‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

@quran_nett


ان الحکم الا اللە

‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

10 Oct, 06:48


دزێک چوو بۆ مالی مالک ـۍ کورۍ دینار "رحمە اللە" :

هیچۍ دەست نەکەوت ویستۍ بروات
ئیمامـ بانگۍ کرد ..
فەرمووی:السلامـ علیکمـ
ئەویش وتۍ :وعلیکمـ السلامـ

پێۍ فەرموو هیچ شتێکت لەدونیا دەست نەکەوت ....ئایا شتێکت دەوێت لە دواڕۆژ ....وتۍ : بەڵێ

ئیمامـ فەرمووۍ :دەستنوێژێک بگرە دوو رکات نوێژ بکەو داواۍ لێخۆشبون لە اللە بـکە ..
پیاوەکە وای کرد و دواتر وتی پێشەوامـ ڕۆژ هەڵات ..
کاتێک مالک دەرچوو بۆ نوێژۍ بەیانۍ هاولەکانی پێیان وت ئەمە کێیە لەگەڵتە ؟

فەرمووۍ :هاتبوو ئێمە بدزێت ئێمەش ئەومان دزۍ ..
| "تاریخ الٕاسلامـ" |

‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

09 Oct, 07:51


الله تعالی ئەیەوێ لێمان خۆشبێت ئێمە خۆمان نامانەوێ
ئیمامی ابن تیمیة دەفەرمووێت: گەر باوەڕدار تاوانێک بکات ئەوە بە دە شت ئەم سزای ئەم تاوانەی لەسەر لادەکەوێت:

١- تەوبە بکات، ئەوە خوای گەورە لێی خۆش دەبێت، بێگومان ئەو کەسەی تەوبەی ڕاستەقینە دەکات وەکو ئەو کەسە وایە تاوانی نەکردبێت.

٢- یان داوای لێخۆشبوونی لێ دەکات، خوای گەورەش لێی خۆش دەبێت.

٣- یان کاروکردەوەی چاکەی زۆر دەکات و خراپەکانی ڕەشدەکاتەوە، بێگومان چاکەکان تاوانەکان دەسڕنەوە.

٤- یان دوعا بۆ خوشک و برایانی ئیمانداری دەکات، ئەوانیش بە زیندوو و مردوانیەوە شەفاعەتی بۆ دەکەن.

٥- یان پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم شەفاعەتی بۆ دەکات.
٦- یان ئەو کەسە لە دونیادا دوعای خێری بۆ باوەڕداران کردووە، ئەوانیش هەندێک لە کاروکردەوە چاکەکانی خۆیانی بۆ دەکەنە هەدیە، بەهۆی ئەمەوە خوای گەورە سوودی پێ دەگەیەنێت.

٧- یان خوای گەورە لە دونیادا دووچاری شتێکی دەکات و بەهۆیەوە تاوانەکانی لەسەر لادەچێت.

٨- یان خوای گەورە دوچاری سزای نێو گۆڕی دەکات و دەبێتە مایەی سڕینەوەی تاوانەکانی.

٩- یان خوای گەورە دووچاری ناخۆشییەکانی ڕۆژی دوایی دەکات و تاوانەکانی لەسەر لادەکەوێت.

١٠- یانیش ئەوەتا خوای گەورە خۆی لێی خۆش دەبێت.

التحفة العراقية لابن تيمية: 367

‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

08 Oct, 08:37


ئەو کەسانە کێن کە الله تعالی خۆشی دەوێن؟

۱- ٳِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّــوَّابـِيـــــن { البـقـرة:۲۲۲}
(الله تـەوبەکــــارانی خۆش ئەوێت)

۲- وَاللَّه ُ يُحِبُ المـــُحسِنِـــيــنَ { الـبقـرە:۱۹٥}
(الله چــاکـەکـــارانی خۆش ئەوێت)

۳- ٳِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ المــُقسِطــِيـن { المـائـدە:٤۲}
(الله دادگــــــــەرانی خۆش ئەوێت)

٤- ٳِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ المُـــتـــَّقِـــين {التـوبـة:٤ }
(الله پارێـزکـــــارانی خۆش ئەوێت)

٥- وَاللَّهُ يُحِبُّ الصــــَّابِــــرِيــنَ {ٲل عـمران:۱٤٦}
(الله خـۆڕاگـــــرانی خۆش ئەوێت)

٦- وَاللَّهُ يُحِبُّ المُــطــَّهـــِّرِيـــن { التـوبة:۱۰۸}
(الله پـاک ڕاگــرانی خۆش ئەوێت)

۷- إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْـمُتـَوَكِّلِـــيـنَ { ٲل عمــران:۱٥۹}
(الله پشت بەالله بەستوانی خۆش ئەوێت)

ئــەوانەی الله تعالی خۆشی ناوێن🌻

۱- (إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ) {البــقـرة: 190}
(الله دەستدرێژ کـارانی خۆش ناوێن)

۲- (وَاللَّهُ لا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ) {البــقــرة: 276
(الله ناسوپاسێکی تاوانـکار خۆش ناوێت)

۳- (فَإِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ الْكَافِرِينَ) {آل عــمران: 32}
(الله بــێ بــڕوایانی خۆش ناوێت)

٤- (وَاللَّهُ لا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ) {آل عــمران: 57}
(الله ستـەمکارانی خۆش ناوێت)

٥- (إِنَّ اللَّه َلا يُحِبُّ مَنْ كَانَ خَوَّانًا أَثِيمًا) {النــساء:07}
(الله خیانەتـکار و تاوانـبارانی خۆش ناوێت)

٦- (وَاللَّهُ لايُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ) {الــمائــدة: 64}
(الله خراپـەکـارانی خۆشناوێت)

۷- (إِنَّ اللَّهَ لا يُحِب ُّالْخَائِنِينَ) {الأنــفال: 58}
(الله نــاپاکـانی خۆشناوێت)

۸- (إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ) {الحــج: 38}
(الله خیانەتـکار و بێ بـاوەڕانی خۆشناوێت)

۹- ( إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْتَكْبِرِينَ) {النــحل ۲۳}
(الله خۆبـەزلـزانی خۆشناوێت)

۱۰- (إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْفَرِحِينَ) {القــصــص۷٦}
(الله لەخـۆبای بووانی خۆشناوێت)

۱۱- (إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ) {لقــمان: 18
(الله خۆهەڵکێش و خۆبەزلـزانی خۆشناوێت)

‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

02 Oct, 02:38


گرینگ نییە لەسەر زەوی تۆ کێیت گرینگ ئەوەیە لە ئاسمان تۆ کێیت

‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

30 Sep, 09:03


لەڕۆژی قیامەتدا پیاوێکی قەڵەو دەهێنرێ لەلای خوا قورسای باڵە مێشوولەیەکی نییە، پاشان ئەم ئایەتەی خوێند {فَلَا نُقِیمُ لَهُمۡ یَوۡمَ ٱلۡقِیَـٰمَةِ وَزۡنࣰا} رۆژی قیامەتش هیچ سەنگێکیان بۆ دانانێن لەمناقبی عبداللە کوڕی مسعودا هاتووە پێغەمبەری خودا (صلي الله علیە وسلم) ئەفەرموێت: (ئایا سەرتان سوڕ دەمێنێ لەدولاقی باریکی عبداللە سوێند بەوکەسەی گیانی منی بەدەستە ئەو دوولاقە لەتەرازوودا لەئوحود قورسترن.

‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

28 Sep, 20:04


پێغەمبەر موسا سەلامی الله تعالی ي لێبێت کاتێک گەشتە مەدیەن ، نە خاوەنی ماڵ بوو وه نەخاوەنی ئیش و کەسابەت بوو وه نە خاوەنی هاوسەر بوو ،
(چاکەیەکی ئەنجامدا ) ئینجا دەستی بەرز کردەوە بۆ ئاسمان ،
فەرموی
* رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ *
هەر ئەو ڕوژە پیش ئاوا بونی خۆر بو بە خاوەنی خانوو وە ئیش و هاوسەر ، یا رەبی هەر کەسیک بە م نزایە ئەپاڕێتەوە بیکە بە خاوەنی هەمو شتیک ، امين

‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

28 Sep, 08:58


نزیکەی پێش ۷ ساڵ ئەم قسەی کرد
الله تعالى اعلم خەریکە وردە وردە پێشبینیەکەی دێنە دی

ئەمە تەنیا و تەنیا پێش بینیەکە و تەواو الله سبحانه وتعالى لە هەموو کەسێك زاناترە بە ڕووداوەکانی داهاتوو


#ڕوداوەکان_و_نیشانەکان

تـاريخ الإسـلامـيـة: ۲٥ ربيع الأول ١٤٤٦ ھـ

‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

22 Sep, 06:34


لەزاری خۆیانەوە

‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

14 Sep, 08:59


۱۲ ربیع الأول (ڕۆژی وەفاتی رسول الله ﷺ)

ئەو ڕۆژە یەکێکە لە خەمناکترین ڕۆژەکان لە مێژوودا، وە گەورەترین موصیبەت بەسەر بەشەرییەت ـدا هاتبێت هەر لەوکاتەوەی الله تعالی زەوی و ئەوەشی لە ناویدا خەلقی کردووە.
چونکە ئەو ڕۆژە ڕۆژی وەفاتی رسول الله صلى الله عليه وسلم و پچڕانی وەحی ـیە، چۆن دەکرێت لەو ڕۆژەدا دڵمان خۆشبێت؟! وە بەتایبەتیش ڕۆژی لەدایك بوونی سابت نەبووە بەدیاریکراوی لەو ڕۆژەدا، فما لکم کیف تعقلون ؟!

‏قال أنس بن مالك رضي الله عنه:
‏ما رأيت يومًا كان أقبح،ولا أظلَم من يومٍ مات فيه رسول الله !!
‏[السنة للبغوي3834]
ئەنەس دەفەرموێت: نەمدیووە ڕۆژێك خراپتر وە تاریك ـتر لەو ڕۆژەی رسول الله صلى الله عليه وسلم تێیدا وەفاتی کرد.

لەبەرئەوە رسول الله ﷺ دەفەرموێت:
إِذَا أَصَابَ أَحَدَكُمْ مُصِيبَةٌ، فَلْيَذْكُرْ مُصِيبَتَهُ بِي ؛ فَإِنَّهَا مِنْ أَعْظَمِ الْمَصَائِبِ ".
ئەگەر موصیبەتێك بەسەر یەکێکتان ـدا هات با بیری بکەوێتەوە موصیبەتەکەی بە هی من، چونکە گەورەترینی موصیبەتەکانە.
ــــــــــــــــــــــــــــ
سنن الدارمي | الْمُقَدِّمَةُ | بَابٌ : فِي وَفَاةِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ.

‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

12 Sep, 19:15


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ

‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

10 Sep, 06:55


ئەو تاوانەی کە لە دەجال ترسناکترە
=======================
بەرێزەکانم ئاگاداری ئەو تاوانەبن کە لە دەجال ترسناکترە
پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت :
((ألا أخبركم بما هو أخوف عليكم عندي من المسيح الدجال؛ الشرك الخفي: أن يقوم الرجل فيصلي فيزين صلاته لما يرى من نظر رجل)) [صحيح الجامع].
واتە:
پێتان ڕابگەیەنم چی ترسناکترە بەلای منەوە لەسەرتان لە مەسیحی دەجال ،
شیرکی شاراوە ، کەسی نوێژ خوێن نوێژەکەی دەڕازێنێتەوە کاتێک دەزانێت خەڵک دەیبینن !!

خوای گەورە بمان پارێزێت لە شیرکی شاراوە و ئاشکرا ... چونکە زۆرێک کەوتونەتە نێو ئەم دوو جۆرە شیرکەوە ...

‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

08 Sep, 09:22


تەواوکەری نوسینەکەی سەرەوە

‎ُ ‏﮼القران ‏﮼الكــریم

08 Sep, 09:15


باسی قەومی سەمود بەکورتی

قەبیلەی سەمود قەبیلەیەک بوون لە شوێنێک دەژیان بێی دەگوترا(حجر) لە باکوری جەزیرەی عرەبی لە نیوان حیجاز و تەبوک.
خوای گەورە خێرو بێرو نیعمەتی زۆری بەسەردا رشتبوون ،لە شوێنێک دەژیان دار خورما داری ترێی لی بوو سیبەری لی دەکردن وە زۆر کانیاو و ئاوی شیرینی لێ بوو خانووی گەورەیان دروست دەکرد ئەوان دەیان توانی زۆر لە بەختەوەریدا بژین وە لەناو ناز و نیعمەتێکدا بەبی پچرانەوە ئەگەر کوفریان بەخوا نەکردایە و ڕیگایان وون نەکردایە وبتیان نەپرستبایە ومل کەچ بانە بۆ فەرماناکانێ خوا.
جا خوای گەورە (صالح‌‌‌)بیغەمبەری بۆ ناردن کە بیاویکی عاقڵ و ژیر بوو داوای لی کردن کە خوا بپەرستن بە تەنها بەڵام ئەوان قەبوڵیان نەکرد تەنها کەمیک نەبیت بڕوایان بێی هینا.
دەگێڕنەوە ڕۆژیکیان سەموود لە نادیەکەیان کۆبوونەوە (صالح‌‌‌) بیغەمبەر چوور لایان بانگی کردن بۆ لای خوا ئامۆژگاری کردن وترساندنی ، جا ئەوان وتیان ئەگەر تۆ لەم بەردە حوشتریکمان بۆ دەربێنی کۆمەڵی سیفەتشیان بۆ ووشترەکە باس کرد یەکیکیش لە مانە ئەوەبوو دەبی بیجووەکی دە مانگیشی لە زگیدا بیت جا (صالح)علیە صلاە والسلام عەهد وپەیمانی لێ وەرگرتن لە سەر ئەوە.
جا(صالح)-علیە الصلاە والسلام-جووە شوینی نویژکردنەکەی نویژی کرد لە پاشان لە خوای گەورە پارایەوە کە وەڵامی داوەیەکەیان بداتەوە جا خوای گەورە وەڵامی داواکەی دانەوە حوشتریکی زگ دە مانگی لە بەردەکە بۆ هێنانە دەرەوە بەو شیوەی کە ئەوان داوایان کرد بوو جا کە ئەمیان بینی زۆریک لەوان بڕوایان هینا بەڵام زۆربەیان هەر لەسەر کوفر و بی دینی مانەوە.
جا (صالح)بێغەمبەر ئەوانی ئاگادار کردەوە کە ئەگەر دەست دریژی بکەنە سەر ئەو حوشترە ئەوە خوا لێیان تووڕە دەبیت وعزابیان دەنیریتە سەر وە پێی گوتن ڕۆژیک حوشترەکە لە ئاوەکە دەخواتەوە ڕۆژیک ێیوە واتە ڕۆژیک کە حوشترەکە دەیخواتەوە ئەوان نایخۆنەوە وە ڕۆژیکیش کە ئەوان دەیانخواردەوە حوشترەکە نەیدەخواردەوە وە حوشترەکەش شیرێکی زۆری تێدا بوو کە بەشی هەمووقەبیلەکەی دەکرد دەیان توانی و و ڕێیان بێدرابوو کە بۆ خۆیان بیدۆشن.
خوا کەورە فەرمووی (قال هاذە ناقة لها شرب ولكم شرب يوم معلوم ٭ولا تمسُّها بِسوٓءِِ فیٲخذکم عذاب یوم عظیم٭) سورتی الشعراء‌‌)واتە :صالح کوتی ئەم حوشترە مێینە(موعیجیزە) یە ئاو خواردنەوە رۆژیک بۆ ئەوە و ڕۆژیکیش بۆ ئیوەیە دەستی بۆ مەبەن بە خراپە ئەگینا سزای تۆلەی ڕۆژیکی گەورە توشتان دیت.
جا حووشرەکە بە ئەمینی مایەوە کەس دەستی لی نەدەدا لە پاشان زاناکانیان کۆبوونەوە یەک دەنک بوون لە سەر ئەوەی کە حوشترەکە سەرببڕدری جا حوشترەکەیان سەربڕی جا صالح بیغەمبەر علیە الصلاە والسلام پی گوتن کە لە دوای سێ ڕۆژی تر عەزاب دادەبەزیتە سەرتان لە دوای سێ ڕۆژان بەهۆی هاواریک لەئاسمان و بومەلەرزەیەکی بەتین لە ژێریانەوە هەموویان لە ناوبران تەنها صالح علیە سلام و ئەوانە مانەوە کە بڕوایان هینابوو .

جا بۆیە پێغەمبەر ﷺ ئاگاداری کردینەوە لەوەی نەچینە شاخی فیل نەوەک توشی هەمان غەزەبی الله عزە وجل بینەوە

1,497

subscribers

832

photos

3,535

videos