نسيم الجنة @nasim_aljana Channel on Telegram

نسيم الجنة

@nasim_aljana


☜ قناة سلفية على وفق منهج السلف الصالح ..

• نهتم بنشـ☟ـر
📚 نـصائـح :::
📚 فـــتـاوى :::
📚 فوائــد وآثــار سلفيــة :::
📚 مـقالات سديــدة :::
📚 وغـيره الـكثير :::

::مَنَهَجُنَا الكِتَابْ وَالسَنَةْ بِفِهَمَ سَلَفْ الأمُةْ::

نسيم الجنة (Arabic)

نسيم الجنة هي قناة سلفية تعتمد على منهج السلف الصالح. تهتم القناة بنشر المعرفة والوعظ من خلال نصائح، فتاوى، فوائد وآثار سلفية، مقالات سديدة والكثير غيرها. منهجنا في هذه القناة هو تطبيق القرآن الكريم وسنة النبي محمد صلى الله عليه وسلم بفهم سلف الأمة. انضم إلينا لتستفيد من المحتوى الهادف والمفيد في قناتنا نسيم الجنة على تطبيق تيليجرام وكن جزءا من المجتمع السلفي المتميز.

نسيم الجنة

28 Jan, 13:11


#فقه :

‏س : هل للمرأة أن تغسل زوجها عند وفاته ؟

ج : نعم، للمرأة أن تغسل زوجها ؛ لأن الرسول ﷺ قال لعائشة : ( لو متِ قبلي لغسلتك )،

وعلي -رضي الله عنه- غسل فاطمة، وأسماء بنت عميس غسلت أبابكر زوجها ، فلا حرج في ذلك .
ـــــــــــــــ

ئایا ئافرەت مێردی بمرێ ئەتوانێ بیشوات ؟

بەڵێ ئەتوانێ مێردی بشوات چونکە پێغەمبەری خوا ..صلی الله علیه وسلم ..بەعائشەی فەرموو ئەگەرپێش من بمری من ئەتشۆم ..

علی .. ..فاتمەی خێزانی شۆرد ..اسماء کچی عمیس ئەبوبەکری شۆرد ..
ڕەزای خوای گەورە لەهەموویان بێت ..

'

🌋 العلامة ابن باز رحمه الله تعالى.
📼#المقطع :

https://m.youtube.com/watch?v=ynYMHKSnybw

نسيم الجنة

28 Jan, 10:37


💠❃ فــەزڵـی مـانـگـی شـەعـبـان ❃💠


1⃣ کردەوەی تێدا بەرز دەبێتەوە بۆ لای خودا :
ئوسامەی کوڕی زەید دەڵێت : ئەی پێغەمبەری خودا ، من نابینم تۆ بەقەد شەعبان لەهیچ مانگێکی تردا بەڕۆژوو بیت ، فەرمووی : «ذَلِكَ شَهْرٌ يَغْفُلُ النَّاسُ عَنْهُ بَيْنَ رَجَبٍ وَرَمَضَانَ، وَهُوَ شَهْرٌ تُرْفَعُ فِيهِ الأَعْمَالُ إِلَى رَبِّ العَالَمِينَ، فَأُحِبُّ أَنْ يُرْفَعَ عَمَلِي وَأَنَا صَائِمٌ»  حسنه الألباني
واتە : ئەوە مانگێکە کەخەڵک تیایدا بێئاگان لەنێوان ڕەجەب و ڕەمەزاندایه ، وەمانگێکە کە کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا ، جا من پێم خۆشە کردەوەکانم تیایدا بەرز بێتەوە بۆ لای خودا لەکاتێکدا من بەڕۆژوو بم .
2⃣ پێغەمبەر ﷺ زۆر تیایدا بەڕۆژوو دەبوو :
 عائشة رضي الله عنها دەڵێت : «لَمْ يَكُنِ النَّبِيُّ يَصُومُ شَهْرًا أَكْثَرَ مِنْ شَعْبَانَ، فَإِنَّهُ كَانَ يَصُومُ شَعْبَانَ كُلَّهُ» رواه البخاري
واتە : پێغەمبەر ﷺ لە هیچ مانگێکدا بەقەد مانگی شەعبان بەڕۆژوو نەدەبوو ، بەشێوەیەک مانگی شەعبان هەموو بەڕۆژوو دەبوو .
3⃣ لێخۆش بوون لەشەوی نیوەی مانگی شەعباندا  :
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : «إِنَّ اللَه تَعَالَى لَيَطَّلِعُ فِي لَيْلَةِ النِّصْفِ مِنْ شَعْبَانَ فَيَغْفِرُ لِجَمِيعِ خَلقِهِ إِلَّا لِمُشْرِكٍ أَوْ مُشَاحِنٍ» رواه ابن ماجه وحسنه الألباني .
واتە : خودا لەشەوی نیوەی شەعباندا تەماشای بەندەکانی دەکات و لەهەموو دروست کراوەکانی خۆش دەبێت مەگەر کەسێک نەبێت کەهاوبەشی بڕیار داوە یاخود لەگەڵ برایەکیدا نێوانی باش نی یە وقسەی لێ دابڕیبێت .
4⃣ حیکمەت لەڕۆژوو گرتنی مانگی شەعبان  :
ابن رجب دەڵێت:
بەڕۆژوو بوون تیایدا وەک خۆ ڕاهێنانە بۆ ڕەمەزان بۆ ئەوەی لەناکاو نەچێتە نێوە ڕەمەزانەوە ، جا کاتێ کەڕۆژووی مانگی شەعبان وەک خۆ ڕاهێنانێک دانراوە بۆیە تیایدا قورئان خوێندن وخۆ ڕاهێنان لەسەر عیبادەت تیایدا کارێکی چاک وخۆش ویستراوە .
(لطائف المعارف 138).
5⃣ سەلەف چیان دەکرد لەمانگی شەعباندا ؟
*  سلمة بن كهيل دەڵێت  : بەمانگی شەعبان دەوترا مانگی قورئان خوێنان .
* وە حەبیبی کوڕی سابت کاتێ شەعبانی بەسەر بهاتبایە دەیگوت : ئەم مانگە مانگی قورئان خوێنانە .
* وە عەمری کوڕی قەیسی مەلائی کاتێ مانگی شەعبانی بەسەر بهاتبایە حانوتەکەی دادەخست و خۆی یەکلای دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان .
(لطائف المعارف 138).



https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

28 Jan, 07:11


الرَّحْمَٰنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَىٰ

خواى گەورە لەسەر عەرشى پیرۆزە
[الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى (5)] خواى گەورە بەرزو بڵند بوەوە بۆ سەر عەرشی پیرۆزی خۆی بەرز بوونەوەیەك كە شایەن و شیاو و گونجاو بێت بە گەورەیی و مەزنی خوای گەورە لە بەرزبوونەوەی هیچ لە دروستكراوەكانی ناچێت، وە چۆنێتییەكەشی خوای گەورە خۆی نەبێت كەس نایزانێت، پرسیارى (الإستواء) لە ئیمامى (مالیك) كرا فەرمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واتە: ئیستوا زانراوە، چونكە لەقورئاندا باسكراوە، وە چۆنێتییەكەى نەزانراوە، چونكە باس نەكراوە، وە ئیمان هێنان پێى واجبە، چونكە ئایەتى قورئانى پیرۆزە، وە پرسیار كردن لە چۆنێتى بەرز بوونەوەى خواى گەورە بۆ سەر عەرشى پیرۆزى بیدعەیە، چونكە هاوەڵان ئەو پرسیارەیان لە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم نەكردووە، وە چواندنى بە بەرزبوونەوەى دروستكراوەكان كوفرە، چونكە تەشبیهـ كردنى خواى گەورەى خالقە بە مەخلوقى دروستكراوى لاواز، وە گۆڕینى ماناكەى حەرامە، چونكە مەبەست پێى نییەو هەڵەیە، وەكو گۆڕینى بۆ (استولى) كە بە ماناى زاڵ بوون و دەستبەسەراگرتن دێت هەڵەیە چونكە بە گوێرەى ئەم تەئویلە فاسیدە دەبێت پێش خواى گەورە كەسێكى تر دەستى بەسەر عەرشدا گرتبێت كە مرۆڤى ژیر قسەى واناكات، (ابن القیم) دەفەرمێت: ئەم لامەى كە زیادى دەكەن (استوى) دەكەن بە (استولى) چەند لەو (نونە) دەچێت كە بەنو ئیسرائیل زیادیان كرد كە خواى گەورە فەرمووى: بڵێن: (حطة) ئەوان وتیان: (حنطة) وە خواى گەورە غەزەبى لێگرتن، ئەو كەسانەیشى كە سیفاتى خواى گەورە تەئویل دەكەن و ماناكەى دەگۆڕن با لە خواى گەورە بترسن نەك وەك بەنو ئیسرائیل خواى گەورە غەزەبیان لێ بگرێت.


https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

27 Jan, 15:52


Channel photo updated

نسيم الجنة

27 Jan, 14:04


⚘غـیـرەۍ ئـافـرەتـان لـەسـەر پـیـاوەڪانـیـان⚘

دایڪمـان عـائـشە - رضی اللە عنها - دەفـەرمـووێ:

"شـەوێڪ پـێغەمـبەری خـوا صلی اللە علیە وسلم-م لـێ ون بـوو، مـنیش گـومـانم بـرد ڪە چووبێتە لای یەڪێڪ لە خێزانەڪانـی مـنیش هـەستام وڪەمێڪ بە دوایـدا گـەڕام پـاشـان گـەڕامـەوە، ڪە بینـیم ئـەو لە ڕڪووعە یان لە سجـوود ئـەم زیـڪرەی دەوتـەوە: (سُبْحَانَكَ وَبِحَمْدِكَ لا إِلهَ إِلَّا أَنْتَ).

مـنیش گـوتم: به دایڪ وباوڪم بە فـیـدات بـم ئـەی پێغـەمبەری خـوا صلی اللە علیە وسلم مـن لە ڪاروبارێڪ دام وتـۆش لە ڪاروبارێڪی تر".

*[رواە مسـلم /٤٨٥ ]*


https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

25 Jan, 16:59


‏﴿ وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَىٰ تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ ﴾
‏- سُبحان الله .
‏- الحَمد لله .
‏- لا إله إلا الله .
‏- الله أكبر .
‏- أستغفِرُ الله .
‏- لا حَول و لا قوة إلا بالله .
‏- سُبحان الله و بِحمده .
‏- سُبحان الله العَظيم .
‏- اللهم صلِّ و سلم على نبينا محمد...


https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

25 Jan, 16:53


خوشکەکەم هیمەتت هەبێت لەداواکردنی  زانستی شەرعی .

ئیبن و جەوزی ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ

پێویستە لەسەر ئافرەتانی باوەڕدار زیاتر سووربن و پابەندبن و بەرگەی ئەوە بگرن داوای زانستی شەرعی بکەن زیاتر لەپیاوان ، درووستەو ئاساییە ئافرەت لەماڵەکەی خۆی کاربکات و قورئان و مەتنەکان  لەبەربکات  و ئامادەی وانەکان بێت .

بزانە هیچ جیاوازییەک نییە لەعلم دا بۆ پیاو بۆ ئافرەتیش ، وە بزانە چۆن خودای گەورە سوود بەپیاو دەگەیەنێت ئاوهاش سوود بەئافرەت دەگەیەنێت ، ئەگەر چی قسە بۆ ئافرەتان نەکات و فێریان نەکات ؛ ئەوا منداڵەکانی فێردەکات لەماڵەکەی خۆیدا ، لەوەیە خودای گەورە یەکێکیان بکاتە مایەی سوود بۆ ئومەتێک ، جا ئەگەر ئافرەتی باوەڕدار خێزان بێت و دایک بێت و ئافرەتی ماڵەوە بێت وە فێرخوازی زانستی شەرعی بێت : ئەوا ئەوە کارێکی مەحاڵ نییە  ، بەڵام ویست و خواستی دەوێت ، وە مۆفەق بونیش لەلای خودای گەورەیە .

[ ابن الجوزی ـ رحمه الله ـ ٲحکام النساء ]

_«ينبغي على النساء المسلمات أن يكن أشد حرصا وأكثر تحملا وأطلب للعلم من الرجال، فلا بأس أن تعمل المرأة في بيتها، وتحفظ القرآن والمتون، وتحضر الدروس.

واعلم أنّه لا فرق في العلم بين الرجل والمرأة، واعلم أنّ الله ينفع بالمرأة كما ينفع بالرجل،حتى إن لم تستطع أن تحدِّث من دونها من النساء وتعلمهم؛ فإنها تُعلِّم صِبيانها في بيتها، وقد يكون منهم واحد ينفع الله به الأمة
فأن تكون المرأة المسلمة؛ زوجة، وأُمًّا، وربة بيت، وطالبة علم: ليس أمرًا مستحِيلا، لكنها الإرادة والعزيمة، والتوفيق من الله سبحانه»

[ابن الجوزي ـ رحمه الله ـ أحكام النساء].

نسيم الجنة

24 Jan, 10:06


خراپترین ئافرەتان

سفور‌‌ و لوتبەرزەکانن، ئەوانە لە دوو ڕووەکان دەچن، ناچنە بەهەشت لەوانە مەگەر بە ئەندازەی قەلەڕەشی باڵ و پێ سپی نەبێت.

ئەم جۆرە قەلەڕەشه زۆر کەمە...

زۆر سه‌یره‌ خوشکی به‌ڕێز !

زۆر سه‌یره‌ که‌ خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت داوای باڵاپۆشیت لێ ئه‌که‌ن که‌ چی بێ فه‌رمانیان ئه‌که‌ی؟

*به‌قسه‌ی خوای گه‌وره‌ت نه‌کرد
*فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت شکاند
*به‌ گوێی قورئانیشت نه‌کرد
ئێستا خۆت پێم بڵێ تۆ له‌ کوێی ئه‌م دینه‌دايت...


https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

24 Jan, 10:04


قال ‏الشيخ د. ربيع بن هادي المدخلي حفظه الله:

"والخوارج يقتلون الناس وهم في الصلاة فيتحرون وقت الصلاة ليقتلوا الناس في مساجدهم"

📚 [الذريعة135/1]
ـــــــــــــــــــ

قال الشيخ د.ربيع بن هادي المدخلي:

خەوارج خەڵکی دەکوژن ئەوان لەنوێژدان ...

دەگەڕێن لەکاتی نوێژدا بۆئەوەی خەڵکی بکوژن لەناونوێژدا لەمزگەوتەکان..

[الذريعة135/1]

- خەواریج ....

یەكەم تاقم بوون لە مێژووی ئیسلامدا پەیدا بوون لە سەردەمی علی كوری ئەبو تالب ڕەزای خوای لێبێ پەیدابوون هاوەڵانیان كافر كرد كە دوانزە هەزار كەس بوون لە ناو خۆیان (عبدالله كوری وەهەبی راسبی) یان هەڵبژارد بۆ سەركردایەتی كردنیان بیرو ڕایان وابوو بەندە بە تاوانی گەورە كافر دەبێت تا ئەبەد لە جەهەنەم دەمینێتەوە .


https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

10 Jan, 20:14


اللهم أسقنا غيثاً مغيثاً هنيئاً مريئاً عاجلآ غير آجلاً نافعاً غير ضار، تحيي به البلاد وتغيث به العباد .يارب العالمين

نسيم الجنة

10 Jan, 19:12


پێش ٢٤کاتژمێر لۆس ئەنجلۆس گرانترین وبەنرخترین شوێنی جیهان بوو ئێستا ئەبینن کەخوای گەورە کردیە پارچەیەک خۆڵەمیش ..ئەوەش وەڵامێکە بۆ بەرازە سور کەئەیووت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەکەمە دۆزەخ ئەوە نیشانەیەکە کەپێی ئەڵێت جارێکی تر شەکری وانەشکێنیت ..ئەوەی بەچەندین ساڵ خەریکی وێرانکردنی ووڵاتانن خوای گەورە تەنیا بە چەند کاتژمێرێک بەسەر خۆیانی هێنایەوە خوای گەورە بۆیان زیاد بکەیت ئەم عەزاب و ناڕەحەتیە وتۆڵەی موسڵمانانیان لێ بکەیتەوە.......
(حتى إذا أخذت الأرض زخرفها وازينت وظن أهلها أنهم قادرون عليها أتاها أمرنا ليلا أو نهاراً فجعلناها حصيداً كأن لم تغن بالأمس).

نسيم الجنة

10 Jan, 09:26


●)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
ــــ
●)اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى أَزْوَاجِهِ وَذُرِّيَّتِهِ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ. وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى أَزْواجِهِ وَذُرِّيَّتِهِ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ. إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

-----------------------

نسيم الجنة

10 Jan, 08:57


واگومان بەخۆت نەبەی کەکەسێکی ساڵحی..تۆ تەنها ستر کراوی لای اللە ..واتا تاوانەکانت سترکراوە ئەگەر بێت و خەڵکی بزانن کەس تۆی ناوێ ،بۆیە هەموو کات داوا لەخوای گەورە بکە کە سترت بکات...بڵێ ..یاستییر استرني ..

نسيم الجنة

09 Jan, 17:50


نوێژی بەیانی ...

پێویستە موسوڵمان ڕێزلەدینەکەی خۆیان بگرن لەکاتێکدا وەک سەدەقەیەک کەخوای گەورە پێی بەخشیون بەکردنی نوێژی بەیانی پاداشتێکی زۆرگەورەی هەیە دووڕکات پێش نوێژی بەیانی خێری دونیاو ئەوەشی کەتێیدایە هەیەتی ، تەنها کەسی ئیماندار ئەونوێژە ئەکات بەکۆمەڵ لەناومزگەوت کەسی مونافق ئەونوێژە ناکەن ..

لەسەردەمی پێغەمبەردا ﷺ وەک ئەم سەردەمەی ئێمە نەبوو ڕوناکی گڵوپ و جادەکان بەڵکو ئەوسەردەمە زۆرتاریکبوو کەس کەسی ناناسیوە ..ئافرەتان کەئەچوون بۆنوێژ هەتا نەگەیشتانیە ماڵی خۆیان کەس نەیەزانی خێزانی کام هاوەڵە بەڕێزەیە ...
الحمدللە خوای گەورە نیعمەتی ئەو کارەباو ڕوناکیەی پێ بەخشیوین ...

شادان عمر

نسيم الجنة

09 Jan, 10:06


✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇
https://t.me/addlist/fV506nbBr8pkYzUy

نسيم الجنة

08 Jan, 15:19


شێخ ڕەبیع هادی مەدخەلی
"خوای گەورە بیپارێزێت" ئەفەرمووێت:

مرۆڤی باوەڕدار بەردەوام ترسی ئەوەی هەیە بگۆڕێت.

مرحبا يا طالب العلم: ٧٥



https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

08 Jan, 11:31


جوانترین دیاری ...دوعاکردنە بۆ کەسێک بەنهێنی..

نسيم الجنة

07 Jan, 10:01


(فضیل)ی کوڕی عیاض ـ بە ڕەحمەت بێت ـ فەرموویەتی:

"ئەگەر ماڵ و سامان و دونیا بە دەست بھێنم بە دەھۆڵ مۆسیقاو گۆرانی ئەمەم پێ خۆشترە لەوەی
ڪە ماڵ و سامان و دونیا بە دەست بھێنم بە ھۆی دینەوە ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
‏قال الفضيل بن عياض رحمه ﷲ :
.
‏ لأن أطلب الدنيا بطبل ومزمار أحبُّ إلي من أن أطلبها بالعبادة !
.
‏صفة الصفوة{2/546}
ــــــــــــــــــــــــ

ابن القیم دەفەرموێت :

گەر پیاوێکتان بینی حەزو شەوقی بۆ بیستنی
به‌یته شیعره‌ نه‌ك بیستنی ئایه‌ته‌كان

وه‌ بیستنی له‌حنه‌كانه‌ نه‌ك بیستنی قورئان!
ئه‌وه‌ به‌هێزترینی به‌ڵگه‌كانه‌ له‌سه‌ر
بەتاڵ بونی دڵی له‌ خۆشه‌ویستی خوداو وته‌كانی .

الجواب الكافي ..ص236

شادان عمر

نسيم الجنة

29 Dec, 18:51


شیخ الاسلام ابن تیمیه‌ زۆر له‌ نه‌یارانی گه‌وره‌تره‌

له‌ ئه‌نجامی كاریگه‌ری زانست ونوسینه‌كانی شیخ الاسلام ابن تیمیه‌ یه‌ هه‌ربۆیه‌ له‌ دوای تێ په‌ڕبوونی زیاتر له‌شه‌ش سه‌ده‌ به‌سه‌ر وه‌فاتیدا هێشتا نه‌یارانی سوننه‌ت و شه‌یدای بیدعه‌و خوڕافات سڵ له‌ ناوه‌كه‌شی ده‌كه‌نه‌وه‌..

ته‌نها ئه‌م ووته‌یه‌ی ئیمام بهاء الدينی السبكي ده‌هێنمه‌وه‌ كه‌ فه‌رمویه‌تی: (وَالله مَا يبغض ابْن تَيْمِية إِلَّا جَاهِل أَو صَاحب هوى فالجاهل لَا يدْرِي مَا يَقُول وَصَاحب الْهوى يصده هَوَاهُ عَن الْحق بعد مَعْرفَته بِهِ).الشهادة الزكية في ثناء الائمة على ابن تيمية (ص 24).

واته‌: سوێند به‌ خوای گه‌وره‌ هیچ كه‌سێك ڕقی له‌ ابن تیمیه‌ نییه‌ جگه‌ له‌ مرۆڤی نه‌زان یان كه‌سێك شوێن بیدعه‌ وهه‌واوی خۆی كه‌وتبێ،مرۆڤی نه‌زان نازانێت چی ده‌ڵێت... وه‌ ئه‌وه‌شی كه‌ شوێن هه‌وا و بیدعه‌ كه‌وتووه‌ شوێن هه‌وا كه‌وتنه‌ كه‌ی قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات له‌ شوێن كه‌وتنی حه‌ق دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه‌.
وه رگیراوه له
مامۆستا محسن محمود سلیمان
5/ 10/ 2017 ز
15/ موحره م/ 1439 ك

نسيم الجنة

29 Dec, 18:20


حاڵی هەندێ لەخەڵکی ...

ئاهەنگ دەگێڕن بەجەژنی کرسمس بەبەڵگەی ئەوەی سەری ساڵە ..
ئاهەنگ ئەگێڕن بەلەدایکبوونی پێغەمبەر .صلی الله علیه وسلم .بەبەڵگەی ئەوەی کەخۆشیان دەوێ..
ئاهەنگ ئەگێڕن بەبۆنەی جەژنی خۆشەویستی بەبەڵگەی زیادبوونی خۆشەویستی .
ئاهەنگ ئەگێڕن بەبۆنەی جەژنی دایك بەبەڵگەی چاکە کارن لەگەڵ دایك وباوك .

بەڵام ئەگەر باسی سونەتێک لەسونەتەکانی پێغەمبەر ..بکەی وازی لێ ئەهێنن بەبەڵگەی ئەوەی سونەتەو واجب نیە..

خوای گەورە ئەفەرمووێ ..

ئایا ئەم گەلو هۆزە بۆتێناگەن ...

فإذا مرت بهم سنة من سنن رسول ﷺ تركوها
بحجة أنها سنه وليست بفريضة ..
يقول الله تعالى :
{فَمَالِ هَٰؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادیفقهون حدیثا)

شادان عمر

نسيم الجنة

28 Dec, 19:16


جێبەجێکردنی حەدێک لەحەدەکانی اللە لەسەرزەویدا خێری بۆ خەڵکەکانی زیاترە لەباران بارینی بەردەوام بۆماوەی چل ڕۆژ ...

نسيم الجنة

26 Dec, 06:29


بسم الله الرحمن الرحيم

وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَٰنُ وَلَدًا ( 88 )

(جووله‌که و گاورو بت په‌رستان) ده‌یانوت:
خوای میهره‌بان ڕۆڵه و نه‌وه‌ی بۆ خۆی داناوه‌!!

لَّقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا ( 89 )

سوێند به‌خوا به‌ڕاستی بوختانێکی ناقۆڵاو ده‌که‌ن و گوفتارێکی ناشایسه و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ڵێن.

تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا ( 90 )

خه‌ریکه ئاسمانه‌کان له ناقۆڵایی ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیه‌، له‌ت و په‌ت ببێت، زه‌وی خه‌ریکه شه‌ق به‌رێت و ڕؤبچێت، کێوه‌کانیش خه‌ریکه بکه‌ون و ورد و خاش ببن.

سورة مريم



https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

25 Dec, 17:35


حاڵی هەندێ لەخەڵکی ...

ئاهەنگ دەگێڕن بەجەژنی کرسمس بەبەڵگەی ئەوەی سەری ساڵە ..
ئاهەنگ ئەگێڕن بەلەدایکبوونی پێغەمبەر .صلی الله علیه وسلم .بەبەڵگەی ئەوەی کەخۆشیان دەوێ..
ئاهەنگ ئەگێڕن بەبۆنەی جەژنی خۆشەویستی بەبەڵگەی زیادبوونی خۆشەویستی .
ئاهەنگ ئەگێڕن بەبۆنەی جەژنی دایك بەبەڵگەی چاکە کارن لەگەڵ دایك وباوك .

بەڵام ئەگەر باسی سونەتێک لەسونەتەکانی پێغەمبەر ..بکەی وازی لێ ئەهێنن بەبەڵگەی ئەوەی سونەتەو واجب نیە..

خوای گەورە ئەفەرمووێ ..

ئایا ئەم گەلو هۆزە بۆتێناگەن ...

فإذا مرت بهم سنة من سنن رسول ﷺ تركوها
بحجة أنها سنه وليست بفريضة ..
يقول الله تعالى :
{فَمَالِ هَٰؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادیفقهون حدیثا)

شادان عمر

یحتفلون بالكريسماس بحجة رأس السنة، و يحتفلون بمولد الرسول صلى الله عليه وسلم بحجة محبته، و يحتفلون بعيد الحب بحجة زيادة المودة، و يحتفلون بعيد الأم بحجة بر الوالدين، فإذا مرت بهم سنة من سنن الرسول صلى الله عليه وسلم تركوها بحجة أنها سنة وليست بفريضة

(فَمَالِ هَٰؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا) ❗️

#أنا_مسلم_لا_أحتفل_بعيد_النصارى



https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

24 Dec, 17:11


پێش ئاو خواردنەوە بسم اللە
بەدەستی ڕاست
هەناسەدان لەدەرەەی پەرداخەکە
بەدانیشتنەوە
وتنی الحمدللە


سونەتی ئاوخواردنەوە ..

نسيم الجنة

23 Dec, 08:45


ئەم چەند شتە ئافرەتان پێویستە بیزانن ...

چەند پرسیارو وڵامێکی کورت و پوخت لەسەر ئافرەتان ....


ئایا دروستە ئافرەت لەکاتی سوڕی مانگانەدا لەخەتمەکەی بەردەوام بێت وقورئان بخوێنێت ؟

وەڵام / بەڵێ دروستە



ئایا دروستە بەبێ دەست نوێژ قورئان بخوێنیت ؟

وەڵام / بەڵێ دروستە



پرسیار : ئایا التهاباتی ئافرەت دەست نوێژ دەشکێنێت ؟

وەڵام / بەڵێ دەی شکێنێت


پرسیار : گەر ئافرەت دوای نوێژی بەیانی پاک بۆوە پێش خۆر هەڵاتن دەتوانێت بەڕۆژوو ببێت ؟؟

وەڵام / نەخێر ناتوانێت تەنها نوێژەکەی دەکات .

پرسیار : دروستە ئافرەت دوو کون لەگوێی بکات ؟ یان لوتی کون بکات بۆ خەزێنە ؟


وەڵام / بەڵێ دروستە هەردوکی بەڵام بەو مەرجەی پیاوی بێگانە نەی بینێت .



پرسیار / گەر ئافرەت دوای نوێژی عەسر یان پێش نوێژی بەیانی پاک بۆوە تەنها ئەو نوێژە دەکات کە تێیدا پاک بۆتەوە ؟


وەڵام / گەر ئافرەت لەدوای نوێژی عەسەر یان کاتی نوێژی عەسر پاک بۆوە ئەوا نوێژی نیوەڕۆش دەکات لەگەڵی پێش کردنی نوێژی عەسر ، بەهەمان شێوەش کە عیشا یادوای عیشا پاک بۆوە نوێژی مەغریب دەکات .

پرسیار : دروستە ئافرەت موی ڕومەت یا چەناگەو سمێل لابدات بەلێزەر ؟


وەڵادم/ بەڵێ دروستە تەنها لادانی برۆیەکان دروست نی یە


پرسیار : ئایا کردنی تەجمیلی لوت یان بۆتۆکوس و فلەر دروستە ؟

وەڵام /  نەخێر دروست نی یە و حەڕامە



https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

19 Dec, 08:47


448/ پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت :
((وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ مُكَفِّرَاتٌ لِمَا بَيْنَهُنَّ مَا اجْتُنِبَتِ الْكَبَائِرُ))

واتـــــە : وە ڕەمەزان تا ڕەمەزان؛ لابەر وسڕەرەوەی تاوانەکانی نێوانیانە ؛ ئەگەر هاتوو بەندە دوور کەوتەوە لە ئەنجامدانی تاوانە گەورەکان .

رواه مسلم 349


https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

17 Dec, 17:02


نە ڕەنگی سپی پێناسەی جوانییە

نە ڕەنگی ڕەش نیشانەی خراپییە
کفن سپییە بەڵام ترسناکە
کەعبە ڕەشە بەڵام خۆشەویستە..

کەواتە مرۆڤ بە ڕەوشتی هەڵدەسەنگێنرێ
نەك بە ڕوخساری.....

نسيم الجنة

17 Dec, 16:11


خۆت سەرقاڵ بکە بەکتابەکەی خوای گەورە ..

نسيم الجنة

17 Dec, 16:10


خوای باڵادەست فەرمویەتی:
{ وَٱلَّذِينَ لَا يَشۡهَدُونَ ٱلزُّورَ }
واتە:
" ئه‌وانه‌ن كه‌ ئاماده‌ی شایه‌تی دانی درۆ نابن"

زانای موفەسیری قورئان ابن عباس خوای لێ رازی بێت وە هەروەها تابعی بەرێز الضحاك فەرمویانە لە تفسيری ووشەی "#الزور":

"الزور: واتە جەژنی موشرك و هاوەڵ پەیداکەرەکان"
____
لە سەری ساڵ و کریسمس دا نەصرانیەکان ئاهەنگ دەگێرن بە بۆنەی لەدايك بونی کوڕی خوا!!

تۆش ئەی مسوڵمان ئەگەر بەژداری و پیرۆزبایی بکەی واتە پیرۆزبایی لەدايك بونی کوڕی خوات کردوە!! وە شایەتی درۆت داوە !!!
___
● قالى تعالى:
{ والذين لا يشهدون الزور }
قال ابن عباس والضحاك: الزور عيد المشركين.
[أحكام أهل الذمة (١٢٤٤)]



https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

04 Dec, 18:15


⚪️یەکەمین شتێک  لەناو گۆڕدا كە ئافرەت پرسیاری لێدەکرێت لەسەری ....

ئیمامی  قەتادە دەگێڕیتەوە کەوا ئیمامی کەعب فەرمویەتی :  یەکەمین شت کەوا ئافرەت لەسەری محاسەبە دەکرێت و پرسیاری لێ دەکرێت لەسەری  نوێژەکانیەتی لەگەڵ مافی هاوسەرەکەی.


[مصنف عبدالرزاق : ۱۱/ ۳۰٤]


شێخ صالح فەوزان دەفەرموێت :
گوێڕایەڵی هاوسەر واجبێکی پێویستە لەسەر هەموو ئافرەتان وە پێویستە ، لەهەموو لایەنێک گوێڕایەڵی بکات ئەگەر کاریگەری لە دینی نەکات.

ئافرەت نابێت بە ڕۆژوو بێت بە بێ ئیزنی هاوسەرەکەی. بەو جۆرە بۆمان دەردەکەوێت کەوا مافی هاوسەر لەسەروو  پەرستشەکانشە.


محاضرة بعنوان دور المرأة في تربية الأسرة...
https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

04 Dec, 18:12


زۆریك لەخەڵکی وەك شەپۆلەکانی دەریا وان لەگەڵیان بڕۆی نوقمت دەکەن لەخۆیاندا ..

وەبەرەنگاریشیان ببیتەوە هیلاکت دەکەن ..

نسيم الجنة

02 Dec, 19:45


#پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: حەفـــ70ـــتاهەزار كەس
لە ئوممەتەكەم دەچنە بەهەشتەوە بەبێ‌ #لێپرسینەوە.

وتیان ئەوانە كێن ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺَ)؟ فەرمووی:

① ـ ئەوانەن كە داوای #ڕوقییە خوێندن لەخەڵك ناكەن
ئەگەر چی مرۆڤەکەش موسڵمان زیندوو بێت لە ژیان

② ـ #هەڵفڕین ناكەن وەک ئەوەی باڵندیە هەڵدەن
بزانن سەفەرەکەیان خێر دەبێت یان شەڕ

③ ـ خۆیان #داخ ناكەن (بۆ چارەسەری)
جاران هەندێ چارەسەری بە داخ کردن دەکرا
وەک ئازاری ئەژنـــۆ و ڕۆماتیزم ئەویـــــــــــــش
هەر ئازارێکی بەردەوام بەتایبەت زستـــــــــــــــانان

4 ـ #پشت_بە_خوای_گەورە_دەبەستن. لە هەموو کارێکدا
لەکاتی خۆشی و ناخۆشی هاواریان هەر بۆ الله یە نەک
مردووی پێغەمبەران و پیاو چاکان
( #مسلم: 21...

نسيم الجنة

01 Dec, 05:22


داوایاکەی خوشکان و برایانە ...


هەرکەس لەئاست خۆی ئەندام زیاد کات بەبڵاو کردنەوەی لنکی کەناڵ ...

خوای گەورە ئەوەی لەم خێرەبەژدارە کاری ئاسان کات لەدونیاو دواڕۆژدا

بەکەمی مەزانە کەسێک بەهۆی تۆوە خودا هیدایەتی دات لەدونیاو ئەوەش لەناویدایە خێری زیاترە هەکەسێکیش بەهۆی تۆوە عبادەتێک بکات خێری بۆ تۆ دێت بەبێ ئەوەی لەو کەم ببێ..



پۆستی کاتی



شادان عمر..


https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

30 Nov, 17:15


- طرفة-👊🏻👊🏻👊🏻

*متى يجوز ضرب إمام المسجد؟*

قال المتوكل لِعُبادة:
بلغني أنك ضربت إمام مسجد، وإن لم تأتِ بعذرٍ أدّبتُك.
قال: يا أمير المؤمنين، مررتُ بمسجد، فأقام المؤذن، ودخلنا في الصلاة،
فابتدأ الإمام فقرأ الفاتحة، وافتتح سورة البقرة،
فقلت: لعله يريد أن يقرأ آياتٍ من هذه السورة، فانتهى إلى آخرها في الركعة الأولى!! ،
ثم قام إلى الثانية،
فلم أشك في أنه يقرأ مع الفاتحة سورة الإخلاص.
فافتتح سورة آل عمران حتى أتمها! ،
ثم أقبل بوجهه على الناس،
وقد كادت الشمس تطلع.
فقال: أعيدوا صلاتكم -رحمكم الله-، فإني لم أكن على طهارة،
فقمتُ إليه وصفعتُه.
فضحك المتوكل من ذلك! ..

📙 نثر الدر (ج 7 - الباب الثامن عشر)
ــــــــــــــــــــــــــــــ

بۆخۆشی ...
چ کاتێ پێویستە لەئیمامی مزگەوت بدرێ..
متوکل ...یەکێك بوولەپادشای عباسیەکان..
بەعیبادەی ووت شکاتت لێکراوە کەزلەیەکت لەئیمامی مزگەوتەکەتانت داوە ئەگەر پەشیمان نەبیتەوە لەوکارەت منیش سزات ئەدەم..
ووتی ئەی ئەمیری ئیمانداران ..چومە مزگەوت بۆنوێژی بەیانی ئیمام نوێژی دابەست لەدوای فاتحە هەمووسورەتی بقرەی خوێند منیش لەدڵی خۆمدا وتم لەوانەیە چەندئایەتێ کەم بخوێنێ هەتا هەمووسورەتەکەی خوێند ..
هەستاینەوە بۆڕکاتی دووەم..
وتم لەوانەیە سورەتی ئیخڵاس بخوێنێ ..بەڵام سورەتی آل عمرانی هەمووخوێند ..
دوای سلام دانەوە ڕووی کردەخەڵکەکە خەریك بوو خۆر دەرئەکەوت ..ووتی نوێژەکانتان بکەنەوە ڕەحمەتی خواتان لێبێ من دەستنوێژم نەبووە ..
منیش هەستام ویەک زلەم لێدا...
متوکل دەستی کردبەپێکەنین..

نسيم الجنة

30 Nov, 17:15


قال الإمام..الشافعي ...

لَيْسَ بَعْدَ أَدَاءِ الْفَرَائِضِ شَيْءٌ أَفْضَلُ مِنْ طَلَبِ الْعِلْمِ ...

هیچ شتێک لەدوای نوێژە فەرزەکان فەزڵ و پلەوپایەی زیاتر نیە لە فێربوونی زانستی شەرعی ...

[ المدخل للبيهقي 475 ]

نسيم الجنة

29 Nov, 07:58


ئافرەتی واهەیە لەپیاو باشترە...


شێخ إبن ابن باز دەفەرمووێت :

چەندان ئافرەت هەن کەوا لە پیاوان باشترن بە هۆکاری زانیاریەکەیان و دینیان و ئیستیقامە و بەرچاو ڕوونیان. ئەگەر چاوێک بە پەڕەی ئافرەتە پێشینەکان و تابیعینەکان و زانایاندا بگێڕینەوە دەبینین کەوا نمونەی زۆر جوانیان تێدا هەیە کە لە پیاوان باشترن.






📔فەتواکانی نور علی الدرب ٢٢٠٨📔


https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

29 Nov, 07:54


قال تعالى : ﴿إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلّونَ عَلَى النَّبِيِّ يا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنوا صَلّوا عَلَيهِ وَسَلِّموا تَسليمًا﴾.

‏اللهم صلِ وسلم على نبينا محمد ..

نسيم الجنة

28 Nov, 06:44


✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇
https://t.me/addlist/sIo-8rOH8kAxOTBi

نسيم الجنة

23 Nov, 09:57


تەلەبەی علمی شرعی پێویستە پەروەردە ی نەفسی خۆی بکات لەسەر خۆبەکەم زانین واز لەشەخس پەرستی بێنێ و تەنها قسەی شێخەکەی نەکا بەقیاسی شتەکان ، حەزی لە پیاهەڵدان بێ ...

نسيم الجنة

22 Nov, 07:45


﴿إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا﴾

- الصلاة على النبي ﷺ يوم الجمعة أفضل من بقيّة الأيام، وليلتها أفضل الليالي، قال ﷺ :

("إن من أفضل أيامكم يوم الجمعة فأكثروا عليَّ من الصلاة فيه")
اللهمَّ صَلِّ وَسَـــلِّمْ وَبَارِك على سيدنا ونبينا مُحمَّد وعلى آله وصحبه وسلم تسليماً كثيراً‏ .

نسيم الجنة

21 Nov, 10:46


حوکمى شوبهاندنى خێزان به‌دایك و خوشك چیە بۆ نمونە پیاوێک بە خێزانى بڵێ تۆ وەکو دایکم واى؟

«ظهار» یه‌كێكه‌ له‌و ووته‌و ده‌ربڕینانه‌ى سه‌رده‌مى نه‌فامى كه‌ ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێ و له‌ناو موسڵماناندا بڵاوه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ى پیاو به‌ خێزانى خۆى بڵێ « تۆ وه‌كو دایكم وای، یان تۆحه‌رام بی له‌سه‌رم وه‌كو چۆن دایكم لێم حه‌رامه‌ » .
ئه‌م ووشه‌ ى ده‌ربڕینه‌ ناشرینانه‌ و هاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌ن شه‌ریعه‌ت به‌ قێزه‌ون و نابوتى داناوه‌، چونكه‌ زوڵم و سته‌مى تێداده‌رده‌كه‌وێ به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌ت.
وه‌خواى گه‌وره‌ ئه‌م كاره‌ى به‌وه‌ وه‌صف كردووه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێ: [الَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْكُمْ مِنْ نِسَائِهِمْ مَا هُنَّ أُمَّهَاتِهِمْ إِنْ أُمَّهَاتُهُمْ إِلاَّ اللاَّئِي وَلَدْنَهُمْ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنْكَراً مِنْ الْقَوْلِ وَزُوراً وَإِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ ]المجادلة: ٢
واته‌: « ئه‌وانه‌تان له‌ خێزانه‌كانیان «ظهار»ئه‌كه‌ن و پیان ده‌ڵێن: ئێوه‌ وه‌كو دایكمانن، ئه‌وان دایكیان نین، دایكى ئه‌وان ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه‌ ئه‌وانیان لێ بووه‌، وه‌ به‌ڕاستى ئه‌وه‌ى به‌ خێزانه‌كه‌ى خۆى بڵێ (وه‌كو دایكم وای) ئه‌و قسه‌یه‌كى نابه‌جێ و درۆیه‌كى ناپه‌سه‌ندى كردووه‌ ».
وه‌ شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئسلام كه‌فاره‌تێكى قورسی بۆئه‌و حاڵه‌ته‌ داناوه‌، كه‌فاره‌ته‌كه‌ى وه‌كو كه‌فاره‌تى كوشتنى كه‌سێكه‌ به‌هه‌ڵه‌، هاوشێوه‌ى كه‌فاره‌تى جووت بوونه‌ له‌گه‌ڵ خێزان له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا .
جابۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى «ظهار» له‌ خێزانه‌كه‌ى بكات و ئه‌و قسانه‌ى به‌رامبه‌ر بكات، نابێت نزیكى خێزانى بكه‌وێ تاوه‌كو كه‌فاره‌ت و باجه‌كه‌ی ده‌دات .
خوداش خۆی باسی كه‌فاره‌ته‌كه‌ى كردووه‌ و ده‌فه‌رموێ :
[وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ذَلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (*) فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا فَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِيناً ذَلِكَ لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ ]المجادلة: ٣ - ٤ .
واته‌: « ئه‌وانه‌ى له‌خێزانه‌كانیان «ظهار» ئه‌كه‌ن، له‌ پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ له‌قسه‌ى خۆیان و ده‌یانه‌وه‌ى بیانكه‌نه‌وه‌ به‌ خێزانى خۆیان، ئه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ى بچنه‌ لایان ده‌بێ یه‌كێك له‌م سێ شته‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ كه‌فاره‌تى كاره‌كه‌یان» :
یه‌كه‌م:
[ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ] المجادلة: ٣.
واته‌: « به‌نده‌یه‌ك ئازاد بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ن به‌یه‌ك و تێكه‌ڵی ژن ومێردى بكه‌ن».
دووه‌م:
[فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ]المجادلة: ٤
واته‌: « ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ كۆیله‌ى ده‌ست نه‌كه‌وت ئازادی بكات، ئه‌وا ده‌بێ دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رِۆژوو بێ . به‌رله‌وه‌ى بگه‌ن به‌یه‌ك ».
سێ یه‌م:
[فَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِيناً ] المجادلة: ٤
واته‌: « جائه‌وه‌ى نه‌یتوانى دوومانگ به‌ڕۆژوو بێ، با شه‌ست هه‌ژار له‌ ژه‌مێك خواردن تێربكات».

ئەی ئەبێ لەم ووڵاتی خۆمان چەندەها کەس هەبێ ئەوسوێندەی خواردبێ لەخێزانی یان تڵاقی کەوتبێ ..
بس خوایەگیان خۆت ارحم راحمین ی ئەشڵێن بۆ حاڵمان واخراپە ...

شادان عمر

نسيم الجنة

21 Nov, 10:45


زۆرجار مناڵانی قوتابخانەکەم لێم کۆئەبنەوە ،
پرسیارم لێکردن ئێوە حەز بەچی ئەکەن ؟

ووتیان حەزئەکەین وەک ئێوە گەورەبین ، منیش ووتم ئێوەش پرسیار لەمن بکەن بڵێن مامۆستا تۆ حەز بەچی ئەکەی پرسیاریان کرد ؟ منیش ووتم .. حەز ئەکەم وەک ئێوە مناڵ بوومایەتەوە ئەوانیش دەستیان کرد بەپێکەنین ..

من لەوان تێگەیشتم بەڵام ئەوان سەرەڕای دڵە پاک و بێگەردەکەیان لەمن تێنەگەیشتن ..

لیت الشباب یعود یوما ،،فاخبرە بما فعل المشیب ..

شادان عمر

نسيم الجنة

21 Nov, 02:24


السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

[ أذكار المساء الصحيحة ]

🔻من صحيح الإمام الألباني رحمه الله🔻


⛋بسم الله الرحمن الرحيم

﴿اللّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلاَّ بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلاَ يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلاَّ بِمَا شَاء وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَلاَ يَؤُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾

📕[صحيح الترغيب : 658]


﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ💮اللَّهُ الصَّمَدُ💮لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ💮وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ💮﴾ 


﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ💮مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ 💮وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ💮وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ💮وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ💮


﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ💮مَلِكِ النَّاسِ💮 إِلَهِ النَّاسِ💮مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ💮 الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاس💮مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ💮﴾ 

🔻 قراءة المعوذات 3 ثلاث مرات

📕[صحيح الكلم : 18]


⛝ - أمسينا وأمسى الملك لله والحمد لله ، لا إله إلا الله وحده لا شريك له.له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير ، رب أسألك خير ما في هذه الليلة وخير ما بعدها ، وأعوذ بك من شر ما في هذه الليلة وشر ما بعدها ، رب أعوذ بك من الكسل وسوء الكبر ، رب أعوذ بك من عذاب في النار وعذاب في القبر

📕[مختصر مسلم 1894]


⛝- اللهمَّ بِكَ أَمْسَيْنا و بِكَ أَصْبَحْنا و بِكَ نَحْيا
و بِكَ نَمُوتُ و إليكَ المَصِير

📕[ السلسلة الصحيحة 262 ]


⛝- اللهم أنت ربي لا إله إلا أنت خلقتني وأنا عبدك وأنا على عهدك ووعدك ما استطعت ، أعوذ بك من شر ما صنعت أبوء لك بنعمتك علي وأبوء بذنبي فاغفر لي فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت

📕[مختصرالبخاري .2420]


⛝- اللهم عافني في بدني ، اللهم عافني في سمعي ، اللهم عافني في بصري لا إله إلا أنت

🔻- قراءة 3 ثلاثة مرات

⛝- اللهم إني أعوذ بك من الكفر والفقر ، وأعوذ بك من عذاب القبر لا إله إلا أنت

🔻- قراءة 3 ثلاثة مرات

📕[صحيح أبي داود 5090 الألباني ]


⛝- اللهم إني أسألك العفو والعافية في الدنيا والآخرة ، اللهم إني أسألك العفو والعافية : في ديني ودنياي وأهلي ومالي ، اللهم استر عوراتي وآمن روعاتي ، اللهم احفظني من بين يدي ومن خلفي  وعن يميني وعن شمالي ومن فوقي ، وأعوذ بعظمتك أن أغتال من تحتي

📕[صحيح ابن ماجه 3135 الألباني ]
📕[صحيح الكلم:23]


⛝- اللهم عالم الغيب والشهادة فاطر السموات والأرض رب كل شيء ومليكه ، أشهد أن لا إله إلا أنت ، أعوذ بك من شر نفسي ومن شر الشيطان وشركه وأن أقترف على  نفسي سوءا  أو أجره إلى مسلم

📕[صحيح الكلم :21]


⛝- بسمِ اللهِ الذي لا يَضُرُّ مع اسمه شيءٌ في الأرضِ و لا في السماءِ وهو السميعُ العليمُ

🔻قراءة 3 ثلاثة مرات

📕[صحيح الترمذي 3388 ]


⛝- يا حي يا قيوم برحمتك أستغيث أصلح لي شأني كله ولا تكلني إلى نفسي طرفة عين

📕[صحيح الترغيب . 661 الألباني ]


⛝- سبحان الله وبحمده
🔻 قراءة 100 مائة مرة

📕[مختصرمسلم : 1903]
📕[صحيح أبي داود 5091]


⛝لا إلهَ إلا اللهُ وحدَه لا شريكَ له.له الملكُ وله الحمدُ وهو على كلِّ شيءٍ قديرٍ

🔻قراءة مرة  واحدة 

📕[صحيح الترغيب 656]
📕[صحيح الترمذي : 5077]


⛝ - أعوذُ بِكَلماتِ اللَّهِ التَّامَّاتِ من شرِّ ما خلقَ

🔻قراءة 3 ثلاثة مرات

📕[صحيح الترمذي 3604/م الألباني]
📕[مختصر مسلم : 1453]


⛝- لا إلهَ إلا اللهُ وحدَه لا شريكَ له.له الملكُ وله الحمدُ يحيي و يُميتُ و هو على كلِّ شيءٍ قديرٌ

🔻10عشرة مرات

📕[السلسلة الصحيحة 2563 الألباني]


🔻سبحان الله  مائة مرة
🔻الحمد   لله   مائة مرة
🔻الله    أكبر    مائة مرة
🔻لا إله إلا الله وحده لا شريك له.له الملك.وله الحمد.وهو على كل شيء قدير مائةمرة

📕[ صحيح الترغيب : 658]

نسيم الجنة

20 Nov, 12:09


✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇
https://t.me/addlist/FakTk6eKfXFmNmYy

نسيم الجنة

05 Nov, 17:48


باشترین پیاوی سەرڕووی زەوی ..

پێغەمبەر ﷺ بە عائیشەی خێزانی ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموو : ئەزانم ڪەی لە من ڕازیت وڪەی لێم توڕەیت خاتوو عائیشە ڕەزای خوای لێ بێت دەیفەرموو: چۆن ئەزانیت ؟
پێغەمبەر ﷺ ئەیفەرموو : گەر لێم ڕازی بیت ئەڵێیت بە خوای محمد ئەگەریش لێم زوویر بیت ئەڵێیت بەخوای ئیبراهیم
خاتوو عائیشەش دەیفەرموو : بەخوا وایە حەزناڪەم لەڪاتی توڕەییدا ناوت بهێنم

ئا ئەمە و دەیانی تر ڕەفتار وڕێز وتێگەیشتوویی پێغەمبەرە ﷺ بەرامبەر بە ئافرەت ئەوەندە بۆ ئێمە بەسە ڪە پێشەواڪەمان ﷺ پارێزگاری ئافرەت بووە فەرمانی بە پارێزگاری ڪردنیش لێیان ڪردوەتەوە

تۆی ئافرەتیش خۆت بە گەورە بزانە گەورە نەبووبای نازناوی شوشەت لێ نەدەنرا لەلایەن پیاوێڪەوە ڪەباشترین ڪەسی سەر ڕوی زەویە تەنانەت گەر بێتو سێرچ بۆ ناوی باشترین پیاو بڪەیت ۱۰۰ پیاو دەستنیشان ڪراوە لە پلەی یەڪەمەوە ئەم پارچە نوسینەت پێ دەدات :
The first person on hart's list is the lslamic prophet muhammad

واتە: باشترین پیاوی سەر زەوی ڪە لە هەموو جیهان دەستنیشان ڪراوە و دانی پیا نراوە پێغەمبەر (محمد)ە ﷺ



https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

03 Nov, 19:01


سەردان ڪردنی نەخۆش و زۆر دانەنیشتن لای

قال الإمام أحمد : القعود عند المريض بقدر ما يجلس الإمام بين الخطبتين

••دانیشتن لای نەخۆش بە قەد دانیشتنی ئیمامە لەنێوان دوو وتارەکە.

النوادر والنتف لأبي الشیخ #الأصبهاني صـ ١٢٥

نسيم الجنة

03 Nov, 18:59


دڵە نەخۆشەڪان بەردەوامن لە تاوان ڪردن .
وەک حەسەنی بەصری دەربارەی ئەم ئایەتە کە
پەروەردگار دەفەرمووێت:

{كَلاَّ بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا يَكْسِبُونَ (14)}
((المطففين: ١٤))

ئەڵێت ئەمە ڪردنی تاوانە لە دوای تاوان تا دڵ کووێر ئەکات،بەڵام خاوەنە دڵ تەندروست و سەلامەتەڪان لە دوای خراپە چاڪە ئەنجام ئەدەن ، وە لە دوای تاوان تەوبە ئەڪەن..


https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

02 Nov, 12:58


(له‌ نزاكانی باران بارین)
«اللَّهُمَّ اسْقِنَا غَيْثًا مُغِيْثًا مَرِيْئًا مَرِيْعًا, نَافِعًا غَيْرَ ضَارّ, عَاجِلاً غَيْرَ آجِلٍ»
واته‌: (خودایه‌ بۆمان ببارێنه‌ بارانێكی زۆری له‌سه‌ر خۆی به‌ سوودی سه‌وزكه‌ری به‌ سوودی بێ زیان، به‌م زوانه‌ و دوا خستنی تێدا نه‌بێت) .

«اللَّهُمَّ أَغِثْنَا, اللَّهُمَّ أَغِثْنَا، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا».
واته‌: (خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌، خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌، خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌) .

«اللَّهُمَّ اسْقِ عِبَادَكَ, وَبَهَائِمَكَ, وَانْشُرْ رَحْمَتَكَ, وَأَحْيِ بَلَدَكَ الْمَيِّتَ
واته‌: (خودایه‌ به‌نده‌كان و گیان له‌ به‌ره‌كانت تێر ئاو بكه‌ و ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆت بڵاو بكه‌ره‌وه‌ و زه‌ویه‌ مردوه‌كه‌ی خۆشت زیندوو بكه‌ره‌وه‌) .

(نزاكردن لە کاتى باران باريندا)
«اللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًا»
واتە : (خودای داواى بارانێکى بەسودت لێ دەکەم)
(ویردی دوای باران بارین)

«مُطِرْنَا بِفَضْلِ اللهِ وَرَحْمَتِهِ»( 9) .
واته‌: (خودای گه‌وره‌ بارانی بۆ باراندین به‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆی).

(له‌ نزاكانی نه‌مانی باران)
«اللَّهُمَّ حَوَالَيْنَا وَلاَ عَلَيْنَا، اللَّهُمَّ عَلَى الآكَامِ وَالظِّرَابِ, وَبُطُونِ الأَوْدِيَةِ, وَمَنَابِتِ الشَّجَرِ»( 10) .
واته‌: (خودایه‌ باران له‌ چوار ده‌ورمان ببارێنه‌ نه‌ك له‌سه‌رمان، خودایه‌ له‌سه‌ر گرد و ته‌پۆڵكه‌ و ناو دۆڵ و باخ و دره‌خته‌كان ببارێنه‌)


https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

01 Nov, 17:44


✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇

https://t.me/addlist/ozPJ5f3ZpRtiMjQy

نسيم الجنة

31 Oct, 12:42


پیاو بوون بە خواردنی تەڵاق نیە..

پیاو بوون بە سمێڵیش نیە..
پیاو بوون بە وەش نیە کە جێگا زۆر بگریت..
بەوەش نیە لە سەرەوەی مەجـلیس دانیشیت و قسەی زل زل بکەی..
پیاو بوون بەوەش نیە ماڵەکەت دائیرە بێت خۆشت مودیر..
بەخوا بەوەش نیە 24 کات ژمێر ئیش بکەیت..
بەخوا بەوەش نیە لەدەرەوە تۆ لەپیش و ئەو لەدواتەوە بڕوات..
بەڵکو پیاوبوون بەدین و ڕەوشت بەرزی و زمان پاکیە..
ڕێز گرتن و هێزە سۆزو بەزەیی باوکایەتیە..
ئارامی ماڵ و چەتری منداڵە..

نسيم الجنة

31 Oct, 08:15


▪️پێغەمبەر ﷺ ئەفەرمووێت:

وشر نسائكم المتبرجات المتخیلات وهن المنافقات لایدخل الجنة منهن الا مثل الغراب الاعصم ..



خراپترینی ئافرەتەڪانتان ئەوانەن ڪە جوانی خۆیان بۆ جگە لە هاوسەرەڪانیان دەردەخەن، وە ئەوانەی ڪە بەفیز و لەخۆڕازین، ئا ئەوانە دوڕوون و ناچنە بەهەشتەوە تەنیا وەڪ قەلە بازەڵە نەبێت.

📓[ السلسلة الصحيحة1849]

امام صنعانی ڕەحمەتی خوای لێبێت لە شەرحی ئەم حەدیثەدا دەڵێت:

خراپترینی ئافرەتەکان ئەواننەن کەجوانی خۆیان دەرەخەن ..

*جوانی خۆیان بۆ جگە لە هاوسەرەڪانیان یان مەحارمەڪانیان دەردەخەن، وە خوداش نەهی لەمە ڪردوە بەیەڪێڪ لە ڪارەڪانی جاهیلیەت ژماردویەتی*

بەفیزەکان ..

*خۆبەگەورەزانن و زۆر بەخۆیان هەڵدەڵێن و لەخۆڕازیین*
ئەوانە دوورن ..

*مەبەستی ڕەوشت و سیفەتیانە*

ناچت بەهەشەوە مەگەر وەک قەلەبازە نەبێت ..

*جۆرێڪی قەلەڕەشە یان باڵەڪانی یان قاچەڪانی سپیە، یان وتراوە قاچی سورە؛ مەبەستی پێغەمبەریش ﷺ لەمە لەبەر ڪەمی ئەم جۆرە ئافرەتانە بووە ڪە دەچنە بەهەشت*

چونکە ئەم جۆرە ئاژەڵە ڕێژەیان زۆر کەمە بۆیە بەم جۆرە چوێنراوە ..

*ئەگەر خودا هەندێڪیان هیدایەت بدات و ئەوانیش بگەڕێنەوەو تەوبە بڪەن وەڪ نمونەی ئەم جۆرە قەلەڕەشانە ئەم جۆرانەش ڪەمن*

📓[التنوير6/27]



https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

30 Oct, 13:08


✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇

https://t.me/addlist/ozPJ5f3ZpRtiMjQy

نسيم الجنة

30 Oct, 08:13


ڪوڕان ژن بهێنن لەڕزق مەترسن .. ڪچان ئێوەش ئاسانڪار بن لەزەواجدا ..

إبراهیمی نخعی ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت بە پیاوێڪی فەرموو:

هاوسەرگیری بڪەن ئەوەی ڪە لە ماڵەڪەی خۆیدا ڕزقی ئەو ڪچە دەدات، ڕزقی تۆ و ئەویش دەدات لە ماڵەڪەی تۆدا .

[ تاريخ ابن محرز (105) ]

https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

29 Oct, 12:12


توشبوون بە لەشگرانی لەڪاتی سوڕی مانگانەدا

پرسیار

ئەگەر ئافرەتێڪ لەڪاتی سوڕی مانگانەدا توشی لەشگرانی ببێت جا بەهۆی بینینی خەوەوە بێت یان دەستبازی لەگەڵ هاوسەرەڪەیدا بێت ، ئایا  پێویستە لەسەری خۆی بشوات ؟ وە  دەتوانێت خۆشۆردنەڪەی دوابخات تاڪوو پاڪ دەبێتەوە ، یەڪجار خۆی بشوات ؟
وە دروستە لەگەڵ هاوسەرەڪەیدا دەستبازی بڪات لەڪاتی سوڕی مانگانە ؟

وەڵـام

سەرەتا ئافرەت دروستە دەست بازی و یاری بڪات لەگەڵ پیاوەڪەیدا یاخود لەگەڵ پیاوەڪەی هەر شتێڪ بڪات ڪە حەڵاڵە لەنێوانیاندا بەڵام دروست نیە پیاو لە عەورەتەوە بچێتە لای خێزانی یا لە ڪۆمەوە پەنابەخوا ، بەڵام بۆیان هەیە ڪە هەر شتێڪی تر بڪەن ڪە لەسنوری شەرعدا ڕێگەی پێدراوە هەروەڪو لە عائیشەی دایڪی ئیماندارانەوە ڕەزای خوای لێبێت هاتوە ڪە فەرمویەتی پێغەمبەری -خوا صلی الله علیه وسلم - هەموو ڪارێکی لەگەڵدا دەڪردم ڪە لەسوڕی مانگانەدابوم جگە لە جیماع و جووت بوون نەبێت، وە ئەگەر ئافرەت لەڪاتی دەسبازی لەگەڵ پیاوەکەیدا مەنی هات یاخود ڪەوتە حاڵەتی ڕەحەت بونەوە بەجۆرێڪ ئاوی هات ئەوا دەتوانێت خۆشۆردنی دوا بخات مادام لەسوڕی مانگانەدایە هەرڪاتێڪ لەسوری مانگانەدا پاڪ بۆوە یەڪ جار خۆی دەشوات ، بەڵام باشتر وایە خۆی بشوات تا بتوانێت بێ بەش نەبێت لە خوێندنەوەی قورئان ، ئیمامی شافعی دەفەرموێت: ئافرەت ئەگەر توشی لەشگرانی بوو دواتر توشی سوڕی مانگانە بوو ، پێش ئەوەی خۆی بشوات، ئەوا واجب نیە لەسەری خۆی بشوات مادام توشی سوڕی مانگانە بووە .

کتاب الأم 1/61

وە ئیمامی ابن القدامة فەرمویەتی : ئەگەر ئافرەت لەسوڕی مانگانەدا توشی لەشگرانی بوو ئەوە واجب نیە لەسەری ڪە خۆی بشوات تا ئەو ڪاتەی لەسوڕی مانگانەکەی پاڪ دەبێتەوە ، ئەمەش فەتوای ئیمامی أحمد و ئیسحاقە ڕەحمەتی خوایان لێبێت .


https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

28 Oct, 05:04


✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇

https://t.me/addlist/ozPJ5f3ZpRtiMjQy

نسيم الجنة

27 Oct, 10:26


خوشکی بەڕێزم کەتاوانێکت ئەنجام دا لای کەس باسی مەکە ، نێوان خۆت و خوا تەوبە بکە چونکە بەباس کردنی تاوانەکانت دەبێتە هۆکاری لێخۆشنەبونت لەلایەن خوداوە ...

دایکی ئیمان داران عائیشە ڕەزای خودای لێبێت خێزانی پێغەمبەری خودا ﷺ  دەفەرموێت : ( ئەی ئافرەتانی باوەردار ، ئەگەر یەکێک لەئێوە تاوانێکی کرد ، با لای هیچ کەسێک باسی نەکات ، وە لەنێوان خۆی و خودای گەورەدا تۆبەبکات و داوای لێخۆشبون بکات و بگەڕێتەوە لای خودا ، چونکە بەندەکانی خودا لۆمەو سەرزەنشت دەکەن و پەردەپۆشی ناکەن و نای گۆڕن ، بەڵام خودا دەی گۆڕێت بۆ چاکە و لۆمەت ناکات و لێت خۆش دەبێت )


مکارم الأخلاق للخرائطي 503



https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

26 Oct, 19:15


✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇

https://t.me/addlist/ozPJ5f3ZpRtiMjQy

نسيم الجنة

26 Oct, 14:58


حوڪمی لەبەرڪردنی پانتۆڵ بۆ ئافرەتان !

پرسیار :

ئایا دروستە ئافرەتی مسوڵمان پانتۆڵ لەبەربڪات لەچڪ یان سەرپۆش لەسەر بڪات دەربچێت بۆ بازاڕ، وە ئایا ئەگەر پانتۆڵەڪەی پان بوو دروستە ؟

📝 وەڵام :

بۆ ئافرەتی مسوڵمان دروست نی یە پانتۆڵ لەبەربڪات ؛ چونڪە دەبێتە هۆی خۆ لێڪچواندنیان بە بێ باوەڕان ، وە مسوڵمان ڕێگری (نەهی) لێ ڪراوە خۆی بچوێنێت بەبێ باوەڕان ، وچونڪە
دەبێتە هۆی دیاری ڪردنی بەژنوباڵای
وەدەرخستنی بەشەڪانی لەشی،
وە ئەمەش دەبێتە هۆی (فتنەیە)ڪی زۆر گەورە بۆخۆی پاشان فتنە بۆسەر پیاوان ، داوا لە پەروەردگار دەڪەین (تەوفیق)مان پێ ببەخشێت؛ ﻭﺻﻠﻰ اﻟﻠﻪ ﻋﻠﻰ ﻧﺒﻴﻨﺎ ﻣﺤﻤﺪ ﻭﺁﻟﻪ ﻭﺻﺤﺒﻪ ﻭﺳﻠﻢ .

📚 اﻟﻠﺠﻨﺔ اﻟﺪاﺋﻤﺔ ﻟﻠﺒﺤﻮﺙ اﻟﻌﻠﻤﻴﺔ ﻭاﻹﻓﺘﺎء برئاسة الشيخ ﻋﺒﺪ اﻟﻌﺰﻳﺰ ﺑﻦ ﻋﺒﺪ اﻟﻠﻪ ﺑﻦ ﺑﺎز ..

تێبینی / پانتۆڵ ...شانتۆڵ ...ڪابۆ ...سترێج و بیجامە هەموی یەڪ حوڪمی هەیە ڪە حەڕامە لەبەر ڪردنیان بۆ دەرەوە و بازاڕ پێش چاوی نامەحرەم ...


https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

24 Oct, 17:56


•••
ڕێگایەکی پوخت بۆ چون بۆ بەهەشت....

هەندێک لە پێشینان و زانایانی سەلەف فەرمویانه بۆ هەموو شتێک ڕێگەیەکی کورت هەیە بۆ گەیشتن پێی ، ڕێگای  کورتی گەیشتن بە  بەهەشتیش : زۆر صەڵاوات دانە لەسەر پێغمبەر

🌷 قال بعضُ #السلف :

🌱« لكُلِّ شيءٍ مُختَصَرٌ ؛ و مُختَصرُ
طريق_الجنة :

• كثرةُ الصلاةُ على النَّبيِّ ﷺ » .

📖 النوادر لأبي الشيخ الأصبهاني  ( ٧٦٣ )


خوای گەورە دەفەرموێت : ( إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا



https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

24 Oct, 15:35


زۆربەی نەخۆشیەکانمان بەهۆی زۆرخواردن و خواردنەوەیە بۆیە دەڵێین ..
خۆراکەکانتان وەك دەرمان بخۆن ئەگەرنا دەرمانەکانتان وەك خۆراك دەخۆن ...

نسيم الجنة

24 Oct, 13:32


حوکمی شوکردنی ئافرەت بە پیاوێک کە لە خوی بچۆکتر تربێت ؟

پرسیار :

من کچێکم داهاتوم وە ژیانم ئەسپێرم بە خوای گەورە وە دواتر بە ئێوە کە ئاموژگاریم ئەکەن . گەنجێک هات بۆ خوازبێنی من  کە بە سێ ساڵ لەمن بچوکترە ، وە لە عورف و عادەتی خەلک لای ئێمە نابێت ئافرەت ساڵێك لە پیاوەکەی گەورەتربێت من دەترسم کەئەم دابونەریتە کاریگەری هەبێت لەسەر زەواجمان ئێوە چۆن ئاموژگاریم دەکەن خوا سەرکەوتوتان بکات گەر بێتوو ئەم پیاوە لە دینەکەی دا تەواو بێت؟

وەلام:

ئامۆژگاریت دەکەم کە رازیبیت شو بەم پیاوە  بکەیت ، وە بەتایبەت کە هاتو لە تۆ گەورەتربێت ، وە ئەگەر هاتو ئەو لە تۆ بچوکتربێت بە سێ ساڵ ، ئەوا با لە بیرت بێ  پێغەمبەر-صلی الله علیە وسلم- خدیجەی هێنا تەمەنی بیست و پێنج سال بو خەدیجەش چل ساڵ بوو، هەموۆ منداڵەکانی لەخەدیجە بون جگە لە إبراهیم ، وە تا ئەویش لە ژیان دابو هیچ ئافرەتێکی بەسەردا نەهێنا  تا ئەو کاتەی وەفاتی کرد ئینجا  ژنی تری هێنا .

من ئەڵێم با خەدیجەی دایکی مسوڵمانان بکات بە پێشەوای خۆی ، ئەگەر ئەم کەسە لە دین و رەوشتی تەواو بوو ، پشت بە خوا ببەستە وە رازیبە ، هەمو دابو نەریتێك کە موخالەفەو پێچەوانەی شەرع بێت باتڵ و پوچە وە هیچ نیە و گوێی  پێ مەدە.

الموقع الرسمي للشیخ ابن عثیمین .



https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

23 Oct, 15:09


💎 خۆشەویستی خێزانەکانی سەلەف بۆ  هاوسەرەکانیان....

دایکی درداء، دەفەرموێت :

خوایەگیان،باوکی درداء هاوسەرگیری لەگەڵ کردم لە دونیا، بەتۆی دەسپێرم و داوات لێدەکەم کە لە بەهەشتیشدا لەگەڵ ئەو هاوسەرگیری بکەم.

ابو درداء  پێی فەرموو:ئەگەر ئەوەت دەوێت با تەنها من یەکەم بم و کەس پاش من نەبێتە هاوسەرت.

جا دەفەرموێت:ابو درداء وەفاتی کرد، وە جوانی و باشی ام درداء مابوو ، معاویە ڕەزای خوای لێبێت  چوو بۆ داوای.. ام درداء ...

ئەویش پێی فەرموو :

نەخێر سوێند بەخوا،هاوسەرگیری لەگەڵ هیچ کەس ناکەم لەدونیا تا هاوسەرگیری لەگەڵ ابو درداء نەکەم إن شاءاللە لە بەهەشت.

📗 حلية الٲولياء :( 2251/224).


نمونەی ئەم ئافرەتانە زۆرن بەڕاستی ....وەفا داری جوانترین شتە بۆ مرۆڤ ....

نسيم الجنة

22 Oct, 15:51


✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇

https://t.me/addlist/ozPJ5f3ZpRtiMjQy

نسيم الجنة

21 Oct, 15:24


ئافرەت ئەتوانێ نوێژ بکات بەبێ ئەوەی ئەوەی بانگ بدات و قامەت بکات
قامەتکردن تایبەتە بەپیاوان

نسيم الجنة

19 Oct, 06:46


ڪوڕان ژن بهێنن لەڕزق مەترسن .. ڪچان ئێوەش ئاسانڪار بن لەزەواجدا ..

إبراهیمی نخعی ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت بە پیاوێڪی فەرموو:

هاوسەرگیری بڪەن ئەوەی ڪە لە ماڵەڪەی خۆیدا ڕزقی ئەو ڪچە دەدات، ڕزقی تۆ و ئەویش دەدات لە ماڵەڪەی تۆدا .

[ تاريخ ابن محرز (105) ]



https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

18 Oct, 16:04


وازهێنان لەغەیبەت جیهادێکە هەموو کەس ناتوانێ بکات

نسيم الجنة

18 Oct, 16:03


ئافرەتێڪ ڪە تەنها لە ڪتێبەڪان دەست دەڪەوێت

دەگێڕنەوە ڕۆژێڪ "قاضي شریح" چاوی بە "ئیمامی شعبي" ڪەوت و دەربارەی بارودۆخی نێو ماڵی پرسیاری لێ ڪرد واتە خێزانەڪەی .. گوتم؛ بیست ساڵە شتێڪم لێ نەبینیووە توڕەم بڪات ئەویش پرسی؛ چۆن ئاوایە؟ گوتم؛ یەڪەم شەو ڪە چوومە لای خێزانم ئەوەندە جوان و لەبەر دڵان بوو، بە خۆمم گوت هەستە دەستنوێژێڪ بشۆ و دوو رڪاعەت نوێژ بڪە وەڪو شوڪرانەی خوا، ڪە سەلامم دایەوە دەبینم خێزانم لە دوامەوە نوێژ دەڪات ڪاتێڪ خزم و ڪەس ماڵەڪەیان جێهێشت و ڕۆشتن ڕۆشتمە لای و دەستم بۆ درێژ ڪرد

گوتی؛ لەسەرخۆ ئەی أبا أمیة سوپاس بۆ خوای گەورە و سەڵاواتێڪی لەسەر پێغەمبەردا ﷺ و گوتی؛ من ئافرەتێڪی بێگانەم شارەزای ئەخلاقت نیم بۆیە پێم بڵێ چیت پێ خۆشە وە ڕقت لە چیە تا وازی لێبێنم بۆت دواتر گوتی؛ بێگومان لە عەشیرەتی ئێوە ڪچ هەبووە ویستویەتی هاوسەرگیریت لەگەڵ بڪات وە لە عەشیرەتی منیش پیاو هەبووە ویستویەتی هاوسەرگیری لەگەڵ من بڪات بەڵام هەموو ڪارێڪ تەنها بەو جۆرە دەبێت ڪە خوا دەیەوێ و من و تۆ بۆ یەڪتری بووین بۆیە داوات لێدەڪەم گوێڕایەڵی خوای گەورە بڪە وەڪ دەفەرمووێت؛ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ .. من تەنها ئەوەندەم هەیە بۆ گوتن .

شریحی قاضی گوتی؛ ئەی شعبي واللە وات لێڪردم ئەو بابەتە بڪەمە وتار
شعبي چیرۆڪەڪە بەردەوام دەڪات؛ بە خێزانم گوت تۆ ڪۆمەڵە قسانێڪت ڪرد ئەگەر بەجێیان بگەیێنین ئەوە خۆشبەخت دەبی وە ئەگەر نا دەبێتە بەهانە لەسەرم من ئەوە و ئەوەم لا خۆشە وە ئەوە و ئەوەشم ڕق لێیە

هەرڪاتێڪ شتێڪی چاڪت بینی بڵاوی بڪەرەوە، هەرڪاتێڪیش خراپەیەڪت بینی دایبپۆشە

گوتی؛ ڕات چیە لەسەر سەردانی ڪردنی خزمانم ؟
گوتم؛ نامەوێ هاوەڵزاواڪانم بێزارم بڪەن
گوتی؛ دەتەوێ ئەو دراوسێیانەی ڪە خۆشت دەوێن ئیزنیان بدەم بێنە نێو ماڵەڪەت ئەوانەشی ڕقت لێیانە ڕێگر بم لە هاتنیان ؟

گوتم؛ فڵان چاڪەڪارە، فڵانیش خراپەڪار،
شریح دەڵێ؛ شەوێڪی پڕ ڕازم لەگەڵ بەسەر برد وە ساڵانێڪ ڪە تەنها ئەو شت و ڪارانەی دەڪرد ڪە من پێم خۆش بوون

ڪاتێڪ گەشتینە سەری ساڵ لە ڪۆبونەوەیەڪ بووم گوتیان فڵانە ئافرەت لێرەیە گوتم؛ ڪێیە؟ گوتیان: خەسووتە .. دایڪی هاوسەرەڪەت
بەلامدا سوڕاو پرسیاری ڪرد؛ هاوسەرەڪەت چۆنە؟ مەبەستی ڪچڪەی خۆی بوو
گوتم؛ چاڪترین هاوسەرە

گوتی؛ ئەی أبا أمیة ئافرەت لە دوو حاڵەتدا خراپ دەبێت
ڪاتێڪ ڪوڕی دەبێت، وە ڪاتێڪ زۆر ڕێگەپێدراو دەبێت لەلایەن هاوسەری

سوێند بەخوا پیاوان لەو ئافرەتە خراپتر نادۆزنەوە ڪە زۆر نازی هەڵدەڪێشن و بۆ هەموو شتێڪ ئیزنی دەدەن

ئەگەر پێویستی بەوە بوو پەروەردە بڪرێت، بیڪە وە ئەگەر پێویستی بەوە بوو ڕێنوێنی بڪرێت، بیڪە

بیست ساڵ خێزانم بوو لە یەڪ شت سزام نەدا تەنها جارێڪ ئەویش دواتر دەرڪەوت من تاوانبار بووم لە ڕووداوەڪە .

أحڪام النساء لابن الجوزي ص ١٣٤

نسيم الجنة

18 Oct, 15:54


حوڪمی هەڵگرتنی منداڵ لە نوێژدا

پرسیار

ئایا دروستە ئافرەت ڪە لەناو نوێژدایە منداڵەكەی هەڵبگرێت ڪاتێڪ دەگری یان هاوار دەڪات ؟

وەڵـام

دروستە ئافرەت منداڵەڪەی هەڵبگرێت گەر لەناو نوێژدابێت ڪاتێڪ منداڵەڪەی دەگری یاخود هاوار دەڪات، چونڪە هەڵگرتنی منداڵەڪەی باشترو چاڪترە بۆ ئاگابون لەنوێژەڪەی وە خشوعی زیاترە لەوەی ڪە دڵی لەلای منداڵەڪەی بێت، ئەمە باشترە لەوەی وازی لێبهێنێت و منداڵەڪەش هاوار بڪات و بگریت، نوێژەڪە لە دایڪەڪە تێڪبدات .

شێخ ابن العثیمین رحمە اللە

نسيم الجنة

17 Oct, 14:57


صلى الله عليه وسلم

نسيم الجنة

15 Oct, 08:58


داواى ئافره‌ت بۆته‌ڵاق له‌مێرده‌كه‌ى به‌بێ هيچ هۆيه‌كى شه‌رعی

زۆريك له‌ ئافره‌تان په‌له‌وهه‌ڵه‌شه‌ن له‌ داواكردنى ته‌ڵاق له‌ مێرده‌كانيان و مێرد ناچار ده‌كه‌ن كه‌ خێزانيان به‌ ته‌ڵاق دان بده‌ن .

بۆ نمونه‌ كاتێك كێشه‌يه‌كى بچوك دروست ده‌بێ، يان كاتێك ئه‌و پاره‌و ماڵه‌ى كه‌ ده‌يه‌وێ پياوه‌كه‌ى پێى نه‌داو بۆى دابين نه‌كات، ئه‌وا ده‌ست به‌جێ داواى ته‌ڵاق ده‌كات. وه‌ زۆرجار پێ ده‌چێ له‌ لايه‌ن كه‌سوكارى ئافره‌ته‌كه‌وه‌ هانبدرێ و پاڵى پێوه‌بنرێ  . وه‌ زۆرجار ئافره‌ت له‌ ڕووى پياودا ده‌وه‌ستێ و  به‌رامبه‌رى لێ ده‌گرێ و لێى ڕاست ده‌بێته‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵيك ووته‌و قسه‌ى كاريگه‌رو هه‌ستيار كه‌ ده‌مارى پياو ده‌گرێ و توڕه‌ى ده‌كات وه‌كو ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر پياوى ته‌ڵاقم بده‌. وه‌ شتێكى زانراوه‌ كه‌ ته‌ڵاق و جيابونه‌وه‌ و لێكدابڕانى پياو وئافره‌ت به‌ڵاو نه‌گبه‌تى زۆرى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، شيرازه‌ى خێزان ده‌پچڕێ و ئه‌تك ده‌بێ و، وه‌ منداڵ په‌رته‌وازه‌ و بێ سه‌روبه‌ر ده‌بێ, وه‌ زۆر جار په‌شيمانى له‌دوادێ، به‌ڵام په‌شيمانى سودێك نابه‌خشێ . ئا ئه‌مانه‌ و چه‌نده‌هاى تريش حيكمه‌ت و كار له‌جێى شه‌رع ده‌رده‌خات، كاتێك كه‌ داواكردنى ته‌ڵاقى حه‌رام كردووه‌.)...........(ثوبان» له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌يگێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموويه‌تى:

« أَيُّمَا امْرَأَةٍ سَأَلَتْ زَوْجَهَا الطَّلَاقَ مِنْ غَيْرِ مَا بَأْسٍ فَحَرَامٌ عَلَيْهَا رَائِحَةُ الْجَنَّةِ». (رواه أحمد 5/277 وهو في صحيح الجامع 2703 )

واته‌: « هه‌ر ئافره‌تێك داواى ته‌ڵاق له‌ مێرده‌كه‌ى خۆى بكات به‌بێ بيانويه‌كى شه‌رعى، ئه‌وا بۆنى به‌هه‌شتى له‌سه‌ر حه‌رامه‌ ).................(«عقبه‌»ى كوڕي«عامر» له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌يگێرێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموويه‌تى:

« إنَّ الْمُخْتَلِعَاتِ الْمُنْتَزِعَاتِ هُنَّ الْمُنَافِقَاتُ»)(رواه الطبراني في الكبير 17/339 وهو في صحيح الجامع 1934.

واته‌: « ئه‌و ئافره‌تانه‌ى داواى (خلع) جيابونه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌بێ بيانوى شه‌رعى ئه‌وانه‌ مونافقن»

تێبینی:
  به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆكارێكى شه‌رعى هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌ته‌كه‌ داواى ته‌ڵاق و جيابونه‌وه‌بكات، وه‌كو ئه‌وه‌ى پياوه‌كه‌ى وازى له‌ نوێژ هێنابێ، يان عاره‌ق خۆربێ، يان بيه‌وێ به‌ زۆر خێزانه‌كه‌ى توشى كارى حه‌رام بكات، يان زوڵم و سته‌مى لێ بكات به‌ لێدان و ئازاردان يان ئافره‌ته‌كه‌ له‌مافه‌ شه‌رعيه‌كانى خۆى بێبه‌ش بكات، وه‌ نه‌سيحه‌ت و ئامۆژگاريش سودى نه‌بوو، وه‌ هيچ ڕێگه‌يه‌ك نه‌ئه‌بينرا بۆ چاك بوونى، ئه‌وا ئافره‌ته‌كه‌ هيچ تاوانى له‌سه‌ر نى يه‌ و گوناهبار نابێ كه‌ داواى ته‌ڵاق له‌ مێرده‌كه‌ى بكات، بۆ ئه‌وى خۆى و دينه‌كه‌ى سه‌لامه‌ت بێ و دوچارى تاوان و خراپه‌ نه‌بێ......


https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

14 Oct, 07:50


✿لیستی چەند ڪەناڵێڪی بەسوود لە تیلیگرام
لای خۆتان زیادی بڪەن و بینێرن بۆ هاوڕێیانتان

▪️مەرجەڪانی لیـــست :-

① هەر شتێك بڵاوبڪرێتەوە دەبێت لە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سونەت بێت، دووربێت لە هەموو بیدعە و خورافیات و شرڪ و توندڕەوی و شلڕەوییەڪ.

②جگە لە وتار و دەرس و نووسراو ی ❪ زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سونە ❫ وتاری هیچ ڪەسێڪ بڵاونەڪرێتەوە لە حیزبی و توندڕە و شلڕەو .

③دەبێت بزانن ڕیڪلام بۆ چ ڪەناڵێڪ دەڪەن،ئەگەر یەڪێڪ لە ڪەناڵەڪانی ئەم لیستە ڕیڪلام بۆ ڪەناڵێڪ بڪات و ئەو ڪەناڵەش جۆرەها بابەت بڵاوبڪاتەوە ئەوە دەردەڪرێت لە لیستەڪە .

④ وێنەی زیندەوەران بڵاوناڪرێتەوە.

⑤ هەفتەی دوو ڕۆژ لیست بڵاوئەڪرێتەوە بۆ ماوەی ١٠ ڪاتژمێر پۆست لەدوای لیست نەڪرێت،
          
✾ جگە لە ڕەزامەندی خوای گەورە
هیچ مەبەستێڪ و هەدەفێڪمان نییە ✾

بۆ ڕیڪلام ڪردن📩 @TaJlweqa
👇👇

https://t.me/addlist/ozPJ5f3ZpRtiMjQy

نسيم الجنة

13 Oct, 10:58


ابن جریر الطبري  دەگێڕێتەوە:

لە وەرزی حەجدا بووم،گوێم لێ بوو،پیاوێکی خەڵکی خوراسان هاواری دەکرد و دەیگوت:
ئەی حاجیانی خەڵکی مەکە و دەرەوی مەکە،ڕەحمەتی خواتان لێ بێ کیسەیەکم لێ بزر بووە و ، هەزار دیناری تێدایە ، هەر کەسێک دۆزیوەیتەوە با بۆم بگێرێتەوە،خوا پاداشتی بداتەوە و جێگای بەهەشت بێت..

پیرەمێردێکی خەڵکی مەکە وەڵامی دایەوە و گوتی:
ئەی کابرای خوراسانی ،
وەک دەزانی خەڵکی شاری مەکە هەژارن،کاتی حەجیش دیاریکراوە،کاسبیش زۆر کەمە،ئەگەر ئەو پارە بکەوێتە دەست کەسێکی ئیمانداری هەژار و پیرەمێردێکی بێ چارە،پارەکەت بۆ بگێڕێتەوە،ئەتوو کەمێکی لەو ماڵە پێ دەبەخشیت؟

پیاوە خوراسانیەکە گوتی:
چەندی دەوێت؟

پیرەمێرد گوتی:
دە یەکی دەوێت،واتا سەد دینار .
کابراکە گوتی:
نەخێر هیچی پێ نادەم و هەواڵەی خوای دەکەم،تا لە قیامەت خوا سزای بدات!

ئەی دە دیناریشی پێ نادەی؟

خوراسانیەکە گوتی نەخێر!

ابن جریر دەڵێت:لە دڵی خۆمدا گوتم:وا دیارە،ئەو پیرەمێردە پارەکەی دۆزیوەتەوە ودەیەوێت بە حەڵاڵی هەندێکی پارە دەسکەوێت،بۆیە بە دوایدا ڕۆیشتم تا گەیشتەوە ماڵ،ئینجا بە ژنەکەی گوت:ئەی لوبابە

ژنەکەی گوتی : بەڵێ ،
گوتی :خاوەنی پارەکەم دۆزیەوە،پێم گوت:سەد دینارم پێ بدە،بەڵام ئەو ڕازی نەبوو و گوتی لای خوا سکاڵا دەکەم و لە قیامەت تۆڵەی خۆم وەردەگرمەوە،
ئینجا گوتم دە دینار،هەر رازی نەبوو!چی بکەم باشە،چونکە من لە خوا دەترسم؟
ژنەکەی گوتی:وەک دەزانی ئێمە نۆ سەر خێزانین و زۆریش هەژارین،پێم باشە سوود  لەو پارەیە وەربگرین وئیشی پێ بکەین،ئینجا سەرمایەکە بۆ خاوەنەکەی بگێڕینەوە!
پیرەمێردەکە گوتی:من تەمەنم 80 ساڵە،تا ئێستا ئارامم گرتوە و دەستم بۆ حەرام نەبردووە،چۆن ئێستا بەو ئاخیری عومرە حەرام بخۆم و دۆزەخ بۆخۆم ئامادە بکەم!

بۆ ڕۆژی دووەم پیاوە خوراسانیەکە دیسان بانگی دەکرد و دەیگوت کێ پارەکەمی دۆزیوەتەوە؟

پیرەمێردەکە وەڵامی دایەوە و گوتی :
دوێنێ پێم گوتی:سەد دیناری پێ دەدەی؟
ڕازی نەبووی!ئینجا گوتم:دە دینار!دیسان ڕازی نەبووی!ئێستا دەڵێم تەنها یەک دیناری پێ بدە،بەڵکو ئەو هەژارە بە نیو دینار  هەندێک جلو بەرگ بۆ خێزانەکەی بکرێت و بە نیوەکەی تریش ،مەڕێکی پێ بکرێت،تا خێزانەکەی سوود لە شیرەکەی وەربگرن

پیاوە خوراسانیەکە گوتی:
نەخێر ئامادە نیم،یەک دنیاری پێ بدەم!
لای خوا سکاڵای لێ دەکەم!
ئینجا پیرەمێردەکە قۆڵی ڕایکێشا و پێی گوت:
وەرە لە گەڵم وپارەکەت وەربگرەوە،با منیش کەمێک خەوم لێ بکەوێت،چونکە لەو کاتەی ئەو پارەیەم دۆزیوەتەوە،خەوم لێ نەکەوتووە!
ئیبنو جەریر دەڵێت:
بە دوایان ڕۆیشتم تا گەیشتنەوە ماڵ،ئینجا پیرەمێردەکە زەوی هەڵکۆڵی و 1000 دینارەکەی دەرهێنا و دای بە پیاوە خوراسانیەکە،

کاتێک پیاوە خوراسانیەکە دۆخی ئەو خێزانەی بینی گوتی:ئێمە لە خوراسان سێ هەزار دینارمان هەیە و باوکم گوتی:

ئەو هەزار دینارە لەگەڵ خۆت ببە و بیدە بە هەژارترین کەس،پێم وایە لە ئێوە هەژارترم دەست ناکەوێ،فەرموو با هەمووی بۆ ئێوە بێت!

پێغەمبەر خوا سەلامی خوای لێ بێت فەرمویەتی :هەر کەسێک لەبەر خوا خۆی لە حەرامێک لابدات،خوا بە حەڵاڵی بە قیسمەتی دەکات.
وەرگیراوە به سوپاسەوە

نسيم الجنة

13 Oct, 10:58


#قصة_عجيبة

قال ابن جرير الطبري رحمه الله :

كنت في مكة في موسم الحج فرأيت رجلًا من خرسان ينادي ويقول : يا معشر الحجاج ، يا أهل مكة من الحاضر والبادي فقدت كيسًا فيه ألف دينار فمن رده إلى جزاه اللّه خيرًا وأعتقه من النار وله الأجر والثواب يوم الحساب••

فقام إليه شيخ كبير من أهل مكة فقال له : يا خرساني بلدنا حالتها شديدة ، وأيام الحج معدودة ، ومواسمه محدودة ، وأبواب الكسب مسدودة ، فلعل هذا المال يقع في يد مؤمن فقير وشيخ كبير ، يطمع في عهد عليك ، لو رد المال إليك ، تمنحه شيئًا يسيرًا ، ومالًا حلالًا••

قال الخرساني : فما مقدار حلوانه ؟ كم يريد ؟

قال الشيخ الكبير : يريد عشر الألف ،وهي مائة دينار ••

فلم يرض الخرساني وقال : لا أفعل ولكنى أفوض أمره إلى اللّه، وأشكوه إليه يوم نلقاه، وهو حسبنا ونعم الوكيل.

قال ابن جرير الطبري : فوقع في نفسي أن الشيخ الكبير رجل فقير ، وقد وجد كيس الدنانير ويطمع في جزء يسير ، فتبعته حتى عاد إلى منزله ، فكان كما ظننت ، سمعته ينادى على امرأته
ويقول : يا لبابة  ••
فقالت له : لبيك أبا غياث . قال : وجدت صاحب الدنانير ينادي عليه ، ولا يريد أن يجعل لواجده شيئا ، فقلت له : أعطنا منه مائة دينار ، فأبى وفوض أمره إلى اللّه ، ماذا أفعل يا لبابة ؟ لا بد لي من رده ، إني أخاف ربي ، أخاف أن يضاعف ذنبي ••

فقالت له زوجته :
يا رجل نحن نقاسي الفقر معك منذ خمسين سنة ولك أربع بنات وأختان وأنا وأمي ، وأنت تاسعنا ، لا شاة لنا ولا مرعى ، خذ المال كله ، أشبعنا منه فإننا جوعي , واكسنا به فأنت بحالنا أوعى ، ولعل الله عز وجل يغنيك بعد ذلك ، فتعطيه المال بعد إطعامك لعيالك ، أو يقضي اللّه دينك يوم يكون الملك للمالك ••

فقال لها يا لبابة :

( أآكل حراما بعد ست وثمانين عاما بلغها عمري ، وأحرق أحشائي بالنار بعد أن صبرت على فقرى ، وأستوجب غضب الجبار، وأنا قريب من قبري، لا واللّه لا أفعل) ••

قال ابن جرير الطبري : فانصرفت وأنا في عجب من أمره هو وزوجته ••
فلما أصبحنا في ساعة من ساعات من النهار، سمعت صاحب الدنانير ينادي كما بالأمس. فقام إليه الشيخ الكبير ، وقال : يا خرساني قد قلت لك بالأمس ونصحتك ، وبلدنا واللّه قليلة الزرع والضرع ، فجد على من وجد المال بشيء حتى لا يخالف الشرع ، وقد قلت لك أن تدفع لمن وجده مائة دينار فأبيت ، فإن وقع مالك في يد رجل يخاف اللّه عز وجل ، فهلا أعطيتهم عشرة دنانير فقط بدلا من مائة ، يكون لهم فها ستر وصيانة ، وكفاف وأمانة  ••
فقال له الخرساني : لا أفعل ، وأحتسب مالي عند اللّه ، وأشكوه إليه يوم نلقاه ، وهو حسبنا ونعم الوكيل ••

ثم كان اليوم التالي فنادى صاحب الدنانير ذلك النداء بعينه. فقام إليه الشيخ الكبير فقال له :
يا خرساني ، قلت لك أول أمس امنح من وجده مائة دينار فأبيت ، ثم عشرة فأبيت ، فهلا منحت من وجده دينارا واحدا ، يشتري بنصفه إربة يطلبها ، وبالنصف الأخر شاة يحلبها ، فيسقى الناس ويكتسب ، ويطعم أولاده ويحتسب  ••

قال الخرساني : لا أفعل ولكن أحيله على الله وأشكوه لربه يوم نلقاه ، وحسبنا اللّه ونعم الوكيل .
فجذبه الشيخ الكبير ، وقال له : تعال يا هذا وخذ دنانيرك ودعني أنام الليل ، فلم يهنأ لي بال منذ أن وجدت هذا المال ••

يقول ابن جرير : فذهب مع صاحب الدنانير ، وتبعتهما ، حتى دخل الشيخ منزله، فنبش الأرض وأخرج الدنانير وقال : خذ مالك ، وأسأل اللّه أن يعفو عنى ، ويرزقني من فضله••

فأخذها الخرساني وأراد الخروج ، فلما بلغ باب الدار ، قال :
يا شيخ مات أبي رحمه الله وترك لي ثلاثة آلاف دينار ، وقال لي :

أخرج ثلثها ففرقه على أحق الناس عندك، فربطتها في هذا الكيس حتى أنفقه على من يستحق، واللّه ما رأيت منذ خرجت من خرسان إلى ههنا رجلًا أولى بها منك، فخذه بارك اللّه لك فيه، وجزاك خيرًا على أمانتك، وصبرك على فقرك، ثم ذهب وترك المال.

فقام الشيخ الكبير يبكى ويدعو الله ويقول : رحم اللّه صاحب المال في قبره ، وبارك اللّه في ولده.

يقول تعالى:
{ذَلِكُمْ يُوعَظُ بِهِ مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا (٢) وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا} [الطلاق: ٢، ٣].

جمهرة الأجزاء الحديثية (ص:  ٢٥١ ).
اوەش عربیەکەی بە سەرچاوەوە

نسيم الجنة

13 Oct, 10:57


قال رسول اللە  ﷺ

(لَا تُكْرِهُوا مَرْضَاكُمْ عَلَى الطَّعَامِ وَالشَّرَابِ، فَإِنَّ اللَّهَ يُطْعِمُهُمْ وَيَسْقِيهِمْ)اخرجه الترمذي



زۆر له‌ نه‌خۆشه‌كانتان مه‌كه‌ن له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌،چونكه‌ به‌ڕاستى ئه‌وان خودا خواردن و خواردنەوەیان پێ ئه‌دا.

نسيم الجنة

11 Oct, 18:31


جووتبون لەگەڵ دواوەی خێزان....

هەندێ کەسی شازو نامۆ و ڕەوشت و ئەخڵاق شێواو بەهۆی لاوازی باوەڕو ئیمانیانەوە گوێ بەوە نادەن لە کوێوە لەگەڵ خێزانی خۆیان جووت دەبن بۆیە سڵ ناکەنەوە لەوەی لەگەڵ دواوەی خێزانیان جووت دەبن و خۆیانی لێ ناپارێزن جووت بوون لەگەڵ ئافرەت لەکۆمەوە یەکێکە لە تاوانەگەورەکان : (ابو هریرة )لە پێغەمبەرەوە(صلی الله علیە وسلم) دەیگێڕێتەوە کە فەرموویەتی:

(مَلْعُونٌ مَنْ أَتَى امْرَأَتَهُ فِي دُبُرِهَا )(رواه الإمام أحمد (٢/ ٤٧٩) وهو في صحيح الجامع (٥٨٦٥)

واتە: مەلعونەو بەرلەعنەت کەوتووە ئەو کەسەی بچێتە لای ئافرەت لەکۆمەوە.)........(نەک هەرئەمە بەڵکو پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)دەفەرمووێت:

عن أبي هريرة عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: مَنْ أَتَى حَائِضًا أَوْ امْرَأَةً فِي دُبُرِهَا أَوْ كَاهِنًا فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ )(رواه الترمذي برقم ١/ ٢٤٣) وهو في صحيح الجامع ٥٩١٨

واتە: هەرکەس بچێتە لای ئافرەتێکی حەیزدار یان لە دواوە بچێته لای یان بچێت بۆلای فاڵچیەک ئەوە کافر دەبێ بەو قورئانەی بۆ محمد(صلی الله علیە وسلم)دابەزیوە.

وە زۆر ئافرەتی خاوەن سروشت و تەبیعەت پاک لەم کارە پشتیان هەڵکردووەو وەڵامی مێردیان نەداوەتەوە هەرچەندە زۆریان لێ کراوەو تەنگیان پێ هەڵچنراوە تەنانەت لەلایەن هەندێ مێردەوە هەڕەشەی تەڵاق کراوە ئەگەر خێزانەکەی بەقسەی نەکات.
وە هەندێ لەو ئافرەتانەی کە شەرم دەکەن پرسیار لە زانایان بکەن سەربارەت بەم کارە مێردەکانیان گومان و دوودڵی وایان بۆ دروست دەکەن کە ئەو کارە حەڵاڵە ئەو ئایەتە بۆ خێزانەکانیان دەکەنە بەڵگە کە خودا دەفەرمووێت:

نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّىٰ شِئْتُمْ (البقرة 223 )

واتە :خێزانەکانتان کێڵگەن بۆ ئیوە کەوابوو بەهەر شێوەیەک پێتان خۆشە بچنە لایان و لەگەڵیان جووت بن بەمەرچێک لە شوێنی شەرعیەوەبێ.

وە شتێکی زانردراویشە کە (سوننەت) ڕوونکەرەوەی مانا و مەبەستەکانی قورئانەوة سوننەت چۆنیەتی جێبەجێكردنی قوڕئانی پیرۆزە....جا لە سوننەتدا هاتووە کە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) ئاگاداری کردووین دروستە چونەلای ئافرەت و سەرجێی لەگەڵ کردنی بەهەر شێوەیەک کە خۆی ئارەزووی لێی بێ لە پێشەوە بێ یان لەدواوە بێ بەڵام بەمەرجێک جووتبوونەکە لە شوێنی منداڵ بوونەوە بێ وە شاراوەش نییە کە کۆم جێگای پیسەیە نەک شوێنی منداڵ بوون......وە شتێکی زانراوە بەڵگە نەویستیشە کە ئەم کارە حەرام و قەدەغەکراوە تەنانەت ئەگەر هەردوولا بێی قایل بن و پەسەندیشی بکەن چونکە ڕازی بوون لەسەر حەرام حەرامەکە حەڵاڵ ناکات........



https://t.me/nasim_aljana

نسيم الجنة

11 Oct, 08:59


اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد.

1,604

subscribers

5,581

photos

1,277

videos