سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

@hifzyquran


ئەم چەناڵە تایبەتە بەلەبەرکردن و مودارەسەکردنی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز و لەبەرکردن و لێ تێگەیشتنیان

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

18 Oct, 17:05


هل نجح برنامج الإتقان في تحقيق أهدافه؟
الحافظ المتقن: بختور بهاء الدين أورحمان

لمشاهدة الفيديو اضغط هنا


#مقرأة_الراوي
#قرآن_كريم #القرآن_الكريم
#برنامج_الإتقان_في_حفظ_القرآن
#العراق #الأنبار #الرمادي

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

15 Oct, 18:57


شەهیدی حافظی قورئان : شێخ شعبان أحمد الدلو
لەبەرکاری هەوو قورئانی پیرۆز
نمرەی 97.9 لە بەشی زانستی بەدەستهێنا و یەکەمی سەر ئاستی قوتابخانەکەی بوو قوتابخانەی حەرازین
خۆی و دایکی شەهیدکران سوتێنران لە کارەساتەکەی خێمەکانی دیر البلح

خوای گەورە لێیان خۆشبێت و لە کەمتەرخەمی ئێمەش ببورێت

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

04 Oct, 19:28


الحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات

سوپاسی خوای گەورە ئەکەم لەسەر هەموو نیعمەتەکانی، یەکێک لە گەورەترین فەخر و شانازیەکانی ژیانم.

الحمد لله سوپاس بۆ خوای گەورە ( مۆڵەتی قیرائەتی ئیمام عاصم ) بە هەردوو ڕیوایەتی (شعبە و حفص) بەدەستهێنا بەپاڵپشتکراو لەلایەن ئیدارەی مزگەوتی پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ).

سوپاسی خوای گەورە ئەکەم لەسەر ئەم شانازیە گەورەیە، پاشان ئەم ئینجاز و بڕوانامەیە پێشکەش ئەکەم بە ڕۆحی باوکی خۆشەویستم ـ خوای گەورە لێی خۆش بێت ـ.

پاشان سوپاسی دایکی ئازیزم دەکەم کە هەمیشە لە پاش فەزڵی خوای گەورە پاڵپشتی سەرەکیمە و هەم دایک و هەم باوکیشە بۆمان.

پاشان سوپاسی شێخی خۆشەویستم دکتۆر سهل المغراوی دەکەم، کە لەخزمەتیاندا ئەم خەتمە موبارەکەم خوێند و الحمد لله ئەدەب و عیلم و زانست و زانیاری زۆری لەخزمەتیان فێربووم.

پاشان سوپاسی زۆر بەڕێز کاک حاجی ماکوان دەکەم، کە بەڕێزیان عەزێتیان کێشا و بڕوانامەکەیان بۆ وەرگرتمەوە لە شاری مەدینەی درەوشاوەوە، خوای گەورە جەزای بەخێریان بداتەوە.
نوخشەبێت لەهەموو تاکێکی موسڵمان، خوای گەورە بمانکاتە خزمەتکاری قورئانی پیرۆز و بمانکاتە باشترین نوێنەر بۆ باشترینی کتێبەکان.

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

07 Sep, 18:50


(حرز الأمانی و وجه التهانی) بە (مەتنی شاطبی) ناوبانگی دەرکردووە, کە هۆنراوەیەکی زانستییە تێیدا باس لە زانستی قراءات (خوێندنەوەکان)ـی قورئانی پیرۆز دەکات لە (1173) دێڕدا.
عقیلة أتراب القصائد.
ناظمة الزهر.
وە لەگرنگترین قوتابیەکانی: زانای پایە بەرز موحەممەدی سەخاوی, موحەممەدی کوڕی عومەری قورتوبی, عەلی کوڕی شوجاعی شاطبی, موحەممەد کوڕی وەزاحی ئەندەلووسی, عەلی کوڕی هیببەتوڵڵای لوخەمی.

ئامادەکردنی : بەختەوەر بهاءالدین اورحمان

سەرچاوەکان : ـ

۱- الغنية في شرح متن الشاطبية
۲- المزهر في شرح الشاطبية
بە سوپاسەوە لە ماڵپەری زانیاری وەرگیراوە

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

07 Sep, 18:50


ئیمامی شاطبی کێیە؟
زۆرجار کاتێک کە گوێ لە قاریئێک دەگرین یاخود خۆمان قورئان دەخوێنینەوە دەبیستین کە ئەمە فڵان ڕیوایەتە لە فڵان قیرائەت لە ڕێگەی شاطبیەوە، بۆیە جێی خۆیەتی بپرسین ئیمامی شاطبی کێیە و بۆچی یەکێکە لە گەورەترینی قورئان خوێنەکان و زانایانی ئەو بوارە؟

١- ناساندن

یەکێکە لە زانا گەورەکانی بواری قراءات (خوێندنەوەکان)ـی قورئانی پیرۆز و حدیث (فەرموودە)ـکانی پێغەمبەر ﷺ

٢ - لەدایک بوون و مردنی
ناوی قاسمی کوڕی فیڕڕوهـ کوڕی خەلەف کوڕی ئەحمەدی ڕوعەینی شاطبی ئەندەلووسیە, نازناوی (شاطبی)ـە وەک دانە پاڵێک بۆ شاری (شاطبە), کە شارێکی گەورەیە و نزیکی 56 کم دوورە لە شاری بەلەنسیە لە ئیسپانیا, ئیمامی شاطبی لە کۆتایی ساڵی 538 کۆچی لەدایک بووە, نابینا بووە و بە نابینایی لە دایک بووە هەروەک ئیمامی ئیبن جەزەری باسی کردووە, بەڵام گەر کەسێک نەیناسیبێت و دانیشتبێت لەگەڵی هەستی بە نابینایی نەکردووە لە تاو بیرتیژی و زیرەکی ئیمامی شاطبی, پاش ماوەیەکی زۆر لەوانە وتنەوە بە فێرخوازان لەبوارەکانی قراءات (خوێندنەوەکان)ـی قورئانی پیرۆز و نەحو و زمانی عەرەبیدا, لە بیست و هەشتی مانگی جەمادی دووەمی ساڵی 590 کۆچی، لە وڵاتی میسڕ کۆچی دوایی کرد, کاتێک کە کۆچی دوایی کرد تەمەنی 52 ساڵ بوو.

٣ - گەڕانی بەدوای زانست و زانیاریدا
شاطبی زانایەکی گەورە بووە, زۆر زیرەک بووە, بەتایبەت لە بواری قراءات (خوێندنەوەکان)ـی قورئانی پیرۆز و حدیث (فەرموودە)ـکانی پێغەمبەر ﷺ, زانایەکی شافعی مەزهەب بووە, فەرموودەی زۆری لەبەربووە, زانایەکی بەتوانا بووە لە زمانی عەرەبیدا, هەر لە منداڵیدا قراءات (شێوازە خوێدنەوەکانی قورئانی پیرۆز)ـی خوێندووە لە شاری شاطبە, وە لەم بوارەدا لێهاتوویی و بە توانایی پەیداکردووە لەسەر دەستی ئەبو عەبدوڵڵا موحەمەدی کوڕی ئەبو عاص, پاش وەرگرتنی زانست و زانیاری لە بواری قراءات (خوێندنەوەکان)ـی قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەر ﷺ لەسەر دەستی زاناکانی شارەکەی, بەڕێ دەکەوێت بەرەو شاری (بەلەنسیە), لەلای ئەبو عەبدوڵڵا موحەمەد کوڕی حەمیدی بەلەنسیە زانستی قراءات (خوێندنەوەکان) دەخوێنێت, وە بەلەبەر کتێبی (التیسیر) لە خزمەت ئەبو عەبدوڵڵا دەخوێنێت, وە هەروەها چەند کتێبێکی تریش لە خزمەتیدا دەخوێنێت, لەوانە: (کتێبەکەی سیبەوەیهی, کتێبەکەی ئیبن موبەرید کە ناوی (کامل)ـە, کتێبی (أدب الکاتب) کە دانراوی ئیبن قوتەیبەیە), شاطبی بەشێکی زۆر لە زانست و زانیاری لەسەر زانایانی وڵاتەکەی وەرگرتووە

٤ - وانە وتنەوەی بە شەیدایانی زانست و زانیاری
شاطبی سەرمەشقی وانە وتنەوە بوو لە شارەکەی خۆی شاری شاطبە, بۆ ماوەیەکی زۆر بەوشێوەیە بوو, وتاری جومعەی دەخوێند لە شاری شاطبە سەرەڕای تەمەنە بچووکەکەی, پاش ماوەیەک شاطبی وازی لە وتاربێژی هێنا و نیەتی فەریزەی حەجی هێنا و چوو بۆ حەج, پاش ئەنجامدانی فەریزەی حەج نەگەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی و ڕوی کردە وڵاتی میسڕ, دەستی کرد بە دانانی هۆنراوەی (حرز الأمانی) کە بەناوبانگە بە (مەتنی شاطبی) لە شاری شاطبە و تا دێری (45)ـی لەوێ نووسی, پاشان تەواوی کرد کاتێک کە چوویە وڵاتی میسڕ لە ساڵی 572 کۆچی, بەم شێوەیە شاطبی لە میسڕ نیشتەجێ بوو و لەوێ وانەی دەوتەوە لە مزگەوتی عەمری کوڕی عاص بۆ ماوەی هەشت ساڵ, پاش ئەوە قازی فازڵ ڕێزی لێ گرت و لێهاتوویی شاطبی بۆ دەرکەوت, هەر بۆیە داوای لێکرد کە لە قوتابخانەکەی کە ناوی (الفاضلیە) بوو وانە بڵێتەوە, پاش دانانی چەند مەرجێک لە لایەن شاطبیەوە بۆ قازی فازڵ, شاطبی ڕازی بوو کە لە قوتابخانەی (الفاضلیە) وانە بڵێتەوە, شاطبی لەو قوتابخانە وانەی دەوتەوە تا کۆچی دوایی کرد, بەیانیان لە (الفاضلیە) نوێژی دەکرد پاشان دادەنیشت بۆ وانە وتنەوە, خەڵک پەلەیان دەکرد لە چوونە خزمەتی و وانە خوێندن لەلای. پاشان زانای پایە بەرز شاطبی دەیفەرموو: "کێ زووتر هاتووە با ئەوە یەکەم جار دەستپێبکات".

کاتێک پاشا سەڵاحەدینی ئەیوبی شاری قودسی ڕزگار کرد لە ساڵی 583 کۆچی، شاطبی سەردانی پاشا سەڵاحەددینی کرد لە ساڵی 587 کۆچیی و ڕەمەزانی لە قودس بەجێ هێنا.

ئەم زانا بەڕێزە خاوەنی چەندین تایبەتمەندی بەرز و جوان بووە, زانایەکی لە خوا ترس بوو, بەشەرمو حەیا بووە, هەرگیز لە شتێکدا قسەی نەدەکرد کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبوایە, وە لەگەڵ ئەمانەشدا زۆر سەرسوڕهێنەر بوو لە لەبەرکردندا, زانای پایە بەرز ئیبن صەلاحی شارەزووری لە بارەی شاطبییەوە دەفەرموێت: "کەس نەبووە بە ئەندازەی شاطبی لە لێهاتوویی و بەتوانایی و ئەو زانستە زۆرەی کە لەبەری بووە لە سەردەمی خۆیدا".

٥ - بەرهەمەکانی

زانای پایە بەرز (شاطبی) لە زۆر بواردا نوسراو و بەرهەمی هەیە, لەوانە:

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

27 Aug, 20:36


مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۗ وَمَن يُؤْمِن بِاللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُ ۚ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ

إنا لله وإنا إلیه راجعون

مامۆسای ئازیزمان چەندە تامەزرۆ بوو بۆ دروستکردنی بینای تازەی ڕێکخراوی اقرأ لە دارەتوو

بەهەشتت بۆ خۆت کڕی مامۆساگیان، بەوەی کە ڕۆحت بەخشی لەپێناویدا، سڵاوی خوای گەورەت لێبێ ئەی شەهیدی ڕێی قورئان، ئای چەندە شانازیەکی گەورەیە مرۆڤ لەپێناو خزمەتکردنی قورئان و کەلامەکەی پەروەردگاری گیان و ڕۆحی خۆی ببەخشێت.

خوای گەورە شەهیدی ڕێی کەلامەکەی خۆی ببەخشێت بەئێمەش

سبحان الله ، دوێنێ لەخزمەت مامۆسا عثمان ـی ئازیز بووین لە شاری سلێمانی، لەکۆتا بابەتەکان کە باسمان کرد باسو خواسی خزمەت و دەعوە و بانگەواز بووو،
مامۆسای ئازیز فەرموویان کە لە ساڵی 1984 ـەوە لەخزمەت دەعوە و بانگەواز دایە، سبحان الله، چوزانم کە ئەوە کۆتا دیدارمان ئەبێت.

هاوکات مامۆسا عثمان کارگێڕی بەشی قیرائات بوو لە لقی دارەتووی ڕێکخراوی اقرأ، ئەمڕۆ بە کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد، سەفەرتان لەبەر خوای گەورە و خزمەتی قورئان بوو، ان شاءالله شەهیدی قورئانن ئێوە مامۆساگیان

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

13 Aug, 19:40


هەتاوەکو کەسێکی موتقینتر بیت لە حیفظ و ضبطـ ـی قورئاندا، ئەوا مامۆساکەت زیاتر هەڵەت لێ دەگرێت و تێبینیت پێدەدات، چونکە کەسی موتقین هەڵەی لێ قەبوڵ ناکرێت !
بەڵام ئەوانەی کە سەرەتایانە ئەوا چاوپۆشیان لەهەندێک وردە هەڵە لێدەکرێت، تا ئەوەندەی کە ڕادێت و فێردەبێت
ـ شێخ خالد الترکی ـ

هاوپێچ وێنەکەش شێخی گەورە و ئازیز و بەڕێزمان دکتۆر سهل المغراوی، شێخی مۆڵەتدەر و متمانە پێکراو لە مزگەوتی پێغەمبەر ﷺ لە شاری مەدینەی درەوشاوە لەکاتی گوێڕاگرتن لە فێرخوازەکانی.

خوای گەورە شێخی ئازیز وخۆشەویستمان بپارێزێت وزیاتر بەهرەمەندمان بکات لە عیلم و مەعریفەتی.

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

17 Jul, 19:49


https://youtu.be/rrwJA5UW5TQ?si=XEsdQm47zirT5xru

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

10 Jul, 17:33


https://youtu.be/T2I-RkE6AzA?si=cmjt7fV4kt5vZKWa

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

06 Jul, 19:57


پڕۆژەی مانگێک ژیان لەگەڵ نوردا
ئەم پڕۆژە پڕۆژەیەکی ساڵانەی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی إقرأ ـە، بۆ شەشەمین ساڵە ئەم پڕۆژەیە دەکرێتەوە و پڕۆژەیەکی تایبەتە بە لەبەرکردنی چڕ و پڕی بەشێکی دیاریکراوی قورئانی پیرۆز لە ماوەی مانگێکدا، فێرخواز لە ماوەی ئەو ماوەیەدا لە شاری هەڵەبجە دەمێنێتەوە و ناتوانێت پڕۆژەکە جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێ بونی خۆی، مەگەر لە حاڵەتێکی زۆر پێویستدا بێت.

تایبەتمەندیەکانی ئەم پڕۆژەیە: -
1 -فێرخواز لە ماوەی ئەم پڕۆژەیەدا بڕێکی دیاریکراو لە قورئانی پیرۆز لەبەر دەکات بە ئیتقانەوە.
2-پلانی ڕۆژانەی تایبەت بە لەبەرکردن و پێداچوونەوە بۆ فێرخوازان دابین دەکرێت.
3 -فێرخواز ڕۆژانە لە ژێر چاو دێری مامۆستای تایبەتدا دەبێت و ئەو بڕەی کە فێرخواز لەو ڕۆژەدا لەبەری کردووە بۆ مامۆستای دەخوێنێت.
4- پاش تەواوکردنی جوزئی نوێ فێرخواز هەموو جوزئەکە لە یەک جەلسەدا لەخزمەت مامۆستاکەیدا دەخوێنێت.
5 -هەفتانە فێرخواز تاقی کردنەوەی بۆ دەکرێت بۆ ئەو جوزئەی کە لەو ماوەدا لەبەری کردووە.
6 -موحازەڕە و کۆڕی ئیمانی لە ماوەی ئەم پڕۆژەیەدا تایبەت بە قورئانی پیرۆز بۆ فێر خوازان ڕێک دەخرێت.
7- فێرخواز هۆشداری تەواوی پێ دەدرێت تایبەت بە ئایەتە هاوشێوەکان و شێواز و چۆنیەتی جیا کردنەوەیان.
8- ئەم پڕۆژەیە هەڵدەستێت بە دابین کردنی خواردن و شوێنی مانەوەی گونجاو تەواو لەماوەی پڕۆژەکەدا.

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

مەرجەکانی بەشداربوون لەم پڕۆژەیەدا بریتین لە: -
1- ئەم پڕۆژە تەنها بۆ کوڕانە، کە بە شێوەی ڕووبەڕوو دەبێت و لە هەڵەبجەی شەهید لە شوێنی دابینکراو بۆ پڕۆژەکە دەمێننەوە.
2- ماوەی خولەکە بریتیە لە یەک مانگ واتە (30) ڕۆژ.
3-ئەو بڕەی فێر خواز لە ماوەی ئەم پڕۆژەیەدا لەبەری دەکات پێویستە پێشوتر لەبەری نەبوبێت.
4-پێویستە فێرخواز پاپەند بێت بە پلان و تایبەت مەندیەکانی پڕۆژەکەوە، بە پێچەوانەوە لە پڕۆژەکە دوور دەخرێتەوە.
5- بۆ کوڕان کە بە شێوازی ڕووبەڕوو ـە بڕی 250 هەزار لە فێرخواز وەر دەگیرێت.
6- پێویستە فێرخواز ئاستی خوێندنەوەی قورئانی زۆر باش بێت.
7- تەمەن سنوردارە و لە تەمەنی 16 بۆ 30 ساڵ وەردەگیرێت.
8- وەرگرتنی فێرخواز لەسەر بنەمای چەند پێوەرێکی تایبەت(ڕەوشت، ئاستی لەبەرکردن، تەجوید هتد...) دەبێت.

تێبینی // بەشداربوون تەنها بۆ (کوڕان) ـە.
ناونوسین سنوردارە و تا ڕۆژی هەینی بەرواری 12/7/2023 ناونوسین بەردەوام دەبێت.
بۆ تۆماربوون و ناو نوسین، ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە:
https://forms.gle/uMMXz92X2B75CkVf6

بۆ هەر پرسیار و تێبینییەک پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە: -
0750 611 2768
ڕێکخراوی اقرأ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز
لقی هەڵەبجە | بەشی لەبەرکردن

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

17 Jun, 19:43


https://youtu.be/TgrPzCUPWIo?si=igv3888j4JyhbX45

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

15 Jun, 16:09


https://youtu.be/PqTUH9WDt68?si=YSLOfbrSX7yzo24a

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

11 Jun, 21:31


https://youtube.com/shorts/712M7UDcfGM?si=baF2H4Ty-hKmt35z

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

04 Jun, 19:26


https://youtu.be/TzXA2a1WhMY?si=HvjtVgOG5x40N4FR

سفراء القرآن - نوێنەرانی قورئان

30 May, 19:30


https://youtube.com/shorts/rBccaHO0VzE?si=P1DYg8URitTINr19