مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

@ronakytelegramofficial


کەناڵی فەرمی مامۆستا عبدالخالق روناکی لە تێلێگرام

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

23 Oct, 07:28


چیان بە مرۆڤ نەکردووە....

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

23 Oct, 04:39


🎀دایەی گەورەو بەڕێزمان خاتوو(عائیشە) ی دایکی ئیمانداران کێیە، تائێستا ناسیوتە..؟!!

ئافرەتە راستگۆکە لە ماڵی پیاوە راستگۆکە گەورە بووە، خۆشەویستترین پیاو لای پێغەمبەری خوا أبوبکری باوکی بوو کە یەکەمین کەس بوو  ئیمانی بە پێغەمبەری خوا هێنا سەفەری لەگەڵدا کرد و لە خۆشی و ناخۆشیدا هاو ڕێگای بووە ، هەموو ماڵ و سامانی خۆی لە پێناو خوادا سەرف کرد.

خاتوو عائیشە لە ماڵی پێغەمبەری خوادا گەورە بووە و لە هەموو پلە و زانستەکانی ئیمان هاوڕێی بووە.

پریسار کرا لە پێغەمبەری خوا خۆشەویستترین کەس لە لات کێیە؟ فەرمووی عائیشە لەئافرەتان .

دواتر لێیان پرسی ؛ ئەی دوای ئەو لەپیاوان کێیە؟ فەرمووی؛ باوکیەتی .

ئیمام ابن قییم رەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت:

لە تایبەتمەندیەکانی خاتوو عائیشە ئەوەیە کەوا خوای گەورە بەریئی کرد لەو بوهتانەی کە بۆیان هەڵبەست لە ئاسمانەکاندا باسی بەرائەت و پاکیێتی ئەوی کرد بۆ موسوڵمانان وە تاوەکو رۆژی دوایی شاهیدی بۆ دەدەین.

شاهیدی بۆ دا کەوا ئافرەتێکی پاکیزەیە وە وەعد و رزق و لێخۆشبوونی پێ داوە، وە پێی راگەیاند کەوا بوهتانەکە خێری تێدا بووە بۆ ئەو چونکە نەک ئەوەی کەوا پێی کەم نەبوویەوە بەڵکو پلەشی پێ بەرز بوویەوە وە بە پاکیزە ناوبانگی دەرکرد لە ناو خەڵکی ئاسمانەکان و زەوی.

شێخ ابن تیمییە دەفەرمووێت :

هەموو زانایان لەسەر ئەوە کۆکن کەوا ئەگەر هەر کەسێک وا بزانێت کەوا ئەو ئیفتیرایەی کەوا بە دایکمان عائیشە کرا راست بوو ئەوا کوفری کردووە.

ئیمام ابن کثیریش دەفەرموێت:

هەموو زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی هەر کەسێت دایکمان بەو بوهتانە تاوانبار بکات یاخود پێی راست بێت ئەوا کوفری کردووە بە بەڵگەی قورئان.

ئیمام نەوەیش فەرموویەتی:

بێتاوانی دایکمان عائیشە لەو بوهتانە وتەیەکە بەڵگەی قورئانی لەدوایە  بۆیە هەر مرۆڤێک پێی وابێت کەوا وایە و یەک زەررە شکی هەبێت ئەوا کافرە پەنا بە خودا.

ئیمام إبن قدامە فەرموویەتی:

عائیشە راستگۆی کچی راستگۆ بوو، ئەو ئافرەتەی کە خوای گەورە بە بێ تاوان لە قەڵەمی دا هاوسەری پێغەمبەرە لە دونیا و دواڕۆژ هەر کەسێکیش بەو تاوانە تاوانباری بکات کافرە.

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

22 Oct, 07:16


غەیبەت کردن....

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

22 Oct, 04:00


📜 نوێژەکانتان بە باشی و بە ڕێکی ئەنجام بدەن ، هیچ ئامۆژگارییەکی لەوە باشترم پێ نیە بۆ باشتر کردنی ژیانتان..🤎

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

21 Oct, 07:16


ئافرەتان بەمشێوەیە بەهەشت مسۆگەر بکەن....

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

21 Oct, 06:57


🗞 لەسەر دیواری گۆڕستانێک نوسرابوو:
ناتوانی ماڵ و سامانەکەت لەگەڵ خۆت بێنی،
بەڵام دەتوانی لەپێش خۆتەوە ڕەوانەی بکەیت..!!

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

20 Oct, 09:53


بەرپرسەکان تەوبە بکەن

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

20 Oct, 08:00


عەقیدە چی یە ؟

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

19 Oct, 17:32


بـەخۆت سحر بەتاڵ بکەوە بەم شێـوەیە .!

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

19 Oct, 12:35


چاودێریکردنی منداڵ لەلایەن دایک و باوکیەوە....

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

19 Oct, 08:31


🗞️چەند ناخۆشە بەعیبادەتێکی زۆرە بچیتە قیامەت، بەڵام بەهۆی پشتگیری کردنی زاڵم و ستەمکاران پێت بگوترێ: (وَامْتَازُوا الْيَوْمَ أَيُّهَا الْمُجْرِمُونَ). یس- ٥۹

واتە: ئێوەش ئەی تاوانبار و موجریمەکان ئەمڕۆ (لەقیامەت) جیابنەوە لەئیمانداران...!!!

چەند ناخۆشە بەعیبادەتێکی زۆرە بچیتە قیامەت، بەڵام بەهۆی پشتگیری کردنی زاڵم و ستەمکاران ئەمە عاقیبەتت بێت ( احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ (22) مِن دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطِ الْجَحِيمِ 23 ). الصافات

واتە: خوا بەفریشتەکان دەفەرموێت ئەوانەی ستەمیان کرد کۆیان بکەنەوە ‌لەگەڵ هاوڕێ و هاوشێوەکانیان، لەگەڵ ئەوانەش کەدەیانپەرستن جگە لەخوا ، ڕێگای دۆزەخیان نیشان بدەن...!

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

19 Oct, 07:00


تازیە لە ئیسلام

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

18 Oct, 11:36


🗞 کوژرانی هەڵگرانی حەق مانای دۆڕانی حەق نیە، بەڵکو لەوانەیە سەرەتای سەرکەوتن بێت، بۆیە پێغەمبەران {عليهم الصلاة والسلام} دەکوژران خوێنی گەشیان بوو بەچراو حەق وڕاستی هەرگیز نەکوژرا.
✍️ شێخ/ عبدالعزيز الطريفى.

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

18 Oct, 10:37


👈ووڵاتە ڕۆژئاواییەکان خەڵک دەچەوسێننەوە بۆ ڕازی کردنی هاوڵاتی خۆیان،
👆بەڵام ووڵاتی ئێمە هاوڵاتی خۆی دەچەوسێنەوە بۆ ڕازی کردنی ئەوان!!!

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

17 Oct, 17:39


🖐️ئەگەر دەتزانی پێغەمبەری خوا{صلی الله علیه وسلم}  بە چی ناڕەحەتیەکدا تێپەڕیوە بۆ ڕووناک کردنەوەی ڕێگای تۆ هیچ رۆژێکت تێنەدەپەڕاند بەبێ صەڵاواتدان لەسەری ...

‏اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آل مُحَمَّدٍ کَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ
اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

17 Oct, 07:13


خوای گەورە بەس ئیسلامی قبوڵە...

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

16 Oct, 14:34


يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ ‌قُلُوبَنَا ‌عَلَى ‌دِينِكَ

ئەی هەڵگێڕەوەی دڵان! دڵمان لەسەر دینەڪەت بچەسپێنە.

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

16 Oct, 10:00


خوی نهێنی.....

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

16 Oct, 08:46


🗞️ کاتێک لە کەسێک دەپرسن: پێناسەی دایک بکە، لەوکاتەدا هیچ قسەیەکی بۆ نایەت و دەڵێت دایک پێناسە ناکرێت..!!
مانای ئەوە نییە نازانێت وەسف و پێناسەی دایک بکات، بەڵکو هەرچی بیری لێدەکاتەوە کە دەری ببڕێت ناتوانێت دەری ببڕێت.. چونکە هەندێک خۆشەوستی هەیە ناگوترێت بەڵکو هەستی پێدەکرێت، هیچ کەسێک ناتوانێت وەسف و سەنای دایک بکات بەڵام هەمووان هەست بە بوونی خۆشەویستی دایک دەکەن.
دایک خۆشەویستیێکی لەبن نەهاتووە و پێناسەیەکی پێناسە نەکراوە، ڕستەیەکی بێ وشەیە، نووسینێکی بێ پێنووسە، کتێبێکی بێ لاپەڕەیە، چیایەکی بێ لوتکەیە، هێزێکی بێ هێزە، قەڵایەکی بێ شورایە، شۆڕەسوارێکی بێ ئەسپە، زەریایەکی بێ شەپۆلە و لافاوێکی بێ ئاوە...

دایک ئەو وشەیە کە وشە تەعبیر لە جوانی ناکات، ئەو مرۆڤەیە کە مرۆ ناتوانێت وەسفی بکات، ئەو خولقێنراوەیە کە خالق بە ڕەزامەندی ئەو لێت ڕازی دەبێت...
شاعیر دەڵێت:
الأم مدرسة إذا أعددتها
أعددت شعباً طيب الأعراق.