مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️ @mabastkazhawy Channel on Telegram

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

@mabastkazhawy


ماجستێر لە فەرموودە وزانستەکانیدا
دکتۆرای فەخری لە زانستە ئیسلامیەکاندا

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️ (Kurdish)

بۆ هاوڕێکانی زانیاریی و فەرموود و زانستییەکانی ئیسلامی، کانالی تایبەت بە مامۆستای مەبەست کاژاویەکە بەردەستە. کانالەکە بۆ هەمووانیان کە دەتوانن زانیاریی تایبەت بە فەرموود و زانستی ئیسلامییەکان دابنێن و بەردەستیان بدەینەوە بهۆشای. مامۆستای مەبەست کاژاوی بەرەوپێکردنی دکتۆرای فەخری لە زانستی ئیسلامییەکان دەکات و بە زانیاریی خەڵکەی خەردراو نوێ نیشان دەدات. بەرای کەسانی هەوڵبگرێت کە دەتوانن بەرنامێکی زانیاریی و پۆلی کتێبەکانی زانستی ئیسلام و فەرموود دابنێن، کانالی مامۆستای مەبەست کاژاوی بەشداریان پێشکەش دەکات و زانیاریی تایبەت بە خەڵکان بە شێوەی سەرنج و بەشداری بخشی. ئێمە بە یارمەتی ئاماژەی خۆش بێت بە فرایەتی قوتابیان و لەخوێندنەوە بۆ بەرزەکانی زانستیەکانی ئیسلامی. هەروەها، مامۆستای مەبەســت کـاژاویەکە بە دەربارەی زانکۆیان و هەواڵەکانی نوێ زانستییەکان لە رۆژی ھەڵینێک بەرز دەکات. زیاتر بەڕێز و سنوری کانال بەشی خۆشتری پەیوەندیدەکان دابنێ.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

24 Jan, 17:00


"‏كُل الأنام تقول نفسي حينها
إلا النبيُ يقولُ ربي أمتي" ﷺ.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

23 Jan, 20:25


أول خطوة في الالتزام هي أن لا تتكلم كثيرًا..
یەکەم هەنگاوی ئیلتیزام بە دینداری ئەوەیە کە زۆر قسە نەکەی..

ڕۆژانە پەیام: ٥٠٢
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

23 Jan, 18:48


دووریت سوێی دڵی ئەو ئەزیزانەتە نەگەیشتنە مەقامی صوحبەتت ئەی بیلبیلەی چاوەکانم..

ئەبی بوردە دەفەرموێت: دایکە عائشة رضي الله عنها: پۆشاکێکی خوری ئەستوری پینەکراوی بۆ دەرهێناین، فەرمووی: ئا لەمەدا پێغەمبەر️ ﷺ ڕۆحی کێشرا.

📚رواه البخاري في صحیحه: ٣١٠٨.

◉‏ قال الإمام الشافعي: «وأحب كثرة الصلاة على النبي ﷺ في كل حال، وأنها في يوم الجمعة وليلتها أشد استحباباً».

⌯ كتاب الأم للشافعي (٢٣٩/١).

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

21 Jan, 21:02


١١. نفي الجهة والمكان والأينية عن الله تعالى.

بێگومان یەکێک لەو بابەتانەی کە پەیوەستە بە علو وبەرزێتی زاتی الله ودانیشتن وبەرزبوونەوەی بۆ سەر عەرشەکەی ئیثباتکردنی مەکان وشوێن وجیهەتە بۆی کە جەهمیەکان نکۆڵی لێدەکەن.

قورئان وفەرموودەکان وئاثاری ئەوەڵینی ئوممەت بەڵگەی ڕوون وئاشکران لەسەر ئەوەی کە الله بە زاتی خۆی شوێنەکەی سەروو ئاسمانەکان وسەر عەرشەکەیەتی پێچەوانەی دینی جەهمیەت کە دەڵێن"كان الله ولا مكان، وهو الآن على ما كان" خوا هەبووە ومەکان نەبووە، ئێستاش هەیە وەک ئەوەی پێشتر هەبووە.

یان شوبهەی ئەوە دەهێننەوە کە ئیثباتی جیهەت ومەکان پێویستێتی ئیثباتی جسمیەت بۆ خوا دەکات بۆیە ئەوەی بڵێ خوا لە جیهەتی علووە ومەکانی هەیە ئەوا موجەسیمەیە!!

بێئاگا وخۆ بێئاگاکردن لەو فەرموودە ئاثارانەی هاتوون لەوانە:

١. فەرموودەی ئیسراء ومیعراج بەڵگەیەکی ئەژنۆشکێنی تەواوی جەهمیەکانە.
"رەسولی ئەکرەمﷺ کاتێک هاتەوە خوار گەیشت بە موسی پێی فەرموو: ئەی محمد پەروەردگارت چ پەیمانێکی لێوەرگرتیت؟
ئەویش فەرمووی: پەروەردگارم پەیمانی لێوەرگرتووم کە پەنجا نوێژ بکەین لە شەو وڕۆژێکدا.
موسی فەرمووی: ئوممەتەکەت ناتوانن ئەوە ئەمجام بدەن بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگارت بۆت ئاسان بکات.
رەسول اللهﷺ ئاوڕی دایەوە بۆ لای جبریل وەک ئەوەی بڵێی ئیستشارەی پێ بکات، دەستبەجێ جبریل ئاماژەی بۆ کرد کە بەڵێ ئەگەر دەتەوێ بۆیە جارێکی تر رەسولی ئەکرەمﷺ بەرز بوویەوە بۆ لای خوای خاوەن دەسەڵات، پێی فەرموو کاتێک خوا لە مەکان وشوێنی خۆی بوو: یارب ئاسانی بکە لەسەرمان ئوممەتەکەم ناتوانن.. الحديث. رواه البخاري في صحيحه: ٧٥١٧.

ڕوون وئاشکرایە کە رەسولی خواﷺ میعراجی پێکرا بۆ سەروو ئاسمانەکان تا گەیشتە سەروو حەوت ئاسمانەکە وشوێنێک کە پێی دەوترێت سدرة المنتهى لەوێ لەگەڵ الله قسەی کرد کەواتە الله مەکان وشوێنی هەیە کە سەرو ئاسمانەکان وعەرشەکەی خۆیەتی ئەگەر نا حیکمەت لە میعراجدا نیە بۆ ئاسمانەکان ودیداری الله.

ئیسماعیلی تەیمی ئەصبەهانی دەفەرموێت: لە مەزهەبی ئەهلی سوننەیە کە پێغەمبەری خواﷺ رأى ربه لَيْلَة الْمِعْرَاج وَكَانَت رُؤْيا يقظة لَا رُؤْيا مَنَام.
پەروەردگاری بینی لە شەوی میعراجدا وبینینی ئاگایی نەک لە خەودا.

وَرُوِيَ عَن أَحْمَد بن حَنْبَل رَحمَه الله قَالَ: رَآهُ بِعَين رَأسه.
ڕیوایەت کراوە لە ئیمامی ئەحمەدەوە بەڕەحمەت بێت کە فەرموویەتی: پەروەردگاری بینیوە بە چاوی سەری.

وَرُوِيَ عَنهُ أَنه رَآهُ بِعَين قلبه، وَالصَّحِيح أَنه رَآهُ بِعَين رَأسه، وَعين قلبه.
وە لێشی ڕیوایەتکراوە کە بە چاوی دڵی بینیویەتی، بەڵام صحیح ئەوەیە هەم بەچاوی سەری هەم بە چاوی دڵی خوای بینیوە.

وتراوە لە تەفسیری {وَلَقَد رَآهُ نزلة أُخْرَى} رَآهُ فِي الْمرة الأولى بعيني قلبه، وَفِي الْمرة الْأُخْرَى بعيني رَأسه.
جاری یەکەم بەچاوی دڵی خوای بینی، وجاری دووەم بە چاوی سەری بینی.

📗 كتاب الحجة في بيان المحجة: ٢/ ٢٦٨.

ئەمە جگە لەوەی کە ئەهلی ئیمان بە چاوی سەریان لە جیهەتی علو وژوور سەریانەوە الله دەبینن لە ڕۆژی قیامەتدا...

٢. فەرموودەکەی موعاویەی کوڕی حەکەم کە لە صحيح مسلم بەژمارە ٥٣٧ هاتووە، پێغەمبەری خواﷺ پرسیاری لە کیژۆڵەکە کرد: الله لە کوێیە؟ أين الله؟!
ئەویش وتی: في السماء لە ئاسمانە.

ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە داریمی خاوەنی دوو کتێبە بەنرخەکە "الرد على الجهمية، ونقض المريسي" دەفەرموێت: فەرمایشتی رەسولی خواﷺ: "أين الله؟" بە درۆخستنەوەی ئەوانەیە کە دەڵێن خوا لە هەموو شوێنێکە ووەسف ناکرێت بە أين لە کوێیە، چونکە شتێک لە هەموو شوێنێک بێت مەحاڵە پرسیار دەربارەی شوێنەکەی بکرێت...

٣. ئیمامی حەربی کرمانی "ت٢٨٠هـ" ئیجماعی سەلەف نەقڵ دەکات ودەفەرموێت: الجهمية أعداء الله، وهم الذين يزعمون أن القرآن مخلوق وأنه لا يُعرَف لله مكان وليس على عرش ولا كرسي وهم كفار فاحذروهم".
جەهمیەکان دوژمنی خوان، ئەوانە باوەڕیان وایە قورئان دروستکراوە وخوا شوێنی نیە ولەسەر عەرشێک نیە وکورسی نیە ئەوانە کافرن ئاگاداریان بن.


📜 بابەتەکانی جەهمیەت: ١١
مەبەست کــاژاوی.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

20 Jan, 21:47


١٠. تعطيل صفة الإستواء على العرش لله تعالى.

لەکارخستن وئیمان نەبوون بە سیفەتی ئیستیواء لەسەر عەرش بۆ خوا لە بابەتەکان وکوفریاتەکانی تری جەهمیەتە.

ئیمامی گەورە عبد الله بن أحمد لە کتێبە بەنرخەکەیدا "السُّنة: ٥٦" بە سەنەدی خۆی دەگێڕێتەوە لە ئیمام يزيد بن هارون کە پێی وتراوە: مَن الجهمية؟ جەهمیەکان کێن؟

فەرموویەتی: مَن زعمَ أنَّ ﴿الرَّحمنُ عَلَى العَرشِ استَوى﴾ على خلافِ ما يقرّ في قلوب العامَّةِ؛ فهو جهميٌّ.
هەرکەس باوەڕی وابێت ئایەتی ﴿الرَّحمنُ عَلَى العَرشِ استَوى﴾ خوا لەسەر عەرشی خۆیەتی پێچەوانەی ئەوە بڵێت کە لە عەقیدە ودڵی موسوڵماناندایە ئەوە جەهمیە.

وە جارێکی تر ئیمامی گەورە عبد الله ابن الإمام أحمد لە کتێبە بەنرخەکەیدا "السنّة" لە بەرپەچدانەوەی جەهمیەتدا لە باوکیەوە بەسەنەد دەگێڕێتەوە لە خەلیفەی ئیمانداران عومەری کوڕی خەتاب کە فەرموویەتی: "إذا جلس ربنا تبارك وتعالى على الكرسي سمع له أطيط كأطيط الرحل الجديد".
کاتێک پەروەردگار دادەنیشێت لەسەر کورسی وەک جیڕە ودەنگی زینی تازەی ئەسپ جیڕە ودەنگی دێت -لەتاو قورسایی وثقلی زاتی الله تعالی-.

بێگومان یەکەم کەسێک کە وتی خوا لەسەر عەرش نیە جەعدی کوڕی درهەم وجەهمی کوڕی صەفوان بوو پاشان بیشری مریسی پاشان کولابیەکان وئەشعەریەکان لەوانەوە بە میراتی ئەو عەقیدەیەیان بۆ مایەوە.

ئەمە لەکاتێکدا چەندین ئایەتی قورئان بە ڕاشکاوی باسی بەرزێتی زات بەربوونەوەی الله دەکەن بۆ سەر عەرشەکەی، لەوانە:

﴿ٱلرَّحۡمَـٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ﴾. کە لە حەوت شوێنی قورئاندا هاتووە ولە تەفسیریدا:

هاوەڵی بەڕێز ئیبن مەسعود دەفەرموێت: جَالس دانیشتووە.
وئیبن عەباس دەفەرموێت: قَعد دانیشتووە.

حەسەنی بەصری ومحمدی کوڕی کەعب وموجاهد وخاریجەی کوڕی موصعەب وئەعمەش لە ناو تابعینیش هەموویان بە دانیشتنی خوا لەسەر عەرشەکەی تەفسیریان کردووە.

وە ئیمامی ئەحمەد وعبدالوهاب ی کوڕی وەڕاق وعوسمانی داریمی ودارەقوطنی لەناو سەلەف.

وە ئیبن تەیمیە وئیبن قەیم وذەهەبی ومحمدی کوڕی عبدالله المحب وسولەیمان سەحمان ومحمد بن إبراهيم آل الشيخ ودەیان وسەدانی تر لەناو خەلەف ومتأخرين تەفسیریان کردووە بە بەرزبونەوە ودانیشتنی لەسەر عەرش.

بۆ زیاتر بەرچاو ڕۆشنیت بڕوانە کتێبە بەنرخەکەی ئیمامی دەشتی "إثبات الحد لله وبأنه قاعد وجالس على عرشه".

کەواتە ئەو خوایەی ئێمەی موسوڵمان دەیپەرستین خاوەنی سیفەتی ئیستیواء بەرزبوونەوە ودانیشتنێتی لەسەر عەرشی خۆی پێچەوانەی خوای وەهمی جەهمیەکان کە ئیمانیان بە خوایەک نیە لەسەرو ئاسمانەکان وعەرش.


📜 بابەتەکانی جەهمیەت: ١٠
مەبەست کــاژاوی.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

19 Jan, 16:05


﴿وَلَنَبْلُوَنَّكُم بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ ۗ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ﴾
بەتەواوی ئەسبابگەلی ئیبتیلا ئیمتحان کران لە پێناو گەیشتنیان بە مەقامی گەورەی صەبر...

ئەگەر قەرار بێت بردنەوە بێ زەرەر وزیان دەرچون بێت ئەوا لە توڵی تەئریخا دەگمەنە دیتنەوەی بردنەوە وزاڵی ئەهلی ئیمان بەسەر نەیارانیدا...

ڕەبی موبارەکتان بێت پلە ومەقامی صەبر..

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

18 Jan, 18:37


ئیمام عەبدوڵای کوڕی ئیمامی گەورەی ئەهلی سوننە ئەحمەدی کوڕی حەنبەل..

ئیمامێکی گەورەی سەلەف بووە قوتابی بەردەستی باوکی وئیبن مەعین وگەورە زانایانی سەلەف بووە..
لەبەر دەستیدا چەندین گەورە زانای ئوممەت زانستیان وەرگرتووە لەوانە ئیمامی نەسائی وئەبی بەکری نەجاد وسەدان لە ئەهلی عیلم...

ئیمام بووە لە فەرموودەدا لە زانستەکانی عیلەل وریجال وئیمام بووە لە عەقیدەدا..

هەڵگرانی عیلم دەربارەی فەرموویانە:
عبد الله بن أحمد جهبذ ابن جهبذ، كان ثقة ثبتا فهما...

ئەمە جگە لەوەی کە باوکی وزانایانی سەردەمی خۆی شاهێدی فراوانی وگەورەیەتی زانستەکەیان دەدا...

یەکێک لە شاکارە مەزنەکانی ونوسینە بە پێزەکانی بریتیە لە کتێبە گرنگەکەی لە بیروباوەڕی سەلەف وڕەددی گروپە گومڕاکاندا بەناوی "كتاب السنة".
کە تییدا کۆدەنگی عەقەدی ئەهلی سوننە نەقڵ دەکات ونەقڵی عەقیدەی گەورە زانایانی ئوممەت دەکات لەسەر تەواوی ئەو بابەتانەی هێناویەتی وکتێبێک نیە بریتی بێت لە ئاراء وبۆچونی خۆی.

هیچ کەسێک نیە تانە لە کتێبە بەنرخەکەی عەبدوڵای کوڕی ئیمام ئەحمەد بدات لە کۆن وسەردەمدا ئیلا کەسانێکی جەهمی ومورجیئی بوون..

بۆیە فریونەدرێن بە قسە وتەعنی کەسانێکی خورافی ومەشرەب جەهمی کە قسە بە خۆی وکتێبەکەی بڵێن وتەکفیری بکەن وبیشوبهێنن بە کوڕەکەی نوح ووانیشان بدەن ئیمامی ئەحمەدی باوکی عەقیدەیەکی جیاوازی هەبووبێت!

بەئاگابن ئەوەی لەو کتێبەدایە عەقیدەی ئیمامی ئەحمەد وئەوزاعی وئیبن موبارەک وئیبن راهویە وتەواوی زانایانی سەلەف بووە...

وە فریو نەدرێن بە تانە وڕەخنەی خەڵکانێکی زاهیری مەزهەبی مەشرەب ئیرجاء باس لە تصحيح وتضعيفـی ئەوە بکەن لەناو ئەم کتێبەدایە وەک بڵێی ئیمام وفەرموودەناسێکی گەورەی وەک ئیمام عبدالله حاطب اللیل بوبێت ونەیزانیبێت وئەمان تازە بەتازە بە کۆڵێک نەخوێنەواریەوە بەرامبەر مەنهەجی متقدمین بێن تصحيح وتضعيف بکەن بۆ فەرموودە وئاثارەکانی ناوی...

وە فریویش نەدرێن بە کەسانێکی خەلەفی متکبر کە خۆیان لەوە بەگەورە تر دەزانن عەقیدە وفکریان بکێشن بەتەرازووی کتێبەکانی سەلەف وگێژ وبێئاگا لە کتێبەکانی سەلەف وحەیران وسەرگەردان بە دیار تناقضاتی کتێبەکانی خەلەف، پێیان خۆش نەبێت بە ئاگابێنەوە ولەناو جمودی فکری خۆیاندا جۆشدامابێتن...

سارد وبێ ئاگاتان نەکەن لە کتێبەکانی سەلەف بەتایبەت کتێبە بەنرخەکەی ئیمامی گەورە عەبدوڵای کوڕی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل گۆڕیان پڕ نوور بێت.

ئەو کتێبە بیلبیلەی چاوی ئەهلی سوننە وشوێنکەوتوانی سەلەف بووە لە هەموو سەردەمێکدا.

وەسێت وئامۆژگاریم بۆ هەموو قوتابیەکی زانست کە بەحەق عەوداڵی گەیشتن بەحەق وحاڵی بونیانە لە فکری گروپە لارەکان پێویستە کتێبی سوننەی عەبدوڵای کوڕی ئیمام ئەحمەد بکاتە سەرو تەواوی ئەو کتێبانەی کە لە عەقیدەدا نوسراون، چونکە عومدە وجیاکەرەوەی بیروباوەڕی پاکی سەلەفە لە دینی جەهمیەکان وفکری ئیرجاء وگروپە لاڕێبووەکان.

✍️ مەبەست کاژاوی.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

17 Jan, 17:53


٩. نَفي العلو عن الله تعالى.

لە کوفریاتی جەهمیەت ئەوەیە نکۆڵی بەرزێتی الله دەکەن بە زاتی خۆی.

بێگومان لە بیروباوەڕی موسوڵمان وایە کە الله بە زاتی خۆی لە سەروو هەموو دروستکراوەکانیەوەیە لەسەر عەرشی خۆی کە لەسەروو حەوت ئاسمانەکەوەیە.

ئەمە کۆدەنگی بیروباوەڕی ئیسلام وئەهلی سوننەیە پێچەوانەی جەهمیەت وگروپە گومڕاکان.

ئەو خوایەی موسوڵمان دەیپەرستێت مەکان وشوێنەکەی ئاسمان وسەر عەرشەکەیەتی.
حەوت ئایەت بە ڕاشکاوی ئیثباتی ئەمە دەکات وپەروەردگار دەفەرموێت: (ٱلرَّحۡمَـٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ) پەروەردگاری میهرەبان لەسەر عەرشی خۆی دانیشتووە.

جیا لەوە دەیان وسەدان ئایەتی تر بەڵگەی بەرزێتی زاتی پەروەردگارن.

دابەزینی جبریل ومەلائیکەتەکان لە ئاسمانەوە بۆ سەر زەوی لای خواوە بەڵگەی ئەوەیە الله لە ئاسمانە.

بەرزبوونەوەی کردەوەی بەندەکان (إِلَیۡهِ یَصۡعَدُ ٱلۡكَلِمُ ٱلطَّیِّبُ وَٱلۡعَمَلُ ٱلصَّـٰلِحُ یَرۡفَعُهُۥۚ) بەڵگەی بەرزێتی زاتی پەروەردگارە.

میعراجی رەسولی خوا صلى الله عليه وسلم بۆ ئاسمانەکان ودواتر بۆ نزیکی سدرة المنتهى وقسەکردنی لەگەڵ پەروەردگاردا لەو شوێنە بەڵگەی ئەژنۆشکێنە بەرامبەر جەهمیەکان کە ئیمانیان بەو خوایە نیە لە ئاسمانە ومەکانی هەبێت!.

پێیان دەوترێت: ئەگەر الله بێ مەکان بێت ولەسەر عەرش ولەسەرو ئاسمانەکان نەبێت وەک لە دینی جەهمیەتدایە ئیتر میعراجی رەسول چ مانایەکی هەیە؟!

ئەگەر الله لە هەموو شوێنێک بێت وبتوێتەوە لەناو مخلوقدا وەک لە دینی حلولیە صۆفیەکاندایە ئیتر میعراجی رەسول بۆ ئاسمانەکان ودیدەنی پەروەردگار لەوێ چ مانایەکی هەیە؟!

تەنانەت یەهودیەکان ئیمانیان بە بەرزێتی وعلوی زاتی الله هەیە کەلەسەر عەرشی خۆیەتی، بەڵام ئەشعەریەکان باوەڕیان بەو خوایە نیە کەلەسەر عەرشە لەسەرو ئاسمانەکانەوەیە!.
سەلەف جوانیان فەرمووە: "اليهود خير من الجهمية".

📜 بابەتەکانی جەهمیەت: ٩
مەبەست کــاژاوی.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

17 Jan, 10:29


ئامانجی سەرەکیت ڕازیکردنی پەروەردگار بێت..
ئەگەر تەواوی پەنجەکانت بکەیتە مۆم ودایبگرسێنیت بۆ ئەو خەڵکە هێشتا ناتوانیت ڕازیان بکەیت.

ڕازیکردنی دڵی هەمووان هەزار ڕویی دەوێت، بۆیە یەکڕوی بێ پێویست بە لەدەستی خەلق ولەپێناو خالق بژی.

🖋 مەبەست کاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

17 Jan, 10:26


یادی ئیسراء ومیعراج دەکەن وبۆنەی بۆ ساز دەکەن، کە چی ئیمانیشیان بە بەرزێتی و"علو"ی خوای گەورە نیە بەوەی کە بەزاتی خۆی لەسەر عەرشی خۆیەتی ودەڵێن: خوا بێ مەکانە یان لەهەموو شوێنێکە -کە ئەمە بیروباوەڕی هیندۆسیە حلولیەکانە وهاوردەی ناو موسوڵمانان کراوە-!!.
کەچی باسی میعراجی رەسولی خواش دەکەن ﷺ کە بەرەو مەلەکوتی ئاسمانەکان بەرزکراوەتەوە ولەوێ قسەی لەگەڵ پەروەردگاردا کردووە!!.

چ تناقض وسەرگەردانیەکە وا جەهمی وحلولیەکانی تێدان!!


ڕۆژانە پەیام: ٤١٤
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

17 Jan, 09:09


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد

❖ قال رسول الله ﷺ: «أَكثِروا عليَّ منَ الصَّلاةِ يومِ الجمعةِ وليلةِ الجمعةِ».

⌯ رواه أبو داود (١٠٤٧).

◉‏ قال الإمام الشافعي: «وأحب كثرة الصلاة على النبي ﷺ في كل حال، وأنها في يوم الجمعة وليلتها أشد استحباباً».

⌯ كتاب الأم للشافعي (٢٣٩/١).

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

17 Jan, 09:06


‏وَإنَّ مِن مُذهِبَاتِ الأحزَان كَثرةُ الصَّلاةِ علَى النَّبيِّﷺ.
بێگومان لەو شتانەی کە خەم وخەفەت لادەبەن زۆر صەڵاواتدانە لەسەر پێغەمبەرﷺ.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

16 Jan, 06:26


تابعی بەڕێز ئیمامی مکحول -گۆڕی پڕ نور بێت- دەفەرموێت: "خاوەنی نەرمترین دڵ کەسانێکن کە کەمترین تاوانیان هەیە".

📚 الرقة والبکاء لـ إبن أبي الدنیا: ٦٥

✍️تاوانەکان هۆکاری سەرەکی ڕەقبوونی دڵەکانن، وهیچ شتێکیش بە وێنەی تەرکی تاوان دڵەکان نەرم ناکات...

یا رب دڵەکانمان نەرم بکە بە تەوفیقی تەرکی تاوان ونزیکی خۆت..

ڕۆژانە پەیام: ٥٠١
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

15 Jan, 19:20


٨. قالوا مَن زعم أن القرآن في صدره فقد زعم أن في صدره مِن الإلهية شيئا.

گروپێکی جەهمیەکان دەڵێن: هەرکەسێک پێی وابێت قورئان لە سنگیدایە ئەوا پێی وایە لە سنگیدا شتێک لە خوایەتی تێدایە.

ئیمام ئیبن بەطە لە "الإبانة الكبرى" سەرباسێکی داناوە بە ناو نیشانی:

باب بيان كفر طائفة من الجهمية زعموا أن القرآن ليس في صدور الرجال.
باسی ڕۆشنکردنەوەی کوفری گروپێک لە جەهمیەکان کە وا گومان دەبەن قورئان لە سنگی ئیمانداردا نیە.

چونکە هەر کەس پێی وابێت خوا قسە دەکات وقورئانیش کەلامی خوایە ئەوا وا گومان دەبات بەشێک لە خوایەتی تێدایە!.

ئیمام ابن أبي حاتم بە سەنەدی خۆی دەگێڕێتەوە لە أبا طالب أحمد بن موسى بن حميد کە فەرموویەتی: قلت لأحمد بن حنبل: قد جاءت جهمية رابعةٌ، وتم بە ئیمامی ئەحمەد گروپی چوارەمی جەهمیەکانیش پەیدا بوون.

فقال: ما هي؟ فەرموی: کامانەن.
قلت: قال إنسان من زعم أن في صدره القرآن فقد زعم أن في صدره من الإلهية شيء!
وتم: تیایاندایە دەڵێت: هەر کەس وا گومان بەرێت لە سنگیدا قورئان هەیە ئەوا وا گومانی بردووە لە سنگیدا بەشێک لە خوایەتی هەیە.

فقال: من قال هذا فقد قال مثل قول النصارى في عيسى أن كلمة الله فيه!
ما سمعت بمثل هذا قط!
ئیمامی ئەحمەد فەرموی: هەر کەس ئەوە بڵێت کت ومت قسەی گاورەکانی وتوە کە دەڵێن عيسى کەلیمەی خوای تێدایە -بە کەلیمەی خوا دروست بووە بۆیە خوایە یان کوڕی خوایە -والعياذ بالله-!.
هەرگیز شتی وام نەبیستووە.

قلت: أهذا الجهمية؟ وتم ئەوانە جەهمین؟
قال: أكبر من الجهمية، فەرمووی: ئەوانە زۆر خراپترن لە جەهمیەکان.

ثم قال: قال النبي - صلى الله عليه وسلم: "يُنْزَع القرآن من صدوركم".
پاشان فەرمووی: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: قورئان هەڵدەگیرێت لە سنگتاندا -مەبەستی پێش هەستانی قیامەتە کە الله قورئان هەڵدەگرێتەوە بۆ لای خۆی-.

بێگومان قورئان لە سنگی هەڵگرانی عیلمدایە وەک پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿بَلۡ هُوَ ءَایَـٰتُۢ بَیِّنَـٰتࣱ فِی صُدُورِ ٱلَّذِینَ أُوتُوا۟ ٱلۡعِلۡمَۚ﴾ [العنكبوت ٤٩]

لە کۆدەنگی بیروباوەڕی ئەهلی سوننە دەربارەی قورئان ئەوەیە کە قورئان لە هەر حاڵ وبارێکدا بێت کەلامی خوایە ومەخلوق نیە جا لە سنگی هەڵگرانیدا بێت یان نوسرا بێت یان بخوێنرێتەوە یان ببیسترێت یان ببینرێت.

📜 بابەتەکانی جەهمیەت: ٨
مەبەست کــاژاوی.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

14 Jan, 20:40


لو كان ما يُقال خَلف ظهورنا صحيحًا لَقالُوه أَمَامَنا.
مَرحبًا بِحَسنَات لَم نَتعَب لِأَجلِهَا.

ئەگەر هەموو ئەوەی لە پاشەملە بەرامبەرمان دەیڵێن ڕاست بوایە ئەوا بەرەو ڕوو پێیان دەوتین.

سڵاو لەو چاکانە بێت کە هیلاک نابین لە دەستخستنیدا.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

14 Jan, 20:06


٧. جحود تكليم الله لموسى عليه السلام.

لەو باس وبابەتانەی کە جەهمیەکان نکۆڵی دەکەن قسەکردنی خوایە لەگەڵ موسی سەلامی خوای لێبیت.
دەڵێن: خوا بە نەفسی خۆی قسەی لەگەڵ موسی نەکرد، وە موسا گوێبیستی خودی کەلامی الله نەبوو، بەڵکو کەلامێکی مەخلوق بوو گوێی لێبوو دەرچوو بۆ لای!.

ئیبن فورەکی ئەشعەری لە "مشكل الحديث، لاپەڕە ٣٥٢" دا دەڵێت: اعلم أن كلام الله ليس بحرف ولا صوت عندنا".
واتە: بزانە کە کەلامی خوا بەبێ حەرف ودەنگە لای ئێمە -ئەشعەریەکان-.

وە ئیبن عاشور خاوەنی تەفسیر دەڵێت: "فيجوز أن الله خلق الكلام في الشجرة التي كان موسى حذوَها..".
واتە: دەکرێت خوا کەلامی دروست کردبێت لەو دارەی پەنا موسادا!.

وە غەزالی خاوەنی "إحياء علوم الدين" دەڵێت: "وأن موسى سمع كلام الله بغير صوت ولا حرف".
واتە: موسی گوێی لە کەلامی الله بوو بەبێ حەرف ودەنگ!.

ئەمە عەقیدەی تەواوی ئەشعەریەکانە، لایان وایە قسەکردنی خوا نەفسانیە بەبێ دەنگ وحەرف.
ودەڵێن: هذه الحقيقة مستحيلة على الله لأنها من أعراض الحوادث، فتعيَّن أن يكون إسناد التكليم إلى الله مجازًا.
دەنگ وحەرف مەحاڵە بۆ خوا چونکە ئەوە سیفەتی مەخلوق وشتی پەیدا بووە بۆیە قسەکردنی خوا مەجازە وحەقیقەت نیە دەنگ وحەرفی هەبێت.

بێگومان ئەم بیروباوەڕە موخالەفەی قورئان وفەرموودە وئیجماعی ئەهلی سوننەیە.

ئیمامی مەڕوزی دەفەرموێت: گوێبیستی ئیمامی ئەحمەد بوم کە پێی وترا: عەبدولوەهابی وەڕاق قسەی کردووە -دەربارەی ئەو کەسەی وتویەتی قسەکردنی خوا دەنگی نیە-.. ودەفەرموێت: هەر کەسێک پێی وابێت خوا قسەی کردووە لەگەل موسی بەبی دەنگ ئەوە کەسێکی جەهمیە دوژمنی خوا ودوژمنی ئیسلامە.
ئیمامی ئەحمەد پێکەنی وفەرمووی چ قسەیەکی جوانی فەرمووە.

وە ئیمام محمدی کوڕی عثمان دەفەرموێت: گویم لە ئیمام عەلی کوڕی مەدینی بوو کە لەسەر مینبەر فەرمووی: "مَن زعم أن الله لم يُكلم موسى على الحقيقة فهو كافر".
هەر کەسێک پێی وابێت خوا قسەی نەکردووە لەگەڵ موسی بە حەقیقی ئەوە کەسێکی کافرە.

ئیمام ابن القاسم هاوەڵی ئیمام مالک لە پەیامەکەیدا بەناوی "السنة"، وە ئیمامی بەربەهاری لە "شرح السنة" دا، وئیمامی ئاجوڕی لە "الشريعة" دا فەرموویانە خوای گەورە قسەی لەگەڵ موسی دا کرد بە دەنگ وحەرف وموساش بە گوێیەکانی سەری گوێی لە دەنگی خوا بوو ولێی تێگەیشت بۆیە هەر کەس پێچەوانەی ئەمە قسە وباوەڕی بێت کەسێکی کافرە.

ئیمام ئیبن بەطە لە "الإبانة الكبرى" دا بە ژمارە (٢٥٤٣) فەرموویەتی: هەر کەسێک ئینکاری ئەوە بکات کە خوا لەگەل موسی قسەی کردووە بە قسەکردنێک دەنگی هەبووە وگوێیەکان گوێی لێ بووە ودڵەکان لێی تێگەیشتون وهیچ نێوەندێک نەبووە لە نێوانیاندا ووەرگێڕ نەبووە وپەیامنێر نەبووە ئەوە کەسێکی کافرە، کافر بووە بەرامبەر خوای گەورە ونکۆڵی قورئانی کردووە...

بۆیە لازمی قسە وباوەڕی ئەشعەریەکان ئەوەیە کە مەخلوقێک داوای ڕبوبیوتی لە موسی کردووە ووتویەتی: ﴿إِنِّیۤ أَنَا۠ رَبُّكَ فَٱخۡلَعۡ نَعۡلَیۡكَ إِنَّكَ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوࣰى﴾ [طه ١٢].
موساش بەڕاستی داناوە وچووە بۆ لای فیرعەون تا بانگی بکات بۆ لای ڕبوبیەتی مەخلوقێک!

کەواتە چ فەرقێک هەیە لە نێوان موسی وفیرعەون لە مەزهەبی کوفری ئەوانەدا؟!
چ کوفرێک لەمە وازحتر وڕوونترە؟!

ئیمامی داریمی لە "الرد على الجهمية: ژمارە ٢٥٩" وای فەرمووە.

تەنانەت هاتووە لە ئاثاردا کە ئیماندارانی دەوری نەبی موسی سەلامی خوای لێبێت زۆر سەیری گوێی پێغەمبەر موسایان دەکرد وەک پیرۆزی گوێیەکانی کە گوێبیستی کەلامی الله بووە، سەیر لەوەدایە جولەکە ئیمانیان بە قسەکردنی خوا هەبووە کەچی جەهمیەکان لە هەموو سەردەمێکدا نکۆڵی ئەم حەقیقەتە عەقەدیە مجمع علیها یە دەکەن.

📜 بابەتەکانی جەهمیەت: ٧
مەبەست کــاژاوی.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

13 Jan, 19:58


لە یەمەنەوە بۆ گەیشتن بە مەقامی عالی صوحبەتی نەبی هیجرەتیان کرد بەرەو مەدینەی ڕەسول تا چاوەکانیان بۆ یەکەم جار شاد بێت بەو مانگە، بەڵام کاتێک گەیشتنە جوحفە سواریەک پێیانگەیشت وپێی وتن: پێنج شەوە رسول الله ﷺ وەفاتی فەرمووە وبەرەو رەفیقی ئەعلا ڕۆحی موبارەکی عروجی کردووە...

ئای چ هەستێکی کەمەرشکێن وهەناسە ساردیەکە لە سەردەمی ئەودا بووبیت ونەگەیشتبیتە پلەی صوحبەت وزیارەتی دەستەکانیت نەکردبێت...

یەکێک لەو پیاوە گەورانەی کەوتە ناو ئەم مەقیف وهەستە جەرگبڕەوە ئیمامی گەورە عبدالرحمن ــی کوڕی عوسەیلەی صونابیحی بوو -گۆڕی پڕ نوور بێت-٠

مەبەست کـــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

12 Jan, 19:17


هەوڵمەدە قەناعەت بە هەمووان بکەی وخۆت سەرقاڵی مشت ومڕ بکەی...
زۆرێک لەو خەڵکە مێشکیان بە دیوار بینا کردووە بەبێ دەرگا وپەنجەرەش تا ئەوەی لەناو تاریکایی چواردەوری دیواری فکری جمودیان چاوی دڵیان بە ڕوناکی بینایی نەگرێت...

پێغەمبەران دوچاری ئەم جۆرە مێشکانە زۆر بوونەوە بێ شک ئەوەش حاڵی دوعاتی سەرڕێگای ئەوانیشە...

ڕۆژانە پەیام: ٥٠٠
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

12 Jan, 10:25


💠

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

12 Jan, 10:24


٦. نَفي الحرف الصوت في صفة الكلام لله تعالى، ورتبوا عليه القول بالحكاية والعبارة.

نکۆڵیکردنی حەرف ودەنگ لە سیفەتی قسەکردنی خوای گەورەدا، هەر بۆیە باوەڕیان وایە قورئان عیبارەت وحیکایەتە لە کەلامی خوا.

لەو باس وبابەتە کوفریانەی کە جەهمیەکانی پێ دەناسرێتەوە لە هەموو سەردەمێکدا ئەوەیە کە باوەڕیان بە خوایەک نیە قسەبکات وقسەکردنەکەی حەرف ودەنگی هەبێت ومەخلوق بیبیستێت، بەڵکو دەڵێن خوا سیفەتی کەلامی نەفسانی هەیە وقسەکردن لە نەفسی خۆیدایە ودەیخاتە دڵ وسنگی بەندەکانی...
بەگومانی خۆیان ئیثباتکردنی دەنگ وحەرف لە قسەکردنی خوادا شوبهاندنی خوایە بە مەخلوق!.

ئیمامی ئەحمەد بە سەنەدی خۆی ڕیوایەت دەکات لە ئیبن مەسعودەوە کە فەرموویەتی: "إذا تكلم الله سبحانه بالوحي سمع صوته أهل السماء فيخرون سجدا".
واتە: کاتێک الله قسە دەکات بە وەحی ئەهلی ئاسمان گوێیان لێی دەبێت ودەکەونە سەجدە.

وە ئیمام عەبدوڵای کوڕی ئیمام ئەحمەد دەفەرموێت: پرسیارم کرد لە باوکم: خەڵکانێک هەن دەڵێن خوا قسە ناکات بە دەنگ؟
ئەویش فەرمووی: بەڵکو بیگومان خوای گەورە قسە دەکات بە دەنگ، ئەوە تەنها جەهمیەکانن نکۆڵی ئەمە دەکەن، ئەوانە باوەڕیان لەدەوری ئەوە دەسوڕێتەوە کە تەعطیلی سیفاتی خوا بکەن.

📚 رسالة السجزي إلى أهل زبيد: ٣٣٠.

کەواتە ئەو خوایەی موسوڵمان دەیپەرستێت خاوەنی سیفەتی قسەکردنە بە دەنگ وحەرق بەندەکانی گوێبیستی بوون لە مەلائیکەت وهەندێک لە پێغەمبەران وئیمانداران لە ڕۆژی قیامەتدا، پێچەوانەی ئەو بتەی جەهمیەکان دەیپەرستن قسەکردنی بێ دەنگ وحەرفە وقسەکانی نەفسانیە.

📜 بابەتەکانی جەهمیەت: ٦
مەبەست کــاژاوی.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

10 Jan, 08:06


ليس كل ما يُقال بِحقك يستحق الرد، لا تعطي قيمة لمن لا قيمة لهم.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

09 Jan, 17:02


شمْسُ الخميسِ إذ تغـيـب ..
زِد في الصّلاةِ على الحبيب..

إِذَا أَرَادَ الله بعــــبدِهِ خيرًا؛ يَسَّرَ لسَانه للصَّلاةِ علىٰ الرسول ﷺ.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

09 Jan, 07:22


شوبهەیەکی خەلەفیەکان ووەڵامێکی پوخت بۆیان..

یەکێک لە شوبهەکانی شوێنکەوتوانی خەلەف ودوایینەکان بۆ ڕەدکردنەوەی مەژغوڵبوون وگەڕانەوە بۆ کتێبەکان سەلەف ئەوەیە دەڵێن:
کتێبەکانی سەلەف قورسن وبەبێ خەلەف وزانایانی دوایین ناتوانین تێبگەین لێیان!.
یان بەبێ مامۆستا وکەسێک دەستت بگرێت وفێرت بکات نابێت بچیت بەلایدا وبیانخوێنیتەوە...

وەڵام/ ئەگەر مەبەستیان پێی کەسانێکی عەوام وعەرەبی نەزان وزۆر سەرەتایی بێت لە زانستی شەرعی بێگومان پێویستە قوتابی عیلم فێری عەرەبیەکی باش وزانستەکانی ببێت، وعەرەبی زانین کلیلی فێربوونی هەموو زانستێکی شەرعیە.

ئەگەر مەبەستیان پێی قورسی وگرێوگۆڵی نووسین وتێگەیشتنە لە کتێبەکانی سەلەف لەبەرامبەردا ئاسانی وساکاری زمانی نووسینەکانی خەلەف ودوایین بێت ئەوا بێگومان موعادەلەکە پێچەوانەیە.

بە نموونە: ئەگەر موطاڵە وچاوپیاخشانێکی کتێبی ئەو زانایانەش بکەین کە دوور بوون لە گرێوگۆڵی کەلامی وفەلسەفی بەنموونە کتێبەکانی ئیبن تەیمیە ئەوا پێویستمان بە لوغەیەکی فراوان وورد دەبێت بۆ تێگەیشتن لە نووسین ومورادی قسەکانی کە قوتابی سەرەتایی ئاسان فەهمی ناکات!.

یان نووسین وکتێبەکانی نمونەی وەک بەکر ئەبو زەید کە بە زمانێکی وا قورس ووشەسازی کردووە جاری وایە عەرەبی زان وئاست بەرزەکانیش پێویستیان بە گەڕانەوەیە بۆ قاموس ومفردات اللغة تا تێبگەن لێی!.

لە بەرامبەردا ئەگەر ئاوڕێک بە لای کتێبەکانی سەلەفدا بدەین بەتایبەت کتێبەکانی عەقیدە ومسائل وئاثار وفەتواکانیان دەبینین بە زمانێکی زۆر سادەتر نووسراون ودوورن لە گرێوگۆڵی کەلامی ومەنطقی زۆر ئاسانتر فەهم وئیدراکی دەکرێت.

ئایا تێگەیشتن لە الفتوى الحموية والتدمرية ومجمل ومفصل الإعتقاد ی ئیبن تەیمیە ئاسانترە یان تێگەیشتن لە عقيدة الرازيين وعقيدة حرب الكرماني وشرح السنة للبربهاري وأصول السنة لأحمد بن حنبل والحميدي جگە لەمانەش لە کتێبەکانی سەلەف کە بەزمانێکی سادە وساکاری عەرەبی نوسراون؟!

تێگەیشتن لە مجموع الفتوى لابن تيمية ئاسانترە یان تێگەیشتن لە مسائل ووەڵامی پرسیارگەلەکان لە ئەحمەدی کوڕی حەنبەل وئیسحاقی کوڕی راهویە کراوە؟!

ئەوەی تۆزێ خوێندەواری هەبێت وموتاڵەی کتێبەکانی سەلەف وخەلەفی کردبێت تێدەگات ودەگاتە ئەو یەقینەی کە ئەسڵەن ئەوە قسەیەکی بەتاڵە کە پێمان وابێت نووسین وقسەکانی سەلەف بەزمانێکی قورس نوسراون ونووسینەکانی خەلەف ودوایین سەهل وئاسانترە.

هەڵبەت ئەمە ئەو کتێبانەی خەلەف کە بێ گرێوگۆڵی کەلامی نوسراون ئەگینا عامەی کتێبەکانی خەلەف خوێندەوارە عەرەبەکانیش بۆ خۆیان پێویستیان بە زانینی ئالەتی منطق وفەلسەفە دەبێت تا لێی حاڵی ببن چ جای عەجمی عەجەمستان...

ئەگەر مەبەستیشیان هەڵەیەتی مەژغوڵبوونی قوتابی زانستی سەرەتایی بێت بە کتێبەکانی سەلەفەوە بە بێ مامۆستا وشێخێک کە پێت بگەیەنێت بێگومان ئەمە بۆ کتێبەکانی خەلەف ودوایینیش هەر وایە، بگرە زیاتر پێویستی بە دەستگرتن وخوێندنە تێیدا.

هەموو کتێبێکی عیلمی ومەنهەجی پێویستی بە شەرحکردن هەیە وتاڵیبی عیلمی سەرەتایی بەبێ مامۆستا ناتوانی تەئصیلی عیلمی بکات، ئەمە بۆ هەر کتێبێکە کە مەنهەجی عیلم بێت جا سەلەف نوسیبێتی یان خەلەف، پەیامەکەم واتای ئەوەنیە پێویستمان بە مامۆستایان وزانایان نیە ئەبەد...

پەیامی من هەڵوەشاندنەوەی ئەو شوبهە وقسە نارەوایەیە کە بەرامبەر کتێبەکانی سەلەف بە تەعینی دەکرێت بەوەی لێیان تێناگەین وقورسن و.... لە کاتێکدا کتێبەکانی خەلەف قورستر نوسراون..

بێگومان قوتابی سەرەتایی پێویستە بنیاتنادی زانستی لە هەموو زانستەکاندا لەبەردەستی مامۆستا وئەهلی عیلمدا بێت تا پێدەگات وپەڕ وباڵ دەکات دواتر دەبێت دەست بکات بە فڕین لەناو ئاسمانی موتاڵەی کتێبەکاندا.

سەربارەی فەزڵی سەلەف وکتێبەکانیان بەسەر خەلەف وکتێبەکانیاندا بێگومان گرنگە خوێندنەوەی کتێبەکانی جگە لە سەلەف ئەوانەی دوور بوون لە ڕێچکە وڕێگا بیدعیەکان وفکرە لاڕێکان لە پێناو فراوانبوونی زانست، وبێ پێویست نین لە کتێبە باشەکانی خەلەف وئەوانەی سەردەمیش، بەڵام بە چاوی ڕەخنە ودوای تەئصیلێکی باشی عیلمی.

ڕۆژانە پەیام: ٤٩٩
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

09 Jan, 03:45


گومڕایی وسەرگەردانی ونازناوی بێ ناوەڕۆک لەو کاتەوە دەستی پێکردووە کە گەڕانەوە بۆ فەتاوای خەلەف ومعاصرين جێگایان بە مسائل وفەتاواکانی سەلەف لێژکرد وتاڵیبی عیلمیان مەژغولی شوێنکەوتنی خەلەف وسەردەمیەکان کرد بەناوی ئەوەی ئەمانە شوێن سەلەف کەوتون وبێئاگایان کردن لە مسائل وکتێبەکانی خودی سەلەف خۆیان....

لەو کاتەوە گەمژاندنی توڵابی عیلم دەستی پێکرد کە شوێنکەوتنی مەزهەبی معتبریان لێکردنە بیدعە وسەرگەردانی لەبری ئەوە شوێن مەزهەب تەرجیحاتی فڵان وفیساری سەردەمییان خستن وئەمەشیان ناونا شوێنکەوتنی قورئان وسوننەت!...

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

09 Jan, 03:43


كعب الأحبار دەفەرموێت:

سەردەمێکـــ بەسەر خەڵکیدا دێت ڕقیان لە ئامۆژگاری دەبێت تا وای لێدێت ئیماندار ئیمانەکەی خۆی دەشارێتەوە وەک چۆن خراپەکار خراپەی دەشارێتەوە.

📚المجالسة وجواهر العلم (۱۱۸٦)

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

08 Jan, 20:12


(( كِتاب السُّنَّة لِعبدالله بن أحمد بن حَنبَل ))

کتێبێک کە پێویستە هەموو شوێنکەوتەیەکی دینی حەق ئەو دینەی ئەوەڵینی ئومەتی لەسەربوون دیراسەی بکات وبە دەستێکی مصحف وبەدەستەکەی تری ئەو کتێبەی پێبیت ئەگەر بیەوێت خاوەن وهەڵگری بیروباوەڕی پاک بێت.

کتێبێک چقڵی چاوی جەهمیەکان وئەشاعیرەکانە، چونکە ڕۆشنکەرەوەی بیروباوەڕی پاکە دەربارەی سیفاتەکانی پەروەردگار...

چقڵی چاوی مورجیئەکانی کۆن وسەردەمە چونکە سەران وڕابەرانی ئیرجاء فەزح دەکات ودەیانناسێنیت...

هیچ کەسێک نیە تانە لەو کتێبە بدات ئیلا کەسانێک نەبێت کە هەڵگری دینی جەهمیەتن یان فکری چەوتی ئیرجائن.

وەسێت وئامۆژگاریم بۆ هەموو قوتابیەکی زانست کە بەحەق عەوداڵی گەیشتن بەحەق وحاڵی بونیانە لە فکری گروپە لارەکان پێویستە کتێبی سوننەی عەبدوڵای کوڕی ئیمام ئەحمەد گرنگی پێبدەن وبکرێتە سەرو تەواوی ئەو کتێبانەی کە لە عەقیدەدا نوسراون، چونکە عومدە وجیاکەرەوەی بیروباوەڕی پاکی سەلەفە لە دینی جەهمیەکان وفکری ئیرجاء وگروپە لاڕێبووەکان.

بەئاگابن ئیمام عەبدوڵای کوڕی ئیمام ئەحمەد بۆ خۆی ئیمام بووە لە فەرموودەدا لە زانستی عیلەل وتصحيح وتضعيف دا، لە عەقیدەدا .....

نەفامیە بەرامبەر مەکانەتی ئەو کەڵەپیاوە وتەعاملی زانایانی سەلەف ومتقدمین لەگەڵ ئاثارەکاندا کە هاتون لەو کتێبە عەقیدەییانەی کە کۆدەنگی سەلەفی تێدا باسکراوە لە عەقیدەدا بوترێت سەنەدی فڵان ئەثەر لاوازە وفڵان ئەثەر سەنەدەکەی فڵان ڕاوی تێدایە زەعیفە... وێنەی ئەم قسانە!.

گەورەترین هەڵەیەک کە بەناو محقق ومصحح ومضعف ــەکان لەم سەردەمە تێیکەوتون ئەوەیە کە بە ئەحکام وقواعد ومصطلحات ــی متأخرين حوکم دەدەن بەسەر ئەقوال وئەحکام وئاثاری سەلەف ومتقدمین دا.

ئیمامێکی گەورەی وەک عەبدوڵا کە باوکی وزانایانی سەردەمی شاهێدی فراوانی وگەورەیەتی زانستەکەی دەدەن وهەڵسا بە نوسینەوەی کتێبیکی گرنگ لە بیروباوەڕی سەلەف وڕەددی گروپە گومڕاکاندا بەناوی "كتاب السنة" کە تییدا کۆدەنگی عەقەدی ئەهلی سوننە نەقڵ دەکات، یەعنی ئەوەندە نەزان ونەخوێندەوار بووە بێت کتێبەکەی پڕ بکات لە شتی لاواز وزەعیف!!

فەریکە خوێندەوار ومحققێکی خەلەف وسەردەم بێت بڵێ ئەوەی زەعیفە وئەوەی لاوازە... سبحان الله

دەبێت قوتابی عیلم لەوە تێبگات تعاملی سەلەف بەرامبەر ئاثار جیاواز بووە لە خەلەف ومتأخرين...
شتانێک کە کۆدەنگی ئەهلی سوننە وسەلەفی لەسەر بێت وکتێبانێک کە مەنبەعی ئیجماعی سەلەف بن لە عەقیدەدا نەزانی ونەفامیە بێی بگەڕێی بەشوێن سەنەد وصيحەت وضەعفی ئاثارەکانیدا....

دوپاتی دەکەمە وبزانن کە هیچ کەسێک نیە تانە لە کتێبە بەنرخەکەی عەبدوڵای کوڕی ئیمام ئەحمەد بدات لە کۆن وسەردەمدا ئیلا کەسانێکی جەهمی ومورجیئی بوون..

ئەو کتێبە بیلبیلەی چاوی ئەهلی سوننە وشوێنکەوتوانی سەلەف بووە لە هەموو سەردەمێکدا.

مەبەست کـــاژاوی

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

08 Jan, 19:37


کتێبەکانی سەلەف وسوننەت تاکە سەرچاوەن بۆ وەرگرتنی بیروباوەڕی پاک، ولەدوای دوعا گەورەترین هۆکاری ڕزگاربونە لە گومڕایی.
خوێندنەوە ودیراسەکردن ومانەوەتێیدا تاکە جێگرەوەی مەجلیسی سەلەفە.

‏سُئِل أبو داود السجستاني رحمه الله تعالى من تأمرنا أن نجالس بعدك؟ فقال: الكتب "

پرسیارکرا لە ئەبو داود -بەڕەحمەت بێت- فەرمانت بەچیە لەدوای خۆت لە مەجلیسی کێدا دابنیشین بۆ وەرگرتنی زانست؟فەرمووی: کتێب!.

ئەمە بۆ سەردەمی سەلەف وای فەرمووە، ئەی دەبێت بگەیشتایەتە ئەم سەردەمە کە زۆرینەی بانگخوازان هەڵگری فکرە بیدعی ولاڕێبووەکانن، دینیان فرۆشتووە بە دونیا دەبوو چ وەسێت ووەڵامێکی هەبووایە؟!!

بۆیە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ کتێبەکانی سەلەف وسێ سەدە زێڕینەکە وگەورە زانایانی سەلەف دین لەوانەوە وەربگرن تا ئەوەی ئیسلامفرۆشان گومڕا وسەرلێشێواومان نەکەن.

خوێندنەوە ومەژغوڵبوون بە کتێب وزانستی سەلەفەوە دەتخاتە حاڵەتی یەقینی ئەوەی کە سەردەم سەردەمی دووەمی غوربەتی ئیسلامە...

ئەو ئیسلامە خوا ویستەی کە ئەوەڵینی ئوممەت پەیڕەویان لێکرد غەریب ونامۆ بۆتەوە وەک چۆن سەرەتای ئیسلام بە نامۆیی دەستی پێکرد...

فطوبى للغرباء، طوبى بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوە بۆ دیندارێتی سەلەف.

کاتێک دەگەیتە خزمەتی کتێبەکانی سەلەف ومسائل ووەڵام وفەتواکانیان ئەو کات دەگەیتە یەقینی ئەوەی کە سەلەف وزانست وئاثار ووەڵامی مسائلەکانیان بێ پێویستت دەکات لە خەلەف وزانایانی دوایی.

تێدەگەیت کە خواردنەوەی ئاو لە سەرچاوەکەیەوە شتێکە ولە جۆگەلە درێژ بووەکانی شتێکی ترە.
تا دەتوانن بگەنە سەرچاوەی ئاوەکە ولەوێوە ئاوی عیلم بنۆشن تا ئارامی بێت بە دڵ ودەروونتاندا.

سەرچاوە پاکە پڕ لەعیلم وتەقواکە ئەوان بوون بگەڕێنەوە بۆ لایان تا خاوەنی بیروباوەڕێکی پاک ودیدارێتیەکی ساغ بن.

لە ڕەحمی پەروەردگاریش بۆمان مانەوەی کتێبەکانی سەلەف وزانایانی ئەوەڵینە تا ئەوەی لەو سەرچاوە پاکەوە ئیسلامەتی وەربگرین، وئەو مەنهەجە ڕەسەنە بکەینە تەرازووی لەسەر حەق بوون ولاڕێبوون.

{فَإِنْ آمَنُوا بِمِثْلِ مَا آمَنتُم بِهِ فَقَدِ اهْتَدَوا} پێمان دەڵێت هیدایەتدراوان تەنها ئەوانەن کە بەحەق شوێن ئەوەڵینی ئوممەت کەوتوون.

{وَّإِن تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا هُمْ فِي شِقَاقٍ} پێمان دەڵێت هۆکاری سەرەکی تەواوی دوبەرەکی وپەرتبوونی ئوممەت دوورکەوتنەوەیانە لە وەرگرتنی دین لە مەنبەعی نبوەت ودیندارێتی ئەوەڵینی ئوممەت.

بشزانن کە سەلەف ناوێک نیە بۆ نازناو وپاشگر، مەنهەجێکە بۆ بیروباوەڕ وعەمەل".

بۆیە فریونەدرێن بە بانگخوازانێکی ڕێلێونبوی بێ ئاگا لە حەقیقەت وئیجماعاتی سەلەف دوورتان بخەنەوە لەو سەرچاوە پاکە چاکانەی کە مەنبەعی بیروباوەڕی پاکن بۆ کەسانێک کە سەلەف مەرجەعیەتیان بێت.

کتێبەکانی سوننەت وبیروباوەڕی سەلەف نوسین وبیروباوەڕی شەخسێک نیە بەڵکو بریتیە لە ئیجماعاتی عەقەدی، پێچەوانەی کتێبەکانی خەلەف وگروپەکان کە فکر وبیروباوەڕی شەخصێکە.

کتێبەکانی أصول السنة نەقڵی ئەو بیروباوەڕە مەشهورە کۆدەنگیەیە کە سەلەف پەیڕەویان لێ کردووە، وناقیلەکانیان أعلم وزاناترین بوون لە زانستەکانی فەرموودە وعلل الحديث والرجال وسەنەددا.
بۆیە نەفافیە ڕەخنە لەو ئیجماعاتانە بگیرێت بەناوی ئەوەی سەنەدەکان لاوازیان تێدایە.

تا زیاتر شارەزای کتێبەکانی سەلەف ودیندارێتیان بیت ئەو تێدەگەیت لە دووری ولاڕێبونی زۆرێک لە خەلەف وسەردەمیەکان هەر لەبەر ئەمەیە تەواوی گروپە گومڕاکان وفیرقەکان خۆیان لادەدەن لە کتێبەکانی سەلەف وبگرە تانە وتوانج وسوک سەیریان دەکەن وقوتابی عیلمی لێدەڕەتێنن بە چەندەها شوبهە وبیانوی شەیتانی، هەموو ئەوەش لە پێناو ئەوەدایە قوتابی عیلم ئەو حەقیقەتە ژێرخۆڵکراوانە نەبینن وبێ ئاگابن لەو حەقەی کە لە کتێبەکانی سەلەفدا هاتووە.


✍️مەبەست کاژاوی.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

07 Jan, 17:03


٤. الْقَول بأنَّ الإيمان مخلوق.

ئیمامی ئیبن بەطە سەرباسێکی داناوە بە ناونیشانی الْقَوْلِ فِيمَنْ زَعَمَ أَنَّ الْإِيمَانَ مَخْلُوقٌ، بیروباوەڕی ئەوانەی پێیان وایە ئیمان مەخلوقە.

دەفەرموێت: سَمِعْتُ أَبَا بَكْرٍ أَحْمَدَ بْنَ سَلْمَانَ النِّجَادَ، يَقُولُ: وَمِنَ الْفِرَقِ الْهَالِكَةِ قَوْمٌ أَحْدَثُوا شَيْئًا ‌أَنْكَرَهُ ‌الْعُلَمَاءُ.
گوێبیستی ئیمام ئەحمەدی کوڕی سەلمانی نەجاد بووم کە دەیفەرموو: لە گروپە لاڕێبووە تیاچووەکان خەڵکانێکن کە فکرێکیان داهێناوە وزانایانیش ئینکاریان لێیان کرد.

باسی پیاوێک دەکات کە ناوی صوری بووە لە رۆژهەڵاتی بەغداد دادەنیشت وخۆی وەک زاهید ودونیا نەویستێک نیشان دەدا ویەکێک لە قسەکانی ئەوەبوو دەیوت: إِنَّ الْإِيمَانَ مَخْلُوقٌ، وَإِنَّمَا أَرَدْتُ الْحَرَكَةَ.
ئیمان مەخلوقە ومەبەستم بە عەمەل وحەرەکەی بەندەکانە.
وە دەیوت: الإِيمَانُ مَخْلُوقٌ، وَالزَّكَاةُ مَخْلُوقَةٌ، وَالْحَجُّ مَخْلُوقٌ، وَالْجِهَادُ مَخْلُوقٌ...

بەڵام زانایانی سەلەف فەرموویان: من قال الإيمان مخلوق فهو كافر.
هەر کەسێک بڵێت ئیمان مەخلوقە کافرە.

ئیمام عبدالوهابی وەڕاق دەفەرموێت: فَقَالَ لَنَا أَبُو عَبْدِ اللَّهِ : هَذِهِ مَسَائِلُ الْجَهْمِ بْنِ صَفْوَانَ، وَهِيَ سَبْعُونَ مَسْأَلَةً، اذْهَبُوا فَاطْرُدُوا هَذَا مِنْ عِنْدِكُمْ.
ئیمامی ئەحمەد پێی وتین: ئەمە یەکیکە لە مسائل وبابەتەکانی جەهمی کوڕی صەفوان کە حەفتا بابەتە..

وفەرمووی: هَذَا أَهْلٌ أَنْ يُحَذَّرَ عَنْهُ وَلَا يُكَلَّمَ، هَذَا كَلَامُ جَهْمٍ بِعَيْنِهِ، وَإِنَّمَا قُلْتَ مَخْلُوقٌ عَلَى الْحَرَكَةِ، هَذَا مِثْلُ قَوْلِ الْكَرَابِيسِيِّ، إِنَّمَا أَرَادَ: الْحَرَكَاتُ مَخْلُوقَةٌ، هَذَا قَوْلُ جَهْمٍ...
ئەم پیاوە شایەنی ئەوەیە خەڵکی لێ ئاگادار بکرێتەوە وقسەی لەگەڵ نەکرێت، ئەوە کت ومت قسەی جەهمە، ڕاستە ئەو وتویەتی ئیمان مەخلوقە مەبەستی حەرەکەیە ڕێک وەک قسەی کەرابیسی -کە دەیوت خوێندنەوەم بۆ قورئان مەخلوقە- مەبەستی حەرەکە بوو، وحەرەکاتیش مەخلوقە ئەوەش قسەی جەهم بوو...

وە ئیمام عبدِ الغنيِّ المَقْدسيِّ دەفەرموێت: "رُوِيَ عن إمامِنا أحمَدَ رَضِيَ اللهُ عنه أنَّه قال: من قال: الإيمانُ مخلوقٌ فهو كافِرٌ، ومن قال: قديمٌ فهو مبتَدِعٌ.
قال وإنَّما كَفَّر من قال بخَلْقِه؛ لأنَّ الصَّلاةَ مِن الإيمانِ ، وهي تشتَمِلُ على قراءةٍ وتسبيحٍ وذِكرِ اللهِ عزَّ وجَلَّ، ومن قال بخَلْقِ ذلك كَفَر، وتشتَمِلُ على قيامٍ وقعودٍ وحركةٍ وسُكونٍ، ومن قال بقِدَمِ ذلك ابتَدَع.

"ذيل طبقات الحنابلة لابن رجب: ٢/ ٢٥"

واتە: لە گەورەمان ئیمامی ئەحمەدەوە ڕیوایەت کراوە کە فەرموویەتی: هەر کەس بڵێت ئیمان مەخلوقە کافرە، هەرکەسیش بڵێ قەدیمە بیدعەچیە.

کافرێتی ئەوەی کە دەڵێت ئیمان مەخلوقە لەبەر ئەوەیە کە بێگومان نوێژ لە ئیمانە ونوێژیش پێک هاتووە لە قورئان خوێندن وتەسبیح وزیکری خوا هەرکەسیش بڵێت ئەمانە مەخلوقە کافرە.
وە پێکیش هاتووە لە دانیشن وهەستان وجوڵە ووەستان، هەرکەسیش پێی وابێت ئەم جوڵانە قەدیمن ئەوا مبتدعە.

وە ئیمام أبو عمرو عبد الوهاب بن منده دەفەرموێت: رَأْسُ الْإِيمَانِ التَّوْحِيدُ، وَهُوَ قَوْلُ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، فَمَنْ زَعَمَ أَنَّ الْإِيمَانَ مَخْلُوقٌ، فَقَدْ زَعَمَ أَنَّ اللَّهَ تَعَالَى لَمْ يَكُنْ مُوَحَّدًا حَتَّى خَلَقَ التَّوْحِيدَ، فَوُحِّدَ بِهِ، وَهَذَا مِنْ أَقَاوِيلِ الزَّنَادِقَةِ، خَذَلَهُمُ اللَّهُ.

واتە: سەری ئیمان تەوحیدە کە بریتیە لە کەلیمەت لا إله إلا الله بۆیە هەرکەس پێی وابێت ئیمان مەخلوقە ئەوا واگومان دەبات کە پێشتر الله بەتاک وتەنها دانەنراوە تا تەوحیدی دروست کردووە، ئەمەش لە قسەی زندیقەکانە خوا لەناویان ببات.

📚كتاب الأباطيل والمناكير والصحاح والمشاهير.

کەواتە تاڵیبی حەق لەمەوە فێردەبێت وتێدەگات قسەیەک، فکرێت کە بەسەر عەقیدەی چەسپاوی سەلەفدا دابهێنرێت جا مەبەست ونیەت تێیدا ئەگەر راستیش بێت، بێگومان قبوڵکراو نیە مادام قسەکە دوو ڕوو لەخۆبگرێت یان خودی تەفصیلدانەکە سەلەف لێی نەدوابن ودەرگایان داخستبێت.

وەک باسی مەخلوقێتی ئیمان وتەفصیلدان لە لەفز وخوێندنەوە ونوسراوی قورئاندا...


📜 بابەتەکانی جەهمیەت: ٤
مەبەست کــاژاوی.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

05 Jan, 19:32


گەورەمان سەرداری موجاهیدان خالیدی کوڕی وەلید -رضي الله عنه- بەهۆی سەرقاڵبوونی بە جیهاد وتێکۆشان لە پێناو ئیعلائی کەلیمەی تەوحید سەری نەدەپەرژایە سەر قورئان خوێندن تا ئەوەی لە کۆتایی تەمەنی بە ئەسەفێکەوە دەیفەرموو: شغلتني عنك الجهاد، جیهاد لە تۆی مەژغوڵ کردم!.

بەڵام ئێمە ومانان بەرامبەر قورئان دەبێت بڵێین: شغلتني عنك الجهاز، ئەم ئامێرە لە تۆی مەژغوڵ کردم!.

الله المستعان

ڕۆژانە پەیام: ٤٩٨
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

04 Jan, 20:27


ماڵەکانتان لەسەر شەپۆڵی دەریاکان دروست دەکەن؟!


مَكْحُولٍ الشامي دەفەرموێت : عِيسى ابْنُ مَرْيَمَ عَليهِ السّلام فەرمووی: ئەی کۆمەڵەی حەواریەکان کێ دەتوانێت لەسەر شەپۆڵی دەریاکان ماڵێکـ درووست بکات؟
وتیان : ئەی ڕۆحی اللە کێ دەتوانێت شتی وا بکات؟
عیساش فەرمووی : کەواتە دووربکەونەوە لە دونیا مەیکە بە مەنزڵگای نێشتەجێ بوون.


📚الزُّهد لـ أحمد بن حنبل صـ۷۸

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

04 Jan, 20:25


ئیماندار کاتێک سەرزەوی پێخۆشترە لە ژێرزەوی کە کاری زیادکردنی توێشووی خۆی بێت بۆ قیامەت وئەرکی ئیصڵاحی عەقیدەی خەڵک بگرێتە خۆ وەک پێغەمبەران، ئەگەر نا، ژێر زەوی بۆی لەسەر زەوی خێرتر وباشترە، هەر بۆیە ئەهلی ئیمان لەسەردەمی زۆر بوونی فیتنەکان وداخرانی ڕێگاکانی ئیصڵاح ئاواتی مەرگیان خواستووە، ومردنیان پێ خۆشتر بووە لە ژیان.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

03 Jan, 14:16


فائدة

قال يحيى بن عمار السجستاني: العلوم خمسة :

-١- علم هو: حياة الدين، وهو: علم التوحيد.
٢-وعلم هو: قوت الدين، وهو: العظة والذكر.
٣-وعلم هو: دواء الدين، وهو: الفقه.
٤-وعلم هو: داء الدين، وهو: أخبار ما وقع بين السلف.
٥-وعلم هو: هلاك الدين، وهو: الكلام

( ذم الكلام وأهله صـ ٥٥٢ ط الحجي)

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

01 Jan, 20:22


‏الصديق الذي يتحول فجأة الى عدو كان حاقدآ منذ البداية، ولكنه كان بارعآ في التمثيل والنفاق...

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

01 Jan, 17:13


ئیمامی الدارمي دەفەرمووێت:

هەر کەسێ نەزانێ کە پەروەردگاری لەسەر عەرشەکەیەتی، لەسەرو ئاسمانەکان، ئەوە غەیری الله یی پەرستووە

📚| نقض للدارمي (ص٣٥٤) |

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

01 Jan, 15:26


ئەوان دەڵێن دوژمنی ئیسلام نین وکێشەمان لەگەڵ موسوڵماناندا نیە، بەڵام بێگومان ڕاست ناکەن یان ئەوەیە ئێمە لەسەر ئیسلامی حەق نین چونکە (وَلَن تَرۡضَىٰ عَنكَ ٱلۡیَهُودُ وَلَا ٱلنَّصَـٰرَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمۡۗ) جو وگاور لێمان ڕازی نابن تا کاتێک شوێن ڕێگا وڕێبازەکانی ئەوان نەکەوین..


ڕۆژانە پەیام: ٤٩٧
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

31 Dec, 19:05


قال عمر بن الخطاب رضي الله عنه: « اجتنبوا أعداء الله في عيدهم».

[التاريخ الكبير للبخاري ٥٦٤/٤]

وعنه رضي الله عنه أيضا أنه قال: « لا تعلموا رطانة الأعاجم، ولا تدخلوا على المشركين في كنائسهم يوم عيدهم، فإن السخطة تنزل عليهم» .

و عن عبد الله بن عمرو قال: « من بنى في بلاد الأعاجم وصنع نيروزهم ومهرجانهم وتشبه بهم حتى يموت وهو كذلك حشر معهم يوم القيامة»

[السنن الكبرى للبيهقي]

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

31 Dec, 15:22


https://youtu.be/UgjBLsHr8zs?si=0bQ7HDFXy7EEYRJE

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

31 Dec, 15:22


https://youtu.be/RR6iyUmWXEU?si=KjLYgoFO1ifIv0bv

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

31 Dec, 12:14


شوناسی ئیسلام بپارێزن

لە دیدی موسوڵمانی ڕاستگۆی پەیوەست بە دینەکەیەوە پارێزگاریە لە شوناسی ئیسلامەتی ودوور کەوتنەوەیە لە کاریگەر بوون بە کلتوری گەلان ودینەکانی تر..

کریسمس بۆنەیەکی داهێنراوی شیرکی گاورەکانە کە گەورەمان مەسیح لە خۆیان وبۆنەکانیشیان بەریە، وتەواوی مێژووی ئیسلامەتیش شەن وکەو بکەین هیچ گروپێکی لاڕێبووش پیرۆزبایی لەو جۆرە بۆنانە نەکردووە وبەڕەوایان نەبینیوە!.

غَیۡرِ ٱلۡمَغۡضُوبِ عَلَیۡهِمۡ وَلَا ٱلضَّاۤلِّینَ پێمان دەڵێت لە پایەی نەگۆڕی چەسپاوی ئیسلامەتی ئەوەیە کە نە لەبیروباوەڕ نەلە عیبادەت نەلە ڕەوشت وسلوک نەلە سەر وسیماش خۆمان بە جو وگاور نەچوێنین وپارێزگاری بکەین لە شوناسی ئیسلام..


ڕۆژانە پەیام: ٤٩٦
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

31 Dec, 05:48


هیچ کاتێک بەڕەوام نەبینیوە سوکایەتی وبێڕێزیکردن بە موسوڵمانێکی سادەی بێ ناو وناونیشان چ جای ئەوانەی ڕەمزن ولەناو خەڵکدا گەورەن لە هەڵگرانی عیلم..

نا تێگەیشتووی وا هەیە وا دەزانن نوسینەکەم بۆ دیفاعە لە بێڕێزی وتەکفیری ئیبن تەیمیە!

دیارە کە هەڵماڵینی ڕووی ڕاستەقینەی خۆیانیان پێ ناخۆشە وپێیان خۆشە ئیبن تەیمیە بکەنە قەڵغانێک بۆ دیفاع لە لادان ولاڕێبوونەکانی خۆیان کە لایان داوە لە مەنهەجەکەی خودی ئیبن تەیمیەش چ جای بگەڕێینەوە بۆ پێشینان وئەوەڵینی ئوممەت...

ئەوەی جێگای سەرسوڕمان وسەیرە ئەوەیە ئەگەر قسەیەک بە یەکیک لە ئەئیمیەی سەلەف بوترایە کە وتراش کەس خۆی بۆ سەغلەت نەکرد وێنەی ئەمە !!

ئەمە دەلیلی ئەوەیە پێگە وگەورەیی زانانانی سەلەف لە دلی خەلکدا نیە ونەماوە هێندەی تەقدیسی ئەشخاس لەناو خەلەف دەکەن نەک ئەشخاسی سلف بەلکو حساب بۆ ئیجماعاتی سەلەف ناکرێت...

بەراستی گرنگە هەموومان بگەرێینەوە بۆ کتێبەکانی سەلەف تێبگەین وپێبگەین لەسەریان وگەورەیی پێگەی زانایانی سەلەف زیاتر بخەینە دڵمان وبیانناسین وبزانین کێ بوون ئەوان ودینی ئەوان بکەینە پێوەر وتەرازوو بۆ دوای ئەوان، ولە هەڵەدا کەس نەکەینە قودوە بۆ خۆمان وبیانکەینە بەربەست لە تێگەیشتن وگەڕانەوەمان بۆ دینی ئەوەڵینی ئوممەت..


دوپاتی دەکەمەوە نە تەکفیر نە تەقدیس..

ئیبن تەیمیە مەکەنە سەکۆیەک بۆ سنگدەرپەڕاندن والله وجودی هەبوایە زۆینەی ئەوانەی بە ئیمام وشێخی ئیسلامی خۆیانی دەزانن تەبەڕای لێدەکەن تۆمەتەکانی تەکفیری وئیرهابی وموجەسیمە ودەیان تۆمەتی تر دەخەنە پاڵی....

وە ئیبن تەیمیەش مەکەنە بەربەستێک بۆ تێگەیشتنتان لەو دینە پاک وبێخەوشەی سێ جیلە تەزکیەکراوەکەی ئوممەتی لەسەر بوون، کە مەعلومە لای خوێنەواران ئیبن تەیمیە خاڵی نەبووە لە موخالەفات وهەڵە وداهێنان بەسەر مەنهەجی سەلەف وپیاوە گەورەکانی ئەوەڵینی ئوممەت..

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

31 Dec, 05:45


نە تەکفیرکردن وسوکایەتی پێکردنی ڕەوایە ونە تەقدیسکردن وپێشخستنێ بەسەر ئەئیمەی سەلەف وگەورە پیاوانی ئەوەڵینی ئوممەتدا ڕەوایە...
ئیبن تەیمەش بۆ خۆی هەوڵی داوە خەڵک بگێڕێتەوە بۆ هەڵگرانی دین لە ئەوەڵینی ئوممەت..

پەیامەکەم زۆر ڕوونە

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

30 Dec, 19:35


ئیبن تەیمیە سەکۆیەک بۆ سنگدەرپەڕاندن.

چ جێگای سەرسوڕمان وتێڕامانێکە...

دوژمنەکانی ئیبن تەیمیە لە ئەشاعیرەکانی نوفاتی علو وکەلامی دەنگ وحەرفی خوای پێ ئیمامە وکەچی دیفاعیش لە ئیبن تەیمیەی دوژمنی ئەشاعیرە دەکات!

ئیبن تەیمیەی تەکفیرکاری دەسەڵاتدارانی ئیشکار بە یاسا دەستکردەکان -یاسق- ی پێ ئیمام وشیخی ئیسلامە کەچی دەسەڵاتدارانی قەوانینی وەضعیشیان پێ وەلی ئەمر وگەورەی موسوڵمانانە!.

ئیبن تەیمیەی حەنبەلی بانگەشەکاری شوێنکەوتنی مەزهەبی پێ شیخی ئیسلامە وبەحساب دیفاعی لێدەکات کەچی ڕێگا ونەهجەکەی ئەو بە بیدعە وگومڕایی دەزانێت ومەزهەبی بوون مەرفوزە لایان وڕایەی لامەزهەبیەتیان هەڵگرتووە!.

ئیبن تەیمیەی رەفزکاری تەفرەقە وحیزبایەتی وباڵباڵێنیان پێ ئیمامە ودیفاعی لێدەکەن کەچی خۆیان لەناو بیری تەسکی حیزبایەتی وکوتلەگەراییدا غەرق ونغرۆ بوون!

ئیبن تەیمیەی بانگەشەکاری گەڕانەوە بۆ ئاثاری ئەوەڵینی ئوممەتی پێ ئیمامە ودیفاعی لێدەکات کەچی لەو لاوە حساب نەک بۆ ئاثار بەڵکو بۆ ئیجماعاتیشیان ناکات وهەوا وڕەئی خۆیان پێش دەخەن بەسەر فەتاوا وئاثارى سەلەفدا!.

ئیبن تەیمیەی عوزرهێنەرەوە بۆ هەڵگرانی کوفر وجەهمیەتی پێ ئیمام وهێڵی سورە کەچی لەولاوە نەک لەسەر کوفر بەڵکو تەکفیری تەواوی ئەوانە دەکات کە موناصير وسەرخەری فکر وبۆچونەکانیان نین!.

بۆ دەبێت ئەم هەموو لاڕێبووە لە مەنهەج ونەهجی ئیبن تەیمیە لە ژێر چەترێکدا بەناوی دیفاع لە ئیبن تەیمیە کۆبووبێتنەوە وکردبێتیانە سەکۆیەک بۆ سنگدەرپەڕاندن وملەجەڕەی ظهوری ناو ووەجهیان؟!


گەورە زانایانی سەلەف هەڵگرانی عەقیدەی سەلەف نمونەی وەک عەبدوڵای کوڕی ئەحمەد وئەبو زورعە وئەبو حاتمی ڕازی وحەربی کرمانی وبەربەهاری وئیبن بەطە وئاجوڕی وداریمی خاوەنی "الرد على الجهمية ونقض المريسي" وقوتەیبەی کوڕی سەعید وئەوزاعی وثەوری وئیبن موبارەک وحومەیدی وئیبن راهویە وئیبن عویەینە وموزەنی وترمذی وقاسمی کوڕی سەلام وتوستەری وهەزاران گەورە زانای تر کە تەئصيل وتەعقیدی ئەو دین وعەقیدەیەیان کرد کە ڕەسولی ئەکرەمﷺ وهاوەڵان وتابعین وئەتباعەکانیانی لەسەر بوون وتۆمارکار وناقڵکاری ئەو عەقیدە پاکە بوون...

بۆ کاتێک قسە وتوانج وڕەفزی هەندێک لەو زانا گەورانەی سەلەف وکتێبەکانیان کرا وسوکایەتیان پێکرا دڵسۆزێک نەبوو بێتە جواب ونقەیان لێوە بێت لەکاتێکدا ئیبن تەیمیە و زۆر لەو گەورەتریش لە متأخرين وخەلەف عیلم وتەقوا وبەصيرەتیان بە دین لە چاو ئەو گەورە زانایانەی سەلەف جیاوازی ئاسمان وڕێسمانە هەڵبەت لە دڵی ئەوانەی لە پێگە وگەورەیی وشکۆی عیلم ودینداری سەلەف تێگەیشتبێتن؟!

کێ هەبوو لە زانایانی سەلەف مقبول بووبێت لای حیزب وگروپە ئیسلامیەکانی ئەو دەمە لە جەهمیەکان وموعتەزیلەکان وقەدەریەکان وخەوارجەکان ومورجیئەکان وتەوای گروپەکان؟!

ئێستاش ئەگەر عەرضی عەقیدەکەیان وەک خۆی بێ منجەمنج وداتاشین بکرێت کێ هەن لەم گرۆهـ وسنگ دەرپەڕانەی سەردەم وبانگەشەکارانی سوننەت قبوڵکاری بن نەیخەنە وەرائی ظەهریان؟!

لە کاتێکدا دین ودیندارێتی ونەهجی ئەوەڵینی ئوممەت سەنگی مەحەک وتەرازووی حەق وبەتاڵ ولەسەر صەواب وهەڵەبوونی دوای ئەوانە لە خەلەف ومتأخرين وسەردەمیەکان...

وە دڵنیاشم لەوەی هیچ یەکێک لەوانەی لەم گۆڕەپانی مەعمەعە وخۆدەرخستن وسنگ دەرپەڕاندنەدا مقۆ مقۆیانە بە یار ونەیاری ئیبن تەیمیەوە هیچیان لە ئیبن تەیمیە ونەهجەکەی تێنەگەیشتوون وەک خۆی ومەحاڵە گرۆیەکیان بە گەورەکانیشیانەوە دیراسە وموتاڵەی تەواوی کتێبەکانی ئیبن تەیمیەیان کردبێت یان تێگەیشتبن وبزانن چ باسە!!.

با لەخوا بترسین وحەجمی نەفسی خۆمان وکۆڵەواریمان لە عیلم بەدین لەچاو عیلمی سەلەف وزانایان بزانین...
بشزانین کە هیدایەتی ڕاستەقینە لە گەڕانەوەدایە بۆ ئەو دین وڕێبازەی کە ئەوەڵینی ئوممەتی پێ بوونە خەیرولقڕون وباشترینی ئوممەت...

براتان/ مەبەست کاژاوی

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

30 Dec, 19:21


💠

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

29 Dec, 17:08


هەمووان چاوەڕێی هەڵەیەک دەکەن لێت تا دڵی خۆیانی پێخۆش بکە تەنها خوای خالق نەبێت چاوەڕوانی تەوبەیە وسەتر وداپۆشینتی پێخۆشە...

کەچی زۆرینەمان هەوڵی ڕازیکردنی خەڵک وترسی لۆمەیان هۆکاری حەرەکە وسکونی کاروکردارمانە!.

چۆن بەندەیەکین!

🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

29 Dec, 17:07


هەموو دژایەتی وناکۆکیەک ئومێدی چاکبوونەوەی لێ دەکرێت تەنها دژایەتیەک نەبێت کە سەرچاوەکەی حەسادەت وحیقد بێت، ئەمیان مەحاڵە!.

حەسادەت وحیقد بەرامبەر ئیماندار نیشانەی لاڕەشبونی دڵە.


🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

29 Dec, 10:54


النَمِيمَة خَصْلَةُ نفْسٍ سَقِيمَة وطَبِيعَةٍ لَئِيمَة

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

27 Dec, 15:16


كان إبراهيم النَخعي إذا قرأ:
﴿وقالُوا اتّخَذَ اللهُ وَلدًا﴾

خفض صوته حياءً من الله!

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

27 Dec, 13:11


هیچمان لە دەست نەچووە لەم دونیایە جێی ئەسەفتر وەک لە دیدەنی رَسول الله ﷺ.

یارب صەڵاوات وبەرەکات وڕەحمەتی خۆت بڕژێنی بەسەر گەورە وڕابەرمان ڕەسولی ئەکرەم.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

27 Dec, 11:30


نَحْن مُسْلِمُونَ لَا نَحْتَفِل بِرَأْس السّنةِ وَلَا حَتَّى رِجْلَيْهَا.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

27 Dec, 08:39


ساتێک تێڕابمێنە لەم بابەتە گرنگە

ئیمامی ئەحمەد -بەڕەحمەت بێت- فەرموویەتی: "ثلاثة كتب ليس لها أصول: المغازي، والملاحم، والتفسير".

واتە: سێ جۆرە کتێب بنچینەیان نیە ئەوانیش بریتین لەو کتێبانەی کە لەسەر جەنگەکان، وڕووداوەکان، وتەفسیر نووسراون.

📚(ذيل طبقات الحنابلة ٣/ ١٣٥)

مەبەستی ئیمام ئەوەیە کە بەگشتی ئەوەی لەم سێ بابەتەدا نەقڵ کراوە أحاديث موقوفة وآثار منقطعة یە، وفەرموودەی متصل ومسند تێیاندا کەمە.

وە سەلەف ونووسەرانی ئەم سێ بوارە لەناو سەلەفدا لە نووسینەوەیاندا وەک فەرموودە وبەتایبەتیش فەرموودەکانی ئەحکام تەعاملیان نەکردووە، وبەدەگمەن دەبینیتەوە وویستبێتیان کتێب بنوسن بەناوی صحيح السيرة يان جەمعی مەڕویاتی صحيحة بکەن لە سیرەدا!.

نمونەی زانایانی سەلەف کە لە بواری سیرەدا کتێبیان نووسیوە وەک ئیمام ابن شهاب الزهري وعاصم بن عمر بن قتادة الأنصاري وعبدالله بن أبي بكر بن حزم.

وە جیلی دوای ئەوانیش وەک ئیمام محمد بن إسحاق بن يسار (ت١٥١هــ) وموسى بن عقبة (ت١٤١هــ).

وە دوای ئەوانیش نمونەی وەک ئیمام ابن هشام (ت٢١٨هــ) کە سیرەکەی محمدی کوڕی ئیسحاقی پوخت کردۆتەوە.

وە دوای سەلەفیش لە متأخرين نمونەی وەک ابن كثير کە لە سیرە وتأريخ دا کتێبیان نووسیوە لەهەمان کاتدا وفەرموودەناسیش بوون، کەچی هیچیان ئەو پاڵفتەکاری ووردەکاریەیان نەکردووە لە نووسینەوەی سیرەدا وەک ئەوەی کە لە نووسینەوەی فەرموودەکانی ئەحکام کردوویانە!.

بەهەمان شێوە ئەگەر سەرنجی تەفسیری طەبەڕی وتەفسیری سەلەف بدەین دەبینین زۆرینەی ئایەتەکان بە أحاديث موقوفة وآثار منقطعة تەفسیرکراون، وئەو مەرج ولێکۆڵینەوە و تدقيق ــەی کە بۆ فەرموودەکانی ئەحکام وحەڵاڵ وحەرام کراوە بۆ ئەم بوارانە نەیانکردووە.

ئا لێرەوەیە کە هەڵەی گەورەی هەندێک لە مُحقق ونووسەرەکانی سەردەم دەردەکەوێت کە دێن بەناوی مەنهەجی سەلەفەوە دەیانەوێت سیرە پوخت بکەنەوە تەنها لە أحاديث صحيحة ومتصل ومسند دا، کە بەڕاستی ئەمە مەنهەجێکی دوورە لە مەنهەجی زانایانی سەلەفەوە، بەڵکو زیاتر مەنهەجی ظاهریەکانە لە کۆن وسەردەمدا.


والله تعالى أعلم بالصواب والحق
براتان/ مەبەست کـــاژاوی.🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

22 Nov, 20:18



مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

22 Nov, 20:18


شێوازی نوێژی ئافرەتان لای ئەوەڵینی ئوممەت.

لەدوای حەمد وثەنای بێ پایان بۆ پەروەردگاری زۆر میهرەبان وبەسۆز وصەڵات وسەلام وبەرەکەت لەسەر رەسولی ئەکرەم ویاران وشوێنکەوتوانیان..

بێگومان یەکێک لە باس وبابەتە گرنگانەی کە زۆرێک لە سەردەمیەکان تێیدا بەهەڵەداچوون وپێچەوانەی ئەهلی ئیمانی ئەوەڵینی ئوممەتە قسە وکرداریان تێیدا "بابەتی هەیئەت وشێوازی نوێژی ئافرەتانە".

لای سەردەمیەکان هەیئەت وشێوازی نوێژی ئافرەتان هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ نوێژی پیاواندا!.
بێئاگا لەو هەموو ئەثەرەی کە لە هاوەڵان وشوێنکەوتوانەوە هاتووە دەربارەی..

یان ڕاستر بڵێین حساب نەکردن بۆ ئەو هەموو ئەثەرەی هاتووە لە هاوەڵان وتابعینەوە، چونکە دین ودیندارێکی لایان خاڵیە لە گەڕانەوە بۆ ئاثاری ئەوەڵینی ئوممەت...

سەرەتا هەندێک لەو ئەثەرانە دەخەمە ڕوو کە لەم باسەدا هاتووە:

لە هاوەڵی بەڕێز عەلی کوڕی ئەبی طالب -رضي الله عنه- هاتووە کە فەرمویەتی: "إذا سجدت المرأة فلتحتفز، ولتلصق فخذيها ببطنها".

واتە: کاتێک ئافرەت سەجدە دەبات پێویستە خۆی کۆ بکاتەوە وڕانی بلکێنێت بە ورگیەوە.

📚 رواه عبد الرزاق (۵۰۷۲) وابن أبي شيبة (۲۷۹۳) والبيهقي في السنن (۳۱۹۷).

وە هاتووە لە هاوەڵی بەڕێز ابن عباس -رضي الله عنه- أنه سئل عن صلاة المرأة؟ فقال: "تجتمع، وتحتفز" پرسیاری لێکراوە دەربارەی نوێژی ئافرەت؟ فەرمووی: خۆی کۆدەکاتەوە وخۆی دەلکێنێ بەیەکەوە.

بەهەمان شێوە لە هاوەڵی بەڕێز عطاء -رضي الله عنه- هاتووە کە فەرمویەتی: "تجتمع المرأة إذا ركعت، ترفع يديها إلى بطنها، وتجتمع ما استطاعت، فإذا سجدت فلتضم يديها إليها، وتضم بطنها وصدرها إلى فخذيها، وتجتمع ما استطاعت".

واتە: ئافرەت خۆی کۆ دەکاتەوە کاتێک ڕکوع دەبات، وە دەستەکانی تا ئاستی ورگی بەرز دەکاتەوە، وخۆی کۆدەکاتەوە چەند بتوانێت، وەکاتێک سەجدەی برد خۆی دەهێنێتەوە یەک دەستەکانی وسنگی وسکی بۆ لای رانەکانی دەهێنێت وئەوەندەی بتوانێت خۆی کۆ دەکاتەوە.

ابن جريج دەفەرموێت: هاوەڵی بەرێز عطاء فەرمووی: "إن للمرأة هيئة ليست للرجل".
ئافرەتان شێوازێک نوێژ دەکەن جیایە لە پیاوان.

📚 رواه عبد الرزاق (٥٠٦٦).

وە لە مجاهد تابعی بەرێزەوە هاتووە کە فەرمویەتی: "كان يكره أن يضع الرجل بطنه على فخذيه إذا سجد، كما تصنع المرأة".
واتە: کەراهەتی هەبووە پیاوان سکیان بلکینن بە رانیانەوە کاتی سەجدە وەک ئافرەتان.

📚رواه ابن أبي شيبة (٢٧٩٦).


وە هاتووە لە حەسەنی بەصڕی وقەتادەوە کە فەرموویانە: "إذا سجدت المرأة فإنها تنضم ما استطاعت، ولا تتجافى لكي لا ترفع عجيزتها".
واتە: کاتێک ئافرەت سەجدە دەبات دەبێت خۆی بهێنێتەوە یەک ئەوەندەی دەتوانێت، وە خۆی بڵاو ناکاتەوە تا سمتی بەرز نەبێتەوە.

📚 رواه عبد الرزاق (٥٠٦٨).

هەمان شێوەی هاوەڵان وتابعین ئەئیمەی فوقەهاء هەمان فەتوا وقسەیان هەیە.

ئیمامی مالک دەفەرموێت: "لا تفرج في ركوع ولا سجود ولا جلوس، بخلاف الرجل".
ئافرەتان خۆیان ناکەنەوە لە ڕکوع وسەجدە ودانیشتنیاندا بە پێچەوانەی پیاوان.

📚 النوادر والزيادات للقيرواني (١٧٦/١) والذخيرة للقرافي (۱۹۳/۲).

وە هاتووە لە گەورەمان شافعیەوە کە فەرمویەتی: "أدب الله تعالى النساء بالاستتار، وأدبهن بذلك رسوله صلى الله عليه وسلم، وأحب للمرأة في السجود أن تضم بعضها إلى بعض، وتلصق بطنها بفخذيها، وتسجد كأستر ما يكون لها".

پوختەکەی: پەروەردگار ئافرەتانی فێری ئەدەبی خۆشاردنەوە کردووە بەهەمان شێوە پێغەمبەرەکەشی وەها ئادابی ئافرەتانی داداوە، وخۆشویستراوە بۆ ئافرەتان لە سەجدەدا خۆیان بهێننەوە یەک سکیان بە ڕانەکانیانەوە بلکێنن.

📚 كتاب الأم (۱۳۸/۱).


وە أبو داود دەفەرموێت: سألت أحمد عن المرأة، كيف تسجد؟ ئافرەتان چۆن سەجدە دەبەن؟
فەرمووی: "تضم فخذيها" خۆی دەلکێنێ بە رانەکانیەوە.

وتم: فجلوسها مثل جلوس الرجل؟ ئەی دانیشتنی وەک دانیشتنی پیاوانە؟
فەرموی: "لا" نەخێر.

📚مسائل أبي داود (٣٦٠).

وە شێوازی دانیشتنیشیان چوارمشقیە وەک بەیهەقی لە سونەنەکەیدا ڕیوایەتی دەکات: "وَيَأْمُرُ النِّسَاءَ أَنْ يَتَرَبَّعْنَ"

📚 رواه البيهقي في سننه (۲۲۲/۲ - ۲۲۳).

کەواتە لە تاووتوێی ئەو ئاثارانەی کە هاتوون لە ئەوەڵینی ئوممەتەوە بۆمان ئاشکرا دەبێت شێوازی نوێژی ئافرەتان وەک پیاوان نەبووە، ئافرەتان بە شێوازێک نوێژیان دەکرد کە خۆیان تەواو کۆدەکردەوە تا زیاتر سەتری عەورەتیان ببێت وجسمیان وشێوەکەی کەشف نەبێت، وە جیاواز بن لە پیاوان.

بەو هیوایەم خوشکانی ئیماندارم شێوازی نوێژەکانیان ڕاست بکەنەوە بەو شێوازە نوێژ بکەن کە ئافرەتانی سەلەف وئەوەڵینی ئوممەت ئەنجامیان داوە.

✍️ مەبەست کاژاوی.
٢١/ جمادي الأولى/ ١٤٤٦هـ

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

21 Nov, 20:10


🔹

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

21 Nov, 15:57


🔸

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

21 Nov, 15:56


#دەگێڕنەوە کە كوڕێك چووە حەمامەوە دەستی كرد بە وتنی: (طلع البدر علينا من ثنيات الوداع...)
باوكی هات بەسەریدا وچووە ژوورەوە بۆی ولێیدا تادەستی كردە گریان.
ئەوجا دایكی هات ووتی: بۆچی لەو كوڕەت دا؟!
وتی: چونكە قورئانی ئەخوێند لەحەمامەكەدا.
ژنەكەی وتی: جاخۆ ئەوە قورئان نیە شیعرە!!
پیاوەكە دەستی كردەگریان!
ژنەكەی پێی وت بۆچی دەگریت؟!
وتی: نزیكەی سی ساڵە من ئا ئەمە ئەخوێنم لەنوێژدا.
_
📚 چیرۆكی گێل وگەمژەكانی ئیبن جەوزی.

لەم سەردەمی غوربەتی ئیسلام وتەوحیدەش زۆرن لەو جۆرە کەسانەی کە ڕەنگە بیست سی ساڵ بێت دینداری بکەن وبگرە دەعوە بکەن ووادەزانن لەسەر مەنهەجی ئیسلامی خواویستن (ويحسبون أنهم مهتدون)، بەڵام تا ئێستا بۆیان دەرنەکەوتووە کە ئەو دینداریەی ئەوان پەیڕەوی لێدەکەن وبانگەشەی بۆ دەکەن عەینی ئەو دینداریەیە کە سەرانی جەهمیەت وئیرجاء پەیڕەویان لێدەکرد لە سەردەمانی کۆن...
بێئاگا وغافڵ لە مەنهەجی ئەوەڵینی پاکی ئوممەت هەڵگری فکر ونەهجێکن کە ئەو ئەوەڵینە پاکە دژایەتیان کردووە...

بۆیە بخوێننەوە وبگەڕێن بە دوای زانستی بەسوودا...
ئیعتکاف لەسەر موتاڵەعەی کتێبەکانی سەلەف بکەن...
تێبگەن لەو دینە پاکەی کە ئەوەڵینی ئوممەت هەڵگری بوون تا ئەوەی ئەخبارتان نەچێتە ڕیزی حمقاء ومُغفِّلين..

✍️ مەبەست کاژاوی

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

20 Nov, 21:12


"دیندارێتی ئەوەڵینی ئوممەت ومەنهەجی ئەو سەلەفە پاکە پێوەر وتەرازووە بۆ کێشانی هەموو ئەوانەی بانگەشەی حەقبوون دەکەن, وە گەڕانەوەش بۆ ئەو ئیسلامە پاکە بێ خەوشەی کە ئەو ئەوەڵینە باشەی لەسەر بوون تاکە ڕێگای ڕزگاربوونە لە گومڕایی دونیا وسزای قیامەت".

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

19 Nov, 21:44


﴿وَلَوۡلَاۤ أَن ثَبَّتۡنَـٰكَ لَقَدۡ كِدتَّ تَرۡكَنُ إِلَیۡهِمۡ شَیۡـࣰٔا قَلِیلًا﴾
ئەگەر ئێمە دڵەکەتمان جێگیر نەکردایە خەریک بوو تۆزێک دڵت قایل بێت بە داواکانیان وشتێک تەنازول بکەی لە مەبدەئی ئیسلامەتی وتەوحید.

﴿إِذࣰا لَّأَذَقۡنَـٰكَ ضِعۡفَ ٱلۡحَیَوٰةِ وَضِعۡفَ ٱلۡمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَیۡنَا نَصِیرࣰا﴾
خۆ ئەگەر مەیلت بەلای کافراندا بچوایە ونەرمیت بنواندایە وتەسلیمی بەرنامەیان ببویتایە ئەو کات سزای چەند قاتی دونیایی وقیامەتیمان دەدایت وکەسیشت نەدەدیەوە کە لە دۆزەخ ڕزگارت بکات وسەرت بخات.

✍️ ئەمە منەتی رب العالمین ـە بەسەر پێغەمبەرەکەی لەهەمان کات هەڕەشەیە بۆ ئەو وئوممەت کە بۆیان نیە مەیلی دڵیان بڕوات بەلای کافران وبەرنامە وڕێبازەکانیاندا ئەگەر نا زاهیر ئیسلامەتی دادیان نادات ولای خوا بە هەڵگرانی ئیسلام ناژمیردرێن وڕەنج بەخەسار دەبن.


ڕۆژانە پەیام: ٤٨٥
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

19 Nov, 14:35


مَا نعِيشُ إلَّا فِي سِترِه؛ ولَو كُشِفَ الغِطاءُ لكُشفَ عَن أمرٍ عَظِيم.

| وكِيع بن الجَرّاح -رَحِمَه الله-.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

17 Nov, 20:43


كثيرٌ ما يأخُذ الله من دُنيَاك؛ ليحفَظ عليك دِينَك.

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

16 Nov, 20:38


بە حەقیقەت ئوممەت تینوی بانگخوازانێکی دڵسۆزی شارەزای  دونیانەویستە کە جارێکی تر دین ودیندارێتی ئەوەڵینی ئوممەت بدەنەوە بە گوێ ودڵی خەڵکیدا وبتی تەقدیسی خەلەف ودوایین بشکێنن لە دڵی ئەو خەڵکەدا ودەستیان بگرن وبیانبەن لە سەرچاوەی پاکی کانی دینەوە دیندارێتی وەربگرن وسەلەف وئاثار وبیرباوەڕ وفیقهــ وسلوکیان بکرێتە مەنهەجیەت ومەرجەعیەت لە پێناو تێگەیشتن وپێگەیشتن وپەیڕەوی لەو ئیسلامەی ئەوەڵینی ئوممەت هەڵگری بوون.


🖋 مەبەست کاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

16 Nov, 07:28


"كلما زاد عِلمُك، اختفت منك الرغبة في الجدال؛ وكلما نضج عقلك، ظهر فيك خُلق التغافل".

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

15 Nov, 15:10


اللهم ابعد عنا كل عين تتمنى لنا الشر وكل شخصٍ يهتم بمراقبتنا اكثر من اهتمامنا بانفسنا ..

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

14 Nov, 22:05


🤍

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

14 Nov, 22:05


🤎

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

12 Nov, 04:31


🔻

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

12 Nov, 04:29


بە ئیمام سعيد بن جبير رحمه الله ووترا: مَن أعبَدُ الناس؟ کێ عابدترین کەسە؟
فەرمووی "رجل اجترح من الذنوب، فكلما ذكر ذنوبه احتقر عمله".
پیاوێک گوناهی زۆری ئەنجامداوە، هەر کات گوناهەکانی بیردەکەوێتەوە کردەوە چاکەکانی سوك دێتە بەرچاو.

📚[ حلية الأولياء: ٤/ ٢٧٩].

📎 تاوانێک کە بەندە خاشع بکات بۆ خالقەکەی وهەستی کەمتەرخەمی تیا دروست بکات دەرحەق بە حەقی پەروەردگاری وببێتە هۆکاری تەوبە وگەڕانەوەی زۆر خێرتر وباشترە لە شەونوێژ وقورئانخوێندن وعیبادەتگەلێک کە بەندە تووشی لەخۆڕازیبوون وسەرسامبوون بە خۆ بکات.

✍️ مەبەست کاژاوی
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

11 Nov, 04:35


لا بأس أن نتألم قليلا ً
الألم أحياناً يعيدنا للطّريق الصحيح..

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

09 Nov, 18:40


💠

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

09 Nov, 18:36


جاری واهەبوو بیست ساڵ ڕادەوەستا ولێکۆڵینەوەی دەکرد لە بابەتێکدا پاشان یەکلادەبوویەوە!.

ئیمامی خەلال دەفەرمویت: جاری وا هەبوو ئیمامی ئەحمەد بیست ساڵ لە بابەتێکدا دەمایەوە، واتە تا ئەوەی بگاتە قەولی تەواوی هەڵبژێردراو تێیدا.

📚 [ أحكام أهل الملل ]

کاتێک کە شۆڕ دەبیتەوە بەناو قوڵایی زانستدا وشەپۆل وکەفی دەریاکە تێدەپەڕێنی وقورسایی وفراوانی وقوڵی بێبنی دەریاکە دەبینی ئەو کات ئیتر وەک سەردەمی کەف وکوڵی شەپۆلی سەردەریاکە جورئەت ناکەیت زوو بڕیار لەسەر بابەتە قوڵەکان بدەیت وڕادەوەستی تا شۆڕ دەبیتەوە بەرەو قوڵایی زانست.

🖋 مەبەست کاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

09 Nov, 16:33


🌐

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

09 Nov, 16:33


بە یارمەتی رب العالمین هەوڵ دەدەم یەک یەک لەو حەفتا بابەت ومەسئەلانەی جەهمیەت بکەمە کوردی لەگەڵ کورتە شیکردنەوەیەک بۆیان... إن شاء الله

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

09 Nov, 14:48



مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

09 Nov, 14:45


الجَهمِيَّة مِلَّةٌ كُفرِيَّة، والتَّجَهُّم رِدَّةٌ وَكُفْرٌ.

جەهمیەت ڕێبازێکی کوفریە، وجەهمی بوون ڕیدە وکوفر ودەرچوونە لە ڕێبازی ئیسلام.

هەر بابەت وباسێک کە سەلەف بە جەهمیەت لە قەڵەمیان دابێت بێگومان کوفر وڕیدە بووە لایان، وکاتیک بە کەسێکیان وتبێ جەهمیە یان فيه تجهم واتە کەسێکی کافرە ودەرچووە لە ئیسلام.

بۆ کۆدەنگی سەلەف جەهمیەکان وهەڵگرانی فکری جەهمیەت کافر ودەرچوو بوون لە ئیسلام ولەنێو سەلەف ئەمە بڕابوویەوە وهەر کەسێک هەڵگری فکر ومسائلێکی جەهمیەت بووبێت بە موسوڵمانیان نەزانیوە پێچەوانەی خەلەف وسەردەمیەکان کە زۆرینەیان پێچەوانەی سەلەف هەڵگرانی فکری جەهمیەتیان پێ کافر نەبووە بەڵکو زۆرێکیان کە بانگەشەی سوننی بونیان کردووە خاڵی نەبوون لە تێوەگلان وهەڵگرتنی چەندین بابەت وفکری جەهمیەت.

ئەوانەشیان کە زاهیر لە جەهمیەتەوە دوور بون حوکم وتعاملیان زۆر نەرم بووە بەرامبەر جەهمیەکان ووەک موسوڵمانێکی خاوەن هەڵە وپەڵە تەعاملیان کردووە لەگەڵیان.

ئیمامی ئەحمەد حەفتا باس وبابەتی هێناوە کە بە السبعينية الجهمية ناسراوە وهەڵگرانی هەر یەکێک لەم حەفتا بابەتە بە دەرچوو لە ئیسلام وسوننەت هەژمار کراون هەرچەندە ئەهلی نوێژ وڕۆژوو بوبیتن.

بۆیە زۆر گرنگە فێرخوازی زانست وشوێنکەوتەی سەلەف ئاگاداریان بێت تا ئەوەی بزانێت جەهمیەت چیە ووەک نەواقض وهەڵوەشێنەرەوەکانی ئیسلام وتەوحید سەیریان بکات.

وە ئەئیمەکانی جەهمیەتیان لێ نەکرێتە ئەئیمەی ئەهلی سوننە.

✍️مەبەست کاژاوی

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

08 Nov, 18:35


دڵقاڵبوون بە زیکر چارەی دەردەکانی دەروونە..

ئیبن عباس رضی اللە عنە لە تەفسیری ﴿ٱلۡوَسۡوَاسِ ٱلۡخَنَّاسِ﴾ دەیفەرموو: شەیتانێک دانیشتووە لەسەر دڵی ئادەمیزاد، هەرکات بێئاگا بوو لە یادی ️اللّٰه ئەوا وەسوەسەی بۆ دروست دەکات، ئەگەر یادی اللّٰه ـی کردەوە وازی لێ دەهێنێت.

📜 مصنف ابن ابی شیبة (بەرگـــ٩ــی لاپــ٣٥٨ـــەڕە).

گەورەترین چارەسەری وەسوەسە وبیربڵاوی ودڵتەنگی وخەمۆکی زیکر ویادی خوایە، لەناو سەلەف هەبوو ڕۆژانە چەند هەزار جار دڵقاڵی زیکرێک دەبوون چونکە دەیانزانی دەمبەزیکرەکان دوورترینی خەڵکن لەو نەخۆشیانە.

🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

06 Nov, 20:10


بزانن کە ئیسلام تەنها جوڵەکانی نوێژی ناوێت، بەڵکو خشوع وڕۆحی ناو نوێژەکە ئامانجە.

ئیسلام تەنها فێری شۆرینی دەم وچاو وغوسڵمان ناکات، بەڵکو پاکردنەوەی دڵ ودەروون لە کیبر وعجب وغرور ونیفاق وحەسەد مەطڵەبی گەورەیە.

ئیسلام بەتەنها درێژی ڕیشەکەت وکورتی پۆشاکەکەتی ناوێت، بەڵکو درێژی حضوری قەلب وحەمدی خوا وکورتی بیروهۆش ومەژغەڵەت بە غەیری پەروردگاری گەرەکە.

واجبات وسیما وشەعائیرە ظاهیر ودیارەکانی ئیسلام گرنگن، وپێویستە پێیان جیابینەوە لە غەیرە موسوڵمان..
بەڵام لە حەقیقەتدا ئەوەی تۆ دەکاتە مرۆڤێکی ڕەببانی وبۆخوا سوڵحاو سەرنجدان وتەرکیزخستنە سەر دیوە نادیارەکەمانە کە دڵ وڕۆح ودەرونمــــــانە.

✍️ مەبەست کاژاوی
https://t.me/mabastkazhawy

مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

06 Nov, 18:33


https://t.me/mabastkazhawy

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

04 Nov, 17:51


لێرەوە هەموو شتێک کۆتایی دێت، ماڵ وناوبانگ وپلە وپۆست، ئەوەی دەمێنێتەوە کردەوەکانە..

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

04 Nov, 16:06


الحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا طَيِّبًا مُبارَكًا فِيهِ...

لەپاش حەمد وثەنا بۆ رب العالمین، سوپاسی یەک بەیەکی خزمان ودۆستان ودڵسۆزانم دەکەم کە لەنزیک ودوورەوە بە دوعایەک خەمخۆری ودڵسۆزیان نواند...

مەمنونی دوعا خێرەکانتان بووم دڵنیام لە پاش فەزڵ وکەڕەم وویستی رب العالین دوعاکانی ئێوە بوونە سەبەب وهۆکاری نەجاتی کوڕەکەم لە مردن کە لە تەصەوری هیچ کەسێکدا نەبوو مانەوەی، بەڵام موعجیزە ئاسا الله جارێکی تر ئەمانەتەکەی خۆی پێدامەوە.
هەر چەند حەمد وسوپاسی الله بکەم لائقی گەورەیی فەزڵەکانی نیە...

ئەو دڵسۆزانەی نزیک ودوور ئەحواڵی تەندروستی عبدالملك دەپرسن.
الحمدلله لە ژێر مەترسی مردن ڕزگاری بووە وعەمەلیاتەکانی بۆ کراوە وچاوەڕێی کەڕەمی خوای پەروەردگارین بە زوویی برینەکانی ساڕێژ بکات وهەستێتەوە سەر پێیەکانی خۆی...

دووبارە زۆر سوپاسی خەمخۆری ودڵسۆزیتان دەکەم...


اللَّهمَّ لكَ الحمدُ حمدًا كثيرًا خالدًا مع خلودِكَ، ولك الحمدُ حمدًا لا مُنتَهى لهُ دونَ عِلمِك، ولك الحمدُ حمدًا لا مُنتهى لهُ دونَ مشيئَتِك، ولك الحمدُ حمدًا لا أجرَ لقائلِه إلّا رضاكَ..

براتان/ مەبەست کاژاوی

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

03 Nov, 16:21


اللَّهُمَّ لكَ الحَمْدُ، أنْتَ رَبُّ السَّمَواتِ والأرْضِ، لكَ الحَمْدُ أنْتَ قَيِّمُ السَّمَواتِ والأرْضِ ومَن فِيهِنَّ، لكَ الحَمْدُ أنْتَ نُورُ السَّمَواتِ والأرْضِ...

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

03 Nov, 12:29


لا حول ولا قوة إلا بك ...
هیچ هەوڵ تێکۆشانێک بۆ گەیشتن بە سەلامەتی سودی نیە تەنها بە یارمەتی تۆ نەبێت.
هیچ خۆ پارێزیەک لە زەرەر وزیان سودی نیە تەنها بە یارمەتی تۆ نەبێت...

تەواوی ویست وهەوڵ وئیرادەمان لە ژیر سایەی ویست وئیرادەی تۆدایە، هەر ئەوە دێتە پێش کە خۆت قەرارت داوە وخێری تێدایە بۆمان...

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

03 Nov, 12:12


یارب بە سەلامەتی بیخەیتەوە بەردەستمان...
تەواوی ئومێدمان بس بە تۆیە لا شافي إلا شفاءك شفاء لا يغادر سقما...

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

03 Nov, 00:48


076.mp3

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

03 Nov, 00:46


"لا إلَهَ إلّا اللَّهُ العَظِيمُ الحَلِيمُ،
لا إلَهَ إلّا اللَّهُ رَبُّ العَرْشِ العَظِيمِ،
لا إلَهَ إلّا اللَّهُ رَبُّ السَّمَواتِ ورَبُّ العَرْشِ الكَرِيمِ".

النبي صَلّى اللهُ عليه وسلَّمَ، كانَ يَدْعُو بهِنَّ عِنْدَ الكَرْبِ.

رواه البخاري (٧٤٣١) ومسلم (٢٧٣٠).

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

31 Oct, 19:38


دەڵێن إن شاء الله هی خۆتە..
دەڵێم ئومێدم وایە لای من دەبێت إن شاء الله.
پێم بداتەوە لە فەزڵ وکەڕەمی خۆیەتی موداوەمەی ئەمانەتی خۆی دەکات..
بیشی باتەوە ئەمانەتی خۆیەتی جگە لە حەمد وثەنایەکی بێ پایان هیچ شتێکی تر لە هەگبەماندا نیە.

پێم وایە دەبێت ئەمە دیدی هەموو ئیماندارێک بێت...

ڕۆژانە پەیام: ٤٨٤
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

31 Oct, 08:28


یارب جارێکی تر بەم شێوەیە بیخەیتەوە بەر دیدە ودەستم گوێبیستی نوری ناو دڵیم بکەیتەوە...

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

31 Oct, 02:42


يا شافي اشف ابني شفاء عاجلا..
یارب أسألك شفاءك..

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

31 Oct, 02:39


يا شافي اشفِ عبدالملك شفاء لايغادر سقما
يا ذالجلال والإكرام و ياحي يا قيوم

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

30 Oct, 20:28


یارب ئەمانەتەکەتمان پێ بدەرەوە...

قدر الله وما شاء فعل
کوڕەکەم لە قاتی چوارەوە کەوتۆتە خوار لە ژێر چاودێری چڕدایە پێویستی بە دوعای خێری ئەهلی ئیمانە...

یارب ئەمانەتەکەی خۆت سپاردەت بێت..

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

30 Oct, 14:19


"سەردەمێک دێت بەسەر خەڵکیدا دڵەکانیان ڕوخاوە لە قورئان وتام وچێژی لێ نابینن.
کاتێک کەمتەرخەم دەبن دەربارەی ئەوەی فەرمانیان پێکراوە دەڵێن: إن الله غفور رحيم بێگومان خوا لێخۆشبوو ومیهرەبانە.
وە کاتێک شتێک ئەنجام دەدەن لەوەی لێیان قەدەغەکراوە دەڵێن: خوا لێمان خۆشدەبێت تا کاتێک شەریکی بۆ بڕیار نەدەین.
هەرچی ئیش وکاریانە تەماح وهەڵپەی دونیایە وراستگۆیی تێدا نیە.
گورگن لە پێستی مەڕدا، باشترینەکەیان لە دیندا ئەوەیانە کە موداهەنە وتەنازولی لە زۆر شت کردووە".

لە وتە وئەثەرەکانی أبي العالية گۆڕی پڕ نور بێت.

📚 الزهد للإمام أحمد بن حنبل صـ ٢٤٥.

✍️ کت ومت ئەم سەردەمە وخەڵکەکەی، ئەوەی فەرموویەتی هاتۆتە دی.
هەڵبەت موداهەنە دروست نیە ودۆڕانە لە دیندا ئەوەی رێگا پێدراوە تەنها مودارات وخۆ سازاندنە بەبێ تەنازول لە عەقیدە ومەبدەء.

ڕۆژانە پەیام: ٤٨٣
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

30 Oct, 11:53


‏تابع قناة مامۆستا مەبەست کاژاوی في واتساب: https://whatsapp.com/channel/0029VaAPOrV4IBh6xwbziz0l

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

29 Oct, 18:00


نحن الجيل الذي كبرنا بالهموم وليس بالعمر...

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

29 Oct, 17:02


بخەون لەسەر کوفر بە طاغوت...

مَن قال حينَ يتحرَّكُ مِنَ اللَّيلِ بسمِ اللهِ عشْرَ مرّاتٍ وسُبحانَ اللهِ عشْرًا آمَنْتُ باللهِ وكفَرْتُ بالطّاغوتِ عشْرًا وُقِيَ كلَّ شيءٍ يتخوَّفُه ولم ينبَغِ لذنبٍ أن يُدرِكَه إلى مِثلِها.

هەر کەسێک کاتی ئێوارە داهاتن دە جار بڵێ بسمِ اللهِ دەجار بڵێ سُبحانَ اللهِ دە جار بڵێ آمَنْتُ باللهِ وكفَرْتُ بالطّاغوتِ ئەوا دەپارێزرێت لەهەر شتێ کە لێی دەترسێت، هیچ تاوانێک نیە بگاتە وێنەی گەورەیی ئەم زیکرە.

تێبینی: بێگومان دەبێت بێژەرەکەی تێگەیشتبێت لەوەی طاغوت چیە وکافربوون پێی چیە وچۆن دەبێت وبەفعلی کوفری بە طاغوت کردبێت، ئەو کاتە ئەم زیکرە سودی دەبێت کتومت لا إله إلا الله ئەگەر بێژەرەکەی تەحقیقی تەوحیدی نەکردبێت وخۆی پاک نەکردبێتەوە لە هەڵوەشێنەرەوەکانی وتنی هیچ سودێکی نیە..

✍️ مەبەست کاژاوی

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

29 Oct, 10:13


موسوڵمانی ڕاستگۆ شەهیدبوونی خۆشدەوێت زیاتر لە خۆشەویستی یەهود بۆ ژیان، چونکە ژیانی ڕاستەقینەی موسوڵمان ئەو دونیایە وژیانی یەهود تەنیا ئەم دونیایە وهیچی تر..
هەر لەبەر ئەمەیە ئەوان بە بەدیلگیرانیان ئەژنۆیان دەشکێت کەچی موسوڵمان بە مردنیش نابەزێت...

ڕۆژانە پەیام: ٤٨٢
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

29 Oct, 07:32


كل شيء يمرّ ... تلك حقيقة مؤكدة، لكن قبل أن يمرّ: يأخذ معه طاقة كبيرة، وبعض من الرُّوح، والعمر..

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

28 Oct, 05:06


‏سلاماً علي من ظنَّ فينا السوء ونحن من السوء أبرياء...

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

27 Oct, 07:10


وَطفلَة مِثلَ حُسنِ الشَمسِ إِذ برزت
كَأَنَّما هيَ ياقُوتٌ وَمُرجـــــــــــانُ

يَقُودُها العِلجُ لِلمَكروهِ مُكرَهَةً
وَالعَينُ باكِيَةٌ وَالقَلبُ حَيــرانُ

لِمثلِ هَذا يذوبُ القَلبُ مِن كَمَدٍ
إِن كانَ في القَلبِ إِسلامٌ وَإِيمانُ

اللهم نحن ضعفاء فقونا، وانصرنا على عدوك وعدونا...

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

26 Oct, 14:33


واصنع الفُلك من طين انتقاصهم لك
هُــم الغـرقـى وأنـت رُبـان الـوصـول..

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

25 Oct, 17:45


ساتی ناکۆکیت لەگەڵ ئەو کەسانەی خۆشتدەوێن هیچ شتێک وێنەی بێدەنگی نیە..
چونکە ئەگەر قسە بکەی یان بریندار دەکەی یان بریندار دەکرێی، هەردووکیشیان تاڵە.

بۆیە فێری هونەری بێدەنگی بن...

ڕۆژانە پەیام: ٤٨١
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

24 Oct, 07:07


القلوبُ أغصانٌ تميلُ مع أيِّ كلمة . .
فاجعل كلماتِكَ نسيماً يَجبُر، لا رياحاً تَكسِر ..

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

23 Oct, 16:22


‏"فَمَنِ اتَّبَعَ هُدايَ فَلا يَضِلُّ وَلا يَشقى"
‏النجاح دائماً يبدأ من هُنا.

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

23 Oct, 07:32


ئیمام تَمِيمِ بْنِ عَطِيَّةَ العَنْسيِّ دەفەرموێت: كَثِيرًا مَا كُنْتُ أَسْمَعُ مَكْحُولًا يُسْأَلُ عَن شَيءٍ فَيَقُولُ: نَدَانَمْ.

زۆرجار ئەوەی لە مکحولم دەبیست کاتێک پرسیاری شتێکی لێ دەکرا، دەیفەرموو: ندانم.

[ندانم كلمة فارسية بمعنى: لا أدري، ندانم کەلیمەیەکی فارسیە بە واتای نازانم دێت].

📚سنن سعيد بن منصور: ٦٥٠٢.

✍️پێویستە خەڵکی فێری عیلمی لا أدري بکرێن.
بابەتێک کە زانستی تەواوت تێیدا نەبێت، یان کەسی لە خۆت شارەزاتر هەبێت قسەی تێدا بکات پێویستە ووشەی نازانم، ندانم، لا أدري ویردی سەر زمانت بێت..

ڕۆژانە پەیام: ٤٧٩
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

22 Oct, 05:47


"ولا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْك"
الحسد سوء أدب مع الله...
لا ترهق نفسك بالمقارنات لأنه كلما اتسعت عيناك ضاق صدرك وارض بما قسمه الله لك تكن أغنى الناس…

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

20 Oct, 09:15


وَأَعۡتَزِلُكُمۡ وَمَا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ.

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

18 Oct, 10:04


دڵنیابن ئێمەش ڕۆژێک بەرەو گۆڕ دەبرێین...

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

14 Oct, 16:11


ئیمامی سُفْيَانُ الثَوْرِيُّ -گۆڕی پڕ نور بێت- فەرمووی: ثَلَاثَةٌ مِنَ الصَّبْرِ سێ شت لە ئارامگرتنن:

لَا تُحَدِّثْ بِمَعْصِيَتِكَ، باسی تاوانەکانت مەکە وئاشکرایان مەکە.

وَلَا بِوَجَعِكَ، باسی ئازارەکانت مەکە.

وَلَا تُزَكِّ نَفْسَكَ، پاکانەی نەفسی خۆت مەکە لای خەڵک.

📚 حلية الأولياء: ٦/ ٣٨٩.
ڕۆژانە پەیام: ٤٧٨
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

11 Oct, 21:04


قسەکردن لەگەل هەندێک مرۆڤی گەمژە وەک کوشتنی مێش وایە بە دەم وچاوتەوە..
ڕەنگە مێشەکە بکوژیت بەڵام زلەیەکیشت لەخۆت داوە.
لەگەڵ مرۆڤی گەمژە گفتوگۆ مەکەن چونکە توشی خەمۆکیتان دەکات..
ئەو زلەیە هەمان ئەو خەمۆکیەیە.

ڕۆژانە پەیام: ٤٧٧
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

10 Oct, 19:51


سەردەمانی کۆن کۆیلەکان ئیشیان دەکرد تا بتوانن خۆیان بکڕنەوە وبگەنە ئازادی لە دەستی سەید وگەورەکانیان...
بەڵام ئەوانەی سەردەم خۆیان کۆیلە بوون هەڵدەبژێرن گەورەکانیان لە پێناو کۆیلە بونیان پارە وسامانیان دەدەنێ...


ڕۆژانە پەیام: ٤٧٦
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

09 Oct, 04:17


‏لا تحكم على الظاهر، فالعظماء لا يتحدثون كثيراً عن أنفسهم.

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

08 Oct, 10:21


قل للحمير و إن طالت معالفها لن
تسبق الخيل في ركض الميادينِ

تبقى الحميرُ حميراً حتى إذا
لجَّمتهم ذهبًا أو أطعمتهم تين..

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

06 Oct, 19:33


"خەریکە ونزیکە وای لێبێت ئیسلام هیچی لێنەمێنێتەوە تەنها ناوەکەی نەبێت، وە قورئان تەنها ڕەسمەکەی نەبێت، مزگەوتەکانیان لەو رۆژەدا ئاوەدان وڕازاوە کەچی داڕماوە لە هیدایەت وباسی ئیمان، زاناکانیان خراپترین خەڵکی ژێر ئاسمانن، لای ئەوانەوە فیتنەکان دەردەچێت ودەشگەڕێتەوە بۆ لایان"

لە وتەکانی گەورەمان ئیمامی عەلی -ڕەزای خوای لێبێت-.

📚 إبطال الحيل لابن بطة: صــ ٢٩

✍️ سیدنا عەلی کت ومت باسی ئەم سەردەمەی کردووە...

ڕۆژانە پەیام: ٤٧٥
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

06 Oct, 17:55


شیکردنەوەی "كتابُ السُنّةِ من مسائل حَرْبِ بْنِ إِسْمَاعِيلَ الحنظلي الكِرْمَانِي" .


وانەی بیست .


🎙 مامۆستــا مـەبــەســت کــاژاوی


👆وانەیەکی گرنگ و پڕ لە فائیدە .

✍🏻ئەدمین

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

06 Oct, 17:54


گەورەمان شافعی -بەڕەحمەت بێت- فەرموویەتی:

هیچ شتێک نیە لەدوای نوێژەفەرزەکان بەندە نزیک بکاتەوە لە الله وەک لە فێربوونی زانستی شەرعی.

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

06 Oct, 07:00


https://t.me/mabastkazhawy

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

04 Oct, 10:04


مرۆڤه‌کان هه‌میشه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ ڕاستیمان خۆشده‌وێت..
کەچی له‌ حه‌قیقه‌تدا زۆرینەیان ئه‌و شتانه‌ی که‌ حه‌زیان لێیه‌تی ولەگەڵ هەوا وئارەزوویاندا یەکدەگرێتەوە ناو ده‌نێن ڕاستی!..

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

04 Oct, 09:58


اللهم صل وسلم على نبينا محمد وعلى آل محمد

https://t.me/mabastkazhawy

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

03 Oct, 21:36


خۆشەویستەکانم فێرخوازانی زانست لە دوای دابڕانێکی چەند مانگی بەفەزڵی پەروەردگار لەم هەفتەیەوە وانەکان دەست پێدەکاتەوە وهەمووو دوو شەممان وپێنج شەممانێک وانەی تازە دادەنرێت إن شاء الله...

بەو هیوایەم ئێوەش گەرم وگوڕتر ببنەوە وپێکەوە هەنگاو هەنگاو بڕۆین لەسەر ڕێگای تێگەیشتن لە بیروباوەڕی سەلەف..

براتان/ مەبەست کاژاوی

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

03 Oct, 18:45


(وَقَالَ مُوسَىٰ لِأَخِیهِ هَـٰرُونَ ٱخۡلُفۡنِی فِی قَوۡمِی وَأَصۡلِحۡ وَلَا تَتَّبِعۡ سَبِیلَ ٱلۡمُفۡسِدِینَ)

لە گەورەمان نەبی موساوە فێربووم تەنانەت پێغەمبەرانیش پێویستیان بە نەصیحەت وئامۆژگاریە.
بۆیە مەهما پلە ومەکانەتی عیلمیت باڵا بێت ڕەنگە ئاتاجی ئامۆژگاری گەنجێک کەسێک بیت ڕاستت بکاتەوە یان گەرمت بکاتەوە.

ڕۆژانە پەیام: ٤٧٤
🖋 مەبەست کــــــــاژاوی🌿
https://t.me/mabastkazhawy

️مامۆستا مەبەســت کـاژاوی️

03 Oct, 17:16


"هیچ ساڵێک نیە ئیلا ساڵی دوای ئەو خراپتر دەبێت تا ئەو کاتەی دەگەنەوە بە پەروەردگارتان". فەرمایشتی پێغەمبەری خوایەﷺ.

👈فیتنە ونیشانە گەورەکانی هاتنی قیامەتمان لە ڕێیە، فیتنەگەلێک کە زۆرێک تێیدا ئیمانەکەی دەدۆڕێنێت!.

ئەی پەروەردگار بە ئیمانێکی ڕاستەقینە وعاقیبەت خێریەوە پێش هاتنی فیتنە گەورەکان بمانبەرەوە بۆ لای خۆت.   اللهم آمين.

https://t.me/mabastkazhawy

7,243

subscribers

2,990

photos

719

videos