندنی تەنها نوێژی عەسر !!

لە پێناوی خوا بڵاوی بکەرەوە .

ئارامی دڵان

23 Jan, 16:59


ناكرێت موسوڵمان بە شێوەیەك پەیوەندی لەگەڵ خوادا لاواز
بێت كاتێ دوعاى كرد وەڵام نەدرێتەوە !!

ئیمام بوخاری

ئارامی دڵان

23 Jan, 07:53


🩷خەتمی ڕۆژانە🩷

📖 ڕۆژانە خوێندنی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 📖

ئارامی دڵان

22 Jan, 19:37


بسم اللە الرحمن الرحیم ...

خۆشەویستان مسوڵمانانی ئازیز، بەهۆی بینینی ئەم هەموو ناڕەحەتییەی سەر ئەهلی غەززە، هەریەکێک لە ئێمە بە ناردنی بڕە پارەیەک ڕەنگەک کاریگەی وا درووست نەکات، بەڵام گەر هەموومان پێکەوە بڕە پارەیێک بنێرین زۆر دەبێت..

بۆیە ئێمە سێ کەناڵ( نوری دیدەم، سەکینەت، الفرقان) پێکەوە بڕیارماندا بەیەکەوە هەڵمەتێک لەژێر هاشتاگی #دینداری_هەڵوێستە بۆ کۆکردنەوی یارمەتی بۆ برایانمان بۆ ئەهلی غەززە ...

تۆش ببە بە کەناڵی چوارەم  و پێنجەم و شەشەم و هتد ...
بە بڵاوکردنەوەی هەڵمەتەکە ...

جێگای باسە دوای کۆکردنەوەی هەڵمەتەکە، بڕە پارەکە لەڕێی برایانی کەناڵی ژیانەوە غەززە دەنێردرێت الحمدللە دەستێکی ئەمین و ناسراو بەڕێوەی دەبەن و کارەکانی ڕابردووشیان شایەدی دەدەن کە پێشتر زۆریان ناردووە و تا ئێستا بەردەوامن، پاشان دەکرێتە ڤیدیۆ و لە کەناڵەکەمان بڵاوی دەکەینەوە إن شاءاللە...



- دەتوانن هاوکارییەکانتان بنێرن بۆ ئەم حیسابانە🔻🔻

Fast Pay: 0750 831 9830
FIB: 0750 831 9830
Korek: 0750 831 9830

ئارامی دڵان

22 Jan, 10:49


🩷خەتمی ڕۆژانە🩷

📖 ڕۆژانە خوێندنی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 📖

ئارامی دڵان

21 Jan, 22:15


ئەوەندە بەسە بۆ دەرخستنی سەرکەوتنی موجاهیدان و شکستی دوژمنان

موجاهیدان وەعدی بەردەوامی دەدەن تا کۆتا هەناسە، سوپاسی خوای گەورە دەکەن لەسەر ئەو سەرکەوتنە بێ وێنەیە، دوژمنان و بەرپرسانیشیان شین و بابەڕۆیانە و پەیتا پەیتا دەستلەکاردەکێشنەوە و پێیانوایە شکستێکیان خواردووە بێ وێنەبووە! هەرگیزیش لەبیری ناکەن!

پرسیار؟
ئەگەر سەرکەوتبان، یان ئومێدێک هەبایە بۆ سەرکەوتن، ئایا دەستیان لەکاردەکێشایەوە؟! یان شەڕیان بوو لەسەر بڕینی کێکی سەرکەوتن؟!

ئارامی دڵان

21 Jan, 16:56


🔻دوعاکانتان بۆ کەمپی جنین لەبیرمەکەن بارودۆخیان زۆر سەختە.

ئارامی دڵان

21 Jan, 16:54


🔻45 ڕۆژە هێزی خزمەتکاری زایۆنی دەسەڵاتی فەڵەستین محموود عباس هێرشی بەردەوامی دەکردە سەر کەمپی جنین بەردەوامبوو لە ماندوکردنی موجاهیدان و بەفیڕۆدانی گوولە و چەکەکانیان، ئەمڕۆش بەپەلە لێی،کشانەوە و هەڵاتن و ڕادەستی سوپای زایۆنیان کرد

ئارامی دڵان

21 Jan, 16:54


🔻کەمپی جنین بەتەواوی گەمارۆدراوە لەلایەن سوپای زایۆنیەوە کەس ناتوانی داخڵی بێت یان بچێتە دەرەوە لێی

ئارامی دڵان

21 Jan, 16:49


#ئاگاتان لە کەرتی ڕۆژئاوایە..؟ ئیسڕائیل دەستی کردووە بە ئۆپراسیۆنی قورس  و سەخت و دەیان شەهید و بریندار هەیە..

#ئەمە حاڵی حەفتا ساڵی ئەو خاکەیە.. کەچی ئەڵێن حەوتی ئۆکتۆبەر هۆکاری شەهیدبوونی خەڵکی غەززە بووە.. ئەی کەرتی ڕۆژئاوا چیی؟ بۆچی لەوێ ئەکوژرێن و شەهید ئەکرێن..

#تۆفانی ئەقسا گەورەترین شانازی ئیماندارانە و ئەهلی نیفاق و قەومپەرست و عەلمانی نابنە خاوەنی...

ئارامی دڵان

21 Jan, 16:42


سوپاسالاری ئیسرائیل بەهۆی شکستهێنانی لە پاراستنی وڵاتەکەی لە 7ـی ئۆکتۆبەر دەستی لە کارکێشایەوە و دەڵێت، "ئەو شکستە لە تەواوی ژیانم لەگەڵم دەمێنێتەوە."

دەشڵێ: شکستی حەوتی ئۆکۆتۆبەر لە ئەستۆدەگرم.

خودی ئەو قسانە و دەستلەکارکێشانەوەکەی بەڵگەی سەرکەوتنی غەززەن.

ئارامی دڵان

21 Jan, 07:43


🩷خەتمی ڕۆژانە🩷

📖 ڕۆژانە خوێندنی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 📖

ئارامی دڵان

20 Jan, 18:01


سەیرە !! بەڕاسی سەیرە!!

٭سەیرترین شت ئەوەیە کە خوا پەروەردگار بناسی کەچی خۆشت نەوێت.
٭سەیر لەوەدایە کە گوێ بیستی بانگەوازی خوا بیت کەچی وەڵامی نەدەیتەوە .

٭سەیر لەوەدایە کە بزانی مامەڵەکردن لەگەڵ خوادا قازانجێکی زۆرت پێدەگەیەنێت، کەچی تۆ بڕۆیت مامەڵە لەگەڵ یەکێکی تردا بکەی و واز لەو بێنیت.

٭سەیر لەوەدایە کە سزا و توڕەی خوا بزانیت، لەگەڵ ئەوەشدا خۆت توشی سزا و توڕەی خوا بکەی.

٭سەیر لەوەدایە کە دەزانیت تاوان و گوناه دڵ تەنگ دەکات، کەچی واناکەی ملکەچی خوا بی تاکو دڵ ئارام بیت.
٭سەیر لەوەدایە کە دەزانیت یادکردنی جگە لە خودا دڵ تەنگ دەکات، کەچی ڕوو ناکەیە یاد و وتوێژ لەگەڵ خوادا.

٭سەیر لەوەدایە کە دەزانی دڵ پەیوەست بوون جگە بە خوا ئێش و ئازاری دڵی پێوە بەندە، کەچی ڕوو ناکەیتە بارەگای خوا ملی بۆ کەچ بکەی.

٭بەڵکو لەوەش سەیر تر ئەوەیە کە تۆ دەزانی لە هەموو شتێکدا ئاتاجی خوایت، کەچی تۆ ڕووی لێ وەردەگێڕی و ڕووی تێناکەیت، ئارەزووی ئەو شتانە دەکەی کە دوورت دەخاتەوە لە خوا .

_ ابن القیم

ئارامی دڵان

01 Jan, 07:40


پێش ئەوەی بخەویت:

ده ست نوێژ بگره ، نوێژی ویتر بكه
«آية الكرسي» بخوێنه زیکرەکانی خەوتن بخوێنه تەوبەیەکی نوێ بکه موبایلەکەت بنێرەوه بۆ نوێژی بە یانی دواتر بلێ:

”خودايه خەبه رم بكەرەوه له خۆشه ویست ترين ساتەكان له لات ، بۆ ئەوەی داوات لى بكه م و پێم ببەخشیت“
داوای لێخوشبوونت لێ بكەم و لێم خۆشببیت...

ئارامی دڵان

01 Jan, 06:31


🌸لەوەیـە بەدرێژایی ساڵێک نەتوانیت ١٠٠جار صەدەقە بکەیت🌸،
بەڵام دەتوانی بە ئەنجامدانی نوێژی چێشتەنگاو،
ڕۆژانە پاداشتی ٣٦٠ صەدەقە بەدەست بهێنیت..🌸

ئارامی دڵان

31 Dec, 10:45


🩷خەتمی ڕۆژانە🩷

📖 ڕۆژانە خوێندنی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 📖

ئارامی دڵان

31 Dec, 07:41


🔸سەرەمەرگی (ئەسوەدی کوڕی یەزیدی نەخەعی)

ئەسوەد (خودا لێێ ڕازیبێت) زۆر خواناس بوو،
زۆر کۆششی دەکرد لە عیبادەتکردن و ڕۆژووگرتندا.

لەکاتی سەرەمەرگیدا دەگریا!
پێیان وت: ئەم بێتاقەتییە چییە؟!

وتی: بۆ بێتاقەت نەبم، وەڵاهی ئەگەر لە لایەن پەروەردگارەوە مژدەی لێخۆشبوونم بدرێتێ، خەمی شەرمکردنمە لێی لەوەی کردوومە!

ئارامی دڵان

31 Dec, 06:27


🚨بەهۆی ئەم پیاوەوە لەغەززە ئەمریکیەک مسوڵمان بوو
تۆفانی ئەقسا ئیسلامی گەیاندە ئەو جێگانەش کە مسوڵمان پێی تێنەخستبوو

ئارامی دڵان

30 Dec, 08:15


🩷خەتمی ڕۆژانە🩷

📖 ڕۆژانە خوێندنی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 📖

ئارامی دڵان

30 Dec, 06:11


◈ نوێژی چێشتەنگاو...

٭ئەو نوێژەی پێغەمبەری خودا ﷺ هەرگیز وازی لێ نەهێناوە. پاداشتێکی مەزن و بێوێنەی هەیە.

٭ کەمترینی دووڕکعاتە، زۆرترینی هەشت ڕکات

ئارامی دڵان

29 Dec, 18:22


ئینسان ئەگەر ئیمان بەچاکی چەسپیبێ لەدڵیدا پەکی لەسەر ئەوە نەکەوتووە بەتەنێ بێ یان دەنێو خەڵکیدا بێ بۆ عیبادەت کردن.

مامۆستا علی

ئارامی دڵان

29 Dec, 08:15


🩷خەتمی ڕۆژانە🩷

📖 ڕۆژانە خوێندنی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 📖

ئارامی دڵان

28 Dec, 21:20


خەیاڵ بکە بەم کەشە زۆر سارد و تاقەتپڕوکێنە، لەگەڵ خێزان و منداڵەکانتدا لە ژێر خێمەیەکی کۆندا دانیشتبی،
لەناکاودا بەهۆی بەهێزی باوە، خێمەکەتان با بیبات،
بەو نیوە شـەوە خۆت و ماڵ و منداڵ بێ ماڵ و حاڵ ببن...

ئەمە حاڵی دوێنێ شەوی بەشێک له ئاوارەکانی غەززەبووە...

- جهاد حلس
و: ئەیاد فەهمی

ئارامی دڵان

28 Dec, 18:19


عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ): أَنَّ رَسُولَ اللَّه ﷺ قَالَ: «لِكُلِّ نَبِيٍّ رَفِيقٌ فِي الْجَنَّةِ، وَرَفِيقِي فِيها عُثْمَانُ بْنُ عَفَّانَ». صحيح، سنن ابن ماجه: 109
ئەبو هوڕەیڕە (خوا لێی ڕازی بێ) دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «هەموو پێغەمبەرێک هاوڕێیەکی هەیە لە بەهەشتدا، هاوڕێی منیش لە بەهەشتدا عوسمانی کوڕی عەففانە».

قَالَ النَّبِيُّ ﷺ: «مَنْ يَحْفِرْ بِئْرَ رُومَةَ فَلَهُ الجَنَّةُ». فَحَفَرَهَا عُثْمَانُ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، وَقَالَ: «مَنْ جَهَّزَ جَيْشَ العُسْرَةِ فَلَهُ الجَنَّةُ». فَجَهَّزَهُ عُثْمَانُ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ). صحيح البخاري
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ((هەرکەس بیری ڕوومە هەڵکەنێت ئەوە بەهەشت بۆ ئەوە))، جا عوسمان (خوا لێی ڕازی بێ) هەڵیکەند.
هەروەها فەرمووی: ((هەرکەس تفاق و پێویستی سوپای عوسرە دابین کات ئەوە بەهەشت بۆ ئەو کەسەیە)) بەهەمان شێوە عوسمان (خوا لێی ڕازی بێ) تفاق و پێویستی ئەو سوپایەی دابین کرد.

ئارامی دڵان

28 Dec, 08:00


🩷خەتمی ڕۆژانە🩷

📖 ڕۆژانە خوێندنی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 📖

ئارامی دڵان

24 Dec, 08:35


🩷خەتمی ڕۆژانە🩷

📖 ڕۆژانە خوێندنی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 📖

ئارامی دڵان

24 Dec, 07:40


پێوەرەکان لای هەرکەسێک جۆرێکە
بەڵام پێم وایە ئەو مرۆڤەی قەدری کاتەکانی بزانێ و لە شتانێکی بەسودا بەکاری بهێنێ کە سودی بۆ ئەم ئەم دونیا و قیامەتی هەبێ
ئەوە زۆرترین ڕێزی لە خۆی گرتوە..

- مرۆڤ واتە چرکە و دەقەکانی
کاتێ ئەوانەت بێ بایەخ کرد بە شتانی بێ بایەخ، واتە نرخی خۆتت نەزانیوە و ڕێزی خۆتت نەگرتوە.

ئارامی دڵان

24 Dec, 06:29


به‌ شێخ ئه‌بوسه‌عید ئه‌بولخه‌یریان وت:
فڵانه‌كه‌س به‌سه‌ر ئاودا ده‌ڕوا !
شێخ وتی: ئاسانه‌، بۆق و باڵنده‌ بچووكه‌كانیش به‌سه‌ر ئاودا ده‌ڕۆن .
وتیان: فڵانه‌كه‌س ده‌فڕێ !
وتی: زه‌رگه‌ته‌ و مێشیش ده‌فڕن .
پێیان وت: فڵانه‌كه‌س له‌ ساتێكدا له‌ شارێكه‌وه‌ ده‌چێته‌ شارێكی تر !
شێخ وتی: شەیتانیش به‌ هه‌ناسه‌یه‌ك له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌چێته‌ ڕۆژاوا .
ئه‌و شتانه‌ بایه‌خیان نییه، به‌ كه‌سێك ده‌وترێ مرۆڤی جوامێر ئەوەیەكه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌ستێ و دانیشێ و بنوێ و وه‌كو ئه‌وان بژی و له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی كڕین و فرۆش ئه‌نجام بدا و بۆ ساتێكیش له‌ خوا غافڵ نه‌بێ .!

ئارامی دڵان

23 Dec, 08:02


🩷خەتمی ڕۆژانە🩷

📖 ڕۆژانە خوێندنی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 📖

ئارامی دڵان

22 Dec, 08:47


🔻بەشداریکردن لە کریسمس
یان پیرۆزبایی کردن بەو بۆنەیەوە
تاوانە و ھاوەڵدانانە بۆ خوای پەروەردگار.

إبن القيم فەرموویەتی: سەبارەت بەپیرۆزبایی کردنی
شیعارەکانی کافرەکان کە تایبەتە بەوان حەڕامە بەکۆدەنگی زانایان.
[ أحكام أهل الذمة ]

هەروەها دەربارەی بەشداریکردن لە ئاهەنگی کریسمس
شێخ ئیبن عوثەیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرمووێت: دروست نیە بۆ موسوڵمانان خۆی بچوێنی بەکافرەکان بمێنێتەوە لەئاهەنگەکانیان، بەم بۆنەیەوە هەدیە بگۆڕنەوە یان شیرینی تەوزیع کردن، یان
پێکەوە نان خواردن، یان واز لەئیش بێنی، یان پشوو بێ لەم رۆژەدا هەرشتێک لەمانە.

چونکە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: من تشبه بقوم فهو منهم.
واتا : هەرکەسێک لاسایی قەومێک بکاتەوەو خۆی بە ئەوان بچوێنێ ئەوا لەوانە.
(فتاوی ٳبن عثيمين 3-44)

ئارامی دڵان

22 Dec, 06:06


🩷خەتمی ڕۆژانە🩷

📖 ڕۆژانە خوێندنی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 📖

ئارامی دڵان

21 Dec, 17:18


پێگە و گه‌وره‌یی عەبدوڵڵای کوڕی عومەر (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا)

عَنِ ابْنِ عُمَرَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا) قَالَ: رَأَيْتُ فِي المَنَامِ كَأَنَّمَا بِيَدِي قِطْعَةُ إِسْتَبْرَقٍ وَلَا أُشِيرُ بِهَا إِلَى مَوْضِعٍ مِنَ الجَنَّةِ إِلَّا طَارَتْ بِي إِلَيْهِ فَقَصَصْتُهَا عَلَى حَفْصَةَ، فَقَصَّتْهَا حَفْصَةُ عَلَى النَّبِيِّ ﷺ، فَقَالَ: «إِنَّ أَخَاكِ رَجُلٌ صَالِحٌ»، أَوْ: «إِنَّ عَبْدَ اللَّهِ رَجُلٌ صَالِحٌ».


صحیح، سنن الترمذي: 3825


ئیبن عومەر (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا) دەڵێت: لە خەونمدا بینیم وەک بڵێیت پارچە قوماشێکی ئاوریشمم بەدەستەوە بوو، ئاماژەم بۆ هەر شوێنێک لە بەهەشت پێ کردبا بۆ ئەوێی دەفڕاندم، خەوەکەم بۆ حەفصەی خوشکم گێڕایەوە، حەفصەش بۆ پێغەمبەری خوای ﷺ گێڕایەوە، فەرمووی: «بەڕاستی براکەت پیاوێکی چاکەکارە»، یان فەرمووی: «بەڕاستی عەبدوڵڵا پیاوێکی چاکەکارە».

ئارامی دڵان

21 Dec, 12:05


🔴وەزارەتی تەندروستی غەززە :
لە 24 کاتژمێری ڕابردوو سێ خانەوادە کۆمەڵکوژ کراون کە 21 شەهید و 61 بریندار گەیەنراونەتە خەستەزانە

⚠️تا ئێستا 45227 شەهید و 107573 بریندار تۆمارکراوە

ئارامی دڵان

21 Dec, 09:30


🩷خەتمی ڕۆژانە🩷

📖 ڕۆژانە خوێندنی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 📖

ئارامی دڵان

21 Dec, 07:30


{ فَٱذۡكُرُونِیۤ أَذۡكُرۡكُمۡ }
ئێوە یادی من بکەن بەوەی تاعەت و گوێڕایەڵیم بکەن،
منیش یادی ئێوە دەکەم بەوەی کە پاداشتتان ئەدەمەوە و لێتان خۆش دەبم.

ئەگەر حەزدەکەیت هەست بە خۆشەویستی و نیعمەتی خوا بکەیت،
ئەگەر حەزدەکەیت خودا وەڵامی دوعاکانت بداتەوە،
ئەوا لە هەموو بارودوخێکدا زیکرو یادی خودا بکە.

ئارامی دڵان

21 Dec, 06:25


🔸نزا کاریگەرەکەی پێغەمبەر موسا

{ رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنْزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ }
واتە: پەروەردگارا، تۆ خێرو بێری زۆرت بەسەردا ڕژاندووم، بەڵام هێشتا هەژارم و ئاتاجی بەخششی زیاترم.

🔹ئەم نزایەی پێغەمبەر موسا یەکێکە لە باشترین و سادەترین نزاکان کە مرۆڤ دەتوانێت لە قاپی خودادا بیکات.

🔹کەسێک ئەم وشانە بڵێت لە بنەڕەتدا داننانە بە متمانەبوونی تەواو بەخودا، لە هەمان کاتدا دەربڕینی ڕەزامەندی و ڕازیبوونە بە دەرەنجامەکەی.

🔹ئەم نزایە بکە بە یەکێک لە نزاکانی ڕۆژانەت، و چاوەڕێی ئەو چاکەیە بکە کە خودا هەموو ڕۆژێک پێت دەبەخشێت.

ئارامی دڵان

20 Dec, 08:00


🩷خەتمی ڕۆژانە🩷

📖 ڕۆژانە خوێندنی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 📖

ئارامی دڵان

24 Nov, 05:54


وەسـیەتم بــۆتان دەســت بگـرن بە قـورئـانـەوە دەبـنە باشتــرینەکــان

جبریـل علیە الـسلام قورئـانی دابـەزاند بوە باشـترینـی نێـو مـەلائیـکەتـان

پێغمـبەر ﷺ قورئـانی بۆ دابـەزی بـوە باشتـرینـی پێغـەمبـەران

قوڕئـان لە مـانگی ڕەمـەزاندا دابـەزی بـوە باشـرینی نێـو مانـگەکـان

لە شـەوی قـەدر بەتـایبـەت ، کە شـەوی قـەدر باشـترین شـەوێـکە لە شـەوەکـان و مانگـەکـان

بۆیە ئەو کەسەی قورئان فێردەبێ و خۆی فێردەکات و لەبەری دەکات و دەیڵێتەوە و خەڵکیش فێر دەکات باشترین و چاکرترین کەسە

رسول اللە ﷺ دەفەرمووێ : (خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ القُرآنَ وَعَلَّمَهُ)

ئارامی دڵان

23 Nov, 06:20


🔻🔴سەرەنجامی زایۆنیەکان زۆر خراپتر دەبێت لەسەرنجامی نازیەکان

⚠️چونکە

🔹سەد قاتی ئەوان نائینسانین

🔹لانیکەم ئەوان دژی دەوڵەتی هاو ئاستی خۆیان لەجەنگدابوون

🔹ئەمان جەبانانە بەربونەتە گیانی غەززەی ئابلۆقەدراوی برسیکراو

ئارامی دڵان

22 Nov, 08:00


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

21 Nov, 14:39


سعودیە
سوڕەتی (القيامة) کرایە ڕاپ!💔

لَا أُقْسِمُ بِيَوْمِ الْقِيَامَةِ
وَلَا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ
أَيَحْسَبُ الْإِنسَانُ أَلَّن نَّجْمَعَ عِظَامَهُ

لا حول ولا قوة إلا بالله

ئارامی دڵان

21 Nov, 06:51


پەیوەندیەکی سەیر ... 🖤🤍

کاتێک کچ و کوڕێک قەرار دەدەن هاوسەرگیری بکەن بە فەرمانی خودا دڵیان وردە وردە دەکەوێتە سەر یەک , پەیوەندییەکی ڕوحی لە نێوانیان دروست دەبێت

هەر بۆ نمونە جارێ نەبوویتە مانگێک هاوسەرگیریان کردووە کەچی بێتاقەت دەبن بۆ یەک گەر بۆ ساتێک دووربن لەیەک , یەکێکیان نەخۆش بکەوێت ئەوەیتر خەوی لێ ناکەوێت ...

جاری وا هەیە هێشتا هاوسەرگیریان نەکردووە و دەستگیراندارن کەچی دڵیان هێندە نزیکە لەیەکەوە گەر یەکێکیان خوانەخواستە شتێکی لێ بێت ئەوەیتر گریانێک دەگریەت وەک ئەوەی ئازیزێکی ٢٠ ساڵەی لەدەست دابێت ...

گەر لەمەودای هاوسەرگیری هەرچەندە کێشە و ناخۆشی لەنێوانیان ڕووبدات هێشتا مەیلی دڵداریان هەیە بۆ یەک ...

ئەمە پەیوەندیەکی ڕوحییە تەنها لەنێوان دوو ئەویندار و هاوسەری ڕاستەقینە هەیە 🖤🤍

✍🏼تەنیاحاجی

ئارامی دڵان

20 Nov, 07:14


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

19 Nov, 08:31


{ وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدْعُونِىٓ أَسْتَجِبْ لَكُمْ }
پەروەردگارتان فەرموویەتی تەنها لە من بپاڕێنەوە من وەڵامتان دەدەمەوە.

🔸کاتێک تووشی نیگەرانی بوویت، بانگی خودا بکە.
🔸کاتێک نادڵنیا بوویت، بانگی بکە.
🔸کاتێک هەست بە بێدەسەڵاتی و دۆڕان دەکەیت، بانگی بکە.
🔸هەرکاتێک پێویستت پێی بوو، بانگی بکە.
🔸کاتێک گوناهەکانت بارگرانیان لەسەر دروستکردیت، بانگی بکە.
🔸کاتێک دڵخۆشبوویت، بانگی بکە.

🔹خودا هەرگیز ماندوو نابێت لە بیستنی نزای بەندەکانی و وەڵامدانەوەی نزاکانیان.

ئارامی دڵان

19 Nov, 06:53


🌸لەوەیـە بەدرێژایی ساڵێک نەتوانیت ١٠٠جار صەدەقە بکەیت🌸،
بەڵام دەتوانی بە ئەنجامدانی نوێژی چێشتەنگاو،
ڕۆژانە پاداشتی ٣٦٠ صەدەقە بەدەست بهێنیت..🌸

ئارامی دڵان

18 Nov, 09:35


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

18 Nov, 08:03


ئارامگرتن لەسەر نەخۆشییەکەت عیبادەتە...

لەسەر نەخۆشییەکەت ئارامبگرەو شوکرانەی خوا بکە،
بزانە ئەم نەخۆشییە ئەتوانێت هەموو خولەکێکی ژیانت بۆ بکات بەعیبادەت و خواپەرستی...

چونکە پەرستن دووجۆرە/

۱. پەرستنی ئیجابی کەوا لە نوێژ و پاڕانەوەو ڕۆژوو هتد دەردەکەوێت.

۲. پەرستنی سلبی ئەوەیە کە مرۆڤ لەکاتی ناخۆشی و بەڵادا بەدڵێکی بەکوڵ و پڕ لەخشوعەوە پەنا دەباتە بەر خوای میهرەبان، بەهەستکردن بەلاوازی خۆی لەناخی دڵەوە لێی ئەپاڕێتەوە، بەم شێوەیە خاوێنترین پەرستشی مەعنەوی دەردەبڕێت.

هەروەها پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت :
ئەگەر بەندەیەکی موسڵمان نەخۆش کەوت یان سەفەری کرد، ئەوا ئەو کردەوانەی بۆ دەنوسرێت کە لەکاتی لەش ساغی و لە ماڵی خۆیدابووە ئەنجامیداوە.
(رواە بخاری ۲۹۹٦)

ئارامی دڵان

17 Nov, 19:23


ئێمە ساردبوینەتەوە ئەگینا جەنگ نەوەستاوە😢
ژن و منداڵ کوشتن نەوەستاوە 😢

هەریەکەمان بەپێی کەمتەرخەمیمان تاوانبارین

ئارامی دڵان

17 Nov, 10:57


کاتێک خودا ئەو هەستەت پێدەبەخشێت
کە داوای لێبخۆشبوونی لێ بکەیت،
دڵ خۆشبە!

چونکە نیعمەتێکی گەورەی پێبەخشیویت و
نیشانەیەکە کە دەیەوێت لێت خۆشبێت.

ئارامی دڵان

17 Nov, 06:20


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

16 Nov, 18:33


خودایە دەبێ ئەو شەوە درێژانەی زستان لە غەززە چۆن بڕۆن؟!💔

ئارامی دڵان

16 Nov, 11:02


ئەم جۆرە ئافرەتانە لەعنەتیان لێکراوە!

🔹️پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:
لەکۆتایی ئوممەتەکەم ئافرەتانێک پەیدا دەبن داپۆشراون بەڵام ڕووتن ، قژی سەریان وەک پشتی حوشترە ، لەعنەتیان لێ بکەن ، چونکە ئەوانە لەعنەت لێکراون.
(رواه مسلم)

ابن عبدالبر رحمه الله دەفەرموێت:
مەبەستی ئەو ئافرەتانەیە کە پۆشاکی تەنک و تەسک لەبەر دەکەن جەستەیان دەردەخات و دایناپۆشێت ، ئەوانە داپۆشراون بەناو بەلام ڕووتن لەڕاستیدا.

🔹خوشکە بەڕێزەکەم شەرم مەکە لە پۆشینی جلێک کە خودا بۆتی هەڵبژاردووە.

ئارامی دڵان

16 Nov, 09:20


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

16 Nov, 08:20


سوپاسگوزاری واتە وردبوونەوە لە بچوکترین شتانێک کە بەهۆی هەبونیەوە پێشوتر نەتزانیوە نیعمەتە ، تەنانەت ئەو شتە برژانگ و برۆشت بن چ جای کەسە ئازیزەکانی چواردەورت،

چونکە مرۆڤ لە نەبون و دیارنەمانی نیعمەتا هەست بە فەراغەکەی دەکات و جێگا خاڵیبونەکەی دیار ئەدات لێی،
زۆرینەمان بەهۆی زۆریانەوە لە هەبوونی نیعمەتەکانی چواردەورمان نازانین و خەریکی گلەیین لە کەمترین شتانێک کە نیمانە یان نەمان ماوە و ئەو نەبوونەش کە لای خواوەیە حیکمەتە و ئێمە پێی نازانین ....

ئارامی دڵان

16 Nov, 07:17


یەکێک لە جوانترین سیفەتەکانی ئافرەتی ئیماندار

🔸بریتیە لەوەی بێ ئاگان لە فێڵ و ساختە و پلانی گڵاو، خراپەکاری و قێزەونیان تێدا نیە.

🔸بۆیە خوای پەروەردگار لە قورئاندا وەسفیاندەکات بە: ﴿الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ﴾

🔸ئیمامی (أبو حيان) لە تەفسيرەکەیدا دەفەرموێت:
﴿الغافِلاتِ﴾:

ئەم جۆرە ئافرەتانە مەبەست لێیان (بێ ئاگان لە فێڵ و تەڵەکە، دڵ و دەروونیان پاکە و سنگیان بێ گەردە لە هەڵخەڵاتاندنی باوک و براو مێرد و {یەکێک لە جوانترین سیفەتەکانی ئافرەتی ئیماندار}

ئارامی دڵان

15 Nov, 08:31


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

06 Nov, 17:47


چەندین جار بە قەدەرەی خودا خوشکێکی بەڕێز یان برایەکی بەڕێزم بینیووە کاتێک لە پشتی ماتۆڕێکی ٣ تایی دادەنیشن و ئیتر خودا ھەر ئەوەندەی پێبەخشیون و ئەوەیان ھەیە بۆ ھاتووچۆ ، سەریان دادەخەن و پشت دەکەنە شۆفێرەکانی دیکە تاوەکو نەیانبینن .

سەرتان بەرز بکەنەوە ، گەر بڕیار بێت کەسێک مافی سەر بەرزکردنەوەی ھەبێت ئێوەن .

سەرتان بەرزبکەنەوە، لای خودا کەم نین .

ئارامی دڵان

06 Nov, 08:01


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

06 Nov, 07:10


کچێکی پابەندم خۆشویست ..هیچ کاتم دوا نەخست وداوام لە دایکم کرد کە بچینە خوازبێنی ..بۆ یەکەم جار و لەکاتی داواکردنیدا کە قسەم لەگەڵ کرد دیار بوو ئەو بۆ هاوسەرگیری کەسێکی پێ باش بوو کە نوێژی بەیانیان لە مزگەوت بکات ..لەم کاتەیە تەزوویەکی سارد بەجەستەمدا هات و زۆر ترسام ڕەتم بکاتەوە لەبەرئەوەی من زۆ پابەند نەبووم ..ئەسڵەن تەنها ماوەی یەک هەفتە دەبوو کە نوێژەکانم ڕێکخستبووەوە و بەڕێک و پێکی ئەنجامم دەدان .
.ئەو یەکەم پرسیار لەمنی کرد ووتی نوێژ دەکەیت ؟
ووتم الحمدللە .
.ئەو زۆر ووردبوو لە پرسیارەکانیدا مۆبایلەکەی گرت بەدەستەوەو ووتی ..ببورە ئەمەوێت بۆ نوێژی بەیانی کات دابنێمەوە تا بەیانی خەبەرم بێتەوە ...کاتژمێر چەند نوێژ دەبێت ؟
دیسان ترس بەسەرما زاڵ بووەوە ..دواتر ووتم( 4:05 )
دوای دیدەنیەکە ..ڕۆشتینەوەو منیش وەک دارێکی ووشک وابووم بەرامبەر ئەم پرسیارانەی لێی کردم،..
ئێستا ئەو دەزگیرانی منە ..جگەلە نوێژی بەیانی دوو ڕکاتی تریش نوێژی سونەتی شوکور دەکەم بۆ خوا ....لەبەر ئەوەی زانینم بۆ کاتی نوێژی بەیانی زیرەکی خۆم نەبوو بەڵکو کاتێ بەڕێوە بووین بۆ ماڵیان ..لەڕێگا هەستم کرد سەیارەکەم پێویستی بە ئاوە لە نزیکترین مزگەوت ڕامگرت تا ئاو بۆ سەیارەکەم بهێنم چاوم بە نووسراوێک کەوت کەلەسەر دیواری مزگەوتەکە هەڵواسرابوو....کە کاتەکانی نوێژی تێدا بوو منیش تەنها چاوم چووە سەر کاتی نوێژی بەیانی...
ئەمە جوانترین دیاری خوا بوو بۆ من ..خوای گەورە ئەم کچەی بۆمن ڕەخساند تا لەلاڕێ لامبدات و تەواوی ژیانم بگۆڕێت ...منیش بەڵێنم لای خوای گەورە دا کە هەرگیز هیچ نوێژێک نەفەوتێنم و تایبەتریش نوێژی بەیانیانم لە مزگەوت بکەم ...من ویستم بەدڵی ئەو بم ..بەڵام ئەو ویستی بەدڵی خودا بم ...
وەرگێڕان (ئاوارە )
برا ژیرەکەم لە هەڵبژاردنی هاوسەری ژیانتدا دوور بینبە ..بنەمای هەڵبژاردنی خێزان ..دەبێ بۆ هەموو تەمەن بێت ..شتێکت هەمیشە لەبیر بێت ..ئەو کەسە دەبێتە دایکی مناڵەکانت ..هەڵە لە هەڵبژاردنیدا تووشی کارەساتت دەکات..

ئارامی دڵان

06 Nov, 06:03


نوێژی چێشتەنگاو (نوێژی تەوبەکاران )
سوننەتێک کە زۆر کەس لێی بێ ئاگایە،
بەرەکەتە بۆ تەندروستی و ڕۆزی
با لە ئەو کارانە بێت کە سەرەتای ڕۆژ ئەنجامی دەدەیت.🌻

ئارامی دڵان

04 Nov, 05:54


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

04 Nov, 04:40


قائیدی موجاهید یحیی السنوار بەزمانی بەڕۆژوو شەهیدکرا ڕوو بەڕووی دوژمن نەک هەڵاتوو

ئارامی دڵان

04 Nov, 04:36


بەپێی سەرچاوە و ڕاگەیاندنە ئیسرائیلییەکان: لەدوای تەشریحی جەستەی شەهید و قائیدی ئوممەت یەحیا سینوار دەرکەوتووە لەو ساتەوەی شەهیدبووە ۷۲ کاتژمێر بووە هیچی نەخواردووە!

ئەگەر کەسێکی وەک تۆ، موسڵمانیش نەبا، بەس ئاوا وەک تۆ مەرد و بەعیززەت و خۆگر و کۆڵنەدەر و فیداکار و قوربانیدەر و چۆکدانەدەر و ..... بایە، بەدڵنیاییەوە جێی شانازی بوو، وەک خۆی وەسفمان دەکرد، بەڵام زۆر بەداخەوە، چونکە موسڵمانی، قەومچی و کۆیلە و عەلمانی و ... ییەکان، بێ دەنگن لە ئاستتدا، لەکاتێکدا ئەوەی تۆ کردت، وێنەی نەبووە یان زۆر کەم بووە لە مێژوودا، ئەوەی باسکراوە دەربارەی گیڤارا و گاندی و .... تۆ زۆر بەرزتری، ئەوەی تۆ کردووتە بەراورد ناکرێ بەوانی تر، بەڵام داخەکەم، چونکە موسڵمانێکی ڕاستەقینەی کەس ناوێرێ، یان نایەوێ باست بکات، هەرچەندە تۆ پێویستیت بەوە نییە و زۆر گەورەتری لە وەسفی ئەوان ....

ئارامی دڵان

03 Nov, 06:14


ئامۆژگاری تەمەن..

پیاوێک داوای کرد لەئیمام ئەحمەد کە ئامۆژگاری بکات پێی فەرموو:

۱-ئەگەر خوای پەروەردگار ڕۆزی تۆی خستۆتە ئەستۆی خۆی، ئیتر ترس ودڵەڕاوکێ بۆ؟

۲-وەئەگەر ڕزق هەموی دابەش کراوە لەنێوانتانا، ئیتر شڵەژان بۆ؟

۳-گەر پارەوسامانەکانتان لەدەستی خوای پەروەردگارە، ئیتر ڕەزیلی بۆ؟

٤-وەمادام پرسیارەکانی نەکیر و مونکەر حەقن ئیتر دڵخۆشی زۆر بۆ؟

٥-وە مادام ئاگری دۆزەخ حەقە، ئیتر سەرپێچی بۆ؟

٦-وەمادام دونیا تەواو ئەبێت، ئەم هەموو ئاسودەییە بۆ؟

۷-وە مادام بەهەشت ڕاستیە ، پشودان بۆ؟

۸-وەمادام هەموو شتێک بەقەزاوقەدەری اللەیە ئیتر دڵ توندی بۆ؟

۹- وەمادام لێ پێچینەوە حەقە ، کۆکردنەوەی سامان بۆ؟
ـــ

دەکرێ گشت خۆشی و ناخۆشیەکانی ژیان سنوردار بکەین هەم بە دەستپێک هەم بەکۆتایی.

ئارامی دڵان

02 Nov, 19:14


لەو کاتەدا کە من ئەم پۆستە دەنووسم

هاوڵاتییەک بە سەربڕین ئیعدام دەکرێت
یەکێکی تر بە گوللـە
خەڵک لە ناوچەی #باکووری_غەزە بە دڕندانەترین شێوە دەکوژرێن، بێ هیچ هۆکارێک لەناودەبرێن، ئاوارە دەبن بۆ ناشوێنێک، مەرگ لە هەموو بستێکی ئەو ناوچەیەدا دەبینرێت، منیش هیچم لە دەست نایەت جگە لەوەی ئەمە بە جیهان ڕابگەیەنم 🇵🇸💔

(پۆستێک ئێستا لە باکوری غەززەوە)

ئارامی دڵان

02 Nov, 10:55


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

02 Nov, 07:29


فەزڵ و گەورەیی قەرزدان

عن ابن مسعود ـ رضي الله عنه ـ ٲن نبي ﷺ قال : « مامن مسلم یقرض مسلماقرضامرتین ٳلا كان كصدقتهامرة » [صحیح سنن ابن ماجه رقم۲٤۳۰]

واتـە: هەرموسڵمانێک دووجار قەرزبدات بەموسڵمانێکی ترئەوە وەکو ئەوە وایە کەیەک جارکردبێتی بەخێر وصەدەقە .
چونکە قەرزدان لای خوای پەروەردیگار لەڕووی پاداشتەوە وەکو نیوەی خێرو صەدەقە وایە .

هەروەکو پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی :
[ ٳن السلف یجري مجری شطرالصدقة ]

واتــــە: قەرزدان وەکو نیوەی خێرو صەدەقە وایە ...

ئارامی دڵان

01 Nov, 23:04


خەیاڵی ئـەوە بـکە دوای بۆمبباران،
بە ناو ماڵەکەتدا بگەڕێی بزانیت چی شتێکی مـاوە،
لەناوکادا لاشەی باوکت ببینی...

- دیمەنێک لە ژیانی خەڵکی غەززە...💔

ئارامی دڵان

01 Nov, 08:00


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

26 Oct, 08:21


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

25 Oct, 11:41


بەڕێوەبەری کۆمەلگەی پزیشکی کمال عدوان : چاوەڕێی گەشتنی هاوکاری ئینسانی و پزیشکی بووین بەڵام دەبابەی زایۆنیان بۆ ناردین

ئارامی دڵان

25 Oct, 08:26


اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌ ‌❤️

سەڵاوات بنێرن بۆ حەبیبی دڵان️ ﷺ

ئارامی دڵان

24 Oct, 21:39


ئەگەر - وەک ئیماندار - پێتوایە ژیانی تۆ لە ژیانی ئەو شەهیدانە خۆشترە، ئەوە هیچ لە ئیمان و قورئان و ژیانی شەهیدان تێنەگەیشتووی!

ئێمە زینیدووی مردووین، ئەوان مردووی زینیدوون

(وَلَا تَقُولُوا لِمَن يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتٌ بَلْ أَحْيَاءٌ وَلَٰكِن لَّا تَشْعُرُونَ) البقرة 154. 
واتە: جا هه‌رگیز به‌و كه‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی خوادا ده‌كوژرێن و شه‌هید ده‌بن، مه‌ڵێن: مردوون، نه‌خێر ئه‌وانه زیندوون، به‌ڵام ئێوه هه‌ست به زیندوویه‌تی ئه‌وان ناكه‌ن.


غەززە هیچی نەکربێ شەهیدی و شەهادەتی جارێکی دیکە داڕشتەوە لە دڵ و هزری موسڵماناندا و خۆشەویستی کردەوە!

ئارامی دڵان

24 Oct, 20:52


بەرگری شارستانی غەززە :🔻

کۆمەڵکوژیەکە زۆر گەورەیە و ناتوانین بەهیچ ڕێگایەک بە قوربانیەکان بگەین و هیچمان لەدەست نایە بەهۆی بۆردوومانی چڕی داگیرکەرەوە

#تۆڕی_هەواڵی_قودس
@QudsNewsNet

ئارامی دڵان

24 Oct, 20:52


🚨وتەبێژی بەرگری شارستانی غەززە:🔻

داگیرکەری بەدئەخلاقی قێزەون لە ناوچەی شەقامی ئەلحوجە لە بلۆکی حەوتەم لە جەبالیە دژوارترین کۆمەلکوژی ئەنجامدا و باس لە زیاتر لە ١٥٠ شەهید و قوربانی دەکرێت و کەسیش نییە دەستوەردان بکات بۆ ڕزگارکردنیان.

#تۆڕی_هەواڵی_قودس
@QudsMediaTV

ئارامی دڵان

24 Oct, 06:19


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

23 Oct, 08:45


جینۆسایدی باکووری غەززە

لە ناوچەی شێخ زاید ، ئیسرائیلی نەفرەتی لە چاڵێكی ١٥ مەتری لە ژێر زەوی ١٣٠ ئافرەتێكی فەلەستینی بە بێ ئاو و خۆراك داناوە و مناڵەكانیشی لێسەندون و بردونی بۆ شوێنێ نادیار

ئارامی دڵان

23 Oct, 05:10


پەیامنێری جەزیرە لە باکوری کەرتی غەززە :
پێویستمان بە خوێنە
پێویستمان بە کفنە
پێویستمان بە پزیشکە
پێویستمان بەخواردنە
پێویستمان بەخەستەخانەیە


لە خەستەخانەی کەمال عەدوان لە باکور 2024

ئارامی دڵان

22 Oct, 15:38


چیم پێ دەکرێ بۆ غەززە؟

1. ئەگەر ماڵت هەیە بیبەخشە.

2. توانای ڕاگەیاندنت هەیە مەوەستە لە گەیاندنی سەرکەوتن و ئازارەکان و بڵاوکردنەوەیان و ...

3. وانە فیکری و ئیمانییەکان دەربێنە و خۆت و خەڵکیان لەسەر پەروەردە بکە.

4. خەفەت بخۆ، فرمێسک بڕێژە، تێکەڵی ڕووداوەکان بە و ...، تەنها لەبەر ئەوان نا، بەڵکو لەبەر خۆت و داهاتووت.

5. بڕیار بدە شتێک بۆ ئوممەت بکەی، هەرچەند کەمیش بێت.

6. خۆت و خەڵک سەرقاڵ مەکە بەشتی لاوەکی و جوزئی.

7. دەرفەتەکان بقۆزەوە و پەیامە فیکری و ئیمانییەکانی غەززەی تێدا بخەڕوو و نموونەیان پێ بهێنەوە.

8. مەهێڵە ئەو ڕووداوانە لە مێشکی خۆت و خەڵکدا بیربچنەوە و کۆتاییان پێ بێت.

9. بیکە دەستپێک و نوقتەی بەخۆداچوونەوە و گۆڕانکاری  لە خۆت و خەڵکدا.

10. ئەگەر هیچ هیچ ناکەی با دڵت لایان بێت و بەدڵ لەبیریان مەکە (وذلک أضعف الایمان)..

م:صلاح الدین احمد✍🏻

ئارامی دڵان

22 Oct, 15:36


🔴پاکتاوی ڕەگەزی لە باکوری کەرتی غەززە

ئارامی دڵان

22 Oct, 08:53


کفن نەما لە باکوری غەززە!

لە ئێستادا لە باکوری غەززە کفن نەماوە! ئەوە واتای چی؟!

۱. شەهیدەکان ئەوەندە زۆرن کفنیش بەشیان ناکات!
۲. ئەگەر کفن نەمابێ بەهۆی ئابڵوقەوە، چۆن خواردن و خواردنەوە و دەرمان و .... ماوە؟!
۳. ئەوەی یەک تۆز بیر لەو حاڵە بکاتەوە زۆر باش خۆمان دەناسێت، ئێمەی ئوممەتی ئیسلامی بە کوێ گەیشتووین؟! چمان لەباراندایە؟! هێز و شان و شەوکەتمان چەندە و چۆنە؟! کێ سەرکردەمانن؟! کێ ئاڕاستەمان دەکات؟! ....؟؟؟؟؟؟؟!

ئارامی دڵان

22 Oct, 08:07


🚨بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەندەنوسی لە باکوری غەززە:

دەیان شەهید و بریندار لەسەر شەقامن، کەس ناتوانێت بەهانایان بچێت و ڕزگاریان بکات.

ئارامی دڵان

22 Oct, 08:05


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

22 Oct, 05:10


سەرەتای جەنگ و کاتی گەرمەی ئەو لێدوانانەنی بەهەموو زمانەکانی جیهان دەیانووت خۆیان لە نەفەقەکانن لەژێر زەوی و خەلکی دەدەن بەکوشت لەسەر بنەمای واجبی گومانی باش بە ئیمانداران وتم هیچ گومانم نیە دوای ئەم جەنگە ڤیدیۆی بڵاو دەکەنەوە کە سنوار خۆی الیاسینی لەسەر شانەوە دەبابە دەتەقێنێتەوە ، تەنها گومانی باش بوو زانیاریم نەبوو
بەڵام
ئێستا هاوڕيکانی سەنگەری دەگێڕنەوە⬇️

🔴شایەتی موجاهیدێک کەهاوڕێیەتی قائید یحیی السنواری کردووە لەمەیدانی جەنگ

ئەڵێت لەگەڵ قائیدی شەهید یحیی السنوار بووین لەباشوری کەرتی غەززە لەیەکێک لە سەنگەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی باشوری کەرتی غەززە ،
کردەوەکەمان تەواو بوو پاش لێدان لەو هێزانەی هاتبوونە پێشەوە

حاجی ئەبو ئیبراهیم “ یحیی السنوار “ لەگەڵمان بەشدار بوو بە شەشکردەوە لە تێکشکنادنی تانکی سەربازی و پێکدادان لەگەڵ هێزی پیادە و لێدان لەو هێزانەی لەماڵەکان خۆیان شاردبوویەوە تا ئەوەی تەقەمەنی و پێداویستیمان لێبڕا بۆ چالاکی دیکە

بەبڕیاری قیادەی مەیدانی جەنگ بڕیاردرا بە کشانەوە بۆ سەنگەرێ دووەمی جەنگ کە نزیکترین خاڵ بوو ليمانەوە کە ژمارەی موجاهیدەکانیان کەم بوون بەڵام تەقەمەنی و چەکی زۆریان لابوو


نیەتمان هێنا و توکل علی اللە ویستمان دەرچین ، لەوکاتەدا حاجی ئەبو ئیبراهیم رەتیکردەوە بێت لەگەڵماندا و مانەوەی هەڵبژارد لەو سەنگەرەی پێشەوە بەچەکی سووکی دەستیەوە لەگەڵ یەک موجاهید ‏

گەراینەوە و تەکلیفمان لێکرد بێت لەگەڵمان چونکە مانەوە هیچ سودێکی نیە ، موجاهیدەکە دەڵێت ئێمە ڕۆشتن لەو سەنگەرە بە جێبەجێکردنی فەرمانی قیادەی مەیدانیە و چووین بۆ سەنگەری دووەم لەژێر رەحم و بەزەیی خوایی چونکە بۆ یەک چرکەش بۆردومان و درۆن و فرۆکە ئاسمانی بەجێ نەدەهێشت و حاجی ئەبو ئیبراهیم و موجاهیدەکە لەو سەنگەرە مانەوە لەپێشەوە

دوای یەک هەفتە پەیوەندیمان پچڕا لەگەڵیان ، زۆر ناڕەحەتبووین بەپچڕانی هەواڵ لێیان و نەشمان دەتوانی بەکەسی بڵێین چونکە فەرمانی پێکردبووین بەکەس نەڵێین لەگەڵماندابووە لە جەنگ و مەیدان بەهیچ شيوەیەک

دوای هەفتەیەک دابڕان و چەند کاتژمێر پچڕانی پەیوەندی ، لەپڕ بینیمانەوە لەپێشمانەوە لەگەڵ ژمارەیەک موجاهیدی دیکە هەڵمەت دەبەن بۆ ماڵێک کە ژمارەیەک سەربازی زایۆنی کردبویانە سەنگەر‏

ئێمەش بڕیارماندا بەشداری هێشرشەکە بکەین و پشتیوانیان بین بەوەی لەدەستتماندایە


لەو هێرشە ڕزگاری بوو بەڵام بریندار بوو بەپارچەی ئەو قەزیفەی TBG کە ماڵەکەمان پێتەقاندەوە

‏ بەبرینداری سەیری کردین و پێی وتین : "
چیتانە برایان ؟! یەڵا بابڕۆین کاری زۆرمان ماوە”

🔴هەرکاتێک سوکایەتیەکمان دەبینی لە نزیک و لەدوور و کۆیەکان و ئێمە دەمانزانی کەئەمە پێچەوانەی حەقیقەتی ئەو پیاوەیە لەمەیداندا


جارێکیان ئەوەمان پێگەیاند کەلەبارەی ئەوەوە باس دەکرێت لەکەناڵەکان و ڕای گشتی پێ وتین بە ڕونی و دەق “ چاکەکان چاکەکان ئەی گەنجینە ، حەقتان نەبێت بەسەریانەوە با بەئیسراحەتی خۆیان چی دەڵین بیڵین و ئێمەش خەریکی کاری خۆمان دەبین “
‏سور بوو لەسەر ئەوەی نابێت بۆیان ڕاستکەینەوە هیچ شتێک لەوانەی لە ئیعلامەوە باس دەکرێن دژی لەبەر ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لەکارەکانی لەمەیدانی جەنگ

دەرچوونی لەوێ و چوونی بۆ ڕەفح چیرۆکێکی درێژترە
ئەمە لەکەسی متمانە پێکراوەوە گەیەنراوە

⚠️من تەنها وەرگێڕانم بۆ کردووە لەعەرەبیەوە هیچ گومانم نیە لە نزیک یان دوور ڤیدیۆکانی بڵاو دەکەنەوە کە لەمەیداندا خەریکی جەنگ و جیهاد بووە نەک لە ژێر زەوی لەخەمی پاراستنی خۆیدا بووبێت

فبهت الذي کفر

#یحیی_نەوزەر

ئارامی دڵان

20 Oct, 10:43


کە منداڵ بووم سەرسام بووم بە کردەوەی جەعفەر کوڕی ئەبوتالیب (خوای لێ ڕازی بێت). چۆن ئاڵای بە دەستی ڕاستی گرت، شەڕی پێکرد تا دەستی ڕاستی بڕا، ئاڵاکەی بە دەستی چەپی گرت، دەستی چەپیشی بڕا، ئاڵاکەی لە باوەش گرت و شەڕی کرد تا شەهید بوو (خوا لێی خۆش بێت).

سەرسام بووم: چۆن بێتاقەت نەبوو و سەرقاڵی برینەکانی نەبوو؟ چۆن خوێنی دەبینی لە شوێنی بڕاوی هەردوو دەستی دەڕژا و خەریکی هیچ نەبوو جگە لە ئاڵاکە؟

نزیکەی مانگێک پێش ئێستا، کرکڕاگەی ئەژنۆی ڕاستم دوای نوێژی بەیانی بە چەند خولەکێک پچڕا. لە ئازار نەمدەتوانی بجووڵێم و تۆقی بووم چونکە شتێکم نەدۆزییەوە پاڵی پێوە بدەم تا بگەمە جێگاکەم.

ئەمڕۆ پیاوێک دەبینم دەستی ڕاستی شکاوە و بڕاوە، لەگەڵ ئەوەشدا گوێ بە برینە قورسەکانی و جەستە ماندووەکەی نادات، بەڵکو گۆچانەکەی بێ ترس و دڵەڕاوکێ دەهاوێژێتە درۆنەکە، دەیەوێت بیخات.

ئەم گۆچانە منی پەروەردەکرد هەرچەندە بەر جەستەم نەکەوتبوو. خودایە بمانکە لە ڕاستگۆ دڵسۆزە دڵپاکەکان.

ئارامی دڵان

20 Oct, 08:13


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋

ئارامی دڵان

19 Oct, 22:08


حاڵی ئێستای باکوری غەززە بە شێوازێکە هیچ عەقڵێکە تەسەوری ناکات💔

لەمێژوودا شتی ئاوا زۆر زۆر کەم بووە!

هاوار دەکەن ... تکایە ... تکایە ... ئاو نەما، خۆراک نەما، شیری منداڵ نەما، عیلاج نەما، نەخۆشخانە نەما، یەک سات بۆردومان ناوەستێ، سەدان بریندار لەژێر داروپەردودایە و هاوار دەکەن، سەدان بریندار لەسەر شەقامەکان و کوچە و کۆڵان و قاوشی نەخۆشخانەکان کەوتوون💔 ڕێک وەک دیمەکانی ڕۆژی قیامەت، ئێستا لە باکوری غەززە قیامەتە!💔

خودایە چۆن بخەوین؟! چۆن بخۆین؟! چۆن بخۆینەوە؟! لەکاتێکدا برا و خوشکانمان بە سەوت و سورە هاوار دەکەن، داوای بەهاناوەچوونمان لێ دەکەن💔

مردن بۆ ئێمەی تەماشاکەر زۆۆۆۆۆر باشتر و خۆشترە، ژیان چ تامێکی تێدایە کاتێک ئاوایە؟!

بەڕاستی ئوممەت بە سەرکردە و شەعبەوە دەرنەچوو لەو تاقیکردنەوەیە، خوداش بمانبورێت منداڵانی بێ شیر و بێ دەرمان و بریندار و زیندەبەچاڵکراوی غەززە نامانبورن، بەڕاستی ئیمانداری ڕاستەقینە دەرنەچووین، بەڕاستی کەمتەرخەم بووین، بەڕاستی خەم سارد بووین، بەڕاستی بێ ویژدان و بێ هەست بووین، بەڕاستی بێ هەڵوێست و .... بووین!
چۆن ڕوومان دێت جارێکی دیکە قسە و بانگەشەی زل و گەورە گەورە بکەین؟!

ئارامی دڵان

19 Oct, 08:15


ئەگەر دەتزانی پێغەمبەری خوا ﷺ چ تاریکییەکی تێپەڕاندووە بـۆ ڕووناککردنەوەی ڕێگای تۆ،
ئەوا هیچ ڕۆژێکت تێنەدەپەڕاند بەبێ صەڵاوات
دان لەسەری...

‌الَلَهُمَّ صَلِّ عَلَى مَحَمَّدِ وعلی آلِ مُحَمَّد🌻

ئارامی دڵان

19 Oct, 08:01


🦋خەتمی ڕۆژانە 🦋

ڕۆژانە خوێندنەوەی 3 لاپەڕ لە قورئانی پیرۆز 🦋