ڕۆژی شەهیدی یەکێتیی
یەکێکە لە ڕۆژە مێژووییە پڕ لە شانازی و سەروەرییەکانی (حزبی شەهیدان)، کە بۆ هەمیشە یادی شەهیدەکانمان لە بیر و هزرماندا دەمێنێتەوە و بەردەوام وانە لە نەبەردییەکانیان وەردەگرین.
فەرماندەیی "کۆماندۆ"ی کوردستان لەم ڕۆژەدا بەشکۆوە ئەو یادە بەرز ڕادەگرێت و دروود بۆ ڕۆحی پیرۆزی شەهیدان دەنێرین و سەرمان لە ئاست خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دادەنەوێنین.
لە"ڕۆژی شەهیدی یەکێتی"دا کوڕانی کۆماندۆ شانازی دەکەین، کە بەو ڕێگەیدا دەڕۆین و تەواوکەری خەباتی ئەو جوامێرانەین، کە مێژوو شاهیدە بۆ ڕزگاری و سەرفرازی نەتەوەکەمان شوێنێک نیە، خوێنی پیرۆزی جوامێرێکی (ی.ن.ک) تێدا نەڕژا بێت.
بۆیە ڕێبازی "حزبی شەهیدان" کە خاوەنی هەزاران شەهیدە، بە شانازییەوە ئەرکە لە سەرمان پارێزگاری لێبکەین و بە وەفاین و لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام دەبین .
جارێکی دیکە دروود بۆ رۆحی شەهیدانی یەكێتی و سەرجەم شەهیدانی رێگەی ئازادی و سەرفرازیی كوردستان و سەربەرزی بۆ كەسوكارە تێكۆشەرەكانیان.
ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
https://t.me/CDOkurdistan