پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media @peshmargamedia Channel on Telegram

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

@peshmargamedia


organition

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media (Kurdish)

به‌خۆشی بڵاودێت! ئایا ده‌ته‌وێت زانیاریانی نوێترین و گونجاوترین ویدیۆها و زنجیره‌کانی پێشمەرگەکان ببینیت؟ ئه‌مان جیاواز له‌ کاڵای ته‌له‌گرام، "پێشمەرگە میدیا"! پێشمەرگەکان په‌یوه‌ندی باشترین خاڵه‌کانی پاراستنی جێهانیان و گۆرانیان بدرووست بکه‌ن. ته‌نها له‌م کاڵای ته‌له‌گرام، ده‌توانیت ویدیۆهاکانی واقعی و پڕ له‌ زانیاری‌هه‌کانی به‌هۆی پێشمەرگەکان ببینیت. پێشمەرگە میدیا ئه‌و کاڵایێکی تازه‌ و گونجاوه‌ که‌ پێشمەرگەکانی کوردستان و جیهان بەهۆی هه‌ولینه‌ریانی زیاتر زانیاریانی تایبه‌تمه‌ندییان له‌ لایه‌نی ئاینه‌کانی پێشمەرگەکان ته‌واوبێت. به‌رده‌وامان ببه‌ر پێشمەرگە میدیا بۆ زانینی زانیاریانی تازه‌ترین و گونجاوترین پێشمەرگەکان، فیلمها و گوێ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و جیهان. ڕاستهێنانی میدیاکانی تازه‌ و پێشمەرگەکانی کوردستان، بۆ هه‌موو مانایانی تایبه‌تییان. به‌رده‌وامان ببه‌ر "پێشمەرگە میدیا" و لێره‌دا گونجاویانی جیهانی پێشمەرگەکان له‌ دوای ناوناو. به‌رده‌وامان ببه‌ر "پێشمەرگە میدیا" و جوانبه‌رانی زانیاریانی جیهانی پێشمەرگەکان. به‌رده‌وامان ببه‌ر پێشمەرگە میدیا له‌ ته‌له‌گرام و زانسته‌کانی تازه‌یان، به‌رده‌وامان ببه‌ر "پێشمەرگە میدیا"!

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

21 Feb, 14:44


#بەپەلە ...
لەناوچەی زاپ شـ،ەڕو پێکـ،دانی تووند بەردەوامە...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

21 Feb, 14:42


چاودێری سیاسی بڵاویکردەوە...

لە کورەژارۆ و گۆهەرز چی روویدا؟
گەریلا لەهەڵمەتێکی بوێرانە، لە دوێنێ شەوەوە هێرشی کردە سەر مۆڵگەیەکی دوژمن لە چیای کورەژارۆ و مۆڵگەکەی دوای کوشتن و بریندارکردنی تەواوی سەربازەکانی دوژمن لە مۆڵگەکە، کۆنترۆڵیانکرد. بریندارەکان بەشێکیان لە ترسا خۆیان لە چیا هەڵداوە، چارەنوسیان دیار نییە.

لە گوندی گۆهەرزی چەتەکانی پارتی، بەناوی ئاسایش، تەقە لەگەریلا دەکەن، سێ گەریلا شەهید دەکەن، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە تەرمەکان لەوێدان، چەتەکانی پارتی دەیانەوێت تەسلیم سوپای داگیرکەریان بکەنەوە.
سەرچەتەکانی پارتی بۆ دڵدانەوەی تورکان لە پێشوازیکردنیان لە شاندی ئیمڕاڵی وەک دیاری سێ گەریلایان شەهید کرد و تەرمەکانیش تەسلیم بە سوپای داگیرکەر دەکەنەوە.

هاتنی ئەم شاندە بۆ لای سەرچەتەکانی پارتی و، رێگادانیان بە ئیستغلالکردنیان بۆ میدیاکان، هەڵەیەکی گەورە بوو.
وێنەکە: سەیارەی چەتەکانی ئاسایش کە تەقەیان لەگەریلاکرد و سێیان لێ شەهیدبوو.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

21 Feb, 14:33


🔺گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە ڕۆژی ڕوناک لە گوندی (گۆهەرزێ) لە نێوان ئامێدی و دێرەلوک لە پارێزگای دهۆک هێرشیان کردە سەر سوپای چەکدار و بەکرێگیراوانی سوپای تورکیا شەڕو پێکدادانی تووند ڕوویدا

🔻سوپای تورکیا نەیانتوانی بەرگری تەواو بکەن هەڵهاتن

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

21 Feb, 12:47


ششێخ جەلال شێخ ناجی لە ڕۆژی زمانی دایک پەیامێکی بڵاوکردەوە دەنوسێت: ئەرکمانە زمانەکەمان، کە ناسنامەی کوردبوونمانە، بیپارێزین

🔴دەقی پەیامەکەی

ئەرکمانە زمانەکەمان، کە ناسنامەی کوردبوونمانە، بیپارێزین و پارێزگاری لە پاراویی و دەوڵەمەندییەکەی بکەین.

زمانی شیرینی کوردی بە شانازییەوە زمانی ئێمەیە.

لەرۆژی جیهانی زمانی دایکدا ، پیرۆزبایی لە کوردستانیان دەکەم و هیوادارم وەک ئەرکێکی نەتەوەیی هەموومان پێکەوە زمانی کوردی گەشەپێبدەین .

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

21 Feb, 07:26


چلەی ماتەمینی  تێكۆشەرو كەسایەتی دیاری دەڤەری كۆیەو دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال، مامۆستا عەلی حەوێز ئەندامی پێشوتری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆیە بەڕێوەدەچێت.

سەعات 3:00 ی پاش نیوەڕۆی شەممە 2025/2/22 ، لەهۆڵی زانكۆی كۆیە، چلەی ماتەمینی  تێكۆشەرو كەسایەتی دیاری دەڤەری كۆیەو دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال، مامۆستا عەلی حەوێز ئەندامی پێشوتری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  لەرێوڕەسمێكی ماتەم ئامێزدا بەرز رادەگرێت.

رۆژی 18-1-2025، مامۆستا عەلی حەوێز، بەهۆی نەخۆشییەوە لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

21 Feb, 04:54


شەهید شێرۆ مخموری، جوامێرێک لە ئازایەتی و قارەمانی داستان و گیانبازی

30 ساڵ بەسەر شەهید بوونى شەهیدى فەرماندە( شێرۆ مەخمورى) تێدەدەپەرێت.

شەهید شێروان عەبدوڵا ئەمین ، ناسراو بە شێرۆ مەخمورى ، لە ساڵى 1968 لە گوندى خورمەڵە لە دایک بووە، لە ساڵى 1985 پەیوەندى بەرێکخستنە نهێنیەکان دەکات و دواتر لە ساڵى 1987 دەبێتە پێشمەرگە لە کەرتى 2ى تیپی 87ی قەرەچوغ، بەشدارى چەندان شەر و داستانى نەبەردى و چالاکى ناوشارى کردووە و لە رزگارکردنى شارى هەولێر بەشداریکردنى کارای دەبێت، لەدواى راپەرین لە هێزى ئامادە ئەرکى پێدەسپێدرێت، لەژیانى پێشمەرگایەتى زیاتر لە سێ جار برینداربوووە.

شەهیدى ئازاو چاونەترس (شێرۆ مخمورى)
خانەوادەیەک دلسۆز بۆ کوردایەتى، خانەوادەیەک لێوان لێو لە یەکێتى بوون، ئەوان لەسەر پێشمەرگایەتى و نیشتمانى سوتماک هەورازو نشێوى زۆریان بینى، ئەوان هەوڵ و کۆشش وخەباتیان لەدژى بەعسیەکان بەردەوام بوو بێ ئەوەى سڵ لەگیران و شەهید بوون بکەنەوە. ئەم خانەوادە مخمورییە نەوەکانیان قەیسەریان لە موختارو پیاوانى رژێم کردبووە کونە مشک، ئەویش خانەوادەى شەهید (شێروان عەبدوڵا ئەمین ئەحمەد) ناسراوبە شێرۆ مخموری. ناوبراو لەسەرەتای تەمەنى لاوى تێکەڵ بەکارى رێکخستنى نهێنى و دواتر پەیوەندی کرد بەهێزى پێشمەرگەى کوردستان.

لە ژیانى پێشمەرگایەتى هەمیشە لە گرتنى رەبیە ومۆلگەکانى رژێم لە پێشەوەى پێشەوە بوو، لە چالاکى ناوشاریش بەور ئاسا بەعسیەکانى بەرەو مەرگ و کۆتایی بەژیانیان دەهێنا. ئەو هەرگیز بریارو رێنمایەکانى سەرووى خۆى پێشێل نەکردووە بەڵکو پێشمەرگەیەکى گوێ رایەڵ وئازاو مەردبووە هەرگیز بەقەرز لەکەس نەترساوە بەڵکو شێرانە حەقى لەوکەسانە دەکردەوە بەخراپى سەیرى منداڵێکى کوردیان بکردبایە. لەپێش ڕاپەرین و لەتیپى 87ى قەرەچوغ لەکەرتى (2) بە یەکێک لە پێشمەرگە هەرە ئازاکانى ئەم سنورە دادەنرا... لە دواى ڕاپەرینش وەک فەرماندەیەکى سەربازى رۆڵ وجێ دەستى دیاربوو لە پاراستنى دەستکەوتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ... بەڵام بەداخەوە لە شەرێکى داسەپاو بەسەر یەکێتى لە رێکەوتى 21/22ـ 2ـ 1994 شەهید بوو گەیشتە کاروانى نەمرانەوە ...

کورتەیەک لەسەر ژیاننامەى شەهید شێرۆ مخمورى
ـ ناوى تەواو : شێروان عەبدولڵا ئەمین ئەحمەد
ـ ناسراوبە : شێرۆ مخمورى
ـ تەمەن : 1ـ7ـ 1968
ـ شوێنى لەدایک بوون : گوندى خورمەلە
ـ عەشیرەت : ئۆمەر بل
ـ ئاستى خوێندن : شەشەمى سەرەتایی
ـ بارى خێزان : خێزاندار
ـ ناوى هاوسەرى شەهید : لیلێ رەشید مستەفا
ـ ناوى مندالەکان : رەوەز ـ رێباز
ـ ساڵى پەیوەندى بەرێکخستن :سەرەتاى ساڵى 1985
ـ ئۆرگان : کۆمەلەى رەنجدەرانى کوردستان
ـ ساڵى پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەوە : مانكى (5) ى ساڵى 1987
ـ ئۆرگان : تیپى (87) ى قەرەچوغ ـ کەرتى (2) کە ئەوکات نورى قادر فەرماندەى کەرت بووە لەم تیپە
ـ لە ژیانى پێشمەرگایەتى ناوبراو بەشدارى زۆربەى داستان ونەبەردى وچالاکیەکانى سنورى تیپى (87) ى قەرەچوغ و سنورى مەلبەندى 3ى هەولێرى کردووە لەگەڵ ئەوچالاکیانەى ئەوێ رۆژێ ى ناوشارى هەولێر.
ـ لەخەباتى پێشمەرگایەتى زیاتر لە سێ جار برینداربووە
ـ لە ڕاپەرین بەشدارى کاریگەرو جێ دەستى دیاربووە لە رزگارکردنى شارى هەولێرو دەوروبەرى .
ـ ماوەیەک لە هێزى ئامادە ئازایانە ئەرکەکانى جێ بەجێ کردوە کەئەوکات هەڤاڵ ئاسۆمامند بەرپرسى ئەم هێزە بووە.
ـ رۆژو مانگ و ساڵى شەهید بوون : 21/22ـ2ـ 1994
ـ شوێنى شەهید بوون : پیر رەش ـ نزیک هەولێر.

هەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدی نەمر فەرماندە ( شێرۆ مەخموری)و سەرجەم شەهیدانی ڕێگار ڕزگاری گەلی کوردستان.

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rlmalbandypeshmarga #malbandypeshmarga1 #rfcyadag #شەهیدی_یەکێتی #مێژووی_شۆڕشی_نوێ #ئەلبومی_شۆڕشی_نوێ

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

19 Feb, 19:15


وەستا رەسوڵ، سەردانی بارەگای گشتی فیرقەی چوار هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 19ی شوباتی 2025 هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە هاوکات فەرماندەی گشتی هێزی یەدەگ، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە مەشق و ڕاهێنان سەنگەر سازی و کاروچالاکییەکان، سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کرد، لەلایەن بەڕێز لیوا ڕوکن زانیار حەسەن، فەرماندەی فرقەی چوار پیادە و بەڕێز عەمید جەمال وارانی جێگری فەرماندەی فیرقەو ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بارەگای فیرقە بەگەرمی پێشوازی لێکرا، دوای ئاڵ و گۆڕی زانیاری و گفتوگۆیەکی سەربازی ئەمنی لەسەر بارودۆخی ناوچەکە، هەواڵدرا کە ژمارەیەک شوانکار لە کاژمێر ٩٫٠٠ لە گوندی دوڕاجی لەسنوری دوزخورماتوو نزیک کۆمپانیای غەرە مەفرەزەیەکی چه‌كداری د۱۱عـ.ـ،ش په‌لامارى پێنج شوانی مەڕوماڵاتی ناوچەکەیاندا، لەبەرامبەردا شوانكاره‌كان لێیان هاتونه‌ته‌ ده‌ست‌ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ ڕویداوه‌ لەنێوانیاندا، دوای ئاگادارکردنەوە و بە بەشداری هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ، دەستەی تایبەتی بەڕێزیان و هێزەکانی پێشمەرگە لەو سنورە دەست بەجێ هێزێک لە فیرقەی چواری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەمەبەستی بە هاناوە چونی شوانەکان و خەڵکی ناوچەکە شوێنی ڕووبەڕوو بونەوەکە بەچەکی قورس جوڵەیانپێکرا.

جێی ئاماژەی شەڕو ڕووبەڕووبونەوەکان تا کاتژمێر ١٢٫٣٠ بەردەوام بووە، لە ئەنجامدا توانرا شوانەکان ڕزگار بکرێن و بەسەلامەتی بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و تیـ.،رۆرستەکانیش هەڵهاتن، خۆشبەختانە هیچ کـ،وژرا و بریندارێک لە ڕووبەڕووبونەوەکەدا تۆمار نەکراوە.

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rfcyadagi #rlmalbandeypeshmarga #rlmalbandypeshmarga #puk #وەستا_ڕەسوڵ #rasul_omar_latif #فیرقەی_چواری_پیادە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

19 Feb, 19:14


دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی ٢ تیـ،.رۆیستی د*اع*ش ڕادەگەیەنێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش, لەدوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا، لەدەوروبەری سلێمانی توانیان( ٢ )تیـ،.رۆریستی د*اع*ش دەستگیربکەن.

لەماوەی ١٢ تا ١٦ی ٢٠٢٥/٢ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیـ،.رۆریستان توانیان ٢ تیـ.،رۆریستی د*اع*ش لەدەوروبەری شاری سلێمانی دەستگیربکەن.

تیـ.،رۆریستان بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوە ڕوویان لەدەوروبەری شاری سلێمانی کردبوو، لەڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢)ی تیـ.،رۆر راگیراون و ڕووبەڕوی یاساکرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

19 Feb, 09:58


#بەپەلە...
هێزی پێشمەرگە ٣ شوانکارەی لە دەستی داعش رزگار کرد ⬇️

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

19 Feb, 09:58


لەخوارووی گوندی دوراجی ناوچەی داوێی سنوری قەزای #خورماتوو سێ شوانکار لەکاتی لەوەڕاندنی مەروماڵاتەکانیاندا لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە گەمارۆ درابوون …

هەر سێ شوانکارەکە چەکیان پێبوە و بەرگریان کردووە تا وەکو ھێزەکانی لیوای 9 و لیوای 32 ی ھێزی پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە بەھانای شوانکارەکانەوە رۆشتوون و توانیان سەرجەم شوانکارەکان رزگار بکەن

تەنها مەڕ و ماڵاتەکان ماوە ، هێزەکانی پێشمەرگە لە هەوڵدان ئەوانیش بگەڕێننەوە دەستی خاوەنەکانیان

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Feb, 18:18


ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت:" ته‌وتینكردن چاره‌سه‌ری بنچینه‌یی كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌و چیتر ناتوانرێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی هه‌ژماری من وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ناچاریی و زۆره‌ملێ بكرێت ".

ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و لێپرسراوی ناوه‌ندی كاروباری یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وتارێكدا كه‌ له‌به‌شی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"دژبه‌رییه‌كی زۆر دروستبوو له‌نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم، له‌نێوان به‌ره‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی خۆی به‌كاردێنێت بۆ جێگیركردنی مووچه‌كان له‌پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من)، و به‌ره‌یه‌ك كه‌ زۆرینه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كان پاڵپشتی لێده‌كه‌ن بریتییه‌ له‌و به‌ره‌یه‌ی داوا ده‌كه‌ن له‌نێوان پرۆسه‌ی (ته‌وتین) و (هه‌ژماری من) دا ناوه‌ڕ‌ۆكی بڕ‌یاری دادگای باڵای فیدراڵی جێبه‌جێبكرێت كه‌ ته‌وتینه‌".

ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی گه‌وره‌و خاوه‌ن سه‌نگی گۆڕ‌ه‌پانی سیاسی هه‌رێم و عیراق و خودی سه‌رۆكی یه‌كێتی-ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ پاڵپشتی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕ‌یاره‌ خسته‌ڕ‌وو، له‌پێناو زامنكردنی مافی ته‌واوی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و دورخستنه‌وه‌ی بژێوی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران له‌كێشه‌كان"

ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی گه‌وره‌و خاوه‌ن سه‌نگی گۆڕ‌ه‌پانی سیاسی هه‌رێم و عیراق و خودی سه‌رۆكی یه‌كێتی-ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ پاڵپشتی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕ‌یاره‌ خسته‌ڕ‌وو، له‌پێناو زامنكردنی مافی ته‌واوی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و دورخستنه‌وه‌ی بژێوی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران له‌كێشه‌كان"

 له‌دواهه‌مین هه‌نگاودا دادگای باڵای فیدراڵی پێداگیری له‌پرۆسه‌كه‌ كردووه‌و به‌پێی ڕ‌ونكردنه‌وه‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی چیتر ناتوانرێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی هه‌ژماری من وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ناچاریی و زۆره‌ملێ بكرێت،‌ به‌ڵكو ده‌بێت پرۆسه‌كه‌ پرۆسه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه‌ بێت و فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم سه‌ربه‌ستبن له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌ر بانكێك به‌حكومیی و ناحكومییه‌وه‌ ( مۆڵه‌تداره‌كان)، وه‌ك له‌بڕ‌یاری دادگای باڵای فیدرالی هاتوه‌ و دادگاكه‌ش ڕ‌اڤه‌ی بۆ كردوه‌ له‌و وه‌ڵامنامه‌ ڕ‌اڤه‌كارییه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی ناردۆته‌وه‌ .     

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Feb, 17:49


🔻 لێدوانی شارەزا و پسپۆڕ "پرۆفیسۆر دکتۆر نهلە محمد سعید" دەربارەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک tiktok و مەترسەکان لەسەر تاکی کۆمەڵگای کوردی و جیهان بەگشتی...

🔻بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
🌷🌷🌷🌷🌷

بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی تەندروست ــ تیکتۆک

پرۆفیسۆر دکتۆر نهلە محمد سعید
دەستی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی وتوێژینەوی زانستی
سلێمانی شاری ڕووناکبیران
١٨-٢-٢٠٢٥
#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rfcyadagi #rlmalbandypeshmarga #rlmalbandeypeshmarga Nahla Mohammed Saeed

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Feb, 17:43


لەئەنجامی ئەو کۆبونەوەیە چەندین راسپاردە جێبەجێ کران، کەبەم شێوەیە راسپیردراون، هەر زەوی و زارێک کێشەی لەسەرنیە راستەخۆ جووتیارانی کورد دەتوانن ئیشی تیابکەن و ئەوەشی کێشەی لەسەرە یاسای گەڕاندنەوەی ماڵ و موڵک ( هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیسی قیادە سەورەی هەڵوەشاوە) لەچەند رۆژی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوەو رێنمایی بۆ دەرئەچێت و بەپێی ئەو یاسایە چارەسەر دەکرێت"، کاروان یاروەیس وای وت.

یاروەیس ئەوەش دەڵێت کەهەر لە راسپاردەکاندا هاتووە: "هێزەکانی سوپا لەو ناوچانە دوور دەخرێنەوەو هێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لەوانە هێزەکانی بەرەنگاربونەوەی ئاژاوەگێری (شرطة مكافحة الشغب) شوێنیان دەگرنەوەو ئەو سەربازانەی بەشێوەیەکی توندوتیژ هەڵسوکەوتیان کردو پەلاماری جووتیارانیان دا رووبەروی سزای توندی سەربازی دەکرێنەوەو ئێستا راگیراون و دەستبەسەرن".

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Feb, 17:43


وەزیری دادی عیراق لەسەر پرسی کیشەی زەوی و زاری جوتیارانی کوردی کەرکوک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوەو پەیام و نیگەرانییەکانی سەرۆکی یەکێتی بێدەگەیەنێت و لەبەرامبەردا سەرۆک وەزیران چەندین راسپادە لەبەرژەوەندی جوتیارانی کورد لە کەرکوک دەخاتەروو، کە گرنگترینیان سزادانی ئاژاوەگێڕان و دورخستنەوەیانەو هاوکات ئەوەش دەخرێتەروو، کەبەزوترین کات بڕیارەکان یاسای گەراندنەوەی موڵک و ماڵ جێبەجێ دەکرێت.

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ د.خالد شوانی وەزیری دادی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبوەوەو پەیامی سەرۆکی یەکێتی و نیگەرانی کوردی گەیاندە بەڕێزیان، لەبارەی کێشەی زەوی و زار و جوتیارانی کورد لە کەرکوک".

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Feb, 16:40


#پیرۆزە ...
بەشدار سلێمان عارەب، كوڕی شەهید مەلا سلێمان، بە بڕیاری یەكێتی وەک بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی سەرگەڕان هەڵبژێردرا...

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rfcyadagi #rlmalbandeypeshmarga #شەهیدی_یەکێتی #rlmalbandypeshmarga #karkuk

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Feb, 14:37


10ساڵ بەسەر شەهیدبوونی نەمر (محمد برایم حمد حسن) تێدەپەڕت
#ئـەلبومی_بەشــێک_لـە_شـــەهیدانی_بـەرەنـگـار_بـوونەوەی_تیرۆریستانی_د۱۱عش.

لە (10)هەمین ساڵیادی شەهیدی نەمر (محمد برایم حمد حسن)دا
شــەهیـدی نەمـر ” محمد برایم حمد حسن “

لەساڵ ۱۹۸٤ لە شێنێ لە دایک بووە
لەساڵی ۲۰۰۳ بووە بە پێشمەرگە
لە ڕۆژی ٤ / ۲ / ۲۰۱٥ لە گوندی بایزە شەهید بووە.

هەزار ســـــــڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدی نەمـر کاکە محمد و ســـــەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردســــــــتان.

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rlmalbandypeshmarga #malbandypeshmarga1 #rfcyadag #شەهیدی_یەکێتی #مێژوو_شۆڕشی_نوێ #ئەلبومی_شۆڕشی_نوێ

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Feb, 14:02


10)ساڵ بەسەر شەهیدبوونی نەمر (فریاد حسین فقێ عبداللە)دا
#ئـەلبومی_بەشــێک_لـە_شـــەهیدانی_بـەرەنـگـار_بـوونەوەی_تیرۆریستانی_د١١عش.

لە (10)هەمین ساڵیادی شەهیدی نەمر (فریاد حسین فقێ عبداللە)دا

شــەهیـدی نەمـر ” فریاد حسین فقێ عبداللە “
لەساڵی ۱۹٩١ لە دایک بووە
لەساڵی ۲۰١٠ بووە بە پێشمەرگە
لە ڕۆژی ٤ / ۲ / ۲۰۱٥ لە دەریاچەی حەمرین شەهید بووە.

هەزار ســـــــڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدی نەمـر کاکە فریاد و ســـــەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردســــــــتان.

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rlmalbandypeshmarga #malbandypeshmarga1 #rfcyadag #شەهیدی_یەکێتی #مێژوو_شۆڕشی_نوێ #ئەلبومی_شۆڕشی_نوێ

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Feb, 13:37


بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لە نوسراوێکیدا دژبە قسەکانی بەناو وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: " پێشەوا هەورامی بەبێ رەچاوکردنی هەلومەرجی ئێستای هەرێم لەپەیامێکی هەرزەکارانەدا رەخنە لەیەکێتی دەگرێت و ناوی سەرۆک بافڵ دەهێنێت، بەڵام لەبەر قسە کاڵ و کرچەکانی ئێمە وەڵامی نادەینەوەو پێی دەڵێین، خەریکی ئیشی خۆتبە، کە بەخەستی دەیکەیت و پسپۆڕیت لێ وەرگرتووە".

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "پێشەوا هەورامی  بەناو وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان، بەبێ رەچاوکردنی هەلومەرجی ئێستای هەرێم، بەبێ ئەوەی بزانێت کە یەکێتی و پارتی خەریکی دانوستانن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ، لەدیدارێکی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ کەناڵێکی فەرمی پارتی هێرش دەکاتە سەر یەکێتی و  لەپەیامێکی هەرزەکارانەدا، رەخنە لەیەکێتی دەگرێت و ناوی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دێنێت و دەڵێت "پێویستی نەدەکرد  بافڵ  تاڵەبانی بەیاننامە دەربکات و پشتگیری لە مانگرتنی مامۆستایانی سلێمانی بکات"، لەبەرئەوەی قسەکانی پێشەوا هەورامی ئەوەندە نالوجیکی و کرچ و کاڵە کە هیچ وەڵامدانەوەیەک هەڵناگرێت".


"بۆیە وەڵامی نادەینەوەو تەنها پێی دەڵێین  تا تێدەگەیت کە بۆچی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی پشتگیری لەمافە رەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات، هەر خەریکی ئیش و پیشەکەی  خۆتبە، کە ماشەڵڵا زۆر بەخەستی دەیکەیت و پسپۆڕیت لێ وەرگرتووە"، بۆردی راگەیاندن وا دەڵێت.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Feb, 13:36


بۆردی راگەیاندن: پێشـ.،ەوا هـ.،ەورامی ئولفەتی بەپەلاماردانەوە گرتووە...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Feb, 12:53


🔻#بەپەلە ...لە بۆردوومانێکی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە کەرکوک، پێنج چەکداری د۱۱عـ.،ش کـ،وژران...

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ سێشەممە 4ی شوباتی 2025 هێزەکانمان لە 31ی کانوونی دووەمی ڕابردوو، بۆردومانێکی ئاسمانیی وردیان لە دەوروبەری کەرکووک ئەنجام دا و بەهۆیەوە پێنج چەکداری د۱۱عـ.،ش کـ،وژران."

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرماندەییەکە، "ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا شانبەشان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە، بۆ پەکخستن و کەمکردنەوەی تواناکانی د۱۱عـ.،ش و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی هێرشکردنیان و دڵنیابوون لە شکستی هەمیشەیی د۱۱عـ.،ش. "

فەرماندەییەکە ئاماژە بەوەش دەکات: "د۱۱عـ.،ش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە، لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان بەردەوام دەبین لە ڕاوەدوونانی ئەم تیـ.،رۆریستانە."

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Feb, 10:45


لە رۆژی جیهانی شێرپەنجەدا قوباد تاڵەبانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کرد و لەگەڵ پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە کۆبووە و سوپاسی بەڕێوەبەر و کارمەند و خۆبەخشە ماندونەناسەکانی نەخۆشخانەی هیوای کرد، کە ئازایانە خزمەتی تووشبوانی شێرپەنجە دەکەن و رۆژ بە رۆژ نەخۆشخانەکە گەورەتر دەبێت.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Feb, 10:38


پێشمەرگە و فەرماندەی دێرینی یەکێتی "سەباح حمە نەجیب"ناسراو بە (سەباحە ڕەش)، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆچی دوایی کرد

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Feb, 10:26


#پیرۆزە...
لیوا ڕوکن زاتیار حەسەن، بەفەرمی وەک فەرماندەی فیرقەی چواری پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکابوو...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

03 Feb, 15:22


میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوەو ڕەنگە تەرم و ڕوفاتی پێشمەرگەشی تێدابێت.

به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیا عێراقییه‌كان، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە قەزای حەويجە دۆزراوه‌ته‌وه‌و یاسین کەریم بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی هەرێمیش ئاشكرایكردووه‌، گوماندەکرێت لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا ڕووفاتی پیرۆزی پێشمەرگەی تێدابێت.

ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر باس لە شەهیدبوونی چەندین پێشمەرگە بەدەستی تیـ.،رۆرستانی د۱۱عـ.،ش ‌و گـ،روپه‌ توندره‌وه‌كانی دیكه‌ كراوه‌ لە ناوچەکە لەساڵی 2014دا.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

03 Feb, 14:38


🔻وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 833 خێزان لە کامپی هۆل لە رۆژاواوە بۆ کامپی جەدعە گەڕێنراونەتەوە.

کەریم نوری بریکاری ئیداری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، لە پارەوە وەزارەتەکەیان ئاسانکاریی بۆ گواستنەوەی 18 بەش لە خێزانەکانی کامپی هۆل کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە، وردبینی چڕی ئەمنی بۆ ناسنامە و بەڵگەنامەی ئەم خێزانانەی کامپی هۆل کراوە کە گواستراونەتەوە بۆ کامپی جەدعە، دەرکەوتووە هیچ پەیوەندییەکانیان بە دۆسیەی تیرۆرەوە نەبووە.

🔻کەریم نوری دەشڵێت، ئەم خێزانانەی کامپی هۆل دەبرێنە بنکەی هیوا تاوەکو جارێکی دیکە شیاندنیان بۆ بکرێت بگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگا، بۆ ئەم مەبەستەش 18 رێکخراوی نێودەوڵەتی و راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کار بۆ بەڕێوەبردنی ئەم بنکەیە دەکەن.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

03 Feb, 14:14


#بەپەلە...
ئاوات شێخ جەناب:
گەیشتینە ڕێکەوتن و ئەمساڵ بەبێ کێشە مووچە لە بەغدا دێت

🔺لە سبەی و دوو سبەی بەرنامەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستپێدەکات.

🔺ئومێدەوارین چیتر مووچەی مووچەخۆران نەبێتە هەواڵ.

🔺بەڕێکەوتنی ئەمڕۆ کێشەی ۱۲ ساڵی ڕابردووی مووچە چارەسەردەبێت.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

03 Feb, 14:09


#بەپەلە...
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی پاشماوەی شەڕ لە کەرکوک ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە...


ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 3ی شوباتی 2025 بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی پاشماوەکانی شەڕ لە ناحیەی ڕیازی سەر بە شاری کەرکوک منداڵێک گیانی لەدەستدا و منداڵێکی دیکەش برینداربوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئەو دوو مێرد منداڵە لەنزیک (گوندی شەهید )لە سنووری ناحیەی ڕیاز لەکاتی یاریکردن بوون، لەپڕدا یەکێک لەبۆمبەکانی پاشماوەکانی جەنگ تەقیوەتەوەو یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەویدیکەشیان بەسەختی برینداربوە بۆ چارەسەر گەیەندراوەتەوە نەۆشخانە.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

03 Feb, 12:13


شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانانمان کرد. بە ئامـادەبوونی کۆڵۆنێڵ براندستێتەر، بەرپرسی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ گاڤین ڕایس، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر.

ووتیشی، لەو کۆبوونەوەیەدا، هەڵسەنگاندنێکی گشتگیرمان بۆ دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەکانی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد لە چوارچێوەی دوو ناوچەی سەرکردایەتیدا، کە ئەمەش دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامانجی بنیاتنانی سوپایەکی کوردستانی بەهێز.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

03 Feb, 09:09


لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە دەروازەی باشووری شاری مەنبەج ١٨ کوژراو و زیاتر لە ١٠ بریندار هەن

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

02 Feb, 19:56


#بەپەلە ...
لە سلێمانی تەرمی کچێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری گولـلە بە جەستەیەوە هەیە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

02 Feb, 19:14


دا۱۱عــ.ــش لەکەرکوک گورزی کوشندەی بەرکەوت

وەزارەتی بەرگری عێراق لەناوبردنی ژمارەیەک چــ.ــەکداری د۱۱عــ.ــشی لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا لەنێوان هەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین راگەیاند.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری عێراق، دوای بۆردومانەکە هێزێکی ئۆپراسیۆنەکانی خۆرهەڵاتی سەڵاحەدین لاشەی 7 چــ.ــەکداری د۱۱عــ.ــشی لەشوێنی دۆزیوەتەوە کە یەکێکیان والی د۱۱عــ.ــشە لە کەرکوک.

هەروەها دەستیش بەسەر مۆبایل و پشتێنێکی بۆمڕێژکراوکدا گیراوە.

پێشتریش سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق موڵگەی چــ.ــەکدارانی د۱۱عــ.ــشی لە ناوچەی زەرگەی نێوان هەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدینی بۆرومانی .

وتیشی لە بۆردمانەکەدا دوو والی دا۱۱عـــ.ــشی کوژران.

دەشڵێت ، لەو بۆردومانەدا والی د۱۱عــ.ـش لە کەرکوک و والی د۱۱عــ.ــش لە حەویجە کوژراون.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

02 Feb, 18:16


ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیـ.،رۆر

لە کاتژمێر 07:05ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشێکی درۆنی خـ.،ۆکوژ ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا، کە دەکەوێتە سنووری قەزای چەمچەماڵ.

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە و لەلایەن گرووپە میلیشیا و یاساشکێنەکانەوە جێبەجێ کراوە.

هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو و کێڵگەکە و کۆمپانیای دانەغاز بە تەواوی پارێزراون.

دەزگا ئەمنییەکان دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان کە بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەم پێشێلکارییە دەکات و هەر زانیارییەکی نوێ لەم بارەیەوە ڕادەگەیەنرێت.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

02 Feb, 18:15


#بەپەلە ...
بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیـ.،رۆر CTG وردەکاری هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر-ی ئاشکرا کرد...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

02 Feb, 16:58


کەمێک لەمەوبەر بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەدرۆنێکى بۆمبڕێژکراو کێڵگەى غازى کۆرمۆرى کرایە ئامانج.

رەمەک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ لەبارەی هێرشەکەوە بەمیدیای یەکێتی راگەیاند: تەقینەوەیەک لەدەرەوەی ناوچەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر رویداوە.

وتیشی، زیانی گیانی نەبووەو زیانی مادیش توەکو ئێستا نەزاندراوە.

رەمەک رەمەزان ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکە لە نێوان موشەک و درۆندایە و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دەرکەوتنی ئایا موشەکە یاخود درۆن.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Jan, 20:33


هەڤاڵ و برای بەڕێزمان کاک ئەحمەد زرار
لێپرسراوی پێشووتری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، (حاجی حەلیمە حەمە عەبدوڵڵا)مان پێگەیشت. لە ناخی دڵمانەوە هاوبەشی خەم و پەژارەی ئێوە و خانەوادە بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

دایکی بەڕێزتان سەرچاوەی خۆشەویستی و میهرەبانین و کۆچی دوایی دایک، برینێکی قووڵە لە دڵی هەموو کەسێکدا. داواکارین لە خودای گەورە گیانی پاکی دایکتان بخاتە بەر ڕەحمەتی بێ پایانی خۆی و جێگەی لە بەهەشتی بەرین بێت.

هیوادارین ئەمە دوا خەم و پەژارەتان بێت و خودای گەورە سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

ڕاگەیاندنی لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Jan, 20:19


حاجی حەلیمە حەمە عبداللە دایکی هەڤاڵ ( ئەحمەد زرار ) لێپرسراوی پێشوی مەڵبەندی 24ی ڕێکخستنی راپەرین کۆچی دواییکرد

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Jan, 17:03


فەرماندەی ڕۆژە سەختەکان، شێرکۆ محمد کریم ئاغای شێخ بزێنی، برای دوو شەهیدی قارەمانی گەلەکەمان بە جەڵدەی دڵ کۆچی دوایکرد


هەڤاڵ وەستا ڕەسوڵ، لێپیرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە لە پەیامیکدا پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەی دەربڕی

دەقی هاوخەمیەکە
فەرماندەی ڕۆژە سەختەکان، شێرکۆ محمد کریم ئاغای شێخ بزێنی، ئەمڕۆ بەوەستانی دڵ لەگوندی مەرزیخە ماڵ ئاوایی لێکردین
کوڕی ڕۆژی تەنگانە بو لەبنەماڵەیەکی کورد پەروەر بو خاوەند دوو برای شەهیدی ڕێگای ڕزگاری و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بو پێشمەرگەی ئازاو قارەمان بو بەڕاستی لەناخەوە هەژاندمی
سەرخۆشی لە کەس وکارو بنەماڵکەی دەکەم 
هاوبەشی خەمەکانتانم

خوای گەورە سەبوریتان بداد


براتا وەستا ڕەسوڵ
  ‌                                                                   2025-1-25
#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rfcyadag #rlmalbandypeshmarga #پرسەنامە #وەستا_ڕەسوڵ #rasoul_omar_latif

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Jan, 14:11


راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تاوەکو مانگی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبن و هاوکارییەکان تاوەکو ئەو کاتە مسۆگەر کراون.

رۆژی 24ـی ئەم مانگە، ترەمپ بە فەرمانێکی جێبەجێکاری، سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی جگەلە ئیسرائیل و میسر راگرت.

شاکۆ عوسمان، بەرپرسی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بەگوێرەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی واژۆکراوی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە، لە ساڵی 2022ـدا، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تاوەکو مانگی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبن و تاوەکو ئەو کاتە مسۆگەر کراوە.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Jan, 10:07


ئەمڕۆ ٢٥-١-٢٠٢٥ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتارێکی بەناونیشانی (ساڕێژی برینەکانی مێژوو، رێزلێنان لەقوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال) لەسایتی (نیوز ویک) ی ئەمریکی-دا بڵاوکردەوە. 

سەبارەت بە وتارەکە خانمی یەکەمی عیراق رایدەگەیەنێت:" لەم وتارەدا بۆچونەکانم دەربارەی ئەو ئازارانە ئەخەمەڕوو کە کۆمەڵگە سەرکوتکراوەکان چەشتویانە لەگەڵ ئەو وانانەی نابێت بەهیچ جۆرێک لەیادیان بکەین".

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژە بەوەشدەکات :"گۆڕە بەکۆمەڵەکان بیرەوەرییەکی بەئازارە بۆ ئەو وڵاتانەی گرفتاری توندوتیژیی بوون و رژێمە سەرکوتکارەکان خاکەکانیانی کردە گۆڕستانێکی بێ دەنگ".

لەبەشێکی تری وتارەکەیدا لە (Newsweek) خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وێنای سەردانەکەی دەکات بۆ سەماوە و دەڵێت: کەچوومە سەر ئەو خاکە پیرۆزە لە بیابانی تەل ئەلشێخیە، هەستم کرد بەنەهامەتی قوربانیان و بەرپرسیارێتیمان. خێزانەکانیان تەنیا شایستەی هاوسۆزی نین، بەڵکو پێویستیان بەهەنگاوی کردارییە.

لە درێژەی وتارەکەیدا خانمی یەکەمی عیراق راشیگەیاندووە:" ئەم بابەتە تەنیا سەبارەت بەڕابردوو نییە، بەڵکو پەیوەندیدارە بە ئایندەمان و هەر گیانێک کەلەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدا لەدەستچوبێت، گەواهیدەری تێچووی بێدەنگی و بێ کردارییە دەبێ چیرۆکەکانیان بگێڕدرێتەوە، تا قوربانیدانیان بۆ هەمیشە لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا بمێنێتەوە بۆ هەتایە.

"دەبێ پێکەوە پارێزگاری لەبیرەوەرییان بکەین، دادپەروەری بەدی بهێنین، دوارۆژێک بنیات بنێین کەتێیدا هیچ منداڵێک لەترس و تۆقاندندا خۆی بەئامێزی دایکیەوە نەگرێت"، لەوتارەکەدا وا نوسراوە. 

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Jan, 06:47


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا فەرمانێكی دەستبەجێ و چوارچێوە فراوان دەردەكات، بە راگرتنی تەواوی هاوكارییە دەرەكییەكان بۆ سەرجەم وڵاتان جگە لە ئیسرائیل و میسر.
رۆژنامەی "پۆلۆتیكۆ"ی ئەمریكی، رایگەیاندوە ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، خەرجی بۆ زۆرینەی هاوكارییە دەرەكییەكان راگرت بۆ ماوەی 90 رۆژ. ئەو فەرمانە كە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تووشی شۆك كردووە، پێدەچێت هاوكارییەكانی ئۆكرانیاش بگرێتەوە.
 
هاوکات، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە رۆژنامە ئەمریكییەكە دەستی كەتووەو، رەوانەی سەرجەم بەرپرسە دیپلۆماسی و كونسوڵخانەكان كراوە، فەرمانی دەستبەجێ‌ دراوە بە راگرتنی كاركردن بۆ سەرجەم هاوكارییە دەرەكییەكان.
بەڵام ئەو فرمانە هاوشێوەی فەرمانە جێبەجێكارییەكانی ئەم دواییەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ نیە، بەوپێیەی هاوكارییەكان بۆ ماوەی 90 رۆژ راگیراوە، لەچاوەڕوانی پێداچونەوەی لەلایەن وەزیری دەرەوەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، بەڵگەنامەكە بوارێكی بۆ شرۆڤەكردن و هەندێك تایبەمەندی هێشتووتەوە، كە هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ میسرو ئیسرائیل بەردەوام دەبێت، رێگەشدەدات بە ناردنی هاوكاری خۆراكی بەپەلەو خەرجیە بڕیار لێدراوەكانی پێش ئەو وادەیە.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، پێدەچێت راگرتنەكە ناردنی هاوكاری بۆ هاوپەیمانە سەرەكییەكان لە نمونەی ئۆكرانیاو ئوردون و تایوانیش بگرێتەوە.
"هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوریای دیموكرات"، وەك دوو هاوپەیمانی دیاری سوپای ئەمریكا لە شەڕی داعش، بەشێكن لەو لایەنانەی سودمەندن لە هاوكارییە دەرەكییەكانی ئەمریكا، ناویان لە چوارچێوەی ئەو شوێنانەدا نەهاتووە كە جیاكارییان بۆ دەكرێت هاوشێوەی میسرو ئیسرائیل، پێدەچێت راگرتنی هاوكارییە كە بۆ ماوەی 90 رۆژە ئەو دوو هێزەش بگرێتەوە".

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Jan, 06:46


بڕیارەکە هێزەکانی پێشمەرگه و هەسەدە دەگرێتەوە؟

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Jan, 17:04


🔻#بەپەلە ...ژمارەیەک حەشارگەی د۱۱عـ.ـ،ش خاپوور کران...

🔻لە ئۆپراسیۆنێكی دژە تیـ،رۆری عیراقدا لە هەردوو پارێزگای كەركوك و دیالە، چەند حەشارگە و پەناگەیەكی تیـ،رۆرستانی د۱۱عـ.ـ،ش لەنێوبران.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Jan, 12:57


نیاز بەرهەم چاودێری سیاسی لە لاپەڕەی خۆی ڵاویکردەوە دەنوسێت: سیناریۆی فاشل: دوای سەردانی کورەکەی مەسعود بۆلای وەزیری شەڕی تورکیا، سوپای داگیرکەری تورکیا دوو سەربازی پاسەوانی عێراقی کوشت

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Jan, 12:40


🔻#بەپەلە...عەمبارێکی کۆگاکردنی نەوتی ڕەش تەقییەوەو قوربانی هەیە

🔺سەرچاوەیەک لە شاری بەسرەی باشووری عێراق بڵاویکردەوە، کۆگایەک کە ملیۆنان بەرمیل نەوتی خاوی تێدابووە لە قەزای ڕومەیلە باکوری ئەو شارە تەقیوەتەوە بە پێی زانیارییەکان بەو هۆیەوە تا ئێستا چوار کەس بریندارن

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Jan, 12:31


#نوێکراوەتەوە...
زانیاریى نوێ گه‌یشت...
توركیا بۆردومانى هێزه‌كه‌ى پاسه‌وانى سنووری عێراقی کردوە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Jan, 10:29


🔴 #بەپەلە..پێکدادان لە نێوان پاسەوانی سنوور و پ* ک* ک ڕوویدا، کوژراو هەیە

🔹 میدیای پارتی بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان پە"کە"کە و سەربازانی پاسەوانی سنوور روویداوە و بەهۆیەوە دوو پاسەوان سنوور کوژراون.

🔸 شەڕەکە کاتژمێر 9:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ روویداوە و جگە لە کوژراوەکان، پاسەوانێکیش بریندارە.

🔹زانیاری زیاتر لەبارەی پێکدادانەکەوە ئاشکرا نەکراوە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Jan, 10:28


#بەپەلە…لە هه‌ولێر كه‌سێك كوژراوه‌...

لە ڕوداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ جوتسایدی لاوان له‌ شاری هه‌ولێر ڕویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژراوه‌.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Jan, 09:09


#بەپەلە..
لە قەزای باتیڤای سنووری شاری زاخۆ بەهۆکاری تەقینەوەیەکی نادیار دوو ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنوور گیانیان لەدەستدا، تا ئێستاش نەزانراوە تەینەوەکە لەڕێگەی بۆردوومانەوە بوە یان بۆمبی چێندراو

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Jan, 08:43


🔻 وتەی هەڤاڵ وەستا رەسوڵ، لێپسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە لە ساڵیادی شەهیدی سەرکردە مامە ڕیشە و هاوڕێکانی شەهید سەردار و موحسین دا.

"مامە ڕیشە جیڤارای کوردستان بوو"
ئەمڕۆ 40 ساڵ بەسەر شەهیدكردنی مامە ریشە و هاوڕێكانیدا تێدەپەڕێت

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #وەستا_ڕەسوڵ #شەهید_مامە_ڕیشە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Jan, 08:41


ژیان نامەی شەهیدی نەمر (مامە ڕیشە) ناوی تەواوی پێشمەرگەی قارەمانی گەلەکەمان (مامە ڕیشە)، (نەجمەدین شکور ڕەئوف زەنگەنە ) ە، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی تاڵەبانی قەزای چەمچەماڵ لە ناوچەی گەرمیان، لە بنەماڵەیەکی جوتیاری کوردپەروەر و لە ژینگەیەکی پاک و بێگەردی کوردایەتیدا ھاتۆتە دنیاوە، لەبەر ھەژاری و دەست کورتی بنەماڵەکەی خوێندنی بۆنەکراوە.
🔹لاوێتی
بەکاریگەری کات و سەردەمی لاوێتی ئەوکاتەی کە سەرەتای شۆڕشەکانی ئازادی گەلان و سەربەخۆیی نەتەوەکان بوو وە شۆڕشی کوردیش گەشتبووە سەقامگیری و بەدەستھینانی ئەو مافانەی کەداوای دەکرد سەرەتای ئاشتی نێوان حکومەتی عێراق و جوڵانەوەی کوردی بوو بەیانی ١١ی ئازار دەرچوو بوو، لەھەمان کاتدا گەرمەی جوڵانەوەی شۆڕشی ئازادی خوازی فەڵەستینیەکان بوو، بۆیە ئەم زاتەش وەک لاوەکانی سەردەمی خۆی خولیای شۆڕشگێڕی لە ناخیدا جوڵابوو ھەر ئەمەش بووە پاڵنەری ئەوەی کە پەیوەندی بکات بە ئازادیخوازانی فەڵەستینەوە و لەگەڵیان دا خەبات بکات و بەشداری جەنگی تشرینی یەکەم بکات و وە تێیدا بریندار بووە.
🔹پێشمەرگایەتی
ساڵی ١٩٧٨ کە ڕژێم شاڵاوی تەعریب و ڕاگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە ڕاگوێزراوەکان مامە ڕیشەی والێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لە ڕیزی ھەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزەنگی داگیرکردن بدات. سەرەتا لەبەر بێ متمانەی و باوەڕ نەبوون پێی لە پێشمەرگایەتی وەرنەگیراوە، ئیتر خۆی بەتەنھا و بە چەکی خۆی گونداوگوند گەڕاوەو پڕوپاگەندەی بۆ پێشمەرگە کردووەو ھەر ئەم ھەڵوێستەش وای لێکردووە کە لە پێشمەرگایەتی وەربگیرێت.
🔹لەبەر ھەژموون و گەورەیی ھێزی چەکدار و ھەڵسانەوەی شۆڕش و پەیڕەوی دروست و کۆبوونەوەی جەماوەر و بەھێزترین ھێزی چەکدار و سنوری ناوچەی ڕیشە وەک لانکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەم ھۆکارانە وەھای کرد ببێتە پێشمەرگەی ئەو پارتە سیاسیە.
🔹ناوبانگ بوون
ڕیشەی قارەمان لە ماوەیەکی کەمدا بە چالاکییە پڕ جەربەزەکانی توانی نەک ھەر دڵسۆزی خۆی بۆ شۆڕش بسەلمێنێ، بەڵکو وەک پاڵەوانێکی کەموێنە ناوبانگی دەرکرد، لەو دەشتە کاکی بەکاکییانەی ناوچەکانی (ھەمەوەند و جەباری و قادرکەرەم و دەوروبەری شاری کەرکوکدا)، گورزە بەھێزەکانی مامە ڕیشە لە ھێزی داگیرکەر ھێندە کاریگەر بوون، کە ھەر ناوبردنی ئەو جەنگاوەرە جوامێرەی گەل بەس بوو بۆ زارەترەک کردنی لەشکری دوژمن.
🔹لە ساڵی ١٩٧٩ەوە ئەم ئازایەتییە دەگمەنەی تێکەڵاوی کاری پێشمەرگانە و پێشخانی شۆڕش کردووە و لە کەرتی (٤)ی بازیان درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتیدا. لەگەڵ ھەموو چالاکییەکدا ناوبانگی ئەم شۆڕەسوارە بەرزتر دەبووەوە و خۆشەویستییەکەی لە دڵی میللەتدا زیاتر دەبوو.
🔹ئەو سەردەمەش کە کرایە فەرماندەی کەرتی جەباری، ڕژێم لە ترسی شاڵاوی ئەم ھەڵۆیە ھەموو ھاتوچۆیەکی لە نێوان کەرکوک و بازیاندا قەدەغە کرد و ناوی مامە ڕیشە کەوتە ناو سروود و دروشمە جەماوەرییەکان.
🔺زۆربەی داستانە پڕ سەروەرییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ھەر لە شەڕی تەپەعارەبی نەریمان و حەمک تا داستانی ڕزگار کردنی بێتواتە جێپەنجەی مامە ڕیشەی پێوە دیارە، ئەم پێشمەرگە چاونەترسە لە شەڕی پێشمەرگایەتیدا چوار جار بریندار کراوە و لەسەر ئەو ھەڵوێست و ناوبانگەش کاربەدەستانی ڕژێم باوکی مامەڕیشە و ئەحمەدی برایان شەھید کردووە.

مەخابن لە بەرواری ١٩٨٥/١/٢٤، مامەڕیشە بە پلانێکی پێشوەختەی ئەوکاتی حکومەتی بەعس و بەکارھێنانی خۆفرۆشان (جاش)، ئەم زاتەیان لەخشتە برد بەناوی دانوسان و ھاتنە ڕیزی پێشمەرگە لەگەڵ کۆمەڵێک لە خۆفرۆشان بچێتە کۆبوونەوە، کاتێک بەڕێدەکەوێت بۆ ناوچەی کۆبوونەوە و شوێنی نھێنی لەڕێگادا و لەناوچەی جەباری سەر ڕێگای نێوان گوندی خاڵە بازیانی و گوندی کەوەڵە دا دەکەوێتە بۆسەی خۆفرۆشانەوە لەگەڵ دوو ھاوڕێ و ھاوسەنگەری بەناوەکانی (سەردار قەرتامۆری و موحسین بیکەیسی)دا شەھید دەکرێن.

مامە ریشە نەک تەنها شەهیدی زەنگەنە بەڵکو شەهیدی چوارپارجەی کوردستانە
هەموو کورد شانازی پێوە دەکات
شانازیە بۆ زەنگەنە و گوندی تاڵەبان کە قارەمەنێکی وەک مامە ریشەی تێدا هەڵکەوتوە.
.......................................

گوندی تاڵەبان و بنەماڵە زەنگەنەکانی

۱ـ  بنەماڵەی سەردار فەقێ محمد ڕەحیم حم بۆر
٢ـ  نەجمدین شکور ڕەوف علی مەلا  ( مامە ریشە )
۳ـ  عبدولڕەحمان قادر کەریم علی محمد کا مەلا  (کەریم     سەر قەڵەو )
٤ـ  علی عبدولقار مارف کەریم وەیخان
٥ـ  شۆڕش دکتۆر قادر رەحیم  ( دانساز )
٦ـ علی عارف کاکە ئەوڵا خدر مستەفا قازی

هەزار دروودو سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهید مامە ڕیشە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگای گەلی کوردستان.

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rlmalbandypeshmarga #rfcyadag #مێژووی_شۆڕشی_نوێ #ئەلبومی_شۆڕشی_نوێ #مامەڕیشە #کەسایەتی_زەنگەنە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Jan, 08:40


🔻 ئەمڕۆ 40 ســاڵ بەسەر شەهیدبوونی سەرکردەی تێکۆشەرو شۆڕشگێڕ "مامە ڕیشە" تێدەپەڕێت

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Jan, 17:32


#بەپەلە...
بەرپرسێکی پارتی وازهێنانی خۆی لەپارتی ڕاگەیاند

بنەماڵەی گۆران کەریم قەیباشی وازهێنانی خۆیان لە پارتی ڕاگەیاندن کە بناماڵەیکی گەورەی پارتی بون لە ناحیەی پردێی شاری کەرکوک

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Jan, 14:02


🔻🔺🔻#بەپەلە...
پاشماوەی تەرمێك لە نێو بیری ئاوەرۆدا قەزای شەنگال دۆزرایەوە پێدەچێت قوربای دەستی د۱۱عـ.ـ،ش بێت...

دوای ئاگاداركردنەوە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەی تەلبەنات لە شەنگال، تیمی پتریکۆری مافی مرۆڤ رووفاتی کەسێک دەدۆزنەوە کە لەناو بیری ئاوەرۆی حەوشەی یەکێک لە خانووەکانی ناوچەكەدا بوو

🔻🔺🔻پاشماوەی تەرمەكە تەنها ئێسك و جلوبەرگی كەسەكەیە و پێدەچێت قوربانی ئەو ماوەیە بێت كە ناوچەكە لە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكد۱۱رانی د۱۱عـ.ـ،ش بوو.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Jan, 13:53


لەڕۆژی دادی عیراق،  بەوپەڕی پێزانینەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری و سەرجەم دامەزراوەكانی دەكەین، كە لە چەسپاندنی یاسا و دادپەروەریدا بوونەتە كۆڵەكەیەكی سەرەكی، هەروەها پیرۆزبایی لە بەڕێز فایەق زێدان سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری دەكەین و رۆڵی بەردەوامی لە پتەوكردنی دەسەڵاتی دادوەری لەپێناو خزمەتكردنی گەل و ووڵات و پاراستنی سەقامگیری لە عیراق و پاراستنی مافەكان بەرز دەنرخێنین. 

لەم ڕۆژەدا بە شانازییەوە لەو دەسەڵاتە سەنگینە دەڕوانین لە پێشكەشكردنی رۆڵێكی نیشتمانیی و پیشەیی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Jan, 11:54


#بەپەلە ...
د۱۱عـ.ـ،ش دیمەنی تەقینەوەکەی قەزایی تارمیەی لە بەغداد بڵاوکردەوە...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

22 Jan, 16:41


زنجیرە سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوەچووە

بە مەبەستی ئاگاداربوون و هۆشیار کردنەوەی ئەفسەر و پێشمەرگەکان لە رۆژانی ٢١ و ٢٢ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە بارەگای لیوای ٢٢ی پیادە لەلایەن بەرپرسی راگەیاندن و هۆشیاری لیوا، زنجیرە سیمینارێکی هۆشیاری بۆ ئەفسەران و کارمەندانی لیوای ٢٢ی پیادە بەڕێوەچوو.
لە سیمینارەکاندا، شێوازی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زیانەکانی خراپ بەکارهێنان ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە روونکرانەوە.

هەر لە زنجیرە سیمینارەکەدا، جەخت کرایەوە لەسەر جێبەجێ کردنی رێنماییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، کە بۆ پاراستنی ئاسایش و زانیاری سەنگەرەکان و بارەگا سەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە دەرکراون.
لە بەشێکی تری سیمینارەکاندا دووپات کرایەوە لە پاراستنی دیسپلینی سەربازیی بە بەکارنەهێنانی مۆبایلی زیرەک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی سەربازییدا.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 18:32


بۆچی مەزڵوم کۆبانێ پاسپۆرتی نییە؟

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 18:22


دیمەنی هەڵهاتنی تیرۆریستان ببین لە زۆربەی میحوەرەکان

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 18:20


#بەڤیدیۆ... تیمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی هەسەدە، ژمارەیەک خاڵی د۱۱عـ.ـش و ئاوائاوازەکانی بە فڕۆکەی برۆسک بۆردوومنکرد ژمارەیەکی زۆر تیرۆریستی ڕەوانەی دۆزەخ کرد

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 18:15


ئاوایە سەرۆکەکەی...🥇

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 16:39


سوپاس بۆ کاک هیوا سەید سەلیم نووسەر و کوڕی شەهیدی سەرکردە سەید سەلیم بۆ کتێبە پڕ و دەوڵەمەندەکەی( یەکەم بەردی سەنگەر)
یەکەم بەردی سەنگەر هەر بیۆگرافیای شەهیدی نەمر سەید سەلیم و  رۆڵی ئازایانەی لە شۆرشی ئەیلول و تێهەڵچوونەوەی خەباتی شۆڕشی نوێ بە هەموو بەرە و ئاراستەکانییەوە نییە، بەڵکو جوگرافیای دەڤەرەکە و رۆڵی مێژوویی رواندز و دەوروبەری لە خەباتی سیاسیی و نیشتمانی و چینایەتی   گەلەکەمان تۆمار دەکات لە سەدەی بیستەمی نیوان دوو جەنگی جیهانی تا دەستپێکردنی بزووتنەوەی حەریفانەی کوردایەتی لە رێی حزب و رێکخراوەکانەوە و ململانێ کۆمەڵایەتی و دەروون چینایەتییەکانی ئەو سەردەمە.

کتێب بەم بەسەرکردنەوە جوگرافی و مێژووییە زەمینەی سروشتی و مێژووکردی شۆرش لە دەڤەرەکە وەک بەشێک لە کوردستانی باشوور بەسەردەکاتەوە. رووداوەکان وا چنراون پێمان دەڵێ  زوڵمی نەتەوەیی و نیشتمانی و  کۆمەڵایەتی سەر کۆمەڵانی خەڵک پەرەسەندنەکان قەرزاری دوو شۆڕشی لەسەر یەک دەکا و دۆخی دژواری نێوانیان لە ئاوارەیی و دەربەدەری و قەڵاچۆکردن دەکاتە خوێی بەسوێی ناو برینەکانی زەحمەتکێشانی ژن و منداڵ و هاوڵاتی سیڤیلی پانتایی ناوچە رزگارکراوەکانی شۆڕش و ناوچەکانی ژێر دەستی دیکتاتۆری بەعس .
یەکەم بەردی سەنگەر روونە کە دەیەوێ پێمان بڵێ و لەمەشدا بێگومان ڕاست دەکات بزووتنەوەی شۆڕشگێری قەدەغەو قاچاخی بندەستەکان کە رووبەرووی دیکتاتۆری و داگیرکەری شۆڤێنی بەعس بۆتەوە پێویستی بە گیانباز و لە خۆبردوو و سەرکردە و فەرماندە هەیە کە لەم چیرۆکەدا لە فەسڵەکانی دواتردا سەید سەلیم دەبێتە نموونەیەکی جوامێرانەی نەبەرد و بەرەنگاری و باقی کتێبەکەی بۆ تەرخان دەکرێت.
بەردی سەنگەر لەم کۆتاییەدا خوێنینە و سوورە وەک مژدەی هەموو خەباتێکی رەوا و دادپەروەر. شەهیدە بە پێداگرییەوە  کە بە خوێنی خۆی جوابی تەحەداکان دەداتەوە و لە ئاستی قسەدا رایناگرێت.
هەرچی بڵێم لەسەر کتێبەکەی کاک هیوا (کە ئیتر هەر کوڕی شەهید نییە کە هاوڕێکانی باوکی بۆی بەخەمن و هەر هەڵسوڕاوێکی سیاسیی نییە لە ناو پرۆسەی سیاسیی کوردستان، بەڵکو ساحێبی کتێبی سەنگینیشە و هیترمان لێی دەوێت) جێی خوێندنەوەی راستەوخۆ ناگرێتەوە و پێم وایە ئێمە لەبەردەم کتێبێکی رێکوپێکداین کە لە خۆڕایی ستایش و لە خۆڕایش رەخنە ناگرێت ، بەڵکو لە حزوری شەهیدێکی وەک سەید سەلیم و تێکۆشەرانی بزووتنەوەی سۆشیالیست وەک چەترێکی پێکەوەیی لە ناو یەکێتیی و شۆڕشی نوێشدا سەرچێخی تیا نییە و هەقی رەوای خەباتی هەمەلایەنەی گەلەکەمان دەدات، بە پێچەوانەی زۆر ڕەشکردنەوەی لاپەڕە کە ناوی لە خۆی ناوە کتێب و لە ئاکامدا  شەرم دەکات لە هەڵسەنگاندنی زانستی و دادپەروەرانە بەقای پێ بکەین.

ئێ بە خوا وەکو یەکێتییەکیش پێم خۆشە لە نێو هەموو باسەکاندا ئەوەش بگێڕمەوە کە جەنابی مام جەلال وەختێک لە  سەرکردایەتی شۆرش شەهید سەید سەلیم دەبینێ پێی دەڵێ (سەید سەلیم چەند کەسێکی وەکو تۆ لە نێو شۆڕش هەبێ ئازادکردنی شاری کەرکوک بە قۆنتەرات دەگرم.. لاپەڕە ١٣٨)
رۆحی مام و سەید شاد بێت و کاروانی خەبات تا بەدیهاتنی گشت ویستە نەتەوەییەکانیان بەردەوام بێت.
ئەم کتێبە بۆ دیکۆمنتارییەکی سەنگین و پڕ ناوەرۆکیش دەست دەدات بە مەرجێ کاک  هیوا ئاگای لە ئاراستە و سینایۆکەی بێت بۆ ئەوەی رۆحە ئیجابییەکەی نەشەمزێ.
ستران عەبدوڵلا
١٨-١-٢٠٢٥
#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rfcyadag #rlmalbandypeshmarga

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 16:38


یەکەم بەردی سەنگەر
هەم ژیاننامەی شەهیدی سەرکردە و
هەم ئەتڵەسی سەنگەرە ئاوەدانەکەی رواندزە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 15:54


لە ئێستادا #کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبێت بایکۆتی کەناڵەکانی شەمسار (NRT)بکەن... دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا بە هیچ شێۆەیەک لەژێر هیچ ناونیشانێک ناوی قەڵ وعام و بۆردوومانکیدنی کوردانی ڕۆژئاواو باکور و پارچەکانی دیکەی کوردستان ناکاتٚ!!

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 15:50


🔞🔞🔞 بەهۆی بۆمبارانکردنی ئەمبوڵانسەکان لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا، ناتوانرێت بە ئاسانی بریندارانی ئەمڕۆی بەنداوی تشرین بگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکان.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 14:21


🔻🔺🔻وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئه‌رشه‌د ساڵحی: تۆمه‌ته‌كانت به‌ به‌ڵگه‌ نه‌سه‌لمێنیت دادگایی ده‌كرێیت

🔻🔺🔻وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پاسەپۆرتەکەی (مـ،ەزڵـ،.وم عـ،.ەبدی) فه‌رمانده‌ی گشتییی هێزه‌كانی سـ،وریای دیـ،موكـ.،رات(هـ،.ه‌سـ.،ه‌ده‌) وەڵامێکی توندی ئەرشەد ساڵحی سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ی توركمانی دەداتەوە و دەڵێت: ئەو تۆمه‌تانه‌ بەبەڵگەوە نەسەلمێنیت ڕووبەڕووی دادگات دەکەینەوە.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 14:07


"هێزی رۆژ بەکرێگیراوە" .؟

د. نیکۆلا ئەشرەف، "پارتی دیموکراتی کوردستان هێزی رۆژی لە رۆژئاوا دروستکردووە و بەڵگە هەیە کە تورکیا بەکاریان دەهێنێت".

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 13:51


جارێكی دیكە فڕۆكەكانی توركیا بەنداوی تشرین-یان لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كردو بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 13:50


🔞🔞🔞#بەپەلە...بەهۆی بۆردومانەکەى تورکیا 4 هاوڵاتی شەهیدبوون و 15ی دیکەش برینداربوون

🔻ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، رایگەیاند، بەهۆى بۆردومانەکەى ئەمرۆى تورکیاى داگیرکارەوە بۆ سەر بەنداوی تشرین چوار هاوڵاتى مەدەنى شەهیدبوون ١٥ کەسى دیکەش برینداربوون.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 13:49


ســبەی یـەکشـەممە ڕێکەوتی 18-1-2025
مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگـە، کۆری چلەی ماتەمینی
بــۆ فەرماندەی نەمر لیوا( بەهزاد داود حەمە ڕەحیم)
کاتژمێر (3)ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی تـەواری شاری سلێمانی سازدەکات

🔹کورتەیەک لە ژیاننامەی فەرماندەی نەمر لیوا (بەهزاد داود حەمە ڕەحیم) ناسراو بە بەهزاد خانەقینی

ساڵی 1951 لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەر لەدایک بووە.
ساڵی ساڵی 1977 پەیوەندی کردوە بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.
ساڵی 1991 لە ڕاپەڕینە مەزنەکەدا ڕۆڵی کاراو گەریگەری هەبووە لە تەفروتوناکردنی پێگەو بنکەو بارەگاکانی حکومەتی بەعسی لەناوچوو.
ساڵی 1991 ئەندامی ئیدارەی میحوەری گەرمیان بووە.
ساڵی 2012 لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاری کردووە.

مخابن لە ڕێکەوتی 13-12-202 دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد ماڵئاوای لە ژیانکرد.

هەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی لیوای کۆچکردوو بەهزاد خانەقینی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردستان.
#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rfcyadag #rlmalbandypeshmarga

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 06:54


تێكۆشەر و كەسایەتیی دیاری دەڤەری كۆیە و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال و ئەندامی پێشوتری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی هەڤاڵ (مامۆستا عەلی حەوێز)، بەهۆی نەخۆشیەوە لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.

بەو بۆنە خەمناکەوە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی  ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەری دێرین مامۆستا عەلی حەوێز کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

کەسوکار و بنەماڵەی تێکۆشەری دێرین مامۆستا عەلی حەوێز

هەڤاڵانی یەکێتیی و پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ماڵئاوایی یەکجارەکی هەڤاڵ عەلی حەوێز ئەندامی هەرە پێشووتری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتان پێڕادەگەیەنین.
مامۆستا عەلی سەرکردە و خەباتێگێرێکی دێرینی گەلەکەمان و یەکێتیی و شۆڕشی نوێ و هەڤاڵ و دۆستی نزیکی سەرۆک مام جەلال بوو.

هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە تێکەڵی خەباتی نەتەوایەتی و دیموکراتی گەلەکەمان بوو. لەسەرەتای هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێشەوە بەوپەڕی لە خۆبردوییەوە وەک پێشمەرگە و خەباتێکڕی نەبەز و سەرکردەیەکی دیار و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەکەمان  لەم کاروانە دوور و درێژەی خەباتی پێشمەرگایەتی  و رێکخارەییەدا رۆڵی جوامێرانەی گێڕاوە.

وەک کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی دەڤەری کۆیە و تێکڕای کوردستانیش  خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵک و ناو جەماوەر بوو.


بە داخەوە بە هۆی نەخۆشییەوە دوێنێ شەوی ١٧ لەسەر ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ لە شاری هەوڵێر لە نەخۆشخانە ماڵئاوایی یەکجارەکی لە هەڤاڵان و دۆستانیکرد و گەیشتە کاروانی نەمران.

بەم بۆنەیەوە مەکتەبی سیاسیی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی مامۆستا عەلی حەوێز و هەڤاڵانی یەکێتیی و خزمانی کۆیە دەکات.

لە خوای گەورە داواکارین  مامۆستا جێگەی بەهەشتی بەرین  بێت.
یاد و بیرەوەری هەمیشە لە دڵ و دەروونی هەڤاڵەکانی ، فەرماندە و تێکۆشەرانی کوردستاندا زیندووە و ناویشی لە تۆماری شۆرشی نوێ و کاروانی خەباتدا درەوشاوە بێت.

نەمری بۆ مامۆستا عەلی حەوێز و گشت شەهیدان و گیانبازانی یەکێتیی و تێکەڕای شەهیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان.

مەکتەبی سیاسیی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Jan, 06:23


دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال، (مامۆستا عەلی حەوێز)كۆچی دوایی كرد...

تێكۆشەر و كەسایەتیی دیاری دەڤەری كۆیە و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال، و ئەندامی پێشوتری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی هەڤاڵ (مامۆستا عەلی حەوێز)بەهۆی نەخۆشیەوە لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

17 Jan, 19:21


ڕوانینی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی بۆ برایانی کوردی فەیلی لەئاستی کوردستان و ناوچەکەدا

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 20:13


#بەپەلە ...
کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی شەهیدانی کۆیە، گەنجێکی تەمەن (22)ساڵ، بە چەقۆ کوژرا

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 18:31


🔴#بەڤیدیۆ... ئەمڕۆ شەڕڤانان لە سێ بەرەوە هێرشیان كردووەتە سەر گروپە چەكدارە بەكرێگیراوەكانی توركیای داگیركەر لە ناوچەكانی سەرێ كانی و ژمارەیەكی بەكرێگیراویان كوشتووە.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 18:26


ئامۆزایه‌كی جه‌مال مورتكه‌ كوژرا
شوان مامە  ئامۆزاى جەمال مورتکە جه‌مال مورتكه‌، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان فەرماندەی هێزی پاراستنی هەولێرى سەر بە یەکەی 80ـی پارتى لە گوندى مورتکە کوژراوە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 18:25


دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری کار و چالاکییەکانی ئاشکرادەکات؛ 257 ئۆپراسیۆن دژی تیرۆر ئەنجامدراون و 636 تیرۆریست دەستگیرکراون

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 14:01


لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی سەرۆكوەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕی بۆ پێدانی پارچە زەوییەكی نیشتەجێبوون بەو مووچەخۆرانەی راژەكەیان سەر بەحكومەتی فیدراڵییەو دانیشتووی هەرێمی كوردستانن.

لەوبارەبەوە بەدرییە حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەسەر داوای ئێمە كە رۆژی 13-8-2024، داوامانكردبوو، سەرۆكوەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕی بۆ پێدانی پارچە زەوییەكی نیشتەجێبوون بەو مووچەخۆرانەی راژەكەیان سەر بەحكومەتی فیدراڵییەو دانیشتووی هەرێمی كوردستانن".

"بۆ ئەو مەبەستەش نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی لەبەغدا ئاگادار كردووەتەوە، كەرێكاری یاسایی بۆ پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بەو مووچەخۆرانە بگرنەبەر كە راژەكانیان سەر بەحكومەتی فیدراڵین و دانیشتووی هەرێمی كوردستانن" بەدرییە حسێن وادەڵێت.

راشیگەیاند: "هاوكات هەر لەسەر داوای ئێمە سەرۆكوەزیرانی عیراق رەزامەند بووە بەپێدانی مینحەیەك بەو فەرمانبەرانەو لەداهاتووشدا میكانیزمی وەرگرتنی ئەو مینحەیە ئاشكرا دەكەین و هەوڵەكانمان بۆ دابینكردنی زەوی و مینحە بەردەوام دەبێت".

پێشتر ئەو مووچەخۆرانەی كە راژەكانیان سەر بەحكومەتی فیدراڵی بوون و لەهەرێمی كوردستان نیشتەجێ بوون، لەوەرگرتنی زەوی بێ بەشكرابوون، بەڵام بە هەوڵی پەرلەمانتارەكەی یەكێتی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا زەوی نیشتەجێ بوونیان بۆ دابینبكرێت.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 14:00


بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یـەكێتـی زەوی بۆ ژمارەیەك مووچەخۆر دابیندەكرێت...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 13:53


تاوانكاری لەعیراق كەمیكردووە
 
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق  سەبارەت بەتاوانكاری  لەعیراق قسەیكردو بە داتاوە وتی: "تاوان بەڕێژەی 18% كەمیكردووە، لەئەمساڵیشدا 36 هەزارو 588 تۆمەتبار لەفەرماندەییەكانی پۆلیس دەستگیركراون".

"سێ ملیۆن سەرپێچی هاتوچۆ لەعیراق تۆماركراون و ژمارەی رووداوەكان چوار هەزارو 948 بووە كەبەڕێژەی 30% بەبەراورد بە ساڵی 2023 كەمیكردووە" وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق  وایوت.


نزیكەی 700 باندی بازرگانی ماددەی هۆشبەر هەڵوەشێندراونەتەوە

میقداد میری لەبارەی دۆسیەی ماددەی هۆشبەرو بازرگانیكردن پێوەی دەڵێت: "ئەمساڵ 662 باندی بازرگانی بەماددەی هۆشبەر هەڵوەشێندراونەتەوە كە 57 باندیان  گروپی نێودەوڵەتین و 144 بازرگانی ماددەی هۆشبەریش بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوەو 587 بازرگانیش بەزیندانیكردنی هەتاهەتایی سزادراون".

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 13:52


وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەزاری وتەبێژەكەیەوە ئاشكرایدەكات كە : "لە یەكساڵدا 14 هەزارو 797 ئەفسەرو كارمەند بەتۆمەتی تێوەگلان  لەگەندەڵی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە، 7هەزارو 164 كەسیان لەلایەن دادگاوە دۆسییەكانیان یەكلاكراوەتەوەو سزادراون".

میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەچالاكییەكانی ساڵی 2024 كۆمەڵێك داتاو زانیاریی خستەڕوو، سەبارەت بەپرسی گەندەڵی رایگەیاند: "بەهۆی گەندەڵییانەوەو سێ هەزارو 260 ئەفسەرو كارمەندی وەزارەتەكە دەركراون و 190 كەسی دیكەش خانەنشین كراون".

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 12:05


یەکێتی بوون واتە کوردایەتی واتە شانازی واتە هێزی گەلی هەرچوارپارچەی کوردستان...

چالاکییەکی هاوبەشی نێوان دژەتیرۆری باشوور (سی تی جی) و دژەتیرۆری ڕۆژئاڤا (یات) بۆ دەستگیرکردنی بۆ ئەمیری ترسناکی داعش.

ئێمەی کورد، چەن جوانین کاتێک یەکگرتوو و یەکدەست و یەکبیرین دژی داگیرکەران و دژمنانی کوردستان.

ڕۆژهەڵات
باکوور
ڕۆژئاڤا
باشوور
=کوردستانی شیرین و دەلال.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 12:03


🔞🔞🔞#بەڤیدیۆ... هەسەدە، لە بۆسەیەکدا ژمارەیەک د۱۱عـ.ـش هاوئاوازەکانی ڕەوانەی دۆزەخ دەکات...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 11:58


چالاکیەکانی تیمی فڕۆکەوانی هەسەدە بەناونیششانی شەهید هارون بونەتە مۆتەکەی سەردڵی د۱۱عـ.ـش و هاوئاوازەکانی و لە زۆربەی شوێنەکان دەکرێنە ئامانج و بۆردوومان دەکرێن...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 11:56


هەسەدە... بەچڕی د۱۱عـ.ـش و هنوئاوازەکانی لە سنووری شاری مەنبەج بۆردوومانکرد

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 11:11


تورکیا چەند گوندێکی سنوری کۆبانێ بۆردومان دەکات

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 11:03


دامەزراوەی سیستمی بەرگری TOR-M2ی ڕوسی

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 10:36


بەڤیدیۆ:...كۆماندۆسی هەسەدە: ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داگیركەری توركیا و هەموو ڕێكخراوە تیرۆریستیەكان.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

29 Dec, 10:32


چەند ووتەی کاسپکارێکی شاری هەولێر لەسەر دەوڵەت و حکومڕانی بارزانی لە هەرێمی کوردستان

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

28 Dec, 16:04


تازەترین ڤیدیۆی هەسەدە:

🔻هێزەکانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەکانیان دژ بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیا و بارەگاکانیان لە میحوەری ئەبو قەلقال دەکەنە ئامانج.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

28 Dec, 14:57


پەلامارێکی د۱۱عـ.ـش لە دەوروبەری قامیشلۆ تێکشکێندراو ئۆتۆمبێلێکیان سوتێندراو پاشماوەکانیشیان بە پێخاوسی هەڵهاتن

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

26 Dec, 06:50


🔞🔞🔞د۱۱عـ.ـش و هاوئاوازەکانی بە دڕندەترین شێوە بە ترسنوکانە گەنجێکی سووری دوای بەستنەوەی بەحەربە و ساتوور کوشت...🤮

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

26 Dec, 06:41


#بەڤیدیۆ...هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبونەوەیەکی چەکدارانی د۱۱عـ.ـش و هاوئاوازەکانی لە نزیک عێن عیسا بۆردوومانکرد...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

26 Dec, 06:37


🔞🔞🔞

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

26 Dec, 06:36


بە نەشیدی داع;ش گرتن و تەسفیە کردنی چەند کەسێک لە تەڕتوس بڵاو دەکەنەوە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

26 Dec, 06:29


🔻#بەڤیدیۆ...دیمەنەکانی ئۆپەراسیۆنی کۆماندۆ لە گوندەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری شاری منبج و گوندەکانی بەنداوی تشرین...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

26 Dec, 06:26


🔴#بەڤیدیۆ... هەسـ.ـەدە ساتی تێکشکانی زرێپۆشێکی د۱۱عـ.ـش و هاوئاوازەکانی سەر بە تورکیای لە باشوری رۆژهەڵاتی مەنبج بڵاوکردەوە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Dec, 19:18


د۱۱عـ.ـش هۆکاری هەڵگیرساندنی شەڕی تائفیە لە سووریا

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Dec, 19:12


د۱۱عـ.ـش تەواوی دەروازەی شارەکانی ژێردەسەڵاتی خۆی داخست و تانک و زرێپۆشەکانی لە ووەروازەکان جێگر کرد

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Dec, 19:11


د۱۱عـ.ـش تەواوی چەکدارانی لە شارەکاندا دژ بە خۆپیشاندانی شیعەکان بڵاوە پێکرد

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Dec, 19:07


🔞🔞🔞د۱۱عـ.ـش لەژێرپاساوی سونەو شیعە خەڵکی قەتڵ و عام دکات

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Dec, 19:03


تیمی هێزی لێدەری هەسەدە، لە تونێلەکانەوە کارو چالاکیە چەکدارییەکانیان دژ بە د۱۱عـ.ـش و هاوئاوازەکانی دەستپێکرد

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Dec, 18:52


🔻🔺🔻خه ڵکی گوندێک لە سنووری شاری کۆبانێ  پشتیوانی خۆیان بۆ قەسەدە دوپاتکردەوە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Dec, 18:51


هەسەدە: هەموو هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر گوندەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج تێکشکێنراون

‌هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، بەدەیان چەکدار و ئۆتۆمبێلی سەربازی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەناوبراون.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Dec, 18:01


🔞🔞🔞لە حومس، عەلەوییەکان خۆپیشاندانیان کرد دژ بە د۱۱عـ.ـش و جۆلانی و لە بەرامبەردا بە تەقەی راستەوخۆ وەڵامدرانەوە.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Dec, 17:58


ئێستای دیمەشق...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

25 Dec, 17:46


چەكدارانی ئەحمەد ش*ە*ر*ع بەدەیان هاوڵاتی دەكوژن

🔻گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاوڵاتیانی سووریا و هێزە ئەمنیەكان درووست بوو

🔻لە چەندین شار و ناوچەی سووریا ڕاپەڕینی هاوڵاتیان بە تایبەتی عەلەویەكان دژ بە چەكدارەكانی ئەحمەد ش*ە*ر*ع دەستیپێكرد.

🔻هاوڵاتیان دژ بە كوشتن و بڕین و تاڵانیەكان ڕاپەڕین و چەكدارانی ش*ە*ر*ع بەهێز و گولـلە ڕووبەڕووی هاوڵاتیانى سووریا بوونەوە و بەدەیان هاوڵاتی كوژران و برینداربوون.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Dec, 20:33


یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی (هاوپه‌یمانی نیشتمانیی دیموكراتی سوریا) بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته‌ ده‌ست گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ توركیا، كۆتایی به‌ ژیانی خۆیهێنا

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Dec, 20:17


پێدەچێت هەواڵەکە ڕاست بێ

ئەو تیرۆرستەی سوکایەتی بە کچێکی کورد کرد تۆپێنرا ..

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Dec, 20:10


هەسەدە ڕاگەیەندراوی ژمارەیەک میدیای دوژمن بەدرۆدەخاتەوە هێزیان بەرەو حەڵەب جوڵە پێنەکردووە

دەق بەیاننامەکەیان

#بۆ نوێکردنەوە...

هه ندێک میدیای دوژمنکارانه له سه ڕ جموجۆڵ و پێشڕه وییه کانی هێزه کانمان به ڕه و ناوچه کانی ڕۆژهه ڵاتی حه ڵه بی ڕاپۆرتیان کردووه . بەپێچەوانەوە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانمان وەڵامی چەند هێرشێکی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیایان دایەوە بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئەنجوومەنی مەنبەج و چینی سەربازییەوە کۆنترۆڵکرابوون، لەوێ ڕووبەڕووبوونەوە و ژمارەیەکی زۆریان لەنێو ڕیزەکانیاندا کوژران ، تەرمی هەندێکیان کەوتە دەستی شەڕڤانانمان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات
کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو
٠٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Dec, 19:59


د۱۱عـ.ـش ژمارەیەک هاوڵاتی شیعە مەزهەب سەردەبڕێت

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Dec, 19:53


#بەپەلە...  هـ.ـەسـ.ـەدە چەند ناوچەیەکی دیکەی لە باشووری شاری منبج کۆنترۆڵ کرد و د۱۱عـ.ـش و هاوئاوازەکانی هەڵهاتن...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Dec, 19:45


ئۆکرانیا سەربازێکی سوپای ڕووس دەبێتە فلیمی بەدەست درۆنە زیرەکەکان، ئەم فلیمەش لە سوریا حالیەن بۆ سوپای سوریاو ڕوس لێدەدرێت

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Dec, 18:34


🔞🔞🔞د۱۱عـ.ـش لە دەوروبەری پارێزگای حەمات، ژمارەیەک سەرباری بەدیل گیراوی سوپای سوریا گولـلە باران کرد کۆمەڵکوژی ئەنجام دا

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Dec, 18:19


🔴#بەڤیدیۆ...
د۱۱عـ.ـش ژمارەیەک هاووڵاتی ڕفێندراوی کورد لە حـ،ـەڵـ.ـەب ڕادەستی هـ.ـەواڵگـ.ـری تـ.ـورکیا دەکات...

🔹ساتی ڕاگواستنەوەیان بۆ شوێنێکی نادریار بڵاو کرایەوە.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Dec, 17:40


هێنانەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتیەی لە
قەزای ئامێدی بەهۆی بۆردوومانی
ســـوپای تورکیا گیانی ســــــپـارد

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

04 Dec, 17:33


ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
سەرپەرشتی کۆبونەوەیەک لەبارەی یاسا نێودەوڵەتیەکان دەکات.

ئەمڕۆ ٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ لیوا روکن بەختیار محەمەد صدیق ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە،سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد،کەتایبەت بوو یاسا نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی( قانون حقوق الانسان و قانون دولي الإنساني).

لەو کۆبونەوەیە (وڵدی گابرێڵ )بەرپرسی لقی خاچی سوری نێو دەوڵەتی لە هەولێرو (ماری ئۆنیوا) راۆێژکاری پێشکەوتوو بۆ کاروباری ئافرەتان لە یۆنامی و راوێژکارانی هێزەکانی هۆڵەندا و ئەڵمانیای فیدڕاڵ و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیبوون.

هەر لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆی پێویست لەبارەی تەوەرەکە کراو چەندین سەرنج و پێشنیار لەلایەن ئامادەبوانەوە خرایەڕوو ، لەوانە چۆنیەتی ئەنجامدانی مەشق و راهێنان لەسەر ئەویاسایانەو دانانی لەمەنهەجی مەشقی ساڵی ٢٠٢٥ی وەزارەتی پێشمەرگەو هەروەها دابینکردنی سەرپەرشیارو پێگەیاندنی مامۆستا بۆ ئەو بوارە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Nov, 18:26


#بەپەلە...
عقید لوئی بیاتی، وەک بەڕێوبەری نوێی بازگەکانی شاری کەرکوک دەستبەکاربوو...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Nov, 08:22


#بەڤیدیۆ...
سـ.ـوپای تـ.ـورکیا بە دۆشکە تەقە لە چیای کورەژار لە ناحیەی شیلادزێ دەکات...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Nov, 06:41


10 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندەی نەمر "سەباح مەجید عەلی" تیدەپەڕێت
#ئـەلبومی_بەشــێک_لـە_شـــەهیدانی_بـەرەنـگـار_بـوونەوەی_تیرۆریستانی_د۱عش.

لە10 ساڵیادی شەهیدی نەمر ( سەباح مەجید عەلی)دا.

کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهیدی نەمر نەقیب(سەباح مەجید عەلی)، ساڵی ١٩٨٠ لە گوندی (هەفتە غاز) لەدایک بووە، ساڵی ٢٠٠٥ پەیمانگای تەکنیکی لە کەرکوک تەواو کردووە.

ساڵی ٢٠٠٣ پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی (ی ن ک)ەوە و ساڵی ٢٠٠٦ بەشداری خولی شەشەمی ئەفسەرانی کردووە و بووە بە ئەفسەر لە کەتیبەی تۆپخانە.

ساڵی ٢٠٠٩ گوازراوەتەوە بۆ کەتیبەی ئەندازەی سەربازی.
لە چەندین خولی سەربازیدا بەشداری کردووە و ئەفسەرێکی چالاک و دڵسۆز بووە.
لە شەڕو بەرنگاربونەوەی دژ بە تـ.ـیرۆریستان و تاریکپەرستان ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە.

سەدمەخابن ڕۆژی ٢٤-١١-٢٠١٤ لەکاتی پوچەڵکردنەوەی بۆمبدا لە جەلەولا لەگەڵ ملازمی یەکەم (ڕێبەر کەمال) شەهید بووەو گەیشتۆتە کاروانی نەمران.

لەدوای خۆی (٣) کۆرپەی بەجێهێشتووە بە ناوەکانی( شێنێ و شەنگە و شاد).

هەزاران دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهید سەباح سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #ئەلبومی_شۆڕشی_نوێ #مێژووی_شۆڕشی_نوێ #rfcyadag #شەهیدی_یەکێتی

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Nov, 06:41


10 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندەی نەمر "سەباح مەجید عەلی" تیدەپەڕێت
#ئـەلبومی_بەشــێک_لـە_شـــەهیدانی_بـەرەنـگـار_بـوونەوەی_تیرۆریستانی_د۱عش.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

24 Nov, 05:55


10ساڵ بەسەر شەهیدی بوونی شەهیدی نەمر ملازمی یەکەم ( ڕێبەر کەمال حەمە ساڵح)تێدەپەڕێت.

لە 10 ساڵیادی شەهیدی نەمر ملازمی یەکەم ( ڕێبەر کەمال حەمە ساڵح )دا. هەزار سڵاو لە گیانی پاکی نەمری

کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهیدی نەمر ملازمی یەکەم( ڕێبەر کەمال حەمە ساڵح)، ساڵی ١٩٨٨ لەشاری سلێمانی لەدایک بووە، خوێندنی ئامادەیی پیشەسازی هەر لە سلێمانی تەواو کردووە.
ساڵی ٢٠٠٨ چۆتە خوێندنگەی مەشقی سەربازی.
سەرکەوتوانە خولی حەوتەمی خوێندنگەی مەشقی سەربازی تەواو کردووە.
ئەفسەرێکی چالاک و دڵسۆزی هێزەکانی پشتیوانی ٢ بووە.
ساڵی ٢٠١٢ بەشداری خولی (چارەسەری بۆمبی نەتەقیوی) کردووە لە وەزارەتی بەرگری عێراق.
خولی (E.R.M) لای هێزەکانی ئەڵمانیا تەواو کردووە.
مامۆستای ئەندازەی سەربازی بووە.
دوا پلەی ملازمی یەکەم بووە.

مەخابن ڕۆژی ٢٤-١١-٢٠١٤ لەکاتی پوچەڵکردنەوەی بۆمبدا لە جەلەولا لەگەڵ شەهید ( نەقیب صەباح مجید) شەهید بووە.
هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدی نەمر ( ڕێبەر) و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Nov, 19:38


تەرمی كەسێك لەنێوان گوندەکانی بیبانی و کەڵوڕ نزیك ناحیەی پردێ فڕێدراوە.

ئەمشەو، كەمیك پێش ئێستا، دوای دۆزینەوەی، پۆلیس گەیشتووەتە سەر تەرمەكە و هەڵیگرتووەتەوە.

ناسنامەی تەرمەكەش ئاشكرا كراوە، كە ناوی (عەباس زاهیر)ە و دانیشتووی گەڕەكی دۆمیزی شاری كەركووكە  و تەمەنی 42 ساڵە و تاوەكوو هێشتا هۆكاری كوشتنی ئاشكرا نەكراوە.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Nov, 19:12


#بەپەلە ...
#بەوێنە چەند بەرپرسێکی تـ.ـیرۆریستان د۱عـ.ـش سەربە ولایتی کەرکوک لە بۆردوومانی فڕۆکەدا کوژران...


1-  ئەبو جەواد جێگری بەرپرسی ئیدارە تـ.ـیرۆریستانی د۱عـ.ـش لە کەرکوک

2- ئەبو مەسعەب فەرماندەی کەرتی تـ.ـیرۆریستانی د۱عـ.ـش لە رەشاد سەربە ولایەتی کەرکوک.

3- ئەبو حوزەیفە ببەرپرسی ڕاگەیاندنی تـ.ـیرۆریستانی د۱عـ.ـش لە ولایەیەتی کەرکوک.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Nov, 19:12


#بەپەلە ...
#بەوێنە چەند بەرپرسێکی تـ.ـیرۆریستان د۱عـ.ـش سەربە ولایتی کەرکوک لە بۆردوومانی فڕۆکەدا کوژران...


1-  ئەبو جەواد جێگری بەرپرسی ئیدارە تـ.ـیرۆریستانی د۱عـ.ـش لە کەرکوک

2- ئەبو مەسعەب فەرماندەی کەرتی تـ.ـیرۆریستانی د۱عـ.ـش لە رەشاد سەربە ولایەتی کەرکوک.

3- ئەبو حوزەیفە ببەرپرسی ڕاگەیاندنی تـ.ـیرۆریستانی د۱عـ.ـش لە ولایەیەتی کەرکوک.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Nov, 13:08


پێنج تـ.ـیرۆریستی د۱عـ.ـش لە سنوری كەركوك كوژران

#بەپەلە ...
مەترسیدارترین تـ.ـیرۆریست ئـ.ـازاد شـ.ـاخی ئەمیری د۱عـ.ـش، بۆ هەرێمی كوردستان دەستگیرکرا....

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراقیش رایگەیاند، حەوت تـ.ــیرۆرست لە دەوروبەری كەركوك بە هاوكاری ئاسایشی سلێمانی دەستگیركراون كە یەكێكیان ئەمیری د۱عـ.ـش بووە بۆ هەرێمی كوردستان بە ناوی ئازاد شاخی.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Nov, 12:37


پێنج تـ.ـیرۆریستی د۱عـ.ـش لە سنوری كەركوك كوژران

لە ئۆپراسیۆنێكدا لە سنوری كەركوك پێنج تـ.ـیرۆریست كوژراون و ئەمیری د۱عـ.ـش بۆ هەرێمی كوردستان و شەش تـ.ـیرۆرستی تریش بە هاوكاری ئاسایشی سلێمانی دەستگیركران.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ناوچەی زەغیتون لە كەركوك بە فڕۆكەی ئێف ١٦ بۆردومانی چەند پێگەیەكی تیرۆریستانی د۱عـ.ـشیان كردووە و دوای بۆردومانەكە تەرمی پێنج تـ.ـیرۆریست دۆزراونەتەوە.

راشیگەیاندووە، هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا چوار جۆری چەك و پشتێنی بۆمبڕێژكراو و شەش بۆمب و چەند جۆرێكی تری تەقەمەنی دەستیان بەسەرداگیراوە و ئۆپراسیۆنەكانیشیان بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی د۱عـ.ـش بەردەوام دەبێت و چڕتریشی دەكەنەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراقیش رایگەیاند، حەوت تـ.ــیرۆرست لە دەوروبەری كەركوك بە هاوكاری ئاسایشی سلێمانی دەستگیركراون كە یەكێكیان ئەمیری د۱عـ.ـش بووە بۆ هەرێمی كوردستان بە ناوی ئازاد شاخی.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

22 Nov, 13:04


ئەرکان ئەکرەم بە بەڕێوەبەری نوێی بەشی بازگەکانی کەرکوک دانرا

عەمید عابدین لە پۆستی بەرپرسی بازگەکانی کەرکوک لادرا و لە جێگەی ئەو عەقید ئەرکان ئەکرەم پۆستەکەی وەرگرت

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

21 Nov, 11:16


ئەفسەرێک بە پلەی رائد لە لەلایەن چەند کەسێکی نزیکی خۆیەوە کوژرا...

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 21ی تشرینی دووەمی 2024 لە قەزای دوجێل ی سەربە پارێزگای سەلاحەدیین، ئەفسەرێکی سوپای عێراق بە پلەی رائد لەلایەن چەنکەسێکی نزیک خۆیەوە لە سەر کێشەی کۆمەڵایەتی تەقەی لێکراو کوژرا.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

21 Nov, 10:19


هەولێر بۆوای لێهاتووە ؟
هاوشێوەی یاری پۆبجی ، کەسێک لەهەولێر بەچەکەوە هەڵدەکوتێتە سەر هۆتێلێک و تەقەدەکات ، دەڵێ کێ هەیە بێتە پێش و وەڵامم بداتەوە ، دەچێتەناو هۆتێلەکەو هەر بەردەوامە لەتەقەکردن ،
بەڕای تۆ هۆکاری ئەم ڕووداوانەی هەولێر چیە؟

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

20 Nov, 20:02


بــەکۆمێنت بەشــداربـە...

سبەی 21-11
ڕۆژی شەهیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە

رۆژی شەهیدی یەکێتی، رۆژی کەم ژیان و کەڵ ژیان
یەکێتی خاوەنی ٢٧ هەزار شەهیدە لەبەرئەوەیە نازناوی حزبی شەهیدانی پێ بەخشراوە

#شەهیدی_یەکێتی #یەکێتی #کوردستان

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

20 Nov, 16:10


مەكتەبی سیاسی: درێژەدان بەڕێبازی شەهیدان ئەمانەتەو لەئەستۆماندایە

مێژووی پڕ سەروەریی و تێكۆشانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەموو رۆژەكانی پڕن لەتۆماری سەربەرزی و گیانبازی، كە سەرقافڵەی ئەم كاروانە نەپساوەیە شەهیدانی سەرکردە (خاڵە شیهاب و جەعفەر عەبدولواحید و ئەنوەر زۆراب ) بوون، كە لەرۆژی 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1975دا لە زیندانەكانی رژێمی بەعسی رووخاودا بە دروشمی( كەم بژی و كەڵ بژی ) گیانیان بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی كورد و كوردستان بەخشی.

لەناو ئەم كاروانەی شەهیدان و سەروەراندا كە هەزاران تێكۆشەر لە نێو زیندان ، لەچالاكیەكانی نێو شار، لەسەنگەرەكانی بەرگریدا بەگیان و خوێنی خۆیان چەندین داستانی نەبەردی و رووبەڕوبونەوەیان بەرامبەر بە جەلادەكان ونۆكەر و هێزەكانی رژێمی بەعسی ڕووخاو تۆماركردووە ،بۆ هەمیشە بەنەمری لەدڵ و ویژدانی هەموو كوردێكی تێكۆشەر دەمێننەوە. بۆ بەرز راگرتنی ئەو قارەمانێتی و سەروەرییانەیان و بەرز راگرتنی یادەوەری وناوبانگیان، لە كۆی ساڵدا ئەم رۆژە دیاری كراوە تاوەكو هەمووان پێكەوە لەیەك ساتدا سەری رێز لەئاست یادكردنەوەیاندا دابنەوێنین.

لەم یادەدا پڕ شكۆیەدا سەربەرزین بەوەی لەسایەی قوربانیدانی شەهیدەكانماندا ، یەكێتیەكەمان بەهەمان گیانی سەردەمی سەختی دێرینەوە بەردەوامە و وێستگەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی کوردستانیش بەڵگەی زیندوون.

ئەم پێداگیری و رژدبونەمان لە درێژەپێدانی رێبازی شەهیدانەوە سەرچاوەی گرتوە وئەمانەتێكە لە ئەستۆمان كە دەبێت نەك هەر بۆ ئیمڕۆ بەڵكو بۆ ئایندەی دووریش درێژە پێدەری بین تاوەكو گشت مافە بەدینەهاتوەكان لە سەرئاستی عێراقیشدا مسۆگەر بكەین.

درود بۆ رۆحی شەهیدان و سڵاوی وەفا و ئەمەكداری بۆ كەسوكار وخانەوادە هەمیشە سەربەرزەكانیان.

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

20 Nov, 16:09


لەكاتی پاككردنەوەی چەكدا فیشەكی بەركەوت و گیانیلەدەستدا

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە قەزای خەبات گەنجێك لە كاتی پاككردنەوەی چەك بەهەڵە فیشەك لە دەستی دەرچوو بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

وتیشی، گەنجەكە ناوی (رابەر نازم)ە و پێشمەرگە بووە.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

19 Nov, 12:50


سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت: پڕۆسەی سەرژمێری یەکێکە لەو ئامرازانەی کە وڵاتان بۆ پلاندانان و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانیان بەکاری دەهێنن، بەشدارینەکردنی کوردانی ناوچە جێناکۆکەکان زیان لە کورد دەدات".

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوتارێکدا لەبەشی بیرۆڕای میدیایی فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە دەڵێت: "پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان یەکێکە لەو ئامرازە سەرەتاییانەی کە وڵاتان بۆ پلاندانان و جێبەجێکردنی سیاسەتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیان بەکاریدەهێنن، سەرژمێری یارمەتیدەرە بۆ دیاریکردنی پێداویستییە راستەقینەکانی دانیشتووان".

"واچاکترە نەتەوەی کورد لە عیراقدا کە خاوەنی قەوارەیەک و دەیان ناوەندی ئەکادیمی و سەدان پسپۆڕی بەتوانا و دەیان کەناڵی راگەیاندنی کاریگەرە، لە هەمووان چاکتر خۆی ئامادە بکات، حکومەت ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات لە هاندانی کوردانی ناوچە دابڕێنراوەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان و کارئاسانیان بۆ بکرێت لە دابینکردنی شوێنی حەوانەوە تا بە ئاسوودەیی بەشداریی پرۆسەکە بکەن، بۆیە دەبێ ئەوە روون بێت کە بەشدارینەکردن جارێک زیان لە بوونی نەتەوەی کورد لەو ناوچانە دەدات لەڕووی ژمارەوە و جارێکیش زیان بە خۆیان و خانەوادەکانیان دەگەیەنن و لە خێروبێری ئەو ناوچانە بێبەش دەبن کە پشتاوپشت تێیدا ژیاون"، وتەبێژی یەکێتی وادەڵێت.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

19 Nov, 11:15


د.یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پێنج خاڵ باس لە گرنگی و مەترسی سەرژمێرییەکەی 2024ی عیراق دەکات بەتایبەت بۆ کەرکوک و ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم  و رایدەگەیەنێت:" پێکهاتەی کوردو تورکمان لە دۆخێکی  هەستیاردایە، پێویستە هەموو کوردە رەسەنەکانی کەرکوک بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە کەرکوک وناوچە دابڕاوەکانی تر تاکو لەوە زیاتر باڵانسی دیموگرافی لەو ناوچانە تێک نەچێ و هەوڵی جدیش لە ئایندە بۆ چارەسەری کێشەی ناوچە دابڕاوەکان بدرێت".

 لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا بۆ میدیای فەرمی یەکێتی، بڵاوکراوەتەوە داوا لە هەموان و کوردانی کەرکوک و ناوچەکوردستانیەکانی دیکە دەکات بەشداری بکەن و ئەوبەشدارییە بە خەبات ناودەبات و دەڵێت:" خەباتی ئەمجارەمان خەباتی مەدەنی و کۆمەڵگاییە، بۆ ئاسودەکردنی ویژدانی مێژویمانە بەرامبەر بە شەهیدەکانمان، گۆڕو یادەوەری باب و باپیریمان و سەرژمێری گشتى دانیشتوانى ئەمساڵ ڕەنگە دوای سەرژمێری ساڵى (۱۹٥۷) گرنگترین سەرژمێری بێت لە مێژوی عێراق و هەرێمى کوردستان".

زۆربەی عیراقییەکان و دامەزراوەکانی عیراق، سەرژمێریی ساڵی 1957 بە دروستترین سەرژمێریی دەزانن و دەبێتە بنەمای سەرژمێرییەکەی 2024یش، ژمارەی دانیشتوانی عیراق 6 ملیۆن و 536 هەزار و 109 کەس بووە، هەرچەندە بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عیراق ژمارەی دانیشتوانی ساڵی 2023 گەیشتوەتە زیاتر لە 43 ملیۆن کەس.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Nov, 10:42


پرسەنامەی وەستا رەسوڵ، بۆ کۆچی دوایی حاجی سان دایکی خاتوو نیشتمان، هاوژینی شەهیدی سەرکردە مامە ڕیشە

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (حاجی سان )ـی دایکی خاتوو نیشتمان و خەسوی شەهیدی سەرکردە مامە ڕیشە-مان بیست خەمبارو دڵگرانی کردین.

بەو بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆم و گشت ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزی یەدەگ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس وکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو حاجی "سانی " دایکتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبووری و دڵنەوایی بە ئێمە و ئێوەی بەڕێزیش بدات. دواناخۆشیتان بێت.

انا اللە وانا الیە راجعون

وەستا ڕەسوڵ
لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە و
فەرماندەیی هێزی یەدەگ
۱۸ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٤

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rlmalbandypeshmarga #malbandypeshmarga1 #وەستا_ڕەسوڵ #پرسەنامە #rasoul_omar_latif

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Nov, 08:52


هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

18 Nov, 08:52


پرسەنامەی وەستا رەسوڵ، بۆ کۆچی دوایی عەمید محمد سەعید گورگانی و بنەماڵە نیشتمان پەرەوەرەکەی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ عمید (محەمەد سەعید گورگانی ) پێشمەرگەی دێرین و ئەفسەری دڵسۆز و ماندونەناس لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک-مان بیست بە کارەساتێکی دڵتەزین.

بەو بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆم و گشت ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزی یەدەگ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس وکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو عەمید "محەمەد " بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبووری و دڵنەوایی بە ئێمە و ئێوەی بەڕێزیش بدات. دواناخۆشیتان بێت.

انا اللە وانا الیە راجعون

وەستا ڕەسوڵ
لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە و
فەرماندەیی هێزی یەدەگ
۱۸ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٤
#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #وەستا_رەسوڵ

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

17 Nov, 20:07


د. ئەحمەد کەرکوکی، پەیامێکی لەسەر سکاڵای بەشێک لە هاوڵاتیان بڵاو کردەوە، بەشێك لە تیمەكانی سەرژمێری ئەو خانوەی دوو ماڵی تیابێ تەنها یەكێكیان تۆمار دەكەن

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

17 Nov, 19:56


بەپەلە... ئەفسەرێکی پلە باڵای پۆلیسی کەرکوک گیانی لەدەستدا

لەنزیک گوندی حەساری گەورە لە سنوری پارێزگای کەرکوك روداوێکی سەختی ھاتووچۆ روویدا و بەھۆیەوە
عەمید محەمەد سەعید ناسراو بە( محەمەد گورگانی)ئەفسەر لە پۆلیسی کەرکوك گیانی لەدەستدا.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

17 Nov, 19:52


44 ساڵ بەسەر شەهید بوونی 16 ئەستێرەی درەوشاوەو ئازا و نەبەردی یەکێتی لە داستانی شاخی شۆراو تێدەپەڕێت

شه‌هیدانی شاخی شۆراو
شانزه‌ ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی نیشتمانن

داستانی شاخی شۆراو كه‌ (16) پێشمه‌رگه‌ی تێدا شه‌هید بوون، ویه‌كێکیشیان به‌دیل گیرا، گه‌وره‌ترین داستانی گیانفدای و قاره‌مانێتی بوو له‌ مێژووی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ رابه‌رایه‌یه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.

ئه‌م پۆله‌ شه‌هیده‌ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ن كه‌ رووبه‌رووی دڕ‌نده‌ترین رژێمی سه‌ركوتكه‌ری دنیا وه‌ستانه‌وه‌، به‌ خوێنی خۆیان لاپه‌ڕی به‌رخوودان وته‌سلیم نه‌بوون وئیراده‌به‌رزی ئه‌و رۆژگاره‌یان تۆماركرد. هاوكات ئه‌م داستانه‌ په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه‌ به‌ نێوچاوانی جاش وخۆفرۆش وجه‌لاده‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه‌، كه‌ نامه‌ردانه‌ ده‌ستیان به‌ خوێنی ئه‌م پۆله‌ شه‌هیده‌ سووركرد. ئەو جاشانەی کە به‌شداری وپاڵپشتی رژێمی به‌عس بوون له‌ شه‌هیدكردنی ئه‌م پۆله‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، بریتی بوون لە: (مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی(50) ی ئیستخباراتی شیمالی، مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی(49)ی ئیستخباراتی شیمالی، مه‌فه‌ره‌زی(55)ی ئیستخبارتی شیمالی وچەندین سه‌ره‌ك جاش ومه‌فه‌ره‌زه‌ی) تر....

یادی شەهیدبوونی (١٦ )قارەمانی کەرتی (٤)ی جەباری، کە لە بەرواری ١٩٨٠/١١/١٧ لە داستانی شاخی شۆراودا گەیشتنە کاروانی نەمران.

ناوی شەهیدەکان:

١- شەهیدی فەرماندە بێستون باڕۆیی.
٢- شەهیدی فەرماندە مەلا نووری.
٣- شەهید نەجمەدین کەرکوکی.
٤-شەهید فاتح سەنگاوی.
٥-شەهید حسین دلکەیی.
٦-شەهید قادر شاحەسەنی.
٧-شەهید ئەرکان چراغەروتەیی.
٨- شەهید نوری ساڵەیی.
٩- شەهید جەبار پونگەڵەیی.
١٠- شەهید عومەر باینجانی.
١١- شەهید شەریف کونەکۆتری.
١٢- شەهید عەدنان کەرکوکی.
١٣- شەهید جەوهەر هەشەزینی.
١٤- شەهید دکتۆر علاءالدین.
١٥- شەهید نەوزاد تەکیەیی.
١٦- شەهید ڕەمەزان کانی مستەفایی.

هه‌زاران دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی شاخی شۆراو وسه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد وكوردستان، روو ڕه‌شی و ریسوایی بۆ جاش وخۆفرۆشانی نیشتمان.
#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rfcyadag #rlmalbandypeshmarga #مێژووی_شۆڕشی_نوێ #ئەلبومی_شۆڕشی_نوێ #شەهیدی_یەکێتی

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

16 Nov, 13:58


شەهیدان، سەنگ وشکۆی یەکێتین

شەهیدانی فەرماندە (شێخ ووریا شێخ ڕەشید قەلا) و (هەمزە رەشی سەنگاو) لوتکەی ئازایەتی و بوێری

🔹ئەم دوو فەرماندە ئازا و بوێرە لە ساڵی ١٩٨٦، لە شەڕێکی بێ وێنە لە سەنگەری بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان و گەیشتن بە ئازادی و مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد گیانیان فیدا کرد و چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدان، مێژوو شاهیدی ئەوە دەدات کە هەموو داستان و سەرکەوتنەکانی شاخ بە خەبات و خوێن و ئازایەتیی پێشمەرگە تۆمار کراوە تا دەگاتە ئەو قەوارەیەی کە هەرێمی کوردستانی لەسەر بونیاد نراوە.

دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی هەردوو شەهیدی فەرماندە و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازانی کوردستان.

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #malbandypeshmarga1 #rlmalbandypeshmarga #rfcyadag #شەهیدی_یەکێتی #ئەلبومی_شۆڕشی_نوێ #مێژووی_شۆڕشی_نوێ #شەهیدی_یەکێتی

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

16 Nov, 13:25


8 ســـاڵ بەسەر شەهیدبوونی نەمر (ئاوارە رسول احمد) تێدەپەڕێت

#ئـەلبومی_بەشــێک_لـە_شـــەهیدانی_بـەرەنـگـار_بـوونەوەی_تیرۆریستانی_د۱عش.

لە (8)هەمین ساڵیادی شەهیدی نەمر (ئاوارە رسول احمد)دا
شەهیدی نەمر (ئاوارە رسول احمد)
لە ساڵی ١٩٩٠ لە ناودەشت لە دایک بووە
لە ساڵی ٢٠١٣ بووە بە پێشمەرگە
لە ڕۆژی ١٥/ ١١ / ٢٠١٦ لە گوندی عەتشانە شـــەهید بووە.

هەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدی نەمر کاکە ئاوارە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردستان.
#malbandypeshmarga1 #rfcyadag #ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rlmalbandypeshmarga  #ئەلبومی_شۆڕشی_نوێ #مێژووی_شۆڕشی_نوێ #شەهیدی_یەکێتی

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

16 Nov, 13:19


7 ســـاڵ بەسەر شەهیدبوونی نەمر (حماد رمضان ولی) تێدەپەڕێت
#ئـەلبومی_بەشــێک_لـە_شـــەهیدانی_بـەرەنـگـار_بـوونەوەی_تیرۆریستانی_د۱عش.

لە (7)هەمین ساڵیادی شەهیدی نەمر (حماد رمضان ولی)دا
شەهیدی نەمر (حماد رمضان ولی)
لە ساڵی ١٩٨٨ لە داقوق لە دایک بووە
لە ساڵی ٢٠٠٩ بووە بە پێشمەرگە
لە ڕۆژی ١٦ / ١٠ / ٢٠١٧ لە چارداغڵو شەهید بووە.
هەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدی نەمر کاکە حماد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردستان.

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #malbandypeshmarga1 #rlmalbandypeshmarga #rfcyadag #ئەلبومی_شۆڕشی_نوێ #مێژووی_شۆڕشی_نوێ #شەهیدی_یەکێتی

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

16 Nov, 12:44


وێنەی ئەو گەنجەی تەرمی بە هەڵواسراوی لە ناو خانووێکی تەواو نەکراو لە کۆمەڵگەی سێبیران لە پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە

هۆکاری رووداوەکە نادیارەو دەزگا ئەمنیەکانی هەولێر تا ئێستا ئامادەنین روونکردنەوە بەن.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

15 Nov, 13:01


لەكۆتایی پەنجاكانی سەدەی رابردوو چۆتە ئەڵمانیا‌و لەوێ‌ ماستەری لە فۆنیمەكانی زمانی كوردی لە زانكۆی هامبۆرگ ‌و دكتۆرای لەسەر دەستنووسە كوردییەكان وەرگرتووە.

دكتۆر كەمال هەر لەسەرەتای ژیانی گەنجی و لەتەمەنی 15ساڵی تێكەڵاوی جوڵانەوەی سیاسی بووە ‌و سەرەتا پەیوەندی بەحزبی شیوعی عیراقەوە كردووەو یەكێك لە كادیرە دیارو چالاك‌ و هەڵسوڕاوەكانی ئەو حزبە بووەو لەبەغدا هەمیشە رابەرو پێشەنگی خۆپیشاندانەكان بووە‌و هەر بەهۆی ئەوەوە دەستگیر كراوە‌و دوو ساڵ لەزیندان ماوەتەوە.

دواتر لەناو پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژەی بەخەبات داوە‌ و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی‌ و ساڵانێكی دوور و درێژ ئەندامی مەكتەبی سیاسی بووە

جگە لەكاری سیاسی، د.كەمال خولیای ئەدەب‌ و رۆژنامەنووسی بووە‌ و لەو بوارەدا شوێن پەنجەی دیارە‌ و دیارترین كاری ئەوە بووە كەساڵی 1968 لەئەڵمانیا ژمارەكانی رۆژنامەی كوردستانی دۆزییەوە‌ و لەساڵی 1972 چاپی كردن، لەساڵانی 1971-1974 وەك مامۆستای زانكۆ لەبەشی كوردی كۆلێجی ئەدەبیاتی زانكۆی بەغدا خزمەتی كرد.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

15 Nov, 13:01


دە ساڵ پێش ئێستا لە رۆژی 15-11-2014 لە ئەڵمانیا، دڵی گەورەی د.كەمال فوئاد سیاسەتمەدار و دبلۆمات و رۆژنامەنووس و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و روناكبیری كورد لەلێدان كەوت.

كەمال عەبدولكەریم محەمەد فوئاد كە بە د.كەمال فوئاد ناسراوە، ساڵی 1932 لەبنەماڵەیەكی دیار و ناسراوی شاری سلێمانی لەدایك بووە، كەسایەتییەكی گەورەی سیاسی‌ و روناكبیریی كوردستانە و زیاتر لە 60 ساڵ لەكۆڕی تێكۆشانی سیاسی‌ و رۆشنبیری خزمەتی زۆری بەگەل‌ و نیشتمانەكەی كرد، شاسوارێكی رێگای رۆژنامەنووسی و رابەرێكی وابوو كە دەبێت مێژووی رۆژنامەنووسی كوردی شانازی پێوە بكات، چونكە ئەگەر جوامێری ئەم كەڵە رووناكبیرە نەبووایە مێژووی رۆژنامەنووسی كوردی و رۆژنامەی كوردستان بە نادیاری دەمایەوە، كە بە جوامێری خۆی توانی هەموو ژمارەكانی لە ئەرشیفی ئەڵمانیدا بدۆزێتەوە.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

15 Nov, 12:58


پەیامێك ...
لە فەرهاد سەنگاوییەوە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

15 Nov, 12:11


شەوی ڕابردوو لەهەولێر چەند کەسێک بەسەر چێشتخانەیەکدا دەدەن و خاوەنەکەی بەسەختی بریندار دەکەن و پارەکەشی دەبەن

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

15 Nov, 11:59


خولی ١١٥ی کۆلیژی سەربازیی، بۆ پێگەیاندنی ئەفسەران لە عێراق دەکرێتەوە و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە...


ئاگاداریێک لە وەزارەتی بەرگری عێراقەوە

ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی بەرگری عێراق- کۆلێژی سەربازی- زانکۆی بەرگری نیشتیمانی، لە ئاگاداریێکدا، ئاماژەی بەوەکردوە کە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی ١١٥ی کۆلیژی سەربازیی، هەر کەسێک کە ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت لەرێگەی لینکی فۆرمی تایبەتەوە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ داواکاری پێشکەش بکات، کە له ١٦ی تشرینی دووەم دەست پێدەکات تاکوو ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.

تێبینی:-
بۆ زانیاری زیاتر؛ سەردانی ماڵپەری فەرمی وەزارەتی بەرگری عیراق و وێبسایت و پلاتفۆرمی حکومی ئوور بکەن، لە رێگەی پەیجی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق.

https://www.facebook.com/share/p/14StiJrhvV/

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

15 Nov, 11:47


چەند چەکدارێکی پارتی لە هەولێر هێرشدەکەنە سەر خواردنگەی هاوڵاتییەک 60 هەزار دۆلاری وەک سەرانە لێ وەدەگرن...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

14 Nov, 19:21


38 ســاڵ بەســـــەر شــەهید بوونی نەمر وریا شێخ ڕەشید فەرماندەی کەرتی ٥ باسـەڕە تێدەپەڕێت

لەیادی (38)ساڵەی شەهیدی فەرماندە ( وریا شێخ ڕەشید)دا

🔹کورتەیەک لە ژیانامەی: شـــەهید وریا شێخ ڕەشید.
شەهیدی فەرماندە وریا شێخ ڕەشید، لەســـاڵی ١٩٦٢ لە گوندی (قەڵا)ی ســـــەر بە ناحیەی ســـەنگاو لەدایک بووە.

ســــــاڵی ١٩٧٦ پەیوەندی کـرووە بە ڕێکخستنەکـانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانـی کـوردســـــــــتانەوە.

لە ١٩٨١/٨/١٢ بووە بە پێشمەرگە و پاشــــــــان کراوەتە فەرماندەی کەرتی ٤ی جەباری، ناوبراو بەشــــداری کارایی زۆربەی داســـتان و نەبەردیەکانی کوردســــتـانی کـردووە، وە (٣)ســـێ جار بریندار بــــــــووە.

ســەد موخابن لە ڕێکەوتی ١٩٨٦/١١/١١ لە شــاخی حەســـەن بەگ شـــــەهید بوو، گەیشتۆتە کـاروانی نەمـران.

هەزاران ســـــــڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدی فەرماندەو گشت شـــــەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردستان.

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rfcyadag #malbandypeshmarga1 #rlmalbandypeshmarga #ئەلبومی_شۆڕشی_نوێ #مێژووی_شۆڕشی_نوێ #شەهیدی_یەکێتی

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

14 Nov, 18:33


#بەپەلە...کەرکوک گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایـــەوە...

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە سەربازگەیەکی قەزای حەویجە لە باشوری ڕۆژئاوای کەرکوک گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

سەرچاوەکە وتیشی، مێژووی گۆڕەبە کۆمەڵەکە بۆ ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە کە لەلایەن د۱عـ.ـشەوە شەهید کراون

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

13 Nov, 08:43


سەرۆک بافڵ، خودی خۆی یارمەتی هـاووڵاتییەک دەدات ئـۆتـۆمبێلـەکـەی لە کار کـەوتـووە...

🔹ئەم هەڵوێستەی ســـــەرۆک بافڵ چۆن دەبینیت؟

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

13 Nov, 05:48


9 ســاڵ بەسەر شەهیدبوونی نەمر (سامی اسماعیل سرحان)دا
#ئـەلبومی_بەشــێک_لـە_شـــەهیدانی_بـەرەنـگـار_بـوونەوەی_تیرۆریستانی_د۱عش.

لە (9)هەمین ساڵیادی شەهیدی نەمر (سامی اسماعیل سرحان)دا
شەهیدی نەمر (سامی اسماعیل سرحان)
لە ساڵی ١٩٩٢ لە شەنگال لە دایک بووە
لە ساڵی ٢٠١٢ بووە بە پێشمەرگە
لە ڕۆژی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ لە شەنگال شــەهید بووە.

هەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدی نەمر کاکە سامی و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردستان.

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #rfcyadag #malbandypeshmarga1 #rlmalbandypeshmarga #ئەلبومی_شۆڕشی_نوێ #مێژووی_شۆڕشی_نوێ #شەهیدی_یەکێتی

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

12 Nov, 17:13


9 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی نەمر (جێگر قاسم رسول) تێدەپەڕێت

#ئـەلبومی_بەشــێک_لـە_شـــەهیدانی_بـەرەنـگـار_بـوونەوەی_تیرۆریستانی_د۱عش.

لە (9)هەمین ساڵیادی شەهیدی نەمر (جێگر قاسم رسول)دا

شەهیدی نەمر (جێگر قاسم رسول)
لە ساڵی ١٩٩٤ لە دوزخورماتوو لە دایک بووە
لە ساڵی ٢٠١٢ بووە بە پێشمەرگە
لە ڕۆژی ١٢ / ١١ / ٢٠١٥ لە بەشیر شەهید بووە.

هەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدی نەمر کاکە جێگر و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردستان.

#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #malbandypeshmarga1 #rlmalbandypeshmarga #rfcyadag #شەهیدی_یەکێتی
#ئەلبومی_شۆڕشی_نوێ #مێژووی_شۆڕشی_نوێ #ڕاگەیاندن_هۆشیاری_نیشتمانی

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 20:43


#به‌په‌له‌...سنووری شارباژێر لە سلێمانی بۆردوومانکرا

به‌پێی زانیاریه‌كان کەمێک پێش ئێستا دوو جار چیای ئاسۆس بۆمباران کرا.

سەرچاوەیەکی نافەرمی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا دوو جار چیای ئاسۆس بۆمباران کراوە کە نزیکە لە سنووری گوندی گەڵاڵە .

وتیشی کە بۆمبارانەکە بە درۆن ئەنجام دراوە و تا ئێستاش زیانەکان نەزانراون .

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 20:41


سوپای تورکیا تەل رەفعەت لە سنووری عەفرین تۆپباران دەکات

سوپای تورکیا تەل رەفعەتی لە سنووری عەفرین تۆپباران کرد و شەھید و برینداری لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ھەواڵی میدیاکان، سوپای تورکیا ناوچەی تەل رەفعەتی لە سنووری عەفرین تۆپباران کردووە، لە ئەنجامدا دوو ھاووڵاتی شەھیدبوون کە یەکێکیان منداڵە، ھەروەھا شەش ھاووڵاتی تریش برینداربوون.

لەلایەکی ترەوە سوپای تورکیا گوندی قیزەلی لە رۆژئاوای گیرێ سپی تۆپباران کردووە، زیانەکانی ئەو تۆپبارانەش ئاشکرا نەکراون.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 15:13


وەزیری ناوخۆی تـ.ـورکیا، لە رووداوەکەی ئـ.ـەنقـ.ـەرە 5 کەس کـ.ـوژراون، دوو دانەیان لە هێرشکارەکانن و 14 کەسیش بریندارن...


چەند وێنە و ڤیدیۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی ناوچەی پیشەسازی سەربازی تورکیا، کە هێرشەکراوەتە سەر کارگەیەکی دروستکردنی درۆن.

وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت یەکێک لە هێرشبەرەکانی سەر کارگەی درۆنەکە کچە.

وەزیری ناخۆی تورکیا دەڵێت، کوژراو و بریندار هەیە، دەنگۆی ئەوەش هەیە چەند کەسێک لەناو کارگەکە دەستبەسەرکراون.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 14:57


بەوێنە... دیمه‌نێكی دیكه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی توركیا

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 14:55


تەقینەوەیەک لەبەردەم دامەزراوەی فڕۆکەوانی تورکیا لە ئەنقەرە رویدا

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، تەقینەوەکەی ئەنقەرە کردەوەیەکی تیرۆریستییە و ھێزە ئەمنییەکان و ئاگرکوژێنەوە و تیمە پزیشکییەکان رەوانەی ناوچەکە کران.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 14:50


دیمەنەکە هاوشێوەی فیلمەکانە؛ ساتی هێرشەکەی سەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی تورکیا ببینە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 11:55


شیاع سودانی "محمد علي اللامي" لە جێی لحيدر حنون، وەک سەرۆکی نوێی دەستەی نەزاهەی عێراق دەستنیشانکرد...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 08:51


تیمێکی کۆری سەرقاڵی چاککردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدانی دوو وێستگەن؛ کە لە سلێمانی گرفتی راکێشانی دەنگەکانیان هەبوو...

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 08:25


تۆپخانەکانی سوپای تورکیا شەوی رابردوو لەرۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی گوندی گوهەرزێیان بۆردوومانکرد و زیانی ماددی بەر هاووڵاتیانی ناوچەکەکەوت. 

سەرچاوەیەک لە سنورەکە رایگەیاند ئەوە چەندین جارە سوپای تورکیا ناوەندی گوندی گوهەرزێ تۆپباران دەکات ، بەوهۆیەوە خانوو ئۆتۆمبێلی دانیشتوانی گوندەکە زیانی زۆری پێگەیشتووە ، جگەلەو ترس و دڵەڕاوکێیەی لای دانیشتوانەکەی دروستبووە .

ڕاشیگەیاند ئەو تۆپبارانە لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیایە کە لە ١٥ ی حوزەیرانی ئەمساڵ لەسنوری شارۆچکەی ئامێدی دەستیپێکردووە.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 08:12


سکرتێری حزبی سۆسیالیستی یەمەن لە پەیامەکەیدا کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ناردوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەواوی کادرانی یەکێتیی دەکات و رایدەگەیەنێت: "یەکێتیی نیشتمانی کوردستان  بەردەوام دەبێت لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسی و ئابووری زیاتر کە بەشدارن لە پێشکەوتن و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانی عێراق".

دەقی پەیامەکە

بەڕێزان: ئەندامانی ئەنجومەنی  سەرکردایەتی و کادرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەناوی خۆم و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادرانی حزبی سۆسیالیستی یەمەنەوە، بە خۆشحاڵیەوە گەرمترین پیرۆزباییتان  لێدەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی حزبە تێکۆشەرەکەتان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. 
 
ئەم سەرکەوتنەتان بەڵگەیەکی روونە لەسەر متمانەی گەلی کورد بەتوانای حزبەکەتان لە جێبەجێکردنی خواستىکانیان و بەدیهێنانی ئارامی و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن.

ئێمەش بڕوای تەواومان هەیە کە حزبەکەتان بەردەوام دەبێت لە بەدیهێنانی دەستکەوتی سیاسی و ئابووری زیاتر، کە دەبێتە هۆی پێشکەوتن و پەرەپێدانی هەرێمی کوردستان.
 
ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە لەنێوان هەردوو حزبماندایە، دەرفەتی زیاتر دەهێنێتە پێشەوە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دیموکراسی بۆ هەردوو گەلمان، خوازیارین پەیوەندی و هاوکاری لەنێوان هەردوو حزبدا پتەوتر بکەین کە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەردوو گەلی کوردی و یەمەنی، لەگەڵ ئەوپەڕی خۆشەویستی، هیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازین.

د. عەبدولرەحمان عومەر السەقاف
سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی یەمەنی

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 08:12


حزبی سۆسیالیستی یەمەن بۆ یەکێتی: سەرکەوتنتان لەم هەڵبژاردنەدا متمانەی کوردە بەئێوە

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 07:02


د۱عـ.ـش لە کەرکوک بۆردوومانکرا


فڕۆكەی جەنگییەكانی عیراق چەند بۆردوومانێكی بۆ سەر مۆڵگەكانی تـ.ـیرۆریستانی د۱عـ.ـش لە جەبەل بۆر لە پارێزگای كەركوك ئەنجامدا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، بۆردوومانەكە درەنگانێكی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە بووە و ئامانجەكانی بە وردی پێكاوە، هەروەها لەناوبردنی حەشارگەی ئەو تـ.ـیرۆریستانە لێكەوتووەتەوە، كە هاوكار دەبێت لە كەمكردنەوەی هەڕەشە ئەمنییەكان لە ناوچەكە.

ئەو بۆردوومانە دوای ئەوەدێت كە دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كوژرانی والـ.ـی داعـ.ـش و هەشت گەورە تـ.ـیرۆریستی دیكەی لە چیای حەمرین راگەیاند، جەختیشیكردەوە لەوەی هیچ شوێنێك بۆ تـ.ـیرۆریستان لە عیراق نییە.

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 06:13


8 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی نەمر (نجم نوری رضا) تێدەپەڕێت
#ئـەلبومی_بەشــێک_لـە_شـــەهیدانی_بـەرەنـگـار_بـوونەوەی_تیرۆریستانی_د۱۱عش.

لە (8)هەمین ساڵیادی شەهیدی نەمر (نجم نوری رضا)دا

لە ساڵی ١٩٦٦ لە کەرکوک لە دایک بووە
لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە بە پێشمەرگە
لە ڕۆژی ٢٣ / ١٠ / ٢٠١٦ لە کەرکوک شەهید بووە.

هەزار سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدی نەمر کاکە نجم و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردستان.
#ڕاگەیاندنی_لێپرسراوی_مەڵبەندی_پێشمەرگە #فەرماندەیی_هێزی_یەدەگ #malbandypeshmarga1 #rlmalbandypeshmarga #rfcyadag #مێژووی_شۆڕشی_نوێ #ئەلبومی_شۆڕشی_نوێ

پێشمەرگە میدیا Peshmarga Media

23 Oct, 04:37


لەرووداوێکی تەقەکردندا لە هەولێر کوژراو و بریندار هەیە

لە گەڕەكی سەركارێزی هەولێر و لەبەردەم بنكەی تەندروستیی سەركارێز، ماتۆڕسوارێك تەقەی لە دوو هاوڵاتی كرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان میدیای یەکێتی "لە ئەنجامی تەقەكردنەكەدا كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكە برینداربووە و تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و بریندارەکەش بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە".
تۆمەتباری رووداوەکە رایکردووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە.