۞فہ‌ࢪموودہ۞ @farmudakan_1 Channel on Telegram

۞فہ‌ࢪموودہ۞

@farmudakan_1


ھەمووفەرموودەیەڪۍ پێغەمبەرۍ خواﷺ لێوانلێوە لەدانایۍ..ھەموو ھەڵوەستەیەڪۍ وانەیەڪە.. ھەر چرڪەیەڪ لە ژیانۍ پیرۆزۍ شایانۍ جوانترین تێڕامانە.. ئەو پیاوێڪە لەنێو مێژووی مرۆڤایەتۍ دوبارەۍ نیە.!!

₅ 𝒿𝓊𝓃ℯ₂₀₂₃

۞فہ‌ࢪموودہ۞ (Kurdish)

Welcome to the magical world of ۞فہ‌ࢪموودہ۞! This channel, with the username @farmudakan_1, is a sanctuary for those seeking wisdom and guidance in their lives. Here, you will find inspirational messages and valuable insights to help you navigate through life's challenges. Every word shared on this channel is like a precious gem, illuminating your path and enriching your soul. Don't miss out on the opportunity to immerse yourself in the timeless wisdom of the ages. Join us on this journey of self-discovery and transformation, as we explore the depths of the human experience together. Let ۞فہ‌ࢪموودہ۞ be your guiding light in the sea of life, leading you to a brighter and more fulfilling future. Embrace the power of knowledge and inspiration, and unlock the true potential that lies within you. Together, we can create a world of beauty, truth, and enlightenment. Join us on this extraordinary adventure and discover the infinite possibilities that await you. Let your soul soar to new heights with ۞فہ‌ࢪموودہ۞! 💫✨

۞فہ‌ࢪموودہ۞

20 Feb, 21:12



گەر لەمن دەپرسن ،ئارەزووم وایە
گیــانــم ڪـــەم بـــە قـوربــانـی .

زمانم شـادو ڕۆشــن ڪـــەمـ ،
بەصـەڵاوات دان لـە گیـــانی .

فیداڪ یا حبیب اللە🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

20 Feb, 20:58



هیچ یەڪێڪ لە ئێوە ئیمانی تەواو نیيە هەتـــا ئەو ڪاتــــەی ڪەوا منی لـــە باوڪ و دایڪ و منداڵەڪانی وهەموو خەڵڪی خۆشتردەوێ ..

" پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ "

۞فہ‌ࢪموودہ۞

20 Feb, 10:03



◈ ئایا فریشتەڪانیش صەڵاوات لێدەدەن⸮

بەڕاستى خواو فریشتەڪـــانــى دروودو #صەڵەوات لەسەر پێغەمبەر️ﷺ دەدەن، خوا بەزەیى و میهرەبانى خۆى دەڕێژێ بەسەریـــا، فریشتەڪانیش داواى پایە بەرزیى و لێبوردنى بۆ دەڪەن ، دەسا ئێوەش ئەى ئەوانەى بڕواتان هێناوە..! دروودو "صەڵەوات"ى لەسەر بدەن، وە سەلامى لێبڪەن..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

20 Feb, 07:38


ڪەسێڪ دەڵێت: وەڵاهی لە ڪاتی نوێژی چێشتەنگاودا داوای هەرچییەڪم لە خودا ڪردبێت، پێی بەخشیوم.

بۆ ئەوەی ڕۆژێڪی
پڕ خۆشی و ئارامی بەڕێ بڪەیت و ڕۆژەڪەت پڕبەرەڪەت بێت، ئەوا دوو ڕڪئات نوێژی چێشتەنگاو بکە...💜

۞فہ‌ࢪموودہ۞

18 Feb, 18:21


‌‌‌
◈لەبارەی پێوستبوونی بوونی شەونوێژ
.

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ أَنَّ النَّبِيَّﷺ قَــالَ:
عَلَيْكُـمْ بِصَلَاةِ اللَّيْلِ وَلَوْ رَكْعَــةً وَاحِــدَةً ..

لە ‌ئیبن عه‌باسەوە رضي الله عنهما دەگێڕێتەوە كە پێغه‌مبه‌ر ﷺ فەرموویەتی ؛ پێویستە شەو نوێژ بکەن ئەگەر بێت و یەک ڕکعاتیش بێت ..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

17 Feb, 11:02


◈ڪەسێڪ قورئان به‌ڕه‌وانی ده‌خوێنێت و ڪەسێڪیش به‌ زه‌حمه‌ت ده‌یخوێنێت ئایا لە پاداشت دا وەڪ یەڪن ؟؟

لە پوختەی (صەحیحی موسلم)دا هاتیە
لە خاتو "عائشه‌"وە"خوای لێ ڕازی بێت" ده‌فەرمووێــــت: پێغه‌مبـــه‌ری خــودا ﷺ فه‌رموویه‌تی:ڪەسێك قورئان به‌ڕه‌وانی بخوێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و فریشته ‌چاڪ و پاڪ و به‌ڕێز و نزیڪەڪانی {باره‌گای خوایی} ده‌بێت،ڪەسێڪیش قورئان ده‌خوێنێت و ده‌می ته‌ته‌ڵه‌ ده‌ڪات تیایدا و له‌سه‌رشانی زه‌حمه‌ته‌، دوو پاداشتی هه‌یه‌ ..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

16 Feb, 17:46



فیـدای تەشریفی ڕێگــەت بــێ
خەراجی موڵڪــی جـــان و دڵ

نیســـاری تـــۆزی بەر پێــت بـێ
ڕەواجی عومــری سـەد ساڵـــم ...

فِداكَ أبي وأُمي و روحي یاحبیب الله🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

16 Feb, 17:28


سابتی بونانی بە ئەنەسی ڪوڕی مالیکی وت:
ئەو چاوانەی ڪە پێغەمبەری خودات پێ بینیوە ﷺ، بمدەرێ با ماچی بـڪەم...

ئەنەسیش پێی وت:
ئای چاوەڪانت چەندێ لەچاوی
پێغەمبـــەری خــوداﷺ دەچێـــت.
سابت لەدوای ئەو وەسفە هێندە گریا چاوەڪانی ڪزڪزبوو...

۞فہ‌ࢪموودہ۞

16 Feb, 10:31


◈ موسوڵمان ڪێیە ؟؟

عَنْ أَنَسٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «مَنْ صَلَّى صَلَاتَنَا، وَاسْتَقْبَلَ قِبْلَتَنَا، وَأَكَلَ ذَبِيحَتَنَا فَذَلِكُمُ الْمُسْلِمُ» (رواه النسائي وصححه الألباني)

ئەنەس (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) دەڵێت ؛ پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: «هەر کەسێك وەکوو ئێمە نوێژى کرد و ڕووی لە قیبلەکەمان کرد و سەربڕاوەکانمانى خوارد، ئەوە موسوڵمانە».

۞فہ‌ࢪموودہ۞

15 Feb, 17:10


◈قورئان خوێندنی پێغەمبەرمانﷺ لەشەواندا چــۆن بـــو ..؟؟

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي قَيْسٍ، قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) كَيْفَ كَانَتْ قِرَاءَةُ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ بِاللَّيْلِ يَجْهَرُ أَمْ يُسِرُّ؟ قَالَتْ: كُلُّ ذَلِكَ قَدْ كَانَ يَفْعَلُ رُبَّمَا جَهَرَ، وَرُبَّمَا أَسَرَّ. (رواه النسائي وصححه الألباني )

عه‌بدوڵڵاى كوڕی ئه‌بو قه‌يس ده‌ڵێت: پرسيارم له‌ عائيشه‌ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) كرد، قوڕئانخوێندنى پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ چۆن بووه‌ له‌ شه‌ودا، به‌ ده‌نگی به‌رزى ده‌يخوێند يان به‌ نزم؟ گوتى: هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌كرد هه‌ندێك جار به‌ده‌نگی به‌رز، هه‌ندێك جاريش به‌ ده‌نگی نزم.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

15 Feb, 11:16


‌‌◈ لە سیفەتی ژنی چاڪەڪار ..

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: خیر
الأصحاب عند الله تعالی خیرهم لصاحبە...
واتە: باشترین هاوڕێ لای خوای گەورە ئەو هاوڕێیەیە ڪە باشترین ڪەسە بۆ هاوڕێڪەی.

هەروەها خۆشەویستمان ﷺ فەرموویەتی: ڕەحمەتی خوا لــەو ژنــە بێت ڪـــە شـــەو هەڵدەستێت و نوێژ دەڪات و مێردەڪەشی خەبەر دەڪاتەوە، ئەگەر خەبەری نەبۆوە یان هەڵنەستا ئاو دەپڕژێنێت بەسەر ڕوخساریدا.


جا بزانن ؛ لە سیفەتی ئافرەتی چاڪ ئەوەیە ڪە هانی مێردەڪەی بدات لەسەر ئەنجامدانی چاڪەو دوورڪەوتنەوە لە خراپە. وەهەروەها؛ ژن هاوڕێ و هاوبەشی ژیانی مێردەڪەیەتی، پێویستە چاڪترین ڪەس بێت بۆ هاوڕێڪەی (واتا مێردەڪەی).

۞فہ‌ࢪموودہ۞

14 Feb, 12:00



الدعاء هو العبادة ...

۞فہ‌ࢪموودہ۞

14 Feb, 09:04


وە یەڪێڪ لـــە هۆڪارەڪـانی
بەختەوەری و ئــارامی و ئاسوودەیی
صەڵاواتدانە لەسەر پێغەمبەری خوداﷺ.

اللهمـ صّلِ وسَلّمْـ عَلۓِ نَبِيْنَــا مُحَمد ..🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

14 Feb, 05:37



جا ڕۆژانە نوێـژی چێشتەنگـاویش بڪەن ئەگەر دوو ڕڪئــاتیش بیــت ، چونڪە وەسیەتی پێغەمبەری خوایەﷺ.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

14 Feb, 02:35


پێغەمبەری خواﷺ دەفەرمووێ:
هەرڪەسێک بەیانی ڪردەوه دە سەڵاواتم بۆ بنێرێت ئێوارەڪەش بەهەمان شێـوە، بەر شەفاعەتم دەڪەوێ لەڕۆژی قیامەت

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

13 Feb, 20:22


ئـەو دەمـەی ڕادەمێـنیت لەوەی
سەڵاواتەڪانت لــــە شـەو و ڕۆژی
هەینیدا دەگات بە پێغـەمبەری خوداﷺ،

شەرم دەڪەیت توێشووت ڪەم بێت،
شەرم دەڪەیـت ڪەم سەڵاواتت دابـێت،
چونڪە پێغەمبەری خوداﷺ ؛گـەورەتریــن مافـی هەیـە بەسەرمــانـەوە..

صلوا علی حبیب ..🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

13 Feb, 15:04



◈ ئوسامەی ڪوڕی زەید تەمەنی ١٧ ساڵ بوو سەرڪردایەتی سوپای موسڵمانانی ڪرد گەنجی ئەمڕۆش  تەمەنی ٤٠ ساڵە چاوەڕێی ڤاڵانتاین و ڕۆژی بەناو خۆشەویستی دەڪات !!

-سەبارەت بە بەشداری ڪردن لە ڤاڵانتاین ِڪە خۆ شوبهاندنە بە گاور و خاچ پەرستان و پەیوەستە بە خواڪانی ڕۆمانیە ڪۆنەڪان و تیایا هاوەڵیان بۆ خوا بڕیار داوە و عیسای مەسیح علیه الصلاة والسلام بە خوا ئەزانن و ئەیپەرستن

پێغەمبەری خــوداﷺ دەفەرمووێـت ؛
( من عمل عملا لیس علیە ٲمرنا فهو رد )
واتە : هەرڪەسێڪ هەر ڪردەوەیەڪ ئەنجام بدات ڪە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ڕەتدەڪرێتەوە .
لە فەرموودەیەڪی ڪەشدا دەفەرمووێت : (من تَشبَّه بقوم، فهو منهم )واتە : هەرکەسێك لاسایی قەومێك بکاتەوە و خۆی بەوان بچوێنێ ئەوا لەوانە .

- لەبەرەوە بۆ ئوممەتی شوێنڪەوتەی ئەو پێغەمبەرە نیە ئەگەرچی بە جەژنیشی نەزانن و بەشداری تیا بڪەن هەر تاوانبارن چونڪە بەشداریان لە بیدعەیەڪدا ڪردووە ڪە خودی بیدعەڪە لاسایی ڪردنەوە و تاوانە تەنانەت بەپیرۆزبایی ڪردنیش بێت ..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

13 Feb, 13:24



آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِکْْ ؏َـلََے سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلََﮯ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً کَْثًِيَرَآً ..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

13 Feb, 09:01


◈ئەو چاوانەی هەرگیز ئاگری دۆزەخ نابینن.

قال رسول الله ﷺ { عينان لا تمسهما النار ، عين بكت من خشية الله وعين باتت تحـرس في سبيل الله }

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت : دوو چاو هەرگیز ئاگری دۆزەخیان بەرناکەوێت ،
یەکەمیان ؛ چاوێک گریابێت و فرمێسکی ڕشتبێت لە ترسی خودا .
دووەمیان ؛ چاوێک تا بەیانی پاسەوانی ئێشکگری گرتبێت لە ڕێگەی خواو لە جیهاددا .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

12 Feb, 09:05


◈ لەبەهەشت دا دەرگایەڪی تایبەت
بە ڕۆژووگران هەیە ...


لە ڕیوایەتی "بوخاری" دا هاتوە ڪەوا پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: بەهەشت هەشت دەرگای هەیە، لەوانە دەرگایەڪ پێی دەگوترێ "دەرگای ڕەیان" هیچ ڪەس ناچێتە ناوی تەنها ڕۆژووگران نەبێت.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

21 Jan, 21:34


﴿ وَلَمْ أَكُن بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا ﴾

من هه‌رگیز لە دوعا و پاڕانه‌وه‌م
لە زاتی تۆ نائومێد نه‌بووم .

🤍

۞فہ‌ࢪموودہ۞

21 Jan, 18:52



صلـوا على خيــر البريّــة ﷺ🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

21 Jan, 16:07



لەڕوخساری لـەتیفی گــوڵ ،
لــە جەعــدی عەنبــەرینـــی دڵ ..

دەجــۆشێــــت و دەبـــارێ ،
ئەو گوڵستان، ئەمـ دڵستانە
بۆدڵ

۞فہ‌ࢪموودہ۞

21 Jan, 10:03


‌◈ دوعاى پیرۆزبایی ڪردنی
هاوسەرگیرى بۆ بووڪ و زاوا..


قال رسول ﷺبَارَكَ اللَّهُ لَكَ، وَبَارَكَ عَلَيْكَ،
وَجَمَعَ بَيْنَكُمَا فِي خَيْرٍ (رَوَاهُ_أحمد )

واتە؛ خوا بۆت بەرەڪەتدار بڪات، بەرەڪەت بڕژێنێ بەسەرتدا، وە خۆت و هاوسەرەڪەت لە نێو خێر و خۆشى  و چاڪەدا ڪۆبڪاتەوە..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

20 Jan, 16:34


‌‌◈هاوبەش دانان بۆ خودا ...

لــە ڕیوایەتی ( مسلـم ) دا هاتیە ڪــــەوا
پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: (وَمَنْ لَقِيَهُ يُشْرِكُ بِهِ دَخَلَ النَّارَ ) واتە: ھەرکەسێک بگاتەوە بە خودا وھاوبەشی بۆ بڕیار دابێت دەچێتە ئاگرەوە ..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

20 Jan, 10:27


‌◈ نوێژی تەوبەڪردن (صلاة التوبة):

واته: نوێژی ته‌وبه‌ڪردن له‌ تاوان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای الله تعالى ، ئه‌م نوێژه‌ ئه‌م ڪاته‌ ده‌ڪرێت ڪاتێڪ مرۆڤ ته‌وبه‌ ده‌ڪات له‌ تاوان و په‌شیمانی له‌وه‌ی ڪردوویه‌تی یان وتویه‌تی ، پێغه‌مبه‌رمان ﷺ فه‌رموویه‌تی ؛ ما مِن رَجُلٍ يُذْنِبُ ذَنْبًا ثُمَّ يَقُومُ فَيَتَطَهَّرُ ثُمَّ يُصَلِّي
ثُمَّ يَسْتَغْفِرُ اللَّهَ إلا غَفَرَ له .

واته‌ ؛هیچ پیاوێڪ نیه‌ تاوانێڪ بڪات ، پاشان هه‌ڵبستێت ده‌ست نوێژ بشوات ، پاشان نوێژ بڪات ، پاشان داوای لێ خۆش بوون له‌ الله تعالى بكات ئیلا الله تعالى ‌ لێی خۆش ده‌بێت.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

19 Jan, 20:59



سبەینێش دووشەممەیە و سوننەتە بەڕۆژووبوون ، ئەگەر توانیتان
هاوسەفەری ڕۆژووگرانی سبەی بن
..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

19 Jan, 16:19



(محمد️ ﷺ) ڕەوانە ڪراوە پێغەمبەری خودایە، پێیان خۆش بێت، یـان نا، ئـــەو ڪەسانەش لەگەڵ ئــەون و شوێنى ئـــــەو ڪەوتوون لە بەرامبەر بێ بڕواڪاندا ئـــازاو بەهێزن، لە ناو خۆشیاندا میهرەبان و بە سۆزو دڵ نــەرمـــن.

وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ ..🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

19 Jan, 10:41



‌ڕەحمەتی خودا لە "ابن تیمیە" ڪە فەرمویەتی؛
زانینی مەبەستی پێغەمبەری خوا و هاوەڵان بنچینەی زانست و سەرچاوەی ڕێنوێنییەڪانە.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

19 Jan, 10:35


‌◈هیچ کەس تێنەگەیشت جگە لە ئەبو بەکر ..

پێغەمبەری خوا ﷺ لە ڕۆژەکانی کۆتایی تەمەنی بەهۆی نەخۆشی کەم دەیتوانی بێتە دەر بۆ ناو هاوەڵان، ڕۆژێک پەڕۆیەکی لەسەر بەستبوو، چۆیە ناو هاوەڵانی لە مزگەوت، پاشان چۆیە سەر مینبەر و کۆتا جار بوو لەوێ ببینرێ.
لەناو فەرمایشتەکانیدا فەرمووى: «بەڕاستى بەندەیەك ژیانى دونیا و جوانییەكانى بۆ پێشنیار كرا، بەڵام ئەو دواڕۆژى هەڵبژارد».
ئەبو سەعیدی خودری دەڵێ: هیچ كەس لە خەڵكەكە لەو وتەیەى تێنەگەیشت جگە لە ئەبو بەكر، گریا (زانی کە وەفاتی رسول ﷺ نزیکە)، گوتى: باوك و دایكم بەقوربانت بن، بەڵكوو ماڵ و گیان و منداڵمان دەكەینە قوربانت، خەڵکەکە سەریان سوڕما لەو گریان و قسەیەی ئەبو بەکرو هەندێکیان گوتیان: ئەی لەو پیاوە بەتەمەنە! وەک بڵێی پێغەمبەر ﷺ باسی چی دەکات و ئەویش چی دەڵێ؟! دواتر تێگەیشتین کە لەهەموومان شارەزاتر (بە رسولی خودا ﷺ) ئەبو بەکر بوو، پاشان پێغەمبەر ﷺ لەسەر مینبەرەكە هاتە خوارەوە و جارێکی دیکە نەچۆیەوە سەری ...!!
هەر لەوێ بوو کە پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: «بەڕاستی ئەوەی لە هەموو کەس زیاتر چاکەی بەسەر منەوە هەیە لە هاوڕێیەتی و سامانەکەیدا ئەبو بەکرە، خۆ ئەگەر لە ئوممەتمدا کەسێکم بکردبا بەهاوڕێی هەرە خۆشەویستی خۆم، بێگومان ئەبو بەکرم هەڵدەبژارد، بەڵام دۆستایەتی و خۆشەویستی ئیسلام هەیە (لە نێوانماندا)، هیچ دەرگایەک لە مزگەوت نەمێنێ جگە لە دەرگای ماڵی ئەبو بەکر».

۞فہ‌ࢪموودہ۞

19 Jan, 06:58


‌لۆ ئەوەی خۆشەویستی خودات هەبێت..
هەوڵدە سوونەتێڪی بەردەوامت هەبیت
لۆنموونە ئەنجامدانی نوێژی چێشتەنگاو..
وەڪو ئەوە وایە صەدەقەت بەرامبەر
هەموو ئەنـدامـانــی لاشەت ڪـردبــێ..

با لەو ڪارانە بێت ڪە لە سەرەتای ڕۆژەڪـەت ئەنجــامیـان دەدەیــت ..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

19 Jan, 06:42


◈بەردەوامی سووننەت..

قال الله تعالى: وما يزال عبدي يتقرب إلـــي بالنوافل حتى أحبه. واتە؛ بەردەوامـ بەندەڪەمـ لێمـ نزیڪ دەبێتەوە بە سوننەتەڪان هەتــــا خۆشمـ دەوێت... (صحیح بخاری)

۞فہ‌ࢪموودہ۞

18 Jan, 17:00



‌◈ ئارامبگرە لەسەر تاقیڪردنەوەڪانی خوا ..

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
(إن الله إذا أحــب قـــومـاً ابتلاهـــم).
واتە؛بەڕاستی ئەگەر خودا ڪەسێڪی خۆشبووێت، تاقیدەڪاتەوە.

وە هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی:
(إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجۡرَهُم بِغَيۡرِ حِسَاب).
واتە: بێگومان ئەوانەی ئارام دەگرن پاداشتی بێ سنووریان بۆ هەیە لەلایەن خواوە.

لەبەرەوە ئارامبگرە، چونڪە هیچ ڪەسێڪ نیعمەتێڪی پێ نەدراوە خێرتر بێت لە ئارامگرتن.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

18 Jan, 13:11



لە ڕیوایەتی ( موسلم )دا هاتیە ڪـــەوا
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت؛ هەرڪەسێک رێنوێنی خەڵڪی بڪات بۆ ڪارێڪی باش، پاداشتی ئەو ڪەسەی بۆ دەنوسرێت ڪە ئەنجامی ئەدات .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

18 Jan, 09:03


‌◈خوێندنی سورەتی " الاخلاص" لە بەرنوێژیدا..

لە ( صەحیحی بوخاری) دا هاتیە ڪەوا
پێغەمـبەری خودا ﷺ پیاوێکی کرد بە ئەمیری کۆمەڵێك، هەموو جارێک لە ڕکئاتی دووەمدا سوورەتی ( قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ)ی دەخوێند، کە گەڕانەوە ئەمەیان بۆ پێغەمبەری خودا ﷺ باسکرد،
فەرمـووی: لێی بپرسن بۆی وا دەکـات؟!
وتی: چونکـە سیفەتی ڕەحــمـانە،
پێـم خۆشـە بیخوێنم...
پێغەمبەری خوداﷺ فەرمووی:
پێی ڕابگەیەنن خودا خۆشی دەوێت ..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

17 Jan, 20:48



وەها پڕ بوو فەزای سینەم لە مەعشوق
فیڪری بوونی خۆشم چوو لە بیروهۆش..


صلوا علی حبیب .. 🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

17 Jan, 12:55



زیاد لەپێویست بیری لێمەڪەوە..!!
هەرڪات خەیاڵت ئاڵۆزو پەرتەوازەبوو ..
ئەو ووتەی جبریل لۆ پێغەمبەری خوداﷺ , بیربێتەوە.

ئەی محمد هەرچەند بژی لەڪۆتاییدا دەمری .

وەهەرڪەسێڪیشت خۆشبوێت لەڪۆتایی لێی جودا دەبیەوە.

وەهەرڪارێڪیشت وویست بیڪە
لەڪۆتایی پاداشت یا سزا ئەدرێیت لەسەری .

وە بێگومان هەمووشتێڪیش بەدەست
خودایە.. هێشتان بیری لێدەڪەیتەوە
کەوا بۆتە گرێ و چارەسەرنابێت ..⸮!

۞فہ‌ࢪموودہ۞

17 Jan, 11:07



◈ یەقین بن نزاڪانتان وەڵامـ دەدرێنەوە..

لەڕیوایەتی ( الترمذي ) دا هاتووە ڪـــەوا
پێغەمبەری خـــــوا ﷺ فەرموویــەتــی : داوا
لە خودا بڪەن و لێی بپاڕێنەوە بە شێوەیەڪ ڪە دڵنیابن لەوەی وەڵامتان ئەداتەوە ...

۞فہ‌ࢪموودہ۞

17 Jan, 07:04



سورةالڪهف / نورٌ بين الجُمعتين.📖

۞فہ‌ࢪموودہ۞

17 Jan, 03:01


◈ لە نزاڪانی پێغەمبەری خوا ﷺ

قال رسول الله ﷺ ؛ اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَغْفِرُكَ لِمَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ، إِنَّكَ أَنْتَ الْمُقَدِّمُ، وَأَنْتَ الْمُؤَخِّرُ، وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ

واتە ؛ خوایە من داوای لێبوردنت لێدەکەم لەو گوناهانەى پێشم خستووە، وە ئەوانەی دواتر کردوومە، ئەوەى بە نهێنى کردوومە، ئەوەی بە ئاشکرا کردوومە، تۆ سەرەتاو کۆتایى، وە تۆ توانات بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.

لە کتێبی(١٠٠٠)فەرمودەی خۆشەویستمان ﷺ

۞فہ‌ࢪموودہ۞

16 Jan, 20:59



زۆر ووریای نوێژەڪانتان بن
بەتایبەت نوێژی بەیانی ...
ئەو نوێژە زۆررر گەورەو پڕبەهایە..!
ئەنجامدەرانی ئەو نوێژە لەژێر ئەمانی
خـــودا دان ..

خودایە شایان بەو ئەمانە بین....🤲

۞فہ‌ࢪموودہ۞

16 Jan, 20:57


‌◈ بەهــاو گەورەیی نوێژ

قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ
اعْلَمُوا ‌أَنَّ ‌خَيْـرَ ‌أَعْمَالِكُمْ ‌الصَّلَاةُ..

فەرمووی ﷺ ؛ باش بزانن، باشترینی ڪــردەوەڪـــانتـــان نـوێــژ ڪــــردنە.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

16 Jan, 16:00


‌◈ سوودەڪانـی صەڵاوات ناردن
بۆ پێغەمبەری خوا️ ﷺ ...


٭خۆشەویستی و گوێڕایەڵیت بۆ
پێغەمبەری خوا️ ﷺ بەردەوام زیاد دەڪات.
٭پێغەمبەر️ ﷺ سەلامت بۆ دەنێرێتەوە.
٭بەرەڪەت دەڪەوێتە تەمەن و ئیش و ڪارت.
٭بەردەوام خوا باست دەڪا لەنێو فریشتەڪان.
٭ڕێگەی چوونە بەهەشتت بۆ  ئاسان دەبێ.
٭نورێڪی تایبەتت دەبێ لەسەر پردی صراط.
٭دڵ تووندی و خەمت نامێنێ .

( ١٠٠فەرموودەی خۆشەویست️ ﷺ )

۞فہ‌ࢪموودہ۞

16 Jan, 15:19


حەوشەکانتان پاک بکەنەوە چونکە جولەکە حەوشەی ماڵەکانیان پاک ناکەنەوە.

سەرەوەم ﷺ

لە کتێبی,, ئامۆژگاریە زێڕینەکان ،،

🧡

۞فہ‌ࢪموودہ۞

16 Jan, 12:26



اللهمـ صلِّ وسَلِّمـ وبارك على نبيّنا مُحَمَّد ،
عدد ما ذڪرهُ الذاڪِرون، وعدد ما غَفل
عن ذِڪرهِ الغافِلون
🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

16 Jan, 09:03


◈ زیڪــری ڕڪــوع و سوژدە بـــردن ..

عَنْ حُذَيْفَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) قَالَ: صَلَّيْتُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ فَرَكَعَ فَقَالَ فِي رُكُوعِهِ: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ»، وَفِي سُجُودِهِ: «سُبْحَانَ رَبِّيَ الْأَعْلَى». (رواه النسائي وصححه الألباني)

حوزەیفە (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) دەڵێت:
لەگەڵ پێغەمبەرى خوا ﷺ نوێژم کرد
ڕکووعی برد، لە ڕکووعەکەیدا فەرمووی:
(سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ)، واته‌: پاکی و بێگەردى بۆ پەروەردگاری مەزنم»، وە لە سوژدەكه‌شیدا فەرمووى: (سُبْحَانَ رَبِّيَ الأَعْلَى)، واته‌: پاکی و بێگەردى بۆ پەروەردگاری بەرزم».

۞فہ‌ࢪموودہ۞

08 Jan, 20:02


سبەینێ پێنج شەممەیە
ئەگەر توانیت ئەوا هاوسەفەری ڕۆژووگرانی سبەینێ بە، ئەگەر ناتوانیت ئەوا یادی ڪەسانی تری بخەوە، چونکە تۆ نازانی ڪــێ بەهــــۆی #یادخستنەوەی تۆوە بەڕۆژوو دەبێت ‌💜.!

۞فہ‌ࢪموودہ۞

08 Jan, 17:40



دڵ ڪە خەبەردارە بە بینینی جەماڵت..
ئەمما بێ خەبەر ماوە لەوادەی وویساڵت..

فیداڪ یا حبیب اللە🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

08 Jan, 10:05


◈ بەڪەمـ بینینی تاوانەڪان ..

لــە ( صحيح الجامع : ٢٦٨٦) دا هاتیە ڪـــەوا
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : وریابن لە بە کەم دانانی تاوانەکان ( بە بچووک دانانی تاوانەکان ) ، چونکە بەراستی نمونەی بە کەم دانانی تاوانەکان وەکو کۆمەڵە کەسانێکن کە لە دۆڵێکا لایانداوە ، یەکێک چیلکەیەکی هێنا یەکێکی تر چیلکەیەک هەتاوەكو ئەوەنەیان هەڵگرت کە نانەکەیانی پێ ئامادە بکەن ، وە بەراستی بە کەم دانانی تاوانەکان ( تاوانە بچووکەکان ) هەرکاتێک خاوەنەکەی بگرێت لەناوی دەبات .

• مەبەست لەم فەرموودەیە ئەوەیە مرۆڤی موسولمان تاوانەکانی بە کەم دانەنات ، چونکە گەر وایکرد وردە وردە تاوانە بچووکەکانی کۆدەبنەوە وەکو چۆن ئەو کۆمەڵە کەسە سەرەتا هەرکەسە و چیلکەیەکی هێنا دواتر ئاگریان پێکردەوە ، بە هەمان شێوە تاوانی بچووک کۆدەبێتەوە تا دەبێتە تاوانی گەورە و خاوەنەکەی لەناو دەبات .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

07 Jan, 12:51



اللهمـ صلِّ وسَلِّمـ وبارك على نبيّنا مُحَمَّد ،
عدد ما ذڪرهُ الذاڪِرون، وعدد ما غَفل
عن ذِڪرهِ الغافِلون
🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

07 Jan, 06:08


◈ گرنگی زیڪرو یادی خوا ..

عَنْ عَائِشَةَ رَضْيَ اللَّەُ عَنْەُ قَالَتْ
كَانَ النَّبِيُّ ﷺ يَذْكُرُ اللّهَ عَلَى كُلِّ أَحْيَانِهِ
دایڪمان عائیشە ڕەزای خوای لەسەر بێ دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ لە هەموو ڪاتێڪدا زیڪرو یادى خواى دەڪرد ...

أخرجه البُخاري معلقاً (214/
فتح الباري)، ووصله مسلم: 373

لەکتێبی(١٠٠٠)فەرمودەی خۆشەویستمان ﷺ

۞فہ‌ࢪموودہ۞

07 Jan, 05:01



◈ گەورەیی و پێگەی سورەتی(الفلق و الناس)

لە ئەبو سەعیدی خوردییەوە خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە ؛ پێغەمبەری خوا ﷺ پەنای دەگرتە خوا لە جنۆکە و چاوی ئادەمیزاد ، تا ئەو کاتەی سورەتی ( الفلق و الناس ) دابەزین ، لەو کاتەوە ئەوانەی وەرگرت و وازی لەوەکانی تر هێنا .

| مشكاة المصابيح ( ٤٥٦٣ ) |

۞فہ‌ࢪموودہ۞

06 Jan, 20:53



قـــال رســول اللە ﷺ ؛
اجْعَلُوا آخِرَ صَلَاتِڪُمْ بِاللَّيْلِ وِتْرًا ..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

06 Jan, 16:05


◈ بەو جۆرە ھەم خودا و ھەمیش
خەڵڪی خۆشیان دەوێیت ...

پیاوێڪ ھاتە خزمەت پێغەمبەری خودا ﷺ و پرسیاری لێی ڪرد : ڪارێڪم پێ بفەرموو ڪە ھەم خودا و ھەمیش خەڵڪی خۆشی بوێم !؟

سەرەوەرمان ﷺ فەرمووی ؛
١. بێ پێویست ببە لە دونیا و زۆر ڕۆمەچۆ تێیدا ، ھەوڵ و ڪارەڪانت با زیـــاتـــــر
بـــۆ قیامـەت بێت.
٢. بێ پێویست ببە لە خەڵڪی و پشت بە خودا ببەستە و چاوت لە دەستی خەڵڪی نەبێت و خۆت ڪاروبارەڪانی خۆت جێبەجێ بڪە و داواڪاری و تەڪلیفی زۆر لە خەڵڪی مەکە...

۞فہ‌ࢪموودہ۞

06 Jan, 09:31


◈ ڕێگری كردن لە خۆچواندنی ئافرەتان بە پیاوانەوە، وە بەپێچەوانەوە..

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ : لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ الْمُتَشَبِّهِينَ مِنَ الرِّجَالِ بِالنِّسَاءِ وَالْمُتَشَبِّهَاتِ
مِنَ النِّسَاءِ بِالرِّجَالِ".

واتە : عبدالله ی كوڕی عباس دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەفرەتی كردووە لەو پیاوانەی كە خۆیان دەچوێنن (دەشوبهێنن) بە ئافرەتانەوە وە ئەو ئافرەتانەی كە خۆیان دەچوێنن بە پیاوانەوە.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

05 Jan, 19:52


قـــال رســول اللە ﷺ ؛
من صلّى الصبح فهو في ذمة الله
..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

05 Jan, 16:24



◈ ئەو جۆرە ئافرەتانەی لەعنەتیان لێڪراوە.!!

لە ڕیوایەتی ( موسلم ) داهاتیە ڪـــەوا
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: لەکۆتایی ئوممەتەکەم ئافرەتانێڪ پەیدا دەبن داپۆشراون بەڵامـ ڕووتـــن، قــــــژی سەریــان وەڪ پشتی حوشترە، لەعنەتیان لێ بڪەن ، چونڪە ئەوانە لەعنەت لێڪراون ...

جا لەڕوونڪردنەوەی فەرموودەڪـــەدا
" ابن عبدالبر رحمه الله " دەفـــەرموێــت:
مەبەستی ئەو ئافرەتانەیە ڪە پۆشاڪی تەنڪ و تەسڪ لەبەر دەڪەن جەستەیان دەردەخات و دایناپۆشێت ، ئەوانە بەناو داپۆشراون بەلامـ لەڕاستیدا ڕووتن ...

۞فہ‌ࢪموودہ۞

05 Jan, 09:06



پێگەو گەورەیی نوێژ لە کاتی خۆیدا ...

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ رضە الله عنە قَالَ: سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ أَيُّ الْعَمَلِ أَحَبُّإِلَى اللَّهِ ﷻ ؟ قَالَ: «إِقَامُ الصَّلَاةِ لِوَقْتِهَا، وَبِرُّ الْوَالِدَيْنِ، وَالْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ﷻ( رواه النسائي وصححه الألباني )


عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود خوا لێی رازی بێت 
دەڵێت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەرى خوا ﷺ چ کردەوەیەک لە لای خوا ﷻ زۆر خۆشەویستە؟ فەرمووی: «ئەنجامدانی نوێژ لە کاتی خۆیدا، چاکبوون لەگەڵ دایک و باوک، تێكۆشان لەپێناو خواداﷻ ..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

04 Jan, 12:49


◈ ڪاتەڪانتان بەهەدەر مەدەن ...

لـە ( صەحیحی جامع ) دا هاتیــە ڪـــەوا
پێغەمبەری خواﷺ دەفەرمووێ : هەر ڪات و ساتێڪ بەسەر نەوەی ئادەم تێبپەڕێ و زیڪرو یادی خوای تێدا نەڪات ، ئەوا ئیللا دەبێته پەشیمانی و داخ و خەفەت بۆی له ڕۆژی قیامەتدا ...

۞فہ‌ࢪموودہ۞

04 Jan, 10:05


◈ شوێنی عەیب و عاری یەڪتر مەڪەون!

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: شوێن عەیب و عارو ڪەموڪورتی یەڪتری مەڪەون، چونڪە هەر ڪەسێڪ شوێن عەیب و عاری برا موسوڵمانەڪەی بڪەوێت ئەوا خوداش شوێن عەیب و عاری دەڪەوێت.

پاشان فەرمووی: هەر ڪەسێڪیش خودا شوێن عەیبەڪانی بڪەوێت ئەوا فەزحی دەڪات و ئابڕووی دەبات تەنانەت گەر لەناو ماڵ و حاڵی خۆیدابێت .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

04 Jan, 05:05


‌◈زیڪری خودا ڕزگارڪارە ...

پێغەمبەری خـــوا ﷺ فەرمویەتـــی ؛
بەندە قەت لــەدەست شەیتان ڕزگــــاری
نابیت تەنهــا بەزیڪـــری خوانەبــێ ...

( رواەالترمذی وصححه الالباني۱٦۱۲ )

۞فہ‌ࢪموودہ۞

03 Jan, 20:17


◈ ووتیان هەرەج چیە ..؟

ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێ دەگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ڪات و زەمان نزیڪ دەبێتەوە وە ڪردەوەی چاڪە ڪەم دەبێت و قسەی پروپوچ زۆر دەبێت وە هەرەج زۆر دەبێت، وتیان هەرەج چییە ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ؟ فەرمووی: ڪوشتنە ...

۞فہ‌ࢪموودہ۞

03 Jan, 13:04


◈ بەیەقینەوە دوعــا بڪەن..

لەرڕیوایەتی ( الترمذي ) دا هاتووە ڪـــەوا
پێغەمبەری خـــــوا ﷺ فەرموویــەتــی : داوا
لە خودا بڪەن و لێی بپاڕێنەوە بە شێوەیەڪ ڪە دڵنیابن لەوەی وەڵامتان ئەداتەوە ...

۞فہ‌ࢪموودہ۞

03 Jan, 09:07



ئەگەر دڵی خۆشبوایە ڕووی ئەگەشایەوە
وەڪ بڵێی پارچەیەڪی تەواوە لە مانگ
 
ڪـەعبی ڪـوڕی مالیـك
لـە وەسفی پێغەمبەر گیان ﷺ🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

03 Jan, 07:05



سورةالكهف / نورٌ بين الجُمعتين.📖

۞فہ‌ࢪموودہ۞

03 Jan, 03:04


◈ گــەورەیــی ڕۆژی هەینــی ..

لــە ڕیوایەتی ( موسلم )دا هاتیـــە ڪــەوا
پێغەمبەری خوا ﷺفەرموویەتی: چاڪترین رۆژ ڪـــە خـــۆری بەســەردا هەڵهاتبێت رۆژی هەینیە، لەو ڕۆژەدا ئادەم سەلامی خوای لەسەر بێت، دروست ڪراوە و لەو رۆژەشدا خراوەتــە بەهەشت و هەر لەو رۆژەدا خراوەتـــە دەر لــــە بەهەشـــــــت . . .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

02 Jan, 21:32



٫٫ اجْعَلُوا آخِرَ صَلَاتِڪُمْ بِاللَّيْلِ وِتْرًا ،،

۞فہ‌ࢪموودہ۞

02 Jan, 12:18



‌◈صەڵاواتی لەسەربدەن ویادی خێری بڪەن..

{ إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا }
به‌ڕاستی خواو فریشته‌ڪانی صەڵاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رﷺ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش صەڵاواتی له‌سه‌ر بده‌ن و به‌رده‌وام یادی خێری بڪه‌ن...

۞فہ‌ࢪموودہ۞

02 Jan, 10:03


◈ به‌ چاكی سه‌ربڕین و تیژ كردنی تیغ‌..

شداد كوڕی أنس ( خودای لێ ڕازی بێت) ده‌فەرمووێت؛ دوو شتم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ﷺ له‌به‌ر كردووه‌، فه‌رمووی: بێگومان خودا به‌ چاك ئه‌نجامدانی فه‌رز كردوه‌ له‌سه‌ر هه‌موو شتێك،ئه‌گه‌ر شتێكیان كوشت به‌ جوانی بیكوژن، ئه‌گه‌ر شتێكیان سه‌ربڕی به‌ چاكی سه‌ری ببڕن، با هه‌ر یه‌ك له‌ ئێوه‌ تیغه‌كه‌ی تیژ بكات و سه‌ربڕاوه‌كه‌ بحه‌وێنێته‌وه.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

02 Jan, 07:26



فەزڵی زیڪری (الْحَمْدُ لِلَّهِ/ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)

جابری ڪوڕی عەبدوڵڵا (خوا لێی ڕازی بێ) گوتوویەتی: گوێم لــە پێغەمبەری خــوا ﷺ
بوو دەیفەرموو: گەورەترین و چاڪترین زیڪر
(لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)یە، گەورەترین و چاڪـترین
دوعاش (الْحَمْدُ لِلَّهِ)یە ..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

01 Jan, 21:36


شه‌و نوێژ بڪه‌ن، چونڪه‌ شه‌ونوێژ پیشه‌ی پیاوچاڪانی پێش ئێوه‌یه‌ و له‌ خوای خۆتان نزیڪتان ده‌ڪاته‌وه‌و تاوانه‌ڪانتان داده‌پۆشێ‌ و گوناهتان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌ڪــــات و ده‌رد لـــه‌ لاشه‌تان ده‌رده‌ڪات ..

( پێغەمبەری خـوا ﷺ )

۞فہ‌ࢪموودہ۞

01 Jan, 18:34



سبەینێش پێنجشەممەیە هەوڵدەن
لەڪاروانى ڕۆژووگرانی سبەینێ بن.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

01 Jan, 12:12



صَلـواْ عَلي مَن سَڪـنت القُلـوب
مَحبتُه و اشتاقت العُيون لرؤيته ﷺ
🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

01 Jan, 09:00


پێگە و گەورەیی پێنج نوێژەكان

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضە الله عنە : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ قَالَ: «أَرَأَيْتُمْ لَوْ أَنَّ نَهَرًا بِبَابِأَحَدِكُمْ يَغْتَسِلُ مِنْهُ كُلَّ يَوْمٍ خَمْسَ مَرَّاتٍ هَلْ يَبْقَى مِنْ دَرَنِهِ شَيْءٌ؟»،قَالُوا: لَا يَبْقَى مِنْ دَرَنِهِ شَيْءٌ، قَالَ: «فَكَذَلِكَ مَثَلُ الصَّلَوَاتِ الْخَمْسِيَمْحُو اللَّهُ بِهِنَّ الْخَطَايَا»(رواه النسائي وصححه الألباني)

ئەبو هوڕەیڕە خوا لێی رازی بێت 
دەگێرێتەوە: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: «هەواڵم بدەنێ ئەگەر ڕووبارێک بەبەردەم ماڵی یەکێک لە ئێوەدا بێت، هەموو ڕۆژێک پێنج جار خۆی پێ بشوات، ئایا چڵکی پێوە دەمێنێت؟»، گوتیان: هیچ چڵکێكی پێوە نامێنێت، فەرمووى: «هەروەها ئەویش وەکوو پێنج نوێژەکان وایە، خوا گوناهەكانی پێ دەسڕێتەوە».

۞فہ‌ࢪموودہ۞

31 Dec, 21:01


◈شەونوێژ بڪەن..

قال رسول الله ﷺ (عَلَيْكُمْ بِقيام اللّيلِ فانّهُ دأبُ الصَّالحينَ قَبْلَكمُ، وهوَ قربةٌ إلى ربِّكم، ومَكْفَرةٌ للسَّيئاتِ ومَنْهَاةٌ عَنْ الإثمِ ومَطْرَدَةٌ للداء عن الجَسَد). (رواه أحمد)

واتە پێغەمبەری خوا ﷺ شه‌و نوێژ بڪه‌ن، چونڪه‌ شه‌ونوێژ پیشه‌ی پیاوچاڪانی پێش ئێوه‌یه‌و له‌ خوای خۆتان نزڪتان ده‌ڪاته‌وه‌و تاوانه‌ڪانتان داده‌پۆشێ‌ و گوناهتان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌ڪات و ده‌رد له‌ لاشه‌تان ده‌رده‌ڪات...

۞فہ‌ࢪموودہ۞

24 Nov, 11:02



هەر لەسەر زەمین تا عەرشی ئەعلا
پڕ سەڵاوات بێت بــۆ ٫٫ حبیب الله ،،


صلوا علی حبیب🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

24 Nov, 07:25


◈ فەزڵی زیڪری (سُبْحَانَ اللَّهِ،
وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ)

عَن أَبِي هُرَيْرَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ مَرَّ بِهِ، وَهُوَ يَغْرِسُ غَرْسَاً، فَقَالَ: «يَا أَبَا هُرَيْرَةَ مَا الَّذِي تَغْرِسُ؟» قُلْتُ: غِرَاسَاً لِي، قَالَ: «أَلاَّ أَدُلُّكَ عَلَى غِرَاسٍ خَيْرٍ لَكَ مِنْ هَذَا»، قَالَ: بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ، قَالَ: «قُلْ سُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَرُ، يُغْرَسْ لَكَ بِكُلِّ وَاحِدَةٍ شَجَرَةٌ فِي الْجَنَّةِ».

واتە: ئەبو هوڕەیڕە خوالێی ڕازی بێت، دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خوا ﷺ بەلایدا تێپەڕیوە، ئەویش لەو كاتەدا خەریكی چاندنی نەمامێك بووە، دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ئەی ئەبو هوڕەیڕە! ئەوە چی دەچێنی؟ دەڵێ: منیش گوتم: چەند نەمامێكی خۆمن دەیانچێنم، فەرمووی: ئایا هەواڵت پێبدەم بە چاندنێك زۆر باشتر بێ بۆت لەوە؟ گوتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خوا، فەرمووی: بڵێ: (سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ) لە بەرانبەر گوتنی هەر یەكێكیاندا درەختێكت بۆ دەچێنرێ لە بەهەشتدا.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

23 Nov, 10:02


◈ پێگە و گەورەیی سەعدی کوڕی
ئەبو وەققاص خوا لێی ڕازی بێ

عَنْ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ): يَقُولُ: لَقَدْ جَمَعَ لِي رَسُولُ اللَّه ﷺ يَوْمَ أُحُدٍ أَبَوَيْه، فَقَالَ: «ارْمِ سَعْدُ، فِدَاكَ أَبِي وَأُمِّي». صحیح، سنن ابن ماجە:130

سەعدی کوڕی ئەبو وەققاص (ڕەزای خوای لێبێ) ده‌ڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ لە ڕۆژی ئوحوددا ناوی دایک و باوکی بۆ من کۆ کردنەوە و فەرمووی: «(تیر) بهاوێژە ئەی سەعد، باوک و دایکم فیدات بن».

۞فہ‌ࢪموودہ۞

23 Nov, 05:47


‌◈ ئەو زیکرەی گەنجینەیەڪە لە گەنجینەڪانی بەهەشت . .

هەر كەسێك زیكری: (لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلاَّ بِاللَّهِ) زۆر دووبارە بكاتەوە، بۆی دەبێتە دەرگایەك لە دەرگاكانی بەهەشت، وەك لەو ڕیوایەتەدا هاتوە، پێغەمبەری خوا ﷺ بە یەكێك لە هاوەڵانی فەرموو: «أَلَا أَدُلُّكَ عَلَى بَابٍ مِنْ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ قُلْتُ: بَلَى، قَالَ: لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلاَّ بِاللَّهِ».

واتە: ئایا هەواڵت پێنەدەم لەبارەی دەرگایەك لە دەرگاكانی بەهەشت؟ هاوەڵەكە گوتی: با، فەرمووی: (لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلاَّ بِاللَّهِ).

۞فہ‌ࢪموودہ۞

22 Nov, 17:01


◈پێگە و گەورەیی بیلال (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ)

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ)، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ لِبِلاَلٍ عِنْدَ صَلاَةِ الْغَدَاةِ: «يَا بِلاَلُ حَدِّثْنِي بِأَرْجَى عَمَلٍ عَمِلْتَهُ عِنْدَكَ فِي الإِسْلاَمِ مَنْفَعَةً، فَإِنِّي سَمِعْتُ اللَّيْلَةَ خَشْفَ نَعْلَيْكَ بَيْنَ يَدَيَّ فِي الْجَنَّةِ»، قَالَ بِلاَلٌ: مَا عَمِلْتُ عَمَلاً فِي الإِسْلاَمِ أَرْجَى عِنْدِي مَنْفَعَةً، مِنْ أَنِّي لاَ أَتَطَهَّرُ طُهُورًا تَامًّا، فِي سَاعَةٍ مِنْ لَيْلٍ وَلاَ نَهَارٍ، إِلاَّ صَلَّيْتُ بِذَلِكَ الطُّهُورِ، مَا كَتَبَ اللَّهُ لِي أَنْ أُصَلِّيَ.
(صحیح مسلم: 2458)

ئەبو هوڕەیڕە (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ لە کاتی نوێژی بەیانی بە بیلالی فەرموو: «ئەی بیلال، چاکترین کردەوەتم بۆ باس بکە لە ئیسلامدا کردبێتت، چونکە من ئەمشەو گوێم لە خشەی نەعلەکانت بوو لە پێشمەوە لەناو بەهەشت»، گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا هیچ کردەوەیەکی ئەوەندە چاکم نەکردووە، ئەوە نەبێت من هەر کات دەستنوێژێكی تەواوم بگرتایە، لە هەر کاتێکی شەو یان ڕۆژ ئیللا نوێژم دەکرد بەو دەستنوێژەوە، ئەوەندەی خوا بۆمی نووسیبێ و کردبێتە قسمەت نوێژ بکەم.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

22 Nov, 12:02


بەیەقینەوە دوعـا بڪەن..

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : داوا لە خودا بڪەن و لێی بپاڕێنەوە بە شێوەیەڪ ڪە  دڵنیابن لەوەی وەڵامتان ئەداتەوە.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

22 Nov, 10:00



سورةالكهف / نورٌ بين الجُمعتين.📖

۞فہ‌ࢪموودہ۞

22 Nov, 07:19



◈ ‏بە زۆر صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەرﷺ

٭ پێویستیەڪانت جێـبەجێ دەبـێت.
٭ خودا لەتاوانەڪانت خۆشـدەبـێـت.
٭ دەرگا داخراوەکان بەڕووتدا دەڪرێتەوە.
٭ ‏سەختیەڪان ئاسان دەبنو دەگەیت بە ئاواتەڪانت وخەمەڪانت نامێنێت.
بۆیــە زۆر صـەڵاوات لێبـــدەن..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

21 Nov, 20:23



◈ باشترین نوێژی ڕۆژی هەینی کامەیە⸮

قـال رسـول اللـه ﷺ : أفضلُ الصلواتِ
عندَ اللهِ صلاةُ الصبحِ يومَ الجمعةِ في جماعةٍ.

باشترین نوێژ لەلای خوای گەورە نوێژی
بەیانییە لە ڕۆژی هەینی، بە جـەماعەت.

( صحيح الجامع 1119 )

۞فہ‌ࢪموودہ۞

21 Nov, 12:41


◈کلیلی نزاو پاڕانەوە چیە..؟؟

کلیلی نزا و پاڕانەوەکان سەڵاواتدانە
لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ هەروەکو
چۆن کلیلی نوێژ دەست نوێژە،

صلوا علی حبیب🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

21 Nov, 10:00



◈ لە ڪام ڪاتە ڪەنابێت نوێژ  بکرێت.؟

لەڕیوایەتی(موسلم)دا هاتیە ڪەوا
پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی: نوێژ ناڪرێت و دروست نیە، لە دوو ڪاتدا، لە ڪاتی دانان و ئامادەبوونی خواردن و لە ڪاتی تەنگەتاوی دا. (ڪاتێک مرۆڤ پێویستی بە سەرئاو بوو)

۞فہ‌ࢪموودہ۞

21 Nov, 05:01



◈فەزڵی زیڪری ( الحمدللە )( لاالەالااللە)

عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ يَقُولُ: «أَفْضَلُ الذِّكْرِ لَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَأَفْضَلُ الدُّعَاءِ الْحَمْدُ لِلَّهِ» .

واتە: جابری كوڕی عەبدوڵڵا خوالێی ڕازی بێت گوتوویەتی: گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو دەیفەرموو: گەورەترین و چاكترین زیكر
(لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ)یە، گەورەترین و چاكترین
دوعاش (الْحَمْدُ لِلَّهِ)یە

۞فہ‌ࢪموودہ۞

20 Nov, 16:30



مەعلومە لە نەوعی بەشەرا نەبوە میسالت..

اللَّهُم صَلِّ وَسَلِّمْ على نَبِيِّنَا مُحمَّد ﷺ ...!

۞فہ‌ࢪموودہ۞

20 Nov, 10:01


◈پێگە و گەورەیی زەیدی کوڕی سابیت و موعازی کوڕی جەبەل (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا)

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ): أَنَّ رَسُولَ اللَّه ﷺ قَالَ: «أَرْحَمُ أُمَّتِي بِأُمَّتِي أَبُو بَكْرٍ، وَأَشَدُّهمْ فِي دِينِ اللَّه عُمَرُ، وَأَصْدَقُهمْ حَيَاءً عُثْمَانُ، وَأَقْضَاهمْ عَلِيُّ بْنُ أَبِي طَالِبٍ، وَأَقْرَؤُهمْ لِكِتَابِ اللَّه أُبَيُّ بْنُ كَعْبٍ، وَأَعْلَمُهمْ بِالْحَلَالِ وَالْحَرَامِ مُعَاذُ بْنُ جَبَلٍ، وَأَفْرَضُهمْ زَيْدُ بْنُ ثَابِتٍ، أَلَا وَإِنَّ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَمِينًا، وَأَمِينُ هذِه الْأُمَّةِ أَبُو عُبَيْدَةَ بْنُ الْجَرَّاحِ». صحیح، سنن ابن ماجە: 154.

ئەنەسی کوڕی مالیک (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «بەبەزەییترین کەس لە ئوممه‌تەکەم بۆ ئوممه‌تەکەم ئەبو بەکرە، توندترین کەس بۆ ئایینی خوا (بۆ پاراستنی سنوورەكانی) عومەرە، ڕاستگۆترینیان لە حەیا و شەرمدا عوسمانە، سەرڕاسترینیان لە حوکم و قەزادا عەلی کوڕی ئەبو تالیبە، شارەزاترینیان لە خوێندنەوەی قوڕئان ئوبەی کوڕی کەعبە، زاناترینیان لە حەڵاڵ و حەرامدا موعازی کوڕی جەبەلە، شارەزاترینیان لە میراتدا زەیدی کوڕی سابیتە، ئاگادار بن بەڕاستی هەموو ئوممەتێک ئەمیندارێکی هەیە، ئەمینداری ئەو ئوممەتە ئەبو عوبەیدەی كوڕی جەڕڕاحە»

۞فہ‌ࢪموودہ۞

19 Nov, 10:01


◈یەکەمین پرسیارەڪانی ڕۆژی قیامەت
بۆ هەر بەندەیەڪ چیە ..؟؟

قال رسول الله ﷺ لا تَزُولُ قَدَمَا عَبْدٍ يَوْمَ القِيَامَةِ حَتَّى يُسْأَلَ: عَنْ عُمُرِهِ فِيمَا أَفْنَاهُ؟ وَعَنْ عِلْمِهِ فِيمَ فَعَلَ؟ وَعَنْ مَالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ؟ وَفِيمَ أَنْفَقَهُ؟ وَعَنْ جِسْمِهِ فِيمَ أَبْلاَهُ؟ أخرجه الترمذي: 2417،

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: دوو پێی هیچ بەندەیەك لە ڕۆژی قیامەتدا ،لە بەردەم دادگای خوای دادگەر ناجووڵێ تاكو پرسیاری لێ نەكرێ: دەربارەى تەمەنی كە لە چیدا بەڕێ كردوە؟ لە زانیاریەكەى چەندەى كار پێكردوە؟ وە لەو ماڵ و سامانەی كە هەیەتی چۆنی بە دەست هێناوە؟ چۆنیشی خەرج كردوە؟ وە جەستەی لە چیدا پیر كردوەو تەواو كردوە؟!

۞فہ‌ࢪموودہ۞

19 Nov, 05:00



ئەو دەمەی دوای دابڕانـێڪی زۆر،
نوێژی
چێشتەنگاو ئەنجام دەدەیـت،

دوو پاداشتت بــۆ هەیــە،
یەڪەمیان ئەنجامدانی سوننەت،
دووەمیش زیندوڪردنەوەی ئەو سوننەتە.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

18 Nov, 21:49



قـال رسـول اللەﷺ

٫٫ اجْعَلُوا آخِرَ صَلَاتِڪُمْ بِاللَّيْلِ وِتْرًا ،،


با ڪۆتا نوێژەڪانی شەوتان تاڪ بێت.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

18 Nov, 11:02


◈پێگە و گەورەیی ئەبو زەڕ
(رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) لای پێغەمبەری خوا ﷺ


عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عَمْرٍو (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا) قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّه ﷺ يَقُولُ: «مَا أَقَلَّتِ الْغَبْرَاءُ، وَلَا أَظَلَّتِ الْخَضْرَاءُ، مِنْ رَجُلٍ أَصْدَقَ لَهجَةً مِنْ أَبِي ذَرٍّ» صحیح، سنن ابن ماجە:156

عەبدوڵڵای کوڕی عەمر (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا) دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو دەیفەرموو: زەوی هیچ كەسێكی هەڵنەگرتووە و ئاسمانیش سێبەری لە هیچ كەسێك نەكردووە، ڕاستگۆتر بێت لە ئەبو زەڕ . .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

18 Nov, 07:32



لە ڕیوایەتی ( ئیمامی احمد ) دا هاتـــوە
ڪەوا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی لــەبــەدبەختی ئینسـان ئـــەوەیـــە ،
واز لەنوێژی ئیستیخارە بینیت . .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

17 Nov, 17:00


◈ پێگە و گەورەیی حەسەن و حوسەین ڪوڕەڪانی عەلی ڪوڕی ئەبو تالیب ڕەزای خوایان لێ بێ لەلایەن پێغەمبەری خوا ﷺ . .


عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ: أَنَّ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ لِلْحَسَنِ: «اللَّهمَّ إِنِّي أُحِبُّه فَأَحِبَّه، وَأَحِبَّ مَنْ يُحِبُّه»، قَالَ: وَضَمَّه إِلَى صَدْرِه. صحیح، سنن ابن ماجە: ١٤٢

ئەبو هوڕەیڕە ڕەزای خوای لێ بێ دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر ﷺ بە حەسەنی ڕەزای خوایان لێبێ فەرمووە: «خودایە من حەسەنم خۆش دەوێت تۆش خۆشت بوێت، ئەوەی ئەویشی خۆش دەوێت خۆشت بوێت»، (ئەبو هوڕەیڕە) دەڵێت: جا پێغەمبەر ﷺ حەسەنی گوشی بە سنگی خۆیەوە.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

17 Nov, 10:00



لە ڕیوایەتی (موسیلم) دا هاتوە ڪەوا
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتى:
( لاَ يَفْرَكْ مُؤْمِنٌ مُؤْمِنَةً، إِنْ كَرِەَ مِنْهَا خُلُقًا، رَضِيَ مِنْهَا آخَر )

واتە: با هیچ پیاوێڪى ئیماندار هیچ ئافرەتێڪى ئیماندار نەبوغزێنێ، ئەگەر ڕقى لە سیفەتێڪى خراپی بوو، ئەوە سیفەتێڪی دیڪەى باشى هەیە ڪە لێى ڕازییە.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

16 Nov, 18:14


◈ هاوەڵ دانانی بچوڪ چیە.؟؟

قال رسول الله ﷺ ألا أخبركم بما هو أخوف عليكم عندي من المسيح الدجال ؟ الشرك الخفي: أن يقوم الرجل فيصلي فيزين صلاتە
لما يرى من نظر رجل.. (صحیح جامع)

پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی :
هاوەڵ دانانی بچووك ئەوەیە کە کەسێك هەستێ نوێژ بکات و نوێژەکەی بڕازێنێتەوە بەهۆی ئەوەی دەبینێ كە کەسێك سەیری دەکات . . .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

16 Nov, 10:02


◈ پلە و پێگەی زوبەیری کوڕی عەووام
(خوا لێی ڕازی بێ)
لای پێغەمبەری خوا ﷺ

عَنْ جَابِرٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه ﷺ يَوْمَ قُرَيْظَةَ «مَنْ يَأْتِينَا بِخَبَرِ الْقَوْمِ؟»، فَقَالَ الزُّبَيْرُ: أَنَا، فَقَالَ: «مَنْ يَأْتِينَا بِخَبَرِ الْقَوْمِ؟»، قَالَ الزُّبَيْرُ: أَنَا ثَلَاثًا، فَقَالَ النَّبِيُّ ﷺ: «لِكُلِّ نَبِيٍّ حَوَارِيٌّ، وَإِنَّ حَوَارِيَّ الزُّبَيْرُ». صحیح، سنن ابن ماجە: ١٢٢

واتە: جابیر خوا لێی ڕازی بێ دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ لە ڕۆژی قوڕەیزەدا فەرمووی ؛کێ هەواڵی ئەو کۆمەڵەیه‌مان بۆ دێنێت؟ جا زوبەیر گوتی: من، (دووبارە پێغەمبەر ﷺ) فەرمووی: کێ هەواڵی ئەو کۆمەڵەمان بۆ دێنێت؟، زوبەیریش سێ جار گوتی: من، ئینجا پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: «هەموو پێغەمبەرێک دڵسۆز و پشتیوان و خەڵکی تایبەتی خۆی هەبووە، بێگومان
دڵسۆز و پشتیوانی منیش زوبەیرە».

۞فہ‌ࢪموودہ۞

15 Nov, 20:50


‌◈ فەزڵ و گـەورەیی بـاوڪ . .

لە(صحیحی ابن ماجە)دا هاتوە ڪەوا
پێغەمبـەری خـوا ﷺ فـەرموویــەتــی ؛
باوڪ لە باشترینی دەرگاڪانی بەهەشتە
جا ئەو دەرگا ون بڪە، یان پارێزگاری لێبڪە.


۞فہ‌ࢪموودہ۞

14 Nov, 17:37


◈ هەمووڪات صەڵاوات بدەن
بەتایبەت لە شەوو ڕۆژی هەینی . .

قال الإمام الشافعي: «وأحب كثرة الصلاة على النبي ﷺ في كل حال، وأنها في يوم الجمعة وليلتها أشد استحباباً، وأحب قراءة الكهف ليلة الجمعة ويومها لما جاء فيها»

ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: «پێم خۆشە لەهەموو کاتێک سەڵاوات بدەین لەسەر پێغەمبەر ﷺ، وە بەتایبەت لە ڕۆژی جومعە و شەوەکەیدا زیاتر سوننەتە، وە پێم خۆشە سورەتی الکھف لە شەوی جومعە و ڕۆژەکەیدا بخوێندرێتەوە لەبەر ئەو فەرموودانەی لە دەربارەیدا هاتوونە»

كتاب الأم للإمام الشَّافعي (٢٣٩/١).

۞فہ‌ࢪموودہ۞

14 Nov, 11:02



اللَّهُم صَلِّ وَسَلِّمْ على نَبِيِّنَا مُحمَّد ﷺ..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

13 Nov, 10:01



◈نەرم و نیانى سەرچاوەى هەموجوانیەڪانە

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : «إِنَّ
الرِّفْقَ لَا يَكُونُ فِي شَيْءٍ إِلَّا زَانَهُ، وَلَا يُنْزَعُ
مِنْ شَيْءٍ إِلَّا شَانَهُ».

واتە: بەڕاستى نەرم و نیانى لە هەرشتێكدا هەبێ جوانى دەكات، لە هەرشتێكدا دابڕنرێ ناشرینى دەكات.


۞فہ‌ࢪموودہ۞

13 Nov, 06:05



دەتەوێت لە تۆبەڪاران بیت . .؟؟

ڕۆژانە نوێژی چێشتەنگاو بڪە
ئەگەر بەدوو رڪـئـاتیش بیــت .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

12 Nov, 20:58



شەوانـە پێش خەوتن نوێژی ویتر بکەن.

وەسیەتی پێغەمبەری خوایە {ﷺ}

۞فہ‌ࢪموودہ۞

12 Nov, 10:01



پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: لَا يُؤْمِنُ
أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ.

واتە: هیچ یەڪێڪ لە ئێوە ئیمانی تەواو نیە تاوەڪو چی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ
براڪەشی پێی خۆش نەبێ.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

12 Nov, 05:02



لەبارەی زیڪری:
(اللهُ، اللهُ رَبِّي لاَ أُشْرِكُ بِهِ شَيْئاً)

لەوبارەوە دایکمان عائیشە (خوا لێی ڕازی بێ) دەگێڕێتەوە (ڕۆژێک) پێغەمبەر ﷺ خانەوادەكەی خۆى كۆكردەوە، جا فەرمووی ﷺ: ئەگەر یەكێكتان تووشی خەم یان ناخۆشییەك بوو با بڵێ:(اللَّهُ اللَّهُ رَبِّي، لَا أُشْرِكُ بِهِ شَيْئَاً)، واتە: خوا خوا پەروەردگارمە، هیچ هاوبەشی بۆ دانانێم.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

11 Nov, 15:57



لە(صەحیحی موسلم) دا هاتوە ڪەوا
پێغەمبەرخوا ﷺفەرموویەتی ؛ خـودا هەموو شەوێــڪ دادەبەزێتە ئاسمانۍ دونیــا لــە
سێیەڪۍ ڪۆتایۍ شەودا و دەفەرموێت: ڪێ دوعا و پاڕانەوەیەڪۍ هەیە تا وەڵامۍ بدەمەوە ،ڪێ داوام لێ دەڪات تا پێۍ ببەخشم ، ڪێ داواۍ لێخۆشبوونم
لێ دەڪات تا لێۍ خۆش بم.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

11 Nov, 06:26


‌‌
◈ لەبارەی زیڪری: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي،
وَارْحَمْنِي، وَاهْدِنِـــي، وَارْزُقْنِـــي)

لەوبارەوە سەعدی كوڕی ئەبو وەققاص
(خوا لێی ڕازی بێ) دەڵێ: پیاوێكـــی
دەشتەكی هاتە لای پێغەمبەری خوا ﷺ

پێی گوت: قسەیەكم فێر بكە بیڵێم، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: بڵێ: (لَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، اللَّهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، سُبْحَانَ اللَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلاَّ بِاللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)، كابرای دەشتەكی گوتی: ئەم قسانە بۆ (پێداهەڵگوتنی) پەروەردگارمە، ئەی بۆ من چی؟ پێغەمبەری خوا ﷺ پێی فەرموو: بڵێ: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي، وَارْحَمْنِي، وَاهْدِنِي، وَارْزُقْنِي)، واتە: خوایە! لێم خۆشبە، ڕەحمم پێ بكە، ڕێنموییم بكە، ڕزق و ڕۆزیم پێ بدە.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

10 Nov, 09:01



هەمو #زانستێك بەرچاوڕوونی و هیدایەتی تیایە بۆ ڕێگای خێر، وەئاگادارکردنەوە لەڕێگای شەڕ یان وەسیلەیەک بۆ ئەوە،ئەوە #زانستێکی بەسودە.

◆زانای پایە بەرز شێخ سعدی'رحمە الله'
◆تفسیرە /٥٥٧

۞فہ‌ࢪموودہ۞

10 Nov, 05:01



هیچ شتێک لە فێربونی
#علم و
بڵاوکردنەوی
#عیلم گرینگتر نیە.

ئیمام ئیبن موبارەک | رحمە اللە | وتوویەتی : نازانم هیچ پلەیەک هەبێت لە دوای
#پێغەمبەرایەتیەوە کە باشتر بێت لە #بڵاوکردنەوەی #علم.

تهذیب | ٢٠/١-

۞فہ‌ࢪموودہ۞

09 Nov, 22:39


لەم کەناڵەی لای خوارەوە دەستمان کردوە بە خوێندنی کتێبی "ئەربەعینی نەوەوی".

هەرکەس ئەیەوێت بەژدار بێت با داخلی ئەم کەناڵە بێت👇

https://t.me/Wanakan10

۞فہ‌ࢪموودہ۞

09 Nov, 17:36



پێغەمبەر ﷺ  فەرموویەتی : سیواڪ دەم و ددان پاڪ دەکاتەوە و ڕەزامەندیی خودای پێ بەدەست دەهێنیت ، بەڵام قسەی چاڪ شیرینیەڪە خودا فەرمانی پێ ڪردووین ڪە هەمـیشە لەسەر زارمان بێت و قسەی باش بۆ خەڵڪی بڪەین» خودای گەورە دەفەرموێت:
« وقولوا للناس حسنا»

۞فہ‌ࢪموودہ۞

09 Nov, 07:39



‌◈ فەزڵ و گەورەیی زیڪری (لَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ)

پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ فەرموویەتی: لە ڕۆژی قیامەتدا دڵخۆشترین و بەختەوەرترین ڪـــەس بە شەفاعەتی مـــن ئــــەو ڪـەسەیە بە نیازپاڪی و لە دڵەوە یاخود لە ناخەوە گوتوویەتی: (لَا إِلَهَ إلاَّ اللَّهُ).

۞فہ‌ࢪموودہ۞

08 Nov, 13:45



یه‌ڪیڪ له گـه‌وره‌تـریـن
عیبـاده‌تــەڪـان دوعــایــه . .

به‌ڵڪو پێغەمبەرﷺ فەرموویەتی :
(الدُّعاءُ هو العبادةُ ) دوعا خۆۍ عیباده‌ته..

بۆیە زۆر دوعا بڪەن.!

۞فہ‌ࢪموودہ۞

08 Nov, 05:01


‌◈ زیڪری (سيد الإستغفار):

لە‌ ‌بارە‌ی ئە‌م زیڪرە‌وە‌ پێغەمبەری خوا ﷺ فە‌رموویە‌تی: هەر ڪەسێك لە ڕۆژدا لە ناخی دڵیەوە بیڵێ، لەو ڕۆژەشدا بەر لەوەی ئێوارە دابێ بمرێ، ئەوە ئەهلی بەهەشتە، ھە‌روە‌ھا هەر ڪەسێك لە شەودا لە ناخی دڵیەوە بیڵێ، بەر لەوەی ڕۆژی بەسەردابێ بمرێ، ئەوە ئەهلی بەهەشتە.

دوعایەڪە بەم شێوەیە ؛

اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي، فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ».

واتە: گەورەترین و چاكترین پاڕانەوەی داوای لێخۆش بوون ئەوەیە، كە (بەندە) بڵێ: ئەی خودایە! تۆ پەروەردگارمی، جگە لە تۆ هیچ پەرستراوى دیكە نیيە (بە هەق)، وە تۆ منت دروست كردوەو من بەندەی تۆم، وە من تا بتوانم لەسەر بەڵێن و پەیمانەكەمم كە بە تۆم داوە، پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی كردەوەی خۆم، وە دان دەنێم بە نیعمەتەكانت لەسەرم و دان دەنێم بە گوناهەكانم، لێم خۆشبە، بێگومان جگە لە تۆ كەس (بۆی نیيە لە گوناهی بەندەكان) خۆشبێ.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

07 Nov, 18:01



ئەگەر دۆستایەتی و سەرڪەوتن بۆ زەوی با، پێغەمبەر(ﷺ) مەڪڪەی بەجێنەدەهێشت،
ئەگەر بۆ هۆز و تیرە با، لەگەڵ قوڕەیش نەدەجەنگا! ئەگەر بۆ ڪەس و ڪاریش با، ئەبولەهەب مامی خۆی بوو!

بۆیە بزانن ڪە بیر و باوەڕ و
ئاین لە خوێن و خاڪ گــرنگتــرە!

۞فہ‌ࢪموودہ۞

07 Nov, 12:01



صَلـواْ عَلــي مَن سَڪـنــت القُلــوب
مَحبتُه و اشتاقت العُيون لرؤيته ﷺ


۞فہ‌ࢪموودہ۞

07 Nov, 10:00


◈بە ئەندازەی پێویست گرنگیدان بە ژیانی دونیا . .

عَنْ أَنَسٍ (رضي الله عنه) قَالَ: خَطَبَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ خُطْبَةً مَا سَمِعْتُ مِثْلَهَا قَطُّ، وَقَالَ: «لَوْ تَعْلَمُونَ مَا أَعْلَمُ، لَضَحِكْتُمْ قَلِيلاً وَلَبَكَيْتُمْ كَثِيراً»، فَغَطَّى أَصْحَابُهُ وُجُوهَهُمْ لَهُمْ حَنِينٌ.

واتە: ئەنەس (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەرى خوا ﷺ وتارێكیدا، هەرگیز گوێم لە وتارى وا نەبووە، پێغەمبەرى خوا ﷺ لە وتارەكەیدا فەرمووى: ئەگەر ئەوەى من دەیزانم ئێوە بیزانن، كەم پێدەكەنن و زۆر دەگریێن، هاوەڵانی ڕووخسارى خۆیان داپۆشی (شتێكیان بەسەر سەرى خۆیاندادا و سەریان نزم كردەوە)، هەنسكیان دەهات و بە كوڵ دەگريان.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

07 Nov, 06:10



دەتەوێت بەهرەمەند بیت لەسونەتە بەرزەڪانی پێغەمبەری ئازیزمان ﷺ؟
دەتەوێت ببیت بەئەولیای خودای گەورە؟
دەتەوێت ئارامی و ئاسودەیی دڵ و دەرون بەدەست بهێنیت؟ دەتەوێت پارێزراو بیت لــــەتێکـــڕای پیلانەڪــانی شەیتــان.
دەتەوێت دوعایەڪانت قبوڵ بێت؟

زیڪر و یادی خودای گەورە زۆر بڪە.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

06 Nov, 20:59



پێغەمبەری خواﷺ دەفەرمووێت
( من صلّى الصبح فهو في ذمة الله )

واتا:هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات
لەژێر پاراستن و ئەمانی خودا دەبێت.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

06 Nov, 13:01



لە صە‌حیحی ( ترمیزی،احمد،ابن حیبان)
داهــاتــوە ڪـــەوا پێغەمبەری خــودا ﷺ فەرموویەتی ؛ بە‌ختە‌وە‌ر و سە‌رفراز بووە،‌
ئە‌و ڪە‌سە‌ی بۆ ئیسلام ھیدایە‌ت دراوە‌،
و ژیانێڪی زۆر سادە‌ی ڪردووە،‌
و بە‌ قە‌ناعە‌ت بووە‌.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

06 Nov, 10:01



‌◈ئەو هاوەڵەی بەهەشتی مسۆگەر ڪرد.!!

قَالَ النَّبِيُّ ﷺ: «مَنْ يَحْفِرْ بِئْرَ رُومَةَ فَلَهُ الجَنَّةُ». فَحَفَرَهَا عُثْمَانُ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، وَقَالَ: «مَنْ جَهَّزَ جَيْشَ العُسْرَةِ فَلَهُ الجَنَّةُ». فَجَهَّزَهُ عُثْمَانُ
(رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ). (صحيح البخاري)

پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:
هەرکەس بیری ڕوومە هەڵکەنێت ئەوە
بەهەشت بۆ ئەوە، جا عوسمان(خوا لێی ڕازی بێ) هەڵیکەند. هەروەها فەرمووی: هەرکەس تفاق و پێویستی سوپای عوسرە دابین کات ئەوە بەهەشت بۆ ئەو کەسەیە، بەهەمان شێوە عوسمان (خوا لێی ڕازی بێ) تفاق و پێویستی ئەو سوپایەی دابین کرد.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

06 Nov, 05:02



فەزڵەڪەی وەڪ ئەوەیەسەدەقەت بەرامبەر ھەر ئەندامێڪ لەئەندامەڪانی لاشەت ڪردبێت ..وەبەنوێژی تەوبەڪاران ناسراوە. ئەم نوێژە سونەتێڪی موئەڪدەیەو
پێغەمبەری خوا ﷺبەردەوام ڪردوویەتی.
ئەمە نوێژی چێشتەنگـاوە...!!

تۆش ڕۆژانە بیڪەو ئەو فەزڵە بەدەست بێنە.‌‌

۞فہ‌ࢪموودہ۞

05 Nov, 21:09



عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ قَالَ:
«عَلَيْكُمْ بِصَلَاةِ اللَّيْلِ وَلَوْ رَكْعَةً وَاحِدَةً»

لە ‌ئیبن عه‌باسەوە رضي الله عنهما
دەگێڕێتەوە كە پێغه‌مبه‌رﷺ فەرموویەتی: «پێویستە #شەونوێژ بکەن ئەگەر بێت و یەک ڕکعاتیش بێت..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

05 Nov, 13:00


◈ چاکترین ڪار چ ڪارێڪە ⸮

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی؛ أَفْضَلُ الأَعْمَالِ: الصَّلاَةُ لِوَقْتِهَا، وَبِـــرُّ الوَالِدَيْـــنِ .

واتە‌: باشترین ڪردە‌وە‌ بریتین لە‌ :
نوێژڪردن لـە ڪاتى خۆى و
چاڪەڪردن لەگەڵ
دایڪ و باوڪ .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

05 Nov, 10:01



◈ڪێ هاوڕێی پێغەمبەرەﷺ لەبەهەشتدا⸮

عَنْ أَبِي هرَيْرَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ):أَنَّ رَسُولَ
اللَّه ﷺ قَالَ: «لِكُلِّ نَبِيٍّ رَفِيقٌ فِي الْجَنَّةِ،
وَرَفِيقِي فِيها عُثْمَانُ بْنُ عَفَّـــــانَ».
صحيح، سنن ابن ماجه: 109

ئەبو هوڕەیڕە(خوا لێی ڕازی بێ) دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «هەموو پێغەمبەرێک هاوڕێیەکی هەیە لە بەهەشتدا، هاوڕێی منیش لە بەهەشتدا عوسمانی کوڕی عەففانە».

۞فہ‌ࢪموودہ۞

05 Nov, 07:17



نوێژی چێشتەنگــاو ؛
سوننەتێڪ ڪە زۆر ڪەس لێی بێ ئـاگـایە،
بەرەڪــەتــە بـــۆ تەندروستـی و ڕۆزی،
با لە ئەو ڪارانە بێت ڪە سەرەتای
ڕۆژەڪەت دەیڪەیت.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

04 Nov, 18:00



لە (صەحیحی الالبانی)یەوە هاتوە
کەوا پێغەمبەری خوداﷺ فەرموویەتی: هەرکەس 7 جار داوای بەهەشت لە خوا بکات، بەهەشت دەڵێت "خوایە بیخەرە بەهەشتەوە" و هەرکەس 7 جار پەنا بگرێت لە ئاگر، ئاگر دەڵێت "خوایە لە ئاگر بیپارێزە"

(اللهم اني اسئلك الجنة و اعذبك من النار )

۞فہ‌ࢪموودہ۞

04 Nov, 12:45



پێغەمبه‌رى خوداﷺ فەرمووی ؛
ئەگــەر ڪەسێك لەئێوە تـــوشــــی
ناخۆشی یان خەمێڪ هات بــا بڵــێــت ؛

《اللهُ اللهُ ربي لا أُشرِكُ به شیئا》

۞فہ‌ࢪموودہ۞

04 Nov, 10:01


◈گەورەیی زیڪرەڪان . .

ئەبو زەڕ (خوا لێی ڕازی بێ) دەڵێ:
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی:
هەواڵت
پێ بدەم بە خۆشەویستترین وتە لە لای
خـــواى گـــەورە ؟

گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ هەواڵم پێ بدە بە خۆشەویستترین وتە لە لای خوا، فەرمووی ﷺ: خۆشەویستترین قسەو وتە لەلای خوا بریتیە لە: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ).

۞فہ‌ࢪموودہ۞

03 Nov, 15:31



فەرموویەتی ﷺ ؛

شـەرمنی لـەئیمانـەوەیە،
خاوەن ئیمانیش لەبـەهـەشتـە..


۞فہ‌ࢪموودہ۞

03 Nov, 07:00


◈ فەزڵ و گەورەیی زیڪرو یادی خوا..

قَالَ رَسُولَ اللهِ ﷺ: «لاَ يَقْعُدُ قَوْمٌ يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلاَّ حَفَّتْهُمُ الْمَلاَئِكَةُ، وَغَشِيَتْهُمُ الرَّحْمَةُ، وَنَزَلَتْ عَلَيْهِمِ السَّكِينَةُ، وَذَكَرَهُمُ اللَّهُ فِيمَنْ عِنْدَهُ».
( رواە مسلم" 6954 )

پێغەمبەری خوا ﷺ دەیفەرموو: «هەر کۆمەڵێک دابنیشن  و زیکر و یادی خوا بکەن، بە دڵنیایی فریشتەکان دەوریان دەدەن و بە ڕەحمەت دایان دەپۆشن، هێمنی و ئارامی دادەبەزێتە سەریان، خوا لەلای ئەوانە باسیان دەکات کە لای ئەون (واتە: لای فریشتەکان)

۞فہ‌ࢪموودہ۞

02 Nov, 21:59



شەوانـە پێش خەوتن نوێژی ویتر بڪەن.

وەسیەتی پێغەمبەری خوایە {ﷺ}


۞فہ‌ࢪموودہ۞

02 Nov, 16:01


◈ لەبارەی هاوڕێیەتیەوە . .

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
هـاوڕێیەتی ڪەس مەڪە جگە لە
ڪەسانی ئیماندار(لا تُصاحِب إِلا مُؤمِناً)

هەموو دڵەڪان لە یەڪتـر دوور
دەڪەونەوە تەنهـا ئەوانە نەبێت ڪە لە
پێناو الله یــەڪتـــریـان خــۆشدەوێــت
بەڕاستی شوێنی ڪۆبوونەوە و دیـداری
هەمیشەی و بێ دابڕانیان بەهەشتە...!

ڪەواتە یان ڪەست نەوێت یان شتی باش و تایبەتت بوێت تەنهـابیت زۆر لەوە باشترە ڪەسی خراپ لە ژیان بێت.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

01 Nov, 17:59


◈ پاداشتی توڕە نەبوون . .

عن معاذ بن أنس رضي الله عنه مرفوعًا: «مَن كَظَمَ غَيظًا، وَهُو قادر على أن يُنفِذَه، دَعَاه الله سبحانه وتعالى على رؤوس الخَلاَئِق يوم القيامة حتَّى يُخَيِّره من الحُور العَين مَا شَاء».  
[حسن لغيره] - [رواه أبوداود والترمذي وابن ماجه وأحمد]

لە موعازی کوڕی ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک توڕەیی خۆی بخواتەوە، لە کاتێکدا کە توانای هەبێت دەریببڕێت؛ ئەوا خواى گەورە لە پێش هەموو بوونەوەرەکان بانگی دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەى بە ویستی خۆی لە (حۆریەکان:حور العین) هەڵبژێرێت».  
حەسەن لغیره - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە
ئەگەر مرۆڤ توڕە ببێت لە کەسێک وتوانای هەبێت کە توڕەییەکەى دەرببڕێت وئازاری کەسی بەرامبەر بدات؛ بەڵام لە پێناو خواى گەورە واز لەمە بهێنێت، وئارام بگرێت لەسەر ئەو شتانەى کە هۆکار بووە بۆ ئەم توڕەییە ئەوا ئەم پاداشتە مەزنەى بۆ هەیە لە قیامەتدا، بانگ دەکرێت لە پێش هەموو بوونەوەرەکاندا لە ڕۆژی قیامەتدا وبە ویستی خۆی هەر ئافرەتێکی لە ئافرەتانى بەهەشت لە (حۆریەکان:حور العین) بوێت کە هەموویان جوان وچاکن ئەوا هەڵیدەبژێرێت

۞فہ‌ࢪموودہ۞

31 Oct, 21:00



◈ باشترین نوێژی ڕۆژی هەینی کامەیە⸮

قـال رسـول اللـه ﷺ : أفضلُ الصلواتِ
عندَ اللهِ صلاةُ الصبحِ يومَ الجمعةِ في جماعةٍ.

باشترین نوێژ لەلای خوای گەورە نوێژی
بەیانییە لە ڕۆژی هەینی، بە جـەماعەت.

( صحيح الجامع 1119 )

۞فہ‌ࢪموودہ۞

31 Oct, 17:00



◈گرنگی و گەورەیی صەڵاوات.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (...صَلُّوا۟ عَلَیۡهِ وَسَلِّمُوا۟ تَسۡلِیمًا) واتە: ســەڵاوات لـــەســەر
پێغەمبەر ﷺ بدەن بە سەڵاوتێکی تەواو.

شيخ الإسلام ابن تيمه (رحمه الله)
ئەفەرمووێت: (إن الصلاة على النبي ﷺ قبل الدعاء وفي وسطه وفي آخره من الاسباب التي يرجي بها إجابة الدعاء). واتە: سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر ﷺ لە پێش دوعا کردن و ناوەڕاستی دوعاکردن و لە دوای دوعاکردن، لە گەورەترین هۆکارەکەکانە کە ئومێدی وەڵام دانەوەی قبوڵ بوونی دوعای لێ دەکرێت.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

31 Oct, 07:02



لە (صەحیحی الجامع)ەوە هاتوە
ڪە پێغەمبەری خوا ﷺ"فەرمویەتی
؛
حەزمدەڪرد براڪانم ببینم ، ئەوانەی
ئیمانیان پێم هێناوە و منیان نەبینیوە.

خودایە لایەق بەدیداری بینﷺ🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

30 Oct, 11:00



دڵـم سوتابە شەوقی بەرقی قوببەت
فیدات بم من فیدات ئەی شاهی لەولاڪ

( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ ) .🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

30 Oct, 10:41



لەدایڪە ( عائیشە)وە (خوا لێی ڕازیبێت) دەڵێت ؛ ئەو ڪاتەی پێغەمبــەرﷺ گیــانی هاتـــە سەرەمەرگ، ســەری موبارەڪــی لــەســەر ڕانی مـــن بــوو.

ئەوە یەڪێڪ بوو لە نازو نیعمەتەڪانی خوا، ڪە پێغەمبەر ﷺ لە ماڵەڪەی من لە ژوورەڪەمدا لەڪۆشی خۆم وەفاتی ڪرد، خــوای گەورە هەنــاسەی ئـــــەوی تێڪــەڵ
بە هەناسەم ڪـرد . .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

29 Oct, 18:36


◈ پاداشتی ئەنجامدانی
نوێژی عیشاو بەیانی بە ڪۆمەڵ . .


خۆشەویستمان ﷺ فەرموویەتی: ‎مَنْ صَلَّى الْعِشَاءَ فِي جَمَاعَةٍ فَكَأَنَّمَا قَامَ نِصْفَ اللَّيْلِ، وَمَنْ صَلَّى الصُّبْحَ فِي جَمَاعَةٍ فَكَأَنَّمَا صَلَّى اللَّيْلَ كُلَّهُ. (رواه مسلم ٦٥٦)

واتە: هەر ڪەسێك نوێژی عیشا بە ڪۆمەڵ بڪات وەڪ ئەوە وایە ڪە تاوەڪو نیوەی شەو شەونوێژی ڪردبێت، وە هەر ڪەسێك نوێژی بەیانی بە ڪۆمەڵ بڪات وەڪ ئەوە وایە ڪە تەواوی شەوەڪە شەونوێژی ڪردبێت.
‌‌

۞فہ‌ࢪموودہ۞

29 Oct, 11:01


◈ بەهاۍ ڕەوشت جوانۍ . .

پێغەمبەر خـواﷺ دەفەرموێت ؛ بەڕاستی مرۆڤ بەهۆی ڕەوشت جوانیەوە دەگــاتە پلەی پیاوێـڪ ڪە بەشەو شەونوێژبڪات
و بەڕۆژی زۆر گەرم بەڕۆژووبێت . .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

28 Oct, 20:53


◈ بەهای نـــوێـــژی ویتـــر . .

ئەو نوێژە گەورەو پڕ بەهایە، وەسیەتی خۆشەویستمانە «سەڵات و سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێ» لە بیری مەڪەن...

جا ئەگەر ئەتەوێ خوای گەورە لە خۆیت نزیڪ بڪاتەوە ئەوە چەند لە تواناتدا بوو سەرەڕای فەرزەڪان، سوننەتەڪانیش
ئەنجام بدە..


نوێژی ویتر لە سوننەتە بەهادارەڪانە لەبیرمەڪەن ڕەحمەتی خواتان لێ بێت..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

28 Oct, 07:46


◈ بــەردەوامـی تەوبەڪردن ..

قَـالَ رَسُـولَ ﷲِ ﷺ يَـا أَيُّـهَـا الـنَّـاسُ
تُـوبُـوا إلـى اللّـهِ، فـإنِّـي أَتُـــوبُ، فــــي
اليَـومِ إليـه مـائـــة مَـــرَّةٍ (رواه مسـلـم )

پـێـغەمبـەری خوا ﷺ دەفـەرمـووێـت :
ئـەی خـەڵـڪیـنـە تـەوبـە بـڪەن بـۆ لای
خـوا چـونـڪە مـن لـە ڕۆژێـڪـدا ســەدجـار
تـەوبـە ئـەڪـەم بــۆ لای . .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

27 Oct, 20:36



ئە‌من زار و پەشۆڪاوم، ئەتۆ یاری زەعیفانی
وەرە بڕوانە دڵی من ئەی جلوەیی نوورانیﷺ.

فیداڪ یــاحبیب الله🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

27 Oct, 20:22


‌هات و وتی مژدەم بدەرێ
ئامینە منداڵێڪی بوو ...

+ چی بـــوو ؟؟

ڪوڕێڪی بوو چاوێڪی زۆر ڕەش و ڕوخسارێڪی جوان مانگـــە بە تــەواوی..
دەستەڪـــانی خستە سەر ئـــەرز و ســەری بەرزڪردەوە بــۆ ئـاسمان ئـەوە مانگـەگەورەم مانگ، فەرمووی مژدە بێت مژدە ئـەوە مانگــی بـەنــی هاشمـــە..

ئەمن ئـەو مانگــەم خۆش دەوێت🌹

۞فہ‌ࢪموودہ۞

27 Oct, 13:13



لە ڕیوایەتی بوخاری و مسلم دا هاتوە
ڪــە پێغەمبەری خـواﷺ فەرموویەتـی:
خوا لە پیاوێڪ خۆش بوو بە هۆی ئەوەی چڵەدارێڪی دڕڪاوی لە ڕێگای خەڵڪ لابرد.


۞فہ‌ࢪموودہ۞

27 Oct, 07:41



لۆ ئەوانەی سوننەتی چێشتەنگاو ناڪەن..!!

ئــاگــاداربننن...!!
ئەو ڪەسەی ڕۆژانە دووڕڪعات نوێژی
چێشتەنگاو دەڪات، ئەوە لەیەڪ ساڵــدا
۷۳۰ڕڪعات نوێژی لەتــۆ زیاتــر ئەنجام داوە.


۞فہ‌ࢪموودہ۞

26 Oct, 16:02


تەحەمولی ناڕەحەتیەکانی دونیا . .

عَن أَنسِ بن ملِكْ «رضي اللە عنە»
قالْ: قالَ رسُولُ الله ﷺ ؛ حُفِّتِ الجَنَةُ
بالمَكارِه ، وَحُفِّتِ النَّارُ بالشَهوَاتِ .

ئەنەسی کوڕی مالیك «ڕەزای خودای لێبێت» دەفەرموێت: پێغەمبەری خـوا ﷺ ؛ فەرموویەتی: بەهەشت بەناڕەحەتی و ناخۆشی دەورە دراوە ، بەڵام ئاگر بەئارەزوو و هەواو هەوەس دەورە دراوە

بخاري الرقاق / ٦١٢٢

۞فہ‌ࢪموودہ۞

26 Oct, 07:56



پێغەمبەرۍ خـوا ﷺ فەرموویەتی ؛

ووتــنــــۍ ( ‌‌لَا‌‌ حَوْلَ‌‌ وَ ‌‌لَا ‌قُوَّةَ‌‌ ‌إلَّا‌‌ ‌بِاَللَّهِ‌‌ )

گەنجینەیەڪە لە گەنجینەڪانی بەهەشت .



۞فہ‌ࢪموودہ۞

25 Oct, 17:01


◈ بەردەوامبونی پێغەمبەری خواﷺ
لــەســەرئەنجامـدانی نــوێـژی وویتـر . .



عَنْ عَائِشَةَ (رضي الله عنها) قَالَتْ:
«كُلَّ اللَّيْلِ أَوْتَرَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ وَانْتَهَی
وِتْرُهُ إِلَی السَّحَرِ»

عائیشە (رضي الله عنها) دەڵێ:پێغەمبەری خوا ﷺ لە هەموو ڪـاتێڪی شەودا ویتری ڪردوە، هەتا جاری وابووە ویترەڪەی ڪەوتۆتە بەرەبەیان (پێش بانگی بەیانی).

یـانی: بەردەوامـ ئەم نوێژەی ئەنجامـ دەدا لە ڪاتی سەحەر، واتە: پێش نوێژی بەیانی.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

24 Oct, 11:01



( صَل واْ عَلي مَن سَڪنت القُلوب
مَحبتُه و اشتاقت العُيون لرؤيته ﷺ
)

صەڵاوات لەسەر ئەو ڪەســـە لێدەن
ڪە خۆشەویستیەڪەی لــە دڵەڪانــدا
نیشتەجێیە و چاوەڪان تامەزرۆی بینینی ئەون️

,, ܙܠܠ𐫘ُܩّܢ ࡎَܠِّࡉ 𐭦ٙߺܠܨ ܩُܥٙܩ𐫔 ࠁ َ𐬦ٓܠࡉ ܩُܥٙܩ𐫔ٍ ,,

۞فہ‌ࢪموودہ۞

23 Oct, 19:31



نەزەر ڪە لە دڵ ، دڵ سووتنە وەڪ طور
دڵ بە فیدات بێ یا حەزرەتی نوور..

اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلۓِ نَبِيْنَا مُحَمد ﷺ 🌹

خودایە شایان بەدیداری بمﷺ🤲

۞فہ‌ࢪموودہ۞

23 Oct, 19:13



جا ئەو ماوەیە بەهۆی بارودۆخێڪەوە نەمتوانیوە بەپێی پێویست لەخزمەت فەرموودەڪانی حەبیبی دڵان و سوکنایی دڵان پێغەمبەری خوداﷺ بم  هەر بەجددی هەست بەفەڕاغەڪی ڕۆحی زۆر زۆر دەڪەم، ڪە هیچ شتەڪ ناتوانی جێی بگرێتەوە.. ئاخر ژیانڪردن بەبێ لەخزمەت بونی ئەو دولبەرەﷺ  خۆ مانایەڪ نابەخشێت.... 💔

خودایە لەخزمەت فەرموودەوفەرمایشتەڪانی ئـــەو هیــــزو تــوانــایـــە  ببــەخشێـت..
ئەی دەبێ دیداری چۆن بێت..⸮

۞فہ‌ࢪموودہ۞

23 Oct, 18:50



موودەتێڪە ئارەزووۍ ویـسالۍ
جـانـان ئــەڪــــەم ، بـۆ نیگـاھـۍ
ماڵ و سەرو گیانۍخۆم قوربان ئەڪەمـ . .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

22 Oct, 21:04



پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت ؛

ھەرڪەسێڪ لەشەودا
خەبەری بویەوە وتی :( لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، الْحَمْدُ لِلَّهِ، وَسُبْحَانَ اللَّهِ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ،
وَلَاحَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ ) ( رواە البخاري )

پاشان وتی: ( اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ) یان دووعای ڪرد وەڵام دەدرێتەوە، جا ئەگەر دەستنوێژی گرت و نوێژی ڪرد لێی وەردەگیرێت .


۞فہ‌ࢪموودہ۞

22 Oct, 12:00


◈ گــەورەیــی نویــــژ

قال النبي ﷺ ؛
[ الصلاة نور ] واتـه نوێـژ ڕوناڪيیه . .

ابن عثيمين رَحِمَەُ اللّٰهُ لە ( صفة الصلاة )
لەسەر ئەم فەرموودەيە دەفەرمووێ : نوێژ ڕوناڪيیە بۆ نێو دڵ وە ڕوناڪيیە بۆ ڕوخسار وە ڕوناڪيیە بۆ نێوگۆڕ وە ڕوناڪيیە بۆ ڕۆژی دوایی...

۞فہ‌ࢪموودہ۞

21 Oct, 15:56



◈ڪام جۆری پارەپەیاڪردنە نەهی لێڪراوە⸮

حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ يُوسُفَ ، أَخْبَرَنَا مَالِكٌ ، عَنِ ابْنِ شِهَابٍ ، عَنْ أَبِي بَكْرِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ ، عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ الْأَنْصَارِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ ثَمَنِ الْكَلْبِ وَمَهْرِ الْبَغِيِّ وَحُلْوَانِ الْكَاهِنِ. ( صحیح البخاري2237 )

پێغەمبەری خوداﷺ نەهی کردووە
لەو پارەی کە بە کڕین و فرۆشتنی سەگ
پەیدا دەکرێ وە نەهی کردووە لەو پارەیەی
کە لەڕێگەی زینا پەیدا دەکرێ وە لەو پارەیەش کە دەدرێ بە کاهین (ساحیر، فاڵچی)

۞فہ‌ࢪموودہ۞

20 Oct, 18:16



پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی؛ خۆشەویستترین ڪردەوە لەلای خوای گــەورە ئەوەیە: موسڵمانێڪ دڵخـۆش بڪــەیت ، یان بارگرانیەڪی لەسەر لاببەیت ، یان برسێتی لێ دوورخەیتەوە، یان قەرزێڪی بۆ بدەیتەوە.
‌‌
ئیمام الألباني بە حسن ی داناوە لە
صحیح الترغیب والترهیب955


۞فہ‌ࢪموودہ۞

20 Oct, 17:23



پێغەمبەری خواﷺ فەرمووی ؛
ئیمانی نەهێناوە، یەکێک شەو بەتێری
سەر بنێتەوە و دراوسێکەی برسی بێت ...

۞فہ‌ࢪموودہ۞

20 Oct, 11:26



پێغەمبەرۍ خوا ﷺ فەرموویەتۍ : سەردەمێڪ دێت بەسەر خەڵڪیدا ئەو ڪەسەۍ دەست بە دینەڪەی بگرێت وەڪ دەستگرتن بە پشڪۆ وەیە(پشکۆیەک لە ئاگر).

السلسلة الصحيحة : ٩٥٧

۞فہ‌ࢪموودہ۞

20 Oct, 08:38



بە ئەنجامدانی نوێژی چێشتەنگاو..
وەڪو ئەوە وایە صەدەقەت بەرامبەر
هەموو ئەنـدامـانــی لاشەت ڪـردبــێ..


۞فہ‌ࢪموودہ۞

19 Oct, 20:15


◈ هاندان بـۆ پاڕانه‌وه‌و یادی خوا
لــه‌ڪۆتـایـی شــه‌ودا ..

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) أن رَسُولِ اللَّهِ️ ﷺ قَالَ: (يَنْزِلُ اللَّهُ إِلَى السَّمَاءِ الدُّنْيَا كُلَّ لَيْلَةٍ، حِينَ يَمْضِي ثُلُثُ اللَّيْلِ الْأَوَّلُ، فَيَقُولُ: أَنَا الْمَلِكُ أَنَا الْمَلِكُ. مَنْ ذَا الَّذِي يَدْعُونِي فَأَسْتَجِيبَ لَهُ؟ مَنْ ذَا الَّذِي يَسْأَلُنِي فَأُعْطِيَهُ؟ مَنْ ذَا الَّذِي يَسْتَغْفِرُنِي فَأَغْفِرَ لَهُ، فَلَا يَزَالُ كَذَلِكَ حَتَّى يُضِيءَ الْفَجْرُ). صحیح مسلم٣٨٤

واتە:(ابوهریره‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا️ ﷺ فه‌رموویه‌تی: هه‌موو شه‌وێك كاتێ سێیه‌كی شه‌و تێده‌په‌ڕێت، خوای گه‌وره‌ داده‌به‌زێته‌ ئاسمانی یه‌كه‌می دنیاو ده‌فه‌رموێت: (من پادشام، من یه‌كه‌می پادشام، كێ داخوازی هه‌یه‌ لێم با وه‌ڵامی بده‌مه‌وه‌، كێیه‌ داواكاریی لێم هه‌یه‌ تا بیده‌مێ؟ كێیه‌ داوای لێخۆشبوونم لێده‌كات تالێی خۆشبم، هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ ده‌بێ هه‌تا به‌ره‌به‌یان ڕوونده‌بێته‌وه‌).

۞فہ‌ࢪموودہ۞

18 Oct, 17:02


شەونوێژ بەپێوەو دانیشتنەوە..

عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: مَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ ️ﷺ يَقْرَأُ فِي شَيْءٍ مِنْ صَلَاةِ اللَّيْلِ جَالِسًا، حَتَّى إِذَا كَبِرَ قَرَأَ جَالِسًا، حَتَّى إِذَا بَقِيَ عَلَيْهِ مِنَ السُّورَةِ ثَلَاثُونَ أَوْ أَرْبَعُونَ آيَةً قَامَ فَقَرَأَهُنَّ، ثُمَّ رَكَعَ. [بخاري / التهجد/ ١٠٩٣]

واتە:(عائشه‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: نه‌مدیوه‌ پێغه‌مبه‌ر️ ﷺ به‌دانیشتنه‌وه‌ قورئان بخوێنێ له‌نوێژدا، هه‌تا به‌ساڵاچوو، كه‌به‌ساڵاچوو ئینجا به‌دانیشتنه‌وه‌ ده‌یخوێند، هه‌تا له‌سووره‌تێكا سی چل ئایه‌تی ده‌ما ئینجا هه‌ڵده‌ستایه‌وه‌ به‌پێوه‌ ده‌یخوێند، ئینجا ڕكوعی ده‌برد).

۞فہ‌ࢪموودہ۞

18 Oct, 10:00


◈خۆتان بەدوور بگرن لە نەفرینڪاری .

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) قَالَ: قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ، ادْعُ عَلَى الْمُشْرِكِينَ قَالَ: «إِنِّي لَمْ أُبْعَثْ لَعَّانًا، وَإِنَّمَا بُعِثْتُ رَحْمَةً».
( رواە مسلم 6705 )

ئەبو هوڕەیڕە (خوا لێی رازی بێت) دەڵێ: وترا: ئەی پێغەمبەری خوا، دوعا لە هاوبەشدانەران بکە، فەرمووی ﷺ: «من بۆ نەفرینکاری ڕەوان نەکراوم، بەڵکو بۆ ئەوە ڕەوانکراوم ڕەحمەت و بەزەیی بم (بۆ تێکڕای خەڵکی)»


۞فہ‌ࢪموودہ۞

17 Oct, 20:53



« بە ئاواتـم شەوێڪ بێـت و  ئـەوینـم
بـەدی بێــت و جەمالـی ئـەو ببینم »

۞فہ‌ࢪموودہ۞

17 Oct, 17:00


◈فەزڵ و گەورەیی سورەتی( البقرة)

❪إقْرَأُوا سورةَ البقرةِ. فَإنَّ أخذَها بركةٌ، وتَرْكَها حَسْرَةٌ، ولا يستطيعها البَطَلَة❫

واتە : هەمیشە سورەتى ❪البقرة❫ بخوێنن، چونکە خوێندنى ئەو سورەتە، مایەى خێر و بەرەکەتە ، واز لێهێنانیشى مایەى پەشیمانى و داخ و  حەسرەت و خەفەتە، وە هەرگیز جادوو بازەکانیش دەرەقەتى ئەوجێگایە نایەن و پێى ناوێرن کە ئەوەى تێدا خوێنراوە.

٭ صحيح مسلم ، كتاب صلاة المسافرين وقصرها، باب فضل قراءة القرآن،
حديث: ‏❪١٣٧٨‏❫


۞فہ‌ࢪموودہ۞

17 Oct, 13:50


نە نەخـۆشـم نە ئـازارمـ هــەیـە،
ئــەوە نــەبێـت ڪـــە نــەتبینمـ ،
هەست بەتـەنیاییەڪی زۆر دەڪـەمـ ،
هــەتــا دەگـەم بـەخـزمەتــت...

سەوبان باسی ئەو ڪـاتە دەڪات
ڪە لە پێغـەمبەری خوداﷺ دوورە...💔

۞فہ‌ࢪموودہ۞

16 Oct, 17:00



◈ چۆنیەتی شەونوێژ و ژمارەی ڕڪعاتەڪانی

عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ يُصَلِّي مِنَ اللَّيْلِ ثَلَاثَ عَشْرَةَ رَكْعَةً، يُوتِرُ مِنْ ذَلِكَ بِخَمْسٍ، لَا يَجْلِسُ فِي شَيْءٍ إِلَّا فِي آخِرِهَا.(صحیح مسلم٣٧٧)

واتە:(عائشه‌) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا له‌شه‌ودا سیانزه‌ ڕكات نوێژی ده‌كرد، له‌وانه‌ پێنج ڕكاتی به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ ده‌كرد، دانه‌ده‌نیشت، [واته‌: ته‌حیاتی نه‌ده‌خوێند] تا دوا ڕكات واته‌ ئه‌و پێنج ڕكاته‌ی به‌یه‌ك تحیات كردووه‌].

۞فہ‌ࢪموودہ۞

16 Oct, 10:00



◈ لەبارەی قەرزکردن و دانەوەی .

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «مَنْ أَخَذَ أَمْوَالَ النَّاسِ يُرِيدُ أَدَاءَهَا: أَدَّی اللَّهُ عَنْهُ، وَمَنْ أَخَذَ يُرِيدُ إِتْلاَفَهَا: أَتْلَفَهُ اللَّهُ»

ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ:
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:هەر کەسێک قەرز وەربگرێ لە خەڵک و نیازی دانەوەی هەبێ، خوا دانەوەی بۆ ئاسان دەکات، هەر کەسێک قەرز وەربگرێ و نیازی دانەوەی نەبێ، خوا ماڵ و سامانی لەناو دەبات.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

15 Oct, 18:01



◈ شەونـوێـژی پێغەمبـەری خوداﷺ

عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ إِذَا قَامَ مِنَ اللَّيْلِ لِيُصَلِّيَ، افْتَتَحَ صَلَاتَهُ بِرَكْعَتَيْنِ خَفِيفَتَيْنِ. (صحیح مسلم )

واتە:عائشة (خوای لێ ڕازی بێت) دەلى: پيغەمبەرى خواﷺ ڪە لەشەودا هەلدەستا بۆ نوێژڪردن، بەدوو رڪاتى سووڪ دەستى پێدەڪـرد .

۞فہ‌ࢪموودہ۞

15 Oct, 14:00


◈ خۆتان بەدووربگـرن لـە نەفرینڪاری.

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ): أَنَّ رَسُولَ اللهِ ﷺ قَالَ: « يَنْبَغِي لِصِدِّيقٍ أَنْ يَكُونَ لَعَّانًا». ( رواە مسلم 6701 )

ئەبو هوڕەیڕە (خوا لێی رازی بێت) دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ناگونجێ بۆ ڪەسێڪی ڕاستگۆ ڪە نەفرینڪـار بێ.


۞فہ‌ࢪموودہ۞

15 Oct, 10:01


◈ ڕەزیــل ڪـێـیــە ⸮⸮

قال رسول اللە ﷺ ؛ إنَّ الْبخِيلُ مَنْ
ذُكِرْتُ عِنْدَهُ، فَلَم يُصَلِّ علَيَّ ( رَوَاهُ مُسْلِمٌ )

واتــه: بەڕاستی ڕەزیل و چرووڪـ ڪەسێڪـە: ڪە ناوى منى له لا دەهێنرێ و صەڵاواتـمـ لەسەر نــادات.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

14 Oct, 19:00



◈ پێغەمبەری خواﷺ چی فەرموو
لـەبارەی شەونوێژوو نوێژی وویتـرەوە⸮


عَنْ ابْنِ عُمَرَ أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ رَسُولَ اللَّە️ ﷺ
عَنْ صَلَاةِ اللَّيْلِ فَقَالَ رَسُولُ اللَّە️ ﷺ صَلَاةُ
اللَّيْلِ مَثْنَى مَثْنَى فَإِذَا خَشِيَ أَحَدُكُمْ الصُّبْحَ
صَلَّى رَكْعَةً وَاحِدَةً تُوتِرُ لَهُ مَا قَدْ صَلَّى. (٧٤٩/١٤٥) صحیح مسلم٣٧٨

ابن عمر (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ :
پێاوێک پرسیاری له پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ کرد له باره‌ی شه‌ونوێژه‌وه‌؟ پێغه‌مبه‌ر️ ﷺ فه‌رمووی ؛ نوێژی شه‌و دوو دووه، ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان ترسا ڕۆژ بێته‌وه‌، با بە تاکه ڕکعاتێک ئه‌و نوێژانه‌ی کردوونی تاکیان بکاته‌وه‌.

ت.ب/ مەبەست لەو تاک کردنەوەیە
(نوێژی وویترە) واتا کۆتا نوێژەکانی
شەوتان تاک بێت..

۞فہ‌ࢪموودہ۞

14 Oct, 14:01


◈ گەورەترین لـەدەستدان . .

لە یەمەنەوە ڪۆچمان ڪرد بۆ لای پێغەمبەری خودا ﷺ ڪە گەیشـتینە جوحفه سـوارییەك پێمان گەیشت پێی وتین: پێنج شــەوە پێغەمبەری خودا ﷺ وەفاتی ڪردووە..!


‏(عبد الرحمن بن عسيلة الصنابحي)

۞فہ‌ࢪموودہ۞

14 Oct, 10:01


◈ چۆنیەتی تەیەمومی پێغەمبەر ﷺ .

تەیەمووم لەچ کاتێک دا ڕێگەپێدراوە
لەو کاتانەدا ڕێگە پێدراوە..
1- لە کاتی نەبوونی ئاو.
2- ئاو هەیه بەڵام پێگەیشتن پێی دژواره لەبەر ترس له دوژمن، یان گیانەوەری وەحشی، یان ترس له تینویەتی، یان هەر شتێكی دی.

شێوازی تەیەموم چۆنە.⸮

شێوازی دروستی تەیەموم بەپێی ڕیوایەتێکی سەحیح که له (عمار بن یاسر) له صەحیحی بوخاری و موسلیمەوە نقڵ کراوه
کە دەڵێت: توشی له شگرانی بوبوم و ئاوم دەست نەدەكەوت، دواتر خۆمم له خاک وەرداو نوێژم کرد، دوایی بۆ پێغەمبەرم ﷺ باسکردو پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: بۆ تۆ بەس بوو ئەوەندەت کردبا، دوایی هه ردوو دەستی له زەویداو پاشان فوی بە دەستەکانیدا کردو دەم و چاوی مه سحکردو دواتر هەردوو دەستی مەسح کرد.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

13 Oct, 17:00



پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی :
ئەی ئەبو زەڕ ئایا وا ئەزانی زۆری ماڵ و سامان دەوڵەمەندییە ؟ بەڕاستی دەوڵەمەندی دەوڵەمەندی دڵە ، وە هەژاری هەژاری دڵە ، هەر کەسێك دڵی دەوڵەمەند بێت زەرەری پێ ناگەیەنێ ئەوەی تووشی بێت لە دونیا ، وە هەر کەسێك دڵی هەژار بێت سوودی پێ ناگەیەنێ چەنێکی بۆ زیاد بکرێ لە دونیا ، ئەوەی زەرەری پێ ئەگەیەنێت ڕەزیلییە .

| صحيح الجامع  ( ٧٨١٦ ) |

۞فہ‌ࢪموودہ۞

13 Oct, 12:48



◈بێنرخی دوونیا لای پێغەمبەری خوا‌ﷺ . .

پێغەمبەری خــواﷺ دەفــەرمووێـت:
مَالي وَللدُنیا، إنَما أنا کرکبٍ قام في
ظِل شَجَرةٍ ثُم رَاحَ وَ تركَها .

واتە: من چیم لە دونیا داوە، من لەونیا هەروەڪ ڕێبوارێڪ وام ڪە ڪەمێڪ لەژێر دارێڪدا دەحەسێتەوە و چاوی گەرم دەکات، پاشان دەڕوات ئەو دارە بەجێ دەهێڵێت.

۞فہ‌ࢪموودہ۞

11 Oct, 18:00


◈ سووننەتە ڕەواتبەڪان ڪـامـانەنن⸮

مەبەست لە سوننەتى رەواتب ئەو نوێژە سوننەتانەیە ڪـــە پێغەمبەرى خــوا ﷺ فەرمانى پێڪردووە بڪرێن لەگەڵ پێنج فەرزە نوێژەڪەدا. هەندێڪى لە پێشیەوە و هەندێڪیان لە پاشیەوە. سوننەتى ڕەواتب ئەو نوێژانەیە ڪە لەم فەرموودەیەدا ئاماژەى پێكردووە: {ما من عبد مسلم يصلي لله ڪل يوم ثنتي عشرة رڪعة تطوعا، غير فريضة، إلا بني الله له بيتا في الجنة، أو إلا بني له بيت في الجنة} [رواه مسلم].

واتە: پێغەمبەرى خواﷺ فەرموویەتى؛
هیچ بەندەیەڪى موسڵمان نیە ڪە هەموو رۆژێڪ دوازدە رڪـعاتى سوننەت نەك فەرز نوێژ بۆ خوا بڪات ئیلا خواى گەورە ماڵێڪـى بۆ بونیاد دەنێت لە بەهەشتدا ( یان ماڵێڪى لە بەهەشتدا بۆ بونیاد دەنرێت).

۞فہ‌ࢪموودہ۞

11 Oct, 11:15



◈لەبارەی سعاتەڪەی ڕۆژی هەینی..

لـە (صەحیحی بوخاری) دا هاتوە ڪـە پێغەمبەری خوداﷺ باسی ڕۆژی جومعەی دەڪردو فەرمووی: ڪاتێڪی تێدایە گەر موسلمان لەوڪاتە دوعا بڪات و داوای هەر شتێک لە خــودا بڪات ئیلا خــودا پێی دەدات. وە بەدەستی ئاماژەی پێدا ڪە ڪاتەڪەی ڪەمە.!!

۞فہ‌ࢪموودہ۞

10 Oct, 19:24



( صَل واْ عَلي مَن سَڪنت القُلوب
مَحبتُه و اشتاقت العُيون لرؤيته ﷺ
)

صەڵاوات لەسەر ئەو ڪەســـە لێدەن
ڪە خۆشەویستیەڪەی لــە دڵەڪانــدا
نیشتەجێیە و چاوەڪان تامەزرۆی بینینی ئەون️

,, ܙܠܠ𐫘ُܩّܢ ࡎَܠِّࡉ 𐭦ٙߺܠܨ ܩُܥٙܩ𐫔 ࠁ َ𐬦ٓܠࡉ ܩُܥٙܩ𐫔ٍ ,,