السنة لعبد الله بە کوردی @alsunaabdula Channel on Telegram

السنة لعبد الله بە کوردی

@alsunaabdula


السنة لعبد الله بە کوردی (Kurdish)

ئالسونا لەبە کوردی یەکەمین کەناڵی تەلیگرامیە کە بۆ خەڵکی کوردی تەواوی پێشکەش دەکات. ئەم کەناڵە بۆ ئەو هەمووانە کە ئازادانە بەتوانن بەخۆیان فیدیۆی خوێندنی زمانی سوننی مۆسلمان، لەڕێگای کتێبی پیرۆزی و ڕووناکی، ببینن و بشناسن. ئەم کەناڵە تایبەتە بۆ ئەوانەی کە دەیانین بە زانیاری زمان و زنجیرە، یان لە مامۆستای سنفیلە هۆزەرەکان، زانست بزانن

لەم کەناڵە خەڵکی هەرێمی کورد لەسەر هاوکاری دەکەن کە خوێندن و زانستی زمانی سوننی بۆیە ڕێگای کتێب و فیدیۆی خوێندنی زمانی سوننی پێشکەش دەکات. ئەم کەناڵە بۆ هەمووانەی خۆشحاڵن و بە خوای بێچاکی بەردەوامی پارێزەر بارزیکردنەوەی خزمەتکاران بەهەمی پرسیارەکانیان

بەتایبەتی ڕۆژانەوە زیاتری زانیاری و فیدیۆی جدیدتر لەخزمەتکاران و مامۆستایانی سەرەکی دەتوانن بینین لەم کەناڵەی پارێزەر. ئەگەر تۆسیدایت بە راستی بۆ خوێندن و زانستی زمانی سوننی، ئۆتۆماتیک دەیت بگریت بە ئەپلیکەیشنی مۆبایل یان کارەکەتە تەنیا دەکەی

ئەگەر دەتەوێت یارمەتی ڕاستەوخۆ بکەیت، تکایە بیبەرە لە کەناڵی تەلیگرامی السنة لعبد الله بە کوردی بە ناوی @alsunaabdula و بەردەست بەشداربوونی خوێندن و زانستی زمانی سوننی.

السنة لعبد الله بە کوردی

12 Feb, 02:51


بسم الله الرحمن الرحیم

کەناڵەکەمان بڵاو بکەنەوە موسڵمانان ٳن شاء الله ئەگەر تەمەن باقی بێت و الله یارمەتی دەرمان بێت لەدوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە دەست دەکەین بە وەرگێڕانی کتابی:
(السنة لأبي بکر الخلال).

https://t.me/alsunaxalal

السنة لعبد الله بە کوردی

10 Feb, 15:21


دابەزینی الله تعالی لەشەوی نیوەی شەعبان ـدا

٤٩٣ - بۆی باسکردم أبو معمر، بۆی باسکردین عباد کوڕی عوام وتی : شریك هاتە لامان، جا پرسیارمان لێکرد دەربارەی فەرموودەی : الله شەوی نیوەی شەعبان دادەبەزێت (بۆ ئاسمانی دونیا)؟، وتمان : بەڕاستی قەومێك هەن ئینکاری ئەم فەرموودانە دەکەن!
فەرمووی : جا چی دەڵێن؟
وتمان : طەعنی لێدەدەن،
جا فەرمووی : ئەوانەی کە بەم فەرموودانە هاتوون، هەر ئەوانەن کە هاتوون بە قورئان و بە پێنج نوێژەکە و بە حەجی ماڵی (الله) و بە ڕۆژی ڕەمەزان، جا الله عز وجل ناناسین ئیللا بەم فەرموودانە نەبێت .

السنة لعبد الله بە کوردی

08 Feb, 08:47


ئەم کتابە بڵاو بکەنەوە ئەی ئەهلی سونە، یەکێك لە گەورەترین عیبادەتەکان بڵاو کردنەوەی سونەتە کاتێك بیدعە تەشەنەی کردوە، جا تا دەتوانن ئەم کتابە و ئەثەرەکانی ناوی بڵاو بکەنەوە و کوردی موسڵمان ئاشنا بکەن بەم گەوهەرە، تەنها یەك کەسیش لەسەر دەستی تۆ هیدایەت وەربگرێت زۆر باشترە بۆت لە حوشتری سوور، ئەهلی بیدەع هەموویان کۆڕا هیلاك نابن لە تانە دان لەم کتابە و دوورخستنەوەی خەڵکی لێی، دەی ئێوەش یەك دەست قۆلی لێهەڵماڵن و شەو ڕۆژ بخەنە سەر یەك بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم کتابە و ئەثەرەکانی ناوی و بەرگری کردن لێی، الله جەزای خێری هەموو ئەو موسڵمانانە بداتەوە کە بەژدارن لە بڵاو کردنەوەی سونەت ئەگەر بە تەنها ئەثەرێکیش بێت.

السنة لعبد الله بە کوردی

07 Feb, 18:09


شجرة أسانید کتاب {السنة لعبد الله بن أحمد بن حنبل رحمهما الله}

چەند سەنەدێکی کتابی السنة ـی ئیمام عبد الله، کە هیچ یەکێك لە دوژمنانی ئەم کتابە لە ئەهلی کوفر و بیدەع ناتوانن تانەی لێبدەن و بڵێن زەعیفن.

السنة لعبد الله بە کوردی

07 Feb, 18:09


ابن حجر الأشعري کافر نسبەتی کتابی السنة دەداتە پاڵ عبد الله کوڕی ئیمامی أحمد کوڕی حنبل رحمهما الله، بەڵام بەچکە ئەشعەریەکانی ئەمڕۆ ئەوەندە بوێرن دەڵێن ئەم کتابە هی عبد الله کوڕی ئیمام أحمد نیە و زەعیفە!!

ابن حجر لە باسکردنی عەقیدەی ئەشعەریەکان دەڵێت:

ئەشعەریەکان وتیان: کەلامی الله نە حەرفە و نە دەنگە، وە کەلامی نەفسیان جێگیر کرد، حەقیقەتەکەی مانایەکە کە لەناو نەفسدا هەیە، ئەگەر چی دەربڕینەکەی لێی جیاوازبێت وەك لە زمانی عەرەبی و عەجەمیدا، وە جیاوازیان دەلالەت ناکات لە جیاوازی ئەوەی کە دەردەبڕدرێت، وە کەلامی نەفسیش ئەوەیە کە دەردەبڕدرێت، وە حەنبەلیەکان ئەوە جێگیر دەکەن کە الله قسەی کردوە بە حەرف و بەدەنگ، سەبارەت بە حەرفەکان بە ڕونی لە زاهیری قورئاندا هاتووە، وە سەبارەت بە دەنگ ئەو کەسەی کە ئینکاری دەکات دەڵێت: دەنگ ئەو هەوا پچڕاوەیە کە لە قوڕگەوە دەبیسترێت، وە ئەو کەسەشی کە جێگیری دەکات جوابی دەداتەوە بەوەی کە ئەو دەنگەی بەو شێوەیە وەسف دەکرێت ئەو دەنگەیە کە ناسراوە لەلای مرۆڤەکان وەك بیستن و بینین، وە سیفەتەکانی پەروەردگار بە پێچەوانەی ئەوەوەیە، جا ئەوشتە قەدەغەکراوەی باسکراوە پێویست نابێت لەگەڵ باوەڕبوون بە پاك ڕاگرتن و لێكنەچواندن، وە دروستە لە شتێکی ترەوە بێت بێجگە لە قوڕگ، بۆیە پێویست ناکات بە لێکچواندن،
وە عبد الله کوڕی أحمد کوڕی حنبل لە کتابی (السنة) ـدا وتویەتی: پرسیارم کرد لە باوکم دەربارەی کەسانێك کە دەڵێن : کاتێك الله قسەی لەگەڵ موسی کرد بە دەنگ قسەی لەگەڵدا نەکردووە؟
باوکم فەرمووی پێم : بەڵکوو -الله- قسەی لەگەڵدا کردوە بە دەنگ، ئەم حدیثانە دەگێڕدرێتەوە وەك چۆن هاتوون، وە فەرموودەکەی ابن مسعود و غەیری ئەویشی باسکرد.


( في كتاب شرح الصحيح البخاري كتاب التوحيد باب كلام الرب مع الجبريل و نداء الله الملائكة )

لەگەڵ ئەوەی لێرەدا ابن حجر الأشعري کافر ئەوە جێگیر دەکات کە کتابی السنة هی
عبد الله کوڕی ئیمام أحمد ــە، شتێکی تریشمان بۆ دەردەکەوێت ئەویە کە ئەم زانا ئەشعەریانە تەواو شارەزای کتاب و ئەقوالەکانی ئەهلی سونەش بوون لەبابەتەکانی جێگیر کردنی سیفاتدا، بەڵام لەباتی ئەوەی شوێن ئاثاری سەلەف بکەون وازیان لێی هێناوە شوێن ڕێبازی ئەهلی کەلام کەوتن لە جێگیرکردنی سیفاتەکانی الله تعالی ـدا، بۆیە گومڕابوون و خەڵکێکی زۆریشیان بەخۆیانەوە گومڕا کردوو باری قیامەتی خۆیان قورستر کرد، جا ئەمە سەرەنجامی هەموو ئەو کەسانەیە کە وازیان لەڕێگای ئەهلی ئاثار هینا لەدینداری کردنیاندا و شوێن هەواو ئارەزووی پیاوەکان و ئەهلی کەلام کەوتن.

السنة لعبد الله بە کوردی

07 Feb, 18:05


سبحان الله هەر لار و لەوێرێك کە دەیەوێت خۆی بەناوبانگ بکات -یانی خۆی سوك بکات- یەکسەر دەچێت بۆ کتابی السنة ــی ئیمام عبدالله و طەعنی لێدەدات، دەیانەوێت بە فووی دەمیان ڕوناکی پەروەردگار بکوژێنەوە، الحمدلله لەو کاتەوەی بانگەوازکارانی بەردرگای دۆزەخ طەعن لەم کتابە دەدەن زیاتر ئەم کتێبە ناسرا لەلای خەڵکی و خەڵکێکی زۆر ڕوی کردە خوێندنەوەی.

السنة لعبد الله بە کوردی

06 Feb, 17:50


نازانم ئەم هەڵۆیە بۆ ئەوەندە حەزی بە موباهەلەیە؟! وەکوو ماڵی خۆی کاول کردوە بەو موباهەلەیە دەیەوێت دەروێشەکانیشی فێری موباهەلە بکات و بیانخاتە ژێر لەعنەتی پەروەردگار و ماڵ وێرانیان بکات لەدونیا و قیامەت، لەکاتێکدا سەلەف ئەگەر بوختانیشیان بەدەمەوە بکرایە دەیان وت بەکەسی بەرامبەر: ئەگەر بەو شێوازەم کە تۆ دەیڵێت ئەوا الله لێم خۆشبێت، وە ئەگەر واش نیم الله لە تۆ خۆشبێت. بەڵام هەڵۆ یەکسەر لەعنەت حازرە نازانم چۆن ئەوەندە ئەمینە لەخۆی، نەخێر بەڵکوو زۆر بوێرە لەسەر الله تعالی.

ئەوەندەی موباهەلە کردوە تا بەجۆرێك ڕیسوابوە هەر ڕۆژە و بە عەقیدەیەکی نوێوە دێت بەبێ ئەوەی خۆی تەبەڕا بکات لەعەقیدەی پێشوی، وای لێهاتوە ئەگەر پرسیاری عەقیدەی هەڵۆ بکەن لێمان نازنین بڵێین چۆنە چونکە هەر جارێك دەردەکەوێت بە عەقیدەیەکی ترەوە قسە دەکات، زندیقە سنەیەکە ڕاست دەکات کە پێی دەڵێت: أبو حاشا، ناوێکی پڕ بەپێستی خۆیەتی.

ئەم هەڵۆیە هەتا دەیزانی گەنج ڕووی لە کتێبی نەجدیەکانە شەو و ڕۆژی خستبوە سەر یەك بۆ شەرحکردنی کتێبەکانیان، بەڵام هەر ئەوەندە زانیی گەنج بەرەوڕوی کتێبەکانی سەلەف دەڕۆن یەکسەر هات بەجەهل و بەبێ شارەزایی و بە عەقیدەیەکی خەلەفیانە دەستی کرد بە شەرح کردنی سونەی حەرب الکرماني تاگەنجەکان ڕووی تێبکەن، وە کەوتە چەندین هەڵەی گەورە گەورە و زوڵم کردن لەو کتێبە و نوسەرەکەشی، لەشەرحەکەیدا هات بەرگریەکی کوێرانەی لە أبو حنیفة کرد،

ئایا کەسێك شارەزای عقیدەی ئەهلی سونە بێت دەڵێت اللە ئادەمی لەسەر شێوەی ئادەم دروست کردوە ؟

یان دەڵێت ئەوەی بڵێت اللە دەستی هەیە موجەسیمەیە ؟

یان دەڵێت کەسیک بزانیت فڵانە تاوان تاوانە و جاهل نەبیت پێی و بیکات ئەوە استحلالی ئەو تاوانەی کردوە و کافر دەبیت؟

یان دەڵێت ابن حجر ــی ئەشعەری حیبری ئومەتە؟!

یان لەپێناو ئەوەی کە أبو حنیفة تەکفیر نەکرێت هات وتی علی کوڕی المدیني ــش وتویەتی قورئان مەخلوقە وەکوو چۆن أبو حنیفة وتویەتی!!

ئەمانە تەنها نمونەیەکی کەم بوون لە جەهلی ئەم کابرا بە مەنهەجی سەلەف، جا لە هەندێکی لەم عەقیدانە پەشیمان بوەتەوە بەبێ ئەوەی بڵێت من پێشتر عەقیدەم وابوە و ئێستە عەقیدەم بەم شێوازەیە، بەڵکوو بەبێ دەنگی پەشیمان بوەتەوە و بەڵکوو بە جۆرێك قسە دەکات وەکوو ئەوەی ئەسڵەن ئەم ڕۆژێك ئەو عەقیدە گومڕاییەی نەبووە، هیچ خەمی دینی ئەو خەڵکەی نیە کە گوێی بۆ دەگرن پێیان بڵێت من پێشتر لەم بابەتە ئاوام وتوە ئەوەی پێشتر گومڕاییە بەڵکوو ئەمە دروستەکەیەتی کە ئێستە پێتان دەڵێم لەترسی ئەوەی لای خەڵکی ناوی نەزڕێت و نەڵێن هەڵەی کردوە!

جا ئەم هەڵۆیە هاتوە بەو نەزانیەی شەرحی کتابی سونەی ئیمام عبدالله دەکات و چەندین هەڵەی گەورە دەکات لە شەرحەکەیدا بۆی

لە ریوایەتەکی خارجة دا کاتیك دەفەرموێت: (وَهَلْ يَكُونُ الِاسْتِوَاءُ إِلَّا بِجُلُوسٍ؟)

هەڵۆ دەڵێت : ئەهلی سونە خیلافیان هەیە لەسەر مەسەلەی جلوس ، وە خارجە لێرەدا مەبەستی استوائی ئینسانە!

یەکەم : نازانم ئەو خیلافەی لە کوێوە هیناوە و هەر لە خۆیەوە هەڵی بەست!
لە کاتیکا شتی وا بونی نیە ئەسڵەن، بەڵام هەڵۆ ئەوەی بێت بەدەمیا نایگەڕێنێتەوە و دەیڵێت!

دووەم : خارجە باسی ئایەتی {الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى} دەکات نەک باسی ئایەتیکی تر ، وە جلوس دەداتە پاڵ اللە تعالی جلوسێکی لائیق بە زاتی بەرزی، هەڵۆ دەڵێت مەبەستی ئیستوای ئینسانە و دەیهینێت و دەیبات، ئەم ئینسانە ئینسانیکی زۆر بە جورئەت و چاو قائیمە، ئەوەی بەدەمیدا دێت لێی دەبێت بە دینی اللە د، وە ئەو کەسانەشی دانیشتوون تەقەی سەریان دێت کەس نیە بڵێت هەڵۆ هەڵەت کرد.

کەسیک ئەمە حاڵی بێت ئایا لە عقیدەی ئەهلی سونە تێگەیشتوە ؟
کە لە خۆیەوە ئیدیعای خیلاف بکات و تەئویلی نصوص بکات بەبێ هیچ بەڵگەیەك!

ئەوە جگە لەوەی کە لە زۆر شوێندا ناوی ڕاویەکان بە هەڵە دەخوێنێتەوە ، بۆ نمونە دەڵێت : سلام ابن أبي معيط کە خۆی ابن ابي مطیع ـە.

لەو ریوایەتەی عبد اللە ڕیوایەتی دەکات لە أبو ثورە ـوە لە باسی کرابیسی کە لێی دەپرسیت ئایا کرابیسی لەگەڵ ئێوەدا دەهاتە لای شافعی طەلەبی عیلم بکات د، ئا لێرەدا هەڵۆ هەر لە خۆیەوە دەڵێت: ئەم أبو ثورە ئەو أبو ثورە نیە کە تەلەبەی شافعی بووە !!!

لە کاتیکا هەمان کەسە و ناوەکەشی بە تەواوی هیناوە ئیمام عبداللە و دەلێت:

سَأَلْتُ أَبَا ثَوْرٍ إِبْرَاهِيمَ بْنَ خَالِدٍ الْكَلْبِيَّ عَنْ حُسَيْنٍ الْكَرَابِيسِيِّ، فَتَكَلَّمَ فِيهِ بِكَلَامٍ سُوءٍ رَدِيءٍ وَسَأَلْتُهُ هَلْ كَانَ يَحْضُرُ مَعَكُمْ عِنْدَ الشَّافِعِيِّ فَقَالَ: «هُو يَقُولُ لَنَا ذَلِكَ وَأَمَّا أَنَا فَلَا أَعْرِفُ ذَلِكَ أَوْ نَحْوَ هَذَا مِنَ الْكَلَامِ»،

السنة لعبد الله بە کوردی

06 Feb, 17:50


إِبْرَاهِيمَ بْنَ خَالِدٍ الْكَلْبِيَّ أبو ثور ـی فەقیهە تەلەبەی شافعی کەچی هەڵۆ هەر لە خۆیەوە دەڵێت ئەو نیە!!
لەوەش خۆشتر دەڵێت کەسیکی ترە، ئێ خۆ ئەگەر ئەویش نەبێت هەر تەلەبەی شافعی بوە چونکە عبد اللە دەڵێت پرسیارم لێکرد ئایا کرابیسی لەگەڵ ئیوەدا دەهاتە خزمەت شافعی، هەڵۆ دەڵێت تەلەبەی نەبوە !!

یان دەڵێت : ئیمام احمد زۆر ئیسفادەی لە ابو عبید قاسم بن سلام کردوە لە رەدی جهمیەکان !!

لە کاتیکا أبو عبید تەلەبەی ئیمام أحمد بوە و هەرگیز بە ئەندازەی ئەو عیلمی نەبوە بە مەقالاتی جهمیەکان و زانینی وەجهی خەطەء لە قسەکانیاندا، بۆیە ئەمەش قسەیەکی زۆر هەڵەیە، وە دەڵێت البخاری زۆر سودی لە کتابەکانی أبو عبید بینیوە و کتابی خلق افعالی لەسەر کتابەکانی ئەو نوسیوە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا هەڵەیەکی گەورەیە و حەقیقەتی نیە، نازانم لە کوێوە هیناوێتی، بۆیە دەڵێم ئەم کابرا مترجم ـە هەرچی بەدەمیدا بیت نایگێڕێتەوە و بە حەقی دەزانیت؍

ئەوەی من دیومە چەن شتێکی لەم جۆرەیە، اللە دەزانیت چی تریشی تێدایە، دەتوانین بڵێین کتێبەکەی عەیبدار کردوە، وە لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئەم هەڵۆیە هی ئەوە نیە گوێی بۆ بگیرێت و کتێبی سەلەف شەرح بکات و قسە لەم بابەتانەدا بکات ئەسڵەن چجای بگات بەوەی کتابێکی ئاوا گەورە وەکوو سونەی عبد الله شەرح بکات، ئەم کابرا تەنها وەرگێڕە بەڵکوو وەرگێڕێکی زۆر خراپیشە و زۆر بە جورئەتە لەسەر دینی الله تعالی.

جا ئامۆژگاریم بۆ ئەوانەی فەزڵی مەنهەجی سەلەفیان زانیوە و گرنگی کتابەکانی سەلەفیان بۆ دەرکەوتوە، وە بەهۆی ئەمەوە مەیلیان هەیە بۆ هەڵۆ کە گوێی لێبگرن و دابنیشن بەلای شەرحەکانیەوە بۆ کتابەکانی سەلەف، ئامۆژگاریتان دەکەم بەوەی دەووربکەونەوە لەم کابرا و گوێی بۆ مەگرن، ئەم کابرا زۆر نەزانە بە مەنهەجی ئەهلی سونە و زۆر بە جورئەتە لەسەر دینی الله تعالی و لەقسەکردنیدا هەست بە هیچ تەقوایەك ناکەیت، وە با دەمە پیسەکەشی لەلاوە بوەستێت کە ئەڵێی گەنجی ناو کۆڵانە لە جنێوی پیسدا، وە لەگەڵ ئەوەشدا هەربابەتێك بێتە ئاراوە خێرا و بە نەزانی قسەی تێدا دەکات دوای کە بۆی دەرکەوت بەو شێوازە نیە حاشا لەو قسەی تری دەکات وەکوو ئەوەی ئەسڵەن ئەم نەبوبێت کە قسەیەکی وای کردوە!! جا ئەمە تەنها جارێ️ك ڕووی نەداوە بەڵکوو زیاتر لە جارێك و دوو جار بەڵکوو بوەتە پیشەی و هەمیشەیی و بەردەوامە.

السنة لعبد الله بە کوردی

04 Feb, 20:24


جێگیر کردنی سیفەتی کەلەکە بۆ الله تعالی

١١٤٣ - مجاهد دەڵێت : داود علیه السلام لەڕۆژی قیامەت ـدا دێت تاوانەکەشی لەناو لەپی دەستیدا نوسراوە، جا دەڵێت : ئەی پەرەوەردگار تاوانەکەم، لەناوبەرەکەم .
دەفەرمووێت پێی : وەرە بەردەستم، دواتر دەڕوانێت بۆ لەپی دەستی دەیبینێت. جا دەڵێت : ئەی پەرەوەردگار تاوانەکەم، لەناوبەرەکەم . دەفەرمووێت : وەرە لای ڕاستم، دواتر دەڕوانێت بۆ لەپی دەستی دەیبینێت. جا دەڵێت : ئەی پەرەوەردگار تاوانەکەم، لەناوبەرکەم . جا دەفەرمووێت : کەلەکەم بگرە .
جا ئەمە ووتەی عز وجل ـە : {وَإِنَّ لَهُ عِنْدَنَا لَزُلْفَى وَحُسْنَ مَآبٍ} .

ـــــــــــــــــــــ

سیفەتی کەلەکە یان بە عەرەبی سیفەتی #الحقو ئەمە یەکێکە لەو سیفەتانەی پەروەردگار کە ئەهلی سونە جێگیریان کردوه بۆ الله تعالی کە لەم فەرموودەیەدا هاتووە که باسی دەکەین :

پێغەمبەر️ ﷺ دەفەرمووێت : الله مەخلوقاتی دروست کرد کاتێک تەواو بوو ، ڕەحم هەڵسایەوە خۆی گرت بە کەلەکەی الرحمن واتا الله، الله فەرمووی: دەست هەڵگرە، رەحم ووتی: ئەمە شوێنی ئەو کەسانەیە کە پەنات پێ دەگرن لە پچڕاندنی رەحم، الله فەرمووی: ئایا ڕازی نابیت ئەو کەسە بگەیەنم کە تۆ دەگەیەنێ، وە ئەو کەسە بپچڕێنم کە تۆ دەپچڕێنێ ؟ رەحم ووتی: بەڵێ ئەی پەروەردگارم. (صحيح البخاري : ٤٨٣٠)

أبو بكر المروذي دەڵێت : کتێبێکم بەسەر ئیمام احمد خوێندەوە تا گەیشتم بە فەرموودەکەى أبو هريرة (رەحم خۆی گرت بە کەلەکەی الرحمن) فەرموودەناسێک سەری بەرز کردەوە ووتی: ئەترسم کافر بوو بیت ! ئیمام احمد ووتی: ئەمە جەهمیە . (إبطال التأويلات لأبي يعلى : ٢١٤)

أبو طالب دەڵێت : بیستم پرسیار لە ئیمام احمد کرا هشام بن عمار کاتێك ئەم فەرموودەیان بەسەردا خوێندۆتەوە(رەحم خۆی گرت بە کەلەکەی الرحمن) وتوویەتی : ئەترسم کافر بوو بیت ! ئیمام احمد ووتی: هشام شامیە چی داوە لەم شتانە ؟!
أبو طالب ئەڵێ: پێم ووت تۆ چی ئەڵێی ؟
ووتی: فەرموودەکە دەڕوێنین هەروەک چۆن هاتووە. (إبطال التأويلات لأبي يعلى : ٢١٤)

ابن أبي حاتم دەڵێت : پرسیارم لە باوکم کرد دەربارەی تەفسیری ئەم فەرموودەیە(ڕەحم خۆی گرت بە کەلەکەی الرحمن)، ووتی: الزهري ئەڵێ: لەسەر پێغەمبەر گەیاندنە، لەسەر ئێمەش تەسلیم بوونە، باوکم ووتی: فەرموودەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بڕوێنن هەروەک چۆن هاتووە . (العلل : ٢٠٧/٢)

(الحقو) شوێنی بەستنی پشتێنە یان قایش، لە مرۆڤدا پێی ئەووترێ: ناوقەد یان کەمەر، بەڵام بۆیە لە کوردیەکەی ووشەی ناوقەد یان کەمەرەم بەکار نەهێنا چونکە ناوقەد واتا ناوەڕاستی باڵای مرۆڤ کەمەرەش بەهەمان شێوە هەروەك هێڵی استوائی بە هێڵی کەمەرەیی ناو ئەبەن بە حیساب کەوتۆتە ناوەڕاستی زەوی، بۆیە خۆم پاراست لەم دوو ووشەیە لەبری ئەوان کەلەکەم بەکار هێنا کە ئەویش هەمان مانایە، هەندێك ووشەی عەرەبی هەیە کاتێك ئەیکەی بە کوردی بۆ زاتی الله ناگونجێت، جا ئەم سیفەتەش ئەهلی سوننە ئیسباتی دەکەن بۆ الله تعالی بەجۆرێك کە لایەق بێت بە زاتی بەرز و پاکی، بەبێ لێكچواندن و تەئویل کردن و نەفیکردن و لێکدانەوەی چۆنیەتیەکەی لە مێشکماندا .

السنة لعبد الله بە کوردی

02 Feb, 18:54


ئەشعەریەکان جەهمین

٢٢- علی کوڕی حسن کوڕی شقیق دەڵێت : پرسیارم کرد لە عبد الله کوڕی المبارك چۆن پێویستە بۆمان پەروەرگارمان عز وجل بناسین؟ فەرمووی : لەسەرووی ئاسمانی حەوتەم لەسەر عەڕشەکەی، ئەوە ناڵێین کە جەهەمیەکان دەیڵێن : الله ئەوەتا لێرەیە لەسەر زەویە .

٢٤ - لە ابن المبارك ـەوە ووتی : پیاوێك پێی ووت : ئەی باوکی عبد الرحمن، ترسام لە الله عز وجل لە زۆری دوعا کردنم لە جەهمیەکان، فەرمووی : مەترسە، چونکە ئەوانە پێیان وایە ئەو پەرستراوەی تۆ کە لە ئاسمانە هیچ شتێك نییە و بوونی نییە.

٤١ - سلیمان کوڕی حرب دەڵێت : گوێم لە حماد کوڕی زید بوو باسی ئەو جەهمیانەی کرد، فه‌رمووی : ئەوانە هەوڵ ده‌ده‌ن کە بڵێن : هیچ شتێك لە ئاسماندا نییە .

٥٦- شاذ کوڕی یحیی دەڵێت : گوێم لە يزيد کوڕی هارون بوو و پێی وترا : جەهمیەکان کێن؟ فەرمووی : ئەوەی وا گومان دەبات کە ﴿ٱلرَّحۡمَـٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ﴾ پێچەوانەی ئەوەیە کە لە دڵی عەوامی خەڵك جێگیر بووە، ئەوە جەهمیە .

ــــــــــــ

ئەشعەریەکان زیاتر لە جەهمیەکانی کۆن ڕقیان لەم کتابە و ئەثەرەکانی ناویەتی، چونکە زەندەقەکەیان کەشف دەکات لای خەڵکی و کوفرەکانیان بەدەردەخات.

السنة لعبد الله بە کوردی

02 Feb, 15:50


الحمدلله کتابی السنة ـی ئیمام عبدالله چاك داخی کردوە بە دڵی ئەم ئەشعەریە جەهمیەدا، داواکارم لە الله تعالی ئەم کتابە بکاتە مایەی جەڵدە بۆی و ببێتە سەبەبی لەناوچونی ئەم زندیقە و هاوشێوەکانیشی.

السنة لعبد الله بە کوردی

02 Feb, 11:58


٤٧٢ - بۆی باسکردم باوکم رحمە الله، بۆی باسکردین یحیی کوڕی سعید، لە سفیان، بۆی باسکرد منصور و سلیمان، لە أبراهیم، لە عبیدة، لە عبد الله رضی الله عنە : کە یەهودییەك هات بۆ لای پێغەمبەر️ ﷺ پێی وت : ئەی محمد بەڕاستی الله عز وجل ئاسمانەکان لەسەر پەنجەیەکی هەڵدەگرێت، وە زەویەکان لەسەر پەنجەیەکی، وە الثری ـش لەسەر پەنجەیەکی، وە شاخەکان لەسەر پەنجەیەکی، وە درووستکراوەکانی تر لەسەر پەنجەیەکی، پاشان دەفەرمووێت : من پادشام (أنا الملك)
رسول️ الله ﷺ پێکەنی هەتا ددانە چوارینەکانی دەرکەوت وە (ئەم ئایەتەی) خوێندەوە : ﴿وَمَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦ﴾[الأنعام : ٩١]

باوکم فەرمووی : یحیی فەرمووی : فضیل بن عیاض فەرمووی : رسول️ الله️ ﷺ پێکەنی لە سەرسوڕمانی و بەڕاست ـدانانی بوو بۆی .

ــــــــــــ

الثری: ابن عباس دەفەرمووێت: زەوی لەسەر حوتە، وە حوتیش لەسەر دەریایە، وە دەریاش لەسەر بەردێکی سەوزە، وە سەوزی ئاویش لەو سەوزیەوەیە، دەفەرمووێت: وە بەردەکەش لەسەر شاخی گایە، وە گاکەش لەسەر الثری ـیە، وە نازانرێت چی لەژێر الثری ــدایە بێجگە لە الله، وە ئەمەش وتەی الله ـیە: ﴿لَهُ ما فِي السَّماواتِ وما فِي الأَرْضِ وما بَيْنَهُما وما تَحْتَ الثَّرى﴾. (موسوعة التفسیر المأثور / ٤٧٤٠٥)

الضحاك دەفەرمووێت: زەوی لەسەر حوتە، وە حوتیش لەسەر ئاوە، وە ئاویش لەسەر بەردە، بەردەکەش لەسەر شاخی گایە، وە گاکەش لەسەر الثری ـیە، وە نازانرێت چی لەژێر الثری ــدایە بێجگە لە الله.(الهداية الى بلوغ النهاية ٧/٤٦١٢)

السنة لعبد الله بە کوردی

31 Jan, 17:56


- المؤمل کوڕی إسماعیل دەڵێت : گوێم لە عمارة کوڕی زادان بوو دەیفەرموو : پێم گەیشتووە کە قەدەریەکان لە ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ موشریکەکان حەشر دەکرێن، دەڵێن : سوێند بە الله ئێمە موشریك نەبووین، سوێند بە الله ئێمە موشریك نەبووین، پێیان دەوترێت : ئێوە شەریکتان بڕیار دابوو لە شوێنەکەوە کە نەتاندەزانی .

دەڵێت : وە پێم گەیشتووە کە لە ڕۆژی قیامەت پێیان دەوترێت : ئێوە دووژمنەکانی الله ـن عز وجل .

ــــــــــــ

یسار و أبي هاشم الرماني دەڵێن : بەدرۆخستنەوەی قەدەر شیرکە . (القدر للفریابي)

ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە باوەڕیان وایە الله شەڕی دروست نەکردوە، بەمەش باوەڕەکەیان بەرەو ئەوەیان دەبات کە باوەڕیان وابێت دوو خوا هەیە یەکیان خوای خێرە و یەکێکیشیان خوای شەڕە، وە دەبنە موشریك لە شوێنێکەوە کە هەستیان پێی نەکردوە، وە بە حسابی خۆشیان الله ـیان پاك ڕاگرتوە لەوەی شەڕ دروست بکات بێ ئاگا لەوەی کەوتونەتە ناو شیرکەوە معاذ الله .

السنة لعبد الله بە کوردی

31 Jan, 15:59


لە کتابی السنة لعبد الله هاتوە لە هاوەڵی بەڕێزەوە جندب رضي الله عنه کە فەرموویەتی:

ئێمە لەگەڵ️ رسول الله بووین ﷺ گەنجانێك بووین تازە خەریك بوو پێدەگەشتین، فێری ئیمان بووین پاشان فێری قورئان بووین جا ئیمانمان پێی زیادی دەکرد .

#السنة_لعبدالله_٧٧٦_٨٠٠

ئەگەر بڕوانیە سەرەتای گومڕای گروپەکانەوە بۆمان دەردەکەوێت بەهۆی ئەمەوە گومڕا بوون، کە بەتایبەتی ڕەئسەکانیان پێش ئەوەی فێری ئەو ئیمان و عەقیدەیەببن کە️ رسول اللّٰه ﷺ و هاوەڵەکانی لەسەر بووە، هاتوون فێری قورئان بوون ئەوەندەیان قورئان خوێندەوە هەتا وتیان کەس نیە لە ئێمە شارەزاتر بێت لە قورئان، جا تەفسیر و تەئویلیان کرد بەغەیری ئەو تەفسیر و تەئویلەی سەلەف، جا هەر بەو قورئانە گومڕا و کافر بوونەوە و شوێن غەیری ڕێبازی ئیمانداران کەوتن، بەهۆی تێگەشتنی خۆیان و وازهێنانیان لە تێگەیشتنی سەلەف هەندێك بوون بە خەواریج و هەندێك بوونە موڕجیئە و هەندێك بوونە قەدەری و هەندێكی تریش بوونە جەهمی و هتد ....

جا ئامۆژگاریم بۆ خۆم هەموو ئەو گەنجانەی تازە پێدەگەن بۆ ئەوەی گومڕا نەبین، با پێش ئەوەی خۆمان فێری قورئان بکەین، با خۆمان فێری ئیمان و عەقیدەیەکی دروست بکەین لەسەر ئەو کتابە عەقیدەیانەی ئەهلی سونە کە لەسەر مەنهەجی سەلەف و ئەهلی ئاثار نوسراون تا کاتێك قورئانمان خوێندەوە وەکوو هاوەڵان ئیمانی پێبهێنین و ئیمانمان زیاد بکات پێی، نەك وەکوو گومڕاکان پێی گومڕا و کافر ببینەوە و ئیمان پێی نەمێنێت.

ناوی هەندێك لەو کتابانەی کە دەبێت موسڵمان بیانخوێنێتەوە و عەقیدە و بیروباوەڕەکەی لەسەر ئەو کتابانە دابمەزرێنێت تا گومڕا نەبێت و لا نەدات لە ڕێگای ئیمانداران و لەسەر ڕێبازی خیر القرون بێت لە ئیمانەکەیدا، وە الحمدلله بەشێکی زۆریشی وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی؍

١- أصول السنة للإمام أحمد بن حنبل
٢- عقیدة الرازیین
٣- أصول السنة للحمیدي
٤- شرح السنة للبربهاري
٥- الإبانة الصغری لإبن بطه العکبري
٦- السنة لحرب الکرماني
٧- السنة لعبد الله بن أحمد بن حنبل
٨- السنة للخلال
٩- الرد علی الزنادقة والجهمية للإمام أحمد
١٠- الرد علی الجهمية للدارمي
١١- نقض عثمان بن سعید علی المریسي العنید
١٢- الإبانة الکبری لإبن بطه العکبري
١٣- الشریعة للآجري
١٤- شرح أصول إعتقاد لللالکائي
١٥- القدر للفریابي

ئەمانە تەنها بەشێکی کەمن لە کتێبەکانی سەلەف دەربارەی ئیمان و عەقیدە، زۆر کتابی تر هەن کە لەسەر بابەتی تایبەت و گشتیش لە عەقیدەدا نوسراون لەبەر درێژ نەبونەوەی پۆست ناینوسین.

السنة لعبد الله بە کوردی

30 Jan, 19:33


محمد مەلا فایەقی جەهمی لە فیدیۆیەکیدا دەڵێت: جهم و جعد ئەهلی تەوحیدن و لە کۆتایدا دەچنە بەهەشتەوە!! یا سبحان الله لە قەباحەتی و جەهل و نەفامی ئەم قسەیەی، کەسانێك کە ڕەئس بوون لە بێباوەڕی بە پەروەردگار چۆن بوون بە ئەهلی تەوحید!!؟

١٧٤ - بۆی باسکردم إسماعیل کوڕی عبید کوڕی أبي کریمة ووتی : گوێم لە یزید کوڕی هارون بوو دەیفەرموو : لەعنەتی الله لە جەهم بێت، وە ئەوەشی قسە دەکات بە قسەی ئەو، کافرێکی نکۆڵیکار بوو، چل دانە ڕۆژ وازی لە نوێژ هێنا، وای گومان دەبرد کە ئەو دوو دڵی هەیە لە دیندا، وە ئەمەش لەبەر ئەوەبوو کە گومانی لە ئیسلام هەبوو .
یزید فەرمووی : سلم کوڕی أحوز کوشتی لەسەر ئەم قسەیە .

ـــــــــ
(جهم کوڕی صفوان لەسەر دەستی دەسەڵاتداری ئەمەویەکان سلم کوڕی أحوز المازني التمیمي ـەوە کوژرا ساڵی ١٢٨ هـ) .

٥٠٢ - أبا عوام المستملي دەڵێت : مروان کوڕی معاویة الفزاري پێی وتم : ئەی أبا عوام، جەهم چل دانە بەیانی مایەوە نوێژی نەکرد، وتی : نازانم پەروەردگارم عز وجل چۆنە .

١٠/ ١٥٤٤ - لە حبیب ـەوە ووتی : ئامادەی خالد کوڕی عبد الله القسري بووم لەکاتێکدا لە واسط ووتاری بۆ خەڵکی دەدا لە ڕۆژی جەژنی قوربان ـدا، ووتی : ئەی خەڵکینە بگەڕینەوە و قوربانیەکانتان سەر ببڕن الله لێتانی قبوڵ بکات، وە منیش قوربانی دەکەم بە جعد کوڕی درهم ؛ چونکە پێی وایە الله تبارك وتعالی إبراهیم ـی نەکردوەتە خۆشەویستی خۆی، وە الله بە قسە کردن قسەی نەکردوە لەگەڵ موسی ـدا، بەرز وبڵندی بۆ الله لەوەی کە جعد کوڕی درهم دەیڵێت . پاشان دابەزی بۆی و سەری بڕی .

السنة لعبد الله بە کوردی

28 Jan, 10:31


پرسیار ناکرێت لە ئەهلی ڕەئی دەرباری دین

٢١٥ - پرسیارم کرد لە باوکم رحمە الله دەربارەی پیاوێك، دەیەوێت پرسیار بکات لە شتێك لە کاروباری دینەکەی، کە تاقیکراوەتەوە پێی لە سوێند خواردن دەربارەی تەڵاق و غەیری ئەوە، ئەو کەسە لە شارێکدایە کە هاوەڵانی ڕاو و بۆچوون و هاوەڵانی فەرموودەی تێدایە، (بەڵام هاوەڵانی فەرموودە) فەرموودەیان لەبەر نییە و، فەرموودەی سەندە زەعیف و سەنەد بەهێز نازانن، جا ئەم کەسە لە کێ بپرسێت : لە هاوەڵانی ڕاو و بۆچوون یان لە هاوەڵانی فەرموودە لە کاتێکدا کە زانستیان کەمە (بە فەرموودە)؟
باوکم فەرمووی : پرسیار لە هاوەڵانی فەرموودە دەکات، پرسیار لە هاوەڵانی ڕاو و بۆچوون ناکات، فەرموودەی زەعیف باشترە لە ڕاو و بۆچوونی أبو حنیفة .

ــــــــــــــــــ

یەکێك لەو شتانەی ئەهلی سوونە لەسەری بوون، پرسیار نەکردنە لە ئەهلی بیدەع و گومڕایی دەربارەی دین، چونکە ئەوانە نەیارانی سونەت و ئاثارن لێت تێك دەدەن و گومڕات دەکەن، فەرموودە و ئەثەری زەعیفیان زۆر پێ خۆشتر بووە لە ڕاوبۆچوونی ئەوان

شریك دەڵێت : ئەثەرێك کە هەندێك زوعفی تێدابێت زۆر خۆشەویسترە بەلامەوە لە ڕاوبۆچوونی ئەوان - واتە ئەهلی بیدەع -. (ذم الکلام /٣٣٢)

حرب دەڵێت : پرسیارکرا لە أحمد دەربارەی ڕوانین بۆ ڕاوبۆچوون؛ پێی ناخۆش بوو، وە ڕێگری لێکرد . (ذم الکلام /٤١١)

محمد کوڕی یزید المستملي دەڵێت : پیاوێك پرسیاری لە أحمد کرد ووتی : کتێبەکانی ڕەئی بنوسمەوە؟ أحمد فەرمووی : ئەوە مەکە، دەست بگرە بە ئاثار و حدیث ـەوە
پرسیارکەرەکە پێی ووت : عبد الله کوڕی المبارك نوسیوەیەتەوە .
أحمد فەرمووی : بەڕاستی ابن المبارك لە ئاسمانەوە دانەبەزیوە، ئێمە فەرمانمان پێکراوە کە عیلم لە سەرووی خۆمانەوە وەربگرین - واتە لە سەلەف - .(الطبقات الحنابلة ٣٩٢/٢)

السنة لعبد الله بە کوردی

27 Jan, 16:36


کتاب السنة لعبدالله بن احمد
دوو مجلد
پەڕی شاموا
کوردی و عەرەبی پێکەوەیە

ئەم کتێبە جگە لە وەرگێڕان ڕاڤەی لەزۆر شوێنیش بۆ کراوە
لەدەست خۆتانی مەدەن

بۆتی کتێبخانە :@Ktebxan1_bot

یان :@Dawd_A92

السنة لعبد الله بە کوردی

24 Jan, 19:43


٢ - وە ئینکاریشی کرد لە قەدەریەکە ئەوەی ووتی : بەندەکان ناچار ناکات .
وە ئینکاری أحمد کوڕی علي ـشی کرد بەوەی کتابی دانا، وە بەبەڵگە هێنانەوەکەشی، وە فەرمانی کرد بە هەجر کردنی بەهۆی دانانی ئەو کتابە، وە بەمنی ووت : واجبە لەسەر ابن رجاء کە داوای لێخۆشبوون بکات لە پەروەردگاری کاتێك ووتی : بەندەکان ئیجبار - ناچار - دەکات .
جا ووتم بە أبي عبد الله : ئەی وەڵام چی دەبێت دەربارەی ئەم بابەتە ؟
فەرمووی : {يُضِلُّ اللَّهُ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ} [المدثر : ٣١] واتە : هەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات، وە هەر کەسێکیشی بوێت هیدایەتی دەدات . (السنة للخلال ٩٠٩)

جا ئەوەی کە پێی گەیشتین لەم ئەثەرانە لەم بابەتەدا ئەوەیە کە نەوترێت : (الله بەندەکان ئیجبار و ناچار دەکات) وە نەش ووترێت : (الله بەندەکان ئیجبار و ناچار ناکات) بەڵکوو خۆمان بە دوور دەگرین لەبەکارهێنانی ئەو ووشەیە، وە لەوەڵامی ئەم بابەتەدا دەڵێین : الله خۆی بڕیار لەسەر بەندەکانی دەدات و قەدەریان دادەنێت، وە دروستیان دەکات و دایان دەڕێژێت بەو شێوازەی خۆی دەیەوێت و ویستی لێیەتی، وە دەڵێین : الله تعالی هەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات، وە هەر کەسێکیشی بوێت هیدایەتی دەدات .

السنة لعبد الله بە کوردی

22 Jan, 15:04


١٣٢٥ - سَمِعْتُ أَبِي يَقُولُ: «أَمَّا التَّفْضِيلُ فَأَقُولُ :
أَبُو بَكْرٍ ثُمَّ عُمَرُ ثُمَّ عُثْمَانُ ثُمَّ عَلِيٌّ»
قَوْلُ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ الله عَنْهُمَا : كُنَّا نَعُدُّ وَرَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حَيٌّ فَنَقُولُ : أَبُو بَكْرٍ وَعُمَرُ وَعُثْمَانُ .
وَعَلِيٌّ فِي الْخُلَفَاءِ .

١٣٢٥ - گوێم لە باوکم بوو دەیفەرموو : سەبارەت بە التفضيل دەڵێم :
أبو بکر، پاشان عمر، پاشان عثمان، پاشان علي .
ووتەی ابن عمر رضي الله عنهما : ئێمە وامان دادەنا وە️ رسول اللّٰه ﷺ زیندوو بوو، دەمانووت : أبو بکر و عمر و عثمان .
وە علي لە خەلیفەکاندا .

السنة لعبد الله بە کوردی

21 Jan, 09:12


الله تعالی ئادەمی علیە السلام لەسەر وێنەی خۆی دروست کردوە

٤٨٠ - پێغەمبەر️️ ﷺ دەفەرمووێت : ئەگەر یەکێکتان دای (لە کەسێك) ئەوا با دوور بکەوێتەوە لە ڕووخسار چونکە الله عز وجل ئادەمی لەسەر وێنەی خۆی درووست کردووە .

ــــــــــــــــــ

واتە : لەسەر وێنەی ڕوخساری الله خۆی نەك ئادەم، کە جەهمیەکان و هاوشێوەکانیان دەڵێن نەخێر لەسەر وێنەی ڕوخساری ئادەم خۆی درووست بووە، لەلای سەلەف هەر کەسێك ئەم فەرموودەیەی ڕەت کردبێتەوە یان فەرموودەکەی تەئویل بکردایە بەوەی کە الله ئادەمی لەسەر شێوەی خۆی ئادەم دروست کردوە ئەوا بە جەهمیان زانیوە و ئینکاریان لێی کردوە، وە زانایانی ئەهلی سوونە ئەم فەرموودەیان قبوڵ کردوە بە جوانترین شێوە بەبێ لێكچواندن و بەبێ تەفسیر کردنی، وەك چۆن هاتوە ئاوا ئیمانیان پێی هێناوە


الخلال ریوایەت ئەکات لە أبو طالب وە لە دوو ڕووەوە ووتی : بیستم أبو عبدالله ، واتە : « أحمد بن حنبل » ۆەیووت : هەرکەسێك بڵێت : الله ئادەمی لەسەر وێنەی ئادەم دروست کردووە ئەوە جەهمیە، بۆ مەگەر چ وێنەیەک بوو کە ئادەمی لەسەر دروست بکا پێش دروست کردنی ؟. (السنة للخلال ٢٣٠١)

عبد الوهاب الوراق دەڵێت : هەر کەسێك نەڵێت الله ئادەمی لەسەر وێنەی الرحمن دروست کردوە ئەوا جەهمیە . (طبقات الحنابلة ٢/٩٠)

المروذي دەڵێت : وائەزانم من باسم کرد بۆ أبو عبدالله دەربارەی هەندێ لە فەرموودەناسانی بەصڕە ووتویانە : ووتەی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم : خلق الله آدم علی صورته. ووتویانە : ( لەسەر ) وێنەی قوڕەکە.
فەرمووی : ئەوە جەهمیە، بەڵکو قایلین بەو هەواڵە وەک چۆن هاتووە. (السنة للخلال ٢٣٠٠)


يعقوب کوڕی بختان دەڵێت : أبو عبد الله « ئیمام أحمد » دەربارەی فەرموودەی « خلق الله آدم علی صورته » دەیووت : لێکدانەوەی بۆ مەکە « ڕاڤەی مەکە - شیکردنەوەی بۆ مەکە » چۆن بۆمان هەیە ڕاڤەی بکەین، بەڵکو وەك چۆن فەرموودەکە هاتووە بەو شێوەیە ئەڵێین. (السنة للخلال ٢٢٩٨)

ابن بطة العکبري لە بابی ئیمان هێنان بەوەی الله ئادەمی دروست کردوە لەسەر شێوەی خۆی دەڵێت : هەموو ئەو فەرموودانە کە هاتوون وە سەحیحن لە پێغەمبەرەوە صلی الله عليه وسلم فەرز بووە لەسەر موسڵمانان وەرگرتنیان باوەڕ پێبوونیان وە قایل بوون بۆیان وە وازهێنان لە بەرپەرچ دانەوە و بەرهەڵستی کردنیان وە واجبە لەسەر ئەوەی قەبوڵی کردوون لێکیان نەداتەوە بە پێوانەکان نەیان خاتە سەر واتایەک و تەفسیریان نەکات « واتە شتێک بێجگە لە ڕووکەشەکەی » چۆن هاتوون ئاوا ئەڕۆن ، وە لەسەریان ناوترێ : بۆچی؟ وە ناوترێ چۆن ؟ باوڕیان پێ ئەهێنرێت و بەڕاست دائەنرێن وە لەسەر لەفزەکانیان و ڕیوایەتەکانیان ئەوەستین بەو جۆرەی پێشەواکانمان و شێخەکانمان « مامۆستاکانمان » وەستاون« واتە : چیان ووت ئەوە ئەڵێین » کۆتاییان پێ ئەهێنین بەو شێوەیەی لای ئێمە کۆتایی پێ هێنراوە هەروەك هەڵبژێردراو پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی ، بەبێ بەرهەڵستی کردنیان وە بەبێ بە درۆ زانین وەبەبێ گەڕان « بۆ شتێک تێیدا بۆ بەرهەڵستی کردنی » وە بەبێ پشکنین. (الابانة الکبری)

ئیمامی الآجري لە دوای ئەوەی فەرموودەی الصورة دەگێڕێتەوە دەڵێت : ئەم فەرموودەیە لە سوننەتەکانە « واتە : ڕێبازی پێغەمبەر و هاوەڵانە صلی الله علیه وسلم » پێویستە ئیمانمان پێی هەبێت وە ناوترێ دەربارەیان ، بۆچی ؟ وە چۆن ؟ بەڵکو وەرئەگیرێت بە قایل بوون پێی وە بە ڕاست دانانی ، وە واز بهێنرێ لە تێڕوانین « بیر و بۆچوون » هەر وەک چۆن پێشەوایانی موسڵمانان ئەڵێن. (الشريعة ٢ / ١٠٦)

السنة لعبد الله بە کوردی

20 Jan, 08:58


ئەثەرێك لە کتابی السنة لعبد الله کە بوەتە تیرێك بۆ دڵی ئەشعەریەکان و ئەوانەی سیفەتەکانی پەروەردگار جێگیر ناکەن

٥١٩ - ئیمامی عبد الله دەڵێت: گوێم لە أبا معمر الهذلي دەیفەرموو : هەر کەس وا بانگەشە بکات کە الله عز وجل قسە ناکات و نابیستێت و نابینێت و توڕە نابێت و ڕازی نابێت و چەند شتێکی تری باسکرد لەو سیفاتانە، ئەوە کافرە بە الله عز وجل ئەگەر بینیتان ڕاوەستا بوو لەسەر بیرێك ئەوا فڕێی بدەنە ناو بیرەکەوە بەمە دینداری الله عز وجل دەکەم چونکە ئەوانە کافرن بە الله تعالی .

ـــــــــــــــ

حوکمی سەلەف بۆ ئەشعەریەکان و ئەوانەی سیفات جێگیر ناکەن بۆ پەروەردگار تەکفیر کردن و کوشتنیان بووە وە ئەمەشیان بە عیبادەت زانیوە و پێی نزیك بونەتەوە لە الله تعالی، نەك وەکوو ئەم سەردەمە بکرێن بە ئیمام و بە موسڵمان بزانرێن و بەرگریان لێبکرێت.

السنة لعبد الله بە کوردی

18 Jan, 21:47


#أبو_حنیفة

٢١٤ - وَأُخْبِرْتُ عَنْ إِسْحَاقَ بْنِ مَنْصُورٍ الْكَوْسَجِ، قَالَ : قُلْتُ لِأَحْمَدَ بْنِ حَنْبَلٍ يُؤْجَرُ الرَّجُلُ عَلَى بُغْضِ أَبِي حَنِيفَةَ وَأَصْحَابِهِ؟ قَالَ : إِي وَاللَّهِ .

٢١٤ - وە هەواڵم پێدرا لە إسحاق کوڕی منصور الکوسج وتی : وتم : بە ٲحمد کوڕی حنبل : پیاو پاداشت وەردەگرێت بە ڕق لێبوونەوەی لە ٲبو حنیفة و هاوەڵەکانی؟ فەرمووی : ئەرێ والله .

٢١٦ - حَدَّثَنِي مُهَنَّا بْنُ يَحْيَى الشَّامِيُّ، سَمِعْتُ أَحْمَدَ بْنَ حَنْبَلٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ يَقُولُ : مَا قَوْلُ أَبِي حَنِيفَةَ عِنْدِي وَالْبَعْرُ إِلَّا سَوَاءً .

٢١٦ - بۆی باسکردم مهنا کوڕی یحیي الشامي، گوێم لە أحمد کوڕی حنبل بوو رضي الله عنه دەیفەرموو : قسەی أبو حنیفة و پشقل لە لام وەکو یەك وان .

السنة لعبد الله بە کوردی

17 Jan, 20:32


الله جەزای خێری أبا عبد الرحمن عبد الله کوڕی ئیمامی أحمد بداتەوە، بۆ دانان و نوسینی ئەم کتابە و بەیان کردنی عەقیدەی ئەهلی سونە تێیدا، کە بەڕاستی ئەم کتابە بوەتە فورقانێك و ئەهلی حەق و بەتاڵی پێ جیادەکرێتەوە، بوەتەوە تەرازویەك و خەڶکی پێ دەکێشرێت، بوەتە چقڵی چاوی هەرچی گومڕایە، هەرکەسێك دژایەتی بکات بێ دوو دڵی دەزانرێت ئەو کەسە زەندیق و گومڕایە، وە ئەوەشی ئەهلی سونە بێت ئیللا ئەم کتابەی خۆش دەوێت و چاوی پێی دەکرێتەوە، بەڕاستی کتابێك ئەم هەموو دژایەتیەی بکرێت لەلایەن سەربازانی شەیتانەوە چۆن دەبێت موسڵمان پێی جاهیل بێت و ئەو کتابە لەماڵەکەیدا نەبێت و نەیخوێنێتەوە؟!.

السنة لعبد الله بە کوردی

14 Jan, 19:39


لە هەموو سەردەمێکدا کەسانێك و کتێبانێك هەن دەتوانی بیانکەیت بە میحنە تا کەسانێکی پێ تاقیبکەیتەوە بزانی تاچەن موافەقەی ئیسلام و سوننەتن، وە یەکێك لەوشتانەی زەنادیقەکانی ئەمڕۆی پێ دەناسرێتەوە تانە دانە لە کتاب السنة ـی ئیمامی عبد اللە کوڕی ئیمامی ٲحمد، نابینی هیچ یەکێك تانەی لێبدات ئیللا زەنادیقەکان نەبێت.

https://t.me/islama_rebazman1

السنة لعبد الله بە کوردی

12 Jan, 16:09


پێڕستی بەشێك لەو سیفەتانەی الله تعالی کە لە کتابی السنة لعبد الله هاتوە.

السنة لعبد الله بە کوردی

11 Jan, 17:28


بسم اللە اللە ٲکبر
ناساندنی کتێبەکانی سەلەف
کتێب : سنەی ٳمام ٳبن الٳمام
یەکێ لە گەورەترین و چاکترین و کاریگەرترین کتێبەکانی بیروباوەڕ
دایکی هەموو کتێبە عەقیدەییەکانی ترە
نابێ هیچ خوێنەرێ نەیبێ.

بۆ داواکردنی کتێبەکان

پەیوەندی بکە بە : @Brwa_R_B
یان بۆتی کتێبخانە :@Ktebxan1_bot

السنة لعبد الله بە کوردی

09 Jan, 15:03


الله پاداشتی خێری هەموو ئەو کەسانە بداتەوە کە بەژدارن لە بڵاو بونەوەی کتێبەکانی سەلەف و ئاثارەکانی ناوی، الله پاداشتی خێری ئەوانە بداتەوە کە شەو ڕۆژیان خستوەتە سەر یەك بۆ وەرگێڕانی کتێبەکانی سەلەف و بڵاو کردنەوەی و چاپ کردن و فڕۆشتن و بەخشینیان و بڵاو کردنەوەی ئاثارەکانی ناوی، بەڕاستی هەوڵ و ماندوو بونەکانتان جێی خۆی گرتوە الحمدلله کەسانێکی زۆر ئاشنای کتێبەکانی سەلەف و مەنهەجی سەلەف بوون هەتا مەلا و بانگخوازەکانیشی گرتوەتەوە لە فەزڵی الله تعالی ـەوە، تا وای لێهاتوە هەر خوێنەرێك تازە پەیا ببێت هەر لەسەرەتاوە لەسەر کتێبەکانی سەلەف پەروەردە دەبێت و ئاشنا دەبێت بەو کتێبانە، بەشێوازێك خەڵکی شارەزابوون ئەگەر هەر فیتنەیەکی تازە ڕوو بدات توشی حەیران نابن بەم کتێبانەی سەلەف فیتنەکە دەپێون و حەق لە باطڵ جیادەکەنەوە و گومڕا نابن ئەمەش فەزڵی الله ـیە بەسەر خەڵکیەوە الحمدلله، جا کە گومڕاکان ئەمە دەبینن خەریکە دڵیان بتەقێت ناچارانە بەئاشکرا دوژمنایەتی دەردەبڕن و هەوڵ دەدەن خەڵکی دوور بخەنەوە لەم کتابانەی سەلەف بەهەزار بڕ و بیانوی سەقەتەوە بەڵام خەیاڵیان خاوە ئەیانەوێت بە فووی دەمیان نوری الله بکوژێنەوە هیهات هیهات.

السنة لعبد الله بە کوردی

09 Jan, 08:29


(نور الدین مەلا عبد الله وەڕازی) ئەم کابرا وەك خۆی بناسن لە فیدیۆیەکی تازەیدا دەڵێت:

ئەم کتابە السنة ـی عبد الله کتێبێك نەبووە خەڵك هەڵپەی بۆ بات بۆ شەرح کردنی وەك عەقیدە طەحاوی! -کە مەبەستی ئەوەیە ئەم کتابە هیچ گرنگ نەبووە لای خەڵکی، وە مەبەستی ئەوەیە عەقیدە طەحاوی زۆر لەو باشترە، دەیەوێت بەم قسە خەڵك ڕاو بنێت لەم کتابە و لەجیاتی ئەوە عەقیدە طەحاوی و... هتد بخوێنن- .

وە دەڵێت: ئەم کتابە بۆیە بەناوبانگیان کردوە بۆ دروست کردنی شەڕێك!!

وەدەڵێت: من نەسیحەتم وانیە هیچ کەس ئەو کتێبانە بخوێنێتەوە و بۆی دابنیشێت!! وە دەڵێت ئەگەر هەر خوێندیشت لای کەسێك بخوێنرێت کە شەرحی بکات بۆت -واتە لای کەسێکی گومڕای وەك خۆی بخوێنرێت کە بە هەواو ئارەزووی خۆی شەرحی بکات ئەوەی بەدڵی نەبوو بڵێت یەك زەڕبی بەسەردا بهێنن!!-.

وە دەڵێت: دەبێت لای یەکێك بخوێنرێت کە کتێبەکانی بەرامبەریشی خوێندبێتەوە -واتە لای کەسێك دەبێت ئەم کتێبە بخوێنرێت کە کتێبی جەهمی و ئەشعەریەکان و ئەهلی کەلامیشی خوێندبێتەوە، بە کورتی دەبێت لای گومڕایەکی وەك خۆی بیخوێنیت، ئەگەر نا خوێندنەوەی وەك خۆی بففەیە!-.

وە دەڵێت: خوێندنەوەی ئەم کتێبانە کێشەی گەورە دەنێتەوە!! -ڕاستەکات یەکێك لەو کێشە گەورانەی ئەم کتێبە دەینێتەوە ئاشکرا کردنی ڕووی ڕاستی هەموو ئەو گومڕایانەیە کە لەژێر ناوی تەوحید و سونەت خۆیان حەشارداوە کەشفیان دەکات و حەیایان دەبات-.

وە دەڵێت: ئەم دوو کتێبە (السنة لعبد الله و حرب الکرماني) بوەتە دار دەستێك کاتێك قسە لەگەڵ هەرکەسێکدا دەکەیت دەڵێت ئەوە وا دەڵێت -مەبەستی دوو کتابەکەیە- ، دەڵێم جا باوا بڵێت!! -الحمدلله ئەمەش ئەوە دەردەخات خەڵکێکی زۆر ئاشنای ئەم دوو کتابە بوون ئومێدەوارم ئەثەرەکانی ناوی دانە بە دانە بکەن بەدارێك و هەموو ڕۆژێك بت کوتن پێی ئەی گومڕا-.

حەمد و شوکر بۆ الله کە ئەم کتێبانەی بۆ هێشتوینەتەوە و بۆی پاراستوین تا بەهۆیەوە ڕووی ڕاستی هەرچی گومڕایە بزانین و بیکەین بە تەرازویەك لە ژیانی ڕۆژانەماندا و خەڵکی لەسەر ئەو تەرازووە بپێوین، نەك وەك سەر لێشێواوەکانی ئەمڕۆ کە خەڵکی بەپێی تەرازووی عیلم و زانست و کتێب و خزمەتی زۆر دەپێون، وە بەو هۆیەوە هەرچی کافر و گومڕایە بووە بە ئیمام و پێشەوا لایان.

جا تۆش لە ژیانی ڕۆژانەدا کتێبەکانی سەلەف بکە بە پێشەنگ بۆ خۆت و بیکە بە تەرازوو و خەڵکی دەوروبەرت بەم مەنهەجە بکێشە، تا حاڵت وەکوو حاڵی نورەدینی لێنەیەت.

لەکۆتایدا دەڵێم: کوان ئەوانەی کە خۆیان بە مەنهەجی سەلەفدا هەڵواسیوە لەسەر ابن تیمیة شەو ڕۆژ پۆستان دەکرد و بەرگریتان لێدەکرد، ئەی کوا بەرگریتان بۆ ئەم کتابە ئەگەر ڕاست دەکەن ئێوە مەنهەجی سەلەف ڕێگاتانە، یان بێدەنگن چونکە کەسەکە لەبەرەی خۆتانە و تەوحیدیە و ابن تیمیة ـی لا شێخ و ئیمامە!.

السنة لعبد الله بە کوردی

08 Jan, 21:30


بڵاوی بکەنەوە ئەی ئەهلی سونە بیچەقێنن بەدڵی ئەو کەسەی دوژمنی سونەتە.

السنة لعبد الله بە کوردی

08 Jan, 21:26


کابوسی ئەشعەریە جەهمیەکان (السنة لعبد الله بن أحمد بن حنبل)

الحمدلله ئەم کتێبە و ئاثارەکانی ناوی بوەتە چقڵی چاوی هەرچی فیرەقی گومڕایە، هیچ فیرەقێکی گومڕام نەدیوە ئیللا ڕقی بوەتەوە لەم کتابە گەورەیە؍

جا ئەی موسڵمانانی ئەهلی سونە تا دەتوانن ئەم کتێبە بڵاو بکەنەوە و بە بڵاو کردنەوەی و دڵتەقاندنی دوژمنەکانی ئەم کتێبە لە الله نزیك ببنەوە، ئاثارەکانی ناوی دنك دنك بکەن بە تیرێك و بیکەن بە چاوی هەرچی فیرەقی گومڕایە.

السنة لعبد الله بە کوردی

01 Jan, 20:53


إبراهیم کوڕی محمد کوڕی عرفة دەربارەی أبو بکر بن أبي شیبة و عثمان بن أبي شیبة دەڵێت:

ئەو دووانە لە حافزترینی خەڵکی بوون، پارەیان بۆ بڕابوەوە، وە المتوکل فەرمانی پێکردبوون کە دابنیش بۆ خەڵکی ئەو فەرموودانەیان بۆ گێڕنەوە کە ڕەدە لەسەر موعتەزیلەکان و جەهمیەکان، وە ئەو فەرموودانە بگێڕنەوە کە دەربارەی بینینی الله تعالی هاتوە لەڕۆژی قیامەتدا، جا عثمان بن أبي شیبة دانیشت لە شارەکەی أبي جعفر المنصور وە مینبەری بۆ دانرا وە سی هەزار کەس کۆبویەوە لە مەجلیسەکەی؍

وە أبو بکر بن أبي شیبة دانیشت لە مزگەوتی الرصافة، وە ئەو لە عثمان ـی برای بەهێزتر و زاناتر بوو، وە سی هەزار کەس کۆبویەوە لە مەجلیسەکەی.

#تاریخ_بغداد

بزانە زانایانی سەلەف دانیشتوون زیاد لە سی هەزار کەس لە خەڵکی عەوام لە مەجلیسەکانیان دانیشتوون، بۆ ئەوەی ئەو فەرموودە و ئاثارانەیان بەسەردا بخوێننەوە که دەربارەی ناوەکان و سیفاتەکانی پەروەردگار هاتوە و ڕەدی تێدایە بۆ جەهمی و موعتەزیلە و فیرقە گومڕاکان تا خەڵکی عەوام شارەزای عەقیدەی ئەهلی سونە ببن لەو بابەتەدا و گومڕا نەبن بە شوبهاتی ئەهلی کوفر و بیدەع؍

کەچی ئەمڕۆش گەمژە و ئەحمەقی وامان هەیە کە ئیدعای شوێنکەوتنی سەلەفیش دەکات دەڵێت ئەو کتێبانەی سەلەف کە باسی ناو سیفاتەکانی الله تعالی و عەقیدەی ئەهلی سونە دەکات وەك: (السنة لعبدالله و السنة للخلال و الإبانة الکبری لإبن بطة....هتد) نابێت بخرێتە بەردەم خەڵکی عەوام و بیخوێنەوە یان نابێت ئەو فەرمووده و ئاثارانەی ناوی باسبکرێت بۆ خەڵکی عەوام چونکە لێی تێناگەن و فیتنە دروست دەکات، بەمەش ویستی ئەوەیان هەیە کە خەڵکی عەوام دووربخەنەوە لە کتێبەکانی سەلەف و تێگەیشتن لە مەنهەجی سەلەف، وە کتێبەکانی سەلەف وەك دێوە زمە لای خەڵکی عەوام نیشان بدەن تا نەشوێرن دەستی بۆ ببەن چ جای بیخوێنەوە، وە لە جیاتی ئەوە بانگیان بکەن بۆ مەنهەجی خەلەف و موعاصرینی پڕ لە قیل و قالی گومڕایی و حەیرانی لە عەقیدەدا.

السنة لعبد الله بە کوردی

30 Dec, 16:09


تکایە ئەوەی توانای کڕینی هەیە با بێبەرامبەر داوای نەکات چونکە حەقی ئەوانە دەخوات کە توانایان نیە.

السنة لعبد الله بە کوردی

30 Dec, 15:13


هەر موسڵمانێك توانای کڕینی نیە
ان شاءالله نامەمان بۆ بنێرێت لەڕێی ئەم بۆتەوە: @Abumu3azbot

السنة لعبد الله بە کوردی

30 Dec, 15:11


بسم اللە
بەرهەمی نوێ

سونەی عەبدوڵڵای کوڕی ٳمام احمد
بەکوردی

لەبەنێو بانگترین و باشترین کتێبەکانی سەلەفە لە بیروباوەڕدا
کوردی و عەرەبی پێکەوە.

بەدیزاینێکی دەگمەن و جوان
بەرگی مجلد : ٢ مجلد
پەڕی شاموا ملەوەن لەگەڵ پەتی نێوی

نرخی جملەش هەیە بۆ کتێبخانەکان
ئێستا بەردەستە لە کتێبخانەی خیرالقرون

@Ktebxan1_bot :بۆ داواکردن

السنة لعبد الله بە کوردی

28 Dec, 20:58


#إبن_تیمیة

إبن تیمیة یەکێکە لەو بەڵا و تاصە گەورانەی لەبەردەم تێگەیشتنی سەلەفدایە، کە هەر کەسێك بەدوای ئیسلامی حەقدا بگەڕێ تا پێ نەنێت بەو تاصەیەدا و نەیخاتە ژێر پێی هەرگیز ناتوانێت لە مەنهەجی سەلەف تێبگات، جا هەر کەسێك اللە ئاشنای کردبێت بە مەنهەجی سەلەف دەزانێت مەنهەجی سەلەف لە دۆڵێکە و مەنهەجی إبن تیمية ـش لە دۆڵێکی تردایە؍

ئەم پەیامەم بۆ ئەو کەسانەیە کە بەرگریەکی کوێرانەی لێدەکەن و لەپێناویدا خەڵك بە خەواریج و گومڕا و غلو چی دەزانن، ئەم بەرگریە کوێرانەتان بۆ إبن تیمیة تەنها میزانی خراپەکانتان قورس دەکات و هیچی تر.

السنة لعبد الله بە کوردی

11 Dec, 11:02


کەسانەی کە عیلمیان کەمە و سروشتیان لاوازە، جا ووتیان: (ئەو قورئانەی کە الله قسەی پێکردووە و فەرموویەتی کەلامی الله یە و مەخلوق نیە، وە ئەو قورئانەی کە ئێمە ئەیخوێنینەوە بە زمانەکانمان و ئەینوسین لە پەڕاوەکانمان ئەو قورئانە نیە کە کەلامی الله یە، بەڵکو حیکایەتە بۆ ئەو قورئانە بە لەفزی ئێمە، وە لەفزی ئێمەش بە قورئان مەخلوقە) جا کوفرەکەیان وورد و شاراوە کرد، وە فێڵیان کرد بۆ ئەوەی کوفر بخەنە ناو خەڵکیەوە بە ناڕوونترین ڕێگا و ووردترین مەزهەب و شاراوەترین جۆر، بەڵام بە حەمد و منەت و چاکی تەوفیق دانی الله ئەم کوفرە شاراوە نەبوو بۆ زانایە گەورە و ڕەخنەگرە عاقڵەکان، قیناعیان لابرد لەسەر ئەو کوفرە ناشرینەی کە شاردبوویانەوە، جا کوفریان دەرکەوت بۆ زانایان و خەڵکی عەوامیش، وە ئەو کەسەی کە ئەمەی زانی و هەستی پێکرد و ناشرینیەکەی ووتەکەیانی زانی شێخی صالح و پێشەوای زانا و عاقڵ باوکی عبدالله بوو احمد بن محمد بن حنبل رحمه الله، وە ڕوونکردنەوەی کوفرەکەیان ڕوون و ئاشکرایە لە کتێبی الله عز وجل و سوننەتی پێغەمبەرەکەی محمد صلى الله عليه وسلم، قوڕئان و سوننەت بە درۆی خستوونەتەوە بە حەمدی الله، الله عز وجل فەرموویەتی: (وَإِنْ أَحَدٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ) [التوبة: ٦]، نەیفەرموو: (حتی یسمع حکایة كلام الله)، وە الله تعالی فەرموویەتی: (وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا) [الأعراف: ٢٠٤]، الله هەواڵیدا کە گوێگر گوێ لە قوڕئان ئەگرێ، نەیفەرموو: گوێ لە حیکایەتی قورئان ئەگرێ، وە الله تعالی فەرموویەتی: (وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَسْتُورًا) [الإسراء: ٤٥]، وە الله عز وجل فەرموویەتی: (وَإِذْ صَرَفْنَا إِلَيْكَ نَفَرًا مِنَ الْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ الْقُرْآنَ) [الأحقاف: ٢٩]، وە الله تعالی فەرموویەتی: (قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِنَ الْجِنِّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآنًا عَجَبًا يَهْدِي إِلَى الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِهِ) [الجن: ٢]، وە نەیفەرموو: (إنا سمعنا حكاية قرآن عجيب) ئێمە حیکایەتی قورئانێکی سەیرمان بیست، وە الله تعالی فەرموویەتی: (فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنَ الْقُرْآنِ)، وە الله تعالی فەرموویەتی: (وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِي الْقُرْآنِ وَحْدَهُ) [الإسراء: ٤٦]، وە الله تعالی فەرموویەتی: (وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ) [الإسراء: ٨٢]، وە نەیفەرموو: ئێمە لە حیکایەتی قوڕئان دائەبەزێنین .

ئینجا دوای هێنانی بەڵگە لە فەرموودەوە کە ئەمەی لەسەر زەوییە قورئانە نەک حیکایەتی قورئان بێت)

پاشان ابن بطة ئەڵێ:ئەم بەڵگانە و هاوشێوەکانیان لە قورئان و سوننەت و ووتەی هاوەڵان و تابعین و فوقەهای موسڵمانان بەڵگەیە بۆ کەسی عاقڵ لەسەر درۆی ئەم کۆمەڵەیە لە جەهمیەکان ئەوانەی کە فێڵیان کرد و وورد بوونەوە لە ووتنی: قورئان مەخلوقە.

(الإبانة الكبرى : ٢٢٢٨)

بزانە کە لەفزییەکان کێن، ئەوانەن کە بروایان وایە ئەو قورئانەی لەسەر زەوییە کەلامی الله نیە و مەخلوقە، حیکایەتە یان عیبارەتە لە کەلامی الله، لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە لەفزیەکان کاتێك دەیان وت لەفزمان بەقورئان مەخلوقە مەبەستیان قورئانەکەبوو واتە ئەو قورئانەی بە لەفزی مەخلوقەکان دەخوێندرێت مەخلوقە, نەك فعلی عەبدەکان لە سەوت و جوڵاندنی زمان و دەستیان، بۆیە تێنگەشتن لە بابەتی لەفزیەکان وەکوو خۆی توشی حوکمی غەڵەتت دەکات لەسەر کەسەکان، یەکێك لەو ئیمامە گەورانەی باسی مەخلوقی فیعلی عەبدی کردوە لە کاتی قورئان خوێندن ئیمامی البخاري ــبووە رحمه الله، ئەگەر بەو عەقیدەی مەبەست کاژاوی و هاوبیرەکانی بێت لە بابەتی لەفزیەکان ئەوا ئیمامی البخاری یەکێك بووە لە جەهمیە لە فزیەکان چونکە پێی وابووە فیعلی عەبد مەخلوق، لەکاتێکدا ئیمامی البخاري خۆی دەفەرمووێت: هەرکەسێك بڵێت لەفزمان بە قورئان مەخلوقە کافرە.

بۆیە ئەم تەفصیل دانە لە فیعلی عەبد ـدا لەکاتی قورئان خوێندندا لە هەندێك لە زانایانی ئەهلی سونەوە واردە بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش، وە هەندێك لەزانایانیش ڕێگری دەکەن لێی، وە ئێمە وەك خۆمان ناچینە ناو ئەو تەفصیلەوە بەڵام ئەگەر کەسێکیش ئەم تەفصیلە بدات و بڵێ فیعلی عەبد مەخلوقە لەکاتی قورئان خوێندن یان نوسین، ئەوا نە بە موبتەدیعی دەزانین و نە بە جەهمیش بەڵکوو ئەهلی سونەیە وەکوو ئیمامی البخاري رحمە الله.

وە هەرکەسێکیش دەیەوێت لەبابەتی جەهمیە لەفزیەکان تێبگات کە مەبەستیان چی بووە کاتێك وتویانە لەفزمان بە قورئان مەخلوقە با بگەڕێتەوە بۆ تەرجومەی کتابی السنة ـی ئیمام عبد الله لاپەڕە: ١٠٥ ‒ ١١٤.

https://t.me/alsunaabdula

السنة لعبد الله بە کوردی

03 Dec, 18:56


بە فەزڵی الله تعالی ئەو ٣٠٠ نوسخەی کە چاپمان کرد تەواو بووە، وە داوای لێبوردن لەو خوشك وبرایانە دەکەین کە نامەیان ناردبوو بۆ داواکردنی ئەم کتابە و جوابمان نەداونەتەوە؍

بەس ان شاءالله چاپی دووەمان داوەتە کتێبخانەیەکی ئەهلی سونە و بەمزوانە لە چاپ دەگەڕێتەوە و بە سعرێکی هەرزان دەدرێت بە خوێنەران، وە ان شاءالله جوملەشمان دەبێت بۆ سەرجەم کتێبخانەکان بە فەزڵی الله تعالی، وە لەم چاپەشدا بەیارمەتی الله تعالی بەخشینی بێ بەرامبەرمان دەبێت بۆ ئەو خوشك و برایانەی توانای کڕینی کتابەکەیان نیە؍

بە فەزڵی الله تعالی لەو هەڵمەتە بەخشینانەی کۆمان کردەوە بۆ ئەم کتابە زیاتر لە ٣ ملیۆن و نیو کۆبویەوە بۆ ئە کتابە و توانیمان بەو پارەیە سعری کتابەکە ٦ هەزار کەمتر لەو سعرەی کە چاپ کراوە بفڕۆشین بە خوێنەرەکانمان، وە بە فەزڵی الله تعالی ژمارەیەکی زۆرمان بێ بەرامبەر بەخشیوە بەو خوشك وبرایانەی توانای دارایان کەم بوە، داواکارم لە الله تعالی پاداشتێکی نەبڕاوەی هەموو ئەو کەسانە بداتەوە کە تەنها بە ٢٥٠ دینار بەژداربوون لەم خێرە گەورەدا و یارمەتی دەرمان بوون.

السنة لعبد الله بە کوردی

30 Nov, 08:53


کۆکراوەی هەر سێ نامیلەکەی پڕ لە ئاثاری سەلەف

- هەڵوێستی سەلەف بەرامبەر ئەهلی بیدەع

- حاڵی سەلەف لەگەڵ قورئان

- دوعا

ان شاءالله خوێنەری بن و بڵاوی بکەنەوە بارك الله فیکم

السنة لعبد الله بە کوردی

23 Nov, 19:52


ابن حجر الأشعري کافر نسبەتی کتابی السنة دەداتە پاڵ عبد الله کوڕی ئیمامی أحمد کوڕی حنبل رحمهما الله، بەڵام بەچکە ئەشعەریەکانی ئەمڕۆ ئەوەندە بوێرن دەڵێن ئەم کتابە هی عبد الله کوڕی ئیمام أحمد نیە و زەعیفە!!

ابن حجر لە باسکردنی عەقیدەی ئەشعەریەکان دەڵێت:

ئەشعەریەکان وتیان: کەلامی الله نە حەرفە و نە دەنگە، وە کەلامی نەفسیان جێگیر کرد، حەقیقەتەکەی مانایەکە کە لەناو نەفسدا هەیە، ئەگەر چی دەربڕینەکەی لێی جیاوازبێت وەك لە زمانی عەرەبی و عەجەمیدا، وە جیاوازیان دەلالەت ناکات لە جیاوازی ئەوەی کە دەردەبڕدرێت، وە کەلامی نەفسیش ئەوەیە کە دەردەبڕدرێت، وە حەنبەلیەکان ئەوە جێگیر دەکەن کە الله قسەی کردوە بە حەرف و بەدەنگ، سەبارەت بە حەرفەکان بە ڕونی لە زاهیری قورئاندا هاتووە، وە سەبارەت بە دەنگ ئەو کەسەی کە ئینکاری دەکات دەڵێت: دەنگ ئەو هەوا پچڕاوەیە کە لە قوڕگەوە دەبیسترێت، وە ئەو کەسەشی کە جێگیری دەکات جوابی دەداتەوە بەوەی کە ئەو دەنگەی بەو شێوەیە وەسف دەکرێت ئەو دەنگەیە کە ناسراوە لەلای مرۆڤەکان وەك بیستن و بینین، وە سیفەتەکانی پەروەردگار بە پێچەوانەی ئەوەوەیە، جا ئەوشتە قەدەغەکراوەی باسکراوە پێویست نابێت لەگەڵ باوەڕبوون بە پاك ڕاگرتن و لێكنەچواندن، وە دروستە لە شتێکی ترەوە بێت بێجگە لە قوڕگ، بۆیە پێویست ناکات بە لێکچواندن،
وە عبد الله کوڕی أحمد کوڕی حنبل لە کتابی (السنة) ـدا وتویەتی: پرسیارم کرد لە باوکم دەربارەی کەسانێك کە دەڵێن : کاتێك الله قسەی لەگەڵ موسی کرد بە دەنگ قسەی لەگەڵدا نەکردووە؟
باوکم فەرمووی پێم : بەڵکوو -الله- قسەی لەگەڵدا کردوە بە دەنگ، ئەم حدیثانە دەگێڕدرێتەوە وەك چۆن هاتوون، وە فەرموودەکەی ابن مسعود و غەیری ئەویشی باسکرد.


( في كتاب شرح الصحيح البخاري كتاب التوحيد باب كلام الرب مع الجبريل و نداء الله الملائكة )

لەگەڵ ئەوەی لێرەدا ابن حجر الأشعري کافر ئەوە جێگیر دەکات کە کتابی السنة هی
عبد الله کوڕی ئیمام أحمد ــە، شتێکی تریشمان بۆ دەردەکەوێت ئەویە کە ئەم زانا ئەشعەریانە تەواو شارەزای کتاب و ئەقوالەکانی ئەهلی سونەش بوون لەبابەتەکانی جێگیر کردنی سیفاتدا، بەڵام لەباتی ئەوەی شوێن ئاثاری سەلەف بکەون وازیان لێی هێناوە شوێن ڕێبازی ئەهلی کەلام کەوتن لە جێگیرکردنی سیفاتەکانی الله تعالی ـدا، بۆیە گومڕابوون و خەڵکێکی زۆریشیان بەخۆیانەوە گومڕا کردوو باری قیامەتی خۆیان قورستر کرد، جا ئەمە سەرەنجامی هەموو ئەو کەسانەیە کە وازیان لەڕێگای ئەهلی ئاثار هینا لەدینداری کردنیاندا و شوێن هەواو ئارەزووی پیاوەکان و ئەهلی کەلام کەوتن.

السنة لعبد الله بە کوردی

23 Nov, 16:11


شجرة أسانید کتاب {السنة لعبد الله بن أحمد بن حنبل رحمهما الله}

چەند سەنەدێکی کتابی السنة ـی ئیمام عبد الله، کە هیچ یەکێك لە دوژمنانی ئەم کتابە لە ئەهلی کوفر و بیدەع ناتوانن تانەی لێبدەن و بڵێن زەعیفن.

السنة لعبد الله بە کوردی

23 Nov, 10:38


الحمدلله بڵاوبونەوەی کتابی السنة ـی عبد الله کوڕی ئیمام أحمد رحمهما الله بە کوردی ئەشعەریە جەهمیە کوردەکانی توڕە و پەست کردوە، دەیانەوێت بە فووی دەمیان نوری الله بکوژێنەوە بەڵام الحمدلله هەتا بێت خەڵکی زیاتر و زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ مەنهەجی سەلەف و کتێبەکانی سەلەف، الله پاداشتی هەموو ئەو کەسانە بداتەوە کە بەژداربوون لە بڵاوبونەوەی ئەم مەنهەجە پاکە و کوردی موسڵمانیان بەم مەنهەجە پاکە ئاشنا کرد، الله پاداشتی هەموو ئەو برایانە بداتەوە کە کتێبەکانی سەلەف وەردەگێڕن بۆ زمانی کوردی، ئومێدەوارم لە داهاتوشدا کتابە گەورەکانی سەلەف کە بە تەفصیل باسی عەقیدەی سەلەف دەکەن وەربگێردرێن بۆ زمانی کوردی و زیاتر موسڵمانانی کورد ئاشنا بن بەو کتابانە تا گومڕای و بیدعەی هیچ گومڕایەك لە ڕێگا ڕاستەکە لایان نەدات و سەرلێشێواوببن.


داواکارم لە الله تەرجومەی ئەم کتابەمان هەتا قیامەت ببێتە مایەی خەم و خەفەت لەدڵی هەرچی فیرەقی گومڕا و کافر هەیە، وە ببێتە مایەی هیدایەتی ئەو بەندانەی الله ویستی هیدایەتی پێیان هەیە.

السنة لعبد الله بە کوردی

22 Nov, 14:38


لەو ٣٠٠ عەدەدەی چاپمان کردوە کەمتر لە ٢٠ عەدەدی ماوە، جا ئەوانەی کە نیازی کڕینی ئەم کتێبەیان هەیە با پەلە بکەن چونکە چاپێکی لەم شێوازە ناکرێتەوە بەو سعرە، بۆ داوا کردن نامە بنێرن بۆ ئەم بۆتە:

@Abumu3azbot

السنة لعبد الله بە کوردی

19 Nov, 15:18


گەوهەرەکەمان لە طیبة شارەکەی️ رسول اللّٰه ️ﷺ مەدینەی منەوەرە

١٢٣٨ - لە الأعمش ـەوە، لە إبراهیم التیمي ـەوە، لە باوکیەوە، لە علي ـەوە رضي الله عنە فەرمووی : سوێند بە الله لەلای ئێمە هیچ شتێك نیە ئیللا کتابی الله عز وجل و ئەم پەڕاوە نەبێت لە پێغەمبەرەوە️ ﷺ : مەدینە حەڕەمە لە نێوان عیر ـەوە هەتا ثور، هەر کەسێك خراپەیەکی - بیدعەیەکی - تێدا دابهێنێت، یان تێیدا پەنای خراپەکارێك - بیدعەچیەك - بدات : ئەوا لەعنەتی الله و فریشتەکان و هەموو خەڵکی لەسەر بێت.... . جا فەرموودەکەی باسکرد هەتا ئاخیری .

السنة لعبد الله بە کوردی

19 Nov, 14:43


١٤٣٧ - بۆی باسکردم باوکم، بۆی باسکردین عبد الملك کوڕی عمیر، بۆی باسکردین عباد کوڕی راشد، لە داود کوڕی أبي هند، لە أبي نضرة، لە أبي سعید الخدري رضي الله عنە ووتی : لەگەڵ️ رسول اللّٰه ـدا ﷺ ئامادەی جەنازەیەك بووین،️ رسول اللّٰه ﷺ فەرمووی : ئەی خەڵکینە، بەڕاستی ئەم ئومەتە تاقیدەکرێنەوە لە قەبرەکانیاندا، کاتێك ئینسان نێژرا و هاوەڵەکانی لێی جیابوونەوە، فریشتەیەك دێت بۆلای و چەکوشێکی بەدەستەوەیە، دواتر دایدەنیشێنێت، دەڵێت : چیت دەووت دەربارەی ئەم پیاوە ؟ جا ئەگەر ئیماندار بێت دەڵێت : شایەتی دەدەم کە هیچ پەرستراوێك نیە بە حەق جگە لە الله، وە محمد بەندە و نێردراوی ئەوە . دەڵێت : ڕاستت کرد . پاشان درگایەکی بۆ دەکرێتەوە بۆ ئاگر، دەڵێت : ئامە شوێنەکەت بوو ئەگەر کافر بویتایە بە پەروەردگارت جل وعز، بەڵام کە ئیمانت پێی هێناوە، ئامە شوێنەکەتە، جا درگایەکی بۆ دەکرێتەوە بۆ بەهەشت، دواتر دەیەوێت بۆی هەستێتەوە، پێی دەووترێت : نیشتەجێ ببە، وە قەبرەکەی بۆ فراوان دەکرێت .

وە ئەگەر کافر بوو یان مونافیق بوو پێی دەووترێت : چیت دەووت دەربارەی ئەم پیاوە ؟ دەڵێت : نازانم، گوێم لە خەڵکی بوو شتێکیان دەووت، جا دەڵێن : نە زانیت و نە شوێنی کەوتیت و نە هیدایەتیشت وەرگرت . پاشان درگایەکی بۆ دەکرێتەوە بۆ بەهەشت، دەڵێت : ئەمە شوێنەکەت بوو ئەگەر ئیمانت بهێنایە بە پەروەردگارت، بەڵام کە کافر بوویت پێی، الله عز وجل بۆی گۆڕیت بەمە، وە درگایەکی بۆ دەکرێتەوە بۆ ئاگر، پاشان بە چەکوشەکە لێدانێکی لێدەدرێت، هەموو دروستکراوەکانی الله عز وجل - هاوارەکەی - دەبیستن بێجگە دوو قورسەکە نەبێت - واتە ئینس و جن نەبێت - .

هەندێك لە خەڵکی ووتیان : ئەی️ رسول اللّٰه، هیچ یەکێك نییە فریشتەیەك بە چەکوشێکەوە بەسەریەوە وەستابێت ئیللا لەو کاتەدا دەترسێت .️ رسول اللّٰه ﷺ فەرمووی : {يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ} [إبراهيم: ٢٧] .

السنة لعبد الله بە کوردی

13 Nov, 11:36


٩٠١ - حَدَّثَنِي أَبِي، نا هُشَيْمٌ، حَدَّثَنَا أَبُو هَاشِمٍ، عَنْ مُجَاهِدٍ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ : ذُكِرَ عِنْدَهُ أَهْلُ الْقَدَرِ، فَقَالَ : لَوْ رَأَيْتُ أَحَدًا مِنْهُمْ لَعَضَضْتُ أَنْفَهُ .

قَالَ مُجَاهِدٌ : قَالَ ابْنُ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا : مَنْ رَأَى مِنْكُمْ أَحَدًا مِنْهُمْ فَلْيَقُلْ لَهُ إِنَّ ابْنَ عُمَرَ مِنْكُمْ بَرِيءٌ .

٩٠١ - بۆی باسکردم باوکم، بۆی باسکردین هشیم، بۆی باسکردین أبو هاشم، لە مجاهد، لە ابن عباس ـەوە رضي الله عنهما دەفەرمووێت : لەلای باسی قەدەریەکان کرا، جا فەرمووی: ئەگەر بێتوو یەکێك لەوانە ببینم (واتە قەدەریەکان) ئەوا گازم دەگرت لە لوتی .

مجاهد دەڵێت : ابن عمر رضي الله عنهما فەرمووی : هەر کەسێك لە ئێوە یەکێکی لەوان بینی با بڵێت پێی : کە ابن عمر لە ئێوە بەرییە .

السنة لعبد الله بە کوردی

13 Nov, 10:12


گەوهەرەکەمان لە پیرۆزترین خاکی سەر زەوی

الله جەزای ئەو برایەمان بداتەوە کە ئەو ڕەسمانەی بۆ چرکاندوین لەم شوێنە پیرۆزەدا، وە داواکارین لە الله تعالی عیبادەت و دوعاکانی هەمووی قبوڵ کردبێت.

السنة لعبد الله بە کوردی

11 Nov, 16:56


زۆر داوای لێبوردن لەو موسڵمانانە دەکەین کە نامەیان ناردوە و جوابمان نەداونەتەوە، چونکە نامەیەکی زۆر هاتوە زەختێکی زۆرمان لەسەر بوە بەهۆی زۆری نامەکان نەمان توانیوە جوابیان بدەینەوە، ان شاءالله عەدەدێکی زۆر کەم ماوە دەتوانن ئێستا نامەمان بۆ بنێرن و داوای بکەنەوە لەم بۆتەوە

@Abumu3azbot

السنة لعبد الله بە کوردی

08 Nov, 19:47


٧٨١ - حَدَّثَنِي أَبِي، نا مُحَمَّدُ بْنُ جَعْفَرٍ، نا شُعْبَةُ، عَنْ أَبِي بَلْجٍ، عَنْ عَمْرِو بْنِ مَيْمُونٍ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : مَنْ أَحَبَّ أَنْ يَجِدَ طَعْمَ الْإِيمَانِ فَلْيُحِبَّ الْمَرْءَ لَا يُحِبُّهُ إِلَّا لِلَّهِ عز وجل .

٧٨١ - پێغەمبەر️ ﷺ دەفەرمووێت : هەر کەسێك پێی خۆشە هەست بە تامی ئیمان بکات، با هەر کەسێکی خۆش ویست، خۆشی نەوێت ئیللا لەبەر الله عز وجل نەبێت .

السنة لعبد الله بە کوردی

08 Nov, 16:08


لَا يَضُرُّ السَّحَابَ نُبَاحُ الْكِلَابِ

السنة لعبد الله بە کوردی

07 Nov, 19:33


الحمدلله بە فەزڵی الله تعالی توانیمان زۆرترین خوێنەر بەهرەوەر بکەین لەم کتابە بە هەرزانترین نرخ بەهۆی بەخشینی خێرخوازانەوە، وە بە فەزڵی الله تعالی بەهۆی بەخشینی موسڵمانانەوە توانیمان زۆرێك لەو موسڵمانانەی کە توانای داریان کەمبوو بەبێ بەرامبەر کتابەکانیان پێ ببەخشین، داواکارم لە الله پاداشتی نەبڕاوەی یەك بە یەکی هەموو ئەو کەسانە بداتەوە کە بە مادی و مەعنەوی بەژداربوون لە یارمەتیدانمان لە کاروباری ئەم کتێبەدا،

ئێمە تەنها ٣٠٠ عەدەدمان لەم کتابە چاپ کردوە ئێستا کەمتر لە ١٠٠ عەدەد ماوە بە فەزڵی الله تعالی، جا ئەو موسڵمانانەی نیازی کڕینیان هەیە ئەم هەلە با لە دەست نەدەن چاپێکی ئاوا و بەو نرخە دوبارە نابێتەوە.

بۆ داواکردن نامە بنێرن بۆ ئەم بۆتە: @Abumu3azbot

السنة لعبد الله بە کوردی

05 Nov, 18:50


الحمدلله کتابی السنة ـی عبدالله کوڕی ئیمام أحمد بە کوردی تەواو بوو لە چاپ

هەر کەسێك حیجزی کردبوو نامەمان بۆی نەناردوەتەوە با نامەمان بۆ بنێرێتەوە، وە هەر موسڵمانێکیش دەیەوێت دەتوانێت داوای بکات لەم بۆتەوە:

@Abumu3azbot

السنة لعبد الله بە کوردی

02 Nov, 10:52


دەجالە نوێیەکە بەوە نەوەستا کە کوفر و زەندەقەیەکی نوێ بهێنێت بەفەهمه بۆگەنەکەی خۆی بەناوی سەلەف و ئەهلی سونەوە، کەبینی خەڵکی گەڕاونەتەوە بۆ کتێبەکانی سەلەف و شارەزابوون بە مەنهەجی سەلەف، ئێستا هاتووە تانە دەدات لە کتێبە تەرجومەکراوەکانی سەلەف و دەڵێت کارەساتی دروست کردوە؟!، ئەمەش مەبەستێکی پیس و چەپەڵی لەدواوەیە، تا خەڵکی عامەی کورد جاهیل و نەزان بکات بە کتێبەکانی سەلەف، لەجیاتی کتێبەکانی سەلەف کتێبە کوردییه شەرح کراوە پڕ گومڕایەکەی ئەم دەجالە بخوێننەوە کە بەهەوا و ئارەزوو و ڕاو بۆچونی خۆی نوسیویەتی لەسەر گومڕاییەکەی و ئەوەی خەڵکی عامەیە شوێن ئەم بکەون لە گومڕاییەکەیدا، لای ئەم کابرا شەرح و شروحاتەکان و فەهمی خۆی بۆ ئەثەر هیدایەتە و حەقە، وە تەرجومەی ئەثەرەکانیش وەکوو خۆی کارەساتە!!
لا حول ولا قوة إلا بالله ئایا هەر لەسەرەتاوە کە ئەم ئومەتە زۆری گومڕا بوون بەهۆی خوێندنەوەی ئەثەرەوە بوە یان بەهۆی شەرح و شروحاتی کەسانی گومڕای وەك تۆ بوو بۆ دەقە شەرعیەکان؟!

چونکە ئەگەر بێتو خەڵکی عامە شارەزایی کتێبەکانی سەلەف و ئاثاری سەلەف بن ئیتر ئەم دەجالە کەشف دەبێت و کەس شوێنی ناکەوێت، جا بۆ ئەوەی شوێنکەوتەی هەبێت ناچارانە هەستا بە تانەدان لە کتێبە تەرجومە کراوەکانی سەلەف تا خەڵکی دوور بخاتەوە لە کتێبەکانی سەلەف و ڕوو بکەنە کتێبە کوردییە پڕ گومڕاییەکەی خۆی و بە ئومێدی ئەوەی خەڵکی شوێنی بکەون.

وە الحمدلله هیچ خاوەن عەقڵ و عیلمێك شوێنت نەکەوتوە لەم کوفر و زەندەقەیەدا، تەنها دەروێش و ئەحمەق و زەعیفەکانی دەوروبەرت شوێنت کەوتوون، کە تۆ بچیتە هەر دۆڵێکەوە ئەوانیش لەگەڵتدا دێن.

السنة لعبد الله بە کوردی

29 Oct, 09:43


تێبینی: هەندێك موسڵمان غەڵەت حاڵی بوون لە پۆستەکەمان، وا دەزانن کتابەکە نرخی ٦ هەزار دینارە، ئەوەی کە وتومانە ٦ هەزار مەبەستمان ئەوەیە کتابەکە خۆی بای ٢٦ هەزار بووە، بەهۆی خێری خێرخوازانەوە ٦ هەزارەکەیمان لێکردوەتەوە ئێستا سعری هەردوو بەرگەکە ٢٠ هەزار دینارە نەك ٦ هەزار.

السنة لعبد الله بە کوردی

28 Oct, 18:32


ان شاءالله هەر موسڵمانێکیش حەزی لەم کتابەیە و توانای نیە بیکڕێت نامەمان بۆ بنێرێت و ئاگادارمان بکاتەوە، ان شاءالله ناوی پارێزراو دەبێت.

السنة لعبد الله بە کوردی

28 Oct, 18:22


#هەڵمەتی_بەخشین

بسم الله الرحمن الرحیم

موسڵمانان ئێمە تەنها ٣٠٠ عەدەدمان لەم کتابە چاپ کردوە، کە هەر دانەی لەناو چاپخانەکەدا ٢٦ هەزاری تێچوە بەبێ مەسرفی تر کە کراوە لەپێناو چاپەکەیدا، ئەو پارەیەی کۆمان کردوەتەوە دابەشمان کردوە بەسەریدا و بڕیارمان ـدا هەر کتابی بدەین بە ٦ هەزار کەمتر لە سعری چاپەکەی کە دەکاتە ٢٠ هەزار؍

بەڵام ئەوەی مەبەستمانە لەم پۆستەدا داواکاریە لەو موسڵمانانەی کە الله لەڕزقی خۆی کەم تا زۆر پێی بەخشیون، تا لەو ماڵەی الله پێی بەخشیون ببەخشن، چونکە بەڕاستی نامەی زۆر دێت بۆمان لەلایەن ئەو خوشك و برایانەی توانایان نیە ئەم کتابە بکڕن و زۆریش حەزیان لێیەتی، جا بەپێویستم زانی هەڵمەتێکی بەخشین ڕابگەیەن بۆیان تا بێبەش نەبن لەم گەوهەرە بەنرخە، جا هەر موسڵمانێك الله توانای پێ بەخشیوە یارمەتی دەرمان بێت کەم تا زۆر ئەگەر هەزار دیناریش بێت تا بتوانین بۆ هەر موسڵمانێکی نەدار کتێبێك دابین بکەین و ببێتە پاداشتێکی نەبڕاوە لەدوای مردنیش بۆ ئەو کەسەی بەخشیویەتی پێی؍

دڵنیابن موسڵمانان بەبەخشین هەرگیز ماڵ کەم ناکات ئەوە بەڵێنی ئەو پەروەردگارەیە کە ڕزقی تۆ دەدات و دەوڵەمەندە و هەرگیز فەقیر نابێت و ڕەزیل نیە و بەخشندەیە؍

ان شاءالله موسڵمانان لەم ڕێگایانەوە دەتوانن بەخشینەکانتان بنێرن؍

بۆ ناردنی هاوکاریەکانـتان لە ڕێگەی Fast pay و FIB ، بـینێـرن بۆ ئەم ژمارەیە
0750 125 5559

وە لەڕێگەی وەحدەی کۆڕەك و ئاسیاوە بینێرن بۆ ئەم ژمارانە

- کۆڕەك: 07517849809
- ئاسیا: 07764639102

ان شاءالله ئەم بەخشینە تا مانگی 12 بەردەوام دەبێت.

السنة لعبد الله بە کوردی

22 Oct, 16:54


ئەو خوشك و برایانەی ئەم گەوهەرەیان حیجز کردوه و تامەزرۆن و دەپرسن کەی ئەم گەوهەرە بەنرخە تەواو دەبێت لەچاپ؟
إن شاءالله بەمزوانە تەواو دەبێت بەجوانترین چاپ وە هەر خوشك و برایەك نامەی ناردبێت بۆ حیجز کردن، حیجزکراوە بۆی هەر تەواو بوو لە چاپ نامەیان بۆ دەنێردرێتەوە و بۆیان ڕەوانە دەکرێت بە ئیزنی الله.

@Abumu3azbot
https://t.me/alsunaabdula

السنة لعبد الله بە کوردی

17 Oct, 11:52


بسم الله الرحمن الرحیم

ئێمە بۆیە لەناو هەموو کتابەکانی سەلەف ئەم کتابەمان هەڵبژارد تا وەریبگێڕین بۆ زمانی کوردی، چونکە بینیمان دژایەتیەکی زۆری دەکرێت لەلایەن ئەهلی کوفر و بیدەعەوە لەچاو کتێبەکانی تری سەلەف، وە بەباشمان زانی موسڵمانی کورد کە توانای فێربوونی عەرەبی نیە بەهۆی هەر هۆکارێکەوە بێت بێبەش نەبێت لە ئاثارە گەوهەریەکانی ناو ئەم کتابە کە ئەهلی کوفر و بیدەعی ئاوا شێت و توڕە و پەست کردوە؍

وە سبحان الله هەمیشە دەبێت کەسانێك هەبن قسەبکەن لەسەر هەموو شتێك، وە بەتایبەت کتێبەکانی سەلەف تا خەڵکی سارد بکەنەوە لەم مەنهەجە پاك و سازگارە، جا ئەم جۆرە کەسانە نایەن تانە بدەن لە کتێبەکانی سەلەف چونکە بەوە حەیای و ئابڕویان دەچێت لای خەڵكی، بەڵکوو فێڵێکی تری شەیتانی بەکاردێنن کە دەڵێن کتێبەکانی سەلەف گشتگیرن و کەسی سەرەتا لێیان تێناگات وە دەڵێت کتێبەکانی سەلەف بەتایبەت السنة ــی ئیمام عبد الله هی ئەوە نیە بکرێتەوە بەکوردی و بخرێته بەردەم کەسی عەوام چونکە لێی تێناگات و فەهمی ناکات!! ئەی باشە کتێبەکانی خەلەف و موعاصرین هی ئەوەن بکرێنەوە کوردی و بخرێنە بەردەم کەسی عەوام کە پڕە لە بردە و بێنه و گێژاوی قیل و قالی خەلەف و خوێنەر توشی مەلەل دەکات؟! لەکاتێکدا خۆشتان دەزانن مەنهەجی خەلەف و سەلەف چەندیان فەرقە هەر لە عەقیدەوە بگرە تا دەگاتەوە بە عیلمی فەرموودە و جرح و تعدیل!!

وە ئامۆژگاریم بۆ خوێنەرانی کتێبی السنة ـی ئیمام عبد الله ئەوەیە بەقسەی ئەم جۆرە شەیتانانە سارد مەبنەوە لە خوێندنەوەی ئەم کتابە و کتابەکانی تری سەلەفیش چونکە ئەمەی لەم کتابەدا هاتوە عەقیدەیەکی ڕاست و دروسته کە یەك دەگرێتەوە لەگەڵ فیتڕەتی پاکی خەڵکی عەوام، هەرکەسێكیش فیتڕەتی پاك بێت و نەشێوابێت چۆن تێدەگات لە قورئان و فەرموودە و واتای لا إله إلا الله، بەهەمان شێوەش زۆر بەئاسانی تێدەگات لەوەی لەناو ئەم کتابەدا هاتوە کە عەقیدەیەكی پاكی بێ خەوش باس دەکات کە لەگەڵ فیتڕەتی پاكی عەوام یەك دەگرێتەوە کە بەئاسانی لێی تێدەگات و فەهمی دەکات؍

وە ئەو بابەتانەشی لەم کتابەدا هاتوون هەمووی بابەتی گرنگ و عەقیدەین کە نابێت موسڵمانی فیتڕەت پاك و کەسانی عەقیدە شێواو فیتڕەت شێواویش هەرگیز پێی جاهیل بێت تا عەقیدە و فیتڕەتی خۆی پێ ڕاست بکاتەوە، وە هەرکەسێکیش تەنها یەك جار ئەم کتابە بخوێنێتەوە گرنگی ئەم کتابەی بۆ دەردەکەوێت بۆ کەسی موسڵمان چونکە بێ ئاگای لەم جۆرە کتابانە حەیران و سەرگەردانی توشی خاوەنەکەی دەکات کە لەم سەردەمەدا هەوڵ دەدرێت فیتڕەتی پاکی عەوام بشێوێنن و فیتنەی جەهمی و ئەشاعیرە و موڕجیئە وخەواریج و ڕافیزە و قەدەری و..... زۆرێکی تر تێدا تەشەنەی سەندوە بۆیە ئەم کتابە لەم کاتەدا بۆ موسڵمانێکی فیتڕەت پاك وەك ئاوی سازگار وایە بۆی لە بیاباندا، تا فیرقە گومڕاکان فیتڕەتی پاکی نەشێوێنن و لەسەر ئەو فیتڕەتە پەروەردە ببێت کە باشترینی ئەم ئومەتەی لەسەر بووە، لەم کتابەدا ڕەدی هەموو ئەم فیرقە گومڕایانەی تێدایە کە هەوڵی شێواندنی عەقیدە و فیتڕەتی خەڵکیان داوە و عەقیدە و فیتڕەتی پاکیش باس دەکات لەبەرامبەریدا، وە زیاتریش کە زیاتر لە ١٧٠ ئەثەری بەس لەسەر أبو حنیفة ـیە کە چۆن جەرح کراوە لەلایەن زانایانی سەردەمی خۆی و دوای خۆیشی کە لە ئێستادا بەداخەوە کراوە بە ئیمامێکی گەورە لای خەڵك، هەرچەند لەسەر گرنگی ئەم کتابە بڕۆین بۆ کەسی موسڵمانی فیتڕەت پاك وە هەروەها بۆ ئەو کەسانەشی فیتڕەتیان تێکچوە بەهۆی فیتنەکانەوە ئێشتا هەقمان نەداوە و کەمتەرخەم بوین لەئاستیدا.

بۆیە سەرچاوەی ئەسڵی لای ئێمە کتێبەکانی سەلەفە، زۆرجار دەبینی لە بابەتێکدا خەلەف بە چەند لاپەڕەیەکی زۆر لەسەری دواون و لە ئاخیریشدا دەبینی هیچ ئیسفادەیەکی وات لێنەکردوە و تێنەگەشتویت لێی، وە هەر هەمان بابەت دەبینی لە کتابەکانی سەلەف بەچەند ئەثەرێکی زۆر کەم بابەتەکەیان باسکردوە و بە ئاسانی تێدەگەیت لێی و عیلمێکی زۆر بەسودت لێوەی بەدەست هێناوە، بۆیە کورترین ڕێگا بۆ گەشتن بە عیلمێکی بەسوود و ڕێگا ڕاستەکە گرتنەبەری ڕێگای سەلەف و شوێنکەوتوانی ئاثارە.

لەم ڕۆژگارەدا کەسانێك دەبینی دە ساڵ یان زیاترە طلب زانستی شەرعی دەکەن بەڵام لەسەر ئەو ڕێگایە نەبوون کە ئەهلی ئاثاری لەسەر بووە بۆیە دەبینی ئەوەی کۆیان کردوەتەوە جەهل بوە نەك زانست هەگبەیان بەتاڵە و ئەو هەوڵ و ماندووبونەیان لە داواکردنی زانست سوودی بۆیان نەبووە لەوەی زانستێکی بەسوود بەدەست بهێنن و ببێتە مایەی ڕزگاربونیان لە دونیا و قیامەت.

وە لە ئاخیریشدا:

فَتَابِع السُنَّةَ مِمَّنْ سَلَفْ
وَجَانِبِ البِدْعَةَ مِمَّنْ خَلَفْ

فَكُنْ كَمَا كَانَ خِيَارُ الخَلْقِ
حَلِيفَ عِلْمٍ تَابِعاً لِلْحَقِّ

وَكُلُ خَيْرٍ فِي اتِّبَاعِ مَنْ سَلَفْ
وَكُلُّ شَرٍّ فِي ابْتِدَاعِ مَنْ خَلَفْ

السنة لعبد الله بە کوردی

07 Oct, 09:54


جەماعەتێك لە خەواریجە عمومیەکان ئەمەیان داناوە گوایە تەرجومەی ئەم کتابە کوفری تێدایە! ئەی باشە کوفرکە چیە ؟ ئەوەیە کە وتویەتی: کردەوەی بەندە لە هەموو کات و ساتێکدا مەخلوقە!!

لا حول ولا قوة ٳلا بالله لە ئەحمەقی ئەم جەماعەتە خەواریجە پێشتی ڕافیزەیان شکاندوە لە ئەحمەقیدا

ان شاءالله هەرکەس دەیەوێت لە بابەتی لەفزیەکان شارەزا ببێت با بگەڕێتەوە بۆ لاپەڕە (105 بۆ 114) بەرگی یەکەمی وەرگێڕانی کتابی السنة لعبد الله، لەوێ بابەتەکە بە ئاثاری سەلەف ڕونکراوەتەوە بەفەزڵی الله تعالی، تا گومڕاکان لەم بابەتە بە گومڕایتاندا نەبەن.

السنة لعبد الله بە کوردی

13 Sep, 20:30


الحمدللە تەرجومەی ئەم کتابەمان، خەواریجە عمومیەکانیشی پەست ودڵتەنگ کردوە بەقەدەر جەهمی و ئەشعەریەکان.

السنة لعبد الله بە کوردی

13 Sep, 13:42


بۆ ئەو خوشك وبرایانەی دەپرسن کەی کتابەکە لە چاپ تەواو دەبێت؟ بەهۆی هەندێك کێشەوە لە چاپخانەکەدا چاپی کتێبەکەمان کەمێك دواکەوەتوەتەوە، کاتەکەی دیار نیە کەی تەواو دەبێت بەس ان شاءالله لەمانگ تێپەڕ ناکات,

وە ئەوخوشك و برایانەی دەپرسن سعری کتابەکە چەندە, ئێمە هەوڵمان داوە جوانترین چاپی بکەین، ئەوچاپەی ئێمە دەیکەین بەرگ ڕەقی جەڵدە، وە پەڕە شاموای ٨٠ گرامی و چاپی لێزەریە, کە چاپێکی زۆر نایاب و دەگمەن و گران بەهایە, بەڵام بەهۆی بەخشینی خێرخوازانەوە بۆ ئەم کتابە ئێمە هەر دوو بەرگی کتابەکە دەدەین بە ٢٠ هەزار کە زۆر زۆر کەمترە لە سعری ناو چاپخانەکە، وە ژمارەیەکی دیاری کراویشە و بەردەوام نابێت بەم سعرە کە ئەگەر بێت و دووبارە چاپ بکرێتەوە سعرەکەی زۆر گرانتر دەبێت لەم سعرەی ئێستا بۆیە هەر موسڵمانێك نیازی کڕینی ئەم کتابەی هەیە ئەم هەلە با لەدەست نەدات چونکە چاپێکی بەو شێوازە و بەنرخێکی ئاوا هەرزان دووبارە نابێتەوە، وە ئێمە ئەم هەموو ئەرك و ماندوبونەمان لەبەر ئێوە خوێنەر خستوتە سەر شانمان تا چاپێکی جوان وهەرزان بێتە بەردەست ئێوەی خوێنەر.

تێبینی/ فڕۆشتنمان نیە بۆ هیچ کتێبخانەیەك یان هەرکەسێك بۆ فڕۆشی بوێتەوە.

السنة لعبد الله بە کوردی

05 Sep, 08:42


هەردوو بەرگەکە بەیەکەوە بۆ ئەوانەی لە pdf ـەکەدا دەیخوێننەوە

لینک:- https://www.mediafire.com/file/wicdu6292djohad/سوننەی+عبد+اللە+بن+احمد+بن+حنبل+کتاب+هەردووکی.pdf/file

السنة لعبد الله بە کوردی

05 Sep, 01:56


موسڵمانان ڕەحمەتان لێبێت بڵاوی بکەنەوە و بیکەنە تیرێك و بیکەن بەچاوی هەرچی ئەشعەری و جەهمی هەیە، دڵتەنگیان بکەن بە بڵاو کردنەوەی ئەم کتابە بارك الله فیکم.

السنة لعبد الله بە کوردی

05 Sep, 01:54


وێنەی بەرگی یەکەم بە گۆلد

السنة لعبد الله بە کوردی

05 Sep, 01:53


وێنەی سەر بەرگی یەکەم بە ڕەش و سپی

السنة لعبد الله بە کوردی

05 Sep, 01:51


بەرگی یەکەم

بە لینک:ـ https://www.mediafire.com/file/axs68myy5kt2wma/سوننەی+عبد+اللە+بن+احمد+بن+حنبل+کتاب+١.pdf/file

السنة لعبد الله بە کوردی

04 Sep, 12:15


تێبینی: ان شاءالله ئیمە سبەی pdf ـەکە بڵاو دەکەینەوە، وە ئیزن نییە بۆ هیچ کەسێك و کتێبخانەیەك چاپی بکات و بیفڕۆشێتەوە، چونکە خۆمان ناردوومانە بۆ چاپ و چاپێکی زۆر جوانمان بۆ کردووە و بەنرخێکی زۆر هەرزان دەفڕۆشرێت بە خوێنەرەکانمان، وە ئیزن بۆ ئەو خوشك و برایانە هەیە کە چاپی بکەن کە لەدەرەوەی وڵاتن و دەستیان ناگاتە ئەم کتێبە یان هەر کەسێك بۆخۆی چاپی بکات و نەیفڕۆشێتەوە وە هەروەها ڕەسمی سەر بەرگەکەشیان بۆ دادەنێین تا خۆیان چاپی بکەن.

وە ان شاءالله بۆ ئەو موسڵمانانەی کتێبەکەیان حیجز کردووە، ان شاءالله ناردوومانەتە چاپ و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت، وە هەرکاتێك تەواو بوو لە چاپ خۆمان نامەیان بۆ دەنێرینەوە، وە ئاگاداریان دەکەینەوە هەرکات بۆمان نقڵ کردن.

وە بۆ ئاسانکاری بۆ ئەوانەی کە بە pdf ـەکە دەیخویننەوە، هەردوو بەرگەکەمان بۆ کردوون بە یەك pdf تا ئاسانتر بێت بۆ خوێندنەوەیان.

لەکۆتایدا: داواکارم لە الله تعالی بیکاتەی مایەی هیدایەت و سوود بۆ بەندەکانی، وە بیکاتە مایەی خەفەت و دڵتەنگی لە دڵی دوژمنەکانیدا، وە داواکارم لە الله تعالی پاداشتی هەموو ئەو موسڵمانانە بداتەوە کە یارمەتی دەرمان بوون لەم کارە خێرەدا بە ڕاستکردنەوەی هەڵەکانمان و پێشنیارەکانیان، وە پاداشتی خێری هەموو ئەو موسڵمانانەش بداتەوە کە بە بەخشینەکانیان یارمەتی دەرمان بوون.

السنة لعبد الله بە کوردی

04 Sep, 12:15


بسم الله الرحمن الرحیم

الحمدللە الذي بنعمته تتم الصالحات، بە فەزڵ و منەتی الله تعالی تەواو بووین لە کتابی:
{السنة للإمام عبد الله بن أحمد بن حنبل}
الله تعالی بەفەزڵی خۆی لێمان قبووڵ بکات

- ئەم کتابە پێك هاتووە لە دوو بەرگ:-

بەرگی یەکەم: ٥٦٠ لاپەڕەیە
بەرگی دووەم: ٤٨٠ لاپەڕەیە

- ناوەوە و دەرەوەی بە دیزاینێکی زۆر شاز و نایاب دیزاین کراوە، کە نووسینەکانی ناوی بە دوو ڕەنگ نووسراون کە ڕەش و سوورن، وە هەروەها کوردیەکە و عەرەبیەکەشیەتی بە تەحریکەوە.

- وە هەروەها لە حاشیەکەیدا هەستاوین بە ڕوونکردنەوەی ئەو وشە و ئاثارانەی تۆزێك نا ڕوونن بە ئاثاری تری سەلەف.

- وە هەروەها هەستاوین بەدانانی سەرچاوە بۆ فەرموودەکانی ناوی.

- وە هەروەها هەستاوین بەدانانی پێڕستێکی درێژی پڕ سوود و گرنگ کە تا ئێستە وێنەی نەبووە لەناو کتێبە کوردیەکاندا.

السنة لعبد الله بە کوردی

23 Aug, 00:53


هەندێك نمونە لەو پێڕستانەی دامان ناوە بۆ کتابی السنة ـی ئیمام عبد الله کوڕی ئیمام أحمد رحمهما الله، کە ئاسانکاریەکی زۆر باشە بۆ خوێنەر بۆ دۆزینەوەی هەر ئەثەرێك و فەرموودەیەك کە مەبەستیەتی لە کتابەکەدا بیدۆزێتەوە، وە هەروەها ئەگەر کەسێك بیەوێت بە کورتی و کاتێکی کەم بزانێت ئەم کتابە باسی چی دەکات و چی تێدا هاتوە تەنها بە خوێندنەوەی ئەم پێڕستانە دەزانێت ئەم کتابە باس لە چی دەکات و چی تێدا هاتوە.

1,893

subscribers

62

photos

13

videos