بەنجســــتـان @srkrdn Channel on Telegram

بەنجســــتـان

@srkrdn


بەنجســــتـان (Kurdish)

بەنجســــتـان چەند کەلیلەکە لەخۆ بناوە؟ بنجســــتـان يەک لايەن بەرنامەی تێلیگرامیەوە کە لەخۆی هاوكاری، کارزێنەر، و خوازراوەکانی بەناوانی خۆی بنووسن لە گرێبان. بەنجســــتـان دەبێت بۆ هەموو عێراقیانی تازەی پێنجوێسن، ڕووداون، لەڕووناکیان ، هاوکاریانی خۆیان ، خوازراوبووان و خستندیەکانی خۆیان. ئاپەکانیکە چیه؟ بۆ بینینی تازەترین ڕووداو، یاری و بەرنامەی کوردی، بەنجســــتـان بڕێتە بۆ تكایەیەكی ڕووناك و خۆشەویست.

بەنجســــتـان

16 Nov, 15:42


کۆرسی چوارەم
ناوی کۆرس
fundamental of anesthesia for technician

💮بۆ کێ بەسوودە ؟
- فێرخوازانی تازە وەرگیراو لە پەیمانگا و زانکۆی بێهۆشکاری .
- دەرچووانی بەشی بێهۆشکاری زانکۆ و پەیمانگا
- کارمەندانی بێهۆشکاری .
- ئەو پەرستاران و کارمەندانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ دەرمان یاخود کەرەستەکانی بێهۆشکاریدا هەیە .

🔆 بابەتەکانی کۆرس :

بەشی یەکەم
- مێژووی بێهۆشکاری و گۆڕانکارییەکان ( بەکارهێنانی گەڵا و گووڵ تاوەک دەگاتە بە گاز و دەرمان و ڤیاڵ ) .
- ناساندنی بێهۆشکاری و جۆرەکانی بێهۆشکردن ( گشتی و شوێنی و لۆکاڵی ) .
- چوار ئاستەکەی بێهۆشکردن

بەشی دووهەم
- دابەزینی ئۆکسجین و سلندەر و هۆشیاری سلندەرەکان و شێوازی تەعامولکردن لەگەڵیان .
- سیستمی سەلامەتی سلندەر و ناساندنی بەشەکانی فلۆمیتەر .
- دابەشکاری دابەشبوونی پەستانی پۆزەتڤ و نێگەتڤی ناو نەخۆشخانەکان .

بەشی سێهەم
- ناساندنی ڤێنتیلەیتەر و عەرەبەی تەخدیر و جیاکاری نێوان و شێوازی بەکارهێنانیان .
- خراپییەکان و ماکەکانی ڤێنتیلەیتەر و هۆشیارییەکانی بەکارهێنان و مۆنیتەرینگکردنی ڤێنتیلەیتەر .

بەشی چوارەم
- pre operative assestment ( history of pt ,ASA classification ,
- pre operative investigation ( cbc , rft , RBS ........ ) .
-preoperative examination ( general , face , mouth , neck , malampti score .....
- LEMON ASSESTMENT

بەشی پێنجەم
- ئامێری لارینگۆسکۆپ بەکارهێنان و جۆرەکانی و مێژوو
و کردەی سۆندەدانی دەستکرد و بەستنی فیکسی تیوب .
- سۆندەی ETT مێژوو و بەکارهێنان و ناساندنی کۆدەکانی سەر تیوب و بەستنی تیپسی فیکس و خەمڵاندنی ژمارەکان لە گەوران و بچوکاندا و ناساندنی ١٢ جۆەرەکەی یەک بە یەک .
- سۆندەی LMA شێوازیدانان و بەکارهێنانەکانی و ٦ جۆرە جیاوازەکەی .
- ئێروەی و ناساندنی و باسکردنی ٨ جۆرەکەی.

بەشی شەشەم
- ئەمبووباگ و شێوازی ئیشکردن و بەکارهێنان و جۆرەکانی و پشکنینی ئیشکردنی .
- ئارتریال لاین و شێوازی ئامادەکردنی سێت و بەستن و مۆنیتەرینگکردنی و شوێنی دانانی
- گواستنەوەی نەخۆشی ئاسایی و تیوب لە نەخۆشخانەیەکەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی کە و ووردەکاری شێوازەکەی و جانتای ئیمرجنسی
- کردەی ئینتیوبەیشن و شێوازی و ئەو کەرەستانەی لە کردەکە پێویستن

بەشی حەوتەم
- دەرمانەکانی ماسولکە خاوکەرەوەکان ( سەرجەمیان و دەرمانەکانی ئەنتیدۆد )
- دەرمانەکانی دەستپێک induction .
- دەرمانەکانی گازەمژراوەکان ( سەرجەمیان ) .
- بەهۆشهێنانەوەی نەخۆش ( ڕیکۆڤەری ) .

- ژمارەی وانەی تۆمارکراو
٢٠ وانەی تۆمارکراو + بڕوانامەی بەشداربوونیشی لەگەڵدایە
بۆ بەشداربوون ڕاستەوخۆ نامە بۆ پەیج بنێرن یاخود پەیوەندیمان پێوە بکەن
07728604841
07511599162

بەشداربوون بە گرووپ داشکاندنی لەسەرە ....

بەنجســــتـان

14 Nov, 13:35


فێرخوازان بەمزوانە کۆرسی
fundamental of anesthesia

تان بۆ دا ئەگرین ، کە بابەتگەلێکی زۆر ناوازەی تێدایە بۆ فێرخوازان و کارمەندانی بەشە تەندروستییەکان ئەمشەو بابەتەکانی کۆرسەکە دادەنرێت و لە یەک دوو هەفتەی داهاتوو ئامادەئەبێت .........

سوپاس

بەنجســــتـان

10 Oct, 13:05


پرسیار ........


سوودی به‌كارهێنانی ده‌رمانی هایدرۆكۆرتیزۆن چییه‌ له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ شۆك یاخود شێوازی ئیشكردنه‌كه‌ی چۆنه‌ له‌م كه‌یسانه‌دا ؟؟؟؟

بفه‌رموون له‌ كۆمێنتی ئێره

بەنجســــتـان

08 Oct, 14:33


خۆشه‌ویستان له‌مانگی یانزه‌ كۆرسی
fundamental of anesthesia
ئاماده‌ ئه‌بێت كه‌ له‌ مێژووی ته‌شه‌نه‌سه‌ندی به‌نجه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و جۆره‌كانی و ئاسته‌كانی و ده‌رمانه‌كان ........ ...و گازه‌مژراوه‌كان و به‌ ڕیكۆڤه‌ری نه‌خۆش به به‌كۆتادێت

بەنجســــتـان

04 Sep, 17:17


داشکاندن لە ئۆفەری پاکێجی پەرستاری پێشکەوتوو

ناوی کۆرسەکان .....

1. advanced lessons for icu technician ...
16 recorded vedio lessons .

2. fundamentals working of ventilator for technician ........ 20+6 recorded vedio lessons .

3. cannulation and types of injection ( advanced and details ) 15 recorded lessons .

سەرجەم وانەکان تۆمارکراو و ئامادەن , مەنهەج و بڕوانامەیان لەگەڵدایە .....

بۆ بەشداریکردن لەم پاکێجە نامە بۆ پەیج بنێرن یا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن
0772 860 48 41

بەنجســــتـان

18 Aug, 18:42


فێرخوازان ئەو کۆرسانە بەردەستن ......

نامە بنێرن بۆ زانیاری زیاتر

بەنجســــتـان

28 May, 15:06


برینی جێگا : بریتییە لەو بەشەی پێست کە پەستانێکی لەسەر دروستبووە و بوەتە هۆی کەمبوونەوەی وروژمی خوێن بۆی ، ئەکرێت بەچەند دەستەواژەیەک ئاماژەی پێبدرێت لەوانە
bedsore , pressure sore , pressure ulcer
ئەکرێ پێستی شوێنەکە لابچێت یاخود بمرێت و بەشێکی برینی کراوە دروستبکات .

کەمبوونەوەی وروژمی خوێن و خراپبوونی پێستەکە بەهۆی بوونی پەستانێک لەسەری ، پەستانەکە بەهۆی دروستکردنی تەڕی و لێکخشاندن و پەستانەوە کاریگەری هەیە لەسەر گۆڕینی وروژمی خوێن لەو بەشەی پێست و برینداری ئەکات و پێستەکە خراپەکات ، ئەو برینانە زوربەی جار لە بەشە ئێسقانەییەکانی جەستە ڕوودەدەن کە بە پێستێکی تەنک ڕووپۆشە وەک بەشەکانی
hips , base of the spine , shoulder baldes , the backs and sides of the knees ,
كلۆت و بەشی خوارەوەی سمت و نێوان دەفەی شان و سەرشانەکان و بەشی پشتەوەی سەر و دەوروبەری بەشی دواوەی قاچ و بەشی پێشەوەی ئەژنۆکان .

- چی ئەبێتە هۆی دروستبوونی برینی جێگا ؟
کاتێک نەخۆشەکە لەشوێنێک پاڵکەوتووە و بەڕێکی و لەکاتی دیاریکراو گۆڕینی شوێنی بۆ ناکرێت change position ، کاتێک نەخۆشەکە ناجوڵێت ، وروژمی خوێن سنووردارەبێت بۆ پشت و مل و باڵ و قاچەکان و ئەم کەمڕۆشتنەی خوێنو کەمبوونەوەی وروژمی خوێنە ئەبێتە هۆی دروستبوونی برینی جێگە ، کاتێک کەرەستەکانی نیشانەزیندەگییەکان دەکەونە ژێر نەخۆشەکەوە یاخود کەرەستەکانی کانۆلا و دەرمان و IV set

- کێن ئەو کەسانەی مەترسی ڕوودانی برینی جێگەیان لەسەرە ؟
- ئەو نەخۆشانەی کە بەدرێژای ڕۆژ لەسەر عارەبانەن یاخود بەدرێژای ڕۆژ لەسەر جێگەن ، مەترسی ڕوودانی دروستبوونی برینیان لێئەکرێت گەر زوو زوو شوێنیان پێنەگۆڕدرێت ، برینەکە لەو شوێنە ڕووئەیات کە پەستانەکەی تێدا دروستبووە لەنێوان ئێسقان و جێگەکە ، برینی جێگە زۆر بەخێرایی دەرەکەوێ و دروستەبێ ، ئەکرێ لەماوەی چەند سەعاتێکدا دروستببێت گەر نەخۆشەکە نەجوڵێنرا .

سەرکۆ ئاکۆ
بەشی یەکەم ، برینی جێگا

بەنجســــتـان

28 May, 15:02


ئەمەیان بۆ دایەبیتیک فوود .......

بەنجســــتـان

24 May, 05:05


بەشی دووهەم
برینی شەکرە

- شێوازی چارەسەرکاری لەنەخۆشانی شەکرە ؟

١. وەستاندنی تووشبوون بە ئیلتیهابات و ژەهراویبوونی خوێن .
٢. لابردنی پەستان لەسەر ناوچەی برینەکە بە کردەی off loading .
٣. لابردنی پێستە مردووەکان dead skin کە پێی ئەوترێت
debridement .
٤. لێدانی دەرمان و تەداوی لەشوێنی برینەکە .
٥. کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە و کێشە تەندروستییەکانی تری نەخۆشەکە کە بەهۆی شەکرەوە تووشی بووە .

- ئەکرێت هەندێک لە برینەکان پێویست بکات کە چارەسەر بکرێن لەژێر چاودێری دکتۆر و نەخۆشەکە تەداوی ڕۆژانەی بووێت و داغڵی نەخۆشخانە بکرێت .

- شێوازی ڕێگریکردن لەتووشبوونی نەخۆش بە گەشەسەندی بەکتریا و ڤایرۆس لە جەستەیدا ( infection ) :
1. ڕاگرتنی شەکرەی خوێن لە ئاستی ئاسایی خۆی .
٢. برینەکە بەپاکوخاوێنی ڕابگیرێت و باندجی لێدرابێت .
٣. پاقژکردنەوەی ڕۆژانەی برینەکە .
٤. بەهیچ شێوەیەک بە پێی بێخاوشەوە ڕێنەکات .

- کردەی off-loading : ئەو نەخۆشانەی شەکرە کە برینی قاچەکە لەشوێنێکی حەساس و بنی پێدایە کە بەردەوام پەستانه بەهێزی لەسەرە ، ئەو نەخۆشانە ڕێنمای ئەکرێن بە لەپێکردنی جۆری تایبەتی پێڵاو ، یاخود گۆچان و دارشەق تاوەک پەستان لەسەر ئەو شوێنی برینەکەی تێدادروستبووە کەمبێتەوە و هاریکاربێت لەزوو چاکبوونەوە .

- بەکارهێنانی تەداوی و دەرمانی تایبەت :
بەکارهێنانی تەداوی تایبەت و پاقژکارییەکی ناوازە کە لە نۆرمال سەلاینەوە دەسپێئەکات تاوەک بەرهەمە پێشکەوتووەکان و تەداوی برینەکە و ئاگالێبوونی پێستەکە ، هۆکارە بۆ زوو چاکبوونەوەی برینەکە ، زۆر گرنگە ئەو برینەی دروستبووە پیاڕۆشتنی خوێن و ورووژمی خوێن بۆ ئەو ناوچەیە باشبێت و لەم کاتەش بۆ باشترکردنی وورووژمی خوێن لەو سایت و شوێنە ئەتوانرێ کە ڕاوێژ بە دکتۆری لوولە خوێن بکرێت و چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە .

- کۆنتڕۆڵکردنێکی باشی بڕی گلوکۆز لەناو خوێندا ، هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی تووشبوونی شوێنی برینەکە بە ئیلتیهابات و زوو چاکبوونەوەی برینەکە .
- ئەکرێ لەهەندێک جاردا بەناچاری پەناببرێتە بەر نەشتەرگەری و پشت بە نەشتەرگەری ببەسترێت بۆ چاکردنەوەی برینەکە .

- چەند شتێکی وەک شوێنی برین و قەبارەی برین و پەستان لەسەر برین لەکاتی جوڵان و وەستان لەسەر پێ و هەڵاوسان و بوونی باشی ورووژمی خوێن و ئاستی شەکرەی خوێن و ئاستی چارەسەرکاری ، کاریگەرن لەسەر زوو یاخود درەنگ چاکبوونەوەی برین .

بەشی دووەم و کۆتایی

بەنجســــتـان

20 May, 08:44


Diabetec foor ulcer
برینی شەکرە ( لە قاچدا ) بە ئینگلیزی پێی دەوترێت
diabetic foot ulcer :
بریتییە لەو برینەی کە رووئەدات لەبەشی خوارەوەی قاچدا لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە ، ڕێژەی لە سەدا ١٥% ی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرە ئەبن لە قاچیاندا برینی شەکرە دروستەبێت و لەو ڕێژەش لەسەدا ٦% یان بەهۆی پیسبوونی برینەکەوە داغڵی نەخۆشخانە ئەکرێن ، بەهۆی کراوەی برینەکە و خراپبوونییەوە و دوورنییە بەڕێژەیەک لەم نەخۆشانە تووشی بڕینەوەی بێئازاری قاچببن non-traumatic amputation .

- ئەو نەخۆشانەی شەکرە کە لەسەر دەرزی ئەنسۆلینن و ڕۆژانە بەڕێژەیەک بەکاری ئەهێنن بەڕێژەیەک مەترسی تووشبوونی برینی قاچیان لەسەرە ، وە گەر نەخۆشی شەکرەکە قەڵەو بوو یاخود شەکرەکەی بەشێوەیەک بوو کە کاریگەری لەسەر ئەندامە گرنگەکانی جەستە دروستکردبوو وەک چاو و دڵ و گورچیلە ، مەترسی ڕوودانەکە زیاددە لەم نەخۆشانە .

- هۆکاری ڕوودانی برینی قاچ لەنەخۆشانی شەکرە ئەگەڕێتەوە بۆ ، کەمبوونەوەی هەستکردن بە بنی پێیەکان لەو نەخۆشانە ، خراپبوونی وورووژمی خوێن بۆ بنی پێ لەنەخۆشانی شەکرە ، یاخود بوونی پەستانێک لەسەریان و کەمهەستپێکردنیان ، وە زیادبوونی ماوەی تووشبوون بە شەکرە و ئەو نەخۆشانەی کە ماوەی چەند ساڵێکی زۆرە بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە ئەناڵێنن ، ئەو دەمارانەی کە سیگناڵی ئازاری قاچ ئەگەیەنن بەسەرەوە لاوازەبن بەهۆی بەردەوامی بەرزی ڕێژەی گلوکۆزی خوێنەوە ، وە بە تێپەڕبوونی کات ئەو دەمارانە بەرەو خراپی ئەڕۆن ، بۆیە زۆر گرنگە نەخۆشانی شەکرە سەردانی دکتۆر بکەن بۆ خەمڵاندنی neuropathy ییان لەڕێگەی ئامێری monofilament ەوە .

- بوونی نەخۆشییەکانی لوولەخوێنەکان vascular و بوونی شەکرە پێکەوە مەترسیدارە و بەرزی ڕێژەی گلوکۆز لەخوێندا هۆکارە بۆ خاوکردنەوەی پرۆسەی چاکردنەوەی برین healing wound .

- گرنگە کە برینی شەکرە چارەبکرێت لەبەرەوەی :
١. هۆکارە بۆ بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە بەکتریا و ڤایرۆس و ژەهراویبوونی خوێن و بڕینەوەی قاچ .

٢. بۆ باشترئیشکردنی قاچەکە و باشتر بەکارهێنانی .

٣. کەمکردنەوی سەرفیاتی نەخۆشخانە لە تووشبوونی بە کاریگەرییە لاوەکییەکان .

- ئامانجی سەرەکی لە چارەسەری نەخۆشانی شەکرە ئەوەیە بەزووی نەخۆشەکە لەبرینەکە چاکبێتەوە و تووشی کاریگەری خراپ و ماکەکانی برینەکە نەبێت ، زووتر چاکبوونەوە کەمتر تووشبوونی بە ئیلتیهابات و تووشبوون بە بەکتریا .

چاوەڕوانی بەشی دووهەم بن
ئامادەکردن : سەرکۆ ئاکۆ حمەخالد

بەنجســــتـان

18 May, 13:30


- بەشی دووەم
مێژووی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد جۆرە هەوای PPV

جۆری دووەمی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد ، جۆرە هەوای PPV , کە هەوا ڕاستەوخۆ ئەچێتە ناو سنگی نەخۆشکەوە و وەک فەسلەجەی سییەکان ئیشدەکات ، دوای ئەوەی جۆری NPV تا حەددێک فەشەلی هێنا ، لەبەر گەورەیی ئامێرەکە و زۆری مردنی ڕێژەی نەخۆشەکان و وە بە قورسی خۆگونجاندنی نەخۆش لەگەڵ ئامێرەکە .

- جۆری PP سەرەتایی دەرکەوتنی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1888 کە زۆرکەس تووشی هەوکردنی بەشی سەرەوەی ڕارەوی هەوابوون ، یاخود هەڵاوسانیان هەبوو ، زانایەک بەناوی جۆزێف ئۆدوێر مۆدێلێکی تازەی PP ی ئیختیراع کرد ، کە لە trachea ی نەخۆشەکەوە کونکردنێک ئەکرا و تیوبەکە ئەخراوە ناو سییەکانی نەخۆشەکە و کردەی ventilation ئەنجامەدرا ، وەک tracheostomy ئەم سەردەمە .

- دواتر لەسەرەتایی ساڵەکانی 1900 دا پێشکەوتنێکی باش ڕوویدا لە PPV دا و چەند جۆرێکی تازەی لێدروستکرا وەک جۆری
- helmet ventilator
- rhythmic inflation appratus
کە توانای کۆنتڕۆڵکردنی I:E ratio ی هەبوو
- pulmotor resuscitator
کە ڕاڕەوێکی کراوەشی هەبوو بۆ هەڵگرینی سلندەر و لەکەیسە کتوپڕەکان و ئاگرکەوتنەوەکاندا بەکاردەهات .

- دواتر هەردوو جۆر و چەشنە هەواکە لەسەر نەخۆشەکان بەکارهاتن لەکاتی نەخۆشی جیهانی polioepidemic ، بینرا کە بەکارهێنانی ئامێری NP ڕێژەی مردنی 80% بوو ، وە بەکارهێنانی ئامێرەکانی PP ڕێژەکەی دادەگرت بۆ 19% .

- دواتر ڤێرژنی تازەی ئامێری PP هاتنە مەیدانەوە ، وەک مۆرک و ئیمیرسۆن و ئینگسترۆم .

- لەساڵی 1952 لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ڕێژە بەرزەی مردن بەهۆی ئامێری NPV و بڕیاردرا هەر نەخۆشێک هەناسەدانی لەئیشبکەوێت ، ڕاستەوخۆ بکرێتە tracheostomy و بخرێتە سەر ئامێری PPV .

- دواتر لەساڵانی دوای 1950 ەوە چەند توێژینەوەیەک کرا لەسەر باشییەکان و سوود و قازانجی ئامێرەکانی PPV و شۆڕشێکی بەربڵاوی ئامێری PPV ی دەستیپێکرد و کە ماوە ماوە ڤێرژنی تازەی بەردەستدەبوو وە سەرجەم ئیبداع و ئیختیراعە تازەکانی ئامێری Ventilator لەسەر هەوای PPV دەکرا ، گەشەسەندنی ئامێری ڤێنتیلەیتەری جۆری PPV بەچوار ماوەدا تێپەڕیوە .

١. ماوەی یەکەم 1940- 1960 : کە تەنها مۆدی VCV ی هەبوو ، PEEPی نەبوو وە نەخۆش نەیدەتوانی trigger ی بکات ، نموونەی ئەو ئامێرانەی لەم ساتووەختەدا هەبوونە وەک :
morch , emerson , engstrom .

٢. ماوەی دووەم 1970-1980 : ئەم جۆرەیان زۆر جیاوازی لەگەڵ ئەپدەیتە کۆنەکەی ڤێنتیلەیتەر نەبوو ، توانای خوێندنەوەی Vt , RR و مۆنیتەرینگی توانستی سییەکانی هەبوو ، لەم جۆرە نەخۆش ئەیتوانی trigger بکات و هەندێک ئەلارم دانرابوو بۆ زۆربوونی پەستان و قەبارە ، لەم ماوە مۆدی IMV , PS , PC , ئەو ئامێرانەی لەم ساتوودختە دا هەبوونە وەک :
MI1 , siemens servo 900C , ohio-560 .

٣. ماوەی سێیەم 1980-1990 : ئامێرەکانی ڤێنتیلەیتەر لەم وەختە زۆر ناوازەبوون ، بەشێوەیەک توانرا کە کۆمپیوتەر بلکینرێت بە ئامێرەکە و کۆنتڕۆڵی ژمارەکانی هەناسەدان و Vt و هەندێک پارامیتەری تر بکرێت ، وە توانرا شەپۆلەکانی فلۆ و پەستان و ڤۆلیوم بۆ سەر سکرینی ئامێرەکە زیادبکرێت ، ئەو مۆدانەی لەم وەختە توانرا زیادبکرێت ، وەک مۆدەکانی
SIMV+PS , APRV , SIMV
نموونەی ئامێرەکان ئەم ماوەیە وەک :
puritan bennett 7200 , bear 100 , servo 300 .

٤. ماوەی چوارەم 1990- تاوەک ئێستا : لەم ماوەدا ئەپدەیتی ناوازە و تایبەتی ئامێرەکان هات ، وە بەردەوام ئامێری ناوازەی تازەی ڤێنتیلەیتەر دروستەکرێت و بەشی تازە و مۆدی تازە و جۆری تازەی بۆ زیاددەکرێت ، تەنانەت توانراوە چەند چەشنێکی تایبەتی ماڵانیش دروستبکرێت ، وە پەرە بە مۆدی زۆر ناوازە و تازە بدرێت وەک ASV , smart care , PAV . نموونەی ئامێرەکان :
puritan bennett 840 , aveo , servo-i , draeger evita XL .

وەرگێڕان و ئامادەکردن / سەرکۆ ئاکۆ

بەنجســــتـان

16 May, 07:19


مێژووی ئامێری هەناسەدان ventilator جۆری NP

مێژووی دەرکەوتنی فیکرەی هەناسەدانی دەستکرد ، ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی گالین ( 130-200) ، کاتێک گالین باسی لەوەکرد ، گەر باڵندەیەکی مردارەوەبوو بهێنیت ، وە هەوابکەیتە ناو قوڕگی لەدەمییەوە ، ئەبینی کەوا سییەکانی ئەکشێن و هەوا ئەگات بە قوڵای سییەکانی بەئاسانی .

- بەنزیکی ١٣٠٠ ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەو فکرەی گالیندا ، هیچ کەسێک نەبوو بتوانێت ئیسفادەی لێبکات و بیکایە ئامێرێکی کردەیی ، تا ساڵی 1555 ئەندریاس ڤیساڵەس ، کە بەپشت بەستن بەو فکرەی گالینە ، ئاگردانی بەکارهێنا بۆ هەواکردنە ناو سییەکانی سەگ و دەیبینی هەواکە بەئاسانی ئەگاتە ناو سییەکان و سنگی ئاژەڵەکەی بەرزەکردەوە .

- دواتر لەساڵی 1776 دا جۆن هەنتەر ، ئیختیراعی ئاگردانێکی دوو سەری کرد ، بەشێوەیەک هەوای دەکردە سییەکان و پاشان دەرییەکردەوە و ئەویش لەسەر سەگ تاقیکردەوە .

- دواتر لەساڵی 1780 فرانکۆس چەوسیر ، دیزاینێکی تازە و تا ئاستێک باڵای بەکارهێنا ، لەکردەی ventilation دا ، کە بەشێوەیەکبوو ، ماسکێکی بەسەرەوە بوو وە بەسترابوو بە باگێکەوە ، هەوایەکی باشی دەدا بەنەخۆش .

- دواتر لەو سەردەمە بۆ دواوە ماوە ماوە ئەپدەیتی تازەی شێوەی ڤێنتیلەیتەر ئەهات ، بەڵام لە ناوەڕاستی ساڵانی 1800 دا ، بەهۆی ئەوەی چەند ڕاپۆرتێک کرابوو لەسەر ڤێنتیلەیتەر بە ئاگردان ، دەرکەوتبوو کە سیی ئاژەڵەکە یاخود کەسەکە زۆر بە خراپی زیانی پێگەشتووە ، لە بەریتانیا و لە فەرەنسا ئەو ماوەیە قەدەغەکرا و بە شتێکی زیانبەخش ناوزەند کرا .

- دواتر لەسەرەتای سەددەی ٢٠ دا ، هەریەک لە زاناکان جۆن دەیزڵ و ئەلفرێد جۆنس و دکتۆر وەیلز ، هاتن و جیاکاری کردەی تەوژمە هەوای ڤێنتیلەیتەرییان کرد و ئیختیراعێکی باشیان کرد لە بەشی پەستانی نێگەتیڤدا NP .

- جۆن دێزل یەکەم جۆری ڤێنتیلەیتەر NP ی ئیختیراع کرد کە نەخۆشەکە ئەڕۆشتە ناوییەوە دائەنیشت و ئامێرەکە بەرزونزمی بە سییەکانی نەخۆشە ئەکرد و کردەی ڤێنتیلەیشنی بە ئەنجام ئەگەیاند .

- دواتر لەساڵی 1864 ئەلفرێد جۆنس تانکێکی تازەی لە ئەمریکا ئیختیراع کرد ، کە هەندێ گۆڕانکاری بوو لەو شێوازەی کە جۆن دیزڵ ئاماژەی پێدابوو دروستیکردبوو .

- دواتر لەساڵی 1876 دکتۆر وەیڵز ڤێرژنێکی تازەی ئامێری هەناسەدانی دەستکردی ئیختیراعکرد کە پێی ئەوترا iron lung و نەخۆشەکە ئەخرایە ناوییەوە و بەوشێوەیە سوودی لێوەردەگیرا ، بەڵام شێوەیەکی سادەبوو بەباشی ئیشی خۆی نەدەکرد .

- دواتر لەو ٥٠ ساڵەی کۆتاییدا تاوەک ساڵی 1928 چەند مۆدێلی جیاوازی ڤێنتیلەیتەر هاتنە مەیدانەکەوە و بەگۆڕانکاری تازە و شێوەی تازەوە .

- لەساڵی 1928 شێوەیەکی تازە و ناوازەی iron lung هاتە مەیدانەوە و کە هەریەک لە زانایان درینکەر و شۆو دیزاینی ئەم جۆرە ناوازەیان کردبوو ، لە سەردەمی پۆلیۆئێپیدێمکدا سوودی تەواوەتی لێوەرگیرا و چەندەها نەخۆش بوژانەوە و چاکبوونەوە .

- دواتر لەساڵی 1931 جۆرێکی تازەی iron lung بەکارهات و کە بچووکتربوو ئاسانتربوو بۆ گواستنەوە و هەرزانتربوو ، ئەمە کۆتای گەشەسەندی جۆری هەوای NP بوو ، کە بەشێوەیەک هەوا سنگی نەخۆشەکەی لە دەرەوە بەرزەکردەوە و کردەی ئاڵوگۆڕی هەوای پێدەکرا .

- بەڵام جۆری NP چەندەها ڕاپۆرتی لەسەر کرا کە جۆرێکی فاشیلە و نەخۆش کەمتر ئیسفادەی لێئەکات و زیاتر تووشی ماکەکانی ئامێری هەناسەدانەکە ئەبێت و ئەمەش وای کرد کە زاناکان زیاتر ئیش لەسەر جۆری PP بکەن و بەرەو پێشەوەی بەرن .


ئامادەکردن : سەرکۆ ئاکۆ
ی.بێهۆشکاری زانکۆ لە نەخۆشخانەی شار و ن. ئاسیای تایبەت ........

بەنجســــتـان

16 May, 07:18


دوو نووسینمان ئامادەکردووە دەربارەی تەشەنەسەندنی جۆرە هەوای PPV وەک کوڕە گەنجەکەی سەر وێنەکە
جۆرە هەوای NPV وەک پیاوی ناو ئاسنەکە