| سەلەفی ئوممەت | @salafyummat Channel on Telegram

| سەلەفی ئوممەت |

@salafyummat


قَالَ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ :(إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى، فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى دُنْيَا يُصِيبُهَا أَوْ إِلَى امْرَأَةٍ يَنْكِحُهَا فَهِجْرَتُهُ إِلَى مَا هَاجَرَ إِلَيْه)

@salafyummat_bot

سەلەفی ئوممەت (Kurdish)

سەلەفی ئوممەت چییە؟ سەلەفی ئوممەت کاناڵێکی تێلیگرامیی ئەوانەی کە بەخوێندنی و بیرکردنی دینی و زنجیرە دەنگەکانی سەلەفییەکان دەستکاری دەکات. ئەم کاناڵە بە زمانی کوردی بۆ خۆی و بە هیوای خۆی جاری بکات. سەلەفی ئوممەت چونکە کاری یارمەتیی تایبەتی ناکات، زاناوەی جدیدیان بۆ فەرمییەکانی سەلەفی گرنگ دەکرێت. ئەم کاناڵدا خۆشەویستیەکان، وایەمرەکان، و گۆڕانەکان بەڵام ناوەندێكی دینی زاناوەیەك جیاواز داهات، لەهۆی بەرهەم دانیشینەوەی کورد و سەلەفی. ئەم کاناڵە تایبەتی هەیە بۆ هەوڵدانەوەی فەرمی سەلەفی و وانە دینییەکانی تایبەتی. سەلەفی ئوممەت بە خۆی چاوی زانیاری و بیرکردن بۆ بڵاوکراوی زیاتر و به‌هێزترین كەسان پێکهاتەوە.

| سەلەفی ئوممەت |

29 Jan, 20:03


زیادی بکەن، بارک الله فینا وفیکم ⬇️ :

https://t.me/atharpeshin

| سەلەفی ئوممەت |

29 Jan, 15:42


@Fiqh_SU
@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

29 Jan, 15:42


@Fiqh_SU
@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

29 Jan, 15:42


(فَصْلٌ : بەشێک) .

- (المُسْكِرُ المَائِعُ : سەرخۆشکەری شل) .

- (وَمَا لَا يُؤْكَلُ مِنَ الطَّيْرِ وَالبَهَائِمِ مِمَّا فَوْقَ الهِرِّ خِلْقَةً : وە ئەوەی ناخورێت لە باڵندەکان و ئاژەڵەکان لەوانەی کە لەڕووی دروستکراوێتیەوە لەسەروو پشیلەوەن) .

(نَجِسٌ : پسین) .

- (وَكُلُّ مَيْتَةٍ نَجِسَةٌ غَيْرَ : وە هەموو مردارەوەبوویەک پیسە جگە لە) .

(١) - (مَيْتَةِ الآدَمِيِّ : مردووی مرۆڤ) .

(٢) - (وَالسَّمَكِ : وە ماسی) .

(٣) - (وَالجَرَادِ : وە کوللـه) .
ــــــــــــــ
: نووسەر لەم بەشەدا باسی پیسیەکان ئەکات، یەکەم جۆری پیسی خمر ـە، وە عارەقیش ئەگرێتەوە .

وە هەر ئاژەڵێک نەخورێت، وە لەڕووی جەستەوە گەورەتر بێت لە پشیلە ئەوە پیسە .

مەبەست ئەوەیە بۆ نمونە هەڵۆ کە ناخورێت، وە شێر و پڵنگ، ئەمانە پیسن، ئەگەر بەشێوەیەکی شەرعیش سەرببڕدرێن هەر پیسن، بەرماوەی خواردنەکەیان پیسە، لیک و عارەق و فرمێسکەکەیان پیسە، هەر بۆیە ئەگەر کەسێک لیکی یەکێک لەو ئاژەڵانەی بەرکەوت ئەوە ئەبێت پاکی بکاتەوە ئینجا نوێژی پێوە بکات .

وە نووسەر خۆی ئاماژە ئەدات بە (وَمَا لَا يُؤْكَلُ) ئەوەی کە ناخورێت، بەڵام ئەوەی کە ئەخورێت وەکو مانگا و بزن و ئەسپ و مەڕ و قەل و قاز و ئەوانە هەموویان پاکن .

کاتێک کەسێک بەسەر ئەسپەوەیە و غار ئەدات ئەگەر ئەسپەکە عارەق بکاتەوە جلی سواریەکەی پێ تەڕ ببێت، ئەوە پاکە و پێویست بە لابردنی ناکات .

وە خودی پشیلە هەرچەندە خۆی ناخورێت بەڵام پاکە .

وە هەموو ئاژەڵەکانیش بەبێ جیاکاری میز و پیساییان نَجِس ـە .

وە هەموو مردوو یان مردارەوەبوویەک پیسە جگە لە مردووی مرۆڤ کافر بێت یان موسوڵمان .

وە ماسی و کوللــە،  کە لە هەمان کاتیشدا ئەتوانرێت بخورێن .

- (وَيُعْفَى عَنْ يَسِيرِ طِينِ شَارِعٍ عُرْفًا إِنْ عُلِمَتْ نَجَاسَتُهُ : وە ئەبووردرێت لە کەمێک قوڕی سەرجادە لە عورفدا ئەگەر بزانرێت پیسە) .

- (وَإِلَّا فَهُوَ طَاهِرٌ : وە ئەگەر نا پاکە) .

- (وَلَا يُكْرَهُ سُؤْرُ حَيَوَانٍ طَاهِرٍ، وَهُوَ فَضْلَةُ طَعَامِهِ وَشَرَابِهِ، غَيْرَ : وە بەرماوەی ئاژەڵێکی پاک مەکروهـ نییە، کە ئەویش بریتیە لە زیادەی خواردن و خواردنەوەکەی، جگە لە) .

(١) - (دَجَاجَةٍ مُخَلَّاةٍ : مریشکێکی بەجێهێڵدراو لە شوێنی پیساییدا) .

(٢) - (وَفَأْرٍ : وە مشک) .

- (وَلَوْ أَكَلَ هِرٌّ وَنَحْوُهُ أَوْ طِفْلٌ نَجَاسَةً ثُمَّ شَرِبَ وَلَوْ قَبْلَ أَنْ يَغِيبَ مِنْ مَاءٍ يَسِيرٍ; فَطَهُورٌ : خۆ ئەگەر پشیلەیەک یاخود نزیک لەوە، یان منداڵێک پیسیەک بخوات پاشان کەمێک ئاو بخواتەوە ئەگەرچی پێش ونبوونیشی بێت; ئەوە پاکە) .
ـــــــــــــــ
: ئەسڵی قوڕ پاکێتیە، وە ئەگەر زانرا قوڕێک پیسە، بۆ نمونە کۆڵانێک هەمیشە ئاژەڵی پیادا تێپەڕ ئەبێت و میز لە کۆڵانەکەدا ئەکەن، ئەگەر شتێکی کەم لەو قوڕە بەر پۆشاک بکەوێت ئەوە بێنوێژی ناکات .

ئەمە ئەگەر دڵنیابوویت لەوەی کە قوڕەکە پیسە، خۆ ئەگەر گومان هەبوو لەوەی پیس بێت، یان هەر پاک بێت، ئەوە کێشەی نییە ئەگەر قوڕەکە بلکێت بە پۆشاکەوە .

وە بەرماوەی خۆراکی ئاژەڵێکی پاک، وەکو پشیلە; پاکە، واتە ئەگەر قاپێک شیر بۆ پشیلەیەک دابنرێت نیوەی بخوات ئەوە نیوەکەی دیکەی شیرەکە پاکە .

جگە بەرماوەی خۆراکی مریشکێک نەبێت کە لە شوێنی پیسایی ئەخوات، وە مشک .

وە ئەگەر پشیلەیەک یان نزیک لەوە، بۆ نمونە مشک، شتێکی پیس بخوات، یاخود منداڵێک شتێکی پیس بخوات، دواتر ئاو بخواتەوە، پاشان لە ئاوی دەمیان بەر پۆشاک بکەوێت ئەگەرچی پیسیەکەش بە تەواوی لە دەمیاندا لانەچووبێت ئەوە ئەو پاکە و نَجِس نییە .

والله تعالی أعلم

📚 #بداية_العابد_وكفاية_الزاهد : (١١)

@Fiqh_SU
@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

28 Jan, 17:55


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

28 Jan, 17:55


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

28 Jan, 17:55


٩٤٧ - عبدالصمد بن یزید ئەڵێت : گوێبیستی الفضیل بن عیاض بووم ئەیوت : (هەرکەسێک خاوەن بیدعەیەکی خۆش بووێت، الله کاروکردەوەی پووچەڵ ئەکاتەوە، وە نووری ئیسلام لە دڵی دەرئەکات) .

٩٤٨ - یوسف بن أسباط ئەڵێت : (هەرکەسێک گوێ بگرێت بۆ خاوەن بیدعەیەک ئەوە پارێزراوی لێ دائەماڵدرێت و ئەدرێتە دەستی خۆی) .

٩٥٠ - شعبة ئەڵێت : (سفیان الثوري ڕقی لە خاوەن هەوا و ئارەزووەکان ئەبوویەوە و ڕێگری ئەکرد لە دانیشتن لەگەڵیان بە تووندترین ڕێگری، وە ئەیوت : دەست بگرن بە ئەثەر ـەوە، وە ئاگاداری قسەکردن بن دەربارەی ذات ـی الله) .

٩٥١ - علي بن حرب ئەڵێت : گوێبیستی سفیان بن عیینة بووم دەربارەی فەرمایشتی الله عز وجل : | وَمَن یُطِعِ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ فَأُو۟لَـٰۤىِٕكَ مَعَ ٱلَّذِینَ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَیۡهِم مِّنَ ٱلنَّبِیِّـۧنَ وَٱلصِّدِّیقِینَ وَٱلشُّهَدَاۤءِ وَٱلصَّـٰلِحِینَۚ وَحَسُنَ أُو۟لَـٰۤىِٕكَ رَفِیقاً | (النِّسَاء : ٦٩) .
وتی : ( | وَٱلصَّـٰلِحِینَۚ | هاوەڵانی فەرموودەن) .

٩٥٢ - عبدالله بن صالح ئەڵێت : (پیاوێک هات بۆ لای سفیان وتی : بۆم بنووسە بۆ الأوزاعي تا فەرموودەم بۆ بگێڕێتەوە .
سفیان وتی : (من بۆت ئەنووسم، وە وانازانم بیبینیتەوە ئیللا بە مردوویی نەبێت، چونکە من ڕەیحانەیەکم بینی - واتە لە خەودا - کەوت لەلای ڕۆژئاواوە، وای نابینم هیچ شتێکی تر بێت جگە لە مردنی الأوزاعي نەبێت) .
جا پیاوەکە گەیشتە لای و ئەو وەفاتی کردبوو) .

٩٥٣ - عمران بن موسی الطرسوسي ئەڵێت : (هەرکەسێک ئامادە بێت لە بەخاکسپاردنی بیدعەچیەکدا ئەوە لەوکاتەوە لەژێر تووڕەیی الله عز وجل ـدایە هەتا ئەگەڕێتەوە) .

٩٥٤ - إبراهیم بن المنذر ئەڵێت : (گوێبیستی سفیان بن عیینة بووم ئەیوت : (من ئەولاترم بە الحطيئة بۆ گریان، ئەو بۆ شیعر ئەگریا، وە منیش ئەگریم بۆ فەرموودە) .
وا بزانم کاتێک ئەم قسەیەی کرد کە لەماڵەوە ئەمایەوە و فەرموودەی نەئەگێڕایەوە، چونکە یەک ساڵ پێش وەفاتی تووشی تێکەڵکردن بوو رحمه الله) .

٩٥٥ - عبدالله بن المبارک وتی : الأوزاعي بۆی گێڕاینەوە وتی : (ئیبلیس بە هاوەڵانی خۆی وت : لە کوێوە دێن بۆ ئادەمیزاد؟
وتیان : لە هەموو لایەکەوە .
وتی : ئایا لەڕووی داوای لێخۆشبوون کردنەوە دێن بۆیان؟
وتیان : ئەوە شتێکە نایتوانین، چونکە ئەوە بەستراوە بە تەوحید ـەوە .
وتی : دەی لە دەروازەیەکەوە دێم بۆیان کە داوای لێخۆشبوون نەکەن لە الله دەربارەی .
جا هات هەوا و ئارەزووی تیادا بڵاو کردنەوە) .
ـــــــــــــــ
: واتە ئەیانەوێت مرۆڤەکان لەخشتە ببەن، جا لەجیاتی ئەوەی بێن شتێک بە مرۆڤەکە بکەن کە خۆی بە تاوانی ئەزانێت و دواتر تەوبەی لێ بکات، دێن بیدعەی پێ ئەکەن، چونکە بەباشی ئەزانێت و تەوبەی لێ ناکات، هەربۆیە بە تاوانی بیدعەکەوە ئەگاتەوە بە الله عز وجل .

٩٥٩ - أبو الزبیر لە جابر ـەوە رضي الله عنه : رسول الله ﷺ فەرمووی : (دەست بگرن بە لا إله إلا الله و داوای لێخۆشبوون کردن، چونکە ئیبلیس وتی : خەڵکیم لەناوبرد بە تاوان، ئەوانیش لەناویانبردم بە لا إله إلا الله و داوای لێخۆشبوون کردن، جا کاتێک ئەوەم بینی لەناوم بردن بە هەوا و ئارەزووەکان، جا ئەوان وا ئەزانن هیدایەت دراون) .
جابر رضي الله عنه وتی : (تۆبەی لێ ناکەن و داوای لێخۆشبوون ناکەن بۆی) .

٩٦١ - سعید بن أبي مریم ئەڵێت : گوێبیستی اللیث بن سعد بووم وتی : (گەیشتووم بە هەشتا ساڵی و هەرگیز دەمەدەمەم لەگەڵ خاوەن هەوا و ئارەزوویەکدا نەکردووە) .

📚 #ذم_الکلام_وأهله : (٤٤)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

27 Jan, 16:45


@Fiqh_SU
@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

27 Jan, 16:45


(فَصْلٌ : بەشێک) .

- (يُشْتَرَطُ لِكُلِّ مُتَنَجِّسٍ : بە مەرج گیراوە بۆ هەبوو پیسبوویەک) .

- (سَبْعُ غَسَلاتٍ إِنْ أَنْقَتْ، وَإِلَّا فَحَتَّى تُنْقِيَ : حەوت شۆردن ئەگەر پاک بوویەوە، ئەگەرنا هەتا پاک ئەبێتەو) .

- (بِمَاءٍ طَهُورٍ : بە ئاوێکی پاککەرەوە) .

- (مَعَ حَتٍّ وَقَرْصٍ لِحَاجَةٍ، إِنْ لَمْ يَتَضَرَّرِ المَحَلُّ : لەگەڵ کڕاندن و لێکخشاندن ئەگەر شوێنەکە زیانی پێ نەگات) .

- (وَعَصْرٍ مَعَ إِمْكَانٍ فِيمَا تَشَرَّبَ، كُلَّ مَرَّةٍ خَارِجَ المَاءِ : وە گوشین ئەوەندەی بوار هەبێت لە ئەوەی هەڵیمژیوە، هەموو جارێک لە دەرەوەی ئاوەکە) .

- (وَكَوْنُ إِحْدَاهَا فِي مُتَنَجِّسٍ بِكَلْبٍ أَوْ خِنْزِيرٍ بِتُرَابٍ طَهُورٍ : وە دانەیەکیان - واتە شۆردنەکان - لە پیسبوویەک بە سەگ یان بەراز بە خۆڵێکی پاککەرەوە بێت) .

- (وَيَضُرُّ بَقَاءُ طَعْمٍ، لَا لَوْنٍ، أَوْ رِيحٍ، أَوْ هُمَا عَجْزًا : وە مانەوەی تام زیان ئەدات، نەوەک ڕەنگ یان بۆن، یاخود هەردووکیان لە بێتواناییدا) .
ــــــــــــــ
: مەبەست لە (نجاسة : پیسی) لە شەرعدا هەر پیسیەکە ڕێگری بکات لە دروستبوونی نوێژ بە مەرجێک توانای لابرانی نەبێت، وە یان ڕووخسەتێک بوونی هەبێت .

پیسیەکان ئەبن بە سێ بەشەوە : (مُخَفَّفة، مُتَوَسِّطة، مُغَلَّظة) .

نَجاسةٌ مُخَفَّفة : بریتیە لە میز و ڕشانەوەی منداڵێکی کوڕ کە شیرەخۆرە بێت، یاخود ئەگەر خۆراکیش بخوات ئەوە خۆراک خواردنەکە نەبووبێت بە ژەمێکی ئاسایی .

نَجاسةٌ مُتَوَسِّطة : مەبەست بە هەموو پیسیەکی ترە لە میز و پیسایی و خوێن و هەموو شتەکانی دیکە جگە لە مُغَلَّظة .

نَجاسةٌ مُغَلَّظة : بریتیە لە میز و پیسایی و لیک و عەرەقی سەگ و بەراز .

دەربارەی نَجاسةٌ مُتَوَسِّطة نووسەر ئەڵێت بە مەرج گیراوە حەوت جار شۆردنی ئەگەر پاک بوویەوە، وە ئەگەر پاکیش نەبوویەوە زیاتر ئەشۆردرێت .

وە إبن قدامة و إبن تیمیة ئەوەیان هەڵبژاردووە کە ژمارە مەرج نییە، بەڵکو مەرج ئەوەیە پاک ببێتەوە ئیتر ئەگەر بە یەک شۆردنیش بێت، وە حوکمی شتێک پەیوەستە بە هۆکارەکەیەوە، ئەگەر هۆکارەکە هەبوو ئەوە حوکمەکەی هەیە، ئەگەر هۆکارەکە نەبوو ئەوە حوکمەکەی نییە .

مەبەست لەوەیە کاتێک شتێک حوکمی پیسی بەسەردا ئەدرێت کە پیس بێت، ئەگەر بە یەک جار شۆردن پاک بوویەوە و پیسیەکەی لەسەر نەما ئەوە حوکمی پیسی بەسەردا نادرێت چونکە پیسیەکە نەماوە .

وە پاشان لابردنی پیسیەکە ئەبێت بە ئاو بێت، واتە نابێت کاتێک دۆشەکێک میزی پێدا کرا بخرێتە بەر خۆر بۆ ئەوەی وشک ببێتەوە و ئاوی پێدا نەکردێت، بەڵکو ئەبێت پیسیەکە بە ئاو لاببرێت ئینجا بخرێتە بەر خۆر .

وە ئەگەر پێویست بوو پێش ئاو پێداکردن ئەبێت پیسیەکە حَتّ بکرێت، واتە بکڕێندرێت، وە لە کاتی ئاوبەسەرداکردندا قَرص بکرێت، واتە لەیەک بخشێندرێت، ئەمانە هەردووکیان بە مەرجێک ئەو شتەی پیسیەکەی لەسەرە تووشی خراپبوون و دڕان نەبێت .

وە ئەگەر حەوت جار شۆردرا ئەوە لە نێوان هەر شۆردنێکدا عَصر هەبێت، واتە بیگوشێت بۆ ئەوەی ئەو تەڕاییەی هەڵیمژیوە لێی بێتە دەرەوە، وە نابێت لەسەر ئەو قاپە بگوشرێت کە ئاوە پاککەرەوەکەی تێدایە چونکە هەموو پیسیەکە ئەڕواتەوە ناو ئاوەکە، بەڵکو ئەبێت لە دەرەوەی ئاوەکە بگوشرێت .

دەربارەی نَجاسةٌ مُغَلَّظة نووسەر ئەڵێت : وە ئەگەر شتە پیسبووەکە بە سەگ یان بەراز پیس بوو بوو، بۆ نمونە سەگێک لە دۆلکە ئاوێک ئەخواتەوە، یان میز ئەکات لەسەر فەرشێک، ئەوە ئەبێت یەکێک لە شۆردنەکان بە خۆڵێکی پاککەرەوە بێت، وە هەر جۆرە پاککەرەوەیەکی ڕێگەپێدراو ئەتوانێت بەکاربهێنێت بۆ لادانی پیسیەکە وەکو صابون و شامپۆ و تایت و جۆرەکانی تر .

وە بە مانەوەی تامی پیسیەکە ئەوە وا حساب ئەکرێت خودی پیسیەکە هەر ماوە، بەڵام بە مانەوەی ڕەنگ یان بۆنی پیسیەکە وا حساب ناکرێت کە پیسیەکە ماوە ئەگەر هەوڵ درابێت بۆ لابردنی پیسیەکە ئەوەندەی توانا هەیە، چونکە ڕەنگ و بۆنی پیسیەک شوێنەواری پیسیەکەن نەوەک خودی پیسیەکە بن .

- خولة ـی کچی یسار رضي الله عنها هات بۆ لای رسول الله ﷺ، وتی : ئەی رسول الله تەنها یەک پۆشاکم هەیە، وە من تیایدا تووشی سووڕی مانگانە ئەبم، چی بکەم؟
فەرمووی : (کاتێک پاک بوویتەوە پێیەوە نوێژ بکە) .
وتی : ئەی ئەگەر خوێنەکە لەسەری لانەچێت؟
فەرمووی : (شۆردنی بەسە بۆت، وە شوێنەوارەکەی زیانت لێ نادات) .

📚 مسند أحمد

بۆ نمونە جاری وا هەیە ئەو پۆشاکەی لەژێرەوە لەبەر ئەکرێت خوێنی بەر ئەکەوێت و پێوەی وشک ئەبێتەوە بەبێ ئەوەی پێی بزانیت، بۆ نمونە زیپکە هەیە لەسەر پشتی کەسەکە ئەتەقێت و خوێن دێتە دەرەوە و فانیلەکەی خوێناوی ئەکات، دواتر کە ئەیشوات ئەکرێت شتێک لە سورێتی خوێنەکە بمێنێتەوە بە پۆشاکەکەوە، ئەوە کێشەی نییە و نوێژی پێوە ئەکرێت .

=

| سەلەفی ئوممەت |

27 Jan, 16:45


=

- (وَيُجْزِئُ : وە لەبری ئەکەوێت و بەسە) .

- (فِي بَوْلِ غُلَامٍ لَمْ يَأْكُلْ طَعَامًا لِشَهْوَةٍ; نَضْحُهُ، وَهُوَ غَمْرُهُ بِمَاءٍ : بۆ میزی کوڕێکی بچووک کە بۆ ئارەزوو خۆراکێکی نەخواردووە; پرژاندیەتی، ئەویش بریتیە لە تەڕکردنی بە ئاو) .

- (وَفِي نَحْوِ صَخْرٍ، وَأَحْوَاضٍ، وأَرْضٍ تَنَجَّسَتْ بِمَائِعٍ وَلَوْ مِنْ كَلْبٍ أَوْ خِنْزِيرٍ : مُكَاثَرَتُها بِمَاءٍ حَتَّى يَذْهَبَ لَوْنُ النَّجَاسَةِ وَرِيحُهَا، مَا لَمْ يَعْجِزْ عَنْ إِذْهَابِهِمَا، أَوْ إِذْهَابِ أَحَدِهِمَا : وە بۆ شتی وەکو بەرد و، حەوزەکان، وە زەویەک پیسبووبێت بە شلەیەک ئەگەرچی لە سەگ یان بەرازێکەوە بێت، زیادکردن و بڵاوەپێکردنیەتی بە ئاو هەتا ڕەنگی پیسیەکە یان بۆنەکەی نامێنێت، لەکاتێکدا بێتوانایی نەبێت لە نەهێشتنیان یاخود نەهێشتنی دانەیەکیان) .

- (وَلَوْ لَمْ يَزَلِ المَاءُ فِيهِمَا، أَيْ; فِي بَوْلِ الغُلَامِ، وَفِي الأَرْضِ وَنَحْوِهَا، فَيَطْهُرَانِ مَعَ بَقَاءِ المَاءِ عَلَيْهِمَا : خۆ ئەگەر ئاوەکەشی هەر تێدا بمێنێت، واتە; لە میزی منداڵی كوڕ، وە لە زەوی و نزیک لەوەدا، ئەوە پاک ئەبنەوە بە مانەوەی ئاوەکە لەسەریان) .
ـــــــــــــ
: دەربارەی نَجاسةٌ مُخَفَّفة نووسەر ئەڵێت : ئەگەر منداڵێکی کوڕ کە شیرە خۆرەیە، یاخود ئەگەر خواردنیش بخوات نەبووبێت بە ژەمێکی سەرەکی، ئەوە تەنها ئاوپرژاندن بەو شتەی میزی پیادا ئەکات بەسە، وە پێویست بە گوشین ناکات .

وە ئەگەر زەویەک یان حەوزێکی ئاو پیس بوو بە شلەیەک، ئەگەرچی شلەکەش لەلایەن سەگ یان بەرازێکەوە بووبێت، ئەوە ئاو ئەکرێت بەو شوێنەدا هەتا بۆن و ڕەنگی پیسیەکە نامێنێت لەکاتێکدا توانا هەبێت لادانی یەکێک یان هەردووکیان .

خۆ ئەگەر دواتر ئاوەکە بمێنێتەوە، واتە کە ئاوت کرد بە زەویەکەدا ئاوەکە هەر بمێنێتەوە، ئەوە هەر پاکە، وەک چۆن میزی منداڵی کوڕ پێویست بە گوشین ناکات ئەگەر ئاوەکەشی پێوە بمێنێت هەر پاکە .

- (وَلَا تَطْهُرُ أَرْضٌ : وە زەویەک پاک نابێتەوە) .

- (بِشَمْسٍ : بە خۆر) .

- (وَرِيحٍ : وە با) .

- (وَجَفَافٍ : وە وشک بوونەوە) .

- (وَلَا نَجَاسَةٌ; بِنَارٍ، فَرَمَادُهَا نَجِسٌ : وە هیچ پیسیەک بە ئاگر، چونکە تۆزەکەی پیسە) .

- (وَتَطْهُرُ خَمْرَةٌ : وە سەرخۆشکەرێک پاک ئەبێتەوە) .

- (انْقَلَبَتْ خَلًّا بِنَفْسِهَا : ئەگەر خۆی ببێتەوە بە سرکە) .

- (أَوْ بِنَقْلٍ لَا لِقَصْدِ التَّخْلِيلِ : یان بە گواستەنەوەیەک بۆ مەبەستی کردن بە سرکە نا) .

- (وَدَنُّهَا مِثْلُهَا : وە قاپەشەکەی وەکو خۆیەتی) .

- (وَإِنْ خَفِيَتْ نَجَاسَةٌ; غَسَلَ حَتَّى يَتَيَقَّنَ غَسْلَهَا : وە ئەگەر ترس هەبوو دەربارەی پیسیەک ئەوە ئەیشوات هەتا دڵنیائەبێتەوە لە شۆردنی) .
ـــــــــــــــــ
: وە زەویەکی پیس بوو تەنها بە ئاو پاک ئەبێتەوە، نەوەک وازی لێبهێنرێت پیسیەکەی پێوە وشک ببێتەوە، یان با و خۆر لێی بدات، وە بە سوتاندنیش پاک نابێتەوە چونکە تەپوتۆز و غوباری پیسیەکە هەر پیسە .

وە هەر سەرخۆشکەرێکی سروشتی، ئەوانەی کە لە ترێ و سێو و خورما شتەکانی دیکە دروست ئەکرێن کە زۆربەی جار پێی ئەوترێت شەراب و لە سەرەتادا سرکەیە، ئەگەر خۆی ببێتەوە بە سرکە پاش ئەوەی سەرخۆشکەر بووە ئەوە پیسێتیەکەی نامێنێت .

ئەوانە نا کە بە شێوەیەکی کیمیایی دروست ئەکرێن کە زۆربەی جار پێی ئەوترێت عارەق .

وە ئەو شتەی کە شەرابی تیادا هەڵئەگیرێت هەمان حوکمی هەیە، کاتێک سەرخۆشکەرەکەی تیادایە ئەوە پیسە، وە کاتێک سەرخۆشکەرەکە ئەبێتەوە بە سرکە و سیفەتی سەرخۆشکردنی نامێنێت ئەویش پاک ئەبێتەوە .

وە هەر شتێک پیسیەک بە شوێنێکی تایبەتیەوە بێت ئەوە ئەو شوێنە تایبەتە ئەشۆردرێت، ئەگەر پیسیەکە دیار نەبوو ئەوە بۆ نمونە بە بۆنکردن هەوڵ ئەدرێت شوێنە پیسبووەکە بدۆزرێتەوە، وە ئەگەر دۆزینەوەی قورس بوو ئەوە هەموو شتەکە ئەشۆردرێت .

والله تعالی أعلم

📚 #بداية_العابد_وكفاية_الزاهد : (١٠)

@Fiqh_SU
@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

18 Jan, 16:25


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

18 Jan, 16:25


٨٧٧ - بشر بن عمران الزهراني ئەڵێت : گوێبیستی مالک بن أنس بووم ئەیوت : (هەرکەسێک ڕزگاربوونی ئەوێت، ئەوە با پەیوەست بێت بە کتێبی الله عز وجل و سوننەتی پێغەمبەرەکەیەوە ﷺ) .

٨٧٨ - عبدالرحمن بن مهدي ئەڵێت : گوێبیستی مالک بووم ئەیوت : (ئەم هەوا و ئارەزوویانە لە سەردەمی پێغەمبەر ﷺ نەبوو، وە لە سەردەمی أبو بکر و، عمر و عثمان ـیشدا رضي الله عنهم) .
ـــــــــــــــ
: لە خەلافەتی علي رضي الله عنه ـدا بوو کە خەواریجەکان وەکو کۆمەڵە دەرکەوتن .

٨٧٩ - عبدالله بن نافع ئەڵێت : گوێبیستی مالک بن أنس بووم ئەیوت : (خۆ ئەگەر بەندە تاوانە گەورەکان بکات بەمەرجێک شەریک بۆ الله دانەنێت، پاشان ڕزگاری ببێت لەم هەوا و ئارەزوو و بیدعە و قسەکردنە لەسەر هاوەڵانی رسول الله ﷺ، ئەوە هیوام وایە لە بەرزترین پلەی بەهەشتدا بێت لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدەکان و پیاوچاکاندا، ئەوانەش چەندە هاودەمانێکی چاکن!
چونکە هەموو تاوانێکی گەورە کە لە نێوان بەندە و الله عز وجل ـدایە ئومێد هەیە لێی خۆش ببێت، وە هەموو هەوا و ئارەزوویەک ئومێد نییە لێی خۆش ببێت، بەڵکو هەوا و ئارەزووەکە خاوەنەکەی ئەخاتە ئاگری جەهەننەمەوە .
هەرکەسێک لەسەر سوننەت بمرێت موژدەی لێبێت، هەرکەسێک لەسەر سوننەت بمرێت موژدەی لێبێت، هەرکەسێک لەسەر سوننەت بمرێت موژدەی لێبێت) .

٨٨٠ - یحیی بن سلیمان بن نضلة ئەڵێت : گوێبیستی مالک بن أنس بووم ئەیوت : (ئەگەر کەسێک هەموو تاوانە گەورەکان ئەنجام بدات پاشان هیچ شتێک لەو هەوا و ئارەزوویانەی تیادا نەبێت، ئەوە ئومێدم هەیە بۆی - واتە الله عز وجل لێی خۆش ببێت -، هەرکەسێک لەسەر سوننەت بمرێت موژدەی لێبێت) .

٨٨١ - یعقوب بن حمید بن کاسب ئەڵێت : مالک بن أنس وتی : (ئەگەر پیاو بگەڕێتەوە بۆ لای الله عز وجل بە پڕی زەوی تاوانەوە، پاشان بە سوننەتەوە پێی بگاتەوە; ئەوە لە بەهەشتدایە لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدەکان و پیاوچاکاندا، ئەوانەش چەندە هاودەمی باشن) .

٨٨٢ - إسماعیل بن أبي أویس ئەڵێت : گوێبیستی مالک بن أنس بووم ئەیوت : (ئاثار لەناو هیچ قەومێکدا کەمی نەکردووە ئیللا هەوا و ئارەزوو تیایاندا دەرکەوتووە، وە زانایان کەمیان نەکردووە ئیللا لەناو خەڵکیدا باتڵ و گومڕایی دەرکەوتووە) .
ــــــــــــــ
: چونکە ئەگەر خەڵکی لەسەر ئاثار بمێننەوە هەموویان ئەوە گومڕا نابن، بەڵام کاتێک ئاثار کەم بکات یان نەمێنێت لەناو خەڵکیدا ئەوە بە بۆچوون و ڕەئی خۆیان قسە ئەکەن لە بابەتەکاندا .

٨٨٣ - عبدالرحمن بن مهدي ئەڵێت : پرسیارم کرد لە مالک بن أنس دەربارەی فەرموودەیەک، ئەویش بەپێوە بوو، ڕەتیکردەوە بۆم بگێڕێتەوە، کاتێک دانیشت وتی : (ئەی فڵانە کەس، تۆ پرسیارت لێ کردم و منیش بەپێوە بووم، حەزم لەوە نەبوو فەرموودەی رسول الله ﷺ بگێڕمەوە و بەپێوە بم) .

٨٨٤ - سعید بن کثیر بن عفیر ئەڵێت : پرسیارم کرد لە مالک بن أنس دەربارەی پیاوێک گوێبیستی وتە ئەبێت و پاشان بە مانا ئەیگێڕێتەوە؟
وتی : (کێشەی نییە تەنها فەرموودەی رسول الله ﷺ نەبێت، چونکە پێم باشە بەو لفظ ـەی هاتووە بیگێڕێتەوە) .

٨٨٥ - عبدالله بن وهب ئەڵێت : لەلای مالک بن أنس بووین، باسی سوننەت کرا، مالک وتی : (سوننەت کەشتیەکەی نوح ـە، هەرکەسێک بڕواتەناوی ئەوە ڕزگاری ئەبێت، وە هەرکەسێک نەڕواتە ناوی ئەوە نوقم ئەبێت) .

٨٨٦ - خالد بن خداش وتی : ماڵئاواییم لە مالک بن أنس کرد وتم : ئەی باوکی عبدالله ئامۆژگاری و وەسیەتم بۆ بکە .
وتی : (تەقوای الله و، بەدەستهێنانی زانست لەلایەن ئەو کەسانەی شایستەین) .

📚 #ذم_الکلام_وأهله : (٣٩)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

18 Jan, 16:25


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

18 Jan, 10:50


▫️زیادی بکەن بارک الله فینا و فیکم ⬇️ :

| فێرگەی سەلەفی ئوممەت : فیقهـ |

https://t.me/Fiqh_SU

| سەلەفی ئوممەت |

17 Jan, 17:26


@Fiqh_SU
@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

17 Jan, 17:26


=

ئەبێت دەست بدات لە داوێنی مرۆڤێک بە ڕاستەوخۆ، واتە دەستی کەسەکە ڕاستەوخۆ بەر داوێنەکە بکەوێت نەوەک شتێک لە نێوانیاندا بێت وەکو پەڕۆ، ئەگەر ئەو کەسەی دەست ئەدرێت لە داوێنی مردووش بێت .

وە مەبەست لە داوێن بۆ پیاو ذَکَر ـە، گون دەستنوێژ ناشکێنێت، وە دەست دان لە سمت دەستنوێژ ناشکێنێت، بەڵکو دەستدان لە بازنەی دەرچەی کۆم دەستنوێژ ئەشکێنێت .

وتەی نووسەر (وَلَا مَحَلِّ الفَرْجِ البَائِنِ)، واتە ئەگەر بۆ نمونە پیاوێک بەهۆی ڕووداوێکەوە ذَکَر ـی بڕا بێت، دەستی بدات لە شوێنی ذَکَر ـەکەی ئەوە دەستنوێژی ناشکێت .

وە  دەربارەی هەڵوەشێنەرەوەی حەوتەم : دەستدانی پیاو لە ئافرەت یان بە پێچەوانەوە; ئەبێت دەستلێدانەکە بە شەهوەتەوە بێت بەبێ هەبوونی هیچ ڕێگریەک لە نێوانیاندا، واتە ئەبێت بۆ نمونە پێستی دەستی بدا لە پێستی دەستی، نەوەک بەسەر جلەوە بێت یان شتی لەوجۆرە .

مەبەستی نووسەر لە (وَلَوْ بِزَائِدٍ لِزَائِدٍ)، واتە ئەگەر وا دابنێین پیاوێک پەنجەیەکی زیادە هەیە، وە ئافرەتێکیش پەنجەیەکی زیادەی هەیە، ئەگەر ئەو دوو پەنجە زیادەش بەو مەرجانەی باسکراوە بەر یەک بکەون ئەوە دەستنوێژ ئەشکێنێت .

(٨) - (وَالرِّدَّةُ : وە هەڵگەڕانەوە) .

- (وَكُلُّ مَا أَوْجَبَ غُسْلًا أَوْجَبَ وُضُوءًا غَيْرَ مَوْتٍ؛ فَإِنَّهُ يُوجِبُ الغُسْلَ لَا الوُضُوءَ، بَلْ يُسَنُّ : وە هەر شتێک غوسل واجب بکات دەستنوێژ واجب ئەکات جگە لە مردن، چونکە ئەوە غوسل واجب ئەکات نەوەک دەستنوێژ، بەڵکو بە سوننەت دانراوە) .

- (وَلَا نَقْضَ : وە هەڵوەشاندنەوە نییە) .

(١) - (بِكَلَامٍ مُحَرَّمٍ : بەهۆی قسەیەکی حەرامکراوەوە) .

(٢) - (وَلَا بِإِزَالَةِ شَعْرٍ وَظُفُرٍ وَنَحْوِهِمَا : وە بە لادانی قژ و نینۆک و جگە لەوانە) .

- (وَمَنْ شَكَّ فِي طَهَارَةٍ أَوْ حَدَثٍ وَلَوْ فِي غَيْرِ صَلَاةٍ؛ بَنَى عَلَى يَقِينِهِ : وە هەرکەسێک شکی هەبێت لە دەستنوێژ یان بێدەستنوێژیەکدا ئەگەر چی لە جگە لە نوێژیشدا بێت ئەوە لەسەر دڵنیایی بنیاتی ئەنێت) .
ــــــــــــــ
- دەربارەی هەڵوەشێنەرەوەی هەشتەم : وە مورتەد بوونەوەش هەڵوەشێنەرەوەیەکە چونکە مادەم ئیمان ناهێڵێت ئەوە ئەولاترە شتی بچووکتر لە ئیمان هەڵبوەشێنێتەوە، الله عز وجل بمانپارێزێت .

وە هەر شتێک غوسل واجب بکات ئەوە ئەولاترە دەستنوێژ واجب بکات، چونکە مەرج نییە ئەو شتەی دەستنوێژ واجب بکات غوسل ـیش واجب بکات، بەڵام ئەو شتەی غوسل واجب بکات ئەوە ئەولاترە دەستنوێژ واجب بکات، وەکو چۆن لەکاتی غوسل دەرکردندا دەستنوێژ ئەگیرێت .

قاعیدەکە بەوشێوەیەیە تەنها بۆ مردوو نەبێت، چونکە مردوو تەنها شۆردنی لەسەر واجبە نەوەک دەستنوێژگرتن بۆی، بەڵکو دەستنوێژگرتن بۆی سوننەتە .

وە دەستنوێژ ناشکێت بە قسەیەکی حەرامکراو، وەکو درۆ و غەیبەت، وە بە لابردنی موو و نینۆک .

بۆ نمونە پیاوێک دەستنوێژ ئەگرێت پاشان ئەڕوات قژی کورت ئەکاتەوە لەلای حلاق، ئەمە دەستنوێژەکەی ناشکێنێت، ڕاستە ئەو قژەی مەسحی لەسەر کردووە بڕیویەتی، بەلام حوکمی مەسحکردنەکەی لەلا نەچووە .

واتە مووی دەموچاو حوکمی دەموچاوی هەیە، وە مووی سەر حوکمی سەری هەیە، کاتێک قژت مەسح ئەکەیت وەکو ئەوە واتە سەرت مەسح کردبێت چونکە ئەسڵی قژەکە هەر لەناو پێستی سەرتدایە .

و وتەی نووسەر (وَمَنْ شَكَّ فِي طَهَارَةٍ . . . )، یاسایەک هەیە ئەڵێت (الیقین لا یزول بالشک)، واتە دڵنیایی لاناچێت بە گومان .

بۆ نمونە ئەگەر کەسێک بۆ نوێژی نیوەڕۆ دەستنوێژ بگرێت، نوێژی عەسریشی پێوە بکات، دواتر کاتێک ویستی نوێژی مەغریبی پێوە بکات شکی بۆ دروست ببێت دەربارەی دەستنوێژەکەی، نەزانێت ئاخۆ شکاوە یان نا؟ ئەوە ئەڵێین لە دەستنوێژەکە دڵنیایت یان شکانەکەی؟ بێگومان ئەڵێت دەستنوێژەکەی خۆی، ئەوکات لەسەر دڵنیاییەکە بڕیار ئەدات، وە بە پێچەوانەشەوە .

والله تعالی أعلم

📚 #بداية_العابد_وكفاية_الزاهد : (٦)

@Fiqh_SU
@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

17 Jan, 17:26


@Fiqh_SU
@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

17 Jan, 17:26


(فَصْلٌ : بەشێک) .

- (نَوَاقِضُ الوُضُوءِ ثَمَانِيَةٌ : هەڵوەشێنەرەوەکانی دەستنوێژ هەشت دانەن) .

(١) - (خَارِجٌ مِنْ سَبِيلٍ مُطْلَقًا : ئەوەی لە دەرچەیەک دەرئەچێت بە ڕەهایی) .

(٢) - (وَخُرُوجُ : وە دەرچوونی) .

- (بَوْلٍ أَوْ غَائِطٍ مِنْ بَاقِي البَدَنِ، قَلَّ أَوْ كَثُرَ : میز یان پیسایی لە بەشەکانی تری جەستەوە، کەم بێت یان زۆر) .

- (أَوْ غَيْرِهِمَا؛ كَقَيْءٍ، أَوْ دَمٍ إِنْ فَحُشَ فِي نَفْسِ كُلِّ أَحَدٍ بِحَسَبِهِ : یان جگە لەوان، وەکو ڕشانەوە و خوێن، ئەگەر زۆر بوو، هەرکەسێک بە گوێرەی خۆی) .

(٣) - (وَزَوَالُ عَقْلٍ : وە نەمانی ژیری و ئاگایی) .

- (إِلَّا يَسِيرَ نَوْمٍ مِنْ قَائِمٍ أَوْ جَالِسٍ : جگە لە خەوێکی کەم نەبێت لەلایەن کەسێکەوە کە وەستاوە یان دانیشتووە) .

(٤) - (وَغُسْلُ مَيْتٍ أَوْ بَعْضِهِ : وە شۆردنی مردوو یان بەشێکی) .

(٥) - (وَأَكْلُ لَحْمِ إِبِلٍ، وَلَوْ نِيِّئًا : وە خواردنی گۆشتی حوشتر، ئەگەر بە لێنەنراویش بێت) .

- (تَعَبُّدًا : بە مەبەستی عیبادەت) .

- (فَلَا نَقْضَ بِـ : جا هەڵوەشانەوە نییە لە) .

(١) - (بَقِيَّةِ أَجْزِائِهَا : پارچەکانی تریدا) .

(٢) - (وَشُرْبُ لَبَنِهَا : وە خواردنەوەی شیرەکەی) .

(٣) - (وَمَرَقِ لَحْمِهَا : وە ئاوی گۆشتەکەی) .
ـــــــــــــ
: نووسەر باسی هەشت هەڵوەشێنەرەوەکەی دەستنوێژ ئەکات .

دەربارەی هەڵوەشێنەرەوەی یەکەم : هەر شتێک لە دەرچەی پێشەوە و پاشەوەی مرۆڤ دەربچێت، پاک پێت یان پیس بێت، زۆر بێت یان کەم بێت ئەوە دەستنوێژ ئەشکێنێت .

دەربارەی هەڵوەشێنەرەوەی دووەم : وە دەرچوونی میز و پیسایی لە هەر بەشێکی تری جەستەی مرۆڤ دەستنوێژ ئەشکێنێت، بۆ نمونە کەسی وا هەیە نەخۆشە کۆمی ناتوانێت بەکاربهێنێت، بەوهۆیەوە ڕیخۆڵەی کون کراوە پیساییەکە دێتە دەرەوە بۆ ناو کیسەیەک کە لە دەرەوەی جەستەی مرۆڤەکەیە، یان کەسێک بۆری میزەڕۆی کێشەی تێدایە سۆندەی بۆ دائەنێن لەلای میزەڵدانیەوە .

مەبەست ئەوەیە میز و پیسایی لەبەر ئەوەی خۆیان پیسن لە هەرشوێنێکی جەستەوە دەربچن ئەوە دەستنوێژ ئەشکێنن .

خۆ ئەگەر ڕشانەوە یان خوێن هاتە دەرەوە لە جەستەی مرۆڤ ئەگەر زۆر بوو ئینجا دەستنوێژ ئەشکێنێت .

وە زۆری و کەمی خوێن و ڕشانەوەی بەپێی عورف و بڕیاردانی کەسەکە خۆیەتی بە بڕیاردانێکی دادپەروەرانە .

بۆ نمونە کەسێک دەرزیەک چووە بە دەستیدا و تۆزێک خوێن دێتە دەرەوە; ئەمە کەمە .

وە کەسێکی تر شوشەیەک بەری دەستی ئەکەوێت و خوێنی زۆری لێ دێت، یان کەسەکە تووشی خوێنبەربوونی لووت ئەبێت ماوەی دوو سێ دەقە بە بەردەوامی خوێنی لێدێت ئەوە زۆرە .

دەربارەی هەڵوەشێنەرەوەی سێیەم : نەمانی هۆش و ژیری، وەکو شێت بوون، یان بوورانەوە، یاخود سەرخۆشبوون یان خەو، مەگەر خەوێکی کەم و سووک نەبێت لەلایەن کەسێکەوە کە دانیشتووە یان بەپێوەیە .

دەربارەی هەڵوەشێنەرەوەی چوارەم : شۆردنی مردوو یان بەشێک لە جەستەکەی، ئەو کەسەی کە مردووەکە ئەشوات و ئەمدیودیوی پێ ئەکات دەستنوێژەکەی ئەشکێت نەوەک ئەوەی ئاو ئەکات بەدەستی دا و پێداویستیەکانی پێ ئەدات .

دەربارەی هەڵوەشێنەرەوەی پێنجەم : خواردنی گۆشتی حوشتر، ئەمە لە مُفرَدات ـی مەزهەبی حەنبەلیەکانە، واتە تەنها لە مەزهەبی حەنبەلیەکاندا هەیە .

وە نووسەر لەم بابەتەدا ئەڵێت (تَعَبُّدًا)، واتە ئێمە تەنها بە مەبەستی عیبادەتکردن دەستنوێژ ئەگرینەوە کاتێک گۆشتی حوشترمان خوارد، واتە نازانین حیکمەتەکەی چییە و لە دیندا لەبەر چ هۆکارێک فەرمان بەمە کراوە، وە نایەین گۆشتی ئاژەڵەکانی تر قیاس بکەینە سەری، بابەتەکە تەعەبودیە و پەیوەستە بەو دەق ـەی دەربارەی هاتووە نەک هۆکارێک درکی پێ بکەین .

شکانی دەستنوێژەکە تەنها لە خواردنی گۆشتەکەیدایەتی نەوەک جگەر و سپڵ و چەوری و دڵ و مۆخ و گورچیلە و پارچەکانی دیکەی کە بە گۆشت حساب ناکرێن، یان بەرهەمەکانی; وەکو شیر .

(٦) - (وَمَسُّ فَرْجِ : وە دەست دان لە داوێن) .

- (آدَمِيٍّ : هی مرۆڤێک) .

- (مُتَّصِلٍ : ڕاستەوخۆ، بەبێ بوونی هیچ شتێک لە نێوانیاندا) .

- (أَوْ حَلْقَةِ دُبُرِهِ : یان بازنەی دەرچەی کۆمی) .

- (وَلَوْ مَيْتًا : ئەگەرچی مردووش بێت) .

(بِيَدِهِ : بە دەستی) .

(لَا مَسُّ : وە دەستدان نا لە) .

- (الخُصْيَتَيْنِ : گونەکان) .

- (وَلَا مَحَلِّ الفَرْجِ البَائِنِ : وە شوێنی داوێنی جیاکراوە) .

(٧) - (وَلَمْسُ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى الآخَرَ : وە دەستدانی نێر یان مێ لەوی دیکە) .

- (لِشَهْوَةٍ، بِلَا حَائِلٍ : بۆ شەهوەتێک بەبێ پەردە و داپۆشەر) .

- (وَلَوْ بِزَائِدٍ لِزَائِدٍ : ئەگەرچی لە بە زیادەیەک بێت لە زیادەیەک) .
ــــــــــــــــ
- دەربارەی هەڵوەشێنەرەوەی شەشەم : ئەگەر مرۆڤ بە ئەنقەست یان بە هەڵە دەستی بدات لە داوێنێک ئەوە دەستنوێکی شکاوە بەم مەرجانەی خوارەوە .

=

| سەلەفی ئوممەت |

12 Jan, 18:19


الحمدلله هەموویان چاپ کراون ئەتوانن لێرەوە داوای بکەن ⬇️ :

https://t.me/ktibxan/1982

| سەلەفی ئوممەت |

12 Jan, 12:56


الحَمدُلِلَّهِ الَّذي بِنِعمَتِهِ تَتِمُّ الصَّالِحَات

- پوختەی کتێبی (السَّرائِر لأَبِي الحَسَن عَلِيّ بن سَعِيد العَسكَرِي - ٣١٣ هـ) .

- پوختەی کتێبی (ذَمُّ الرّیاء في الأعمال، والشُّهرةِ في اللّباسِ والأحوال وَکَراهیَةُ الصَّفق والزَّفنِ عِندُ سَماعِ الذّکر لأبو محمد الضَّرَّاب - ٣٩٢ هـ) .

https://workupload.com/file/S43ynGMmesF

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

11 Jan, 17:09


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

11 Jan, 17:09


(فَصْلٌ : بەشێک)

- (وَالوُضُوءُ : اسْتِعْمَالُ مَاءٍ طَهُورٍ فِي الأَعْضَاءِ الأَرْبَعَةِ عَلَى صِفَةٍ مَخْصُوصَةٍ : وە دەستنوێژ بریتیە لە بەکارهێنانی ئاوێکی پاککەرەوە بۆ چوار ئەندامەکە بە شێوەیەکی تایبەت) .

- (وَالتَّسْمِيَةُ وَاجِبَةٌ : وە وتنی بسم الله واجبە) .

(١) - (فِيهِ : لە پێش دەستنوێژەکە) .

(٢) - (وَفِي غُسْلٍ : وە لە غوسل دەرکردندا) .

(٣) - (وَتَيَمُّمٍ : وە تەیەموم ـدا) .

(٤) - (وَغَسْلِ يَدَيْ قَائِمٍ مِنْ نَوْمِ لَيْلٍ نَاقِضٍ لِوُضُوءٍ : وە شۆردنی دەستی کەسێک هەستاوە لە خەوی شەو کە هەڵوەشێنەرەوەی دەستنوێژە) .

(٥) - (وَغَسْلِ مَيْتٍ : وە شۆردنی مردوو) .
ـــــــــــــــ
: (وَالوُضُوءُ) لە زماندا واتە پاکوخاوێنی، النظافة، وە لە شەرعدا واتە دەستنوێژ .

مەبەست لە (الأَعْضَاءِ الأَرْبَعَة) دەست و قاچ و سەر و دەموچاوە .

مەبەست لە (صِفَةٍ مَخْصُوصَةٍ) واتە بەو شێوە تایبەتەی کە لە شەرعدا هاتووە ئەشۆردرێن بە مەبەستی دەستنوێژ .

واتای قسەی نووسەر ئەوەیە وتنی بسم الله لەپێش ئەم پێنج کارەی باسی کردووە واجب ـە .

وە دواتر باسی فەرزەکانی دەستنوێژ ئەکات، ئایا جیاوازی هەیە لە نێوان فەرز و واجب ـدا؟
لەلای بەشێک لە حەنبەلیەکان فەرز و واجب لەوڕووەوەی کە ئەبێت مرۆڤ ئەنجامیان بدات یەک شتن .

لەگەڵ ئەوەدا جیاوازیەکیان هەیە، ئەگەر واجبێک بە هەڵە لەبیرکرا و ئەنجامنەدرا ئەوە عیبادەتەکە دروستە، بەڵام ئەگەر فەرزێک بە هەڵە لەبیرکرا ئەوە عیبادەتەکە دروست نییە .

بۆ نمونە البهوتي لە (شرح منتهی الإرادات - کتاب الطهارة - باب المسح علی الخفین) ـەدا ئەڵێت : (وتجب التسمیة، وستقط سهوا) .
واتە : (وتنی بسم الله واجبە، وە بە هەڵە - واجبەکە - نامێنێت) .

وە لە (کشاف القناع - کتاب الصلاة - باب ستر العورة) ـدا ئەڵێت : (من ترک فرضا لزمه إعادة الوضوء، ولا یسقط سهوا) .
واتە : (هەرکەسێک واز لە فەرزێک بهێنێت ئەوە پێویستە لەسەری دەستنوێژ بگرێتەوە، وە بە هەڵە - فەرزەکە - ئەمێنێت) .

- (وَيَجِبُ غَسْلُ يَدَيِ القَائِمِ مِنْ نَوْمِ اللَّيْلِ : وە واجبە شۆردنی دەستی ئەو کەسەی شەو لە خەو هەڵئەستێت) .

- (ثَلَاثًا : سێ جار) .

- (بِنِيَّةٍ : بە نیەتەوە) .

- (وَتَسْمِيَةٍ : وە وتنی بسم الله) .

- (وَشُرُوطُ الوُضُوءِ ثَمَانِيَةٌ : وە مەرجەکانی دەستنوێژ هەشت دانەیە) .

(١) - (انْقِطَاعُ مَا يُوجِبُهُ : بڕین و نەهێشتنی ئەوەی کە واجبی ئەکات) .

(٢) - (وَالنِّيَّةُ : وە نیەت) .

- (وَهِيَ شَرْطٌ لِكُلِّ طَهَارَةٍ شَرْعِيَّةٍ، غَيْرَ إِزَالَةِ خَبَثٍ وَنَحْوِهَا : وە ئەوە - واتە نیەت - مەرجە بۆ بۆ هەموو پاککردنەوەیەکی شەرعی، جگە لە لادانی پیسی و شتی لەوجۆرە) .

(٣) - (وَالإِسْلَامُ : وە موسوڵمانیەتی) .

(٤) - (وَالعَقْلُ : وە هەبوونی عەقڵ و ئاوەز)

(٥) - (وَالتَّمِيِيزُ : وە هەبوونی توانای جیاکردنەوە) .

(٦) - (وَالمَاءُ الطَّهُورُ المُبَاحُ : وە ئاوی پاکی ڕێگەپێدراو) .

(٧) - (وَإِزَالَةُ مَا يَمْنَعُ وُصُولَهُ : وە لابردنی شتێک کە ڕێگری ئەکات لەوەی پێی بگات) .

(٨) - (وَالِاسْتِنْجَاءُ : وە خۆپاکردنەوە) .
ـــــــــــــــــ
: لەم بەشەدا نووسەر باسی هەشت مەرجی دەستنوێژ ئەکات، لەگەڵ نەبوونی یەکێک لەم مەرجانەدا دەستنوێژەکە دروست نییە .

کە وترا شتێک شرط ـە بۆ شتێکی تر، واتە لە کاتی نەبوونی شرط ـەکەدا ئەو شتە بوونی نییە کە بە شرط گیراوە بۆی .

وە شرط ـەکان ئەبێت هەبن لەپێش ئەو شتانەی کە بە شرط گیراون بۆیان .

واتە لەم باسەی ئێمەدا ئەبێت ئەو هەشت شرط ـە لە پێش دەستنوێژدا هەبن ئینجا دەستنوێژەکە دروستە .

مەبەستی لە خاڵی یەکەم (انْقِطَاعُ مَا يُوجِبُهُ) واتە نەهێشتنی شتێک کە دەستنوێژەکە واجب ئەکات، بۆ نمونە کەسەکە لەکاتی دەستنوێژگرتن با ـیەکی لێ بەرئەبێتەوە، لێبەربوونی با هەڵوەشێنەرەوەی دەستنوێژە، کەواتە ئەبێت ئەو هەڵوەشێنەرەوەیە نەهێڵێت ئینجا دەستنوێژ بگرێت، ئەگەر ئەوەشی تووش بوو ئەبێت لە سەرەتاوە دەستنوێژ بگرێتەوە .

دووەم مەرج بریتیە لە نیەت، وە شوێنی نیەتیش دڵە .

سێیەم مەرج بریتیە لە موسوڵمان بوون .

چوارەم مەرج بریتیە لە هەبوونی عەقڵ و ژیری، واتە کەسەکە شێت نەبێت .

پێنجەم مەرج بریتیە لە گەیشتن بە تەمەنی جیاکردنەوە، واتە تەمەنی حەوت ساڵی و زیاتر .

شەشەم مەرج بریتیە لە هەبوونی ئاوێکی پاککەرەوەی ڕێگەپێدراو، واتە ئاوەکە هەم پاککەرەوە بێت، هەم حەرام نەبێت، واتە هی کۆمەڵە کەسێک نەبێت و کەسێکی دیکەش بەبێ مۆڵەتی ئەوان بەکاری بهێنێت، یان ئاوێک بێت بەزۆر داگیرکرابێت .

وە حەوتەم مەرج بریتیە لە لابردنی شتێک کە ڕێگری ئەکات لەوەی ئاوەکە بدات لە پێستەکە، وەکو بۆیە، خەنە ناگرێتەوە لە شەرعدا هاتووە ئافرەتان ئەتوانن خەنە بدەن لە دەستیان، وە کەسێک ناگرێتەوە کە بەهۆی هۆکاری نەخۆشی یان شکاویەوە گەچ یان لەفافی لەدەستە یان هەر شتێکی لەوجۆرە .

=

| سەلەفی ئوممەت |

11 Jan, 17:09


=

وە هەشتەم مەرجیش بریتیە لە خۆپاکردنەوە، واتە مەرجە کەسێک کە چوویە تەوالێت و کاری خۆی کرد; خۆی پاک بکاتەوە ئینجا دەستنوێژ بگرێت، ئەگەر خۆی پاک نەکاتەوە ئەوە دەستنوێژەکەی دروست نییە .

- (وَفُرُوضُهُ سِتَّةٌ : وە فەرزەکانی شەشن) .

(١) - (غَسْلُ الوَجْهِ : شۆردنی ڕووخسار) .

- (وَمِنْهُ فَمٌ وَأَنْفٌ : وە دەم و لوتیش لە ئەوە - واتە لە ڕووخسار - ) .

(٢) - (وَغَسْلُ اليَدَيْنِ مَعَ المِرْفَقَيْنِ : وە شۆردنی دەستەکان و ئانیشکەکان) .

(٣) - (وَمَسْحُ الرَّأْسِ كُلِّهِ : وە سڕینی تەواوی سەر) .

- (وَمِنْهُ الأُذُنَانِ : وە گوێیەکانیش لە ئەوە - واتە لە سەر - ) .

(٤) - (وَغَسْلُ الرِّجْلَيْنِ مَعَ الكَعْبَيْنِ : وە شۆردنی پێیەکان و قولەپێکان - یان گۆزینگ هەردووکیان یەک شتن - ) .

(٥) - (وَتَرْتِيبٌ : وە ڕیزبەندی) .

(٦) - (وَمُوَالَاةٌ : وە دوانەخستن) .

- (وَيَسْقُطَانِ مَعَ غُسْلٍ : وە نامێنن لەگەڵ غوسل دەرکردن ـدا) .
ــــــــــــــ
: شۆردنی ئەندامەکان و ڕیزبەندیەکەی لەم ئایەتە پیرۆزەوە وەرگیراوە : | یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوۤا۟ إِذَا قُمۡتُمۡ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ فَٱغۡسِلُوا۟ وُجُوهَكُمۡ وَأَیۡدِیَكُمۡ إِلَى ٱلۡمَرَافِقِ وَٱمۡسَحُوا۟ بِرُءُوسِكُمۡ وَأَرۡجُلَكُمۡ إِلَى ٱلۡكَعۡبَیۡنِۚ | (المائدة : ٦)

سنووری ڕووخسار بریتیە لە شوێنی ئاسایی قژ لە بەشی سەرەوەی مرۆڤ هەتا چەناکە و درێژی ڕیش، لە گوێ ـوە بۆ گوێ پانیەکەیەتی .
چەناکە بۆ ئافرەتان، درێژی ڕیش بۆ پیاوان .

وە ئەبێت بە ڕیزبەندی هەنگاوەکانی دەستنوێژ ئەنجام بدرێت بەو شێوەیەی لە ئایەتەکەدا هاتووە .

وە پێویستە (مُوَالَاة) ـیش هەبێت لە دەستنوێژەکەدا، واتە کاتێک ئەندامێکی شۆرد دوای نەخات تا ئەندامەکە وشک ئەبێتەوە یان ماوەیەکی زۆر بیهێڵێتەوە ئینجا ئەندامەکەی تر بشوات، بەڵکو هەمووی بەسەر یەکەوە بشوات .

وە مەبەست لە (وَيَسْقُطَانِ مَعَ غُسْلٍ) واتە خاڵی پێنجەم و شەشەم کە ئەکاتە (تَرْتِيب و مُوَالَاة) لەکاتی غوسل دەرکردندا نامێنێت، چونکە خودی دەستنوێژەکە لەناو غوسل ـەکەدا هەیە .

قاعیدەیەک هەیە ئەڵێت : (کلُّ عبادةٍ مرکَّبةٍ من أجزاءِ یُشتَرَطُ فیها التَّرتیب والموالاة إلَّا لدلیلٍ) .

واتە : (هەر عیبادەتێک پێکهاتبێت لە کۆمەڵە بەشێک ڕیزبەندنی و دوانەخستن تیایدا بە مەرج ئەگیرێت مەگەر بە بەڵگەیەک نەبێت) .

واتا ئەسڵ وایە بەو شێوەیە بکرێت کە هاتووە مەگەر لەبەر بەڵگەیەکی دەرەکی نەبێت لایببات لەسەر ئەو ئەسڵە .

والله تعالی أعلم

📚 #بداية_العابد_وكفاية_الزاهد : (٤)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

11 Jan, 17:09


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

11 Jan, 16:10


بسم اللە اللە ٲکبر

کتێب : سنەی ٳمام خلّال بەکوردی
مجلدێکی گەورە : ٧١١ لاپەڕ
بەرگی مجلد
پەڕی شاموا


ناوەندی بڵاوکار : کتێبخانەی خیرالقرون

بۆ داواکردنی کتێبەکان

بۆتی کتێبخانە :@Ktebxan1_bot

| سەلەفی ئوممەت |

10 Jan, 18:48


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

10 Jan, 18:48


٨٣٨ - عبدالله بن الحسن ئەڵێت : (دەمەدەمە هاوڕێیەتی کۆن تێک ئەدات، وە گرێ و پەیوەندیە توندوتۆڵەکان شل ئەکاتەوە، وە کەمترین شتی بریتیە لە زاڵبوون، ئەوەش بەهێزترین هۆکاری لێکدابڕان و پچڕانە) .

٨٣٩ - أبو قلابة ئەڵێت : (ئەهلی هەوا و ئارەزوو ئەهلی گومڕایین، واینابینم دەرئەنجامیان شتێکی تر بێت جگە لە ئاگر، تاقیان بکەرەوە، هیچ یەکێکیان نییە خۆی بداتە پاڵ وتەیەک یان کردەوەیەک ئیللا ئەگات بە شمشێر - واتە لە سەرەتاوە تەنها بیدعەکە دائەهێنێت، پاشان وای لێدێت هەر کەسێک لەسەر بیدعەکەی ئەو نەبێت بە گومڕا یان کافری ئەزانێت -، وە دووڕوویش چەند جۆرێک بوو، | وَمِنۡهُم مَّن یَلۡمِزُكَ فِی ٱلصَّدَقَـٰتِ | (التَّوۡبَة : ٥٨)، | وَمِنۡهُمُ ٱلَّذِینَ یُؤۡذُونَ ٱلنَّبِیَّ | (التَّوۡبَة : ٦١)، | وَمِنۡهُم مَّنۡ عَـٰهَدَ ٱللَّهَ | (التَّوۡبَة : ٧٥) .
وتەکانیان جیاواز بوو بەڵام کۆبووبوونەوە لەسەر بەدرۆخستنەوە و هەبوونی گومان، وە ئەو کۆمەڵەیەش وتەیان جیاوازە بەڵام کۆبوونەتەوە لەسەر شمشێر) .

٨٤٢ - الربیع بن خثیم ئەڵێت : (ئەی فتوادەرەکان، بزانن کە چۆن فتوا ئەدەن، هیچ کەسێکتان نەڵێت : الله فڵانەی حەڵاڵکردووە و فەرمانی پێکردووە، الله عز وجل ـیش پێی بفەرمووێت : (درۆت کرد، نە حەڵاڵم کردووە وە نە فەرمانم پێکردووە) .
وە هیچ کەسێکتان نەڵێت : الله فڵانەی حەرام کردووە و ڕێگری لێ کردووە .
الله عز وجل ـیش پێی بفەرمووێت : (درۆت کرد، حەرامم نەکردووە و ڕێگریشم لێ نەکردووە)) .

٨٤٤ - الربیع بن خثیم ئەڵێت : (هەموو ئەوەی کە الله عز وجل دایبەزاندووەتە سەر محمد ﷺ پێی نەگەیشتوون، وە هەموو ئەوەی ئەیخوێننەوە تێی ناگەن) .
ــــــــــــــــ
: مەبەست لە (هەموو ئەوەی کە الله عز وجل دایبەزاندووەتە سەر محمد ﷺ پێی نەگەیشتوون) سوننەت و فەرموودەکانە، چونکە ئەوانیش وەحی ـن، وە پێگەیشتنی قورئان ئاسانتر بووە چونکە هەمووی لە یەک کتێبدا نووسراوەتەوە، بەڵام پێگەیشتنی فەرموودە قورس بووە پێویستی بە بیستنی لە شێخەکان و دیاکردنی صحیح و ضعیف و چەندین بابەتی دیکە هەیە .

٨٤٦ - یحیی بن أبي كثیر ئەڵێت : سلیمان بن داود علیهم السلام بە کوڕەکەی فەرموو : (ئەی کوڕی خۆم، ئاگاداری دەمەدەمە بە، چونکە سوودی تیایدا نییە بۆ تۆ، وە ئەبێتە هۆی دوژمنایەتی لە نێوان برایاندا) .

٨٤٧ - یحیی بن أبي كثیر ئەڵێت : (کاتێک بیدعەچیەکت بینی لەسەر ڕێگایەک ئەوە ڕێگایەکی تر بگرەرەبەر) .

٨٤٨ - یحیی بن أبي كثیر ئەڵێت : سلیمان بن داود علیهم السلام بە کوڕەکەی فەرموو : (عەقڵەکان کەم ئەیپێکن و زۆر هەڵە ئەکەن، هەربۆیە پەیوەستبە بە کتێبی الله ـوە، وە بەرەڕووی بڕۆ و بگەڕێرەوە بۆ لای) .

٨٤٩ - قتادة دەربارەی فەرمایشتی الله عز وجل : | وَهُوَ أَلَدُّ ٱلۡخِصَامِ | (البقرة : ٢٠٤) .
ئەڵێت : (دەمەدەمەی هیچ و باتڵ) .
ــــــــــــــــ
: واتە لەسەر شتی زۆر هیچ دەمەدەمە و موناقەشە ئەکات، والله أعلم، | وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعۡجِبُكَ قَوۡلُهُۥ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيُشۡهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلۡبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلۡخِصَامِ | .

٨٥٢ - إبراهیم بن أدهم ئەڵێت : (بەهۆی هاوەڵانی فەرموودەوە بەڵا و ئافاتەکان دوورئەخرێنەوە لە خەڵکی) .
ـــــــــــــ
: واتە لەبەر ئەوەی هاوەڵانی فەرموودەیان تێدایە الله عز وجل بەهۆی ئەوانەوە ڕەحم ئەکات بە خەڵکی و سزایان نادات .
یاخود بە جێبەجێکردنی سوننەت و عەقیدەی ڕاست بڵاوکردنەوە و فێرکردنی خەڵکی لەلایەن هاوەڵانی فەرموودەوە سزای الله عز وجل لەو کۆمەڵگایە دوور ئەکەوێتەوە، والله أعلم .

٨٥٣ - سالم الخواص ئەڵێت : (بەڵا دوورئەخرێتەوە لە خەڵکی سەرزەوی بەهۆی هاوەڵانی فەرموودەوە) .

📚 #ذم_الکلام_وأهله : (٣٦)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

02 Jan, 14:57


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

02 Jan, 14:57


٦٤١ - أبو خالد الأحمر ئەڵێت : گوێبیستی سفیان بووم ئەیوت : (تەماشای ماڵەکانیان مەکەن، وە تەماشای خۆیان مەکەن کاتێک بەسواریەوە بەلاتاندا تێئەپەڕن) .

٦٤٢ - وکیع وتی : لەگەڵ سفیان ـدا بەلای ماڵێکی ڕازاوەدا تێپەڕین، منیش سەرم بەرز کردەوە تا تەماشای بکەم .
ئەویش وتی : (سەرت بەرز مەکەرەوە تا تەماشای بکەیت، بۆ ئەوە بنیاتیان ناوە) .
ـــــــــــــــــ
: واتە خۆیان بۆ ئەوە ماڵەکانیان بنیاتناوە و ڕازاندووەتەوە تا سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیاندا ڕابکێشن .

٦٤٣ - إبن خبیق وتی : سَجَّادة کە قەدوقیافەتێکی جوانی هەبوو هەواڵی پێداین وتی : شَریک ناردمی بۆ لای سفیان بۆ پرسیارکردن دەربارەی پیاوێک .
ئەویش کاتێک تەماشای قیافەت و شوێنی سوجدەی لە ناوچاومدا کرد پێی وتم : (ئەگەر ئەم شوێنی سوجدەیەت لەپێناو الله بێت ئەوە پێویستە قسە لەگەڵ شریک ـدا نەکەیت، وە ئەگەر لەبەر شریک ـیش بێت ئەوە من نابێت قسەت لەگەڵدا بکەم) .
ــــــــــــــــ
: لە یەکێک لە دەستنووسەکانی کتێبەکەدا لە ڕوونکردنەوەی ئەم وتەیەدا نووسراوە : (شریک لە پێشەوایان بوو رحمه الله، بەس کاتێک بوو بە قازی کۆمەڵێک لە ئەهلی وەرع ئینکاری ئەوەیان لێکرد، سفیان بەم پیاوە ئەڵێت : ئەگەر شوێنەواری سوجدە لە ناوچاوتدا لەپێناو الله سبحانه بێت ئەوە پێویستە خۆت بپارێزیت لە تێکەڵبوون لەگەڵ قازیەکان، وە ئەگەر لەبەر قازی ئەو شوێنەوارەت دانابێت ئەوە من ئەبێت خۆم بەدووربگرم لە قسەکردن لەگەڵت) .

٦٤٤ - سفیان وتی : (جاری وا هەیە ئەبینم پیاو شتێک ئەپۆشێت بۆ کۆمەڵە کەسێک .
منیش پێی ئەڵێم : ئەی فڵانە کەس!
ئەویش ئەڵێت : ئەی أبو عبدالله قەرزم لەسەرە .
منیش ئەڵێم : والله ئەگەر بگەیتەوە بە الله بە قەرزداری و دینەکەت لەگەڵدا بێت باشترە لەوەی بگەیتەوە بە الله بەبێ قەرز و دینەکەت لەگەڵتدا نەبێت) .

٦٤٥ - إبن خبیق وتی : یوسف بن أسباط ئەڵێت : (هیچ کەسێک لە ئاوەکەیان ناخواتەوە ئیللا دڵی تەمبەڵ و لاواز ئەبێت، ئەگەر دەستەکانم و قاچەکانم ببڕدرێنەوە و بدرێم لە دار ئەوە بەلامەوە خۆشترە لەوەی شتێک ئا لەو پارەیە وەربگرم، وە هەرکەسێک پێی خۆش بێت سەرپێچی الله بکرێت ئەوە هیچ کاروکردەوەیەکی بۆ نامێنێتەوە، وە هەرکەسێک دوعا بۆ زاڵمێک بکات بۆ مانەوەی زیاتر; ئەوە پێی خۆش بووە سەرپێچی الله بکرێت) .

٦٤٦ - خَلَف البَرزالي ئەڵێت : سفیان الثوري وتی : (وەرگرتنی ئەوەی لە دەستیاندایە - واتە پارەکانیان - لە حەڵاڵکردنی حەرامەکانە، وە زەردەخەنە بەڕوویاندا نیشانەی ڕازیبوونە بە کردەوەکانیان، وە زۆرتەماشاکردنیان دڵ ئەمرێنێت) .

٦٤٧ - شعیب وتی : سفیان پێی وتم : (هەرکەسێک لە ئێوە پارچەپۆشاکێکی ڕەشی بینی، ئەوە با دایبپۆشێت و دەستی پێوە نەدات) .
ــــــــــــــــ
: لە یەکێک لە دەستنووسەکانی کتێبەکەدا لە ڕوونکردنەوەی ئەم وتەیەدا نووسراوە : (پاش ئەوە بني عباس لەبەرکردنی جلی ڕەشیان کرد بە دروشمی خۆیان سفیان ئینکاری لێکردن لەوە بەهۆی بیدعەبوونی، وە ڕقی لەوانە بوو جلی ڕەشیان ئەکردە بەریان، بەهۆی بیدعەیی لەبەرکردنی یاخود بەهۆی هاوەڵایەتیکردنی خاوەن دەسەڵاتەوە، هەربۆیە وەسیەتی کرد بە داپۆشینی پارچەپۆشاکی ڕەش بە خۆڵ بەهۆی ڕقلێبوونەوەی پۆشەرانی، وە ڕێگەی نەداوە دەستی لێ بدات) .

٦٤٨ - زید بن أسلم لە باوکیەوە ئەگڕێتەوە لە عمر بن الخطاب ـەوە رضي الله عنه فەرموویەتی : (هەرکەسێک قوڕ بخوات ئەوە دەستی هەیە لە کوشتنی خۆیدا) .

٦٤٩ - أبو بَکر الوَرَّاق ئەڵێت : أبو بکر المروذي وتی : وتم بە أبو عبدالله : هەرکەسێک لەسەر ئیسلام و سوننەت بمرێت، لەسەر خێر مردووە؟
وتی : (بێدەنگ بە! هەرکەسێک لەسەر ئیسلام و سوننەت بمرێت ئەوە لەسەر هەموو خێرێک مردووە) .

٦٥٠ - یحیی بن أيوب ئەڵێت : گوێبیستی علي بن ثابت بووم وتی : (ئەگەر دوو فلست پێبوویایە و بتویستایە بیکەیت بە خێر، دواتر سفیان ـی ببینیایە و نەتناسیایە ئەوە وات بەبیردا ئەهات خۆت لەوە نەگریتەوە پارەکە بدەیتە دەستی .
وە هەرگیز سفیان ـم نەبینیوە لە سەری مەجلیسێکدا، بەڵکو لەلای دیوارەکە ئەژنۆکانی ئەلکاند بەیەکەوە و دائەنیشت  .
وە سفیان ـم بینی لە ڕێگەی مەککە، نرخی هەموو شتێکیم حساب کرد تەنانەت نەعلەکانیشی، درهەمێک و چوار دانق بوو) .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (٦٥)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

02 Jan, 14:57


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

01 Jan, 15:42


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

01 Jan, 15:42


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

01 Jan, 15:42


٦٣٢ - لە مَکحول ـەوە لە مُعاذ بن جَبَل ـەوە وتی : (دنیا کۆتایی نایەت هەتا دەسەڵاتدارانێکی درۆزن و، وەزیرانێکی تاوانکار و، قورئانخوێنانێکی فاسق پەیدانەبن، جلی کەسانی خواپەرست و عیبادەتکار ئەکەنە بەریان و دڵەکانیان بۆنی پیسترە لە کەلاکەتۆپیو) .

٦٣٣ - یوسف بن أسباط وتی : سفیان ئەیوت : (چەندە خواردنیەکانیان لە خواردنی دەججال ئەچێت!) .
ـــــــــــــــ
: لە یەکێک لە دەستنووسەکانی کتێبەکەدا لە ڕوونکردنەوەی ئەم وتەیەدا نووسراوە : (وەکو چۆن هیچ کەسێک خواردنەکەی دەججال ناخوات مەگەر کەسێک نەبێت کە تووشی فیتنە بووە بە بەڕاستخستنەوەی وتەی : (من پەروەردگارتانم) .
بەهەمان شێوە دەسەڵاتدارانی خراپ هیچ کەسێک خواردنەکەیان ناخوات تەنها کەسێک نەبێت کە تووشی فیتنە بووە بە بەباشدانانی کردەوە خراپەکانیان) .

٦٣٤ - أبو بَکر الوَرَّاق ئەڵێت : أبو حفص إبراهیم النسائي هەواڵی پێداین وتی : عطاء بن مسلم هەواڵی پێدام وتی : لەگەڵ سفیان الثوري ـدا بووم لە مزگەوت وتی : (ئەی عطاء، ئێمە دانیشتووین و ڕۆژگاریش ئیشی خۆی ئەکات) .
منیش وتم : ئێمە لە خێرداین إن شاء الله .
وتی : (ڕاستە، بەس چێژی لێ ئەبینین) .
پاشان وتی : (ئەی عطاء، ئیماندار لە کاتی ڕاوەستاندا بەچاوی خۆی ئەبینێت الله چی بۆ داناوە لە بەهەشت، وە هیوا ئەخوازێت لەو شتانەدا دروست نەکرایە کە تیایدا بووە) .
ــــــــــ
: واتە کاتێک پاداشتی الله عز وجل ئەبینێت لە قیامەتدا هیوا ئەخوازێت ئەو خۆشگوزەرانیەی پێ نەدرایە کە لە دنیادا پێی درابوو بۆ ئەوەی لەوێ پاداشتی زیاتر وەربگرێت .

٦٣٥ - أبو بَکر الوَرَّاق ئەڵێت : أبو حفص إبراهیم النسائي هەواڵی پێداین وتی : عطاء بن مسلم هەواڵی پێدام وتی : وە گوێبیستی سفیان بووم ئەیوت : (ئەگەر پێم بوترێت : هەڵبژێرە لەنێوان ئەوەی کوێر ببیت یان پڕ بە چاوەکانت بیانبینیت، ئەوە کوێربوونەکە هەڵئەبژێرم) .
ـــــــــــــ
: مەبەستی لە دەسەڵاتدارانە .

٦٣٦ - یوسف بن أسباط ئەڵێت : سفیان پێی وتم : (ئەی یوسف، لە قورئانخوێنی پاشاکان مەبە، وە فەقیهــ و زانای ناو بازاڕ مەبە، قورئان خوێندنەوەیەک چەندە ناشرینە زوهد و دنیانەویستی لەگەڵدا نەبێت!
وە ئەگەر پاشاکان بانگیان کردیت | قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ | ـیان بەسەردا بخوێنیت ئەوە مەڕۆ) .

٦٣٧ - إبن خُبَیق ئەڵێت : پیاوێک بە سفیان ـی وت : ئامۆژگاریم بکە .
ئەویش پێی وت : (کار بۆ دنیا بکە هێندەی ئەوەی تیایدا ئەمێنیتەوە، وە کار بۆ قیامەت بکە هێندەی ئەوەی تیایدا ئەمێنیتەوە، والسلام) .

٦٣٨ - وە یوسف بن أسباط ئەڵێت : سفیان وتی : (نەمانبینیوە شتێک کەمترین زوهدی تێدا بکرێت وەکو سەرۆکایەتی، ئەبینیت پیاوی وا هەیە زوهدی هەیە لە سامان و پۆشاک و خۆراکدا، کەچی کاتێک ململانێی لەگەڵدا ئەکرێت لە سەرۆکایەتیدا ئەوە لەسەری ئەجەنگێت و دوژمنایەتی ئەکات) .

٦٣٩ - لە یوسف بن أسباط ـەوە وتی : بە سفیان ـم وت : مامەڵەکردن لەگەڵ دەسەڵاتداراندا پێ خۆشترە یان جگە لە ئەوان؟
پێی وتم : (مامەڵەکردن لەگەڵ یەهود و نەسڕانیەکان بەلامەوە خۆشترە لە مامەڵەکردن لەگەڵ دەسەڵاتداراندا) .

٦٤٠ - إبن خبیق لە عبدالرحمن بن عبدالله ـەوە لە سفیان الثوري ـەوە وتی : (تەماشاکردنی ڕووخساری زاڵم تاوانە، تەماشای پێشەوا گومڕاکان مەکەن ئیللا بە ئینکاریکردن لە دڵتانەوە لەسەریان نەبێت، کاروکردەوەتان بەتاڵ مەکەنەوە) .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (٦٤)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

31 Dec, 18:12


٦٢١ - أبو بَکر الوَرَّاق ئەڵێت : گوێبیستی عبدالوهاب الوراق بووم وتی : (کاتێک پیاو لە مووی لەشی گرت یان نینۆکەکانی کورت کردەوە ئەوە با ئاویان پیادا بکات) .
وتم : ئەوەی نینۆکەکانی کورت بکاتەوە و جەستەی بخورێنێت؟
وتی : (ترسی گەڕبوونی لەسەرە) .

٦٢٢ - أبو بَکر الوَرَّاق ئەڵێت : گوێبیستی عبدالوهاب بووم وتی : (نوێژکردن نزیکبوونەوەی خاوەن تەقواکانە) .

٦٢٣ - أبو بَکر الوَرَّاق ئەڵێت : گوێبیستی عبدالوهاب بووم وتی : عائشة رضي الله عنها فەرمووی : (دانیشتن و مەجلیسەکانتان بڕازێننەوە بە باسکردنی عمر بن الخطاب) .

٦٢٤ - لە أبو إسحاق السبیعي ـەوە وتی : (علي رضي الله عنه هاتە لای کۆمەڵە کەسێک یاریان بە شەترەنج ئەکرد .
فەرمووی : | مَا هَٰذِهِ التَّمَاثِيلُ الَّتِي أَنْتُمْ لَهَا عَاكِفُونَ | (الأنبیاء : ٥٢) .

٦٢٥ - لە عبیدالله بن عمر ـەوە وتی : پرسیار کرا لە إبن عمر رضي الله عنهما دەربارەی شەترەنج .
فەرمووی : (خراپترە لە زار) .

٦٢٦ - لە أبو موسی الأشعري ـەوە رضي الله عنه وتی : رسول الله ﷺ فەرمووی : (هەرکەسێک یاری بە زار بکات ئەوە سەرپێچی الله و پێغەمبەرەکەیی کردووە) .

٦٢٧ - أبو بَکر الوَرَّاق ئەڵێت : محمد بن أحمد الواسطي بۆی گێڕاینەوە وتی : الهَیثَم بن جَمیل بۆی گێڕاینەوە وتی : وَکیع بن الجَرَّاح بۆی گێڕاینەوە لە سفیان الثَّوري وتی : (إبن هُبَيرَة ویستی منصور بن المعتمر بکات بە قازی .
منصور ـیش وتی : دوای ئەو فەرموودەیەی کە إبراهیم بۆی گێڕامەوە قازیەتی بۆ تۆ ناکەم .
وتی : إبراهیم چی بۆ گێڕاویتەتەوە؟
منصور وتی : بۆی گێڕامەوە لە عَلقَمة لە عبدالله بن مسعود کە رسول الله ﷺ فەرموویەتی : (کە ڕۆژی قیامەت داهات بانگکەرێک بانگ ئەکات : زاڵمەکان و یارمەتیدەرانی زاڵمەکان و هاوشێوەکانیان کوان؟ تەنانەت ئەوانەش کە دواة ـێکیان بۆ ڕێک خستوون، هەتا ئەوانەش کە قەڵەمێکیان بۆ نووسین بۆ ئامادەکردوون .
جا هەموویان ئەخرێنە ناو یەک تابووتەوە و پاشان فڕێ ئەدرێنە ناو جەهەننەم) .
ــــــــــــــ
: (دواة) شتێکی بچووکە مورەکەبی تیادا هەڵگیراوە .

٦٢٨ - لە عثمان بن زائدة ـەوە وتی : سفیان وتی : (ئەی عثمان، لەلای قازی دامەنیشە، ئەگەر پێی بڵێیت الله بتپارێزێت، ئەوە وا تێ ئەگات کارەکەیت بە باش زانیوە، وە ئەگەر پێی بڵێیت الله پاداشتت بداتەوە، ئەوە هیچ شتێک لە پیاهەڵدان نەماوەتەوە) .

٦٢٩ - لە إسماعیل بن داود ـەوە : لە أبو شهاب ـەوە وتی : الثوري وتی : (ئەوەی دواة ـێکیان بۆ ڕێک بخات، یان ئەوەی قەڵەمێکیان بۆ نووسین بۆ ئامادەبکات، ئەوە هاوبەشیانە لە هەموو خوێنێکدا لە ڕۆژهەڵات بێت یان ڕۆژئاوا) .

٦٣٠ - أبو شهاب ئەڵێت : (ڕۆژوو گرتن و نوێژکردن و حەجکردن و عومرە کردن و کاروکردەوەی باش و خێری جۆراوجۆرم دڵخۆشم ناکات ئەگەر بە یەکێکیان بڵێم : (بەیانیت چۆن کردەوە؟) .
ــــــــــــــ
: مەبەستی لە دەسەڵاتدارانە .

٦٣١ - لە طاوس ـەوە لە عبدالله بن عمرو ـەوە رضي الله عنهما فەرمووی : (شورتەکان سەگی ئاگرن) .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (٦٣)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

31 Dec, 18:12


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

31 Dec, 18:12


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

27 Nov, 17:54


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

27 Nov, 17:54


٣١١ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : پیاو بانگهێشت ئەکرێت، پەردەیەک ئەبینێت وێنەی لەسەرە؟
وتی : (تەماشای مەکە) .
وتم : من تەماشام کرد، چی بکەم؟ ئایا بیدڕێنم؟
وتی : (شتی خەڵکی ئەدڕێنیت! بەڵکو ئەگەر توانیت لایببەیت ئەوە لایببە) .

٣١٢ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو جعفر الخُراساني بووم ئەیوت : أبو صالِح الفَرَّاء بۆی گێڕامەوە لە یوسف بن أسباط وتی : وتم بە سُفیان : وەڵامی کێ بدەمەوە؟ وە وەڵامی کێ نەدەمەوە؟ - واتە ئەگەر بانگهێشتیان کردم -
وتی : (مەڕۆ بۆ لای پیاوێک کاتێک چوویتە لای دڵت خراپ بکات، وە ڕۆشتنە لای هەبووەکان بێزراو بوو) واتە : دەوڵەمەندەکان .

٣١٣ - المَروذي ئەڵێت : پرسیارم کرد لە أبو عبدالله دەربارەی پەردە ئاخۆ قورئانی لەسەر ئەنووسرێت؟
ئەوەی پێ باش نەبوو، وە وتی : (قورئان نانووسرێت لەسەر شتێکی چەقێنراو و بەرزکراوە، نە پەردە نە شتی دیکە) .
وتم : پیاو خانوو ئەگرێت بە کرێ وێنەی تیادا ئەبینێت، ئایا پێت وایە بیسڕێتەوە - یان بیکڕێنێتەوە - ؟
وتی : (بەڵێ) .
ــــــــــــــــ
: (صُورَة) بە وێنەیەک ئەوترێت سەری هەبێت، لە داهاتوودا ئیمام خۆی ڕوونی ئەکاتەوە .
وە بە مانای شێوە ـش دێت، واتە شەرت نییە وێنە بێت و کێشرابێت لەسەر بەردێک یان کاغەزێک یان شتێکی لەوجۆرە، بەڵکو شتێک بێت دروست کرابێت و شێوەیەکی پێدرابێت و سەری هەبێت .

٣١٤ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : ئەگەر چوومە حەمامێکەوە، وێنەیەکم تێدا بینی، پێت وایە سەری وێنەکە بکڕێنمەوە؟
وتی : (بەڵێ) .

٣١٥ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : پیاوێک باوکێکی هەیە و سەرخۆشکەرێک لەبەردەمیدایەتی، جا کوڕەکەی بانگ ئەکات، پێت وایە بەدەمیەوە بچێت؟
وتی : (نەخێر، ناچێتە ژوورەوە بۆ لای) .

٣١٦ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : محمد بن جعفر بۆی گێڕاینەوە وتی : شُعبَة بۆی گێڕاینەوە لە عَدي بن ثابِت لە خالِد بن سَعد وتی : (أبو مسعود رضي الله عنه بانگهێشتکرا بۆ خوانێک، پێیان وت لە ماڵەکەدا وێنەیەکی تێدایە .
ئەویش ڕەتی کردەوە بڕوات بۆ لایان هەتا کەسێک چوو شکاندی) .

٣١٧ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : وکیع بۆی گێڕاینەوە وتی : عیسی بن المُنذر الرَّاسّبي بۆی گێڕاینەوە وتی : گوێبیستی الحسن بووم عُقبَة الراسبي پێی وت : لە مزگەوتەکەی ئێمە پارچە دیوارێک هەیە ڕەسمی لەسەرە؟
وتی : (لێی بکەنەوە) .

٣١٨ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : إسماعیل بن إبراهیم بۆی گێڕاینەوە لە عبدالرحمن بن إسحاق لە الزهري لە سالم بن عبدالله بن عمر وتی : بۆنەی هاوسەرگیریم ڕێکخست کاتێک باوکم لەژیاندا مابوو، خەڵکی ئاگادار کرانەوە، وە لەوانەی کە ئاگادار کرانەوە أبو أیوب الأنصاري بوو، وە ماڵەکەمیان بە دوو قوماشی سەوز داپۆشیبوو .
أبو أیوب هات و سەری دانەواند و بینی ماڵەکە داپۆشراوە بە دوو قوماشی سەوز .
فەرمووی : (ئایا دیوار دائەپۆشن؟) .
باوکم شەرمی کرد و فەرمووی : (ئافرەتان زاڵبوون بەسەرماندا ئەی أبو أیوب) .
أبو أیوب فەرمووی : (لە هەرکەسێک ترسابێتم ئافرەتان بەسەریدا زاڵ ببن لە تۆ نەئەترسام بەسەرتدا زاڵ ببن، هیچ خواردنێکتان تام ناکەم، وە ناچمە ناو هیچ ماڵێکتانەوە)، پاشان چوویە دەرەوە .

٣١٩ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : عبدالرزاق بۆی گێڕاینەوە وتی : معمر بۆی گێڕاینەوە لە أبو إسحاق لە مجاهد لە أبو هریرة رضي الله عنه کە جبریل هات سەلامی کرد لە رسول الله ﷺ، رسول الله ـیش ﷺ دەنگی ناسیەوە و فەرمووی : (وەرە ژوورەوە) .
ئەویش فەرمووی : (لە ماڵەکەدا پەردەیەکی لێیە بە دیوارەکەوە وێنەی پەیکەری پێوەیە، جا سەری پەیکەرەکان لێبکەنەوە و بیکەن بە ڕاخەر و پشتی، بڕۆن بەسەریدا و بیخەنە ژێر سەرتان، چونکە ئێمە ناچینە ماڵێکەوە پەیکەری تێدا بێت) .
ــــــــــــــ
: وشەی (تمثال) واتە پەیکەر، شتێک لە شێوەی گیانلەبەرێکدا دروست بکرێت، یان بە وێنە بکێشرێت، والله أعلم .

٣٢٠ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : محمد بن جعفر بۆی گێڕاینەوە وتی : شعبة  بۆی گێڕاینەوە لە عبدالرحمن بن القاسم وتی : گوێبیستی القاسم بووم ئەیگێڕایەوە لە عائشة ـەوە رضي الله عنها کە جلێکی هەبووە وێنەی لەسەر بووە، درێژکرابوویەوە بۆ لای ڕەفەیەک، رسول الله ـش ﷺ کاتێک نوێژی ئەکرد ڕووی ئەکردە ئەوێ .
فەرمووی : (دووری بخەرەوە لە من) .
عائشة وتی : منیش لامبرد و کردم بە پشتیەک .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (٣٢)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

27 Nov, 17:54


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

26 Nov, 15:53


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

26 Nov, 15:53


٣٠١ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : گوێبیستی سفیان بن عیینة بووم وتی : (بەندە ئیمانی ڕاستەقینە بەدەست ناهێنێت هەتا لە نێوان خۆی و حەرامدا بەربەستێک بە حەڵاڵ دانەنێت، وە هەتا واز لە تاوان و شتی گوماناوی نەهێنێت) .

٣٠٢ - المَروذي ئەڵێت : (وتم بە أبو عبدالله : ئەگێڕدرێتەوە لە فُضَیل کە خزمەتکارەکەی بە دوو درهەمەوە هاتەوە بۆ لای، پێی وت : لە ماڵی فڵانە کەس کارم کرد .
وە باسی کەسێکی بێزراوی کرد .
ئەویش پارەکەی فڕێدایە ناو بەردەکانەوە، وە وتی : (تەنها بە حەڵاڵ و پاک ئەتوانیت نزیک ببیتەوە لە الله) .
أبو عبدالله سەرسامی بوو، وە وتی : (رحمه الله) .
وە أبو عبدالله بۆچوونی وابوو لەو جۆرە حاڵەتانەدا پارەکە ببەخشرێت) .

٣٠٣ - المَروذي ئەڵێت : پرسیار کرا لە أبو عبدالله دەربارەی پیاوێک کە مردووە و لەپاش خۆی موڵکێکی بەجێهێشتووە، وە باوکی ئەچووە ناو هەندێک بابەت و بوارانێکەوە - باسم کردن بۆ أبو عبدالله - بەوهۆیەوە یەکێک لە منداڵەکانی ئەیەوێت میراتی وەرنەگرێت؟
وتی : (لەوەی کە هەیبووە پێش ئەوەی بڕواتە ناوەوە - واتە ناو کارێکی بێزراو - ئەوە کێشە نییە میراتی لێ بگرێت، وە ئەگەر ئەزانێت باوکی زوڵمی لە کەسێک کردووە ئەوە ئەبێت بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، ئەو زیاتر باوکی ئەناسێت و شارەزایە دەربارەی) .

٣٠٤ - المَروذي ئەڵێت : پیاوێک موڵکێکی بۆ ماوەتەوە، بە براکانی ئەڵێت بۆم وَقف بکەن لەسەر شتێک، ئەوانیش بۆی ناکەن، ئایا پێت وایە لەژێر دەستی ئەواندا بەجێی بهێڵێت و بڕوات بۆ سەنگەر؟ - واتە جیهاد بکات -، یان باشە چ شتێک بکات؟
وتی : (لەژێر دەستی ئەواندا بەجێی ناهێڵێت و ئەڕوات بۆ سەنگەر) .
وە ئینکاری لەوە کرد لەژێر دەستی ئەواندا بەجێی بهێڵێت، وە وتی : (با شایەتی بدات لەسەر ئەوەی ئەم موڵکەی بۆی ماوەتەوە وقف ـە، وە پێم باشترە وقف ـی بکات بۆ نزیکەکانی، وە ئەگەر نەبوو بۆ دراوسێیەکەی، یان ئەو کەسەی خۆی پێی خۆشە لە کەسانی هەژار) .
پاشان وتی : (الله بەرەکەت بکاتە ئەمەوە) .
ــــــــــــــ
: (وَقف) واتە وەستان، لەڕووی فیقهیەوە واتە کاتێک تۆ ماڵێک یان هەر شتێکی بەسوودت هەیە، کە وَقف ـت کرد لەسەر شوێنێک یان کەسێک ئەوە خێر و قازانج و سوودەکەی بۆ ئەوانە .
لەم نمونەیەدا ئەو کەسە ئەیەوێت بڕوات بۆ سەنگەرگرتن و موڵکێکی هەیە، ئەیەوێت وقف ـی بکات لەسەر کەسانێک، واتە ئەگەر خانوو بێت کەسانی هەژار بڕۆنە ناوی بەبێ دانی کرێ، یان بدرێ بە کرێ و پارەکەی بدرێت بە کەسانێکی هەژار .
ئەگەر زەوی بێت بدرێت بە کەسانێکی دیاریکراو، ئەوانیش خزمی خۆی بن یان دراوسێی بن یان کەسانێکی هەژار بن بەمەرجێک دیاریکراو بێت، ئیتر ئەوان بۆخۆیان ئیشی تێدا بکەن و لە قازانجەکەی بخۆن .
ئەوە مانای وَقف کردنی شتێکە لەسەر شتێک یان کەسێک، واتە کەسانێک یان شتانێکی دیاریکراو سوودمەند بن لەو شتەی کە وقف ـت کردووە لەسەریان، والله أعلم .

٣٠٥ - المَروذي ئەڵێت : وە یەکێک لە هاوەڵانمان پێی وت : باوکم وەفاتی کرد و پارەی بەجێهێشتووە، وە مامەڵەی لەگەڵ کۆمەڵەیەکدا ئەکرد - واتە کۆمەڵەیەک کە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا بێزراوە -، وە قەرزاریشە؟
وتی : (هێندەی ئەوەی ئەخەمڵێندرێت قازانجی کردبێت - واتە لەو مامەڵە گوماناویانە - ئەوە ئەبەخشرێت، قەرزەکەی ئەسەندرێتەوە و قەرزەکەی ئەدرێتەوە) .

٣٠٦ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : حسین بن محمد بۆی گێڕاینەوە وتی : دُوَید بۆی گێڕاینەوە لە جَسر بن فَرقَد وتی : الحسن البصري بانگ کرا بۆ وەلیمەیەک، کاتێک وەلیمەکە تەواو بوو خاوەن ماڵەکە پێی وت : تەماشا بکە بزانە چی ئەبینیت!
وتی : (ڕۆبێکت هەڵواسیوە و جوانکاریت کردووە، وە وتووتە بە خەڵکی وەرن تەماشا بکەن، جا ئەهلی دنیا پێت سەرسام بوون، وە ئەهلی ئاخیرەتیش ڕقیان لێت بوویەوە) .

٣٠٧ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : کەسێک کۆمەڵە کەسێکی دیکەی بانگهێشت کردووە، جا تەشت یان قۆریەکی زیوینی هێناوە، دواتر شکێنراوە .
أبو عبدالله شکاندنەکەی بەلاوە باش بوو .
ـــــــــــــــ
: رسول الله ﷺ فەرمانی کردووە زێڕ و زیو بەکارنەهێنرێت بۆ خوادنەوەی شت لەناویاندا، سەلەفیش رحمهم الله بەو شێوەیە توند بوون بەرامبەر شتێک کە پێچەوانەی فەرمایشتی رسول الله ﷺ بووە، ئێمە بیر لەو شتانە هەر ناکەینەوە چجای بگات بەوەی جێبەجێی بکەین .

٣٠٨ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : ئەگەر قۆریەکی زیوینم بەردەست بکەوێت بۆ ئەوەی بیفرۆشم، پێت وایە بیشکێنم یان هەر وەکو خۆی بیفرۆشم؟
وتی : (بیشکێنە) .

=

| سەلەفی ئوممەت |

26 Nov, 15:53


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

26 Nov, 15:53


=

٣٠٩ - المَروذي ئەڵێت : پرسیارم کرد لە أبو عبدالله دەربارەی پیاوێک بانگهێشت ئەکرێت، فەرشێکی دِیبَاج ئەبینێت، ئایا پێت وایە لەسەری دابنیشێت، یان لە ماڵێکی تر دابنیشێت؟
وتی : (ئەڕواتە دەرەوە، أبو أیوب و حذيفة چوونەتە دەرەوە، وە ڕیوایەت کراوە لە أبو مسعود ـیشەوە رضي الله عنهم) .
وتم : پێت وایە فەرمانیان پێ بکات؟
وتی : (بەڵێ، پێیان ئەڵێت ئەوە ڕێگەپێدراو نییە) .
ـــــــــــــ
: (دِیبَاج) جۆرە قوماشێکە بەتەواوی ئاوریشم نییە، بەڵکو ئاوریشم لە دروستکردنیدا بەکارهێنراوە .

٣١٠ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : پیاوێک لە ماڵێکدایە دِیبَاج ـی تێدایە، منداڵەکەی بانگ ئەکات بۆ مەبەستێک؟
وتی : (ناڕواتە ژوورەوەی بۆ لای، وە لەگەڵی دانانیشێت) .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (٣١)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

18 Nov, 15:42


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

18 Nov, 15:42


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

18 Nov, 15:42


٢٢١ - أبو عبدالله أحمد بن حنبل ساڵی ١٦٤ لەدایک بووە، وە ساڵی ٢٤١ لە بغداد وەفاتی کردووە، ڕۆژی هەینی، ئەو ڕۆژەی وەفاتی کرد ٧٨ ساڵ بوو .

٢٢٢ - یحیی بن معین ساڵی ١٥٦ لەدایک بووە، لە شارەکەی رسول الله ﷺ وەفاتی کرد ساڵی ٢٣٣، ئەو ڕۆژەی وەفاتی کرد ٧٧ ساڵ بوو .

٢٢٣ - بشر بن الحارث ساڵی ١٥٠ لەدایک بووە، وە ساڵی ٢٢٧ لە بغداد وەفاتی کرد، ئەو ڕۆژەی وەفاتی کرد ٧٧ ساڵ بوو .

٢٢٤ - المَروذي ئەڵێت : (وتم بە أبو عبدالله أحمد بن محمد بن حنبل رضي الله عنه : هاوەڵانی التَّقَلُّل ئەڵێن : هیچ شتێک باشتر نییە لە برسێتی و کەمێتی، وە ئەگەر پیاو خۆی ڕابهێنێت شت نەخوات مەگەر دوو ڕۆژ یان سێ ڕۆژ جارێک نەبێت ئەوە پێی ڕادێت، وە وەکو ئەو کەسە وایە خۆی ڕاهێناوە لەسەر ڕۆژووی هەموو ساڵەکە؟
وتی : (ئەوە ڕێگەپێدراوە بۆ کەسێک کە تەنها خۆی بێت، بەس ئەوەی کە خاوەنی ماڵ و منداڵ بێت چۆن توانای بەسەر ئەوەدا ئەشکێت؟! دوێنێ بەڕۆژوو نەبووم، نەفسم بانگی کردم تا ئەمڕۆش بەڕۆژوو نەبم، هیچ شتێک ناهێنمە ئاستی فەقیری، من بیری ئەو گەنجانەم ئەکەوێتەوە، هاوەڵانی نوێژ) .
پاشان وتی : (ئەگەر تێرببن لە نان و خورما ئیتر چییان ئەوێت؟!) .
وە پێگەی برسێتی و هەژارێتی بەرز ڕائەگرت) .
ـــــــــــــ
: مەبەست لە هاوەڵانی (التَّقَلُّل = بەکەمگرتن یان کەمکردنەوە) ئەکرێت مەبەست لە کەسانێک بن کە دنیایان زۆر بە کەمی گرتووە وەکو چۆن لە ئەثەرەکەدا دەرئەکەوێت .

٢٢٥ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : ئایا پیاو پاداشتی ئەدرێتەوە لە وازهێنان لە ئارەزووەکان؟
وتی : (ئەیچۆن پاداشتی نادرێتەوە؟!
وە إبن عمر رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (چوار مانگ تێر نەبووم) .
ـــــــــــــ
: والله أعلم لەم ئەثەرەدا مەبەست لە ئارەزووەکان ئارەزووی خواردنە، چونکە ئەثەرەکانی پێشتر و دواتریش هەر باسی هەمان بابەت ئەکەن .

٢٢٦ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : هُشَیم بۆی گێڕاینەوە وتی : مَنصور هەواڵی پێدام لە إبن سیرین وتی : پیاوێک وتی بە إبن عمر رضي الله عنهما : ئایا جُوَارِشن ـت بۆ نەهێنم؟
فەرمووی : (ئەوە چ شتێکە؟) .
وتی : شتێکە خواردن هەرس ئەکات کاتێک ئەیخۆیت .
فەرمووی : (چوار مانگە تێر نەبووم، ئەوە نەبێت بڵێیت ناتوانم، بەڵام گەیشتم بە کۆمەڵانێک زیاتر برسیبوون لەوەی کە تێر بن) .
ــــــــــــــــ
: (جُوَارِشن) جۆرێک دەرمانی تێکەڵاوکراوە کە گەدە بەهێز ئەکات و خواردن هەرس ئەکات .

٢٢٧ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : هاشم بۆی گێڕاینەوە وتی : عاصم بۆی گێڕاینەوە لە عمر بن حمزة بن عبدالله بن عمر . . . عبدالله بن عمر ر ضي الله عنه فەرمووی : (سوێند بە الله یازدە ساڵە تێر نەبووم، بگرە دوازدە، وە بگرە سیازدە، وە بگرە چواردەش) .
ــــــــــــــ
: (تێر نەبووم) واتە تێر سکی خۆم نانم نەخواردووە .

٢٢٨ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : محمد بن جعفر بۆی گێڕاینەوە وتی : شعبة بۆی گێڕاینەوە لە سماک بن حرب لە النعمان بن بشیر وتی : گوێبیستی عمر بن الخطاب رضي الله عنه بووم، وە باسی ئەوەی کرد کە خەڵکی بەدەستیان هێنا لە دنیا فەرمووی : (پێغەمبەرەکەتانم ﷺ بینی ئەتلایەوە، خراپترین خورمای دەستنەئەکەوت گەدەی پێ پڕ بکات) .

٢٢٩ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : أبو المغیرة بۆی گێڕاینەوە وتی : سلیمان بن سُلَیم الکِناني بۆی گێڕاینەوە وتی : یحیی بن جابِر پێی پێی ڕاگەیاندم وتی : گوێبیستی المِقداد بن مَعدي کَرب رضي الله عنه بووم وتی : (بەنی ئادەم هیچ دەفرێکی پڕ نەکردووە خراپتر بێت لە گەدە، بەنی ئادەم ئەوەندە ژەمی بەسە پشتی پێی ڕاست ببێتەوە، ئەگەر هیچ ڕێگەچارەیەکی نەبوو ئەوەی سێیەکی بۆ خۆراک، سێیەکی بۆ خواردنەوە، سێیەکیشی بۆ هەناسەی خۆی - واتە بەتاڵ بێت - ) .

٢٣٠ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : الحسین بن محمد بۆی گێڕاینەوە وتی : دُوَید بۆی گێڕاینەوە لە إبن سهل لە سلیمان بن رومان ـی مەولای عروة لە عروة لە عائشة رضي الله عنها فەرمووی : (سوێند بەوەی کە محمد ـی ﷺ بە حەق ناردووە، نە بێژنگی بینیوە، وە نە نانێکی بێژراوی خواردووە لەوکاتەوە کە الله کردوویەتی بە پێغەمبەر هەتا وەفاتی کرد) .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (٢٣)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

17 Nov, 17:33


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

17 Nov, 17:33


=

میوەی نەئەخوارد، کاتێک ساڵ تەواو ئەبوو و میوە نەئەما تەماشای سکی خۆی ئەکرد و ئەیوت : (ئەی وهَیب، وانابینم کێشەت هەبێت، وانابینم وازهێنانت لە میوە زیانی لێ دابیت) .

٢١٨ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم باسی وهَیب بن الوَرد ـی کرد و وتی : (إبن المبارک قسەی لەگەڵ کرد دەربارەی ئەوەی کە دێت لە مصر ـەوە، وە إبن المبارک ویستی بەوە لەسەری ئاسان بکات، کەچی نەیزانی بەوە قورستری ئەکات لەسەری - واتە لەسەر وهیب -، وە لەوەی نەئەخوارد کە لە مصر ـەوە دێت ئیللا زەیت نەبێت) .

٢١٩ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو بکر بن خلاد بووم وتی : گوێبیستی محمد بن حُبَیس ـی خزمەتکاری وهیب بووم وتی : إبراهیم بن أدهَم قسەی لەگەڵ وهیب ـدا کرد دەربارەی ئەوەی کە دێت لە مصر ـەوە .
جا خەڵکی إبراهیم و وهیب ـیان لەیەک جیا کردەوە لەوەی گوێی لە قسەکەی بێت .
أبو بکر بن خلاد وتی : وترا بە إبن حبیس : ئەگەر گوێی لە قسەکەی بوویایە پێت وایە چیی ئەکرد؟
وتی : (والله تەنها مێوژی الطائِف ـی ئەخوارد، خۆی ئەگرتەوە تەنها لەوە نەبێت هەتا ئەگەیشتەوە بە الله عز وجل) .

٢٢٠ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : طاوُس لە ڕێگەی مەککەدا تەنها لە بیرە کۆنەکانی ئەخواردەوە؟
وتی : (بەڵێ، ئەوەم لێیەوە پێگەیشتووە) .
وە وتی : (طاوس وەکو ناوەکەیەتی، کوڕەکەی نامەیەکی هەڵبەست بە دەمیەوە بۆ عمر بن عبدالعزیز، ئەویش سێسەد دیناری پێدا، طاوسیش موڵکێکی خۆی فرۆشت و پارەکەی ناردەوە بۆ عمر .
جا داواکرا لە طاوس بڕواتە لای کوڕەکەی کاتێک کوڕەکەی لە سەرەمەرگدا بوو، بەڵام ڕەتی کردەوە بڕوات)، یان وتی : (لە کاتی سەرەمەرگیدا ڕۆیشتە لای) .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (٢٢)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

17 Nov, 17:33


٢١١ - المَروذي ئەڵێت : . . . لە محمد بن المُنکَدِر ـەوە کە : (أبو بکر رضي الله عنه شیرێکی خواردەوە، هەواڵی پێ درا کە شیرەکە هی خێر بووە، ئەویش خۆی ڕشاندەوە) .

٢١٢ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : هەواڵم پێدرا کە : (برایەکی بشر بن الحارث خورمایەکی نارد لە الأُبُلة ـەوە، وە شتێکی بەدەست بووە - واتە وەزیفەیەکی هەبووە لە حکومەتدا -، دایکیشی خورمایەکی جیا کردەوە لەو خورمایەی کە ئەیبەخشیەوە بەسەر خێزانەکەیدا، کاتێک بشر چوویە ژوورەوە دایکی پێی وت : (لەبەر حەقی من لەسەرت - یان لەبەر حەقی ئەو شیرەی پێم داویت - لەو خورمایە بخۆ) .
ئەویش خواردی و سەرکەوت بۆ سەرەوە، وە منیش لە پاش ئەو ڕۆیشتم، ئەو - واتە بشر - ئەڕشایەوە) .
أبو عبدالله وتی : (نزیک لەوە لە أبو بکر ـەوە رضي الله عنه گێڕدراوەتەوە) .

٢١٣ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أحمد بن الخلیل بووم وتی : الحسن بۆی گێڕامەوە وتی : إبراهیم بن سلمة بۆی گێڕامەوە وتی : ڕۆژێک أبو سلمة إبن مسلم نانی بەیانی ئەخوارد، لەسەر سفرەکە پاقلەی خۆش و باشی لێبوو، ئەویش لێی ئەخواردن .
أبو سلمة وتی : (تا ئێستا لەم پاقلەیە تەڕتر و خۆشترم نەبینیوە، ئەمە هی کوێیە؟) .
وتیان : لە حائط ـی فڵانە کەس - ناوی هێنا - .
ئەویش هەستایەوە لەسەر خوانەکە و خۆی ڕشاندەوە هەتا هەڵیهێنایەوە) .

٢١٤ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : إبراهیم بن إسحاق الطالقاني بۆی گێڕاینەوە وتی : إبن المُبارک بۆی گێڕاینەوە لە جَریر بن حازِم لە پیاوێک لە فاطمة ـی کچی عبدالملک وتی : (ڕۆژێکیان عمر بن عبدالعزیز حەزی لە هەنگوین بوو، ئێمەش هەنگوینمان نەبوو، بەوهۆیەوە پیاوێکمان بە دینارێکەوە نارد بۆ بَعلَبَک لەسەر ئاژەڵێک لە ئاژەڵەکانی البَرید و هەنگوینی بۆ هێناین .
منیش پێم وت - واتە فاطمة بە عمر بن عبدالعزیز ـی هاوسەری - : تۆ باسی هەنگوینت کرد، ئێمەش هەنگوینمان لەلایە، ئایا ئەتەوێت؟
هەنگوینەکەمان بۆ هێنا و لێی خوارد و وتی : (ئەم هەنگوینەتان لە کوێ بوو؟) .
فاطمة وتی : پیاوێکمان لەسەر ئاژەڵێک لە ئاژەڵەکانی البرید نارد بە دینارێکەوە بۆ بعلبک، ئەویش هەنگوینی بۆ کڕین .
ناردی بەدوای پیاوەکەدا و پێی وت : (ئەم هەنگوینە ببە بۆ بازاڕ بیفرۆشە، پارەکەی خۆمانمان بۆ بگەڕێنەرەوە - واتە دینارەکە -، زیادەکەشی بدە بە خۆراکی ئاژەڵەکانی البرید، خۆ ئەگەر ڕشانەوە سوودی بۆ موسوڵمانان هەبوویایە ئەوە خۆم ئەڕشاندەوە) .
ـــــــــــــــ
: (ئاژەڵەکانی البَرید) مەبەست لەو ئەسپانەیە کە بەکار ئەهێنرێت لە نێوان کاربەدەستاندا بۆ گەیاندنی هەواڵ و نامە .
ئەو ئاژەڵانە ئەبێت تەنها بۆ ئەو مەبەستە بەکاربێت نەوەک مەبەستی تایبەتی کاربەدەستەکە، چونکە ئەسپەکە بۆ ئەو ئیشە دانەنراوە و لەبەر ئیشی تایبەتی کاربەدەستەکە خۆراکی پێ نادرێت .
وە والله أعلم هەر لە پارەی بیت المال ـی موسوڵمانان خۆراکی بۆ ئەکڕدرێت، هەربۆیە ئەبێت تەنها بۆ کاری موسوڵمانان بەکار بهێنرێت .

٢١٥ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : الهَیثَم بن خارِجة بۆی گێڕاینەوە وتی : المُعافی بن عِمران المَوصِلِي الأزدي بۆی گێڕاینەوە لە أبي بکر بن عبدالله بن أبي مَریم ـەوە لە ضَمرة بن حَبیب ـەوە لە أم عبدالله خوشکی شَدّاد بن أوس کە جامۆڵکەیەک شیری نارد بۆ پێغەمبەر ﷺ لەکاتی بەربانگدا، ئەوەش لە کاتی دوورودرێژی ڕۆژ و زۆری گەرمادا بوو .
نێردەکەی بۆی هێنایەوە و وتی : - واتە رسول الله ﷺ ئەمەی بە نێردەکە فەرمووە تا بە أم عبدالله ـی بگەیەنێت - (ئەم شیرەت لە کوێ بوو؟) .
أم عبدالله وتی : لە مەڕێکی خۆمەوە .
دواتر دووبارە نێردەکەی بۆی هێنایەوە : (ئەو مەڕەت لە کوێ بوو؟) .
أم عبدالله وتی : لە پارەی خۆم کڕیم .
ئینجا لێی خواردەوە .
کاتێک بەیانی داهات أم عبدالله ڕۆیشت بۆ لای رسول الله ﷺ و پێی وت : ئەی رسول الله، ئەو شیرەم بۆ ناردیت، وەکو قەرەبوویەک بۆت بۆ دوورودرێژی ڕۆژ و گەرمای پڕوکێنەر، کەچی نێردەکەت بۆ ناردمەوە .
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : (پێغەمبەرەکانی پێش من بەوە فەرمانیان پێ کراوە، بەوەی کە نەخۆن تەنها حەڵاڵ نەبێت، وە ئەنجامی نەدەن تەنها کارێکی چاک نەبێت) .

٢١٦ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : وَکیع بۆی گێڕاینەوە وتی : فُضَیل بن غَزوان بۆی گێڕامەوە لە أبو الفُرات لە مالِک الأحمَري لە حُذَيفة رضي الله عنه گوێبیستی بووە فەرموویەتی : (فرۆشیاری سەرخۆشکەر وەکو ئەو کەسەیە کە ئەیخواتەوە، وە ڕاگرتنی بەراز وەکو خواردنیەتی، ئاگاداری کۆیلە و خزمەتکارەکانتان بن، بزانن لە کوێوە ئەو پارەیە ئەهێنن کە پەیدایان کردووە، چونکە گۆشتێک ناڕواتە بەهەشتەوە گەشەی کردبێت بە حەرام) .

٢١٧ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أحمد بن الخلیل بووم وتی : إبن عیسی بۆی گێڕاینەوە وتی : گوێبیستی إبن المبارک بووم وتی : دانەنیشتووم لەلای هیچ کەسێک دانیشتنەکەی بۆم بەسوودتر بێت لە وُهَیب .

=

| سەلەفی ئوممەت |

17 Nov, 17:33


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

14 Nov, 18:03


١٨١ - المَروذي ئەڵێت : (لەسەر جێخەوەکەی هەڵئەستایەوە و ئەڕۆیشت بەرەو دەرگاکە، دائەنیشت و ئیسراحەتی ئەکرد لەتاو لاوازی و برسیەتی) .

١٨٢ - المَروذي ئەڵێت : (لەبەر برسیەتی و الوِصال لاواز ئەبوو، تا وا لێ ئەهات من پارچە قوماشێکم تەڕ ئەکرد و ئەمدا بەسەر دەموچاویدا ئینجا ئەهاتەوە هۆش خۆی، بگرە لەتاو لاوازی لەکاتێکدا نەخۆشیش نەبوو وەسیەتی کرد، لە العسکر بووین و ئامادە بووین کە وتی : (ئەمە بریتیە لەوەی أحمد بن محمد بن حنبل وەسیەتی پێ کردووە، وەسیەتی کردووە کە شایەتی ئەدات بە لا إله إلا الله، بەوەی کە تاکە و هاوەڵی نییە، وە محمد ﷺ بەندە و نێردراویەتی، بە هیدایەت و دینی حەقەوە ناردوویەتی، بۆ ئەوەی بەسەر هەموو دینەکانی تردا سەریبخات ئەگەرچی کافرانیش پێیان ناخۆش بێت، و وەسیەتی کرد بۆ ئەوەی کە گوێڕایەڵی ئەکات لە خێزان و نزیکەکانی سوپاسی الله بکەن و لە ستایشکەران بن، وە دڵسۆز بن بۆ کۆمەڵەی موسوڵمانان، وە من ڕازی بووم بەوەی الله پەروەردگارم بێت، وە ئیسلام دینم بێت) .
وە وەسیەتی کرد کە پەنجا دیناری لەسەرە - واتە : هی فوران - لە کرێیەکەی بدرێتەوە هەتا تەواو ئەبێت) .

١٨٣ - المَروذي ئەڵێت : (پاشان دەربارەی بارودۆخی قسە کرا لەگەڵ أبو عبدالله، وە دەربارەی زیان گەیاندن بە خۆی، پێی وترا : بەڵکو داوات کردبا لەناو مەنجەڵێکدا شتێکت بۆ لێبنرایە تا بهاتیتایەتەوە سەر خۆت و بتتوانیایە نوێژ بکەیت؟
وتی : (خواردنی ئامادەکراو* خۆراکی دڵنیاکانە) .
پاشان وتی : (أبو ذَر رضي الله عنه سی شەو مایەوە خۆراکی نەبوو تەنها ئاوی زَمزَم نەبێت) .
وتیان : دەی ئەوە ئاوی زَمزَم ـە .
وتی : (ئەوەش إبراهیم التَّیمي ـیە لە زینداندا ئەوەندە و ئەوەندە ئەمایەوە نەیئەخوارد، وە إبن الزبیر حەوت ڕۆژ لەسەریەک بەڕۆژوو ئەبوو) .
ــــــــــــــ
: * مەبەستی لەو خواردنەیە کە بە ئاگر ئامادە بکرێت لەناو مەنجەڵ یان شتێکی لەوجۆرەدا، نەک خواردنێک بەبێ ئاگر و گەرمکردن ئامادە بکرێت، والله أعلم .

١٨٤ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : یزید بن هارون بۆی گێڕاینەوە وتی : سلیمان بن المُغیرة بۆی گێڕاینەوە وتی : حُمَید بن هلال بۆی گێڕاینەوە لە عبدالله بن الصامت وتی : أبو ذر رضي الله عنه فەرمووی : (دەرچووین . . . ) باسی فەرموودەکەی کرد، وتی : (ئەی کوڕی برام سی شەو و ڕۆژ مامەوە خۆراکێکمان نەبوو جگە لە ئاوی زَمزَم) .

١٨٥ - المَروذي ئەڵێت : (لە أبو عبدالله ـەوە بە مُناوَلَة : یحیی بن آدم وتی : مُفَضَل بۆی گێڕاینەوە لە الأعمَش لە إبراهیم التیمي وتی : (جاری وا هەبووە مانگ بەسەرمدا تێپەڕیوە لە ئاوخواردنەوە زیاترم نەبووە، ئاوا لەکاتی بەربانگکردنەوەدا - واتە خواردوومەتەوە -) .
پێم وت : مانگێک؟
وتی : (بەڵێ، دوو مانگیش) .

١٨٦ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : بەڵگەت چییە لە وازهێنانت لە دەرچوون بۆ نوێژی جەماعەت وە ئێمە لە العَسکَر ـین؟
وتی : (بەڵگەم الحسن و إبراهیم التیمي ـیە ترسان لەوەی الحجاج تووشی فیتنەیان بکات، وە منیش ئەترسم ئەمە تووشی فیتنەم بکات بە دنیاکەی) واتە : خەلیفە .
ــــــــــــــ
: مەبەست لە العَسکَر شوێنێکە لە سامراء کرابوویەوە بۆ سەربازەکان دەوڵەت .

١٨٧ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : عبدالأعلی بۆی گێڕاینەوە لە بُرد لە نافع لە إبن عمر : هەر شتێکی بەدڵ بوویایە و حەزی لێ بکردایە ئیللا لە پێناو الله ئەیبەخشی .
جاری وا هەبوو لە یەک مەجلیسدا سی هەزاری ئەبەخشی .
وە بۆ کڕینی خزمەتکارێک إبن عامر سی هەزاری پێدا، ئەویش فەرمووی : (ئەی نافع ئەترسم ئەم پارەیەی إبن عامر تووشی فیتنەم بکات، بڕۆ تۆ ئازادیت - واتە لەوەدا پارەکە ئەدەیت بە هەر کەسێک - ) .
وە بە مانگ تامی یەک پارچە گۆشتیشی نەکردووە) .

١٨٨ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله ڕۆژێک پێی وتم : (من دڵخۆش ئەبم ئەگەر هیچم لەلا نەبێت) .
پاش ئەم قسەیە نەوەکەی هات و داوای پارەی لێ کرد .
وتی : (لەلای باوکت هیچ پارەیەک نییە، وە منیش هیچم لەلا نییە) .

١٨٩ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم لە إبن عیینة ـەوە باسی کرد وتوویەتی : (بەهۆی گرنگیدانت بە ڕزقی بەیانیت هەڵەیەکت لەسەر ئەنووسرێت) .
پاشان وتی : (جا کێ توانای ئەشکێ بەسەر ئەوەدا) .

١٩٠ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : عبدالرحمن بۆی گێڕاینەوە وتی : قُرَّة بۆی گێڕاینەوە لە عون بن عبدالله وتی : عبدالله بن مسعود رضي الله عنه فەرمووی : (زانست بە زۆری ڕیوایەت نییە، بەڵکو زانست هەبوونی ترسە - واتە لە الله عز وجل - ) .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (١٩)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

14 Nov, 18:03


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

14 Nov, 18:03


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

13 Nov, 15:45


١٧١ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم باسی إبن عَون ـی کرد و وتی : (ماڵەکەی بە کرێ نەئەدا بە موسوڵمانان) .
وتم : لەبەر چ هۆکارێک؟
وتی : (بۆ ئەوەی نەیانترسێنێت) .

١٧٢ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (إبن عون حوشترێکی هەبوو ئاوی پێ دەرئەکرد، جا خزمەتکارەکەی إبن عون دای لە حوشترەکە، حوشترەکەش چاوی لەدەست دا، خزمەتکارەکە هاتەوە و تۆقیبوو، وایزانی لەلای ئەو شکاتیان کردووە، جا کاتێک إبن عون بینی کە تۆقیوە پێی وت : (بڕۆ تۆ ئازادی لەپێناو الله)) .

١٧٣ - لە حَمَّاد بن مَسعَدَة ـەوە وتی : إبن عون وتی : (ئەتانبینم ئێوە پرسیار ئەکەن دەربارەی ڕەفتاری محمد - واتە : إبن سیرین - وە محمد شتانێکی ئەکرد بە خۆی وای نەئەبینی خەڵکی ئەنجامی بدەن) .
ـــــــــــــ
: واتە لە هەندێک شت وەرعی کردووە و فەرمانی بە خەڵکیش نەکردووە هەمان شتی ئەو ئەنجام بدەن، چونکە لەوانەیە پێیان نەکرێت .
بۆ نمونە جاری وا هەبووە کەسێکی وەکو ئیمام أحمد چەند ڕۆژێک بەسەر یەکەوە بەڕۆژوو بووە، واتە بە ڕۆژ و شەو هیچی نەخواردووە، بابەتەکەش پێی ئەوترێت (الوصال في الصیام)، واتە گەیاندن لە ڕۆژوودا، جا ئیمام لەم بابەتەدا ئەکرێت لە خەڵکی ڕانەبینێت بتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن بۆیە فەرمانیان پێ ناکات بە ئەنجامدانی، والله أعلم .

١٧٤ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : هەواڵم پێدرا لە مالک بن دینار ـەوە وتی : (تێپەڕیم بەلای ڕاهیبێک لە پەرستگاکەیدا، بانگم کرد، ئەویش بەخێرهاتنی کردم، قسەی لەگەڵ کردم و قسەم لەگەڵی کرد، لە ئەوەی کە پێی وتم بریتی بوو لە : (ئەگەر توانیت لە نێوان خۆت و دنیادا دیوارێک لە ئاسن دابنێیت ئەوە بیکە) .

١٧٥ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (کاتێک بردرام بۆ الدَّار دوو ڕۆژ مامەوە هیچم نەخوارد، کاتێک لێم درا سَویق ـیان - لە گەنم و جۆی هاڕاو دروست ئەکرێت - بۆ هێنام نەمخواردەوە، وە لە ڕۆژوو گرتنەکەم بەردەوام بووم) .
ــــــــــــ
: الدَّار ئەو شوێنەیە کە تیایدا زیندانی کرا لە العسکر .

١٧٦ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله پێی وتم : (لە سجن ئەمامەوە دوو ڕۆژ ئاوم نەئەخواردەوە) .

١٧٧ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله پێی وتم کاتێک لە العسکر بووین : (ئایا عاجبایەتیت لێ نایەت، لەوەندەی کە تێپەڕی خواردنم چوار پارچە نان و سەمون بوو، یان نزیکەی چوار، حەز و ئارەزووی خواردنم نەما، وە حەزم لێ نەکرد .
ئەترسم لەوەی کە تاقیبکرێمەوە بە دنیا و تووشی فیتنە بم، دوێنی شەو بیرم کردەوە وتم : (ئەمە دوو تاقیکردنەوەیە، تاقیکرامەوە بە دین، ئەمەش تاقیکردنەوەی دنیایە) .

١٧٨ - المَروذي ئەڵێت : ڕۆژێکیان لە العسکر بووین أبو عبدالله پێی وتم : (ئەمڕۆ هەشتەم ڕۆژمە هیچم نەخواردووە، وە نەمخواردووەتەوە تەنها چواریەکی سَویق ـێک نەبێت) .

١٧٩ - المَروذي ئەڵێت : (من لەگەڵیدا بووم سێ ڕۆژ هیچی نەئەخوارد، شەوی چوارەم هێندەی نیوەی چواریەکی سویق ـێکی دائەنا لە بەردەم خۆیدا، لەوانەیە بیخواردایەتەوە، وە لەوانەشە هەندێکی بهێڵایەتەوە، جا نزیکەی پازدە ڕۆژ یان چواردە ڕۆژ مایەوە، نەیخوارد تەنها کەمتر لە نیو سویق نەبێت) .

١٨٠ - المَروذي ئەڵێت : (شەوێکیان خەبەرم بوویەوە، ئەویش دانیشتبوو و بەردەوام بەڕۆژوو بوو .
وتی : (ئەوەی کە تووشم بووە بەهۆی برسێتیەوەیە، شتێکم بدەرێ بیخۆم) .
منیش لە پارچە سەمونێک کەمترم بۆ هێنا، خواردی و وتی : (ئەگەر نەترسامایە لەوەی کە زیانێک بەخۆم بگەیەنم ئەوە نەمئەخوارد) .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (١٨)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

13 Nov, 15:45


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

13 Nov, 15:45


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

13 Nov, 11:59


موژدە بۆ خۆێنەران
بەم نزیکانە ئەم بەرهەمانەش لەچاپ ئەگەڕێنەوەو
نایابترینەکان و باشترینەکان تەنهاو تەنها کتوبی سەلەفە.

لە کتێبخانەی خیرالقرون گەورەترین ناوەند بۆ چاپی کتوبی سەلەف و خیرالقرون

| سەلەفی ئوممەت |

12 Nov, 15:08


▫️دینەکە بەم ناڕەحەتیە گەیشتووە بە ئێمە

- أبو العباس البکري وتی : (گەشت - واتە بۆ بەدەستهێنانی زانست - إبن جَریر و إبن خُزَیمة و محمد بن نَصر المَروَزي و محمد بن هارون الرویاني کۆکردەوە لە مصر، نامەیان نارد - واتە بۆ ماڵەوەیان بۆ داوای پارە - وە خواردنیان لەلا نەما و برسێتی زۆری بۆ هێنابوون، جا شەوێکیان لە ماڵێکدا کۆبوونەوە کە ڕوویان تێئەکرد، ڕێک کەوتن لەسەر ئەوەی کە تیروپشک ئەنجام بدەن، وە هەرکەسێک دەربچێت لەسەریەتی داوای خواردن بۆ هاوڕێیانی بکات، لە جا تیروپشکەکەدا إبن خزیمة دەرچوو، ئەویش بە هاوەڵەکانی وت : (لەسەرم بوەستن هەتا دوو ڕکعات نوێژی ئیستیخارە ئەکەم) .
دەستی کرد بە نوێژکردن و لەناکاو کەسێکی خەسێنراو لەلایەن والیەوە بە مۆمەوە هات تەقەی دا لە دەرگا، ئەوانیش دەرگاکەیان کردەوە .
وتی : کامتان محمد بن نصر ـە؟
پێی وترا : ئەوەیە .
ئەویش تورەکەیەکی دەرکرد پەنجا دیناری تێدا بوو پێی دا .
پاشان وتی : کامتان محمد بن جریر ـە؟
دواتر پەنجا دیناری پێدا، وە بە هەمان شێوە بە الرویاني و إبن خزیمة ـش .
پاشان وتی : الأمیر وتی کە دوێنێ لە قەیلولە خەوەکەیدا لە خەودا بینی محمد ـەکان برسین و لەتاودا گرمۆڵە بوون، ئیتر ئەم توورەکەیانەی بۆ ناردن، وە سوێندی دان ئەگەر پارەکە تەواو بوو ئەوە یەکێکتان بەدوامدا بنێرن) .

📚 تاریخ بغداد

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

31 Oct, 16:47


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

31 Oct, 16:47


٩١ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : لەناو ئەم باخانەدا گۆماویان دروست کردووە، وە جاری وا هەیە ئاوەکە ئەبڕن بۆ ئەوەی ئاوەکە بڕوات بۆ لای خۆیان، ئایا پێت وایە خۆ بپارێزرێت لە کڕینی شت لێیان؟
وتی : (پێویستە خۆ بپارێزرێت لەوەی هیچ شتێکیان لێ بکڕدرێت) .

٩٢ - المَروذي ئەڵێت : پرسیارم کرد لە أبو عبدالله دەربارەی ڕاخەرەکانی مزگەوت، ئاخۆ پێت وایە لە دەرەوەی مزگەوت لەسەری دابنیشین لەبەر جەنازەیەک؟
وتی : (لەسەری دامەنیشە لە دەرەوەی مزگەوت) .

٩٣ - المَروذي ئەڵێت : (وە أبو عبدالله ـم بینی هات بۆ دڵدانەوەی پیاوێک، وە ڕاخەرێک لە بەردەم دەرگاکەدا بوو، جا لەگەڵ خەڵکیدا لەسەر ڕاخەرەکە دانەنیشت، وە لەسەر خۆڵەکە دانیشت) .

٩٤ - المَروذي ئەڵێت : (وە عبدالوهاب الوَراق ـم بینی لەو ڕۆژەی کە سُرَیج بن یونس تیایدا وەفاتی کرد، هات وەستا لەسەر ڕاخەری مزگەوتەکە، وە ڕاخەرەکە لەبەر دەرگای سریج ڕاخرابوو، کاتێک ویستی لەسەری دابنیشێت محمد بن حاتم وتی : (أبو عبدالله پێی باش نەبووە کە دابنیشن لەسەر ڕاخەری مزگەوت لە دەرەوەی مزگەوت) .
ئەویش لاچوو لەسەری و لەسەر خۆڵەکە دانیشت) .

٩٥ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : من بانگ ئەکرێم لە ڕۆژێکی سارددا بۆ شۆردنی مردوویەک، لە ئاوە گەرمەکە ئەمێنێتەوە - ئەوەی مردووەکەی پێ ئەشۆردرێت -، ئایا پێت وایە بتوانم دەستنوێژ لەو ئاوە بگرم؟
وتی : (نەخێر، ئەو ئاوە گەرم کراوە بە تێچوویەک) .

٩٦ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی إبن أبي خالد الخطاب بووم وتی : (لەگەڵ أبو العباس الخطاب ـدا بووم، وە ڕۆیشتبوو بۆ دڵدانەوەی پیاوێک کە خێزانەکەی مردبوو، وە لە ماڵەکەدا ڕاخەرێک هەبوو .
أبو العباس لەبەر دەرگای ماڵەکەدا وەستا و وتی : (کابرا تۆ میراتگری تر هەیە لەگەڵت؟) .
وتی : بەڵێ .
وتی : (ئەی ئەم دانیشتنەت چییە لەسەر شتێک کە خاوەنی نیت؟!) .
جا پیاوەکە لاچوو لەسەر ڕاخەرەکە) .
ـــــــــــــــ
: واتە ئەو ڕاخەرە بووە بە میراتی و ئەبێت دابەش بکرێت و بەتەنها هی خۆت نییە تا ئاوا لەسەری دابنیشیت .

٩٧ - المَروذي ئەڵێت : وە پێم گەیشتووە لە محمد بن الضحّاک ـی هاوەڵی بِشر بن الحارث ـەوە کە وتوویەتی : (بشر بن الحارث کاتێک مێردی خوشکەکەی مرد ئەهات بۆ لای خوشکەکەی لەلای ئەمایەوە، وە شتێکی لەگەڵ خۆی ئەهێنا لەسەری دابنیشێت، وە پێی وا نەبوو دابنیشێت لەسەر ئەو شتەی کە بەجێهێڵدراوە - واتە وەکو میراتی -، بە هۆکاری میراتی) .

٩٨ - المَروذي ئەڵێت : پرسیارم کرد لە أبو عبدالله دەربارەی مزگەوت شتێکی لێ زیاد بێت، یان پارچە دارێک؟
وتی : (ئەبەخشرێت) .
وە پێم وابێت بەڵگەی هێنایەوە ئەو قوماشەی کەعبەی پێ دائەپۆشرێت ئەگەر دڕا ئەوە ئەبەخشرێت .

٩٩ - المَروذي ئەڵێت : وە پرسیارم کرد لە أبو عبدالله دەربارەی ئەو گەچ و خشتانەی ئەمێنێتەوە و زیادە لە مزگەوت؟
وتی : (لە شتێکی وەکو خۆیدا بەکارئەهێنرێتەوە) .

١٠٠ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : ڕووبارێک ئاوی لێ دەرئەهێنرێت، وە ڕاوەماسی تێدا ئەکرێت؟ وە ناوی ڕووبارەکەم لەلا هێنا .
وتی : (ئەمە ئەڕواتە ناو دیجلەوە، ئەگەر شتەکە بۆ گشتی بێت)، کێشەی تێدا نەبینی .
ـــــــــــــــ
: واتە ئەو ڕووبار و دەریاچە گەورەیانەی کە موڵکی کەس نییە ئەتوانرێت ماسی تێدا بگیرێت، وە شتی لەو جۆرە، والله أعلم .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (١٠)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

31 Oct, 16:47


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

30 Oct, 16:28


٨١ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : ئایا پێت وایە بتوانم نوێژ بکەم لە مزگەوتێک کە لەسەر ساباط ـێک دروست کراوە؟
وتی : (نەخێر، ئەوە ڕێگەی موسوڵمانانە .
وە جعفر بن محمد بن علي ڕقی لەوە بوو نوێژ بکات لەو مزگەوتانەی کە لەسەر ڕێی خەڵکی دروستکراون) .
ــــــــــــــــ
: مەبەست لە (ساباط) سەقفێکە لە نێوان دوو خانوودا، وە ژێرەوەی ڕێگەی هاتوچۆیە .

٨٢ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله پێی وتم : (دوێنێ شەو ڕۆیشتمە دەرەوە نوێژ بکەم، جا گەیشتم بە مزگەوتەکەی الحَلقاني، بینیم لەسەر ڕێگاکەیە، جا گەڕامەوە بۆ ماڵەوە و بە تەنها نوێژم کرد) .
المَروذي ئەڵێت : وە باسی ئەو مزگەوتانەی کرد کە لەسەر ڕێگان و وتی : (حوکمەکەیان ئەوەیە کە بڕوخێنرێن) .
ــــــــــــــ
: والله أعلم مەبەستی کۆمەڵە مزگەوتێک بووە کە لەسەر ڕێگەی هاتووچۆی خەڵکی دروستکراون و بوون بە هۆکاری قورسبوونی هاتوچۆی خەڵکی .

٨٣ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (ئەوانەی کە لەسەر ڕێگە ئەوەستن و کڕین و فرۆشتن دروست ئەکەن نابێت شتیان لێ بکڕدرێت) .
ــــــــــــ
: هەرکەسێک سەردانی ئیسکان لە هەولێر یان بەردەم مزگەوتی گەورەی کردبێت لە سلێمانی ئەزانێت کە ئەو کەسانەی لە ئەمسەر و ئەوسەری جادەکە ئەوەستن و شت ئەفرۆشن چەندە قەرەباڵخی و قورسی بۆ هاتووچۆی خەڵکی دروست ئەکەن .

٨٤ - المَروذي ئەڵێت : پێم گەیشت کە أبو عبدالله پرسیاری لێکرا دەربارەی پیاوێک کە شتێک لە ڕێگەکەی گرتووە*، ئایا شایەتیدانی قبوڵ ئەکرێت؟
وتی : (ئەوە کەسێکی عەدل نییە) .
ــــــــــــــ
: *واتە لەسەر ڕێگەی خەڵکی بەشێکی بۆ خۆی داگیر کردووە و کڕین و فرۆشتن ئەکات، بەوهۆیەوە ڕێگەی هاتوچۆی خەڵکی تەسک و تەنگ کردووەتەوە .

٨٥ - المَروذي ئەڵێت : وە أبو عبدالله باسی کەسێکی کرد بەشێک لە ڕێگەی قۆرغکردووە، أبو عبدالله زۆر بە توندی ئینکاریی لێ کرد و وتی : (ڕێگای موسوڵمانانی گرتووە و بۆ خۆی بەکاری ئەهێنێت!) .

٨٦ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله وتی : (حەزم لێ نییە ئاو بخورێتەوە لەو بیرانەی کە لەسەر ڕێگەی خەڵکی دروست کراون، أبو بکر المسکاني وەسیەتی کردبوو کە بیرێکی بۆ لێبدرێت، جا ئەوانیش پرسیاریان لە من کرد .
منیش وتم : (هیچ شتێک هەڵمەکەنن لەسەر ڕێگەی خەڵکی) .

٨٧ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : مَهدي بۆی گێڕاینەوە وتی : ضمرة بۆی گێڕاینەوە لە بلال بن کعب ـەوە وتی : (طاوُس کاتێک لە یەمەنەوە بەڕێ بکەوتایە بۆ مەککە نەی ئەخواردەوە ئیللا ئەو ئاوە کۆنانەی جاهیلیەت نەبێت - واتە ئەو بیرانەی پێش ئیسلام لێدراون - ) .
ــــــــــــــ
: لە یەکێک لە دەستنووسەکانی کتێبەکەدا لە ڕوونکردنەوەی ئەم وتەیەدا نووسراوە : (إبراهیم ئەڵێت : طاوس حەزی لەوە نەبوو لەو بیرانە بخواتەوە کە لە ئیسلامدا لێدراون، چونکە بە پارەی کاربەدەستان لێدرابوو، وە پارەی ئەوانیش پاک و حەڵاڵ نییە) .

٨٨ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : بیرێک هەڵکەندراوە، وە کەسێکی مُخَنَّث وەسیەتی کردووە کە لەوکارەدا یارمەتی بدرێت، ئایا پێت وایە لە ئاوەکەی بخورێتەوە؟
وتی : (نەخێر، پارەی بەدەستهێنراوی مُخَنَّث پیسە، بە تەپڵ پەیدای ئەکات) .
وتم : ئەی ئەگەر مزگەوتی پێ ئاوڕشێن کرا، ئایا پێت وایە خۆ لەو مزگەوتە بپارێزرێت؟
زەردەخەنەی کرد .
ـــــــــــــ
: (مُخَنَّث) واتە پیاوێک لە جل و هەڵسوکەوت و قسەکردنیدا خۆی بە ژنان بچوێنێت، وە ئەکرێت لەو سەردەمەدا ئەوانەی کە خەریکی تەپڵ لێدان و ئەوکارانە بووبن شکڵ و شێوەیان بەو شێوەیە لێکردبێت هەتا وای لێ هاتبێت بووبێت بە سیمایەکی دیاری تەپڵ لێدەرەکان، والله أعلم .

٨٩ - المَروذي دەربارەی خواردنەوەی ئاو لە بیر پرسیار ئەکات ئەڵێت : ئەگەر کەسێک کە بێزراوە - واتە بیدعەچیە، یان کاربەدەستە - بیرەکەی هەڵکەندبێت و ئاوەکەی سارد بێت، وە بیرێکیش کەسێکی ئاسایی هەڵیکەندبێت و ئاوەکەی سارد نەبێت؟
وتی : (ئەو بیرەی کە ئەو پیاوە ئاساییە هەڵیکەندووە، ئەوەی کە سارد نییە) .

٩٠ - المَروذي ئەڵێت : پرسیارم لە أبو عبدالله کرد دەربارەی کەسێک کە دوو باخی بنیاتناوە لەو شوێنەدا، وە ئاو بەناو جۆگەلەدا ئەڕوات، جار جار خاوەن باخەکان ئاوەکە ئەبڕن بۆ ئاودانی خورمان و پاقلەمەنیەکان؟
وتی : (نابێت بگیرێتەوە لە خەڵکی) .
ــــــــــــــ
: واتە لەپاڵ جۆگەلە ئاوەکەدا کە ئەڕوات بۆ خەڵکی و بەکاری ئەهێنن باخێک دروست کراوە و خاوەن باخەکان ئاوەکە لە خەڵکی قەتع ئەکەن و بۆ ئاودانی باخەکەی خۆیان بەکاری ئەهێنن، والله أعلم .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (٩)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

30 Oct, 16:28


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

30 Oct, 16:28


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

29 Oct, 16:13


٧١ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : چی ئەڵێیت دەربارەی ئەوەی کەسێک بازاڕێک دروست ئەکات، وە بە زۆر خەڵکی لێ کۆ ئەکاتەوە هەتا کڕین و فرۆشتن لەوێ بکرێت، ئایا پێت وایە لەو بازاڕە شت بکڕدرێت؟
وتی : (شوێنێکی تر بدۆزەرەوە)، پێی باش نەبوو شتی لێ بکڕدرێ .
پێی وترا : ئەی ئەگەر کەسێک شتی لەو کڕیبێت ئایا لێی ئەکڕدرێت؟
وتی : (ئەگەر کەسێک لە نێوان تۆ و ئەواندا بێت ئەوە ئاسانترە)، وە پێی وابوو کێشەی نەبێت .
ــــــــــــــ
: لە یەکێک لە دەستنووسەکانی کتێبەکەدا لە ڕوونکردنەوەی ئەم وتەیەدا نووسراوە : (مەبەست ئەوەیە کە دەسەڵاتداران بازاڕێک بۆ خۆیان دابنێن، وە خاوەنی کاسپی و بازرگان و پیشەگەرەکان بە زۆر بگوازنەوە بۆ ئەوێ، جا شایستەترە کە دوور بکەویتەوە لەو بازاڕە هێندەی توانا، ئەگەر کەسێک شتێکی لێکڕی و دەرچوو فرۆشتی بە کەسێکی دیکە، ئەوە دووەم کەس کێشەی نییە، چونکە خودی خۆی نەچووەتە شوێنە بێزراوەکەوە) .

٧٢ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە . . . لە هِشام بن حَسَّان القُردوسي وتی : (الحسن و إبن سیرین حەزیان نەئەکرد هیچ شتێک لە دەسەڵاتداران و کاربەدەستان بکڕن) .

٧٣ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : جلێکم کڕی لە کەسێک؟ مەبەستم ئەوەیە کە ڕقم لە قسەکردن و کڕین و فرۆشتنە لەگەڵی - واتە بیدعەچیە -
وتی : (وازی لێ بهێنە هەتا بەدوایدا ئەگەڕێم) .
پاش ماوەیە پرسیارم لێ کردەوە .
وتی : (خۆت بپارێزە لە کڕینی شت لێی) .
وتم : ئەگەر لێم کڕیبێت و نەمزانیبێت؟ - واتە نەمزانیبێت بیدعەچیە -
وتی : (ئەگەر توانیت ئەو شتە بگێڕیتەوە کە کڕیوتە ئەوە بیکە) .
وتم : ئەی ئەگەر نەمتوانی ئایا هێندەی نرخی شتەکە پارە ببەخشم؟
وتی : (حەزناکەم وا لە خەڵکی بکەم ئەم کارە بکەن، پارەکانیان ئەڕوات) .
وتم : ئەی چی بکەم؟
وتی : (نازانم، حەزناکەم قسەی تێدا بکەم بە هیچ شتێک) .
وتم : ئەمەوێت مەزهەبی تۆ بزانم .
وتی : (ئایا نەتکڕیوە لەکاتێکدا نەتزانیوە؟) .
وتم : بەڵێ .
وتی : (حەزناکەم قسەی تێدا بکەم بە هیچ شتێک، بەڵام کەمترین شت ئەوەیە کە چواریەک بکرێت بە خێر، وە خۆ بپارێزرێت لە کڕین و فرۆشتن لەگەڵیان) .
المَروذي وتی : ئەم پرسیارە تەنها دەربارەی جەهمیەکانە .

٧٤ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : ڕیوایەت ئەکرێت لە یوسف بن أسباط ـەوە کە : الثوري و إبن المبارک کەلوپەلەکەی لەلای خزمەتکارەکەی بەجێهێشتووە، جا جلێکی فرۆشتووە بە کەسێک کە فرۆشتن پێی بێزراوە . الثوري وتی : (هێندەی نرخەکەی ئەبەخشرێت) واتە نرخی جلەکە .
وە إبن المبارک وتی : (یەک لەسەر چواری ئەکرێت بە خێر) .
وە پیاوەکەش وتوویەتی : (دڵم ئیسراحەت ناکات هەتا ئەوەی لە تورەکەکەدایە نەیبەخشم)، وە درهەمەکانی خستبوویە ناو کیسەکەوە .
أبو عبدالله وتی : (بَارَکَ اللهُ فیِهِ) .

٧٥ - المَروذي ئەڵێت : وە پرسیارم کرد لە  أبو عبدالله جارێکی تر، وتم : پۆشاک ئەفرۆشم، دواتر بۆم دەرئەکەوێت کە فرۆشتوومە بە کەسێک کە بێزراوە لەلام؟
وتی : (یەک لەسەر چواری بکە بە خێر) .

٧٦ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی إسحاق بن أبي عمرو بووم وتی : پرسیارمان لە وکیع بن الجراح کرد دەربارەی موعامەلەکردن لەگەڵ ئەهلی مەعاصی؟
وتی : (تێکی ئەدات) .
ــــــــــــــ
: لە یەکێک لە دەستنووسەکانی کتێبەکەدا لە ڕوونکردنەوەی ئەم وتەیەدا نووسراوە : (ئەگەر کەسە عاصي ـەکە پارەی حەرامی پەیدا ئەکرد، ئەوە ئەو کەسەیە کە نەهی ئەکرێت لە موعامەلەکردن لەگەڵی، وە ئەگەر پارەکەی حەڵاڵ بوو و مەعصیەتەکەی لە جگە لە پەیداکردنی پارەدا بوو ئەوە کێشە نییە موعامەلەی لەگەڵ بکرێت) .

٧٧ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله وتی : أبو طالب إبن العباد بۆی گێڕامەوە لە محمد بن سیرین کە : (خزمەتکارەکەی ناردووە خواردنێکی بۆ بکڕێت لەلای بەندەری کەشتیەکان .
کاتێک گەڕاوەتەوە پێی وتووە : (تۆ چیت کردووە؟! بڕۆ بیگەڕێنەرەوە) .
وە پێی خۆش نەبوو چونکە لە الصَّوافي بوو .
ـــــــــــــــ
: (الصَّوافي) ئەو موڵک و زەویەیە کە سوڵتان و دەسەڵاتدار ئەیدا بە کەسە تایبەتەکانی خۆی .

٧٨ - المَروذي ئەڵێت : پرسیارم کرد لە أبو عبدالله دەربارەی شت کڕین لە هاوشێوەی باخەکانی إبن رباح، ئایا شتی لێ ئەکڕدرێت؟
وتی : (خۆی لێ ئەپارێزرێت) وە پێی باش نەبوو .
ـــــــــــــ
: (باخەکانی إبن رباح) مەبەستی لە ئەوانەی أبو إسحاق إبراهیم بن رباح الجوهري ـە، کە کاربەدەست بوو لەلای المأمون، ئەو زەویەی کە پێی دابوو لەپاڵ زەویەکەی إبن أبي دؤاد ـدا بوو .

٧٩ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : پیاوێک دایکێکی نەخۆشی هەیە، وە باوکی پیاوەیە خشتی لە شوێنێکی بێزراو کڕیوە - وە بە زۆرداریە - وە زەوی ماڵەکەی کردووە بەو خشتە، ئایا پێت وایە ئەو کوڕە بڕواتە ژوورەوە بۆ لای دایکی؟
وتی : (نەخێر، چۆن ئەڕواتە ژوورەوە، ئایا نایەوێت پێی پێدا بنێت؟) .

=

| سەلەفی ئوممەت |

29 Oct, 16:13


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

29 Oct, 16:13


=

ــــــــــــــ
: لە یەکێک لە دەستنووسەکانی کتێبەکەدا لە ڕوونکردنەوەی ئەم وتەیەدا نووسراوە : (مەبەست لەم بابەتە ئەوەیە کە مادەم ماڵەکە ڕووپۆش کراوە بە شتێکی زۆرداری، ئەوە حەڵاڵ نییە بۆی بڕواتە ناوی هەتا ئەگەر دایکیشی نەخۆش بێت، جائیز نییە منداڵەکە بڕواتە ئەو ماڵەوە بۆ بەسەرکردنەوەی دایکی) .

٨٠ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (إبن المبارک نوێژی نەئەکرد لە مَرو لە مزگەوتی الجامع ئیللا نوێژی جومعە نەبێت، وە وای نەئەبینی نوێژی سوننەتی تێدا بکرێت) .
وتم بە أبو عبدالله : لەبەر چ هۆکارێک؟
وتی : (لەبەر ئەوەی أبو مسلم - کاربەدەستێک بووە - شتێکی تیایدا بە زۆر بۆ خۆی داگیر کردووە) .
پێم وت : فەرموودەی أبي بَکرة؟
وتی : (بەڵێ، زیاد - کاربەدەستێک بووە - دارێکی داگیرکردبوو، سێبەرێکی دروست کردبوو، أبو بَکرة رضي الله عنها نوێژی لە ژێریدا نەئەکرد) .
وتم : بۆ ئەوە ئەڕۆیت؟ - واتە ئەوە هەڵئەبژێریت و مەزهەبتە -
وتی : (بەڵێ) .
ــــــــــــــــ
- الکوسج وتی : وتم : پیاوێک لە خەڵکی خۆراسان بە سفیان الثوري وت : مزگەوتی مَرو بە زۆر داگیر کراوە و ماڵەکانی دەوروبەری ڕووخێنراوە و خراونەتە ناو مزگەوتەکە - واتە تەخت کراون و بوون بە بەشێک لە مزگەوتەکە - وە پرسیاری لێکرد دەربارەی نوێژکردن لەناویدا، وە وتی : (ئێمە تەنها لەوێ ئەتوانین جومعە بکەین) .
سُفیان وتی : (نوێژی جومعەی تێدا بکە، وە نوێژی سوننەتی تێدا مەکە) .
أحمد وتی : (چەندە باشی وتووە) .

📚 مسائل الکوسج : (٥٤٧)

📚 #الورع_روایة_المروذي : (٨)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

25 Oct, 16:46


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

25 Oct, 16:46


▫️بەریبوونی یحیی بن سلام ـی (١٢٤ - ٢٠٠ هـ) موفەسیر لە ئیرجاء

- أبو العرب محمد بن أحمد بن تمیم التمیمي (٣٣٣ هـ) ئەڵێت : (پرسیارم لە یحیی بن محمد بن یحیی بن سلام کرد کاتێک خۆم و خۆی بووین سەبارەت وتەی باپیری دەربارەی ئیمان؟
پێی وتم : (باپیرم ئەیوت : ئیمان وتە و کردار و نیەتە) .
وە یحیی کەسێکی متمانەپێکراوی ڕاستگۆ بوو تەنها ڕاستیی دەربارەی باپیری ئەوت) .

- أبو العرب ئەڵێت : (وە لە أبو القاسم السدري ـەوە کە بۆ عیسی بن مسکین ـی نووسی : عون بن یوسف هەواڵی پێداین وتی : وتم بە یحیی بن سلام : خەڵکی تۆمەتبارت ئەکەن بە ئیرجاء .
جا یحیی ڕیشی بە دەستی گرت و وتی : (ئا لەم ڕیشە بسووتێنە بە ئاگر ئەگەر هەرگیز بە ئیرجاء نزیکبووبێتمەوە لە الله عز وجل) .
بە عیسی وترا : تۆ چی ئەڵێیت دەربارەی؟
وتی : (والله ئەو باشترە لە ئێمە، بەڕاستی الله بەری کردووە لەوەی کە دەربارەی ئەڵێن) .
وە لە ڕیوایەتێکی تردا ئەڵێت : (چۆن - عەقیدەی ئیرجاء ـی - هەیە لەکاتێکدا پێی وتوون کە بیدعەیە؟ - واتە عەقیدەی ئیرجاء - ) .

- سلیمان بن سالم وتی : (لەبەر ئەوە ئیرجاء درایە پاڵ یحیی بن سلام کە موسی بن معاویة الصمادعي ڕۆیشت بۆ لای و پرسیاری لێکرد : ئەی أبو زکریا، گەیشتیت بە خەڵکی چیان ئەوت دەربارەی ئیمان؟
وتی : (گەیشتم بە مالک و سفیان الثوري و جگە لەوان ئەیانوت : ئیمان وتە و کردەوەیە .
وە گەیشتم بە مالک بن مغول و فطر بن خلیفة و عمر بن ذر ئەیانوت : ئیمان وتەیە) .
جا موسی هەواڵی دا بە سحنون بن سعید دەربارەی ئەوەی یحیی باسی کردووە لە مالک بن مغول و فطر بن خلیفة و عمر بن ذر، وە باسی ئەوەی بۆ نەکرد کە لە جگە لەوانەوە گێڕایەوە - واتە عەقیدەی ئەهلی سوننە - .
ئیتر سحنون وتی : ئەو مورجیئەیە) .

- عون بن یوسف وتی : لەلای عبدالله بن وهب بووم و بەسەریدا ئەخوێندرایەوە، بەسەر فەرموودەیەکەی یحیی بن سلام ـدا تێپەڕین .
وتی : (بیسڕەرەوە) .
وتم : بۆچی ئەیسڕیتەوە الله باشت بکات؟
وتی : (پێم گەیشتووە کە بۆچوونی ئیرجاء ـی هەیە) .
وتم : من لێم کۆڵیەوە دەربارەی ئەوە .
پێی وتم : (تۆ؟) .
پێم وت : بەڵێ .
پێی وتم : (چی پێ وتیت؟) .
وتم : یحیی پێی وتم : (پەنا بە الله لەوەی ئەوە بۆچوونی من بێت، یان دینداری بۆ الله بەوەوە بکەم، بەڵکو تەنها وتەیانێک بوو گێڕامەوە لە پیاوانێک کە ئەڵێن : ئیمان وتەیە .
وە لە پیاوانێکی دیکە کە ئەڵێن : ئیمان وتە و کردەوەیە .
جا منیش ئەوەم باس کرد کە لێیانەوە بیستوومە) .
إبن وهب پێی وتم : ڕزگارت کردم الله ڕزگارت بکات .
وە کاتێک گەیشتمەوە قیروان یحیی هێشتا لە ژیاندا مابوو، هات بەرەو پیریم و سەلامی لێ کردم و وتی : (ئەی أبو محمد ئەو ئامادەبوون و هەڵوێستەتم پێ گەیشت، الله پاداشتت بداتەوە، والله هیچ شتێکم نەوتووە جگە لە حەق، وە هەرگیز نزیک نەبوومەتەوە پێی - واتە بە ئیرجاء - لە الله عز وجل) .

📚 طبقات علماء إفریقیة

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

25 Oct, 16:46


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

24 Oct, 17:29


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

24 Oct, 17:29


=

٤٠ - المَروذي ئەڵێت : وترا بە أبو عبدالله : کەسانێک خۆیان ئەپاراست لەوەی ئاگر بکەنەوە بە شیاکە - تەپاڵەی - گامێشەکان .
وتی : (بەڵێ، ئەوترێت کە بنچینەکەی باش نییە) .
ــــــــــــــــ
: هۆکاری خۆپاراستنی خەڵکی طرسوس بەرهەمە شیری و بگرە پیسایی ئەو گامێشانە ئەوەیە لە سەردەمی خەلافەتی ئەمەویدا ژمارەیەکی زۆر گامێش نێردراون بۆ نێوان أنطاكية و المصیصة، کاتێک خەلافەتی ئەمەویەکان ڕووخاوە و عەباسیەکان هاتوونەتە سەر حوکم بەشێک لە خەڵکی ئەوێ بە فرسەتیان زانیوە دەستیان گرتووە بەسەر گامێشەکاندا و بردویانن بۆ خۆیان، هەر لەبەر ئەمەشە ئیمام ئەڵێت (ئەوترێت کە بنچینەکەی باش نییە)، واتە لە ئەسڵەوە ئەم گامێشانە بە کڕین و فرۆشتنێکی شەرعی، یان بە میراتی، یان هەرجۆرێکی تر کە شەرعیە نەماوەتەوە بۆ ئەو خەڵکە .
ئەم حاڵەتانە ئەکرێت لەم سەردەمەشدا ڕووبدات وە ڕووی داوە، کاتێک بەعس ڕووخا لە عێڕاق خەڵکانێک ڕۆیشتن بۆ خوارەوەی عێراق و تاڵانیەکانی زۆریان کرد و هێنایانەوە بۆ کوردوستان، هەبوو سەیارەی دزیبوو و ئەیفرۆشت، جا دەربارەی ئەو سەیارەیە ئەوترێت ئەسڵ و بنچینەکەی باش نییە، والله أعلم .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (٤)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

24 Oct, 17:29


٣١ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە وتی : هاشم بن القاسم بۆی گێڕاینەوە وتی : الفضیل بن مرزوق بۆی گێڕاینەوە لە عدي بن ثابت لە أبي حازم لە أبو هریرة رضي الله عنه وتی : رسول الله ﷺ فەرمووی : (ئەی خەڵکینە، الله پاک و بێگەردە، وە تەنها پاک و بێگەرد قبووڵ ئەکات، وە الله فەرمانی بە ئیمانداران کردووە بەوەی کە فەرمانی بە پێغەمبەران کردووە .
فەرموویەتی : | یَـٰۤأَیُّهَا ٱلرُّسُلُ كُلُوا۟ مِنَ ٱلطَّیِّبَـٰتِ وَٱعۡمَلُوا۟ صَـٰلِحًاۖ | (المُؤۡمِنُون : ٥١) .
وە فەرموویەتی : | یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوۤا۟ أَنفِقُوا۟ مِن طَیِّبَـٰتِ مَا كَسَبۡتُمۡ | (البَقَرَة : ٢٦٧) .
پیاوی وا هەیە ماوەیەکی زۆر لە گەشتدایە، قژی بژ و خۆڵاویە، دەستەکانی بەرز ئەکاتەوە بۆ ئاسمان ئەڵێت (ئەی پەروەردگارم، ئەی پەروەردگارم) .
لەکاتێکدا خواردنەکەی حەرامە، وە خواردنەوەی حەرامە، وە خواردنی حەرامی پێدراوە، جا چۆن و لەکوێوە وەڵامی دوعای ئەمە ئەدرێتەوە؟!) .

٣٢ - المَروذي ئەڵێت : أبو عبدالله بۆی گێڕاینەوە لە سلیمان بن صرد رضي الله عنه وتی : رسول الله ﷺ فەرمووی : (خۆتان پاک ڕابگرن) .
ــــــــــــــ
: لە یەکێک لە دەستنووسەکانی کتێبەکەدا لە ڕوونکردنەوەی ئەم فەرموودەدا نووسراوە : (خۆتان پاک ڕابگرن لە خواردنی حەرام، تا کاروکردەوە و گوێڕایەڵیەکانتان قبووڵ بکرێت و بەرەکەت بخرێتە ناو کار و کردەوەکانتانەوە) .

٣٣ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو صالح المشکان بووم وتی : جعفر بن أبي خالد وتی : سەلامی من بە بشر بن الحارث بگەیەنە .
بشر پێی وتم : (پێی بڵێ : قەڵەویت، خۆت لاواز بکە) واتە : لە تاوان .
ـــــــــــــ
: جعفر بن أبي خالد یەکێک بووە لەوانەی کە لە حکومەتی ئەو سەردەمەدا پۆستی هەبووە .

٣٤ - المَروذي ئەڵێت : وتم بە أبو عبدالله : لێتەوە بیگێڕمەوە؟ جا مۆڵەتی پێدام .
أسباط وتی : العلاء بن المسیب بۆی گێڕاینەوە لە عمرو بن مرة لە مجاهد وتی : (الله تبارک وتعالی وەحی کرد داود علیه السلام : (تەقوات هەبێت و بترسە، با الله لەسەر تاوانێک نەتگرێت بەو هۆیەوە هەرگیز تەماشات نەکاتەوە و کاتێک گەیشتیتەوە پێی بەڵگەت پێ نەبێت) .

٣٥ - المَروذي ئەڵێت : . . . وتی گوێبیستی عمر بن ذر بووم وتی : (ئەی بەندەکانی الله، فریو مەخۆن و مەخەڵەتێن بە ئارامگری الله تعالی لەسەرتان، وە ئاگاداری تووڕەبوونەکەی بن، چونکە ئەو تبارک وتعالی لە کتێبەکەیدا فەرموویەتی : | فَلَمَّاۤ ءَاسَفُونَا ٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡ فَأَغۡرَقۡنَـٰهُمۡ أَجۡمَعِینَ | (الزُّخۡرُف : ٥٥) .

٣٦ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (محمد بن عبدالله بن إدریس پێشنوێژی بۆ ئەکردین، دەستبەسەر بوو، پێشنوێژی ئەکرد و ئەڕۆشتەوە ژوور - واتە بۆ ئەو شوێنەی کە لێی دەستبەسەر کرابوو -
من پێم وت : ڕێگە ئەدەم بە عبدالله بن  إدریس .
جا کوڕەکەی پێی وت : (یان من هەڵئەبژێریت، یان ئەو پارەیە) .
جا عبدالله پارەکەی ڕەت کردەوە .
ئەوەی کە ڕوویدا بریتیبوو لەوەی پارەیەکی بۆ نێردرابوو تا بیبەخشێتەوە، بەڵام ڕەتی کردەوە و قبووڵی نەکرد) .
ـــــــــــــ
: پێئەچێت عبدالله بن إدریس الأودي (١٩٢ هـ) ئەو پارەیەی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە یان کەسێکی خراپەوە بۆ هاتبێت بۆیە کوڕەکەی ئاوا دەربارەی توند بووە .

- أبو حاتِم الرازي دەربارەی عبدالله بن إدریس الأودي ئەڵێت : (بەڵگەیە، پێشەوایەکە لە پێشەوای موسوڵمانان) .

- إبن عَرَفَة ئەڵێت : (لە کوفە کەسم نەبینیوە لە ئەو باشتر بێت) .

- وە دەربارەی وتراوە : (لە کوفە هیچ کەسێکی لێ نەبوو خواپەرستتر بێت لە عبدالله بن إدریس) .

- حسین العَنقَزي ئەڵێت : کاتێک عبدالله بن إدریس گەیشتە سەرەمەرگ کچەکەی گریا، پێی وت : (مەگری کچی خۆم، لەم ماڵەدا چوار هەزار جار قورئانم خەتم کردووە) .

- إبن عمار الموصلي وتی : (إبن إدریس لە بەندە صالح ـەکانی الله بوو، لە خاوەن زوهدەکان بوو، کوڕەکەی لەخۆی خواپەرستتر بوو، وە لە کوفە هیچ کەسێکم نەبینی باشتر بێت لە عبدالله بن إدریس) .

٣٧ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (محمد لە عبدالله بن إدریس ـی باوکی باشتر بوو) .

٣٨ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی عبدالوهاب بن الوراق بووم وتی : لە حەج هاتەوە - واتە محمد بن عبدالله بن إدریس - وە هاوەڵانی فەرموودە لەلای باوکی بوون .
پێیان وت - واتە بە عبدالله - : یان فەرموودەمان بۆ ئەگێڕیتەوە یان لەلای محمد شکایەتت لێ ئەکەین .
وتی : (بۆتان ئەگێڕمەوە، لای ئەو شکاتم لێ مەکەن) .

٣٩ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (بینیم لە طَرَسوس خۆیان ئەپاراست لە گامێشەکان، وە المَصِل و هیچ شتێکی ترییان نە ئەکڕی) .
ــــــــــــــ
: (المَصِل) بەرهەمێکی شیریە .

=

| سەلەفی ئوممەت |

24 Oct, 17:29


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

23 Oct, 17:28


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

23 Oct, 17:28


٢١ - المَروذي ئەڵێت : ( . . . گوێبیستی شُعَیب بن حَرب بووم پرسیاری لێکرا دەربارەی ئەوەی خواردنی یوسف بن أسباط لە کوێوەیە؟ - واتە لە حەرام و حەڵاڵێتیەکەیان کۆڵیوەتەوە -
وتی : (چاکە دە بەشە، نۆ بەشی لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی حەڵاڵدایە، یوسف ئەو نۆیەی بەباشی جێگیر و موحکەم کردبوو) .
ــــــــــــ
: یوسف بن أسباط (١٩٥ هـ) لەو کەسانە بوو هەتا دڵنیانەبوویایەتەوە لە حەڵاڵێتی شتێک نەیئەخوارد .
سەنگەرگر بووە .

- المُسَیب ئەڵێت : پرسیارم لێکرد دەربارەی زوهد؟
وتی : (ئەوەیە کە زوهدت هەبێت لە حەڵاڵەکان) .

- وە پرسیاری لێکرا دەربارەی خۆبەکەمزانی؟
وتی : (ئەوەیە نەگەیت بە هیچ کەسێک ئیللا پێت وا بێت فەزڵی هەیە بەسەرتەوە) .

- وە ئەڵێت : (دڵەکان وەکو شوێنێک بۆ یادکردنەوە و زیکر دروستکراون، بەڵام بوون بە شوێنی هەوا و ئارەزووەکان، جا هەوا و ئارەزوو لاناچێت ئیللا بە ترسێکی تۆقێنەر، یان بە شەیدابوون نەبێت، وە زوهد کردن لە سەرۆکایەتی و پێشەنگیدا قورسترە لە زوهد کردن لە دنیادا) .

- وە ئەڵێت : (وە چل ساڵم هیچ شتێک لە دڵمدا دروست نەبووە ئیللا وازم لێ هێناوە) .
ـــــــــــــ
: واتە ئەگەر بەتەمای کارێک بووبم، یان کارێکم ئەنجام دابێت و مورتاح نەبووبم لەگەڵی ئەوە وازم هێناوە .

- وە ئەڵێت : (کەمێک لە وەرع و خاکی بوون بەرامبەر زۆرێک لە کارکردنە) .

٢٢ - المَروذي ئەڵێت : (گوێبیستی علي بن شعیب بن حرب بووم وتی : کاتێک شعیب یوسف بن أسباط ـی جێهێشت یوسف خواردنی بۆ پێچایەوە .
شعیب بە کوڕەکەی وت : (ئێوە خواردنەکەی خۆمان بخۆن، خواردنەکەی یوسف جێبهێڵن بۆ من) .

٢٣ - المَروذي ئەڵێت : (گوێبیستی علي بن شعیب بن حرب بووم وتی : کاتێک شعیب بن حرب ڕۆیشت بۆ لای یوسف بن أسباط لەلای یوسف گەنجێکی بینی قسەی لەگەڵ یوسف ئەکرد و دەنگی بەرز ئەکردەوە .
شعیب پێی وت : ئەوە دەنگت بەرز ئەکەیتەوە!
یوسف پێی وت : (ئەی أبو صالح، ئەمە محمد بن إدریس ـە، ئەزانێت لە کوێوە ئەخوات!) .
أبو عبدالله وتی : (محمد بن إدریس پیاوێک بوو سەنگەرگر بوو) .

٢٤ - المَروذي ئەڵێت : (گوێبیستی علي بن شعیب بن حرب بووم وتی : باوکم پێی وتم : (لەلای فڵانە کەس مایتەوە؟) .
وە پێی وتم : (ئایا لەلای خواردنت خوارد؟) .
وتم : بەڵێ .
وتی : (سوپاس و ستایشی پەروەردگارت بکە، شتێکت خواردووە کە پرسیارت لێناکرێت دەربارەی) - واتە : دەربارەی ئەوەی لە کوێ پەیدای کردووە - .
ــــــــــــــــ
- عبدالله بن خبیق وتی : گوێبیستی شُعَیب بن حَرب (١٩٦ هـ) بووم وتی : (دە ڕۆژە یەک ژەم خواردنم خواردووە، وە یەک جار خواردوومەتەوە) .

- وە وتوویەتی : (ئەبینم گۆشتم پێوەیە، سوێند بە الله کار ئەکەم بۆ نەهێڵانی هەتا وام لێدێت تەنها بە ئێسکەکانمەوە ئەچمە گۆڕەوە، قەڵەوی و چەوری ببەم بۆ کرم و مارەکان؟) - واتە ئەوانەی ناو قەبر - .

٢٥ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی یەکێک لە شێخەکان بووم وتی : گوێبیستی أبو یوسف الغَسولي بووم وتی : (ئەوە شەست ساڵە خۆم پارەی خواردنی خۆم ئەدەم) .
ـــــــــــــ
: واتە تەنها ئەوە ئەخوات کە خۆی پەیدای کردووە چونکە دڵنیایە حەڵاڵە .

- السري وتی : أبو یوسف الغسولي (٢٤٠ هـ) بەردەوام لە سەنگەر ئەمایەوە و جیهادی ئەکرد، جا کاتێک جیهادی بکردایە و بچوونایەتە ناو وڵاتی ڕۆمیەکانیەوە هاوەڵانی لە سەربڕاو و میوەی ڕۆمیەکانیان ئەخوارد، وە أبو یوسف نەیئەخوارد .
پێیان ئەوت : ئایا شک و گومانت هەیە لەوەی کە حەڵاڵ بێت؟
ئەویش ئەیوت : (نەخێر ئەوە حەڵاڵە) .
پێیان ئەوت : بخۆ لە حەڵاڵ .
ئەویش ئەیوت : (زوهد لە حەڵاڵدا ئەکرێت) .

٢٦ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی حَرَمي بن یونس بووم وتی : گوێبیستی أبو یوسف الغسولي بووم وتی : (لە ساڵەکەدا دوازدە درهەمم بەسە، بۆ هەموو مانگێک درهەمێک، وە هیچ شتێک وام لێ ناکات کار بکەم تەنها زمانی ئەو قورئانخوێنانە نەبێت، ئەڵێن : أبو یوسف لە کوێ ئەخوات؟) .
ـــــــــــــ
: واتە بەدەست خۆم بێت ئیش ناکەم چونکە بە پارەیەکی کەم ئەژیم، بەڵام لەبەر ترسم لەقسەی ئەو کەسانەی ئەڵێن أبو یوسف لەکوێوە پارە پەیدا ئەکات و خۆراک ئەخوات کار ئەکەم .

=

| سەلەفی ئوممەت |

23 Oct, 17:28


=

٢٧ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (داود بن یحیی بن یَمان هات - واتە بۆ بەغداد - چەندە خواپەرست بوو!) .

٢٨ - المَروذي ئەڵێت : عبدالصمد بن محمد بن مُقاتِل العَباداني هەواڵی پێدام وتی : بشر بن الحارث پێی وتم : (گوێبیستی المُعافی بن عمران بووم وتی : (دە کەس لەوانەی کە تێپەڕین لە زانایان زۆر بە وردی لێکۆڵینەوەیان دەربارەی حەڵاڵێتی ئەکرد، شتێکیان نەئەخستە ناو گەدەیانەوە ئیللا ئەوە نەبێت بزانن حەڵاڵە) .
بشر دە کەسەکەی ژمارد : إبراهیم بن أدهَم و، سُلَیمان الخَواص و، علي بن الفُضَیل و، أبو مُعاویة الأسود و، یوسف بن أسباط و، وَهیب بن ورد و، حُذَيفة و داود الطائي) .

٢٩ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی بِشر بووم وتی : (پێویستە پیاو بکۆڵێتەوە لەوەی ئاخۆ نانەکەی لە کوێوە هاتووە؟ وە ئەو شوێنەی کە تیایدا ئەمێنێتەوە لە چییە و لە کوێوە هاتووە؟ ئینجا قسە بکات) .
ـــــــــــــ
- المروذي ئەڵێت : کاتێک وترا بە أبو عبدالله بِشر بن الحارث (٢٢٧ هـ) وەفاتی کرد وتی : (مرد الله ڕەحمی پێ بکات و هیچ هاوشانێکی نەبوو لەم ئوممەتەدا) .

- المروذي ئەڵێت : گوێبیستی بشر بووم وتی : (برسێتی دڵ خاوێن ئەکاتەوە، وە هەوا و ئارەزوو ئەمرێنێت، وە ئەبێتە هۆی بەدەستهێنانی زانستێکی ورد و دەقیق) .

- أبو بکر بن عثمان وتی : گوێبیستی بشر بن الحارث بووم وتی : (چل ساڵە حەز لە گۆشتی برژاو ئەکەم بەس پارەکەیم بۆ کۆ نەبووەتەوە) .

- إبراهیم الحَربي ئەڵێت : (هیچ کەسێک دەرنەچووە لە بەغداد عەقڵی کامڵتر بێت لە بشر، وە لە ئەو زیاتر زمانی بپارێزێت، نەزانراوە غەیبەتی موسوڵمانێکی کردبێت، کەسم نەبینیوە لە ئەو باشتر) .

- بشر ئەڵێت : (ئەو کەسەی حەزی لە بەناوبانگ بوون و شوهرەت بێت تەقوای الله عز وجل ـی نەکردووە) .

٣٠ - المَروذي ئەڵێت : گوێبیستی محمد بن مقاتل بووم وتی : (پێویستە پیاو لەوە بکۆڵێتەوە پارچە نان و سەمونەکەی لە کوێوە هاتووە؟ وە درهەمەکەی لە کوێوەی هاتووە؟
سفیان الثوري ئەڵێت : ئیشی کەسە پاڵەوانەکان بکە) - واتە : کاسپی و بەدەستهێنانی حەڵاڵ -
ــــــــــــــــ
- أحمد بن إبراهیم الدَورَقي ئەڵێت : (گوێبیستی محمد بن مقاتل العباداني (٢٣٤ هـ) بووم وە لە باشترینی موسوڵمانان بوو) .

- المروذي ئەڵێت : (کاتێک محمد بن مقاتل گەڕایەوە لە عبادان پیاوێک پێی وت : شارەکەمانت جوان کرد بە هاتنت .
محمد ـیش دەموچاوی گۆڕا و وتی : (ئیتر شتی وا نەڵێیتەوە، ئەوە سەربڕینە)، وە بە دەستی ئاماژەی بۆ گەردنی کرد) .
ـــــــــــــ
: مەبەستی ئەوەیە نەوەک بەهۆی ئەو قسەیەوە تووشی کیبر و ڕیا و کەیفبەخۆهاتن بێت بەوهۆیەوە لەناوبچێت .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (٣)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

22 Oct, 13:34


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

22 Oct, 13:34


١١ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی أمية بن بسطام کوڕەمامی یزید بن زریع بووم وتی : (یزید ئیشی الخُوص ـی ئەکرد، لەو ماڵەشدا بوو) .
ئاماژەی بۆ ماڵێکی بچووک کرد لە مزگەوتەکەدا .
ــــــــــــ
: الخُوص بریتیە لەو جۆرە ئیشەی کە لە پەلەکانی گەڵای دارخورما شتی وەکو کڵاو و حەسیر و زەمبیلە دروست ئەکرێت .
یزید بن زریع رحمه الله ئەوە ئیشەکەی بووە و لە ماڵێکی هێندە بچووکدا ژیاوە لەگەڵ ئەوەشدا پێنسەد هەزاری میراتی باوکی وەرنەگرتووە چونکە باوکی والی شورتەکانی بەسڕە بووە .
کەسێکی وەکو یزید ئیش و ماڵەکەی ئەوە بێت کە باسکراوە موحتاجی ئەو پارە میراتیەی باوکی بووە سەرەڕای ئەوە هەر خۆیی لێ پاراستووە .

١٢ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی أبو حفص کوڕی خوشکی بشر بووم وتی : گوێبیستی بشر بن الحارث بووم وتی : (پەنجا ساڵە تێرم نەخواردووە) .

١٣ - المَروزي ئەڵێت : أبو عبدالله وتی : (هیچ شتێک یەکسان ناکەم بە هەژاری، من دڵخۆش ئەبم ئەگەر هیچم پێ نەبێت .
من ڕۆژ و شەو ئاواتی مردن ئەخوازم، ئەترسم لەوەی لە دنیادا تووشی فیتنە بم، مسروق ئەڵێت : (باشترین شوێنی ئیماندار گۆڕەکەیەتی)) .

١٤ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی أبو بکر بن مسلم بووم وتی : (مەبەست لە دنیا چییە؟ ئەگەر بۆ لەززەت و خۆشی بێت ئەوە نە دنیا و نە ئەهلەکەشی نەئەبوون، بەڵکو مەبەست پێی ئەوەیە کە ئەهلەکەی تیایدا گوێڕایەڵی بکەن) .

١٥ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی محمد بن إدریس الأنباري بووم وتی : گوێبیستی بشر بن الحارث بووم وتی : (پیاو نابێت لەمڕۆدا خۆی لە حەڵاڵ تێر بکات، چونکە ئەگەر خۆی بە حەڵاڵ تێر بکات ئەوە نەفسی بانگی ئەکات بۆ لای حەرام، ئەی چجای بە ئەم پیسیانەی ئەمڕۆ؟!) .
ــــــــــــــ
: لە ئەثەرێکی تردا مەبەستەکەی ڕوون ئەبێتەوە، مەبەستی ئەوەیە پیاو ئەبێت لە نێوان خۆی و شتە حەرامەکاندا بەربەستێک دابنێت بە شتە حەڵاڵەکان، بۆ ئەوەی هەمیشە لە نێوان خۆی و حەرامەکاندا شتی حەڵاڵ هەبێت، وە وەرعی هەبێت و هەموو شتە حەڵاڵەکان ئەنجام نەدات بۆ ئەوەی ئەو بەربەستە هەر بمێنێت، والله أعلم .

١٦ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی مثنی الأنباري بووم وتی : گوێبیستی بشر بن الحارث بووم وتی : (پێویستە پیاو ئەگەر شتێکی حەڵاڵی لابوو ئەوە بەهێز و بەرزی بکاتەوە، وە بیپارێزێت لە ئەم پیسیانە - واتە شتە حەرامەکان - ) .

١٧ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله أحمد بن حنبل بووم وتی : (خزمەتکارێکی إبن المبارک ـم لابوو، لە إبن المبارک ـەوە گێڕایەوە وتوویەتی : الأمر - مەبەستی دین و زوهد و وەرعە - ئەوەبوو کە داود الطائي ـی لەسەر بوو) .
ــــــــــــــ
- إسحاق السلولي ئەڵێت : أم سعید بۆی گێڕامەوە وتی : (لە نێوان ئێمە و داود الطائي ـدا دیوارێکی نزم هەبوو، من بە درێژایی شەو گوێبیستی نرکە و ناڵە و گریانی ئەبووم، هێور نەئەبوویەوە) .

- حفص الجعفي ئەڵێت : (داود الطائي لە دایکیەوە چوارسەد درهەمی بە میراتی بۆ مایەوە، سی ساڵ پێی ژیا) .

- کاتێک لە نوێژی جەماعەت سەلامی بدایەتەوە یەکسەر ئەڕۆشتەوە بۆ ماڵەوە، پیاوێک پێی وت : وەسیەتم بۆ بکە .
ئەویش وتی : (تەقوای الله ـت هەبێت، وە لەگەڵ دایکوباوکت باش بە، وە دنیا بکە بە ڕۆژووگرتن و با ڕۆژوو شکاندنەکەت مردن بێت، وە لە خەڵکی دوور بکەوەرەوە بەبێ جیابوونەوە لە کۆمەڵەکەیان) .
ـــــــــــــــــ
: وتەی (وە دنیا بکە بە ڕۆژووگرتن و با ڕۆژوو شکاندنەکەت مردن بێت) .
واتە چێژەکانی دنیا بەشێوەیەک وەلا بنێ وەک بڵێیت لە تەواوی ژیانی دنیاییتدا بەڕۆژوو بیت و مردن ببێت بە ڕۆژوو شکاندنت بۆ چێژبینین .

١٨ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی أبو عبدالله بووم باسی وەرعی إبن المبارک ـی کرد و وتی : (الله عز وجل بە شتێکی ئاوا - واتە بە وەرعەکەی - بەرزی کردەوە) .

١٩ - المَروزي ئەڵێت : أبو عبدالله باسی عیسی بن یونس ـی کرد و وتی : (هاتە - بغداد -، فەرمانکرا سەد هەزاری پێ بدرێت، بەڵام قبووڵی نەکرد، ئایا ئەزانیت عیسی ئەوکاتە چەند ساڵ ئەبوو؟!) .
مەبەستی ئەوەبوو کە گەنج بوو .
ــــــــــــــ
: مەبەستی ئیمام أحمد ئەوەیە لەو تەمەنە گەنجیەدا کە ئینسان حەز و هیوای زۆر شتی هەیە ئەو پارە زۆرەی پێ دراوە بەڵام قبووڵی نەکردووە .
وە عیسی بە نۆرە ساڵێک لە جیهاد و ساڵێک ـیش لە حەج بووە .
وە لەگەڵ ئەوەشدا زانا و فەرموودەوان و فەقیهــ بووە .
کاتێک سەردانی سفیان بن عیینة ئەکات سفیان پێی ئەڵێت : (مەرحەبا لە فەقیهــ ـی کوڕی فەقیهـ ـی کوڕی فەقیهـ) .
چونکە عیسی کوڕی یونس و کوڕەزای أبو إسحاق السبیعي ـیە کە هەرسێکیان زانان .
وە حرب بن إسماعیل الکرماني ئەڵێت : پرسیاری عیسی لە علي بن المدیني کرا، وتی : (بَخ بَخ، ثِقة ـە، مأمون ـە) .

٢٠ - المَروزي ئەڵێت : گوێبیستی إبن أبي عمر العدني بووم ئاماژەی بۆ شوێنێک لە مسجد الحرام کرد و وتی : (الفضیل و إبن عیينة دائەنیشتن لەوێ، کاتێک سفیان هات الفضيل خۆی دوور گرت و لەماڵەکەی دانیشت .

=

| سەلەفی ئوممەت |

22 Oct, 13:34


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

22 Oct, 13:34


=

سفیان پێی وتین : (هەستن با بڕۆین بۆ لای أبو علي) .
جا ڕۆیشت بۆ لای الفضیل و وتی : (ئایا ناگەڕێیتەوە بۆ شوێنەکەی خۆت؟) .
الفضیل وتی : (ئێستا ڕۆژگاری یەکتربینین نییە) .

📚 #الورع_روایة_المروذي : (٢)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

20 Oct, 15:43


الحَمدُلِلَّهِ الَّذي بِنِعمَتِهِ تَتِمُّ الصَّالِحَات

- پوختەی کتێبی (السُّنَّة لـ الإمَام أَبو بَکر أَحمَد بن مُحمد بن هارون الخَلَّال ٣١١ هـ رَحِمَهُ الله) .

https://workupload.com/file/PE7qQpH8EVG

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

20 Oct, 13:00


=

جا خەڵکی نزیک بوونەوە و شانیان نا بە شانی یەکەوە، پیاوێک وتی : ئایا فراوانی بکەین بۆ فریشتەکان یان خەڵکی؟
فەرمووی : (بۆ فریشتەکان، ئەوان کاتێک لەگەڵتاندان لە پێش و دواوەتانەوە نین، بەڵکو لەلای چەپ و ڕاستانەوەن) .
وتیان : بۆچی لە پێشمان یان پاشمانەوە نابن، ئایا بەهۆی فەزڵی ئێمە بەسەریانەوە، یان فەزڵی ئەوان بەسەرمانەوە؟
فەرمووی : (بەڵێ، ئێوە باشترن لە فریشتەکان) .

کۆتا پۆست لە #السنة_للخلال (١١٢)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

20 Oct, 13:00


باب : (٤٥)
ئاگاداری دان لەو کەسەی لەگەڵ بیدعەچیەکاندا ڕێ ئەکات

٢٣٧٩ - رسول الله ﷺ فەرمووی : (پیاو لەسەر دینی هاوڕێکەیەتی، جا هەریەکێکتان تەماشا بکەن بزانن هاوڕێیەتی کێ ئەکەن) .

٢٣٨٠ - خصيف الجزري وتی : (شایەتی ئەدەم لە تەوراتدا نووسرابوو : ئەی موسی، دامەنیشە لەگەڵ هەوا و ئارەزووبازاندا دڵت لێ خراپ بکەن بە شتێک کە وێرانی ئەکات و بەوهۆیەوە بچیتە جەهەننەمەوە) .

٢٣٨١ - عبدالله بن مسعود رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (خەڵکی هەڵبسەنگێنن بە هاوڕێکانیان، چونکە پیاو هاوڕێیەتی کەسێک ناکات پێی سەرسام نەبێت) .

٢٣٨٢ - أبو قلابة وتی : أبو الدرداء رضي الله عنه فەرمووی : (ڕێکردن و چوونەژوورەوە و هاتنەدەرەوەی پیاو لە تێگەیشتن و فیقهـ ـی پیاوە) .
أبو قلابة وتی : (شاعیر ئەڵێت :
پرسیار مەکە دەربارەی پیاو بەڵکو تەماشای هاوڕێکەی بکە * چونکە هاوڕێ شوێن هاوڕێیەکەی ئەکەوێت) .

٢٣٨٣ - محمد بن النضر الحارثي وتی : (الله عز وجل وەحی کرد بۆ موسی : چاوکراوە و ئاگادار بە، وە هاوڕێیانێک بۆ خۆت بدۆزەرەوە، وە هەر هاوڕێیەک یارمەتیدەرت نەبێت بۆ ڕەزامەندی من ئەوە هاوەڵایەتی مەکە، چونکە ئەوە دوژمنی تۆیە و دڵت توند ئەکات) .

٢٣٨٤ - الأعمش وتی : (پاش سێ شت پرسیاریان دەربارەی پیاو نەئەکرد : ڕێکردنی، چوونەژوورەوەی، وە هۆگری بۆ خەڵکی) .
ــــــــــــ
: واتە ئەگەر کەسێکیان ببینیایە لەگەڵ کێدا ڕێئەکات، وە ئەڕواتە ماڵی کێوە، وە هۆگری کێیە ئیدی پرسیاریان لەبارەوە نەکرد و بە ئەوەندە حاڵیان بۆ دەرئەکەوت .

٢٣٨٥ - الأوزاعي وتی : (هەرکەسێک بیدعەکەیمان لێ بشارێتەوە ئەوە هۆگری و خۆشەویستیەکەیمان لێ ناشارێتەوە) .

٢٣٨٦ - یحیی بن سعید القطان وتی : کاتێک سفیان هاتە بەسڕەوە تەماشای بارودۆخی الربیع بن صبیح ـی و پێگەی لەلای خەڵکی کرد .
وتی : (ڕێباز و بۆچوونی چییە؟) .
وتیان : ڕێبازی هەر سوننەتە .
وتی : (هاوڕێیانی کێن؟) .
وتیان : قەدەریەکان .
وتی : (دەی ئەویش قەدەریە) .

٢٣٨٧ - مبشر بن إسماعیل الحبلي وتی : وترا بە الأوزاعي : پیاوێک ئەڵێت من لەگەڵ ئەهلی سوننە دائەنیشم، وە لەگەڵ بیدعەچیەکانیش .
وتی : (ئەم پیاوە ئەیەوێت حەق و باتڵ یەکسان بکات بە یەک) .

٢٣٨٨ - سوید وتی : عبدالرحمن بن مهدي باسی هەندێک لە سۆفیەکانی کرد و وتی : (لەگەڵیان دامەنیشن، وە لەگەڵ هاوەڵانی کەلامیشدا، پەیوەست بن بە هاوەڵی دەفتەرەکانەوە، چونکە ئەوان وەکو خاوەن کانزاکان وان، وەکو ئەو مەلەوانەن کە ئەمیان مرواری دەرئەکات، وە ئەمی دیکەشیان پارچەیەک زێڕ) .

٢٣٨٩ - أبو عبدالله وتی : (ثور هات بۆ مەدینە، بە مالک وترا : ئایا نایەیت بۆ لای؟
وتی : (کۆنابینەوە لەگەڵ بیدعەچیەکدا لە مزگەوتی رسول الله ﷺ) .
ــــــــــــــ
: مەبەستی ثور بن یزید ـە کە تۆمەتبارکراوە بە قەدەری بوون .

٢٣٩٠ - هشام وتی : أیوب السختیاني بانگکرا بۆ شۆردنی مردوویەک، ئەویش لەگەڵ خەڵکیدا دەرچوو، کاتێک ڕووی مردووەکە دەرکەوت ناسیەوە .
وتی : (وەرن بەدەم هاوڕێکەی خۆتانەوە، من نایشۆم، بینیم لەگەڵ خاوەن هەوا و ئارەزوویەکدا ڕێی ئەکرد) .

٢٣٩١ - محمد بن سیرین وتی : (خێراترینی خەڵکی بۆ مورتەدبوونەوە ئەهلی هەوا و ئارەزوون) .
وە بۆچوونی وابوو ئەم ئایەتە دەربارەی ئەوان دابەزیبێت : | وَإِذَا رَأَیۡتَ ٱلَّذِینَ یَخُوضُونَ فِیۤ ءَایَـٰتِنَا فَأَعۡرِضۡ عَنۡهُمۡ حَتَّىٰ یَخُوضُوا۟ فِی حَدِیثٍ غَیۡرِهِۦۚ | (الأَنۡعَام : ٦٨) .


باب : (٤٦)
ئاگاداری دان دەربارەی دەمەدەمێکردن لە دیندا

٢٣٩٢ - الحارث العکلي وتی : (ئەگەر دوو کەس دانیشتن دەمە دەمێیان کرد لە دیندا ئەوە بابزانن لە بابەتێکی بیدعەدان هەتا جیا ئەبنەوە لە یەکتری) .

٢٣٩٣ - جعفر بن محمد وتی : (ئاگاداری دەمەدەمێکردن بن لە دیندا، چونکە ئەبێتە هۆی دووڕوویی) .

٢٣٩٤ - عمر بن عبدالعزیز وتی : (ئەگەر گوێبیستی دەمەدەمێکردن بوویت ئەوە تۆ دەمت بگرەرەوە) .

٢٣٩٥ - السیاري وتی : (بینیم الأصمعی بۆچوونی وابوو کە دەمەدەمێکەرەکان زەندیقن) .

٢٣٩٦ - أبو عبدالله وتی : (پەیوەست بن بە سوننەت و فەرموودە و ئەوەی بەسوودە بۆتان، وە ئاگاداری ڕۆچوون و دەمەدەمێ بن، چونکە ئەوەی حەزی لە الکلام بێت سەرفراز نابێت، وە هەرکەسێک قسەیەک دابهێنێت کۆتایی دینەکەی ئیللا بەرەو بیدعەیە، چونکە الکلام سەر بۆ خێر و چاکە ناکێشێت، وە حەزم لە الکلام نییە، وە حەزم لە ڕۆچوون و دەمە دەمێش نییە .
پەیوەست بن بە سوننەتەکان و ئاثارەکان و ئەو فیقهەی کە سوودی هەیە بۆتان، وە واز لە دەمەدەمێ و قسەی ئەهلی لادان بن، گەیشتین بە خەڵکی نەیانئەزانی ئەمانە چییە، وە خۆیان بەدوور ئەگرت لە ئەهلی الکلام، وە عاقیبەت و چارەنووسی ئەهلی الکلام بەرەو باش ناچێت .
الله ئێمە و ئێوەش پەنا بدات لە فیتنە، وە سەلامەتمان بکات لە هەموو بەهیلاکچوونێک) .

=

| سەلەفی ئوممەت |

20 Oct, 13:00


=

باب : (٤٧)
ئاگاداری دان لە زانستی الکلام و ئەهلەکەی

٢٣٩٨ - المروذي وتی : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (هەرکەسێک تێکەڵی الکلام بێت سەرفراز نابێت، هەرکەسێک خووبداتە الکلام خاڵی نابێت لەوەی تووشی جەهمیەت نەبێت) .
وە گوێبیستی بووم وتی : (قسە ناکەم ئیللا بە شتێک نەبێت کە لە قورئان یان سوننەت یاخود لە هاوەڵان و تابیعینەوە نەبێت، وە جگە لەوە قسەکردن پێی باش نییە) .

٢٣٩٩ - حنبل وتی : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (هەرکەسێک کەیفی بە الکلام بێت سەرفراز نابێت، کۆتایی قسە و دینەکەیان باش نابێت) .
وە گوێبیستی بووم وتی : (پەیوەست بن بە سوننەت و فەرموودە، وە ئاگاداری دەمەدەمێکردن و ڕۆچوون بن، چونکە ئەوەی حەزی لە الکلام بێت سەرفراز نابێت) .
وە پێی وتم : (لەگەڵیان دامەنیشە و قسە لەگەڵ هیچکامێکیان مەکە، گەیشتین بە خەڵکی نەیانئەزانی ئەمە چییە، وە خۆیان لە هاوەڵانی الکلام بەدوور ئەگرت، چارەنووسی الکلام بەرەو خێر و باشە نییە) .
وە گوێبیستی بووم وتی : (هیچ کەسێکم نەبینیوە بەدوای الکلام ـەوە بووبێت و حەزی پێ کردبێت و سەرفراز بووبێت، چونکە ئەیگەیەنێت بە قسەیەکی گەورە، لەم ڕۆژانەدا بە کۆمەڵە قسەیانێکیان کرد و بەڵگەیان بە شتێک هێنایەوە دڵم هێندە بەهێز نییە و زمانیشم ناتوانێت بیگێڕێتەوە) .

٢٤٠٠ - أحمد بن أصرم المزني وتی : ئامادە بووم لەلای أحمد بن حنبل کە الهمداني پێی وت : من جار جار وەڵامیان ئەدەمەوە .
أحمد وتی : (دەمەدەمێ و جیدال پێویست نییە) .
أحمد چوویە مزگەوتەوە و نوێژی کرد، کاتێک نوێژی سوننەتی کرد وتی : (تۆ عباس ـیت؟) .
وتی : بەڵێ .
أحمد وتی : (لە الله بترسە، پێویست ناکات خۆت تەرخان بکەیت و بەناوبانگ بیت بە الکلام، وە بە نووسینی کتێب، ئەگەر ئەمانە باش بوویانە ئەوە هاوەڵان رضي الله عنهم پێشمان ئەکەوتن بۆی، هیچ شتێکم نەبینیوە ئا لەم کتێبانە - واتە هی الکلام -، ئەمانە هەمووی بیدعەیە) .
وتی : لێت قبووڵکراوە ئەی أبو عبدالله، داوای لێخۆشبوون لە الله ئەکەم و ئەگەڕێمەوە بۆ لای، من بەدوایانەوە نیم و تەقە نادەم لە دەرگاکانیان، بەڵکو ئەبینم قسە ئەکەن بە الکلام و کەس وەڵامیان ناداتەوە، منیش خەفەت ئەخۆم و ئارام ناگرم ڕەددیان نەدەمەوە .
أحمد چەند جارێک پێی وت : (ئەگەر کەسێک بە نیەتی ڕێنمونی هات ڕێنمونی بکە) .

٢٤٠١ - أبو الحارث وتی : پرسیارم کرد لە أبو عبدالله وتم : لێرە کەسانێکی لێیە موناقەشە ئەکەن لەگەڵ جەهمیەکاندا و ئەچنە ناو وردەکاری بابەتەکانەوە لەگەڵیاندا، بۆچوونت چییە؟
وتی : (قسەکردنم پێ باش نییە لە هیچ یەکێک لەم هەوا و ئارەزوویانەدا، وە پێم باش نییە هیچ کەسێک دەمەدەمێیان موناقەشەیان لەگەڵدا بکات، ئایا معاویة بن قرة ناڵێت : (دەمەدەمێکردن کاروکردەوە پووچەڵ ئەکاتەوە؟) .
الکلام خراپ و پیسە، سەرناکێشێت بۆ شتێکی باش، خۆتان بەدوور بگرن لە ئەهلی جیدال و الکلام، وە دەست بگرن بە سوننەت و ئەوەی زانایانی پێش خۆتان لەسەری بوون، ئەوان ڕقیان لە الکلام و ڕۆچوون لەگەڵ بیدعەچیەکاندا بوو، بەڕاستی سەلامەتی لە وازهێنانیدایە، فەرمانمان پێ نەکراوە بە دەمە دەمە و جیدال، ئەگەر کەسێکتان بینی حەزی لە الکلام بوو ئاگاداری بن) .

٢٤٠٢ - أبو عمران موسی الأصبهاني وتی : (دامەنیشە لەگەڵ هاوەڵانی الکلام ـدا ئەگەرچی بەرگری لە سوننەتیش بکەن) .

٢٤٠٣ - المیموني وتی : گوێبیستی أحمد بن حنبل بووم وتی : (لەلای ئەهلی خێر و چاکە الکلام شتێکی خراپی لانەبردووە) .

٢٤٠٤ - أبو الحارث وتی : أبو عبدالله وتی : (دانانی کتێب بەهیلاکی بردن، وازیان لە ئاثارەکانی رسول الله ﷺ هێنا و ڕوویانکردە الکلام) .

٢٤٠٥ - أبو داود السجستاني وتی : گوێبیستی أبو ثور بووم وتی : الشافعي پێی وتم : (ئەی أبو ثور، هیچ کەسێکم نەبینیوە خویدابێتە الکلام و سەفرازبووبێت) .

٢٤٠٦ - أبو الحارث وتی : أبو عبدالله وتی : أيوب السختیاني وتی : (کاتێک یەکێکیان دەرچوو - واتە لە دین - ئەوە ناگەڕێتەوە ناوی) .


باب : (٤٨)
الجامع

٢٤٠٧ - عبدالله بن عمرو رضي الله عنه وتی : پرسیار کرا لە رسول الله ﷺ : زەوی لەسەر چییە؟
فەرمووی : (زەویەکان لەسەر ئاون) .

٢٤٠٨  - أحمد بن الصباح الکندي وتی : پرسیارم کرد لە أحمد بن حنبل : چەندە ماوەی نێوان ئێمە و عەرشی پەروەردگارمان؟
وتی : (دوعای موسوڵمانێک الله وەڵامی دوعاکەی بداتەوە) .

٢٤٠٩ - میسرة دەربارەی فەرمایشتی الله عز وجل | وَقَرَّبۡنَـٰهُ نَجِیًّا | (مَرۡيَم : ٥٢) .
وتی : (نزیک کرایەوە هەتا گوێی لە دەنگی قەڵەمەکە بوو لەسەر لەوحەکان) .

٢٤١١ - أبو هریرة رضي الله عنه وتی : رسول الله ﷺ وتاری بۆ داین - چەند قسەیەکی کرد و لە کۆتاییەکەیدا وتی - (نزیک ببەنەوە، وە بۆ پاش خۆتانی فراوان بکەن) .

=

| سەلەفی ئوممەت |

19 Oct, 16:05


=

ئەوە کافرە و تۆبەی پێ ئەکرێت، ئەگەر تۆبەی نەکرد لە ملی ئەدرێت) .

- وکیع بن الجراح وتی : (بەهەشت و جەهەننەم لەناوناچن و نامرن، چۆن ئەمرن لەکاتێکدا ئەوانە سزا و پاداشتن، وە سزا و پاداشت لەناوناچن) .

- قتیبة بن سعید وتی : (بەهەشت و جەهەننەم دروستکراون و لەناوناچن) .

- محمد بن الأزهر بن مسلم التمیمي وتی : (بەهەشت و جەهەننەم دروستکراون لەناوناچن، لەسەر ئەوە گەیشتین بە أبو معاذ و، خلف و، شداد و، عکرمة و، لیث و إبراهیم .
جا هەرکەسێک نکۆڵی لەوە بکات، یان لە عەرش، یاخود لە کورسی، یان لە تەرازوو، یاخود لە پردی صراط یان لە شەفاعەت یاخود لە حەوزی کەوثەر یان سزای گۆڕ یاخود تەنها یەک دانەیان ئەوە کافرە) .

📚 إبن المحب هێناویەتی لە کتێبی (الصفات) و نقڵی کردووە لە کتێبی (حرمة الدین) ـی عبدالرحمن بن منده


باب : (٤٢)
شوێنی مانەوەی ڕۆحی ئیمانداران و کافران پاش مردن

٢٣٦٧ - حنبل وتی : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (ڕۆحی ئیمانداران لە بەهەشتدان) .

٢٣٦٨ - حنبل وتی : گوێبیستی أبو عبدالله بووم وتی : (ڕۆحی کافرەکان بە ئاگردان، وە ڕۆحی ئیمانداران لە بەهەشتدان) .

٢٣٧٠ - عبدالله بن أحمد بن حنبل وتی : پرسیارم لە باوکم کرد ئاخۆ ڕۆحی مردووەکان لەناو گۆڕەکانیاندان، یان لە ناوەوەی باڵندەدا - واتە لە بەهەشتدا -، یاخود ئەمرن وەک چۆن جەستەکان ئەمرن؟
وتی : (ڕیوایەت کراوە لە پێغەمبەرەوە ﷺ فەرموویەتی : (نەفسی ئیماندار کاتێک ئەمرێت باڵندەیەکە لەسەر دارێکی بەهەشت هەتا الله ئەیگێڕێتەوە بۆ جەستەی ئەو ڕۆژەی زیندووی ئەکاتەوە) .
وە ڕیوایەت کراوە لە عبدالله بن عمرو رضي الله عنهما فەرموویەتی : (ڕۆحی ئیمانداران لە ناوەوەی باڵندەی سەوزدان وەکو الزرازیر - جۆرە باڵندەیەکە - وان، لەوێ یەکدی ئەناسن و لە بەرهەمەکەی ڕزقیان ئەدرێت) .
وە هەیە وتوویەتی : (ڕۆحی شەهیدەکان لە ناو باڵندەی سەوزدان ئەڕۆن بۆ لای کۆمەڵە چرایەک لە بەهەشت کە هەڵواسراون بە عەرشەوە) .

٢٣٧٢ - عبدالله بن مسعود رضي الله عنه فەرمووی : (ئیماندار کاتێک گەیشتە سەرەمەرگ فریشتەی گیانکێشان دێت بۆ لای و بانگی ئەکات : (ئەی ڕۆحە پاکەکە دەربچۆ لە جەستە پاکەکە) .
کاتێک ڕۆحەکەی دەرچوو ئەپێچرێت لە پۆشاکێکی سوور، کاتێک شۆردرا و کفن کرا و خرایە سەر دارەمەیتەکە ڕۆحەکەی لەسەر دارەمەیتەکەیەوە بەرز ئەبێتەوە، کاتێک لە گۆڕەکەیدا دائەنرێت دائەنیشێنرێت، ڕۆحەکە ئەهێنرێت و ئەکرێت بەبەریدا .
پێی ئەوترێت : (پەروەردگارت کێیە؟ وە دینەکەت کامەیە؟) .
ئەڵێت : پەروەردگارم الله ـیە، وە دینەکەم ئیسلامە، وە پێغەمبەرەکەم محمد ـە .
پێی ئەوترێت : (ڕاستت کرد) .
جا گۆڕەکەی هێندەی بینایی خۆی بۆ فراوان ئەکرێت، پاشان ڕۆحەکەی بەرز ئەکرێتەوە بۆ بەرزترینی بەرزترینەکان، | كَلَّاۤ إِنَّ كِتَـٰبَ ٱلۡأَبۡرَارِ لَفِی عِلِّیِّینَ * وَمَاۤ أَدۡرَىٰكَ مَا عِلِّیُّونَ * كِتَـٰبࣱ مَّرۡقُومࣱ | (المُطَفِّفِين : ١٨ - ٢٠)، لە ئاسمانی حەوتەم .
وە کەسی کافر . . . هەندێک قسەی کرد و ئەمەی خوێندەوە : | كَلَّاۤ إِنَّ كِتَـٰبَ ٱلۡفُجَّارِ لَفِی سِجِّینٍ * وَمَاۤ أَدۡرَىٰكَ مَا سِجِّینࣱ | (المُطَفِّفِين : ٧ - ٨)، زەوی حەوتەم) .


باب : (٤٣)
ئیمان هەبوون بە جەهەننەم و سزاکەی

٢٣٧٤ - أبو هریرة رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (پیاو لە جەهەننەمدا گەورە ئەکرێت تا وای لێ دێت حەوت شەو درێژ ئەبێت، وە کاکیلەی هێندەی کێوی ئوحودی لێدێت، لێوەکانیان لەسەر سنگیانە، ناشرینن و ئەکەونە ناو ئاگرەوە) .

٢٣٧٥ - الضحاک ئەڵێت : (الله ناوی دەرگاکانی جەهەننەمی ناوە، بۆ هەموو دەرگایەکیان بەشێکی جیاکراوە هەیە، دەرگایەک بۆ یەهود، وە دەرگایەک بۆ نەسڕانیەکان، وە دەرگایەک بۆ مەجوسیەکان، وە دەرگایەک بۆ صابیئیەکان، وە دەرگایەک بۆ مونافیقەکان، وە دەرگایەک بۆ ئەوانەی کە شیرکیان ئەنجامداوە ئەوانەش کافرەکانی عەرەبن، وە دەرگایەک بۆ ئەهلی تەوحید، وە ئومێد و هیوا هەیە بۆ ئەهلی تەوحید و بۆ ئەوانەی دیکە نییە) .


باب : (٤٤)
فەزڵی ئەهلی سوننە

٢٣٧٦ - المروذي وتی : إبن درید دەربارەی فەرمایشتی الله عز وجل : | وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ ٱلۡغَـٰلِبُونَ | (الصَّافَّات : ١٧٣) .
وتی : (ئەوانە ئەهلی سوننەن) .

٢٣٧٧ - عبدالوهاب الوراق وتی : (ئەگەر ئەم کۆمەڵەیە نەبێت - واتە ئەهلی حەدیث - ئەوە نازانم کام کۆمەڵەیەیە) .

٢٣٧٨ - الخلال وتی : (ئەوە کۆمەڵەکەی أحمد بن حنبل ـن رضي الله عنه کە بەرگری لە سوننەت ئەکەن، ژیەنەرەوە و دەرخەری ئەو سوننەتانەن کە خەڵکی لە ئەهلی خیلاف مراندوویانە، وە ژیاندنەوەی وازهێنان و دوورکەوتنەوە لە ئەهلی لادان و دەمەدەمێ، وە دەستگرتن بەوەی لە پێشەوای خەڵکی لەسەردەمی خۆیدا أحمد بن حنبل رضي الله عنه لەسەری بووە) .

📚#السنة_للخلال (١١١)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

19 Oct, 16:05


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

19 Oct, 16:05


باب : (٤١)
ئیمان هەبوون بەوەی بەهەشت و جەهەننەم دروستکراون، وە ڕەددانەوەی ئەو کەسەی ئەڵێت لەناوئەچن

٢٣٦٣ - حنبل باسی کرد کە أبو عبدالله بەسەرهاری ضرار ـی گێڕایەوە، وە گێڕانەوەکەی - ضرار المعتزلي - بەوەی کە زانایان ڕاجیاوازن دەربارەی دروستکرانی بەهەشت و جەهەننەم، و القاضي الجمعي خوێنی ضرار ـی بەهەدەردا، هەربۆیە خۆی حەشاردا هەتا مرد .
وە أبو عبدالله وتی : (ئەمە کوفرە) .
واتە وتنی ئەوەی بەهەشت و جەهەننەم لە ئێستادا دروست نەکراون) .
ــــــــــــــ
- المروذي وتی : أحمد بن حنبل وتی : (ئامادەبووم لەلای سعید بن عبدالرحمن القاضي کە فەرمانی کرد بدرێت لە ملی ضرار، ئەویش هەڵهات) .
- وە حنبل وتی : (ڕۆیشتمە لای ضرار لە بغداد، تووشی ئیفلیجی بووبوو، وە موعتەزیلی بوو، ئینکاری بەهەشت و جەهەننەمی کرد، وە وتی : ڕاجیاوازی هەیە لەوەی ئاخۆ ئێستا دروستکراون یان نا، جا ئەهلی حەدیث تێیان هەڵدا) .
وە أحمد بن حنبل وتی : (ئینکاری کردنی هەبوونیان کوفرە، الله تعالی ئەفەرمووێت : | ٱلنَّارُ یُعۡرَضُونَ عَلَیۡهَا غُدُوًّا وَعَشِیًّاۚ | (غَافِر : ٤٦) .
پاشان ضرار هەڵهات) .
- أبو همام السکوني وتی : (کۆمەڵێک کەس شایەتیان دا لەسەر ضرار بەوەی زندیق ـە .
سعید القاضي وتی : (ئەوە خوێنیم بەهەدەردا، کێ ویستی با بیکوژێت) .
دوای ئەوە سعید ـیان لە قازیەتی لادا) .

٢٣٦٤ - حنبل وتی : پرسیارم کرد لە أبو عبدالله لەبارەی ئەو کەسەی ئەڵێت ئەگەر دروستکرابن - واتە بەهەشت و جەهەننەم - ئەوە ئەڕۆن بەرەو لەناوچوون .
أبو عبدالله وتی : (ناڵێین لەناو ئەچن، بەڵکو ئەوانە بەپێی زانستی الله ئەمێننەوە، الله کاری خۆی تیایاندا ئەکات، داوای جێگیری لە الله ئەکەین، وە داوای لێ ئەکەین دڵمان لانەدات پاش ئەوەی کە هیدایەتی داین) .
ــــــــــ
: لە ئەسڵەوە هەڵەیە بوترێت هەر شتێک دروستکراو بێت ئیللا ئەبێت لە کۆتاییدا لەناوبچێت، چونکە ئەوە کەوتووەتەوە سەر ویستی الله، ئەگەر بیەوێت لەناویان ئەبات، وە ئەگەر بیەوێت بەردەوامیەکی هەتا هەتاییان پێ ئەدات، جا کاتێک تەماشای ئایەت و فەرموودەکان ئەکەین ئەبینین بەهەشت و جەهەننەم لەو دروستکراوانەن کە هەتا هەتایە هەن، وە تەنانەت ئێمەی مرۆڤی دروستکراوی لاواز کە جارێک مردنمان بەسەردا دێت لە کۆتاییدا یان لە بەهەشتین بە هەتا هەتایی کە داوا لە الله عز وجل ئەکەین بەوجۆرە بین، آمین، یان والعیاذ بالله بە هەتا هەتایی لە جەهەننەمداین، یان ماوەیەک ئەچینە جەهەننەم و دواتر بەهەشتی هەتا هەتایی .
جا ئەو جۆرە کەسانە کە ئەڵێن بەهەشت و جەهەننەم لەناوئەچێت موعەتەزیلی و جەهمی و بەناو عەقڵانیەکانن، ئەوانەی کە پێیان وایە زۆر عاقڵن و بیر ئەکەنەوە، کەچی تەواوی قسەکانیان لەسەر ئەو بنەڕەتە هەڵەیە دامەزراندووە .

٢٣٦٥ - أبو زرعة الرازي دەربارەی موسی بن نصر بن دینار الرازي وتی : (کافرترە لە ئیبلیس، ئەڵێت بەهەشت و جەهەننەم تا ئێستا دروست نەکراون، وە ئەگەر دروستیشکرابن نامێنن) .

٢٣٦٦ - رسول الله ﷺ فەرمووی : (ئەو شەوەی شەوڕەویم پێکرا بەهەشت و جەهەننەمم بینی لە ئاسمان، ئەم ئایەتەم خوێندەوە : | وَفِی ٱلسَّمَاۤءِ رِزۡقُكُمۡ وَمَا تُوعَدُونَ | (الذَّارِيَات : ٢٢)، وەکو ئەوە وابوو یەکەمجارم بێت بیخوێنمەوە) .
ـــــــــــ
- العباس بن أحمد الیماني وتی : پرسیار کرا لە أبو عبدالله دەربارەی کەسێک ئەڵێت بەهەشت دروست نەکراوە .
أبو عبدالله تووڕە بوو و وتی : (ئەمە کوفرە بە الله، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (چوومە بەهەشتەوە) .
چ شتێک ڕوویدا لەناو ئەم ئوممەتەدا ؟!!) .

- المروذي وتی : پرسیارم کرد لە أبو عبدالله : ئەوەی بڵێت بەهەشت و جەهەننەم دروست نەکراون کافرە تۆبەی پێ ئەکرێت؟
وتی : (بەڵێ) .

- محمود بن غیلان وتی : پرسیارم کرد لە یحیی بن یحیی : چی ئەڵێیت دەربارەی کەسێک ئەڵێت حۆریەکان ئەمرن؟
وتی : (ئەوە کافرە، وە هەرکەسێک بڵێت هەرشتێکی ناو بەهەشت لەناو ئەچێت ئەوە کافرە) .

- إسحاق بن راهویه وتی : إبن المبارک پێی وتم : النضر بن محمد پێم گەیشت و وتی : ئەی أبو عبدالرحمن، چی ئەڵێیت دەربارەی کەسێک کە ئەڵێت حۆریەکان ئەمرن؟
وتم : (ئەوانە جەهمین) .
وتی : ئەی أبو عبدالرحمن، هەرکەسێک بڵێت حۆریەکان ئەمرن بە مردنی بەندەکان، یان لەناوئەچن بە لەناوچوونی بەندەکان، یان شتێک لە ئاخیرەت ئەبڕێتەوە پێش زیندوو بوونەوە یان دوای زیندووبوونەوە لە بەهەشت و جەهەننەم ئەوە کافرە بە الله ـی العظيم .
الله عز وجل ئەفەرمووێت : | عَطَاۤءً غَیۡرَ مَجۡذُوذٍ | (هُود : ١٠٨)، واتە نەبڕاوە .
وە ئەفەرمووێت : | خَـٰلِدِینَ فِیهَاۤ أَبَدًاۖ | (النِّسَاء : ٥٧)، جا هەتاهەتایی بڕانی نییە) .

- أبو معاذ خالد بن سلیمان وتی : (هەرکەسێک بڵێت بەهەشت و جەهەننەم لەناوئەچن پێش چووناوی ئەهلەکەی یان پاش چوونەناوی ئەهلەکەی ئەوە کافرە) .

- إسحاق بن راهویه وتی : (هەرکەسێک بڵێت حۆریەکان ئەمرن، یان شتێک لە نیعمەتەکانی بەهەشت یاخود لە سزاکانی جەهەننەم لەناوئەچن

=

| سەلەفی ئوممەت |

19 Oct, 16:05


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

18 Oct, 16:53


=

٢٣٥٦ - جابر رضي الله عنه گێڕایەوە لە پێغەمبەرەوە ﷺ فەرموویەتی : (ئەم ئوممەتە تاقی ئەکرێتەوە لە قەبرەکەیدا) . . . باسی فەرموودەکەی بە درێژی کرد، پاشان لە کۆتاییدا فەرمووی : (سزا ئەدرێن لە گۆڕەکانیاندا هەتا نزیکەی هەستانی قیامەت، پاشان کەمێک پێش قیامەت ئەخەوێنرێن، ئەوەش ئەو خەوەیە کە پەشیمان بوون لێی کاتێک وتیان : | قَالُوا۟ یَـٰوَیۡلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرۡقَدِنَاۜۗ | (يسٓ : ٥٢) .

٢٣٥٨ - عبدالله بن مسعود رضي الله عنها ئەفەرمووێت : (بە کافر ئەوترێت لە گۆڕەکەیدا : تۆ چیت؟
ئەڵێت : نازانم .
سێ جار پێی ئەوترێت : هەر نەزانیت .
وە گۆڕەکەی لەسەر تەسک ئەکرێتەوە هەتا پەراسووەکانی ئەچنەسەر یەک، وە ماری لە ئەملاولای گۆڕەکەیەوە بۆ ئەنێردرێت) .


باب : (٤٠)
چارەنووسی منداڵی ئیمانداران

٢٣٦٠ - الخلال ڕیوایەتی کردووە لەڕێگەی حنبل لە أحمد وتوویەتی : (ئێمە دان بەوەدا ئەنێین کە بەهەشت دروست کراوە، وە ئیمانمان بەوە هەیە بەهەشت و جەهەننەم دروستکراون، الله عز وجل ئەفەرمووێت : | ٱلنَّارُ یُعۡرَضُونَ عَلَیۡهَا غُدُوًّا وَعَشِیًّاۚ | (غَافِر : ٤٦) .
ڕۆحی منداڵی موسوڵمانان لەناو جەستەی باڵندەی سەوزدان ئەگەڕێن بە بەهەشتدا و إبراهیم ـی باوکیان ﷺ گرنگیان پێ ئەدات، ئەمە ئاماژە و نیشانەیە بۆ ئەوەی کە دروستکراون) .
ـــــــــــــ
- إبن رجب دەربارەی چارەنووسی منداڵی ئیمانداران ئەڵێت : (جمهور لەسەر ئەوەن کە لە بەهەشتن، وە ئیمام أحمد دەربارەی ئەوە باسی ئیجماع ئەکات .
لە ڕیوایەتی جعفر بن محمد ئەڵێت : ڕاجیاوازیان تێدا نییە، واتە : لە بەهەشتدان .
وە لە ڕیوایەتی المیموني ـدا ئەڵێت : هیچ کەسێک شکی نییە لە ئەوان لە بەهەشتدان) .

📚 أهوال القبور وأحوال أهلها إلی النشور

📚#السنة_للخلال (١١٠)

@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

18 Oct, 16:53


@salafyummat

| سەلەفی ئوممەت |

18 Oct, 16:53


=

: مەبەست بە وشەی الدهر لە زمانی کوردیدا (زەمانە) یان (ڕۆژگار) ـە .
مەبەستەکەش ئەوەیە وەکو چۆن خەڵکی جاهیلی لای خۆمان ئەڵێن (ڕووی زەمانە ڕەش بێت)، یان (دەستی ڕۆژگار بشکێت)، یاخود (فەلەک زاڵمە) یان هەر شتێکی تری لەم جۆرە کە خەڵکی لەکاتێکدا ئەیڵێت کە ناخۆشیەکی بەسەردا دێت وەکو دەربڕینی ناڕەزاییەک بۆ ئەو قەدەرەی بەسەریاندا هاتووە .
بەڵام لەڕاستیدا ڕۆژگار و زەمانە و فەلەک هیچبەدەست نین و وەکو مرۆڤەکان دەستەوەستانن، بەڵکو ئەوە الله عز وجل ـە کە قەدەرەکانی داناوە بۆ خەڵکی .
جا کاتێک خەڵکی ئەو جۆرە قسەیانە ئەکەن لە ڕووکەشدا تانەدان و جوێنەکە بۆ زەمانە و ڕۆژگارە بەڵام لەڕاستیدا ئەگەڕێتەوە بۆ الله عز وجل چونکە هەر ئەو خۆی شتەکانی داناوە و کاروبارەکانی بەڕێوە ئەبات وەک چۆن لە فەرموودەکەی صحیح مسلم ئاماژەی پێداوە (ڕۆژ و شەوی هەڵئەگێڕمەوە)، والله أعلم .


باب : (٣٨)
دەروازەی الإسم والمسمی (ناو و ناولێنراو)

٢٣٤٤ - إبن تیمیة ئەڵێت : (هەیانە خۆی گرتووەتەوە لە قسەکردن لەم بابەتەدا بە جێگیرکردن یاخود نەفی کردن، چونکە وتنی هەردوو شتەکە وتنیان بە گشتی بیدعەیە وەکو چۆن الخلال ڕیوایەتی کردووە لە إبراهیم الحربي و بێجگە ئەوەوە) .
ــــــــــــــ
: جەهمیەکان ئەم بابەتەیان داهێنا و وتیان الإسم المسمی نییە، واتە ناو، ناولێنراو نییە، مەبەستیان بە ناو ناوەکانی الله عز وجل بوو، وە مەبەستیان بە ناولێنراو الله عز وجل خۆی بوو .
جا وتیان ناو ناولێنراو نییە، بەم جۆرە ئەیانویست بڵێن ناوەکانی الله عز وجل مخلوق ـن، واتە ناوەکە مخلوق ـە و ناولێنراوەکە کە مەبەستیان پێی الله ــیە مخلوق نییە .
جا سەلەف رحمهم الله مەبەستەکەیان زانین و یەکێکی وەکو الشافعي ئەڵێت : (کاتێک بیستت کەسێک وتی الإسم المسمی نییە ئەوە شایەتی بە زەندیق بوون بدە لەسەری) .
وە پاشان قسەیان لە بابەتەکەدا نەکرد، نە وتیان الإسم المسمی ـیە، یان الإسم غیر المسمی ـیە .

- إبن جریر الطبري ئەڵێت : (وە دەربارەی قسەکردن لە بابەتی الإسم، ئایا المسمی ـیە یان المسمی نییە، ئەمە لەو گەوجێتیە داهێنراوانەیە کە ئەثەرێکی تێدا نییە تا شوێنی بکەوین، وە وتەی ئیمامێکیش نییە تا گوێی بۆ بگرین، جا بۆیە ڕۆچوون تیایدا شتێکی قەبیح و ناشرینە، وە بێدەنگ بوون لێی جوانیە .
وە مرۆڤ ئەوەی لە زانست و قسەکردن دەربارەی بەسە وتەی الله عز وجل بڵێتەوە : | قُلِ ٱدۡعُوا۟ ٱللَّهَ أَوِ ٱدۡعُوا۟ ٱلرَّحۡمَـٰنَۖ أَیࣰّا مَّا تَدۡعُوا۟ فَلَهُ ٱلۡأَسۡمَاۤءُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ | (الإِسۡرَاء : ١١٠) .
وە فەرمایشتی الله تعالی : | وَلِلَّهِ ٱلۡأَسۡمَاۤءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ فَٱدۡعُوهُ بِهَاۖ | (الأَعۡرَاف : ١٨٠) .
وە بزانێت پەروەردگاری ئەوەیە کە لەسەر عەرش بەرز بووەتەوە، ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیان و ژێر زەویە هی خۆیەتی، جا ئەوەی ئەمە تێبپەڕێنێت ئەوە دۆڕاندوویەتی و گومڕابووە و بەهیلاکچووە) .

📚 صریح السنة


باب : (٣٩)
جێگیرکردنی سزای گۆڕ و پرسیارکردنی منکر و نکیر

٢٣٤٦ - قتادة وتی : (ئەوترا سزای گۆڕ ئەم سێ بەشەیە :
- بەشێک لەبەر غەیبەت .
- بەشێک لەبەر قسەهێنان و بردن .
- وە بەشێک لەبەر میز) .

٢٣٤٧ - لە میمونة ـی مولاة ـی رسول الله ورضي الله عنها کە پێی فەرمووە ﷺ : (ئەی میمونة، بەڕاستی لە توندترین سزای گۆڕ بەهۆی غەیبەت و میزەوەیە) .

٢٣٤٨ - لە پێشەوای ئیمانداران عمر بن الخطاب ـەوە رضي الله عنه کە رسول الله ﷺ پێی فەرمووە : (حاڵت چۆن ئەبێت ئەی عمر کاتێک لە زەویەکی چوار قۆڵ بە دوو قۆڵدا ئەبیت - مەبەستی قووڵی و پانی قەبرەکەیە - وە منکر و نکیر ببینیت؟) .
وتم : ئەی رسول الله منکر و نکیر چین؟
فەرمووی : (دوو تاقیکەرەوەکەی گۆڕ، بە کەڵبەکانیان زەوی هەڵئەکەنن، وە پێ ئەنێن بەسەر قژیاندا - واتە ئەوەندە قژیان درێژە - دەنگیان وەکو هەورەگرمە وایە، چاویان هاوشێوەی هەورەتریشقەیە، وە چەکوشێکیان پێیە ئەگەر هەموو ئەهلی مینا کۆببنەوە ناتوانن بەرزی بکەنەوە، وە بەرزکردنەوەی لەسەر ئەوان ئاسانترە لە بەرزکردنەوەی ئا ئەم دارەی بەدەستمەوەیە) .

٢٣٤٩ - إبن عباس رضي الله عنهما ئەفەرمووێت : (ئیماندار لە قەبرەکەیدا موسحەفێکی پێ ئەدرێت ئەیخوێنێتەوە) .

٢٣٥٢ - لە أبو سعید الخدري ـەوە کە رسول الله ﷺ دەربارەی ئەم ئایەتە | وَمَنۡ أَعۡرَضَ عَن ذِكۡرِی فَإِنَّ لَهُۥ مَعِیشَةً ضَنكًا | (طه : ١٢٤) .
فەرمووی : (ژیانێکی تەنگ و ناخۆش بریتیە لەوەی گۆڕەکەی لەسەر تەسک ئەکرێتەوە هەتا پەراسووەکانی ئەچنەوە یەک، وە بە بەردەوامی سزا ئەدرێت هەتا زیندوو ئەکرێتەوە) .

٢٣٥٤ - لە أبو سعید الخدري ـەوە کە رسول الله ﷺ دەربارەی کافر فەرموویەتی : (گۆڕەکەی لەسەر تەنگ ئەکرێتەوە هەتا مێشکی لە نێوان نینۆکەکان و گۆشتیەوە دەرئەچێت) .

٢٣٥٥ - لە أنس ـەوە رضي الله عنه لە پێغەمبەر ﷺ منداڵێکی کوڕ یان کچی ناشت و فەرمووی : (ئەگەر کەسێک ڕزگاری بوویایە لە گوشینی گۆڕ ئەوە ئەمە ڕزگاری ئەبوو) .

=

| سەلەفی ئوممەت |

18 Oct, 16:53


باب : (٣٤)
جێگیرکردنی پەردەکان بۆ الله تعالی

٢٣٣١ - أنس بن مالک رضي الله عنه وتی : رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (الله پەردەی لە نێوان خۆی و بەندەکانیدا داناوە بە حەفتا هەزار پەردە، هەوا و با و ئاو و تاریکی و ڕووناکی) .
پاشان ئەمەی خوێندەوە : | لَّا تُدۡرِكُهُ ٱلۡأَبۡصَـٰرُ وَهُوَ یُدۡرِكُ ٱلۡأَبۡصَـٰرَۖ وَهُوَ ٱللَّطِیفُ ٱلۡخَبِیرُ | (الأَنۡعَام : ١٠٣) .

٢٣٣٣ - عبدالله بن عمر رضي الله عنهما ئەفەرمووێت : (الله تبارک وتعالی پەردەی لە نێوان خۆی و بەندەکانیدا داناوە بە چوار شت : بە ئاگر و ئاو و ڕووناکی و تاریکی) .

٢٣٣٤ - أبي عطاف ئەڵێت : (الله عز وجل تەوراتی بە دەستی خۆی نووسی بۆ موسی، وە - موسی علیه السلام - پاڵی دابوو بە بەردێکەوە، لە کۆمەڵە لەوحێکی مرواریدا گوێی لە دەنگی نووسینی قەڵەمەکە بوو، لە نێوان ئەم و ئەودا - واتە الله تعالی و موسی علیه السلام - هیچ شتێك نەبوو ئیللا پەردە نەبێت) .


باب : (٣٥)
جێگیرکردنی سنوور (حد) بۆ الله تعالی

٢٣٣٦ - أبو بکر المروذي وتی : گوێم لێبوو گێڕدرایەوە بۆ أبو عبدالله کە ڕیوایەت کراوە لە علي بن الحسن بن شقیق لە إبن المبارک ـەوە پێی وتراوە : چۆن الله عز وجل بناسین؟
ئەویش وتوویەتی : (لەسەر عەرش بە حەد) .
وتی : (ئەوەم پێ گەیشتووە لێیەوە)، وە سەرسامی بوو .
پاشان أبو عبدالله أحمد بن حنبل ئەمەی خوێندەوە : | هَلۡ یَنظُرُونَ إِلَّاۤ أَن یَأۡتِیَهُمُ ٱللَّهُ فِی ظُلَلٍ مِّنَ ٱلۡغَمَامِ | (البَقَرَة : ٢١٠) .
پاشان ئەمەشی خوێندەوە : | وَجَاۤءَ رَبُّكَ وَٱلۡمَلَكُ صَفًّا صَفًّا | (الفَجۡر : ٢٢) .
ــــــــــــــ
: کاتێک ئەوترێت الله عز وجل لەسەر عەرشە بە حەد واتە بە حەقیقی بە ذاتی خۆی لەسەر عەرشە و تێکەڵی دروستکراوەکانی نییە و لە نێوان الله عز وجل و دروستکراوەکانیدا پەردە و سنوور هەیە .

٢٣٣٧ - محمد بن إبراهیم القیسي وتی : وتم بە أحمد بن حنبل : ئەگێڕدرێتەوە لە عبدالله بن المبارک کە پێی وتراوە : چۆن پەروەردگارمان بناسین؟
ئەویش وتوویەتی : (لەسەروو ئاسمانی حەوتەم لەسەر عەرشەکەی بە حەد) .
أحمد وتی : (لەلای ئێمە بەو شێوەیەیە) .

٢٣٣٨ - أبي یعقوب بن العباس وتی : لەلای أبو عبدالله بووین پرسیارمان لێکرد دەربارەی وتەی عبدالله بن المبارک پێی وتراوە : چۆن پەروەردگارمان بناسین؟
ئەویش وتوویەتی : (لەسەروو ئاسمانی حەوتەم لەسەر عەرشەکەی بە حەد) .
أحمد وتی : (بەوشێوەیە لەسەر عەرشە بە حەد) .

٢٣٣٩ - حرب بن إسماعیل الکرماني وتی : وتم بە إسحاق بن راهویه : لەسەر عەرشە بە حەد .
وتی : (بەڵێ بە حەد، وە لە إبن المبارک ـەوە گێڕدراوەتەوە وتوویەتی : لەسەر عەرشەکەیەتی جیایە لە دروستکراوەکانی بە حەد) .


باب : (٣٦)
جێگیرکردنی خۆشەویستی بۆ إبراهیم علیه السلام

٢٣٤٠ - حنبل وتی : أبو عبدالله وتی : (هەرکەسێک بڵێت الله عز وجل إبراهیم ـی ﷺ نەگرتووە بە خۆشەویستی خۆی ئەوە کافر بووە، وە دین و وتەکەی الله ـی ڕەت کردووەتەوە، تۆبەی پێ ئەکرێت ئەگەر نەیکرد ئەوە ئەکوژرێت) .


باب : (٣٧)
ئایا الدهر لە ناوەکانی الله تعالی ـیە؟

٢٣٤١ - بشر بن موسی الأسدي وتی : (پرسیارم کرد لە أبو عبدالله أحمد بن حنبل دەربارەی الدهر، بە هیچ شتێک وەڵامی نەدامەوە) .

٢٣٤٢ - حنبل وتی : گوێبیستی هارون الحمال بووم بە أبو عبدالله ـی ئەوت : (لەلای سفیان بن عیینة بووین لە مەککە، لە پێغەمبەرەوە ﷺ بۆی گێڕاینەوە ئەفەرمووێت : (جوێن بە الدهر مەدەن) .
جا فتح بن سهل هەستایەوە و وتی : ئەی أبو محمد ئایا ئەڵێیت یا دهر ڕزقم بدە؟
گوێم لێبوو سفیان وتی : (ئەوە بگرن جەهمیە)، ئەویش هەڵهات) .
أبو عبدالله وتی : (ئەو کۆمەڵەیە - واتە جەهمیەکان - فەرموودەکانی رسول الله ﷺ ڕەت ئەکەنەوە، وە ئێمە ئیمانمان پێیەتی و وتەی رسول الله ﷺ ڕەتناکەینەوە) .

٢٣٤٣ - الخلال وتی : پرسیارم کرد لە إبراهیم الحربي دەربارەی فەرمایشتی پێغەمبەر ﷺ : (هیچ کەسێکتان نەڵێت : یا خیبة الدهر، چونکە الله خۆی الدهر ـە) .
وە فەرمایشتی : (جوێن بە الدهر مەدەن، چونکە الله خۆی الدهر ـە) .
وتی : (لە جاهیلیەتیدا ئەیانوت : الدهر شەو و ڕۆژە، ئەیانوت ڕۆژ و شەو ئاوامان پێ ئەکات .
جا الله عز وجل فەرمووی : (من ئەیکەم نەوەک الدهر) .
ـــــــــــــــ
- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (الله عز وجل ئەفەرمووێت : هیچ کەسێکتان نەڵێت یا خیبة الدهر، چونکە من الدهر ـم، ڕۆژ و شەوی هەڵئەگێڕمەوە، وە کاتێک بمەوێت ئەیانگرم) .

📚 صحیح مسلم

=

2,433

subscribers

3,094

photos

51

videos